لە عەلیە مشکەی ترکەش تا عەلیە مشکەی بارزانی
لە عەلیە مشکەی ترکەش
تا عەلیە مشکەی بارزانی
زاگرۆس-٢٠٢٥
بۆ دابەزاندنی پی دی ئێفی وتارەکە کلیک بکە👈PDF
فایلی PDF بە هۆی وێنەو نمودارەکانیەوە کامڵترە، پێشنیار دەکەم دایبەزێنی
ناوەرۆک
1. پوختە
3. ١- شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان موستەعمەرەی ڕانەگەیێنراوی پانتورکەکان
4. ٢- لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی ١٩٩٩ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
5. ٣- لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" لە پاییزی٢٠٢٢
6. دوشمنایەتی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" لە شەش قۆناغ دا:
8. ٤- لە خاک و خۆڵ گەوزاندنی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
9. پڕۆسەی پێگەیاندن و گشتگیرکردنی نەورۆزی پیرەمێرد لە چوار پارچەی کوردستان
10. سیسێر پێشەنگی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
11. ڕۆژهەڵات و نەورۆزی نەتەوەیی ٢٠٢٤
12. خاکیپۆش کردنی نەورۆزی٢٠٢٥
13. ئاکامەکانی بە حیزبی کردنی نەورۆز
لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
14. تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
15. سەرپەرشتیار و کرێکارانی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
16. پێشنیارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە
پوختە
ئەم وتارە لێکۆڵینەوەیەکە لە مێژووی هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. توێژینەوەکە بە ڕۆڵی کەسایەتیەکی فیتنەگێڕ بە ناوی "عەلیە مشکە" لە گوندی "ترکەش" لە سەدەی بیستەمدا، دەست پێدەکات. دوای مردنی "عەلی" کە هەموو ژیانی هۆکاری خوێنرێژی بوو، ئاشتی بۆ ناوچەکە گەڕایەوە.
نووسەر ئەم نموونەیە دەکاتە هەوێنی گێڕانەوە و شیکاری چوار کارەساتی مێژوویی:
1. شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە (1358): کۆبوونەوەی چەکداری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی تورکنشینی نەغەدە بووە هۆی پێکدادانی خوێناوی نێوان دوو نەتەوە، کە دوژمنایەتییە نەتەوەییەکانی قووڵتر کرد و سەرەوەری سیاسی تورکەکانی لە ناوچەکە بەهێز کرد.
2. سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی 1377 (1999): ناڕەزایەتی کوردەکان بە دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەهۆی دەستێوەردانی بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردستان، بەرەو توندوتیژی کێشرا و سەرکوت کرا.
3. سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی (1401): رەوتی ڕاستی سوننەتی کوردستان بە هاندانی توندوتیژی، ئەم بزووتنەوەی مەدەنیەی بەرەو خوێنرێژی کێشا و لە ئامانجە سەرەکییەکانی دوورخستەوە.
4. تێکدانی نەورۆزی نەتەوەیی (٤-١٤٠٣): هەوڵەکان بۆ گۆڕینی نەورۆز، لە جەژنێکی نەتەوەیی و ئازادیخوازانە، بۆ ئامرازێکی سیاسی بە بەکارهێنانی هێماکانی نەگونجاو وەک رەنگی خاکی، جامانەی عەڕەبی و ئاڵای چەتەگەری باشوور، ناسنامەی ئەو جەژنەیان لاواز کرد.
نووسەر جەخت دەکاتەوە کە ئەم فیتنەگێریانە بزووتنەوە مەدەنی و نەتەوەییەکانی کوردستانی توشی شکست و داڕمان کردوە و هۆشیاری نەتەویی بە ئاڵترناتیوی عەلیە مشکەکان دەبینێ.
عەلیە مشکەی ترکەش
ترکەش گوندێکی خۆش ئاو و هەوای نزیک زێی بچووکە لە سەر رێگای نێوان پیرانشار و سەردەشت.
لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم دا کەسێکی خۆش نێو و تێگەییشتوو بە ناوی برایم درەخشانی ئاغای ئەم دێیە بوە.
ئەو کاتانەی لە نێوان دانیشتوانی ترکەش شەڕێک ساز دەبوو، برایم ئاغا ڕوو بە خەڵکەکە دەیکوت: "عەلیە مشکەی بگرن، شەڕەکە بۆخۆی تەواو دەبێت"
عەلیە مشکە کابرایەکی قوڵەفیتنە و ئاژاوەچی بوو. بە دووبەرەکی، شەڕ و خوێنڕێژی نێوان خەڵک کەیفخۆش دەبوو. لە ڕەوانشناسی ئەمڕۆیی دا بەم کەسانە دەڵێن سادیست و سایکۆپەد.
تا لەم دێیە شەڕێکی نێوخۆیی هەڵدایسا، عەلیە مشکە دارێکی لە شیلان یان دڕدووک دەبڕی و سەرێکی لوس دەکرد و سەرەکەی دیکەی وەک خۆی بە دڕوەکانی دەهێشتەوە.
عەلی خۆی دەگەیاندە ناو شەڕەکە و بە دارە درواویەکەی یەک دانەی لە دەم و چاوی یەکێک لە بەشەڕهاتوەکان دەدا و دەم و چاوی کابرا بە خوێن سوور هەڵدەگەڕا. لەم کاتە دا عەلیە مشکە وەک مشک خۆی حەشار دەدا و کەس نەیدەزانی لە چ کونێک دا خۆی شاردۆتەوە. بەڵام لایەنەکانی شەڕکەر بە گۆپاڵ، تەور و خەنجەر دەکەوتنە گیانی یەکتر.
تاکتیکی برایم ئاغا زۆر کاریگەر بوو. هەر کاتێک کێشەیەک ساز دەبوو، پێش ئەوەی بگاتە لێدان و خوێنڕێژی، خەڵکەکە بە ڕێنوێنی برایم ئاغا عەلیە مشکەیان دەگرت و نەیاندەهێشت دەستوەردان بکات.
ساڵێک بوو لە ترکەش هیچ شەڕێک ڕووی نەدابوو. ڕۆژێک عەلیە مشکە دەبێنێ لە دێیەکی ئەوبەری چۆمی زێ بە ناوی "کانی سێو" شەڕە.
عەلی بە غار دان خۆی دەگەیێنێتە ناو شەڕەکە. دارە دڕواویەکەی دەستی لە دەم و چاوی یەکیان دەدا. خوێن لە دەم و چاوی کابرا هەڵدەڕژێتە خوار.
عەلی لە مەیدان هەڵدێ، بەڵام ئەم جارە فریای خۆ شاردنەوە ناکەوێ. برای بریندارەکە خەنجەرێکی لە زگی دەدات. ڕیخۆڵەکانی دەکەونە سەر زەوی و دوای چەند خولەک دەمرێ.
هەر دوو لایەنی شەڕەکە بە دیتنی تەرمی بێگیانی عەڵیە مشکە شەڕ ڕادەگرن و ئاشت دەبنەوە.
عەلی کە هەموو ژیانی بە فیتنە و شەڕئەنگێزی تێپەڕکردبوو، بە مەرگی خۆی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی کردە دیاری بۆ خەڵکی ترکەش و کانی سێو.
گەرچی عەلیە مشکە مردوە، بەڵام ڕێبازەکەی تا ئێستا زیندوە. لە درێژەی وتار دا باسی چوار ڕووداوی کارەساتبار دەکەین کە بەرهەمی ئەم ڕێبازەن.
١- شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە
لە ٣١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨دا کە ٦٨ ڕۆژ لە ڕووخانی ڕژێمی حەمە ڕەزاشا تێپەڕیبوو، ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە گێژاوێکی تاریکتر لە دەورەی پێشوو کە ئاکامەکانی تا ئێستا درێژەی هەیە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەزاران چەکداری لە سەرانسەری کوردستان کۆ کردەوە و لە شاری دوو نەتەوەیی نەغەدە گردبوونەوەیەکی گەورەی ئەنجامدا.
ئەو زەمانە نزیکەی ١٥ هەزار تورک و ٥ هەزار کورد بێ کێشە تێی دا دەژیان. دۆستایەتی و تێکەڵاوی خێزانیان پێک هێنابوو و زۆریان ببونە خاڵ و خوشکەزا.[1]
دوکتور قاسملو یاریگای شار هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی بەشی تورکنشینی بۆ ئەم کۆبونەوەیە دیاری کردبوو.
ڕۆژی سی و یەکی خاکەلێوە ی ١٩٧٩ زیاتر لە پێنج هەزار چەکداری کورد کە لە سەرانسەری کوردستان لە بەشی کوردنشینی نەغەدە کۆ کرابونەوە، ڕویان کردە خیابانەکانی تورک نشین و بەرەو یاریگای شار وەڕێ کەوتن.
وەک بەڵگەی باوەڕپێکراو بڕوانە بەشێک لە بیرەوەریەکانی سەعید کوێستانی سەبارەت بە شەڕی نەغەدە:
"برادەرانی کومیتەی شارستانی نەغەدە تا ڕۆژێکی کە ئەو سێڵاوە چەکدارە ڕووی لە شاری نەغەدە کرد، نەیاندەزانی چەکداری کوردستان دەنگ دراوە و ڕوو لە شاری نەغەدە دەکات"
"لە بەیانی تا نزیک نیوەڕۆ هەر چەکدار بوو دەهاتە سەر ڕێگای باڵەخچی و دەچوو لە ڕیزێک دا ڕادەوەستا. ئەوەی کەڵاشینکۆفی پێ بوو لە ڕیزێک، ئەوەی بڕنۆی پێ بوو لە ڕیزێکی تر ڕیز دەبوون، بە کورتی هەتتا دەمانچە بە قەد و تاپڕ لەشانیش لە جێگا و ڕێزی تایبەتی خۆی هەبوو"
بە تەرتیب و بە ڕیز بە شەقامی ئەسڵی شاری نەغەدە دا بەرەو مەیدانی فوتباڵ لە گەڕەکی حەجەمان هەرەکەتیان کرد. ئەو کارە لە ناتەبایی و ناکۆکی ئەو کاتە دا بۆ ئازەریەکان دەردێکی یەکجار زۆر گران و ناخۆش بوو"[2]
یەکێک لە دۆستانی بەشدار بووی میتینگەکە گێڕایەوە: "تەنانەت زۆرێک لە بەشدار بوانی کۆبونەوەکە کە تفەنگیان نەبوە، گۆپاڵیان هەڵگرتبوو"
لە دەسپێکی کۆبونەوەکە تەقەیەکی هەوایی لە سەربانی ماڵی تورکەکان بوو بە هۆی هەڵایسانی شەڕی دوو نەتەوەی کورد و تورک.
دوو نەتەوە کە سەدان ساڵ مێژووی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیان هەبوو، هاوسەرگیریان کردبوو و ببون بە دۆست و خزم، لە چەند خولەکێکدا بوون بە دوژمنی خوێنی یەکتر.[3]
لە هەر حیزبێکی پێشکەوتنخوازی دونیا دا ئەگەر کەسێک لە پۆستی سەرکردایەتی بە ستراتیژیەکی هەڵە زیانی قورس و قەرەبوو نەکراوە بە حزب و گەلەکەی بگەیەنێت، ئەو سەرکردەیە بۆ هەمیشە لە پۆستی سەرکردایەتی دووردەخرێتەوە.
بەڵام دوای ئەم شەڕە، پێگە و دەسەڵاتی د. قاسملو لە ناو حیزبەکەی قورس و قایمتر بوو. لەولاش مەلا حەسەنی کرایە دەسەڵاتداری یەکەمی پارێزگای ورمێ تا مردن.
هەردووکیان وەک دوو جەمسەری یەک موقناتیس تەواوکەری یەکتر بوون لە تیژ کردنی ڕق و کینەی نەتەوایەتی دوو گەلی کورد و ئازەری دژ بە یەکتر.
براوەی ئەم شەڕە مەلا حەسەنی، کۆماری ئیسلامی و پان تورکەکان بوون.
چەند ڕۆژ پێش ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە، کۆمیتەی تورکەکانی نەغەدە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی تورک و کورد، هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتی ناسراوی شار، لەوانە مەعبودی، ئیبراهیم محرەر، موقەدەسی مەلای تورکەکان و مەلا ساڵح ڕەحیمی حیزبی دێموکرات و دکتۆر قاسملویان لە مەترسییەکانی ئەم کۆبونەوەیە ئاگادار کردبۆوە.
داواکاری ئەوان ئەوە بوو کە حیزبی دێموکرات لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی چەکداری لە بەشی تورکنشینی نەغەدە خۆ بپارێزێ.
لەسەر ئاستی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات کەسانی وەک محەممەد ئەمین سیڕاجی و کەریم حیسامی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئاکامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە ڕادەگەیەنن. بەڵام دکتۆر قاسملوو جوابی کەس ناداتەوە.[4]
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ناوەکەی دیارە کە هێزێکی نەتەوەییە، نەک حیزبێکی ژینگەپارێز، یان سۆسیالیستی و فرە نەتەوەیی.
کام عەقڵی سەلیم قەبوڵ دەکا حیزبێکی نەتەوەیی لە ناو نەتەویێکی جیاواز دا خەباتی نەتەویی بکات؟ خەبات بە شێوازی لەشکرکێشی، خۆپیشاندانی سەربازی و میتینگی چەکداری!
هەر عەقڵێکی مامناوەند دەتوانێت پێشبینی بکات کە مانۆڕی چەکداری حیزبێکی ناسیۆناڵیست لە شارێکی دوو نەتەوەیی دا دەبێتە هۆکاری هەڵایساندنی ئاوری شەڕێکی درێژخایەنی نەتەوەیی.
بەپێی گێڕانەوەی سولەیمان کاشانی چالاکی سیاسی شاری نەغەدە، لە یەکەم ڕۆژی شەڕ دا نزیکەی ١٠ کەس لە هەر دوو لا کوژراون.
ژمارەی کەمی کوژراوانی ڕۆژی یەکەم ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هیچ کام لە لایەنە شەڕکەرەکان پلانێکی پێشوەختەیان بۆ شەڕ و کوشتار نەبووە.
گردبوونەوەی حیزبی دیموکرات لە ناوچەی تورکەکان بەڕێوە چوە. تورکەکان لە سەربانی بیناکانیانەوە بەسەر گۆڕەپانەکەدا زاڵ بوون. ئەگەر تورکە چەکدارەکان پلانێکیان هەبوایە بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی تەواو، دەیانتوانی لە چەند خولەکی یەکەمدا سەدان چەکداری حیزبی دیموکرات و... بکوژن.
بەڕێز سەعید کوێستانی دەگێڕێتەوە: "قەرە پەپاغی نەغەدە بە چەکەوە لە سەربان و کۆڵانان بوون و تەماشای ئێمەیان دەکرد. بە ڕاستی ئەگەر ئەو کات خەڵکیان کوشتبا زۆریان دەکوشت"[5]
لە ڕاستیدا ئەم شەڕە دەرئەنجامی کاردانەوەی دەمارگرژی و ناڕازیبوونی تورکەکان بوو لە مانۆڕ و کۆبوونەوەی چەکداری پارتێکی ناسیۆنالیستی کوردی لە ناوچەی تورکنشینی نەغەدە.
هەندێک لە سەرکردەکانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی پاکانە کردن بۆ دوکتور قاسملوو بەرپرسیارێتی ئەم کارە دەخەنە سەر شانی ڕەحمان حاجی ئەحمەدی. ئەمە عوزری خراپتر لە گوناحە.
لەو سەردەمەدا حاجی ئەحمەدی نە تەنیا سەرۆکی حیزب نەبوە، بەڵکو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیش نەبوە. ئەگەر یەکێک بووبێت لە لایەنگرانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، هیچ لە بەرپرسیارێتی سەرکردە و کۆمیتەی ناوەندی حیزب کەم ناکاتەوە.
سەعید کوێستانی دەڵێ: "من و مەلا محەمەدی خزری دژی کۆبونەوەی ئاوا لە گەڕەکی حەجەمان بوین.[لە لاپەڕەکانی دواتر دا ڕوونی دەکاتەوە کە بە کردەوە بۆ گۆڕینی جێگاکە هەنگاوی پێویستیان نەناوە] ڕەحمانی حاجی ئەحمەدی وەک مشاوری کۆمیتەی ناوەندی حیزب گوتویەتی برادەرانی کۆمیتەی ناوەندی پێیان خۆشە لە گەڕەکی حەجەمان بگیرێ"[6]
سەعید کوێستانی: "[دوای شەڕی نەغەدە] حیزب بۆ هێندێک پرسیار ڕۆژێک ئەندامانی کۆمیتەی شارستانی نەغەدەی لە دەفتەری حیزب لە مەهاباد کۆ کردنەوە. دوکتور قاسملو لە گەڵ کاک حەمەدەمین سیڕاجی بەشداری کۆبونەوەکە بوون.
سەعید کوێستانی دەڵێ: " پێم وایە بە گشتی هەموو لایەک لەو ڕووداوە بەشدار بوین. بە تایبەت ئەندامانی کۆمیتەی شارستانی نەغەدە"[7] سەعید کوێستانی بەم قسانەی لێفەیێکی ئەستوری بە سەر داداوە و هیچ لێکدانەوەیەکی لە سەر ئەم ئیستڕاتیە کارەساتبارە نەکردوە تا ببێتە ئەزمونی دواڕۆژ و دووپات نەکرێتەوە.
چل و شەش ساڵ دوای ئەم کارەساتە، کوردی ڕۆژهەڵات بە گشتی و کوردی نەغەدە بە تایبەتی دەبینن کە ئەم برینە لە جیاتی ساڕێژ بوونەوە چڵکی هەڵێناوە. بۆیە لە گەڵ خوێن، کێم و زوخاوی لێ دەڕژێ...
ڕۆژهەڵاتی کوردستان موستەعمەرەی ڕانەگەیێنراوی پانتورکەکان
دکتۆر قاسملوو بە ئیستراتێژی "مانۆڕی چەکداری، ترساندن و دەرپەڕاندنی تورک لە ناوچە دوو نەتەوەییەکان" دیارییەکی زۆر بەنرخی بە حکومەتی تازەی تاران بەخشی.
ئەم ئیستڕاتژیەی دوکتور قاسملو بوو بە هۆی لە دایک بوون و تیۆریزە کرانی ئیستراتێژی مشک و پشیلە (کۆنترۆڵ کردنی نەتەوەی کورد بە دەستی نەتەوەی تورک)
یەکێک لە پێشمەرگە کۆنەکانی نزیک لە د.قاسملو بە ناوی ک.ج کە خۆی بەشداری شەڕی نەغەدە بوە، دەگێڕێتەوە: " بڕیار بوو دوای نەغەدە کۆبوونەوەی هاوشێوە لە هەموو شار و ناوچە تێکەڵاوەکانی تورک-کورد بەرێوەبچێت(شاهیندێژ، تەکاب، خوی، ماکۆ، سەلماس، ورمێ، پۆلدەشت، چالدێران و...)
فارس واتەنی " تو خود حدیث مفصل بخوان از این مجمل" لێرە دا بۆمان ڕوون دەبێتەوە میتینگی نەغەدە هەڵەیەکی تاکتیکی نەبوە. بەڵکە قۆناغی یەکەمی ئیستڕاتێژی کارەساتباری دوکتور قاسملو بوە بۆ چاوترسێن کردن و دەرکردنی ئازەریەکان.
دوکتور قاسملووی باسەواد و دونیا دیدە شەست ساڵ دوای سمایل ئاغای بێسەوادی سەرۆک خێڵ، هەمان ئیستڕاتژی تۆقاندن و دەرکردنی نەتەوەی تورک لە ناوچە تێکەڵاوەکان پەیڕەو دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران لە دڵی ئیستڕاتێژی شکستخواردوی دوکتور قاسملو[8] ستراتیژی زۆر کارا و هەمیشەیی خۆی دۆزییەوە(ئیستراتیژی مشک و پشیلە)
دەوڵەتی ناوەندی لەلایەک پێگە و کاری بۆ تورک دۆزیەوە، لەلایەکی ترەوە لەڕێگەی تورکەوە بزووتنەوەی کوردی کۆنتڕۆڵ و سەرکوت کرد. به پێی ئه م ئیستراتێژیه له ماوه ی 4٦ ساڵی ڕابردوودا تورک هێزی پێویستیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کوردستان دابین کردوە..
ئێستاش دوای ٤٦ ساڵ بە سەر تێپەڕبوونی شەڕی نەغەدە ٩٥%ی پۆستەکانی ئیداری، ماڵی، دادوەری و ...ی پارێزگای ورمێ لە دەست نەتەوەی تورک دایە. لە حاڵێکدا کە ژمارەی دانیشتوانی تورک کەمترە لە ٤٠%ی پێکهاتەکانی ئەم پارێزگایە .
کورد بونە کۆلبەر و تورک بونە پاسەوانی سنوری. کورد بونە زیندانی، تورک بونە زیندانبان، بازجو، قازی و دادستان. کورد بونە قاچاغچی، کۆڵبەر و کارگەری کورەخانە، تورک بونە دەرەجەدار و ئەفسەری ئەرتەش، هێزی ئینتزامی، پۆلیس و کارمەندی ئیدارەکان. هەزاران خوێندکاری کوردی دەرچووی پزشکی و زانکۆ گرینگەکانی ئێران لە لایەن دەستەی گوزینشی عەقیدەتی تورکی ڕەد کراونەوە و توشی بێکاری و خەمۆکێ و هەژاری و ... بون. خەرجییەکانی حکومەتی ناوەندی بۆ ژێرخانی ئابووری، وەبەرهێنان، و خزمەتگوزاری بەشی کوردنشین زۆر کەمتر بوە لە بەشی تورکنشین...
لەو کاتەوە تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت پارێزگای ورمێ بۆتە موستەعمەرەی ڕانەگەیێنراوی پانتورکەکان...
٢- لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی ١٩٩٩ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
له زستانی ساڵی ١٣٧٧ (بەرامبەر بە ١٩٩٩ی زایینی)، دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و ناتۆ و رادەستکردنی بە تورکیا، بوو بە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە شارە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران. جەماوەری کوردستانی ئێران بە هاوسۆزییەکی قووڵ لەگەڵ خەباتی کوردەکانی تورکیا، چوونە سەر شەقامەکان و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز کردەوە.
حکومەتی ناوەندی ئێران، ئەم بزووتنەوەیەی لە دیدگایەکی تایبەتەوە سەیر دەکرد: بزووتنەوەیەک کە دەیتوانی لە بەرژەوەندی ئێران دژ بە تورکیا، ناتۆ و ئیسرائیل کار بکات. بەم هۆیەوە، حکومەت بە بەراورد بە خۆپیشاندانەکانی دیکە، بە لەخۆبوردوویی زیاتر لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانانە مامەڵەی دەکرد. تەنانەت لە شارەکانی وەک تاران و سنە، مۆڵەتی یاسایی درا بۆ بە بەڕێوەچونی ئەم کۆبوونەوانە. حکومەتی خاتمی، سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لەم خۆپیشاندانانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی بوون، بە شێوەیەکی راستەوخۆ توندوتیژییەکی بەرامبەریان نیشان نەدا.
بەڵام بەردەوامی ئەم بزووتنەوەیە، وەک بزووتنەوەیەکی چەپ، مۆدێرن و دادخواز لە کوردستانی ئێران، بۆ رەوتی راستی سونەتی کوردستان(بە تایبەت حیزبی دێموکڕات) قبوڵکراو نەبوو. ئەم رەوتە سونەتییە، لە فراوانبوونی ئەم بزووتنەوەیە وەک مەترسییەک بۆ نفووزی جەماوەری خۆی دەترسا. بۆیە هەوڵیاندا کە ئەم بزووتنەوەیە بە لاڕێ دابەرن.
هێزەکانی رەوتی راستی سونەتی کوردستان لە رۆژی سێیەمی رەشەممەی ١٣٧٧، خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵکی سنەیان بەرەو توندوتیژی پاڵ نا. هێزەکانی دژەشۆڕشی دەوڵەتی ناوەندی ئێران، لە دژکردەوە دا بزووتنەوەکەی بە توندی سەرکوت کرد بە جۆرێک کە دەیان شەهید و سەدان بریندای لێکەوتەوە.
دوای ئەم سەرکوتە خوێناویە بزووتنەوەی جەماوەری کوردستان ڕاوەستا. رەوتی راستی سونەتی کوردستان، بەم شێوازە، کۆتایی بە بزووتنەوەی گشتی کوردستانی ئێران هێنا.
لەو کاتەدا، تەلەفزیۆنی کوردی «مێد تیڤی (MED TV) بە شێوەیەکی روون و بەڵگەنامەیی، هەواڵی چۆنیەتی لادان، توندوتیژی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی سنەیان بڵاو کردەوە.
