کابرای زیندانی! (این مَردِ زندانی!)
https://drive.google.com/file/d/1nVsPzi7FU-nA5xLO55fEsh5znzc2sh4l/view?usp=sharing
کابرای زیندانی نەوەیەکی پەروەردە کردووە کە لە ڕۆژئاوا دەبن بە
مەزڵوم و ئارین مێرکان، لە ڕۆژهەڵات دەبن بە فەرزاد کەمانگەر و شیرین عەلەم هولی،
لە باکور دەبن بە دەمیرتاش و گوڵتان کەشناک، لە چیا دەبن بە بێریتان و ساکینە
جانسز، و لە ئوروپا و باشوور هەموو کورد دەکەن بە خوشک و برا و شەقامەکان دەهەژێنن.
ئەم کابرایە فەلسەفەی «ژن، ژیان، ئازادی» ئافراند. بەم فەلسەفەیە لە
ڕۆژئاوا ئەفسانەی کۆبانی دروست کرد و داعشی تێشکاند.
هەر بەم فەلسەفەیە لە
گۆڕستانی ئایچی سەقز روحی خستەوە جەستەی بێگیانی «ژینا ئەمینی» و کردیە هێمای
شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی».
بەم شۆڕشە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ٤٤ ساڵ لە مەقنەعە، چارشێو و سەرپۆشی زۆرەملی ڕزگاریان بوو.
بەڵێ، مەرجەعی تەقلیدی تۆش ئافراندنی هەبووە:
«ژن دەبێ جێشتێ خۆ لێنێ، قاپێ خۆ بشوا، زارۆکێ خۆ مەزن کا و گ...ێ خۆ
بدا».
کوڕ و نەوەکانی ئەم مەرجەعەت لە ماوەی ٣٥ ساڵ ژیانی ناو کۆشکدا تەنیا یەک ئافراندنیان هەبووە:
ئاڵای کۆماری مەهابادیان ئەتک کرد، قەڵەم و گوڵەگەنمەکەیان لێ فڕێ دا، هێلکە و ڕۆنێکی بە سەر دا ڕشانەوە و ناویان نا ئاڵای کوردستان.
تۆی دەروێش، چونکە بە بیری تەقلیدی گۆش کرابووی و توانای بیری
ڕەخنەگرانەت نەبوو، پرسیارت لا ساز نەبوو کە بۆچی «قەڵەم» هێمای خوێندن و فێربوون
و «گوڵەگەنم» هێمای کشتوکاڵی نیشیمان لە دیوەخانەی کوردایەتی دەربەگی جێی نابێتەوە؟
لە جیاتی ڕەخنە، ئەم ئاڵا تەزویرەت لەخۆ هاڵاند و دەستت کرد بە هەڵپەڕین و قوون بادان.
ئێستا تۆ لەبری خەباتی نیشتمانی، لە سەر لەبتاب بە لایڤی شارچێتی و
ناوچەگەری خەریکی شەڕە جنێوی دایک و خوشکی!
تۆی کوردی دواکەوتووی کوردایەتی دەرەبەگی، دوژمنایەتی دروشمی بەیەکەوە
ژیانی گەلان دەکەی و ژەهر دەڕێژی و دەڵێی: «نەخێر بۆ برایەتی و بەیەکەوە ژیانی
گەلان»
دەزانم ناسیونالیزمی دەرەبەگی و ڕەگەزپەرستی نەخۆشییە. هیوادارم بەم
نەخۆشییە نەمری و توانای خۆت بخەیتە خزمەتی گەل و نیشتمانت،
لە جیاتی دوژمنایەتی «ژن، ژیان، ئازادی» و «برایەتی گەلان»، دوژمنایەتی داگیرکەران
بکەی.
بەڵام خۆت فریو مەدە: دوژمنایەتی داگیرکەران لە ژێر ئاڵای نۆکەرانی
داگیرکەرانی کوردستان دا ناکرێت. ئەمانە ٧٠ ساڵە کوردی ئازادیخواز
دەکوژن: کاک سڵێمان موعینی، دوکتۆر شوان،
سەعید ئاڵچی، عەلی عەسکەری، دوکتۆر خالید، حوسێن باباشێخ، سەدیقی ئەنجیری، خەلیل
شەوباش، ساڵح لاجانی، دڵشاد ڕەسوڵی، مەلا ڕەحیم وێردی، سۆرانی مامە حەمە، مامۆستا
جیهان تەها، سەردەشت عوسمان، مارگرێد، دوکتۆر سیروان، بێریتان و سەدان تێکۆشەری
چوار پارچەی کوردستان.
