هەشت بەرەی شەڕی ڕاستی سونەتی کوردستان لە دژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

 

هەشت بەرەی شەڕی ڕاستی سونەتی کوردستان لە دژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

 

دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف

https://drive.google.com/file/d/1PAzOYoH4ltu5pdReQ76Tf98WbbFAiZq0/view?usp=sharing


ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ٢٠٢٢ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێکرد. ئەم بزووتنەوەیە گەورەترین وەرچەرخانی مێژویی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گشت ئێران تۆمار کرد. دەسکەوتەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ گەلانی ئێران زیاترە لە کۆی گشت بزووتنەوەکانی ٤4 ساڵ پێش خۆی.[1]

بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە نێوەرۆک دا چەپ، دادپەروەر، نێونەتەوەیی، ئاشتی خواز و بێ‌توندوتیژیە. رەوتی راستی سونەتی کوردستان(بە تایبەت حیزبی دێموکڕات) ئەم بزووتنەویەی وەک مەترسیەک دیت بۆ کەم بوونەوەی جەماوەری لایەنگریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بۆیە لە یەکەم ڕۆژ ڕا هەموو توانای خۆیان دژی ئەم بزووتنەوەیە وەگەڕ خست.

دوشمنایەتی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" لە هەشت بەرە دا:

١. دوشمنکاری کورد و ئێرانی

ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ لە سەر گۆڕستانی ئایچی سەقز لایەنگرانی کوردایەتی دیوەخان نە تەنیا دەنگی خۆیان تێکەڵی جەماوەر نەکرد بۆ گوتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازدی" ، بەڵکە بۆ لابردن یان کەم ڕەنگ کردنەوەی ئەم دروشمە، دروشمێکی ئابڕووبەرانە و پڕ لە دووبەرەکی و دوشمنکاریان دەگووتەوە: "داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی ژینامانی" بڕوانە ئەم لینکە: [2]

https://youtu.be/MlGhuPdrqD8?si=GhuzO9VZ9WmclTGG

ویستیان بەم دروشمە کورد لە گەلانی دیکەی ئێران داببڕن. بەڵام گەلانی ئێران بە خوێنی خۆیان برایەتیان بۆ کورد سەلماند و پیلانی دوشمنایەتی گەلان پوچەڵ کرایەوە.[3]

"کردستان، چشم و چراغ ایران"(کوردستان، چاو و چرای ئێران)

لە درێژەی شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" دا بە پێچەوانەی دوشمنکاری و تەبلیغاتی ژاراوی بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردستان، ئێرانیان بە دروشمی"کردستان، چشم و چراغ ایران" بە کردەوە خوشک و برایەتی خۆیان بە گەلی کوردستان سەلماند.لە درێژەی وتار بڕوانە بۆ دوو بەڵگەفیلمی تاران و مەشهەد:

 

شعار حمایتی معترضان در شهرک چیتگر، «مهاباد، کردستان، چشم و چراغ ایران»؛ ۲۹ آبان

شعار حمایتی معترضان در شهرک چیتگر، «مهاباد، کردستان، چشم و چراغ ایران»؛ ۲۹ آبان 1401 [4]

حمایت معترضان در مشهد با شعار: «مهاباد، کردستان، چشم و چراغ ایران»؛ ۳۰ آبان 

حمایت معترضان در مشهد با شعار: «مهاباد، کردستان، چشم و چراغ ایران»؛ ۳۰ آبان.[5]

٢. گۆڕینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"

 ویستیان لە ڕێگای هەندێک مێدیا و پەیجی سێبەریان بیگۆڕن و بیکەن بە " ژینا، کوردستان، ئازادی" بەڵام سەری نەگرت. بۆ نمونە بڕوانە ئەم پەیجەی سێبەری دێموکڕاتەکان بە ناوی "کوردانە"

٣. لۆمپەنیسمی سیاسی

 دوای شکستیان لە گۆڕین یان کەمڕەنگ­کردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێگای لۆمپەنیسمی سیاسی هاتنە مەیدانی عەوامفریوی بۆ ناشیرین کردنی خوڵقێنەران و پێشەنگانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان ئازادی"

چەند کۆنەساواکی و جاسوسی وەک "حامید گەوهەری" و "عەلی جەوانمەردی"[6] ڕاسپێردران تا شایەعەیێک بڵاو بکەنەوە و بڵێن جەماعەتی قەندیل هێزێکی خۆیان ناردۆتە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕشی ئێران بۆ سەرکوتی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی".[7] بەڵام بێجگە لە کەسانی گەوج و نەفام و مریدەکانی خۆیان کەس باوەڕی پێ‌نەکردن.

 

٤. تەبلیغاتی درۆیین

 ڕێبەرەکانیان(خالید عەزیزی، حەسەن شەڕەفی، مستەفا هیجری و...) لە وتاری تەلەفزیۆنی دا وتیان ئەم دروشمە لە پێشدا هی ئێمە بوە.[viii]

     پێیان وابوو “ژن، ژیان، ئازادی” وەک ئافتاوە کاڵایەکی مادیە و دەتوانن بیدزن و تاراتی پێ بکەن. بەڵام لە جیاتی تارات زوڕنایان پێ لێدا، ئەویش لە کونی گەورەی ڕا.

  دیتیان ئیدعای خاوەندارێتی “ژن، ژیان، ئازادی” بێ بەڵگە قبوڵ ناکرێ. دیوانی هەموو شاعیرەکانیان پشکنی بەڵام بە غەیری قژ، لێو،مەمک، سینگ، سمت، کوڵمە، لەنجە و لار، چاوی خومار، کەمەری باریکی ژنان هیچیان بۆ ساغ نەبۆوە.

لە مێژووی زارەکی دا هیچ بەیت و بالۆرەی کوردی نەما کە نەیپشکنن، بەڵام بە غەیری وتە بەناوبانگەکەی مەلا مستە فا بارزانی هیچیان نەدۆزیەوە کە تێڕوانین و فەرهەنگی کوردایەتی دیوەخان سەبارەت بە جێگە و پێگەی ژن نیشان دەدات.

مەلا مستەفا وتبوی:"ژن دەبی دەفرێ خۆ بشوا، شێوێ خۆ لێنێ، زارۆکێ خۆ مەزن بکا، نانێ خۆ بکا و گانێ خۆ بدا"

بە نێو ٤٢ ساڵ ئاڕشیوی ڕادیۆی حیزبەکانیان دا گەڕان. دیتیان یەک جاریش دەکاریان نەهێناوە.

 ئاڕشیوی گشت تەلەفزیۆن ، گۆڤار، مانگنامە، ساڵنامە، وێبلاگ و وێبسایتی حیزبیان پشکنی، بەڵام دەستبەتاڵتر لە پێشو گەڕانەوە.

