بۆچی #ژن لە باشور بەرەو لێژ ڕۆیی و لە ڕۆژهەڵات بەرەو #ژیان و #ئازادی ؟
![]() |
| گۆڕستانێکی ژنانی باشوری کوردستان کە لە لایەن مێرد، باب، برا بێشەڕەفەکانیان کوژراون |
بۆچی #ژن لە باشور بەرەو لێژ ڕۆیی و لە ڕۆژهەڵات بەرەو #ژیان و #ئازادی ؟
شێرزاد ڕۆژهەڵاتی
(تکایە لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە با زۆرترین خوێنەری هەبێت)
"تا مێشکەکان تەکان نەخۆن، هیچ شتێک تەکان ناخوا"
***
لە ١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ئێستا(٢٠٢٢) نزیک سی هەزار کچ و ئافرەت لە بە دەستی کەس و کاریان کوژراون.
پێش دەسەڵاتی کوردایەتی، کوشتنی ساڵانەی ژنان لە هەمو باشور نەدەگەییشتە بیست کەس.
بەڵام ئێستا ساڵانە سەدان ژن بە دەستی ، باوک، برا و مێردەکانیان دەکوژرێن و بنەماڵەکانیان بۆ پاراستنی ئابڕوی خۆیان لە ژێر ناوی خۆکوژی، کەوتنە خوارەوە لە بڵیندایی، نەخۆشی جڵدەی دڵ و مێشک، ژەهراوی بون بە گاز، دوکەڵ و پاککەرەوەکان لە حەمام و ... پەردەپۆش دەکەن. کەمتر لە ١٠٪ی ئەم تاوانانە ئاشکرا دەبن. بۆ نمونە لە مانگی ڕەشەمەی(ماەس)٢٠٢٢ ناو و چۆنیەتی کوژرانی ئەم پێنج ژنە ئاشکرا کران: (سەروین خوڕشید، پەرژین نەسرەدین، مەریەم یەعقوب، شەنیار ئەنوەر، ماریا سامی)
سەرچاوەی ئەم کوشتارانە دەگەڕێتەوە بۆ فەرهەنگ و کەلتوری کوردایەتی کۆنەپەرەستانەی شێخ ئاغاکانی باشوری کوردستان کە ساڵی ١٩٦١ لە دژی دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران لە دەوڵەتی پێشکەوتنخوازی عەبدولکەریم قاسم یاغی بون و ساواکی ئێران و سیای ئامریکا و موسادی ئیسڕائیل چاردە ساڵ شەریان پێ کردن و ناویان نا کوردایەتی.
وتەی مەلا مستەفا بارزانی، ئۆستورەی کوردایەتی دیوەخان، سەبارەت بە ماف و دەوری ژن لە کۆمەڵگا دا:
"ژن دەبی شێوێ خۆ لێنێ، دەڤرێ خۆ بشوا، نانێ خۆ بکا، زارۆکێ خۆ مەزن بکا و گانێ خۆ بدا"
ئەم ڕێبازە، بێجگە لە ژێر چەپۆکی و چارەڕەشی، چ دیاریەکی بۆ ژنانی کورد پێیە؟
لە ژێر سێبەری ڕەشی ئەم کەلتورە دا، ئێستا ژنانی بارزانی لە ژنانی عەرەبستان داپۆشراوتر و بێ مافترن.
نەتەوەیێک بەم عەقڵە گۆش درابێ، کوژرانی ماریاکانی بە دەستی باب و براکانیان شتێکی چاوەڕوانکراوە. سی ساڵ تاوانی ژنکوژی لە باشوری بندەستی چەتەگەری کوردایەتی هیچ ناڕەزایەتیەکی جەماوەری لێنەکەوتەوە.
بەڵام؛
ڕازی فەلسەفەی #ژن #ژیان #ئازادی
کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئاخیر ڕۆژەکانی هاوینی ٢٠٢٢ بوو بە هۆکاری گەورەترین ناڕەزایەتی جەماوەری لە نێو کورد و گشت نەتەوەکانی ئێران دا.
کوردی ڕۆهەڵات و گەلانی ئێران ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە پێگەی ژنیان لە کارەکەری ماڵ و عەورەتێ بەتاڵ کردنەوەی شەهوەتی گۆڵەکەری مێرد گۆڕی بۆ جوانترین دروشمی بەرابەری و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
ئێستا کاتی ئەوە هاتوە لە خۆمان بپرسین کوردی باشور لە ژێر دەسەڵاتی شێخ-ئاغانی کوردایەتی چیان بە دەست هێناوە و چیان لە دەست داوە؟
ئایا کوردی ڕۆژهەڵات دەبێ حەسرەت بۆ ژیانی کوردی باشور بخوازن؟
یان ڕێگای سێهەم؟
لە جیاتی هەنگاو نان لە کوێرەڕێی کوردایەتی کۆنەپەرەستانەی ژنکوژ و مێشک برشاوی و چەتەگەری کوردی، هێز و تواناکانی خۆمان لە گەڵ گشت گەلان و ئازادیخوازانی ئێران گرێ بدەین بۆ ئامانجەکانی گەورەی مرۆڤایەتی؛ وەک:
#یەکسانی و #دادپەروەری کۆمەڵایەتی، #بەرابەری ژن و پیاو، #ئازادی تاک، #ئازادی بیر و باوەڕ، #دێموکڕاسی ڕاستەوخۆ، #ڕووناکبیری، #گەشەی ئابوری و بەرهەمهێنان، #برایەتی گەلان و #خۆشەویستی بۆ مرۆڤ، #کۆمەڵگا، #سروشت، #ژینگە و #گشت مرۆڤایەتی...
