یەک بان و دوو هەوا، له نێوان شهنگال و ڕۆژئاوا دا: جوابێک بۆ مۆڵەگاڕانی کوردایەتی دیوەخان
یەک بان و دوو هەوا، له نێوان شهنگال و ڕۆژئاوا دا جوابێک بۆ مۆڵەگاڕانی «کوردایەتی دیوەخان» فایلی پی دی ئێف https://drive.google.com/file/d/1TKj1UfOT626CljuHRHMD-cwIAJadepBs/view?usp=drive_link ئەم ڕۆژانە گاڕانێکی گەورەی کوردایەتی دیو ە خان خەریکی جووتە هاویشتن و زەڕەزەڕن . دونیایان پڕ کردووە لە تەپ و تۆز، چاو چاوی نابینێ، گوێی گوێداریان ئاخنیوە لە زەڕەزەڕ و هۆڕەهۆڕ و گنەگن و فڵتەفڵت... ئەم گاڕانە ساڵانێکی دوور و درێژە چاوەڕوانی بینینی شکستی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن. بەڵێ، باکوور و ڕۆژئاوا لە بەرانبەر فیتنەی ئەمریکا، تورکیا، بارزانی، عەرەبستان، میسر، ئوردون و ئەلقاعیدە و... بۆ پێشگیری لە کۆمەڵکوژی کورد پاشەکشەیان کردووە. بەڵام دیسان، ئەوەی تا ئێستا باکوور و ڕۆژئاوا بەدەستیان هێناوە زۆر زیاترە لەوەی لە مۆڵەگاڕانی کوردایەتی بەدەست هاتووە. لە باشووری بندەستی بارزانی و میتی تورکیا، بەشی زۆری مێشکەکان گەڕاونەت...