کوردایەتی ئایدۆلۆژیای نوێ¬دەرەبەگایەتی
کوردایەتی
ئایدۆلۆژیای نوێدەرەبەگایەتی
(Neo-feudalism)
بۆ چاپ یان خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە فایلی👈PDF دابەزێنە👈PDF
نێوەرۆک
1. پوختەی
وتار
2. ناسیۆناڵیسم
یان نوێ دەرەبەگایەتی؟
3. ناسیۆناڵیسم
ئایدۆلۆژیای بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ
4. ژینگەی
ئابوری ناسیۆناڵیسمی کوردی
5. فیۆداڵیسمی
نوێ(Neo-feudalism) لە
کوردستان
6. پێگەی
چینایەتی حیزبەکانی هەڵگری ناسنامەی ناسیۆناڵیستی کوردستان
7. باشوری
کوردستان شەرمەساری مێژوو
8. چوارقۆناغی دەسەڵاتی نوێ دەرەبەگایەتی
11. ٣-
شۆڕشی ئەیلول
13. ڕێژەی
سەروەتمەند و سەرمایەدار لە کوردستان
14. جیاوازی
سەروەتمەند و سەرمایەدار
15. تایبەتمەندیەکانی
چینی دەستڕۆییشتوو و سەردەستی کورد
16. دوو نمونە
لە دوو توێژی جیاوازی "سەرمایەدار" و "سەروەتمەند"
17. فیۆداڵیسمی
نوێ(Neo-feudalism)
18. کوردایەتی
بەرهەمی دەرەبەگایەتی نوێ(Neo-feudalism)
19. دابەشکاری
چینایەتی لە کوردستان
20. چینی
سەردەست
21. چینی
ژێردەست
22. نوێنەرانی
سیاسی چینی سەردەستی(فرادست) کوردستان
23. یەکیەتی
نەتەوەیی کوردستان( خەونێکی نەزۆک)
24. دوشمن
یان ڕەقیب؟
25. پێگەی
ژن لە سیستمی کوردایەتی دا
26. ژنکوژی لە باشوری
کوردستان
27. پۆست
و مەقام لە سیستمی کوردایەتی دا
28. پێشەوا
و مەرجەعی کوردایەتی
29. جیاوازی
کوردایەتی باشور لە گەڵ پاڕچەکانی دیکەی کوردستان
30. فرۆشتنی
خەونێکی نەزۆک بە خەڵکی کورد (دەوڵەتی کوردی)
31. پێنج
پێشنیازی بونیادنانی دەوڵەت-نەتەوە
32. شکستی
سیستمی دەوڵەت-نەتەوە
34. شێری
ناو ماڵ و ڕێوی دەرەوە
36. یەک نوێن و دوو خەونی جیاواز
38. پاشخانی
مەزهەبی ڕەوتی ڕاستی سونەتی کوردستان
39. فەرهەنگ و کەلتوری کۆمەڵگا لە ژێر سیستەمی کوردایەتی
41. کوردی
ڕۆژهەڵات لە بەر دەم سێ مەترسی دا(پانتورک، دێموکڕات، ئیخوان)
42. جیاوازی
ناسیۆناڵیسمی فارس و پان تورکیسم
43. کرۆنۆلۆژی(خەتی زەمان) هاوژیانی
بنەماڵەی بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان
44. گەلی
کورد لە نێوان دوو بژاردە
45. ڕێگای
سێهەم(یەک هەنگاو بۆ پشتەوە، دە هەنگاو بۆ پێشەوە)
46. خەڵکی
کورد لە نێوان دوو ستەمکار
پوختەی
وتار
سەد ساڵە چینی سەردەستی کۆمەگا[1] لە ناوچەکانی سونینشینی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک دۆڵپا[2] سواری جوڵانەوەی نەتەوەیی بوە.
بەرژوەندی ئابوری و پاشخانی فکری ئەم چینە لە بنەڕەتڕا
لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەردەم ناکۆکە و ئاسۆی فکری لە ئیمارەتێکی
دواکەوتوی ژێردەستی داگیرکەرێکی کوردستان تێپەڕ ناکات.
ناسیۆناڵیسم دیاردەیێکی دەورەی سەرمایەداری و مۆدێڕنیتەیە،
بەڵام کوردایەتی حیزبە سونەتیەکانی کورد، ماهیەت و نێوەرۆکی پێشمۆدێڕنیتەی
هەیە. درێژەی کەلتور و سیاسەتی پێش سەرمایەداریە (میرنشینی،دەرەبەگایەتی و
فیئۆداڵیسم) لە فۆڕمێکی نوێ دا.
زۆرینەی ئەو حیزب و ڕەوتە سیاسیانەی بە ناوی
ناسیۆناڵیستی نەتەوەی کورد ناسراون، نوێنەری چینی بێبەرهەمی سەردەستی کوردن کە لە پشت
ڕووپۆشی نەتەوەخوازی، دژی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد، ڕۆڵ دەگێڕن؛ و بەتاڵن لە هەر خەونێکی ئەمڕۆی ئینسانی وەک: دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئازادی و پێشکەوتنخوازی و تەنانەت سەربەخۆیی.
لەم وتارە دا، بزاڤی ئەم هێزانە کە لە بنەڕەت دا ناسیۆناڵیست نین، ناو نراوە "کوردایەتی دیوەخان"
گرینگترین بەڵگە بۆ سەلماندنی دروستی ئەم بیرۆکەیە، ڕێبازی بنەماڵەی بارزانیە. ئەم بنەماڵەیە (وەک ڕێبەری
ڕووحی و مەرجەعی کوردایەتی) لە شێست ساڵی ڕابردوو دا، لە گەڵ گشت دەوڵەتانی
داگیرکەری کوردستان بۆ سەرکوتی ئازادیخوازان، نوێخوازان، هۆگرانی ئازادی و
نیشتمانپەروەرانی چوارپارچەی کوردستان لە هاوکاری و هاوژیانی ئیستڕاتژیک و
بەردەوام دابوون و هەن.[3]
حیزبە سونەتیەکانی
دیکەی کوردستان هێندێک لەترسان، لەبرسان و فەقیری
فکری؛ بەڵام زۆرتر لەبەر ماهیەتی چینایەتی هاوبەش، بونە برا چکۆڵەی پارتی بارزانی(وەک ی.ن.ک).
یان نانخۆر و شایەری دیوەخان(وەک دێموکڕاتەکان و ئیخوانەکانی چوار
پارچەی کوردستان، حیزبی سوسیالیست و ئەنجومەنی
نیشتمانی کوردستانی سوریە، پارتی ئازادی حوسێن یەزدانپەناه و....
سی
و پێنج ساڵ دەسەڵاتی کوردایەتی لە باشور،
پڕە لە دەرسی بێئەندازە بەنرخ. پێویستە خەڵکی کورد لە ژێر ڕووناکی چرای ئەم
مێژویە دا، گەورەڕێگای خۆی بەرەو دواڕۆژی ڕوون دیاری بکات. ئەزمونی باشور،
بە پێی ئامار و داتاکان، پێمان دەڵێ کە؛ ڕادەی زیان و زەرەکانی
ڕێبازی کوردایەتی دیوەخان، زۆر زیاترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەکانی داگیری
کوردستان.
کوردایەتی وەک ئایدۆلۆژیای چینی سەردەستی
کورد(لۆمپەنبورژوازی کوردی)، بە هۆی ماهیەتی چینایەتی، نەک هەر یەکسان نیە لە گەڵ
ناسیۆناڵیسم، بەڵکە دژی ڕزگاری نەتەوەیە.[4] ئەم تەریقەتە هەمیشە بەشێک بوە لە گەمەی سیاسی دوشمنانی کورد.[5]
ناسیۆناڵیسم یان نوێ
دەرەبەگایەتی؟
حیزبە سوننەتیەکانی کورد خۆیان بە ناسیۆناڵیست(نەتەوەیی)
پێناسە کردوە. ئایا پێناسەی ناسیۆناڵیستی ئەم حیزبانە بنەما و بنچینەی ڕاستەقینەی
هەیە؟
نەتەوە و نەتەوایەتی دیاردەیەکی نوێی ئابوری و
کۆمەڵایەتیە کە دوای دەرکەوتنی مۆدێڕنیتە و سەرکەوتنی شۆڕشی پیشەسازی و ژێرکەوتن و
داڕمانی سیستەمی ئاغایەتی و فیۆداڵیی هاتۆتە ئاراوە.
دوای دەرکەوتنی شۆڕشی پیشەسازی ڕێکخستەی کۆمەڵگا لە خێڵ و
هۆزەوە گۆڕا بۆ گەل و نەتەوە.
بۆ ئەوەی خانوو قایم بێت و نەڕوخێ خشتەکانی بە چیمەنتۆ(سیمان)
پێکەوە دەچەسپێنن. ئایدۆلۆژیا کارکردی چیمەنتۆی خانووی هەیە بۆ بە یەکەوە گرێدانی
تاکەکانی کۆمەڵگا.
پێش مۆدێڕنیتە ئایدۆلۆژیای کۆمەڵگاکان لە سەر
تەوەرەکانی(محور) هاوخێڵی، هاوقەبیلەیی، هاو زمانی و هاو ئایینی دامەزرابوون.
سیستەمی نوێی سەرمایەداری بۆ داڕشتن و گەشەی خۆی پێویستی
بە ئایدۆلۆژیایەکی تازە هەبوو. نیاز دایکی داهێنانە(اختراع). ئەم نیازە تازەیە بوو
بۆ هۆکاری ئافراندنی ئایدۆلۆژیای ناسیۆناڵیسم.
ناسیۆناڵیسم
ئایدۆلۆژیای بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ
ناسیۆناڵیسم، ئایدۆلۆژی سەرمایەداری بەرهەمهێنەری
ناوخۆیە کە لە سەدەی هەژدەی زایینی لە وڵاتانی ئوروپایی سەری هەڵدا.
سەرمایەداران بۆ گەشەی پیشەسازی و زیادکردنی
بەرهەمی ناوخۆ، پێویستیان بە ئایدۆلۆژیەک بو، کە وەک سمیت(چیمەنتۆ)
هەمو تاکەکانی کۆمەڵگا لە یەک ببەستێتەوە؛ تا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لە خزمەت
ئابوری وڵات دا بن، کاڵای ناوخۆ بکڕن، لە پێناو پارێزگاری نیشتمان حازر بە
فیداکاری بن و بۆ وەدەستهێنانی بازاڕی فرۆش وڵاتانی دیکە داگیر بکەن.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، سەرمایەداری بە نەرم ئامێری(software) ناسیۆناڵیسم توانی کۆمەڵگا لە سەر بنچینەیەکی تازە ڕێک بخاتەوە و لە
سیستمی هەزاران ساڵەی ئەشڕافیەت، دەرەبەگایەتی، ئابووری نەزۆک و ئایدۆلۆژیا نەگۆڕ
و چەقبەستووەکان ڕزگاری بکات. بە یاسا و ڕێسای وەک بەرابەری ژن و پیاو، سیستمی
پەروەردە و بارهێنانی زانستی، ئازادی تاک، هۆمانیسم و... کۆمەڵگا بخاتە سەر هێڵ و
ڕەیلی مۆدێڕنیتە.
