سیندرۆمی بارزانی

 




سیندرۆمی بارزانی

                                                 شێرزاد ڕۆژهەڵاتی

 

بنەماڵەی بارزانی لە ماوەی شێست ساڵی ڕابردوو دا، بەردەوام هاوکاری داگیرکەران بون، بۆ سەرکوتی شۆڕشگێڕانی چوار پارچەی کوردستان.

لە ڕۆژهەڵات سلێمان موعینی و ٥٥ هەڤاڵی شەهید و ڕادەستی ساواکی ئێران دەکات(١٩٦٨)؛ بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی ڕۆژهەڵات لە کۆمەڵە و دێموکڕات پاکسازی دەکات(١٩٨٥-١٩٧٩)؛ ڕێبەرانی کوردستانی تورکیا(سەعید ئاڵچی و دوکتور شڤان) شەهید دەکا(١٩٧١)؛ بە هاوکاری تورک شەڕی گەریلا و قەندیل دەکا(١٩٩٢ تا ئێستا)؛ بە ڕووی ڕۆژئاوا خەندەک لێدەدا و پردی سیمالکا دادەخا(٢٠١٢ تا ئێستا)؛ کارەساتی حەکاری(١٩٧٨)، ٣١ی ئاب(١٩٩٦) فرۆشتنی ئیزەدیەکانی شەنگال بە داعش و تورکیا(٢٠١٤)؛ گرێبەستی نەهێنی ڕادەستکردنی نەوتی باشور لە گەڵ تورک(٢٠١٣)؛ قۆرغ کردنی سامانی باشور لە دەست بنەماڵەکەی، تورکیا و دوشمنانی کورد و...[1]

 بەڵام بۆچی ئێستاش بەشێکی زۆری کورد هۆگر، لایەنگر و مریدی مەلا مستەفا، کوڕ، نەوە و نەتیجەکانیانن؟

جوابی ئهم پرسیاره دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشیەکی کۆمەڵگای کوردستان بە نێوی «سیندرۆمی بارزانی»

سیندرۆم(Syndrome) بەکوردی کۆنیشان، بریتییە لە کۆمەڵێک نیشانە و ھێما کە نیشاندەری نهخۆشییهکی تایبەتە.وەک: سیندرۆمی ستۆکھۆڵم Stockholm) syndrome،( کۆنیشانی ڕیخۆڵەی هەڵزرینگاو (IBS syndrome)، کۆنیشانی داون( (Down syndromeو ...

 

پێنج هۆكاری دروست بون و بڵاو بونەوەی «سیندرۆمی بارزانی:

١- هەژمونی كۆنهپهرهستی و عەوامفکری

٢- ئیستڕاتژی هاوژیانی لە گەڵ داگیركهرانی كوردستان

٣- کێشەی نهرمهواڵهی مێشكی مرۆڤ (Brain bug)

٤- بەهێزبونی ڕوحی تەقلید، موریدایەتی و ژێردەستی

٥- ڕیشە و پاشخانی(Background) مێژوویی

*****

***

١- هەژمونی كۆنهپهرهستی و عەوامفکری

سهرچاوهی كۆنهپهرهستی دهگهرێتهوه بۆ مێژوی ژیانی پڒ كارهساتی مرۆڤ. مرۆڤهكان بۆ ههزاران سال له نائهمنی دا ژیاون. ماڵ، منداڵ و گیانیان له مهترسی تاڵان و لهناوچون دابوه. پشتیوانی هۆز و عهشیرهت زهمانهتی ژیانیان بوه. ئهمه له بواری فكر و باوەڕیش دا جێگای خۆی كردۆتهوه. متمانهیان به بیر و باوهری باو له ناو هۆز و عهشیره كانیان كردوه.

ههرچی كۆن و قهدیمی بوه بروایان پێكردوه. شتی تازه، خهڵكی تازه، بیر و روانینی تازه بۆیان نامۆ و خراپ و خهتهر بوه. له ماوهی ههزاران سال دا كۆنهپارێزی له‌‌ ناو رهوانی ناهوشیاری(unconscious) كۆمهڵگا دا جێگیر بوه.[2]

ئهحمهد شاملو بیرمهند و ڒوناكبیری ئیرانی دهڵێت " مرۆڤی عهوام  له گهڵ شتێكی كه نایناسێ توندترین دژایهتی دهكات و ئهوهی كه دهیزانێ پێی وایه حهقیقهتی موتڵهقه."

عهوام بێزارە لە ههر شتێكی كه توشی بیر كردنهوهی بكات. چونكه خاوەن ڕوانگەی زانستی و بیری فهلسهفی نیە.

