کامیان مەترسیدارترە؟ دوشمنایەتی یان دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی؟

کامیان مەترسیدارترە؟

دوشمنایەتی یان دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی؟


لێرە کلیک بکە بۆ دابەزاندنی نوسخەی👈PDF


نێوەرۆک

دۆستایەتی خەتەرناکتر لە دوشمنایەتی

مەترسی دوشمنایەتی بارزانی

مەترسی دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی

١- پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا و بارزانی

٢- حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و بارزانی

٣- حیزبی شیوعی ئێراق و بارزانی

٤-یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بارزانی

سەردار"ئیرەج مەسجیدی" میعماری ڕاپەڕینی ١٩٩١ی باشوری کوردستان

پەراوێز و سەرچاوەکان

 

 

 

بێوە جاڵجاڵوکەی ڕەش


دۆستایەتی خەتەرناکتر لە دوشمنایەتی

دۆستایەتی هێزە کوردیەکان لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی وەک هاوسەرگیری جاڵجاڵوکەی نێرە لە گەڵ بێوە جاڵجاڵوکەی ڕەش. 

 بێوە جاڵجاڵوکەی ڕەش دوای جوتبون، مۆڵەتی ڕۆییشتن بە نێرەکەی نادات و دەیخوا. بەم شێوازە خۆراکێکی پڕ لە پڕۆتئین و ویتامینی دەست دەکەوێ تا بەهێز بێت و بەچکەکانی پێ بگەیێنێت.  


مەترسی دوشمنایەتی بارزانی

بۆ هێزە کوردیەکان، دوشمنایەتی بنەماڵەی بارزانی مەترسیدارە. چونکە بارزانی دۆستی ئیستڕاتژیکی داگیرکەرانی کوردستانە لە سەرکوتی شۆڕشگێڕانی چوار پارچەی کوردستان دا.

«دابین کردنی قازانجی دەوڵەت یان دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە پێناو پشتیوانی ئەوان بۆ ئاغایەتی بە سەر باشوری کوردستان»

ئەمە پوختەی تێزی دۆکترینی نەنوسراو، بەڵام گەڵاڵە کراو و بە پڕاتیک کراوی  مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانیە

بیرۆکەی تێزەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی میرنشینە کوردەکانی گرێدراوی دەوڵەتانی عوسمانی و ئێران کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەی زایینی‌دا کۆتاییان پێ‌هات.

میرنشینەکان بە پێی نزیکی جوغڕافیایی و میزانی دەسەڵاتی هەر یەک لەم دو زلهێزە دەسەڵاتی ناوچەیی خۆیان لە گەڵ یەکێک لەم دو دەوڵەتە گرێ دەدا.

هاوژیانی میرنشین و دەوڵەت بۆ هەردوکیان پڕقازنج بوەمیرنشین ناوچەکەی بە ماڵیات، باج و خەراج و شەڕکەرەروە خستۆتە خزمەت دەوڵەتدەوڵەتیش ئاغایەتی ویراسی بۆ میر و بنەماڵەکەی مسۆگەر کردوە و لە هێرشی میرنشین و دەوڵەتی دیکە پاراستویەتی.

بنەماڵەی بارزانی لە چوارچێوەی ئەم ئیستڕاتژیە دا یەک ڕۆژیش بێ‌پشتیوانی داگیرکەرانی کوردستان شەڕی هێزە کوردیەکانیان نەکردوە.  

بۆ نمونە یەکیەتی نیشتمانی لە شەڕی چوار ساڵەی ناوخۆیی(١٩٩٨-١٩٩٤) دا توشی شەڕی ڕاستەوخۆی ئێران، تورکیا و ئێراق بوو.

ساڵی یەکەم ئێران و ئیسلامیەکان پشتیوانی بارزانیان کرد(١٩٩٤) لە کۆتایی ئەم ساڵە دا یەکیەتی بە ناچاری ویستەکانی ئێرانی بۆ داخستنی ڕادیۆی حیزبی دێموکڕات و کەمپنشین کردنی ئەم حیزبەی قەبوڵ کرد. لە بەرانبەر ئەم تەنازولە دا، ئێران یارمەتی پارتی و ئیسلامیەکانی بۆ لێدانی یەکیەتی لە سەر سنورەکانی ڕاوەستاند.

 بارزانی دوای ئێران پەنای بۆ ئێراق و تورکیا برد. لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ سەدام هەولێری بۆ پارتی داگیر کرد. تورکیا بە تانک و پایگا و هێزی ئاسمانی پشتیوانی بارزانی کرد. لە ئاکام دا پارتی براوەی شەڕەکە دەرچو.

زایەڵەی زاگرۆس گفتوگۆکردن لەسەر قیادە مۆقەتە 2024 -7 -17

https://youtu.be/NDApxbq_UAo?si=-dj7K381Pg4saZaH

مێژووی هێزە کوردیەکانی چوار پارچەی کوردستان نیشانی داوە کە دوشمنایەتی بنەماڵەی بارزانی مەترسیدارە. بەڵام، دۆستایەتیان مەرگاوی و کوشندەیە. لێرە دا چوار نمونە لە ئاکامەکانی دۆستایەتی بارزانی دەخەینە ڕوو.

مەترسی دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی

  دوکتور شڤان، مەلا مستەفا


١- پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا و بارزانی

لە ١٢ ی ئاداری ١٩٧١ لە توركیا كودەتای سەربازی ئەنجام درا و لە ئەنجامی كودەتاكە، هەموو خەباتێکى سیاسیی و حزبی و مەدەنی قەدەغەكران و سەدان كەسی سیاسیی چەپ “سۆسیالست” دەستگیركران و خرانە كونجی زیندانەكانەوە.

سەعید ئاڵچی و دوکتور شڤان و هاوڕێكانی لە باكوور بەرەو باشووری كوردستان بەڕێدەكەون و بۆ دەستپێكردنەوەی شۆڕشێكی نوێ دژی ئەو كودەتا سەربازییەی لە توركیا ئەنجامدرابوو.

بارزانی بۆ لە ناو بردنی شۆڕشی باکور پیلانی میتی تورکیای بە شێوەی خوارەوە جێبەجێ کرد:

سەرەتا پاراستن لە گوندی قومری، نزیك سنوری توركیا لە دیوی كوردستانی باشور، سەعید ئاڵچی تیرۆر دەكەن و تۆمەتەكە بەسەر د. شڤاندا دەسەپێنن و وا بڵاوی دەكەنەوە دشڤان سەعید ئاڵچی تیرۆر كردووە.

مەلا مستەفا  بارزانی دەنێرێت بە شوێن هەریەك لە سەعید قرمزی تۆپراك ناسراو بە  "دوکتور شڤانو حیكمەت بۆڵۆ تەكین ناسراو "چەكۆو "محەمەدێ بەگۆبۆ گەڵاڵەلەگەڵ گەیشتنیان دەستگیریان دەكەن و بۆ ماوەی چەند مانگ لە زیندان دەیانهێڵنەوە، دواتر بە تۆمەتی تیرۆری "سەعید ئاڵچیبە پێش چاوی كادیرانی پەدەكە لە گەڵاڵە گوللە بارانیان دەكەن و تەرمەكانیان دەشارنەوە.[1]

Dr. Shiwan | Dr. Shivan | Dr. Şivan by Dr. Nasir Sorani فیلمی بەڵگەیی دوکتور شڤان

https://youtu.be/WMgAqZIHaXs?si=6lJLhhSjSnlFffCn

موسا عەنتەر لە بەشێكی یادەوەرییەكەیدا دەڵێتدوای تیرۆركردنی دشڤان و هاوڕێكانی، مەلا مستەفا میتی تورك بانگهێشتی گەڵاڵە دەكات بۆ ئەوەی تەرمی شۆڕشگێرەكان نیشانیان بدات.[2]

 

٢- حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و بارزانی

بە دوای هەڵایسانی شۆڕشی ١٩٦١ی باشور، دا سەدان کادر و تێکۆشەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە دەستی ساواکی ئێران پەنایان برد بۆ هەرێمی ژێر دەستی شۆڕش.

 وەک پێشمەرگە و چالاکوان لە خزمەت مەلا مستەفا دا بون. مەلا مستەفا بە پیلانی ساواکی ئێران ڕێبەرەکانی (سدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، سلێمان موعینی،[3] مەلا ڕەحیمی وەرتێ، دڵشاد ڕەسوڵی، قادر شەریف و خەلیل شەوباشی) بە ڕێگای تیرۆر و ئیعدام لەناو بردن و ٥٥ ئەندامی دیکەی ڕادەستی ئێران کرنەوە کە زۆربەیان ئیعدام کران(١٩٦٨-١٩٦٧).

ئەو زەمان مام جەلال و هاوڕێکانی بۆ پێشگیری لە پیلانی کوژرانی خۆیان بە دەست چەکدارانی بارزانی، پەنایان بۆ دەوڵەتی ئێراق بردبوو. مەلا مستەفا ناوی جاشی ٦٦ی لێنابون(لە هەمان کات دا بۆ خۆی جاشی ئێران، تورکیا و ئیسڕائیل بو). مام جەلال توانی ١٢٠ پێشمەرگە و کادری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە دەست پاراستنی بارزانی ڕزگار بکات و لە بەکرەجۆی سلێمانی هێزی "قازی محەمەد"ی لێ ساز کردن.[4]

ساڵی ١٩٨١ بە پیلانی هاوبەشی مەسعود و ئیدریس بارزانیدەسگای ئەمنیەتی ئێران لە شاری شنۆ  تەرمی مەلا مستەفا بارزانی لە گۆڕەکەی خرایە دەر و بە سەر حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان داهێنا.

هۆکاری ئەم کارە قیزەونە چی بوو؟

بنەماڵەی بارزانی کە پێشتر بەکرێگیراوی شای ئێران بوون، پاش ڕووخانی حەمە ڕەزاشا، ببوونە بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی ئێران و مانگانە دە ملیۆن تمەنیان وەردەگرت. [5]

 بەڵام پێشمەرگەکانیان شەڕیان بۆ نەدەکردن. ئەمەش ببۆ مایەی ناڕەزایەتی دەوڵەتی ئێران کە وەک ناڕەزایەتی بۆ ماوەی هەشت مانگ موچەی جاشانەی لێڕاگرتبون. [6]

کاتێک سەناریۆی هێنانەدەروەی تەرمی بارزانی و تۆمەتبارکردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێبەجێ کرا، پێشمەرگەکانی قیادەی موەقەت باوەڕیان کرد و بە دڵ و گیان چوونە ناو جەنگی دیموکرات و کۆمەڵە. بە شێوەیەک کە لە یەک رۆژدا لە دۆڵی بایزاوای شنۆ، ٢٢ پێشمەرگەی حزبی دیموکرات و ١١ ی کۆمەڵەیان کوشت.

بارزانیەکان لە درێژەی هێرشەکانیان دا توانیان بە هاوکاری هێزە کانی دەوڵەتی ئێران شارەکانی شنۆ، خانێ، ناوچە کوردنشینەکانی ورمێ و ڕۆژئاوای مەریوان لە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات پاکسازی بکەنبۆ ئاشنایی زیاتر لەم سیناریۆیە بڕوانە دەقی نوسراوەکەی دوکتور قاسملو+عەبدوڵا حەسەن زادە لە کتێبی (خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد). [7]

https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.htm

 

٣- حیزبی شیوعی ئێراق و بارزانی

حیزبی شیوعی ئێراق کە گەورەترین حیزب لە ئاستی هەمو ئێراق بوو، لە هەشتاکان لە گەڵ پارتی دێموکڕاتی بارزانی بەرەی جودی دامەزراند (جبهه وطنی دمکراتیک). ئەم حیزبە بوو بە کلکی بارزانی و خۆی کردە بەشێک لە شەڕی بارزانی و یەکیەتی.

لە ئاکام دا توشی کارەساتی قڕناقە و پشت ئاشان بوو.[8] ئەم کلکایەتیە لە هەمو ئاستێکی سیاسی، ئابوری و ... تا ئێستا درێژەی کێشاوە و بە قیمەتی دابەزینی پێگەی جەماوەری تا ئاستی بچوکترین حیزب تەواو بوە.

 

٤-یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بارزانی

 یەکیەتی نیشتمانی ساڵی ١٩٩٨ دوای چوار ساڵ شەڕ لە گەڵ بارزانی ئاشت بۆوە و پەیمانی بە ناو ئیستڕاتژیان مۆر کرد.