ژینگەی
ئابوری ناسیۆناڵیسمی
کوردی
هەر بوونەوەرێک لە ژینگەی تایبەتی خۆی دا دەتوانێ بێتە
ژیان و درێژە بە ژیانی خۆی بدات. لە جەمسەری باشور پەنگۆئەن و لە عەڕەبستان وشتر
دەژیت. لە کوردستان سێو بەرهەم دێت و لە باشوی ئێران خورما.
لە سەد ساڵی ڕابردوو دا بە هۆی دابەشکرانی کوردستان لە نێوان
چوار دەوڵەتی دواکەوتوو، بورژوازی بەرهەمهێنەری کورد مەیدانی
گەشەکردنی پێنەدراوە.
لە کۆمەڵگایەک کە بورژوازی
بەرهەمهێنەری ناوخۆی نیە، ناسیۆناڵیسم کە زادە و بەرهەمی بورژوازی ناوخۆیە،
ناتوانێت بوونی هەبێت. ناکرێ لە پێشدا کچ(ناسیۆناڵیسم) لە دایک بێت و دوایە دایکی
کچەکە(بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ) بێتە ژیان.
فیۆداڵیسمی
نوێ(Neo-feudalism) لە کوردستان
تا ئێستا چوار پارچەی کوردستان سیستەمی دەرەبەگایەتی
کۆنی تێپەڕانەوە. بەڵام سەرمایەداری بەرهەمهێنەر جێگای سیستەمی کۆنی نەگرتۆتەوە.
ئەوەی جێگای دەرەبەگایەتی کۆنی گرتۆتەوە سیستەمی دەرەبەگایەتی نوێیە. دەرەبەگایەتی
نوێ یان فیۆداڵیسمی نوێ
(Neo-feudalism) سیستەمی
زاڵی
ئێستای کۆمەڵگای کوردستانە.
پێگەی
چینایەتی حیزبەکانی هەڵگری ناسنامەی ناسیۆناڵیستی کوردستان
حیزب
و ڕەوتە سیاسییەکانی هەر کۆمەڵگایەک هەڵقووڵاو و نوێنەری چین و توێژەکانی ئەو وڵاتەن.
بە گشتی حیزبەکان ئاوێنە و ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگای خۆیانن.
حیزب
و ڕێکخستەکانی ناسراو بە ناسیۆناڵیستی کورد هەڵقووڵاوی بورژوازی بەرهەمهێنەری
ناوخۆ نین. لە ئاکام دا ناتوانن نوێنەری فکر و ئامانجەکانی ناسیۆنالیسم و
مۆدێڕنیسم بن. ئەم حیزبانە هەڵقوڵاو و نوێنەری چینێکی تازەن بە ناوی نوێ فیۆداڵ (Neo-feudal)
ئامانجیان
پتەوکردن و سەقامگیر کردنی سیستەمێکە کە لە جیهان دا ناسراوە بە دەرەبەگایەتی نوێ یان نوێ فیۆداڵیسمیم(Neo-feudalism)
گرێدراوی
فکری و ئابوری ئەم حیزبانە بە چینی کۆنەپارێز و ئەنگەلی کۆمەڵگای کورد دەیانخاتە
بەرەی دژە بەرژوەندی زۆرینەی خەڵکی کورد(چینەکانی مامناوەند و ژێردەستی کورد)
لە
ئاکام دا ئەم حیزبانە خەتەر و زەرەریان بۆ سەر ژیان و ئازادی زۆرینەی خەڵکی کورد
زیاترە لە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان.
باشوری کوردستان
شەرمەساری مێژوو
ساڵی
١٩٦١عەبدولکەریم قاسم سەرۆک کۆماری دادپەروەر و مرۆڤدۆستی ئێراق خەریکی چاکسازی
کۆمەڵایەتی و ئیسلاحی زیراعی بوو.
مەلا
مستەفا بە پشتیوانی ساواکی ئێران، موسادی ئیسڕائیل و سیای ئامریکا بە ناوی
کوردایەتی دژە شۆڕشی دەرەبەگایەتی لە دژی مۆدێڕنیتە، چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئیسلاحی
زیراعی ڕێبەری کرد.[2]
ئەم
یاغیگەریە بوو بە هۆکاری لاواز بوونی قاسم و دەوڵەتەکەی. لە ئاکام دا ساڵی ١٩٦٣
بەعسی و نەتەوپەرەستەکانی عەڕەب توانیان قاسم و چاکسازیەکانی بۆ هەمیشە لە گۆڕ بنێن.
ماڵ
وێرانی، چەتەگەری، توندئاژۆیی مەزهەبی، بە تاڵان چونی نەوت و گاز، درێژەکێشانی سیستەمی
خێڵەکی، دەرەبەگایەتی و نابەرابەری و ... بوو بە میراتی کورد و گەلانی بەشمەینەتی
ئێراق.
کورد
و هەموو پێکهاتەکانی ئێراق لەو زەمانەوە تا ئێستا لە گێژاوی جەهل، دەمارگرژی و دواکەوتویی
دا دەسووڕێنەوە. بەم شێوەیە کوردی باشور بوو بە شەرمەساری مێژووی خۆی و گەلانی ئێراق.
چوارقۆناغی دەسەڵاتی نوێ دەرەبەگایەتی
سیستەمی
نوێ دەرەبەگایەتی لە سەد ساڵی ڕابردوو دا، چوار دەورە دەسەڵاتی بە خۆیەوە دیوە:
١-حکومەتی شێخ مەحمود
دەوری یەکەمی کوردایەتی لە دیوەخانی شێخ مەحمود
سەری هەڵدا (١٩٢٢- ١٩٢٠). شێخ دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە بۆشایی دەسەڵاتی
ئیمپراتۆری عوسمانی گەییشتە لوتکەی دەسەڵات.
ناوبراو هەم شێخ بوو هەم گەورەترین مڵکدار.
ئاسۆی فکری لە ئیمارەتێکی فیئۆداڵی ئیسلامی سەر ژێردەستی تورکیا یان زلهێزێکی
دەرەوە زیاتر نەدەڕۆییشت. پەراوێزکردن و سەرکوتی ڕووناکبیرانی چەپ و دێموکڕاتی
کورد لەم دەورەیە ڕا دەستی پێکرد.
ساڵی ١٩٢١ حکومەتی دووەمی شێخ مەحمود لە سلێمانی
دروست دەبێت. لەم دەورەیە دا ئاغا و شێخ و مەلاکان، کە زۆربەیان دەست و پەیوەندی
شێخ مەحمود بوون، دژایەتیی خوێندەوار و ڕووناکبیرەکانیان دەکرد. بە وتەی مێژوونووس تۆفیق وەهبی، شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروست کردبوو
کە تۆفیق وەهبیشی تێدا بووە، ناویان نابوون (فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک
کەسانی بێدین سەیر دەکران.
لە
کەسانی ناو لیستەکە جەمال عیرفان وعارف صائیب ڕووناکبیرانی
دژە دەرەبەگی سلێمانی، ساڵی ١٩٢٢ بە دەستوری شێخ مەحمود تیرۆر کران.[3] بە
هۆی جوانەمەرگ بوونی حکومەتەکەی شێخ مەحمود باقی ڕوناکبیرانی ناو لیست لە تیرۆر ڕزگاریان
بوو.
جەمال
عیرفان وعارف صائیب
٢- کۆماری
مەهاباد
حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئاکامی کودتایەکی ناوخۆۆیی چینی دەستڕۆییشتووی مەهاباد لە
دژی لاوان و ڕووناکبیرانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بوو.[4]
دەست
نیشان کردنی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ بە ناوی ڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێران درۆیەکی مێژوییە. لە ڕاستی دا ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢١ کۆمەڵەی ژ ک
دامەزراوە.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە یەکی خەزەڵوەر
واتا ٢٣ی ئۆکتوبەری ١٩٤٥ بە سەرکردایەتی قازی محەمەد و بەشداری دەیان سەرۆک عەشیرە
و کەسایەتی ناوچەی موکریان و خێڵەکانی شکاک و دەوری ورمێ لە سەر جەنازەی کۆمەڵەی ژ کاف دادەمەزرێت.[5]
لەم
زەمانە دا سێ کەس لە بناغەدانەران و ڕێبەرانی کۆمەڵەی ژ ک لە زیندانی دەوڵەتی
ناوەندی ئێران دا حەبس بوون(عەبدولڕەحمانی زەبیحی، قاسم قادری و دڵشاد ڕەسوڵی)
بۆچی
قازی لە وتاری ڕایەیاندنی کۆمار دا بە یەک وشە ناوێکی لە کۆمەڵەی ژ کاف نەهێنا؟[6] دەمەزراندنی
حیزبی دێموکڕات لە غەیابی سێ ڕێبەری ئەسڵی ک ژ ک و ناو نەهێنانی ک ژ کاف لە وتاری
ڕایەگەیاندنی کۆمار جێگای پرسیارە.[7]
قازی
محەمەد دوای شەڕی دووەمی جیهانی لە بۆشایی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی ئێران، بە
هاوکاری ئەرتەشی سوری سۆڤیەت کۆماری کوردستانی (مەهاباد) دامەزراند(١٩٤٦)
قازی محەمەد سەرەڕای خوێندەواری و زانایی بە سەر دونیا دا،
گەورەترین مڵکدار، مەلا و قازی موکریان بوو.
کۆماری
ئازەربایجانی ئێران (تەورێز) دۆست و دەستە خوشکی کۆماری مەهاباد بوو. ئەم کۆمارە
تەنیا ٤٠ ڕۆژ پێش کۆماری مەهاباد دامەزرابوو. لە ماوەی یەک ساڵ تەمەنی دا سیستمی
فیئۆداڵی هەڵوەشاندەوە، زەوی و زاری بە سەر جووتیاران دابەش کرد.
بەڵام
کۆماری کوردستان (مەهاباد) سیستمی فیئۆداڵی وەک خۆی هێشتەوە. تەنانەت بەشی زۆری
وەزیر، فەرماندە و کاربەدەستی کۆمار فیۆداڵ بوون. بۆ نمونە هەر چوار کەسایەتی کە
قازی دەرەجەی ژینڕاڵی پێبەخشین فیۆداڵ یان سەرۆک عشیرە بوون. (حەمە حوسێن خانی
سەیفی قازی- عومەر خانی شکاک- حەمە ڕەشید خانی بانە- مەلا مستەفای بارزانی)
مانگێک
دوای دامەزرانی کۆماری مەهاباد بە دەستوری قازی محەمەد ڕووناکبیری دژە دەرەبەگی
کورد غەفور مەحمودیان بە دەستی هاشم سەعید، سەعید مامە قالە بێستانچی و حەمەدی
مەولودە چرچ تیرۆر کرا.[8]
٣- شۆڕشی ئەیلول
کوردایەتی
دیوەخان لە جێگای ناسیۆناڵیسم و نیشتمانپەروەری
كوردی باشور
تا کودتای ١٩٥٨ی عەبدولکەریم قاسم، لە ژێر سیستەمی دەرەبەگی و عەشیرەتی
دا دەژیا. دێنشین و جوتیاری
برسی و ڕەش و ڕوت، كە
زۆرینەی خەڵكی كوردستانی پێك دەهێنا؛ لە
ژیر ستەم و زۆرداری شێخ، ئاغا و بەگ دا
بوو.
خەڵک ناچار دەکران بە دانی سەرانە، مڵكانە، سوغرە، سورانە، سمتانە، هێلكانە و لە هەندێ ناوچەش
هەر كچێ شوی بكردایە، دەبو یەكەم
شەوی بوكێنی، ببرایە
بۆ سەرجێیی لە گەڵ ئاغاكان.
