کێشەی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ئەنتگراسیۆن یان ماهیەت؟

 Ø¹Ø¨Ø¯Ø§Ù„Ù„Û• Ù¾Û•Ø´ÛŽÙˆ - دێوەرە Ùˆ کەر | Adbullah Peşêw - Dêwere Û Ker

کێشەی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ئەنتگراسیۆن یان ماهیەت؟

 

نوسخەی پی دی ئێف

https://drive.google.com/file/d/1rAg5avBGRE_preEXCJ853RrlBiJRs95O/view?usp=sharing


کێشەکە نە ئەنتگراسیۆنە، نە فیدراڵییە، نە خودگەردانیە، نە برایەتی گەلانە، نە ژن ژیان ئازادییە. کێشەکە زۆر قووڵە و قەت کۆتایی نایەت.

سەرچاوەی سەرەکی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ماهیەت و ئامانجی حیزبە ڕاستگەراکان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادی حسێن یەزدانپەنا، کۆمەڵەکانی حەوڵای موهتەدی و ڕەزا کەعبی). ئەم حیزبانە ئامانجیان سەروەری و ئاغایەتییە بە سەر بەشی سوننی‌نشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دەیانهەوێ مۆدێلی دەسەڵاتی ستەمکارانە و دواکەوتوانەی باشوری کوردستان لە ڕۆژهەڵات دابمەزرێنن. بۆ ئەم ئاواتەش چاویان بڕیوەتە ئامریکا و ئیسرائیل تا وەک هێزی نیابەتی کەڵکیان لێوەربگرن. دوایەش وەک تەجروبەی باشوری کوردستانی ١٩٩١، کورسییەکانی دەسەڵات و سەرچاوەکانی داهات و سەروەت لە نێو خۆیاندا دابەش بکەن.

ئامانجیان جێنشین‌کردنی ستەمکاری کوردە لە جێگای ستەمکاری فارس، تورک و عەرەب.

بەڵام هێزێک پەیدا بووە کە بە هۆی ماهیەت و ئامانجی جیاوازەوە دەیهەوێ بازی گۆڕینی دەسەڵاتی فارس و تورک و عەرەب بە کورد تەواو بگۆڕێت. ئامانجی ئەم هێزە وەدی هێنانی بەرابەری ژن و پیاو، خۆبەڕێوەبەری، نەهێشتنی گەندەڵی، برایەتی گەلان، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای دێموکراتیکە. ئەم ناکۆکییە ڕیشەدارە و قڵشتی نێوان ئەم دوو بیرۆکەیە بە هیچ جۆرێک پڕ نابێتەوە.

ئەگەر جەریانی ئاپۆیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان شەڕ بکات یان لە هەموویان ئاشتی بکات، یان تەنانەت دەوڵەتی سەربەخۆی چوار پارچەی کوردستان دامەزرێنێت، هەڵوێستی حیزبە ڕاستگەراکان هەر دوژمنکارییە و ناگۆڕێت.

ئەم حیزبانە بە پێی ماهیەتیان ناتوانن لە ئامانجەکانیان، کە سەروەری و ئاغایەتییە بە سەر گەلی کورد دا، دەست هەڵگرن.

باشترە لە جیاتی ئەوەی خەریکی حاڵی کردنیان بین بۆ ناساندنی ئەنتگراسیۆن و کۆمەڵگای دێموکراتیک و فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی و...، یەکسەر باسی ڕیشەی ئەم دووبەرەکییە بکەین.

کوردی ڕۆژهەڵات لەنێوان دوو ستەمکار

چارەنووسی خەڵکی کورد، لەنێوان دەوڵەت-نەتەوەی حاکم و حیزبی کوردایەتیدا، وەک داستانی دێوەرە (چەرچی) و جەردەی شیعرە بەرزەکەی عەبدوڵڵا پەشێوە. ئەم کوردانەی بۆ ڕزگاربوون لە بارەبەریی جەردەی بێگانە دەچنە ژێر باری کوردایەتیی دەرەبەگیی خۆمالی، لە ناوەرۆک و پەیامی عەبدوڵڵا پەشێو حاڵی نەبوون. لە ئاکامدا ڕادەی وشیاری و شعوریان لە کەرەکەی پەشێو نزمترە.

عەبدوڵڵا پەشێو کوردایەتیی نوێفیۆداڵی بەم شێوەیە وێنا دەکات. کاتێک خاوەن‌کەر دەیەوێ بە ناوی ڕزگارکردن لە ڕێگران بارەکەی بخاتەوە سەر پشتی کەرەکە، کەر بە قاقا پێدەکەنێت و دەڵێت:

بارەکەی من لە خۆت بار کە

هەتا زووە خۆت ڕزگار کە

کە من کەر بم، بارەبەر بم

کورتان لە پشت، هەشبەسەر بم

فەرقی چییە؟ دەرد هەر دەردە

کەری تۆ بم، یا هی جەردە

ئایا جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگا دەدەن تەجروبەی تاڵ و تاریکی باشوور بگوازرێتەوە ڕۆژهەڵات، و ستەمکاریی کورد جێگای ستەمکاریی فارس، تورک و عەرەب بگرێتەوە؟

ئاغایانی کوردایەتیی دیوەخان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ڕۆژهەڵات ئەزموونی ٣٦ ساڵ ستەمکاریی کوردایەتیی باشووری وەرنەگرتووە. ئەوان نازانن کە لەم ساڵانەی دواییدا گەشەی فکر و ڕووناکبیریی کوردی ڕۆژهەڵات گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز، کە لە جیاتی گۆڕینی ستەمکار، بۆ نەمانی ستەمکاری تێدەکۆشێت.

لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشانی دا کە لە نێوان دوو ستەمکاردا (دەوڵەت-نەتەوەی حاکم و کوردایەتیی نوێفیۆداڵ) ڕێگای سێیەم هەڵدەبژێرێت: ستراتیژیی هاوژیانی لەگەڵ گەلانی ئێران بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دێموکراسی، ئاشتی و ئازادی.

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

آسیب شناسی کردستان ایران

آسیب‌شناسی کُردستان ایران: پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی