شڵتاغەکانی بنەماڵەی بارزانی ** بکوژە و شڵتاغ بکە
شڵتاغەکانی بنەماڵەی بارزانی
نوسخەی PDFهەڵگری گشت وتارەکەیە بە وێنە و دۆکۆمێنت. بۆ خوێندنەوەی تەواو یان چاپ کلیک بکە لە سەر نوسخەی PDF
نێوەرۆک
١- دەرهێنانەوەی جەنازەی مەلا مستەفا
لە قەبرەکەی(شنۆ ١٩٨١)
بێهەڵوێستی دیموکراتەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی دکتۆر قاسملوو-سەدام
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەک
بان و
دوو ھەوا
هەڵوێستی دیموکراتەکان لەسەر وتەکانی دکتۆر عەباس ولی
٢- تەقینەوەکەی زاخۆ،٢٧ی مانگی دووی
ساڵی ١٩٩٥
٣- شەهید کردنی کاک سلێمانی موعینی
(١٩٦٨)
٦- تیرۆری ڕۆژنامەنوس سەردەشت
عوسمان (٢٠١٠)
٧-سوتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکوک
و تۆمتبارکردنی پ ک ک و یەکیەتی نیشتمانی
پلانی پشت پەردەی سووتاندنەکانی هەولێر
و کەرکووک چۆن داڕێژراون؟
حەوت
شڵتاغی بنەماڵەی
بارزانی
«دابین
کردنی قازانجی دەوڵەت یان دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە پێناو پشتیوانی ئەوان
بۆ ئاغایەتی بە سەر باشوری کوردستان»
ئەمە پوختەی
تێزی دۆکترینی نەنوسراو، بەڵام گەڵاڵە کراو و بە پڕاتیک کراوی مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانیە.
بیرۆکەی
تێزەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی میرنشینە کوردەکانی گرێدراوی دەوڵەتانی
عوسمانی و ئێران کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەی زایینیدا کۆتاییان پێهات.
میرنشینەکان
بە پێی نزیکی جوغڕافیایی و میزانی دەسەڵاتی هەر یەک لەم دو زلهێزە دەسەڵاتی ناوچەیی
خۆیان لە گەڵ یەکێک لەم دو دەوڵەتە گرێ دەدا.
هاوژیانی
میرنشین و دەوڵەت بۆ هەردوکیان پڕقازنج بوە. میرنشین ناوچەکەی بە ماڵیات، باج و خەراج
و شەڕکەرەروە خستۆتە خزمەت دەوڵەت. دەوڵەتیش ئاغایەتی ویراسی بۆ میر و بنەماڵەکەی
مسۆگەر کردوە و لە هێرشی میرنشین و دەوڵەتی دیکە پاراستویەتی.
بنەماڵەی
باڕزانی بۆ ڕەوایەتیدان بە هاوکاوری داگیرکەران لە ئامرازی جیاواز کەڵک وەردەگرن.
مێژۆۆیان
پڕە لە سیناریۆی هاوبەش لە گەڵ دەسگا هەوڵگریەکانی دەوڵەتانی ناوچە بۆ چەواشەکردنی
گەلی کورد و ئامادە کردنی پێشمەرگە و لایەنگرانیان تا بیانکەن بە دەستەچیلەی شەڕی
براکوژی.
تیرۆر
دەکەن و قوڕبانی بە قاتڵ و تیرۆریست پێناسە دەکەن. شەڕی براکوژی بە سەر لایەنی
دیکە دەسەپێنن و هاوار دەکەن شەڕمان بە سەر داسەپاوە. لە درێژەی وتارەکەدا ئاماژە
بە حەوت نمونە دەکەین وەک مشتێ لە خەروارێ.
١- دەرهێنانەوەی جەنازەی مەلا
مستەفا لە قەبرەکەی(شنۆ ١٩٨١)
ساڵی
١٩٨١ بە پیلانی هاوبەشی مەسعود و ئیدریس بارزانی+ دەسگای ئەمنیەتی ئێران لە شاری
شنۆ تەرمی مەلا مستەفا بارزانی لە گۆڕەکەی خرایە دەر و بە سەر حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان داهێنا.
هۆکاری
ئەم کارە قیزەونە چی بوو؟
بنەماڵەی
بارزانی کە پێشتر بەکرێگیراوی شای ئێران
بوون، پاش ڕووخانی
حەمە ڕەزاشا، ببوونە
بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی ئێران و مانگانە دە ملیۆن
تمەنیان
وەردەگرت. [1]
بەڵام پێشمەرگەکانیان شەڕیان
بۆ نەدەکردن. ئەمەش ببۆ مایەی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ئێران کە وەک ناڕەزایەتی بۆ
ماوەی هەشت مانگ موچەی جاشانەی لێڕاگرتبون. [2]
کاتێک
سەناریۆی هێنانەدەروەی
تەرمی بارزانی و تۆمەتبارکردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێبەجێ کرا، پێشمەرگەکانی
قیادەی موەقەت
باوەڕیان کرد و بە دڵ و گیان چوونە ناو جەنگی دیموکرات و کۆمەڵە. بە شێوەیەک کە لە
یەک رۆژدا لە دۆڵی بایزاوای شنۆ، ٢٢ پێشمەرگەی
حزبی دیموکرات و ١١ ی
کۆمەڵەیان کوشت.