عەشیرەتەكان بۆ تالان و ڕاو و ڕوت، لەشكریان دەكردە سەر یەكتری. مەڕ، گاگەل و دانەوێڵەیان
بە تاڵان دەبرد
و كوشتار و ماڵ وێرانی لێ دەكەوتەوە.
چینی
ژێردەست هەرچەند
لە سایەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و عەشیرەتی دەچەوساویەوە
و ماف
خوراو بوو؛ بەڵام مەیل
و خۆشەویستی بۆ ئاغا
و عەشیرەتەكەی هەبو. لەبەر ئەوەی لەدەرەوی عشیرەتەکەی
پارێزراو نەدەبوو.[6] ژیانی خەڵكی ڕەش و ڕوت لە "مەمرە
و مەژی" زیاتر نەبو. لەو سەردەمەدا زۆرینەی كورد هۆگری بۆ گەل، خاك و نیشتمان نەبو.
دوای سەركەوتنی
شۆڕشەكەی "عەبدولکەریم قاسم" بە پشتیوانی
كەسانی ڕووناکبیر و پێشكەوتنخواز،
هەلێکی زێڕین بۆ کورد و گەلانی ئێراق هاتە پێش(١٩٥٨). خەڵكی عیراق و
كوردستان لە هەمو شارو شارۆچكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد:
هێزەكەمان ماركسیە
دژی ئیقتاع و ڕەجعیە
هێزەكەمان هێزی گەلە
هی كرێكارو ڕەنجبەرە
فەلاح زەوی خۆیەتی
ئاغا باوكە ڕۆیەتی
شای
ئێران، ئیسڕائیل و ئامریکا پیلانی لەناوبردنی شۆڕشی قاسمیان بە دوو قۆناغ بردە
پێش:
١-
لە کوردستان مەلامستەفایان کردە ڕێبەری ئاغاواتی ناڕازی لە ئیسلاحی
زەراعی(دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران) و لە ژێر ناوی کوردایەتی، شۆڕشی
کۆنەپەرەستانەی ئەیلولیان هەڵگیرساند(١٩٦١)[7]
٢-
لە بەغدا یارمەتی دارایی و ئیسخباراتی قەومی و بەعسیەکانیان دا بۆ کودتا.
کودتاچیەکان توانیان لە هەلی مەشغوڵ بونی قاسم بە شەڕی کوردستان کەڵک وەرگرن و
باشترین و خەڵکیترین حکومەتی ئێراقیان لە ناو برد.(١٩٦٣)[8]
بەشێک
لە بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلا ڕەسوڵی پێشنەماز
سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی باشوری کوردستان:
" بەدوای
هاتنە سەرکاری زەعیم عەبدولکەریم قاسم دا و گەرانەوەی بارزانی نەمڕ، دوای نێزیک بە
دوازدە ساڵ؛ و پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول؛ بە هۆی دەسەڵات وپشتیوانی حیزبی شیوعی
عیراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تین بۆ هاتبوو.
کار
گەیشتبۆ ئەوەی کە موڵکەکانیان بە گوڕیسی لە نێوو وەرزێڕەکان دابەش کەن. بە تایبەتی
لە دەڤەری پشدەر، ڕانییە، قەزای دووکان و بیتوێن دا.
چەند
کەس لە میراودەلیەکان، شێخ حوسێنی بۆسکێن، کاک هەباسی مامەند ئاغای سەرکەپکان و
مام کوێخا سمایلی تەلان، بڕیار دەدەن بچنە بەغدا بۆ ڵای عەبدولکەریم قاسم؛ بۆ
ئەوەی ڕێگا چارەیێک بدۆزنەوە.
کاتێ
دەچنە بەغدا، چەند جار داوای دیتنی عەبدولکەریم قاسم دەکەن؛ ڕێگایان نادا. پاشان
هەباس ئاغا کە دۆستایەتی لەمێژینەی لەگەڵ بارزانی دەبێ، پێشنیار دەکا سەردانی
بارزانی بکەن.
کاتێ
بارزانی ڕێگایان دەدا بە هەموویان داوا لە بارزانی دەکەن چیتر ئاوا دانەنیشێ و بۆ
هەقی کورد! وەشاخ کەوێ"[9]
مام
جەلال تاڵەبانی لە کتێبی دیداری تەمەن، سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی
ئەیلولی ١٩٦١ دەڵێ:
"
...ماوەیێک پێش هەڵگیرسانی شۆڕش،عەشایری کورد لە زۆر شوێنی کوردستاندا، بە هاندانی
مەلا مستەفا هەڵسابون.
لە
ناوچەی سلێمانی عەشایەری جاف، لە ناوچەی سورداش، بازیان، هەمەوەند، حاجی برایمی
چەرمەگا، حاجی قادری سمایل عوزێری، شێخ تەیفوری سەرگەڵو، کوێخا سمایلی تەلان، شێخ
مەحمودی کارێزە، لە ناوچەی شارباژێڕ و خۆشناوەتی و شاخی سەفین کۆمەڵێک عەشایەریتر
هەڵسابون[10]
ئەوەی
ڕاست بێت، ئەو ئاغایانە لە دژی ئیسلاحی زەراعی دروست بون. پارتی لە گەڵ ئیسلاحی
زەراعی بو، بەڵام مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەراعی بو. مەلا مستەفا پشتیوانی ئەو
ئاغایانەی ئەکرد، دژ بە یاسای ئیسلاحی زەراعی و بە کارێکی خراپ و بە خیلافی شەرعی
ئەدایە قەڵەم."[11]
ساڵی
١٩٦١ عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە
مەلا مستەفا دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ
دابین بکات. مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و
دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی.[12]
بەم
شێوەیە ئاغاوات، شێخ و عەشایەری کوردی بە نەهێنی لە ساواکی شای ئێران ئاوس بوون؛ و
بەرهەمی ئەم زەواجە بوو بە مناڵە زۆڵەکەی "کوردایەتی دیوەخان"
لە
ئاکامی شۆڕشی کوردایەتی و هەلپەرەستی عەڕەبە قەومی و بەعسیەکان، عەبدولکەریم قاسم
لە گەڵ گشت چاکسازیەکانی خرایە بن گڵ. ماڵ وێرانی، شەڕ، دواکەوتویی، چەتەگەری،
توندئاژۆیی مەزهەبی، بە تاڵان چونی نەوت و گاز، درێژەکێشانی سیستمی نابەرابەری و
... بوو بە میراتی کورد و گەلانی بەشمەینەتی ئێراق.
مەلا
مستەفا بارزانی باکگراوندی (پاشخان) شێخایەتی، سەرۆک خێڵیەتی و ئاغایەتی هەبوو.مەلا
مستەفا لە ماوەی ١٤ ساڵ(١٩٧٥-١٩٦١) کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەدان سەد
ساڵ گەڕاندەوە دوایە.[9]
دوو
نمونە:
١-
مەلا مستەفا داب و نەریتی ڕەشبەڵەکی(شایی) کوردی قاچاغ کرد. ئەم ڕەسمە
لە دەورەی دایکسالاری بۆ کورد مابۆوە. لە شایی کوردی دا ژن هەڵدەبژێری کە لە
دەستی چ کەسێک هەڵپەڕێ. ئەمەش بەشێک لە مافەکانی ژنی بۆ دەگەڕاندەوە. مەلاکان
لە ماوەی ١٣٠٠ ساڵ دا نەیانتوانیبوو لەناوی بەرن، بەڵام مەلا مستەفا لە شار و
دێهاتی بندەستی خۆی قاچاغی کرد.
٢- ڕەدوکەوتن
و ژنهەڵگرتن ڕەسمێک بو کە لە کۆمەڵگای کوردەواری وەک
دەرگایەکی بچوکی ناڕەسمی کچ و کوڕانی ئازاد دەکرد بۆ هەڵبژارتنی هاوسەر.
مەلا مستەفا ئەم دەرگایەشی بەست و بە پێی قانون کەسانێک ئەم یاسایەیان
پێشێل کردبایە مەحکوم بە ئیعدام دەبون.
هەرچەند
حکومەتی مەلا مستەفا ساڵی ١٩٧٥ ڕووخا، بەڵام ئەم یاسایانە لە
زەینی کۆمەڵگا دا ڕیشەی داکوتا و بوو بە کەلتور.
دوای مەلا، خەڵک
بۆخۆیان (باب- برا- ئامۆزا، مێرد و ...) بە کوشتنی کچ و ژنەکانیان ئەم
کەلتورەیان زیندوو ڕاگرت.
لە
١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ئێستا نزیک
سی هەزار کچ و ئافرەت بە دەستی کەس و کاریان کوژراون.
گۆڕستانێکیی
ژنانی باشور کە لە ئاکامی کەلتوری نێرسالاری کوژراون
لە
مێژووی گەلانی جیهان دا تەنیا دوو جار لە دژی ئیسلاحاتی زەوی شۆڕش کراوە. یەکەمیان
کوردی باشور بە ئایدۆلۆژیای کوردایەتی و دووهەمینیان ئەفغانی بە ئایدۆلۆژیای
ئیسلامی و هەردوکیان بە سپۆنسەری ئامریکا و ناتۆ.
هەڵوەشانەوەی
چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئیسلاحی زیراعی، کووژانەوەی چرای ڕووناکبیری، ڕێشە داکوتانی
کۆنەپەرەستی، هەڵوەشانەوەی شیرازەی کۆمەڵگا، بە تاڵان چونی سەروەت و سامانی وڵات،
مافیا سالاری و چەتە سالاری ئاکامەکانی ئەم دوو یاغیگەریە بوون بۆ کورد و ئەفغانی.
٤- هەرێمی باشوری
کوردستان
باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە مەیدانی ڕمبازدێنی فیۆداڵیسمی
نوێ(Neo-feudalism)[10]
تەجروبەی باشور نیشانی دا، کە فیدڕالیسم بەهەشتی مافیای کوردایەتیە.
بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی
بێگانە.
لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیان ڕووناکبیر و
ڕۆژنامەنوسی وەک سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، ویداد حوسێن، ڕەئوف ئاکرەیی، دوکتور
سیروان، لیسی شمیتی ئاڵمانی، کاوە گەرمیانی، شوکری زەینەدین، جیهان تەها و... تیرۆر
کران.
زۆرینەی ڕووناکبیران،
پەراوێز یان ئاوارەی هەندەران کراون. بەشێکیشیان بوونە موچەخۆر و شایەری دیوەخان. ئەمە
یانی داڕووخانی هزر و فکری کۆمەڵگا.
باشوری کوردستانی ژێر دەسەڵاتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک
الطوایفی)لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشتوکاڵ، خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو،
گاز، سیستمی بانکی، بیمە و پەروەردە[11] فەشەلی
هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی
گەندەڵی جیهان دا جێ دەگرێ.
کوردی باشور تەنانەت خەونەکانیشی لەدەست داوە. لە دەورەی
داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی پێشتر، ناوی منداڵەکانی دەنا ڕزگار، ڕووناک و هەڵمەت.
چونکە لە ڕۆئیای ڕزگاری و ڕووناکی دا دەژیا لە پێناو ئاواتەکانی ئامادەی هەڵمەت و هێرش
بوو.
