لە کوێرەڕێی کوردایەتی بەرەو گەورەڕێی مرۆڤایەتی
⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔⛔
لە کوێرەڕێی کوردایەتی بەرەو گەورەڕێی مرۆڤایەتی
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی فایلی 👈PDF
پرسیارە کانی کوردایەتی:
-ئاغاکەت بێگانە بێ، یان کورد زمان؟
شەپی بێگانە بە ئازارترە، یان
شەپی کوردی؟
پدەر سەگ تاڵترە، یان سەگاب؟
"کۆت و شەڵوار پۆش"
ماڵت بخوا، یان "ڕانک و چۆغە پۆش"؟
زیندانبانەکەت بێگانە بێ، یان
کورد زمانی نۆکەری بێگانە؟
زاڵمی بێگانە خراپترە، یان زاڵمی
کورد؟
دزی خۆماڵی باشترە یان دزی درەکی؟
گورگی کەژ و کێو بتخوا، یان گورگی
خۆماڵی؟
سەرت لە بن پۆتینی بێگانە دا بێ،
یان کەڵاشی کوردی؟
پێشنیازی هەر جوڵانەوەیێکی سیاسی، جوابی دوو پرسیارەیە:
١-چم گەرەکە؟ ٢-چم
ناگەرەکە؟
بێ ڕوون کردنەوەی جوابی ئەم دوو پرسیارانە، بەرهەمی ڕەنج و
خوێنی خەڵک لە ئەفغانستان، لاچونی د. نەجیب و هاتنە سەر دەسەڵاتی موجاهیدین و
تالیبان بوو. بۆ گەلانی ئێراقیش لە گۆڕ نانی سیستمە پێشکەوتنخوازەکەی عەبدولکەریم
قاسم و خواردنەوەی ژەهرە ماری نەتەوەپەرەستی، کۆنەپەرەستی و چەتەگەری بوو.
ناسیۆناڵیسم یان کوردایەتی دیوەخان؟
سەد ساڵە چینی سەردەستی کۆمەگا[1] لە ناوچەکانی سونینشینی باشور و ڕۆژهەڵاتی
کوردستان وەک دۆڵپا[2] سواری جوڵانەوەی نەتەوەیی بون.
پاشخانی فکری و بەرژوەندی ئەم چینە لە بنەڕەتڕا لە گەڵ
دەوڵەت-نەتەوەی سەردەم ناکۆکە و ئاسۆی فکری لە ئیمارەتێکی دواکەوتوی ژێردەستی
داگیرکەرێکی کوردستان سەرتر ناڕوات.
زۆرینەی نزیک بە تەواوی ئەو حیزب
و ڕەوتە سیاسیانەی بە ناوی ناسیۆناڵیستی نەتەوەی کورد ناسراون، لە نێوەرۆک و ماهیەت دا ناسیۆناڵیست نین. بەڵکە نوێنەری
چینی بێبەرهەمی سەردەستی کوردن کە لە پشت ڕووپۆشی نەتەوەخوازی، دژی
ئامانجەکانی نەتەوەی کورد، ڕۆڵ دەگێڕن.
گرینگترین
بەڵگە بۆ سەلماندنی دروستی ئەم بیرۆکەیە مێژووی ڕێبازی بنەماڵەی بارزانیە. ئەم
بنەماڵەیە (وەک ڕێبەری ڕووحی و مەرجەعی کوردایەتی) لە شێست ساڵی ڕابردوو دا لە گەڵ
گشت دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بۆ سەرکوتی ئازادیخوازان، نوێخوازان، هۆگرانی
ئازادی و نیشتمانپەروەرانی چوارپارچەی کوردستان هاوکاری و هاوژیانی ئیستڕاتژیک و
بەردەوام دابوون و هەن.
حیزبە سونەتیەکانی دیکەی
کوردستان کەمێک لەترسان، لەبرسان و فەقیری فکری؛
بەڵام زۆرتر لەبەر ماهیەتی چینایەتی
هاوبەش بونە برا چوکەی پارتی
بارزانی(وەک ی.ن.ک) یان نانخۆر و شایەری دیوەخانی بارزانی (دێموکڕاتەکان و
ئیسلامیەکانی چوار پارچەی کوردستان، شیوعی و حیزبی سوسیالیست و ئە.ن.ک.س)
ژینگەی ئابوری ناسیۆناڵیسمی
کوردی
ناسیۆناڵیسم ئایدۆلۆژی سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆیە
کە لە سەدەی ١٨ی زایینی لە وڵاتانی ئوروپایی سەری هەڵدا.
سەرمایەداران بۆ گەشەی کارخانە و زیادکردنی بەرهەمی
ناوخۆ، پێویستیان بە ئایدۆلۆژیەک بو، کە وەک سمیت(چیمەنتۆ) هەمو
تاکەکانی کۆمەڵگا لە یەک ببەستێتەوە؛ تا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لە خزمەت
ئابوری وڵات دا بن، کاڵای ناوخۆ بکڕن، لە پێناو پارێزگاری نیشتمان حازر بە
فیداکاری بن و بۆ وەدەستهێنانی بازاڕی فرۆش وڵاتانی دیکە داگیر بکەن.[3]
کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردو وەک موستەعمەرەی(کۆلۆنی)
نێوخۆیی دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە ماوەتەوە. لە ئاکام دا چینی
بورژوازی(سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ) بواری گەشە و پەرەسەندنی نەبوە. تەنیا
توێژێکی بچوک و بێدەسەڵات لەم چینە دروست بوە.
سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ پێویستی بە بازاڕی فرۆش،
هەڵوەشانەوەی کۆت و بەندی کۆنی دەرەبەگی و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتو، یاسا
سەروەر، زانستمیحوەر و شاییستەسالار هەیە.
بەڵام بورژوازی کورد لەبەر
بچوکی و لاوازی بۆتە پاشکۆی دەوڵەتی ناوەندی یان چینی سەردەست و دواکەوتوی کورد.
دەورێکی لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگا دا نەبوە.
پێشنیازی
دروستبونی فکر، حیزب و ئیستڕاتژی دەوڵەت-نەتەوە، بەهێز بونی پێگەی
بورژوازیە(سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ). جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان سەرمایە و
سەروەت(سەرمایەدار و سەروەتمەند)[4]
چینی
سەردەستی کورد، نە تەنیا لە بەرهەمهێنانی ئابوری کوردستان نەخشێکی نیە، بەڵکە
بارێکی قورسە لە سەر شانی چینی ژێردەست. ژیانێکی ئەنگەلی هەیە. سوننەتی و
کۆنەپارێزە. نایهەوێ بۆ وەدیهێنانی سیستمێکی پێشکەوتوو، بەرهەمهێنەر و دادپەروەر
هەنگاو هەڵێنێ. چونکە بە قیمەتی نەمانی خۆی تەواو دەبێ. بەتاڵە لە هەر خەونێکی
گەورەی ئینسانی.
کێشەی
ئەم چینە لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی حاکم، ڕەقابەت لە سەروەری و چەوساندنەوەیە بە سەر
چینی ژێردەستی کورد(نزیک ٩٥٪ی جەماوەر).
ئەم کێشەیە قووڵ نیە. وەک ئاغاوات، والی و
میرنشینەکانی پێشوو دەتوانن ببنە شەریک و هاوژیانی ئیستراتژیکی داگیرکەر.
ئیستراتژی
هاوژیانی والی و میرە کوردەکان و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان(سەفەوەی ، عوسمانی
و...) بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
(بنەماڵەی
میرنشین، وەک نوێنەر و خزمەتکاری دەوڵەت، داهاتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە گەڵ
ناوەند بەش دەکرد، نەیارانی دەوڵەتیان سەرکوت دەکرد و لە کاتی شەڕ دا هێزی
جەنگاوەری خۆیان دەنارد بۆ یارمەتی دەوڵەت. دەوڵەتیش درێژەدانی میرایەتی بنەماڵەی
میرنشینەکەی زەمانەت دەکرد و لە دەست میر، خان، نەیاران و دەوڵەتانی دراوسێ دەیپاراست)
تێزی
دوکتۆرینی مەلامستەفای بێسەواد، کۆپیەک بوو لەم ئیستڕاتژیە، کە بەم شێوەی خوارەوە
دایڕشتوە و دوای خۆی لە لایەن کوڕ و نەوە و نەتیجەکانی پەیڕەو کراوە و دەکرێت.
«هاوکاری
داگیرکەران بۆ سەرکوتی شۆڕشگێڕانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە پێناو وەرگرتنی
یارمەتی دارایی، سەربازی و سیاسی بۆ ئاغایەتی بە سەر بەشێک لە باشور و قۆرغ کردنی
سامانی کوردستان لە دەست بنەماڵەکەی و دەوڵەتی داگیرکەر»
دوو چینی جیاوازی کۆمەڵگای کوردسان
A- چینی سەردەست(فرادست)
کە نزیک بە ٥٪ی کۆمەڵگا پێک دێنن.[5]
ئەم چینە پێک هاتوە لە کۆمەڵە توێژێکی خاوەن سامان و
بێبەرهەم. وەک: رانتخۆرانی دەوڵەت، دەڵاڵ و سەوداگەران، خاوەن مڵک، پاساژ، دوکان و
خانوی زیادی بۆ کرێ، بنەماڵە دەستڕۆییشتوەکان، پاشماوەی سەرۆک عەشیرە، ئاغاوات و شێخەکان،
قاچاغچیە هاودەستەکانی گەندەڵکارانی دەوڵەت، بانگخوازان و سەرانی دەستڕۆییشتوی
ڕەوتە مەزهەبیەکان، دەڵاڵ و بازەرگانەکان، هاوردەکارانی کاڵا دروستکراوەکانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم، فرۆشیاران و هەناردەکەرانی بەرهەمی کشت و کاڵ و
ئاژەڵداری و کانزاکانی کوردستان و ....
ئەم توێژانە لە
ماهیەت دا بورژوازی[6]( سەرمایەداری بەرهەمهێنەر)نین بەڵکە بە
لۆمپەنبورژوازی[7] پێناسە دەکرێن.
مانای لۆمپەنبورژوازی
"گشت توێژەکانی چینی سەردەست کە لە زیادکردنی
بەرهەمی تێکڕای نیشتمانی(تولید ناخالص ملی،Gross national product ) وەک بوارەکانی بەرهەمهێنانی کاڵای مادی،فکری،زانستی و خستنەڕووی
ڕاژە (سرویس،خەدەمات) ڕۆڵێکیان نەبێت، یان
کارەکەیان بەرهەمی بە کەڵکی نەبێت یان ئاکامی خراپی بۆ کۆمەڵگا هەبێ، بە لۆمپەنبورژوازی
دەناسرێن"
B- چینی ژێردەست(فرودست)
٩٥٪ی جەماوەری کورد. بریتیە لە کرێکار، بێکار، کرێکاری وەرزی، وەرزێڕ، دەستفرۆش،
فەرمانبەری دەوڵەتی، مامۆستای قوتابخانە، خانە نشینەکان، کاسبکار، دوکاندار و
شمارەیێکی لە پێوان نەهاتوی لۆمپەنپڕۆلتاریا.[8]
ژینگەی سیاسی ناسیۆناڵیسمی کوردی
لە سەد ساڵی ڕابردو دەیان ڕێکخراو
و حیزبی کوردی بونیاد نراون.
ڕێبەرایەتی حیزبەکان زۆرتر لە
دەست چینی سەردەستی کۆمەڵگا دابوە. ئەم چینە ئاسۆی فکری کورتە و بەرژوەندی لە
بونیادنانی دەوڵەت-نەتەوە دا نیە. ئەم حیزبانە بە هۆی ماهیەتی(چیەتی) چینایەتی
و هەڵکەوتەی جوغڕافیایی کە کەوتۆتە نێوان چوار دەوڵەتی داگیرکەری
کوردستان، بونەتە بەشێک لە گەمەی سیاسی ئەم دەوڵەتانە.[9]
مێژووی حەفتا ساڵی پێشو نیشانی داوە؛ کە پارتی دێموکڕاتی
بارزانی مەرجەعی چینی سەردەستی کورد و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ئەم چینەیە. ئەم
تەریقەتە لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بۆ سەرکوتی شۆڕشگێڕانی کورد، هاوژیان
و هاوپەیمانی ئیستڕاتژیکن.[10]
کوردایەتی چینی سەردەست، نەک هەر یەکسان نیە لە گەڵ
ناسیۆناڵیسم، بەڵکە دژی ڕزگاری نەتەوەیە.[11]
دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان "پ ک ک" بە
خەتەرێکی گەورەتر لە دەوڵەتانی ناوچە بۆ سەر بەرژوەندی چینی سەردەستی کورد دەبینن.
شەڕ و تێکۆشانی دێموکڕاتەکان لە پێناو سەروەری و دەسەڵات
بە سەر کۆمەڵگای کوردی دایە. بەڵام ئامانجی پ ک ک تێکدانی کایەی سەروەریە لە ڕێگای دێموکڕاتەکان نوێنەری چینی سەردەستی
کۆمەڵگان. یەک نێوەرۆک و یەک ئامانجیان هەیە {هەر کامیان ئاغایەتی بە سەر خەڵکی
پارچەیێک یان بەشێک لە پارچەیێکی کوردستان بۆ خۆی و چینی سەردەستی کورد بە دەست
بێنێ)
پ ک ک هاتوە لە ناوچە و پارچەی ئەمانە حیزبی ساز کردوە و
دەیهەوێ زۆرێک لە پیرۆزیەکانی! گەلی کورد(کوردایەتی دیوەخان) بخاتە ژێر پرسیار.
گەرەکیەتی لە ڕۆژی خۆی دا وەک ڕۆژئاوای
کوردستان بە دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێموکڕاتیک خەونی سەد ساڵەیان بۆ
سەروەری بە سەر کۆمەڵگا بشێوێنێ.
گۆڕینی بنەڕەتی سیستمی ئابوری، فەرهەنگی،
کۆمەڵایەتی و سیاسیە.
ڕیشەی دوشمنایەتی دێموکڕاتەکانی
چوار پارچەی کوردستان بەرامبەر پ ک ک
پوختەی وتارەکە:
لە چوار پارچەی کوردستان دا دوو
ڕێبازی جیاواز لە ململانیەکی توندی فکری، فەرهەنگی و سیاسی دان.
زۆرینەی حیزب و ڕێکخراوەکانی کورد
لە یەکێک لە دوو بەرەی پ ک ک و دێموکڕاتەکان جێ دەگرن.
هەرچەند کە بەشێک لە هێزە
کوردیەکان لە نێوان ئەم دوو جەمسەرە دا دەبیندرێن، بەڵام مەیلیان بە لای یەکێکیان
دایە.
کۆمەڵگای
کوردستان لە چین و توێژی جۆراوجۆر پێک هاتوە کە بیر و بەرژوەندی جیاواز و تەنانەت
دژ بە یەکیان هەیە. حیزبە کوردیەکان نوێنەری ئەم چین و توێژانەن.
پ ک ک نوێنەری چینی ژێردەست و
ڕووناکبیرانی چەپی نوێخوازە. دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان پارێزەری
بەرژوەندی چینی سەردەست و هۆگرانی بیری ڕاستی سوننەتی کۆمەڵگای کوردین.
چینی سەردەست پێکهاتەیێکە لە کۆمەڵەتوێژێک کە ١٠٪ی جەماوەر
پێک دێنن.
دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان "پ ک ک" بە
خەتەرێکی گەورەتر لە دەوڵەتانی ناوچە بۆ سەر بەرژوەندی چینی سەردەستی کورد دەبینن.
شەڕ و تێکۆشانی دێموکڕاتەکان لە پێناو سەروەری و دەسەڵات
بە سەر کۆمەڵگای کوردی دایە. بەڵام ئامانجی پ ک ک تێکدانی کایەی سەروەریە لە ڕێگای
گۆڕینی بنەڕەتی سیستمی ئابوری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیە.
لە دابەشکاری ڕێبازی سیاسی دا، دێموکڕاتەکان ڕاستی سوننەتی
و پ ک ک چەپی سەردەم نوێنەرایەتی دەکەن.
خوێنەری بەڕێز، پێم خۆش بوو لە
مەدحی برایەتی،یەکگرتویی و هاوخەباتی گشت حیزبە کوردیەکان لە پێناو ئازادی و
ڕزگاری نەتەوەیی بنوسم. ئەمە خەونی من، تۆ و ملیۆنان کوردە. بەڵام واقەعیەتەکانی
سەر زەوی جیاواز لە حەز و ئارزۆکانی ئێمەن. منیش ناچارم خەونەکەم بۆ خۆم ڕاگرم؛ و
وتارەکەم بکەمە ئاوێنەی ڕاستیەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزوتنەوەی
نەتەویی کورد تا ئێستا دوو بیر و باوەڕی دژ بە یەکی ڕاست و چەپ بەردەوام لە
ململانێی ناوخۆیی دابوون:
کورتە مێژووی سەد ساڵەی ململانێی
ڕاست و چەپ لە کوردستان(٢٠٢١-١٩٢١)
١- دەورەی
حکومەتی شێخ مەحمود
ساڵی ١٩٢١ حکومەتی دووەمی شێخ
مەحمود لە سلێمانی دروست دەبێت. لەم دەورەیە دا ئاغا و شێخ و مەلاکان، کە زۆربەیان
دەستوپێوەندی شێخ مەحمود بوون،
دژایەتیی خوێندەوار و ڕووناکبیرەکانیان دەکرد.
بە وتەى مێژوونووس تۆفیق وەھبی،
شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروستکردبوو کە تۆفیق وەھبیشی تێدابووە، ناویان نابوون
(فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک کەسانی بێدین سەیر دەکران.
جەماڵ عیرفان، ڕووناکبیری دژە
دەرەبەگی سلێمانی، یەکەم قوڕبانی بو کە ساڵی ١٩٢٢ لە لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.[1]
٢-
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد و کۆماری مەهاباد
ساڵی ١٩٤٣ کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد
لە لایەن ڕووناکبیران و کەسانی چینی مامناوەند و ژێردەستی مەهاباد و موکریان
دامەزرا. بە پێی یاسای نێوخۆیی کۆمەڵە، سەرۆک عەشیرە، شێخ، ئاغاوات؛ و بە گشتی
کەسانانی چینی سەردەست بە ئەندام قەبوڵ نەدەکران.
بە دروستی پێشبینیان کردبو ئەگەر
ئەم چینە بێنە ناو ڕێکخراوەکەیان، ڕێبەری دەگرنە دەست خۆیان و کۆمەڵە لە ڕێباز و
ئامانجی بناغەدانەران دوور دەکەنەوە.
هاوینی ١٩٤٥ سێ ئەندامی سەرەکی
کۆمەڵە بە ناوەکانی ڕەحمان زەبیحی، قاسم قادری و دڵشاد ڕەسوڵی، بە شێوەیێکی
گوماناوی لە باڵانیشی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی شا گیران.
لە بۆشایی دورکەوتنەوەی ئەمانەدا،
قازی محەمەد بە ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا. بە دوای ئەو دا ڕێگا بۆ هاتنە ناوەوەی
توێژی سەردەست کرایەوە. لە ژێر ڕێنوێنی باقرۆف سەرۆک کۆماری خودموختاری
ئازەربایجان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سەر پاشماوەی کۆمەڵە ساز کرا. لە
دووی ڕێبەندانی ١٩٤٦ کۆماری مەهاباد بە ڕێبەری قازی محەمەد دامەزرا.
سێ گیراوەکەی کۆمەڵەی ژ.ک دوای
دامەزرانی کۆمار ئازاد بون و هاتنەوە مەهاباد. بەڵام لە گەڵ باقی دامەزرێنەرانی
کۆمەڵە لە حکومەتی قازی محەمەد پەراوێز خران.
لە ناو کابینەی قازی دا تەنیا یەک
نەفەر لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە پۆستی وەزارەتی پێدرا (سەدیق حەیدەری).[2]
دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک لە
دەورەی یازدە مانگەی کۆمار دا سەرەڕای ناڕەزایەتی لە سیستمی حاکم، بە خاتری خزمەت
بە خەونی گەورەی نەتەوایەتی، بە هەموو توانای خۆیان لە خزمەت کۆمار دا مانەوە.[3] خۆشبەختانە
لەم دەورەیە دا بێجگە لە ڕووناکبیری چەپ، غەفور مەحمودیان، هیچ کەس لە سەر جیابیری
نەکوژرا.[4]
٣- شۆڕشی ئەیلول(١٩٧٥-١٩٦١)
سێهەم ململانێ لە دەیەی شەستی سەدەی بیست لە نێوان
مەلامستەفا و مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکڕات(هەمزە عەبدوڵا،ئیبڕاهیم ئەحمەد و مام
جەلال) دەستی پێکرد.
مەلا مستەفا پارێزەری بیری ڕاستی
سوننەتی و سیستمی خێڵەکی و دەرەبەگایەتی بوو.
مەکتەبی سیاسی بەرەیێکی تێکەڵاوێک بوو لە چەپ، خوێندەوار،
ڕووناکبیر تا دەگاتە کەسانی مامناوەند و تەنانەت بەشێک لە چینی سەردەستی کۆمەڵگای
کورد.
ململانەی ئەم دوو جەمسەرە تا ئێستاش بە
شکڵ و شێوازی جۆراوجۆر درێژەی هەیە. هەزاران کارەساتی خوڵقاندوە و و زیاتر لە
دەهەزار قوڕبانی لێ کەوتۆتەوە.
٤- باڵی ڕاست و چەپی حیزبی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێران لە دەیەی شەستی سەدەی بیست.
باڵی ڕاست بەڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئیسحاقی(ئەحمەد
تۆفیق) بە تەواوی لە خزمەت سیاسەتەکانی مەلا مستەفا دا بوو. مەلامستەفاش لە خزمەت شای ئێران. (مێژوو دوپات بۆتەوە
گوڵم!!! دێموکڕاتەکانی ئەوڕۆی ڕۆژهەڵات لە خزمەت کووڕ و نەوەکانی مەلا مستەفا دان؛
و ئەمانیش لە خزمەت تورکیا، ئێران و ...).
باڵی
چەپ بە ڕێبەرایەتی سلێمان موعینی،سمایل شەریفزادە، مەلا ئاوارە، حەمەدەمینی سیڕاجی، کەریمی حیسامی
و... کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکڕاتیان پێکهێنا.
باڵی
چەپ کەوتنە بەر پەلاماری مەلا مستەفا. بە ناچاری بۆ پێشگیری لە کوژران و ڕادەستکرانەوە بە دەوڵەتی ئێران، لە ناوچەی دەسەڵاتی مەلا،
هەڵاتن بۆ ڕۆژهەڵات و شۆڕشێکی چەکداری پێشوەختیان دەست پێکرد.
دەوڵەتی شای ئێران بە هاوکاری
مەلا مستەفا، توانی لە ماوەی ساڵ و نیوێک دا زۆربەی ڕێبەرەکانیان بکوژێ و کۆتایی
بەم شۆڕشە بێنێت.
ئەو
کادر و پێشمەرگەکانەی مابونەوە،(نزیکەی١٢٠کەس) لە ترسی مەلا مستەفا پەنایان بردە مام جەلال لە بەکرەجۆی سڵێمانی. مامجەلالیش بەتالیۆنی قازی محەمەدی بۆ ساز کردن.