محەمەد ماغووت دەڵێت: «ئازادکردنی عەقڵی عەرەبی لە ئازادکردنی
فەلەستین قورسترە»
منیش دەڵێم: ئازادکردنی عەقڵی کوردی گۆشکراو بە عەشیرەگەری و
کوردایەتی دیوەخان لە ئازادکردنی عەقڵی عەرەب سەختترە.
شەرم نییە دیسان ڕێڕەوی ئەم کوردایەتیە بۆگەنە بی؟
این مَردِ زندانی!
این مَردِ زندانی نسلی پرورده کرده که
در روژآوا به مظلوم و آرین میرکان تبدیل میشوند،
در روژههلات به فرزاد کمانگر
و شیرین علم هولی،
در باکور به دمیرتاش و گولتان
کشاناک،
در کوهستان به بریتان و ساکینه جانسیز،
و در اروپا و باشور میلیونها
کُرد را به خواهر و برادر تبدیل و خیابانها
را به لرزه درمیآورد.
این زندانی فلسفه «ژن، ژیان، آزادی» را پدید آورد. با این فلسفه در
روژآوا افسانه کوبانی را آفرید و داعش را درهم شکست.
همین فلسفه در گورستان آیچی سقز روحی به جسم بیجان «ژینا امینی» دمید
و آن را به نماد انقلاب «ژن، ژیان، آزادی» تبدیل کرد.
با این انقلاب زنان ایران و شرقِ کردستان، پس از ۴۴
سال از حملِ بارِ سنگینِ چادر، مقنعه و سرپوش اجباری رهایی یافتند.
بله، مرجع تقلید تو هم آفرینشی داشته: »زن باید آشپزی کند، ظرف بشوید، بچه بزرگ کند و گ... بدهد«
پسر و نوادگان این مرجعت در طول ۳۵
سال زندگی کاخنشینی یک آفرینش داشتهاند: پرچم جمهوری مهاباد را هتک حرمت کرده،
قلم و خوشه گندم را از آن زدودند، شُله زردی روی آن استفراق کرده و نامش را پرچم
کردستان گذاشتند.
تویِ درویش، چون با فکر تقلیدی پرورش یافتهای و توانایی تفکر انتقادی
نداشتی، سؤالی برایت پیش نیامد که چرا «قلم» نماد خواندن و یادگیری و «خوشهِ گندم»
نمادِ کشاورزی کردستان در دیوانخانه کُردایتی نوفئودالی جایی ندارند؟
به جای انتقاد، این پرچمِ کذایی را بر افراشتی و شروع کردی به رقص و
پایکوبی.
حالا تو به جای مبارزه ملی، روی لپتاپ با لایوِ ناحیه گری با فحشهایِ
رکیکِ جنسیِ مادر و خواهر به جنگی نفسگیر مشغول هستی!
تویِ دنبالهروی کُردایتی نوفئودالی، به همزیستی ملتها زهر میریزی و
میگویی: «نه به برادری ملتها»
میدانم ناسیونالیسم فئودالی بیماری است. امیدوارم از این بیماری نمیری
و تواناییات را در خدمتِ میهنت بگذاری، به جای دشمنی با «ژن، ژیان، آزادی» و
«برادری ملتها»، با اشغالگران بجنگی.
اما خودت را فریب مده؛ دشمنی با اشغالگرانِ کُردستان زیر پرچمِ نوکرِ
اشغالگر ممکن نیست. این قبیله ۷۰ سال است برایِ اشغالگران، آزادیخواهانِ کُرد را میکُشد: کاک سلیمان
معینی، دکتر شوان، سعید آلچی، علی عسکری، دکتر خالد، حسین باباشیخ، صدیقی انجری،
خلیل شوباش، صالح لاجانی، دلشاد رسولی، ملا رحیم وردی، سورانی مامه حمه، جَهان تَها،
سردشت عثمان، مارگرێد، دکتر سیروان، بریتان و هزاران مبارز دیگرِ چهار بخشِ
کردستان.
محمد ماغوت میگوید: «آزاد کردنِ عقلِ عربی از آزاد کردن فلسطین سختتر
است»
من هم میگویم: آزاد کردنِ عقلِ کُردِ دنبالهرو کُردایَتی دیوانخانه
از آزاد کردنِ عقلِ عرب سختتر است.
آیا سزاوار است که همچنان رهروِ این کُردایَتی متعفن باشی؟
نظرات
ارسال یک نظر