بارزانیەکان
لە درێژەی هێرشەکانیان دا توانیان بە هاوکاری هێزە کانی دەوڵەتی ئێران شارەکانی
شنۆ، خانێ، ناوچە کوردنشینەکانی ورمێ و
ڕۆژئاوای مەریوان لە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات پاکسازی بکەن. بۆ
ئاشنایی زیاتر لەم سیناریۆیە بڕوانە دەقی نوسراوەکەی دوکتور قاسملو+عەبدوڵا
حەسەن زادە لە کتێبی (خیانەتەکانی
قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد). [3]
https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.htm
چل
ساڵ دوای بڵاو بوونەوەی کتێبەکەی دوکتور قاسملو-حەسەنزادە بە ناوی«خەیانەتەکانی
قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد»
مەسعود
بارزانی بوغز و کێنەی خۆی لە جڵدی چواری بیرەوەریەکانی هەڵڕشت. مەسعود لەم
بیەرەوەریانەدا، دوکتور
قاسملووی بە جاسووس و بەکرێگیراوی
بەعسی عێراق تۆمەتبار کرد.
مەسعود
بارزانی بۆ سەلماندنی تۆمەتەکانی، لە سەناریۆیەکی پێشتر پلان داڕێژراو
دا، مەلاحەسەن رەستگار(کادری
ناوەندی پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران)
ی ھێنایە
سەر شاشەی تەلەفزیۆنی رووداو و وێنەی قاسملوو-سەدام کە لە ئەرشیفی ئەو
دا پارێزراو بوو، بڵاو کردەوە.
بێهەڵوێستی
دیموکراتەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی دکتۆر قاسملوو-سەدام
ڕێڕەوانی
دکتۆر قاسملوو کە لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا خۆیان بوونەتە مرید، دەرویش و
مووچەخۆری بارزانییەکان، چاو و گوێیان داخست
و ھیچ وەڵامێکیان نەداوە.
ھۆکاری
تەسلیمی و بێدەنگی دیموکراتەکانی ئێران لە بەرامبەر دیموکراتەکانی عێراق ئەوەیە کە
ھەموو حزبە ناسیۆنالیستەکانی ھەموو بەشەکانی کوردستان یەک جەوھەر و یەک ئامانجی
ھاوبەشیان ھەیە: (ئاغایەتی بە سەر
کوردەکانی ھەرێمەکەی خۆیان)
بێدەنگی
دیموکراتەکانی ئێران سەبارەت
بە بێڕێزی و شکاندنی کەسایەتی دکتۆر قاسملوو لەلایەن مەسعود
بارزانیەوە، چیرۆکی شێخ، دەرویش و ژنەکەی دەھێنێتەوە بیر:
چیرۆکی
شێخ، ژن و
دەرویش
«دەرویشێک
زۆر بە ئیمان و گوێرایەڵی شێخەکەی بوو. رۆژێک دەرویش دەگەڕێتەوە ماڵەوە و دەبینێت
شێخ سواری ژنەکەی بووە. شێخ دەترسێ و ڕاست دەبێتەوە. دەرویش دەڵێت: «لەعنەت لە
شەیتانی کوێر!
یا حەزرەتی شێخ، ئەزانم ویستووتە
ئاستی ئیمانی من تاقی بکەیتەوە. بەڵام لەو رۆژەوە کە بوومەتە
مریدی تۆ،
بۆ چاو تروکانیکیش شکم لە گەورەیی و پاکی مورادی خۆم نەکردۆتەوە و نایکەم. »
مریدەکانی
رۆژھەڵاتی شێخی
بارزان، پاش بڵاوبونەوەی
کتێبەکەی شێخ مەسعود، وتیان: «لەعنەت لە شەیتانی کوێر!
ھەرچی شێخی بارزان بەرامبەر دوکتور قاسملو
فەرمویەتی،
تەنھا بۆ تاقیکردنەوەی ئیمانی ئێمە بووە. تەنانەت بۆ ساتێکیش لە گەورەیی و پاکی
مورادەکەمان گومان ناکەین!
حزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران یەک بان
و دوو ھەوا
هەڵسەنگاندنێک
لە نێوان هەڵوێستی دێموکڕاتەکان سەبارەت بە مەسعود بارزانی و دوکتور عەباس وەلی لە
دوو تای یەک تەرازوو دا.
خوێنەری
خاوەن بیر، بێهەڵوێستی دێموکڕاتەکان سەبارەت بە یەکێک لە ھەزارەھا
خەیانەتی نەتەوەیی مەسعود
بارزانی بەراوەرد
بکە بە ئازایەتی ئەمانە لە بەرامبەر شیکاریی
زانستی دکتۆر"عەباس
ولی"
لە
رۆژانی ٢٧ و ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، کۆنفرانسی
ڕاوێژکاری سەبارەت بە
رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھۆڵەندا بەڕێوە چوو. لەم
کۆنفرانسەدا، "دکتۆر عەباس ولی" شیکارەیەکی زانستی
و واقعبینانەی لە سەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان پێشکەش کرد.[4]
https://www.youtube.com/shorts/lar7C7n9IS0
ئەو
لە بەشێک لە وتارەکەیدا، ھەڵە سەرەکییەکانی چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی
حزبی دیموکرات لە سەر بڵاوکردنەوەی نەخشەی خەیاڵیی کوردستانی گەورە کە ناوچە
فراوانەکانی جوگرافیای ئیتنیکی گەلان و وڵاتانی دراوسێی لەخۆ گرتوە
و ھەروەھا دروشمەکانی وەک "ورمێ
کوردستانە" بە مەترسیدار و
گەمژەیی سیاسی ناوبرد.
بەپێی
شیکاریەکانی دوکتور"عەباس وەلی"
ئەم پڕۆپاگاندانە
دەتوانن ببنە ھۆی داسەپاندنی شەڕی
نابەرابەر بە سەر کورد کە شکست، کوشتار و دەربەدەرکردنی کوردەکانی لێ دەکەوێتەوە.