ئهو شتەی کە عەوام بۆ یهكهم جار باوهڒی پێ دێنێ، بۆی دەبێتە قالبێكی فیكری ههتا ههتایی. ئهویش قالبێكی پێش ساختهیه كه له لایهن كەلتوری زاڵ به سهر كۆمهڵگا دا له دهورهی منداڵی و ههرزهكاری دا له ناو مێشكی داخندرێ. زۆرترین كهسانێك كه گیرۆدهی ئهم نهخۆشیهن بههرهی هۆشیان له مام ناوهندی بۆ خوارهوهیه.[3]

٢- ئیستڕاتژی هاوژیانی لە گەڵ داگیركهرانی كوردستان

سەدان ساڵ ڕێبازی هاوژیانی دەسەڵاتدارانی کورد لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان(سەفەوەی ، عوسمانی و...) بەم شێوەیەی خوارەوە بوە:

دەسەڵاتداران(والی، میر، خان، سەرۆک عشیرە، شێخ، ئاغا، و...) وەک نوێنەر و خزمەتکاری دەوڵەت، داهاتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان کۆ دەکردەوە و لە گەڵ ناوەند بەشیان دەکرد.

نەیارانی دەوڵەتیان سەرکوت دەکرد و لە کاتی پێویست دا هێزی جەنگاوەری خۆیان دەنارد بۆ یارمەتی دەوڵەت. دەوڵەتیش درێژەی دەسەڵاتی ناوچەیی خۆیان و بنەماڵەکانیان زەمانەت دەکرد و لە دەست میر، خان، نەیاران و دەوڵەتانی دراوسێ دەیپاراستن)[4]

تێزی دوکتۆرینی مەلامستەفای بێسەواد، کۆپیەک بوو لەم ئیستڕاتژیە، کە بەم شێوەی خوارەوە دایڕشتوە و دوای خۆی لە لایەن کوڕ، نەوە و نەتیجەکانی پەیڕەو کراوە و دەکرێت. 

«هاوکاری داگیرکەران لە سەرکوتی شۆڕشگێڕانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە پێناو وەرگرتنی یارمەتی دارایی، سەربازی و سیاسی بۆ ئاغایەتی بە سەر بەشێک لە باشور و قۆرغ کردنی سامانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ بنەماڵەکەی و دەوڵەتی داگیرکەری پشتیوان»

شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی مەلا مستەفای بارزانی پڕۆژەیێکی شای ئێران، ئامریکا و ئیسڕائیل دژ بە عەبدولکەریم قاسم بو.

بنەماڵەی بارزانی تا ئێستا بۆ یەک ڕۆژیش بێ پشتیوانی داگیرکەران لە مەیدانی سیاسەت دا نەبینراون.

ئەم پشتیوانیە لە پارە و چەک تا پشتیوانی هەوایی (وەک نمونەکەی تورکیا لە شەڕی پارتی دژی یەکیەتی و پ.ک.ک لە نەوەدەکانی سەدەی بیست) و هێرشی زەوینی بە تانک و تۆپ( دیارترینیان ٣١ی ئابی ٩٦ دژی یەکیەتی نیشتمانی) بونە هۆی گۆڕینی باڵانسی هێز بە قازانجی بارزانی و قۆرغ کرانی دەسەڵات و سامانی کوردستان لە دەست بنەماڵە.

بارزانی توانی بەو پارە و سەروەتە، بەشێکی زۆر لە نوسەران و هونەرمەندان بکاتە شایەری دیوەخانەکەیان. سەرۆک عەشیرە و کۆنە جاشەکانیش لە نەبونی دەوڵەتێکی بە هێزی وەک سەدام باشترین ڕێگای مانەوەیان لە ناو حیزبی بنەماڵە دا دیەوە.

کار گەییشتە ئەوەی زۆربەی هێزەکانی باشور و تەنانەت حیزبەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کە لە زەمانی سەدام میوانی باشور بوون، بونە موچەخۆری بارزانی و سەڵەواتی کوردایەتی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی بکەن.

٣- کێشەی نهرمهواڵهی مێشكی مرۆڤ (Brain bug)

له زانستی كامپیوتێر بهشێك ههیه به نێوی (Software bug) واته ئیشكالی نهرمهواڵه.

مێشکی مرۆڤ وەک نەرمەواڵەی ئینتێرنێتی گیرۆدەی هێندێک باگی مێشکیە (Brain bug).

فێر بون و باوەڕ ئاکامی پڕۆسەیێکە بە ناوی ئەلگۆریتمی مێشک.

ئەلگۆریتم (Algorithmلە زانستی کامپیوتێر دا بریتییە لە پرۆسەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو کە دەرەنجامی دەبێت بە حەل بوونی مەسەلەیەک.[5]

 یەکێک لە باگەکانی میشکی مرۆڤ چەقبەستویی بیر و باوەڕە.