دێموکڕاتەکان دەرفەتەکەیان قۆستەوە و بە بێشەرمییەکی تەواو، پرۆپاگاندەیەکی بەرفراوانیان دژ بە بەڕێوەبەرانی ئەم تەلەفزیۆنە دەست پێ کرد. ئەوان رایانگەیاند کە مێد تیڤی بەجێگای سەرزەنشتکردنی هێزەکانی دژەشۆڕش، خۆپیشاندەرانی کوردی بە ئاژاوەگێڕ ناو بردووە. لە کاتێکدا لە راستیدا، ئەم تەلەفزیۆنە رایگەیاندبوو کە کۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ بە ناو خۆپیشاندەرانەوە نفووزیان کردووە و بزوتنەوەکەیان بەرەو توندوتیژی بردوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی میدانی نووسەری ئەم تێکستە نیشانیدا کە هەواڵی مێد تیڤی راست بووە. ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندانەکانیان بەرەو توندوتیژی بردووە، ئەندام و لایەنگرانی رەوتی راستی سونەتی کوردستان بوون. ئەمانە، دوای دروستکردنی ئاژاوە، لە شوێنەکە هەڵاتون. لە ئاکام دا گەنجان و خەڵکی ئاسایی کە لەم پیلانە بێخەبەر بوون، تووشی سەرکوتی خوێناوی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە.
٣- لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" لە پاییزی٢٠٢٢
ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ٢٠٢٢ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێکرد. ئەم بزووتنەوەیە گەورەترین وەرچەرخانی مێژویی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گشت ئێران تۆمار کرد. دەسکەوتەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ گەلانی ئێران زیاترە لە کۆی گشت بزووتنەوەکانی ٤٣ ساڵ پێش خۆی.[9]
بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە نێوەرۆک دا چەپ، دادپەروەر، نێونەتەوەیی، ئاشتی خواز و بێتوندوتیژیە. رەوتی راستی سونەتی کوردستان(بە تایبەت حیزبی دێموکڕات) ئەم بزووتنەویەی وەک مەترسیەک دیت بۆ کەم بوونەوەی جەماوەری لایەنگریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بۆیە لە یەکەم ڕۆژ ڕا هەموو توانای خۆیان دژی ئەم بزووتنەوەیە وەگەڕ خست.
دوشمنایەتی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" لە شەش قۆناغ دا:
A. دوشمنکاری کورد و ئێرانی- ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ لە سەر گۆڕستانی ئایچی سەقز لایەنگرانی کوردایەتی دیوەخان نە تەنیا دەنگی خۆیان تێکەڵی جەماوەر نەکرد بۆ گوتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازدی" ، بەڵکە بۆ لابردن یان کەم ڕەنگ کردنەوەی ئەم دروشمە، دروشمێکی ئابڕووبەرانە و پڕ لە دووبەرەکی و دوشمنکاریان دەگووتەوە: "داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی ژینامانی" بڕوانە ئەم لینکە: https://youtu.be/MlGhuPdrqD8?si=GhuzO9VZ9WmclTGG
ویستیان بەم دروشمە کورد لە گەلانی دیکەی ئێران داببڕن. بەڵام گەلانی ئێران بە خوێنی خۆیان برایەتیان بۆ کورد سەلماند و پیلانی دوشمنایەتی گەلان پوچەڵ کرایەوە.[10]
B.گۆڕینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"- ویستیان لە ڕێگای هەندێک مێدیا و پەیجی سێبەریان بیگۆڕن و بیکەن بە " ژینا، کوردستان، ئازادی" بەڵام سەری نەگرت. بۆ نمونە بڕوانە ئەم پەیجەی سێبەری دێموکڕاتەکان بە ناوی "کوردانە"
C. لۆمپەنیسمی سیاسی- دوای شکستیان لە گۆڕین یان کەمڕەنگکردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێگای لۆمپەنیسمی سیاسی هاتنە مەیدانی عەوامفریوی بۆ ناشیرین کردنی خوڵقێنەران و پێشەنگانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان ئازادی"
چەند کۆنەساواکی و جاسوسی وەک "حامید گەوهەری" و "عەلی جەوانمەردی"[11] ڕاسپێردران تا شایەعەیێک بڵاو بکەنەوە و بڵێن جەماعەتی قەندیل هێزێکی خۆیان ناردۆتە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕشی ئێران بۆ سەرکوتی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی".[12] بەڵام بێجگە لە کەسانی گەوج و نەفام و مریدەکانی خۆیان کەس باوەڕی پێنەکردن.
D. وتاری تەفزیۆنی- ڕێبەرەکانیان(خالید عەزیزی، حەسەن شەڕەفی، مستەفا هیجری و...) لە وتاری تەلەفزیۆنی دا وتیان ئەم دروشمە لە پێشدا هی ئێمە بوە.[13]
پێیان وابوو “ژن، ژیان، ئازادی” وەک ئافتاوە کاڵایەکی مادیە و دەتوانن بیدزن و تاراتی پێ بکەن. بەڵام لە جیاتی تارات زوڕنایان پێ لێدا، ئەویش لە کونی گەورەی ڕا.
دیتیان ئیدعای خاوەندارێتی “ژن، ژیان، ئازادی” بێ بەڵگە قبوڵ ناکرێ. دیوانی هەموو شاعیرەکانیان پشکنی بەڵام بە غەیری قژ، لێو،مەمک، سینگ، سمت، کوڵمە، لەنجە و لار، چاوی خومار، کەمەری باریکی ژنان هیچیان بۆ ساغ نەبۆوە.
لە مێژووی زارەکی دا هیچ بەیت و بالۆرەی کوردی نەما کە نەیپشکنن، بەڵام بە غەیری وتە بەناوبانگەکەی مەلا مستە فا بارزانی هیچیان نەدۆزیەوە کە تێڕوانین و فەرهەنگی کوردایەتی دیوەخان سەبارەت بە جێگە و پێگەی ژن نیشان دەدات.
مەلا مستەفا وتبوی:"ژن دەبی دەفرێ خۆ بشوا، شێوێ خۆ لێنێ، زارۆکێ خۆ مەزن بکا، نانێ خۆ بکا و گانێ خۆ بدا"
بە نێو ٤٢ ساڵ ئاڕشیوی ڕادیۆی حیزبەکانیان دا گەڕان. دیتیان یەک جاریش دەکاریان نەهێناوە.
ئاڕشیوی گشت تەلەفزیۆن ، گۆڤار، مانگنامە، ساڵنامە، وێبلاگ و وێبسایتی حیزبیان پشکنی، بەڵام دەستبەتاڵتر لە پێشو گەڕانەوە.
وتیان لە ساڵی ١٩٤٦ لە سەردەمی کۆماری مەهاباد دا یەکیەتی یایان(یەکیەتی ژنان) دامەزراوە.
بەڵام لە ڕاستی دا یەکیەتی یایانی مەهاباد لاسایی کردنەوەیەکی ناشیانە لە کۆماری ئازەربایجان بوە و خاوەنی هیچ تیۆری و فەلسەفەیێکی یەکسانی خوازانە و دێموکڕاتیک نەبوە. بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە بیرەوەریەکانی بەڕێز کوبڕا عەزیمی ئەندامی ئەم یەکیەتیە.[14]
وتیان لە ناو کورد دا ژن هەمیشە ئازاد بوە. کورد شایی ڕەشبەڵکی هەبوە، ڕەدو کەوتن بۆ ئازادی ژن هەر هەبوە.
بەڵام دیتیان خەڵک لەبیریان ماوە کە مەلا مستەفا باوکی کوردایەتی دیوەخان لەشۆڕشی چاردە ساڵەی دژی ئیسلاحی زەوی(١٩٦١تا ١٩٧٥)، شایی ڕەشبەڵەکی قاچاغ کردبو و بۆ ڕەدووکەوتنیش سزای کوشتنی دانابو.
دوایە وتیان پێشمەرگەی ژنمان هەبوە. بەڵام مێژوو شاهیدە کە نەک هەر پێشمەرگەی ژنیان نەبوە، بەڵکو مێژویەکی ڕەشیان سەبارەت بە پێشمەرگەی ژن هەیە. بۆ نموونە بڕوانە ڕووداوی مەرگەوەڕی ورمێ لە ساڵی پاییزی ١٩٨٥ دا.
مەرگەوەڕی ورمێ
ساڵی ١٩٨٥ لە مەرگەوەڕی ورمێ کاتێک بیست پێشمەرگەی کۆمەڵەیان لە خەو دا کوشت و سێزدەی برینداریشیان بە ئەسیری ئێعدام کردن، دوایە بە نۆبە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر جەنازەی کچە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بە ناوەکانی: خ. ئەحمەدی لە دایکبووی نەغەدە، م.مودەڕەسی و ن.حەسەنخاڵی لە دایک بووی مەهاباد.
لە ئاخری دا پەنایان هێنا بۆ دیوانی شاعیرە دەرکراوەکەی پێشویان مامۆستا هێمنی نەمر. وتیان هێمن ئەو کات کە ئەندامی حیزبی دێموکڕات بوە، لە دوو بڕگە شێعری "یادگاری شیرین" دا سێ وشەی "ژن، ئازاد، ژین" ی دەکار هێناوە:[15]
"با هەزار (زێ) و (گادەر) و (لاوێن)ی ڕوونیشمان هەبێ
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچــــــــــــــاوەکەی ژین لیخنه
پێیان وابو دەتوانن فیلێک لە ناو فینجانێک دا بشارنەوە و کاری دەیان ساڵ مەکتەبێکی گەورەی فکری، فەلسەفی و کۆمەڵایەتی لە ناو دێڕێک شێعر دا ون بکەن.
نەیانزانی ئێستا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک چل ساڵ لەوەپێش نەماون. گەرچی خۆیان کە هەر لە خەونی ئاغایەتی چل ساڵ لەوە پێشدا دەژین.
پێیان وابو خەڵک لەبیریان نەماوە کە ئاغایانی دێموکڕات بە تاوانی پێشکەوتنخوازی و جیابیری مامۆستا هێمنیان ناو نابوو"پێرە جاش" و ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی دۆڵەتووی سەردەشت زیندانیان کردبوو .
لە توانای مێشکی خێڵی درۆی کوردایەتی دا نیە لە مانا، جەوهەر، ناوەرۆک، فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” تێبگات.[16]
E. سوننەکڕات کردنی شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی"- هەوڵیان دا بە تێکەڵ کردنی ئیسلامی سیاسی سووننەی بناژۆخواز ئەم شۆڕشە لە ماهیەتی چەپ،نوێخوازو دادپەروەرانەی بەتاڵ بکەن.
دێموکڕاتەکان لەگەڵ ئیسلامگەرایانی سیاسی سوننەی ناوچە سوننەنشینەکانی کوردستان یەکیان گرت تا هاوسەنگی هێز بە قازانجی خۆیان بگۆڕن. لەم ڕێبازە دا کۆبوونەوە و وتارەکانی ئیسلامگەرایانی سوننەیان بەشێوەیەکی زۆر فراوان لە تەلەڤیزیۆن و میدیاکانی خۆیان بڵاوکرانەوە. "حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران" بە یەکیەتی لە گەڵ "ئیسلامیەکان" بە کردەوە خۆی کردە "حیزبی سوننەکڕاتی کوردستانی ئێران"
F. لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی"
لە ماوەی مانگی یەکەمی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" لە گشت بوارەکانی دوشمنایەتی گەلان، گۆڕینی دروشم، سوننەکڕات کردن، لۆمپەنیسمی سیاسی و عەوامفریوی بۆ ناشیرین کردنی خوڵقێنەران و پێشەنگانی "ژن، ژیان ئازادی" شکستیان خوارد. دوایە هەموو توانای ئیعلامی و حیزبیان خستە گەڕ بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی"[17]
ئاغایانی کوردایەتی بە هاندانی جەماوەری ناڕازی بەرەو ئاور تێبەردانی بانک، شوێنە دەوڵەتیەکان و ماڵی بەسیجیە نێوخۆییەکان، بزووتنەوەکەیان خستە قۆناغی خوێنڕێژی و سەدان لاوی کوردیان بە کوشت دا. ئێستا ئەگەر بڕوانینە کێلی ئەم لاوانە دەبینین ڕێکەوتی شەهیدبونی زۆرینەی نزیک بە تەواویان دەگەڕێتەوە بۆ چل ڕۆژ دوای دەسپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان،ئازادی"
بۆ نموونە نووسەری ئەم ئەم تێکستە سەردانی گۆڕی ئەم قوڕبانیانەی کردوە لە گۆڕستانی مەهاباد. ئەنجامی خوێندنەوەی نوسراوەی سەر کێلەکان نیشانیدا ڕێکەوتی شەهید بوونیان لە ٤ تا ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ دایە. ئەگەر بڕوانین بۆ پەیجەکانی سێبەری دێموکڕاتەکانی وەک عەلی جەوانمەردی، دەبینین کە زۆرترین هاندانی توند و تیژی و تەنانەت چۆنیەتی شەڕ و سوتاندن و ... لەم دو حەوتویە دا بەرێوە چوە.
