دزینی خوێن، فیداکاری و شەڕەف لە فیلمی: «بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ»
https://www.youtube.com/watch?v=7d1TSuaHF4A&t=479s
دزینی خوێن، فیداکاری و شەڕەف لە فیلمی: «بەهەشت
نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ»
فیلمی دێکۆمێنتاری بەرفین لە هەڵاتنی لەشکری بارزانی و رادەست کردنی شەنگال بە داعش
https://drive.google.com/file/d/1jnuoOal8OMq3vzqUZcn03pB7NPvB_xN-/view?usp=sharing
نووسین و دەرهێنان: هەڵکەوت مستەفا
تێچووی فیلم: ٥ ملیۆن دۆڵاری دزراوی
خەڵکی باشووری کوردستان.
ئەمە ئەو مێژووەیە کە بنەماڵەی بارزانی
بە فیلم و تەزویر و درۆ هەوڵ دەدات بیدزێت.
فیلمێکی دەستکردی بەکرێگیراوەکانی
مەسعود بارزانییە بۆ دزینی فیداکاری و گیانبازیی کچانی گەریلا و ڕۆژئاوا؛ ئەوانەی
داعشـیان تێکشکاند و شەنگالیان ڕزگار کرد، لە کاتێکدا بارزانی و حیزبەکەی تەنها
سەیریان دەکرد و دواتر خۆیان وەک قارەمان نیشان دا.
بەشێک لە مێژووی دزینی خوێن، فیداکاری و
شەڕەف لە باشوری کوردستان:
١. لە ساڵی ١٩٩١، یەکێتیی نیشتمانی ڕاپەڕینی
لە باشوور ئەنجام دا. پارتی و بارزانی لە ڕزگارکردنی تەنانەت یەک شارۆچکەش بەشدار
نەبوون.
دواتر، بە هاوکاریی تورکیا و ئێران و
جاشەکان، خۆی کردە قارەمانی ڕزگاریی باشووری کوردستان.
پاشان، بە تەزویر و ساختەکاری لە
هەڵبژاردنەکاندا، خۆی کردە حیزبی یەکەمی کوردستان.
دواتر، بە شەڕی چوار ساڵەی براکوژی دژی
یەکێتی، بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی تورکیا و ئێران و سەدام، خۆی کردە براوەی شەڕ و
٨٥٪ی داهات و دەسەڵاتی باشووری بۆ بنەماڵەی بارزانی قۆرخ کرد.
٢. لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش، پارتی و
بارزانی هاوکاریی داعشـیان کرد و لەگەڵیان بازرگانییان کرد.
دواتر، ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی بارزانی لە
شەنگال، بەبێ تەقاندنی تەنانەت یەک فیشەک، لە بەرامبەر هێرشی تەنها ٣٠٠ چەکداری
داعش هەڵاتن و پاشەکشەیان کرد.
لە ئاکامدا، شەنگال ڕادەستی داعش کرا و
٦٤٠٠ کچ و ژنی ئێزدی کرانە کەنیز و کۆیلەی سێکسی داعش. ئەمە شکستی سەربازی نەبوو؛
ئەمە شەنگالفرۆشی و ئێزیدیفرۆشی بوو.
بەداخەوە، تا ئەمڕۆش کەس بە ئاشکرا
ناڵێت: «بارزانی شەنگالی فرۆشت!» یان «گەوادی بۆ داعش و تورکیا کرد!»
٣. گەریلا و یەپەژە و یەپەگە و یەکێتیی
نیشتمانی، لە ماوەی ١٥ مانگ شەڕێکی خوێناوی و بە پێشکەشکردنی نزیکەی ٥٠٠ شەهید،
توانییان شەنگال لە داعش پاکسازی بکەن.
دواتر، لە ١٣ی نوامبری ٢٠١٥، مەسعود
بارزانی لە نمایشێکی تەلەفزیۆنیی بێشەرمیدا لە نزیک شەنگال ــ کە تازە بە هێزی
گەریلا و ڕۆژئاوا ئازاد کرابوو و بارزانی و حیزبی پارتی تێیدا بەشدار نەبوون و
تەنانەت یەک کوژراویشیان لە ڕزگارکردنی شەنگالدا نەبوو ــ لەبەردەم چاوی دەیان
کامێرای ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی ناوخۆیی و جیهانی، بە ڕووی سوورەوە ڕایگەیاند
کە تەنها بە هێزی حیزبەکەی خۆی شەنگالی ڕزگار کردووە.
ئەم فیلمەش لە هەموو جیهان بڵاو بووەوە.
ئەمە دزینی خوێنی ٥٠٠ شەهید بوو؛ دزینی خەباتی کچانی گەریلا بوو.
٤. ئێستاش هەمان ڕێبازی درۆ و دزینی خەبات و
خوێنی شۆڕشگێڕانی کوردستان درێژەی پێ دەدرێت و بەداخەوە خەڵکیش زۆر بێهەڵوێستن.
لەگەڵ ئەوەشدا، فیلمەکانی بەرخۆدانی یەپەژە لە ڕۆژئاوا و شەنگال هێشتا ماون؛ کچانی
گەریلا و یەپەژە دەڵێن داعشەکان لە کوژران بە دەستی کچان و ژنانی ڕۆژئاوا و گەریلا
دەترسان، چونکە کوژرانیان بەو شێوەیە و بە دەستی ژنان دەبووە هۆی ئەوەی نەچنە
بەهەشت...
سەرچاوە کان:
- https://www.youtube.com/watch?v=vibtiqOdEVU
- فیلمی No Paradise If You Are Killed by a
Woman
چیرۆکەکەی باس لە ژنە قەناس بەدەستێکی کورد دەکات بە ناوی ڤیان کە بە شێوەیەکی
نهێنی و مەترسیدار دەچێتە ناو شاری موسڵ کە لە ژێر دەستی د*اع*ش دایە
فیلمەکە بە فەرمی لەلایەن لێژنەی عێراقییەوە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی وەك نوێنەری
عێراق کێبڕکێ بکات بۆ پاڵێوراو بوونی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی!!!
- https://www.youtube.com/watch?v=7d1TSuaHF4A&t=479s
- https://www.youtube.com/watch?v=fQZR6xzDkjc
- https://www.thenationalnews.com/world/iraqi-kurdish-leader-announces-liberation-of-sinjar-from-isil-1.49080
https://web.archive.org/web/
20181022154115/http://www.ezidipress.com/en/barzani-only-the-peshmerga-have-liberated-shingal-no-other-unit-has-been-involved/
نظرات
ارسال یک نظر