حامید گەوهەری و عەلی جەوانمەردی_ نمادی لۆمپەنیسمی سیاسی دیوەخانی بارزانی
![]() |
| لە ڕاستەوە: مەسعود بارزانی+ جەعفەر سەحراڕودی(بکوژی دوکتور قاسملو) مەسعود بارزانی+ عەلی جەوانمەردی |
| حامید گەوهەری |
حامید گەوهەری و عەلی جەوانمەردی
نمادی لۆمپەنیسمی سیاسی دیوەخانی
بارزانی
زاگرۆس-٢٠٢٥
ناوەرۆک
1.
پێشەکی
2.
سەرپەرشتیار
و کرێکارانی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی
سوننەتی کوردایەتی
لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی
کوردایەتی
3.
تایبەتمەندیەکانی
"لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
4.
پێشنیارەکان
بۆ بەرەنگاربوونەوە
پێشەکی
لە هەر دەورەیێکی مێژوییدا کەسانی وەک
مەلای خەتێ، حەسەن خەیری، عەلی قەرەداغی، عەلی جەوانمەردی و حامید گەوهەری بۆ هەڵخەڵتاندن
و گەوجاندنی جەماوەر ئەرکدار کراون تا ئاغایەتی و سەروەری هەلپەرەستان و ستەمکاران
لە جلی پیرۆزی دین،نەتەوە و ... دا بڕازێننەوە.
بۆ داسەپاندنی ستەمکاری، پێویستە لە
پێشدا فکر و باوەڕی کۆمەڵگا ئامادە بکرێت. هەر وەک چۆن ئاغاوات بۆ درێژە دان بە
ئاغایەتی، جیا لە نۆکەر و گۆپاڵبەدەست، نیازیان بە مەلا، شایەر، قۆشمە، دەڵاڵ و گاڵتەچی هەبوە؛ بنەماڵەی بارزانی
بۆ ڕەوایتیدان بە ئاغایەتی خۆیان پێویستیان بە لەشکرێک لۆمپەنقەڵەم، ڕۆژنامە نوسی
خۆفرۆش، هەواڵنێری ساختەچی، مێژوونوسی مێژوو فرۆش، وتارخوێنی ئایینی نەفس نزم و شایەری
دیوەخان هەیە.
زۆرینەی لۆمپەنی سیاسی کوردستان لە ژێر
چەتری بنەماڵەی بارزانی دا خەریکی پوچەڵکردنی مێشکی جەماوەی کوردن. بە گشتی دەکرێ
ئەمانە وەک خێڵی درۆی دیوەخانی بارزانی پێناسە بکەین.
خێڵی درۆ خاوەن ٩٠٪ی میکڕۆفۆن، سۆسیال مێدیا و تەلەویزیۆنی
وەک کوردستان٢٤ و ڕووداون.[1]
سەرپەرشتیار و کرێکارانی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
ئێستا "عەلی عەونی"[2]
کۆنە قیادە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی
کوردستان سەرپەرشتیاری سەرەکی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتیە.
دەیان کەسی وەک حامید
گەوهەری، عەلی جەوانمەردی، عەبدولحەکیم بەشار و ئیبڕاهیم برۆ[3] لە ژێر
ڕێنوێنیەکانی "عەلی عەونی" بۆ سپی کردنی بارزانی و پاشەڕۆیەکانی و
ڕەشکردنی نەیارانی ئەم ڕەوتە خەریکی تەزویر، سەفسەتە، شڵتاغ و چەواشەکارین.
لە ناو ڕۆژهەڵاتیەکانی بەکرێگیراوی بنەماڵی بارزانی "حامید
گەوهەری و "عەلی جەوانمەردی" بونەتە نمادی لۆمپەنیسمی سیاسی کوردایەتی.
ئەم دوو
کەسە پێوەرێکن بۆ ناسینی بەهرەی هۆشی تاکی کورد. هەر کوردێک بە زوڕنای ئەم شایەرانە
هەڵپەڕێت، بێشعوری، گەوجی و نەفامی خۆی نمایش دەکات.
بۆ ناسینی
ئەم دوو کەسە و کەسانی هاوشێوەیان شڕۆڤەی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی
کوردایەتی" پێشکەش بە خوێنەرانی بەڕێز دەکەم.
لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
لۆمپەنیزم، وەک
دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لە زۆر کۆمەڵگەدا وەک ئامرازێک بۆ پێشبردنی
بەرژەوەندیی گرووپە ستەمکارەکان یان پاراستنی دەسەڵاتی سوننەتی بەکارهاتووە.
"لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" ئاماژەیەکە
بە ڕەوتێکی کۆمەڵایەتی، فکری و سیاسی کە بە بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە، گۆڕینی مێژوو
و چەواشەکاری هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووریی حیزبە سوننەتیەکانی کوردستان
بپارێزن.
ئەم لۆمپەنیزمە باسکی مەیدانی حیزبەکانی هەڵگری شوناسی
ناسیۆناڵیستی سوننەتی پاشەڕۆی عەشیرەتی بارزانیە. بەرچاوترینی
ئەم
حیزبانە بریتین لە پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق (PDK) حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
(PDKI) و
ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ENKS)
هەمیشە لە ناو ئەم حیزبانە دا کەسانی
نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز هەبوون و ئێستاش هەن. بەڵام مەیدانی سیاسەتی حیزبی
زۆرتر لە دەست کەسانی هەلپەرەست و لۆمپەن دا بوە.
لۆمپەنەکانی داردەستی ئەم ڕەوتە، بە هۆی ماهیەت و بەرژوەندی کەسی چینایەتیان دوشمنی کۆمەڵگای
دادپەروەر، یەکسان، دێموکڕاتیک و ئازادن وناتوانن پابەندی ئامانجە
نەتەوەییەکان بن. بە پێچەوانە ئامرازن بۆ دروستبوونی ناکۆکیی
ناوخۆیی و تێکدانی یەکگرتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان.
تایبەتمەندیەکانی
"لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی
کوردایەتی" لە بوارەکانی پێگەی چینایەتی، خەتی فکری سیاسی، پاشخانی کولتووری،
ڕێباز و تاکتیک، دەروونناسی و کۆمەڵناسی:
A .پێگەی چینایەتی: لۆمپەنبورژوازی و نوێفئوداڵیسم
بەهۆی دابەشبوونی
کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت دا و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی ڕابردوو،
چینی بورژوازیی بەرهەمهێنەری ناوخۆ، کە بناغەی ناسیۆنالیزمێکی مۆدێرنە، بە
شێوەیەکی گونجاو گەشەی نەکردووە.
ئەم بار و دۆخە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی
چینێکی بێبەرهەم، کۆنەپارێز و ستەمکار کە لە
جیهان دا ناسراوە بە نوێفێئۆداڵ و لۆمپەنبورژوا.
حیزبە سوننەتییە کوردییەکان، کە خۆیان بە ناسیۆنالیست
دەناسێنن، لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی ئەم چینە و پاشماوەکانی ئاغاوات،
دەرەبەگ، شێخ و سەرۆرک عەشیرەکان دەکەن.
لۆمپەنەکان کەسانێکن تامەزرۆی داهاتێ کەمزەحمەت و پڕسوودن.
ئەمانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارێزەری بەرژەوەندی چینە سەردەستەکانن و لە ناو
حیزبە سوننەتییەکاندا وەک داردەست و تەبلیغاتچی جێ دەگرن.
. B خەتی فکری سیاسی:
راستگەرا، پاشڤەڕۆ و كۆنەپارێز
لۆمپەنیزمی ڕاستی
سوننەتی کوردایەتی لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی جیهانبینیی سیاسیی ڕاستگەرا و
سوننەتیدا جێ دەگرێت.
دژایەتی سەرەکیان لەگەڵ تەوەرە چەپەکان و نوێخوازەکان
هەیە. ئەم دژایەتییە لە ترسی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان سەرچاوە دەگرێت
کە دەتوانن پێکهاتەکانی دەسەڵاتی سوننەتی لاواز بکەن.