لە ئاکامی فیتنەگێڕی عەلیە مشکەکانی رۆژهەڵات تەنیا لە چوار شاری مەهاباد، شنۆ، بۆکان و پیرانشار ٤٧ لاوی ئازادیخوازی کورد گیانیان لە دەست دا.[18]
شەڕ و توند و تیژی لە ڕادە بەدەری بەشێک لە شارەکانی کوردستان بوو بە هۆکاری ترسانی گەلانی دیکەی ئێرانی لە جیاخوازی کوردەکان. لە ئاکام دا زۆربەی گەلانی دیکەی ئێرانی پابەندی یەکیەتی خاکی ئێران لە شۆڕش دابڕان.
بەسیجیە ناوخۆیەکان لە مانگی یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" دا بێلایەن مابوونەوە. بەڵام نێرسالارانی دێموکڕات بە ئاور تێبەردانی چەند ماڵی بەسیجی و نمایشی دەرپێی ژنەکانیان، بوونە هۆکاری ئەوەی بەشێک لە بەسیجیەکان بچنە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕش بۆ سەرکوتی جەماوەر.
سکرینشاتی بەشێک لە پۆستەکانی عەلی جەوانمەردی بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" ( لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠١)
لە ڕاستی دا هەرچی دەسکەوتی ئەم شۆڕشەیە، بەرهەمی خەباتی نافەرمانی مەدەنی و بێتوند و تیژی جەماوەری ملیۆنی گەلانی ئێران، بە تایبەت ژنان، لاوان، قوتابی و دانشجویانە . بە دڵنیایی ئەگەر شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بێ توند و تیژی بچۆبایە پێش، تەمەنی درێژتر و دەسکەوتەکانی زۆر زیاتر دەبوون.
٤- لە خاک و خۆڵ گەوزاندنی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرئەنجامی 76 ساڵ داهێنان و کۆششی بەردەوامی ڕووناکبیران و تێکۆشەرانی چەپ و نوێخوازی کوردستانە کە بە دوای ئەم سێ قۆغەی خوارەوە لە بەهاری ٢٠٢٤ گەییشتە سەر بەر:
١- "پیرەمێرد" لە سلێمانی ئێراق(١٩٤٨)
٢- باکوری کوردستان (١٩٨٢ تا ئێستا)
٢- گوندی سیسێری سەردەشت (لە ٢٠٠٨ تا ئێستا)
هێزەکانی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو نەورۆز (١٩٨٠ و ١٩٧٩) دەسەڵاتیان لە چەندین شار و سەدان گوندی کوردستانی ئێراندا هەبووە.
بە گەڕان لە ئارشیڤەکانی ئەم دوو ساڵە و چل ساڵ کەمپنشینی و ٤٤ ساڵ بەرنامەی ڕادیۆیی و سەدان گۆڤاری ئەم حیزبانە، ئەم ڕاستیە ئاشکرا دەبێت کۆی گشتی ڕیکلامەکانی ئەم حیزبانە بۆ نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان ، کەمتر بوە لە تەبلیغاتی یەک مانگەیان لە نەورۆزی ٢٠٢٤ دا.
یرەمێرد= داهێنەرینەری نەورۆزی نەتەوەیی کورد (مخترع Inventor)
باکور= دۆزەرەوە و پەرەپێدەری داهێنانەکەی پیرەمێرد (discoverer and developer of the invention)
سیسێر= وەرگری نەورۆزی باکور و پێشەنگی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پڕۆسەی پێگەیاندن و گشتگیرکردنی نەورۆزی پیرەمێرد لە چوار پارچەی کوردستان
لە ئاکامی کودتای کەنعان ئیڤرین(١٩٨٩-١٩٨٠) زیاتر لە شەشسەد هەزار کەس کەوتنە ناو زیندانە بەدنێوەکانی تورکیا. هەزاران زیندانی ئیعدام کران. هەزارانی دیکەش لە ژێر شکەنجە دا کوژران یان بێ سەر و شوێن بوون. لەم دەورەیە دا هیچ مەیدانێک بۆ خەباتی مەدەنی نەمابوو.
لە زیندانی ئامەدی باکوری کوردستان ڕۆژی ٢١ی ئاداری ١٩٨٢مەزلوم دۆغان[19] بە داگیرسانی سێ دەنکە شەمچە ئاگری نەورۆز پیرۆز دەکات. مەزلوم بە خەڵوزی دەنکە شەمچەکان لە سەر دیواری زیندانەکە دەنوسێت:"بەرخۆدان ژیانە،تەسلیمبوون مردنە" دوایە بە پشتێندەکەی خۆی هەڵداوەسێت و شەهید دەبێت.
دوای مەزلوم چوار هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی (فەرهات کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجیم ئونەر) لە شەوی ١٨ی ئایاری١٩٨٢ وەک ئەوەی کە گۆڤەند بگێڕن دەستی یەکدەگرن و ئاگر لەجەستەی خۆیان بەردەدەن و هاوار دەکەن:"بەرخۆدان ژیانە، تەسلیم بوون مردنە"[20] بەم شێوازە هەر چواریان جەستەی خۆیان دەکەنە مەشخەڵی نەورۆز.
ساڵانی دواتر سەرەڕای زەخت و زۆری دەوڵەتی دیکتاتۆری تورکیا لە زیندان و ناو شارەکانی باکور چالاکی نەورۆز بە تاک یان کۆمەڵێکی بچوک بەڕێوە دەچوو.
لە دەیەی ١٩٩٠ ژمارەی بەشدار بوان لە هەڵکشانی بەردەوام دابوو. لە دەیەی ٢٠٠٠ نەورۆزەکانی ملیۆنی دیاربەکر و ئیستانبوڵ بوونە ئەمری واقیع. بەم جۆرە لە باکوری کوردستان نەورۆز بوو بە هێمای سەرهەڵدانەوە و بەرخۆدان، ڕینێسانس(Renaissance) و ژیانەوەی دووبارە.
سیسێر پێشەنگی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خەڵکی سیسێر بە هۆی باسەوادی، ئەزمون و پاشخانی فکری چەپ و پێشکەوتنخوازانە زووتر و قووڵتر لە ناوەرۆکی نەورۆزی باکور تێگەییشتن. ئەم خەڵکە لە ژێر کارتێکەری بیری تازە و دیتنی کۆبونەوە جەماوەریەکانی نەورۆزی باکوری کوردستان یەکەم جار ساڵی ٢٠٠٨ (١٣٨٧) لە سەر شێوازی باکور مەڕاسمی نەورۆزیان پیرۆز کرد. میوانداریەکی بە شکۆیان لە میوانەکان کرد کە لە سەردەشت، ڕەبەت و دێهاتی جیرانەوە هاتبون. جێژنەکەیان بە تیپی موسیقا، هەڵپەڕکێ، ڕەشبەڵەک، شێعر و گۆرانی ڕازاندەوە.
ساڵەکانی دواتر ئەم جێژنەیان بە بەشداری میوانانی زۆرتر لە سەردەشت، مەهاباد، پارێزگای کوردستان و تەنانەت تیکاب، قەزوێن و ئەردەوێڵ پیرۆز دەکرد.
نەورۆزی سیسێر لە ساڵەکانی ٢٠١٠و ٢٠١١ گەییشتە ڕەبەت و جەماوەرێکی زیاتر بەشداریان کرد. بەڵام لە ٢٠١٢ و ساڵانی دواتر دەوڵەت پێشگیری لێکرد. بەڵام سەرەڕای بەربەستی زۆر، سیسێر تا کاتی نوسینی ئەم وتارە(٢٠٢٥) هەموو نەورۆزێک بێ پسانەوە ئەم ڕەسمەی درێژە پێداوە. ڕێ و ڕەسمی یادکردنەوەی نەورۆزی نەتەویی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٣ لە ژێر کارتێکەری جێژنەکانی سیسێر و ڕەبەت لە چەندین دێهات و شارۆچکەی ڕۆژهەڵات بە تایبەت پارێزگای سنە سەری هەڵدایەوە.[21]
ڕۆژهەڵات و نەورۆزی نەتەوەیی ٢٠٢٤
ساڵی ٢٠٢٤ نەمامە بچکۆڵەکەی نەورۆزی نەتەوەیی سیسێر دوای تێپەڕکردنی ١٦ زستان گەییشتە سەر بەر.
لە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمین جار بە شێوازی باکوری کوردستان نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی بێوێنەی جەماوەری پێرۆز کرا.
ئەم جێژنە بێ پسانەوە لە ماکۆ تا ئیلام بە شایی و ڕەشبەڵەک و شێعر و گۆرانی لە زۆربەی شارەکان و سەدان گەورەدێ بەڕێوە چوو. شوور و شەوقێکی وەک شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" کوردستانی ڕووناک کردەوە.
ئەم جارەش "بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵات" وەک شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" ڕژانە سەر باغی تازە پێگەییشتوو تا بیکەنە مڵکی خۆیان.
دەستیان کرد بە بەرچنین، بەدنێو و بێنێوەرۆک کردنی نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان. ناوئاخنیان کرد لە جلکی بۆر، ئاڵای چەتەگەری باشووری کوردستان و جامانە، تەنانەت جامانەی بەعس و بارزانی. ویستیان بەم شێوەیە سواری شەپۆلی جەماوەر بن و بۆنەیێکی نەتەوەیی بچوک بکەنەوە تا ئاستی بۆنەیێکی تەسکی حیزبی.
بۆ ئەوان عەوامفریوی ئاسانتر بوو لە داهێنان، تێکۆشان و بەرهەمهێنانی نوێ. لایان وابوو دەکرێ بە نێوئاخنکردنی جامانە، ئاڵای چەتەگەری باشور و دروشمی پڕ زەرق و بەرقی کوردایەتی بێنێوەرۆک ببن بە خاوەنی بەرهەمی ٧٦ ساڵ خوێن و خەباتی بەرەی چەپ و نوێخوازی کوردستان.
نەورۆز لە ماوەی ٧٦ ساڵ دا(٢٠٢٤-١٩٤٨) بە ڕەنج و تێکۆشانی ڕووناکبیران و دڵسۆزانی سلێمانی، باکور و سیسێری ڕۆژهەڵات کراەوتە بۆنەیێکی نەتەوەیی.
بە شاهیدی سەدان بەڵگە و وێنە مێژوییەکانی ٧٦ ساڵی ڕابردوو بەرەی ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵات(دێموکڕاتەکان و لایەنگرانی بارزانی و...) بەشداریەکی بەرچاویان لە پڕۆسەی پێگەیاندنی باغی نەورۆزی نەتەوەیی دا نەبوە.
خاکیپۆش کردنی نەورۆزی٢٠٢٥
بەهار لە قەفەسی پاییزدا، یان هەوڵێک بۆ کوشتنی رەنگەکان
رەوتی راستی سونەتی کوردایەتی لە نەورۆزی ٢٠٢٥دا، بە پڕۆژەی « نەورۆزی خاکیپۆشان» هەموو توانای خۆیان خستە گەڕ تا "نەورۆزی نەتەوەیی" تا ئاستی خۆیان دابەزێنن.
نەورۆز، جەژنی بەهار و لەدایکبوونەوەی سروشت و ژیانە، کە بە رەنگە شادەکانی زەرد (تیشکی خۆر)، سەوز (گەشە)، سوور (ژیان)، و شین (ئاسمان) دەناسرێتەوە. لە نەورۆزی ٢٠٢٥دا، بە پڕۆژەی "نەورۆزی خاکیپۆشان" هەوڵیان دا ئەم جەژنە نەتەوەییە بکەنە ئامرازێکی پرۆپاگەندەی حیزبی.
لە روانگەی زانستی ڕەوانشناسی، رەنگەکان کاریگەری قووڵ دەخەنە هەست و دەروونی مرۆڤەکان. رەنگە شادەکان ئومێد و وزە بە ژیان دەبەخشن. بە پێچەوانەوە، رەنگی خاکی یادخەرەوەی وەرزی پاییز و مردنە. وەک نموونە بڕوانە دەسپێکی شێعری پیرەهەڵۆ:
پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە ... دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵدەوەرێ.[22]
هەڵبژاردنی خاکەرنگ، کە زیاتر لەگەڵ وشکەبیابانەکانی دەرەوەی زاگرۆسدا دەگونجێت، دوشمنایەتیەکی ئاشکرایە لە گەڵ سروشتی ڕەنگینی کوردستان.
خاکە ڕەنگ وەک هێمای جلی «پێشمەرگایەتی» بانگەشەی بۆ دەکرێت، بەڵام جوغڕافیای خەباتی پێشمەرگە لە شاخەکان و سەوزاییەکانی کوردستاندا بوە، نەک لە بیابانەکاندا.