ساڵی ٢٠٠٥ مام جەلال لە پێناو پۆستی کارتۆنی سەرۆک کۆماری ئێراق، ویلایەتی موتڵەقەی بنەماڵی بارزانی بە سەر باشوری کوردستان قەبوڵ کرد. باقی بنەماڵەی تاڵەبانی و ڕێبەرانی یەکیەتی وەک سەرانی پارتی دێموکڕاتی بارزانی چونە ناو زەلکاوی گەندەڵی و خیانەت. یەکیەتی لەو کاتەوە لە پوکانەوە و داڕمانی بەردەوام دا بوە.

ئێستا یەکیەتی نیشتمانی لە قەوارەی حیزب دەرچوە و وەک بەرەیێکی ناکۆکی ئابوری و پیسخۆری گوێ لەمستی بارزانی لێهاتوە.

تەنیا کەسێکی کە گریمانە دەکرا بتوانێ یەکیەتی نیشتمانی پێش ڕاپەڕینی ١٩٩١ زیندوو بکاتەوە، لاهور شێج جەنگی بو. بۆیە بوو بە ئامانجی پیلانەکانی میت و پاراستنی بارزانی. 

کۆنگرەی ٢٠١٩ی یەکیەتی هیوایەکی بەخشی بە قاعیدە و جەماوەری خوارەوەی کە پانیکەکان پاکسازی بکرێن و ئەم هێزە لە پاشکۆیەتی پارتی بێتە دەر.

پاراستنی بارزانی ویستی لاهور شێخ جەنگی تیرۆر بکات. بەڵام لەم کارە ناکام مایەوە. هەر بۆیە مەسعود بارزانی کوڕەکانی مام جەلالی هان دا لە مانگی حەوتی ٢٠٢١ دژی ئامۆزاکەیان(لاهور) کودتا بکەن.

 

 

سەردار"ئیرەج مەسجیدی" میعماری ڕاپەڕینی ١٩٩١ی باشوری کوردستان

سەردار ئیرەج مەسجیدی(سەرۆکی بنکەی ڕەمەزانی سپای پاسدارانی ئێران) میعماری ڕاپەڕینی ١٩٩١ی باشوری کوردستان بوو.

لە گەڵ شکستی ئێراق لە کوەیت، شێعەکانی باشوری ئێراق دژی سەدام ڕاپەڕین. ئێران بۆ پێشگیری لە سەرکوتی شیعەکان و دروست کردنی بەرەی دوهەمی شەڕ، پلانی ڕاپەڕینی کوردەکانی باشوری کوردستانی بە سەردار مەسجیدی سپارد.  

ساڵی ١٩٩١ پارتی دێموکڕاتی بارزانی هێزی چەکداری زۆر کەم بو. بەڵام لە گەڵ جاش و مستەشارەکان پێوەندی هەبو. ڕاپەڕین لە غەیابی پارتی دا و لە سەر دەستی جەماوەری لایەنگری یەکیەتی نیشتمانی لە ڕانیە و بە پێشەنگی عەلی نەبی و مام جوتیار دەستی پێکرد.[9]

لە پێشدا پاریزگای سلێمانی، دوایە هەولێر، کەرکوک و دهۆک ئازاد کران. بنەماڵەی بارزانی لە کەرەج، زێوە، دزە و ڕاژانی ورمێ ڕا گەڕانەوە باشور و هاتنە سەر خوانی ئامادە و بونە شەریکی یەکیەتی لە حکومەتی باشوری کوردستان.

لەم زەمانە کە دا پێگەی جەماوەری پارتی دێموکڕاتی بارزانی نەدەگەییشتە یەک لە سەر پێنجی باشور. بارزانی بە نۆکەرایەتی ئێران، تورکیا وئێراق خۆیان دەوڵەمەند کرد و بە دەستوری داگیرکەران شەڕی کوردکوژیان بە سەر پ.ک.ک و یەکیەتی نیشتمانی دا سەپاند.[10]  

بە ڕاکێشانی جاشەکانی پێشو و کڕینی خەڵکانی برسی، قەڵەم فرۆش،گەل فرۆش حیزب فرۆش و مێژوو فرۆش بوون بە هێزی یەکەم و ٨٠٪ی پارە و دەسەڵاتی ئەم دەڤەرەیان بۆ خۆیان قۆرغ کرد.

