خیانەتەکانی قیادەی مووه‌قەت بە نەتەوەی کورد --- نوسەران: عەبدولا حەسەن‌زادە ، دوکتور قاسملو

 



خیانەتەکانی قیادەی مووه‌قەت بە نەتەوەی کورد

نوسەران: عەبدولا حەسەن‌زادە – دوکتور قاسملو

 

لە بڵاوکراوەکانی ئینتشارات و تبلیغاتی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

١٦/٩/١٩٨١٢٥/٦/١٣٦٠


دابه زاندنی نوسخه ی PDF

https://drive.google.com/file/d/13728jye30xqSOLqVY44yd5F6JaSeLwwl/view?usp=drive_link


فیلمی دێکۆمەنتاری جاشایەتی قیادەی موەقەت لە ڕۆژهەڵات (١٩٨١)، هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و سوپای پاسداران، لە زمانی "عه‌لی عه‌ونی" پێشمەرگەی دێرینی ئەو حیزبە.

https://youtu.be/1Be_JWsal_E?si=iYluXa6f_vSD017i


گفتوگۆ لەگەڵ کاک "عەلی کەریمی" لەسەر قیادەی موەقەت  17/07/2024

https://youtu.be/NDApxbq_UAo?si=0UPniwwcZp_ZuEkT



پێشەکی

ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای کۆمەڵێک خەڵکی بەکرێگیراوی کوردستانی رۆژهەڵات، بە تایبەتی‌ش لە رێگای کۆمەڵێک کادری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دەیەوێت مێژووی پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی پیرۆز بکەن و خیانەت و کوردکوژییەکانیان بۆ پەردەپۆش بکەن.

بەندەش بە ئەرکی سەرشانی خۆمی ئەزانم ڕووی راستەقینەی بنەماڵەی مەلا مستەفا و پارتەکەی وەک خۆی بە بەڵگەوە ئاشکرا بکەم و پەردەی لەسەر هەڵماڵم، بۆ ئەوەی چیتر نەوەی نوێی گشت کوردستان، بە تایبەتی کوردستانی رۆژهەڵات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چەواشەنەکرێن؛ ئەویش لە رێگای کۆمەڵێک قەڵەمفرۆشی و بەکرێگیراوی حیزبەکەیان یان هەندێک قەڵەمفرۆشی دیکەوە کە خۆیان فرۆشتووە بە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو قەڵەمفرۆشانەی بنەماڵەی مەلا مستەفا کە لە پیناوی پارەدا وێژدانی خۆیان فرۆشتووە و خەریکی نووسینەوەی مێژوویەکی پڕ لە چەواشەن، بە بەڵگەوە کتیبێکی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکوراتی کوردستانی ئێران، کە لە ساڵی ١٩٨١ لە چاپدراوە بە ناونیشانی «خیانەتەکانی قیادە مووقەت بە نەتەوەی کورد». نووسەری ئەم کتێبە هەریەکە لە (مەلا عەبدوڵای حەسەن‌زادە و دکتۆر قاسملۆ) بوونە.

منیش ئەو کتێبە، کە کاتی خۆی هەر هەمان حیزب بڵاوی کردبۆوە و ئێستا بوونەتە پیاوی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، وەک خۆی بڵاو دەکەمەوە.

سەباح عەلی / قارەمان

 

خیانەتەکانی قیادەی مووه‌قەت بە نەتەوەی کورد

 

ئاکار و کردەوەی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (قیادە) دەرهەقی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.

سەرەتا

لە پەیوەندی نێوان حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکاندا، چ لە ناو خۆی وڵاتێک و چ لە چەند وڵاتی جۆربەجۆردا، هەروەها لە دنیای سیاسەتدا بە گشتی، زۆر کارەسات دێنە پێش و زۆر مەسەلە ڕوو دەدەن کە حیزبێکی سیاسی لە هەل و مەرجێکی دیاریکراوی مێژووییدا بە ڕاستی نازانێ پەردەیان لەسەر هەڵداتەوە و بیانخاتە بەرچاوی بیروڕای گشتی خەڵکی وڵاتەکەی. هۆیەکەشی ئەوەیە کە لەو وەختە دیاریکراوەدا بڵاوکردنەوەی مەسەلەکە بە قازانجی گشتی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی حیزب و گەل نابێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ئەو کارەساتە بۆ هەتا هەتایە لەبیر دەبرێتەوە و هیچ کاتێک پەردەیان لەسەر هەڵنادرێت. مەسەلە هەر ئەوەیە کە باسی ئەو ڕووداوانە هەڵدەگیرێ بۆ هەل و مەرجێکی لەبارتر کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی ئامانجەکان بکات.

ئەوەی لەمەودوا باسی دەکەین شتێکە لەو بابەتە. لەم کورتە باسەدا دەمانەوێ هەندێک ڕووداوی مێژوویی بۆ بیروڕای گشتی گەلی کورد و گەلانی ناوچە ڕوون بکەینەوە و لەو ڕێگایەوە هەڵوێستی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (قیادە) دەرهەقی بزووتنەوەی میللی دیموکراتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە گشتی و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی بخەینە بەرچاو.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو بڕوایەدا نەبوو کە لە هەل و مەرجی ئێستادا ئەو مەسەلانە بێنێتە گۆڕێ و لێیان بکۆڵێتەوە، بەڵام کردەوەی دژی گەلی سەرۆکایەتی پارتی (قیادە) و نووسراوەکانی ئەم دواییەی بەڕێوەبەرانی کە هەوڵ دەدەن ڕووداوەکان بە پێچەوانە بخەنە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و بە قازانجی خۆیان ڕاستییەکان بەراوەژوو نیشان بدەن، ناچاری کردین ڕووداوە مێژووییەکانی پازدە–بیست ساڵی ڕابردوو و هەڵوێست و سیاسەتی سەرۆکایەتی پارتی بەرامبەر بە گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەو جۆرەی کە بووە و هەیە بخەینە بەرچاوی کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بۆ خۆیان ببنە قازی و حوکم بدەن.

شتێکی زیاتر کە ئێمەی هێنایە سەر نووسینی ئەم کورتە باسە ئەوەیە کە سەرۆکایەتی پارتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەمیشە لە سەبر و خۆپاراستنی حیزبی ئێمە کەڵکی خراپی وەرگرتووە و بێدەنگی ئێمە لەسەر سیاسەتی دژی گەلی و کردەوەی تاوانبارانە و گومانلێکراوی خۆی بە نیشانەی کزی و بێهێزی حیزبی ئێمە و بزووتنەوەی میللی دیموکراتی گەلی کورد و کوردستانی ئێران زانیوە. هەروەک هاونیشتمانانی بەڕێزمان ئاگادارن، سەرۆکایەتی پارتی بیشەرمی گەیاندوەتە رادەیەک کە بۆ داپۆشینی خیانەتەکانی خۆی درۆ و بوختان بۆ حیزبی ئێمە هەڵدەبەستێ و ڕووخساری دزێو و بەکرێگیراوانەی خۆی لە ئێمە دادەبینێ. لەوەش زیاتر، لەم دوایانەدا شان بە شانی جاش و ئەرتەش و پاسدار و هەموو هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆنەپەرستی خومەینی لەشکری بۆ سەر خاکی کوردستان کێشاوە و شارو گوندی کوردستانی ئێران پەلاماردەدا.

هەربۆیە بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە گەیشتە ئەو بڕوایە کە بێدەنگ بوون لە ڕاست خیانەت و جینایەتەکانی ئەو تاقمە بەکرێگیراوو چڵکاوە لەوە زیاتر دروست نیە و پێویستە واقیعەتی ڕووداوەکان لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بە ئاشکرایی و بێ پەردە بخرێتە بەردەم کۆمەڵانی زەحمەتکێشی خەڵکی کوردستان و سەرانسەری ئێران.

هەڵوێستی خەڵکی کوردستانی ئێران بەرامبەر بزووتنەوەی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی بارزانی

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی چاردەی ژووئیەی ساڵی ١٩٥٨ی عێراق، دەرفەتێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد لە کوردستانی عێراق هاتە پێش تا بتوانێ مافە نەتەوایەتییەکانی خۆی بە شێوەی خودموختاری لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکراتدا وەربگرێ. بەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی، تا ڕادەیەکی زۆر لە عێراقدا جێگیر بوون. پارتی دیموکراتی کوردستان کە تا ئەو دەم بە نهێنی خەباتی دەکرد، دەستی بە تێکۆشانی ئاشکرا کرد. زوو ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بە ڕەسمی و بە ئاشکرا بڵاو بوونەوە کە یەکیان «خەبات» ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو. بارزانییەکان کە ١٣ ساڵ بوو لە یەکێتی شۆرەوی دەژیان، گەڕانەوە وڵات و دروشمی برایەتی کورد و عەرەب لە عێراقدا وەک واقعیەتێک خۆی نواند.

حکوومەتی (عبدالکریم قاسم) لە سەرەتادا زۆر هەنگاوی بەکەڵک و شۆڕشگێڕانەی بە قازانجی خەڵکی عێراق و چینە زەحمەتکێشەکان هەڵینایەوە، کە یەکێک لەوانە مەسەلەی دابەشکردنی زەوی زار بوو. بەڵام بەرە بەرە (قاسم) لە پەرگرتنی بزووتنەوەی نیشتمانی خەڵکی عێراق ترسا و لەلایەکی دیکەش هێزە دیموکراتی و نیشتمانییەکانی عێراق نەیانتوانی لە گۆڕانی سیستمی سیاسی عێراق قازانجی دواڕۆژی خەڵکی وڵاتەکەیان وەربگرن. لە ئاکامدا ڕۆژبەڕۆژ ئازادییە دیموکراتییەکان بەرتەسک کرانەوە و زەمینە بۆ تێکچوونی وەزعی سیاسی لە عێراقدا ئامادە بوو.

ساڵی ١٩٦١ هەندێک لە دەرەبەگەکانی کوردستانی عێراق کە لە بەرنامەی ئیسلاحی ئەرزی ڕێژیمی (عبدالکریم قاسم) ناڕازی بوون دەستیان دایە چەک و چوونە شاخ. پاش ماوەیەک پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی بزووتنەوە چەکدارییەکەی گرتە دەستی خۆی و دروشمی نەتەوایەتی خودموختاری بۆ کوردستان هەڵگرت. لەو مێژووەوە، واتە لە سپتامبری ١٩٦١ەوە، بزووتنەوەکە شێوەیەکی نەتەوایەتی بەخۆیەوە گرت و بەرە بەرە چین و توێژەکانی گەلی کورد لە کوردستانی عێراق لە دەوری خۆی کۆ کردەوە.

لە ١١ی سپتامبری ١٩٦١ تا شەشی مارسی ١٩٧٥، واتە ماوەی چواردە ساڵدا، بزووتنەوەی کوردستانی عێراق بە زۆر قۆناخی جۆربەجۆردا تێپەڕیوە کە بەداخەوە ئەنجامەکەی تێکچوون و تێشکانێکی بێ وێنە بوو کە لە مێژووی گەلی کوردا بە «ئاش بەتاڵ» ناوبانگی دەرکردوە. ئێمە نامانەوێ بە وردی بچینە نێو ئەو باسەوە کە هۆی ئەو شکستە گەورەیە چی بووە و بزووتنەوەیەک کە بە قسەی سەرکردایەتی پارتی خاوەن سەد هەزار پێشمەرگە بوو، چۆن و لەبەر چی لە ماوەی چەند ڕۆژدا ئاداری بە سەر پادارییەوە نەما. ئەو باسە پێویستی بە وەخت و دەرفەتێکی زۆرتر هەیە و لە کورتە باسدا جێگای نابێتەوە. تەنیا شتێک کە دەمانەوێ قامکی لەسەر دانێن، مەسئولیەتی سەرۆکایەتی پارتییە لەو ئاش بەتاڵەدا؛ ئاش بەتاڵێک کە بە قیمەتی گوژران و ئیعدامی سەدان کەس و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە برا کوردەکانی عێراقمان تەواو بوو. جگە لەوەش بزووتنەوەی گەلی کورد لە کوردستانی عێراق دەیان ساڵ وەدواخست. ئەو ڕاستییە بۆیە وەبیر دەخەینەوە، چونکە سەرۆکایەتی پارتی تا ئێستاش نەک هەر خۆی لەو شکستە گەورەیە بە مەسئول نازانێ، بەڵکو خۆی وەک قارەمانێک نیشان دەدا و ئاکار و کردەوەکانی بە شێوەیەکە کە هەروا بزانە گەلی کورد شتێکیش بە سەرۆکایەتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی قەرزارە.

ئێمە باسی ڕووداوەکانی بیست ساڵی ڕابردوودا وردەوردە ئاکار و کردەوەکانی سەرۆکایەتی پارتی وەک سەرکردەی بزووتنەوەی ١٩٦١ی کوردستانی عێراق و بەتایبەتی ڕەفتاری بنەماڵەی بارزانی ڕوون دەکەینەوە و لەو ڕێگایەوە گۆشەیەک لە هۆیەکانی ئەو ئاش بەتاڵە مێژووییە و مەسئولیەتی سەرۆکایەتی پارتی لەو شکستە گەورەیە نیشان دەدەین. بەڵام ئەوەی زیاتر مەبەستی ئێمەیە ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرامبەر بزووتنەوەی کوردی عێراق و سیاسەتی سەرۆکایەتی بزووتنەوە دەرهەق بە تێکۆشەرانی گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی ئێرانە.

هەر لە سەرتای دەستپێکردنی بزووتنەوەی ساڵی ١٩٦١ی گەلی کورد لە کوردستانی عێراقەوە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشێکی زۆر لە کار و تێکۆشانی خۆی بۆ پشتگیری و یارمەتی ئەو بزووتنەوەیە وەکار خست. خەڵکی کوردستانی ئێران بە هیوا و هومێدێکی زۆرەوە چاویان بڕیبووە بزووتنەوەی گەلەکەمان لە کوردستانی عێراق و بە ئیمان بەو ڕاستییە کە وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە هەر بەشێکی کوردستاندا دەتوانێ ببێتە نموونە بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستانیش، هەرچی لە توانایاندا بوو لە یارمەتی ماددی و مەعنەوی بێدرێغ پێشکەشی ئەو بزووتنەوەیان کرد.

کادر و مەسئولانی حیزبی ئێمە، چ ئەوانەی لە نێو خۆی وڵاتدا بە نهێنی تێدەکۆشان و چ ئەوانەشی کە ئاوارەی کوردستانی عێراق بووبوون، قورسایی کاری خۆیان خستبووە سەر تێکۆشان بۆ ناساندن و یارمەتی‌دانی بزووتنەوەی گەلەکەمان لە کوردستانی عێراق. کادرەکانی ئێمە کە لە کوردستانی عێراق ئەو دیو دەژیان دەستەدەستە بە نهێنی دەگەڕانەوە کوردستانی ئێران و بە کۆمەکی ڕێکخراوەکانی حیزبی چەک و پووڵ و تەقەمەنی و خواردەمەنی و بەرگ و پێڵاو کۆ دەکردەوە و دەیانگەیاندە براکانیان لە کوردستانی عێراق. پێویستە ئەوەش بگوترێ کە زۆربەی ئەو یارمەتییانەی کۆدەکرانەوە و بەڕێدەکران ڕاستەوخۆ دەگەیشتنە دەستی بارزانی.

خەڵکی کوردستانی ئێران باشیان لەبیرە کە لە ژێر زەبروزەنگی ساواکدا ئەندامانی حیزبی ئێمە یارمەتییان بۆ بزووتنەوەی کوردستانی عێراق کۆدەکردەوە و زستانان کە بەفر ڕێگاکانی دەگرت و وڵاغ دەرنەدەچوو، ئەو خەڵکە بەشەرەفە پشتێنێک بەفریان دەدڕی و بە کۆڵ کۆمەکەکانی خۆیان ئاوای ئەو دیو دەکرد.

خۆ لە جەبهەکانی شەڕیشدا ئەندامان و لایەنگران و کادر و مەسئولەکانی حیزبی هیچ کاتێک خۆیان لە برا پێشمەرگە عێراقییەکانیان هەڵناوارد و هەمیشە شان بە شانی ئەوان لە چیا و پێدەشتەکانی کوردستاندا سنگیان بە گولەوە نا. چیاکانی هەندرین و زۆزک و بەشی بادینان و ناوچەی پشدەر و پێنجوێن و بە کورتی هەموو جەبهەکانی شەڕی کوردستانی عێراق شاهیدی گیانبازی پێشمەرگە کوردە ئێرانییەکانن کە بە چەک و فیشەک و هەموو ئیمکاناتی خۆیان لە ژێر سەرکردایەتی برا کوردەکانی ئەو دیودا شەڕیان دەکرد و تەنانەت چاویان لەوە نەبوو جارێکیش ناویان ببرێ.

با ئەوەش بڵێن ڕەفتاری بارزانی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی کوردستانی عێراق لە سەرتاوە تا ئەو وەختەی کە زۆرتر تەکیەی لەسەر یارمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو لەگەڵ براکانی ئاوارەی ئێمە و هەروەها لەگەڵ حیزبی ئێمە دۆستانە بوو. بەڵام وردەوردە حکوومەتی حەمەڕەزاشا و دەزگای جاسوسی ساواک دەستیان کێشایە نێو بزووتنەوە و لەگەڵ سەرۆکایەتی کەوتنە تەون و بەست. پێ بە پێی لێک نزیک بوونەوەی ڕێژیمی شا و سەرکردایەتی بزووتنەوەی کوردستانی عێراق، ڕەفتار و هەڵوێستی سەرۆکایەتی بارزانی بەرامبەر بە حیزبی ئێمە خراپ و خراپتر دەبوو. هەتا دەزگای جاسوسی ساواک زیاتر خۆی لە بارەگای بارزانی نزیک دەکردەوە، مەیدانی کار و تێکۆشانی کادر و ئەندامانی حیزبی ئێمە بەرتەسک‌تر دەکرا.

سەره به‌هاری ساڵی ١٣٤٤، ئەفسەری بەناوبانگی ڕۆکنی دووی ئەرتەش، سەرهەنگ مدرسی، لە ناوچەی سەنگەسەر ــ کە ئەو کاتە ناوەندی سەرکردایەتی بزووتنەوە بوو ــ جێگیر بوو. بە گەیشتنی سەرهەنگ مدرسی ڕوون بوو کە مەبەستی ئەوە تێکلیفی براکانی ئێمە دیاری بکات. سەرۆکایەتی بارزانی کە ناتوانرا سەرپیچی بکات لە فرمانی ساواک و ڕۆکنی دووی ئەرتەشی ئێران، بە ڕەسمی نوێنەرانی حیزبی ئێمە بانگ کرد و پێیان ڕاگەیاند کە دەبێ بنکەکانیان لە نزیک سنووری ئێران تێکبدەن و بە هیچ جۆرێکیش هاتوچۆی کوردستانی ئێران نەکەن. لەوەش زیاتر ڕۆیشت و داوای کرد هەموو چەشنە تێکۆشانێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناو خۆی وڵاتدا ڕابگیرێ. بەدوای ئەو فەرمانە مێژووییە، ئەفرادی بارزانی بۆ خۆیان پەلاماری بنکەکانی کوردی ئێران لە نزیک سنوور دا و تێکیان پێچاند و، بۆ ئەوەی براکانی ئێمە نەتوانن بەیاننامە و نووسراوەی حیزب بڵاوبکەنەوە، هەموو کەرەستەی چاپەمەنی و کتیبخانەکەشیان بەتاڵ برد.