 وتیان لە ساڵی ١٩٤٦ لە سەردەمی کۆماری مەهاباد دا یەکیەتی یایان(یەکیەتی ژنان) دامەزراوە.

      بەڵام لە ڕاستی دا یەکیەتی یایانی مەهاباد لاسایی کردنەوەیەکی ناشیانە لە کۆماری ئازەربایجان بوە و خاوەنی هیچ تیۆری و فەلسەفەیێکی یەکسانی خوازانە و دێموکڕاتیک نەبوە. بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە بیرەوەریەکانی بەڕێز کوبڕا عەزیمی ئەندامی ئەم یەکیەتیە.


[9]

وتیان لە ناو کورد دا ژن هەمیشە ئازاد بوە. کورد شایی ڕەشبەڵکی هەبوە، ڕەدو کەوتن بۆ ئازادی ژن هەر هەبوە.

بەڵام دیتیان خەڵک لەبیریان ماوە کە مەلا مستەفا باوکی کوردایەتی دیوەخان  لەشۆڕشی چاردە ساڵەی دژی ئیسلاحی زەوی(١٩٦١تا ١٩٧٥)، شایی ڕەشبەڵەکی قاچاغ کردبو و بۆ ڕەدووکەوتنیش سزای کوشتنی دانابو.

دوایە وتیان پێشمەرگەی ژنمان هەبوە. بەڵام مێژوو شاهیدە کە نەک هەر پێشمەرگەی ژنیان نەبوە، بەڵکو مێژویەکی ڕەشیان سەبارەت بە پێشمەرگەی ژن هەیە. بۆ نموونە بڕوانە ڕووداوی  مەرگەوەڕی ورمێ لە پاییزی ١٩٨٥ دا.

مەرگەوەڕی ورمێ

ساڵی ١٩٨٥ لە مەرگەوەڕی ورمێ کاتێک بیست پێشمەرگەی کۆمەڵەیان لە خەو دا کوشت و سێزدەی برینداریشیان بە ئەسیری ئێعدام کردن، دوایە بە نۆبە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر جەنازەی کچە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بە ناوەکانی: خ. ئەحمەدی لە دایکبووی نەغەدە، م.مودەڕەسی و ن.حەسەنخاڵی لە دایک بووی مەهاباد.

5- پەنا هێنان بۆ مامۆستا هێمن

پەنایان هێنا بۆ دیوانی شاعیرە دەرکراوەکەی پێشویان مامۆستا هێمنی نەمر. وتیان هێمن ئەو کات کە ئەندامی حیزبی دێموکڕات بوە، لە دوو بڕگە شێعری "یادگاری شیرین" دا سێ وشەی "ژن، ئازاد، ژین" ی دەکار هێناوە:[10]

"با هەزار (زێ) و (گادەر) و (لاوێن)ی ڕوونیشمان هەبێ

تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچــــــــــــــاوەکەی ژین لیخنه  

پێیان وابو دەتوانن فیلێک لە ناو فینجانێک دا جێبکەنەوە و کاری دەیان ساڵ مەکتەبێکی گەورەی فکری، فەلسەفی و کۆمەڵایەتی لە ناو دێڕێک شێعر دا ون بکەن. پێیان وابو خەڵک لەبیریان نەماوە کە ئاغایانی دێموکڕات بە تاوانی پێشکەوتنخوازی و جیابیری مامۆستا هێمنیان ناو نابوو"پێرە جاش" و ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی دۆڵەتووی سەردەشت زیندانیان کردبوو . لە توانای مێشکی خێڵی درۆی کوردایەتی دا نیە لە مانا، جەوهەر، ناوەرۆک، فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” تێبگات.[11]

6. سوننەکڕات کردنی شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی"

هەوڵیان دا بە تێکەڵ کردنی ئیسلامی سیاسی سووننەی بناژۆخواز ئەم شۆڕشە لە ماهیەتی چەپ،نوێخوازو دادپەروەرانەی بەتاڵ بکەن.

دێموکڕاتەکان لەگەڵ ئیسلامگەرایانی سیاسی سوننەی ناوچە سوننەنشینەکانی کوردستان یەکیان گرت تا هاوسەنگی هێز بە قازانجی خۆیان بگۆڕن. لەم ڕێبازە دا کۆبوونەوە و وتارەکانی ئیسلامگەرایانی سوننەیان بەشێوەیەکی زۆر فراوان لە تەلەڤیزیۆن و میدیاکانی خۆیان بڵاوکرانەوە. "حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران" بە یەکیەتی لە گەڵ "ئیسلامیەکان" بە کردەوە خۆی کردە "حیزبی سوننەکڕاتی کوردستانی ئێران"

 

سکرین‌شاتی بەشێک لە پۆستەکانی عەلی جەوانمەردی کە یەکیەتی دوو ڕەوتی ڕاستی سوننەتی کوردستان(کوردایەتی سوننەتی و ئیسلامی سیاسی سوونی) لە بەرامبەر بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشان دەدات.(خەزەڵوەری ١٤٠١بەرانبەر بە ٢٠٢٢ی زایینی)

7. لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی"

 لە ماوەی مانگی یەکەمی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" لە گشت بوارەکانی دوشمنایەتی گەلان، گۆڕینی دروشم، سوننەکڕات کردن، لۆمپەنیسمی سیاسی و عەوامفریوی بۆ ناشیرین کردنی خوڵقێنەران و پێشەنگانی "ژن، ژیان ئازادی" شکستیان خوارد.  دوایە هەموو توانای ئیعلامی و حیزبیان خستە گەڕ بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی"[12]

ئاغایانی کوردایەتی بە هاندانی جەماوەری ناڕازی بەرەو ئاور تێبەردانی بانک، شوێنە دەوڵەتیەکان و ماڵی بەسیجیە نێوخۆییەکان، بزووتنەوەکەیان خستە قۆناغی خوێنڕێژی و سەدان لاوی کوردیان بە کوشت دا. ئێستا ئەگەر بڕوانینە کێلی ئەم لاوانە، دەبینین ڕێکەوتی شەهیدبونی زۆرینەی نزیک بە تەواویان دەگەڕێتەوە بۆ چل ڕۆژ دوای دەسپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان،ئازادی"

بۆ نموونە نووسەری ئەم ئەم تێکستە سەردانی گۆڕی ئەم قوڕبانیانەی کردوە لە گۆڕستانی مەهاباد. ئەنجامی خوێندنەوەی نوسراوەی سەر کێلەکان نیشانی‌دا ڕێکەوتی شەهید بوونیان لە ٤ تا ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ دایە. ئەگەر بڕوانین بۆ پەیجەکانی سێبەری دێموکڕاتەکانی وەک عەلی جەوانمەردی، دەبینین کە زۆرترین هاندانی توند و تیژی و تەنانەت چۆنیەتی شەڕ و سوتاندن و ... لەم دو حەوتویە دا بەرێوە چوە. 