هەڵوێستی
دیموکراتەکان لەسەر وتەکانی دکتۆر عەباس ولی
دێموکراتەکان
کە لە مەیدانی نەقدی زانستی دا کورتەباڵا و دەستکورتن، وەک پێشەی هەمیشەیی لێێ
چونە سەنگەری سەفسەتە. لە جیاتی نەقدی دەقی قسەکانی کەوتنە تێکدان و شکاندنی
کەسایەتی دوکتور. لەم مەیدانە دا کە زۆر تێیدا شارەزان، دەیان جۆر سوکایەتی، جنێو
و مەغلەتەیان بەکار ھێنا.
دیموکراتەکان
لە بەرامبەر ڕووناکبیران، کەسایەتییە
ئاکادمی و
نیشتمانپەروەرە کوردەکاندا زۆر
ئازا و بوێرن. بەڵام لە بەرامبەر تاوانەکانی
شەست ساڵەی بارزانییەکان بەرامبەر گەلی کورد، تەنانەت
تیرۆر و کوشتنی
پێشمەرگە و سەرکردەکانی حزبی دیموکرات، ھەمیشە ترسنۆک،
کەڕ ، نابینا و ڵاڵن.
https://youtu.be/nMJKR3_AITQ?si=gRBmIPZ2SdtEfdOZ
٢- تەقینەوەکەی زاخۆ،٢٧ی مانگی دووی ساڵی ١٩٩٥
میتی
تورک و پاراستنی پارتی لە ناو بازاڕی گەورەی چهكفروشانی
زاخۆ ئوتومبیلێك بە ٥٠٠ کیلۆ تی ئێن تی دەتەقێننەوە،
دەبێتە هۆی کوشتنی ٩٠ هاوڵاتی و برینداربونی زیاتر لە ٣٠ کەس.[5]
ئەو
دەمە گەرمەی شەڕی ناوخۆی کوردستان بو کە بنەماڵەی بارزانی بە هاوکاری ئێران،
تورکیا و سەددام بەرەو پێشیان دەبرد. یەکیەتی نیشتمانی لە زاخۆ و زۆر ناوچەی دیکەی
بادینان پێگەی جەماوەری باشی مابو. پارتی دێموکڕات ئام تاوانە گەورەیە بەسەر
یەکیەتی نیشتمانی دادێنێت.
٣- شەهید کردنی کاک سلێمانی موعینی (١٩٦٨)
ساڵی
١٩٦٨ ساواکی ئێران ئەمر بە مەلا مستەفا دەکات کاک سلێمانی موعینی بکوژێ. مەلا
مستەفا ئەمر بە سێ فەرماندە بە ناوەکانی عەبدولوەهاب ئەتروشی، سەدیق ئەفەندی و
قالە تەگەرانی دەکات بۆ گرتنی کاک سلێمان.
ئەم
سێ فەرماندەیە بە پێی پیلانی داڕێژراو کاک سلێمان و هەڤاڵێکی بە ناوی خەلیل شەوباش
لە ناوچەی سلێمانی دەسگیر دەکەن. خەلیل شەوباش هەر لەم شوێنە ئیعدام دەکەن و کاک
سلێمان دەبەنە زیندانی ڕایاتی بارزانی. لەم زیندانە دا دوای ماوەیەک کاک سلێمان
ئیعدام دەکەن و تەرمەکەی ڕادەستی ئێران دەکەنەوە. ساوک بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک
تەرمی کاک سلێمان بە شارەکانی خانێ، نەغەدە و مەهاباد دا دەگێڕێ و نیشانی خەڵکی
دەدات.
کاک سلێمان کەسایەتیەکی خۆشەویست و بەناوبانگترین ڕێبەری ئەوکاتی حیزی دێموکڕات بو. کوشتن و ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی ناڕەزایەتیەکی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی لێ پەیدا بو. ئەوکات تەلێویزیۆن و سۆسیال مێدیا و ... نەبون تا شایەرانی دیوەخانی بارزانی لەم ڕێگایانە خەڵک چەواشە بکەن و کەسایەتی کاک سلێمانی پێ بشکێنن.
دواتر
هەژار موکریانی لە شەش لاپەڕەی چێشتی مجێور دا هەوڵی دا تا بە شکانی شکۆ و
کەسایەتی کاک سلێمان ئابڕوویەک بۆ ئاغاکەی داتاشێ.
هەژاری
موکریانی کە تا مرد ڕۆڵی شایەری دیوەخانی بارزانی و کوڕەکانی دەگێڕا، بۆ پاک و
جوانکاری دەم و چاوی قاتڵ ( مەلا مستەفا) لە شەش لاپەڕەی کتێبی چێشتی مجێور دا
(٤٩١تا ٤٩٥) هەرچی ناپاکی و ناحەزی لە خۆی دا شکی بردوە هەموی خستۆتە ملی کاک
سلێمان.
بەڵام
نەک نەیتوانی سیمای جوانی ئەم شۆڕشگێڕە خۆشەویستە بشێوێنێ، بەڵکو ئەم چەند
لاپەڕەیە وەک زیندوترین بەڵگەی درۆزنی و نەفسنزمی
شاعیر کەوتە دەست جەماوەی کوردستان و بو بە پەڵەیێکی ڕەش لە سەر نێوچاوانی شاعیر و
ئاغاکەی.[6]
٤- پیلانی هاوبەشی میتی تورک و
پاراستنی پارتی بۆ کوشتنی ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا (١٩٧١)
لە ١٢ ی ئاداری ١٩٧١ لە توركیا
كودەتای سەربازی ئەنجام درا و لە ئەنجامی
كودەتاكە، هەموو خەباتێکى سیاسیی و حزبی و مەدەنی قەدەغەكران و سەدان كەسی سیاسیی
چەپ “سۆسیالست” دەستگیركران و خرانە كونجی زیندانەكانەوە.