. C پاشخانی کولتووری:
گرێدراوی ناسیۆنالیزم بە سوننیگەری
لە زاویەی کەلتووری و
مەزهەبییەوە، "ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ "سوننیگەری" گرێ دراوە.
لە دوای شەڕی جیهانی دووەم، حیزبە
سوننەتیە کوردییەکان لە ناوچەکانی موکریان، بابان و بارزان، کە زۆرینەی
دانیشتووانەکەیان سوننی مەزهەب بوون، سەرهەڵدەدەن. ئەم حیزبانە، تەنانەت ئەگەر بە
ڕواڵەت سێکۆلاریش بووبن، لە ژێر کارتێکەری خەستی سوننیگەری دابون. ئەم تایبەتمەندیە "ناسیۆناڵیسم" و
"سونیگەری" لێک گرێ داوە.
تا ڕادەیەک
دەستەواژەی "شیعە" بۆ تۆمەتبارکردنی گروپە نەیارەکانیان بە کار دێنن.
لە ڕاستی دا، زۆرینەی کوردەکانی ڕۆژهەڵات و بە گشتی نیوەی
کوردی جیهان شیعە مەزهەبن. ئەمەش بۆتە هۆی قووڵتربوونی ناکۆکیی مەزهەبی و
دوورکەوتنەوەی کوردە شیعە و عەلەویەکان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد.
. D ڕێبازی سەفسەتە و
ڕاستیگۆڕی
لۆمپەنیزمی ڕاستی
سوننەتی کوردایەتی لە شیکردنەوەی زانستی و لۆژیکیدا کورتەباڵا و کەمتوانایە. بۆ
جوبرانی ئەم لاوازیە پەنا بۆ ڕێبازی سەفسەتە دەبات. زۆرینەی بەرهەمەکانیان، لە وتارە
سیاسی و نوسراوە میدیاییەکان تا فەزای مەجازی، پڕن لە سەفسەتەی وەک گشتیوێژی (کلیگویی)،
داشکانگەری (تقلیلگرایی) دژوێژی (پاڕادۆکس) گشتاندنی ناڕەوا (تعمیم ناروا) و لە
هەمویان زیاتر تاکتیکی "خەراپکردن و ڕەشکردنی لایەنی بەرانبەرە بەبێ
نەقدکردنی دەقی وتار و نوسراوەکەی"
تاکتیکی "خەراپکردن و تۆمەتبارکردنی لایەنی
بەرانبەر" ئامرازی سەرەکی ئەم ڕەوتەیە.
بەم
ڕێبازە دەرگای گفتوگۆی سیاسی ساغ و تەندروست دادەخەن و لە مەیدانی سەفسەتە دا
ڕمبازدێن دەکەن.
لەم مەیدانە پڕۆفسۆرگەلی وەک "عەباس وەلی" و
"کامڕان مەتین" لە بەرانبەر جنێوفرۆشێکی پلە چوار دا توشی شکست دەبن.
. E تاکتیکی شڵتاغ، زمانشڕی و چەواشەکاری
"لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی
کوردایەتی" بێسەوادی و فەقری زانستی خۆی لە پشتی زمانشڕی، بوختان، و
چەواشەکارییەوە دەشارێتەوە.
ئەم ڕەوتە جنێو، شڵتاغ و تۆمەتبارکردنی بێبنەما وەک ئامرازێک
بۆ خەراپکردنی ناوبانگی کەسایەتی و گرووپە دژبەرەکان بەکار دێنێت. بە ڕووحی مەلا
مستەفا سیاسەت دەکات.[4]
مەلا بە کوردە سۆرانیەکانی دەکوت "سۆرەی قوندەر"[5]
جیابیرەکانی بە جاش ناوزەد دەکردن. لە حاڵێکدا بۆخۆی جاش و گوێ لە مستی ساواکی
ئێران، میتی تورک و موسادی ئیسڕائیل بوو.