لە ئاکامی ئەم ئاژاوە و فیتنەگێڕیانە تەنیا لە چوار شاری مەهاباد، شنۆ، بۆکان و پیرانشار ٤٧ لاوی ئازادیخوازی کورد گیانیان لە دەست دا.[13] شەڕ و توند و تیژی لە ڕادە بەدەری بەشێک لە شارەکانی کوردستان بوو بە هۆکاری ترسانی گەلانی دیکەی ئێرانی لە جیاخوازی کوردەکان. لە ئاکام دا زۆربەی گەلانی دیکەی ئێرانی پابەندی یەکیەتی خاکی ئێران لە شۆڕش دابڕان.

سکرین‌شاتی بەشێک لە پۆستەکانی عەلی جەوانمەردی بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" ( لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠١)

8. دروشمی "داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی ڕۆڵەمانی"

لە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (۲۴ ژوئیه ۲۰۲۵)، سێ خەباتکاری ژینگەپارێز بە ناوەکانی خەباتی ئەمینی، حەمید مورادی و چیاکۆ یۆسفی نژاد لە کاتی کوژاندنەوەی ئاوری ئاویەری سنە گیانیان بەخت کرد. 

بەشێک لە لایەنگرانی دێموکڕات-بارزانی لە کاتی ناشتنی ئەم ژینگەپارێزانە دروشمی دوشمنکارانەی سێ ساڵ پێشیان بە هێندێک دەسکاری تەزریقی ناو جەماوەر کرد.

داگیرکەری ئێرانی  قاتڵی ڕۆڵەمانی[14]

https://youtube.com/shorts/i5Ru6f6cLrk?si=_fWmSmZBy0B66_R5

خۆشبەختانە ئەم جارەش زۆرینەی جەماوەری سنەی سەربەرز لە گوتنەوەی ئەم دروشمە خۆیان پاراست. بە چاوخشانێک بەم بەڵگە فیلمانە دەبینین کە لە هیچکام لەم کۆبونەوانە دا نەیانتوانیوە زیاتر لە سەد کەس لە گەڵ خۆیان هاوئاواز بکەن.

پانتورکەکان بە بڵاوکردنەوەی بەربڵاوی ئەم بەڵگەفیلمانە تەبلیغاتی زۆریان لە دژی گەلی کورد وەڕێ خست. ئەمە لە کاتێک دا بوو کە نزیک مانگێک لە شەڕی ١٢ڕۆژەی ئیسڕائیل و ئێران تێپەڕیبوو و توڕەییەکی قووڵی جەماوەری بەرانبەر بە ئیسڕائیل هاتبۆ ئاراوە. پانتورکەکان گەلی کوردیان وەک کرێگرتە و نۆکەری ئیسڕائیل دەناساند. تا فارس و گەلانی دیکەی ئێرانی بکەنە دوشمنی گەلی کورد. [15] 

https://www.instagram.com/reel/DNYgPZjuttc/?igsh=MXNuOTJ0cGx6c3V2

لێرەدا دەبینین کە بەرەی کوردایەتی سوننەتی و پانتورکیسم وەک دوو تیغەی یەک مەقەست لە دژی خوشک و برایەتی گەلان و فەلسەفەی ژن،ژیان،ئازادی تێکۆشان دەکەن. 

لە ڕاستی دا گشت دەسکەوتەکانی شۆڕشی"ژن،ژیان،ئازادی" بەرهەمی خەباتی نافەرمانی مەدەنی و بێ‌توند و تیژی جەماوەری ملیۆنی گەلانی ئێران، بە تایبەت ژنان، لاوان، قوتابی و دانشجویانە . بە دڵنیایی ئەگەر ئەم شۆڕشە بێ توند و تیژی بچۆبایە پێش، تەمەنی درێژتر و  دەسکەوتەکانی زۆر زیاتر دەبوون.

لە توانای مێشکی خێڵی درۆی کوردایەتی دا نیە لە مانا، جەوهەر، ناوەرۆک، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تێ‌بگا. لایان وابوو "ژن، ژیان، ئازادی" وەک ئافتاوە کاڵایەکی مادیە و دەتوانن بیدزن و تاراتی پێ بکەن. بەڵام لە جیاتی تارات زوڕنایان پێ لێدا، ئەویش لە کونی گەورەی ڕا...

ئێستاش نایانهەوێ بزانن کە "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکی بێ نێوەرۆک نیە. ڕێبازە، نوێ بوونەوەیە، رێنێسانسە، پچکڕاندنی کۆت و بەندی کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی و بەرماوخۆریە.

ئەگەر ڕاست دەکەن، لێی تێدەگەن، بڕوایان پێی هەیە وتوانای بەرزەفڕیان هەیە، با لە ژیانی خۆیان دا دەکاری بێنن. با لە ڕێبەرایەتیاکانیان دا هاوسەرۆکایەتی ژن و پیاو پێک بێنن. مافی بەرابەر بدەن بە هاوژینەکانیان.

با بەرنامەی ڕادوێ و تەلێویزیۆنەکانیان بە چەند ئایەتێک لە یەکسانی مافی ژن و پیاو دەست پێ بکەن. نێرسالارانی چەقبەستوو لە سەدەکانی ناوەڕاست، ئێستاش هەموو گیانی ژن بە عەورەت دەبینن. بە دەنگی گەرم و دڵنەوازی ژنان هەستی سێکسیان تەحریک دەبێ.

ئازادی ژن هەموو سەنگەرەکانی کۆیلایەتی مرۆڤ دەڕوخێنێ و جێگایەک ناهێڵيتەوە بۆ کۆیلە بوونی مرۆڤ. چونکە ژنی ئازاد نەوەیەکی هۆشیار بەرهەم دەهێنێت. نێرسالارانی پاشماوەی دەرەبەگایەتی لە نێو کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا جێگەیان نابێتەوە.

بەسیجیە ناوخۆیەکانی کوردستان لە مانگی یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" دا بێ‌لایەن مابوونەوە. بەڵام نێرسالارانی دێموکڕات بە ئاور تێبەردانی چەند ماڵی بەسیجی و نمایشی دەرپێی ژنەکانیان، بوونە هۆکاری ئەوەی بەشێک لە بەسیجیەکان بچنە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕش بۆ سەرکوتی جەماوەر.

پێگەی ژن لە سیستەمی کوردایەتی دیوەخان دا

 بەرەی کوردایەتی دیوەخان نە تەنیا داهێنەری فەلسەفە و دروشمی ژن ژیان ئازادی نەبوون، بەڵکە لەم شۆڕشە دا ڕۆڵی تێکدەری و گێرە شێوێنیان گێڕا.