لە روانگەیەکی بومشناسی و سەربازییەوە، هەڵبژاردنی رەنگێکی وەک خاکەرنگ بۆ کوردستان، کە وڵایێکی سەوز و شاخاوییە، لەگەڵ ژینگەی سروشتی زاگرۆسدا ناکۆکە. سەربازەکان لە جیهاندا لە ناوچە سەوز و شاخاویەکاندا رەنگەکانی سەوز، زەیتونی، قاوەیی و شاخی بەکار دەهێنن، لە کاتێکدا رەنگی خاکەرنگ زیاتر بۆ بیابانەکان گونجاوە.
بانگەشەی ئەم رەنگە لە کوردستاندا، لە رووی سەربازییەوە هەڵەیە و نیشانەی نەناسینی جوغڕافیای کوردستانە. خاکەرنگ لەم خاکە رەنگینەدا، نە شاراوەیی(استتار) دروستدەکات و نە ناسنامەیەکی رەسەن.
نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان بەرهەمی ٧٧ ساڵ ڕەنج و تێکۆشانی پێرەمێرد، باکور و سیسێرە. ئەم میراتە بە ئاڵای چەتەگەری باشوور،جامانەی عەڕەبی و جلکی بیابانی تاڵان ناکرێت.
***
عەلیە مشکەکان لە کۆمەڵگای وشیار بێکاریگەر دەمێننەوە. پێویستە دڵسۆزانی گەل و نیشتمان بە نووسینەکانی خۆیان تۆوی زانایی بچێنن. لێرە دا نموونەیەک لەم تێکۆشانە فکریە بە قەڵەمی سامانی غەزالی دەخەمە ڕوو:
ئاکامەکانی بە حیزبی کردنی نەورۆز
یەکەم؛ ئیزۆلەکردنی نەورۆز- بە حیزبی کردنی دەبێتە هۆکاری بەرتەسککردنەوەی نەورۆز لە چوارچێوەی خەباتی حیزبی دا و لەمپەرخستن بۆ بەشداری هەموو چین و توێژەکانیی کۆمەڵگا.
دووهەم؛ نەمایشی هێز- نەمایشێک کە هەم لە بەرانبەر لە کۆمەڵگای مەدەنی دایە، هەم لە بەرانبەر حیزبە کوردیەکانی دیکە و هەم لە بەرانبەر دەسەڵات. بە واتایەک حیزب هەم بەگژ کۆمەڵگای مەدەنی دا دەچێتەوە هەم بە گژ حیزبەکانی دیکە و هەم دەوڵەت. ئەوەی بۆ حیزب گرینگە نەمایشی هێزی حیزبیە لە ڕێگەی جلی خاکی و جامانە. لەو بەینە دا کۆمەڵگای مەدەنی دەبێتە قوڕبانی دەسەڵاتخوازی حیزب.
سێهەم؛ گۆڕینی کۆرپەی ناو مناڵدانی نەورۆز- نەمایشی خاکیپۆشی و جامانە کە تەنیا لە ڕمبازێنی پیاوانەدا مەجال پەیدا دەکا ، نەورۆز لە نێوەرۆکی نەتەوەیی بەتاڵ دەکا و دەیکاتە شوێنی نەمایشی سووژەی حیزبی.
چوارەم؛ بەرهەمهێنانەوەی موناسباتی دژە ژنانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا- سیاسەتی حیزبی تا ئێستاشی لەگەڵ بێ سیاسەتێکی مەعتووف بە ڕەگەزی پیاوە، حیزبیکردنەوەی نەورۆز، نەورۆز دەکاتە شوێنێکی پیاوانە کە ڕێگە لە بەشداری کردنی ژنان دەگرێت. ئەمە جۆرێک پاڵاوتن ساز دەکات کە ژن بۆ بەشداربوون لە مەیدانی حیزبیدا تەنیا دەتوانێ بە نەمادی پیاوانەوە بەشدار بێ. بە جۆرێک نیزامیکردنەوەی گۆڕەپانی مەدەنی لێدەکەوێتەوە.
پێنجەم؛ یەکدەستسازی فەرهەنگی بەپێی نەمادگەلی حیزبی- خاکیپۆشکردنی نەورۆز بە واتای سڕینەوەی ڕەنگەکانە. نەورۆز لە مەیدانی سیاسەتی مەدەنی بە تەنەوعی ڕەنگەکانەوە کە خۆی بە مانای پلۆرالیزمی فکری و سیاسی دێ بەستێنێکی پلۆرالیزە و بەربڵاو ساز دەکات، یەکدەستکردنی نەورۆز بە جلی خاکی و جامانە یان هەر جلێکیتر کە وێنایەکی سیاسی_نیزامی هەیە خۆی وێنایەکە لە لۆژیکی داگیرکەر کە بە پێی مێشکی پیاو سالارانەوە ویستی یەکڕەنگکردن و یەکدەنگکردنی هەیە»[23]
چارەچیە؟ "عەلیە مشکەی بگرن"
لەم کتێبە دا "عەلیە مشکە" نمادێکە بۆ نیشاندانی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی. ئەم دیاردەیە لە جیهان دا بە "لۆمپەنیسمی سیاسی" ناسراوە. درێژەی وتار تایبەتە بە ناساندن و شرۆڤەی لۆمپەنیسمی سیاسی کوردستان.
لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
لۆمپەنیزم، وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لە زۆر کۆمەڵگەدا وەک ئامرازێک بۆ پێشبردنی بەرژەوەندیی گرووپە ستەمکارەکان یان پاراستنی دەسەڵاتی سوننەتی بەکارهاتووە.
"لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" ئاماژەیەکە بە ڕەوتێکی کۆمەڵایەتی، فکری و سیاسی کە بە بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە، گۆڕینی مێژوو و چەواشەکاری هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووریی حیزبە سوننەتیەکانی کوردستان بپارێزن.
ئەم لۆمپەنیزمە باسکی مەیدانی حیزبەکانی هەڵگری شوناسی ناسیۆناڵیستی سوننەتی پاشەڕۆی عەشیرەتی بارزانیە. بەرچاوترینی ئەم حیزبانە بریتین لە پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق (PDK) حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران (PDKI) و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ENKS)
هەمیشە لە ناو ئەم حیزبانە دا کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز هەبوون و ئێستاش هەن. بەڵام مەیدانی سیاسەتی حیزبی زۆرتر لە دەست کەسانی هەلپەرەست و لۆمپەن دا بوە.
لۆمپەنەکانی داردەستی ئەم ڕەوتە، بە هۆی ماهیەت و بەرژوەندی کەسی چینایەتیان دوشمنی کۆمەڵگای دادپەروەر، یەکسان، دێموکڕاتیک و ئازادن وناتوانن پابەندی ئامانجە نەتەوەییەکان بن. بە پێچەوانە ئامرازن بۆ دروستبوونی ناکۆکیی ناوخۆیی و تێکدانی یەکگرتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان.
تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" لە بوارەکانی پێگەی چینایەتی، خەتی فکری سیاسی، پاشخانی کولتووری، ڕێباز و تاکتیک، دەروونناسی و کۆمەڵناسی:
A .پێگەی چینایەتی: لۆمپەنبورژوازی و نوێفئوداڵیسم
بەهۆی دابەشبوونی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت دا و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی ڕابردوو، چینی بورژوازیی بەرهەمهێنەری ناوخۆ، کە بناغەی ناسیۆنالیزمێکی مۆدێرنە، بە شێوەیەکی گونجاو گەشەی نەکردووە.
ئەم بار و دۆخە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی چینێکی بێبەرهەم، کۆنەپارێز و ستەمکار کە لە جیهان دا ناسراوە بە نوێفێئۆداڵ و لۆمپەنبورژوا.
حیزبە سوننەتییە کوردییەکان، کە خۆیان بە ناسیۆنالیست دەناسێنن، لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی ئەم چینە و پاشماوەکانی ئاغاوات، دەرەبەگ، شێخ و سەرۆرک عەشیرەکان دەکەن.
لۆمپەنەکان کەسانێکن تامەزرۆی داهاتێ کەمزەحمەت و پڕسوودن. ئەمانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارێزەری بەرژەوەندی چینە سەردەستەکانن و لە ناو حیزبە سوننەتییەکاندا وەک داردەست و تەبلیغاتچی جێ دەگرن.
. B خەتی فکری سیاسی: راستگەرا، پاشڤەڕۆ و كۆنەپارێز
لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی جیهانبینیی سیاسیی ڕاستگەرا و سوننەتیدا جێ دەگرێت.
دژایەتی سەرەکیان لەگەڵ تەوەرە چەپەکان و نوێخوازەکان هەیە. ئەم دژایەتییە لە ترسی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان سەرچاوە دەگرێت کە دەتوانن پێکهاتەکانی دەسەڵاتی سوننەتی لاواز بکەن.
. C پاشخانی کولتووری: گرێدراوی ناسیۆنالیزم بە سوننیگەری
لە زاویەی کەلتووری و مەزهەبییەوە، "ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ "سوننیگەری" گرێ دراوە.
لە دوای شەڕی جیهانی دووەم، حیزبە سوننەتیە کوردییەکان لە ناوچەکانی موکریان، بابان و بارزان، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەیان سوننی مەزهەب بوون، سەرهەڵدەدەن. ئەم حیزبانە، تەنانەت ئەگەر بە ڕواڵەت سێکۆلاریش بووبن، لە ژێر کارتێکەری خەستی سوننیگەری دابون. ئەم تایبەتمەندیە "ناسیۆناڵیسم" و "سونیگەری" لێک گرێ داوە.
تا ڕادەیەک دەستەواژەی "شیعە" بۆ تۆمەتبارکردنی گروپە نەیارەکانیان بە کار دێنن.
لە ڕاستی دا، زۆرینەی کوردەکانی ڕۆژهەڵات و بە گشتی نیوەی کوردی جیهان شیعە مەزهەبن. ئەمەش بۆتە هۆی قووڵتربوونی ناکۆکیی مەزهەبی و دوورکەوتنەوەی کوردە شیعە و عەلەویەکان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد.
. D ڕێبازی سەفسەتە و ڕاستیگۆڕی
لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە شیکردنەوەی زانستی و لۆژیکیدا کورتەباڵا و کەمتوانایە. بۆ جوبرانی ئەم لاوازیە پەنا بۆ ڕێبازی سەفسەتە دەبات. زۆرینەی بەرهەمەکانیان، لە وتارە سیاسی و نوسراوە میدیاییەکان تا فەزای مەجازی، پڕن لە سەفسەتەی وەک گشتیوێژی (کلیگویی)، داشکانگەری (تقلیلگرایی) دژوێژی (پاڕادۆکس) گشتاندنی ناڕەوا (تعمیم ناروا) و لە هەمویان زیاتر تاکتیکی "خەراپکردن و ڕەشکردنی لایەنی بەرانبەرە بەبێ نەقدکردنی دەقی وتار و نوسراوەکەی"
تاکتیکی "خەراپکردن و تۆمەتبارکردنی لایەنی بەرانبەر" ئامرازی سەرەکی ئەم ڕەوتەیە. بەم ڕێبازە دەرگای گفتوگۆی سیاسی ساغ و تەندروست دادەخەن و لە مەیدانی سەفسەتە دا ڕمبازدێن دەکەن.
لەم مەیدانە پڕۆفسۆرگەلی وەک "عەباس وەلی" و "کامڕان مەتین" لە بەرانبەر جنێوفرۆشێکی پلە چوار دا توشی شکست دەبن.
. E تاکتیکی شڵتاغ، زمانشڕی و چەواشەکاری
"لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" بێسەوادی و فەقری زانستی خۆی لە پشتی زمانشڕی، بوختان، و چەواشەکارییەوە دەشارێتەوە.
ئەم ڕەوتە جنێو، شڵتاغ و تۆمەتبارکردنی بێبنەما وەک ئامرازێک بۆ خەراپکردنی ناوبانگی کەسایەتی و گرووپە دژبەرەکان بەکار دێنێت. بە ڕووحی مەلا مستەفا سیاسەت دەکات.[24]
مەلا بە کوردە سۆرانیەکانی دەکوت "سۆرەی قوندەر"[25] جیابیرەکانی بە جاش ناوزەد دەکردن. لە حاڵێکدا بۆخۆی جاش و گوێ لە مستی ساواکی ئێران، میتی تورک و موسادی ئیسڕائیل بوو.
مەلامستەفا ۵۵ شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی ساواکی ئێران کردەوە و ڕێبەرەکانیشی (کاک سلێمانی موعینی، سەدیقی ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، خەلیل شەوباش، مەلا ڕەحیم وێردی، قادرشەریف و دڵشاد ڕەسوڵی) کوشتن و بە دەستوری میتی تورک ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کورستانی تورکیای (سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) تیرۆر و ئیعدام کردن.
نەوشیروان مستەفا دەڵێ: «مەلا مستەفا پیاوێکی جنێوفرۆش ودەم پیس بوو، وشەی"قوندەر"ی لە قسەکان دا بە زۆری بەکار ئەهێنا، لای وابوە لە ناو کوردا توهمەی دزی و داوێن پیسی کاریگەرترە لە توهمەی سیاسی.
کە باسی ناکۆکیەکانی خۆی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد و هاوڕێکانی لە ناو خەڵکدا تاوانباری دەکردن کە سواری ژنی خەلک دەبن، سواری پێشمەرگە دەبن و سواری یەکتر ئەبن".
هەندێ کەسی نزیک کە پێی دەلێن ئەم قسانە نەکا. مەلا مستەفا دەڵی" کورد لەوە تێناگا، کە بڵێم من ناکۆکی سیاسیم لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد هەیە. بەلام لەوە تێئەگا کە بڵێم دزیان کردوە و خەڵکیان گاوە و گانیان داوە... من دوژمنەکانی خۆم بەم ڕێگایە ئەشکێنم.[26]"
لۆمپەنیسمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە بێحەیایی دا هیچ سنورێک ناناسێت. تا ڕادەیێک کە قوڕبانی لە جیاتی جەللاد تاوانبار دەکا. دەبینین کەسانی وەک "حامیدی گەوهەری" کۆنە ساواکی، وەک فاحیشەی سیاسی لە جیاتی قاتڵ (مەلا مستەفا)، شەهیدانی دەستی پاراستن (کاک سلێمان موعینی و دوکتور شوان و هاوڕێکانیان) تاوانبار دەکات.[27]
بێشەرمانە دەورەی قیادە موەقەتەی مەسعود و ئیدریس و جاشایەتی و پاکسازی لە ڕۆژهەڵات و کوشتاری بە کۆمەڵی پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە لە ورمێ و شنۆ و خانێ بە کوردایەتی ڕەسەنی بارزانیەکان نیشان دەدەن.
بنەماڵەی بارزانی وەک مەرجەعی تەقلید و ڕێبەری ئەم ڕەوتە لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو دا هەزاران ڕووناکبیر و شۆڕشگێڕی وەک کاک سلێمان موعینی، دوکتور شڤان، بێریتان و "مامە ڕیشە"یان بۆ دەوڵەتانی ئێران، تورکیا و ئێراق کوشتوە. ئەم ڕێبازەیان تا ئێستاش درێژەی هەیە...
. F موخاتەبەکان: جەماوەری عەوام و ساویلکە
موخاتەبە سەرەکییەکانی "لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" جەماوەری عەوام و ساویلکەن کە توانای لێکدانەوەی زانستی و عەقڵی ڕەخنەگرانەیان نیە و بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریگەریی سەفسەتە و دروشمە پڕۆپاگەندەییەکان.
گوستاڤ لوبۆن، دەروونناسی فەرەنسی دەڵێ: «جەماوەر نە عەقڵی هەیە و نە بیریش دەکاتەوە. چوونکە یان بە یەکجاری بیروبۆچوونەکان پەسەند دەکات، یانیش بە یەکجاری ڕەتیان دەکاتەوە. ئەوەی بە گوێی دا دەچرپێنن، بە خێرایی مێشکی داگیردەکات و یەکسەر دەیانکاتە کردار و جوڵە»[28]
ئەم تایبەتمەندیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لۆمپەنەکان بتوانن بە بەکارهێنانی وتەی سادە و هەستبزوێن، کاریگەری زۆر لەسەر جەماوەر دروست بکەن.
کەسانی ساویلکە بە دەهۆڵ و زووڕنای شایەرانی دیوەخان دەکەونە چەقڵە سەما و درۆکانیان وەک حەقیقەتی مەتڵەق دەبینن و توانای دیتنی ئامانجە سیاسییەکانی پشت ئەم دروشمانەیان نیە.
گوێگرەکانیان، چەنەبازی و سەفسەتەی شەیادەکان باشتر قەبوڵ دەکەن تا مەنتق و زانستی ڕوناکبیر و ئازادیخوازەکان. کەسانیک لە چەشنی ئەو خەڵکە ساویلکەیەی کە وێنەی مار لە جیاتی نوسینی مار بە سەواد تێدەگەن.[29]
. G نەبوونی رۆیای ئینسانی
لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی بە شێوەیەکی گشتی لە رۆیاکانی گەورەی ئینسانی، وەک دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی ژن و پیاو، ئازادی و دێموکڕاسی بەتاڵە.
ئامانجی سەرەکیان بەدەستهێنانی سوودی کەسی و بەرژوەندی حیزبەکەیانە. لە ئاکامی ئەم ڕێبازە دا، دەبینین لە باشوور پۆستە ئیداری و ئابوورییەکان بونەتە مڵکی لۆمپەنیزمی کوردایەتی، بە قیمەتی قوربانی کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئامانجە نەتەوەیەکان.
. H بەتاڵبوون لە هەست و سۆزی مرۆڤایەتی
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" نەبونی هەست و سۆزی مرۆڤایەتیە. بۆ نموونە، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی هەڵاتنی ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی بارزانی لە بەرانبەر هێرشی 3٠٠ چەکداری داعش، ٦٤٠٠ کچ و ژنی کوردی ئیزەدی کرانە کۆیلەی سێکسی چەتە بۆگەن و ڕیشچڵکنەکانی داعش و ئەردۆغان.
مرۆڤی کورد یان دەبێ زۆر بێشەڕەف بێ، یان بەهرەی هۆشی لە مەیمون سەرتر نەبێ کە پێی ئاسایی بێت ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی بارزانی، بێ تەقاندنی یەک فیشەک، لە بەرانبەر ٣٠٠ چەتەی داعش شکست بخۆن؛ و بە سواری سەیارە بە خێرایی حەفتا کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵێن!
کارەساتی شەنگال کە بوو بە هۆی کوشتار و کۆیلەکردنی هەزاران ئێزیدی، ناخی هەر مرۆڤێکی راستەقینەی هێنایە جۆش. بەڵام لۆمپەنیسمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، بەبێ هیچ ئاخ و ئۆفێک، ئەم تڕاژدیایەی وەک حیکمەتی مەسعود بارزانی ناساند. وتیان "مەسعود بارزانی" بۆیە ڕێگای بۆ ئەم ژینوسایدە کردۆتەوە، تا زلهێزانی جیهان تەداخول بکەن و دەوڵەتی کوردی دامەزرێنن!
I . بەرماوخۆری دەسەڵات
لۆمپەنیزم بە گشتی بەرماوخۆری دەسەڵاتە. دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و سەرهەڵدانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری لە باشووری کوردستان، لە چوار پارچەی کوردستان هەزاران کەس بە ناوی گۆرانی بێژ، شاعیر، ئەدیب، مێژوونوس، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و... وەک قالۆنچە بەرەو کۆمای تەرس چونە سەرگوێلکی دیوەخانی کوردایەتی.
https://youtu.be/1Be_JWsal_E?si=HjC1wChsw-OZId_z
سەرپەرشتیار و کرێکارانی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
ئێستا "عەلی عەونی"[30] سەرپەرشتیاری سەرەکی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتیە. دەیان کەسی وەک حامید گەوهەری، عەلی جەوانمەردی، عەبدولحەکیم بەشار و ئیبڕاهیم برۆ[31] لە ژێر ڕێنوێنیەکانی "عەلی عەونی" بۆ سپی کردنی بارزانی و پاشەڕۆیەکانی و ڕەشکردنی نەیارانی ئەم ڕەوتە خەریکی تەزویر، سەفسەتە، شڵتاغ و چەواشەکارین.
پێشنیارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە
لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کۆمەڵگە و سیاسەتی کوردستان هەبووە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە، ئەم پێشنیارانە پێشکەش دەکرێن:
١. بەهێزکردنی پەروەردە و ئاگاداریی گشتی:
بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداریی جەماوەر لە ڕێگەی بەهێزکردنی پەروەردە و میدیای بەرپرسیار، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی پڕۆپاگەندە، سەفسەتە و چەواشەکاری.
٢. پشتگیری کردن لە گفتوگۆی سیاسیی بەرفراوان:
دروستکردنی سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی سیاسیی ئازاد و بێلایەن. تا کەسانی کەمئاگا بتوانن لە نێوان خەبەر و پڕۆپاگەندە، لە نێوان مەنتق و سەفسەتە جیاوازیەکان ببینن.
٣. بەڵگەنامەکردنی مێژووی کوردستان:
نووسینەوەی مێژووی کوردستان بە تێڕوانینێکی بێلایەن و بە بەڵگە، بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕینی مێژوو و دابینکردنی بناغەیەک بۆ تێگەیشتنێکی دروست.
٤ .پەرەپێدانی سیستەمێکی سیاسیی بەرپرسیار، شەفاف و دادپەروەر:
لە سیستەمێکی وەها دا بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەونە پێش بەرژەوەندییە کەسی، حیزبی و بنەماڵەییەکان. لە ئاکام دا بەستێنی بەرماوخۆری تێک دەچێت و بەرماوخۆرەکان وەک کرمی باتڵاقی وشک کراو لەناو دەچن.
[1] - یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم خزمایەتیە محەمەدی ئەوراز بوو، کە لە باوکێکی کورد و دایکێکی تورک هاتبۆ سەر دونیا. ئەو کەسەی گەییشتە لوتکەی کێوی ئێوێرێست و لە ساڵی ١٣٧٨ تا ١٣٨٠ و بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک وەک پیاوی ساڵی شاخەوانی ئێران ناسرا.
[2]- کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٨٦
[3] - تورکەکانی نەغەدە لەم شەڕەدا بە ناچاری پەنایان بردە بەر مەلا حەسەنی ورمێ. مەلا حەسەنی ئەم هەلەی قۆستەوە وەک فریادڕەسی تورک دەرکەوت.
ئەم دابەزینەی ئازەریەکان دوای سەد ساڵ پێشەنگایەتیان بوو لە خەباتی ئازادی، مەشروتە خوازی، سۆسیالیزم و نوێخوازی دا.
تورکەکانیش بە جۆرێکی دیکە بوونە قوربانی خۆسەپێنی و هەلپەرەستی دوکتور قاسملو- مەلا حەسەنی و باڵای بەرزی میراتی فکری و ئازادیخوازانەی سەد ساڵەیان لە بن مینبەری مەلاحەسەنی دا چەماندوەوە.
تا ئەو سەردەمە پێشڕەوانی تورک کەسانێکی وەک سەتارخان، باقرخان، حەیدەرخان عەمو ئۆغڵوو، ئەحمەد کەسرەوی، سەید جەعفەر پیشەوەری، سەمەد بێهڕەنگی، سەفەر قارەمانی، غوڵام حوسێن ساعیدی، بێهروز و ئەشرەف دێهقان بوون. بەڵام دوای شەڕی نەغەدە مەلا حەسەنیەکان بوونە مەرجەع و ڕێبەریان.
[4] - بیرەوەریاکانی کەریم حیسامی- بەرگی ٦ لاپاڕەی ٦٠
[5] - کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٨٧
[6] - کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٨٥
[7] - کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٩٤-١٩٣
[8] - ئیستراتێژی دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە بە لەشکرکێشی و مانۆڕی چەکداری لە شارە دوو نەتەوەییەکانی کورد و تورک نشین بتوانێ تورکەکان چاوترسێن بکات و بن لە ترسی کورد ماڵ و زێدی خۆیان بە جێ بێڵن.
[9] - دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە شاهیدی هەزاران وێنە و فیلمی دۆکۆمێنتاری، زیاتر لە بیست ساڵ شناسنامەی هەبوو. کچانی کۆبانی لە ٢٠١٤ بەم دروشمە داعشیان تێکشاند. بەم دروشمە پاێتەختی داعش لە ڕەقە ئازاد کرا. هەڤاڵەکانیان هەر بەم دروشمە شەنگالیان لە داعش پاکسازی کرد کە فیلمی کچانی ڕۆژ بە ئەکتەری گوڵشیفتە فەراهانی بەرهەمی ئەو خەبات و فەلسەفەیە بو. (٢٠١٨)
https://www.namasha.com/v/W2FWm9pj
لەم هەموو ساڵانە جەماعەتی کوردایەتی دیوەخان بۆ یەک جاریش لە گۆشەی یەک ڕۆژنامە، مانگنامە یان ڕادیۆ و تەلەفزیۆن باسیان نەکردبوو.
[10] - بێ بەشداری گەلانی ئێرانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە سەقز و سنە تێنەدەپەڕی. بڕوانە ئەم کرۆنۆلۆژیە بە زمانی فارسی:
کرونولوژی(خط زمان) جنبش "زن زندگی آزادی"
کرونولوژی(خط زمان) جنبش "زن زندگی آزادی"
1-تهران- ژینا در بازداشت گشت ارشاد
مأموران گشت ارشاد ژینا امینی را که به همراه برادرش به تهران سفرکرده بود، روز سهشنبه، ۲۲ شهریور، در بزرگراه حقانی، بازداشت کردند. ژینا ساعاتی بعد در اثر مهماننوازی! کارکنان گشت ارشاد به حالت اغما فرورفت و روانه بیمارستان کسری گردید.
2- تهران- ژینا در اغماء
روز 24 شهریور نیلوفر حامدی خبرنگار اجتماعی روزنامه شرق، اولین کسی بود خود را به بالین ژینای در اغماء رساند و عکسی باشکوه از او تهیه کرد و همراه با خبر درگذشت وی منتشر کرد. این عکس بهسرعت جهانی شد و همدلی و همنوایی بینظیری در جامعه ایرانیان ایجاد کرد.
چند روز بعد نیلوفر حامدی بازداشت شد. پس از وی جمع کثیری از روزنامهنگاران و فعالان سیاسی ازجمله زهرا توحیدی و هدی توحیدی، علیرضا خوشبخت، روحالله نخعی، یلدا معیری، مجید توکلی، هانیه دائمی و فاطمه رجبی بازداشت شدند.
3- تهران- انتشار اولین مصاحبه با بستگان ژینا
روز 24 شهریور 1401 الهه محمدی خبرنگار روزنامه هممیهن ساعتی قبل از مرگ ژینا گفتگویی با دایی و مادربزرگ ژینا به انجام رساند که فردای آن روز در روزنامه هممیهن منتشر نمود. این مصاحبه همدردی بسیار گستردهای در سراسر ایران را به دنبال داشت.
4- تهران- خشم و التهاب
روز 25 شهریور 1401 مرکز اطلاعرسانی پلیس تهران در اطلاعیهای، ادعا کرد که این دختر جوان «بهصورت ناگهانی» دچار عارضه قلبی شده است. صحت این اطلاعیه دولتی برای اکثریت مردم ایران غیرقابلباور بود و عموماً ضرب و شتم پلیس را عامل این مرگ دانستند. خشم و التهاب جامعه را فراگرفت
5- تهران- ابراز نارضایتی شخصیتهای سیاسی، فرهنگی، ورزشی و علمی
همزمان با اعلام مرگ ژینا امینی دهها شخصیت سیاسی، فرهنگی، علمی، ورزشی و هنری در تهران و سایر نقاط ایران اعلام نارضایتی کردند. ازجمله محمود صادقی، پروانه سلحشوری، طیبه سیاوشی و دکتر پزشکیان از نمایندگان پیشین مجلس، جلیل رحیمی جهانآباد، عضو کمیسیون امنیت ملی و سیاست خارجی مجلس، سعید دهقان وکیل دادگستری، زهرا رهنورد از رهبران جنبش سبز که در حصر خانگی بسر برد، علی دایی و علی کریمی از ستارگان فوتبال ایران، دکتر مازیار اشرفیان بناب استاد و مدرس پزشکی قانونی و ژنتیک دانشکده پزشکی دانشگاه کنت- انگلستان ، مسعود کیمیایی کارگردان باسابقه سینما ، حزب اتحاد ملت ایران، حزب ندای ایرانیان، کمپین حقوق بشر ایران. درنتیجه زمینه یک خیزش مردمی فراهم گردید.
6- تهران- اولین اعتراض خیابانی
عصر روز جمعه 25 شهریور 1401 زنان روشنفکر، فعالان مدنی و آزادیخواهان تهران در جلو بیمارستان کسری و خیابانهای اطراف آن گردآمده و علیه آمران و عاملان این قتل به اعتراض پرداختند. معترضین متحمل باطوم و کتککاری شده و عدهای نیز بازداشت شدند. بدین گونه اولین جرقه جنبش زده شد.
7- الهه در سقز
الهه محمدی خبرنگار روزنامه هممیهن صبح روز 26 شهریور 1401 با امکانات خبرنگاری در مراسم تشییعجنازه ژینا در سقز حضور یافت.
وی صحنههای مترقی جنبش مردم و خصوصاً شعار "ژن ژیان آزادی" را پوشش وسیع خبری داد؛ و از انعکاس شعارهای تنگنظرانه، قومی و تفرقهافکنانه هواداران حزب دمکرات خودداری کرد.
8- سقز- شروع جنبش عمومی "زن زندگی آزادی"
روز 26 شهریور در آرامستان آیچی سقز جنبش عمومی با شعار "زن زندگی آزادی" شروع شد. در این روز شعارهای دو جریان سیاسی چپگرا و راستگرا کاملاً متضاد و در مقابل هم بود. شعارهای راستگراها (هواداران حزب دمکرات کردستان ایران) عبارت بودند از:
"اشغالگر ایرانی، قاتل ژینای مایی(داگیرکه ری ئیرانی، تو قاتلی ژینامانی) - کوردستان گورستان فاشیستان"
شعارهای دمکراتها دو لبه و دوپهلو بودند. زیرا همزمان علیه دولت مرکزی، کشور ایران و سایر ایرانیان خصوصاً فارسها بودند. درنتیجه چنین شعاری میتوانست عامل بیزاری ایرانیان و مخالفت با این جنبش شود.
در مقابلِ دمکراتها گروههای آزادیخواه، چپ و معتقدان برادری ملتها با الگوبرداری از مبارزان روژآوا (کردستان سوریه) شعار "ژن ژیان آزادی" "مقاومت زندگی است" و "شهید نمیمیرد" را فریاد زدند.
الهه محمدی خبرنگار اعزامی هممیهن و سایر شهروند خبرنگاران حاضر درصحنه، شعارهای تنگنظرانه و انحرافی هواداران حزب دمکرات را پوشش نداده و سانسور کردند. ولی شعارهای "ژن ژیان آزادی" و نیز سخنرانی لیلا عنایت زاده فعال حقوق زنان و عضو انجمن ژیانَوَی سقز را به تمام جهان مخابره کردند.
شعار «ژن، ژیان، آزادی» بهسرعت سایر مناطق استان کردستان خصوصاً سنندج، دیواندره و کامیاران را فراگرفت.
9- تهران- انتشار گزارش الهه از شروع جنبش "زن زندگی آزادی"
الهه محمدی در 27 شهریور گزارش مبسوطی از رویدادهای 26شهریور سقز تحت عنوان "یک وطن اندوه" در روزنامه هممیهن منتشر کرد. این گزارش بر محور شعار «ژن، ژیان، آزادی» (زن، زندگی، آزادی) متمرکز بود.
10- دانشگاه تهران- پژواک آوای "ژن ژیان آزادی" به زبان فارسی
صعود و فراز اصلی جنبش در 27 شهریور1401 در محوطه دانشگاه تهران اتفاق افتاد.
در این روز دانشجویان کُرد و غیر کُرد که عمومان چپ، سکولار و یا تحت تأثیر جنبش روژاوای کردستان سوریه بودند شعار "ژن ژیان آزادی" را برای اولین بار در تاریخ به زبان فارسی سر دادند.
پوشش وسیع خبری این حرکت باعث شد که شعار "زن، زندگی، آزادی" در جایگاه رهبر، قطبنما و شناسنامه قیام سرتاسری ایرانیان نمایان شود.
سادگی، شیوایی، شورانگیزی و زایندگی این شعار پُرشور و پُرشعور هنوز هم نیروی محرکه اصلی این جنبش است.
غنای ذاتی این شعار باعث شد سریعاً دیوارهای قومی، خونی، نژادی، زبانی، مذهبی و آپارتاید جنسی فروبریزند. پس از 44 سال همگرایی ایرانیان جایگزین واگرایی شد.
عنوان "زن زندگی آزادی" کاملاً برازنده این جنبش بود.
11- زنان ایرانی- کارزار مبارزه با حجاب اجباری
از اولین روزهای جنبش، زنان ایرانی بهصورت گستردهای اقدام به کنار گذاشتن حجاب اجباری و به آتش انداختن روسریها کردند. این رویه به مهمترین نماد جنبش "زن زندگی آزادی" بدل شد.
در همراهی با زنان ایرانی، برخی زنان سینماگر ازجمله گلاب آدینه، فاطمه معتمدآریا، کتایون ریاحی، افسانه بایگان، هنگامه قاضیانی، شقایق دهقان، ترانه علیدوستی، باران کوثری، بهاره ارجمند، لاله مرزبان، آزاده صمدی با برداشتن حجاب اجباری در مراسم عمومی از این جنبش حمایت کردند. اعتراضی که هزینههای قضایی برای آنها به دنبال داشت.
12- تهران- ویدئو ترانه برای...
در اولین روزهای مهرماه 1401 شروین حاجی پور خواننده جوان با خلق بهموقع ویدئو ترانه "برای..." توانست روحی تازه بر جنبش بدمد. بهگونهای این اثر بهسرعت به یکی دیگر از نمادهای مهم اعتراضات سراسری تبدیل شد. شروین روز هفتم مهر 1401 حدود ۴۸ ساعت بعد از انتشار اثر خویش بازداشت شد.
واکنش به بازداشت شروین حاجی پور در توییتر و اینستاگرام بسیار گسترده بود و حتی باعث شد از آن روز به بعد کلیپهای بیشتری بر اساس این ترانه ساخته شود. مونا برزویی ترانهسرای ساکن ایران هم در این روز بازداشت شد.
13- دانشگاه پیشرو در جنبش زن زندگی آزادی
بعد از شکلگیری «جنبش زن، زندگی، آزادی»، جنبش دانشجویی ایران بعد از یک دوره فترت طولانی، ظهوری دوباره یافت و در یک دوره چندماهه رکورد کنشهای نقادانه در تاریخ جنبش دانشجویی را ازلحاظ گستره و عمق شکست. سرتاسر دانشگاههای ایران به این جنبش پیوستند.
حتی در شهرهای ترکزبان که پانتورکها از پیوستن مردم به جنبش پیشگیری میکردند، در بخش دانشجویی ناکام ماندند و دانشگاههای این مناطق و حتی دانش آموزان بسیاری به جنبش پیوستند.
بسیاری از استادان دانشگاههای گوناگون کشور با شور و حرارت بیسابقهای از این جنبش حمایت کردند و متحمل هزینههای زیادی شدند. بهگونهای که بنا بر آمار روزنامه اعتماد طی یک سال پس از شروع جنبش دستکم ۱۱۰ استاد دانشگاه اخراج شدهاند.
[11] - عه لی جەوانمەردی و حامید گەوهەری پێوەرێکن بۆ ناسینی کۆمەڵگای کوردی، هەر کەسێک بە زوڕنای ئەم شایەرانەی بەر دەرگای دیوەخان هەڵپەڕێ، نیشانەی بێشعوری، گەوجی، نەفس نزمی و زاتێکی نەخۆش و کرمۆڵە
[12] - حامید گەوهەری: هێزێکی پەکەکە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان https://www.basnews.com/so/babat/776621
[13] - خالد عزیزی (@KhalidAzizii) سخنگوی @PDKIfarsi در گفتگویی با صدای آمریکا مدعی شده که شعار #ژن_ژیان_آزادی " هیچ ربطی به عبدالله اوجالان رهبر دربند PKK ندارد و ریشه در مبارزات احزاب و زنان کردستان ایران دارد.
اما مطلقا در هیچ یک از نشریات و رسانه های حزب دموکرات کُردستان ایران و دیگر احزاب کردستانی "کردستان ایران هیچ ردی از بکار گرفته شدن شعار #ژن_ژیان_ئازادی" وجود ندارد.
