ئەم کەلتورەی ماریای کوشت

 




ئەم کەلتورەی ماریای کوشت

                               شێرزاد  ڕۆژهەڵاتی


له‌ مانگى 3ى ٢٠٢٢، ماریا سامی له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌تریی هه‌ولێر، به‌ ده‌ستى براكه‌ى كوژرا، پاش ڕووداوه‌كه‌ براكه‌ى و مامێكى ده‌ستگیر كران

 

هۆکاری کوژرانی ماریا و ژنانی هاوچارەنوسی ماریا


وتەی مەلا مستەفا بارزانی، ئۆستورەی کوردایەتی دیوەخان، سەبارەت بە ماف و دەوری ژن لە کۆمەڵگا دا:

(ژن دەبێ دەفرێ خۆ بشوا، شێوێ خۆ لێنێ، نانێ خۆ بکا، گانێ خۆ بدا.)

خوێنەری هێژا، نەتەوەیێک بەم عەقڵە گۆش درابێ، کوژرانی ماریاکانی بە دەستی باب و براکانیان شتێکی چاوەڕوانکراوە. 

لێم ببورن بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی نەتەوە. چونکە خەڵکی خاوەن ئەم کەلتورە تایبەتمەندی نەتەوە بوونی تێدا نیە. 

دروستتر ئەوەیە ئەم کۆمەڵە بە ئۆمەت پێناسە بکرێن. 

ئۆمەت(اُمَّت)=  واژەیێکی عەڕەبیە لە ڕێشە دا بە مانای وشترگەل بەکار هاتوە ، ئەمڕۆ بۆ قەوم،قەبیلە و عەشیرە بەکار دێ. 

دەستەواژەی گەل لە ناو کورد دا بە مانای نەتەوە ناسراوە. بەڵام ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ئاژەڵان. لە گەڵ (گلِّه) ی فارسی یەک ڕێشەیان هەیە. لە فەرهەنگی فارسی عەمید  ئاوا مانا کراوە:

گلِّه =  رمه، گروه، دسته، احشام، رمۀ گاو و گوسفند و سایر چهارپایان.

 

گەل لە هەنبانە بۆرینە دا

کوردی= کۆمەڵ، زۆر، زیدە، پاشگری کۆ، کۆمەڵە بنیادەمی هاو نەژاد و خاوەنی زمان و خدە و خووی تایبەتی بە خۆیان. 

 فارسی= گروه، بسیار، ملت، پسوند جمع.

گایەل لە هەنبانە بۆرینەی هەژار= گائەل، گاگەل.   فارسی= رمهٔ گاو، گلهٔ گاو.

لە نێو ئاژەڵداراران دا بە کۆی بزن دەڵێن= بزنەگەل.

 

نەتیجە وەردەگرین کە واژەی گەل بۆ هەر دوو کۆی ئاژەڵ و مرۆڤ بە کار دێت. هاوتا و هاوتەریب نیە لە گەڵ nation و peopleی ئینگلیسی.

 مانای nation لە فارسی= ملت, کشور, امت, قوم, طایفه, خلق.

مانای people لە فارسی دا= مردم, خلق, مردمان, قوم, ملت, جمعیت.

پێویستە پسپۆڕان و زمان ناسان لە جیاتی گەل وشەی تر ببیننەوە یان دایڕێژن.

 لە پێش‌دا با خۆمان لە ئاژەڵان جیا بکەینەوە. خۆمان بکەینە مرۆڤ. دوایە لافی مرۆڤایەتی، ئازادی و دێموکڕاسی و سەربەخۆیی و لێبدەین.

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی دا (پانتورک، ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ، ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز)

تهران و کردستان، عمقِ استراتژیکِ همدیگر