سەعید ئاڵچی و دوکتور شڤان و هاوڕێكانی لە
باكوور بەرەو باشووری كوردستان بەڕێدەكەون و بۆ دەستپێكردنەوەی شۆڕشێكی نوێ دژی
ئەو كودەتا سەربازییەی لە توركیا ئەنجامدرابوو.
بارزانی
بۆ لە ناو بردنی شۆڕشی باکور پیلانی میتی تورکیای بە شێوەی خوارەوە جێبەجێ کرد:
سەرەتا
پاراستن لە گوندی قومری، نزیك سنوری توركیا لە دیوی كوردستانی باشور، سەعید ئاڵچی تیرۆر
دەكەن و تۆمەتەكە بەسەر د. شڤاندا دەسەپێنن و وا بڵاوی دەكەنەوە د. شڤان سەعید
ئاڵچی تیرۆر كردووە.
مەلا
مستەفا بارزانی
دەنێرێت بە شوێن هەریەك لە سەعید قرمزی تۆپراك ناسراو بە "دوکتور شڤان"
و حیكمەت بۆڵۆ تەكین ناسراو "چەكۆ" و "محەمەدێ بەگۆ" بۆ
گەڵاڵە. لەگەڵ گەیشتنیان دەستگیریان دەكەن و بۆ ماوەی چەند مانگ لە زیندان
دەیانهێڵنەوە، دواتر بە تۆمەتی تیرۆری "سەعید ئاڵچی" بە پێش چاوی
كادیرانی پەدەكە لە گەڵاڵە گوللە بارانیان دەكەن و تەرمەكانیان دەشارنەوە.[7]
موسا عەنتەر لە بەشێكی
یادەوەرییەكەیدا دەڵێت: دوای تیرۆركردنی د. شڤان و هاوڕێكانی
مەلا مستەفا میتی تورك بانگهێشتی گەڵاڵە دەكات بۆ ئەوەی تەرمی شۆڕشگێرەكان
نیشانیان بدات.[8]
5- تیرۆری مارگرێت جۆرج(١٩٦٩)
مارگرێت
جۆرج (بە ئینگلیزی: Margaret George)مارگرێت تاقە
پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلول دا بوو. مارگرێت ئافرەتێکی ئاشووریی کورد بوو کە بە یەکەم ژنی پێشمەرگەی
کورد ناوی لێدەبەن. مارگرێت لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە کاتێکدا کە کوردە موسوڵمانەکان
پێشمەرگەبوونیان بۆ ژنان بە قەدەغە دەزانی چووە نێو ھێزەکانی پێشمەرگەکانی مەلا مستەفای
بارزانی و بە ھۆی ئازایی و نەترسییەکەوە زۆر زوو بەناوبانگ بوو. وێنەکانی مارگرێت
بۆ ھاندانی کوردەکان، بە گشتی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا بڵاو کرایەوە. بەڵام لە شەوی
٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ لە گوندی قەڵاقومری تیرۆر کرا. [9]
رهفیق
پشدهری لهکتێبهکهیدا،کوردستان لاپهڕه"35 دهڵێت"یهکهم پێشمهرگه"ژن"لهشۆڕشی
ئهیلول ساڵی 1961 خوشکه مارگرێت بوو، لهسهر داوای "حهمایل خان" به
فهرمانی مهلا مستهفا بارزانی تیرۆر
کرا".
بنەماڵەی
بازانی بۆ ڕەوایەتیدان بەم تیرۆرە تۆمەتی ئەوەی دەخەنە پاڵ کە ژنێکی بێ ناموس و بێ
ئەخلاق بووە.[10]
٦- تیرۆری ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان (٢٠١٠)
ئەم
ڕۆژنامەنوسە لە بەردەم زانکۆی سەلاحەدین لە لایەن پاراستنی پارتی دەڕفێندرێت. دوای
دو ڕۆژ تەرمەکەی بە قۆڵبەستکراوی لە نزیک شاری موسڵ دۆزرایەوە.
سەردەشت
عوسمان ناسرابو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی
بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود، نێچیرڤان و مەسرور بارزانی.
وتارێکی
سەردەشت عوسمان بە ناوێکی موستەعار لە ژێر سەردێڕی«من عاشقی کچەکەی بارزانیم» بڵاو
دەبێتەوە.
سەرئەنجام
ئەم ڕۆژنامەنوسە دوای ڕفاندن دەکوژن و بۆ لابردنی شکی خەڵک لە سەر خۆیان تەرمەکەی
لە نزیک شاری موسڵ فڕێ دەدەن و ڕایدەگەیێنن کە ناوبراو پێوەندی بە تیڕۆریستە
ئیسلامیەکان بوە. بەڵام ئەم تۆهمەتە هێندە ساویلکانە و بێ بنەما بو کە دوایە
خۆشیان درێژەیان پێنەدا.
لە
زانستی کارناسی پۆلیسی دا ئەسڵێک هەیە کە دەڵێ: " ئەگەر قەتڵ یان تاوانێک
ڕوویدا و تاوانبار نەدیترایەوە، دەسەڵاتدارانی ئەم شوێنە لە پشتی تاوانەکەن.
