شۆڕشی فیئودال-عەشیرەیی مەلا مستەفا بارزانی دژی چاکسازی زەوی لە ئاوێنەی بیرەوەرییەکانی چالاکوانانی سیاسیدا
شۆڕشی فیئودال-عەشیرەیی مەلا مستەفا بارزانی دژی چاکسازی زەوی لە ئاوێنەی بیرەوەرییەکانی چالاکوانانی سیاسیدا نوسخەی پی دی ئێف https://drive.google.com/file/d/1S7841ngLzhwreI0ClxKBMr7lR-24abeG/view?usp=sharing بەپێچەوانەی باوەڕی باو، شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی نەک بزوتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی، بەڵکو لە سەرەتادا ڕاپەڕینێک بوو لە دژی چاکسازی زەوی عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٦١دا. بیرەوەریی چالاکوانە سیاسییەکان و شاهیدە چاوپێکەوتووەکانی ڕووداوەکان، لە سەرچاوە گرنگەکانی مێژوونووسی دان. لە خوارەوە، پێنج نموونە لە بیرەوەریی کەسایەتییە چالاکەکانی ئەو سەردەمە دەخەینەڕوو. ١- مەلا ڕەسوول پێشنماز: دوای هاتنەسەرکاری زەعیم عەبدوڵکەریم قاسم و گەڕانەوەی بارزانی نەمر دوای نزیک بە دوازە ساڵ و پێش هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، بەهۆی دەسەڵات و پشتگیریی حیزبی شیوعی عێراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تێن بۆ هات. کار گەیشتە ئەوەی کە موڵکەکانیان بە گۆریسی لە نێو وەزیرەکاندا دابەش بکەن ، بەتایبەتی لە دەڤەری...