بەشێک لە خەیانەتەکانی مەلامستەفا و بنەماڵەی بارزانی دژ بە گەلی کورد:
بەشێک لە خەیانەتەکانی مەلامستەفا و بنەماڵەی بارزانی دژ بە گەلی کورد
٢- بەفەرمانی مەلا مستەفا هاوسەری کوڕەگەورەکەی"عوبێدوڵا"واتە بوکی خۆی بە منداڵەکەی ناو سکییەوە بەدەستی فارس باوە لە هەولێر کوژرا.
٣- مارگرێت تاقە پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلول دا بوو، بارزانی داوای پەیوەندی سیکسی لە مارگریت دەکات و ئەویش ڕازی نابیت بۆیە دوای ئەوەی بە زۆر دەستدرێژی دەکاتە سەر شەهیدی دەکات و تۆمەتی ئەوەی دەخەنە پاڵ کە ژنێکی بێ ناموس و بێ ئەخلاق بووە.
٤- ساڵی 1967 ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە لایەن چەکدارانی مەلا مستەفا شەهیدکران.یەک لە وانە برایمە سوری محەمەدە لاوەی خەڵکی ناوچەی خانێ بو لە گوندی ئالانەشەهیدیان کردوتەرمەکەیان دایەوە بە ڕژێمی ئێران.
٥- لە مانگی سیپتەمبەری 1967 دامەلا ڕەحیمی وەرتێ،ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن.
٦- دەستەی ساڵح لاجانی نۆ کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا،ئەوانیش گیران و درانەوە بە ئێران و هەمویان گولە باران کران.
٧- هەر لە هەمان مانگدا،سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر و مونتەقیمی قازی،لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی تر درانەوە بە ئێران.جیا لە مونتەقیمی قازی، هەمویان ئیعدام کران.
٨- مانگی ئایاری ساڵی 1968 هەردوو شۆڕشگێر سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دیلمان لەلایەن دەزگای پاراستنی بارزانی دەگیرێن، خەلیل شەوباش لە ڕیگا دەکوژن کاک سلێمان سجن دەکرێت و لە سەر داوای مەلامستەفا، هەژاری موکریانی لە سجن سەردانی سلێمان موعینی دەکات و سوکایەتی زۆری پێ دەکات کە لە چێشتی مجێو‌ر دا خۆی بەشێکی باس کردوە. دوایەش شەهیدی دەکرێ و تەرمەکەی درایەوە بە ساواکی ئێرانی.
٩- کوشتنی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا سەعید یاڵچی ، دکتۆر شڤان محەمەد بێگی، ،حەکۆو بروسک لە ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان.
١٠- لە ئاخرین کۆتاییەکانی ئاشبەتاڵدا،مەلا مستەفا فاخیر مێرگەسووری و خێڵەکەی قەتڵوعام کرد.
١١- تیرۆر کردنی سه‌رکرده پێشکەوتنخوازەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وانە سەدیق ئەنجیری و ئەسعەد خودایاری.
١٢- گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی 55 ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئیعدام کردنیان له‌لایه‌ن ساواکه‌وه 1967- 1968
١٣- سوتاندنی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله به زیندووی لە کانی ماسی 1963- 1964
١٣- سوتاندنی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله به زیندووی لە کانی ماسی 1963- 1964
١٤- جینایەتی جەنگی ناسراو به‌کاره‌ساتی هه‌کاری و شه‌هید کردنی 700 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی 1978
١٥- ئاشبه‌تاڵ پێکردنی شۆڕشێ 14 ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک/ 1975.
١٦- دیارنه‌مانی سه‌روه‌ت و سامانی شۆڕشی ئه‌یلول/ 1975.
١٧- کودەتای سەربازی بە سەر باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانی عیراق 1964.