بەڵام ئێستا ناوی ئوسامە، ئەسرا، سومەیە، زورار، زەید، بیلال،
موسعەب،سەعد، خالید، عومەر، عەبدولمەناف و عەبدول... بەسەر مناڵەکەی دەسەپێنێ.
عەبدولەتیف سەلەفی، عەلی قەرەداغی، عەلی باپیر و عەلی کەڵەکەکان
بونە مەرجەعی تەقلیدی جەماوەر.
پەروەردەی کوردایەتی، کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە دەبا یان پشتەوە؟
ئەم هەرێمە لە ناوەرۆک دا دەوری میرنشینێکی تورکیا دەگێڕێ.
چینی سەرەست و بنەماڵە دەست ڕۆییشتوەکان سەروەت و سامانی سەرزەوی و بنزەوی لە پێناو
بەردەوامبونی ئاغایەتی خۆیان ڕادەستی داگیرکەرێکی دەرەکی وەک تورکیا دکەن[12].
بە پێی ئامار وداتاکان دەسەڵاتی کوردایەتی تەنانەت
بە بەراوەرد لە گەڵ سیستمێکی داخراو، گەمارۆدراو، پڕ لە هەڵە و نوقسانی وەک ئێران تەنیا
بە دەستەواژەی کارەساتبار پێناسە دەکرێ.[13]
بەراوردکردنی دوو سیستم. خشتەی بیست ساڵەی داهاتی
سەرانە، سەرمایەی ون بوو و سەرمایەی دیار لە خزمەت هاووڵاتیانی ئێران
و باشوری کوردستان(٢٠٢٣-٢٠٠٣)
|
وڵات |
نێوانگری(معدل)
داهاتی سەرانە لە یەک ساڵ دا |
سەرمایەی
دیار لە خزمەت هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا |
سەرمایەی
ونبوی هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا |
سەرمایەی
ونبوی هاوڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد |
سەرمایەی
دیار لە خزمەت هاو وڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد |
|
ئێران |
٤٠٠٠
دۆڵار |
٢٨٠٠
دۆڵار |
١٢٠٠
دۆڵار |
٣٠٪ |
٧٠٪ |
|
هەرێمی
کوردستان |
٧٠٠٠
دۆڵار |
٢١٠٠دۆڵار |
٤٩٠٠دۆڵار |
٧٠٪ |
٣٠٪ |
دەبینین
کە لە ئاکامی گەندەڵی ناوخۆیی و سیاسەتی دەستێوەردانی ئایدۆلۆژیک، سەربازی و
ئابوری دەرەکی ئێران هەر هاووڵاتیەکی ئێرانی ساڵانە ٣٠٪ی داهاتەکەی لە دەست
دەدا(١٢٠٠دۆڵار لە ساڵێک دا)
تای
دیکەی تەرازوەکە نیشان دەدا، لە ئاکامی گەندەڵی ناوخۆ و وابەستەیی بە تورکیا هەر
هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستان، ساڵانە ٧٠٪ی داهاتەکەی لە دەست دەدا (٤٩٠٠ دۆڵار)
نێوانگری(معدل)
داهاتی ساڵانەی تاکە کەسی باشور، نزیک بە دوو هێندەی داهاتی تاکی ئێرانی بوە.
بەڵام خزمەتگوزاری دەوڵەتی هەرێم لە بونیادنان و
گەشەی ژێرخانی ئابوری و دابین کردنی خۆشگوزەرانی، بۆ هەر تاکێکی هەرێم، زۆر کەمتر
لە تاکی ئێرانی بوە.[14]
لە
هەموو جیهان ئاسانکاری دەکرێت بۆ وەبەرهێنەرانی پیشەسازی. بەڵام لە باشوری
کوردستان ئەگەر کەسانی دڵسۆز ویستویانە بە پارە و سەرمایەی خۆیان کارگا و کارخانە
دەمەزرێنن، ناچار کراون لە گەڵ یەکێک لە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی یان
بنەماڵەکانی دیکەی حاکم ببنە شەریک.
ڕێژەی سەروەتمەند و سەرمایەدار لە کوردستان
لە سەد ساڵی ڕابردوو دا لە چوار پارچەی کوردستان
بورژوازی کلاسیک و بەرهەمهێنەر مەیدانی گەشە و گەورە بوونی بۆ نەڕەخساوە.
بەڵام چینی دەستڕۆییشتوو و دەوڵەمەندی بێبەرهەم گەشە و
گەورەبونێکی شێرپەنجەیی بە خۆیەوە دیوە و قورسایی زۆری بە سەر کۆمەڵگا دا هەهە.
بە گشتی
کوردستان پڕە لە سەروەتمەندی بێبەرهەم، بەڵام ڕێژەی سەرمایەداری بەرهەمهێنەری
ناوخۆ لە چەندایەتی و چۆنایەتی (کمیت
و کیفیت)دا لە ئاستێکی نزم
و لاواز دا ماوەتەوە. لە ئاکام دا بورژوازی کوردستان لە بوارەکانی ئابوری و سیاسی
دا دەورێکی نیە.[15]
جیاوازی
سەروەتمەند و سەرمایەدار
جیاوازی زۆر هەیە لە
نێوان سەروەتمەند و سەرمایەدار(سەروەت
و سەرمایە)
سەرمایە بریتیە لە پووڵ، کاڵا و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان
کە لە کەش و هەوایەکی لەبار دا، کۆمەڵگا بەرەو ئەم گۆڕانکاریانە
دەبات:
گەشەی ئابوری، پیشەسازی، نوێبونەوە،
مۆدێڕنیتە، بە دامەزراوەیی کردنی دەوڵەت، بودنیادنانی سیستمێکی پێشکەوتنخواز،
یاسا سەروەر، زانستمیحوەر و شاییستەسالار و هەڵوەشاندنەوەی
پاشماوەکانی کۆت و بەندی دەرەبەگایەتی.[16]
بەڵام سەروەت لە زەوی دا
چەقبەستوو دەمێنێتەوە، زاوو و زێی نیە، نابێتە هۆی گەشەی ئابوری، پیشەسازی،
ئاوەدانی و زانست.
سەروەتی ڕاوەستاو(ثروت راکد)
دەبێتە هۆکاری هەژاری، بێکاری، گرانی، بە فیڕۆچونی سەرمایەی مادی و هێزی کار،
بەستەڵەکی سیاسی و دیکتاتۆری، کۆنەپەرەستی و دواکەوتویی کۆمەڵگا.[17]
تایبەتمەندیەکانی
چینی دەستڕۆییشتوو و سەردەستی کورد
چینی
سەردەستی کورد، سەروەتمەندە؛
بەڵام سەرمایەدار نیە. لە بەرهەمهێنانی ئابوری کوردستان نەخشێکی نیە. ژیانێکی ئەنگەلی
هەیە و بارێکی قورسە لە سەر شانی چینی ژێردەست و گشت کۆمەڵگا.
ئەم چینە سوننەتی، نێرسالار و کۆنەپارێزە.
بەتاڵە لە هەر خەونێکی گەورەی ئینسانی وەک مۆدێڕنیتە، دێموکڕاسی، دادپەروەری
کۆمەڵایەتی، ئازادی، بەرابەری ژن و پیاو، سوسیالیزم و...
نەمانی خۆی لە بە دامەزراوەیی
کرانی سیستمی سیاسی و ئابوری و مۆدێرنیسم دا دەبینێ.
کێشەی ئەم چینە لە گەڵ
دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بۆ ئامانجی ڕزگاری نەتەوەیی و دادپەروەری نیە. بەڵکە ڕەقابەتە
لە پێناو سەروەری و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کورد.
ئەم کێشەیە قووڵ نیە. وەک
ئاغاوات، والی و میرنشینەکانی سەدەکانی ڕابردوو دەتوانن ببنە شەریک و هاوژیانی
ئیستراتژیکی داگیرکەر.[18]
دوو نمونە لە
دوو توێژی جیاوازی "سەرمایەدار" و "سەروەتمەند"
ناسینی
ڕۆڵی دوو توێژی کۆمەڵگا باسەکە ڕوونتر دەکاتەوە
١-سەرمایەدار- خاوەن کارگەی کەوش وەک نمونەیێک لە سەرمایەداری
بەرهەمهێنەری کۆمەڵگا
کەسێک کارگەیێکی بچوکی کەوشی
هەیە و دوو کرێکاری دامەزراندوە. گریمانە دەکرێ کارگەکەی گەورەتر بکاتەوە، لە تێکنۆلۆژیای
پێشکەوتوتر کەڵک وەرگرێ، بەرهەم زیاتر بکات و کرێکاری زیاتر دامەزرێنێ.
ئەم کەسە سرمایەدارە و دەتوانێ وەک تاکێکی چینی
سەرمایەداری بەرهەمهێنەر لە پێشکەوتنی ئابوری، پیشەسازی و... ڕۆڵی گرینگی
هەبێت.
٢-سەروەتمەند-
خاوەن خانوی کرێ وەک
نمونەیێک لە توێژەکانی نوێ فیۆداڵ و لۆمپەنبورژوا
هەزاران سەروەتمەندی خاوەن
خانوی کرێ هەیە. هەر یەک لەمانە تەنانەت ئەگەر خاوەنی هەزار خانوو بن، سەرمایەدار
حیساب ناکرێن. بەڵکە تەنیا بە سەروەتمەند دەناسرێن.
ئەم توێژە نەک لە پێشەسازی،
گەشەی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کار نەخشێکی نیە؛ بەڵکە سەرمایەی وڵات لە حاڵەتی سووڕان
و بەرهەمهێنان بەتاڵ و توشی وەستان و نەزۆکی دەکەن و سەروەتی سەر زەوی دەخەنە ژێر
زەوی.
دەبنە هۆکاری گرانبوونی نرخی
زەوی و خانووی نیشتەجێ بوون. لە ئاکام دا چینەکانی مامناوەند و ژێرەوە ناتوانن
ببنە خاوەن خانووی خۆیان.
پێناسەکردنی ئەم توێژە بە
سەرمایەدار، وەک ئەوە وایە کە کرمی ناو ڕیخۆڵە و ئەسپێ بە بەشێک لە ئەندامانی
جەستەی مرۆڤ بزانین.[19]
فیۆداڵیسمی
نوێ(Neo-feudalism)
بۆ ناسینی ماهیەتی چینی
سەردەستی کورد و حیزبە سونەتیەکانی پارێزەری ئەم چینە پێویستە ئەم دەستەواژەیە شی
بکەینەوە:
"گشت توێژەکانی چینی دەستڕۆییشتوو
و سەردەستی کۆمەڵگا، کە لە زیادکردنی بەرهەمی تێکڕای نیشتمانی(تولید ناخالص ملی،Gross national product ) وەک بوارەکانی بەرهەمهێنانی کاڵای مادی،فکری،زانستی و خستنەڕووی
ڕاژە (سرویس،خەدەمات) ڕۆڵێکیان نەبێت، یان کارەکەیان بەرهەمی بە کەڵکی نەبێت، یان
ئاکامی خراپی بۆ کۆمەڵگا هەبێ لە چینی فیۆداڵیسمی نوێ(Neo-feudalism) جێ
دەگرن."