 نانی خێڵی درۆی کوردایەتی بە تەواوی دە ڕۆنی کەوت. لۆمپەنەکانی ڕۆژهەڵات، باکور و ڕۆژئاواش وەک قالۆچە بۆ سەر تەرس و تەپاڵە بەرەو دیوەخانی بادینان و هەولێر ڕێچکەیان گرت....

 شایەر، ڕەقاسە، بەیت بێژ، مێژوو نووس(مێژوو ساز)، فاڵگیر، کۆنە سیاسی برسی، پاشماوەی ئاغاوات و مڵکدار، سەید، شێخ، مەلا  و تەنانەت هێندێک حیزبیش( وەک حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران حیزبی شیوعی کوردستانی عێراق، حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی ئێراق، پارتی ئازادی کوردستانی حوسێنی یەزانپەناه ) بە خڕی چونە سەر خوانی دیوەخانی کوردایەتی بارزانی. بونە بەشێک لە دەستگای تەبلیغاتی بنەماڵەی بارزانی بۆ سپیکردنەوەی کارنامەی ڕەشی ئەم بنەماڵەیە و گەوجاندنی خەڵکی کورد.

 لە دەستی راستەوە : صیاد شیرازی، دو چەکداری قیادە موقت و بەرپرسێکی سوپای پاسداران. ئەم وێنەیە لە کاتی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و قیادە موقت بۆ گرتنەوەی شاری شنۆ گیراوە.

هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (قیادە موەقەت) و سوپای پاسداران لە زمانی پێشمەرگەیکی ئەو حزبەوە

https://youtu.be/1Be_JWsal_E?si=Ut3SxJrBorCjPll
هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (قیادە موەقەت) و سوپای پاسداران لە زمانی پێشمەرگەیکی ئەو حیزبە.

 

پەراوێز و سەرچاوەکان



[1] محەمەد عەلی یونس سەركردەی ئەو كاتی پەدەكە لە گەڵاڵە چۆنێتی ڕووداوەكەی باسكرد و وتبووی، كاتێك د. شڤان و هاوڕێكانیان لەلایەن بارزانییەوە گوللە بارانكران، ئەوەندەمان پێناخۆش بوو دەستمان كرد بە گریان، بەڵام دەسەڵاتی مەلا مستەفامان نەبوو.                      https://rojnews.news/?p=407008

[2] https://rojnews.news/?p=407008

[3] شەهید کردنی کاک سلێمانی موعینی (١٩٦٨)

ساڵی ١٩٦٨ ساواکی ئێران ئەمر بە مەلا مستەفا دەکات کاک سلێمانی موعینی بکوژێ. مەلا مستەفا ئەمر بە سێ فەرماندە بە ناوەکانی عەبدولوەهاب ئەتروشی، سەدیق ئەفەندی و قالە تەگەرانی دەکات بۆ گرتنی کاک سلێمان.

ئەم سێ فەرماندەیە بە پێی پیلانی داڕێژراو کاک سلێمان و هەڤاڵێکی بە ناوی خەلیل شەوباش لە ناوچەی سلێمانی دەسگیر دەکەن. خەلیل شەوباش هەر لەم شوێنە ئیعدام دەکەن و کاک سلێمان دەبەنە زیندانی ڕایاتی بارزانی. لەم زیندانە دا دوای ماوەیەک کاک سلێمان ئیعدام دەکەن و تەرمەکەی ڕادەستی ئێران دەکەنەوە. ساوک بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک تەرمی کاک سلێمان بە شارەکانی خانێ، نەغەدە و مەهاباد دا دەگێڕێ و نیشانی خەڵکی دەدات.

کاک سلێمان کەسایەتیەکی خۆشەویست و بەناوبانگترین ڕێبەری ئەوکاتی حیزی دێموکڕات بو. کوشتن و ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی ناڕەزایەتیەکی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی لێ‌ پەیدا بو. ئەوکات تەلێویزیۆن و سۆسیال مێدیا و ... نەبون تا شایەرانی دیوەخانی بارزانی لەم ڕێگایانە خەڵک چەواشە بکەن و کەسایەتی کاک سلێمانی پێ بشکێنن.

دواتر هەژار موکریانی لە شەش لاپەڕەی چێشتی مجێور دا هەوڵی دا تا بە شکانی شکۆ و کەسایەتی کاک سلێمان ئابڕوویەک بۆ ئاغاکەی داتاشێ.