١٨- فایلی په‌یوه‌ندی نێوان قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌و رژێمی پاشایه‌تی ئێران/ 1975- 1979
١٩- فایلی راونانی هه‌زاران خێزانی بارزانی، له‌شێخانی بارزان بۆ باوه‌شی رژێمی ئێراق/ 1974.
٢٠- هاوکاری سەربازی و سیخوری بۆ ڕژێمی ئێران لە شەڕی ئێران/ ئێراق. کاردانەوەی رژێمی بەعس بو بە هۆی ئەنفال و له‌ناوبردنی٨٠٠٠ بارزانی له‌قوشته‌په/ 1983.
٢١- قۆرغ کردنی داهاتی داهاتی گومرکی برایم خەلیل لە ١٩٩٤ تا ئێستا کە ڕۆژانە زیاتر لە ٢ ملیون دۆڵارە هه‌تا ئه‌مڕۆ.
٢٢- گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی دەیان میلیارد دۆلار له‌پرۆژه‌ی وه‌همی، دزی و تاڵانی سامانی نیشتمانی/ 1992- هه‌تا ئێستا.
٢٣- شه‌هید کردنی 67 گریلای بریندار، ڕۆژنامەوان و کادری پێ.کا.کا له هه‌ولێڕ، ساڵی 199٧
٢٤- تیرۆره‌کانی ساڵی 1991 ی بادینان وه‌ک نه‌زیر عومه‌ر، فرانسیس وره‌وف کامیل.
٢٥- شه‌هید کردنی ڕێباز‌و هاوڕێکانی که له شه‌ڕی ناوخۆدا به‌شدار نه‌بوو،به دیلی شه‌هیدیان کردن له بادینان.
٢٦- فایلی زمان بڕین وکوشتنی که‌ریم عوسمانی هونه‌رمه‌ند و سه‌دانی تر له 31 ی ئابدا و نه‌دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان به خاوه‌نه‌کانیان تا ئێستا.
٢٧ - شه‌هیدکردنی ئه‌م ناوانه له ساڵی 1964 ه‌وه تا 1975: (عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح،حسین قادر، نوری حه‌مدی علی،ساڵح عه‌ره‌ب،عبدوڵا،مه‌لا علی،سه‌یدعبدوڵا، مارف حوسین،مه‌لا محه‌مد ئه‌مین،محه‌مه‌د مام علی،محه‌مه‌د مام ئه‌مین،عومه‌ر مام عه‌لی، فه‌ره‌ج سه‌عید عبدوڵا (حه‌مه سوور) ئه‌حمه‌د علی ڕه‌شوانی، ئه‌حمه‌د عبدوڵا ئه‌میری، مه‌حمود سڵێمان دیگه‌ڵی،شێخ مسته‌فا به‌هره‌کانی،عه‌زه گورگه،عومه‌ر سۆفی ماوه‌تی،عوسمان به‌کر عه‌وینی،سه‌ید ئه‌نوه‌ر گرده عازه‌بان،عه‌بدولڕيحمان (داره‌وان)، مسته‌فا علی،عه‌زیز حمکۆ،عه‌تا برای حمکۆ، به‌کر گۆمه‌شینی،قادرحه‌سه‌ن شه‌قڵاوایی،حه‌مه ئه‌مین گورگ‌و،نوری کاکو، حوسه‌ین یونس، ئه‌حمه‌د قادر، خورشید حه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د برایم، حه‌مه ئه‌مین به‌کر علی، محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، حه‌سه‌ن عبدولڕه‌حمان،سالم ساڵح ئه‌فه‌ندی،محه‌مه‌د کویرا،عه‌بدوڵا سه‌رمان، ئه‌حمه‌د سه‌بری، عه‌بدوڵا ڕه‌حمان گه‌رمافی،عومه‌ر هادی، مه‌جید سه‌عید سوور،، ڕه‌شید قه‌ره‌و کۆچه‌ر، محه‌مه‌د زیندوو کۆچه‌ر،حه‌زفیا شلیمۆن،حسین که‌مه‌کی،سه‌لاح شێته ڕه‌وف، حه‌واس میرا، سه‌یق بابوخکی، مه‌سۆ بیفکی،که‌ریس نیکی گه‌ردی،نیکی گه‌ردی عه‌تا،ئه‌حمه‌د حاجی برا حه‌مه‌ی جاف، شێخ سه‌عید که‌سنه‌زانی،که‌ریم محه‌مه‌دسه‌عید، عه‌تا عه‌باس ئاغا.