پێویستە
خوێنەر بزانێ کە ساڵی ١٩٦٦ مەلا مستەفا بە نەهێنی فەرمانی کوشتنی ئەندامانی
دەفتەری سیاسی دابوو. ئەم پیلانە ئاشکرا دەبێ و مامجەلال و هەڤاڵانی هەڵدێن و بە
ناچاری پەناهەندەی دەوڵەتی ئێراق دەبن. مەلا نێوی جاشی ٦٦ی لە سەر دانابون.[5]
٥-
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان
"کۆمەڵەی
یەکسانی کوردستان" لە بەهاری ١٩٧٩ لە لایەن بەشێک لە کادر و پێشمەگەکانی
پێشووی حیزبی دێموکڕات کە زیندانی شا ئازاد کرابون، لە ژێر دروشمی "
دایبڕێژین کۆشکی یەکسانی ژیان" دامەزرا.
بەڵام هەر زوو کەوتنە بەر
دوشمنایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. لە مەولاناوای سەقز دێموکڕاتەکان
هێرش دەکەنە سەریان. کەسێک بە ناوی حەسەن ئیقباڵی دەکوژن، چواری دیکەشیان دەستگیر
دەکەن.[6]
کۆمەڵەی
یەکسانی لە تا ساڵی ١٩٩٧ درێژەی بە خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی دا.[7]
٦-
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨٤ کۆمەڵە و
دێموکڕات لە لە ململانێکی توند دا بوون و لە هێندێک ناوچە شەڕی یەکتریان دەکرد و
دوایە بە ئاگربەس کۆتایی دەهات.
لە
١٩٨٤ دوای ئەوەی کۆمەڵە بە تۆڵەی کوژران و ئیعدامکرانی سێزدە پێشمەرگەیان لە نەوسودی پاوە، بیست
پێشمەرگەی دێموکڕاتیان کوشت، حیزبی دێموکڕات شەڕی سەراسەری لە دژی کۆمەڵە
ڕاگەیاند، کە تا دوای شەهید بونی دوکتور قاسملو(١٩٨٩) درێژەی کێشا. لەم شەڕانەدا
هەشتسەد پێشمەرگەی هەر دولا بوونە قوڕبانی.
ململانێی دێموکڕاتەکانی چوار
پارچەی کوردستان و پ ک ک
چۆنیەتی پەیدابوون و تەشەنەی ئەم
ڕکابەریە لە هەر پارچەیێکی کوردستان:
ئەلف- دێموکڕاتەکانی باشور بە
ڕێبەری بنەماڵەی بارزانی
ساڵی ١٩٩٢ پارتی دێموكڕاتی
کوردستانی ئێراق بۆ ئاغایەتی بە سەر باشوری کوردستاندا، دوو بەربەست لە پێش خۆی دەبینێت.. یەکیان یەکیەتی
نیشتمانی بو، کە پێکەوە حکومەتی شەریکایەتیان پێک هێنابوو.
دوهەمیان
پ ک ک بوو کە لە قەندیل و چیا سەختەکانی نێوان باکور و باشوری کوردستان جێی گرتبو.
کۆمەڵەی ڕەنجدەران هەڵوەشابۆوە.
بیری چەپ لە ناو یەکیەتی دا کز ببو. سەرکردایەتی یەکیەتی تامی سامان و دەسەڵاتیان
چێشتبو. مەسعود بارزانی ساڵی ١٩٩٢ بە فەرمانی تورک توانی یەکیەتی نیشتمانی ڕاپێچی
شەڕی هاوبەش لە دژی پ ک ک بکات. ڕێبەرایەتی یەکیەتی نیشتمانی کە زەمانێک ڕۆڵی هێزی
پشتیوانی پارچەکانی دیکەی دەگێڕا، لە بەهاکانی پێشووی خۆی بەتاڵ بوو. _ دیتمان کە دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی زۆر
لە دوشمنایەتیان خەتەرناکترە_
شەڕی پارتی لە دژی پ ک ک بە
شێوەکانی جۆراوجۆر تا ئێستا درێژەی کێشاوە.
بێ- دێموکڕاتەکانی ڕۆژهەڵات و پ ک
ک
ساڵی ١٩٩٩ دوای گیران و ڕادەستکرانەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، چواور پارچەی کوردستان کەوتە
جۆش و خرۆش. کتێبەکانی عەبدوڵا ئوجەلان بوو بە میوانی زۆربەی ماڵان. پێگەی
جەماوەری پ ک ک چەند قات زیادی کرد..
پ ک ک توانی لەم هەلە کەڵک
وەرگرێ. ڕەگ و ڕێشەی خۆی لە گشت کوردستان داکوتا. تا ساڵی ٢٠٠٤ کۆپی حیزبی خۆی لە
سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان دامەزراند.
دێموکڕاتەکانی ئێران کە لە پێشدا
کۆمەڵەیان پێ تەحەمول نەدەکرا، ئەم جارە هێزێکی پتەوتر و خاوەن پڕۆژەی ئامەدەیان
لە ڕۆژهەڵات دیت کە دەتوانێ خەونی هەر جۆرە ئاغایەتی و سەروەریەک بەتاڵ بکاتەوە.
تەنانەت بەشی موهتەدی و ئێلخانیزادەی کۆمەڵەکانیش ترسیان لێنیشت دەنگی خۆیان ڕەپاڵ دەنگی دێموکڕاتەکان خست.
دێموکڕاتەکان، بۆ ئەوەی پ ک ک لای
جەماوەری ڕۆژهەڵات ناحەز بکەن، دەستیان کرد بە تەبلیغاتی ژاراوی.
بەڵام لەم مەیدانە دەست کورت
بوون. نەیاندەزانی چی خراپی پێ ببەستن، بە ناچار پەنایان بردە بەر خۆراکی ئامادەی
تەبلیغاتی میتی تورک و پاراستنی پارتی.
وتیان «پ ک ک مناڵ دەڕفێنێ، تیرۆریستە، جاشی ئێرانێیە، جاشی سوریەیە، کوردایەتی قەبوڵ نیە، عەبدوڵا ئۆجەلان
شیعەیە و زمانی کوردیش نازانێ، بێدینن، لە باری سێکسی بێبەند و بارن، لە قەندیل هەزاران کاندۆم بیندراوەتەوە،
تڕانزیتی مادە هۆشبەرەکان دەکەن...»
دەیان شایەر، قەڵەمفرۆش،کۆنەسیاسی
ماندوو و دۆڕاو، لۆمپەن، دەمشڕ و خۆفرۆشیان ڕەوانەی ئەم زێرابە بۆگەنە کرد. تا
بتوانن بە کاوێژی پاشماوەی خۆراکی میتی تورک، لایەنگرانی خۆیان و خەڵکی ساویلکە لە
پ ک ک دوور بکەنەوە.
هۆکاری ڕق و کینەی دێموکڕاتەکانی ڕۆژهەڵات بەرامبەر پ ک ک
چیە؟
بە شاهیدی کتێبەکەی دوکتور قاسملو و عەبدوڵای حەسەن زادە
بە نێوی "خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد"[12] پارتی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی بنەماڵەی بارزانی زۆرترین غەدر، جیانەت و
کوشتاریان بەرانبەر بە ڕێبەران، ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێران ئەنجام داوە.
دێموکڕاتەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات خۆیان لە ڕابردووی بنەماڵەی
بارزانی کوێر و کەڕ کردوە. نەک هەر قسەیێکیان لە سەر کارنامە و ئاکارەکانی بارزانی
نیە، بەڵکە وەک دوو لقی ڕۆژهەڵاتی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق هەڵس و کەوت
دەکەن.
هێندە بە ڕق و کینەوە باسی پ ک ک دەکەن هەر دەڵێی کاک
سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی، بە دەستی پ ک ک شەهید کرابن! یان قیادە موەقەت هەمان
پ ک ک بوبێتن کە دێموکڕاتەکانیان لە ورمێ، شنۆ و پیرانشار راو ناوە!
بە ئاوڕدانەوەیێک لە ماهیەتی دێموکڕاتەکان، جوابی
پرسیارەکەمان بۆ ئاشکرا دەبێ؛
دێموکڕاتەکان نوێنەری چینی
سەردەستی کۆمەڵگان. یەک نێوەرۆک و یەک ئامانجیان هەیە {هەر کامیان ئاغایەتی بە سەر خەڵکی
پارچەیێک یان بەشێک لە پارچەیێکی کوردستان بۆ خۆی و چینی سەردەستی کورد بە دەست
بێنێ)
پ ک ک هاتوە لە ناوچە و پارچەی ئەمانە حیزبی ساز کردوە و
دەیهەوێ زۆرێک لە پیرۆزیەکانی! گەلی کورد(کوردایەتی دیوەخان) بخاتە ژێر پرسیار.
گەرەکیەتی لە ڕۆژی خۆی دا وەک ڕۆژئاوای
کوردستان بە دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێموکڕاتیک خەونی سەد ساڵەیان بۆ
سەروەری بە سەر کۆمەڵگا بشێوێنێ.
پێ- دێموکڕاتەکانی ڕۆژئاوای
کوردستان(ئ ن ک س)
تا ساڵی ٢٠١١ پارتی دێموکڕاتی
کوردستانی سوریە زیاتر لە پازدە حیزب و ڕێکخراوی لێ جیا ببۆوە. بارزانی و تورکیا
بۆ دوشمنایەتی پ ک ک، لە ژێر نێوی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریە(ئ ن ک س)
لێکیان گرێ دانەوە. لە سەر حیسابی بودجەی باشوری کوردستان لەشکری ڕۆژیان بۆ ساز
کردن.
ئەم لەشکرە تا ئێستا فیشەکێکیان
بەرەوڕووی داعش یان دوشمنێکی دیکەی کورد نەتەقاندوە. بەڵام دەیان گێچەڵیان بە پ ک
ک و ڕۆژئاوا فرۆشتوە.
تێ- دێموکڕاتەکانی باکور
ساڵی ١٩٧١ تورکیا داوای کوشتنی
ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا( پ د ک ت) لەمەلا مستەفا دەکات. مەلا
نەیدەویست تەجروبەی ئابڕووبەرانەی کوشتنی ڕاستەوخۆی کاک سلێمانی موعینی و
هەڤاڵانی(١٩٦٨) دوپات کاتەوە.
دەسگای پاراستنی پارتی بە دەستوری
مەلا مستەفا لە چوارچێوەی پیلانێک دا هەر دوو ڕێبەری پارتی دێموکڕاتی کوردستانی
تورکیا بەم شێوەی خوارەوە دەکوژێ:
چەکدارەکانی
پاراستنی پارتی سەعید ئاڵچی تیرۆر دەکەن و دوایە دوکتور شڤان و دوو کادری پ د ک ت
بە ناوەکانی چهکۆ و بروسک دەستگیر دەکەن و هەر
سێکیان بە تاوانی درۆیینی کوشتنی سەعید ئاڵچی ئیعدام دەکەن.دوای ئەم زەربەیە، پ د ک ت بەرەو
توانەوە چوو و نەیتوانی هەستێتەوە.
بنەماڵەی بارزانی بە یارمەتی
دەوڵەتی تورک لە ٢٠١٣ پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیان ساز کردۆتەوە. ئەم پارتە
بە تەواوی گوێ لە مستی بارزانیە و تا ئێستا نەیتوانیوە پێگەیێکی جەماوەری بە دەست
بێنێ و لە گەمەی سیاسی باکوری کوردستان دا ڕۆڵێکی بەرچاوی نیە. لە گەڵ پارتەکەی
ئەردۆغان(ئا ک پ) دژی ه د پ هاوپەیمانە.
***
**********
شڕۆڤەی دوشمنایەتی دێموکڕاتەکان
بەرامبەر پ ک ک لە تەرازووی بەرژوەندی چینایەتیدا
کوردستان لە سەد ساڵەی ڕابردوو دا، بە پێچەوانەی زۆربەی
وڵاتانی دیکەی دونیا لە بوارەکانی ئابوری و پیشەسازیدا،
پەرەسەندن و گەشەی تەبیعی کەمتری بەخۆیەوە دیوە.
لە ئاکامی سیاسەتی دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم، هەڵکەوتەی
جوگڕافیایی سەرسنور، دورەپەرێزمانەوە، شەڕ و نائارامی، سەرمایەداری
بەرهەمهێنەری سەربەخۆ لە کوردستان پەرەی نەستاندوە.
لە جیاتی چینی سەرمایەداری بەرهەمهێنەر(بورژوازی)، ئەم
کۆمەڵە توێژانەی خوارەوە بوونیان هەیە کە سەرجەم وەک چینیسەردەست
پێناسە دەکرێن و ١٠٪ی کۆمەڵگای کوردی پێک دێنن:
توێژەکانی چینی سەردەستی کوردستان:
١- بازەرگانەکان- کاڵا
بەرهەمهێنراوەکانی شارە گەورەکانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم هاوردەی کوردستان دەکەن و
بەرهەمە کشت و کاڵی، ئاژەڵداری و مەعدەنیەکان هەناردە دەکەن.
٢- ڕانتخۆرانی دەوڵەت- ڕەئیس،جێگر و کارمەندانی ساحەب پلە و پایەی بەرزی
ئیدارەکان، نوێنەرانی مەجلیس، مەلا و شێخی بەشدار لە ڕانتی دین و دەوڵەت، قازی،
وەکیل و...
٣- دەڵاڵ و سەوداگەران- لە هەر بەستێنێک قازانجی تێدابێ
کار دەکەن وەک کڕین و فرۆشتنی زەوی نیشتەجێبونی شارەکان، قۆنتەراتچی
پڕۆژەکانی ڕێگاو بان. هەناردە و هاوردەکردنی نایاسایی کاڵا و شتومەک بە شەریکایەتی
لە گەڵ بەرپرسانی دەستڕۆییشتوی دەوڵەت(قاچاغچیەتی ڕانتی)
٤- بنەماڵە دەست ڕۆییشتوەکانی شار- پاشماوەی ئاغاوات و مڵکدارەکان، کەسانی خاوەن مڵکی ناو
شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ کرێ و...
٥- سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ
(بورژوازی)- خاوەن
کارگە و کارخانەکان، کەسانی خاوەن سازەی یارمەتیدەری بەرهەمی باغی و کشت و کاڵی
وەک ساردخانەی سێو، کارگای دروست کردنی سیپە(جەعبە)ی میوە، کارخانەی قەند، ئارد،
سیلۆ، جوجەخانە، کارگەی خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەر، کوشتارگای مریشک و ...
سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ بە هۆی بەرژوەندی ئابوری،
سەرەڕای چەوساندنەوی چینی کرێکار، هێندێک تایبەتمەندی شۆڕشگێڕانە و
پێشکەوتنخوازانەی هەیە.
وەک گەشەی ئابوری، دروست کردنی هەلی کار، هەڵوەشاندنەوەی
مڵکداری و پاشماوەکانی فیئۆداڵیزم، ئازادکردنی ژنان لە کۆت و بەندی بە میرات ماوی
دەرەبەگایەتی و ژێردەستەیی بنەماڵە، سەروەری یاسا، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و زانست،
کز کردنی سوننەت و خوڕافات و...
بورژوازی کورد توێژێکی کەمینە و کزی ناو چینی سەردەستی
کۆمەڵگای کوردستانە. ناتوانێ نوێنەرایەتی و ڕێبەری سیاسی ئەم چینە بگرێتە دەست.
ناچارە بۆ مانەوەی خۆی گوێڕایەڵ و پاشکۆی زۆرینەی توێژە بێبەرهەمەکانی چینی
سەردەستی کوردستان بێت. یان سەرمایەکەی لە پایتەخت و شارە گەورەکانی دەوڵەت
نەتەوەی سەردەست وەگەڕ خات. (من ئاگادارم هێندێک سەرمایەداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
لە شارە ناوەندیەکانی ئێران بە تایبەت تاران سەرمایەگوزاریان کردوە)
بەرژوەندی چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی لە مانەوەی
پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی، پلەداری سامان و دەسەڵات، سوننەتگەرایی، داخراوی
کۆمەڵگا و بنەماڵە، ژێردەستەیی ژنان، سات و سەودا لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەردەست
بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کۆمەڵگای
کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی یەکسانی و
دادپەروەری کۆمەڵایەتی دایە.
بنبەست و شکستی دەوڵەت-نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەوڵەت-نەتەوە فۆڕمێکی
بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایە کە سەمایەداری ئوروپا بۆ گەشەی ئابوری و ململانی بەرانبەر
یەکتر دوای شۆڕشی پیشەسازی ئافراندویەتی(نیوەی دوهەمی سەدەی هەژدە).
لەم ڕێیەدا بۆ پێکەوەنوساندن و یەکیەتی کۆمەڵگا لە سەر
بنچینەی نەتەوە، ئیدۆلۆژیەکی نوێ دروست کرا بە ناوی ناسیۆناڵیسم. ناسیۆناڵیسم و
دەوڵەت-نەتەوە لە سەرانسەری جیهان بە شکڵی جیاواز بڵاو بونەوە.
دەوڵەت-نەتەوەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتاوە وەک نەخۆش و کەمئەندام لە دایک بون(دوای شەڕی
یەکەمی جیهانی) و قەت نەیانتوانی پێشکەوتن، ئاشتی، پێکەوەژیان، دێموکڕاسی و
خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵگا دابین بکەن. زەواڵی ئەم دەوڵەت-نەتەوانە دەستی پێکردوە.
ئێراق- ئەفغانستان، پاکستان، سوریە، یەمەن، سودان و لیبی توشی داڕمان بون.
دەوڵەتەکانی تریش چارەنوسی باشتریان لە پێشدا نیە.
دوای سەد ساڵ دەبینین کە عەرەب،
فارس پاکستانی و ئەفغانی لە کورد بەختەوەرتر نین. ئەم گەلانەش وەک کورد لە دەست
ئەم دەردانەی خوارەوە دەناڵێنن: چەوسانەوە، فەقیری، بێکاری، دیکتاتۆری، گەندەڵی،
زوڵم، جیاوازی چینایەتی، نایەکسانی مافی ژن و پیاو، ژنکوشتنی ناموسی، دواکەوتویی،
خوڕافات، جەهالەت، برشاوی بونی مێشکەکان، پیسبونی ژینگە، نەبونی ئازادی بیر و
ئازادی تاک، برسیبون و کوژرانی ڕوناکبیران.
بە پێچەوانەوە ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ
توێژەکانی ئەنگەلی کۆمەڵگا وەک: لۆمپەن، شایەری دەسەڵات، قەڵەمفرۆش، نیشتمانفرۆش،
قاتڵ و سەرکوتگەر. جیاوازی نێوان کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر نیە، ئەوان
بە زمانی خۆیان دەخوێنن و بە هەمان زمانیش دەچەوسێنەوە. بەڵام کورد ناچارە بە
زمانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بخوێنێ و
بچەوسێتەوە.
شکستی سیستمی فیدڕاڵی لە باشوری کوردستان
بە هۆی شێواوی و تێکچندراوی جوغڕافیای نەتەوەکان نە تەنیا دەوڵەتی کوردی، بەڵکە سیستمی فیدڕالیش مومکین نیە،
مەگەر نەخۆشێکی کەمئەندامی وەک باشوری کوردستان؛ کە ٥٠٪ی خاکەکەی (ناوچە
کێشەلەسەرەکانی دو یان چەند نەتەوەیی) بۆ دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بەجێ بێڵێ و نیوەکەی
تری ببێتە مەیدانی چەتەگەری کوردایەتی تا لە ژێر نێوی هەرێمی کوردستان سەروەت و
سامانی سەرزەوی و بنزەوی لە پێناو بەردەوامبونی ئاغایەتی خۆیان ڕادەستی
داگیرکەرێکی دەرەکی وەک تورکیا بکەن.
دەیان مۆڵگەی سەربازی و جاسوسی بۆ
سەرکوتی جوڵانەوەکانی کورد لە نەوعی چل پایگاکەی تورکیا لە بادینان
دامەزرێ و خەڵکیش بە خوڕافات، کۆنەپەرەستی و بنەماڵەپەرەستی سەرگەرم بن تا لە
خەونەکانی ئازادی، بەرابەری و سەربەستی بەتاڵ بکرێن.
تەجروبەی
باشور لە سی ساڵی ڕابردوو دا نیشانی دا، کە فیدڕالیسم بەهەشتی مافیای کوردایەتیە. بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی
کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.
باشوری
کوردستانی ژێر دەسەڵەتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک الطوایفی( لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشتوکاڵی،
خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو، گاز، سیستمی بانکی، فەشەلی هێناوە. زۆرترین
جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان
جێدەگرێ.
کوردی
باشور تەنانەت خەونەکانیشی لەدەست داوە. لە دەورەی داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی
پێشتر، کورد ناوی منداڵەکانی دەنا ڕزگار، ڕووناک و هەڵمەت. چونکە لە ڕۆئیای ڕزگاری
و ڕووناکی دا دەژیا لە پێناو ئاواتەکانی ئامادەی هەڵمەت و قوربانی بوو.
بەڵام ئێستا ناوی ئوسامە، زەید، ڕەجەب، خالید و
عومەر بەسەر مناڵەکەی دەسەپێنێ.
عەبدولەتیف سەلەفی، عەلی کەڵەک، عەلی قەرەداغی بونە
مەرجەعی تەقلید. ئەمە یانی داڕووخانی هزری و فکری کۆمەڵگا.
********************************
چینی سەردەستی کورد(٥٪ی جەماوەر)
کوردستان لە جیاتی
سەرمایەداری نەتەوەیی، خاوەنی چینی سەردەستی کۆمەڵگایە.
چینێکی ئەنگەلیە کە لەم توێژە بێبەرهەم و پڕمەسرەفانەی خوارەوە پێک هاتوە:
بنەماڵە دەستڕۆییشتوەکان، پاشماوەی ئاغاوات و مڵکدارەکان،
کەسانی خاوەن مڵکی ناو شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ کرێ- بازەرگانەکان- ڕانتخۆرانی
دەوڵەت و دەسەڵات- نوێنەرانی مەجلیس، مەلا و شێخی بەشدار لە ڕانتی دین و دەوڵەت-
قازی، وەکیل- دەڵاڵ و سەوداگەران کە لە
هەر بەستێنێک قازانجی تێدابێ کار دەکەن وەک کڕین و فرۆشتنی زەوی نیشتەجێبونی
شارەکان، قۆنتەراتچی پڕۆژەکانی ڕێگاو بان. هەناردە و هاوردەکردنی نایاسایی کاڵا و
شتومەک بە شەریکایەتی لە گەڵ بەرپرسانی دەستڕۆییشتوی دەوڵەت(قاچاغچیەتی ڕانتی)
پێویستە ئەوەش لە بەر چاو بگرین
کە چینی سەردەستی کوردی پێگەی
جەماوەری بەهێزی هەیە؛ کە بریتین لە هەزاران خەڵکی
عەوام، کاڵفام و بێسەوادی سیاسی کە بە بیستنی دەنگی دەهۆڵی کوردایەتی دەکەونە
تەقڵەسەما و دەبنە دەنگدەر، شەڕکەر و سیاهی لەشکر. توێژەکانی شایەر، قەڵەمفرۆش، دینفرۆش، وڵاتفرۆش، لۆمپەن و
بێعار نانی خوساوی خۆیان لە سەرگوێلکی ئەم چینە دەدۆزنەوە.
لە سەدەکانی ناوەڕاست چینی سەردەستی
کوردی(میرنشینەکان شێخ و ئاغاوات) وەک ئامرازی دەسەڵاتی دەوڵەتانی عەڕەب و تورک و
ئێرانی لە کوردستان دەوریان هەبو.
بەرژوەندی چینی سەردەستی ئێستای
کۆمەڵگای کوردی بە پێی نێوەرۆک و پێکهاتەی لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی
سەربەخۆی کوردستان یەک ناگرێتەوە. بە تایبەت ئەگەر ئەم دەوڵەتە وەک سیستمێکی
پێشکەوتنخواز پابەندی دادپەروەری، یەکسانی، بەرابەری ژن و پیاو، شاییستە سالار،
دەستپاک و دور لە ڕانتخۆری و گەندەڵێ بێت.