 

هەژاری موکریانی کە تا مرد ڕۆڵی شایەری دیوەخانی بارزانی و کوڕەکانی دەگێڕا، بۆ پاک و جوانکاری دەم و چاوی قاتڵ ( مەلا مستەفا) لە شەش لاپەڕەی کتێبی چێشتی مجێور دا (٤٩١تا ٤٩٥) هەرچی ناپاکی و ناحەزی لە خۆی دا شکی بردوە هەموی خستۆتە ملی کاک سلێمان.

بەڵام نەک نەیتوانی سیمای جوانی ئەم شۆڕشگێڕە خۆشەویستە بشێوێنێ، بەڵکو ئەم چەند لاپەڕەیە وەک زیندوترین بەڵگەی درۆزنی و نەفس‌نزمی شاعیر کەوتە دەست جەماوەی کوردستان و بو بە پەڵەیێکی ڕەش لە سەر نێوچاوانی شاعیر و ئاغاکەی

[4] بڕوانە کتێبی خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد: دوکتور قاسملو و مەلا عەبدوللا حەسەن زادە   https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html

 

[5] لە کتێبی خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد:

دوکتور قاسملو و مەلا عەبدوللا حەسەن زادە: «مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی "بەڵام دوای ئەو خیانەتەی قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە. بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت مانگیان لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن.»   https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html        

[6] لە کتێبی خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد:

دوکتور قاسملو و مەلا عەبدوللا حەسەن زادە: «مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی "بەڵام دوای ئەو خیانەتەی قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە. بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت مانگیان لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن.»   https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html

                     

[7] دوکتور قاسملو و مەلا عەبدوللا حەسەن زادە:

مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی ...

بەهەر حاڵ بێنە سەر باسەکە. رۆژی دەی پووشپەڕی ئەم ساڵ لە شنۆوە خەبەر بە بەڕێوەبەەرایەتی حیزبی ئێمە گەیشت کە تاقمێکی خۆ فرۆش و خوانەناش بەشەو گڵکۆی مەلا مستەفا بارزانی یان داوەتەوە تەرمەکەیان دزیوە. بەڕێوەبەرایەتی حیزبی ئێمە زۆر بەو خەبەرە ناڕەحەت بوو و بەڕەسمی لە دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئئەو تاوانەی وەک کردەوەیەکی دژی ئینسانی و دژی ئیسلامی مەحکووم کرد. بە خۆش یەوە هەر ئەو رۆژە خەبەر گەیشت کە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و بە حورمەتەوە تەسلیمی بنەماڵەکەیان کراوەتەوە. دیسانیش کۆمیتەی ناوەندی بڕیاری دا کە لەو کارەساتە بکۆڵێتەوە و تێ بکۆشێ ئەو تاوانبارانە بدۆزێتەوە بە سزای خۆیان بگەیەنێ. لەو بارەوە ڕێنوێنی و دەستووری پێویست بە کۆمیتەی شارستانی حیزب لە ناوچەی شنۆیەش درا.

 

بەڵام زۆر بە سەر سوڕمانەوە دیتمان دارودەستەی قیادە و لە سەرووی هەموویانەوە مەسعود بارزانی کە گویا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە زۆر پێتانە و بێشەرمانە دەستیان کرد بە بەیاننامە دەرکردن و درۆ و بوختان هەڵبەستن بۆ حیزبی ئێمە کە گویا دزرانی تەرمی بارزانی بە ئاگاداری و دەستووری حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە. هەر بە دوای ئەو درۆ و دەلەسەیەش دا بە ڕەسمی هەڕەشەیان کرد کە ئەو کارە بێ سزا ناچێ و یان روحیان لەبەر دانابێ یان قینی دڵیان بە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەڕێژن. رادیۆ شڕەکەشیان کە بە ئیمکانی ڕیژێمی کۆنەپەرستی خومەینی لە مەرگەوەری ناوچەی ورمێ دامەزراوە لێکدا لێکدا دەستی کرد بەبڵاو کردنەوەی تۆمەت و بوختانی بێشەرمانە لە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی میللی دیموکراتیکی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.