مێشک لە ڒهوهندی فێربون دا‌، یهكهمین بیر یان باوەڕ کە  پێی دهگات، به دروست ترین فكر وهری دهگرێت و دهیكاته بنهما و پێوانهی ههمو فكر و بیر و بۆچونەکانی دوای ئهو.

ههمومان زۆر بۆمان هاتۆته پێش،  ناوێك یان ئادرهسێك به ههڵه وهردهگرین دوایه بۆمان ڒون دهبێتهوه كه شتهكه به ههڵه فێر بوین؛ و دوایە ناو یان ئادرهسی دروست وهردهگرین.

بهڵام ئهم شته كۆنه كه بۆ یهكهمین جار له ڒهوانی ناوشیاری ئێمه دا جێگیر بوه ناهێڵێ ناو یان ئادرهسه دروستهكه كه دوایه وهرمان گرتوه له مێشكمان دا جێگیر بێت.

له زانستی سایكۆلۆژی( دهرون ناسی) دا بهم كێشهیه دهڵێن«پێشگری ڒابردو بۆ فێربون».

له زمانی فارسی دا ئاوا تاریف كراوه: «وقتی یادگیری یک مطلب در نگهداری مطلب بعدی اثر بگذارد، اصطلاحاً پدیده فراموشی در اثر منع موثر قبلی ایجاد شده است» (كاتێك فێربونی شتێك پێشی فێر بونی شتێكی دوای خۆی بگرێ فهرامۆشی له ئاكامی مهنعی كاریگهری پێشو دروست دەبێ )

ئهم دیاردهیه دهگهڒێتهوه بۆ ئیشكالی نهرمهواڵهی مێشكی مرۆڤ (Brain bug). ئهمه دهبێته هۆی ئهوهی كه مرۆڤی گیرۆدەی ئهم نهخۆشیه سۆز و خۆشهویستیان پاوان بكرێت بۆ یهكهمین بیرۆكهیێك كه دهرخواردی مێشكیان درابێت.

٤- بەهێزبونی ڕوحی تەقلید، موریدایەتی و ژێردەستی

یەکێک لە ئاکامەکانێ شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ ئەوە بوو کە مەلامستەفا و بنەماڵەکەی لە مێشکی زۆرینەی جەماوەری عەوامی کورد دا وەک هێمای ڕزگاری نەتەوەیی جێیان گرت.[6]

تەنانەت لە شارێکی وەک مەهاباد کە خۆشەویست ترین ڕێبەرانیان(وەک سلێمان موعینی، سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، و دڵشاد ڕەسوڵی) لە لایەن بارزانی دەکوژران؛ بەڵام خۆشەویستی عەوامی ئەم شارە بۆ بنەماڵەی بارزانی درێژەی هەبوو.

بەسەرهاتی "شێخ و دەروێش" سایکۆلۆژی جەماوەر بە قووڵی نیشان دەدا:

"شێخێک حەزی لە ژنی دەروێش بوو؛ دەروێشی نارد بۆ شار تا حەواجی بۆ بکڕێ. شێخ دەچێتە ماڵی دەروێش و سواری ژنە دەبێ.

 دەروێش لە ڕێگا دەزانێ کە پوڵەکەی(پارە) لەبیر چوە. بە پەلە دەگەڕێتەوە ماڵ. دەبینێ کە شێخ لە گەڵ ژنەکەی جوت بوە. شێخ دەترسێ و لە ژن دەکشێتەوە.

دەروێش دەڵێ: "شەیتانی کوێر بە لەعنەت بێ؛ ناتوانێ لە ئیمانی من بە شێخ کەم کاتەوە. چونکە یەقینم هەیە شێخ قەت کاری خراپ ناکات!!!"     

٥- ڕیشە و پاشخانی(Background) مێژوویی

زۆرینەی کورد کە چینی ژێردەست[7] پێک دێنن، سەدان ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی ئابوری، کەلتوری، دینی، تەریقەتی و سیاسی میر، خان، والی، دەرەبەگ، شێخ، بەگزادە، کوێخا و ... دا ژیاوە.

ژێرچەپۆکی لە ناخی دا جێگیر بوە. خووی کۆیلەیی و ڕەعیەتی بەری نەداوە. لە دەروون دا خەسێنراوە. خۆ بەکەم زانی و پیرۆزبونی دەسەڵاتداران و ئاسایی بونی نابەرابەری، لە ڕووح و ڕەوانی دا ماوەتەوە.[8]

ئاکامی ئەم نەخۆشیە مێژوییە، بۆتە هۆکاری ئەوەی کە بەشی زۆری چینی بندەست، لە بوارەکانی فکری، فەرهەنگی و ڕەوانی دا، خۆیان وەک دەروێش، ڕەعیەت، نۆکەر، سەپان، گۆپاڵبەدەست و شایەر ببیبن بۆ و حیزبەکانی ڕاستی سونەتی، بنەماڵەی بارزانی و تەنانەت نەوە و نەتیجەکانی ڕیبەرانی ئەم تەریقەتە. 