چینی بێبەرهەم و مفتەخۆری
سەردەستی کورد نە تەنیا لە گەڵ سیستمی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی
دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم بە سەر کوردستان دژایەتیەکی بنەڕەتی نیە،
بەڵکە بە جیابونەوە لەم سیستمانە زیندو مانەوەی خۆی دەکەوێتە خەتەر.
نەهایەتی ئاسۆی فکری چینی
سەردەستی کۆمەڵگای کوردی کە حیزبە سونەتیەکان ڕێبەرایەتی دەکەن ئەوەیە کە پشکی
زیاتریان لە سامان و دەسەڵات، سەروەری و ئاغایەتی، چەوساندنەوە و مژینی خوێنی
خەڵکی کورد وەبەر بکەوێ.
مێژووی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی
ئێراق وەک سەرەکیترین و ئاشکراترین نوێنەری چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی جێگای
سرنجێکی زۆرە.
بۆچی ئەم بنەماڵەیە لەم شێست ساڵە دا بێ پسانەوە لە پشتیوانی
یەک, دوو، تەنانەت سێ یان چوار داگیرکەری
کوردستان بەهرەمەند
بوە؟
بۆچی بۆ سەرکوتی شۆڕشگێرانی چوار
پارچەی کوردستان باشترین ئامرازی داگیرکەران بوە و هەیە؟
دژایەتی چینی سەردەستی کوردی
بەرانبەر داگیرکەران تاکتیکی، ڕووکەش و کورتماوەیە. چونکە بەرژوەندی
ئابوری و سیاسی هاوبەشیان لە گەڵ داگیرکەران هەیە، دۆستی ئیستڕاتژیکی
دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچەن.
حیزبە سوننەتیەکانی نوێنەر و پارێزەری چینی سەردەستی کورد
پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق
لە پێش هەومو هێزەکان دا و دێموکڕاتەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و زۆرینەی
ڕێبەران و بنەماڵە دەستڕۆییشتوەکانی ناو یەکیەتی نیشتمانی و گۆڕان، ئەنەکەسەکانی
ڕۆژئاوا، تەنانەت بەشێک لە پاشماوەی کۆمەڵەکانی ئێرانی
موهتەدی و ئێلخانیزادە و ئیخوان و حیزبە
ئیسلامیەکانی گشت پارچەکانی کوردستان بە هەمو فۆڕم و ڕەنگەوە.
چینی ژێردەستی کورد (٩٥٪ی جەماوەر)
کرێکاران، کرێکارانی وەرزی، بێکاران،
دەستفرۆشان، توێژەکانی مامناوەند، جوتیاران، دوکاندارانی کرێچی، کارمەندان،
وەستاکاران و... هەر وەها توێژی ڕوناکبیری کوردی مەیدانی خەباتی خۆی لە ناو ئەم
چینە دا دەبینێتەوە.
هەڵسەنگاندنێکی پڕ مانا لە نێوان دەسەڵاتی دوو سیستمی
بێگانە و خۆماڵی ئابوری و خزمەتگوزاری ئێران و باشوری
کوردستان لە دو تای یەک تەرازو دا
{خوێنەری هێژا، لە لێکۆڵینەوەی
زانستی دا پێویستە باوەڕ و هەستی خۆمان تێکەڵی نوسین نەکەین. هەر دەوڵەت، هێز یان
حیزبێک کە بکەوێتە بەر باس و لێکدانەوە، لازمە بە بێ هیچ جۆرە ڕق یان عاتیفە،
ڕاستیەکان بە پشت بەستن بە سەرچاوەی
باوەڕپێکراو، وەک
خۆیان لە سەری بنوسرێن. نە زیاد و نە کەم.
لێرە دا ئاماژە کردن بە
دەسکەوتەکانی ئێران لە بواری ئابوری و
خزمەتگوزاری بە نیسبەتی باشوری کوردستان، بە مانای قەبوڵی سیستمی سیاسی حاکم نیە و تەنیا بۆ ناسینی ماهیەتی
چینی سەردەستی کوردە لە پارچەیێکی کوردستان}
هەڵسەنگاندنێکی بیستساڵەی ئابوری باشوری کوردستان لە گەڵ وڵاتێکی پڕکێشەی وەک ئێران دەتوانێ
وێنەیێکی ڕوون و دروست لە دەسەڵاتی
کوردایەتی دیوەخان بخاتە ڕوو.
لێرە دا باشوری کوردستان لە گەڵ وڵاتێکی دێموکڕاتیکی
پێشکەوتوو هەڵناسەنگێنین. بەڵکە لە گەڵ ئێران دەخەینە دو تای یەک تەرازوو.
ئابوری ئێران لە یەک تای تەرازوو دا
نێوانگری(معدل) داهاتی سەرانەی[12]
ئێران لە بیستساڵی ڕابردوو ٣٥٠٠ دۆڵارە بوە.[13]
ئێران یەکێک لە پڕکێشەترین وڵاتانی ناوچەیە، بە هۆکارگەلی گەندەڵی ئیداری ناوخۆ،
گەمارۆی ئابوری ئامریکا، دەستێوەردانی ئایدۆلۆژی و ئەمنیەتی لە وڵاتانی لوبنان،
سوریە، ئێراق، یەمەن،فەلستین و ئافریقا و .... سەرمایەیێکی زۆر لە دەست دەدا. بۆ
پرۆژەکانی ژێرخانی ئابوری وەک بونیادنانی کارگا، کارخانە، بوژاندنەوەی کشت و کاڵ،
کارەبا، ئاو، گاز، ڕێگا و بان، بودجەی
پێویستی بۆ نامێنێتەوە.
بەڵام بە هۆی بە سیستم کرانی بەڕێوەبەرایەتی ئابوری و
بوروکراسیەکی نمرە نێوەنجی، ژێرخانی ئابوری لە بوژانەوە و بەرەوپێش چونی لەسەرەخۆ
و بەردەوام دا بوە و ئەم دەسکەوتانەی تۆمار کردوە:
١- کارەبا- کارەبای(بەرق) دەوڵەتی ٢٤ سەعاتە بۆ ٩٩.٥٪ی
ماڵەکانی ئێران دابینکراوە.[14]
٢- ڕێگاوبان- جادەی سەیارە(ماشێن) چوار هێندەی پێشوو زیاد
کراوە. ڕێگای ئاسن بۆ قەتار(شەمەندەفەڕ) دوو هێندەی پێشوو زیادی کردوە.[15]
٣- ئاو- دروست کردنی سەدان بەنداوی گەورە، دابینکردنی ئاوی لولەکێشی بۆ ٩٨٪ی دانیشتوان.
٤- دونیای دیجیتاڵ- دیجیتاڵی کردنی سیستمی ئیداری، بانکداری پێشکەوتو و ئینتێرنێتی.
٥- کشت و کاڵ- دانی قەرزی سوبسیدی و کەم بەهرە بە جوتیاران بۆ کڕینی ئامێرەکان،
ئاودێری قەترەیی و بارانی.
٦- گاز- لەم بیست ساڵە دا ڕادەی گەییشتنی بۆری گاز لە ٤٠٪
گەییشتۆتە ٩٥٪ی کۆی تەوای ماڵەکانی شار و دێهاتی ئێران.[16]
٧- پیشەسازی دایک-پەرە پێدان و بونیادنانی دەیان پڕۆژەی
ئیستڕاتژیکی پیشەسازی دایک وەک پێترۆشیمی، ئاسن و پۆڵا و ماشێن سازی.
٨- ، دوانەکەوتنی موچەی کارمەندان.
ئابوری باشوری کوردستان لە تای دیکەی تەرازوەکە دا
نێوانگر(معدل)ی داهاتی سەرانەی هەرێمی کوردستان لە بیستساڵی
پێشوو ٧٠٠٠ دۆڵار بوە.[17]
(زیاتر لە دوو هێندەی داهاتی سەرانەی ئێران). ئەمە ئاماری ڕەسمی ویکی پێدیایە و
شەفاف نیە. ئەگەر قاچاغی نەوت و ترانزیتی کاڵا و ... حساب بکرێن و لە بخرێنە سەر
کۆی داهاتی نیشتمانی، بە دڵنیایی داهاتی سەرانەی باشور لە دە هەزار دۆڵار
تێدەپەڕێ.
1- کارەبا (بەرق)- دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە شەو
و ڕۆژێک دا تەنیا ٨ تا ١٠ کاژێر کارەبای نیشتمانی بۆ خەڵک دابین کردوە.
٢- ڕێگاوبان- جادەی سەیارە(ماشێن) نەگەییشتۆتە دوو
هێندەی پێشوو.(هی ئێران چوار هێندەی پێشوو زیادی کردوە). ڕێگای ئاسنی باشور بۆ
قەتار(شەمەندەفەڕ) ئێستا دەست پێنەکراوە.
٣- ئاو- بە هۆی دروست نەکردنی بەنداوی تازە و
تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی دروست کردنی بەنداوەکانی ئیستڕاتژیکی ڕژیمی پێشو،[18]
کێشەی دابین کردنی ئاوی ماڵان وەک خۆی ماوەتەوە.
تونێلی بەنداوی ناتەواوی بێخمە دوای سی ساڵ دەسەڵاتی کوردی.
٤- دونیای دیجیتاڵ- باشور لە دیجیتاڵی
کردنی سیستمی
ئیداری و بانکداری پێشکەوتو و ئینتێرنێتی یەکێک لە دواکەوتوترین نمونەکانی دونیایە و لە ڕەدەی
ئەفغانستان دایە.
٥- کشت و کاڵ- لە جیاتی گەشەسەندنی کشت و کاڵ؛ زەویخۆری و داگیرکاری ژینگە و دەشت و
کێو و دۆڵ و شاخ و کێوەکان دەبینین کە لە لایەن بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی سەر بە
حیزبە سوننەتیەکان داگیر کراون و جادەی تایبەت، ویلا، باغی ڕازاوە، بیر و حەوزی
مەلەوانی و ... بۆ ساز کراوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە سەرەڕای بونی زەوی پڕ پیت و
بەرەکەت، گەلی باشور تەنانەت پیواز و پەتاتەکەی لە ئێران و تورکیا هاوردە
دەکات.
٦- گاز- هەرچەند باشور ٢٥ تریلیون فوت مکعب گازی
هەیە[19]، بەڵام بۆ ڕاکێشانی بۆری گازی
شار و دێهاتەکان، هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
٧- پیشە سازی دایک- بۆ بونیادنانی پیشەسازی دایک وەک پێترۆشیمی، ئاسن و پۆڵا، ماشێن سازی هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
٨- موچەی کارمەندان- بە تایبەت دوای گرێبەستی نەهێنی
ڕادەست کردنی نەوتی باشور بە تورکیا و ئابوری سەربەخۆ (سەر بە تورکیا) دواکەوتنی
موچە، نیوە موچە و ... بۆتە کێشەیێکی بێکۆتایی.
لە پێوانەی ئەم تەرازویە دا دیتمان کە نێوانگری(معدل) داهاتی
ساڵانەی تاکە کەسی باشور دوو هێندەی تاکی ئێرانی بوە. بەڵام خزمەتگوزاری دەوڵەتی
هەرێم لە بونیادنان و گەشەی ژێرخانی ئابوری و دابین کردنی خۆشگوزەرانی، بۆ هەر
تاکێکی هەرێم کەمتر لە نیوەی ئێران بوە!
خشتەی داهاتی سەرانە، سەرمایەی ون بوو، سەرمایەی دیار لە
خزمەت هاووڵاتیانی ئێران و باشوری کوردستان.
|
وڵات |
نێوانگری(معدل)
داهاتی سەرانە لە یەک ساڵ دا |
سەرمایەی
دیار لە خزمەت هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا
|
سەرمایەی
ونبوی هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا
|
سەرمایەی
ونبوی هاوڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد |
سەرمایەی
دیار لە خزمەت هاو وڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد |
|
ئێران |
٣٥٠٠
دۆڵار[20] |
٢٤٥٠
دۆڵار |
١٠٥٠
دۆڵار |
٣٠٪ |
٧٠٪ |
|
هەرێمی
کوردستان |
٧٠٠٠
دۆڵار[21] |
٢١٠٠دۆڵار |
٤٩٠٠دۆڵار |
٧٠٪ |
٣٠٪ |
دەبینین کە لە ئاکامی گەندەڵی ناوخۆیی و سیاسەتی دەستێوەردانی
ئایدۆلۆژیک، سەربازی و ئابوری دەرەکی ئێران هەر هاووڵاتیەکی ئێرانی ساڵانە ٣٠٪ی
داهاتەکەی لە دەست دەدا؛ کە دەبێتە ١٠٥٠ دۆڵار لە ساڵێک دا.
لە تای دیکەی تەرازوەکە دەبینین لە ئاکامی گەندەڵی
دەسەڵاتدارانی هەرێم، هەر هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستان ساڵانە ٧٠٪ی داهاتەکەی لە
دەست دەدا؛ کە دەبێتە ٤٩٠٠ دۆڵار لە ساڵێک دا.
بە پێی ئامار وداتاکان دەسەڵاتی کوردایەتی تەنانەت بە بەراوەرد لە گەڵ
سیستمێکی داخراو، گەمارۆدراو، پڕ لە هەڵە و نوقسانی وەک ئێران تەنیا بە دەستەواژەی
کارەساتبار پێناسە دەکرێ.
پرسیارە گرینگەکە:
ئەو سامانە زۆرە (٧٠٪ی کۆی داهاتی ساڵانەی باشور) بۆ کوێ
چوە:
جواب:
داهاتەکانی هەرێم[22]
هێندە زۆر بون کە ئەگەر لە چوارچێوەی سیستمێکی زانستی و شەفاف بۆ ئاوەدانی، خدمەتگوزاری
و پیشەسازی خەرج کرابان، گشت ئەم خەونانەی خوارەوە بۆ خەڵکی باشور وەدی دەهاتن:
دابین کردنی ئاو و کارەبا(بەرق)ی ٢٤ کاژێری،
ئاوەدانکردنەوەی شار و دێهاتەکان، دابین کردنی یەکەی نیشتەجێ بون بۆ هەموان، دەرمان
و تەندروستی خۆڕایی بۆ هەموان، ڕاکێشانی بۆری گاز بۆ هەمو شارەکان، دروست کردنی بەنداوی
ئیستڕاتژیک، بوژانەوە و نوێ کردنەوەی کشت و کاڵ، پیشەسازی دایک، بە توریستی کردنی
وڵات، نەهێشتنی بێکاری و هەژاری.
ئەم داهاتانە بۆ ئاوەدانی و خزمەتگوزاری خەرج نەکرا. بەڵام
لە زیاد کردنی ژمارەی مزگەوت، سەلەفی، جیهادی و ئیخوانی، توانیویانە لە ئێران،
عەرەبستان، پاکستان و ئەفغانستان پێشکەون و ببنە یەکەمی جیهان. پێشبینی دەکرێ دوای چەتەگەری
کوردایەتی نۆبەی ئیمارەتی ئیسلامی کوردستان دێت.
لە ژێر دەسەڵاتی کوردایەتی سێزدە کەس بونە ملیاردێری دۆڵار
و ملیۆنێرەکانیش دە هەزار کەس تێپەڕێوە.[23]
هەمو ئەوانەی سامانەكانیان گەیشتونەتە ملیارد دۆلار، یان
خاوەنی کۆمپانیای حزبین یان كەسەكانی ناو حزبەکانن، یان كەسێك بەڕەمزی سەرپەرشتیی
كۆمپانیاكە دەكات و چەند كەسێكی حزبی و بنەماڵەیی لەپشتەوەیە.
مایکل ڕوبین نوسەر و چاوەدێری سیاسی ئامریکایی بەشێک لە
سامانی بنەماڵەی بارزانی بەم شێوەیە ئاشکرا دەکا:
ماێکل روبن، سەروەت و سامانی بنەماڵەی بارزانی ئاشکرا
دەکات:
* مسعود
بارزانی 48 ملیار دولار
* مسرور
بارزانی 12 ملیار دولار
* ویسی
بارزانی 1.5 ملیار و نێو دولار
* نیچیرفان
بارزانی 25 ملیار دولار
* سیروان
بارزانی 7 ملیار دولار
* سامان
بارزانی 5 ملیاردولار
* سيداد
بارزانی 4 ملیار دولار
* دلشاد
بارزانی 15 ملیار دولار
* نهاد
بارزانی 8 ملیار دولار
* سيهاد
بارزانی 3 ملیار دولار
* هیمداد
بارزانی 1 ملیار دولار
* بارزان
بارزانی 2 مایار دولار
* رةوان
بارزانی 2 ملیار دولار
* ادریس
نیچیرفان 7 ملیار دولار
* ئارین
مسرور 3 ملیار دولار
* یاسین
بارزانی 3 ملیار دولار
* سعید
بارزانی 6 ملیار دولار
* موکسی
بارزانی 500 ملیون دولار
* بابو
بارزانی 500 ملیون دولار
* نوح
بارزانی کورە زای مسعود 500 ملیون دولار
بە پێی ئەم ئامارە تەنیا سامانی ئاشکرا
کراوی بنەماڵەی بارزانی ١٥٤دەگاتە ملیارد دۆڵار. سامانی بنەماڵەی تاڵەبانی و
ئۆلیگارشەکانی[24] گرێدراوی
ئەم دوو بنەماڵەیەش بە ٦٥ ملیارد دەخەمڵێندرێت.
سامانی ملیاردێر و ملیۆنێرەکانی شەریکی
مافیاکانی دەسەڵاتداری کورد(بێ ئەوەی هیچ دەورێکیان هەبێ لە بەرهەمهێنان و گەشەی
ئابوری) بەم چەشنەی خوارەویە:
سێزدە ملیاردێر خاوەنی ٤٤ ملیارد دۆڵارن.
سامانی دە هەزار ملیۆنێریش کە سرمایەکەیان لە نێوان ٥ تا ٢٠٠ ملیۆن دۆڵارە، دەگاتە
٣٨ملیارد دۆڵار. کۆی سامانی ئەمانەش دەبێتە٨٢ ملیارد دۆڵار.[25]
دەبینین کە سەرجەم، سامانی خەڵکی باشور کە لە
لایەن مافیاکانی کوردایەتی و چینی سەردەستی کورد تاڵان کراوە، ٣٠٠ ملیارد دۆڵاری
تێدەپەڕاندوە.
خشتەی بەهرەمەندانی کوردایەتی لە سامانی
باشوری کوردستان
|
بەهرەمەندانی کوردایەتی |
ڕادەی دەسکەوت بە دۆڵار |
|
بنەماڵەی بارزانی |
١٥٤ |
|
بنەماڵەی تاڵەبانی و مافیاکانی گریدراوی بارزانی و تاڵەبانی |
٦٥ |
|
سێزدە ملیاردێری شەریکی دەسەڵات |
٤٤ |
|
دە هەزار ملیۆنێری خاوەنی ٥ تا ٢٠٠ ملیۆن دۆڵار |
٣٨ |
|
سەرجەم |
٣٠١ |
سامانی ئیدریس کوڕی نێچیر، نەوەی ئیدریس،
نەتیجەی مەلا مستەفا. یەکێک لە دەیان نەوە، نەتیجە و
نەدیدەکانی باوکی ڕوحی کوردایەتی.
شێخ بابۆ کوڕی بچوکی شێخ مەسعود
بارزانیە. پێشمەرگە و کوڕی کورد بۆ پارە و مەعاشی ژیانیان بونەتە نۆکەر، پاسەوان،
زیندانبان و غولامی ئەم بەچکەیە و هەزار نێرینەی دیکەی بنەماڵەی شێخ-ئاغا-عەشیرەتی
بارزانی.
ڕێگا بە خۆت بدە لە سەر باوەڕەکانت گومان بکەی.
زانست لە ڕێگای شک، لێکۆڵینەوە ، تاقیکردنەوە، ئیشتبا و ئەزمون حاسڵ دەبێ.[26]
ئەمە وێنەی دەرباز کوڕی کۆسرەت
ڕەسوڵە. ئەم پێنج زەلامە ببینن کە چۆن ملیان بۆ شۆڕ کردوە بە شەرمەوە بزەیێکیان
خستۆتە سەر لێوان. نیشانەی خۆ بە کەم زانین لە بەرانبەر خاوەن پارە و دەسەڵات.
(بڕوانە زمانی جەستە[27])
کۆسرەت ڕەسووڵ یەکێکە لە مافیا
دەرەجە دوەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان؛ کە بۆتە خاوەنی سەدان میلیۆن دۆڵاری
دزراوی خەڵکی باشور. دەرباز یەکێک لەم لاوانەی باشورە کە ناسراون بەچکە ئۆلیگارشی[28]
**********************************************************************************************************
کوردی باشور لەم سەد ساڵە دا، نزیک
بە سێسەد هەزار شەهیدی لە ڕێگای کوردایەتی داوە. لە ئاکام دا مافیاکانی کوردایەتی، ئۆلیگارش و دەست و
پێوەندە گرێدراوەکانیان بونە خاوەنی زیاتر لە سێسەد ملیارد دۆڵار.
دوای ٣٤ ساڵ دەسەڵاتی کوردی، بە
هۆکاری ستەمکاری، نەبونی خزمەتگوزاری، بێ
کارەبایی، بێ نەوت و گازی، بێکاری و بێ مەعاشی ، ساڵانە دەیان هەزار کەسیان
ئاوارەی هەندەران دەبن. سەدان کەسیشیان لە ڕێگای گەییشتن بە ئوروپا لە دەریای ئیژە
و ناوەڕاست دا دەخنکێن.
ئەزمونی باشور نیشانی دا کە کوردایەتی هیچ پێوەندێکی لە گەڵ ناسیۆناڵیسم و ڕزگاری
نەتەوەیی نیە. بەڵکە لە ماهیەت دا دژی ئەم دوو بیرۆکەیە.
تا ئێرە بۆمان ڕوون بۆوە کە
ئاکامی کوردایەتی دیوەخان بۆ خەڵکی کورد بریتیە لە کوژران، ئاوارەیی، هەژاری و ماڵوێرانی.
بەڵام شیخ و ئاغاکانی کوردایەتی،
دینفرۆش، گەل فرۆش، نەوت فرۆش، شەهید فرۆش و شەنگال فرۆش، بە ژیانی ئاسایی لە
گوندی لوبنانی، گوندی ئاڵمانی، شاری خەونەکان و شاری دزەکان و ... ڕازی نابن.
نێرینەکانیان جیا لە ویلا، ژیلا وکۆشکەکانی
کە لە باشور هەیانە؛ بەشی زۆری ژیانیان لە
هۆتێلە شەش ئەستێرەکانی جیهان و دورگەکانی قەناری ئیسپانیا و... لە گەڵ حۆریە بەژن
باریک، قژ زەرد و چاوشینەکان ڕادەبوێرن.
٧- موچەخۆر و موچە- بە
نیسبەتی حەشیمەتی(٥میلیۆن) زۆرترین کەسی کراوەتە موچەخۆر (٥/١ ملیۆن) زۆرینەیان
بندیوارن و هیچ ئەرکێکیان لە سەر شان نیە غەیری دەنگ دان و لایەنگیری لە
حیزبەکەیان. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی باشور لە کار و بەرهەمهێنان بێگانە
بکرێن و وەستاکارەکانی عەڕەب، ئێرانی و تورک جێگای چۆڵی باشوریەکان پڕ بکەنەوە و
هێزی کار و بەرهەمهێنەر لە زەویەکان دور کەونەوە.
کرێکار و کارمەندانی
ڕاستەقینە بە چەند مانگ موچەیان وەدوا دەکەوێ، یان بە نیو موچە و چارەگە موچە دەبێ
قەناعەت بکەن.
٨- نەخۆشخانە-
نەخۆشخانە تایبەتیەکانی دەسەڵاتدارانی حیزبی هێندە گرانن کە تەنیا دەوڵەمەندە
گەورەکان لێیان بەهرەمەند دەبن. خەڵکی ئاسایی بۆ چارەسەری نەخۆشی ناچارن بجن بۆ
ئێران و تورکیا ...
ئاساییش و پارێزراوی هاوڵاتیان
تیرۆری ڕۆژنامەوان و ڕووناکبیرانی
ڕەخنەگر، وەک: (بەکر عەلی، سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی،
ویدات حوسێن) و زیندانی و بێسەر و شوێنکرانی ناڕازیانی دەسەڵات تا ئێستا
بەردەوامە.
کارەساتی ٢٠١٤ی ڕاکردنی ١٥٠٠٠
پێشمەرگە لە بەرانبەر ٥٠٠ چەکداری داعش بە دەستوری ڕاستەوخۆی پارتی دێموکڕات بێ
تەقاندنی یەک فیشەک و ئەنفالکرانی ئیزەدیەکان لە هەر وڵاتێک ڕووی دابا، کاردانەوەی
گۆڕینی دەوڵەت و محاکمەی ڕادەستکەرانی ئیزەدیەکانی لێدەکەوتەوە.
هاوژیانی و یەکگرتویی
حیزبە سوننەتیەکان کەلتوری
دوشمنایەتی گەلان پەرە پێدەدەن و برایەتی گەلان بە جاشایەتی دەزانن و لە هەمان کاتدا هاوکاری داگیرکەرانیش بە سیاسەتی حەکیمانە.
چونکە لە ژینگەیێکی سوننی
دا پەوەردە بون، ئەگەر بە ڕواڵەت سێکۆلار و دێموکڕاتیش بن، دژی شیعەن و
ڕەقیبەکانیان بە شیعەگەرایی تۆمەتبار دەکەن.
ئەم
ناسیۆناڵیسمە سەقەتە لە گەڵ بیری نەتەوەیی قەت یەک ناگرێتەوە.
دو لە سەر سێی دانیشتوانی کوردی
ئێران( زۆرینەی پارێزگای کرماشان، گشت پارێزگاکانی ئیلام و خوڕەم ئاوا و کوردە
کانی خوڕاسان) و بە گشتی نیوەی کوردی دونیا شیعەیە.
ئەمە چ ناسیۆناڵیستێکە کە لە پێش
هەمو شتێک دا حاشا نیوەی نەتەوەکەی خۆی دەکات؟
فەرهەنگ و کەلتوری کۆمەڵگای باشور
لە ئاکامی سی ساڵ حکومەتی کوردی
دەبینین کە ڕادەی سەقافەت و ڕووناکبیری باشور نزمترە لە دەورەی پێش ڕاپەڕینی ١٩٩١.
عەشیرەتگەری، توندئاژۆیی ئیسلامی سوننی، پیاوسالاری و کوشتنی ناموسی پەرەسەندنێکی
شێرپەنجەئاسای بە خۆیەوە دیوە.
بیری نەتەوەیی، دادپەروەری
کۆمەڵایەتی و سوسیالیستی، سێکۆلاریسم، تەحەمولی عەقیدە، مەڕام، دین و نەتەوی
جیاواز(ڕەواداری) لە پاشەکشەی بەردەوام دا بوە.
مینبەری دین و نەتەوەفرۆشانی وەک
مەلا عەلی کەڵەک، عەلی قەرەداغی، عەلی باپیر، عەودول لەتیفی
سەلەفی، عەلی جەوانمەردی و... جمەی هاتوە لە گوێگرانی نەوعی مەڕ بۆ
شمشاڵ. بازاڕی گەوجاندن و ژەهراوی کردنی مێشکی کۆمەڵگایان گەرم بوە و ویلا، ژن و
پارە دەسکەوتیان.
ئێستا ئاستی ڕووناکبیری، سەقافەت،
نوێخوازی و بیری ئازادی دانیشتوانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بەرزترە لە باشوری کوردستان.
لێرە دایە کە گەلی کورد خۆی لە
نێوان دو بژاردەی خراپ و باش نابینێتەوە، بەڵکە بژاردەیێکە لە نێوان خراپ و زۆر
خراپتر:
١- مانەوە لە ناو سیستمی
دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە= خراپ.
٢- دروست کردنی هەرێمێکی کوردی لە
ژێر دەسەڵاتی حیزبە سوننەتیەکان= زۆر خراپ (لە ڕادەی کارەسات)
*****
*****
جوابەکانی ئەمڕۆ- گەلێک قۆناغی
کۆیلەیی و ڕەعیەتی تێپەڕاندبێ و خۆی بە شارومەندی ئازاد بزانێ، جوابەکەی ئەمەیە:
" نە ئەو و نە ئەم. ئێمە چیدی ڕەعیەت نابین تا "ئاغای فارسی کۆت و
شەڵوار پۆش" لابەرین؛ و کوردی کەوا پانتۆڵ،جامانە و کەڵاش پۆش" بکەین بە
ئاغا و سەروەری خۆمان.
ئایا دەوڵەتی کوردی یان فیدڕالیسم
لە جوغڕافیای کوردستان ئیمکانی دامەزرانی هەبوە؟ یان تراویلکە و خەونی نەزۆک بوە؟
ئەگەر
کورد تا ئێستا بۆ ئامانجێکی مەحاڵ خەباتی کردوە؛ دیسان درێژە بەم ڕێگایە بدات؟ یان
تەسلیمی نەتەوەپەرەستانی تورک، عەرەب و فارس بێت بۆ توانەوە لە ناو
دەوڵەت-نەتەوەکانی تورکیا، ئێراق، سوریا و ئێران؟ ڕێگای سێهەمی هەیە؟
دامەزرانی دەوڵەت-نەتەوە پێنج
پێشنیازی هەیە:
١-
جوغڕافیا ٢- نەتەوە ٣- ئابوری ٤-هێز (سیاسی و سەربازی) ٥-
زەمان
١-جوگڕافیا- کورد میراتگری جوغڕافیایێکە کە
بە درێژایی٢٥٠٠ ساڵەی دوای مادەکان بە هۆی کۆچی نەتەوەکانی دیکە و سیاسەتی
دەوڵەتانی حاکم، تەواو شێواوە.
لە
گشت پارچەکانی کوردستان زیاتر لە نیوەی شار و دێهاتەکانی بونەتە ناوچەی کێشە
لەسەر. بۆ نمونە له کوی 17 شاری پارێزگای ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان12 شاری
ورمێ، نەغەدە، سایینقەڵا، تیکاب، سەلماس،خۆی، پلدشت، چالدران، ماکو، شوت، چایپاره
و میاندواو دو نەتەوەیین.
ئهم شارانه ئەگەر هەزاران ساڵیش ژینگەی کوردەکان
بوبن، ئەرزی واقعی ئەمڕۆ پێمان دەڵێ کە ئەم ناوچانە تێکەڵاوێکن لە تورک و کورد. نە
تەنیا شارەکان؛ بەڵکە کۆڵان، گەڕەک، دێهات و موچە و مەزرایەکانیشیان تێکچندراون.
سنوری کورد و تورک چۆن و بە چ قیمەتێک دیاری دەکرێ؟ تورک چەندین دەوڵەتی بەهێزی
هەیە و ژمارەیان زۆر لە کورد زیاترە. چوار پارچەی کوردستان پڕە لە گرێکوێرەی
وەها.
کێشەی کوردانی باکوری خوڕاسان، سێ
میلیۆن کوردی نیشتەجێی ئیستانبوڵ، میلیۆنان کوردە دابڕاوەکانی ناوەندی تورکیا،
کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی ئێراق و باشوری کوردستان چون چارەسەر دەبێ؟
لە
جوغڕافیا شێواوەکەی ڕۆژئاوا (باکوری سوریا) کە زۆر شار و دێهاتی ژمارەی دانیشتوانی
غەیرە لە کورد زیاترە و شارەکانی دیکەشی وەک دورگەی(جەزیرە) ناو گەلانیدیکەن،
چلۆن دەوڵەت-نەتەوەی کورد دروست دەکرێ؟
سنوری
کوردستان لە هیچ لایەک ناگاتە سەر دەریا. کەوتۆتە نێو چوار دەوڵەتی جیهانی سێهەمی
کە قەباڵەی خاوەنداریەتی جوغرافیایەکەیان لە گیرفان دایە و لە لایەن ڕێکخراوی
نەتەوە یەک گرتوەکانیش بە ڕەسمی ناسراون.
لەم
جوغڕافیایەدا چلۆن و چ دەوڵەتێک دروست دەبێ؟
٢-
نەتەوە- کورد خۆی لە جوغڕافیایەکەی شێواوترە. هەرچەند دوای چل ساڵ خەباتی بێوچان
توانراوە نێوەی کوردانی باکور لە توانەوە ڕزگار بکرێن؛ بەڵام نیوەکەی دیکە ئێستاش
لە هەڵبژارتنەکاندا دەنگی خۆیان ڕەپاڵ ئیسلامیەکان و نەتەوەپەرەستەکانی تورک
دەخەن.
بەشێکی زۆری کوردانی ڕۆژهەڵات و
باشور ئێستاش خۆیان بە کورد نازانن. نیوەی کوردی کرماشان تەنانەت حازر نین بە
زوانی خۆیان لە گەڵ مناڵەکانیان بدوێن. تەنیا کەمێکی لورەکان پێیان وایە
کوردن. بۆ زۆرینەی کوردان؛ دین، مەزهەب، حیزب، تەنانەت خێل و عەشیرەتەکەیان لە پێش
کوردایەتی دا جێ دەگرێ.
**
٥-
زەمان
لەبارترین زەمان بۆ دروست کردنی
دەوڵەتی کوردی دەورەی پێنج ساڵەی دوای کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی بو(١٩٢٣-١٩١٨).
ئیمپراتۆری عوسمانی و دەوڵەتی قاجار لە سەر لێواری گۆڕ دا بون. دەوڵەتانی سوریە و
عێراق تازە خەریک بو لە مناڵدانی دایکیان بێنەدەرێ. بەڵام ڕێبەرانی کورد وەک شێخ
مەحمودی بەرنەنجی و شێخ سەعیدی پیران کاتێک لە خەو هەستان کە ئیتر زەمانی بەکەڵک
بۆ دەوڵەتی کوردی بەسەر چوبو.
لە شەڕی دوهەمی جیهانیش تەنیا
ڕۆژهەڵات دەرفەتێکی بچوکی بۆهاتەپێش، کە بەشی دروست کردن و سەقامگیرکردنی دەوڵەتی
کوردی نەدەبو.(کۆماری مەهاباد)
کورد وەک گەلانی یەکیەتی سۆڤیەت،
یوگۆسلاوی و باڵکان بەختەوەر نەبو کە بەرژوەندی ئامریکا و ناتۆ لە هەڵوەشانەوەی
دەوڵەتانی فرەنەتەوە و دەوڵەتسازی ناوچەکەی دابێت (دەیەی ٩٠ی زانیینی).
****************************************************************
بەڵام با گەڕانەوەیێک بکەین بۆ
شاعیری خۆشەویستی گەل مامۆستا هێمن:
«گوتم: کەوابوو ئاشنا
بەشی ئێمەش لەناو چوونە
گوتی: نا نا دوور بڕوانە دوور
بڕوانە ئاسۆ ڕوونە...»
بژاردەی سێهەم:
هاوچارەنوسی کورد لە گەڵ گەلانی
چەوساوە و ئازادیخوازانی عەرەب، فارس و تورک دەیسەلمێنێ هاوخەباتی لە گەڵ ئەمانە
دەتوانێ بژاردەی سێهەم بێت. وەک شۆڕشگێڕانی مەیدانی تەحریری بەغدا و هێزە ڕەسەن و
ئازادیخوازەکانی چوار وڵاتی سوریا، ئێراق، تورکیا و ئێران.
گەلی کورد دەتوانێ خەباتی
خۆی لە گەڵ ڕوناکبیران، شۆڕشگێڕان و دڵسۆزانی ئەم گەلانە گرێ بدات بۆ دەستەبەر
کردنی سیستمێکی نوێی ئینسانی کە بنەماکانی لە سەر دێموکڕاسی شوڕایی، دادپەروەری
کۆمەڵایەتی، سیکۆلاریسم، بەرابەری ڕەگەزی و نەتەوەیی، ئازادی بیر و
باوەڕ، سەروەری یاسا و ... دامەزرابێ.
بۆ بە کردەوە دەرهێنانی ئەم
بیرۆکەیە لە پێش هەمو کارێکدا دەبێ لە ناو مانیفستێکی کامڵ، گشتگیر وشەفاف
دا چوارچێوەی سیستمێکی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی نوێ بە ڕوونی دیاری بکرێ بە
جۆرێک کە لە دواڕۆژ دا نەتوانرێ دو یان چەند جۆر تەفسیری جیاوازی لێ بکرێتەوە.
خەڵک لە جیاتی ئەوەی ببێتە
شوێنکەوتەی حیزب یان ڕێبەرێک، لە دەوری ئەم ئەساسنامەیە کۆ بنەوە و بۆ
دەستەبەرکردنی مافەکانیان تێکۆشان دەکەن.
بە هیچ جۆرێک ڕێگا نەدرێت کە
هەلپەرەستان و دوشمنانی گەل بە بیانوی دیاری کردنی دەوڵەت و سیستمی تازە خەڵک فریو
بدەن و بە نێوی ڕیفڕاندۆم، یەک جار بۆ هەمیشە بە دەنگی خۆیان دیکتاتۆر، جەلاد و
زیندانبانیان بەسەردا بسەپێنن.
زۆربەی دیکتاتۆڕیەکانی
دونیا لە ڕێگای دەنگی خەڵک و ڕیفڕاندۆم بە دەسەڵات گەییشتون و دوایەش تا مردن
دەستبەردار نەبون. وەک هیتلێر، موسولینی، ئەردۆغان و ...
*********************************
چارە چیە؟
تا ئێرە دیتمان کە:
*
سیستمی دەوڵەت-نەتەوە لە وەدیهێنانی خەونەکانی مرۆڤ وەک ئاشتی، ئازادی، بەرابەری، گەشەی فکری، خۆشگوزەرانی و.... بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستی خواردوە و
خەریکە داڕمانی کۆمەڵگاکانی لێدەکەوێتەوە.
**
هیچکام لە پێشزەوینەکانی جوغڕافیا،
نەتەوە، ئابوری، هێز و زەمان بۆ ئامانجی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەی
کوردی گونجاو نیە.
***
ئەزموونی باشور نیشانی دا کە سیستمی فیدڕالی ئەگەر دامەزرێ زەرەدی زۆر زیاترە لە
قازانج.
ئێستا دونیا گەییشتۆتە قۆناغی
گلۆبالیزمی(جیهانگیری) ئابوریی، تیکنۆلۆژیی و کۆمەڵایەتی. بەو پێیەش سنورەکانی
فەرهەنگی، کەلتوری، نەتەوەیی و سیاسی کاڵ بونەوە. دەکرێ بە پێی هەل و مەرجی سەردەم
و ئیمکانیاتی تازە، لە جیاتی دەوڵەتی کوردی، ئامانج و ڕێگاچارەی نوێ دەستنیشان بکرێ. چونکە ژیانی مرۆڤ
بێ ڕۆئیای گەروە و جوان مردنێکی سارد و خامۆشە.
دو هەنگاو بۆ پشتەوە، دە هەنگاو
بۆ پێشەوە
کورد کەوتۆتە بارودۆخێک ئەگەر
لە جێگای خۆی دانیشێ ئاو دەیبات؛ ئەگەر هەستێ و بەرەو سەرتر بڕوات گورگ دەیخوا.
لێرەدا ڕێگایسێهەم مانا پەیدا دەکا.
ئەم ئەرکە لە لایەن عەبدولا ئوجەلان لە
ژێر ناوی شارستانیەتی دێموکڕاتیک تیۆریزە کراوە و لە ڕۆژئاوای
کورستان (باکوری سوریە)خراوەتە بواری جێبەجێکردن.
لەم پڕۆژەیەدا لە جێگای
دەوڵەت-نەتەوە؛ کۆمەڵگای دێموکڕاتیک بە ئامانج گیراوە. لە ڕێگای
ڕێکخستنی نوێی کۆمەڵگا لە چوارچێوەی شوڕا یان کۆمۆنی شار، گەڕەک و دێهاتەکان،
ئەرکی خۆبەڕێوەبەری ڕادەستی کۆمەڵگا دەکرێتەوە.
کۆمەڵگاکان لە قالبی کۆنفدڕاسیۆن
یەک دەگرن. لە ئاکامدا دەوڵەت-نەتەوەکان بنکۆڵ دەبن و
فەلسەفەی مانەوەیان لە ناو دەچێ. ژینگەی دیکتاتۆری تێک دەچێ و پێشگیری لە دروستبونەوەی
هەر جۆرە دیکتاتۆریەتێک دەکرێ. دێموکڕاسی ڕاستەوخۆ جێگای دێموکڕاسی
وەکالەتی و بۆرژوایی دەگرێتەوە.
نمادی سیستمی هیرارشی و پلەداری
خاڵە بەهێزەکانی سیستمی کۆمەڵگای دێموکڕاتیک:
١- ئیمکانی سەرکەوتنی زۆرە. چونکە وەک ویستی
دەوڵەت-نەتەوی کوردی نیە کە ناچار بێت سنوری چوار دەوڵەت هەڵوەشێنێتەوە و
نەتەوەکانی تر بکاتە دوژمن. بە پێچەوانەوە چون سنورەکان دەسکاری ناکرێن، دژکردەوەی
دەوڵەتەکانی حاکم کەمتر دەبێت. ئەم دەوڵەتانە ئەگەر زەختیان لە سەر بێت، شەڕی مان
و نەمان دژی ناکەن.
لە لایەکی دیکەوە گەلانی دراوسێ لە
جێگای دوژمنکاری، دەبن بە دۆست و هاوخەبات. چونکە قازانجی خۆیان لەم پڕۆژەیە دا
دەبیننەوە. تێکەڵبونی گەلانی باکوری سوریا لە گەڵ خەباتی کوردەکان لە پێناو
کۆمەڵگای دێموکڕاتیک نیشاندەری ڕاستبونی ئەم بۆچونەیە.(٢٠١٢ تا ئێستا)
٢- لە جێگای هەڵاواردنی نەتەوەیی و مەزهەبی؛
یەکیەتی گەلان دەکرێتە ئامانج. زەوینەی کێشەی نەتەوەکان لە ناو دەچێ. هێز و
سامانیان لە جیاتی شەڕی یەکتر، دەخرێتە خزمەت پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.
٣- نیوەی کۆمەڵگا(ژنان) لە پەراوێزی دێنە دەر
و هێزی کپکراویان لە پێناو گەشەی کەلتوری، ئابوری و سیاسی ئازاد دەکرێ.
٤- ژینگەی لەبار ساز دەبێ بۆ ڕینێسانسی فکری،کەلتوری و کۆمەڵایەتی؛
وەک گرینگترین نیازی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تا ئێستا وەدوا کەوتوە.
٥- ژینگەی سیستمی هیرارشی(سیستمی
هێرەمی دەسەڵات) تێکدەچێ؛ کە گەورەترین بەڵای مرۆڤایەتی بوە لە سەرەتای دروستبونی کۆمەڵگای چینایەتی، نیزامی کۆیلەداری و دروستبونی دەوڵەت (٥٠٠٠ساڵ پێش تا ئێستا).
٦- سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە گشت ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و تەنانەت جیهان بەرەوە قۆناغێکی تازە دەبات کە تێیدا «یاسای مرۆڤ گورگی مرۆڤ» جێگای خۆی دەدات بە «مرۆڤ
یاوەری مرۆڤ».
ڕێگای سێهەم
لادان لە کوێرە ڕێی کوردایەتی دیوەخان و
هەنگاونان و ڕێپێوان لە گەورەڕێی ئازادی، بەرابەری، مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیانی
گەلان.
-لە جیاتی دەروێشایەتی لە
سەرگوێلکی خانەقای شێخانی کوردایەتی؛ ئاسۆی ڕوانین و بیرمان فراوانتر بکەین.
٩٩٪ی ڕۆئیاکانمان لە گەڵ
ڕووناکبیران، ئازادیخوازان، چینی مامناوەند و ژێردەستی گەلانی هاوچارەنوسمان لە
ئێران، ئێراق،سوریە و تورکیا یەک دەگرنەوە. وەک:
ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی،
بەرابەری ڕەگەزی، فێر کردن و بارهێنانی خۆڕایی، دەرمانی خۆڕایی، هەلی کار بۆ
هەموان بە یەکسانی، خانو و ماڵ بۆ هەموان، پێشکەوتنی پیشەسازی و ئابوری، ئاوەدان
کردنەوەی شار و دێهاتەکان و....
بە پێچەوانە، ٩٩٪ی ڕۆئیاکانمان لە
گەڵ چینی سەردەستی کورد دژ بە یەکن. زۆرینەی خەڵکی کورد تەنیا لە زمان و پۆشاک و
هاوڕای ئەم چینەن. بەرژوەندی ئابوری و سیاسی تەواو جیاوزیان هەیە. تەنانەت لە
مۆسیقا و فەرهەنگیش یەک ناگرنەوە.
" تا مێشکەکان ئازاد نەبن؛ نیشتمان
ئەگەر ئازادیش بێت، دەبێتە بەهەشتی مافیای دین فرۆش وەک ئەفغانستان، یان مافیای
نەتەوەفرۆش وەک باشوری کوردستان ؛ و جەهەنەمێکی بۆگەن بۆ هاووڵاتیانی بە ڕەعیەت و
کۆیلە کراو"
بازەرگانەکانی کوردایەتی دیوەخان هەرشتێکی
لە بازاری جیهانی دا قیمەت بکا دەیفرۆشن؛ تەنانەت ئەگەر٦٣٠٠ ژن و کچی کوردی ئیزەدیش
بکرێنە سەبایا و کۆیلەی سێکسی. بە شەرتێک کڕیارەکان(ئەردۆغان، ناتۆ وئیسڕائیل)
تەمەنی ئاغایەتیان بۆ درێژ بکەنەوە.
گەر ناتهەوێ ببیە نێچیری
تەبلیغاتی ژەهراوی تەلێویزیۆنەکانی ڕووداو، بی بی سی، ئامریکا و ئاژانسەکانی مێشک شۆرەوە؛
بە چاوی خۆت ببینە و بە مێشکی خۆت بیر بکەوە.
گەر وەک لێکۆڵەر و پرسیارکارێکی وشیار بڕاونیە
هەواڵ و لێکدانەوەکانیان دەتوانی ڕاستیە شاراوەکانی پشتی پەردە بدۆزیەوە.
فڕۆید دەڵێ: "ڕاستینەی مرۆڤ لەم شتە دا
نیە کە دەیڵێ، بەڵکە لەو شتە دایە کە لە وتنی خۆ دەپارێزێ. گەر دەتهەوێ بیناسی، نە
بۆ وەتەکانی، بەڵکە بۆ نەوتراوەکانی گوێ گوێ بگرە"[29]
بۆ نمونە بڕوانە ڕاستیە شاراوەکانی پشت کارەساتی
شەنگال لە ٣ێ ئابی ٢٠١٤
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی هەڵاتنی
١٥٠٠٠ پێشمەرگەی قارەمان! لە بەرانبەر هێرشی ٥٠٠ چەکداری داعش، ٦٣٠٠ کچ و ژنی
کوردی ئیزەدی کرانە کۆیلەی سێکسی چەتە بۆگەن و ڕیشچڵکنەکانی داعش و ئەردۆغان.