حیزبەکانی کوردایەتی لە سەردەمی فیۆدالیزم دا دروست بوون. زۆربەی سەرکردەکانیان ئاغاوات، شێخ و ئاغازادە بوون.

بە پێچەوانەی سروشتی پێشکەوتنخوازانەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" جێگای ژن لە کەلتوری فیۆداڵی ­دا نزمترە لە پیاو و نزیکە لە ئاژەڵ.

   لە دونیای فیۆداڵی ڕابردوو دا گەورەترین ئازایەتی ئەوە بوە کە جلی ژێرەوەی ژنێکی ڕکابەر بە تاڵان بگری نیشانی خەڵکی بدەی.

لایەنگران و هەڵسووڕاوانی مەیدانی کوردایەتی دیوەخان لە خەزەڵوەری ٢٠٢٢ لە گەرمەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا، لە مەهاباد هێرشیان کردە سەر ماڵی چند چەکداری خۆجێیی دەوڵەت کە ماڵیان لە ناو خەڵکی ئاسایی دابوو و خۆیان لە ماڵ نەبوون.

قارەمانانی کوردایەتی ئاوریان لەم ماڵە بێ­دیفاعانە بەردا کە تەنیا ژن و منداڵی تێدا بوو. تەنانەت ژن و منداڵی یەکێک لەو ماڵانە شانسیان هێنا کە جیرانێکی باشیان هەبوو. لە خوارەوە ڕا ماڵەکەیان ئاور درابوو، بنەماڵەی جیرانەکەیان چووبونە سەربانەکەیان و لە وێڕا هەڵیانکێشابوون بۆ سەرێ و هێنابویانن بۆ ناو ماڵی خۆیان و پارزگاریان لێکردبوون.

بیهێنە بەرچاوت ئەگەر ئەم ژن و منداڵە لە ئاوری کوردایەتی دا سوتابان، چارەنوسیی ئابڕووی کورد و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی چی لێدەهاتەوە؟ بە دڵنیایی ئابڕوویەک بۆ کورد نەدەمایەوە. زۆر خراپتر لە شەڕی نەغەدەی ١٩٧٩ لە سەر کورد گران دەکەوت.

ئەم کردەوە قێزەونانە، وەبیرهێنەرەوەی ئاکارەکانی کوردایەتی دێموکڕاتەکانە لە گوندەکانی مەنگوڕایەتی دەوروبەری مەهاباد.

بەهاری ١٩٧٩ی لە سەردەمی سەرکردایەتیی دوکتور قاسملو دا،جلوبەرگی ژن و تارای بووکیان دەخستە سەر پیران و گەورە پیاوانی تایفەکانی مەنگوڕ بە کەر و تراکتۆر لە نێوان گوندەکان­دا دەیانگێڕان.

ئەم کردەوانە بوونە هۆی ئەوەی کە تایفەکانی مەنگوڕ لە گوندەکانی خۆیانەوە ڕوو لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار بکەن و ببنە دووهەمین هێزی کوردی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان.

 پێش مەنگوڕەکان، قیادەی موەقەتی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، مەقامی یەکەم هێزی پیادەی بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی تازە دامەزراوی کۆماری ئیسلامی بەدەستهێنابوو. بڕوانە بۆ کتێبی "خیانەتەکانی قیادە مووقت بە نەتەوەی کورد" نوسینی دوکتور قاسملو- عەبدوڵا حەسەن زادە https://kurdipedia.org/default.aspx?q=2012090109435334932&amplng=14

جەماعەتی کوردایەتی دیوەخان بە تێکەڵاو کردنی ئەدەبیاتی ناحەز و ناساز لە گەڵ دروشمی "ژن ژیان ئازادی" ئەم دروشمەیان  تا ئاستی باڵای کورتی خۆیان دابەزاند. وەک:

ژن ژیان ئازادی* جاش بەسە گەوادی

تا جاشێک بمێنێ* گەوادی هەر دەمێنێ

کێشەی کور حیجاب نیە* خاکەکەی ئازاد نیە

داگیرکەری ئێرانی* قاتڵی ژینامانی

جەماعەتی کوردایەتی بەهۆی سروشتی پێش مۆدێرنیتەیان هەرگیز ناتوانن و نایانەوێت بزانن کە "ژن ژیان ئازادی" مانیفێستی نوێ­بوونەوە، ڕێنێسانس، ئازادی و بەرابەریە. ژنیش سەنتەری تێکۆشانی ئەم ئامانجانەیە.

بە تاڵان بردنی جلی ژێرەوەی ژنی ڕکابەر نە تەنیا نیشانەی ئازایەتی نییە، بەڵکو نیشانەی نەفامی، ترسنۆکی و درێژەدان بە کولتووری فیۆداڵیە. لە جیهان­بینی "ژن ژیان ئازادی" دا هیچ جیاوازیەک نابینڕێت  لە نێوان دایکی چەکدارێکی دەوڵەت یان دایکی ڕکابەرێکی دەوڵەت و دەسەڵات.

سیمبولەکان و درووشمەکان ئەگەر وەک جیهانبینی و باوەر بێنە ناو پەروەردە، لە هەڵس و کەوتی ئەندامان و لایەنگران دا دەبن بە کردار.

ژن ژیان ئازادی بە بی تیپەراندنی کولتوری بارەگا و دیوەخان و بە بی گرینگی پیدان بە مافی ژن و ژینگەپاریزی نابیتە ئیستراتیژی هیچ حزبیک و هەر وەکوو تاکتیک بو خۆ گونجاندن لە گەل سەردەم و بەدەستهینانی دەسکەوتی حزبی دەمینیتەوە.

 

 پرسیارەکانی قوتابخانەی کوردایەتی:

ئاغاکەت بێگانە بێ، یان کورد زمانی نۆکەری بێگانە؟

شەپی بێگانە خۆشترە یان شەپی کوردی؟

پدەر سەگ باشترە، یان سەگباب؟

"کۆت و شەڵوار پۆش" ماڵت بخوا، یان "ڕانک و چۆغە پۆش"؟

زیندانبانەکەت بێگانە بێ، یان کورد زمانی نۆکەری بێگانە؟

زاڵمی بێگانە باشترە یان زاڵمی کوردی نۆکەری بێگانە؟

دزی دەرەکی باشترە یان دزی خۆماڵی ؟

گورگی کەژ و کێو بتخوا، یان گورگی خۆماڵی؟

سەرت لە بن پۆتینی بێگانە دا بێ، یان کەڵاشی کوردی؟

https://youtu.be/oyPcDIUb2pI?si=qIDJBzH6x117haok

کوردی ڕۆژهەڵات لە نێوان دوو ستەمکار

چارەنووسی خەڵکی کورد لە نێوان دەوڵەت-نەتەوەی حاکم و حیزبی کوردایەتی دا وەک داستانی  دێوەرە(چەرچی) و جەردەی شێعرە بەرزەکەی عەبدوڵا پەشێوە.