٢٨- دوانزه کادری حیزبی شیوعی به‌فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی زاخۆ "عیسا سوار"به بڕیاری مه‌لامسته‌فای بارزان هه‌ر هه‌موویان تیرۆرکران.
٢٩- زیاتر له 600 پێشمه‌رگه له داخی ئاشبه‌تاڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆیان کوشت له ساڵی 1975
٣٠- تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووسان شێخ ستار،سۆرانی مامه حه‌مه،سه‌رده‌شت عوسمان 2008-2010
٣١- وێران کردنی گوندی که‌ڵه‌کن و کوشتنی حسین ئاغای سورچی و ئه‌نفال کردنیان١٩٩٦
-۳۲ پێشەنگی له‌شکری پاسداری ئێران بۆ سه‌ر کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ساڵی 1979-198٢
-۳۳ ئه‌سیرکردنی حه‌مه علی قه‌ره‌چه‌تانی که پێشتر فه‌رمانده‌ی پارتی بوو،هاته ناو یه‌کێتی وله‌شه‌ڕی ناوخۆ به ئه‌سیری شه‌هیتتان کرد وتا ئێستا ته‌رمه‌که‌یتان نه‌داوه‌ته‌وه به که‌س و کاری ساڵی 1996.
-۳۴ شه‌هید کردنی حه‌سه‌ن کوێستانی و هاوڕێکانی بە پیلانی وتووێژی ئاشتی کردن/ 1994
٣٥- داسەپاندنی هەمو شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ بە پاڵپشتی رژێمەکانی ئێراق، ئێران و تورکیا.
٣٦- داسەپاندنی شەڕی ناوخۆ بە سەر یەکیەتی نیشتمانی که بوو به هۆی کوشتنی 12000 ڕۆڵه‌ی کورد/ 1994-1997
٣٧- خیانه‌تی مێژوویی 31 ی ئابی 1996
٣٨- دوا بە دوای کۆبونەوەی نەهێنی تورکیا،داعش،بازانی لە ئەمان پایتەختی ئوردۆن، کە بو بە هۆی ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی، مەسعود بارزانی بە نەهێنی فەرمانی چۆل کردنی شەنگالی دا بە فەرماندرکانی پێسمەرگەی پارتی بۆ بە دەستەوە دانی ناوچەی شەنگال بە داعش. لە لە ئەنجامی ئەم سیناریۆیە دا ١٠٠٠٠پێشمەرگە لە بەرانبەر ٩٠٠ چەکداری داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕا دەکەن و ژن و منداڵ و پیر و جەوانی ئیزەدی بۆ گورگەکانی داعش جێ دەهێڵن. کۆمەڵکوژکرانی زیاتر لە ٥٠٠٠ کوردی ئیزەدی، بە تاڵان چونی ٥٠٠٠ کچ و ژنی ئیزەدی، داگیر کرانی یەک لە سەر چواری خاکی کوردستان بە دەستی چەتەکانی داعش نەتیجەی ئەم خەیانەتە بو.
هیوادارم خوێنەرانی بەڕێز بە هەڵە لە ناونیشانی بابەتەکە تێنەگەن. مێژووی مەلا مستەفا بۆ کەسانی هۆشیار،خاوەن کەسایەتی، دوورلە قەڵەمفرۆشی و مەسینەهەڵگرتن ڕوون و ئاشكرايه.
نظرات
ارسال یک نظر