ئەم چینە(چینی بێبەرهەم و
مفتەخۆری سەردەستی کورد) سەد ساڵ دواکەوتوترە لە سیستمی ئابوری، کۆمەڵایەتی و
سیاسی دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم بە سەر کوردستان. بۆ نمونە گەورەترین
ڕاپەڕینی کورد لە سەدەی بیستم شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ بوو بە دژی ئیسلاحی
زەراعی و چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم.[20]
کۆمەڵگای کوردستان بە پێچەوانەی
وڵاتانی پێشکەوتو، نەیتوانیوە تاریکی سەدەکانی ناوەڕاست تێپەڕێنێ و لە سەر
بنەمایەکی سەردەمیانە خۆی داڕێژێتەوە.[21]
ئێستاش ڕووحی دەرەبەگایەتی بە
سەر کۆمەڵگا دا زاڵە.[22] ئەوەی هەیە، درێژەی سیستمی
ئابوری، فەرهەنگی و سیاسی سەدەکانی ناوەڕاستە لە جل و بەرگی نوێ دا.[23]
ئەم کۆمەڵگایە، بە پێچەوانەی
بیر و ڕای باو، لە دەورەی دەرەبەگی ڕا نەگەییشتۆتە قۆناغی سەرمایەداری. بەڵکە
سیستمی فیئۆداڵی و عەشیرەیی کۆنی کوردی لە دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم و ئابوری،
پیشەسازی و تەکنەلۆژیای ناوچەیی و جیهانی ئاوس بوە.
بەرهەمەکەی مناڵێکی زۆڵی
بێبەرهەم، بێگانەپەرەست، نیشتمان فرۆش و خوێنخۆرە
بە ناوەڕۆکی "نوێ فیۆداڵیسم و لۆمپەنبورژوازی".[24]
کوردایەتی
بەرهەمی دەرەبەگایەتی نوێ(Neo-feudalism)
لە سەدەی بیستەم دا چینی
دەستڕۆییشتوو و سەردەستی کورد بۆ پارێزگاری لە بەرژوەندی چینایەتی خۆی ئایۆلۆژیەکی
ئافراندوە بە ناوی "کوردایەتی".
کوردایەتی لە نێوەرۆک دا دژی
ناسیۆناڵیسم، مۆدێڕنیسم و پێشکەوتنخوازیە.
بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ
تەنیا بە لە گۆڕنانی پاشماوەکانی ئابوری، فەرهەنگی و سیاسی سیستمی کۆنی
دەرەبەگایەتی دەتوانێ دامەزرێ و گەشە بکات.
ئێران و تورکیا دوو نمونەی
مێژوویی سیستەمی دەسەڵاتی بورژوازی لە وڵاتانی دواکەوتوو بوون.(لێرە دا مەوزوع قەزاوەت
لە سەر دیکتاتۆڕی و ستەمکاری نیە و جارێ کارمان بەو بەشەیان نەداوە)
ئەتا تورک و ڕەزا شای ئێران وەک
نوێنەری بورژوازی، یەکەم کاریان سەرکوتی ئاغاوات، خان، بەگزادە، شێخ و مەلای
دەستڕۆییشتوو بوو. بە جۆرێک کە توانیان زەوینەی لەبار بۆ ئیسلاحی زیراعی،
کۆمەڵایەتی و کەلتوری دوای خۆیان ئامادە بکەن.
بەڵام لە کوردستان بە پێچەوانەی
وڵاتانی جیهان، ڕێبەرایەتی
زۆربەی شۆڕشەکانی کورد لە دەست
ئاغاوات، شێخ و مەلا دا بوە و دژی ئیسلاحاتی زیراعی و مۆدێڕنیسم وەستاونەوە و
بوونە مەجەعی کوردایەتی دیوەخان.[25]
دابەشکاری
چینایەتی لە کوردستان
کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی لە دوو چینی سەردەست(٥%) و
بندەست(٩٥%) پێکهاتووە.
چینی
سەردەست
ئەم چینە پێکهاتوە لە ٥%ی جەماوەری کوردستان و بریتییە
لەم توێژانەی خوارەوە: پاشماوەی ئاغاوات، بنەماڵە سوننەیەکدان، دەڵاڵ و
سەوداگەران، بازرگانانێک کە کاڵای ساختەی شارە گەورەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە
کوردستان دەفرۆشن و سامانی سەر زەوی و بن زەوی کوردستان ڕادەستی کارخانە و
بازاڕەکانی ناوەند دەکەن، قاچاخچییە دەست ڕۆیشتووەکان، کارمەندانی دەست ڕۆیشتوو،
بەشێک لە مەلایانی دین فرۆش کە دینەکەیان بۆ سامانی مفت بە کار دەهێنن. بە گشتی
هەموو ئەو توێژانەی ئاسانتر لە خەڵکی ئاسایی داهات بە دەست دەهێنن و لە
بەرهەمهێنانی کاڵا و کارخانە و ئاوەدانیش دا دەورێکیان نییە، سەر بەم چینەن.
لەشکرێکیش بێکارە، مورید، پاسەوان، لۆمپەن، کۆیلە، قەراوەش، نۆکەر، مەیتەر، خزمەتکار، چایچی، شایەر،
زوڕناژەن، ماستاوچی، کیسەکێش، خایەماڵ، جاسوس، جەلاد، گۆ پاڵ بەدەست، چەقووکێش، جاکێش، خۆفرۆش، قەڵەمفرۆش،
مێژووفرۆش، جنێوفرۆش، لە خزمەتیان دان.
چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی چەوسێنەرتر و ستەمکارترە
لە چینی سەردەستی کۆمەڵگای دەوڵەتی ناوەندی.
ناوزەد کردنی چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی بە نوێنەری
بورژوازی هەڵەیەکی گەورەیە.
چینی بورژوازی بەرهەمهێنەر بە پێچەوانەی چینی نوێ فیۆداڵ
داهێنەر و خولقێنەر و مەکینەی مۆدێڕنیتە و پێشکەوتنە.
چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی لە چوار پارچەی کوردستان
چینێکی هەلپەرەست، وابەستە، کڕمۆڵ، ڕزیو، قرخن و ورگنە. دوژمنی ڕۆئیا گەورەکانی
ئینسانی وەک دێموکڕاسی، دادپەروەری، سۆسیالیزمە.
لە بەرامبەر دەوڵەت و دەسەڵاتی ناوەندی خۆبەکەمزان،
ترسنۆک و چەماوەیە. بەڵام لە بەرامبەر چینی هەژار، مامناوەند و ڕووناکبیرانی کورد
دا خۆ بەزلزان، درۆزن، دڵڕەق، ستەمکارە و خوێنڕێژە.
چینی سەردەستی کورد بۆ سەروەری
و چەوساندنەوەی گەل، نیازمەندی پێوەندی لە گەڵ دەوڵەت نەتەوەی حاکم یان دەوڵەت-
نەتەوەیەکی دیکەی ناوچەیە. لە گەڵ داگیرکەران دژایەتی بنەڕەتی و دامەزراوەیی نیە. بە
جیابونەوە لێیان زیندو مانەوەی خۆی دەکەوێتە خەتەر.[26]
تەنانەت ئەگەر باسی سەربەخۆیی
دەکات، ئامانجی ئەوەیە ببێتە میرنشینی وڵاتێکی دراوسێی دیکە. وەک میرنشینەکانی
سەردەمی عوسمانی و ئێران.
نموونەی تازە ڕێفڕاندۆمی
سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە ١٩١٧ دا بوو کە دەیانهەویست باشوری کوردستان بکەنە
میرنشینی تورکیا و میرایەتی خۆیان و بنەماڵەکەیان جێگیر و مسۆگەر بکەن.
چینی
ژێردەست
چینی ژێردەست پێکهاتەیێکە لە
٩٥%ی جەماوەری کوردستان. بەرژوەندی ئەم چینە لە گەڵ خەونە گەورەکانی مرۆڤایەتی وەک
دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئازادی و مۆدێڕنیسم یەک دەگرێتەوە. ئەگەر وشیاری
کۆمەڵایەتی پەرە بستێنێ دەتوانێ دونیایەکی جوانتر بخوڵقێنێ.
ساڵی
٢٠٢٢ ئەم چینە پێشەنگایەتی
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ئێران کرد. بەڵام چینی سەردەست بە هێنانە کایەی مەلا
ئیخوانیەکان و سەرپۆش و ئاڵای بارزانی حەولیان دا بە قیمەتی کۆنەپەرەستەنە کردنی
بزووتنەوەکە سواری مەوجی جەماوەری ڕاپەڕیو بن. حیزبی دێموکڕات و ئیخوان یەکیان
گرت. بەڵام نە لە دژی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو لە دژی ڕووحی سێکۆلار و پێشکەوتنخوازانەی
فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"
یەکیەتی ئیستڕاتژیکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە
گەڵ ئیخوانەکان ٢٠٢٢ لە دژی بزوتنەوەی "ژن،ژیان،ئازادی"
نوێنەرانی
سیاسی چینی سەردەستی(فرادست) کوردستان
حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان وەک هەر وڵاتێک نوێنەری
چین و توێژەکانی کۆمەڵگای خۆیانن.
حیزبەکانی
ناسراو بە دێموکڕات لە چوار پارچەی کوردستان، بەشی دەستڕۆیشتوو و ڕانتخۆری یەکیەتی
نیشتمانی، حیزبە ئیسلامییەکانی ئیخوان، کۆمەڵ و یەکگرتوو و دەعوەت و ئیسڵاح و...
ئەنەکەسە کانی ڕۆژئاوا و ئیسلامییەکانی سەر بە ئەردۆغانی تورکیا و... نوێنەری چینی
سەردەستی کۆمەڵگای کوردین.
بنەماڵەی بارزانی و شوێنکەوتووەکانیان بەرچاوترین
نموونەی توێژی چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردین کە بە ناسینی ماهیەتیان بۆمان ڕوون
دەبێتەوە ئەمانە بە پێچەوانەی ئەو دروشمەی هەڵیان گرتووە، بە هیچ جۆرێک کارکردی
هێزێکی ناسیۆنالیست و نیشتمانپەروەریان نییە.
هاوکاری ئیستڕاتژیک لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان
بۆ سەرکوت و لەناو بردنی ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەرانی وەک کاک سلێمانی موعینی،
خەلیل شەوباش، سەدیق ئەنجیری، سەعید ئاڵچی و دکتۆر شوان و... لە گشت پارچەکان و لە
هەموو دەوران دا نیشانەی ئەوەیە کە ئەمانە ڕۆڵی میرنشینە کۆنەکانی سەر بە عوسمانی
و ئێران دەگێڕن.[27]
دۆستی داگیرکەران و دوژمنی سەرەکی چینی ژێردەست،
ڕووناکبیران و دڵسۆزانی کۆمەڵگای کوردستانن.
ئەزموونی تاڵی چواردە ساڵ دەسەڵاتی خێڵەکی مەلا مستەفا
(١٩٧٥-١٩٦١) ٣٤ ساڵ دەسەڵاتی بنەماڵەکانی بارزانی و تاڵەبانی لە نیوەی باشوور و
نزیک بە دە ساڵ نیمچە دەسەڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە بەشێکی
ڕۆژهەڵات، نیشاندەری ئەم ڕاستییە تاڵەیە...
مامە ڕێشە- تەحسین شاوەیس
یەکیەتی
نەتەوەیی کوردستان( خەونێکی نەزۆک)
ئەگەر ڕئالیستی( واقعگرایانە)
بیر بکەینەوە، ناچارین حەقیقەتێکی تاڵ قەبوڵ بکەین.