 

کورد و بەهرەی هۆشی

بیرۆکەیێکی نەسەلمێنراو هەیە کە دەڵێ بەهرەی هۆشی کورد خوارتر لە ئاستی نێوەنجی جیهان دایە. نمونە دێننەوە دەڵێن:

"زۆرینهی نزیك به تهواوی لایهنگرانی پارتی بارزانی خهڵكی عهوامن؛[9] و بەهرەی هۆشیان لە ئاستێکی نزم دایە. بەڵام زۆربەی ئەم کوردانەی کە بەهرەی هۆشیان لە ناوەند بۆ سەرەوەیە، توانیویانە ئەم بنەماڵەیە وەک خۆی ببینن و فریوی کوردایەتیەکەیان نەخۆن."

هەلپەرەستانی کورد (کەسانی شایەر، لۆمپەن، قەڵەمفرۆش، دینفرۆش، وڵاتفرۆش، بێعار، فاڵگر و...) لە هەڕ ڕوتبەیێکی بەهرەی هۆشی دابن، نانی خوساوی خۆیان لە سەرگوێلکی بنەماڵەی بارزانی دا دۆزیوەتەوە..

بۆ نمونە بڕوانە ئەم کەسانەی خوارەوە کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتیان لە کوێیە؟

 سەرۆ قادر، عەلی قەرەداغی، عەلی کەڵەک، ئەستێرە کەریم، نادیە موراد، ڕێبەر ڕۆستەم، عەبدول حەکیم بەشار، برایم برۆ، حامید گوهەری، عەلی جەوانمەردی، ڕەحیم ڕەشیدی، برایم جەهانگیری و ...

هەرچەند هێندێک نیشانەی ڕاستی لە "بیرۆکەی بەهرەی هۆشی" دا دەبینرێ،[10] بەڵام ئەم ناسینە گشتگیر و کامڵ نیە.[11]

دەبینین لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان(مەریوان،سنە، کرماشان، ئیلام و ...) کە پێگەی جەماوەری حیزبە سونەتیەکان لاوازترە، ئەم نەخۆشیە کەمتر داوێنگیری کۆمەڵگا بوە.

 

نمونەیێک لە بەهرەی هۆشی خوارەوەی جەماوەری لایەنگری بنەماڵەی بارزانی 

پرسیارەکانی کارەساتی ٣ی ئابی ٢٠١٤شەنگال

مەیمون یان مرۆڤ؟

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی هەڵاتنی ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی قارەمان! لە بەرانبەر هێرشی ٥٠٠ چەکداری داعش، ٦٣٠٠ کچ و ژنی کوردی ئیزەدی کرانە کۆیلەی سێکسی چەتە بۆگەن و ڕیشچڵکنەکانی داعش و ئەردۆغان.[12]

 ڕۆژی یەکەم هەشت گریلا کە بە قاچاغی لە شەنگال بون، بە هاوکاری کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی لە سەر چیای شەنگال بەرگریان کرد. داعش نەیتوانی ئەم کێوە داگیر بکات. ئەگەر ئەم بەرگریە نەکرابایە، سەد و هەشتا هەزار(١٨٠٠٠٠) ئیزەدی هەڵاتوو بۆ ئەم کێوەش ئەنفال دەکران.

 ڕۆژی دواتر هێزەکانی سوریای دێموکڕات خۆیان گەیاندە چیای شەنگال وتوانیان لە نێوان هێزەکانی داعش کۆریدۆرێکی ٥٠ کیلۆمەتری دروست بکەن و ئاوارەکانی چیای شەنگالیان بۆ بۆ ڕۆژئاوا دەرباز بکەن.

 سێی ئابی ٢٠١٤-ڕادەست کردنی شەنگال بە داعش بێ تەقاندنی یەک فیشەک


سێی ئابی ٢٠١٤- چەتەکانی داعش، بە کۆیلە کردنی کچی کوردی ئیزەدی


باشترین پێوانە بۆ ئاشکرا کردنی میزانی بەهرەی هۆشی(iq) هەر کوردێک ئەوەیە بزانی چەند پرسیاری سەبارەت بە کارەساتی شەنگالی ٢٠١٤ بۆ دروست بوە؟

ئەگەر هیچ پرسیارێکی بۆ دروست نەبوبێت، دڵنیا بە کە بەهرەی هۆشی لە ئامۆزا شامپانزەکانی ئافریقایی زیاتر نیە.

کوردێک کە بەهرەی هۆشی بگاتە سنوری مامناوەند، پرسیارگەلێکی ئاوای بۆ ساز دەبێ:

١- ئەگەر مەسعود بارزانی وەک سەرۆک و بەرپرسی یەکەمی هەرێمی کوردستان، دەستوری پاشەکشەی خێرا و بێبەرگری داوە بە هێزەکانی، بۆچی فەرماندەکانی پێشمەرگە لەم فەرمانە دژە ئینسانی و دژە نەتەوەییە سەرپێچیان نەکردوە؟ تا لە کوژرانی هەزاران خەڵکی بێدیفاع و بە کۆیلە کرانی ٦٣٠٠ کچ و ژنی کورد پێشگیری بکەن.

 ٢- ئەگەر فەرماندەکان بێ دەستوری بارزانی خەڵکی شەنگالیان بێ بەرگری بۆ داعش جێهێشتوە، بۆچی هیچ فەرماندەیێک ڕادەستی دادگا نەکرا و سزا نەدرا؟

 ٣- ئەگەر بارزانی و فەرماندەکانی پێشمەرگەی شەنگال دەستوری ڕادەستکردنی شەنگال و ئیزەدیەکانیان بە داعشیان داوە؛ بۆچی لانی کەم ١٠٪ی پێشمەرگەکان (١٥٠٠پ.م) لەم دەستورە دژە ئینسانیە سەرپێچیان نەکردوە؟

مەگەر ئەم جەنگاوەرانە پێش ئەوەی پێشمەرگە و موچەخۆری حیزبەکەیان بن، ئینسان نەبون؟ ئەگەر ئینسانیش نەبوبن، خۆیان بە خاوەن شەڕەف و غیرەتی کوردی زانیوە. ئەی بە چ غیرەت و شەڕەفێک هەزاران کچ و ژنی کوردیان بۆ داعش جێ هێشتوە؟

مرۆڤی خاوەن هۆشی مامناوەند و ویژدان بە خۆی دەڵێ:" ئەگەر ئەم ١٠٪ی  پێشمەرگە بە خاتری شەڕەف، هەست و عاتیفەی کوردایەتی و مرۆڤدۆستی، پێنج سەعات بەرگریان کردبایە بە دڵنیایی هەمو ئیزەدیەکان هەلی هەڵاتنیان بۆ فەراهەم دەکرا. خەڵک دەیانتوانی بگەنە ڕۆژئاوای کوردستان کە تەنیا پەنجا کیلۆمیتر لە شەنگال دورە.

 یان ئەگەر پێشمەرگەکان پێش هەڵاتن، ١٠٪ی  چەکەکانیان بۆ خەڵک جێهێشتبا، ئیزەدیەکان دەیانتوانی لانیکەم ڕۆژێک بەرگری بکەن و هەلی هەڵاتن بۆ ژن و مناڵەکانیان بڕەخسێنن.[13]

(ئێستاش کەسێک بە یەکێک لەم ١٥٠٠٠ پێشمەرگەیە بڵێ غیرەت و شەڕەفت نیە چونکە بەرگریت لەم خەڵکە نەکردوە؛ بە دڵنیایی تەواوی ئەو فیشەکانەی لە بەرابەر داعش نەیتەقاندون، لە جەستەی پرسیارکار دا بەتاڵ دەکا و غیرەت و شەڕەفی خۆی بە جیهان نیشان دەدا!)

مرۆڤی کورد یان دەبێ زۆر بێشەڕەف بێ، یان بەهرەی هۆشی لە مەیمون سەرتر نەبێ  کە پێی ئاسایی بێ ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق، شەوەکی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بێ ئاگادار کردنەوەی ئیزەدیەکان، بێ تەقاندنی یەک فیشەک، لە بەرانبەر ٥٠٠ چەتەی داعش شکست بخۆن؛ و بە سواری سەیارە بە خێرایی حەفتا کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵبێن! [14]

با وای دابنێیین کە ژمارەی داعش زیاتر لە ٥٠٠ زیاتر بون. بڵێیین ٥٠٠٠ یان ١٥٠٠٠ چەتەی دڕەندەی ئارەزومەندی "ملک یمین" هاتون تا کچ و ژنی کورد بکەنە کەنیز و سەبایا و پێاوەکانیش بکوژن. دیسان پرسیارەکان لە بارزانی و چەکدارەکانی زیاتر دەبن.  