مەلامستەفا ۵۵
شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی ساواکی ئێران کردەوە و ڕێبەرەکانیشی (کاک سلێمانی
موعینی، سەدیقی ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، خەلیل شەوباش، مەلا ڕەحیم وێردی،
قادرشەریف و دڵشاد ڕەسوڵی) کوشتن و بە دەستوری میتی تورک ڕێبەرانی
پارتی دێموکڕاتی کورستانی تورکیای (سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) تیرۆر و ئیعدام
کردن.
نەوشیروان مستەفا دەڵێ: «مەلا مستەفا پیاوێکی جنێوفرۆش ودەم
پیس بوو، وشەی"قوندەر"ی لە قسەکان دا بە زۆری بەکار ئەهێنا، لای وابوە
لە ناو کوردا توهمەی دزی و داوێن پیسی کاریگەرترە لە توهمەی سیاسی.
کە باسی ناکۆکیەکانی خۆی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد و
هاوڕێکانی لە ناو خەڵکدا تاوانباری دەکردن کە سواری ژنی خەلک
دەبن، سواری پێشمەرگە دەبن و سواری یەکتر ئەبن".
هەندێ کەسی نزیک کە پێی دەلێن ئەم قسانە نەکا. مەلا مستەفا
دەڵی" کورد لەوە تێناگا، کە بڵێم من ناکۆکی سیاسیم لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد
هەیە. بەلام لەوە تێئەگا کە بڵێم دزیان کردوە و خەڵکیان گاوە و گانیان داوە... من
دوژمنەکانی خۆم بەم ڕێگایە ئەشکێنم.[6]"
لۆمپەنیسمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە بێحەیایی دا هیچ
سنورێک ناناسێت. تا ڕادەیێک کە قوڕبانی لە جیاتی جەللاد تاوانبار دەکا. دەبینین
کەسانی وەک "حامیدی گەوهەری" کۆنە ساواکی، وەک فاحیشەی سیاسی لە جیاتی
قاتڵ (مەلا مستەفا)، شەهیدانی دەستی پاراستن (کاک سلێمان موعینی و دوکتور شوان و
هاوڕێکانیان) تاوانبار دەکات.[7]
بێشەرمانە دەورەی قیادە موەقەتەی مەسعود و ئیدریس و جاشایەتی
و پاکسازی لە ڕۆژهەڵات و کوشتاری بە کۆمەڵی پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە لە ورمێ و
شنۆ و خانێ بە کوردایەتی ڕەسەنی بارزانیەکان نیشان دەدەن.
بنەماڵەی بارزانی وەک مەرجەعی تەقلید و ڕێبەری ئەم ڕەوتە لە
ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو دا هەزاران ڕووناکبیر و شۆڕشگێڕی وەک کاک سلێمان موعینی،
دوکتور شڤان، بێریتان و "مامە ڕیشە"یان بۆ دەوڵەتانی ئێران، تورکیا و
ئێراق کوشتوە. ئەم ڕێبازەیان تا ئێستاش درێژەی هەیە...
. F موخاتەبەکان:
جەماوەری عەوام و ساویلکە
موخاتەبە
سەرەکییەکانی "لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" جەماوەری
عەوام و ساویلکەن کە توانای لێکدانەوەی زانستی و عەقڵی ڕەخنەگرانەیان نیە و بە
ئاسانی دەکەونە ژێر کاریگەریی سەفسەتە و دروشمە پڕۆپاگەندەییەکان.
گوستاڤ لوبۆن، دەروونناسی فەرەنسی دەڵێ: «جەماوەر نە عەقڵی
هەیە و نە بیریش دەکاتەوە. چوونکە یان بە یەکجاری بیروبۆچوونەکان پەسەند دەکات،
یانیش بە یەکجاری ڕەتیان دەکاتەوە. ئەوەی بە گوێی دا دەچرپێنن، بە خێرایی مێشکی
داگیردەکات و یەکسەر دەیانکاتە کردار و جوڵە»[8]
ئەم تایبەتمەندیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لۆمپەنەکان بتوانن بە
بەکارهێنانی وتەی سادە و هەستبزوێن، کاریگەری زۆر لەسەر جەماوەر دروست بکەن.
