چوار پیلانی میت و بارزانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا
چوار پیلانی میت و بارزانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا 1- نەورۆزی کۆلن – ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٥ شاری کۆلنی ئا ڵ مان بە دەیان ساڵە قەڵای سەرەکیی لایەنگرانی پکک لە ئەوروپایە و زیاتر لە یەک ملیۆن کوردی باکوور لە ئاڵمان دەژین. میت بە تێچووی ملیۆنان یوورۆ و بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک گرووپی نزیک لە پارتی، بە زۆر وێنەی مەسعود بارزانی و ئاڵای پارتی لە ناوەندی مەیدانی نەورۆز بەرزکردەوە و بە ئەنقەست ئاڵای ڕەنگی و وێنەی ئۆجالانیان لابرد. ئامانج دروستکردنی ئاڵۆزیی گەورە و پەلاماردانی یەکدی بوو. کەسایەتییە ناسراوەکانی پارتی لە ئەوروپا بە فەرمانی میت ڕۆڵی «قوربانی»یان بینی بۆ دروستکردنی دیمەنی «هێرشی لایەنگرانی پکک». دوو ڕۆژ دواتر، لە ٢٣ی ئازار، بارزانی خۆی پەیامێکی توند بڵاوکردەوە و گوتی: «دەستێکی پیس هەوڵیدا جەژنی نەورۆز تێکبدات… بەڵام ڕێبازی وەفاداری بە کوردستان و دەوڵەت سەرکەوت». ئەم پەیامە وەک هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پکک و مشروعیتدان بە سیاسەتی تورکیا لێکدرایەوە . 2- پرۆسەی ئاشتیی ساختە و مەرجی چەکدانانی هەسەدە لە سەرەتای ٢٠٢٤ەوە دەوڵەت باغچەلی (سەرۆکی مەهەپە و هاوبەشی حکومەتی ئاکپارتی...