ئەم کوردانەی بۆ ڕزگار بوون لە بارەبەری جەردەی بێگانە، دەچنە بن باری کوردایەتی دەرەبەگی خۆماڵی، لە نێوەرۆک و پەیامی عەبدوڵا پەشێو حاڵی نەبوون و لە ئاکام دا ڕادەی وشیاری و شعوریان لە کەرەکەی پەشێو نزمترە. عەبدوڵا پەشێو کوردایەتی نوێ فێئۆداڵی ئاوا وێنا دەکات:

دێوەره و که‌ر    (دێوەره= چەرچی)[16]

دێوەرەیه‌ک به سواری که‌ر

ڕێیه‌کی دووری گرته به‌ر

نه‌یهێڵا که‌ر بدا بێنێ

تا ڕێیان که‌وته بژوێنێ

که‌ر که بینیی وا له‌و ناوە

گیاوگۆڵ سه‌ری پێوەناوە

میوانی گه‌ورەی سروشته

نه خێو، نه باری له پشته

به زەڕەزەڕ، به غارەغار

دنیای هه‌موو کردە به‌هار

لەپڕ خاوەن که‌ری زۆرزان

هه‌ستی کرد وا له‌ودیو ته‌لان

هه‌را و هۆریا و دەنگه‌دەنگه

ئیتر زانیی کاری له‌نگه

گوتی: که‌ره گیان، گوێ گرە

ئه‌و دەنگه دەنگی ڕێگرە

هه‌تا زووە با بارت که‌م

له ڕێگران ڕزگارت کە‌م

کەر دایه قاقای پێکه‌نین...

گوتی: قوربان، هاوڕێی شیرین

بارەکه‌ی من له خۆت بار که

هه‌تا زووە خۆت ڕزگار کە

که من که‌ر بم، بارەبه‌ر بم

کورتان له پشت، هه‌شبه‌سه‌ر بم

فه‌رقی چییه؟ دەرد هه‌ر دەردە

که‌ری تۆ بم، یا هی جه‌ردە

ئایا جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگا دەدەن تەجروبەی تاڵ و تاریکی باشور بگوازرێتەوە ڕۆژهەڵات و ستەمکاری کورد جێگای ستەمکاری فارس، تورک و عەڕەب بگرێتەوە؟  ئاغایانی کوردایەتی دیوەخان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ڕۆژهەڵات ئەزمونێکی لە 36 ساڵ ستەمکاری کوردایەتی باشوور وەرنەگرتوە و ئاسۆی ڕوانینی کورتترە لە جیهانبینی کەرەکەی عەبدوڵا پەشێو. خەبەریان نیە کە ئێستا خەڵکی ڕۆژهەڵات لە زەمینەی فەرهەنگ و ڕووناکبیری دا سەد سال لە باشووری کوردستان پێشکەوتوترن.

 

 

پەراوێز و سەرچاوەکان:



[1] - دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە شاهیدی هەزاران وێنە و فیلمی دۆکۆمێنتاری، زیاتر لە بیست ساڵ شناسنامەی هەبوو.  کچانی کۆبانی لە ٢٠١٤ بەم دروشمە داعشیان تێکشاند. بەم دروشمە پاێتەختی داعش لە ڕەقە ئازاد کرا. هەڤاڵەکانیان هەر بەم دروشمە شەنگالیان لە داعش پاکسازی کرد کە فیلمی کچانی ڕۆژ بە ئەکتەری گوڵشیفتە فەراهانی بەرهەمی ئەو خەبات و فەلسەفەیە بو. (٢٠١٨)

https://www.namasha.com/v/W2FWm9pj

     لەم هەموو ساڵانە جەماعەتی کوردایەتی دیوەخان بۆ یەک جاریش لە گۆشەی یەک ڕۆژنامە، مانگنامە یان ڕادیۆ و تەلەفزیۆن باسیان نەکردبوو.

[2] - https://youtu.be/MlGhuPdrqD8?si=GhuzO9VZ9WmclTGG

[3] - بێ بەشداری گەلانی ئێرانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە سەقز و سنە تێنەدەپەڕی.  بڕوانە ئەم کرۆنۆلۆژیە بە زمانی فارسی:

کرونولوژی(خط زمان) جنبش "زن زندگی آزادی"

 

کرونولوژی(خط زمان) جنبش "زن زندگی آزادی"

1-تهران- ژینا در بازداشت گشت ارشاد

 مأموران گشت ارشاد ژینا امینی را که به همراه برادرش به تهران سفرکرده بود، روز سه‌شنبه، ۲۲ شهریور، در بزرگراه حقانی، بازداشت کردند.  ژینا ساعاتی بعد در اثر مهمان‌نوازی! کارکنان گشت ارشاد به حالت اغما فرورفت و روانه بیمارستان کسری گردید.

2- تهران- ژینا در اغماء

روز 24 شهریور نیلوفر حامدی خبرنگار اجتماعی روزنامه شرق، اولین کسی بود خود را به بالین ژینای در اغماء رساند و عکسی باشکوه از او تهیه کرد و همراه با خبر درگذشت وی منتشر کرد.  این عکس به‌سرعت جهانی شد و همدلی و همنوایی بی‌نظیری در جامعه ایرانیان ایجاد کرد.

چند روز بعد نیلوفر حامدی بازداشت شد. پس از وی جمع کثیری از روزنامه‌نگاران و فعالان سیاسی ازجمله زهرا توحیدی و هدی توحیدی، علیرضا خوشبخت، روح‌الله نخعی، یلدا معیری، مجید توکلی، هانیه دائمی و فاطمه رجبی بازداشت شدند.