تاوانبارانی
ئەم کەیسەش وەک باقی تیرۆرەکانی پاراستنی بنەماڵەی بارزانی تا ئێستا بە نەناسراوی
ماونەتەوە.[11]
٧-سوتاندنی
بازاڕەکانی هەولێر و کەرکوک و تۆمتبارکردنی پ ک ک و یەکیەتی نیشتمانی
ساڵی ۱۹۹۵ بنەماڵەی بارزانی و میتی
تورک تەقینەوەیەکی گەورەیان لە زاخۆ ئەنجام دا کە ۱۰۰ کەسی بێتاوانی تێدا کوژرا و
تاوانەکە یان خستە ملی یەکیەتی؟
سوتاندنی بازارەکانی هەولێر و
کەرکوک درێژەی هەمان پیلانەکانی بارزانی و تورکیایە کە دەیانەوێ بیخەنە سەر پ ک ک
تا شەرعیەت بدەن بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ قووڵایی باشوری کوردستان.[12]
پلانی پشت پەردەی سووتاندنەکانی هەولێر
و کەرکووک چۆن داڕێژراون؟
کۆمیتەی هاوبەشی
هەواڵگری عێراق، میت و پاراستن
لە سەردەمی سەرۆک
وەزیران مستەفا کازمی دا لە نێوان هەواڵگری نیشتمانی عێراق (کەسە نزیکەکانی مستەفا
کازمی)، میت و پاراستن دا کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەواڵگری دروست کرا، ئەرکی سەرەکی
ئەم کۆمیتەیە لێدان بوو لە نەیارەکانی ئەم سێ لەلایەنە وەک پەکەکە، یەکێتی و حەشدی
شەعبی. سنووری چالاکییەکانی ئەم کۆمیتەیە بەغدا، دیالە، کەرکووک و مووسڵ - شنگال
بوو. چەندین کادیر و لایەنگری پەکەکە لەلایەنی ئەم گرووپە کرانە ئامانج و کوژران،
گوومان دەکرێ کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش
لەلایەن ئەم گرووپەوە بووە، هەروەها دەگوترێت لێدان لە کێڵگەی غازی کۆڕمۆریش
لەلایەن سیخوڕ و ئەندامانی ئەم کۆمیتەوەیە بوو و ئێستا چەند کەسێکیان لەلایەن هێزە
ئەمنیەکانی سلێمانی و بەغداوە گیراون، هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. هەروەها
ناوی سەرپەرشتیارانی ئەم کۆمیتەش پارێزراوە لەبەر ڕەوشی ئەمنی، چونکە ئەو کەسانە
بە مستەفا کازمییشەوە هەندێکیان ڕایان کردووە و خۆیان شاردووتەوە چونکە داواکراوی
دادگای حکومەتی فیدراڵن. سەرچاوەکە ئەوەشی پێی گوتین، سیناریۆی ڕووداوی سووتاندنی
بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووکیش لەلایەن ئەم کۆمیتەوە دارێژراوە و هەندێک
کاربەدەستی ناو حکومەتی عێراق و هەواڵگری عێراق بە هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان – ئاژانسی پاراستن ئەنجامدراوە. بەپێی زانیارییەکان سەرپەرشتیارانی ئەم
کۆمیتەیە لەنێوان هەولێر و هەندێک وڵاتی تایبەتی کەنداو هاتووچۆ دەکەن.
هۆکاری تاوانبارکردنی
یەکێتی و پەکەکە پەیوەندی لەلایەک بە شەڕی پەکەکە و ئۆپەراسێوونی دەوڵەتی تورکیاوە
هەیە لالەیەکی تریش پەیوەندی نێوان ئێران و یەکێتیشەوە هەیە. پێشتریش دەوڵەتی
تورکیا لە ڕێگەی سیخوڕەکانی پاراستن لە ناو یەکێتی زانیاری وەرگرتبوو کەوا لە ڕێگای
فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە هاوکاری دەگەیەنرێتە پەکەکە و چەندین جار هەڕەشەی لە
یەکێتیش کردبوو، هەروەها گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیاشی ڕاگرتووە.
هەڵبەت ئەو هۆکارانەی کەوا دەوڵەتی تورکیا باسی دەکات هاوکاری هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی دژی داعشە بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە فەرمی بۆ هێزەکانی سووریایی
دیموکراتی دەنێریت. بەڵام لەم چەند ڕۆژەی دوایدا لە ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی
بابەتێک بڵاوکارەیەوە، گوایە ئێران و یەکێتی سیستەمی بەرگری ئاسمانیان بە پەکەکە
داوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە. میت و پاراستن پلانیان وایە بەم ڕووداوە
پەیوەندی و لینک لە نێوان ئێران، یەکێتی و پەکەکە دروست بکەن، هەروەها تۆمەتباریان
بکەن بەوەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لایەنگری ئێرانن و ئەمریکاش
هاوکارییەکانی پێیان دەدا بوەستێنێ.[13]
مێژوو
داستان و ئەفسانە نیە کە لە ڕابردو دا قەومابێ و تەواو بوبێ، بەڵکە گرینگترین
دەرسی ژیانە کە دەتوانین لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دەرسانەدا ئێستای کۆمەڵگا بناسین و
دواڕۆژیش پێشبینی بکەین.
پەڕاوێز و سەرچاوە:
- تەشقەڵە
= گێچەڵ، فڕوفێڵ ، دەبە کردن
[1]
- لە کتێبی خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد:
دوکتور قاسملو و مەلا عەبدوللا حەسەن
زادە: «مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی "بەڵام دوای ئەو خیانەتەی
قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش
ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە.
بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت مانگیان
لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن.» https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html
[2]
- لە کتێبی خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد:
دوکتور قاسملو و مەلا عەبدوللا حەسەن
زادە: «مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی "بەڵام دوای ئەو خیانەتەی
قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش
ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە.
بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت مانگیان
لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن.» https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html
[3]
- دوکتور قاسملو
و مەلا عەبدوللا حەسەن زادە:
مەسەلەی دزرانی
تەرمی مەلا مستەفا بارزانی ...