لێرەدا بوو کە سەرۆکایەتی بارزانی یارمەتی دەوڵەتی کۆنەپەرست و نۆکەری ئیمپریالیزمی حەمەڕەزاشا لە جێگای یارمەتی خەڵکی کوردستان دانا. ڕووی کردە دوژمنانی گەلی کورد و پشتگیری کرد لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. لە ڕاستیدا، بەردی بناخەی «ئاش بەتاڵ» ساڵی ١٩٧٥ی بارزان ــ کە مێژوو بەناوبانگیش کرد ــ لێرەدا دانراوە، و تا ئێستاش گەلی کورد لە کوردستانی عێراق و بەشەکانی دیکەی کوردستان کوتەکی ئەو لاری بوونەوەی سەرۆکایەتی بارزانی دەکەون.

بۆ حەقیقەت و مێژوو دەبێ بگوازرێتەوە کە کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستانی عێراق و ئەندامان و پێشمەرگەکانی پارتی و تەنانەت بەشێکی زۆر لە کادری بەڕێوەبەرایەتی پارتی دژی ئەو سیاسەتە بوون. بەڵام بەرامبەر بە دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی بنەماڵەی بارزانی کارێکیان لەدەست نەدەهات. ئەوان دەیانزانی دۆستی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی کوردستانی عێراق، گەلی کوردی ئێران بووە نەک حکومەتی حەمەڕەزاشا. بە دوور لە چاوی دەزگای جاسوسی بارەگای بارزانی، هەمیشە دۆستایەتی تێکۆشەرانی کوردی ئێرانیان دەکرد و دڵخۆشیان پێیان دەدا. زۆر بەشەرەفی کوردی عێراقیش بە شتێکی تاوان‌پێکراوەوە پەیوەندیدار بوون بە کوردی ئێران، کەوتنە بەر لافاوەی ڕق و قینی بارزانیەکان و تووشی ئەشکەنجە و زیندان و ئازار و جەزرەبە بوون.

لە سەرەتادا دیار بوو، دوایان بە بەڵگە جێگیر بوو، کە شەرتی بنەڕەتی یارمەتی‌دانی ڕیژێمی حەمەڕەزاشا بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی کوردستانی عێراق ئەوە بووە کە ئەو سەرکردایەتیە ڕێگای نەدەدات هیچ چەشنە بزووتنەوەیەکی دژی ڕیژێمی کۆنەپەرست و نۆکەری ئیمپریالیزم لە کوردستانی ئێران سەر هەڵبدرێ و گوڵ بکات.

پیاو لە حەق دا بلاوە، دەربارەی بارزانی زۆر بە سەرراستی ئەو بەڵێنەی بە جێ گەیاند و هیچ کاتێک نەیهێشت لە بارەی پەهلەوی گلە بکات. رووداوەکانی پاشتر ــ کە لەمەودوا باس دەکەین ــ باشی نیشان دەدەن کە بارزانی چۆن بێ‌قەول‌قەرار بووبوو لەگەڵ گەلی کورد و چۆن هێتا سەر بەەو بەڵێنە باوەڕدار مایەوە کە پێی دا بۆ دوژمنانی گەلی کورد.

بەهاری ساڵی ١٣٤٦، ئیدریس بارزانی لە رێگای بیسیمەوە فەرمان دا بە (عەلی شەعبان) بارزانی ــ فەرماندەی پێشمەرگە لە ناوچەی بیتوین ــ کە بچێتە سەر بنکەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە گوندی «دیری» و هەموو هاوڕێیانی بگرێ. بەڵام پێش ئەوەی عەلی شەعبان بتوانێ ئەو فەرمانەی دژی گەلی جێبەجێ بکات، بە هۆی کوردێکی بەشەرەفەوە خەبەرەکە گەیشت بە براکانی ئێمە. شەهید کاک سولیمانی موعینی و هاوڕێکانی، کاتێک خەبەرەکەیان زانی، تێگەیشتن کە لە کوردستانی عێراق گیانیان لە مەترسی دایە و جێ بۆ خەباتکەرانی کوردی ئێران نەماوە. بۆیە ئەوان هەر بەو ڕاپەڕینەوە خۆیان گەیاندە کوردستانی ئێران.

بە دواویاندا، دەستە دەستە کادر و ئەندامانی ئاوارەی حیزبی دیموکراتی کوردستان گەڕانەوە ئێران و لە هال و مەرجێکی زۆر دژوار و پڕ لە زەبروزەنگی پۆلیسدا، تێکۆشانی سیاسی خۆیان دەستپێکرد. دیارە ڕیژێمی حەمەڕەزاشا نەتوانی تێکۆشانێکی وا بەربڵاوی حیزبی بەرگەی بگرێت، و هەربۆیە هەزاران جاش و ژاندارم نارد بۆ ڕاونانی خەباتکەرانی حیزب. لە ئەنجامدا، هاوڕێیانمان جگە لەوەی چەکدارانە دیفاع لە خۆیان بکەن، رێگایەکیان بۆ نەمایەوە، و بەو شێوە ڕاپەڕینی چەکدارانەی ساڵانی ١٣٤٦–٤٧، کە بە شێوەیەکی زۆر ئەنجامی سیاسەتی دژی کوردی سەرۆکایەتی بارزانی بوو، بی‌وەخت و بێ ئەوەی خۆی بۆ ئامادەکرابێ، دەستی پێکرد.

هەرچەندە ڕاپەڕینەکە خۆی بۆ ساز نەکرابوو، بە چەشنێکی گشتی هەڵ و مەرج لە ئێراندا بەرھەمدرا. بەهۆی ئەوەی کۆمەڵانی زەحمەتکێشی خەڵکی کوردستان بە گەرمی پشتگیری لە پێشمەرگەکانی حیزب دەکردن، ئەو ڕاپەڕینە ١٨ مانگ خۆی راگرت و دەردی سەریکی زۆری بۆ ڕیژێمی بەکرێگیراوی پەهلەوی درووست کرد.

حکومەتی ئیستیبدادی پەهلەوی، کاتێک تێگەیشت بە هەموو جاش و ژاندارمەکانی ناتوانیت ڕاپەڕینەکە سەرکوت بکات، هاواری بۆ بارزانی کرد و داوای لێی کرد کە به بەپێی ئەو تەعەهودەی پێشتر داوێتی بۆ سەرکوت کردن و کوژاندنەوەی ئاگری ئەو ڕاپەڕینە پارمەتی بدا. لێرەش دا دەربارەی بارزانی پیاوانە (!)، فریای دەرباری پەهلەوی کەوت و بە دڵسۆزیەوە! بە هاواری گەیشت.

سەرەبەهاری ساڵی ١٣٤٤ ئەفسەری بەناوبانگی روکنی دووی ئەرتەش، سەرهەنگ مدرسی، لە ناوچەی سەنگەسەر کە ئەو کاتە ناوەندی سەرکردایەتی بزووتنەوە بوو جێگیر بوو. بە گەیشتنی سەرهەنگ مدرسی بۆ ئەوێ، تەکلیفی براکانی ئێمە ڕوون بوو. سەرۆکایەتی بارزانی کە نەیدەکرا لە فەرمانی ساواک و روکنی دووی ئەرتەشی ئێران سەرپیچی بکات، بە ڕەسمی نوێنەرانی حیزبی ئێمەی بانگ کرد و پێیان ڕاگەیاند کە دەبێ بنکەکانیان لە نزیک سنووری ئێران تێک بدەن و بە هیچ جۆرێکیش هاتوچۆ بۆ کوردستانی ئێران نەکەن. لەوەش زیاتر ڕۆیشت و داوای کرد کە هەموو چەشنە تێکۆشانێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نێو خۆی وڵاتیشدا ڕابگیرێ. بەدوای ئەو فەرمانە «مێژووییە»دا ئەفرادی بارزانی بۆ خۆیان پەلاماری بنکەکانی کوردی ئێران لە نزیک سنوورەکان دا و تێکیاندا و پێچان، و بۆ ئەوەی کە براکانی ئێمە نەتوانن بەیاننامە و نووسراوەی حیزبی بڵاوبکەنەوە، هەموو کەرەستەی چاپەمەنی و کتێبخانەکەشیان بەتاڵان برد.

لێرەدا بوو کە سەرۆکایەتی بارزانی یارمەتی دەوڵەتی کۆنەپەرست و نۆکەری ئیمپریالیزمی حەمەڕەزاشای لە جێگای یارمەتی خەڵکی کوردستان دانا، ڕووی کردە دوژمنانی گەلی کورد و پشتی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد. لە ڕاستیدا بەردی بناخەی «ئاش بەتاڵ»ی ساڵی ١٩٧٥ی بارزانیش لێرەدا دانراوە و تا ئێستاش کە ئێستایە گەلی کورد لە کوردستانی عێراق و تەنانەت لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیشدا کوتەکی ئەو لاریبوونەی سەرۆکایەتی بارزانی وەدەکەوێ.

بۆ حەقیقەت و مێژوو دەبێ بگوترێ کە کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستانی عێراق و ئەندامان و پێشمەرگەکانی پارتی و تەنانەت بەشێکی زۆر لە کادری بەڕێوەبەرایەتی پارتیش دژی ئەو سیاسەتە بوون، بەڵام بەرامبەر بە دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی بنەماڵەی بارزانی کارێکیان لەدەست نەدەهات. ئەوان کە دەیانزانی ئەوەی بەڕاستی دۆستی بزووتنەوەی کوردستانی عێراقە گەلی کوردی ئێرانە، نەک حکوومەتی حەمەڕەزاشا. بەدزی، دوور لە چاوی دەزگای جاسوسی بارەگای بارزانی، هەمیشە دۆستایەتی تێکۆشەرانی کوردی ئێرانیان دەکرد و دڵخۆشییان دەدانەوە. بەڕاستی زۆر کوردی بەشەرەفی عێراقیش هەر بە تاوانی دۆستایەتی براکانی ئێمە کەوتنە بەر لافاوی ڕق و قینی بارزانیەکان و تووشی ئەشکەنجە و زیندان و ئازار و جەزرەبە بوون.

هەر لە سەرتاوە دیار بوو و دوایش بە بەڵگە دەرکەوت کە شەرتی هەرە بنەڕەتی یارمەتی ڕێژێمی حەمەڕەزاشا بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی کوردستانی عێراق ئەوە بووە کە ئەو سەرکردایەتییە ڕێگا نەدات هیچ چەشنە بزووتنەوەیەکی دژی ڕێژێمی کۆنەپەرست و نۆکەری ئیمپریالیزم لە کوردستانی ئێران سەر هەڵبدات و گوڵ بکات.

پیاو هەق بڵێ، دەربارەی بارزانی زۆر بە سەرراستی ئەو بەڵێنەی بەجێ گەیاند و هیچ کاتێک نەیهێشت دەرباری پەهلەوی لەو بارەوە گلەی بکات. ڕووداوەکانی دواتر، کە لەمەودوا باسیان دەکەین، باشی نیشان دەدەن کە بارزانی بێ‌قەول‌وقەرار لەگەڵ گەلی کورد تا چ ڕادەیەک بەو بەڵێنەی بە دوژمنانی کوردی دابوو هەتا سەر وەفادار مایەوە.

بەهاری ساڵی ١٣٤٦، ئیدریس بارزانی لە ڕێگای بێسیمەوە دەستوری بە (عەلی شەعبان) بارزانی، فەرماندەی پێشمەرگە لە ناوچەی بیتوین، دا کە بچێتە سەر بنکەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە گوندی (دیری) و هەموو هاوڕێیان بگرێ. بەڵام پێش ئەوەی عەلی شەعبان بتوانێ ئەو فەرمانە دژی‌گەلییە جێبەجێ بکات، بە هۆی کوردێکی بەشەرەفەوە خەبەرەکە بە براکانی ئێمە گەیشت. شەهید کاک سولێمانی موعینی و هاوڕێکانی کاتێک ئەو خەبەرەیان زانی، تێگەیشتن کە لە کوردستانی عێراق گیانیان لە مەترسیدایە و جێپێیەک بۆ خەباتکارانی کوردی ئێران لە کوردستانی عێراق نەماوە؛ بۆیە هەر بەو ڕاپەڕینە خۆیان گەیاندە کوردستانی ئێران.

بەدوای ئەواندا دەستەدەستە کادر و ئەندامانی ئاوارەی حیزبی دیموکراتی کوردستان گەڕانەوە بۆ ئێران و لە هەلومەرجێکی زۆر دژوار و پڕ لە زەبروزەنگی پۆلیسی دا تێکۆشانی سیاسی خۆیان دەستپێکرد. دیارە ڕێژێمی حەمەڕەزاشا نەیدەتوانی تێکۆشانێکی وا بەربڵاوی حیزبی ئێمە تەحەممول بکات و هەربۆیە هەزاران جاش و ژاندارمی بۆ ڕاونانی خەباتکارانی حیزب خستەکار. لە ئەنجامدا هاوڕێکانی ئێمە جگە لەوەی کە چەکدارانە دیفاع لە خۆیان بکەن ڕێگایەکیان بۆ نەماوە، و بەو جۆرە ڕاپەڕینی چەکدارانەی ساڵەکانی ١٣٤٦–١٣٤٧، کە بەشێکی زۆری ئەنجامی سیاسەتی دژی‌کوردی سەرۆکایەتی بارزانی بوو، بێوەخت و بێئەوەی خۆی بۆ ئامادە کرابێ دەستی پێکرد.

هەرچەندە ڕاپەڕینەکە خۆی بۆ ساز نەکرابوو، بە چەشنێکی گشتی هەلومەرج لە ئێراندا بۆ ڕاپەڕینێکی چەکدارانە ئامادە بوو. لەبەر ئەوەی کۆمەڵانی زەحمەتکێشی خەڵکی کوردستان بە گەرمی باوەشیان بۆ پێشمەرگەکانی حیزب کردەوە و پشتیوانییان لێکردن، ئەو ڕاپەڕینە ١٨ مانگ خۆی ڕاگرت و دەردی سەریکی زۆری بۆ ڕێژێمی بەکرێگیراوی پەهلەوی پێکهێنا.

حکوومەتی ئیستبدادی پەهلەوی کاتێک تێگەیشت کە بەو هەموو جاش و ژاندارمەوە ناتوانێ بزووتنەوەی چەکدارانە سەرکوت بکات، هاواری بۆ بارزانی برد و داوای لێکرد کە بە پێی تەعەهودێک کە داوێتی بۆ سەرکوتکردن و کوژاندنەوەی ئاگری ئەو ڕاپەڕینە یارمەتی بدات. لێرەشدا دەرباری بارزانی «پیاوانە» فریای دەرباری پەهلەوی کەوت و بە «دڵسۆزی»یەوە! بە هاواری گەیشت.

کۆمەکی بارزانی بە حکوومەتی حەمەڕەزاشا دووبارە هەبوو: یەکێکیان ئەوە بوو کە ئەفرادی چەکداری خۆی بۆ یارمەتی هێزە سەرکوتکەرەکانی شا ناردە کوردستانی ئێران، و ئەوی دیکەش ئەوە بوو کە لە ناوخۆی کوردستانی عێراق دا کەوتە گرتن و ڕاونان و تەحویل‌دانەوەی تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کرا بە زیندوویی یان بە مردوویی.

خەڵکی ناوچەکانی پیرانشاری، سەردەشت و بانە شاهیدن کە چەکدارەکانی بارزانی چۆن لە نێو جەرگی کوردستانی ئێراندا شان بە شانی ئەندامان و جاشەکان، بە دوای پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا دەگەڕان. (مام وسوو دزەیی) فەرماندەی بەشێک لەو چەکدارانەی هاتبوونە کوردستانی ئێران، پاش چەند ڕۆژ مانەوە و گەڕان لە کوردستانی ئێراندا گەڕایەوە بۆ عێراق. لەوێ بە ئاشکرا گوتبووی: «من ئیتر ناتوانم ئەو خیانەتە بکەم. بە تەواوی هەستم کردووە خەڵکی کوردستانی ئێران بە جاشمان دەزانێ و لە ڕاستیشدا جاشین.» هەر لەسەر ئەوەش (حەسۆ میرخانی بارزانی) فەرماندەی هێزی کاوە لە ناوچەی قەڵادزێ، ڕقی لێ داگرت و هەتا دوای ئاش‌بەتاڵیش ناکۆکی نێوان ئەو دوو کەسە کۆتایی نەهات.

لە کوردستانی عێراقیش دەزگای دژی‌گەلی دارودەستەی بارزانی کەوتە گرتن و ڕاونانی ئەو کادر و مەسئولانەی حیزبی ئێمە کە لە کوردستانی گەرمی دا مابوونەوە. یەکەم قوربانی ئەو هێرشە دژی‌گەلی و ناپیاوانەیە هاوڕێی شەهید (مەلا ڕەحیمی ویردی) خەڵکی مەنیجەلانی بانە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو. کاک ڕەحیم کە بە (میرزا ئەحمەد) ناسراو بوو، لە گوندی (سوورە دزە) لە ناوچەی ماوەتی کوردستانی عێراق دەژیا. چەکدارەکانی (عەبدالوەهاب ئەترۆشی)، بەکرێگیراوی ساواک و فەرماندەی ئەو کاتی هێزی خەبات، چوونە سەری گرتیان و بەرەو سنووری ئێران لەگەڵ خۆیان برد. لە ڕێگا زۆر بێ‌شرمانە شەهیدیان کرد و تەرمی بێ‌گیانی ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرەیان وەک دیارییەکی بچووک!! تەسلیمی ڕێژیمی چەپەڵی حەمەڕەزاشا کردەوە.

بێجگە لە میرزا ئەحمەد، چوار کەسی دیکەش لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەر لەلایەن عەبدالوەهاب ئەترۆشییەوە گیران و بە زیندوویی تەسلیمی ئێران کرانەوە، کە دوای چەندین ساڵ زیندان ئازاد بوون. ئەو چوار کەسە خەڵکی ناوچەی هەورامان و جوانڕۆ بوون. ساڵی ١٣٤٨یش هەر ئەو جەنابی ئەترۆشییە شەهید کاک (هاشمی حەق‌تەڵەب) مەشهور بە قادر شەریفی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی دا تیرۆر کرد و زۆر بە شانازییەوە خەبەری ئەو «شاکارە»ی بە بێسیم بە بارەگای بارزانی ڕاگەیاند.

پیاو لە حەق دەرنەچی: پاش بەیاننامەی ١١ی مارسی ١٩٧٠ کاتێک (عەبدالوەهاب ئەترۆشی) کرابوو بە ئۆستانداری هەولێر، یەکێک لە نوێنەرانی حیزبی ئێمە لەگەڵ چەند کوردێکی دڵسۆزی عێراق چووبوونە لای و ئەو تاوانەیان بە چاودا دابوو. ناوبراو نامەی ڕەسمی بارەگای بارزانی نیشان دابوو کە دەستوری گرتن و تەحویل‌دانەوەی میرزا ئەحمەدی پێ دابوو.