3- تهران- انتشار اولین مصاحبه با بستگان ژینا

 روز 24 شهریور 1401 الهه محمدی خبرنگار روزنامه هم‌میهن ساعتی قبل از مرگ ژینا گفتگویی با دایی و مادربزرگ ژینا به انجام رساند که فردای آن روز در روزنامه هم‌میهن منتشر نمود.  این مصاحبه همدردی بسیار گسترده‌ای در سراسر ایران را به دنبال داشت

4- تهران- خشم و التهاب

 روز 25 شهریور 1401 مرکز اطلاع‌رسانی پلیس تهران در اطلاعیه‌ای، ادعا کرد که این دختر جوان «به‌صورت ناگهانی» دچار عارضه قلبی شده است.   صحت این اطلاعیه دولتی برای اکثریت مردم ایران غیرقابل‌باور بود و عموماً ضرب و شتم پلیس را عامل این مرگ دانستند. خشم و التهاب جامعه را فراگرفت

5- تهران- ابراز نارضایتی شخصیت‌های سیاسی، فرهنگی، ورزشی و علمی

 هم‌زمان با اعلام مرگ ژینا امینی دهها شخصیت سیاسی، فرهنگی، علمی، ورزشی و هنری در تهران و سایر نقاط ایران اعلام نارضایتی کردند. ازجمله محمود صادقی، پروانه سلحشوری، طیبه سیاوشی و دکتر پزشکیان از نمایندگان پیشین مجلس، جلیل رحیمی جهان‌آباد، عضو کمیسیون امنیت ملی و سیاست خارجی مجلس، سعید دهقان وکیل دادگستری، زهرا رهنورد از رهبران جنبش سبز که در حصر خانگی بسر برد، علی دایی و علی کریمی از ستارگان فوتبال ایران، دکتر مازیار اشرفیان بناب استاد و مدرس پزشکی قانونی و ژنتیک دانشکده پزشکی دانشگاه کنت- انگلستان ، مسعود کیمیایی کارگردان باسابقه سینما ، حزب اتحاد ملت ایران، حزب ندای ایرانیان، کمپین حقوق بشر ایران. درنتیجه زمینه یک خیزش مردمی فراهم گردید.

6- تهران- اولین اعتراض خیابانی

 عصر روز جمعه 25 شهریور 1401 زنان روشنفکر، فعالان مدنی و آزادیخواهان تهران در جلو بیمارستان کسری و خیابان‌های اطراف آن گردآمده و علیه آمران و عاملان این قتل به اعتراض پرداختند.  معترضین متحمل باطوم و کتک‌کاری شده و عده‌ای نیز بازداشت شدند. بدین گونه اولین جرقه جنبش زده شد. 

7- الهه در سقز

الهه محمدی خبرنگار روزنامه هم‌میهن صبح روز 26 شهریور 1401 با امکانات خبرنگاری در مراسم تشییع‌جنازه ژینا در سقز حضور یافت.

 وی صحنه‌های مترقی جنبش مردم و خصوصاً شعار "ژن ژیان آزادی" را پوشش وسیع خبری داد؛ و از انعکاس شعارهای تنگ‌نظرانه، قومی و تفرقه‌افکنانه هواداران حزب دمکرات خودداری کرد.

8- سقز- شروع جنبش عمومی "زن زندگی آزادی"

 روز 26 شهریور در آرامستان آیچی سقز جنبش عمومی با شعار "زن زندگی آزادی" شروع شد. در این روز شعارهای دو جریان سیاسی چپ‌گرا و راست‌گرا کاملاً متضاد و در مقابل هم بود. شعارهای راست‌گراها (هواداران حزب دمکرات کردستان ایران) عبارت بودند از:

 "اشغالگر ایرانی، قاتل ژینای مایی(داگیرکه ری ئیرانی، تو قاتلی ژینامانی)  - کوردستان گورستان فاشیستان

شعارهای دمکرات‌ها دو لبه و دوپهلو بودند. زیرا هم‌زمان علیه دولت مرکزی، کشور ایران و سایر ایرانیان خصوصاً فارس‌ها بودند.  درنتیجه چنین شعاری می‌توانست عامل بیزاری ایرانیان و مخالفت با این جنبش شود

در مقابلِ دمکرات‌ها گروه‌های آزادیخواه، چپ و معتقدان برادری ملت‌ها با الگوبرداری از مبارزان روژآوا (کردستان سوریه) شعار "ژن ژیان آزادی" "مقاومت زندگی است" و "شهید نمی‌میرد" را فریاد زدند.

الهه محمدی خبرنگار اعزامی هم‌میهن و سایر شهروند خبرنگاران حاضر درصحنه، شعارهای تنگ‌نظرانه و انحرافی هواداران حزب دمکرات را پوشش نداده و سانسور کردند. ولی شعارهای  "ژن ژیان آزادی" و نیز سخنرانی لیلا عنایت زاده  فعال حقوق زنان و عضو انجمن ژیانَوَی سقز را به تمام جهان مخابره کردند.

شعار «ژن، ژیان، آزادی» به‌سرعت سایر مناطق استان کردستان خصوصاً سنندج، دیواندره و کامیاران را فراگرفت.

9- تهران- انتشار گزارش الهه از شروع جنبش "زن زندگی آزادی"

 الهه محمدی در 27 شهریور گزارش مبسوطی از رویدادهای 26شهریور سقز تحت عنوان "یک وطن اندوه" در روزنامه هم‌میهن منتشر کرد.  این گزارش بر محور شعار «ژن، ژیان، آزادی» (زن، زندگی، آزادی) متمرکز بود.

 10- دانشگاه تهران- پژواک آوای "ژن ژیان آزادی" به زبان فارسی

صعود و فراز اصلی جنبش در 27 شهریور1401 در محوطه دانشگاه تهران اتفاق افتاد.

 در این روز دانشجویان کُرد و غیر کُرد که عمومان چپ، سکولار و یا تحت تأثیر جنبش روژاوای کردستان سوریه بودند شعار "ژن ژیان آزادی" را برای اولین بار در تاریخ به زبان فارسی سر دادند

پوشش وسیع خبری این حرکت باعث شد که شعار "زن، زندگی، آزادی" در جایگاه رهبر، قطب‌نما و شناسنامه قیام سرتاسری ایرانیان نمایان شود.

سادگی، شیوایی، شورانگیزی و زایندگی این شعار پُرشور و پُرشعور هنوز هم نیروی محرکه اصلی این جنبش است.

غنای ذاتی این شعار باعث شد سریعاً دیوارهای قومی، خونی، نژادی، زبانی، مذهبی و آپارتاید جنسی فروبریزند. پس از 44 سال همگرایی ایرانیان جایگزین واگرایی شد

عنوان "زن زندگی آزادی" کاملاً برازنده این جنبش بود.

11- زنان ایرانی- کارزار مبارزه با حجاب اجباری

 از اولین روزهای جنبش، زنان ایرانی به‌صورت گسترده‌ای اقدام به کنار گذاشتن حجاب اجباری و به آتش انداختن روسری‌ها کردند. این رویه به مهم‌ترین نماد جنبش "زن زندگی آزادی" بدل شد.

در همراهی با زنان ایرانی، برخی زنان سینماگر ازجمله گلاب آدینه، فاطمه معتمدآریا، کتایون ریاحی، افسانه بایگان، هنگامه قاضیانی، شقایق دهقان، ترانه علیدوستی، باران کوثری، بهاره ارجمند، لاله مرزبان، آزاده صمدی با برداشتن حجاب اجباری در مراسم عمومی از این جنبش حمایت کردند. اعتراضی که هزینه‌های قضایی برای آن‌ها به دنبال داشت.

12- تهران- ویدئو ترانه برای...