ڕۆژی یەکەم هەشت گریلا کە بە قاچاغی لە شەنگال
بون، بە هاوکاری کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی لە سەر چیای شەنگال بەرگریان کرد. داعش
نەیتوانی ئەم کێوە داگیر بکات. ئەگەر ئەم بەرگریە نەکرابایە، سەد و هەشتا
هەزار(١٨٠٠٠٠) ئیزەدی هەڵاتوو بۆ ئەم کێوەش ئەنفال دەکران.
ڕۆژی دواتر هێزەکانی سوریای دێموکڕات خۆیان
گەیاندە چیای شەنگال وتوانیان لە نێوان هێزەکانی داعش کۆریدۆرێکی ٥٠ کیلۆمەتری
دروست بکەن و ئاوارەکانی چیای شەنگالیان بۆ بۆ ڕۆژئاوا دەرباز بکەن.
سێی
ئابی ٢٠١٤-ڕادەست کردنی شەنگال بە داعش بێ تەقاندنی یەک فیشەک
سێی ئابی ٢٠١٤- چەتەکانی داعش، بە کۆیلە کردنی کچی کوردی
ئیزەدی
باشترین پێوانە بۆ ئاشکرا کردنی
میزانی بەهرەی هۆشی(iq) هەر کوردێک ئەوەیە بزانی چەند پرسیاری سەبارەت بە کارەساتی شەنگالی
٢٠١٤ بۆ دروست بوە؟ ئەگەر هیچ
پرسیارێکی بۆ دروست نەبوبێت، دڵنیا بە کە بەهرەی هۆشی لە ئامۆزا شامپانزەکانی
ئافریقایی زیاتر نیە.
کوردێک کە بەهرەی هۆشی بگاتە سنوری (٨٠)، پرسیارگەلێکی
ئاوای بۆ ساز دەبێ:
١- ئەگەر مەسعود بارزانی وەک
سەرۆک و بەرپرسی یەکەمی هەرێمی کوردستان، دەستوری پاشەکشەی خێرا و بێبەرگری داوە
بە هێزەکانی، بۆچی فەرماندەکانی پێشمەرگە لەم فەرمانە دژە ئینسانی و دژە نەتەوەییە
سەرپێچیان نەکردوە؟ تا لە کوژرانی هەزاران خەڵکی بێدیفاع و بە کۆیلە کرانی ٦٣٠٠ کچ
و ژنی کورد پێشگیری بکەن.
٢- ئەگەر فەرماندەکان بێ دەستوری بارزانی خەڵکی
شەنگالیان بێ بەرگری بۆ داعش جێهێشتوە، بۆچی هیچ فەرماندەیێک ڕادەستی دادگا نەکرا
و سزا نەدرا؟
٣- ئەگەر بارزانی و فەرماندەکانی پێشمەرگەی
شەنگال دەستوری ڕادەستکردنی شەنگال و ئیزەدیەکانیان بە داعشیان داوە؛ بۆچی لانی
کەم ١٠٪ی پێشمەرگەکان (١٥٠٠پ.م) لەم دەستورە دژە ئینسانیە سەرپێچیان نەکردوە؟
مەگەر ئەم جەنگاوەرانە پێش ئەوەی
پێشمەرگە و موچەخۆری حیزبەکەیان بن، ئینسان نەبون؟ ئەگەر ئینسانیش نەبوبن، خۆیان
بە خاوەن شەڕەف و غیرەتی کوردی زانیوە. ئەی بە چ غیرەت و شەڕەفێک هەزاران کچ و ژنی
کوردیان بۆ داعش جێ هێشتوە؟
مرۆڤی خاوەن هۆشی مامناوەند و
ویژدان بە خۆی دەڵێ:" ئەگەر ئەم ١٠٪ی
پێشمەرگە بە خاتری شەڕەف، هەست و عاتیفەی کوردایەتی و مرۆڤدۆستی، پێنج
سەعات بەرگریان کردبایە بە دڵنیایی هەمو ئیزەدیەکان هەلی هەڵاتنیان بۆ فەراهەم دەکرا.
خەڵک دەیانتوانی بگەنە ڕۆژئاوای کوردستان کە تەنیا پەنجا کیلۆمیتر لە شەنگال دورە.
یان ئەگەر پێشمەرگەکان پێش هەڵاتن، ١٠٪ی چەکەکانیان بۆ خەڵک جێهێشتبا، ئیزەدیەکان
دەیانتوانی لانیکەم ڕۆژێک بەرگری بکەن و هەلی هەڵاتن بۆ ژن و مناڵەکانیان
بڕەخسێنن.[30]
(ئێستاش کەسێک بە یەکێک لەم ١٥٠٠٠
پێشمەرگەیە بڵێ غیرەت و شەڕەفت نیە چونکە بەرگریت لەم خەڵکە نەکردوە؛ بە دڵنیایی
تەواوی ئەو فیشەکانەی لە بەرابەر داعش نەیتەقاندون، لە جەستەی پرسیارکار دا بەتاڵ
دەکا و غیرەت و شەڕەفی خۆی بە جیهان نیشان دەدا!)
ڕاستیەکان بەم شێوەیە شێوێندران و
دەرخواردی مێشکی خەڵکی ساویلکە دران: نیشاندانی بەشێک لە ڕووداوەکە. گۆڕینی جێگای
هۆکار و هۆکرد(علت و معلول) زەق کردنەوەی هاوکاری ئاوارەکان. شاردنەوەی هەڵاتنی
چەکدارەکانیان پێش خەڵکی بێپەنا.
مرۆڤی کورد یان دەبێ زۆر بێشەڕەف
بێ، یان بەهرەی هۆشی لە مەیمون سەرتر نەبێ کە پێی ئاسایی بێ ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی پارتی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق، شەوەکی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بێ ئاگادار کردنەوەی ئیزەدیەکان،
بێ تەقاندنی یەک فیشەک، لە بەرانبەر ٥٠٠ چەتەی داعش شکست بخۆن؛ و بە سواری سەیارە
بە خێرایی حەفتا کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵبێن! [31]
با وای دابنێیین کە ژمارەی داعش
زیاتر لە ٥٠٠ زیاتر بون. بڵێیین ٥٠٠٠ یان ١٥٠٠٠ چەتەی
دڕەندەی ئارەزومەندی "ملک یمین" هاتون تا کچ و ژنی کورد بکەنە کەنیز و
سەبایا و پێاوەکانیش بکوژن. دیسان پرسیارەکان لە بارزانی و چەکدارەکانی زیاتر
دەبن.
هێزی پێشمەرگە خاوەن تانک و چەکی قورس بون. لە توانایان دا هەبوە لانی کەم بۆ ڕۆژێک
بەرگری بکەن تا هەلێکی یەک ڕۆژە بۆ
هەڵاتنی خەڵک فەراهەم بکەن و ئیزەدیەکان بتوانن لە شار و دێهاتەکانیان بەرەو شوێنی ئارام دەرباز
بن. بەڵام بۆچی ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیاندوە؟
ئایا ئەم پرسیارە بێجوابانە پیلانی
کۆبونەوەی چوار قۆڵی تورکیا، داعش، ئیسڕائیل و پارتی دێموکڕاتی بارزانی(سێ ڕۆژ پێش
کارەساتەکە)لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن بۆ ڕادەست کردنی شەنگالی ئیستڕاتژیک بە داعش و تورکیا پشتڕاست ناکاتەوە؟؟؟
مێژوو داستان و ئەفسانە نیە کە لە
ڕابردوو دا نێژرابێ؛ بەڵکە زانستێکە بۆ ناسینی ئێستا و
پێشبینی دواڕۆژ.
ئاوڕێک و دەرسێک لە مێژووی کوردایەتی
زانایان دەڵێن: "مێژوو چرای ڕێنوێنی دواڕۆژە"
مێژووی کوردایەتی دیوەخان بە تایبەت بنەماڵەی بارزانی پڕە لە پیلانی
هاوبەش لە گەڵ دوشمنانی کورد دژی کوردی چوارپارچەی کوردستان. وەڵک:
١- بارزانی دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
بە دوای هەڵایسانی شۆڕشی ١٩٦١ی باشور، دا سەدان کادر و تێکۆشەری حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە دەستی ساواکی ئێران پەنایان برد بۆ هەرێمی ژێر دەستی
شۆڕش.
وەک پێشمەرگە و چالاکوان لە
خزمەت مەلا مستەفا دا بون. مەلا مستەفا بە پیلانی ساواکی ئێران ڕێبەرەکانی (سدیق
ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، سلێمان موعینی، مەلا ڕەحیمی وەرتێ، دڵشاد ڕەسوڵی،
قادر شەریف و خەلیل شەوباشی) بە ڕێگای تیرۆر و ئیعدام لەناو بردن و ٥٥
ئەندامی دیکەی ڕادەستی ئێران کرنەوە کە زۆربەیان ئیعدام کران(١٩٦٨-١٩٦٧).
لە ڕاستەوە: مەلا مستەفا، سلێمان موعینی، دڵشاد ڕەسوڵی، خەلیل
شەوباش، سەدیق ئەنجیری
2- مەلا مستەفا دژی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا
لە ساڵی ١٩٧١ پارتی دیموکراتی
کوردستانی تورکیا (پ د ک ت) بوبو بە دوباڵی چەپ و ڕاست. باڵی چەپی د. شڤان
(د.سەعید قرمز توپراخ) و باڵی ڕاستی سەعید ئاڵچی ڕێبەرییان ئەکرد. بنکەی هەردوکیان
لە کوردستانی عێراق بو.
بارزانی بۆ لە ناو بردنی شۆڕشی
باکور پیلانی میتی تورکیای بە شێوەی خوارەوە جێبەجێ کرد:
سەرەتا پاراستن لە گوندی قومری،
نزیك سنوری توركیا لە دیوی كوردستانی باشور، سەعید ئاڵچی كوشت. دوایی بە بیانوی
ئەوەی دكتۆر شڤان، سەعید ئاڵچی كوشتووە، بە فەرمانی بارزانی خرایە زیندانی ڕایات و
پاش چەند مانگێك گوللـە باران كرا لە ئاکامدا
پ د ک ت توشی شکست و ئاشبەتاڵ بو [32]. بڕوانە ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە https://www.youtube.com/watch?v=WMgAqZIHaXs
لە راستەوە: دوکتور شڤان، سەعید ئاڵچی
٣- مەسعود و ئیدریس بارزانی، پاکسازی
ڕۆژهەڵات:
چەکدارانی بارزانی لە ژێر فەرمانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران
دژی دێموکڕات و کۆمەڵە لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨٤ لە شەڕ دا بوون؛ تا ڕۆژهەڵاتیان
پاکسازی کرد.[33] لەم کوردایەتیە دا! شەشسەد
شەهیدیان دا. [34]
تیرۆری ڕووناکبیران و ڕۆژنامەنوسان
لە زانستی کارناسی پۆلیسی دا
ئەسڵێک هەیە کە دەڵێ: " ئەگەر قەتڵ یان تاوانێک ڕوویدا و تاوانبار
نەدیترایەوە، دەسەڵاتدارانی ئەم شوێنە لە پشتی تاوانەکەن.
مشتێک لە خەرواری تیرۆری بکەر نادیاری کۆمەڵگای ژێر
دەسەڵاتی کوردایەتی دیوەخان:
١- دەورەی حکومەتی شێخ مەحمود
ساڵی ١٩٢١ حکومەتی دووەمی شێخ
مەحمود لە سلێمانی دروست دەبێت. لەم دەورەیە دا ئاغا و شێخ و مەلاکان، کە زۆربەیان
دەستوپێوەندی شێخ مەحمود بوون،
دژایەتیی خوێندەوار و ڕووناکبیرەکانیان دەکرد.
بە وتەى مێژوونووس تۆفیق وەھبی،
شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروستکردبوو کە تۆفیق وەھبیشی تێدابووە، ناویان نابوون
(فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک کەسانی بێدین سەیر دەکران.
جەماڵ عیرفان، ڕووناکبیری دژە
دەرەبەگی سلێمانی، یەکەم قوڕبانی بو کە ساڵی ١٩٢٢ لە لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.[35]
تیرۆری مارگرێت جۆرج(١٩٦٩)
مارگرێت تاقە پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلول دا بوو، بارزانی
داوای پەیوەندی سیکسی لە مارگریت دەکات و ئەویش ڕازی نابیت بۆیە دوای
ئەوەی بە زۆر دەستدرێژی دەکاتە سەر، بە دەستوری مەلا لە لایەن پاراستن
شەهید دەکرێت و تۆمەتی ئەوەی دەخەنە پاڵ کە ژنێکی بێ ناموس و بێ ئەخلاق
بووە. [36]
مارگرێد
٢- تیرۆری ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان (٢٠١٠)
ئەم ڕۆژنامەنوسە لە بەردەم زانکۆی سەلاحەدین لە لایەن
پاراستنی پارتی دەڕفێندرێت. دوای دو ڕۆژ تەرمەکەی بە قۆڵبەستکراوی لە نزیک شاری
موسڵ دۆزرایەوە.
سەردەشت
عوسمان ناسرابو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی
بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود، نێچیرڤان و مەسرور بارزانی.
وتارێکی
سەردەشت عوسمان بە ناوێکی موستەعار لە ژێر سەردێڕی«من عاشقی کچەکەی بارزانیم» بڵاو
دەبێتەوە.
سەرئەنجام
ئەم ڕۆژنامەنوسە دوای ڕفاندن دەکوژن و بۆ لابردنی شکی خەڵک لە سەر خۆیان تەرمەکەی
لە نزیک شاری موسڵ فڕێ دەدەن و ڕایدەگەیێنن کە ناوبراو پێوەندی بە تیڕۆریستە
ئیسلامیەکان بوە. بەڵام ئەم تۆهمەتە هێندە ساویلکانە و بێ بنەما بو کە دوایە
خۆشیان درێژەیان پێنەدا.
تاوانبارانی ئەم کەیسەش وەک باقی تیرۆرەکانی پاراستنی
بنەماڵەی بارزانی تا ئێستا بە نەناسراوی ماونەتەوە.
سەردەشت عوسمان
کوردایەتی لە هەر پارچەیێکی
کوردستان بە دەسەڵات بگات، وەک باشوری ئێستا یەک ئاکامی هەیە. چونکە لە بنەڕەت دا
کوردایەتی یەک نێوەرۆک، یەک ماهیەت و یەک ئامانجی نەگۆڕی هەیە.
کوردایەتی بریتیە لە ئاوات و
ئارەزۆکانی چینی سەردەستی کورد(٥٪ی
جەماور). سی ساڵ دەسەڵاتی کوردایەتی لە
باشوری کوردستان نیشانی دا کە ئەم چینە و حیزبە سیاسیەکانی دوشمنی سیستمی ستەمکاری،
چەوسانەوە و نابەرابەری دەوڵەت-نەتەوەکانی داگیرکەری کوردستان نیە. بەڵکە ڕەقیبی
دەسەڵاتی عەڕەب، فارس و تورکە بۆ سەروەری، ئاغایەتی، میرایەتی، چەوساندنەوەی خەڵکی
کورد و تاڵانی سامانی سەر زەوی و بنزەویەکەی.
حیزبە سوننەتیەکانی کوردستان + ئیخوانەکان، پاشماوەی شێخ، ئاغاوات و سەرۆک عەشیرەکان ڕێبەری
سیاسی و مەعنەوی ئەم چینەن.
ڕەقابەتی چینی سەردەستی کورد و حیزبە سیاسیەکانی، لە دژی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە؛ وەک کێشەی دێوەرە(چەرچی)
و جەردەی شێعرە بەرزەکەی عەبدوڵا پەشێوە:[37]
دێوەرە و کەر
دێوەرەیەک بە سواری کەر
ڕێيەکی
دووری گرتە بەر
نەیهێڵا
کەر بدا بێنێ
تا
ڕێيان کەوتە بژوێنێ
کەر
کە بينی وا لەو ناوە
گياوگۆڵ
سەری پێوەناوە
میوانی
گەورەی سروشتە
نە
خێو، نە باری لە پشتە!
بە
زەڕەزەڕ، بە غارەغار
دنيای
هەموو کردە بەهار
لەپڕ
خاوەن کەری زۆرزان
هەستی
کرد وا لەوديو تەلان
هەرا
و هۆريا و دەنگەدەنگە
ئيتر
زانی کاری لەنگە!
گوتی:
“کەرە گيان، گوێ گرە
ئەوە
دەنگە دەنگی ڕێگرە!
هەتا
زووە با بارت کەم
لە
ڕێگران ڕزگارت کەم”
کەر
دايە قاقای پێکەنين…
گوتی:
“قوربان، هاوڕێی شيرين!
بارەکەی
من لە خۆت بار کە
هەتا
زووە خۆت ڕزگار کە.
کە
من کەر بم، بارەبەر بم
کورتان
لە پشت، هەشبەسەر بم
فەرقی
چييە؟ دەرد هەر دەردە
کەری
تۆ بم، يا هی جەردە!”
دێورە(چەرچی) و کەر
خوشکانی کوردم
ئێوە لە ناو سیستمی کوردایەتی
دیوەخان، هیچ ڕێز و حورمەتێکتان نیە. تەنانەت ئەگەر بنەماڵەکەشتان سەر بە چینی
سەردەست و مافیای دەسەڵات بێت. چونکە کەلتوری ئەم کوردایەتیە زۆر دواکەوتوترە
لە چینی سەردەستی دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە.
محلل(مارە بەجاش) کانی دیوەخانی
کوردایەتی
کەلتوری کوردایەتی دیوەخان
پرسیار:
بۆچی ژنان و کچانی بنەماڵەی
بارزانی لە گشت گۆڕەپانەکانی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، تەنانەت هەڵسوڕان لە
ڕێکخراوەکانی ژنان و ژینگەپارێزی ون و
نادیارن؟
جواب- چونکە بنەماڵەی بارزانی وەک
مەرجەعی کوردایەتی دیوەخان و ڕێبەری چینی سەردەستی کورد، تا ئێستا قۆناغی شێخایەتی،
دەرەبەگایەتی و کەلتوری نێرسالاریان تێپەڕ نەکردوە و نایکەن.
مەلا مستەفا باوکی ڕووحی کوردایەتی سەبارەت بە پێگە و
مافی ژن دەڵێ:" ژن دەبی شێوێ خۆ لێنێ، دەڤرێ خۆ بشوا، نانێ خۆ بکا، زارۆکێ خۆ
مەزن بکا و گانێ خۆ بدا"
ئەم ڕێبازە، بێجگە لە ژێر چەپۆکی و چارەڕەشی، چ دیاریەکی
بۆ ژنانی کورد پێیە؟
گۆڕستانێکیی ژنانی باشور کە لە ئاکامی کەلتوری نێرسالاری
کوژراون.
چینی سەردەستی کورد، هەڵگری کەلتوری کۆنەپەرەستانەی
هەزاران ساڵ لەوە پێشە. لە دونیای ئەمانە دا جێگەی ژن لە قوژبنی ماڵەوەیە و مافی
نیوە پیاویشی نیە. دایکە بۆ بە دونیا هێنانی کوڕان، خزمەتکارە بۆ مێرد و براکانی ،کانگای
چیژی سێکسیە بۆ مێردەکەی کە بە خاوەنی دەناسرێ. مێرد بە پێی دەوڵەمەندی دەتوانێ
هەوێی بە سەر بێنێ یان ویلا و ژیلای تایبەتی لە ناوەوە و درەوەی وڵات هەبێت.
دیاردەی ژنکوژی لە باشوری
کوردستان
ئاغاواتی فەرمانڕەوای کوردایەتی
لە ماوەی سی ساڵ، مێشکی جەماوەریان بە کەلتوری بیابان ئاخنیوە. لە جیاتی شارومەندی
وشیار و ڕووناکبیر، کۆیلە و ڕەعیەتی سەرشۆڕ و گوێ لە مستیان پەروەردە کردوە.
لە ئاکامی ئەم پەروەردەیە مێشکی پیاوەکانیان لە
ناو گەڵی ژن و کچەکانیان چەقاندوە تا بیر و هۆشیان نەگاتە مافە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبای ٢٤ سەعاتە، دادپەروەری
کۆمەڵایەتی، پێشەسازی و ئابوری پێشکەوتو، دەرمانی خۆڕایی، بیمەی کۆمەڵایەتی، کار،
خانو و....
پێش دەسەڵاتی کوردایەتی، کوشتنی
ساڵانەی ژنان لە هەمو باشور نەدەگەییشتە بیست کەس. بەڵام ئێستا هەر مانگێک زیاتر لە پەنجا ژن بە دەستی ، باوک،
برا و مێردەکانیان دەکوژرێن و بنەماڵەکانیان بۆ پاراستنی ئابڕوی خۆیان لە ژێر ناوی
خۆکوژی، وەرگەڕانی سەیارە(ماشێن) کەوتنە خوارەوە لە بڵیندایی، نەخۆشی جڵدەی دڵ و
مێشک، ژەهراوی بون بە گاز، دوکەڵ و پاککەرەوەکان لە حەمام و ... پەردەپۆشی دەکەن.
تەنیا ١٠٪ی ئەم تاوانانە ئاشکرا دەبن. بۆ
نمونە لە مانگی ڕەشەمەی(ماەس)٢٠٢٢ ناو و چۆنیەتی کوژرانی ئەم پێنج ژنە ئاشکرا
کران.
برای کوردم
پێت وا نەبێ لە ژێر دەسەڵاتی ئەمانە دا بە
ئاسانی دەتوانی پێگە و جێگەی پاسەوان و بادیگاردەکانی بەگزادەکانی کوردایەتی بە
دەست بێنێ و ببیە خاوەنی مەعاشی زۆر، خانو و سەیارە و...
مامۆستای قوتابخانە کە بۆ موچەی
دواکەوتوی هاتۆتە سەر شەقام، کەوتۆتە بەر شەپی کوردی!
ئەوانەی کە دەبنە نۆکەر، پاسەوان
و کاربەدەستی دەسەڵاتی کوردایەتی دیوەخان؛ لە پێشدا دەبێ حەوت خانی ڕۆستەم،؟ نا؛؛؛
بەڵکە حەوت خانی خۆفرۆشی، گەلفرۆشی، بێشەڕەفی، خیانەت، جاسوسی، تیرۆری کەسایەتی
ڕووناکبیران, کوشتنی ڕۆژنامەنوس و ئازادیخوازان تێپەڕێنن.
گەر شاعیرێکی گەورە بی وەک خالید
ئاغای حیسامی، کە سەدیق ئەنجیری کادری ڕووناکبیری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
لە ماڵ و میوانی تۆ دا بە دەستی پاراستنی بارزانی تیرۆر بکرێ؛ تا مردن بێدەنگی
هەڵبژێری،[38] یان وەک مامۆستا هەژار لە شاعیری
نەتەوەیی قازی محەمەد تا ئاستی شایەری دیوەخانی بارزانی دابەزیە خوار و لە جیاتی قاتڵ(مەلامستەفا) قوڕبانیەکە(سلێمان
موعینی) تاوانبار بکەی[39] و بۆ بەژن و باڵای مەلا و
کوڕەکانی شێعری بە قەوەت بهۆنیەوە. ئەوکات دەتوانی تا مردن لە بن سێبەری کوردایەتی
بە عیزەت و ئیحتڕام بژی. دەنا وەک ماۆستا هێمن دەتکەن بە پیرە جاش و لە دۆڵەتوی
سەردەشت زیندانیت دەکەن.[40]
پێت وانەبێ ئەم کوردایەتیە تەنیا لە باشوری
کوردستان و لە ژێر سێبەری بنەماڵەیی شێخانی بارزانی و تاڵەبانی ئاوا قیزەونە؛ و کوردایەتی
حیزبە سونەتیەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکور جیاواز دەبێ.