 

تەنیا جوابی ئێمە بۆ ئەو هەمو درۆ و دەلەسەیەی بەکرێگیراوانی ئیمپریالیزم ئەوەندە بوو کە لە ڕادیۆ دەنگی کوردستانەوە ڕامان گەیاند ئێمە دەرهێنانی تەرمی بارزانی جارێکی دیکە مەحکووم دەکەین و بە هەموو توانامانەوە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکان تێدەکۆشین. بەڵام ئەگەر هێندێک کەس بیانەوێ ئەو ڕووداوە بکەنە بیانوو بۆ ئاژاوە نانەوە لە ناوچەی شنۆ و ورمێ دەبێ بزانن کە لەگەڵ هێزی یەکگرتووی شەش میلیون کوردی ئێرانی بەرە و ڕوو دەبن.

پاش نیو بژی کردنی هێندێک لە هێزە سیاسی یەکانی کوردستان لە سەر داواو و پێشنیاری ماڵی بارزانی ! بڕیاردرا کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لە نوێنەرانی حیزبی ئێمە و قیادە و ئەوهێزە کوردستانی یانە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە پێک بێ. کەچی کاتێک ئەو کۆمسیۆنە لە شنۆیە کۆبووەوە ، هیچ نوێنەرێک لەلایەن قیادەوە نەهات.کاتێک نوێنەرانی حیزبی ئێمە هۆی نەهاتنەکەی پرسیبوو برایانی کوردستانی گوتبوویان کە قیادە پێ خۆش بوە ئەمجارە تەنیا ئێمە بێن و بۆ جاری دووهەم ئەوانیش نوێنەری خۆیان بنێرن.

 

هەر ئەو دەم نوێنەری حیزبی ئێمە بە نوێنەری هێزە کوردستانی یەکانی گوتبوو کە ئەو هەڕەشە و گوڕەشەی بارزانی یەکان دەیکەن و ئەوە کە حازرنین بێنە لای ئێمە و لە کۆمسیۆن دا بەشداربن ئەو فکرە بۆ ئێمە دێنێتە پێش کە ئەو کارە دەستی خۆیان کراوە...

 

چونکە ئێمە ئەگەر بمانەوێ شەڕ بە قیادە بفرۆشین پێویستمان بەو جۆرە کارە دژی ئینسانی یانە نیە. ئەوان زۆر تاوانیان دەرهەقی ئێمە کردووە کە ئەگەر بمانەویستایە شەڕیان لەگەڵ بکەین دەبوو لەسەریان وەدەنگ بێین. بەڵام وادیارە ئەوان دەیانەوێ شەڕێک بە ئێمە بفرۆشن و ئەو شانۆیەشیان بۆ ساز کردوە کە هەستی هێندێ لە برا کوردە عێراقی یەکان لە دژی ئێمە هان بدەن.

پاشان نوێنەرانی هێزە کوردستانی یەکان گوتبوویان کە ئێستا قیادە ئەو توند و تیژی یەی نەماوە و زیاتر بە شێوەیەکی سیاسی و ئووسووڵی بۆ مەسەلەکە دەچێ و لەوانەشە بۆ جاری دووهەم حەتمەن نوێنەری خۆی بنێرێ.

هەڵبەتە ئێمە زۆرمان پێ خۆش بوو کە قیادە ڕێگای ئەقڵ و مەنتیقی گرتبێ و ئامادە بێ پێکەوە تاوانبارانی ئەو کارەساتە بدۆزینەوە. کەچی بەداخەوە دەرکەوت کە بەو جۆرە ویستویانە براکانی نوێنەری هێزە سیاسی یەکانی کوردستانیش فریو بدەن و لەبن پەردەوە خۆیان بۆ پێلانی شەیتانی خۆیان ئامادە بکەن.

 

لێکۆڵینەوە لەمەسەلەی دزرانی جەنازەی بارزانی هێندێک شتی سەرنج راکێشی خستە ڕوو جارێ تەرمی بارزانی تەنیا بیست میتر دوورتر لە قەبرەکەی بە ساغ و سڵامەتی دۆزرابووە.

ئەمجار دەرکەوت کابرایەک بە ناوی ڕحیم میران کە لەلایەن ماڵی بارزانەوە ئاگاداری گۆڕستانەکەی پێ سپێراوە سێ چوار مانگ بووە بەو نێوەدا نەهاتوە. تەنیا ڕۆژی پێش ئەو ڕووداوە پەیدابووە و پیاوێکی بەکرێ گرتوە کە سبەینێ بێ گیای سەر گۆڕی بارزانی بدروی. بۆ بەیانیش پێش دنیا ڕووناک بوون هەر ئەو کابرایە چوتە لای باوکی کرێکارەکە و گوتوویە با کوڕەکەت نەیە چونکە جەنازەی بارزانی دزراوە.

