حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران** یەک بان و دوو ھەوا

 



حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

یەک بان و دوو ھەوا

 


 دابەزاندنی نسخەی 👈PDF

 

لە رۆژانی ٢٧ و ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، کۆنفرانسی ڕاوێژکاری سەبارەت بە رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھۆڵەندا بەڕێوە چوو.

https://tinyurl.com/4n2jpcwp

لەم کۆنفرانسەدا، "دکتۆر عەباس ولی" شیکارەیەکی زانستی و واقعبینانەی لە سەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.

https://www.youtube.com/shorts/lar7C7n9IS0


ئەو لە بەشێک لە وتارەکەیدا، ھەڵە سەرەکییەکانی چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حزبی دیموکرات لە سەر بڵاوکردنەوەی نەخشەی خەیاڵیی کوردستانی گەورە کە ناوچە فراوانەکانی جوگرافیای ئیتنیکی گەلان و وڵاتانی دراوسێی لەخۆ گرتوە و ھەروەھا دروشمەکانی وەک "ورمێ کوردستانە" بە مەترسیدار و گەمژەیی سیاسی ناوبرد.

بەپێی شیکاریەکانی دوکتور"عەباس وەلی" ئەم پڕۆپاگاندانە دەتوانن ببنە ھۆی داسەپاندنی شەڕی نابەرابەر بە سەر کورد کە شکست، کوشتار و دەربەدەرکردنی کوردەکانی لێ دەکەوێتەوە.

هەڵوێستی دیموکراتەکان لەسەر وتەکانی دکتۆر عەباس ولی

دێموکراتەکان کە لە مەیدانی نەقدی زانستی دا کورتەباڵا و دەستکورتن، وەک پێشەی هەمیشەیی لێێ چونە سەنگەری سەفسەتە. لە جیاتی نەقدی دەقی قسەکانی کەوتنە تێکدان و شکاندنی کەسایەتی دوکتور. لەم مەیدانە دا کە زۆر تێی‌دا شارەزان، دەیان جۆر سوکایەتی، جنێو و مەغلەتەیان بەکار ھێنا.

دیموکراتەکان لە بەرامبەر ڕووناکبیران، کەسایەتییە ئاکادمی و نیشتمانپەروەرە کوردەکان‌دا زۆر ئازا و بوێرن. بەڵام  لە بەرامبەر تاوانەکانی شەست ساڵەی بارزانییەکان بەرامبەر گەلی کورد، تەنانەت  تیرۆر و کوشتنی پێشمەرگە و سەرکردەکانی حزبی دیموکرات، ھەمیشە ترسنۆک، کەڕ ، نابینا و ڵاڵن.

لێرە وەک نموونەیەک، ئازایەتی ئەمانە لە بەرامبەر شیکاریی زانستی دکتۆر"عەباس ولی" بەراوەرد دەکەین  لەگەڵ بێهەڵوێستی بەرامبەر بە یەکێک لە ھەزارەھا خەیانەتی نەتەوەیی مەسعود بارزانی . داوەری کۆتایی بە خوێنەرەکان دەسپێرم.

 

پیلانی هێنانە دەرەوەی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی

لە ساڵی ١٩٨١، مەسعود و ئیدریس بارزانی تەرمی باوکیان لە گۆڕەکەی هێنایە دەر و تاوانەکەیان خستە سەر شانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. بەم بەهانەیە، بوونە پێشەنگی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ پاکسازی کوردستانی ئێران.

بنەماڵەی بارزانی کە پێشتر بەکرێگیراوی شای ئێران بوون، پاش ڕووخانی شا ببوونە بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی ئێران و مانگانە دە ملیۆن تمەنیان وەردەگرت.  بەڵام پێشمەرگەکانیان شەڕیان بۆ نەدەکردن. ئەمەش ببۆ مایەی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ئێران.

کاتێک سەناریۆی هێنانەدەروەی تەرمی بارزانی و تۆمەتبارکردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێبەجێ کرا، پێشمەرگەکانی قیادەی موەقەت باوەڕیان کرد و بە دڵ و گیان چوونە ناو جەنگی دیموکرات و کۆمەڵە. بە شێوەیەک کە لە یەک رۆژدا لە دۆڵی بایزاوای شنۆ، ٢٢ پێشمەرگەی حزبی دیموکرات و ١١ ی کۆمەڵەیان کوشت.

