شەنگال ڕادەست کرا، یان مافی پاراستنی خۆی بەدەست هێنا؟

شەنگال ڕادەست کرا، یان
مافی پاراستنی خۆی بەدەست هێنا؟
نوسخه PDF
https://drive.google.com/file/d/1OAfipveXFoH5zgg7b7WSqZyhlINnpnaA/view?usp=sharing
لە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦دا، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (YBŞ) و یەکینەکانی ژنانی
ئێزدیخان ڕایانگەیاند لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق ڕێککەوتوون کە ٤١٦٥ شەڕڤانی ئەم
دوو هێزە لە سیستەمی ئەمنیی فەرمیی عێراقدا یەکبخرێن.
بەڵام بنەماڵەی بارزانی و حیزبە کلاسیکەکان ئەم ڕێکەوتنە بە
«ڕادەستکردنی شەنگال» ناودەبەن.
لە مێژوودا ٧٢ جار فەرمانی کوشتار و جینۆساید دژی کوردانی ئێزیدی
دەرچووە. زۆربەیان لەلایەن سوڵتانە عوسمانییەکان، سەرانی عەشیرەت، میر و ئاغا و
شێخەکانی کوردەوە ئەنجام دراون.
کارەساتی ٢٠١٤
لە ٢٠١٤دا، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، ١٥ هەزار چەکداری
پارتی لە ناوچەکەدا بوون و بەبێ شەڕ شەنگالیان بەجێهێشت، لە کاتێکدا سەرۆکی هێزە
چەکدارەکانی هەرێم خودی مەسعود بارزانی بوو. لە ئاکامدا ٦٤٠٠ ژن و کچی ئێزیدی
بوونە قوربانیی کۆیلایەتیی سێکسی داعش، هەزاران کەس کوژران و هەزاران کەسی تریش
ئاوارە و ون بوون.
بارزانی خۆی دەبێت وەڵامی ئەو مێژووە بداتەوە. بۆچی ١٥ هەزار چەکدار
نەیانتوانی یەک فیشەک بەڕووی داعشدا بتەقێنن، لە کاتێکدا تەنها ٨ شەڕڤانی کورد
توانیان چیای شەنگال بپارێزن و ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی سەدان هەزار کەس خۆش بکەن؟
پرسیارەکان
١- چەککردنی خەڵک: دوو ڕۆژ پێش هێرشەکە، بە بڕیاری قائیمقامی
شەنگال، کە کادری پارتی بووە، هەموو چەک و تەقەمەنییەکانی خەڵک کۆکرایەوە. لە کاتی
مەترسیی داعشدا خەڵک بێچەک کرا. ئەمە پاراستن بوو یان بێدیفاعکردن؟
٢- ئۆتۆمبێلەکانی هامەر: ڕۆژێک پێش هێرشەکە، پارتی نزیکەی ٥٠
هامەری سەربازیی نوێی لەگەڵ چەک و تەقەمەنیی تەواو هێنایە شەنگال، بەڵام لە ڕۆژی
هێرشدا بەجێیانهێشت و کەوتنە دەستی داعش. ئایا ئەمە پاشەکشەیەکی ئاسایی بوو؟
٣- چەکی قورس لە زومار و گوێر: لەم دوو ناوچەیەدا نزیکەی ١٥٠
چەکی قورس بەجێهێڵرا و داعش دەستی بەسەردا گرت. سیروان بارزانی، بە ناسناوی
«سیروان مامز»، وتوویەتی: «هەڵهاتنیش دەبێت».
٤- نەوتی داعش: لە کاتێکدا داعش موسڵی داگیر کردبوو، پارتی و
بنەماڵەی بارزانی نەوتیان بە داعش فرۆشتووە. چۆن لایەنێک دەڵێت دژی داعشە و لە
هەمان کاتدا نەوتی داعش دەفرۆشێت؟
٥- کۆبوونەوەی عەممان: پێش هاتنی داعش، لە کۆبوونەوەیەکی
عەممانی پایتەختی ئوردن، نوێنەرانی پارتی و تورکیا ئامادە بوون و ئەرکی
هاوکاریکردنی داعشیان پێدرا. ئەنجامەکەی ئەوە بوو داعش توانی ئەو هەموو ناوچەیە
داگیر بکات و شەنگال بخاتە ژێر دەستی خۆی.
٦- هێزی قاسم شەشۆ، ٢٠١٨: ئەم هێزە دووبارە نێردرایەوە بۆ
ناوچەکانی نزیک شەنگال بۆ ئاژاوەنانەوە و دروستکردنی ناکۆکی، و هەشت پارێزەری
خۆجێیی شەنگالیان کوشت.
٧- ڕێکەوتنی ٢٠٢٠: بارزانی لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوت بۆ
ئەوەی شەنگال ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت، و پارتی هاوکاریی سوپای عێراقی کرد بۆ
داگیرکردنەوەی شەنگال و چیای شەنگال. بەڵام بەرخۆدانی کوڕان و کچانی شەنگال
هێرشەکانی پارتی و سوپای عێراقی تێکشکاند.
مافی پاراستنی شەنگال
ئەمڕۆ شەنگال لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق ڕێکەوتنێکی گرنگی هەیە کە
بنەمای سەرەکییەکەی پاراستنی شەنگال و مانەوەی هێزە خۆجێییەکانە لە چوارچێوەی هێزە
فەرمییەکانی سوپای عێراقدا. فەرمی و یاسایی بوونی ئەو هێزە خۆی لە خۆیدا
سەرکەوتنێکی گەورەیە؛ چونکە ئەو هێزەی لە پێناو پاراستنی خاک و خەڵکەکەیدا خوێنی
داوە، ئێستا دەتوانێت لە چوارچێوەی یاسایی و فەرمییەوە ئەرکەکەی بەردەوام بکات.
نظرات
ارسال یک نظر