در اولین روزهای مهرماه 1401 شروین حاجی پور خواننده جوان با خلق به‌موقع ویدئو ترانه "برای..."  توانست روحی تازه بر جنبش بدمد. به‌گونه‌ای این اثر به‌سرعت به یکی دیگر از نمادهای مهم اعتراضات سراسری تبدیل شد.  شروین روز هفتم مهر 1401 حدود ۴۸ ساعت بعد از انتشار اثر خویش بازداشت شد.

واکنش به بازداشت شروین حاجی پور در توییتر و اینستاگرام بسیار گسترده بود و حتی باعث شد از آن روز به بعد کلیپ‌های بیشتری بر اساس این ترانه ساخته شود. مونا برزویی ترانه‌سرای ساکن ایران هم در این روز بازداشت شد.

13- دانشگاه پیشرو در جنبش زن زندگی آزادی

بعد از شکل‌گیری «جنبش زن، زندگی، آزادی»، جنبش دانشجویی ایران بعد از یک دوره فترت طولانی، ظهوری دوباره یافت و در یک دوره چندماهه رکورد کنش‌های نقادانه در تاریخ جنبش دانشجویی را ازلحاظ گستره و عمق شکست. سرتاسر دانشگاه‌های ایران به این جنبش پیوستند.

حتی در شهرهای ترک‌زبان که پانتورک‌ها از پیوستن مردم به جنبش پیشگیری می‌کردند، در بخش دانشجویی ناکام ماندند و  دانشگاه‌های این مناطق و حتی دانش آموزان بسیاری به جنبش پیوستند.

بسیاری از استادان دانشگاه‌های گوناگون کشور با شور و حرارت بی‌سابقه‌ای  از این جنبش حمایت کردند و متحمل هزینه‌های زیادی شدند. به‌گونه‌ای که بنا بر آمار روزنامه اعتماد طی یک سال پس از شروع جنبش دست‌کم ۱۱۰ استاد دانشگاه اخراج شده‌اند.

[4] - https://youtu.be/AbXBlotUFZU?si=5exAft2JSBlzfnRe

[5] - https://youtu.be/DIDXr4pbGeI?si=guAG2rUq4HLjD51t

[6] - عه لی جەوانمەردی و حامید گەوهەری  پێوەرێکن بۆ ناسینی کۆمەڵگای کوردی، هەر کەسێک بە زوڕنای ئەم شایەرانەی بەر دەرگای دیوەخان هەڵپەڕێ، نیشانەی بێشعوری، گەوجی، نەفس نزمی و زاتێکی نەخۆش و کرمۆڵە

[7] - حامید گەوهەری: هێزێکی پەکەکە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان https://www.basnews.com/so/babat/776621

[viii] - خالد عزیزی (@KhalidAzizii) سخنگوی @PDKIfarsi در گفتگویی با صدای آمریکا مدعی شده که شعار #ژن_ژیان_آزادی " هیچ ربطی به عبدالله اوجالان رهبر دربند PKK ندارد و ریشه در مبارزات احزاب و زنان کردستان ایران دارد.

اما مطلقا در هیچ یک از نشریات و رسانه های حزب دموکرات کُردستان ایران و دیگر احزاب کردستانی "کردستان ایران هیچ ردی از بکار گرفته شدن شعار #ژن_ژیان_ئازادی" وجود ندارد.

[9] - کوبڕا عەزیمی چاپی یەکەم- سوید-٢٠٢٤- کتاب ئەرزان- لاپەڕە ١١٦-١١٧-١٢٦

دامه زراندنی یه کیتی یایان

یه ک دوو مانگ دوای راگه یاندنی کوماری کوردستان، واته روژی١٣ ی ناوریلی ١٩٤٦ی زایینی یه کیتی پایانی کوردستان به سه روکایه تی مینا خانمی ژنی پیشه وا قازی محه مه د دامه زرا. هه ر له سه ره تای دامه زراندیه وه وا بریار درابوو که هه ر گه ره که ی سه روکی خوی هه بیت له یه که م کوبوونه وه دا پرسیاری نه ری ژنه ده وله مه ندی فلانه که ره ک کنیه؟ هاته .گوری به شدار بووه کانی ناو کوبوونه وه که ناوی پایانی ده ستر ویشتووی گه ره که کانیان یه ک به دوای یه کدا هه لده دان به م جوره ئه م خانمانه ی که له خواره وه

ناویان دينم له لايه ن مینا خانمه وه وه ک سه روکی گه ره ک داندران زیبا خانم ژنی سه ید عه بدولای ته هازاده، سه روکی گه ره کی قوله قه بران تامینه خانم ژنی حاجی مسته فای داودی سه روکی گه ره کی قیبله ، کولسوم خانم ژنی میرزا مسته فای سولتانیان سه روکی گه ره کی هه رمه نیان خورشید خانم ژنی حاجی سالحی شاتری سه روکی گه ره کی بازار خه جیج خانمی قازی سه روکی گه ره کی چومی سه ید نایشه خانم ژنی حاجی مسته فای شاتری سه روکی گه ره کی حاجی حه سه نیان سه دیقه خانم ژنی میرزا مه حمودی وه لی زاده، سه روکی گه ره کی خری، زارا خانم ژنی ناغای مه وله وی سه روکی گه ره کی رزگه یان پیروز خانم ژنی میرزا عه زیزی مشیری سه روکی گه ره کی مزگه وتی جومعه ماوزه ری بله زاده سه روکی گه ره کی جووله كان كاری سه روک که ره که کان له سه ره تادا ناگادار کردنه وه ی ژنه کانی گه ره کی خویان له کوبوونه وه کان و جیژنه کان بوو ئه و سه روک که ره کانه ته نانه ت جاری وابوو هه ره شه یان له ژنه کان ده کرد ئه و که سه ی نه یه ت بو کوبوونه وه که جه ریمه ده کری و ده بی غه رامه بدا.