بارزانییەکان لە درێژەی ھێرشەکانیان، بە ھاوکاری ھێزەکانی حکوومەتی ئێران، ناوچە کوردنشینەکانی ورمێ، شارەکانی شنۆ، پیرانشار و جادەی پیرانشار-سەردشت و ڕۆژئاوای مەریوان (یان) لە پێشمەرگەکانی ئێران پاک کردەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم سەناریۆیە، سەردانی نووسراوەکانی دکتۆر قاسملوو-ع.حەسەنزادە بکەن لە کتێبی "خەیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد"  

https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html

چل ساڵ دوای بڵاو بوونەوەی کتێبەکەی دوکتور قاسملو-حەسەن‌زادە بە ناوی"خەیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد"  مەسعود بارزانی بوغز و کێنەی خۆی لە جڵدی چواری بیرەوەریەکانی هەڵڕشت.  مەسعود لەم بیەرەوەریانەدا، دوکتور قاسملووی بە جاسووس و بەکرێگیراوی بەعسی عێراق تۆمەتبار کرد.

مەسعود بارزانی بۆ سەلماندنی تۆمەتەکانی، لە سەناریۆیەکی پێشتر پلان بۆ داڕێژراو دا، مەلاحەسەن رەستگار(کادری ناوەندی پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران) ی ھێنایە سەر شاشەی تەلەفزیۆنی رووداو و وێنەی قاسملوو-سەدام کە لە ئەرشیفی ئەو دا پارێزراو بوو، بڵاو کردەوە.

بێهەڵوێستی دیموکراتەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی دکتۆر قاسملوو-سەدام

ڕێڕەوانی دکتۆر قاسملوو کە لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا خۆیان بوونەتە مرید، دەرویش و مووچەخۆری بارزانییەکان، چاو و گوێیان داخست و ھیچ وەڵامێکیان نەداوە.

ھۆکاری تەسلیمی و بێدەنگی دیموکراتەکانی ئێران لە بەرامبەر دیموکراتەکانی عێراق ئەوەیە کە ھەموو حزبە ناسیۆنالیستەکانی ھەموو بەشەکانی کوردستان یەک جەوھەر و یەک ئامانجی ھاوبەشیان ھەیە: (ئاغایەتی بە سەر کوردەکانی ھەرێمەکەی خۆیان)

بێدەنگی دیموکراتەکانی ئێران سەبارەت بە بێ‌ڕێزی و شکاندنی  کەسایەتی دکتۆر قاسملوو لەلایەن مەسعود بارزانیەوە، چیرۆکی شێخ، دەرویش و ژنەکەی دەھێنێتەوە بیر:

چیرۆکی شێخ، دەرویش و ژنەکەی

«دەرویشێک زۆر بە ئیمان و گوێرایەڵی شێخەکەی بوو. رۆژێک دەرویش دەگەڕێتەوە ماڵەوە و دەبینێت شێخ سواری ژنەکەی بووە. شێخ دەترسێ و ڕاست دەبێتەوە. دەرویش دەڵێت: «لەعنەت لە شەیتانی کوێر! یا حەزرەتی شێخ، ئەزانم ویستووتە ئاستی ئیمانی من تاقی بکەیتەوە. بەڵام لەو رۆژەوە کە بوومەتە مریدی تۆ، بۆ چاو تروکانیکیش شکم لە گەورەیی و پاکی مورادی خۆم نەکردۆتەوە و نایکەم. »

«مریدەکانی رۆژھەڵاتی شێخی بارزان، پاش بڵاوبونەوەی کتێبەکەی شێخ مەسعود، وتیان: «لەعنەت لە شەیتانی کوێر! ھەرچی شێخی بارزان بەرامبەر دوکتور قاسملو فەرمویەتی، تەنھا بۆ تاقیکردنەوەی ئیمانی ئێمە بووە. تەنانەت بۆ ساتێکیش لە گەورەیی و پاکی مورادەکەمان گومان ناکەین»

 

 

 

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی دا (پانتورک، ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ، ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز)

تهران و کردستان، عمقِ استراتژیکِ همدیگر