پێشبینی شەڕی براکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

پێشبینی شەڕی براکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


نوسخه ی PDF

https://drive.google.com/file/d/1tfuYEdaK6dYqpS5lqNDrDQ6Vh_MYHPVG/view?usp=sharing


لە ڕۆژگاری ڕەشی دەیەی شەستی هەتاوی دا، بە تایبەت ساڵەکانی (١٣٦٣–١٣٦٨)، حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە ٨٥٠ پێشمەرگەی یەکتریان کوشت. تەنانەت لە مەرگەوەڕی ورمێ تەجاوزی جنسی بە سێ کچی ئەسیر و برینداری کۆمەڵە کرا کە دواییش ئیعدام کران. (ناوەکانیان: خ. ئە- م. م- ن. ح ) بەڕێز مەلەکە مستەفا سوڵتانییش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

ئێستا دوای چل ساڵ، زەمینەی هەڵگیرساندنەوەی ئەم شەڕانە وەک خۆی ماوەتەوە. تەنیا ڕێگر لە دووپاتبوونەوەی شەڕی ناوخۆیی، حاکمییەتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستانە.

لەو زەمانەدا حیزبی دیموکرات شەڕی  کۆمەڵە و سازمانەکانی دیکەی دەکرد. ئێستا کۆمەڵە بۆتە چەند پارچە و حیزبی دیموکرات ئیتر کۆمەڵەکە وەک ڕەقیبێکی جیددی نابینێت.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ئامانجی سوڵتە و سەروەری بەسەر بەشی سوننەنشینی کوردستانی ئێرانە. ئەم حیزبە، پەژاک، بەتەنیا بەربەستی ئەم سوڵتە و ئاغایەتییە دەبینێت. وتار و تەبلیغاتی دیموکراتەکان بەتەواوی ئەم بۆچوونە پشتڕاست دەکەنەوە.

ئێستا کۆمەڵەی حەوڵای موهتەدی بۆتە پاشکۆی حیزبی دیموکرات و پێی وایە بەم پاشکۆیەتییە دەتوانێت لە دواڕۆژدا پۆستێکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست بهێنێت. ئەم خەیاڵە قەت وەدی نایەت، چونکە دیموکراتەکان ئەمانە وەک شەریک نابینن و تەنیا وەک تاکتیک کەڵکیان لێ وەردەگرن.

دیسان دووپاتی دەکەمەوە: تەنیا ڕێگر لە هەڵگیرساندنەوەی شەڕی براکوژی و خوشک...یی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حاکمییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. با واقعبین بین و خۆمان فریو نەدەین. بەرژەوەندییەکان و ئامانجەکان و سیاسەتی حیزبەکان نەگۆڕاون.

حیزبە کلاسیکەکانی کوردستان سیاسەت دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و دابەشکردنی غەنیمەتەکان. ئەوان کۆمەڵگای مەدەنی، مافی شارومەندی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دیموکراسی، ئازادی تاک و ڕادەربڕین، فکری ڕەخنەیی، ئازادی چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەریی سەربەخۆ و ... تەحەممول ناکەن (وەک حیزبە کلاسیکەکانی باشوور).

جیا لە شەڕی ناوخۆیی، لە ئەگەری بۆشایی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵات، شەڕی پانتورکەکانیش بۆ دەرپەڕاندنی کورد لە زێد و نیشتمانی هەزاران ساڵەی کوردان، ئەگەرێکی حەتمییە؛ و پانتورکەکان بە هاوکاری باکۆ و ئانکارا، وەک ئەرمەنیی قەرەباغ، کوردی ڕۆژهەڵات ماڵبەدەر و شاربەدەر دەکەن.

چی بکرێت؟ (ڕێگاچارە بۆ پێشگیری لە شەڕی براکوژی)

١. بەڵێننامەی ئاشتی: ڕووناکبیران و چالاکانی مەدەنی بە بڵاوکردنەوەی «بەڵێننامەی دژی شەڕی براکوژی»، حیزبەکان پابەند بکەن کە لە هیچ بارودۆخێکدا، بەتایبەت لە بۆشایی دەسەڵاتدا، چەک بەڕووی یەکتری هەڵنەگرن.

٢. دەستەی داوەری سەربەخۆ: ئەنجومەنێک لە کەسایەتییە بێلایەن و جێگەی متمانەکان پێک بهێنرێت تا ناکۆکییەکان پێش گۆڕانیان بۆ شەڕی چەکداری ناوبژیوانییان تێدا بکات.

٣. گوشاری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندن: بە ڕای گشتی و ڕاگەیاندنە سەربەخۆکان، بەهای سیاسی و ئەخلاقیی توندوتیژیی ناوخۆیی بەرز بکرێتەوە و یادکردنەوەی تاوانەکانی دەیەی شەست بۆ وانەوەرگرتن بێت، نەک تۆڵە سەندنەوە.

٤. ڕێککەوتن لەسەر چوارچێوەی هاوبەش: پێش ڕوودانی بۆشایی دەسەڵات، حیزبەکان لەسەر فرەیی سیاسی، ئازادیی دەربڕین و دوورکەوتنەوە لە یەکدەستیی دەسەڵات ڕێک بکەون، بە چاودێریی کۆمەڵگای مەدەنی.

٥. دوورکەوتنەوە لە ناسیۆنالیزمی کۆن: گوتاری ناسیۆنالیستیی کۆن جێگەی خۆی بدات بە گوتارێکی هاوبەش لەسەر مافی شارۆمەندی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەرابەریی ژن و پیاو و برایەتیی گەلانی ئێران، وەک ئەزموونی «ژن ژیان ئازادی»، تا بەرژەوەندیی گشتی لەپێش بەرژەوەندیی حیزبی بێت.

 

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

آسیب شناسی کردستان ایران

آسیب‌شناسی کُردستان ایران: پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی