بارزانی مستەڕاحی کوردایەتی

بارزانی مستەڕاحی کوردایەتی

                                                           

                                                                شێرزاد  ڕۆژهەڵاتی

نوسخەی PDF

 

https://www.youtube.com/watch?v=NDApxbq_UAo

قیادە موەقەت


             کلیک بکە بۆ دابەزاندنی 👈 نوسخەی PDF


تابڵۆی"مستەڕاحی گشتی" 

خوێنەری بەڕێز، پێش ئەوەی بە دیتنی ئەم تابڵۆیە تەسلیمی هەستی بێز و بێزاری بی، کەمێک بیر بکەوە. بۆچی هونەرمەندێکی گەورە چەند ڕۆژ لە ژیانی خۆی تەرخان کردوە بۆ کێشانی ئەم دیمەنە قیزەونە؟ بە حەوسەلە چاوی لێ بکە. ئەم تابڵۆیە توشی هێڵنجت دەکات، بەڵام زۆر جێگای تێڕامانە. بە ڕواڵەت، سێ پیاوی گیرۆدەی خواردنەوە دەبینین: دوویان خەریکی گوو کردنن و یەکی دیکەش خەریکی ئارەق خواردنەوە. دوو پیاوە هەڵتوشەکاوەکە سیغاریان لە سەر لێوە. نوسراوە و وێنەکانی سەر دیواری ئاودەست ناحەز و دزێونن. کۆی وردەکاریەکانی تابڵۆکە ئەم دیمەنانەن: خواردن، خواردنەوە، خۆ بەتاڵ کردن لە پیسایی و شەهوەت. بەڵام ئەمانە چ گرینگیەکیان هەیە؟ تماشایەکی پەنجەرە بچکۆڵەکەی ئاودەستەکە بکە. لە دوورەوە چ دەبیندرێ؟ گومبەز و منارەی کاخ و پەرەستشگا.

کاخ هێمای دەسەڵاتی سیاسیە و پەرەستشگا هێمای دەسەڵاتی دینی. هونەرمەند چی خستۆتە بەر چاوی ئێمە! پرسیارگەلێکی گرینگ بەم شێوەیە بۆ بینەر ساز دەبێ: ئایا لێکچونێک لە نێوان ئەم ئاودەست و مرۆڤە هێڵنج‌هێنەرانە و ئەو کاخ و پەرەستشگایەدا هەیە؟ ئایا ئێمە دوو ڕووی یەک سکە دەبینین؟ ئایا حەقیقەتی شاراوەی پشتی جوانی و شکۆی ئەو منارانە، هەمان حەقیقەتی شاراوەی ئەم پیساییە نیە کە لە پێش چاومانە؟ بۆچی وێنەکێش ئێمەی لە شوێنێک ڕاگرتوە کە لێکچون و پێوەندیەک لە نێوان ئەم دوو ناحەز و جوانەدا ببیندرێ؟ هونەرمەندێکی خاوەن هەڵوێست ئاوا مرۆڤ توشی هێڵنج دەکات تا ناچاری بکات بیر بکاتەوە.

مستەڕاح

هەر مرۆڤێک بۆ درێژەدان بە ژیان پێویستی بە خواردن و خواردنەوە هەیە. بەڵام کورد واتەنی "ئەم خواردنە ڕینەوەی دەوێ". پێویستە مرۆڤ ماوەیێک دوای خواردن بچێتە مستەڕاح و پاشماوەکەی لە خۆی جیا بکاتەوە. ئەگەر نەتوانێ ئەم کارە بکا، توشی کێشەی گەورە دەبێ. مستەڕاح ئەم بەشە گرینگەیە کە دەبێ هەر ماڵێک تێیدا بێت. دەتوانن پێشبینی بکەن گەر شارێک بێ مستەڕاح بێ، چ کارەساتێک ڕوو دەدات! مرۆڤ پێویستی بە شوێنێک هەیە بە ناوی مستەڕاح تا پاشماوە و پیسایی خۆی تێدا خاڵی بکا؛ کۆمەڵگاش بە هەمان شێوە پێویستی بە مستەڕاح هەیە تا پاشماوە و پیساییەکانی خۆی هەڵڕێژێتە ناوی.

لێکچونەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگا

بەشێک لە لێکچونەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگا بریتین لە: نەخۆشی و ساغی، برینداری و ساڕێژبوونەوە، ماندوویی و حەسانەوە، ناباڵغی و باڵغی، بەهێزی و بێ‌هێزی، دوشمنداری نێوخۆیی و دەرەکی، کەم ئەندامی و کامڵی، خەمۆکی و شادی، زایین و مردن، وشیاری و ناوشیاری، دەرخواردە و دەرهاویشتەی فکری و مادی. لە هەموویان گرینگتر، ڕادەی دەرس و پەند وەرگرتن لە تەجروبەکانی ژیان (فێربوون و پەروەردە).

ئەو مرۆڤانەی لە ژیانی خۆیان و پێشینیان پەندیان وەرگرتوە، پێیان دەڵێن ژیر، بەبیر و عاقڵ. ئەوانەی لە ڕابردوی ژیانی خۆیان و خەڵکانی دیکە دەرسیان وەرنەگرتوە، پێیان دەڵێن گەوج، نەفام و بێ‌عاقڵ. بە کورتی، مرۆڤی ژیر و وشیار قەت لە فێربوون ناوەستێ، بەڵام لای مرۆڤی گەوج، خۆپەروەردەکردن و فێربوون هیچ بایەخێکی نیە و مێشکی تەنیا بۆ تەقلید و شوێنکەوتویی دەکار دێنێ.

هەر کۆمەڵگایەک بە پێی ڕێژەی وشیاری خۆی لاسەنگی دەکات بۆ یەکێک لە دوو حاڵەتی ماوە بەسەرچوویی (expired) و بەڕۆژبوونەوە (up to date). کۆمەڵگای دواکەوتوو مێژوو وەک ئەفسانەی بەر ئاگردان دەبینێ، بەڵام کۆمەڵگای وشیار مێژوو دەکاتە چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگا و ئەم پێناسەی بۆی هەیە: "مێژوو ڕەوایەتی داستانەکانی پێشینیان نیە. مێژوو زانستێکە بۆ ناسینی ڕابردوو، دۆزینەوەی یاساکانی شێوەگۆڕانی کۆمەڵایەتی، دەرکی زەمانی ئێستا و پێشبینی دواڕۆژ."

پیساییەکانی کۆمەڵگای کوردی

پیسایی کۆمەڵگای کوردی پێکهاتەیێکە لەم زیندەوەرانەی خوارەوە: توێژی خوێڕی و پیس و پۆخڵەی خۆفرۆش، وڵاتفرۆش، گەلفرۆش، دینفرۆش و مێژووفرۆش؛ گشت دز و گەندەڵەکان؛ قاتڵ و دایکێ خۆگییەکان؛ زووڕناژەن و قوونلێسی سەرۆک جاش و سەرۆک خێڵەکان؛ شایەرانی خۆش‌لەوەڕی سەرگوێلکی دیوەخانەی شێخ و ئاغاواتەکان؛ نۆکەرانی بێگانە و کۆنەپەرەستەکان؛ ئەو مەلا و بانگخوازە ئایینیانەی بۆ فلستین، بورما و ئەویغوری چین فرمێسک دەڕێژن، بەڵام لە ئاست وێرانکردنی شار و دێهاتی کوردی بە دەست ئەردوغان و گورگە بۆرەکان کەڕ و کوێر و لاڵن.

مستەڕاحەکەی کۆمەڵگای کوردستان

لە پێشدا پێم وابوو کە کۆمەڵگای کورد لە هەرێمی باشوری کوردستان وەک ئەو مرۆڤەیە کە هەمیشە قەبزە. مرۆڤی قەبز وەک ماڵی بێ‌مستەڕاحە: ئەو پاشەرۆکەی کە دەبوایە لە خۆی جیا بکاتەوە، لە ناوخۆی دەکاری دێنێتەوە. لە زانستی پزشکی دا، نەخۆشی قەبزی بە دایکی نەخۆشیەکان ناسراوە (أم الأمراض).

بەڵام ئێستا تێگەییشتوم کە هەرێمی زۆنگ و زەلی باشورەکەم مستەڕاحێکی گەورەی هەیە بە ناوی دیوەخانی بنەماڵەی بارزانی. نیشان بەوەی هەرچی پیسایی و گەند و گووی کوردی هەیە ڕۆچۆتە ناو ئەم شوێنە. تەنانەت پیساییەکانی سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانیش بۆ ئەم مەقسەدە موتوربە و کاناڵیزە کراون. بۆ دۆزینەوەی مستەڕاحی کۆمەڵگای کوردستان، پێویستە لە پێشدا بڕوانین بۆ ناوی هێندێک پیسایی و سلەگوەکانی کوردستان. بزانین شوێنی ئەم پیساییانە کوێیە؟ لە هەر شوێنێک ئەم پیساییانەت دۆزیەوە، بزانە ئەم شوێنە مستەڕاحی کۆمەڵگای کوردستانە.

لیستێکی بچوک لە پیسایی و پاشەرۆکی کۆمەڵگای کوردستان:

١- قالە تەگەرانی، سدیق ئەفەندی و عەبدولوەهاب ئەتروشی قاتڵی کاک سلێمانی موعینی، خەلیل شەوباش، دڵشاد ڕەسوڵی، قادر شەریف و ٥٥ شۆڕشگێڕی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

٢- عیسا سوار قاتڵی ١٢ کادری ڕووناکبیر و بێگوناحی شیوعی.

٣- تەحسین شاوەیس قاتڵی مامە ڕیشە و دەیان پێشمەرگە و خەڵکی بێگوناحی کورد.

٤- جەماڵ مۆرتکە قاتڵی ٧٧ ڕۆژنامەوان و گریلای بریندار لە هەولێری ١٩٩٧.

٥- مەسعود و ئیدریس بارزانی قاتڵی ٣٣ پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە لە دۆڵی بایزاوای شنۆ لە ١٩٨١، و بەرپرسی تیرۆر و ڕادەستکردنەوەی ٦٠ ڕێبەر، کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە ساواکی شای ئێران.

٦- کەماڵ کەرکوکی، سامی عەبدوڕەحمان، فازل میرانی و کەریم سنجاری قاتڵانی عەلی عەسکەری، حسێن بابا شێخ ئیزەدی، دوکتور خالید و ٧٠٠ پێشمەرگەی یەکیەتی لە هەکاری ١٩٧٨.

٧- هەباسی بایز ئاغا (ئەنفالچی سەدام و بەکرێگیراوی بارزانی).

٨- قاسم ئاغای کۆیە (ئەنفالچی سەدام و بەکرێگیراوی بارزانی).

٩- عەلی عەونی (قوونلێس و بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی).

١٠- عەلی تەتەر (قوونلێس و بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی).

١١- سدقی هاریکی جاسوسێکی بادینی کە حەوت گەریلای لە ماڵی خۆی کاتی میوانی کوشتن و هەشت هاوڵاتی دیکەشی بۆ تورک و پاراستن کوشتون.

١٢- حوسێن یەزدانپەنا (بەکرێگیراوی میتی تورک و پاراستنی بارزانی).

١٣- حامید گەوهەری کۆنە ساواکی، دەرکراو لە لایەن دوکتور قاسملو لە حیزبی دێموکڕات، قوونلێسی بارزانی و موچەخۆری بندیواری بنەماڵەی بارزانی.

١٤- عەلی ڕووزەبان جەوانمەردی کۆنە بەگ و گەی (gay) مەهابادی و جاسوسی میتی تورک و پاراستنی بارزانی.

١٥- زۆربەی پەیامنێران و بێژەرانی تەلێویزیۆنەکانی ڕووداو و کوردستان٢٤.

١٦- جاسوسەکانی دەسگای پاراستنی پارتی دێموکڕاتی بارزانی کە هاوزەمان جاسوسی تورکیا و گشت دوشمنانی گەلی کوردن.

١٧- کوردە داعش، ئیخوان، سەلەفی و ژن دزەکان کە خەریکی گەوجاندن و برشاویکردنی مێشکی جەماوەری کوردن.

١٨- عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ڕێبەرانی ئەنەکەسەی بەکرێگیراوی میتی تورکیا.

١٩- ڕێبەران و ئەندامانی حیزبوڵلای تورکیا (هوداپار).

٢٠- کەماڵ سلێمانی کۆنەجیهادی ڕۆژهەڵات و ئیخوانی ئێستا.

٢١- بابەکر زێباری.

٢٢- دکتۆر ڕێبین سەلام.

٢٣- ڕێبەر ئەحمەد خالید ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکڕاتی بارزانی.

٢٤- فوئاد حوسێن بەگی مەلەکشاهی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکڕاتی بارزانی.

٢٥- خالد ساڵح کوردێکی خەڵکی باشوور کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بەداوە هەتا ٢٠١٢ ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەوسای حکوومەتی هەرێم نێچیروان بارزانی بوو، و لە ٢٠١٢ بەداوە هەتا ئێستا جێگری سەرۆکی زانکۆی "کوردستان" لە هەولێرە.

٢٦- سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە "ئەژی ئەمین"، بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری یەکیەتی کە زانیاری وردی داوە بە دەزگای میتی تورکیا. بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕی کەسانی وابەستەی خۆی لە سلێمانی، زانیاری لەسەر شوێن، ڕێڕەوی هاتوچۆ، تایبەتمەندی ئۆتۆمبێل و هتد فەرماندە و هێزەکانی پەکەکە کۆکردووتەوە و ڕادەستی میتی کردووە. ئەم زانیاریانە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە دۆزینەوەی شوێنی کادر و بەرپرسانی پەکەکە بۆ بەئامانجگرتنیان بە درۆن و تیرۆرکردنیان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە سلێمانی. تورکیا بودجەیەکی بەرچاوی بۆ ئەژی ئەمین دابین کردبوو. دوای ئاشکرابوونی جاسوسی، لە سلێمانی هەڵدێ بۆ هەولێر و لە لایەن بنەماڵەی بارزانی پارێزگاری لێ دەکرێ.

٢٧- ئاوات عەلیار- بەگزادەی عەلیاغای عەلیار (ئەمیر ئەسعەد) ئێلخانیزادە سەرۆکی عەشیرەتی دێبوکری لە بۆکان لە ستەمکارترین ئاغاکانی بۆکان. ئێستا ئاوات عەلیار لە خزمەت میت و پاراستن دایە لە دژی هەر بزوتنەوەیەکی ئازادیخواز و ڕەسەنی کوردی دا.

کێشەی سەرەکی کۆمەڵگای باشور

کێشەی سەرەکی کۆمەڵگای کوردی باشوری کوردستان ئەوەیە کە مستەڕاحەکەی لە سەرەوە و ناوەڕاستی ماڵەکەی دایە. بە کورتی، مستەڕاحەکە لە شوێنی شیاوی خۆی هەڵنەکەوتوە. کۆمەڵگای کوردی باشور لە مرۆڤێک دەچێ کە قوونی لە جێگای سەر و سەری لە جێگای قوون ڕوابێت. جێگای پیسایی مستەڕاح و زێرابە، بەڵام پیساییەکانی ئەم هەرێمە دەبنە خاوەن پۆست و مەقام، مینبەر و میکرۆفون، ڕانت و شۆقە، ویلا و ژیلا. لەم هەرێمە، پیسایی کۆمەڵگا دەرخواردی جەماوەر دەدرێتەوە.

ڕێگا چارەی کۆمەڵگای باشور

تەنیا ڕێگا چارەی گەلی کورد ئەوەیە شوێنی مستەڕاحەکە بگۆڕێ. پێویستە مستەڕاحەکە لەم شوێنە هەڵقەندرێ و لە شوێنی شیاوی خۆی دابمەزرێ. ناوی مستەڕاحی کۆمەڵایەتی گەلانی پێشکەوتوی دونیا حیزب، سەرۆک، وەزیر، شۆڕش، شۆڕشگێڕ، ناسیۆنالیسم، بنەماڵە، خێڵ، شێخ، ئاغا و... نیە. مستەڕاحی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان شوێنگەلێکە بەم ناوانە ناسراوە: زیندان، ئۆردوگای کاری زۆرەملی، ئۆردوگای پەروەردەی دوبارە، شوێنی ڕاگواستن و دوورخستنەوە و شاربەدەرکردن، تاراوگە، تەبعیدگا...

مردن باشترین دیاری مرۆڤە خراپەکانە بۆ کۆمەڵگا، چونکە لە دوای مردن نەک هیچ خراپە و ئازارێک بە مرۆڤ و تەبیعەت ناگەیێنن، بەڵکە لەشی بۆگەنیویان دەبێتە خۆراکی زیندەوەرانی بچوکی دیکە و ئەم زیندەوەرانەش دەبنە خۆراکی گژ و گیا و هۆکاری تازەبوونەوەی ژیان. بەڵام شکم لەم وتەیەی خۆم هەیە؛ لە قووڵایی ناخم دا نیگەرانم. ترسم هەیە لەشی ئەمانە هەڵگری توخمات و دی ئێن ئای زۆڵی و پەستی بێت. دوای ئەوەی کە لەشیان بوو بە خۆراکی میکڕۆب و کرم و... زاتی خراپیان ببێتە بەشێک لەم زیندەوەرانە. ئەم زیندەوەرانەش کە دەمرن و تێکەڵ بە خاک دەبنەوە، زاتی خراپیان لە ڕێگای خاکەکە دەبێتە خۆراکی ڕوەک و دارەکان. زاتە خراپەکەیان لە ڕێگای گژ و گیا و دار و میوەکان بچێتەوە ناو لەشی مرۆڤەکان و دیسان خراپەکاری و جاسوسی و پەستی... کۆمەڵگا نەخۆش و نیوەمردوو بکاتەوە.

پەراوێز

١- تابڵۆی بەناوبانگی "ئاودەستی گشتی" کاری نیگارکێش "واسیلی شولژنکۆ". کۆمەڵگا بە گشتی وەک مرۆڤ وایە. خۆراکەکانی فکری کۆمەڵگا ناسراون بە فەرهەنگ، کەلتور، باوەڕ، هزر، چۆنیەتی بیرکردنەوە و لێکدانەوە، پیرۆزیەکان، ئایدۆلۆژیا، حیزبایەتی و... لە باشوری کوردستان، بەشی زۆری ئەم خۆراکە فکریانە ماوە بەسەرچوو، برشاوی و ژاراوین. کۆمەڵگا بەم خۆراکانە نەخۆش دەبێ و تەنانەت ئەگەری مردنیشی هەیە.

٢- لە ١٧ی ٥ی ١٩٩٧ بە سەرکردایەتی ئەم جەماڵ مۆرتکەیە و بە ئیعازی میتی تورکیا لە ناو شاری هەولێری پایتەخت، ٧٧ لایەنگری پەکەکە کە خەڵکی هەرچوارپارچەی کوردستان بوون – لە دکتۆر و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس – کوشتن. هەندێک لە کەسەکان بە برینداری لە سەر نەخۆشخانەی ڕزگارییەوە بە دەستی خۆی خستیانیە خوارەوە. ئێستاش تەرمی کوژراوەکان نەدراوەتەوە بە خاوەنەکانیان و دەوترێ ئێستاش تەرمەکان لە لای کارگەی قیرەکەی هەولێرە. ئەوەی خەڵکی هەولێرە و لەو کاتەدا ژیاوە، ئاگاداری ئەم ڕاستیەیە.

٣- مەڵا ڕەسووڵ پێشنماز: بۆ مێژوو با هەموو خەڵک ئەوە بزانێ ئەو برادەرانەی پاش ماوەی جوڵانەوەی ١٩٦٧ و ٦٨ ئەگەر خۆیان نەگەیاندبا بە کرەجۆ لای مەکتەبی سیاسی کۆنی پارتی، هەموویان بە دەردی ئەو برادەرانە دەچوون کە ڕادەست کرانەوە. فەقێ ڕەسووڵ ناسراو بە (پیرەباب) خەڵکی گوندەکانی نێوچوان و ئەحمەدبریوی ناوچەی لە جوڵانەوەی ١٩٦٧ و ٦٨ دا بەشدار بوو، یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی شەھید مەلا ئاوارە بوو. بە دوای شەھیدبوونی شەھیدان کاک سولێمان و عەبدولا موعێنی و سولێمان شەریفزادەدا، لەگەڵ تێکرایی پێشمەرگەکان لە سەر بەڵێنی بەڕێوەبەرانی شۆڕش هاتنەوە و خۆیان ڕادەستی بەرپرسانی شۆڕش کردەوە، ناردیانن بۆ هێزی دەشتی هەولێر. دوای گیران و ڕادەستکردنەوەی شەھید ساڵح لاجانی و هەڤاڵەکانی، ئەگەر وریایی و تێبینی پیرەباب نەبایە، ئەویشوو زۆر لە برادەرەکانی دیکەش بە دەردی باقی شەھیدەکان دەچوون کە ڕادەست کرانەوە، بەڵام هەر ئەو شەوەی کە داوایان کردبوون بچن بۆ هێزی هەولێر، ئەو بە هەڤاڵە پێشمەرگەکان دەڵێ: "ئەمن بزانم ئەوە فێڵە، با خۆمان دەرباز بکەین"، ئیتر هەر ئەو شەوە خۆیان دەگەینە دەوروبەری چەمچەماڵ و لەوێشرا بۆ سلێمانی. ٦ ژوئن ٢٠٢٠

https://www.facebook.com/rasool.pishnemaz.53

- https://hawlati.co/page_detail?smart-id=29397

٤- سدقی هاریکی تاوانبارێک کە دەستی لە خوێنی ١٨ هاوڵاتی و گریلا دا هەبووە. بە پێی سەرچاوەیەک لە ناوچەکە، لە نەخۆشخانەی ئامێدی جەنازەکەی بینراوە کە شوێنی فیشەک پێوە دیار بووە، ئاشکرابوو سدقی لە شوێنە گەشتیاری شێرانک بە ٢ گولە کە بە سەری کەوتوون کوشتووە. سدقی هاریکی زێباری لە ناحیەی دێرەلوک ناوچەی ئامێدی، لە ناو شەڕی ناوخۆدا بە ناوی بازرگانی لەگەڵ هەڤاڵان بە ساڵان خەریکی سیخوری و نامه‌ردی بووە و لە ڕێی ناجوامێری و خیانەت و مرۆڤفرۆشیەوە لە ژێر سایەی خیانەتپەروەری ماڵی مەسعود و کوڕەکانی، لەم دواییانە ئیتر دەبێتە بە سەرمایەدارێکی گەورە لە ناوچەکە. سدقی لە ساڵی ١٩٩٩ لە کۆتایی شەڕی خیانەت، ٧ هەڤاڵی گریلا دەباتە بۆ ماڵی خۆی و سوفرەی خواردن بۆیان دادەنێت و دەچێتە سەر بانی ماڵەکە و ڕۆمانە بەردەداتە ناو سوفرەکە و هەر ٧ هەڤاڵ شەهید دەبن، تەنانەت جەنازەکانیش بە تراکتۆرێک دەگوازرێنە شوێنەک و لە یەک شوێن فڕە دەدرێنە ژێر بەرد و خاک. ئەم پیاوە پێش تاوانی شەهیدکردنی ٧ هەڤاڵ، دیسان بە یەک جار ٧ پیاوی خەڵکی ناوچەکەی گولەباران کردبوو، تەنیا لە سەر کێشەی ئاوی باغ و کشتوکاڵ. چەندین کەسی تریش هەر بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بە دەستی سدقی هاریکی کوشتوون کە هەژماریان بۆ تا ١٨ ژن و پیاو مەزەندە دەکرێ. تاوانی ناجوامێرانەی کوشتنی ٧ گریلا لە سەر سوفرەی نانخواردن لە ماڵی خۆی، تراژیدیایەکە کە هەرگیز لە هیچ کلتور و نەریتێک ڕووی نەداوە و تا ئێستاش ئەم تراژیدیایە وێردی سەر زمانی خەڵکی ناوچەکەیە و لە بیر نەکراوە و ناکرێت. بۆیە پێویستم بینی ئەمڕۆ لە ڕۆژی تۆپینی ئەم ناجوامێرە بە بیری بهێنینەوە و ئەم گولەبارانکردنە بە پیرۆز بنرخێنین. کوشتنی ژنێک و بە زۆر بە زەواجدانی کچەکەی لەگەڵ "هەرمان"ی کوڕی خۆی، کوشتنی خەڵکی مەسیحی، کوشتنی شۆڕشگێرانی کورد، بە گرتندانی زۆر وەڵاتپارێز و بە کوشتندانیان بە دەستی میت و کۆردینە و سیخوری بە درێژایی ٣٠ ساڵ بۆ میت، و بڕینی بێ هەژماری داربەڕوو و وێرانکردنی سروشت و ڕێگابردن بۆ شوێنە هەستیارەکانی شاخاوی بە چاوساغی بۆ تورک، بەشێکن لە تاوانە زانراوەکانی ئەم لەعنەتیە.


نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی دا (پانتورک، ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ، ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز)

تهران و کردستان، عمقِ استراتژیکِ همدیگر