لە بەهاری ساڵی ١٣٤٧دا، کاتێک هێشتا بزووتنەوەی چەکدارانەی کوردستانی ئێران درێژەی هەبوو، شەهید سولەیمانی موعینی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ برایەکی کادر بە ناوی (خەلیلی مستەفازادە) ناسراو بە (خەلیل شەوباش)، بە نهێنی چووە شاری سلێمانی تا لە ڕێگای حیزبی کۆمۆنیستی عێراقەوە لەگەڵ هەندێک لە مەسئولانی حیزب کە لە ئەوروپا دەژیان پەیوەندی بگرێ. ئەو سەفەرە کەمێک درێژ بووە و لە ئاکامدا ساواک هەستی کرد کە کاک سولەیمان چووەتە ئەودیو. بۆیە لەگەڵ سەرۆکایەتی بارزانی دەفکری لە دواخستنی سولەیمان کەوتن.

بۆ وەدی‌هێنانی ئەو ئاواتە چەپەڵە، سەرکردایەتی بارزانی بە هۆی سکرتێری پارتی و ئەندامێکی دیکەی کۆمیتەی ناوەندییەوە لە کاک سولەیمان دەسپێری کە هەوڵ بدات مەسئول و پێشمەرگەکانی حیزب لە کوردستانی ئێراندا بگێڕێتەوە بۆ کوردستانی عێراق، جاری واز لە کوردستانی ئێران بێنن؛ بەو ناوە کە مەسەلەی کورد هەر یەکە و ئێستا کە لە عێراق بزووتنەوە هەیە ناکرێ جەبهەیەکی دیکەش بکەینەوە. بەڵێنیشی پێ دەدەین کە ئەگەر بگەڕێتەوە کوردستانی عێراق، شەخسی بارزانی زەمانەتی پاراستنی گیان و ئەمنیەتیان دەکات. کاک سولەیمان بەڵێن دەدات کە کاتێک گەیشتەوە ئێران، مەسەلەکە لەگەڵ هاوڕێیان باش بکات و نەتیجەیان بداتەوە.

لەسەر ئەو هەوڵ و هەرارە، کاک سولەیمان لە سلێمانییەوە بەرەو کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە. بەڵام لە دەرەوەی شاری سلێمانی دەکەوێتە بۆسەیەکەوە کە (سەدیق ئەفەندی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەسئولی لقی چواری پارتی، بە دەستوری سەرکردایەتی بۆی دانابوو.

کاک سولەیمان و هاوڕێیەکی بەو فێڵە نامەردانەیە بە بێ چەک گیران و ڕەوانەی حاجی ئۆمەران کران، کە ئەو کاتە بارەگای بارزانی لێ بوو. کاتێک شەهید سولەیمان دەبەنە لای بارزانی، مەلا مستەفا زۆر جنێو و قسەی کاڵی پێ دەڵێ. بەڵام شەهیدی نەمر، کە دەزانێ بارزانی بڕیاری تەحویل‌دانەوەی ئەوی داوە بە ئەنقەست و بۆ ئەوەی تووڕەی بکات بەگژی دادی و ئەوەی بەزاری دادی پێی دەڵێ؛ مەبەستیش هەر ئەوە دەبێ کە لەوێ بیکوژن و بە زیندوویی نەدرێتە دەستی ڕێژێمی شا. بارزانی، کە قەت هیچ کەس نەیتوانیوە قسەی لە قسە بکات، لە دین دەردەچێ و لە یەک جەولەدا دەڵێ: «ببەن، ببەن، بیکوژن، سەیە، سەباب».

دیارە ئەو کورتە جوملەیە لە قاموسی بارزانییەکاندا بە مانای موحاکەمە و دادگا و حوکم‌دان و هەموو شتێکە. ئیتر هەر ئەو شەوە ئەو دوو تێکۆشەرە گولەباران دەکەن و بۆ بەیانی تەرمەکانیان بۆ مەزەی سەر سفرەی شەرابی کاربەدەستانی ڕێژێمی شا دەنێرنەوە ئێران. خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بۆ خۆیان دیویانە کە چڵکاو خۆرەکانی ساواک بە چ شێوەیەک و بە چ فیزێکەوە تەرمی بێ‌گیانی ئەو تێکۆشەرە شەهیدەیان بە شارو باژێڕەکاندا دەگێڕا، و پێویست ناکات ئێمە زیاتری لەسەر بڕۆین.

کار بەوەندەوە کۆتایی نەهات. ڕێژێمی شا و دارودەستەی بارزانی پێکەوە لە هەوڵ و تەقەلای کووژاندنەوەی ئاگری ڕاپەڕینی چەکدارانەی کوردستانی ئێراندا بوون. بارزانی لە لایەک چەکدارەکانی خۆی بۆ ڕاونانی تێکۆشەرانی حیزبی ئێمە دەناردە هاواری جاش و ژاندارمەکانی شا، و لە لایەکیش لە بنەوە بە ناوی دڵسۆزی لێی ڕادەسپاردن کە بگەڕێنەوە کوردستانی عێراق و دڵنیابن کە مەترسی یەک هەڕەشە لە ژیانیان ناکات.

لە ساڵی ١٣٤٧دا، ئەگەر لەولا کاک سولەیمان بە دەستی قولەچوماخەکانی بارزانی شەهید کرا، لەم لاشەوە بە ماوەیەکی زۆر کەم تێکۆشەری بەناوبانگ «مەلا ئاوارە» گیرا و پاش سێ مانگ شەهید کرا. کاک «سمایلی شەریفزادە» لەگەڵ سێ کەس لە هاوسەنگەرەکانی لە ناوچەی بانە کەوتنە داو و شەهید بوون. کاک عەولای موعینی لەگەڵ پێشمەرگەی بەناوبانگ «مینەشەم» لە نزیک قالوە لە ناوچەی مەهاباد شەهید کران، و زۆر کەسیش لە پێشمەرگەکان لە پێک‌هەڵپڕژان لەگەڵ جاش و ژاندارمدا گیانی خۆیان بەخت کرد.

وەختێک بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی بزوتنەوە لە نێو چوون، برا پێشمەرگەکان خۆیان بی دەرەتان و بی سەرپەرشت هاتە بەرچاو. بۆیە کاتێک حەسۆ میر- خانی بارزانی، فەرماندەی هێزی کاوە لە ناوچەی پشدەر، بە قەولی خۆیان لە سەر شەرەفی بارزانی بەڵێنی پی دان کە ئەگەر بگەڕێنەوە عێراق گیانیان لە ئەمان دایە، بەو بەڵێنە رازی بوون و چوونەوە کوردستانی عێراق.

بەڵام قەولی شەرەفی بارزانی یەکان بەو جۆرە وەفای پێ کرا کە جگە لەوەی هەموویان چەک کردن، هەر دەس بە جێ لیکیان بڵاوکردن و پاش چەند ڕۆژێک یازدە کەسیان لێ گرتن و بەبێ سی و دوو لیکردن تەحویلی ئیرانیان دانەوە.

جەللادەکانی ڕیژێمی شا لەو یازدە کەسە چوار ڕۆڵەی بە نرخی وەک “سالح لاجاني” و “سولەیمان کەرقەشان” و “عەولای بایزە منجە” و “حەمەسووریان” بێ موحاکەمە گولە بارن کرد و ئەوانی دیکەش بە زیندانی دوور و درێژ مەحکووم کران. گڵکۆی ئەو چوار شەهیدە ئێستاش لە سەر ڕێگای پیرانشار- نەغەدە شاهیدی نەمری بەکرێگیراوی و خۆفرۆشی بنەماڵەی بارزانی یە.

هاوینی ساڵی ١٣٤٧ هێشتا خوێنی ئەو چوار شەهیدە وشک نەببوە کە دەستی پیاوکوژەکانی بارزانی بە خوێنی دەستەیەکی دیکە لە تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری کوردستانی ئێران سوور بوو. دەستەیەک لە پێشمەرگەکان کە لە ناوچەی لاجان ماوونەوە لە گەڵ جاش و ژاندارم لێیان دەبێتە شەڕ. دوای چەند سەعات تەقە و لیکدان ناچار دەبن پاشەکشە بکەن بۆ کوردستانی عێراق.

ئەو برایانە کە پێنج کەس دەبن، لە نزیک سنووری ئێران دەچنە دی یەک بە ناوی “ئالانی”. ژاندارم و جاشەکان کە بە دووربین پاشەکشەی پێشمەرگەکان بۆ خاکی عێراق دەبینن، بە ماشێن دەچنە حاجی ئۆمەران و لەوی دا لەگەڵ چەند چەکدرای بارزانی بە سەرۆکایەتی “غەزالی میرخانی بارزانی” و “ئەحمەد حاجی” و پیاوکوژ و ئەشکەنەچی بە ناوبانگ “سەعید مەسیفی” دەچنە سەریان و دێ یەکە گەمارۆ دەدەن.

پێشمەرگەکان لە پێشدا کەوا دەزانن هەر جاش و ژاندارمەی ئێران دەوریان داون، دەس نادەن و تەقەیان لێ دەکەن. بەڵام غەزالی کە یەکێک لە نیزیکانی دەرباری بارزانی یە بانگیان دەکا و دەڵێ: ئێمە جاش و ژاندارم نین، پێشمەرگەی بارزانین. وەرنەدەری، لە سەر شەرەفی بارزانی کەس هیچتان لێ ناکا و گیانتان لە ئەمان دایە.

برادەرانی ئیمە بۆ ئەوەی شەریان لە گەل پێشمەرگە نەکردبی، سی کەسیان دێنەدەر کە خۆیان تەسلیم بکەن. بەڵام هەر لە دەرگای ماڵەکە دێنەدەری تیرباری سەعید مەسیفی تەقەیان لێ دەکا و هەرسێکیان لە خاک و خوێن دەردەدا!! دوو پێشمەرگەکەی دیکە کاتێک وادەبینن خۆیان بەدەستەوە نادەن و هەتا ئاخر گولە شەڕیان لەگەڵ دەکەن، بەڵام سەرەنجام کە فیشەکیان لێ دەبڕی دێنە دەری ئەوانیش هەر لەوی گولە باران دەکرێن.

جەنازەی ئەو پێنج شەهیدە هەر لەوی دەکەنە دیاری دەستی خۆیان و دەیاندەنە دەستی ژاندارمەکانی شا بۆ ئەوەی بیان هیننەوە ئێران.

ئەوانەی باسمان کردن تەنیا بەشێک لەو تاوانانەبوون کە سەرۆکایەتی بزوتنەوەی کوردستانی عێراق لە ساڵەکانی پیش ١٩٧٠ دا لەگەڵ تێکۆشەرانی کوردی ئێرانیان کردوە. ئەگەر بمانەوی هەمووشتێک باس بکەین دەبی سەدان لاپەڕەی لەسەر بنوسین، بەڵام وەک دەڵێن مستێکنمونەی خەلوارێکە.

ساڵی ١٣٤٨ کۆنفرانسی دووهەمی حیزبی ئێمە پێک هات. کۆمیتەی ناوەندی حیزب بە ناوی کۆنفرانسەوە یادداشتێکی دا بە پارتی و بارزانی و لەوی دا ناڕەزایی خۆی لەو کردەوە ناڕەوایانە دەبڕی. دیارە ئەوان پاش ماوەیەک کۆمیتەی ناوەندی حیزبی ئێمە بۆ باسی هیندیک مەسەلە دەستەیەکی نوێنەرایەتی ناردەلای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق.

راستە کە دەڵێن بنیادەم کویرزەینە. ئەوانەی لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەوە لەگەڵ نوێنەرانی حیزبی ئێمە قسەیان کردبوو بریتی بوون لە “حەبیب محمد کەریم” سکرتێری ئەوکاتی پارتی و “علی عەبداللە” سکرتێری ئیستای پارتی. کاتێک نوێنەرانی حیزبی ئێمە باسی ئەو کارەساتەیان لەگەل کردبوون، هەردووکیان گوتبوویان: “ئەوەی لەگەل حیزبی ئیوە کراوە پەڵەیەکی شەرمە بە نێو چاوانی پارتی یەوە، بەڵام بەڵێن دەدەین دووپات نەبێتەوە.” ئەودەم ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین، هیوامان پیداکرد کەشتی واتازە نەبێتەوە.

کەچی جگە لەو جینایەتانە کە دواتر دەرهەقی کوردی ئێرانیان کرد و لەمەو دوا باسیان دەکەین. زۆر بەداخەوە ئێستا دەبینن هەر ئەو جەنابی عەلی عبدواللەیە. پەڵەی شەرم و شوورەییەکەی هێندە گەورەتر کردوەتەوە کە نەک هەر نێو چاوان و سەر، بەڵکوو تەواوی ئەندامی لەشی پارتی داگرتووە.

دەرچوونی بەیاننامەی ١١ ی مارسی ١٩٧٠ و هەڵوێستی سەرۆکایەتی بارزانی بەرامبەر ح.د.ک.ا

لە یازدەی مارسی ساڵی ١٩٧٠ دا، دوای چەندین جار هات و چۆی نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی عێراق و بزوتنەوەی نەتەوایەتی گەلی کوردستانی عێراق، بەیاننامەی بەناوبانگی یازدەی مارس بڵاوکرایەوە. لەو بەیاننامەدا مافە نەتەوایەتی یەکانی گەلی کورد لە عێراق بە شێوەی خودموختاری بەڕەسمی ناسرا بوون و بەردی بناخەی چارەسەرکردنی یەکجاری مەسەلەی کورد لە عێراق دا دانرابوو. لێرەدا بە ڕاشکاوی دەبێ بگوترێ کە بەداخەوە بەیاننامەی یازدەی مارسی ١٩٧٠ ی عێراق وەک شووشەیەکی ناسک وابوو کە دابێتە دەست هیندی منداڵی نەزان یاری پێ بکەن و لە رووی نەفامی یەوە بیشکێنن. ئەگینا ئەو سەنەدە مێژووییە، مافی خودموختاری گەلی کوردی عێراقی بە تەواوی تێدا گونجا بوو و هەر لەو کاتەدا دەیتوانی ببێتە نموونە و ئولگویەک بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش.

بەڵام دەوڵەتی حەمەڕەزا شا کەنەی دەتوانی لە دراوسێ یەتی ئێران دا و لە تەنیشت پێنج میلیون کوردی ئێران، کوردستانێکی خودموختار بە چاو ببینی. هەر لە رۆژی دەرچوونی ئەو بەیاننامەیەوە، کەوتە پیلان گێڕان بۆ لە نێو بردنی ئەو دەسکەوتە مێژووییەی گەلی کورد. بۆ ئەو مەبەستە، هەر چەندی توانی خۆی لە بارزانی نیزیک کردەوە و بە گوێ دا خوێند تاکوو موحیتی تەفاهوم و برایەتی لە نێوان دەوڵەتی عێراق و سەرکردایەتی بزوتنەوەی کورد دا تێک بدا و بەو جۆرە پێشی جێ بەجێ بوونی ناوەڕۆکی ئەو بەیاننامەیە بگرێ.

سەرۆکایەتی بارزانیش بێ سەرنجدان بەو واقیعەتە کە ئەو بەیاننامە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی رۆڵە رزگاریخوازەکانی گەلی کوردە و بێ ئەوەی بیربکاتەوە کە بەیاننامەی یازدەی مارس بەرخوێنی دەیان هەزار شەهیدی کوردستانە. بە دندانی نۆکەرانی ئیمپریالیزم کەوتە تێکدانی ئەو هەل و مەرجە لەبار و پڕ لە دۆستایەتی یە کە لە نێوان دەوڵەتی عێراق و بزوتنەوەی گەلی کورد دا پێک هاتبوو.

لێرەدا ئێمە بە هیچ جۆر نامانەوێ پاکانە بۆ کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق بکەین و هەموو تاوانەکە بخەینە ئەستۆی سەرۆکایەتی بارزانی. بەڵام هیندی واقعیەت هەن کە پێمان خۆشە بێ ترس و بێ پەردە بیان خەینە بەرچاوی بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان، چ لە ئێران و چ لە عێراق و چ لە هەر شوێنێکی دیکە کە کوردی تێدا دەژی، بۆ ئەوەی بزانن ئەگەر سەرۆکایەتی بزوتنەوە هەستی بە مەسئوولییەت کردبا، دەیتوانی کوردستانی عێراق لە شەر و ماڵ وێرانی و سەرەنجام ئاش بەتاڵی سەر شۆڕانە بپارێزێ.

بە ئیعترافی نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، کاتێک لە فیوریەی ١٩٧۰ دا بۆ یەکەم جار دەستەی نوینەرایەتی پارتی بە نهێنی چووبووە بەغدا و چاوی بە “سدام حسین” جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش کەوتبوو، نوێنەرانی پارتی داوای جێ بەجێ کردنی بەیاننامەی ٢٩ ی ژوئین یان کردبوو کە کاتی خۆی لەلایەن "عبدوالرحمن بزاز"ەوە دەرچوو بوو و تەنیا نەوعێک عدم تمرکزی بۆ کوردستان تێدا بوو. بەڵام سدام حسین گوتبووی: “بۆ چی بەیاننامەی ٢٩ی ژوئین؟ ئێوە وەک نەتەوەیەک لە عێراق دا مافی خودموختاریتان هەیە. وەرن با لەسەر ئەو ئەساسە قسەی لێ بکەین و بە یەکجاری مەسەلەکە ببڕێتەوە”. بەو چەشنە لەسەر مێزی وت وێژ نوێنەرانی دەوڵەتی مەرکەزی بۆ مەسەلەی خودموختاری کوردستان پێشدەست ببون.

هەر بە ئیقراری نوێنەرانی پارتی، پاش ڕێککەوتن لەسەر چوارچێوەی بەیاننامەی یازدەی مارس، سدام حسین پێشنیاری کردبوو: “ئێستا کە لە سەر مەسەلەی خودموختاری رێک کەوتووین، با لەسەر سنوور و سەراوردی ناوچەی خودموختاری وتووێژ بکەین و رێگایەک بۆ ناکۆکی و نێوان ناخۆشی لە دواڕۆژدا نەهێڵێنەوە”. بەڵام نوێنەرانی پارتی کە واد یارە، لە رێککەوتنەکە زیاد لە ڕادەی پێویست بەپەلە بوون. گوتبوویان: نەخەیر، ئەو بەشە هەڵدەگرین بۆ دوایە کە هەل و مەرج ئامادەتر بێ. ئەو بەدبینی یەی لە نەتیجەی چەند ساڵ شەڕدا دروست بووە لە نێو بچێ. بەو جۆرە یەکێک لەمەسەلە بنەڕەتی یەکانی چارەسەرکردنی مەسەلی کوردیان حەواڵەی قەزاو قەدەر کردبوو.

هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بە ح.د.ک.ا. پاش بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی یازدەی مارس

بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی یازدەی مارسی ١٩٧٠ بۆ ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دا وەک مزگێنی نەجات و سوودی سەرکەوتنی خەبات بوو. هەر بۆیەش لە سەرتاسەری کوردستان دا جێژنی بۆ کراو و شیرینی بۆ بەشرایەوە. بەڵام ئەوەی زیاتر لە هەمووان، بە دەرچوونی ئەو سەنەدە مێژووییە خۆشحاڵ بوو، بەڕێوەبەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

بەشێکی زۆر لە کادری بەڕێوەبەەرای و کادر و مەسئوولەکانی حیزبمان کە لە کوردستانی عێراق دەژیان و چەند ساڵ بوو بە بیانیوی پاراستنی قازانجی بزوتنەوەی کورد!! هەموو چەشنە تێکۆشانێکیان لێ قەدەغە کراوە و سەرۆکایەتی بزوتنەوەی کوردستانی عێراق ئیحتاجی بە ئێران نەماوە. ئەمجار تەک هەر ڕێگایان دەدەن تێکۆشانی سیاسی خۆیان لە دەرەوە و لە نێو خۆی وڵات دا پەڕە پێ بدەن، بەڵکوو یارمەتیشیان دەکەن و ئەگەر پێویست بێ پێشمەرگەی خۆشیان دەنێرن کە شان بەشانی براکان لە کوردستانی ئێران دژی رێژێمی ئیستبدادی پەهلەوی شەڕ بکەن. بەڕاستیش ئەو ئامادەییە لە زۆر پێشمەرگەی کوردی عێراق بەدی کرا.