هێزی پێشمەرگە لە توانایان دا هەبوە لانی کەم بۆ ڕۆژێک بەرگری بکەن تا هەلێکی یەک ڕۆژە بۆ هەڵاتنی خەڵک فەراهەم بکەن و ئیزەدیەکان بتوانن لە شار و دێهاتەکانیان بەرەو شوێنی ئارام دەرباز بن. بەڵام بۆچی ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیاندوە؟

ئایا ئەم پرسیارە بێجوابانە پیلانی کۆبونەوەی چوار قۆڵی تورکیا، داعش، ئیسڕائیل و پارتی دێموکڕاتی بارزانی(سێ ڕۆژ پێش کارەساتەکە)لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن بۆ ڕادەست کردنی شەنگالی ئیستڕاتژیک بە داعش و تورکیا پشتڕاست ناکاتەوە؟؟؟ 

خوێنەری بەڕێز ئێستا کاتی ئەوە هاتوە پرسیارێکیش لە خۆت بکەی:

- ئایا تا ئێستا سەبارەت بە شەنگال پرسیاگەلێکی لەم جۆرەم بۆ ساز بوون؟

-ئەگەر جوابەکەت ئەرێ بوو، دڵنیا بە کە مەیمون نیت و مرۆڤی.[15]

-ئەگەر جوابەکەت نا بوو، لە زۆر شتی خۆت دا شک بکە...

ئاخر پرسیار لە #بارزانی:

تۆ کە ٣٠٠٠ پێشمەرگەت بۆ توکیا لە شەڕی قەندیل بە کوشت دا، ئەی بۆچی ٣ پێشمەرگەت بۆ پاراستنی ٦٣٠٠ کچ و ژنی ئیزەدی بە کوشت نەدا؟؟؟


 

ناوی بەشێک لە خێڵی درۆی دیوەخانەی بارزانی:

۱ ـ حامید گەوهەری

۲ ـ عەلی جەوانمەردی

۳ ـ ڕەحیم ڕەشیدی

٤ ـ مەلا برایم جەهانگیری

٥ - کامیل نەجاڕی

٦ ـکەمال سڵێمانی

۷ ـ عەلی عەونی

٨ ـ عەلی تە تەر

۹ ـ ئاوات عەلی یار

۱۰ ـ بەشێکی کارمەندانی تەلێویزیۆنەکانی ڕووداو و ک٢٤

پەراوێزەکان:



[1] مێژووی حەفتا ساڵی پێشو نیشانی داوە؛ کە پارتی دێموکڕاتی بارزانی مەرجەعی چینی سەردەستی کورد و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ئەم چینەیە. لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بۆ سەرکوتی شۆڕشگێڕانی کورد، هاوژیان و هاوپەیمانی ئیستڕاتژیکە.  

 

[2] - له‌ زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان دا  پێشینه‌ی ره‌وانی(mental background)به‌هێز ده‌بیندرێ بۆ كۆنه‌پارێزی(obscurantism)وئۆسولگه‌رایی (fundamentalism) ئه‌م دیارده‌یه‌ لانیكه‌م له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بوونێكی به‌ هێز و حاشاهه‌لنه‌گری هه‌یه.

 

[3] - لێره‌دا ڒوبه‌ڒوی پرسیارێك به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بیىنه‌وه‌ كه‌ چۆنه‌ له‌ ناو لایه‌نگرانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌شێكی به‌رچاو له‌ باسه‌واده‌كانیش ده‌بیندرێن؟

ڒاستیه‌كه‌ی ‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر شه‌هاده‌یێكی قوتابخانه‌ یان زانكۆ به‌رابه‌ر نیه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و ڒاده‌یه‌ له‌ زانست. به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مانای سه‌واد بریتی بێت له‌ ئاگاهی و دونیابینی له‌ سه‌ر بنه‌مای زانستی نوێ. به‌شێك له‌ باسه‌واده‌كانیش ته‌نیا له‌ بوارێك پسپۆڒن. وه‌ك هێندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پزیشكن به‌ڵام له‌ پزیشكی زیاتر هیچ نازانن یان كه‌سانێك كه‌ ماتماتیك ده‌زانن به‌ڵام زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ ئاستێكی زۆر نزم دا ماوه‌ته‌وه‌. به‌شێكیش له‌ باسه‌واده‌كانی ناو پارتی هه‌م سه‌وادی ڒاستیان هه‌یه‌ و هه‌م به‌هره‌ی هۆشیان له‌ ناوه‌ند بۆ سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌مانه‌ هه‌ست و هزری مرۆڤایه‌تیان لاوازتره‌ له‌ خۆشه‌ویستی سامان و پله‌ و پایه‌یێكی كه‌ بنه‌ماڵه‌ پێیان ده‌به‌خشێ.