 

دوای ئەو شانۆسازیە ڕەحیم میران چوتە مەرگەورە خەبەری بە بارزانی یەکان داوە. بەڵام لە ڕێگا تووشی هەرکەس بووە گوتویە دەچمە ورمێ و کاتێک هاتوتەوە شنۆیش وای نیشان داوە کە ئاگای لە دزرانی تەرمی بارزانی نیە. پاشانیش هەڵاتوە و چوتە لای مەسعود بارزانی و ئێستاش کە ئێستایە لە باوەشی خۆیان گرتوە نەیان هێشتوە بێتەوە شنۆیە کە تەحقیقی لێ بکرێ.

 

بەڵام ڕووداوەکانی دواتر هێندی شتی تازەشیان دەرخست. جاری دەرکەوت کە کوڕانی بارزانی بۆ بردنە پێشی پیلانی دژی گەلی خۆیان زۆریان لەو ڕووداوە کەڵکی خراپ وەرگرتوە. ئەوان هێندی لە کوردە پەنابەرە عێراقی یەکانیان بەو جۆرە لە دەوری خۆیان کۆکردوەتەوە و لەدژی خەڵکی کوردستانی ئێران و بە تایبەتی حیزبی ئێمە هانیان داون.

... نەخشەی هێرش بۆ سەر ناوچەکانی مەرگەور و تەرگەورە و دە.... و شنۆیان کێشاوە. ئەوە بوو کە بەکەڵک وەرگرتن لە دڵپاکی ئێمە و بە ئاگاداری لەو ڕاستی یە کە پێشمەرگە خۆی بۆ شەڕێکی وا ئامادە نەکردوە پێش جاش و پاسدار و ئەرتەشی ئێران و بە کوشتدانی دەیان کەس لە کوردە- هەڵخەڵەتاوەکانی عێراق لە پشتەوە خەنجەریان لە گەلی کور دا. ناوچەی مەرگەوەر و شنۆیان لەدەستی پێشمەرگە دەرهێنا و دیانە دەستی دوژمنی فاشیست و کۆنەپەرستی گەلی کورد.

 

بەڵام دوای ئەو خیانەتەی قیادە لە هێندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نێو خۆیانەوە چەند گۆشەیەکی دیکەی مەسەلەکەش ڕوون بوونەوە. دەرکەوت کە هەشت مانگ بووە ڕیژێمی خومەینی جاشانەکەی نەداوە بە قیادە. بەڵام بە دەست خۆشانەی ئەو خیانەتە بێجگە لە چەک و تەقەمەنی جاشانەی هەشت مانگیان لەسەریەک دوانێ. کە ئەگەر زیادی نەکردبێ. دەکاتە هەشتا میلیون تمەن...   https://asoroj.blogspot.com/2024/11/blog-post_16.html

                     

[8] ساڵی ١٩٨٣ لە قڕناقە و پشت ئاشان حیزبی شیوعی کەوتە بەر هێرشی یەکیەتی و زیاتر لە سەد کەسیان قوڕبانی شەڕێکی نابەرابەر بون. هەرچەند هەڵایسێنەری ئەم شەڕە پارتی و شیوعی (بەرەی جود) بوون، بەڵام  نوسەر کوشتاری شیوعی بە ناڕەوا و جنایەت دەزانێ. بە تایبەت کە زۆربەیان دوای ئەسیر بون، ئیعدام کراون.

[9] دوایە هەردوکیان بە دەستی چەکدارانی پارتی شەهید کران(١٩٩٤).

[10] -"بنەماڵەی بارزانی دۆستی ئیستڕاتژیکی داگیرکەرانی کوردستانن" لە ئاکام دا دوشنمی ئیستڕاتژیکی نەتەوەی کوردن"

 ئەم نەزانی، یان چاوپۆشیە بە قیمەتێکی زۆر گران لە سەر گەلی کورد و حیزبەکانی چوار پارچەی کوردستان تەواو بوە.    



نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی دا (پانتورک، ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ، ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز)

تهران و کردستان، عمقِ استراتژیکِ همدیگر