بەو هیوا و هومێدەوە، ماوەیەک دوای دەرچوونی بەیاننامەی یازدەی مارس، هێندی لە بەڕێوەبەرانی حیزبی ئێمە چوونە لای بارزانی. پاش پیرۆزبایی و خۆشحاڵی دەربڕین داوایان لێکرد کە دەستوور بدا لە ناوچەکانی سنووری کوردستان، مەسئوولانی پارتی و پێشمەرگە پێش تێکۆشان و هات و چۆی کادرەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نەگرن و یارمەتی یان بدەن بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکانی حیزبی لە کوردستانی ئێران دا پەرە پێ بدەن. تەنانەت داوای ئەوەشیان لێکرد کە لە باری کەرەستەی چاپەمەنیشەوە کۆمەکیان بکەن تا پاپەمەنی حیزب بڵاو بکەنەوە و بەرە–بەرە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی توند و تیژ لەگەڵ ڕێژێمی حەمەڕەزاشا ئامادە بکەن.

بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانی بەڕێوەبەرانی حیزبی ئێمە، وەڵامی بارزانی ئەوە بوو کە بە هیچ جۆرێ نابێت هات و چۆی کوردستانی ئێران بکەن و لە کوردستانی عێراقیش باش نیە زۆر دیاربن و بنکەی پێشمەرگەتان هەبێ، بە تایبەتی لە ناوچەی سنوور. ئەمجار دەرکردنی ڕۆژنامە و چاپەمەنیش کارێکی خراپە، چونکە بڵاودەبێتەوە و خەڵک دەیخوێننەوە و لەسەری دەگیرێ. کەوابوو ئێستا کە حوکمی زاتی هەیە و وەزیری کورد هەیە، باشترە ئێوە بچن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق پەیوەندی بگرن و لە نێو شارەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ خۆتان دانیشن. هەروەها گوتی: من بۆ خۆم بە وەزیری کاروباری شیمال دەڵێم قسەتان بۆ دەگەڵ دەوڵەتی بەغدا بکەن و بۆ خۆیشتان بچن و بیان بینن.

بە کورتی جەنابی بارزانی، سووک و هاسان تێی گەیاندن کە حیزبی دیموکراتی چەوت حاڵی بوە و پەیوەندی سەرۆکایەتی بزوتنەوەی کوردی عێراق لەگەڵ ڕێژێمی شاهەنشاهی نەپساوە، بەڵکوو تازە خەریکە بەهێز دەبێ و لە پاشە–ڕۆژدا دەگاتە ڕادەی هاوکاری و هاوپەیوەندی تەواویش.

ئەو جوابەی بارزانی بۆ بەڕێوەبەری حیزبی ئێمە یەکجار ناخۆش بوو. حیزبی ئێمە لە لایەک نەی دەویست لەگەڵ دەوڵەتی عێراق پەیوەندی هەبێ، چونکە دەیزانی لە دواڕۆژدا هەر ئەو جەنابی بارزانیە کە بۆ خۆی گرتنی ئەم پێوەندیە پێشنیار دەکا چی پێ دەڵێ. لە لایەکی دیکەش حیزبی ئێمە پێی ناخۆش بوو ناوەندی تێکۆشانی سیاسی خۆی لە کوردستانی عێراق بەرێتە دەر، چونکە لە وڵاتەکەی خۆی دوور دەکەوتەوە و هاتووچوو پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکانی حیزبی لە ژوورەوەی وڵات دا دژوارتر دەبوو.

هەر لە بەر ئەوە، زۆری هەوڵ دا بارزانی ڕێگای بدا لە کوردستان بمینیتەوە، با هیچ جۆرە یارمەتی یەکیش نەدا چونکە دەیزانی ئەگەر لە وڵاتی خۆی نیزیک بێ، میللەتی کورد ئەوەندەی یارمەتی دەدا کە هەموو پێویستی یەکانی کار و تێکۆشانی سیاسی دابین بکات. بەڵام هەوڵ و تەلای بەڕێوەبەرانی حیزب بە هیچ کوێ نەگەیشت و بارزانی بە هیچ جۆری ڕازی نەبوو کادرەکانی حیزبی ئێمە لە کوردستانی عێراق دا کاری سیاسی بکەن.

ناچار، بە پێچەوانەی ویستی خۆیان، لە ڕێگای نوێنەرانی بارزانیەوە پەیوەندییان بە دەوڵەتی عێراقەوە گرت و ناوەندی تێکۆشانیان لە عێراق دا گوێزتەوە بۆ شارەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت. دیارە هەر لە سەرتاوە، مەسئوولانی حیزب بە ڕەسمی بە سەرۆکایەتی پارتی و حیزبی بەعسیان ڕاگەیاند کە لە عێراق میوانن و کارێکیان بە کاروباری نێو خۆی عێراق نیە و پێیان خۆشە ئەو دۆستایەتی و هاوکاریە کە لە نێوان ئەو دوو حیزبە عێراق دا پێک هاتوە هەروا بەردەوام بێ و زیاتریش گەشە بکات.

دەبێ ئەوەش بگوترێ کە هۆی ئەساسی قەبووڵ کردنی پێشنیاری ئەو کاتی بارزانی، ئەوە بوو کە وەختێک کادرەکانی ئێمە نەیان دەتوانی بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و لە کوردستانی عێراقیش ڕێگای تێکۆشانیان نەدەدان، باشترە هەر لە عێراق بمێننەوە و کەم کەم تێکۆشانی سیاسیان بخەنەوە نێوخۆی وڵات.

وردەوردە، بە نهێنی هێندێک لە کادرەکانی حیزب بۆ کاری حیزبی ناردرانەوە نێوخۆی وڵات و بە هەر ڕگایەک کە بۆیان دەکرا پەیوەندی یان لەگەڵ ئەندامان و کادرەکانی نێوخۆی وڵات گرت، بۆ ئەوەی سەر لەنوێ ڕێکخراوەکانی حیزب ببوژێنەوە و تێکۆشانی سیاسی خۆیان پەڕە پێ بدەن. ئێستا بزانین سیاسەت و هەڵوێستی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، و بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانی، بەرامبەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چۆن بووە؟

وەک لە پێشدا باسمان کرد، لەسەر پێشنیاری شەخسی بارزانی و لە ڕێگای نوێنەرانی خۆیەوە، ڕێبەرانی حیزبی ئێمە پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق گرت. بەڵام، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون دەست لە کار و تێکۆشانی سیاسی هەڵبگرن، لەبەر ئەوەی بە پێچەوانەی دەستووری دەربارەی بارزانی ڕۆژنامەیان چاپ دەکرد و، لە هەمووی گرنگتر، لەبەر ئەوەی ڕێژێمی شا لە زیندوو بوونەوەی تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ناڕازی بوو، دەزگای سەر بە بارزانی پڕوپاگەندێکی ژەهراوی لە دژی حیزبی ئێمە وەڕێ‌خست و پەیوەندی ڕێبەرایەتی حیزبی ئێمە لەگەڵ عێراق بە «خۆفرۆشی» و «بەعسی گەری» و هەزار ناوناتۆرەی دیکە لە قەڵەم دا، و بەو جۆرە دەرخوادری خەڵکی بێ‌خەبەری کرد. دیارە تا ڕادەیەک بەجێش بوو وابیر بکەنەوە، چونکە ئەوان پەیوەندی بێ‌خۆفرۆشییان لەگەڵ ئێران نەبوو؛ هەر بۆیە ئەو حیسابەشیان بۆ حیزبی ئێمە دەکرد. وەک دەڵێن: «کافر همەرا بە کیش بندارد».

یەکی دیکە لە شاکارەکانی سەرکردایەتی بارزانی ئەوە بوو: دەزگای پاراستنی بارزانی، بە هاوکاری ڕاستەوخۆی لەگەڵ ساواکی شا، چەند نۆکەر و گوێ‌لە‌مستی خۆی لە نێو کوردە ئێرانیە دانیشتووی عێراق دا قوت‌کردبووە و ناوی نابوون بە ڕێوەبەرایەتی کاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان. ئەو تاقمەیە کە بڵگەی هاوکاری زۆر کەسیان لەگەڵ دەزگای جاسوسی یەکانی حەمەڕەزاشا لەدەست دایە، بە کۆمەکی چەک و پولێک کە لەلایەن شاواکەوە بە هۆی دەزگای پاراستنی بارزانی یەوە پێیان دەگەیشت، توانابوویان چا پەنجا کوردی ساویلکەی ئێرانی فریو بدەن کە شەو و ڕۆژ کرایان ئەوە بوو بسوڕێنەوە و بە دەگویی حیزبی ئێمە بکەن.

سەرۆکایەتی، بە کرێگیراوی ئەو تاقمەیە کە لەلایەن «حەمە عزیز» سەرۆکی دەفتەری بارزانی یان وەزیری دەرباری بارزانی یەوە، کەرەستەی چاپەمەنی یان بۆ دابین کرابوو، زۆرجار بە نوسراویش لە دژی حیزب تەبلیغاتیان دەکرد.

سەرنج ڕاکیش ئەوە بوو کە ئەو تاقمە خۆفرۆشە، لە تەواوی نووسراوەکانیان دا ـ تەنانەت تاقەجارێکیش قسەیان بە ڕێژێمی شا نەدەگوت ـ و لەوەش سەیرتر ئەوە بوو کە زۆر لە نووسراوەکانیان بە ئاشکرا دیاربوو کە کوردی عێراقی نوسیبوونی، و ئەو تاقمە بە کرێگیراوە تەنیا ئەوەندەیان لەسەر بووە بە ناوی خۆیان چاپی بکەن. واقاو بوو کە ئەو جۆرە وتارانە بە دەستی «شێخ محمدی هەرسینی»، نۆکەری ناسراوی ساواک، دەنووسرێن.

(خۆش ئەوەیە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، ئەو شێخ محمد هەرسینی یە بەدەستی دارودەستەی ئیدریس بارزانی بە شێوەیەکی زۆر گومان‌لێکراو تیرۆر کرا. وادیارە زۆر شتی نهێنی زانیبێت و ئیدریس بارزانی ترساوە ڕۆژێک وەدەریان بخا و هەندێکیش دەڵێن پولێکی زۆری لەکەن بووە و نەیداوەتەوە بە کوڕەکانی بارزانی.)

لە هەق دەرنەچین: سازکردنی حیزبی کارتۆنی و تاقمی دژی حیزبی، سیاسەتێک نەبوو کە سەرۆکایەتی بارزانی هەر لە دژی حیزبی ئێمە و کوردی ئێران ڕەچاوی کردبێ؛ بەڵکوو ئەو سیاسەتەی لەگەڵ کوردەکانی تورکیە و سوریش بەکار دێن، و هەموو کاتێک لە فکری ئەوەدا بوو کە نەهێڵێ لە هیچ پارچەیەکی کوردستان دا حیزبێکی بەهێز و یەکپارچە هەبێ.

سەرەڕای ئەوانەش، ئەزیەت و ئازاری ئەندام و لایەنگرانی حیزبی ئێمە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بارزانی یەکان دەژیان، ببووە بەشێک لە سیاسەتی ڕۆژانەیان. دوژمنایەتی ئەوانە زیاتر لەگەڵ ئەو کادرانەی حیزب بوو کە بۆ کار و تێکۆشانی سیاسی هاتوچۆی وڵاتیان دەکردەوە. کادرێکی حیزبی ئێمە دەهاتەوە ئێران، مانگێک دوو مانگ دەمایەوە؛ سازمانی ئەمنیەت شوێنی هەڵنەدەگرت و بۆی نەدەگیرا. بەڵام کاتێک دەگەڕایەوە عێراق، بارزانی یەکان دەیان گرت و لە زیندانە سامناکەکانی خۆیانیان قایم دەکرد.

یەکێک لەو کادرانە کە بەو شێوەیە گیران، هاوڕێ شەهید مەلا قادری وێردی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەسئوولی تەشکیلاتی بانە بوو. شەهید مەلا قادر ساڵی ١٣٥١ بەسەردان هاتەوە بانە. نزیکەی مانگێک لەو ناوچەیەدا مایەوە، ساواک زەفەری پێ نەبرد. بەڵام کاتێک گەڕایەوە کوردستانی عێراق، لە ناوچەی سولەیمانی، فەتاح ئاغا، فەرماندەی ئەو کاتی هێزی خەبات، گرتی و ڕەوانەی زیندانی بە ناو بانگی «رایەتی» کرد و دایە دەستی سەعید مەسیفی جەللاد، کە ماوەی دە ڕۆژ ئازار و ئەشکەنجەی گیانی و بەدەنی یان کرد.

بەڵام کاتێک حیزبی ئێمە ئیعترازی کرد و بەریان دا، نامەی ڕەسمی هێزی خەبات، بە ئیمزای فەتاح ئاغا، وە لەساکەکەی مەلا قادر دا دەرکەوت، کە دەنووسی: «ئەو تاوانبارە!! هاتوچۆی ئێران دەکا و ڕۆژنامە و نووسراوەی حیزبی دیموکرات دەباتەوە ئێران و دەیەوی پەیوەندی نێوان شۆڕش! و دەوڵەتی ئێران تێک‌بدا.»

ئەو نامەیە ئێستاش ماوە، و هه‌رکات بە پێویست بزانرێ لەگەڵ زوو بەڵگەی دیکە بڵاو دەکرێتەوە.

بەو حاڵەش سیاسەتی حیزبی ئێمە هەر ئەوە بوو کە تەحەمول بکرێ و تەنانەت بە نووسینیش کارێکی وا نەکرێ کە ناکۆکی لە نیوان حیزبی ئێمە و پارتی دا بەرەبێ بدایان زیاتەک بگەیەنێ بە بزوتنەوەی رزگاری‌خوازنەی گەلی کورد، کە سەرکردایەتی یەکەی لە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزان دا بوو.

لە بەیاننامەی یازدەی مارسی حەفتادا چوارساڵ ماوە دانرابوو کە وەزعی کوردستانی عێراق دۆخی ئاسایی بەخۆیەوە بگرێ و ڕێگا بۆ خۆدموختاربوونی کوردستانی عێراق خۆش بکرێ. جا دوای ئەو چوارساڵە کوردستانی عێراق بە ڕەسمی خودموختاربدرێتی و دەزگاکانی حکومەتی خودموختار کاری خۆیان دەست پێ بکەن.

لە ماوەی ئەو چوارساڵەدا، پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتی بزوتنەوەی کورد و دەوڵەتی عێراق بە زۆر قۆناخی جۆر و جوردا تێپەڕی. ئەو دوو سەرکردایەتی یە زۆرجار پیلانی خوێناوی یان لە دژی یەکتر و لایەنگرانی یەکتر نایەوە. زۆر لە لایەنگرانی پارتی و حیزبی بەعس لەلایەن هەوادارانی ئەوەی دیکەوە رفیندران و بێ سەر و شوێن کران، و زۆر ڕووداوی وا هاتنەپێش کە زیانی هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەبی عێراق تەواو بوون.

لە ماوەی ئەو چوارساڵەدا، ئەگەر چەند مانگی دوای یازدەی مارسی لێ دەرکەین، زۆر بەکەس پەیوەندی دۆستانە لە نێوان ئەو دوو سەرکردایەتی یەدا هەبوو. ئەوە بۆ خۆی باسێکی جیاوازە و لەم کورتە باسەی ئێمە دا ناگونجێ. تەنیا شتێک دەمانەوێ باسی بکەین: ئەوەیە کە گەلی کورد نۆساڵی تەواو لە پێناوی خودموختاری دا شەڕی کردبوو؛ سەرەنجام دەوڵەتی عێراقی ناچار کردبوو ئەو مافە ڕەوایەی بەڕەسمی بناسێ. نیزیکەی چوارساڵیش لە بەیاننامەی یازدەی مارسی رابردبوو، هێشتا سەرۆکایەتی بزوتنەوەی کورد گەڵاڵەیەکی بۆ خودموختاری نەبوو. لە ڕاستیدا سەرۆکایەتی بارزانی بۆ خۆشی بۆی ڕوون نەبوو ئەو خودموختارییەی دەبێ بە کوردی عێراق چۆنە، کوێ دەگڕێتەوە و دەسەڵات و ئیختیاری چییە؟

نیزیکی دوو مانگ بۆ زیادەی مارسی ١٩٧٤ ماوبوو کە، لە هەلوەرجێکی زۆر نالەبار و لە موحیتێکی پڕ دردۆنگی و بەدگومانی دا، هەردوولا ـ پارتی و بەعس ـ دەیان ویست قانوون بۆ خودموختاری دابنێن. لەلایەک، دەوڵەتی عێراق لەو ماوەیەدا جێپێ خۆی قایم کردبوو و حازر نەبوو ئیمتیازێک بدا بە کورد؛ تەنانەت حەزی دەکرد تەنیا رەقیبی بەعس لە عێراقدا بزوتنەوەی گەلی کورد بوو، لە مەیدان دەربکات. لەلای دیکەش، سەرۆکایەتی بارزانی لە گەڵ دەوڵەتی شا بە تەواوی گەیشتبوونە یەک و بە قەولی خۆیان شا بەڵێنی ـ رەسمی لامەحدوود و پشتیوانی نامەحدوودی ـ پێدابوو. بارزانیش بەو وەزعە و بەو قەول و قەرارەکە، لەگەڵ ئیمپریالیزمی ئەمریکا بەستبووی، حازر نەبوو بستێک پاشەکشە بکات.

لەو ناوەدا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش بە نیگەرانی یەوە چاوەڕوانی هەوڵ و تەقەڵای دڵسۆزان بوون کە بەشکوو بتوانن ئەو دوولایەنە کەلەڕەقە لە یەکتر نزیک بکەونەوە. لەو بارەوە، بەڕێوەبەرانی حیزبی ئێمە تەقەل لایەکی زۆریان بە خەرج دا و زۆر تێکۆشان بۆ ئەوەی سەرکردایەتی بزوتنەوەی کورد و کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق بگەنە یەک و گەلی کورد جارێکی دیکە تووشی شەڕ و ماڵ‌وێرانی نەبێ. بێجگە لەوەش، بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە بە تەواوی نێگەرانی ئەوە بوو کە ڕۆژێک ئێران و عێراق ڕێک کەون و بزوتنەوەی هەقخوازی گەلی کورد ببێتە قوربانی ئەو ڕێککەوتنە.

