ئایا دوو ئیدارەیی لە باشوور خراپە؟
ئایا دوو ئیدارەیی لە باشوور خراپە؟ نوسخەی پی دی ئێف https://drive.google.com/file/d/1oXRgnOc0VT_yrKLkOOXc7QMiVVSdquHb/view?usp=sharing زۆنی سەوزی سلێمانی دەتوانێت مۆدێلێکی جیاواز، دەستپاک، مۆدێرن، پێشکەوتنخواز و دێموکراتیک دابمەزرێنێت و، بە کەڵکوەرگرتن لە دەستووری عێراق — کە سیستەمی فیدراڵی بۆ هەرێمەکان تێیدا بە ڕەوا ناسراوە — وەک هەرێمێکی سەربەخۆ و بە تەواوی دوور لە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی خۆی ڕێک بخات. دەبوایە ئەم کارە سی ساڵ لەمەوبەر کرابایە؛ چونکە ستراتیژیی بنەماڵەی بارزانی لەسەر بنەمای سیستەمێکی عەشایەری، تاڵانچی و کۆنەپەرەستانە داڕێژراوە و هەمیشە گرێدراوی داگیرکەران و دەوڵەتانی نەیاری کورد و کوردستان بووە. ئەگەر یەکێتی و زۆنی سەوز کۆتایی بە پاشکۆیەتیی خۆیان بهێنن و لەم بنەماڵەیە جیا ببنەوە، ئیتر بنەماڵەی بارزانی ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی خەڵک تووشی کارەسات بکات. نموونەی هەرە ڕوون بۆ ئەمە، کارەساتی هەڵاتنی ١٥ هەزار پێشمەرگەی پارتی بوو لە بەرامبەر تەنها ٥٠٠ چەتەی داعشدا لە ساڵی ٢٠١٤؛ کارەساتێک کە بووە هۆی کۆمەڵکوژکردنی دڕندانەی هەزاران کوردی ئ...