بەهەر حاڵ بێنە
سەر باسەکە. رۆژی دەی پووشپەڕی ئەم ساڵ لە شنۆوە خەبەر بە بەڕێوەبەەرایەتی حیزبی ئێمە
گەیشت کە تاقمێکی خۆ فرۆش و خوانەناش بەشەو گڵکۆی مەلا مستەفا بارزانی یان داوەتەوە
تەرمەکەیان دزیوە. بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە زۆر بەو خەبەرە ناڕەحەت بوو و بەڕەسمی
لە دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئئەو تاوانەی وەک کردەوەیەکی دژی ئینسانی و دژی ئیسلامی
مەحکووم کرد. بە خۆش یەوە هەر ئەو رۆژە خەبەر گەیشت کە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و بە
حورمەتەوە تەسلیمی بنەماڵەکەیان کراوەتەوە. دیسانیش کۆمیتەی ناوەندی بڕیاری دا کە
لەو کارەساتە بکۆڵێتەوە و تێ بکۆشێ ئەو تاوانبارانە بدۆزێتەوە بە سزای خۆیان بگەیەنێ.
لەو بارەوە ڕێنوێنی و دەستووری پێویست بە کۆمیتەی شارستانی حیزب لە ناوچەی شنۆیەش
درا.
بەڵام زۆر بە
سەر سوڕمانەوە دیتمان دارودەستەی قیادە و لە سەرووی هەموویانەوە مەسعود بارزانی کە
گویا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە زۆر پێتانە و بێشەرمانە دەستیان کرد بە بەیاننامە
دەرکردن و درۆ و بوختان هەڵبەستن بۆ حیزبی ئێمە کە گویا دزرانی تەرمی بارزانی بە
ئاگاداری و دەستووری حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە. هەر بە دوای ئەو درۆ و دەلەسەیەش
دا بە ڕەسمی هەڕەشەیان کرد کە ئەو کارە بێ سزا ناچێ و یان روحیان لەبەر دانابێ یان
قینی دڵیان بە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەڕێژن. رادیۆ شڕەکەشیان کە بە ئیمکانی
ڕیژێمی کۆنەپەرستی خومەینی لە مەرگەوەری ناوچەی ورمێ دامەزراوە لێکدا لێکدا دەستی
کرد بەبڵاو کردنەوەی تۆمەت و بوختانی بێشەرمانە لە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان و
بزوتنەوەی میللی دیموکراتیکی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.
تەنیا جوابی ئێمە
بۆ ئەو هەمو درۆ و دەلەسەیەی بەکرێگیراوانی ئیمپریالیزم ئەوەندە بوو کە لە ڕادیۆ دەنگی
کوردستانەوە ڕامان گەیاند ئێمە دەرهێنانی تەرمی بارزانی جارێکی دیکە مەحکووم دەکەین
و بە هەموو توانامانەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکان تێدەکۆشین. بەڵام ئەگەر هێندێک
کەس بیانەوێ ئەو ڕووداوە بکەنە بیانوو بۆ ئاژاوە نانەوە لە ناوچەی شنۆ و ورمێ دەبێ
بزانن کە لەگەڵ هێزی یەکگرتووی شەش میلیون کوردی ئێرانی بەرە و ڕوو دەبن.
پاش نیو بژی
کردنی هێندێک لە هێزە سیاسی یەکانی کوردستان لە سەر داواو و پێشنیاری ماڵی بارزانی
! بڕیاردرا کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لە نوێنەرانی حیزبی ئێمە و قیادە و ئەوهێزە
کوردستانی یانە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە پێک بێ. کەچی کاتێک ئەو کۆمسیۆنە لە شنۆیە
کۆبووەوە ، هیچ نوێنەرێک لەلایەن قیادەوە نەهات.کاتێک نوێنەرانی حیزبی ئێمە هۆی نەهاتنەکەی
پرسیبوو برایانی کوردستانی گوتبوویان کە قیادە پێ خۆش بوە ئەمجارە تەنیا ئێمە بێن
و بۆ جاری دووهەم ئەوانیش نوێنەری خۆیان بنێرن.
هەر ئەو دەم
نوێنەری حیزبی ئێمە بە نوێنەری هێزە کوردستانی یەکانی گوتبوو کە ئەو هەڕەشە و گوڕەشەی
بارزانی یەکان دەیکەن و ئەوە کە حازرنین بێنە لای ئێمە و لە کۆمسیۆن دا بەشداربن ئەو
فکرە بۆ ئێمە دێنێتە پێش کە ئەو کارە دەستی خۆیان کراوە...
چونکە ئێمە ئەگەر
بمانەوێ شەڕ بە قیادە بفرۆشین پێویستمان بەو جۆرە کارە دژی ئینسانی یانە نیە. ئەوان
زۆر تاوانیان دەرهەقی ئێمە کردووە کە ئەگەر بمانەویستایە شەڕیان لەگەڵ بکەین دەبوو
لەسەریان وەدەنگ بێین. بەڵام وادیارە ئەوان دەیانەوێ شەڕێک بە ئێمە بفرۆشن و ئەو شانۆیەشیان
بۆ ساز کردوە کە هەستی هێندێ لە برا کوردە عێراقی یەکان لە دژی ئێمە هان بدەن.
پاشان نوێنەرانی
هێزە کوردستانی یەکان گوتبوویان کە ئێستا قیادە ئەو توند و تیژی یەی نەماوە و زیاتر
بە شێوەیەکی سیاسی و ئووسووڵی بۆ مەسەلەکە دەچێ و لەوانەشە بۆ جاری دووهەم حەتمەن
نوێنەری خۆی بنێرێ.