نیگەرانی لە چارەنووسی گەلی کورد و لە ڕێککەوتنی ئێران و عێراق لەسەر حیسابی بزوتنەوەی کورد، شتێک نەبوو هەر لە مێشکی ڕێبەرانی حیزبی ئێمەدا. لە چاوپێکەوتنێکی سکرتێری گشتی حیزبی ئێمە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی لە زستانی ساڵی ١٩٥٢ دا، دکتۆر قاسملۆ بە بارزانی گوت: تۆ ئەوەندە تەکیە دەکەیە سەر کۆمەک و پشتیوانی دەوڵەتی ئێران. نازانی حەمەڕەزا ـ شا ـ دوژمنی سوێندخۆری گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانە؟ تۆ هیچ بیرت لەوە کردوەتەوە ئەگەر ڕۆژێک دەوڵەتی شا و دەوڵەتی عێراق ڕێککەوتن، تەکلیفی بزوتنەوەی گەلی کورد چییە؟ بارزانی کەلە مانۆڕدا، بەڕاستی، وەستا بوو و گوتی: «ئەو دەم منیش لەگەڵ تۆ ڕێک دەکەوم و پێکەوە لێی دەدەین.»

کاتێک حیزبی ئێمە بۆی دەرکەوت کە تازەبوونەوەی شەڕ لە عێراق دا شتێکی مسۆگەرە، بڕیاری دا بەشێک لەو کادر و مەسئوولانەی لە عێراقن لە نێو شارەکان بمێننەوە و بەشەکەی دیکەیان بێنە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە. چونکە پێمان وابوو ئەگەر هەموویان بێنە کوردستان مەترسی ئەوە هەیە کە وەک جاری گورین تەحویلی ئێران بدرێنەوە، بە قەولی کوردەکانی عێراق بدرێن بە رۆنی شاپەسند.

ئەگەر هەمووشیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت دابن، لەوانەیە دەوڵەتی عێراق فشاریان بۆ بێنێ و ناچاریان بکا کە دژی بزوتنەوەی گەلی کوردی عێراق هەڵوێست بگرن. ئەوەش شتێک بوو کە کادر و ئەندامانی حیزبی ئێمە لە سەختترین هەل و مەرجیش دا و تەنانەت لە کاتێک دا کە گیانیشیان کەوتوەتە مەترسی یەوە، نەچوونە ژێر باری و ملیان ڕانەکێشاوە.

ئەو بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی لەلایەن کادر و مەسئوولەکانی دانیشتووی عێراقەوە جێبەجێ کرا. بەشێکیان لە نێو شارەکان دا مانەوە، زۆر بەی هەر زۆریشیان هاتنەوە کوردستان و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە. لە ماوەی یەک ساڵ شەڕی دوایی کوردستانی عێراق دا، ڕابەرانی حیزبی ئێمە و ئەو کادر و ئەندامانەش کە لە عێراق و لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت دەژیان، سیاسەتی ئوسوولی حیزبیان بەڕێوە برد و هیچ کاتێک نە بە قسە، نە بە کردەوە، نە بە نووسین شتێکیان نەکرد کە زیان بە بزوتنەوەی کوردی عێراق بگەیەنێ. چونکە هەر وەک لە یاداشتی حیزبی ئێمە دا بۆ سەرۆکایەتی پارتی گوترابوو: هیچ وەخت نابێ پەیوەندی نێوان بەشێک لە بزوتنەوەی گەلی کورد لەگەڵ حکوومەتەکانی دراوسێ بە زیانی بزوتنەوەی کورد لە وڵاتەدا تەواو بێ. ئەمە سیاسەتێکە کە حیزبی ئێمە ئێستاش و لە داهاتووش دا هەر لەسەری دەڕوا.

بەڵام سەرکردایەتی بارزانی، بە پێچەوانەی ئەو سیاسەتە ئوسوولی یە، لە ماوەی ئەو ساڵەش دا دەستی لە ئازار و جەزرەبەی تێکۆشەرانی حیزبی ئێمە هەڵنەگرت و دیسان هەر گرتن و ئازاردانی برادەرانی ئێمە درێژەی هەبوو. دیسانیش تاقمی بەکرێگیراو لە دژی ئێمە هان دەدران و دیسانیش پڕوپاگەندەی ژەهراوی لە دژی حیزبی ئێمە بڵاو دەکرایەوە.

لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٢ دا شەڕ لە کوردستانی عێراق دا دەستی پێ کرد. دەوڵەتی عێراق بە تەواوی ئیمکاناتی نیزامی خۆیەوە پەلاماری هێنایە سەر کوردستان و شار و گوند و شاخ و دەشتی پێکەوە سوتا. خەڵکی کوردستانی عێراقیش لە هەموو ناوچەکان دا وەک یەک ڕاپەڕی و یەکپارچە پشتیوانی خۆی لە بزوتنەوەی نەتەوایەتی گەلی کورد دەربڕی. دەتوانین بڵێین ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٧٤ی خەڵکی کوردستانی عێراق هەتا ئەو دەم لە مێژووی نەتەوەی کورد دا بێ وێنە بوو.

بەڵام بزانین سەرۆکایەتی بزوتنەوە چۆنی لەو ڕاپەڕینە گەلیە کەڵک وەرگرت؟ ئەگەر لە پاش ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی سەرۆکایەتی بارزانی پشتی کردە گەلی کوردی ئێران و کۆمەک و یارمەتی ڕێژێمی حەمەڕەزاشای لە جێگای یارمەتی کوردی ئێران دا نا، نۆساڵ پاش ئەوە واتە ساڵی ١٣٥٣ ئەو سەرۆکایەتی یە بە جارێک پشتی کردە کوردی عێراقیش و بە تەواو پاڵی بە ڕێژێمی دیکتاتۆری پەهلەوی و ئیمپریالیزمی ئەمریکا دا. ئەگەر لە ساڵەکانی پێش ١٩٧٠ دا پەیوەندی لەگەڵ ڕێژێمی شایان دەشاردەوە، ئەمجار شانازی یان بەو پەیوەندی یەوە دەکرد و بە هەموو تواناوە تێدەکۆشان بنەماڵەی پەهلەوی بە دۆست و پشتیوانی واقعی گەلی کورد دا بنێن.

بارزانی لەو وتووێژە چاپەمەنی یەکانی خۆی دا هەمیشە داوای کۆمەک و یارمەتی ئینسانی!! لە ڕۆژئاوا دەکرد و جاری واش هەبوو کە زیاتر دەرۆیشت و بە پانەوە دەیگوت: کوردستان دەکەمە ئەیالەتی پەنجا و یەکەمی ئەمریکا.

لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە چەوتە دا هێزی پێشمەرگەش ئەو ئیمان و بڕوایەی بەستبوو. هەر بۆیە بە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ئەرتەشی عێراق توانی بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستان بگڕێتەوە و لە هەموو جەبهەکان دا شەڕ بخاتە نیزیک سنوورەکانی ئێران.

لێرەدا سەرۆکایەتی بارزانی هاوکاری ڕێژێمی شای بەکرێگیراو چەندین ئۆردگای پەنابەرانی لە ئێران دا کردەوە و ماڵە کوردەکانی عێراقی نبوە بە زۆر نیوە بە خواهیشت لە سنووری ئێران ئاوای ئەم دیو کرد. کاربەدەستانی دەسەڵاتداری بزوتنەوە بە ئاشکرا ڕیان دەگەیاند: هەر کەس لە شارەکان دا وەمینی جاشە و هەر کەس ئامادە نەبێ ماڵەکەی بەرێتە ئێران جاشە. لە ئاکام دا، جگە لە بەشێک لە دانیشتوانی ناوچە سنووری یەکان، هەرچی بنەماڵەی پێشمەرگە و تەنانەت قاچاغی غەیری پێشمەرگەش بوو لە ئێرانیان پەستاوت.

تمەنی «دەوڵەتی شاهنشاهی»!! لە کوردستانی عێراق ئاشی پێ دەگەڕا. ئابووری ئەودەمی ئێران وەک ئێستا کز و لەرزووک نەبوو و پوولی ئێران لە زۆربەی وڵاتەکانی دەرەوە وەک پوڵێکی ڕەواج وەردەگیرا، بەڵام لە کوردستانی عێراق لە نەتیجەی زۆر بوونی تمەن و کەم بوونی دیناردا دینارێکی عیراقی ١٩ تمەنی ئێرانی یەوە پالی وە بیست و هەشت تمەن دا. بە دوای ئەوەدا لەسەر خەڵکی کوردستانیان کرد کە هەر کەس دینار لە بیست تمەن زیاتر بفرۆشێ سزا دەدرێ، و کاتێک بەوەش باشاریان نەکرد بەڕەسمی موعامەلەیان خستە سەر تمەن و بەو کردەوە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بارزانی لە باری ئابووری یەوە بوو بە بەشێک لە ئێران.

خۆ لە باری نیزامیشەوە وەزعەکە لەوە باشتر نەبوو. لە سەرەتادا تۆپخانەی دوورهاوێژی ئێران لە خاکی ئێرانەوە ناوچە سنووری یەکانی عێراقی دەکوتا. بەڵام زۆری پێ نەچوو کە شەرم و شکۆ هەڵگیرا و ئەرتەشی ئێران لە خاکی کوردستانی عێراق دا جێگیر بوو. ئەم جار ئیتر بە هەر جێگایەک دا رۆیشتبای تۆپخانەی ئەرتەشی ئێران و شەبەکەی دژی هەوایی و تەنانەت مووشەکی دژی هەوایی ئێرانت دەدی. ڕێبوارێک لە نێو جەرگی کوردستانی عێراق دا زۆر جار تووشی دەستەیەک پێشمەرگە دەبوو، بە کوردی قسەی لەگەڵ دەکردن حاڵی نەدەبوون. پاشان بۆی دەردەکەوت کە ئەو بە ناو پێشمەرگانە شاهنشا بۆ رزگارکردنی کوردستان!! بە هاواری بارزانی بەوە ناردوون.

لە ئاخر و ئۆخری پاییزی ١٣٥٣ دا وەزعەکە وای لێ هات کە بێجگە لە ناوچەی سولەیماننی، لە تەواوی جەبهەکان دا شەڕی ئەسڵی لە نێوان ئەرتەشی ئێران و ئەرتەشی عێراق دا بوو. هەر ئەو دەم کە هێندێ لە کاربەدەستانی سەر بە دەزگای بارزانی دڵخۆشی خەڵکیان بەوە دایدەوە کە ئێرانییەکان تۆپی وایان هێناوە لوولەکەی توو میتر درێژە. دڵسۆزی مەسەلەی کورد دەیانی زانی کە وەختێک ئێران و عێراق پێکەوە بەشەڕ دێن، سبەی ڕۆژیش ئەوانن کە پێک دێن و لەو ناوەدا کوردەکە دەم لە پووش دەبێ. دیارە زۆر لە مسئوولەکانی پارتیش ئەو نیگەرانی یەیان بەتوندی هەبوو، بەڵام چما لە ترسی بارزانی دەیان وێرا قسە بکەن؟

لە بەفرانباری ١٣٥٣، ڕۆژنامەنوسێکی بێگانە لە حەمەڕەزاشای پرسی: “لەوانەیە ئێوە لەسەر حیسابی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق رێک کەون؟” حەمەڕەزا شا لە وەڵام دا گوتی: “ئێمە هیچ وەخت نیازمان نیە کوردەکان بفرۆشین، بەڵام دیارە وەختێک دوو لایەن پێک دێن، لایەنی سێیەم دەبێ شتێک بدۆڕێنێ.” بەداخەوە ئەو جوابە سەریحەی حەمەڕەزاشاش نەیتوانی بارزانی لە خەو ڕاپەڕێنێ و هەروەک هەمیشە جێگای هومێدی بارزانی “هەوەڵی شا” دووهەم خوای بوو.

لە سەرتای مانگی ١٩٧٥ دا بە بیانووی کۆنفرانسی ئۆپیکەوە شا و سەدام حوسێن لە ئەلجزیرە، پایتەختی ئەلجزائیر چاویان بە یەک کەوت و بە نێو بژیگەرێکی “هەواری بوومیدیەن” رێککەوتننامەی بەناوبانگی شەشی مارس یان ئیمزا کرد. ئەو رێککەوتنە هێندێک ناکۆکی کۆنی سەرسنووری شی تێدا چارەسەر کرابوو، بەڵام مەسەلەی ئەساسی رێککەوتننامەی سێ ماددەیی ئەلجەزیر دوایی هێنان بە پشتیوانی شا لە بزوتنەوەی کورد و تەنانەت هاوکاری دوو دەوڵەتی ئێران و عێراق لە دژی بزوتنەوەی کورد بوو.

بە بڵاو بوونەوەی خەبەری رێککەوتنی شا و سەدام، نیگەرانی هەموو کۆڕ و کۆمەڵەکانی دڵسۆزی مەسەلەی کوردی دا گرت. زۆر کەس هەر دەسبەجێ تێگەیشتن کە بزوتنەوەی ژێر سەرکردایەتی بارزانی ئاخر ڕۆژەکانی تەمەنی بەسەر دەبا، بەڵام هێندێک کەس هیوادار بوون کە بزوتنەوەی کوردی عێراق بە شێوەی پارتیزانی درێژە بە ژیانی خۆی بدا. بەپێی خەبەرانە کە ئەو دەم گەیشتن، لە سەرتا دا شوورایەکیش سێک هاتبوو بۆ ئەوەی بە ژمارەیەکی کەم پێشمەرگەی ئازاوە شەڕێکی درێژخایەنی پارتیزانی دەست پێ بکا. بەڵام بارزانی سەفەرێکی تاران دەکا، چاوی بە شا دەکەوێ و دەگەڕێتەوە. ئەمجارە دژی هەر چەشنە بەربەرەکانی یەک ڕا دەوەستێ و بەڕەسمی ئاش بەتاڵەکە ڕا دەگەیەنێ.

چاش، ئاوا بوون بۆ کوردستانی ئێران، بارزانی بەشێکی زۆر لە کوردە ئاوارەکان لە نەغەدە کۆدەکاتەوە و قسەیان بۆ دەکا. لەوێش دا، بۆ ئەوەی هیچ ڕێگایەک نەهێڵێتەوە، دەڵێ: جاران چەکمان پێ بوو، سەدی ٣٠ هیوام بە سەرکەوتن هەبوو، بەڵام ئێستا سەدی ٧٠ هیوادارم بەم زووانە سەرکەوین.

بەم جۆرە شەڕی یەک ساڵەی ١٣٥٣ی کوردستانی عێراق کە زیاتر بە هاندانی ڕیژێمی شا و ئیمپریالیزمی ئەمریکا دەستی پێ کرابوو، بە دەستووری ئەوانیش کۆتایی هات و پاش یەک ساڵ مەرگ و ماڵ‌وێرانی، پاش ئەوەی گەلی کوردی عێراق بەو یەک ساڵە زۆر زیاتر لە نۆ ساڵی پێش ١٩٧٠ قوربانی دا و پاش ئاوارە و دەربەدەر بوونی سەدان هەزار کوردی عێراقی، سەرۆکایەتی بارزانی تەواوی دەسکەوتی چەند ساڵ خەباتی گەلی کوردی بە هاندانی دوژمنانی کورد بەفیرۆدا.

ئێستاش کە ئێستایە، نە بارزانی و نە بنەماڵەکەی تەنانەت حازر نەبوون تۆزقاڵێکیش لە مەسئوولیەتی ئەو شکستە مێژووییە وەستۆ بگرن و دان بەوە بدەن کە مسقاڵێکیش هەڵەیان کردوە. بەڵام دوای ئەو تێکۆشانە گەورەیە، زۆر شت بۆ خەباتکەرانی گەلی کورد ڕوون بووە و زۆر نهێنی ئاشکرا بوون. هەرچەند ئەو شکستە بۆ گەلی کورد زۆر گران تەواو بوو، بەڵام تاقیکردنەوەی بە نرخیش دا یە دەستی تێکۆشەرانی دواڕۆژی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

ساڵی ١٩٧٥ بە دوای ئاش بەتاڵی بارزانی دا “پایک” ڕاپۆرتێکی پێشکەشی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا کرد کە لەو دا بە بەڵگە و سەند پەردەی لەسەر هاوکاری بارزانی و سیا، واتە دەزگای جاسوسی ئەمریکا، و کۆمەکی شازدە میلیون دۆلاری ئەمریکا بە بارزانی هەڵدابوو. ئەو ڕاپۆرتە لە ڕۆژنامەی “ویلاچ وویس” ئەمریکایی دا بڵاو کرانەوە.

بەڵام بارزانی و دەست و پێوەندەکانی هەتا ساڵی ١٩٧٧ بە ڕەسمی باسی ئەو هاوکاری یەیان نەدەکرد. لە ٩ی مانگی فیورییەی ١٩٧٧ دا بارزانی، ئەو کاتە لە ئەمریکا دەژیا، نامەیەکی بۆ سەرکۆماری ئەو وەختی ئەمریکا جیمی کارتەر نووسی بوو. پاشان کارتەر وەڵامی نەدابووە، لە ڕۆژی ٣ی مارسی ئەو ساڵە دا نامەیەکی دیکەی بۆ جیمی کارتەر ناردبوو. لەگەڵ ئەو دا روونووسی نامەیەکی هێنری کیسنجر، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاشی بۆ ناردبوو کە لە ٢٢ی مانگی فێورییەی ١٩٧٧ دا بۆ بارزانی نووسیبوو. هەروەها بارزانی لە ١٤ی فێورییەی ١٩٧٧ دا نامەیەکیشی بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا ناردبوو.

ئەو نووسراوانە وەختی خۆی لە ئەمریکا و ئورووپا بڵاو کرانەوە و نوسخەکەیان لەلای حیزبی ئێمە هەیە. بەڵام لێرەدا چەند بەشی بچووک لە نامەکانی بارزانی بۆ جیمی کارتەر باس دەکەین تا بزانین بە چ هیوا و هومێدیکەوە چاوی بریوە بە ئەمریکا و چۆن بە ئیمانەوە داوای کۆمەکی لە کارتەر کردووە.

بارزانی لە نامەی خۆی دا بەڕاشکاوی ڕیژێمی شا و ئیمپریالیزمی ئەمریکا بە دۆست و پشتیوانی خۆی دەزانێ و دەنووسێ:

“کاتێک پێکەوە ژیانی بە ئاشتی لەگەڵ ڕێژێمی بەعس لە توانادا نەما، ئێمە ڕوومان کردە دۆستە ئەمریکایی و ئێرانی یەکانمان.”

هەموو کەس دەزانێ کە بارزانی لە ئێران دا بێجگە لە ڕیژێمی شا دۆستایەتی لەگەڵ کەی دیکە نەکردووە. کەوابوو دۆستە ئێرانی یەکەی شایە و دۆستە ئەمریکایەکەشی “سیا” یە، نەک گەلانی ئێران و ئەمریکا.

بارزانی لەسەر نووسینەکەی دەروا دەڵێ:

“پێیان گوتین کە شۆڕشی کورد هەم لەلایەن ئەمریکا و هەم لەلایەن ئێرانەوە یارمەتی دەدری، بە جۆرێک کە کوردەکان بتوانن دژی ڕیژێمی عێراق خەبات بکەن و بۆ ئەوەی خودموختاری یەکی ڕاستەقینە بۆ کورد و حکوومەتێکی دیموکراتی بۆ عێراق دابین بکەن.”

بەو جۆرە بارزانی هیوای بە دۆستە ئیمپریالیستی و کۆنەپەرستەکانی بووە کە خودموختاری ڕاستەقینەی بۆ وەربگرن. بارزانی زیاتر لەسەری دەروا و بە ڕاشکاوی دەڵێ کە لەسەر قەولی ئەمریکا و ئێران شەڕی سازکردوتەوە.