کەسانی ساویلکە بە دەهۆڵ و زووڕنای شایەرانی دیوەخان دەکەونە
چەقڵە سەما و درۆکانیان وەک حەقیقەتی مەتڵەق دەبینن و توانای دیتنی ئامانجە
سیاسییەکانی پشت ئەم دروشمانەیان نیە.
گوێگرەکانیان، چەنەبازی و سەفسەتەی شەیادەکان باشتر قەبوڵ
دەکەن تا مەنتق و زانستی ڕوناکبیر و ئازادیخوازەکان. کەسانیک لە چەشنی
ئەو خەڵکە ساویلکەیەی کە وێنەی مار
لە
جیاتی نوسینی مار بە سەواد تێدەگەن.[9]
. G نەبوونی رۆیای
ئینسانی
لۆمپەنیزمی سیاسی
ڕاستی سوننەتی کوردایەتی بە شێوەیەکی گشتی لە رۆیاکانی گەورەی ئینسانی، وەک
دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی ژن و پیاو، ئازادی و دێموکڕاسی بەتاڵە.
ئامانجی سەرەکیان بەدەستهێنانی سوودی
کەسی و بەرژوەندی حیزبەکەیانە. لە ئاکامی ئەم ڕێبازە دا، دەبینین لە باشوور پۆستە
ئیداری و ئابوورییەکان بونەتە مڵکی لۆمپەنیزمی کوردایەتی، بە قیمەتی قوربانی کردنی
دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئامانجە نەتەوەیەکان.
. H بەتاڵبوون لە هەست و سۆزی
مرۆڤایەتی
یەکێک لە
تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" نەبونی هەست و
سۆزی مرۆڤایەتیە. بۆ نموونە، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی
هەڵاتنی ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی بارزانی لە بەرانبەر هێرشی 3٠٠ چەکداری داعش، ٦٤٠٠ کچ و
ژنی کوردی ئیزەدی کرانە کۆیلەی سێکسی چەتە بۆگەن و ڕیشچڵکنەکانی داعش و ئەردۆغان.
مرۆڤی کورد یان دەبێ زۆر بێشەڕەف
بێ، یان بەهرەی هۆشی لە مەیمون سەرتر نەبێ کە پێی ئاسایی بێت ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی
بارزانی، بێ تەقاندنی یەک فیشەک، لە بەرانبەر ٣٠٠ چەتەی داعش شکست بخۆن؛ و بە
سواری سەیارە بە خێرایی حەفتا کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵێن!
کارەساتی شەنگال کە بوو بە هۆی کوشتار و کۆیلەکردنی هەزاران
ئێزیدی، ناخی هەر مرۆڤێکی راستەقینەی هێنایە جۆش. بەڵام
لۆمپەنیسمی
ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، بەبێ هیچ ئاخ و ئۆفێک، ئەم تڕاژدیایەی وەک حیکمەتی مەسعود
بارزانی ناساند. وتیان "مەسعود بارزانی" بۆیە ڕێگای بۆ ئەم ژینوسایدە
کردۆتەوە، تا زلهێزانی جیهان تەداخول بکەن و دەوڵەتی کوردی دامەزرێنن!
I . بەرماوخۆری دەسەڵات
لۆمپەنیزم بە گشتی بەرماوخۆری دەسەڵاتە. دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و سەرهەڵدانی
دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری لە باشووری کوردستان، لە چوار پارچەی کوردستان هەزاران
کەس بە ناوی گۆرانی بێژ، شاعیر، ئەدیب، مێژوونوس، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و...
وەک قالۆنچە بەرەو کۆمای تەرس چونە سەرگوێلکی دیوەخانی کوردایەتی.
پێشنیارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە
لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، وەک
دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کۆمەڵگە و سیاسەتی
کوردستان هەبووە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە، ئەم پێشنیارانە پێشکەش دەکرێن:
١. بەهێزکردنی پەروەردە و ئاگاداریی گشتی:
بەرزکردنەوەی ئاستی
ئاگاداریی جەماوەر لە ڕێگەی بەهێزکردنی پەروەردە و میدیای بەرپرسیار، بۆ
کەمکردنەوەی کاریگەریی پڕۆپاگەندە، سەفسەتە و
چەواشەکاری.