پرسیار:
بۆچی ناسیۆناڵیستەکانی چوار
پارچەی کوردستان، گشت ئیخوانەکان و ٩٩٪ی ئۆلیگارش، دەوڵەمەندە بێبەرهەمەکان، ئاغاوات،
شێخ و سەرۆک عەشێرەکانی کورد ؛ مەلا مستەفا، کوڕ، نەوە و نەتیجەکانی بە هێمای
پێرۆزیەکانی گەلی کورد ناو دەبەن؟
جواب- چونکە هێزە ناسیۆناڵیستەکان
بە گشتی نوێنەری بەرژوەندی چینی سەردەستی(طبقه فرادست)[41] کوردن وبنەماڵەی بارزانیش مەرجەع تەقلیدی ئەم هێزانەن.
چینی سەردەستی کورد و
بورژوازی(سەرمایەداری)
چینی سەردەستی کورد بە پێچەوانەی
چینی سەردەستی زۆرینەی گەلانی جیهان و دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە، نێوەرۆک و کارکردی
بورژوازی(سەرمایەداری بەرهەمهێنەر) نیە. چونکە پێگە و سامانەکەی لە ئاکامی
بەرهەمهێنان و داهێنان بە دەست نەهێناوە. بەڵکە لە ڕێگاگەلی ویراسەت، شێخایەتی،
گەندەڵی، نۆکەری و جەنگاوەری بۆ داگیرکەرانی کوردستان، قاچاغچیەتی، مڵکداری،
پاوانی مڵکی ناو شار، دەلاڵی و ... پێگەییشتوە. توێژەکانی ئەم چینە سەروەتمەندن،
بەڵام بورژوازی(سەرمایەداری بەرهەمهێنەر) نین.[42] بە گشتی ئەم چینە وەک لۆمپەنبورژوازی
پێناسە دەکرێ.
پێناسەی لۆمپەنبورژوازی: "گشت
ئەو دەوڵەمەندانەی کە لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی کاڵای مادی،زانستی و خستنەڕووی
ڕاژە[43]
(سرویس،خەدەمات) ڕۆڵێکیان نەبێت، یان کارەکەیان بەرهەمی بە کەڵکی نەبێت، یان
ئاکامی خراپی بۆ کۆمەڵگا هەبێ "
چینی لۆمپەنبورژوازی
تا دەوڵەمەندتر دەبێت، خەڵکی ئاسایی فەقیرتر دەبن. چونکە سەروەت بە کۆمەڵگا زیاد
ناکات، بەڵکە سامانێکی زیاتر لە کۆمەڵگا بۆ خۆی قۆرغ دەکا(وەک ئاغاواتی دەورانی پێشوو).
کەسێک لە شارەکەی بیست خانو دەکڕێ؛
دەبێتە هۆی گرانبونی نرخی خانوو؛ لە ئاکام دا بیست بنەماڵەی چینی خوارەوە و نێوەنجی توانای کرێنی خانو لە دەست دەدەن.
بە واتایێکی دیکە ئەندامانی چینی لۆمپەنبورژوازی
وەک لوو و سلولی شێرپەنجەن(سەرەتان). تا لە
ناو لەشی مرۆڤ زیاتر و بەهێزتر دەبن، مرۆڤەکە لاوازتر دەبێ. ئەگەر جەستەی گیرۆدەبوو
لە ڕێگای دەرمان یان نشتەرگەری لەم لەشخۆرکانە پاکسازی نەکرێ، دەمرێ.
چینی
سەردەستی کورد بەرهەمهێنەر نیە، ژیانێکی ئەنگەلی هەیە. سوننەتی و کۆنەپارێزە.
نایهەوێ بۆ وەدیهێنانی سیستمێکی پێشکەوتنخواز، بەرهەمهێنەر و دادپەروەر هەنگاو
هەڵێنێ. چونکە بە قیمەتی نەمانی خۆی تەواو دەبێ. بەتاڵە لە هەر خەونێکی گەورەی
ئینسانی و نیشتمانی.
شەڕی ئەم چینە وحیزبەسیاسی و
دینیەکانی لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی حاکم، کێشەی سەروەری و دەسەڵاتە بە سەر چینی
ژێردەستی کوردستان.
گەورەترین ئامانجی ئەم چینە
دروستکردنی دەوڵەتێکیی کوردی ستەمکارە لە بەشێک یان پارچەیێکی کوردستان.
بەڵام چونکە ئەم ئاواتە بە
خەونێکی نەزۆک دەزانێ، ڕازیە بە ئیمارەتێکی کوردی ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرێک. وەک
ئیمارەتە فیئۆداڵیەکانی بابان و ئەردەڵانی ژێر دەستی ئێران و عوسمانی.
ئیخوان و حیزبە سونەتیەکانی چوار
پارچەی کوردستان بە گشتی نوێنەر و پارێزەری بەرژوەندی چینی سەردەستی کۆمەڵگای
کوردین. هەمویان گوێڕایەڵی بنەماڵەی بارزانین و ئەم بنەماڵەیەش گرێدراوی داگیرکەرانی
چوار پارچەی کوردستانن.
مارکس دەڵێ: " کرێکاران
نیشتمانیان نیە" بەڵام لە کوردستان ئەوە چینی سەردەستی کۆمەڵگایە کە نیشتمانی
نیە.
کوردایەتی لە ناوە وە و دەرەوی
بنەماڵەی بارزانی یەک نێوەرۆک، یەک ئامانج و یەک ئاکامی هەیە.
بنبەست و شکستی دەوڵەت-نەتەوە
دەوڵەت-نەتەوە فۆڕمێکی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایە کە
سەمایەداری ئوروپا بۆ گەشەی ئابوری و ململانی بەرانبەر یەکتر دوای شۆڕشی پیشەسازی
ئافراندویەتی(نیوەی دوهەمی سەدەی هەژدە).
لەم ڕێیەدا بۆ پێکەوەنوساندن و یەکیەتی کۆمەڵگا لە سەر بنچینەی نەتەوە،
ئیدۆلۆژیەکی نوێ دروست کرا بە ناوی ناسیۆناڵیسم. ناسیۆناڵیسم و دەوڵەت-نەتەوە لە
سەرانسەری جیهان بە شکڵی جیاواز بڵاو بونەوە.
دەوڵەت-نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە سەرەتاوە وەک نەخۆش و کەمئەندام لە دایک بون(دوای شەڕی یەکەمی جیهانی) و قەت
نەیانتوانی پێشکەوتن، ئاشتی، پێکەوەژیان، دێموکڕاسی و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵگا
دابین بکەن. زەواڵی ئەم دەوڵەت-نەتەوانە دەستی پێکردوە. ئێراق- ئەفغانستان،
پاکستان، سوریە، یەمەن، سودان و لیبی توشی داڕمان بون. دەوڵەتەکانی تریش چارەنوسی
باشتریان لە پێشدا نیە.
دوای سەد ساڵ دەبینین کە عەرەب، فارس پاکستانی و ئەفغانی
لە کورد بەختەوەرتر نین. ئەم گەلانەش وەک کورد لە دەست ئەم دەردانەی خوارەوە
دەناڵێنن: چەوسانەوە، فەقیری، بێکاری، دیکتاتۆری، گەندەڵی، زوڵم، جیاوازی
چینایەتی، نایەکسانی مافی ژن و پیاو، ژنکوشتنی
ناموسی، دواکەوتویی، خوڕافات، جەهالەت، برشاوی بونی مێشکەکان، پیسبونی ژینگە،
نەبونی ئازادی بیر و ئازادی تاک، برسیبون و کوژرانی ڕوناکبیران. بە پێچەوانەوە
ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ توێژەکانی ئەنگەلی کۆمەڵگا وەک: لۆمپەن، شایەری دەسەڵات،
قەڵەمفرۆش، نیشتمانفرۆش، قاتڵ و سەرکوتگەر. جیاوازی نێوان کورد و گەلانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر نیە، ئەوان بە زمانی خۆیان دەخوێنن و بە هەمان زمانیش
دەچەوسێنەوە. بەڵام کورد ناچارە بە زمانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بخوێنێ و
...
کوردی باشور بەختەوەرترە! لە جیاتی بەنیکەلب و پدەرسەگ
پێی دەکوترێ سەگباب. مامۆستاکەی کە بە شێوەی مەدەنیانە هاتۆتە شەقام بۆ پرسی
دادپەوەری و مەعاشی زیاتر شەقی کوردی دەخوات.
هەولێر-مامۆستای قوتابخانە بۆ مەعاش هاتۆە شەقام و شەقی
کوردی دەخوا
شکستی سیستمی فیدڕاڵی لە کوردستان
بە هۆی شێواوی و تێکچندراوی
جوغڕافیای نەتەوەکان نەتەنیا دەوڵەتی کوردی، بەڵکە سیستمی فیدڕالیش مومکین نیە،
مەگەر نەخۆشێکی کەمئەندامی وەک باشوری کوردستان؛ کە ٥٠٪ی خاکەکەی (ناوچە
کێشەلەسەرەکانی دو یان چەند نەتەوەیی) بۆ دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بەجێ بێڵێ و نیوەکەی
تری ببێتە مەیدانی چەتەگەری کوردایەتی تا لە ژێر نێوی هەرێمی کوردستان سەروەت و
سامانی سەرزەوی و بنزەوی لە پێناو بەردەوامبونی
ئاغایەتی خۆیان ڕادەستی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بکەن.
دەیان مۆڵگەی سەربازی و جاسوسی بۆ سەرکوتی جوڵانەوەکانی
کورد لە نەوعی هەژدە پایگاکەی تورکیا لە بادینان دامەزرێ و خەڵکیش بە خوڕافات،
کۆنەپەرەستی و بنەماڵەپەرەستی سەرگەرم بن تا لە خەونەکانی ئازادی، بەرابەری و
سەربەستی بەتاڵ بکرێن.
تەجروبەی باشور لە بیستونۆ ساڵی
ڕابردوو دا نیشانی دا کە فیدڕالیسم بەهەشتی مافیای کوردایەتی و دەوڵەتانی ناوچەیە،
بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەورەی
دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.
لە سایەی فیدرالیسم کارەبا، ئاو، غاز،
سیستمی بانکی، پیشەسازی و کشتوکاڵ فەشەلی هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە
مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان جێدەگرێ.
کوردی باشور تەنانەت خەونەکانیشی
لەدەست داوە. لە دەورەی داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی پێشتر، کورد ناوی منداڵەکانی
دەنا ڕزگار، ڕووناک و هەڵمەت. چونکە لە ڕۆئیای ڕزگاری و ڕووناکی دا دەژیا لە پێناو
ئاواتەکانی ئامادەی هەڵمەت و قوربانی بوو. بەڵام ئێستا ناوی ئوسامە، زەید، ڕەجەب،
خالید و عومەر بەسەر مناڵەکەی دەسەپێنێ. ئەمە یانی داڕووخانی هزری و فکری کۆمەڵگا.
چارە چیە؟
تا ئێرە دیتمان کە:
* سیستمی دەوڵەت-نەتەوە لە وەدیهێنانی خەونەکانی مرۆڤ وەک ئاشتی، ئازادی، بەرابەری، گەشەی فکری، خۆشگوزەرانی و.... بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستی خواردوە و
خەریکە داڕمانی کۆمەڵگاکانی لێدەکەوێتەوە.
** هیچکام لە
پێشزەوینەکانی جوغڕافیا،
نەتەوە، ئابوری، هێز و زەمان بۆ ئامانجی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەی
کوردی گونجاو نیە.
*** ئەزموونی باشور نیشانی دا کە سیستمی
فیدڕالی ئەگەر دامەزرێ زەرەدی زۆر زیاترە لە قازانج.
ئێستا دونیا گەییشتۆتە قۆناغی گلۆبالیزمی(جیهانگیری)
ئابوریی، تیکنۆلۆژیی و کۆمەڵایەتی. بەو پێیەش سنورەکانی فەرهەنگی، کەلتوری،
نەتەوەیی و سیاسی کاڵ بونەوە. دەکرێ بە پێی هەل و مەرجی سەردەم و ئیمکانیاتی
تازە، لە جیاتی دەوڵەتی کوردی، ئامانج و ڕێگاچارەی
نوێ دەستنیشان بکرێ. چونکە ژیانی مرۆڤ بێ ڕۆئیای گەروە و جوان
مردنێکی سارد و خامۆشە.
دو هەنگاو بۆ پشتەوە، دە هەنگاو بۆ پێشەوە
کورد کەوتۆتە بارودۆخێک ئەگەر لە جێگای خۆی دانیشێ ئاو
دەیبات؛ ئەگەر هەستێ و بەرەو سەرتر بڕوات گورگ دەیخوا. لێرەدا ڕێگایسێهەم مانا پەیدا دەکا.
ئەم ئەرکە لە لایەن عەبدولا ئوجەلان لە
ژێر ناوی شارستانیەتی دێموکڕاتیک تیۆریزە کراوە و لە ڕۆژئاوای
کورستان (باکوری سوریە)خراوەتە بواری جێبەجێکردن.
لەم پڕۆژەیەدا لە جێگای دەوڵەت-نەتەوە؛ کۆمەڵگای دێموکڕاتیک بە ئامانج گیراوە. لە ڕێگای ڕێکخستنی نوێی کۆمەڵگا
لە چوارچێوەی شوڕا یان کۆمۆنی شار، گەڕەک و دێهاتەکان، ئەرکی خۆبەڕێوەبەری ڕادەستی
کۆمەڵگا دەکرێتەوە.
کۆمەڵگاکان لە قالبی کۆنفدڕاسیۆن یەک دەگرن. لە ئاکامدا دەوڵەت-نەتەوەکان بنکۆڵ دەبن و فەلسەفەی
مانەوەیان لە ناو دەچێ. ژینگەی دیکتاتۆری تێک دەچێ و پێشگیری لە دروستبونەوەی هەر
جۆرە دیکتاتۆریەتێک دەکرێ. دێموکڕاسی
ڕاستەوخۆ جێگای
دێموکڕاسی وەکالەتی و بۆرژوایی دەگرێتەوە.
نمادی
سیستمی هیرارشی و پلەداری
خاڵە
بەهێزەکانی سیستمی کۆمەڵگای دێموکڕاتیک:
١- ئیمکانی سەرکەوتنی زۆرە. چونکە وەک ویستی دەوڵەت-نەتەوی کوردی
نیە کە ناچار بێت سنوری چوار دەوڵەت هەڵوەشێنێتەوە و نەتەوەکانی تر بکاتە دوژمن.
بە پێچەوانەوە چون سنورەکان دەسکاری ناکرێن، دژکردەوەی دەوڵەتەکانی حاکم کەمتر
دەبێت. ئەم دەوڵەتانە ئەگەر زەختیان لە سەر بێت، شەڕی مان و نەمان دژی ناکەن.
لە لایەکی دیکەوە گەلانی دراوسێ لە جێگای دوژمنکاری، دەبن بە
دۆست و هاوخەبات. چونکە قازانجی خۆیان لەم پڕۆژەیە دا دەبیننەوە. تێکەڵبونی
گەلانی باکوری سوریا لە گەڵ خەباتی کوردەکان لە پێناو کۆمەڵگای دێموکڕاتیک
نیشاندەری ڕاستبونی ئەم بۆچونەیە.(٢٠١٢ تا ئێستا)
٢- لە جێگای هەڵاواردنی نەتەوەیی و مەزهەبی؛ یەکیەتی گەلان دەکرێتە
ئامانج. زەوینەی کێشەی نەتەوەکان لە ناو دەچێ. هێز و سامانیان لە جیاتی شەڕی
یەکتر، دەخرێتە خزمەت پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.
٣- نیوەی کۆمەڵگا(ژنان) لە پەراوێزی دێنە دەر و هێزی کپکراویان لە
پێناو گەشەی کەلتوری، ئابوری و سیاسی ئازاد دەکرێ.
٤- زەوینەی لەبار ساز دەبێ بۆ ڕینێسانسی فکری،کەلتوری و
کۆمەڵایەتی؛ وەک گرینگترین نیازی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تا ئێستا
وەدوا کەوتوە.
٥- ژینگەی سیستمی هیرارشی(سیستمی هێرەمی دەسەڵات)
تێکدەچێ؛ کە گەورەترین بەڵای مرۆڤایەتی بوە لە سەرەتای دروستبونی کۆمەڵگای چینایەتی، نیزامی
کۆیلەداری و دروستبونی
دەوڵەت (٥٠٠٠ساڵ پێش تا ئێستا).
٦- سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە گشت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت
جیهان بەرەوە قۆناغێکی تازە دەبات کە تێیدا «یاسای
مرۆڤ گورگی مرۆڤ» جێگای خۆی دەدات بە «مرۆڤ یاوەری مرۆڤ».
******
**
*
دەبێ چ بکرێ؟
"پەیمانی کۆمەڵایەتی" هەم ئیستڕاتژی،
هەم تاکتیک، هەم ڕێبەر و هەم ئامانج
کارکردەکانی پەیمانی کۆمەڵایەتی:
یاسای بنەڕەتی، ڕێبەر، ڕێنوێن، یەکیەتی گشت
هاووڵاتی و پێکهاتەکان، میحوەری تێکۆشان
لە پێناو ئامانجگەلی دیاریکراو. هیدایەت، یەکگرتویی و ڕێکخستنەوەی سەر لەنوێی
کۆمەڵگا لە سەر بنەمای جاڕنامەی مافی مرۆڤی بە ڕۆژکراو، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و
چونە سەر هێڵی پێشکەوتنی ئابوری، زانستی و پەروەردە.[44]
پەیمانی
کۆمەڵایەتی لە سەر ئەم تەوەرانە دابڕێژرێت:
١- بەرزکردنەوەی پێگەی دانیشتوان
لە هەر جۆرە ڕەعیەتی، دەروێشی و بیری تەقلیدی بەرەو شارومەندی ئازاد و خاوەن مافی
ئینسانی.
٢- پارێزگاری لە کەلتور، زمانەکان
و فرە ڕەنگی، دێموکڕاسی ڕاستەوخۆ وەک خۆبەڕێوەبەری شارەکان و ناوچەکان بێ ئەوەی
زیان بە برایەتی گەلان یان یەکیەتی گشت پێکهاتەکان یان مافی شارومەندی دانیشتوان
بگەیێنێ.
٣- کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی
ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەو گەلانەی کە لە ماوەی پەنجا ساڵی پێشوو توانیویانە زۆرینەی
خەڵک لە ژێر خەتی هەژاری ڕزگار بکەن.
٤- تێکدانی ژینگەی ئابوری لۆمپەنبورژواژی(چینی سەردەستی دەڵاڵ، ئەنگەل و بێبەرهەم). شادەماری ئابوری لۆمپەنبورژواژی لە خاوەنداری تایبەت بە سەر مڵک و خانوی زیادی
دایە.
پێشگیری لە ڕۆچونی سەرمایە لە ناو زەوی، لە
ڕێگای سنوردارکردنی خاوەنداریەتی تایبەت بە سەر خانو، مڵک و زەوی شار دا ( وەک ئەم
یاسایە :هەر شارومەندێکی تەمەن ١٨ ساڵ بۆ سەرێ تەنیا دەتوانێ خاوەنی یەک خانوو
بێت) تا ئەم چینە ناچار بکرێت سەرمایەکەی لە مڵک و خانوو، بۆ مەیدانەکانی
بەرهەمهێنان بگوێزێتەوە.
٥- لە ڕێگاگەلی وەک بورسی شەفاف، ماڵیاتی
هۆشمەند و زیرەکانە، سەرمایەی زیادی شارومەندان بۆ بوارەکانی بەرهەمهێنان هیدایەت
بکرێ.
٦- دێموکڕاسی شوڕایی –
هەمو فۆرمەکانی دێموکڕاسی ڕۆژئاوایی (پارلمانی، وەکالەتی و ناڕاستەوخۆ) تەنیا
دەتوانن وەک ئامرازی سەروەری چینی سەردەست کار بکەن و ناتوانن ببنە ئامرازی ڕزگاری
چینی ژێردەست(٩٥٪ی جەماوەر)[45]
لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خنکاو لە کەلتوری
دەرەبەگایەتی؛ نێرسالاری و کۆنەپەرەستی؛ سیستمی دێموکڕاسی ڕۆژئاوایی، دەسبەجێ دەکەوێتە خزمەت لۆمپەنبوررژوازی
دەستڕۆییشتوی پێشەوای قەومپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و کۆنەپارێزی.
وەک مشتێ لە خەروار دەنگەکانی پارتی بارزانی لە
هەڵبژاردەکانی ٢٠٢١ نیشان دەدەین . ئەم هێزە لە حاڵێک دا بوە بە براوەی یەکەمی
هەڵبژاردن کە بە پێی ئاماری ڕەسمی تەنیا ١٩٪ی دەنگەکانی جەماوەری کوردستانی بە
دەست هێناوە. ئەگەر نێوەی دەنگەکانی پارتی تەزویر بن، بە مانای ئەوەیە بە کەمتر لە
١٠٪ی دەنگی هاووڵاتیان بۆتە نوێنەر و حاکمی وڵات!!! یانی کەمینەیێکی ١٠٪ی بە سەر
٩٠٪ی هاووڵاتیان حوکم دەکات!!!
دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگاكانی هەرێم لە
2021...[46]
پارێزگای هەولێر: 21%
پارێزگای سلێمانی: 4%
پارێزگای دهۆك: 32%
دەنگی پارتی لە سێ پارێزگاكەی هەرێم: 19%
كۆی دەنگەكان: 579,234
تەنیا یەک فۆرمی دێموکڕاسی دەتوانێ لە خزمەت
چینی ژێردەست(٩٥٪ی کۆمەڵگا) دا بێ. ئەویش دێموکڕاسی شوڕایی ڕاستەوەخۆی لە خوارەوە
بۆ سەرەوەیە.
٦- حیزبەکان نە پیرۆزن و نە
ئامانج. تەنیا ئامرازن. ئامراز بۆ داسەپاندنی سەروەری چینی سەردەست یان دابین
کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی چینی ژێردەست.
پێشگیری لە بە مرجەع کردنی ئەو
حیزب و ئایدۆلۆژیانەی کە دەبنە هۆکاری ناکۆکی، دووبەرەکایەتی و کەلێنی نێوان
هاووڵاتیان لە ڕێگای نەهێشتن و یاساغ کردنی حیزبگەلی نەتەوایەتی و ئیدئۆلۆژیک.
هەزاران کەس و کۆمەڵ بە جیا
مانیفست(پەیمانی کۆمەڵایەتی) خۆیان بنوسن و هەمویان بخرێنە بەر چاو و ڕەخنەی
جەماوەر. ئەم مانیفستانە لە فەزایەکی تەندروست لە گەڵ یەکتر ڕەقابەت، هاویاری، بدە
و وەرگرە بکەن. لە ئاکام دا مانیفستێک بە زۆرترین لایەنی ئەرێنی و کەمترین عەیب لە
دایک دەبێ و دەبێتە جێگای پەسەندی زۆرینەی جەماوەر.
کارکردەکانی پەیمانی کۆمەڵایەتی:
١- زۆرینەی جەماوەر(٩٥٪) یەک ڕێگا
و یەک ئامانجیان بۆ پەیدا دەبێ.
٢- پێوانەیێک دەبێ لە دەست خەڵک
دا؛ بۆ ناسینی هەر کەسایەتی، حیزب یان ڕەوتێکی سیاسی، تا لەم تەرازویە دا هەڵسەنگێندرێت؛ و ببینن چەندە لە نێوەۆکی مانیفست نزیکە یان
دور.
٣- خاوەنانی سامان، ڕەسانە و
تەبلیغات ناتوانن جەماوەر فریو بدەن یان توشی شەڕ و کێشەی ناوخۆیان بکەن.
