دزینی خوێن، فیداکاری و شەڕەف لە فیلمی: «بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ»
https://www.youtube.com/watch?v=7d1TSuaHF4A&t=479s دزینی خوێن، فیداکاری و شەڕەف لە فیلمی: «بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ» نوسخه ی پی دی ئیف https://drive.google.com/file/d/1jnuoOal8OMq3vzqUZcn03pB7NPvB_xN-/view?usp=sharing نووسین و دەرهێنان: هەڵکەوت مستەفا تێچووی فیلم: ٥ ملیۆن دۆڵاری دزراوی خەڵکی باشووری کوردستان. ئەمە ئەو مێژووەیە کە بنەماڵەی بارزانی بە فیلم و تەزویر و درۆ هەوڵ دەدات بیدزێت. فیلمێکی دەستکردی بەکرێگیراوەکانی مەسعود بارزانییە بۆ دزینی فیداکاری و گیانبازیی کچانی گەریلا و ڕۆژئاوا؛ ئەوانەی داعشـیان تێکشکاند و شەنگالیان ڕزگار کرد، لە کاتێکدا بارزانی و حیزبەکەی تەنها سەیریان دەکرد و دواتر خۆیان وەک قارەمان نیشان دا. بەشێک لە مێژووی دزینی خو ێن، فیداکاری و شەڕەف لە باشوری کوردستان : ١. لە ساڵی ١٩٩١، یەکێتیی نیشتمانی ڕاپەڕینی لە باشوور ئەنجام دا. پارتی و بارزانی لە ڕزگارکردنی تەنانەت یەک شارۆچکەش بەشدار نەبوون. دواتر، بە هاوکاریی تورکیا و ئێران و جاشەکان، خۆی کردە قارەمانی ڕزگاریی باشووری کوردستان. پاشان، بە تەزویر و ساختەکاری ...