٢. پشتگیری کردن لە گفتوگۆی سیاسیی بەرفراوان:
دروستکردنی سەکۆیەک
بۆ گفتوگۆی سیاسیی ئازاد و بێلایەن. تا کەسانی کەمئاگا بتوانن لە نێوان
خەبەر و پڕۆپاگەندە، لە نێوان مەنتق و سەفسەتە جیاوازیەکان ببینن.
٣. بەڵگەنامەکردنی مێژووی کوردستان:
نووسینەوەی مێژووی
کوردستان بە تێڕوانینێکی بێلایەن و بە بەڵگە، بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕینی مێژوو و
دابینکردنی بناغەیەک بۆ تێگەیشتنێکی دروست.
٤ .پەرەپێدانی سیستەمێکی سیاسیی بەرپرسیار، شەفاف و دادپەروەر:
لە سیستەمێکی وەها دا
بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەونە پێش بەرژەوەندییە کەسی، حیزبی و بنەماڵەییەکان. لە
ئاکام دا بەستێنی بەرماوخۆری تێک دەچێت و بەرماوخۆرەکان وەک کرمی باتڵاقی وشک کراو
لەناو دەچن.
وێنە و دۆکۆمێنتەکان
سکرینشاتی پەیجەکانی لۆمپەنیسمی
سیاسی کوردایەتی لە دژی فەلسەفە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"(ڕەزبەری
٢٠٢٢)
"حامید گەوهەری" و "عەلی جەوانمەردی"[10] دوای شکستیان لە گۆڕین یان کەمڕەنگکردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ڕاسپێردران تا شایەعەیێک بڵاو بکەنەوە و بڵێن جەماعەتی قەندیل هێزێکی خۆیان ناردۆتە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕشی ئێران بۆ سەرکوتی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی".[11] بەڵام بێجگە لە کەسانی گەوج و نەفام و مریدەکانی خۆیان کەس باوەڕی پێنەکردن.
سکرینشاتی بەشێک لە پۆستەکانی
عەلی جەوانمەردی کە یەکیەتی دوو ڕەوتی ڕاستی سوننەتی کوردستان(کوردایەتی سوننەتی و
ئیسلامی سیاسی سوونی) لە بەرامبەر بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشان
دەدات.(خەزەڵوەری ١٤٠١بەرانبەر بە ٢٠٢٢ی زایینی)
بەسیجیە ناوخۆیەکان لە مانگی
یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" دا بێلایەن مابوونەوە. بەڵام نێرسالارانی
دێموکڕات بە ئاور تێبەردانی چەند ماڵی بەسیجی و نمایشی دەرپێی ژنەکانیان، بوونە
هۆکاری ئەوەی بەشێک لە بەسیجیەکان بچنە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕش بۆ سەرکوتی جەماوەر.
سکرینشاتی بەشێک لە پۆستەکانی عەلی جەوانمەردی بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان
ئازادی" ( لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠١)
لە ڕاستی دا هەرچی دەسکەوتی ئەم
شۆڕشەیە، بەرهەمی خەباتی نافەرمانی مەدەنی و بێتوند و تیژی جەماوەری ملیۆنی
گەلانی ئێران، بە تایبەت ژنان، لاوان، قوتابی و دانشجویانە . بە دڵنیایی ئەگەر
شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بێ توند و تیژی بچۆبایە پێش، تەمەنی درێژتر و دەسکەوتەکانی زۆر زیاتر دەبوو.
https://youtu.be/1Be_JWsal_E?si=HjC1wChsw-OZId_z
[1] - خێڵی درۆی بارزانی لە بەشی پڕۆپاگاندەی
پاراستن ئەرکدار کراون. بۆ زانیاری پێویست بڕوانە وتووێژی جاسوسی پێشوی پاراستن ڕێباز
گەردی لە سەر ئینتەرنێت: https://www.youtube.com/watch?v=AptGkqTcaJk
[2] - https://www.youtube.com/watch?v=NDApxbq_UAo
[3] -
“عەبدولحەکیم بەشار” سەرۆکی ئەلپارتی، “ئیبڕاهیم برۆ”، سکرتێری گشتیی “پارتی
یەکێتیی کورد لە سووریا”
[4] - لە دەورەی
دەرەبەگی دا هیچ بنەماڵەیێک نەبوە کە نێو و ناتۆرەیێکی سوکی بەسەر دا نەسەپابێ.