سەرنج بدەن:

“کاتێک قانوونی خودموختاری بە چەشنێ یەک لایەنی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕاگەیاندرا کە ئیعترافی بە لانی کەمی مافی نەتەوایەتی گەلی کورد دەکرد، ئێمە لەبەر قەولی یارمەتی دۆستەکانمان ئەو قانوونەمان رەت کردەوە.”

دواتریش دەنووسێ: “ئێمە تەنیا دەمانەوێ قەولی خودموختاری کە بە ئێمە دراوە بێتەدی.”

وەک دیتمان بارزانی ئیعتراف دەکا کە لەسەر قەولی ئەمریکا و ئێران قانوونی خودموختاری عێراقی رەت کردوەتەوە و داواش دەکا ئەمریکا و ئێران قەولی خودموختاری کە بەویان داوە بیبەنە سەر.

بێ جێ نیە لێرەدا ئەوەش بگوترێ کە ئەو قانوونی بارزانی دەنووسێ: “ئیعتراف بە لانی کەمی مافی نەتەوایەتی کوردی تێدایە”، وەک قانوون شتێکی باشە و زۆر لە داواکانی گەلی کوردی تێدا گونجاون.

نوێنەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەنی سەدر دا داوایان کرد کە ئەو خودموختاریەی دەوڵەتی عێراق ئیعترافی پێ کردوە بدەن بە کوردی ئێران. بەڵام ئەو دەوڵەته‌ی ئێستا بنەماڵەی بارزانی بە دڵ و گیان جاشایەتی بۆ دەکەن حازر نەبوو نەک ئەوە، بەڵکوو نیوەی ئەوەش بدا بە کوردی ئێران.

لە کۆتایی نامەکەدا بارزانی بە تەواوی دڵپاکی و ئیمانی خۆی سەبارەت بە جیمی کارتەر و سەرکۆماری گەورەترین وڵاتی ئیمپریالیستی دەردەبڕێ و دەنووسێ:

“پەنجا ساڵە گەلی من بڕوا و ئیمانی تەواوی خۆی داوە بە من. منیش ئەو بروایە پێشکەشی ئێوە دەکەم.”

سەیر لەوە دایە بەرێوەبەرانی قیادەی مووەقەت لە یەک دوو ساڵی ئاش بەتاڵ دا هەمیشە حاشایان لەوە دەکرد کە پەیوەندی یان بە بارزانی یەوە ما بێ و تەنانەت جاروبار ڕەخنەشیان لە ئاکار و کردەوەی سەرۆکایەتی پێشووی پارتی دەگرت. کەچی بارزانی تەواوی نامەکانی خۆی بە ناوی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیمزا کردبوو. دواڕۆژیش نیشانی دا کە قیادی مووەقەتیش هەر بارزانی بڕیویەتی و هەر بارزانی دروویەتی.

ئێستاش لە بەرچاومانە کە بەڕێوەبەرانی تازەی ئەو تاقمەیە لەسەر ئەوە سوورن کە رێگای بارزانی رێگای لەڕێ لادانی بزوتنەوەی کورد و رێگای هاودەستی لەگەڵ ئیمپریالیزم و کۆنە پەرستی درێژە پێ بدەن. تەنانەت هەوڵ دەدەن چەندین هەنگاویش لە بارزانی پێشتر کەون. بە پیرۆزیان بێ!

هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرامبەر بە قیادە مووەقەت دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

پاش زیاتر لە یەک ساڵ ڕاپەڕین و قوربانی دانی گەلانی ئێران، لە ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ دا شۆڕشی خەڵکی ئێران یەکەم قۆناخی سەرکەوتنی بڕی و یەکێک لە کۆنەپەرسترین و درندەترین رێژێمەکانی سەر بە ئیمپریالیزمی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا تێکەوە پێچا. ئەو سەرکەوتنە ئەگەر بۆ خەڵکی ئێران مایەی جەژن و شادمانی بوو، بۆ بەرێوەبەرانی دەزگای بکرێگیراوی بنەماڵەی زەبرەیەکی گرچوو بڕ و دڵ تەزێن بوو. چونکە ئەوانە هیچ پیوەندیەکی دۆستانەیان لەگەڵ گەلانی ئێران دا نەبوو و جاری نەشیان توانیبوو لەگەڵ کاربەدەستانی تازە بەسەرداکەوتووی حکومەتی خومەینی رێک کەون.

شەپوولی قین و توڕەیی و ناڕەزایی بەرامبەر بە قیادەی مووەقەت سەرتاپای ئێران داگرتبوو. زۆربەی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و سەرتاسەری ئێران داواویان دەکرد تەواوی ئەفرادی قیادەی مووەقەت لە ئێران دەربکرێن. سەر بەند و بەنبەندی هەموو باس و خواسێکی سیاسی دەهاتەوە سەر قیادە و ئەو تاقمەیان، لە زۆربەی جینایەتەکانی کۆن و تازەی کاربەدەستانی ئێران دەرهەق بە کۆمەڵانی خەڵک دا بە بەشداری دەزانی.

ئەگەرچی حیزبی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە تەواوی رێکخراوە ئێرانیەکان شارەزای ئاکار و کردەوەی دژی گەلی سەرۆکایەتی ئەو تاقمە بوو – هەرچەند حیزبی ئێمە پتر لە هەمووان کوتەکی خۆفرۆشی و بەکرێگیراوی ئەوانەی کەوتبوو – بەڵام لەبەر هەستی مەسئوولیەت بەرامبەر بە چارەنووسی گەلی کورد و هەزاران ماڵی لێقەوماوی کوردی عێراقی کە لە ئێران دا ئاوارە و سەرگەردان بوون، هیچ کاتێک فکری تۆلە ئەستاندنەوەی نەبوو. هەموو کاتێک لەو باوەرەدا بوو کە پاداشی جینایەت و خیانەتی ئەو تاقمە دەبێ بە ڕەفتاری باش لەگەڵ کوردە عێراقی یە دەربەدەرەکان بداتەوە.

هەربۆیەش هەموو جێگایەک دژی ئەو داوایە راوەستا کە کوردە پەنابەرە عێراقی یەکان لە ئێران دەربکرێن.

بە دوای سەرکەوتنی شۆڕش دا، کاتێک نوێنەرانی دەوڵەتی کاتی موهەندیس بازرگان هاتنە مەهاباد، تاقە نوێنەری حیزبی ئێمە لەو کۆبوونەوەدا زۆر دژی بەندی هشتی داخوازەکان بوو کە داوای دەکرد ئەفرادی قیادەی موقت لە ئێران دەربکرێن. دوایەش کە ئەو بەندە بە زۆربەی دەنگ پەسەند کرا، حیزبی ئێمە چەندین جار بەڕسمی ئەو داخوازەی بە شتێکی غەیرە مەسئوولی داناو رەتی کردەوە. کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئێران شاهیدێکی زیندوون کە حیزبی ئێمە لەسەر ئەو سیاسەتە چەندی قسە پێ گوترا و چۆن لەلایەن زۆربەی رێکخراوە سیاسی یەکانی ئێرانەوە پەلاماری توندی تەبلیغاتی کرایە سەر.

بەڵام حیزبی ئێمە دیسان لەسەر ئەو سیاسەتە مەسئوولانەیەی خۆی رۆیشت و ئەوەندەی لە تواناشی دا هەبوو، خەڵکی کوردستانی ئێرانی بۆ کۆمەک بە پەنابەرانی کوردی عێراق هان دا. هەزاران ماڵی عێراقی کە لە ناوچەکانی دوور دەستی ئێران سەرگەردان بوون، بە موافەقەتی حیزبی ئێمە گەڕانەوە کوردستان و بە تەشویقی ئێمە، لە کوردستان داجێگا و ڕێگایان بۆ دابین کرا و حاوانەوە.

لە کۆنفرانسی گەلان لە تارانیش، کە نوێنەری زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسی یە ناوچەیی و سەرتاسەری یەکانی ئێران تێدا بوو، تەنیا ڕێکخراوێک کە دژی هێرش کردن بۆ سەر قیادە موقت راوەستا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو. لە بریارنامەی کۆنفرانس دا بە زۆربەی دەنگ بڕیارێک لە دژی قیادەی موقت پەسەند کرا، بەڵام هەر لەوێ دا بە سەراحەت گوتراوە کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران موخالِف بووە.

بە کورتی، لە گەل ئەوەی زۆربەی هێزە سیاسی یەکانی ئێران و بە تایبەتی کوردستان بە توندی لە دژی قیادە موقت کاریان دەکرد، حیزبی ئێمە هیچ وەخت هەڵوێستی دوژمنانەی بەرامبەر یان نەگرت و هەر لەو باوەڕەدا بوو کە ئەوانە وەک میوانێک دەبێ چاویان لێ بکرێ و بە پێی توانا یارمەتی خێزانە–لیقەوماوەکانیان بدرێ.

بەڵام هەڵوێستی قیادە بەرامبەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بزوتنەوەی کوردی ئێران چی بووە؟

لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران هەتا ئێستا، سیاسەت و هەڵوێستی ڕێبەرایەتی پارتی، واتە قیادە موقت، بەرامبەر بە گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەمیشە ئەوە بووە کە هەر کاتێک هەستیان کردوە بزوتنەوەی گەلی کوردی ئێران لە پێشکەوتن دایە و ئەوان گەلەکەیان ناسکە کەوتوونە زمانی لووسی وریاکاری. و هەر وەختێکیش هەستیان کردبێ بۆ خۆیان بە هێزن و بزوتنەوەی کوردی ئێران لە پاشەکشەدایە، هێرشیان کردوە و دوژمنانە بزوتنەوە.

لە رۆژەکانی پاش سەرکەوتنی شۆڕش دا، ئەو کاتە کە وەزعیان زۆر پرزە بوو و جاری ئاغای تازەیان ڕووی خۆشی پێیان نەدا بوون، موراجەعەی حیزبی ئێمەیان کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە هاورکاری یەک نیشان دا. بەڵێنی شەرەف!! یان دا کە لە کاروباری نێو خۆی ئێران دا بە هیچ جۆر دەخالەت نەکەن و تەنانەت وایان نواند کە بێ پرس و ڕا و موافەقەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان قامک لەو ئاو رۆناکەن و هەرچی حیزب بۆیان دابنێ، لە قسەی دەرناچن.

کەچی لە شەڕی سێ مانگەی ساڵی ١٣٥٨ دا، کە بە خەیاڵی خۆیان حیزبی ئێمەیان زەعیف هاتە بەر چاو و پێ یان وابوو گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشی کۆنەپەرستی ئێران دا خۆی پێ ڕاناگیرێ، هەرچی لە دەستیان هات دژی بزوتنەوەی گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان کردیان. هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی ئاگری شەڕی سێ مانگەدا، کاتێک کۆنەپەرستان لە پاوە شەڕیان بە گەلی کورد فرۆشت، حیزبی ئێمە قافیلەیەکی کۆمەک و تەقەمەنی بەرەو ناوچەی هەورامان وەرێ خست. بەڵام چەکدرەکانی قیادە لە دزڵی پێشیان پێ گرت و بە هیچ جۆر رێگایان نەدان بڕۆن. لە ئاکام دا پێشمەرگەکانی کورد لە ناوچەی پاوە لەبەر نەبوونی ئازووقە و تەقەمەنی ناچار بوون پاشەکشە بکەن و بەو جۆرە پێشی پەرەگرتنی هێرشی کۆنەپەرستی بەرە لەلا بوو.

ئەگەر ئەو خەیانەتەی قیادە موقت نەبایە و شۆڕشگێرانی کورد لە پاوە، لەو کاتەدا کۆمەک و موهیماتیان پێ بگەیشتایە، بەبێ شێک، چارەنووسی شەڕی کوردستان جۆرێکی دیکە دەبوو.

کاتێک هێرشی دوژمن بە بەربڵاوی لە هەموو ناوچەکان دا دەست پێ‌کرا، لە ناوچەکانی شنۆ، ناغەدە و پیرانشار، پێشمەرگەکانی ئێمە ناچار بوون هێندی بنکەکانی خۆیان لەسەر جادەکان چۆڵ بکەن. کەچی چەکدارەکانی قیادە موقت، کە هەمیشە لە پێشەوەی هێزە سەرکوت‌کەرەکانەوە دەڕۆیشتن، بێ‌شەرمانە تەواوی ئەو جێگایانەیان گرتەوە و تەنانەت ئازووقەی پێشمەرگەکانیشیان بەتاڵان‌برد.

وەختێک شاری شنۆ کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەوان، خەڵکی بەشەرەف و قارەمانی شنۆیە خۆپیشاندانێکی ئارامیان ساز‌کرد. بەڵام خۆفرۆشانی قیادە تەقەیان لەو خەڵکەی بێ‌دیفاعە کرد، شەش کەسیان کوشت و یازدە کەسیان بریندار کرد.

جگە لەو دوژمنایەتی ڕاستەوخۆیە، و سەرباری ئەوەی بۆ خۆیان هەمیشە شوێنە ئیستراتیژیەکانیان بۆ دوژمن دەگرت، لە ناوچەی ورمێ دەستیان کرد بە دەلالی و گەڕان بە نێو سەرۆک‌عەشیرەتەکانی ناوچەکە. لە ئەنجام دا بەشێکی زۆر لەو سەرۆک‌عەشیرەتانەیان هەڵفریواند، چەکی خەیانەتیان دانەدەست و کردیان بە جاش.

بەرامبەر بەو خۆش‌خزمەتیەی کۆنەپەرستی ئێران، ڕوووی مەرحەمەتیشیان لێ‌نەکرد و مانگی دەی‌میلیۆن تمەنی جاشانە بۆ بڕینەوە ــ کە پووڵی شەش‌مانگ، واتە شەست میلیۆن تومەن ــ بە ئاگاداری و لە پیش چاوی ئەفسەرێکی ئەندامی حیزبی ئێمە لە ژاندارمری کلی کێشوەر، بە نەقدی تەسلیمی دەستی جەنابی ئیدریس بارزانی «کوردپەروەر!!» کرد.

لە پایزی ساڵی ١٣٥٨، کاتێک کۆنەپەرستی ئێران لە بەرامبەر قارەمانەتی و فیداکاری گەلی کورد دا بە چۆک داهات، دیسان قیادە موقت دەندەی گۆڕی و بە ڕەواڵەت هەڵوێستی دۆستانەیان گرتە پێش. دیسان وایان نیشان‌دا کە دەست لە کاروباری ناوخۆی ئێران نا‌دەن و بە پێچەوانە، قازانجی کوردی ئێران نا‌جوڵێننەوە.

لە پاش تازەبوونەوەی شەڕ لە بەهاری ساڵی ١٣٥٩ دا، لە پێدا سیاسەتیان دۆستانە بوو. بەڵام دوایە، کە بە خەیاڵی خۆیان حیزبی ئێمە زەعیف بوو، کەوتنە دوژمنایەتی.

لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٩، چەکدارەکانی قیادە موقت لە ناوچەی مەریوان، بە ناوی ئەوە کە دەیانەوێت بچنەوە دیو لەشکر و موهیماتێکی زۆر بەرەو دزڵی، وەڕێ‌دەخەن. پێشمەرگەکانی حیزب، پێی سیاسەتی گشتی حیزب ــ کە قەت نەبوو دژی کوردەکانی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی دوژمنانە بگرێ ــ پێشیان نا‌گرت. بەڵام کرێ‌گیراوانی قیادە زۆر بەنامەردانەوە بنکەی پێشمەرگەکانی حیزب لە دزڵی بەردەسڕێژی موسەلسەلیان کرد و ئاگر خومپارەیان دا.

لە ئەنجام دا زیاتر لە ١٥ پێشمەرگەی ئێمە شەهید و بریندار کرد و ڕێگای ئیستراتیژی دزڵی گرتەوە و دوو دەستە تەسلیمی پاسدارانیان کرد. بەو جۆرە، بنەماڵەی بارزانی، ئەوەندەی لە توانایان دا بوو، لە هەموو دەرفەتێک کەڵکیان وەرگرت بۆ زەربە‌وەشاندن بە بزوتنەوەی بەرهەقی گەلی کورد. بزوتنەوەی کوردی عێراقیشان بەو ڕۆژە گەیاند کە دیمان و ئێستاش دەیانەوێ بزوتنەوەی کوردی ئێران تووشی وەها چارەنوسێک بکەن.

لە باری سیاسیشەوە بنەماڵەی بارزانی و بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، هەرچی بۆیان کراوە دوژمنایەتی ئێمەیان کردوە. زستانی ڕابردوو، کاتێک خۆفرۆشی بەزیو ڕەحمانی کەریمی پیلانی لە دژی حیزبی ئێمە گێڕا و ویستی پێشمەرگەکانی ئێمە تەسلیمی دوژمنی کورد بکات، بەڕێوەبەرانی ئەو تاقمە خۆفرۆشە لە سەرەتاوە تا ئاخر هاودەستیان لەگەڵی کرد. پاشانیش، کە پیلانی خائینانەی کەریمی بە وشیاری خەڵکی قارەمانی کوردستان پوچەڵ کرایەوە، ناوبراو پەنای بۆ مۆڵگەی جاشەتی ئەوان برد و قیادەش بە گەرمی باوەشی بۆ کردەوە و پەنای دا.

کاتێکیش کە حیزبی ئێمە بە نامەیەکی ڕەسمی ڕەخنە لەو کردەوەیان گرت، لە وەڵامدا نووسیان کە ئێمە کەریمی بە خائین نازانین و بە ئینسانێکی دڵسۆزی دەناسینت. دیارە لە قامووسی ئەوانەدا هەر کەسێک کە لە دژی قازانجی گەلی کورد هەنگاوێک هەڵێنێ، دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە و بە شەڕەفە!! ماشەلڵا و هەزار ماشەلڵا!

ئێستا ئەو پرسیارە دەیتە ییش: بنەماڵەی بارزانی چیان لە گیانی خەڵکی کوردستانی ئێران دەوێ؟ بۆچی لە ئێرانن و نەخشەیان بۆ دواڕۆژ چییە؟ ئەوان خائین و خۆفرۆش لە بەیاننامە و نووسراوەکانی خۆیاندا وانیان دەدەن گویا بۆ خودموختاری کوردستانی عێراق تێدەکۆشن و گویا ئێمە ڕێگایان نادەین بچنە عێراق.

لە کاتێکدا، بە پێچەوانەی رەفتاری ئەوان کە نەیاندەهیشت ژن و مناڵی برایانی ئاوارەی ئێمەش لە ناوچەکانی سنووری ئێران دابنیشێن، ئێمە هەمیشە گوتوومانە دەتوانن بچنەوە خاکی خۆیان، لەوی بمیننەوە و لە خاکی کوردستانی عێراق هەرچی بکەن ئازادن و بە ئێمەشمەربووت نیە.

بە شاهیدی دۆست و دوژمن پارکە، ئەوان داوایان کرد ڕێگایان بدەین بچنەوە عێراق و گویا لەوی بمێننەوە. ئێمە نەک هەر ڕێگامان دان، بەڵکو بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق تووشی کێشە نەبن، به پێشمەرگەی خۆمان ئیسکورتمان کرد تا گەیشتنەوە خاکی عێراق. کەچی قەت مانگێکیان پێوە نەخرا کە بە غاردان هەڵاتنەوە خۆیان لە جاشخانەکانی ئێران هاویشتەوە.