هەڵبەتە ئێمە
زۆرمان پێ خۆش بوو کە قیادە ڕێگای ئەقڵ و مەنتیقی گرتبێ و ئامادە بێ پێکەوە
تاوانبارانی ئەو کارەساتە بدۆزینەوە. کەچی بەداخەوە دەرکەوت کە بەو جۆرە ویستویانە
براکانی نوێنەری هێزە سیاسی یەکانی کوردستانیش فریو بدەن و لەبن پەردەوە خۆیان بۆ
پێلانی شەیتانی خۆیان ئامادە بکەن.
لێکۆڵینەوە لەمەسەلەی
دزرانی جەنازەی بارزانی هێندێک شتی سەرنج راکێشی خستە ڕوو جارێ تەرمی بارزانی تەنیا
بیست میتر دوورتر لە قەبرەکەی بە ساغ و سڵامەتی دۆزرابووە.
ئەمجار دەرکەوت
کابرایەک بە ناوی ڕحیم میران کە لەلایەن ماڵی بارزانەوە ئاگاداری گۆڕستانەکەی پێ
سپێراوە سێ چوار مانگ بووە بەو نێوەدا نەهاتوە. تەنیا ڕۆژی پێش ئەو ڕووداوە پەیدابووە
و پیاوێکی بەکرێ گرتوە کە سبەینێ بێ گیای سەر گۆڕی بارزانی بدروی. بۆ بەیانیش پێش
دنیا ڕووناک بوون هەر ئەو کابرایە چوتە لای باوکی کرێکارەکە و گوتوویە با کوڕەکەت
نەیە چونکە جەنازەی بارزانی دزراوە.
دوای ئەو شانۆسازیە
ڕەحیم میران چوتە مەرگەورە خەبەری بە بارزانی یەکان داوە. بەڵام لە ڕێگا تووشی هەرکەس
بووە گوتویە دەچمە ورمێ و کاتێک هاتوتەوە شنۆیش وای نیشان داوە کە ئاگای لە دزرانی
تەرمی بارزانی نیە. پاشانیش هەڵاتوە و چوتە لای مەسعود بارزانی و ئێستاش کە ئێستایە
لە باوەشی خۆیان گرتوە نەیان هێشتوە بێتەوە شنۆیە کە تەحقیقی لێ بکرێ.
بەڵام ڕووداوەکانی
دواتر هێندی شتی تازەشیان دەرخست. جاری دەرکەوت کە کوڕانی بارزانی بۆ بردنە پێشی پیلانی
دژی گەلی خۆیان زۆریان لەو ڕووداوە کەڵکی خراپ وەرگرتوە. ئەوان هێندی لە کوردە پەنابەرە
عێراقی یەکانیان بەو جۆرە لە دەوری خۆیان کۆکردوەتەوە و لەدژی خەڵکی کوردستانی ئێران
و بە تایبەتی حیزبی ئێمە هانیان داون.
... نەخشەی هێرش
بۆ سەر ناوچەکانی مەرگەور و تەرگەورە و دە.... و شنۆیان کێشاوە. ئەوە بوو کە بەکەڵک
وەرگرتن لە دڵپاکی ئێمە و بە ئاگاداری لەو ڕاستی یە کە پێشمەرگە خۆی بۆ شەڕێکی وا
ئامادە نەکردوە پێش جاش و پاسدار و ئەرتەشی ئێران و بە کوشتدانی دەیان کەس لە کوردە-
هەڵخەڵەتاوەکانی عێراق لە پشتەوە خەنجەریان لە گەلی کور دا. ناوچەی مەرگەوەر و شنۆیان
لەدەستی پێشمەرگە دەرهێنا و دیانە دەستی دوژمنی فاشیست و کۆنەپەرستی گەلی کورد.
بەڵام دوای ئەو
خیانەتەی قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی
مەسەلەکەش ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە
بە قیادە. بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت
مانگیان لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن... https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html
[4]
- https://tinyurl.com/4n2jpcwp
[5]
- https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=80774&rp=0&act=pdf&rf=1
[6]
- مەلا ڕەسوڵ پێشنماز
لە جوابی درۆ و بوختانەکانی هەژار دەرحەق بە سلێمان موعینی :
ئەو نەزەرانە
لە سەر کاک سولەیمانی شەهید بۆ نموونە یەکدانەشیان ڕاست نییە و لە بوغز و کینە و خۆشیرن
کردن بەولاوە چی تری تێدا نییە. چونکە کاک سولەیمان خۆی نەکردووەتە جێنیشینی ئەحمەد
تۆفیق،بەڵکە هەر لە کۆنگرەی دووهەمەوە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دەعەمەلدا نەفەری
دووهەمی حیزب بووە.باسی داوێن پیسی و پووڵ پەرستی و ترسەنۆکی دەکا.کەسێکی هەژاری لە
نیزیکەوە نەناسیبێ ڕەنگە وا بیر بکاتەوە لەوبارانەوە بێچووە مەلائیکە بووە. ئەوانەی
ماون و لەگەڵ ئێمە بوون دەزانن من و کاک سولەیمان یەکجار زۆرمان یەکتر خۆشدەویست و
بەشی هەرە زۆری ئەو چەند ساڵەش هەتا پێش شەهید بوونی هەر بە یەکەوە بووین و لە تەواوی
سەفەرەکانی کە بۆ وڵات کردوومانە، لێک دانەبڕاوین و شەوانەش چ لە ئاوەدانیان و چ لە
چۆلیان لە نیزیک یەک نووستووین، قەتم عەمەلێکی وا پێوە نەدیوە دوور بێ لە ئەخلاقی
پێشمەرگانە و شۆڕشگێڕانە.