یەکیەتی نەتەوەیی کە لە
دەیەی هەشتای زایینی لە لایەن پ.ک.ک دا تیۆریزە کرا و کار و خەباتێکی زۆری بۆ
تەرخان کراوە، بنەمایەکی زانستی کۆمەڵایەتی نەبوە و تەنیا باوەڕێکی خۆشبینانەی
ئیرادەگەرایانە بوە.[28]
هۆکارەکە ئەوەیە کە هێزەکانی پارێزەری چینی سەردەستی
کورد بەرژوەندی خۆیان لە گەڵ هێزەکانی چەپ و پێشکەوتنخواز دا نابینن.
بە پێچەوانە،
بەرژوەندی ئەم چینە زیاتر لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان یەک دەگرێتەوە تا
هێزێکی دیکە کە دژی بەرژوەندی چینایەتی چینی سەردەستی کورد بێت.
ئەم واقعیەتانە نیشان دەدەن کە یەکیەتی نەتەوەیی لە خەون
و خەیاڵێک زیاتر نەبوە و نابێ. مەگەر هێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان بچنە بن باڵی
ڕاستی سونەتی. وەک شیوعیەکانی باشوری کوردستان کە چل ساڵە بوونە کلکی بنەماڵەی
بارزانی. (یەک هەنگاو بۆ پێشەوە، دە هەنگاو بۆ پشتەوە)
دوشمن
یان ڕەقیب؟
حیزبەکانی بەرەی کوردایەتی دوشمنی داگیرکەرانی کوردستان
نین، بەڵکوو ڕەقیبی دەوڵەتی حاکم بە سەر پارچە کوردستانی خۆیانن لە پێناو ئاغایەتی
و سەروەری بە سەر خەڵکی کوردی ناوچەکە.
بەڵام دوشمنی بێ بڕانەوەی ڕووناکبیران و ڕێکخراوەکانی
بەرەی چینی مامناوەند و ژێردەستی کوردن.
ڕەقابەتی چینی سەردەستی کورد بەرانبەر بە دەوڵەت-
نەتەوەی داگیرکەر کورت ماوە و ڕووکێشە.
بەڵام دوشمنایەتی
ئەم چینە بەرانبەر بە فکر و هێزی پارێزەری چینی ژێردەستی کوردستان ڕیشە دار،
قووڵ، بێسنور و بێکۆتاییە.
کاتێک سیستمی پلەداری سەروەت و دەسەڵات، مفتەخۆری و
ڕانتخۆری لە لایەن چینی ژێردەست بکەوێتە مەترسی، ئیتر دژایەتی چینی سەردەست
بەرانبەر بە دەوڵەت-نەتەوەی داگیرکەر کاڵ دەبێتەوە.
چینی سەردەست ئامادەیە لە بەرانبەر دوشمنی
هاوبەش( ڕووناکبیران، چەپەکان و چینی ژێردەست) لە گەڵ دەوڵەت یان
دەوڵەتانی داگیرکەر یەک بگرێت.[29]
تێزی دوکتورینی مەلا مستەفای بێسەواد کۆپی کراوە لە
هاوژیانی میر و سەرۆک خێلەکانی سەدەکانی پێشووی کوردی لە گەڵ دەوڵەتانی عوسمانی
ئێران.
هاوکاری ئیستڕاتیکی شەست ساڵەی بنەماڵەی بارزانی لە گەڵ
دەوڵەتانی ئێران،تورکیا و ئێراق درێژەی ئەم هاوژیانیە کۆنەی چینی سەردەستی کورد لە
گەڵ داگیرکەرانی کوردستانە.[30]
دێموکڕات و ئیخوانەکانی چوار پارچەی کوردستان دوژمنی دەسەڵاتدارانی
فارس، تورک و عەرەب نین. ڕەقیبی ئەوانن لە سەروەری و ئاغایەتی بە سەر کوردەکانی ناوچەی
خۆیان.
کێشەی سەرەکییان ئەوەیە کە خۆیان وەک نوێنەری چینی سەردەستی
کۆمەڵگای کوردستان ئاغا و سەروەری خەڵکی کورد بن، یان لانی کەم لە لایەن دەوڵەتەوە
بەشداریان پێ بکرێت لە دەسەڵاتی سیاسی و ڕانتی ئابووری دا.
بە زمانێکی ڕوونتر ئامانجیان نەهێشتنی ستەمکاری نییە. ئامانجی
ڕاستەقینەیان گۆڕینی ستەمکار و ئاغای غەیرە کوردە بە جێنشین کردنی ئاغای کورد.
لەم نێوە دا بە تایبەت ئامانجی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی
ئێران کۆپی سیستەمی چەتەگەری و کۆنەپەرستانەی باشووری کوردستانە بۆ بەشی سوننە نشینی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شنۆ تا نزیک سنە.
ئاوات و ئامانجیان پتەو کردن و سەقامگیری سیستەمێکە کە لە
جیهان دا ناسراوە بە نئوفئودالیسم
(Neo-feudalism) بە مانای فیۆداڵیسمی
نوێ، بەڵام بە ڕەنگ و بۆنی کوردایەتی.
پێگەی
ژن لە سیستمی کوردایەتی دا
چینی سەردەستی کورد، هەڵگری کەلتوری کۆنەپەرەستانەی
هەزاران ساڵ لەوە پێشە. لە دونیای ئەمانە دا جێگەی ژن لە قوژبنی ماڵەوەیە و مافی
نیوە پیاویشی نیە.
ژن دایکە بۆ بە دونیا هێنانی کوڕان، خزمەتکارە بۆ
مێرد و براکانی، کانگای چیژی سێکسیە بۆ مێردەکەی کە بە خاوەنی دەناسرێ. مێرد
بە پێی دەوڵەمەندی دەتوانێ هەوێی بە سەر بێنێ یان ویلا و ژیلای تایبەتی لە ناوەوە
و درەوەی وڵات هەبێت.
ئاغاواتی فەرمانڕەوای کوردایەتی باشور لە ١٩٩١ تا ئێستا مێشکی
جەماوەریان بە کەلتوری بیابان ئاخنیوە. لە جیاتی شارومەندی وشیار و
ڕووناکبیر؛ کۆیلە و ڕەعیەتی سەرشۆڕ و گوێ لە مستیان پەروەردە کردوە.
مێشکی پیاوەکانیان لە ناو گەڵی ژن و کچەکانیان
چەقاندوە؛ تا بیر و هۆشیان نەگاتە مافە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبای ٢٤
سەعاتە، پێشەسازی و ئابوری پێشکەوتو، دەرمانی خۆڕایی، بیمەی کۆمەڵایەتی، کار، خانوو،
ئازادی و بەرابەری و....
ژنانی کورد لە ناو سیستمی کوردایەتی دیوەخان، هیچ ڕێز و
حورمەتێکیان نیە. تەنانەت ئەگەر بنەماڵەکەشیان سەر بە چینی سەردەست و مافیای
دەسەڵات بێت. چونکە کەلتوری ئەم کوردایەتیە زۆر دواکەوتوترە لە چینی
سەردەستی دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە.
بنەماڵەی بارزانی وەک مەرجەعی کوردایەتی دیوەخان و
ڕێبەری چینی سەردەستی کورد، تا ئێستا قۆناغی شێخایەتی، دەرەبەگایەتی و کەلتوری
نێرسالارییان تێپەڕ نەکردوە و نایکەن.
مەلا مستەفا باوکی ڕووحی کوردایەتی سەبارەت بە پێگە و
مافی ژن دەڵێ:
" ژن دەبی شێوێ خۆ لێنێ، دەڤرێ خۆ بشوا، نانێ
خۆ بکا، زارۆکێ خۆ مەزن بکا و گانێ خۆ بدا"
ئەم ڕێبازە، بێجگە لە ژێر چەپۆکی و چارەڕەشی، چ دیاریەکی
بۆ ژنانی کورد پێیە؟ لە ژێر سێبەری ڕەشی ئەم کەلتورە دا، ئێستا ژنانی بارزانی
لە ژنانی عەرەبستان داپۆشراوتر و بێ مافترن.
ژن لە ڕوانگەی کاهینەکانی دیوەخانی کوردایەتی
ژنکوژی لە باشوری
کوردستان
پێش دەسەڵاتی کوردایەتی، کوشتنی ساڵانەی ژنان لە هەمو
باشور نەدەگەییشتە بیست کەس.
بەڵام ئێستا ساڵانە سەدان ژن بە
دەستی ، باوک، برا و مێردەکانیان دەکوژرێن و بنەماڵەکانیان بۆ پاراستنی ئابڕوی
خۆیان لە ژێر ناوی خۆکوژی، وەرگەڕانی سەیارە(ماشێن) کەوتنە خوارەوە لە بڵیندایی،
نەخۆشی جڵدەی دڵ و مێشک، ژەهراوی بون بە گاز، دوکەڵ و پاککەرەوەکان لە حەمام و ...
پەردەپۆش دەکەن.
کەمتر لە ١٠٪ی ئەم تاوانانە
ئاشکرا دەبن. بۆ نمونە لە مانگی ڕەشەمەی(ماەس)٢٠٢٢ ناو و چۆنیەتی کوژرانی ئەم پێنج
ژنە ئاشکرا کران.
پۆست
و مەقام لە سیستمی کوردایەتی دا
لە سیستمی کوردایەتی دا پۆست و مەقام بە پێوانەی
شایستەسالاری دابەش ناکرێ. تەنانەت پێگە و جێگەی نۆکەر، پاسەوان و
جانتاهەڵگرانی بەگزادەکانی کوردایەتی ئاسان بە دەست نایەت.
مامۆستای قوتابخانە کە بۆ موچەی دواکەوتوی هاتۆتە سەر شەقام،
کەوتۆتە بەر شەپی کوردی!
ئەوانەی کە دەبنە نۆکەر، پاسەوان و کاربەدەستی دەسەڵاتی
کوردایەتی دیوەخان؛ لە پێشدا دەبێ حەوت خانی ڕۆستەم؟ نا؛؛؛ بەڵکە حەوت خانی
خۆفرۆشی، گەلفرۆشی، بێشەڕەفی، خیانەت، جاسوسی، تیرۆری کەسایەتی ڕووناکبیران, کوشتنی
ڕۆژنامەنوس و ئازادیخوازان تێپەڕێنن.
گەر شاعیرێکی گەورە بی وەک خالید ئاغای حیسامی، کە سەدیق
ئەنجیری کادری ڕووناکبیری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ماڵ و میوانی تۆ دا
بە دەستی پاراستنی بارزانی تیرۆر بکرێ؛ دەبێ تا مردن بێدەنگی هەڵبژێری.
یان وەک مامۆستا هەژار لە شاعیری نەتەوەیی قازی
محەمەد تا ئاستی شایەری دیوەخانی بارزانی دابەزیە خوار و لە جیاتی
قاتڵ(مەلامستەفا) قوڕبانیەکە(سلێمان موعینی) تاوانبار بکەی و بۆ بەژن و باڵای
مەلا و کوڕەکانی شێعری بە قەوەت بهۆنیەوە.
ئەوکات دەتوانی تا مردن لە بن سێبەری کوردایەتی بە عیزەت
و ئیحتڕام بژی. دەنا وەک ماۆستا هێمن دەتکەن بە پیرە جاش و لە دۆڵەتوی سەردەشت
زیندانیت دەکەن.