باشە، پرسیارەکەمان دووبارە دەکەینەوە: ئەوانە بۆچی لە ئێرانن؟ بۆچی شەڕ بە کوردی ئێران دەفرۆشن؟ ئەم دواییانە، ئیدریس بارزانی لە کوبونەوەیەکی جاشەکانی شیمالدا گوتوویەتی تەنیا بنەماڵەی بارزانی حەقی هەیە داوای خودموختاری بۆ کورد بکات. هەر حیزبێک، لە هەر بەشێکی کوردستان دا داوای خودموختاری بکات، ئێمە لێ قبوڵ ناکەین.

دیارە کەس هەقی ئەو کوێخایەتییەی نایە نۆکەرانی گوێلەمەستی سیاسی ئەمریکا و موسادی ئیسرائیل نەداوە. بەڵام ئەگەر ڕاست دەکەن و بۆ خۆیان پێیان وایە بۆ هەقی کورد تێدەکۆشن، بۆچی ناچنەوە وڵاتی خۆیان لە کوردستانی عێراق خودموختاری دابین بکەن؟ ئەو هەموو ناوچە بەتاڵە سنووری کوردستانی عێراق هەیە، بۆچی بنکەیەکیان لێ نەکردوەتەوە؟ دابەزاندنەوە بە کوشتنی ژن و منداڵ و پیر و پاتاڵی کوردستانی ئێران، خودموختاری بۆ کوردی عێراق وەردەگرێ؟

بەڕێوەبەرانی بەناو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ئێستا بە نرخێکی هەرزان خۆیان بە ریژێمێک فرۆشتووە کە نەک هەر خودموختاری کوردستان بە ڕەسمی ناناسێ، بەڵکو لە بنەڕەت دا هەشیتی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری بە کفر و بە پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەزانێ. ئەو تاقمە، ئێستا لەگەڵ کۆنەپەرستترین جاش و سەرۆک‌عەشیرەتەکانی دیکە یەکیان گرتوە. ئەوانە بوونە هاوپالەی کەسانێک کە خوێنی هەزاران کوردی هەژاریان رشتووە و هەزاران بنەماڵەی جوتیاریان لەسەر جێگا و ڕێگای خۆیان هەڵکەندوە.

بێ‌شەرمی ئەو خۆفرۆشانە گەیشتوەتە ڕادەیەک کە لە کاتی هێرش‌کردن بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان، بە سەرۆک جاشەکانیان گوتوە: «ئێوە تەنیا مەسئوولیەتەکەی وەئەستۆ بگرن، باشتەکە بە ناوی ئێوە بێ. ئەگینا شەڕەکە ئێمە دەیکەین.» و بۆ خۆیان بەرەنگاری پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەبینەوە.

ئێستا، بۆ هەموو گەلی کورد و بەتایبەتی کوردی عێراق پرسیارەکە هەیە: ئەوانە لەو خۆفرۆشانە بپرسێت، بۆ چی دەیانەوێ کوردی عێراق ڕزگار بکەن؟ یان خودموختاری بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان وەربگرن؟ بەڵام کەسیش نابێ چاوەڕوانی وەڵامی ئەو پرسیارە بێ؛ چونکە وەڵامەکە لەلای ئەوان نیە. ئەوان لە سەرەوە ڕا دەستووریان پێ دراوە، و ئەوە دێت لە دەزگای جاسوسی وڵاتە بەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دەتوانێ هۆی کردەوەی خائینانەی قیادە ڕوون بکاتەوە.

مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی

پێش ئەوەی بێنە سەر ئەو باسە پێویستە بگوترێ دووساڵ و نیو پێش ئێستا، کاتێک مەلا مستەفا بارزانی لە ئەمریکا و لە ماڵی دۆستە خۆشەویستەکانی مرد. لەگەڵ ئەوەی وەک لە پێشەوە باسمان کرد، لە ئێران و بە تایبەتی کوردستاندا بیروباوەڕی دژی قیادە زۆر بەهێز بوو، حیزبی ئێمە موافەقەتی کرد کە جەنازەی بارزانی بێتەوە شنۆیە و بە خاک بسپێردرێ.

لە ڕۆژی ناشتنی تەرمی بارزانیدا، خەڵکی بەپەڕەفی شنۆیە زۆر پیاوانە میوانداری ده‌یان هەزار کوردی عێراقی و ئێرانی یان کوردی دیکە کرد کە هاتبوونە سەر قەبران. ئەندامانی حیزبی ئێمەش هەموو جۆرە خزمەت و هاوکارییەکیان بۆ ناشتنی تەرمی بارزانی بەکار هێنا.

دیارە بۆ ئێمە تا ئێستاش ڕوون نەبوو؛ کاتێک بارزانی لە ئەمریکا مردبوو و حکوومەتی عێراقیش بە ڕەسمی ڕێگای داوە بیبەنەوە عێراق بۆ ناشتنی تەرمی لەوێ، چۆنە کە لە نێو ئەو شوێنەی مردبوو یان شوێنەی لە دایک بووبوو، جێگایەک و وڵاتێکی دیکە بۆ ناشتنی تەرمەکەی هەڵبژێرن؟ ئەگەر مەبست ئەوە بوو کە گویا وەختێک بیگەڕێتەوە عێراق، خۆ ئەگەر لە ئەمریکاش نێژرابایە، ئیمکانی ئەو کارە هەبوو.

کێ دەزانێ دارودەستەی بارزانی هەر ئەو دەمە بوویە تەرمی بارزانی نەهێناوەتەوە ئێران تا لە ڕۆژێکی پێویستدا شانۆسازییەکی وەک ئەمساڵ بکەن و بیکەنە بیانووی پەلامار بۆ سەر خەڵکی کوردستانی ئێران. لەوانەشە ئەو وەخت شتی وایان بە نیازدا نەهاتبوو، بەڵام تازە دەستیان لەوە هەڵگرتبوو جارێکی دیکە بچنەوە عێراق و بۆیە بیانەوە گڵکۆی بارزانی لە نزیک خۆیان بێ و هەرکات ویستیان بە هۆی ئەوەوە پەنابەرەکانی کوردی عێراق لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە.

بەهەر حال، بێنە سەر باسەکە. ڕۆژی دەی‌پووشپەڕی ئەمساڵ لە شنۆوە خەبەر بە بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە گەیشت کە تاقمێکی خۆفرۆش و خوانەناش، بەشی و گڵکۆی مەلا مستەفا بارزانی یان داوەتەوە و تەرمەکەیان دزیوە. بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە زۆر بەو خەبەرە ناڕەحەت بوو و بە ڕەسمی لە دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئەو تاوانە وەک کردەوەیەکی دژی ئینسانی و دژی ئیسلامی محکوم کرد. بەخۆشی ئەو رۆژە خەبەر گەیشت کە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و بە حورمەتەوە تەسلیمی بنەماڵەکەیان کراوەتەوە.

دیسانیش کۆمیتەی ناوەندی بڕیاری دا لەو کارەساتە بکۆڵێتەوە و بکۆشێ تاوانبارانە بدۆزێتەوە و بە سزای خۆیان بگەیەنێ. لەو بارەوە ڕێنوێنی و دەستووری پێویست بە کۆمیتەی شارستانی حیزب لە ناوچەی شنۆش درا.

بەڵام زۆر بە سەرسوڕمانەوە دیتمان دارودەستەی قیادە و لە سەرووی هەموویانەوە، مەسعوود بارزانی کە گویا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە زۆر پێتانە و بێشەرمانە دەستیان کرد بە بەیاننامەدەرکردن و درۆ و بوختان هەڵبەستن بۆ حیزبی ئێمە کە گویا دزرانی تەرمی بارزانی بە ئاگاداری و دەستووری حیزبی دیموکراتی کوردستان بوویە.

هەر بە دوای ئەو درۆ و دەلەسەیەشدا، بە ڕەسمی هەڕەشەیان کرد کە ئەو کارە بێ‌سزا ناچێ و یان رووحتان لەبەر دانابێ یان قینی دڵیان بە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەڕێژن. رادیۆ شڕەکەشیان، کە بە ئیمکانی ڕژێمی کۆنەپەرستی خومەینی لە مەرگەوەر لە ناوچەی ورمێ دامەزراوە، دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی تۆمەت و بوختانی بێشەرمانە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی میللی دیموکراتیکی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.

تەنیا وەڵامی ئێمە بۆ ئەو هەموو درۆ و دەلەسەیانەی بەکرێگیراوانی ئیمپریالیزم ئەوە بوو کە لە ڕادیۆ دەنگی کوردستانەوە ڕامان گەیاند: ئێمە دەرهێنانی تەرمی بارزانی جارێکی دیکە محکوم دەکەین و بەهەموو توانامانەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکان دەکۆشین. بەڵام ئەگەر هێندێک کەس بیانەوێ ئەو ڕووداوە بکەنە بیانوو بۆ ئاژاوەنانەوە لە ناوچەی شنۆ و ورمێ، دەبێ بزانن کە لەگەڵ هێزی یەکگرتووی شەش‌میلیۆن کوردی ئێرانی بەرەوڕوو دەبن.

پاش نیوە بژی‌کردنی هێندێک لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر داوا و پێشنیاری ماڵی بارزانی، بڕیاری درا کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لە نوێنەرانی حیزبی ئێمە و قیادە و ئەوهێزە کوردستانی یانە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە پێک‌بێن.

کەچی کاتێک ئەو کۆمیسیۆنە لە شنۆ کۆبووەوە، هیچ نوێنەرێک لەلایەن قیادەوە نەهات. کاتێک نوێنەرانی حیزبی ئێمە هۆی نەهاتنەکەی پرسیان، برایانی کوردستانی گوتبوویان قیادە پێ خۆی بووە، ئەمجارە تەنیا ئێمە بێن و بۆ جاری دووهەم ئەوانیش نوێنەری خۆیان بنێرن.

هەر ئەو دەم نوێنەری حیزبی ئێمە و نوێنەری هێزە کوردستانی یەکان گوتبوو: ئەو هەڕەشە و گوڕەشەی بارزانییەکان دەیکەن و ئەوە کە حازرنین بێنە لای ئێمە و لە کۆمیسیۆندا بەشدار بن، ئەو فکرە بۆ ئێمە دێنێتە پێش کە ئەو کارە دەستی خۆیان کراوە. چونکە ئێمە ئەگەر بمانەویستایە شەڕ بە قیادە بفرۆشین، پێویستمان بەو جۆرە کارە دژی ئینسانی یانە نیە. ئەوان زۆر تاوانیان دەرهەقی ئێمە کردووە کە ئەگەر بمانەویستایە شەڕیان لەگەڵ بکەین، دەبوو لەسەریان وەدەنگ بێین. بەڵام وادیاڕە ئەوان دەیانەوێ شەڕێک بە ئێمە بفرۆشن و ئەو شانۆیەشیان بۆ سازکردوە کە هەستی هێندێ لە براکانی کوردی عێراقی دەدەنە دژی ئێمە.

پاشان نوێنەرانی هێزە کوردستانی یەکان گوتبوویان کە ئێستا قیادە ئەو توندوتیژییە نەماوە و زیاتر بە شێوەیەکی سیاسی و ئووسوولی بۆ مەسەلەکە دەچێت و لەوانەشە بۆ جاری دووهەم حەتمەن نوێنەری خۆی بنێرێ. هەڵبەتە، ئێمە زۆر پێخۆش بوو کە قیادە ڕێگای ئەقڵ و مەنتیقی گرتبێت و ئامادە بێت پێکەوە تاوانبارانی ئەو کارەساتە بدۆزینەوە. کەچی، بەداخەوە دەرکەوت کە بەو جۆرە ویستویانە براکانی نوێنەری هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش فریو بدەن و لە بن پەردەوە خۆیان بۆ پێلانی شەیتانی خۆیان ئامادە بکەن.

لێکۆڵینەوە لە مەسەلەی دزرانی جەنازەی بارزانی هێندێک شتی سەرنج‌راکێشی خستە ڕوو. جارێ تەرمی بارزانی تەنیا بیست میتر دوورتر لە قەبرەکەی بە ساغ و سڵامەتی دۆزرابووە. ئەمجار دەرکەوت کابرایەک بە ناوی ڕحیم میران، کە لەلایەن ماڵی بارزانەوە ئاگاداری گۆڕستانەکەی پێ سپێراوە، سێ چوار مانگ بووە بەو نێوەدا نەهاتوە. تەنیا ڕۆژی پێش ئەو ڕووداوە پەیدابووە و پیاوێکی بەکرێ گرتوە کە سبەینێ بێ گیای سەر گۆڕی بارزانی بدروی. بۆ بەیانیش، پێش دنیا ڕووناک بوون، هەر ئەو کابرایە چوتە لای باوکی کرێکارەکە و گوتوویە: با کوڕەکەت نەیە، چونکە جەنازەی بارزانی دزراوە.

دوای ئەو شانۆسازییە، ڕەحیم میران چوتە مەرگەوەر خەبەری بە بارزانییەکان داوە. بەڵام لە ڕێگا تووشی هەرکەس بووە گوتویە دەچمە ورمێ، و کاتێک هاتوتەوە شنۆیش وای نیشان داوە کە ئاگای لە دزرانی تەرمی بارزانی نیە. پاشانیش هەڵاتوە و چوتە لای مەسعود بارزانی، و ئێستاش کە لە باوەشی خۆیان گرتوە، نەیان هێشتوە بێتەوە شنۆیە کە تەحقیقی لێ بکرێ.

بەڵام ڕووداوەکانی دواتر هێندی شتی تازەشیان دەرخست. جاری دەرکەوت کە کوڕانی بارزانی بۆ بردنە پێشی پیلانی دژی گەلی خۆیان زۆریان لەو ڕووداوە کەڵکی خراپ وەرگرتوە. ئەوان هێندێ لە کوردە پەنابەرە عێراقییەکان بەو جۆرە لە دەوری خۆیان کۆکردوەتەوە و لە دژی خەڵکی کوردستانی ئێران و بە تایبەتی حیزبی ئێمە هانیان داون. جگە لەوەش، سەرۆک عەشیرەتە کوردەکانی دەوروپشتی ورمێ، خائین و خۆفرۆشەکانی تاقمی بەکرێگیراوی حەوت کەسیشیان لە خۆیان هاڵاندوە و هەموویان پێکەوە نەخشەی هێرش بۆ سەر ناوچەکانی مەرگەوەر و تەرگەوەر و دە… و شنۆیان کێشاوە. ئەوە بوو کە بە کەڵک وەرگرتن لە دڵپاکی ئێمە و بە ئاگاداری لەو ڕاستییە کە پێشمەرگە خۆی بۆ شەڕێکی وا ئامادە نەکردوە، پێش جاش و پاسدار و ئەرتەشی ئێران، و بە کوشتدانی دەیان کەس لە کوردە-هەڵخەڵەتاوەکانی عێراق، لە پشتەوە خەنجەریان لە گەلی کورد دا. ناوچەی مەرگەوەر و شنۆیان لە دەستی پێشمەرگە دەرهێنا و دیانە دەستی دوژمنی فاشیست و کۆنەپەرستی گەلی کورد.

بەڵام دوای ئەو خیانەتەی قیادە، لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە، بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی، جاشانەی هەشت مانگیان لەسەریەک دوانێ کە ئەگەر زیادی نەکردبێ دەکاتە هەشتا میلیون تمەن. لەوخای بە زیاد بێ، بۆ کەسانێک کە دین و ئیمان و گەل و نیشتمانیان بە پوول فروشتووە، هەشتا میلیون تمەن گاڵتەی پێ ناکرێ.

جگە لەوە، ئیسپات بووە کە ئەمانە لەسەر دووپەت یاری دەکەن. ئێستا کە سەڵتەنەت خوازن لە تورکیەوە دەیانەوێ بێنەوە ئێران، دارودەستەی قیادە لەگەڵیان ڕێک کەوتوون کە بە یارمەتی ئەفسەرانی شا، دۆستی نێو ئەرتەشی حکوومەتی ئاخوندی، ناوچەی ورمێیان بۆ پاک بکەنەوە، بەو شەرتە کاتێک گەڕانەوە ئێران و دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت، جاشانەی ئەوان مەحفووز بێ. کەوابوو شانۆسازی دەرهێنانی تەرمی بارزانیش هەر لە خزمەتی ئەو ئامانجە شەیتانییەدا بووە و هەر بە دەستی چەپەلی دارودەستەی قیادە جێبەجێ کراوە.

لە کۆتاییدا دەمانەوێ دوو مەسەلە بخەینە بەرچاوان ئەو کوردە پەنابەرە عێراقییانە کە هێشتا هەستی پاکی کوردایەتی و نیشتمانپەروەرییان تێدا بەهێزە و بێ ئەوەی بۆ خۆیان بزانن کەوتوونە دوای ئەو تاقمە خۆفرۆش و بەکرێگیراوە. یەکەم، ئەو خوشک و برایانەی دەزانن کە کاتی خۆی لقی یەکی پارتی لە دهۆک، لقی دوو لە هەولێر، لقی سێ لە کەرکوک، لقی چوار لە سلێمانی و لقی پێنجیش لە بەغدا بوو. کەچی ئێستا بۆ خۆیان دەبینن کە مەرکەزی ئەو لقانەی پارتی کەوتوەتە پیرانشار و مەرگەوەر و کەرەج و شوێنەکانی دیکەی ئێران. سەرکردە خۆفرۆشەکانیان بەو پەڕی بێشەرمییەوە تابلۆی زەلام و قەبەشیان لە بەر دەرگای ئەو ناو لقانەی پارتی هەڵاوەسیوە. داخوا خوشک و برا کوردە عێراقییانەکان هیچ بیریان لەوە کردوەتەوە کە ئەو کارە مانای ئەوەیە بنەماڵەی بارزانی بە یەکجاری خواحافیزییان لە عێراق کردوە و دەیانەوێ بۆ هەمیشە لە ئێران بمێننەوە؟ ئەویتر نەک بۆ کوردایەتی، بەڵکو بۆ خیانەت و جاشەتی؟

دووهەم ئەوەیە کە هەرچەند ئەو خۆفرۆشانە بەکەڵک وەرگرتن لە نیازپاکی حیزب و پێشمەرگە توانیویانە هێندێ جێگا داگیر بکەن، بەڵام گەلی شەش میلیون کوردی ئێران هەرگیز ئەو خیانەتە نابەخشێ و لە داهاتوویەکی نزیکدا خیانەتکاران بە سزای خۆیان دەگەیەنێ.

کەوابێ باشتر نیە ئەو کوردە هەڵخەڵەتاوانە، پێش ئەوەی مۆری خیانەتیان بە نێوچاوانەوە بنووسێ و پێش ئەوەی دەستیان بە خوێنی برایانی خۆیان سوور بێ و بەرلەوەی بە ئاگرێک کە سەرۆکە خۆفرۆشەکانیان هەڵیان گیرساندووە بسوتێن، بەرگی جاشەتی و خیانەت فڕی بدەن و بێنەوە باوەشی گەرمی میللەتی کورد، جا چ لە عێراق چ لە ئێران؟

هیوادارین هەم ئەو خوشک و برا کوردە عێراقیانە کە کەوتوونە دوای قیادە و هەم کۆمەڵانی بەشەرەفی کوردی عێراق بەگشتی جارێک بۆ هەمیشە جەوهەری خۆفرۆشانەی دارودەستی قیادە بناسن و مۆری جاشەتی و خیانەتیان بە نێوچاوانەوە بنێن.