٤- هەم چرای ڕووناک کەرەوەی
ڕێگایە و هەم ڕێنوێنە بەرەو ئامانجی گشتی دیاری کراو.
٥- زۆرینەی نزیک بە تەواوی هاووڵاتیان؛
لە تاک تا نەتەوە و پێکهاتەکان یەک دەخا و زەوی دوشمنی و شەڕی نەتەوایەتی و
ئایدۆلۆژی وشک دەکا. مرۆڤەکان لە جیاتی کوشتنی یەکتر بە خاتری جیاوازی ئایین،
نەتەوە، حیزب و... دەبن بە یاوەری یەکتر بۆ وەدی هێنانی ئامانجی هاوبەش. چیدی مرۆڤ
گورگی مرۆڤ نابێت، بەڵکە مرۆڤ دەبێتە یاوەری مرۆڤ.
ئەم ڕۆژە تەنیا خەیاڵپڵاو نیە
چونکە؛؛؛
خەونەکانی دوێنێ واقەعیەتەکانی
ئەمڕۆن؛
خەونەکانی ئەمڕۆش دەبن بە واقەعیەتەکانی سبەینێ
بەشێک لە خەونەکانی مرۆڤی سەد ساڵ
لەوە پێش کە ئەمڕۆ وەدی هاتون:
گەشتی زەوی و ئاسمان بە سیارە و تەیارە، موبایلی
زیرەک، تەلێویزیۆن، زیاد بونی بەرهەمی کشت و کاڵی تا ڕادەی نەمانی برسیەتی،
هەڵوەشانەوەی کۆت و بەندی دەرەبەگایەتی ، بەرز بونەوەی پێگەی مرۆڤ لە ڕەعیەتی
بەرەو شارومەندی ئازاد، کرانەوەی دەرگای زانست بۆ هەموان لە ڕێگای خوێندنی گشتی،
زانکۆ وئینتەرنێت. ئازادبونی تاک، بەرابەری ژن و پیاو.
وەدیهاتنی خەونەکانی ئەمڕۆ؛ سەختتر
نیە لەو خەونانەی کە لەم سەد ساڵە دا بوونە ئەمری واقع ...
پەراوێز و سەرچاوەکان
[1] - ئەم چینە پێک هاتوە لە
کۆمەڵە توێژێکی خاوەن سامان و بێبەرهەم. وەک: رانتخۆرانی دەوڵەت، دەڵاڵ و
سەوداگەران، خاوەن مڵک، پاساژ، دوکان و خانوی زیادی بۆ کرێ، بنەماڵە دەستڕۆییشتوەکان،
پاشماوەی سەرۆک عەشیرە، ئاغاوات و شێخەکان، قاچاغچیە هاودەستەکانی گەندەڵکارانی
دەوڵەت، بانگخوازان و سەرانی دەستڕۆییشتوی ڕەوتە مەزهەبیەکان، دەڵاڵ و
بازەرگانەکان،
هاوردەکارانی کاڵا
دروستکراوەکانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم، فرۆشیاران و هەناردەکەرانی بەرهەمی کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و کانزاکانی
کوردستان و ....
[2] - دێوێکی چیرۆکان کە سواری ملی خەڵک دەبوو- https://lex.vejin.net/ck/search?t=%D8%AF%DB%86%DA%B5%D9%BE%D8%A7&f=1
[3] - دینی مەسیحی ئەم توانایەی نەبو. بە ناچار دینێکێ نوێیان ئافراند بە نێوی ناسیۆنالیسم کە
لە سەر بنەمای نەتەوە بونیاد نراوە.
سەرمەیەداری لە قۆناغی یەکەمی گەشەی خۆی(سەدەکانی١٨ و
١٩) لە ڕێگای شۆڕشی پیشەسازی کۆمەڵگای لە کۆت و بەندی دونیای کۆنی فیئۆداڵی رزگار
کرد.
دەستەواژەی نوێ وەک هۆمانیسم(ئینسانگەرایی) سێکۆلاریسم،
جوادایی دین لە سیاسەت، مافی مرۆڤ و ... خوڵقاند. هەمو ئەم گۆڕانکاریانەی لە پێناو
بەرژوەندی خۆی هێنایە ئاراوە کە گشت کۆمەڵگای لێ بەهرەمەند بو.
بەڵام لە قۆناغی
دوهەم کە بە سەرمایەداری ماڵی ناسراوە و لە ١٩٠٠ی زایینی تا ئێستا دەوامی هەبوە،
جیهانی توشی زۆر کارەساتی وەک شەڕی ئیمپریالیستی، کۆلۆنیالیسمی نوێ و کۆمەڵکوژی
کردوە.[3]
کوردستان
و کورد دوای شەڕی جیهانی یەکەم بە سەر چوار دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دابەشکرا.
[4] - جیاوزی سەرمایە و سەروەت(سەرمایەدار و سەروەتمەند) :
سەرمایە بریتیە لە پووڵ، کاڵا و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان
کە لە کەش و هەوایەکی لەبار دا
گەشەی ئابوری، پیشەسازی، بە دامەزراوەیی کردنی کۆمەڵگا و سەروەری یاسا لە گەڵ خۆی
دێنێ. بەڵام سەروەت لە زەوی دا چەقبەستوو دەمێنێتەوە، زاوو و زێی نیە، نابێتە هۆی
گەشەی ئابوری،ئاوەدانی، زانست و ...
بۆ ناسینی جیاوازی نێوان سەروەتمەند و سەرمایەدار سرنج
دەدەینە پێگە و ماهیەتی دوو توێژی جیاوازی چینی سەردەستی کۆمەڵگا :
ئەلف- خاوەن خانووی کرێ- لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەدان سەروەتمەندی تێدایە کە دەیان خانوی
نێشتەجێبونیان هەیە. ئەم خانوانە بە کرێ دەدەن. بێ
ئەوەی لە بەرهەمهێنانی ئابوری دا ڕۆڵێکیان هەبێ، داهاتێکی زۆریان هەیە.
بونەتە هۆی گرانبونی خانوو و زەوی. هەر یەک لەم کەسانە، تەنانەت ئەگەر
خاوەنی هەزار خانوی کرێ بن، سەرمایەدار حیساب ناکرێن. بەڵکە تەنیا بە سەروەتمەند
دەناسرێن.
پێناسەکردنی ئەم توێژە بە
سەرمایەدار، وەک ئەوە وایە کە زوێروو، کرم و ئەسپێی ناو لەش بە بەشێک لە ئەندامانی
جەستەی مرۆڤ بزانی.
بێ- خاوەن کارگەی کەوش- کەسێک کارگایەکی بچکۆڵەی دروستکردنی کەوش و دو کرێکاری هەیە و گریمانەی
ئەوەی لێدەکرێ کارگەکەی گەورەتر بکاتەوە، کەوشی زیاتر بەرهەم بێنێت و کرێکاری
زیاتر دامەزرێنێت؛ سەرمایەدار حیساب دەکرێ و دەتوانێ لە پێشکەوتنی ئابوری،
پیشەسازی و... ڕۆڵی باشی هەبێت.
بە داخەوە توێژی
سەرمایەداری بەرهەمهێنەر لە نێو چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی دا زۆر کەمە و
قورساییەکی نیە. دێموكڕاتەکان یان هیچ حیزبێکی دیکە نوێنەر یان پارێزەری مافی ئەم
توێژە کز و لاوازە نین.
[5] - ئامارەکان گریمانەیین
[6] - - سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ (بورژوازی) توێژێکی کەمینەی ناو چینی
سەردەستن. قورساییەکی ئەوتۆیان نیە. ناچارن ملکەچی لۆمپەنبورژوازی بن کە دەسەڵاتی
سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی لە دەست دایە. توێژی نوێی سەرمایەداری کورد سەوداگەر،دەڵاڵ
و تاجرن کە کاڵای دەوڵەت-نەتەوەی حاکم لە کوردستان دەفرۆشن و بەرهەمی سەر زەوی و بن
زەوی هەناردەی ناوەند دەکەن. کارگە و کارخانەکانیشی دەرەجە سێن و دەورێکی کەمیان لە
دامەزراندنی کرێکار و بەرهەمهێنان هەیە. سەرمایەداری کورد نەیتوانیوە هیچ دەورێکی سەربەخۆی هەبێت و لە پاشکۆیەتی دەوڵەت-نەتەوی
حاکم، ئاغا، سەرۆکخێڵ شێخ و توێژە کۆنەپارێزەکان سەرتر نەڕۆییشتوە.
[7] - "گشت ئەو توێژە دەوڵەمەندانەی لە زیادکردنی بەرهەمی تێکڕای نیشتمانی(تولید ناخالص ملی) دەوریان نەبێت. بە واتایێکی دیکە تەواوی
ئەو کەسانەی لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی کاڵای مادی،فکری،زانستی و خستنەڕووی ڕاژە (سرویس،خەدەمات) ڕۆڵێکیان نەبێت، یان کارەکەیان
بەرهەمی بە کەڵکی نەبێت یان ئاکامی خراپی بۆ کۆمەڵگا هەبێ، بە لۆمپەنبورژوازی دەناسرێن. وەک:
٢- ڕانتخۆرانی
دەوڵەت- ڕەئیس،جێگر و کارمەندانی ساحەب پلە
و پایەی بەرزی ئیدارەکان، نوێنەرانی مەجلیس، مەلا و شێخی بەشدار لە ڕانتی دین و
دەوڵەت، قازی، وەکیل و...
٣- دەڵاڵ و سەوداگەران- لە هەر بەستێنێک قازانجی تێدابێ کار دەکەن وەک کڕین و فرۆشتنی زەوی
نیشتەجێبونی شارەکان، قۆنتەراتچی پڕۆژەکانی ڕێگاو بان. هەناردە و هاوردەکردنی
نایاسایی کاڵا و شتومەک بە شەریکایەتی لە گەڵ بەرپرسانی دەستڕۆییشتوی
دەوڵەت(قاچاغچیەتی ڕانتی)
٤- بنەماڵە
دەست ڕۆییشتوەکانی شار- پاشماوەی
ئاغاوات و مڵکدارەکان، کەسانی خاوەن مڵکی ناو شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ
کرێ و...
[8] - بۆ ناسینی ماهیەتی لۆمپەنپڕۆڵتاریای ئێستا، دەبێ لە پێشدا مانا سەداسەد نەرێنی و قیزەونەکانی
دەورەی مارکس لەم دەستەواژەیە(وەک: لات،چەقۆکێش، چەتە، بەکرێگیراو و ...) لە مێشکمان
دا بسڕینەوە.
زۆرینەی لۆمپەنپڕۆڵتاریای ئێستا بە هۆی شۆڕشی
زانستی، خوێندەواری، بەرز بونەوەی ئاستی وشیاری گشتی کۆمەڵگا، بەهێزی کەلتوری ژیانی
ئازاد و... خۆیان ناکەنە ئامرازی دەستی چەوسێنەران و ستەمکاران.
برسیایەتی قەبوڵ دەکەن، بەڵام ڕوو ناکەنە
پیشە نەشیاوەکان . بە دەستفرۆشی سەر جادە، کاری وەرزی، شۆفێری و مسافرکێشی، کۆلکێشی،
کۆنەفرۆشی، مسگەری، چەقوتیژکەری گەڕۆک، گۆرانیبێژی سەر شەقام، چەرچیایەتی، وانە وتنەوە بە مناڵی دەوڵەمەند و
... قەناعەت دەکەن، بەڵام بە پارەیێکی چەند قات زیاتریش نابنە سیخوڕ، سەرکوتگەر،
وتارنووس و ڕۆژنامەوانی کرێگرتەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و دەرەوە.
بەڵام ئەگەر تەنیا ١٠٪ی ئەم جەماوەرە
بکەونە خزمەت ستەمکاران یان هەر جۆرە فاشیسمێک، دەتوانن کۆمەڵگا توشی کارەساتی
سامناک بکەن.
پێنج
نمونە وێرانکاری کۆمەڵگاکان کە بە پیلانی ئامریکا و ناتۆ لە سەر دەستی بەشێک لە
لۆمپەنەکان بە ئاکام گەییشتون:
١-
هێزی سەرەکی کودتای ئینگلیس و ئامریکا دژی دەوڵەتی نیشتمانی موسەدیق و
ئازادیخوازان، لۆمپەنەکان بوون(١٩٥٣)
٢-
ئامریکا و ناتۆ توانیان ساڵی ١٩٦١ دەوڵەتی نیشتمانی و پێشکەوتنخوازی عەبدولکەریم
قاسم لە باشوری کوردستان توشی شەڕی ئاغاوات و عەشاییری ڕاپەڕیوی دژی دابەشکاری زەوی
بە سەر جوتیاران(چاکسازییە زەویوزارییەکان) بکەن. قاسم سەرگەرمی شەڕی کوردەکان
بوو، کە لۆمپەنەکانی بەغدا لە ژێر ڕێبەری بەعسی و نەتەوەپەرەستەکان بە پشتیوانی
ڕۆژئاوا دەوڵەتەکەیان ڕووخاند (١٩٦٣). لە ئاکام دا گەلانی ئێراق بۆ سەد ساڵ لە
کاروانی پێشکەوتن دوا کەوتن.
٣- لە
ئاڵۆزی دوای عەبدولکەریم قاسم و شۆڕشی کوردەکان و دەورەی شەڕی ئێران-ئێراق، زۆربەی
ئاغاوات و ڕەعیەتەکانی باشوری کوردستان لە مەزرا، دێهات، کار و بەرهەمهێنان دوور
کەوتنەوەنەوە و کەمپ نشین کران؛ بە ناچاری بونە بەشێک لە توێژی لۆمپەنی کۆمەڵگا.
سەدام حوسێن توانی چوارسەد هەزار کەسیان بکاتە
شەڕکەری خۆی. ئەمانە دوای ڕووخانی سەدام بونە پێشمەرگە؛ کە ڕۆڵی گرینگیان هەبو لە
شەڕی چوار ساڵەی نێوخۆیی باشور دا.(١٩٩٨-١٩٩٤)
٤- سازمانی سیای ئامریکا لە ١٩٧٧ بە کودتای
سەربازی یەکەمین دەوڵەتی ئیسلامی بە فەرماندەیی ژێنێڕاڵ زیائەلحەق دامەزراند.
پاکستان کرا بە گەورەترین کێڵگەی پەروەردی ئیسلامی سیاسی سوننی توندئاژۆ.
دەیان
هەزار کوڕی خەڵکی پاکستان، ئەفغانستان و وڵاتانی ئیسلامی لە کار و کوێرەوەری کشت و
کاڵی دێهات پچکڕاند و کردیانن بە فەقێ و شەڕوانی جیهادی. موجاهیدانی دەمارگرژ بە چەکی
پێشکەوتوی ناتۆ ڕەوانەی ئەفغانستان کران. لەوێش ڕا بۆ کۆمارە مسوڵمانەکانی سۆڤیەتی
پێشو. دواییش بۆ گشت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و....
٥- لە
منداڵدانی موجاهیدینی ئەفغان، ئەلقاعیدە و تالیبان هاتنە دونیا. تێکەڵاوی ئەمانە
لە گەڵ ئیخوانی، وەهابی و سەلەفی، دەیان گروپی وەک داعش، بەرەی نوسرە، بوکوحەرام،
ئەرتەشی ئازادی سوریا، بوکوحەرام و... لێ زا.
ئەفغانستان، پاکستان، ئێراق، سوریە، لیبی،
یەمەن،فلستین، میسر و... بونە جەهەنەمی گەلان و بەهەشتی ئەم جیهادیانە.
[9] - دەوڵەتانی ناوچە لە کاتی دوژمنایەتی لە گەڵ یەکتر بۆ ماوەیێکی کاتی
پشتیوانیان لە حیزبە کوردیەکان کردوە. وەک دەورەی ٨ ساڵەی شەڕی ئێران-
ئێراق(١٩٨٨-١٩٨٠) کە هەر یەک لەم دەوڵەتانە پاڵپشتی بۆ حیزبەکوردیەکانی دەوڵەتی
بەرامبەر دەکرد.
نمونەی کارەساتباری دیکە شۆڕشی ١٤ ساڵەی مەلامستەفا بو.
(١٩٧٥-١٩٦١)کە بە سەودای ئێران و ئێراق کۆتایی پێهێنرا. شای ئێران کوردەکانی
قوربانی کردن لە بەانبەردا سەدام حوسێنیش نیوەی شەتولعەرەبی دا بە ئێران.
[10] - مێژوی ٧٠ ساڵی ڕابردوو نیشانی داوە کە ناکرێ لە سەر پارتی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێراق بۆ بونیادنانی دەوڵەتی کوردی حیساب بکرێ. بە پێچەوانەوە هێزێکە
کە مانەوەی خۆی لە بەگۆپاڵبونی دەستی داگیرکەران
بۆ سەرکوتی جوڵانەوەی نەتەوەی کورد دا دۆزیوەتەوە.
[11] - كوردایهتی یانی بازرگانی لە
گەڵ داگیرکەران لە پێناو شێخایەتی و ئاغایەتی بە سەر کورد و نیشتمانەکەی.
[12] - ئەگەر داهاتی گشتی نێوخۆیی هەر وڵاتێک لە ژمارەی هاووڵاتیان بەش
بکرێ، دەبێتە داهاتی تاکە کەسی ئەم وڵاتە. https://en.wikipedia.org/wiki/Per_capita_income
[18] - چارەنوسی
بەنداوی بێخمە نمونەیێکە لە کارەساتی دەسەڵاتی حیزبە کلاسیکەکان کە دەتوانێ بۆ
نەسلی ئەمڕۆ و داهاتوی کورد ئەزمونێکی بە نرخ بێت.
بەنداوی بێخمە یەکێک بوو لە پرۆژە مەزن و ستراتیژیەکان
بۆ کۆکردنەوەی ئاوی زێی گەورەو لقەکانی. پرۆژەکە هێندە گەورە بو کە بە پرۆژەی گاپی
عێراق دەناسرا. توانای گلدانەوەی ۱۷ ملیارد مەتر سێجا ئاوی هەبو، کە دەیتوانی یەک ملیۆن دۆنم زەوی
بەراو بکات. ناوچەکەی دەکردە شوێنێکی گەشتیاری دڵگیر.
. ساڵی ۱۹۸۷ دەستکراوە بە جێبەجێکردنی تا ساڵی ۱۹۹۱ توانراوە ۳۳ لەسەدی پرۆژەکە
تەواو بکرێ. هەمان ساڵ بەهۆی راپەرینەوە پرۆژەکە وەستاو هەموو ئوتومۆبیل و کەلوپەل
و ئامێرو ژێرخانێکی پرۆژەکە لەلایەن دەسەلاتدارانی کورد ئاودیوی ئێران کران.
لەلایەن خەلکیش ھەندێک کەل و پەل تاڵان کرا کە ھەمووی بە ١٧٥ملیۆن دۆلار دەخەملێنرا.
ساڵی ۲۰۰٥ ئەمریکیەکان و حکومەتی عێراقی پرۆژەکەیان زیندوو
کردەوەو بڕی ٥ ملیارد دۆلاری لەسەر بودجەی حکومەتی فیدراڵی بۆ تەرخانکراو بریار
بوو بە ۸ ساڵ
پرۆژەی بەنداوەکە بە هەموو وردەکاریەکانیەوە تەواو بوایە.
بەهۆی ئەو بەنداوە دەریاچەیێکی گەورە دروست دەبوو
کە پەنداوەکەی دەگەیەییشتە ۱٤٦
کیلۆمەتر. ملیۆنەها دۆنم زەوی بۆ جۆرەها کشتوکاڵ بەراو دەکرا.
٢٥٠٠
مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، کە هەموو باشور ۳٥۰۰ مێگاواتی پێویستە . هەزاران هەلی کار و دەرفەتی
گەورەی ئابوری وەک کشت و کاڵ، ماسیگیری و گەشتیاری بە دوای دا دەهات.
مەسعود بارزانی لە حاڵێکدا کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بو، چوارچێوەی فکری لە سەرۆک خێڵی بارزاندا تێپەری نەدەکرد، بە بیانوی ئەوەی
بەشێکی زۆری دەڤەری بارزان ژێر ئاو دەکەوێ پێشی جێجەجێکردنی پرۆژەکەی گرت.
[19] - http://irdiplomacy.ir/fa/news/2010033
[22] - داهاتی هەرێمی کوردستان لە
٢٠٠٣ تا ٢٠٢٢ سێ سەد میلیارد (٣٠٠
میلیارد) دؤڵاری تێپەڕاندوە:
١- لەماوەی
10 ساڵی (2004-2014) نزیکەی (75) ملیار دۆلار لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی ڕەوانەی
هەرێم کراوە.
٢-ئەو
نەوتەی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە لە دواى ساڵی ٢٠١٤ەوە فرۆ شتوویەتی بە
زیاتر لە (40) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
3- حکومەتی
هەرێم کەوتووەتە ژێر باری قەرزێکی (3٢) میلیار دۆلاری.
4-
داهاتی ناوخۆ لە فرۆشتنی نەوت لە ڕێگای تانکەر+ فرۆشتنی زەوی نیشتەجێ بوون و مڵکی
تیجاری بە هاووڵاتیان + ترانزیت و قاچاغی کاڵا(سیگار، خوارد نەوە کحولیەکان و...)
لە گومرکەکانەوە بۆ باشور و ئێراق و ئێران+ هاریکاری دەرەکی و... لە پەنجا (١٥٠)
ملیارد دۆڵار تێپەڕێوە.
5- لە
کاتی شەڕی داعشدا بازرگانی گەنمی سایلۆکان و نەوت و غاز و ئۆتۆمبیل، تەنانەت
بازرگانی چەکیش لەگەڵ ڕێکخراوی داعشدا دەکرا. کە ئەویش بە چەندین میلیارد
دەخەمڵێنرێت.
٦-
هاوکاری ئێران بۆ دەورلێدانەوەی ئابڵۆقەکانی ئامریکا و سپی کردنەوەی پارە و
... چەندین ملیارد دۆڵاری داهات بۆ باشور
فەراهەم کردوە.
[24] - گروهک سالاری[۱] یا اُلیگارشی (به فرانسوی: oligarchie)
(یا «حکومت گروه اندک») اصطلاحی است که اشارههای تحقیرآمیزی دارد؛ معنی آن این
است که نهتنها حکومت در دست یک گروه کوچک است، بلکه این گروهِ حکمران کوچک و فاسد
است و در برابر توده مردم مسئول نیست؛ یا از جهات دیگر مورد بیزاری همگان است. اُلیگارشی
ممکن است به حاکمیت عدهای اندک نهتنها در زمینهٔ حکومت کشور، بلکه به حکومت عدهای
هم مسیر یا گروه کوچک در هر مجمع، خواه دینی، اتحادیه صنفی، یا هر مجمع دیگر
اشاره داشته باشد. در مفهوم سیاسی، این اصطلاح از زمان افلاطون با مونارشی و
دموکراسی تفاوت نمایان داشتهاست. اما اُلیگارشی در نظر افلاطون شکل منحطّ حکومت، یعنی
صورت فاسدشده آریستوکراسی (حکومت نخبگان) است، همانگونه که جبّاریّت صورت فاسدشده
پادشاهی و حکومت توده بَلواگر صورت فاسدشده دموکراسی است.
https://fa.wikipedia.org/wiki
[26] - لەم وێنەیە
بە خێرایی تێمەپەڕە. بە وردی سرنجی بدەیە، پڕە لە زانستە کۆمەڵایەتیەکانی وەک:
مێژوو، کۆیلەداری و دەرەبەگایەتی، شێخایەتی و میرایەتی، نۆکەری و ئاغایەتی.