کارنامە
"سەعید ئاڵچی و دوکتور شوانی میوان
بۆ تورکی کوشتن مەلا مستۆی بارزان
سەدیق، ئەسعەد، خەلیل و سلێمان
ئیدریس کوشتنی بۆ ساواکی ئێران
شەش هەزار کچ و ژنی شەنگال
کرانە جاریە و کەنیزی ئەنفال
فرۆشتنی بە داعش و ئەردۆغان"
کورتەباڵاکەی بلە و بارزان
پێشەوا و مەرجەعی کوردایەتی
پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق ساڵی ١٩٤٦ لە
لایەن هەمزە عەبدوڵا، برایم ئەحمەد و هەڵسوڕاوانی پێشوی حیزبی هیوا دامەزرا.
ڕێبەرانی پارتی بە هۆی دواکەوتویی، عەشیرەیی و
دەرەبەگی بونی کۆمەڵگای باشور، لە خۆیان ڕانەدی ببنە ڕێبەر. چونکە کەلتوری خەڵک
ڕێگای نەدەدا ڕووناکبیر و سەر ڕووت ببنە مەرجەع و ڕێبەری گشتی. بە ناچار
مەلامستەفای بارزانیان کرد بە ڕێبەری ڕەمزی ئەم حیزبە.
ئەو کات مەلا مستەفا بە هۆی شکست لە شەڕی عەشیرەیی
پەڕیوەی ڕۆژهەڵات و دوایەش سۆڤیەت ببوو.
لە دواڕۆژ دا ئیشتبای بناغەدانەرانی پارتی بوو بە هۆکاری
پاکسازی حیزبەکەیان لە خۆیان و ڕووناکبیران(١٩٦٦-١٩٥٩).[31]
لەو زەمانەوە پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق و
کوردایەتی بە گشتی بونەتە مڵکی بنەماڵەی بارزانی.
بنەماڵەی
بارزانی کە هاوزەمان پاشخانی شێخایەتی، دەرەبەگایەتی و عەشیرەییان هەیە، بونەتە
مەرجەع تەقلیدی کوردایەتی چوار پارچەی کوردستان.
دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان، ئیخوانەکان، ٩٩٪ی
ئۆلیگارش، دەوڵەمەندە بێبەرهەمەکان، ئاغاوات، شێخ و سەرۆک عەشێرەکانی کورد؛ مەلا
مستەفا، کوڕ، نەوە و نەتیجەکانی بە پێشەوا و هێمای پێرۆزیەکانی گەلی کورد
دەزانن.
جیاوازی
کوردایەتی باشور لە گەڵ پاڕچەکانی دیکەی کوردستان
ئایا کوردایەتی تەنیا لە باشوری کوردستان و
لە ژێر سێبەری بنەماڵەیی شێخانی بارزانی و تاڵەبانی ئاوا قیزەونە؛ و کوردایەتی
حیزبە سونەتیەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکور جیاواز دەبێ؟
لە بنەڕەت دا کوردایەتی یەک نێوەرۆک، یەک ماهیەت و یەک
ئامانجی نەگۆڕی هەیە. (وەدیهێنانی ئاوات و ئارەزۆکانی چینی سەردەستی
کورد).
کوردایەتی دوشمنی ئاشتی هەڵنەگری دەسەڵاتی
عەڕەب، فارس و تورک نیە؛ بەڵکە ڕەقیبی ئەمانەیە بۆ سەروەری، ئاغایەتی،
میرایەتی، چەوساندنەوەی خەڵکی کورد و تاڵانی سامانی سەر زەوی و بنزەویەکەی.
کوردایەتی بە پێی ماهیەتی نەگۆڕێ خۆی، لە هەر
پارچەیێکی کوردستان بە دەسەڵات بگات، وەک باشوری ئێستا، یەک ئاکامی هەیە.
حیزبە سوننەتیەکانی کوردستان +
ئیخوانەکان، پاشماوەی شێخ، ئاغاوات و سەرۆک عەشیرەکان ڕێبەری سیاسی و مەعنەوی ئەم
چینەن.
فیدڕالیسم یان هەر قەوارەیێکی
کوردایەتی بەهەشتی مافیا و چینی سەردەستی کوردە؛ بەڵام بۆ چینی
مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی
بێگانە.
مارکس دەڵێ: "کرێکاران نیشتمانیان نیە" بەڵام
لە کوردستان ئەوە چینی سەردەستی کۆمەڵگایە کە نیشتمانی نیە.[32]
فرۆشتنی خەونێکی
نەزۆک بە خەڵکی کورد (دەوڵەتی کوردی)
داستانی دەوڵەتی کوردی وەک بەسەرهاتی منداڵێکی هەژارە کە
بیست ساڵ لە حەسرەتی کڕینی دوچەرخەیێک(پاسکیل) دا ماوەتەوە. خۆ ئێستا ئەگەر
بشتوانێ بیکڕێ؛ ئیتر کارکرد، تام و چێژی کاتی خۆی نەماوە. هەرچەند دەورەکەی بەسەر
چوە، بەڵام لێی بۆتە عوقدەیێک کە لە دەروون دا ئازاری دەدات.
ئایا لە سەد ساڵی ڕابردوو دا، دەوڵەتی کوردی یان فیدڕالیسم،
لە جوغڕافیای سیاسی کوردستان ئیمکانی دامەزرانی هەبوە؟ یان تراویلکە و
خەونێکی نەزۆک بوە کە بە خەڵکی کوردیان فرۆشتوە؟ ئایا فرۆشتنی
خەونێکی نەزۆک کاسبیەکی نامرۆڤانە نیە؟
لە درێژەی وتار دا بزانین دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی یان
فیدڕالیسمی نەتەوەیی، جیا لە خەون و خەیاڵ، تا چ ڕادەیێک لە سەر ئەرزی واقیع دا
مومکینە.
پێنج
پێشنیازی بونیادنانی دەوڵەت-نەتەوە
١- جوغڕافیا ٢-نەتەوە ٣-ئابوری ٤-هێز
(سیاسی و سەربازی) ٥-زەمان
هیچکام لە پێشزەوینەکانی جوغڕافیای سیاسی، نەتەوە، ئابوری،
هێز و زەمان بۆ ئامانجی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەی کوردی گونجاو نیە.
لێرە دا بۆ پێشگیری لە درێژبوونەوەی وتارەکە تەنیا
پێشنیازی یەکەم شی دەکەمەوە. دەتوانن درێژەی شیکاریەکە لە پەراوێزی خوارەوە ببینن.[33]
١-جوگڕافیای
سیاسی- کورد میراتگری جوغڕافیایێکە کە بە درێژایی٢٥٠٠ ساڵەی دوای مادەکان بە هۆی
کۆچی نەتەوەکانی دیکە و سیاسەتی دەوڵەتانی حاکم، تەواو شێواوە.
لە
گشت پارچەکانی کوردستان زیاتر لە نیوەی شار و دێهاتەکانی بونەتە ناوچەی کێشە لەسەر.
بۆ
نمونە لە کۆی ١٧ شاری شاری پارێزگای ورمێ ڕۆژهەڵاتی
کوردستان ١٢ شاری خوارەوە لە دوو نەتەوەی کورد و تورک پێکهاتون:
ورمێ،
نەغەدە، سایینقەڵا، تیکاب، سەلماس، ماکۆ، خۆی، پولدەشت، چاڵدران، شوت، چایپارە و میاندواو.
ئەم
شارانە ئەگەرهەزاران ساڵیش ژینگەی کوردەکان بوبن، ئەرزی واقعی ئەمڕۆ پێمان دەڵێ کە
ئەم ناوچانە تێکەڵاوێکن لە تورک و کورد.
نە
تەنیا شارەکان؛ بەڵکە کۆڵان، گەڕەک، دێهات و موچە و مەزرایەکانیشیان تێکچندراون.
سنوری کورد و تورک چۆن و بە چ قیمەتێک دیاری
دەکرێ؟ تورک چەندین دەوڵەتی بەهێزی هەیە و ژمارەیان زۆر لە کورد زیاترە.
چوار
پارچەی کوردستان پڕە لە گرێکوێرەی وەها. کێشەی کوردانی باکوری خوڕاسان، سێ میلیۆن
کوردی نیشتەجێی ئیستانبوڵ، میلیۆنان کوردە دابڕاوەکانی ناوەندی تورکیا، کەرکوک و
ناوچە کێشەلەسەرەکانی ئێراق و باشوری کوردستان چون چارەسەر دەبێ؟
لە
جوغڕافیا شێواوەکەی ڕۆژئاوا (باکوری سوریا) کە زۆر شار و دێهاتی ژمارەی دانیشتوانی
غەیرە لە کورد زیاترە و شارەکانی دیکەشی وەک دورگەی(جەزیرە) ناو گەلانیدیکەن،
چلۆن دەوڵەت-نەتەوەی کورد دروست دەکرێ؟
سنوری
کوردستان لە هیچ لایەک ناگاتە سەر دەریا. کەوتۆتە نێو چوار دەوڵەتی جیهانی سێهەمی
کە قەباڵەی خاوەنداریەتی جوغرافیایەکەیان لە گیرفان دایە و لە لایەن ڕێکخراوی
نەتەوە یەک گرتوەکانیش بە ڕەسمی ناسراون. لەم جوغڕافیایەدا چلۆن و چ دەوڵەتێک
دروست دەبێ؟
ئایا دەوڵەت-نەتە چارەسەری دەرد و ئازاری کۆمەڵگایە؟ وەدیهێنانی خەونەکانی مرۆڤ وەک: ئاشتی، ئازادی، بەرابەری، گەشەی فکری،
مۆدێڕنیتە، دێموکڕاسی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان و... بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست شکستی خواردوە و داڕمانی کۆمەڵگاکانی لێکەوتۆتەوە.
خەڵکانی ئەفغانستان، سۆمالی، پاکستان و تەنانەت باشوری کوردستان
دەوڵەتیان هەیە. بەڵام لە گەلانی بێ دەوڵەت بەختەوەرتر نین. نیشان بەو نیشانەی زۆرترین
ئاماری جێهێشتنی نیشتمان و پەناهەندە بوونیان تۆمار کردوە.
کوردایەتی
و دایکی نیشتمان
ئەزموونی باشور نیشانی دا، ئەگەر کوردایەتی دیوەخان لە
چوارچێوەی هەر قەوارەیێک(خودموختاری، فیدڕاڵێ یان سەربەخۆیی) بە دەسەڵات بگا، کەمئەندامێکی
قوڵە فیتنە، گرگن، سەر بە گێچەڵ، بە شڵتاغ و "دایکێ خۆ گێیی"
لێ ساز دەبێ؛ کە دایکی نیشتمان ڕۆژی سەد جاران لە داخانی دەمرێ.
خوێنەری هێژا، لێم ببورە کە لەم وتارە لە دەستەواژەی
"دایکێ خۆ گێ" کەڵکم وەرگرتوە. بە ڕاستی هێچ واژەیێکی دیکەم نەدۆزیەوە
پڕ بە پێستی ئەم کوردایەتیە بێ.