بە هیوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی هەقخوازانەی گەلی کورد و ڕووڕەش بوونی هەرچی زیاتری بەکرێگیراوان و خۆفرۆشان.

بۆ هەموو حیزب و ڕێکخراوە دیموکرات و پێشکەوتنخواز و دژی ئیمپریالیستیەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سڵاوێکی گەرمی شۆڕشگێڕانەتان پێشکەش دەکا.

هاوڕێیانی بەڕێز!

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وەک بەشێک لە هێزەکانی دژی ئیمپریالیستی و دژی کۆنەپەرستی ناوچە، ماوەی ٣٦ ساڵە لە پێناوی ئازادی و دیموکراسی و بۆ وەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستانی ئێران خەبات دەکا. حیزبی ئێمە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بە بەشێک لە جووڵانەوەی دژی ئیمپریالیستی و ڕزگاریخوازی گەلانی ئێران و هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنێ و هەمیشە لەسەر ئەو باوەڕە بووە کە پێویستە هێزەکانی شۆڕشگێڕ و پێشکەوتنخواز لە بەسەر هات و ڕووداوەکانی ناوچە یەکتر ئاگادار بکەن و لەسەر گیروگرفتەکان بیروباوەڕ بگۆڕنەوە و لە چارەسەرکردنیاندا یارمەتی یەکتر بدەن.

هەر لەسەر ئەو ئەساسە، کۆمیتەی ناوەندی حیزبی ئێمە سەرنجی ئێوە بۆ هەڵوێست و کردەوەی بنەماڵەی بارزانی ڕادەکێشێت کە هێناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق یان لەسەر و ناوە.

ئێمە بە پێویستی نازانین لەبارەی ڕابردووی بەڕێوەبەرانی ئەم پارتییەوە خیانەتیان بە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستانی عێراق بدوێین، یان لەبارەی سەر بە ئیمپریالیزم بوونی سەرۆکایەتی بارزانی و کوڕەکانی شتێک بنووسین. چونکە پێمان وایە خیانەتی ئەو تاقمە کە جووڵانەوەی نیشتمانی کوردستانی عێراق فیدای قازانجی ڕژێمی شا و ئیمپریالیزمی ئەمریکا کرد لە ڕۆژ رووناکترە.

بەڵام ئێستا کە ئەم دارودەستەیە لە ڕابردوو دەرسیان وەرنەگرتوو و پاش بە فیڕۆدانی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کوردی عێراق، پێکەوە لەگەڵ ئەرتەش و پاسدارانی ڕژێمی خوێنمژی خومەینی هێرشیان هێناوەتە سەر گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و هەتا ئێستا بەدەیان ژن و منداڵی بێگوناهیان کوشتووە، دەمانەوێ هێندێ مەسەلەتان بخەینە بەرچاو.

هەڵسوڕێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە لە ساڵەکانی ١٩٧٥–١٩٦٦ و بە تایبەتی لە دوا ساڵەکانی بزوتنەوەی بارزانی دا بە ئاشکرا کەوتبوونە بن باڵی “ساواک” و “موساد” و “سیا”، بە دەستووری “شا” زۆر کەس لە ڕێبەران و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان گرت و تەحویلی ساواکیان داوە کە لە دەست ڕژێمی شا پانایان بۆ عێراق بردبوو. ئەمانە پاشان لە ئێران ئیعدام کران. هەروەها چەند کەس لە ڕێبەرانی حیزبی ئێمە لە عێراق کوشت و تەرمەکانیان بە ساواک فرۆشت.

هەر لە سەرەتاوە هەڵسوڕاوانی پارتی بەم شەرتەوە لەگەڵ ڕیژێمی شا ڕێککەوتبوون کە نەهێڵن جووڵانەوەی دیموکراتی و نیشتمانی لە کوردستانی ئێران پەرەبسێنێ. لە ساڵەکانی ١٩٦٧–٦٨دا، کاتێک خەباتی چەکدارانە دژی ڕیژێمی شا لە کوردستانی ئێران دەستپێکرد، بارزانی جاشەکانی خۆی لەگەڵ ژاندارم و سەربازی ئێرانی وەدوای نیشتمان‌پەروەرانی کوردی ئێران خەست و تا سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانی کورد یارمەتی ڕیژێمی شا دا. لەو جەریانەدا بە دەیان ڕۆڵەی دیموکرات و شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران بەدەستی چەکدارەکانی بارزانی و ژاندارمەکانی ئێران شەهید کران.

بەرامبەر بەو خیانەت و جینایەتەی تاقمەکەی بارزانی نسیبەت بە کوردەکانی ئێران، کاتێک لە ساڵی ١٩٧٥ بەهۆی خیانەتی بارزانی و گریدانی سیاسەتی خۆی بە قازانجی ئەمریکایەوە جووڵانەوەی یازدەساڵەی گەلی کورد لە کوردستانی عێراق تێکشکا و دەیان هەزار خاوخێزان دەربەدەر بوون و ڕوویان کردە کوردستانی ئێران، گەلی کورد ئامادە بوون بۆ کردنەوە و بە دڵێکی ئاواڵە پێشوازیان کرد و پەنایان پێدا و بەخێویان کرد.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا، کوڕەکانی بارزانی کە قیادەی مووەقەتیان پێکەهێنا بوو، وایان نیشاندا کە لە کردەوەی خیانەتکارانەی پێشوو پەشیمان بوونەوە و دەیانەوێ لە ڕیزی جووڵانەوەی نەوەی کورددا جێگایان بکرێتەوە. داوایان لە حیزبی ئێمە کرد کە ڕێگا بدات بێنەوە کوردستانی ئێران و لەو دەربەدەری و بڵاوییە ڕزگاربن. حیزبی ئێمەش نەک تەنیا ڕێگایان پێدا، بلکە یارمەتیشیان پێدا.

هەڵسوڕێنەرانی قیادەی مووەقەت لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی پاش شۆڕش، نیشانیان داوە کە کاتێک خۆیان بە کز دەزانن دەکەونە پاڕانەوە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و تەنانەت بە بێ دەستووری حیزبی ئێمە ناچوولێنەوە. لەهەمان کاتدا، زۆرجار لەسەر داوای خۆیان چاویان بە بەڕێوەبەرانی حیزبی ئێمە کەوتبووە و وەفاداریان ڕاگەیاندبوو.

بەڵام لە ساڵی ١٩٧٩دا، کاتێک ڕیژێمی خومەینی ئیعلانکرد بە دژی خەڵکی کوردستانی ئێران جیهاد دەکات، هەڵسوڕێنەرانی قیادەی مووەقەت و چەکدارانی دارودەستەی بارزانی کە گەیشتن کە حیزبی ئێمە کز بووە، دەستپێکردن بە توندوتیژی. لە ناوچەی مەریوان شان بەشانی ژاندارمەکانی ئێران بە گژ پێشمەرگەکانی حیزبی ئێمە داچوون. لە شنۆ تەقەیان لە خۆپیشاندانی خەڵک کرد و شەش کەسیان کوشت. لە ناوچەی ورمێ، دەرەبەگ و کۆنەساواکیەکان بە پشتیوانی ئیدریس بارزانی نزیکەی هەزار ماڵی وەرزێر و زەحمەتکێش دەربەدەر کرد. بە پێشنیاری ئیدریس بارزانی چەند سەد نەفەر لەم ناوچەیەدا بە سەرۆکایەتی دەرەبەگ بوون بە جاشی ڕسمی ڕیژێمی خومەینی.

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات چەندجار ئەم کردەوە نالەبارانەی بە چاو هەڵسوڕێنەرانی قیادەی مووەقەت دا داوە و داوایان لێکردوە واز لەم سیاسەتە چەوت و دژی گەڵ بێنن و دەست لە کاروباری کوردستانی ئێران وەرنەگرن. پاش سەرکەوتنی خەباتی گەلی کورد لە شەڕی سێ مانگی ١٩٧٩دا، دارودەستەی قیادەی مووەقەت دووبارە جلی گورگی خوێنمژیان گۆڕیەوە و خۆیان کردەوە بەرخی بێگوناه و پەنایان هێنا بۆ بەڕێوەبەرانی حیزبی ئێمە. حیزبی ئێمەش بۆ دواتر جار تۆبەی ئەوان قەبووڵ کرد بۆ پاراستنی هەزاران پەنابەری کوردی عێراقی.

بەڵام ئەو تاقمە کە ٢٠ ساڵە بازرگانی بە مەسەلەی کورد دەکەن و قازانجی دواڕۆژی نەتەوەی لێکراوی کوردیان داناوە، وەک ئەو جارەی تر بە فەرمانی ڕیژێمی خومەینی شان بە شانی لەسکەر و پاسدار بە ناوی ئیسلام ناوچەی شیمال کوردستانی ئێران خستوونە پەلامار و دەستیان بە کوشتاری خەڵکی بێدفاع کردووە. ئەوانە لە پشت ڕا خەنجەریان لە پێشمەرگەکانی کوردستان داوە. ئەمە لە کاتێکدا دەچێت کە ڕیژێمی خومەینی هەموو ڕۆژێک چەندین تێکۆشەر و ئازادیخواز بە بێ دادگا دەکوژێت. دارودەستەی قیادەی مووەقەت لەهەمان کاتدا بە پشتگیری پاسدارانی خومەینی جینایەت دەکەن و لەسەر پەیوەندییان لەگەڵ “سیا” هەوڵ دەدەن رێگا بۆ سەلتەنەت‌خوازانی هەڵاتووی شیمالی کوردستان خۆش بکەن و یارمەتیدانیان بدەن بۆ گەڕانەوەی دەسەڵات.

دیارە خەڵکی کوردستانی ئێران توانایەتیان هەیە سەرکوتی ئەم تاقمەی بەکرێگیراوەی سەر بە ئیمپریالیزم بکەن. بێگومان هەڵسوڕێنەرانی قیادەی مووەقەت بە توندی سزا دەدرێن و ئیجازەیان پێ نادرێ لە کوردستانی ئێران جێگیر بن و درێژە بە خیانەت بدەن. ئەم کارە لە ئێستاوە دەستپێکردووە.

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەوە بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە ئێوە لە کردەوەی خیانەتکارانەی قیادەی مووەقەت لە ئێران ئاگادار بکات و ئەم تاقمە سەر بە ئیمپریالیزم بناسێنێ و داواتان لێبکات هەڵوێستی پێویست بگرن دژ بە جینایەتە ئاشکرەکانی دارودەستەی بارزانی.

لەگەڵ سڵاو و ڕێز؛ کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

١٦/٩/١٩٨١ – ٢٥/٦/١٣٦٠

 

پاشکۆی ١ ـ بە قەڵەمی بەڕێز مەڵا ڕەسووڵ پێشنماز

بۆ مێژوو با ھەموو خەڵک ئەوە بزانێ، ئەو برادەرانەی پاش ماوەی جوڵانەوەی ١٩٦٧ و ٦٨، ئەگەر خۆیان نەگەیاندبا بە کرەجۆ لای مەکتەبی سیاسی کۆنی پارتی، ھەموویان بە دەردی ئەو برادەرانە دەچوون کە ڕادەست کرانەوە.

فەقێ ڕەسوڵ، ناسراو بە «پیرەباب»، خەڵکی گوندەکانی نێوچوان و ئەحمەدبریوی ناوچە، لە جوڵانەوەی ١٩٦٧ و ٦٨ دا بەشدار بوو. یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی شەھید مەلا ئاوارە بوو.

بەدوای شەھیدبوونی شەھیدان کاک سولێمان و عەبدولا موعێنی و سولێمان شەریفزادەدا، لەگەڵ تێکرایی پێشمەرگەکان، لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەرانی شۆڕش، ھاتنەوە و خۆیان ڕادەستی بەرپرسانی شۆڕش کردەوە. ناردیانن بۆ ھێزی دەشتی ھەولێر. دوای گیران و ڕادەستکردنەوەی شەھید ساڵح لاجانی و ھەڤاڵەکانی، ئەگەر وریایی و تێبینی پیرەباب نەبایە، ئەویش و زۆر لە برادەرەکانی دیکەش بە دەردی باقی شەھیدەکان دەچوون کە ڕادەست کرانەوە.

بەڵام هەر ئەو شەوەی کە داوایان کردبوون بچن بۆ هێزی ھەولێر، ئەو بە ھەڤاڵە پێشمەرگەکان دەڵێ: «ئەمە بزانم ئەوە فێڵە، با خۆمان دەرباز بکەین.»

ئیتر هەر ئەو شەوە خۆیان دەگەینە دەورووبەری چەمچەماڵ و لەوێش ڕابوونە تا سلێمانی.

Facebook page:

https://www.facebook.com/rasool.pishnemaz.53

٦ ژوئن ٢٠٢٠

 

 

پاشکۆی ٢ – بە قەڵەمی هێمن ئەحمەد هۆرێنی – پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی نیشتمانی

ئاڵوەتان ئەو جێگایەیە کە ساڵی ١٩٨٢ لە مانگی ئۆکتۆبەردا هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەچنە هاوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ایران. ئەوکات سوپای پاسداران تەنگی بە پێشمەرگە هەڵچنی بوو.

هێزی پشتیوان کە کۆمەڵێک کوڕی مەیدانی خوێنگەرم بوون، لە ڕیزەکانی یەکێتی، بە هەستکردن بە ئەرکی هاوخوێنی، هاوزمانی و نەتەوەیی، دەچنە هاوکاری برا پێشمەرگەکانیان لە ناوچەی سەردەشت. ئەوکات ملازم عومەر سەرپەرشتی ئەو هێزەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکرد.

یەکێک لەو لاوانەی هەڵبژاردە کە لە مەیدانی شەڕەکەدا ڕۆڵێکی کارای دەبێت، کاک سەلامی کوێخا عزیزە کە ئەوکات لە هەڕەتی لاوی و جوانیدا بووە.

لێرەدا هەر وەسف و سەنای زیندوەکان لازم نیە. بە باشی دەزانم ناوی کۆمەڵێک لەو گیان‌بەختکردوانە بنوسین کە دەستمان کەوتووە، بۆ ئەوەی ناویان بە زیندووی بمێنێتەوە.

شەهیدانی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت:

١– تالب عومەر شریف، ١٩٥٩ سلێمانی، چوارتا، پێشمەرگەی تیپی ٣٧ی شارباژێڕ، لە ٢٥ی ١٠ی ١٩٨٢ لە کونەمشکێ شەهید کراوە.

٢– حوسێن داوود ڕەشید، ١٩٥٣، پێشمەرگەی تیپی ٥١ی گەرمیان، ڕۆژی ٢٢ی ١٠ی ١٩٨٢ لە نزیک ئاڵوەتان شەهید کراوە.

٣– حوسێن مستەفا ڕەسووڵ، ١٩٥٧ بنگەرد، پێشمەرگەی تیپی ٤٧ی پیرە مەگرون، لە ڕۆژی ١٤ی ١٠ی ١٩٨٢ لە ڕەبەت شەهید کراوە.

٤– سەردار حوسێن عەبدولا، ١٩٥٨ هەولێر، پێشمەرگەی تیپی ٨٣ی هەورێ، ڕۆژی ٢٢ی ١٠ی ١٩٨٢ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید کراوە.

٥– سەعدی بکر بایز، تەوێلە ـ هەڵەبجە، پێشمەرگەی تیپی ١١ی هەورامان، ڕۆژی ١٧ی ١٠ی ١٩٨٢ لە کونەمشکێ شەهید کراوە.

٦– عدنان عومەر ڕەسوڵ، ١٩٥٧ کرکوک، پێشمەرگەی کەرتەی یەکی ساڵەیی تیپی ٢١ی کرکوک، ڕۆژی ١٧ی ١٠ی ١٩٨٢ لە کونەمشکێ شەهید کراوە.

٧– عومەر محەمەد عەلی، ١٩٦٤ هەڵەبجە، پێشمەرگەی تیپی ١١ی هەورامان، ڕۆژی ١٧ی ١٠ی ١٩٨٢ لە کونەمشکێ شەهید کراوە.

٨– عێزەدین محێدین محەمەد، ١٩٥٩ سلێمانی ـ قەڵادزێ، پێشمەرگەی تیپی ١١ی هەورامان، ڕۆژی ٩ی ١٠ی ١٩٨٢ لە ئاڵوەتان شەهید کراوە.

٩– فاتیح ڕەئوف ڕەحیم سەنگاوی، ١٩٦٦ سلێمانی ـ سەنگاو، پێشمەرگەی کەرتی سێی هەمەوەندی تیپی ٥٧ی سەگرمە، ڕۆژی ٢٣ی ١٠ی ١٩٨٢ لەسەر شاخی کونەمشک شەهید کراوە.

١٠– فاتح مستەفا ئەمین، ١٩٤٩ سیروان ـ دوجەیلە، پێشمەرگەی تیپی ١١ی هەورامان، ڕۆژی ١٧ی ١٠ی ١٩٨٢ لە ئاڵوەتان شەهید کراوە.

١١– فەیسەڵ عەلی حەسەن، ناسراو بە فیسڵ مەلا عەلی، ١٩٥٧ هەڵەبجە، پێشمەرگەی تیپی ١١ی هەورامان، ڕۆژی ١٧ی ١٠ی ١٩٨٢ لە کونەمشکێ شەهید کراوە.

١٢– محەمەد خدر سەعید، کفری، پێشمەرگەی تیپی ٥١ی گەرمیان، ڕۆژی ٢٢ی ١٠ی ١٩٨٢ شەهید کراوە.

١٣– مستەفا عەلی ماروف، سلێمانی ـ هۆندەرێنە، پێشمەرگەی تیپی ٣٣ی سلێمانی، ڕۆژی ١٤ی ١٠ی ١٩٨٢ لە ئاڵوەتان شەهید کراوە.

١٤– نەزیر واحید محەمەد، ١٩٦٦ هەولێر ـ باڵەک، پێشمەرگەی تیپی ١٢ی سۆران، ڕۆژی ٢٢ی ١٠ی ١٩٨٢ هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید کراوە.

ئەوەی لە نێوان ناوەکاندا سەرنجی ڕاکێشا، کۆتا ناوە: نەزیر واحید، کە تەمەنی زۆر منداڵ بووە؛ شانزە ساڵ بۆ بەرەکانی شەڕ زۆر منداڵە. دەبێت لە کاتی هەواڵی شەهیدبوونی کوڕەکەیان، باوک و دایکی چی هەست و ھەستیاریکان هەبووبێت.

یادی هەموو گیان‌بەختکردوان بەرزو پیرۆز، و سەلامەتی بۆ هەموو جەنگاوەرە خۆنەویستان و کاک سەلام دەخوازم.

لە شەڕی ئاڵوەتاندا، لە هاوکاری (حدکا)دا نزیک بە پەنجا پێشمەرگەی یەکێتی شەهید بوون و گیانیان بەخت کردوە، نزیک بە چهل و پێنج چەکداری قیادەی موەقەتەی پارتیش لە هاوکاری سوپای پاسدارانی ئیرانا کوژراون، کە ئێساش کەس و کارەکانیان لە مەلاکانی ئیران پارەکەیان وەرەگرن وە ناوی شەهیدانەوە.

 

 

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران** یەک بان و دوو ھەوا

آسیب شناسی کردستان ایران