جگه له مامؤستاكان و سه روک گه ره که کان، کومه لیک ژنی زوری دیکه ش ئه ندامی یه کیتی پایان بوون هوی ئه ندامه تی به شیکیان دیاره خوشه ویستییان بو گه ل و خاک بوو و به دل ده هاتن هیندیکیشیان له لایه ن میرده کانیان را هان ده دران بو ئه وه ی بتوانن شوینیک له کو ماردا بو خویان مسوگه ر بکه ن ته نانه ت به شیک له ژنانی مه هاباد ده هاتنه ئه و کوبوونه وانه که میرده کانیان زور چاره ی کوماریان نه ده ویست به لام بو خویان له كوبونه وه کاندا به شدار ده بوون و

جاری واش بوو یارمه تی مالیشیان ده دا جا نازانم ئه وه بومه به ستی پاراستنی مال و ملک و داراییه که یان بوو یان شتیکی دیکه ی له پشته وه بوو هه ر ئه ندامه ش ده بوایه مانگانه دو و قرآن حه قی ئه ندامه تی به ریکخراوه که بدایه یه کیتی پایان خه زیندار و ده فته رداری هه بوو سه ره تا سه روک گه ره که کان مانگانه کانیان کو ده کرده وه و ده یاندا به خه زینه دار و ده فته رداریش ده ینووسی هیوا هه بوو مانگی دوو قرانه که شی نه ده دا کاریشی به فه قیر و ده وله مه ندیه وه نه بوو. بق نموونه روژیک خانمیک له خیزانیکی نیودار هاته مالمان و تکای کرد که مانگانه که ی لی وه رنه گرین له و كاته زور پیم سه یر بوو و ته نانه ت که میک حه په سام به لام ئیستا که بیری لی ده که مه وه له دلی خوم دا ده لیم به لكو ئه و ژنه له ماله وه ده سته لاتی نه بووبی و میرده که ی ئیزنی نه دابیت و ئه وه نده ی له به ر ده ستدا نه بووبیت که بتوانی مانگانه که ی بدا ئه و دراوه ش که کو ده کراوه

....بلاویان نه کرده بووه . من راستیه کانی کومه لگاکه م نووسیبوو و به ته ما نه بووم سووکایه تی به هیچ که س بکه م پیم وابوو له جیاتی ره خنه ی رووخینه ر و دژایه تی له گه ل نه و جوره نووسینانه ده بوایه گیرو گرفتانه مان دابا گشتمان پیکه وه هه ولی دوزینه وه ی چاره سه ریک بو ئه و...

دوای ئه وه ی که چه ند نووسينيكيان بو بلاو نه کردمه وه یان سانسوریان ده کرد له و لاشه وه ژنان ئه و نووسینانه یان به خراب لینک ده داوه هیندیک پشتم سارد بووه و هیچیترم نه نووسی نه نه وه ی که ئیدی نه نووسم نا ده ستم له نووسین هه لنه گرت به لام هیچ نووسراویه کی دیکه م بو روژنامه ی کوردستان نه نارد.

[10] - با هەزار (زێ) و (گادەر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هەبێ /تاکو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە /گوارەکەی زێڕت بەکار نایە، لە گوێ بگرە قسەم /لایقی گوێی تۆ عەزیزم شێعری سادەی هێمنە/ مەهاباد – ١٣٢٤

[11] - ئێستاش نایانهەوێ بزانن کە "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکی بێ نێوەرۆک نیە. ڕێبازە، نوێ بوونەوەیە، رێنێسانسە، پچکڕاندنی کۆت و بەندی کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی و بەرماوخۆریە.

       ئەگەر ڕاست دەکەن، لێی تێدەگەن، بڕوایان پێی هەیە وتوانای بەرزەفڕیان هەیە، با لە ژیانی خۆیان دا دەکاری بێنن. با لە ڕێبەرایەتیاکانیان دا هاوسەرۆکایەتی ژن و پیاو پێک بێنن. مافی بەرابەر بدەن بە هاوژینەکانیان.

       با بەرنامەی ڕادوێ و تەلێویزیۆنەکانیان بە چەند ئایەتێک لە یەکسانی مافی ژن و پیاو دەست پێ بکەن.  یان لانی کەم  ئەم چەند ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز بە دەنگی زووڵاڵی ژنێک پێشکێشی گوێگرانیان بکەن!

     بەڵام نێرسالارانی چەقبەستوو لە سەدەکانی ناوەڕاست، ئێستاش هەموو گیانی ژن بە عەورەت دەبینن. بە دەنگی گەرم و دڵنەوازی ژنان هەستی سێکسیان تەحریک دەبێ.

      ئازادی ژن هەموو سەنگەرەکانی کۆیلایەتی مرۆڤ دەڕوخێنێ و جێگایەک ناهێڵيتەوە بۆ کۆیلە بوونی مرۆڤ. چونکە ژنی ئازاد نەوەیەکی هۆشیار بەرهەم دەهێنێت. نێرسالارانی پاشماوەی دەرەبەگایەتی لە نێو کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا جێگەیان نابێتەوە.

[12] - فەلسەفە و شۆڕشی "ژن، ژیان ،ئازادی" لە نێوەرۆک دا بزووتنەوەیەکی ناتوند و تیژیە. ڕەمزی سەرکەوتنی ئەم ڕێبازەش لە ماهیەتی ڕیفۆڕمیستی و ناتوند و تیژی دایە. لە مانگی یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" برایەتی گەلان جێگای دوشمنایەتی گەلانی گرتەوە. بەڵام مەسعود بارزانی  بۆ بە لاڕێ دابردنی شۆڕش، عەلیە مشکەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەرکداری فیتنەگێڕی کرد. دەرئەنجامی ئاژەواگێڕیەکان١- زۆرینەی خەڵکی ئێران بە هۆکاری نیگەرانی لە جیاخوازی کوردەکان لە شۆڕش دابڕان٣- ڕەخساندنی بەهانەی سەرکوتکردنی خوێناوی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی"

 

[13] - https://www.radiofarda.com/a/investigative-report-on-those-who-got-killed-during-recent-protests-in-iran/32124711.html

[14] - https://youtube.com/shorts/i5Ru6f6cLrk?si=_fWmSmZBy0B66_R5

https://drive.google.com/file/d/1QBqpkfk_mitoTHQONZnMHLpJx-9QRxwR/view?usp=sharing 

 

[15] - متن تبلیغات ضد کُردی پانتورکها در یکی از پیجهای انستاگرام:

«اگر این اتفاق در تبریز یا اهواز اتفاق میفتاد شاهد سکوت ویرانشهری ها بودیم؟ #پزشکیان #تراکتور #نود_ارومیه #تورک #اورمیه_قلب_آذربایجان_است #تبریز #ارومیه #تهران #زنجان #اردبیل #قشقایی #همدان #قزوین #کرج #اورمیه #اکسپلور #کردستان #کورد #سنندج #bakı #tabriz #ankara #tehran #azərbaycan #iran #türkiye»

https://www.instagram.com/reel/DNYgPZjuttc/?igsh=MXNuOTJ0cGx6c3V2

 

[16] - فەرهەنگۆک:

دێوەرە: دەسگێڕ، چەرچی، دەسفرۆشی گەڕۆکی لادێ

خێو: خاوەن، ماخۆ، خودان

ته‌لان: هەوراز، زوورگ و هەڵەت، گرد

جه‌ردە: چه‌ته، ڕێگر، که‌سێکه ڕێگا به خه‌ڵک بگرێ و به زۆر ڕووتی کاته‌وە

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران** یەک بان و دوو ھەوا

آسیب شناسی کردستان ایران