[14] - کوبڕا عەزیمی چاپی یەکەم- سوید-٢٠٢٤- کتاب ئەرزان- لاپەڕە ١١٦-١١٧-١٢٦
دامه زراندنی یه کیتی یایان
یه ک دوو مانگ دوای راگه یاندنی کوماری کوردستان، واته روژی١٣ ی ناوریلی ١٩٤٦ی زایینی یه کیتی پایانی کوردستان به سه روکایه تی مینا خانمی ژنی پیشه وا قازی محه مه د دامه زرا. هه ر له سه ره تای دامه زراندیه وه وا بریار درابوو که هه ر گه ره که ی سه روکی خوی هه بیت له یه که م کوبوونه وه دا پرسیاری نه ری ژنه ده وله مه ندی فلانه که ره ک کنیه؟ هاته .گوری به شدار بووه کانی ناو کوبوونه وه که ناوی پایانی ده ستر ویشتووی گه ره که کانیان یه ک به دوای یه کدا هه لده دان به م جوره ئه م خانمانه ی که له خواره وه
ناویان دينم له لايه ن مینا خانمه وه وه ک سه روکی گه ره ک داندران زیبا خانم ژنی سه ید عه بدولای ته هازاده، سه روکی گه ره کی قوله قه بران تامینه خانم ژنی حاجی مسته فای داودی سه روکی گه ره کی قیبله ، کولسوم خانم ژنی میرزا مسته فای سولتانیان سه روکی گه ره کی هه رمه نیان خورشید خانم ژنی حاجی سالحی شاتری سه روکی گه ره کی بازار خه جیج خانمی قازی سه روکی گه ره کی چومی سه ید نایشه خانم ژنی حاجی مسته فای شاتری سه روکی گه ره کی حاجی حه سه نیان سه دیقه خانم ژنی میرزا مه حمودی وه لی زاده، سه روکی گه ره کی خری، زارا خانم ژنی ناغای مه وله وی سه روکی گه ره کی رزگه یان پیروز خانم ژنی میرزا عه زیزی مشیری سه روکی گه ره کی مزگه وتی جومعه ماوزه ری بله زاده سه روکی گه ره کی جووله كان كاری سه روک که ره که کان له سه ره تادا ناگادار کردنه وه ی ژنه کانی گه ره کی خویان له کوبوونه وه کان و جیژنه کان بوو ئه و سه روک که ره کانه ته نانه ت جاری وابوو هه ره شه یان له ژنه کان ده کرد ئه و که سه ی نه یه ت بو کوبوونه وه که جه ریمه ده کری و ده بی غه رامه بدا.
جگه له مامؤستاكان و سه روک گه ره که کان، کومه لیک ژنی زوری دیکه ش ئه ندامی یه کیتی پایان بوون هوی ئه ندامه تی به شیکیان دیاره خوشه ویستییان بو گه ل و خاک بوو و به دل ده هاتن هیندیکیشیان له لایه ن میرده کانیان را هان ده دران بو ئه وه ی بتوانن شوینیک له کو ماردا بو خویان مسوگه ر بکه ن ته نانه ت به شیک له ژنانی مه هاباد ده هاتنه ئه و کوبوونه وانه که میرده کانیان زور چاره ی کوماریان نه ده ویست به لام بو خویان له كوبونه وه کاندا به شدار ده بوون و
جاری واش بوو یارمه تی مالیشیان ده دا جا نازانم ئه وه بومه به ستی پاراستنی مال و ملک و داراییه که یان بوو یان شتیکی دیکه ی له پشته وه بوو هه ر ئه ندامه ش ده بوایه مانگانه دو و قرآن حه قی ئه ندامه تی به ریکخراوه که بدایه یه کیتی پایان خه زیندار و ده فته رداری هه بوو سه ره تا سه روک گه ره که کان مانگانه کانیان کو ده کرده وه و ده یاندا به خه زینه دار و ده فته رداریش ده ینووسی هیوا هه بوو مانگی دوو قرانه که شی نه ده دا کاریشی به فه قیر و ده وله مه ندیه وه نه بوو. بق نموونه روژیک خانمیک له خیزانیکی نیودار هاته مالمان و تکای کرد که مانگانه که ی لی وه رنه گرین له و كاته زور پیم سه یر بوو و ته نانه ت که میک حه په سام به لام ئیستا که بیری لی ده که مه وه له دلی خوم دا ده لیم به لكو ئه و ژنه له ماله وه ده سته لاتی نه بووبی و میرده که ی ئیزنی نه دابیت و ئه وه نده ی له به ر ده ستدا نه بووبیت که بتوانی مانگانه که ی بدا ئه و دراوه ش که کو ده کراوه
....بلاویان نه کرده بووه . من راستیه کانی کومه لگاکه م نووسیبوو و به ته ما نه بووم سووکایه تی به هیچ که س بکه م پیم وابوو له جیاتی ره خنه ی رووخینه ر و دژایه تی له گه ل نه و جوره نووسینانه ده بوایه گیرو گرفتانه مان دابا گشتمان پیکه وه هه ولی دوزینه وه ی چاره سه ریک بو ئه و...
دوای ئه وه ی که چه ند نووسينيكيان بو بلاو نه کردمه وه یان سانسوریان ده کرد له و لاشه وه ژنان ئه و نووسینانه یان به خراب لینک ده داوه هیندیک پشتم سارد بووه و هیچیترم نه نووسی نه نه وه ی که ئیدی نه نووسم نا ده ستم له نووسین هه لنه گرت به لام هیچ نووسراویه کی دیکه م بو روژنامه ی کوردستان نه نارد.
[15] - با هەزار (زێ) و (گادەر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هەبێ /تاکو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە /گوارەکەی زێڕت بەکار نایە، لە گوێ بگرە قسەم /لایقی گوێی تۆ عەزیزم شێعری سادەی هێمنە/ مەهاباد – ١٣٢٤
[16] - ئێستاش نایانهەوێ بزانن کە "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکی بێ نێوەرۆک نیە. ڕێبازە، نوێ بوونەوەیە، رێنێسانسە، پچکڕاندنی کۆت و بەندی کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی و بەرماوخۆریە.
ئەگەر ڕاست دەکەن، لێی تێدەگەن، بڕوایان پێی هەیە وتوانای بەرزەفڕیان هەیە، با لە ژیانی خۆیان دا دەکاری بێنن. با لە ڕێبەرایەتیاکانیان دا هاوسەرۆکایەتی ژن و پیاو پێک بێنن. مافی بەرابەر بدەن بە هاوژینەکانیان.
با بەرنامەی ڕادوێ و تەلێویزیۆنەکانیان بە چەند ئایەتێک لە یەکسانی مافی ژن و پیاو دەست پێ بکەن. یان لانی کەم ئەم چەند ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز بە دەنگی زووڵاڵی ژنێک پێشکێشی گوێگرانیان بکەن!
بەڵام نێرسالارانی چەقبەستوو لە سەدەکانی ناوەڕاست، ئێستاش هەموو گیانی ژن بە عەورەت دەبینن. بە دەنگی گەرم و دڵنەوازی ژنان هەستی سێکسیان تەحریک دەبێ.
ئازادی ژن هەموو سەنگەرەکانی کۆیلایەتی مرۆڤ دەڕوخێنێ و جێگایەک ناهێڵيتەوە بۆ کۆیلە بوونی مرۆڤ. چونکە ژنی ئازاد نەوەیەکی هۆشیار بەرهەم دەهێنێت. نێرسالارانی پاشماوەی دەرەبەگایەتی لە نێو کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا جێگەیان نابێتەوە.
[17] - فەلسەفە و شۆڕشی "ژن، ژیان ،ئازادی" لە نێوەرۆک دا بزووتنەوەیەکی ناتوند و تیژیە. ڕەمزی سەرکەوتنی ئەم ڕێبازەش لە ماهیەتی ڕیفۆڕمیستی و ناتوند و تیژی دایە. لە مانگی یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" برایەتی گەلان جێگای دوشمنایەتی گەلانی گرتەوە. بەڵام مەسعود بارزانی بۆ بە لاڕێ دابردنی شۆڕش، عەلیە مشکەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەرکداری فیتنەگێڕی کرد. دەرئەنجامی ئاژەواگێڕیەکان١- زۆرینەی خەڵکی ئێران بە هۆکاری نیگەرانی لە جیاخوازی کوردەکان لە شۆڕش دابڕان٣- ڕەخساندنی بەهانەی سەرکوتکردنی خوێناوی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی"
[18] - https://www.radiofarda.com/a/investigative-report-on-those-who-got-killed-during-recent-protests-in-iran/32124711.html
[19] - مەزلوم دۆغان: یەکێک بوو لە دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان. لەساڵی(١٩٥٥)دا،لەدایک بووە.لە نەورۆزی (١٩٨٢)دا،لەدژی زوڵم و زۆری دەوڵەتی تورکیادا،لە زیندانی دیاربەکر ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو،شەھید بوو.لەم کاتەوە بۆتە سیمبوڵی نەورۆزو بەرخودان. https://www.emrro.com/rojnamegeriyz.htm
[20] - ساڵی ١٩٩٨یش کادرێکی دیکەی پەکەکە بە ناوی سەما یوجە لە ڕۆژی نەورۆزدا بە سوتاندنی جەستەی خۆی ئاگری نەورۆزی لە ناو زیندانەکانی تورکیا گەشاندەوە و شەهید بوو. https://rojnews.news/?p=268318
[21] - ئەم دێهاتانەی ڕێگای سیسێریان درێژە پێدا: دێهاتەکانی سەردەشت: نستان ٢٠١٣، دیواڵان 2015، بێروان ٢٠١٧ – پارێزگای کوردستان بەشێک لە دێهاتی مەریوان، سنە و کامیاران ...
[22] - https://books.vejin.net/ck/text/35622
[23] - کورت کراوەی وتاری سامانی غەزالی -خاکیپۆشکردنی نەورۆز لە گەرمەی قەیرانی سیاستکردن لە کوردستاندا
https://govarikomar.org/%d8%ae%d8%a7%da%a9%db%8c%d9%be%db%86%d8%b4%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%86%db%95%d9%88%d8%b1%db%86%d8%b2-%d9%84%db%95-%da%af%db%95%d8%b1%d9%85%db%95%db%8c-%d9%82%db%95%db%8c%d8%b1%d8%a7/
[24] - لە دەورەی دەرەبەگی دا هیچ بنەماڵەیێک نەبوە کە نێو و ناتۆرەیێکی سوکی بەسەر دا نەسەپابێ. وەک گوێ پان، مل دەزوو، چاو زەق، حەمە بزنە، کڵاو لۆتی و ... تەنانەت مشک، مار، ڕێوی، جشک، مێروو، کرم، قالۆچە و زۆربەی حەیوانەکان ناوی خۆیان لەم لیستە دا دەدۆزیەوە. ئەمەش بۆ ئەوەی بوە تا ڕەعیەتەکان خۆیان بە بچوک و سوک بزانن و نەخەڵەتابن ڕۆژێک فکری دەرچون لە باج، خەراج و بێگاری ئاغا بکەنەوە.
[25] - هەرکەسێک سەر ڕوت به ایە پێی دەکوت قوندەر. (تا چل ساڵ لەوە پێش لە ناو خەڵکی ئاسایی دا، چینی خوێندەوار کە پێچ، کڵاو، دەسترە و جامانەیان لە سەر نەدەنا، بە سەرڕووت دەناسران).
[26] - نەوشیروان مستەفا (کتێبی" پەنجەکانیەکتر ئەشکێنن"لاپەرە 86)
[28] - گوستاڤ لۆبۆن - سایکۆلۆژیای جەماوەر- وەرگێڕانی سەلاح سەعدی- بڵاوگەی_ئاویەر ۱۴۰۰ ی کۆچی
[29] - «لە گوندێک کۆلکە مەلایەکتەنیا بأسەوادی دێ بو، خەڵک لە نامە خوێندنەوە تا دوعا نوسین و پێشنوێژی مشتەری ئەو به ون، کاتێک بۆ یەکەمین جار جەوانێکی شار وەک مامۆستای قوتابخانە چو بۆ ئەم دێیە، کۆلکە مەلا هەستی بە خەتەری گەورە کرد، چونکە بأسەوادبونی خەڵک دەبو بە هۆی لە دەست دانی شوغڵ و نان و ڕۆنی ئەو، هەر بۆیە پیلانێکی جێبەجێ کرد، لە کاتی وانە وتنەوەی مامۆستا چو بۆ قوتابخانە، بە مامۆستای کوت بنوسە مار، مامۆستاش لە سەر تەختە ڕەشەکە نوسی مار، کابرای شەیاد گێچی هەڵگرت و لە جیاتی نوسینی مار ڕەسمی مارێکی لە سەر تەختە ڕەشە کێشایەوە و بە خەڵکی کوت: خەڵکینە خۆتان قەزاوەت بکەن ئایا ئەوەی مەعەللیم نەسیویەتی مارە یان ئەوەی من؟ هەمو خەڵکەکە بە یەکدەنگ وتیان هی تۆ دروستە. نارەزایی دژ بە مامۆستای گەنجی بەستە زمان ساز بو تا ڕادەیێک ناچار دەبێ دێ بەجێ بێڵێت و کابرای شەیاد بۆ ساڵانێکی زۆر توانی تاقانە بأسەوادی دێ بمێنێتەوە و خەڵک بدۆشێ....»
[30] - https://www.youtube.com/watch?v=NDApxbq_UAo
[31] - “عەبدولحەکیم بەشار” سەرۆکی ئەلپارتی، “ئیبڕاهیم برۆ”، سکرتێری گشتیی “پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا”

نظرات
ارسال یک نظر