ئەوەی دەیڵێم خەیاڵپڵاو نیە.
لە ڕۆژهەڵات و گشت ئێران گوێم لە زمزمەی زوڵاڵی #کانی #ژین و #ژیانەوەیە بە سرودی: #ژن #ژیان #ئازادی
بۆچی نابێ ڕێگا بدرێ سیستمی کوردایەتی باشور لە ڕۆژهەڵات دەبمەزرێ؟
ئاغاواتی فەرمانڕەوای کوردایەتی لە ماوەی سی ساڵ، مێشکی جەماوەریان بە کەلتوری بیابان ئاخنیوە. لە جیاتی شارومەندی وشیار و ڕووناکبیر؛ کۆیلە و ڕەعیەتی سەرشۆڕ و گوێ لە مستیان پەروەردە کردوە.
چینی سەردەستی کورد، هەڵگری کەلتوری کۆنەپەرەستانەی هەزاران ساڵ لەوە پێشە. لە دونیای ئەمانە دا جێگەی ژن لە قوژبنی ماڵەوەیە و مافی نیوە پیاویشی نیە.
ژن دایکە بۆ بە دونیا هێنانی کوڕان، خزمەتکارە بۆ مێرد و براکانی، کانگای چیژی سێکسیە بۆ مێردەکەی کە بە خاوەنی دەناسرێ. مێرد بە پێی دەوڵەمەندی دەتوانێ هەوێی بە سەر بێنێ یان ویلا و ژیلای تایبەتی لە ناوەوە و درەوەی وڵات هەبێت.
مێشکی پیاوەکانیان لە ناو گەڵی ژن و کچەکانیان چەقاندوە؛ تا بیر و هۆشیان نەگاتە مافە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبای ٢٤ سەعاتە، پێشەسازی و ئابوری پێشکەوتو، دەرمانی خۆڕایی، بیمەی کۆمەڵایەتی، کار، خانو، ئازادی و بەرابەری و....
ژنانی کورد لە ناو سیستمی کوردایەتی دیوەخان، هیچ ڕێز و حورمەتێکیان نیە. تەنانەت ئەگەر بنەماڵەکەشیان سەر بە چینی سەردەست و مافیای دەسەڵات بێت. چونکە کەلتوری ئەم کوردایەتیە زۆر دواکەوتوترە لە چینی سەردەستی دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە.
بنەماڵەی بارزانی وەک مەرجەعی کوردایەتی دیوەخان و ڕێبەری چینی سەردەستی کورد، تا ئێستا قۆناغی شێخایەتی، دەرەبەگایەتی و کەلتوری نێرسالارییان تێپەڕ نەکردوە و نایکەن.
شوێنکەوتوەکانی بارزانی لە ئەنەکەسەکانی ڕۆژئاوا تا ئیخوان و سونەکڕاتەکانی ڕۆژهەڵات خاوەنی هەمان کەلتوری بارزانین؛ و بێجگە لە ژێرچەپۆکی و بێمافی هیچ خەونێکی خۆشیان بۆ ژنی ڕۆژهەڵات پێ نیە.
![]() |
| ژن لە ڕوانگەی کاهینەکانی دیوەخانی کوردایەتی |
چۆن مەلا مستەفا لە ماوەی ١٤ ساڵ(١٩٦٤-١٩٦١) کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەدان ساڵ بەرەو پشتەوە گێڕاوە؟
دوو نمونە:
١- مەلا مستەفا داب و نەریتی ڕەشبەڵەکی(شایی) کوردی قاچاغ کرد. ئەم ڕەسمە لە دەورەی دایکسالاری بۆ کورد مابۆوە. لە شایی کوردی دا ژن هەڵدەبژێری کە لە دەستی چ کەسێک هەڵپەڕێ. ئەمەش بەشێک لە مافەکانی ژنی بۆ دەگەڕاندەوە. مەلاکان لە ماوەی ١٣٠٠ ساڵ دا نەیانتوانیبو لەناوی بەرن، بەڵام مەلا مستەفا لە شار و دێهاتی بندەستی خۆی قاچاغی کرد.
٢- ڕەدوکەوتن و ژنهەڵگرتن ڕەسمێک بو کە لە کۆمەڵگای کوردەواری وەک دەرگایەکی بچوکی ناڕەسمی کچ و کوڕانی ئازاد دەکرد بۆ هەڵبژارتنی هاوسەر. مەلا مستەفا ئەم دەگایەشی بەست و بە پێی قانون کەسانێک ئەم یاسایەیان پێشێل کردبایە مەحکوم بە کوژران دەبون.
هەرچەند حکومەتی عەشایەری مەلا مستەفا ساڵی ١٩٧٥ ڕوخا، بەڵام ئەم یاسایانە لە زەینی کۆمەڵگا دا ڕیشەی داکوتا و بوو بە کەلتور.
دوای مەلا، خەڵک بۆخۆیان (باب- برا- ئامۆزا، مێرد و ...) بە کوشتنی کچ و ژنەکانیان ئەم کەلتورەیان زیندوو ڕاگرت.
لە ١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ئێستا(٢٠٢٢) نزیک سی هەزار کچ و ئافرەت لە بە دەستی کەس و کاریان کوژراون.




نظرات
ارسال یک نظر