 

[4] لە سەدەکانی ناوەڕاست چینی سەردەستی کوردی(میرنشینەکان شێخ و ئاغاوات) وەک ئامرازی دەسەڵاتی دەوڵەتانی عەڕەب و تورک و ئێرانی لە کوردستان دەوریان هەبو.

مێژووی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق وەک سەرەکیترین و ئاشکراترین نوێنەری چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی جێگای سرنجێکی زۆرە.

بۆچی ئەم بنەماڵەیە لەم شێست ساڵە دا بێ پسانەوە لە پشتیوانی یەک, دوو، تەنانەت سێ یان چوار داگیرکەری کوردستان بەهرەمەند بوە؟

بۆچی بۆ سەرکوتی شۆڕشگێرانی چوار پارچەی کوردستان باشترین ئامرازی داگیرکەران بوە و هەیە؟

دژایەتی چینی سەردەستی کوردی بەرانبەر داگیرکەران تاکتیکی، ڕووکەش و کورتماوەیە. چونکە بەرژوەندی ئابوری  و سیاسی هاوبەشیان لە گەڵ داگیرکەران هەیە، دۆستی ئیستڕاتژیکی دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچەن.

 

[5] ئەلگۆریتم (بە ئینگلیزی: Algorithm) لە گرنگترین چەمکەکانی زانستی کۆمپیوتەرە و بریتییە لە ڕێسا یان پرۆسەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو کە دەرەنجامی دەبێت بە حەل بوونی مەسەلەیەک. ژمارەی ھەنگاوەکانی ئەلگۆریتم دەبێ لە ژمار بێت واتە بێنا نەبێت. https://ckb.wikipedia.org/wiki

 

[6] - له‌ ساڵی ١٩٥٨ دوای شۆڒشی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌ ئێراق ڒێگا به‌ مه‌لا مسته‌فا درا له‌ ڒوسیه‌وه‌ بگه‌ڒێته‌وه‌ ئێراق.

باشوری کوردستان هه‌ر چه‌ند خاوه‌ن ڒوناكبیرانی وه‌ك هه‌مزه‌ عه‌بدولا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ... بو، به‌ڵام کەلتوری عه‌شیره‌تگه‌ری قالبی زاڵ به‌ سه‌ر شعوری نه‌ته‌وایه‌تی له‌ ناو زۆرینه‌ی كورد دا بو.

له‌ هه‌ل و مه‌ر‌جێكی ئاوا دا ڒوناكبیران په‌راوێز خران و مه‌لا مسته‌فای سه‌رۆك خێڵی بارزان توانی سه‌رۆك خێڵه‌كانی دیكه‌ له‌ مه‌یدان وه‌ده‌ر خات و ڒوناكبیرانی ناو حیزبیشی توشی ده‌سته‌مۆیی ، ده‌ركردن ،كوشتن و ئابڒو بردن بکات. کۆمەڵگا لە دەورەی عەشاییری، قەبیلەیی ، دەرەبەگی و دین سالاری تێپەڕی نەکردبو. لەم فەزایە دا ئوستوورەی مەلا مستەفا دروست بو. دوای مەرگی ئەو هێزی ئوستوورە بە ئیدریس و مەسعود بارزانی گەییشت. لەم ساڵانەی دواییشدا بە کوڕ و نەوە و نەتیجەکانی گەییشتوە.

 

 

[7] لە ناوچە سونی نشینەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک زۆربەی وڵاتانی دونیا، زۆرینەی لایەنگران و هۆگرانی هێزە سونەتی و کۆنەپارێزەکان هەڵقوڵاوی چینی بندەستن. 

 

[8] بێ‌هۆ نیە کە دەبینین هەزاران خەڵکی عەوام، کاڵفام و بێسەوادی سیاسی بە بیستنی دەنگی دەهۆڵی کوردایەتی دەکەونە تەقڵەسەما و دەبنە دەنگدەر، شەڕکەر و سیاهی لەشکری بنەماڵەی بارزانی و هێزەکانی ڕاستی سونەتی. 

تەنانەت هێزە چەپەکانیش نەیانتوانیوە بە تەواوی خۆیان لەم نەخۆشیەی کۆمەڵگا ڕزگار بکەن. بە جۆرێک کە عەبدوڵا ئۆجەلان گلەیی دەکا و دەڵێ:

" بەرهەمی تێکۆشانمان لە جیاتی پەروەرەی کادری وشیار و خاوەن بەسیرەتی زانستی، بۆتە کۆ کردنەوەی مریدی حیزبی." 