لەم وێنەیە دا مێژووی سەد ساڵ کوردایەتی، لە دیوەخانی
شێخ مەحمود تا بارەگای مەلا مستەفا و کۆشکی سەری ڕەشی مەسعود بارزانی دەبیندرێ.
[28] - .ئۆلیگارش = کەسانێک کە لە
جیاتی کار و کاسبی و داهینان و بەرهەمهێنان لە ڕێگای گەندەڵی و دزینی سەروەتی و
سامانی گشتی دەوڵەمەند بوون
[30] - (کاتی هەڵاتنی پێشمەرگەکان،
کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی لە شەنگال چوبونە پێشیان و بۆ بەرگری داوای تفەنگیال
لێکردبون. بەڵام کەوتنە بەر دەستڕێژی پێشمەرگە و سێ کەسیان لێ کوژرا. لەم ڕۆژە
ڕەشە دا تەنیا تەقە و بەرگری پێشمەرگە
قارەمانەکان! ئەوەندە بو)
[33]
- https://globalgovernment2012.blogspot.com/2014/12/blog-post.html خیانەتەکانی قیادە مووقەتە بە نەتەوەی
کورد
نوسەران:عەبدولا
حەسەن زادە- دوکتور قاسملو
[34] - نەوشیروان.
مستەفا ئەمین- خەون یا مۆتەکە- یادداشتی ڕۆژانەێ شەڕی ناوخۆ١٩٩٨- ١٩٩٤-
لاپيڕەی ٢٣
[35] - جەمال عیرفان
جەمال عیرفان کوڕی عەبدوڵا عیرفانی کوڕی مەلا ڕەسولی
کاژاوییە. لە ساڵی ۱۸۸۱ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە سلێمانی لە دایکبووە. دوای تەواوکردنی
خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی سەربازی، دواتر کۆلێژی سەربازیی لە ئەستەنبۆڵ
تەواوکردوە.
لە ١٩٩٢١و کاتێک حکومەتی دووەمی شێخ مەحمود دروست دەبێت
لە سلێمانی، ململانێیەکی زۆر لەنێوان ڕووناکبیر و ئاغا و شێخ و مەلاکاندا دروست
دەبێت، کە زۆربەیان دەستوپێوەندی شێخ مەحمودی بوون. ئەوانە بەردەوام دژایەتیی
خوێندەوار و ڕۆشنبیرەکانی ئەو سەردەمەیان دەکرد. بە وتەى مێژوونووس تۆفیق وەھبی،
شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروستکردبوو کە تۆفیق وەھبیشی تێدابووە، ناویان نابوون
(فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک کەسانی بێدین سەیردەکران.
جەمال عیرفان کەسێکى ئەکادیمى و رووناکبیر و بە ئەزموون
بوو و چەندین شاری گەورەى دونیاى ئەو سەردەمی بینبیوو خەمى پێشکەوتنى کۆمەڵگەى
کوردستان و بە دامەزاروەیکردنى دام و دەزگاکانى حکومەتى لەو سەردەمەدا هەبوو.
هەموو ئەوانە وایانکردبوو لە رۆژنامەکانى ئەو سەردەمەدا بابەتى دەنووسی و باسی لە
پێشکەوتنخوازی دەکرد.
لەبارەی ڕۆژی تیرۆری جەمال عیرفانەوە، لە ژمارە ٥ی
ڕۆژنامەی "رۆژی کوردستان"ی ڕۆژی ٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٣ / ١١ی بەفرانبار
نووسراوە "زیاعێکی گەورە: لە ئەزکیا و مونەوەرانی وەتەن عیرفان زادە جەمال
بەگ، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو ١٢ لەسەر ١٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢، لەتەرەف
ئەشخاسی مەجهوولەوە دەست رێژی لێ کراو و دوو گوللە ئیسابەتی کرد، پاش سێ سعات
وەفاتی کرد".
لەو بارودۆخە پڕ لە ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتیەدا
جەمال عیرفان لەماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا. بەھۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ئەو
کاتەی حکومەتی شێخ مەحمود تیرۆرکردنەکە بە ناڕوونی مایەوە، بەڵام ڕای ھەرە باو
ئەوەیە کە جەمال عیرفان بەدەستی تورکخوازەکان تیرۆر کرابێت کە ئەوکاتە هەژموون و
دەسەڵاتێکی زۆریان ھەبووو و دەوری شێخ مەحمودیان دابوو، تا ئێستاش بەڕای زۆرێک لە
نوسەران و مێژوونوسان، تیرۆری جەمال عیرفان، بە یەکەم تیرۆری ڕووناکبیران دادەنرێت
کە لەژێر دەسەڵاتی کوردی ڕوویدابێت هیچ کەسێکیشی لەسەر سزا نەدرابێت. نوسینی(
دڵشاد خۆشناو )
[36] - ڕە فیق پشدهری
لهکتێبهکهیدا،کوردستان لاپهڕه"35 دهڵێت"یهکهم پێشمهرگه"ژن"لهشۆڕشی
ئهیلول ساڵی 1961 خوشکه مارگرێت بوو، لهسهر داوای "حهمایل خان" به
فهرمانی مهلا مستهفا بارزانی تیرۆر کرا".
ویکی پێدیای کوردی:
مارگرێت جۆرج (بە ئینگلیزی: Margaret George) ئافرەتێکی ئاشووریی کورد بوو کە بە یەکەم
ژنی پێشمەرگەی کورد ناوی لێدەبەن. مارگرێت لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە کاتێکدا کە
کوردە موسوڵمانەکان پێشمەرگەبوونیان بۆ ژنان بە قەدەغە دەزانی چووە نێو ھێزەکانی
پێشمەرگەکانی مەلا مستەفای بارزانی و بە ھۆی ئازایی و نەترسییەکەوە زۆر زوو
بەناوبانگ بوو. وێنەکانی مارگرێت بۆ ھاندانی کوردەکان، بە گشتی لەنێو کۆمەڵانی
خەڵکدا بڵاو کرایەوە. بەڵام لە شەوی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ لە گوندی قەڵاقومری
لە بۆسەیەکدا بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا. لەدوای کوژرانی ئیتر لەنێو میدیاکانی
کوردەکانەوە ناوی لێنەبرا.
[39] - شەڕەفکەندی.عەبدوڕەحمان-
چیشتی مجێور- ل ٣٩٤ تا ٤٠٠
[40] - حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی
ئێران ساڵی ١٩٨١ مامۆستا هێمن بە هۆی جیابیری دەخاتە زیندان
و ناوی پیرە جاشی لە سەر دادەنێ. (بیریوەری یەکێک لە هاوبەندیەکانی مامۆستا هێمن. بە ناوی ع-ت)
[41] - لە ئاکامی سیاسەتی دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم، هەڵکەوتەی جوگڕافیایی سەرسنور،
دورەپەرێزمانەوە، شەڕ و نائارامی ؛ سەرمایەداری بەرهەمهێنەری سەربەخۆ لە کوردستان
پەرەی نەستاندوە.
لە جیاتی چینی سەرمایەداری بەرهەمهێنەر(بورژوازی)،
ئەم کۆمەڵە توێژانەی خوارەوە بوونیان هەیە کە سەرجەم وەک چینیسەردەست پێناسە دەکرێن
و٥٪ی کۆمەڵگای کوردی پێک دێنن:
بازەرگانەکان، ڕانتخۆرانی دەوڵەت ، دەڵاڵ
و سەوداگەران، بنەماڵە دەست ڕۆییشتوەکانی شار، پاشماوەی ئاغاوات، شێخ و مڵکدارەکان،
کەسانی خاوەن مڵکی ناو شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ کرێ و....
چینی سەردەستی کورد ئەگەر توێژی لاوازی
بورژوازی لێدەرکەین، نە تەنیا لە بەرهەمهێنانی ئابوری کوردستان نەخشێکی نیە، بەڵکە
بارێکی قورسە لە سەر شانی چینی ژێردەست.
[42]- جیاوازی نێوان
سەروەتمەند و سەرمایەدار
نە تەنیا خەڵکی ئاسایی، بەڵکە زۆربەی ڕووناکبیرانیش
بیریان لە جیاووازی نێوان سەرمایە و سەروەت (سەرمایەدار و سەروەتمەند) نەکردۆتەوە.
سەرمایە بریتیە لە پووڵ، کاڵا و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان کە لە کەش و هەوایەکی لەبار دا پیشەسازی، تەکنۆلۆژیا، گەشەی ئابوری، هەلی کار، بە دامەزراوەیی کردنی کۆمەڵگا و سەروەری یاسا لە
گەڵ خۆی دێنێ.
بەڵام سەروەت لە زەوی دا چەقبەستوو دەمێنێتەوە، زاوو و
زێی نیە، نابێتە هۆی گەشەی ئابوری، پیشەسازی، ئاوەدانی و زانست. بە پێچەوانە
دەبێتە هۆکاری هەژاری، بێکاری، گرانی، بە فیڕۆچونی سەرمایەی ماددی و هێزی کار،
بەستەڵەکی سیاسی و دیکتاتۆری، کۆنەپەرەستی و دواکەوتویی کۆمەڵگا .
لە ساڵی ١٧٧٦ کتێبی "سەروەتی گەلان" خرایە بەر
دەستی خوێنەران. نوسەرەکەی(ئادام ئێسمیتی ئیسکاتلەندی) کە بە گەورەترین
تیئۆریسیەنی سەرمایەداری بەرهەمهێنەر ناسراوە دەڵێ: " قازانجی وەدەستهاتو لە لە بەرهەمهێنان دەبێ دیسان لە پێناو زیاد کردنی
بەرهەمهێنان وەگەڕ بخرێتەوە"[42]
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆربەی داهاتەکان لە هەر ڕێگایەک
بە دەست هاتبن، دەکرێنە سەروەتی نەزۆک.
مێژوو نیشانی داوە کە سەروەتی بێ
سەرمایەنانەوە دەبێتە هۆکاری داڕمانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و بەستەڵەکی سیاسی[42]
تایبەتمەندی سەرەکی سیستمی پێشسەرمایەداری (فیئۆداڵی) ئەوە بو کە پوڵ و داهات بۆ کەسانی خاوەن زەوی یان
پلەداری دەوڵەتی بوو؛ و بە کەسب، کار و بەرهەمهێنان بە دەست نەدەهات.
ئێستاش
گەورەترین نەخۆشی ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە
تایبەت کوردستان هەر ئەم کێشەیە بە شکڵ و ڕەنگی جیاواز. تەنانەت ئەو
کەسانەی جیاواز لە ڕانتخۆرانی دەوڵەتی،
داهاتەکەیان لە ڕێگای کەسب، کار و بەرهەمهێنان بە دەست دێنن، بە پارەکەیان خانو،
مڵک و زەوی زیاد لە پێویست دەکڕن تا داهاتوی ئابوری خۆیان و بنەماڵەکانیان
دەستەبەر بکەن.
[43] - لە ئابوورزانیدا بە پیتەوای نابەرھەست
ئەوترێ ڕاژە، واتە ڕاژە نموونەی شتومەکی ئابووریی نابەرھەستە. کارگەلێ وەک
سەرتاشی، ژمێریاری، ڕاوێژکاری، فێرکاری، چارەسەریی پزیشکی، یا گواستنەوەی
نەفەر و کەلوپەل ھەموو بە ڕاژە ئەژمێردرێن.
ھەروەھا، بەو دانوستانەش کە تێیدا
بەگشتی کڕیار خاوەنایەتیی تایبەتی شتە کڕدراوەکە بەدەست نەھێنێ، مەگەر لە ڕێگەی
گرێبەستێکی تایبەتەوە، ئەوترێ ڕاژە دابینکردن. {ویکی پیدیای کوردی} (service provision).
[44] - نمونەیێک لە پێشنوسی پەیمانی کۆمەڵایەتی بە
زمانی فارسی: چرکنویسی خام و
ناقص برای شروع نگاشتن پیشنویسهای کاملتر توسط شما خوانندگان عزیز:
چرک نویس میقاق ملی در حوزه های اقتصاد، فرهنگ، سیاست، بوروکراسی،
دادگستری و ...
الف- اقتصاد
1- محدود کردن مالکیت خصوصی بر خانههای مسکونی، املاک، زمین و...
مثلاً: (هیچ شهروندی نتواند مالک بیش از یک واحد مسکونی باشد)
2- مالکیت زمینهای شهری و املاک استراتژیک
در چارچوب قانون محدود شود. مازاد این ثروتها به مالکیت دولتی انتقال یابند. سپس
در چارچوب قانون به افراد واجدالشرایط واگذار شوند. این افراد در مدتی که قانون
تعیین کرده، با توجه به نیاز جامعه، باید منزل مسکونی، تجاری، واحد تولیدی یا
خدماتی را بر روی آن احداث کنند.
خسارت دیدگانِ این قوانین از طریق اعطای وام
و تسهیلات جهت سرمایهگذاری تولیدی و یا واگذاری سهام کارخانهها جبران شوند.
3- تولید صنعتی باید اساس قرار گیرد. در این جهت از فعالیتهای پرسود
و غیر مولد مالیات گرفت و با دادن تسهیلات و یارانه به تولید، سرمایهها را به بخش
تولید صنعتی هدایت کرد.
4- ایجاد بازار سهام با قوانین دقیق، شفاف و با نظارتهای سختگیرانه
در خدمت اقتصاد تولیدی و خدمات.
اکثریت افراد جامعه فاقد
توانایی مدیریت و سرمایهگذاری مستقیم در تولید و خدمات هستند؛ اما در صورت
برقراری اعتماد ملی، با ایجاد بازارِ سالمِ سهام، میتوان سرمایههای اضافی مردم
جذب و در مسیر تولید و سازندگی قرار داد.
5- نود درصد یارانههای پنهان و غیرمستقیم در
زمینه انرژی و سوخت فسیلی (مخصوصاً برق و بنزین[44])
حذف شوند. مبالغ صرفهجویی شده حاصل از آن بهحساب تمامی آحاد مردم بهطور مساوی
واریز شود.
در
کشوری مثل ایران سالانه هشتادوشش میلیارد دلار صرف یارانه پنهان انرژی میشود[44]؛
یعنی برای هر ایرانی بیش از یک هزار دلار یارانه انرژی تخصیص دادهشده است. اگر
این مبلغ به بهای واقعی شدن قیمتها، مستقیماً بهحساب ساکنان کشور واریز شود،
برای جامعه و اقتصاد مزایای ذیل را به دنبال خواهد داشت:
کم و بهینه شدن مصرف سوخت، پیشگیری از قاچاق
آن، ترافیک کمتر، تصادفات و تلفات کمتر، استفاده بیشتر از وسایط حملونقل عمومی
مثل قطار و اتوبوس، کم شدن فاصله طبقاتی، کم شدن جرائم اجتماعی، رشد اقتصادی با
استفاده از تشویق مردم جهت سرمایهگذاری بخشی از یارانه دریافتی خود در تولید و
بورس کشور.
اجرای اینگونه قوانین اقتصادی باعثِ رشد بهرهوری،
احیای سرمایههای راکد و مرده، ایجاد فرصتهای فراوان شغلی، افزایش تولید ناخالص
داخلی و درآمد سرانه، برقراری رفاه و عدالت اجتماعی خواهد شد.
ب- فرهنگ
- جدایی کامل هر گونه ایدئولوژی از دولت،
سیاست و آموزشوپرورش.
- ترویج فرهنگ مدرنیته بر اساس تقویت روحیه
پرسشگری، نقادی و متدولوژی علمی در مقابل فرهنگ تقلیدی و سرسپردگی فئودالی و قرونوسطایی.
ج- سیاست
- تاریخ جهان و منطقه نشان داده است سیستم
پارلمانی بهآسانی توسط اقلیت طبقه فرادست مصادره میشود. با توجه به اینکه در
منطقه خاورمیانه که اکثریت طبقه فرادست جامعه را لومپنبورژوازی تشکیل میدهد، در
راستای پیشگیری از قبضه قدرت سیاسی توسط این طبقه، لازم است بجای دموکراسی غربی،
جامعه به شیوه سیستم شورایی اداره شود. به جای دمکراسی وکالتی و غیر مستقیم، جامعه
به روش دموکراسی مستقیم اداره شود.( ساز و کار دمکراسی مستقیم باید به نوعی باشد
که بتواند همواره خود را روزآمد کرده و از برآمدن دیکتاتورهایی جدید پیشگیری کند)
د- بوروکراسی
نوسازی و بازسازی دستگاه بروکراسی بر اساس شایستهسالاری.
شایستهترین افراد از طریق آزمونهای سخت و ... جذب شوند و پس از استخدام تا زمان
بازنشستگی تحت شدیدترین کنترلها باشند و همواره شمشیر داموکلس نظارت، محاکمه،
اخراج و ... را بالای سر خویش احساس کنند.
ه- دادگستری
در حوزه دادگستری، شایعترین و بالاترین
احکام محکومیت، بجای زندان و اعدام، اجرای حکم ذیل باشد:
«الزام محکوم به تأمین معاش خود از طریق کار
تولیدی در سطح یک کارگر ساده، طی مدتزمانِ معلوم»
بگذار منادیان حقوق بشر (استعمارگرانی که با
همکاری بازماندگان فئودالیسم، سیستم لومپنبورژوازی را بر خاورمیانه تحمیل کردند و
با کودتا و پرورش جهادیهای تندرو، سیاست تخریبی خویش را بهپیش بردند)، سیستمِ
جدید را به ایجاد اردوگاههای کار اجباری متهم کنند.
کار بهعنوان «یگانه عنوان شرف راستین»
هزاران کاربرد دارد. یکی از آنها اصلاح و بازپروری لومپنبورژوازی و لومپنپرولتاریا
است. در این صورت بهجای مجرم، جُرم مورد هدف قرارگرفته و ریشهکن میشود.
[45] - سیستەمی پەرلەمانی و دیموکراسی گەورەترین درۆی مێژووییە، چونکە ئەوەی
بوونی نیە تێیدا ئامادەیی نیشاندانی ئیرادەی سەربەخۆی مرۆڤ و پراکتیزەکردنی ئازادیە
و تەنها تایبەتە بە دەسەڵاتی چینێک لە کۆمەڵگە.
[46] - https://www.facebook.com/MohammedRaoof76/
ئاڵوەتان
ئەو جێگایەیە کە
ساڵی
۱۹۸۲ لە مانگی ئۆکتۆبەردا هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەچنە هاوکاری
پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ایران
ئەوکات
سوپای پاسداران تەنگی بە پێشمەرگە هەڵچنی بوو _
هێزی
پشتیوان کە کۆمەڵێك کوڕی مەیدانی
خوێن
گەرم بوون ، لە ڕزەکانی یەكێتی بە هەستکردن بە ئەرکی هاو خوێنی هاو زمانی و
نەتەوەیی
دەچنە
هاوکاری برا پێشمەرگەکانیان لەناوچەی سەردەشت ، ئەو کات ملازم عمر سەرپەرشتی ئەو
هێزەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت
یەکێ
لەو لاوە جوانە هەڵبژاردانە کە
لە
مەیدانی شەڕەکەدا ، ڕۆڵێکی کارای دەبێت کاک سەلامی کوێخا عزیزە _
کە ئەو
کات لەهەڕەتی لاوی و جوانیدا بووە ـ
ئەو
ڕۆژگارە _
لێرەدا
هەر وەسف و سەنای زیندوەکان .
لازم
نیە ، بە باشی ئەزانم ناوی کۆمەڵێک لەو گیان بەختکردوانە بنوسین کە دەستمان
کەوتووە
بۆ
ئەوەی ناویان بە زیندووی بمێنێتۆ
شەهیدانی
ڕیزەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەڵوەتان
یەکەم _
تالب
عومەر شریف ۱۹٥۹ سلێمانی چوارتا پێشمەرگەی تیپی ۳۷ ی شارباژێڕلە
۲٥ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونە مشک
دووهەم
حوسێن
داود ڕەشید ۱۹٥۳
پێشمەرگەی
تیپی ٥۱ ی گەرمیان ڕۆژی ۲۲ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە نزیک ئاڵوەتان
سێهەم _
حوسێن
مستەفا ڕەسووڵ ۱۹٥۷ بنگرد پێشمەرگەی تیپی ٤۷ ی پیرە مەگرون لە ڕۆژی ۱٤ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲
شهید کراوە لە ڕەبەت
چوارهەم
سەردار
حوسێن عبدڵا ۱۹٥۸ هەولێر پێشمەرگەی تیپی ۸۳ ی هەورێ ڕۆژی ۲۲ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پێنجەم
سەعدی
بکر بایز تەوێڵە هەڵەبجە پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان
ڕۆژی
۱۷ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونەمشک
شەشەم
عدنان
عومە ر ڕسوڵ ۱۹٥۷ کرکوک پێشمەرگەی کەرتەی یەکی ساڵەیی تیپی ۲۱ کرکوک ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی
۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونەمشک
حەوتەم
عومەر
محمد علی
۱۹٦٤
هەڵبجە پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونە مشک
هەشتەم _
عێزەدین
محێدین محمد ۱۹٥۹ سلێمانی قەڵادزێ پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۹ی ۱٠ ی ۱۹۸۲
شهید کراوە لە ئاڵوەتان
نۆهەم
فاتیح
ڕەئوف ڕەحیم سەنگاوی ۱۹٦٦ / سلێمانی سەنگاو پێشمەرگەی کەرتی سێی هەمەوەندی
تیپی ٥۷ ی سەگرمە ڕۆژی ۲۳ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ لەسەر شاخی کونە مشک _شهد کراوە
دەهەم
فاتح
مستەفا امین ۱۹٤۹ / سیروان دوجەیلە پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ لە
ئاڵوەتان شهید کراوە
یانزە
فەیسەڵ
علی حسن ناسراو بە فیسڵ ملا علی ۱۹٥۷ هەڵەبجە
پێشمەرگەی
تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ لە کونەمشک شهید کراوە
دوانزە
محمد
خدر سعید کفری پێشمەرگەی تیپی ٥۱ ی گەرمیان
ڕۆژی
۲۲ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە
سیانزە
مستەفا
علی معروف سلێمانی هۆندەرێنە پێشمەرگەی تیپی ۳۳ی سلێمانی ڕۆژی ۱٤ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲
شهیدا کراوە لە ئاڵوەتان
چواردە
نەزیر
واحید محمد ۱۹٦٦ هەولێر باڵەک پێشمەرگەی تیپی ۱۲ ی سۆران ڕۆژی ۲۲ ی ۱٠ی
۱۹۸۲ شهید کراوە هەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەوەی
لە نێوان ناوەکاندا سەرنجی ڕاکێشام کۆتا ناوە نەزیر واحید کە تەمەنی زۆر منداڵ
بووە شانزە ساڵ بۆ بەرەکانی شەڕ هەر زۆر منداڵە / دەبێت لەکاتی هەواڵی شهید بوونی
کوڕەکەیان چ هەست و احساسێکیان هەبوو بێت باوک و دایکی
یادی
هەموو گیان بەختکردوان بەرزو پیرۆز و سەلامەتی بۆ هەموو جەنگاوەرە خۆ
نەویستەکان
و کاک سلام دەخوازم
تێبینی
لەشەڕی ئاڵوەتاندا لە هاوکاری (حدکا )دا نزیک بە پەنجا پێشمەرگەی یەکێتی شهید بوون
و گیانیان بەخت کردوە ، نزیک بە چل و پێنج چەکداری قیادە موەقەتەی پارتیش لە
هاوکاری سوپای پاسدارانی ایرانا کوژراون ئێساش کەس و کارەکانیان لە مەلاکانی ایران
پارەکەیان وەرەگرن وە ناوی شهیدانەوە ،
گوتم
با هەر بزانن خاسە……………………
هێمن
ئەحمەد هۆرێنی

نظرات
ارسال یک نظر