وەک گوێ پان، مل دەزوو، چاو زەق، حەمە بزنە، کڵاو لۆتی و ... تەنانەت مشک، مار،
ڕێوی، جشک، مێروو، کرم، قالۆچە و زۆربەی حەیوانەکان ناوی خۆیان لەم لیستە دا
دەدۆزیەوە. ئەمەش بۆ ئەوەی بوە تا ڕەعیەتەکان خۆیان بە بچوک و سوک بزانن و
نەخەڵەتابن ڕۆژێک فکری دەرچون لە باج، خەراج و بێگاری ئاغا بکەنەوە.
[5] - هەرکەسێک
سەر ڕوت به ایە پێی دەکوت قوندەر. (تا چل ساڵ لەوە پێش لە ناو خەڵکی ئاسایی دا،
چینی خوێندەوار کە پێچ، کڵاو، دەسترە و جامانەیان لە سەر نەدەنا، بە سەرڕووت
دەناسران).
[6] - نەوشیروان
مستەفا (کتێبی" پەنجەکانیەکتر ئەشکێنن"لاپەرە 86)
[8] - گوستاڤ
لۆبۆن - سایکۆلۆژیای جەماوەر- وەرگێڕانی سەلاح سەعدی- بڵاوگەی_ئاویەر ۱۴۰۰ ی کۆچی
[9] - «لە
گوندێک کۆلکە مەلایەکتەنیا بأسەوادی دێ بو، خەڵک لە نامە خوێندنەوە تا دوعا نوسین
و پێشنوێژی مشتەری ئەو به ون، کاتێک بۆ یەکەمین جار جەوانێکی شار وەک مامۆستای
قوتابخانە چو بۆ ئەم دێیە، کۆلکە مەلا هەستی بە خەتەری گەورە کرد، چونکە
بأسەوادبونی خەڵک دەبو بە هۆی لە دەست دانی شوغڵ و نان و ڕۆنی ئەو، هەر بۆیە
پیلانێکی جێبەجێ کرد، لە کاتی وانە وتنەوەی مامۆستا چو بۆ قوتابخانە، بە مامۆستای
کوت بنوسە مار، مامۆستاش لە سەر تەختە ڕەشەکە نوسی مار، کابرای شەیاد گێچی هەڵگرت
و لە جیاتی نوسینی مار ڕەسمی مارێکی لە سەر تەختە ڕەشە کێشایەوە و بە خەڵکی کوت:
خەڵکینە خۆتان قەزاوەت بکەن ئایا ئەوەی مەعەللیم نەسیویەتی مارە یان ئەوەی من؟
هەمو خەڵکەکە بە یەکدەنگ وتیان هی تۆ دروستە. نارەزایی دژ بە مامۆستای گەنجی بەستە
زمان ساز بو تا ڕادەیێک ناچار دەبێ دێ بەجێ بێڵێت و کابرای شەیاد بۆ ساڵانێکی زۆر
توانی تاقانە بأسەوادی دێ بمێنێتەوە و خەڵک بدۆشێ....»
[10] - عه لی جەوانمەردی و حامید گەوهەری پێوەرێکن بۆ ناسینی کۆمەڵگای کوردی، هەر کەسێک
بە زوڕنای ئەم شایەرانەی بەر دەرگای دیوەخان هەڵپەڕێ، نیشانەی بێشعوری، گەوجی، نەفس
نزمی و زاتێکی نەخۆش و کرمۆڵە
[11] - حامید گەوهەری:
هێزێکی پەکەکە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان https://www.basnews.com/so/babat/776621

نظرات
ارسال یک نظر