 

[9] - لێره‌ دا پێویسته‌ مانای ڒاسته‌قینه‌ی عه‌وام ڒوون كه‌مه‌وه‌. عه‌وام ڒاسته‌وخۆ به‌ مانای هه‌مو خه‌ڵكه‌ به‌ڵام له‌ نێوه‌رۆك دا مانای خه‌ڵكی جاهیل ده‌گه‌یێنیت. زۆر كه‌س پێی وایه‌ عه‌وام به‌ بێسه‌واده‌كان ده‌ڵێن به‌ڵام له‌ ڒاستی دا  ئه‌و ماناكردنه‌وه‌ زۆر سه‌قه‌ته‌. چونكه‌ سه‌واد یان باشتره‌ بڵێین بڒوانامه‌ی خوێنده‌واری پێوه‌ندیه‌كی زۆر كه‌می له‌ گه‌ڵ ڒاده‌ی فام و شعوری مرۆڤه‌كان دا هه‌یه‌. هه‌مومان له‌ ده‌وروبه‌ری خۆمان زۆرێك له‌ خاوه‌ن بڒوانامه‌كان ده‌بینین كه‌ له‌ بیرته‌سكی و گه‌وجیه‌كی چه‌قبه‌ستو دا ماونه‌وه‌. له‌ به‌رانبه‌ریش دا كه‌سانی بێسه‌واد یان خاوه‌ن بڒوانامه‌ی كه‌م ده‌ناسین كه‌ بیر و بۆچونی ئینسانی و ڒوانگه‌ی عیلمانیان هه‌یه‌ بۆ بابه‌ته‌كانی مرۆڤی و جیهانی. مێشكیان كراوه‌یه‌ و ئاماده‌ن هه‌مو كاتێك شتی تازه‌ فێر بن.

لێره‌ دا وه‌بیر وته‌ جوانه‌كه‌ی ئالڤین تافلێر كه‌وتمه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: «بێسه‌واده‌كانی سه‌ده‌ی ٢١ كه‌سانێك نین كه‌ خوێندن و نوسین نازانن به‌ڵكه‌ كه‌سانێكن كه‌ ناتوانن فكره‌ كۆنه‌كان فڒێ ده‌ن و سه‌ر له‌ نوێ شتی تازه‌ فێر بن »

 

[10] - لە نێو بەشێکی کورد دا  سەبارەت بە کەسانی گەمژە ئەم مەسەلانە جێگیر بون:  " پێم سەیرە نەبۆتە پارتی" " پارتی بون پێویستی بە مێشک نیە" " کێچ و زەختی خوێن؟ پارتی و زمانی بێ جوێن؟"

[11] - هۆکاری گرینگتر کاریگەری ماهیەت، کەلتور و پەروەردەی ڕەوتی ڕاستی سونەتیە؛ کە نەزانی و کۆنەپەرەستی لە جلکی کوردایەتی و سونیگەری دا دەڕازێننەوە و نێوئاخنی مێشکی جەماوەری سادە و کاڵفام دەکەن و دەیانخاپێنن. بنەماڵەی بارزانی و حیزبە سونەتیەکان ئەم کەلتورەیان لە ناو جەماوەر دا زیندوو ڕاگرتوە. 

 

 

[12] کارەساتی ئابڕوبەرانەی سێی ئابی ٢٠١٤(ڕاکردنی ١٥٠٠٠ پێشمەرگە لە بەرانبەر کەمتر لە ١٠٠٠ چەکداری داعش بە دەستوری ڕاستەوخۆی پارتی دێموکڕات بێ تەقاندنی یەک فیشەک و ئەنفالکرانی ئیزەدیەکان؛ بە کۆیلە کرانی ٦٣٠٠ کچ و ژن) لە هەر وڵاتێک ڕووی دابا، کاردانەوەی گۆڕینی دەوڵەت و محاکمەی ڕادەستکەرانی ئیزەدیەکانی لێدەکەوتەوە.

 

[13] (کاتی هەڵاتنی پێشمەرگەکان، کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی لە شەنگال چوبونە پێشیان و بۆ بەرگری داوای تفەنگیال لێکردبون. بەڵام کەوتنە بەر دەستڕێژی پێشمەرگە و سێ کەسیان لێ کوژرا. لەم ڕۆژە ڕەشە دا  تەنیا تەقە و بەرگری پێشمەرگە قارەمانەکان! ئەوەندە بو)

 

[15] - لە مرۆڤ دا ٢٣٠٠٠ جۆر ژێن هەیە. کە ٢٢٥٠٠ لەم ژێنانە  لە گەڵ شامپانزە یەکسانن.  تەنیا ٥٠٠ ژێن  مرۆڤ لە شامپانزە جیا دەکاتەوە.  تا ٧ ملیۆن ساڵ  پێش  مرۆڤ و شامپانزە  یەک جەد و  باپیرەیان  هەبوە.

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی دا (پانتورک، ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ، ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز)

تهران و کردستان، عمقِ استراتژیکِ همدیگر