بۆ مەسەلەی گیرفان
و فەرق و جیاوازی لە گەڵ هەواڵەکانی،ئێمە ئەو کات هیچمان گیرفانێکمان نەبوو تا فەرق
و جیاوازی تێدا هەبێ،ماڵم هەقە لەو بارانەشەوە سولەیمانی موعینی پووڵ و کای لە لا
وەک یەک بوو، تەنانەت لە سەر ئەو مەسەلانە لە گەڵ بابی خۆشی نێوانی زۆر خۆش نەبوو.
لە سەر ترسەنۆکی،
ئەگەر ئەو ئینسانە وەکی هەژار دەڵێ ئاوا با، چۆن بوو لێکدا لێکدا سەفەری وڵاتی دەکردەوە
و دوو مانگ و سێ مانگ دە زەمانی "شا"ی دا بەو هەموو ژاندارم و پاسگا و دەسەڵاتەوە،
لە ناوچەکانی سەردەشت و پیرانشار و مەهاباد و بۆکان دەخولایەوە و پیتاکی بۆ شۆڕشی
ئەیلوول و بارزانییەکان کۆ دەکردەوە و تەشکیلات و حەوزە و شانەی بۆ حیزبی دێمۆکڕات
پێک دێنا؟ چۆنە ئێمە کە لە گەڵی بووین هەستمان پێ نەکردووە، بەڵام هەژار لە بەغدا ڕا
زانیویە کە سولەیمانی موعینی ترسەنۆکە!
.... بە بۆچوونی من، هەژار ئەو قسانەی هەموو بۆ ئەوە
ساز کردووە کە وابنوێنێ سولەیمانی موعینی کە لە لایەن بارەگای بارزانییەوە شەهید
کراوە و داویانەتەوە بە ئێران،ئینسانێکی دژی بارزانی و شۆڕشەکەی بووە و ئەوان هەقیان
بووە کە کووشتوویانە.دە حاڵێکدا بۆخۆیان بۆیان ڕوون بۆتەوە کارێکی خراپ و هەڵەیەکی
مێژووییان کردووە و هیچ بەڵگەیەکیان بە دەستەوە نییە کە سولەیمانی موعینی و هاواڵەکانی
چکۆڵەترین هەڵەیەکی دژی شۆڕش و بارزانیان کرد بێ. ئەوەش بە جێگای خۆی، "مونتەقیمی
قازی" چی کردبوو، لە گەڵاڵە و لە بن دەستی بارەگای بارزانی درایەوە بە ڕێژیمی
شا؛ "مەلا ڕەحیمی وێردی" چی کردبوو، عەبدولوەهابی ئەترووشی خۆفرۆش کوشتی
و تەحویلی ئێرانی دایەوە؛ "خاڵە ئەسکەندەری هەورامی" و پێنج هاواڵەکانی
چیان کردبوو، تەسلیمی ئێرانیان کردنەوە؟ مەگەر " ساڵح لاجانی" و ڕەفیقەکانی
خۆیان تەسلیمی شۆڕش نەکردەوە، کەچی بە بۆچوونی من هەژار بە هێنانە گۆڕی ئەو باسانە
هەم شەخسییەتی خۆی هێناوەتە ژێر پرسیارەوە و هەم دەردی سەریی زیاتری بۆ پارتی و
بارەگای بارزانی دروست کردووە. هەر بۆیەش داوای کردووە پاش خۆی چێشتی مجێور بڵاو
بکرێتەوە.
کاک هەژار دەڵێ
کە " جەماعەتی ساڵح لاجانییان هێنا تەحویلیان بدەنەوە. دایک و بابی "
عومەر حەوتەوانە" خۆیان دەکن هاویشتم و پاڕانەوە کە کوڕەکەیان ڕزگار کەم،
چووم داوام لە بارزانی کرد و پێش درانەویان عومەریان بەرهەڵدا کرد بوو و گوتبوویان
ڕای کردوە".
بە ڕاستی شت
ئاوا نەڕەنگێ و هەڵنەبەسترێ تامی نابێ.ئەدی بۆچی ناڵێ عومەر جاسووسی خۆیان بوو
ناردبوویانە ناو ئەوان بۆخەبەرچینی و جاسووسی. باشە ئەگەر ڕاست دەکا و هێندە قسەی
لای بارزانی ڕۆیوە بۆ کارێکی وای نەکرد سولەیمان و ساڵح لاجانی و ئەوانی دیکەش لە
کوشتن و تەحویل درانەوە بە ئێران ڕزگار بکا.
https://ruwange.blogspot.com/2010/04/blog-post_22.html
[7]
- محەمەد عەلی یونس
سەركردەی ئەو كاتی پەدەكە لە گەڵاڵە چۆنێتی ڕووداوەكەی باسكرد و وتبووی، كاتێك د.
شڤان و هاوڕێكانیان لەلایەن بارزانییەوە گوللە بارانكران، ئەوەندەمان پێناخۆش بوو
دەستمان كرد بە گریان، بەڵام دەسەڵاتی مەلا مستەفامان نەبوو. https://rojnews.news/?p=407008
[8]
- https://rojnews.news/?p=407008
[9]
- https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20190105140017184100&lng=21
[10]
- https://www.emrro.com/margiret.htm
[11]
- https://zaniary.com/blog/6092b1187b564
[12]
- https://www.youtube.com/watch?v=nMJKR3_AITQ
[13] -https://www.tevdapress.com/?mod=news&id=2142&fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR0xzMOaSl11Y2t1SfDjH_dUwuKVp29_yKA4yD-zXetvlqHO18gHUhoAlVU_aem_47OWNOLl8CCyxJ8WQkWH5A
سەعید ئاڵچی
دوکتور شوان







نظرات
ارسال یک نظر