ئەگەر کورد وەک گەلانی وشیاری جیهان، نیشتمان بە دایکی
خۆی بزانێ؛ ئاکاری وەک پاکسازی ڕۆژهەڵات بۆ ئێران، پاکسازی قەندیل بۆ تورک،
ڕادەست کردنی ژنانی شەنگال بە داعش، داخستنی دەروازەی سیماڵکا بە ڕووی کوردانی
ڕۆژئاوا،[34] کوشتنی هەزارانی وەک سەدیق
ئەنجیری، سلێمان موعینی، ئەسعەد خودایاری، مەلا ڕەحیمی وەرتێ، دڵشاد ڕەسوڵی، قادر شەریف،
خەلیل شەوباش، سەید ڕەسوڵی بابی گەورە، سەعید ئاڵچی، دوکتور شڤان[35]، دوکتور خالید، حوسێن بابە
شێخی ئیزەدی، عەلی عەسکەری، مامە ڕیشە، بێریتان، ساڵح لاجانی و هاوڕێکانی چی
کەمترە لە ڕەوشتی "دایکێ خۆ گێیی"؟
ساڵی١٩٨١ مەسعود و ئیدریس بارزانی جەنازەی باوکی خۆیان
لە گۆڕ هێنایە دەر و تاوانەکەیان خستە ملی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. بەم
بیانویە کەوتنە پێش پاسداری ئێرانی و شەڕی پاکسازی ڕۆژهەڵاتیان کرد.[36]
هەر ئەو مەسعودە دوای چل ساڵ لە جڵدی چواری
بیرەوەریەکانی دا بۆ پاکانەی خۆی، دوکتور قاسملوی بە جاسوس و بەکرێگیراوی بەعسی
ئێراق تۆمەتبار کرد.[37]
بەڵام ئێستا ڕێڕەوانی دوکتور قاسملو لە سەرگوێلکی
دیوەخانی بارزانی دەلەوەڕێن و گوێی خۆیان کەڕ کردوە، دەڵێی نە بایان دیوە و نە
باران.
وەک ئەوەیە کابرایەک باوکی بنەماڵەیێک بکوژێ و دایکی
ماناڵەکان بکاتە ژنی خۆی. مناڵەکانیش کابرا بە باوکی خۆیان قەبوڵ بکەن و سڵاوات لە
دیداری ئەو لێبدەن و دژی نەیارانی تازە بابەکەیان ڕەجەزخانی بکەن.
بە پێی چ کەلتورێک بکوژی باوکی مناڵان کە سواری دایکیان
بێت، دەبێتە باوکی ئەم مناڵانە؟
خوێنەری بەڕێز
خۆت چ ناوێک لە سەر ئەم کوردایەتیە دا دەنێی؟
شێری
ناو ماڵ و ڕێوی دەرەوە
سایکۆلۆژی(دەروونناسی) ئاغا، شێخ و سەرۆک عەشیرە لە ماوەی سەدان ساڵ دا
ئاوا شکڵی گرتوە:
A- لە
بەرانبەر ڕەعیەت، دەروێش و ژێردەستان: چەوسێنەر، توند و تیژ و بێ بەزەیی و
خوێنڕێژ.
B- لە
بەرانبەر دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی لە خۆی بەهێزتر: چەوساوە، چەماوە، خۆ بە کەم زان،
نۆکەر سفەت و هەر دەم ئامادەی جاسوسی، شەڕ و پیلان دژی دوشمنانی دەوڵەتەکەیە.
مێژووی ئیمارەت و ئاغاواتە کوردەکانی سەر بە عوسمانی و
ئێران پڕە لە ستەمکاری و بێڕەحمی بەرانبەر خەڵکی ژێردەستی کورد. بەڵام بۆ
دەوڵەتی داگیرکەر، خۆیان وەک ڕەعیەتی خاوەن شکۆ حیساب دەکرد.
زۆرترین شەڕ و شوریان لە بەرانبەر بنەماڵە و
خێڵەکانی تر دا بووە. بۆ شکاندنی لایەنی کوردی ڕەقیبیان، هێزی سەربازی
دەوڵەتی حاکمی خۆیان پەلکێشی شەڕ دەکرد.(دروست وەک
ئەم شێشت ساڵەی بنەماڵەی بارزانی)
ئیسماعیل بێشکچی بە نوسینەکانی خزمەتێکی زۆری
بە کورد کرد، کە جێگای ڕێز و دەستخۆشیە. بەڵام دوایە بە وتە بە نێوبانگەکەی
گەورەترین خزمەتی بە چەتەگەری کوردی و داگیرکەرانی کوردستان کرد کە دەڵێ:
" خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بیانی!" ئەم
نوسخەیەی بێشکچی عیلاجی فاسیدە بە ئەفسەد. وەکو شۆردنەوەی جلی میزاوی مناڵە بە
پیسایی(گوو).
پرسیارەکانی
کوردایەتی
-ئاغاکەت بێگانە بێ، یان کورد زمان؟
شەپی
بێگانە بە ئازارترە، یان شەپی کوردی؟
پدەر
سەگ تاڵترە، یان سەگباب؟
"کۆت
و شەڵوار پۆش" ماڵت بخوا، یان "ڕانک و چۆغە پۆش"؟
زیندانبانەکەت
بێگانە بێ، یان کورد زمانی نۆکەری بێگانە؟
زاڵمی
بێگانە خراپترە، یان زاڵمی کورد؟
دزی خۆماڵی باشترە یان دزی دەرەکی؟
گورگی
کەژ و کێو بتخوا، یان گورگی خۆماڵی؟
سەرت
لە بن پۆتینی بێگانە دا بێ، یان کەڵاشی کوردی؟
لە سەرەتای سەرهەڵدانی
بزوتنەوەی نەتەویی کورد تا ئێستا(١٠٠ ساڵ) دوو بیر و باوەڕی دژ بە یەکی ڕاست و چەپ
بەردەوام لە ململانێی ناوخۆیی دابوون. ( هاوتەریب وەک دوو خەتی ڕاست لە پاڵ یەکدا)
ڕەوتی
ڕاستی سونەتی(بنەماڵەی بارزانی،
دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان، هێزە مەزهەبی و ئیخوانەکان) نوێنەری چینی
سەردەستی کۆمەڵگای کوردن.
ژینگەی ئابوری و فەرهەنگی ڕاستی
سونەتی لە درێژە کێشانی سیستمی پڕکۆت و بەندی پاشماوەی دەرەبەگایەتی، سوننەتگەرایی،
ژێردەستەیی ژنان، داخراوی کۆمەڵگا و بنەماڵە، کۆنەپارێزی، جیاوازی چینایەتی، و پلەداری
سامان و دەسەڵات ونێر سالاری دایە،
بەڵام بە تام و ڕەنگ و مەزەی کوردی.
ئامانجیان سەروەری و دەسەڵات بە
سەر کۆمەڵگای کوردیە. سیستەمێک کە زۆرینەی کورد ڕەعیەت بن و خۆیان ئاغا، کورد
ئۆمەت بن و خۆیان ڕێبەر.
ئاغای کوردی، ڕەییسی کوردی، وەزیری
کوردی، ئاساییشی کوردی، شەپی کوردی، زیندانی کوردی، چەوسانەوەی کوردی، گەندەڵی کوردی،
دەنگدانی کوردی، تەزویری کوردی، مافیای نەوتی کوردی، مافیای زەویخۆری کوردی، مۆڵی
کوردی، ویلا و ژیلای کوردی. هەموی لە خزمەت چینی سەردەستی کوردی.
لۆمپەن، چەقوکێش و شایەرانی دیوەخانیش لە بەرماوی
ئەم سفرەیە بەهرەمەند بن.
بەڵام ئامانجی ڕەوتی چەپ تێکدان
و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی دابەشکاری چینایەتی، ڕەگەزی، قۆرغکاری دەسەڵات و ڕانتخۆریە.
ماهیەتی چەپ گۆڕینی بنەڕەتی
سیستمی ئابوری، فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتیە. ئامانجیان ئەوەیە کورد لە ڕەعیەتی
بگەنە پلەی شارومەندی ئازاد. هیچ چین، حیزب، بنەماڵە و خێڵێک نەبێتە سەردار و
سەروەر. لە چوارچێوەی سیستمی شوڕایی دا خەڵک خۆیان سەرداری خۆیان بن. (دێموکڕاسی
ڕاستەوخۆ)
ئەم دوو بەرەیە خاوەنی دو
خەونی دژ بە یەکن و نوێنەرایەتی دوو جەمجسەری تەواو جیاوازی چینایەتی دەکەن.
ژینگەی
فکری ڕاستی سونەتی
لە دابەشکاری فکری دا دێموکڕاتەکانی
چوار پارچەی کوردستان، گشت ڕێڕەوانی کوردایەتی و ئیخوانەکان لە بەرەی ڕاستی سونەتی جێ دەگرن. ئیستڕاتژی نەگۆڕیان سات و سەودا لە گەڵ
دەوڵەت-نەتەوەی سەردەست بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی
ژێردەستی کۆمەڵگای کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی
یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دایە.
بەرەی ڕاستی سونەتی لە گەڵ سیستمێک
کە لە سەر بنەماکانی دابەشکاری چینایەتی، قۆرغکاری، بێعەداڵەتی و کۆنەپەرەستی بونیاد
نراوە کێشەیان نیە.
کێشەی ئەوان ئەوەیە کە لەم سیستمە
دا بەشی زیاتریان دەوێ. پارێزگار، فەرماندار، شارەدار، ڕەئیس ئیدارەکان، ڕانتخۆری بازەرگانی
و بەرهەمهێنان، کارمەندانی گشت دەسگاکان کورد بن و دێموکڕات!
ڕەوتی چەپی کورد بە خەتەرێکی
گەورەتر لە دەوڵەتانی ناوچە بۆ سەر بەرژوەندی چینی سەردەستی کورد دەبینن.
ترسی ئەوەیان هەیە توشی
چارەنوسی ئەنەکەسەکانی ڕۆژئاوا بن. ئەو کات ناچار دەبن خەونی سەد ساڵەی ،
ئاغایەتی، مافیاگەری و چەتەگەری بە سەر خەڵک دا بۆ هەمیشە بەرنە ژێر گۆڕ.
٩٥٪ی جەماوەری دێموکڕاتەکان و
باقی حیزبەکانی چینی سەردەستی کۆمەڵگا (بە تایبەت شەڕکەرەکان و سەربازانی پیادە)
خەڵکانی چینی ژێردەستی کۆمەڵگان کە بە خاتری ساویلکەیی و نزمبونی ئاستی وشیاری و
خۆبەخێو کردن خەریکی ئەم جۆرە کوردایەتیەن.
هەر ئەم ڕاستیەش دەبێتە هۆکار
کە حیزبەکانی چینی بندەستی کورد تا دەتوانن لە شەڕی چەکداری دژی ئەم هێزانە خۆ
بپارێزن و توانای خۆیان لە مەیدانەکانی دیکە دا وەک بڵاو کردنەوەی تۆوی ئاگاهی و
وشیاری ، پەروەردەی کۆمەڵگا بە ئەقڵیەتی بەرابەری و یەکسانی ژیان، مافی ژنان و
منداڵان، ژینگەپارێزی، برایەتی گەلان و مرۆڤدۆستی دەکار بێنن.
پاشخانی
مەزهەبی ڕەوتی ڕاستی سونەتی کوردستان
حیزبە
سوننەتیەکان کەلتوری دوشمنایەتی گەلان پەرە پێدەدەن و برایەتی گەلان بە جاشایەتی
دەزانن و لە هەمان کاتدا
هاوکاری داگیرکەرانیش بە سیاسەتی حەکیمانە.
چونکە
لە ژینگەیێکی سوننی دا پەوەردە بون، ئەگەر بە ڕواڵەت سێکۆلار و دێموکڕاتیش بن، دژی
شیعەن و ڕەقیبەکانیان بە شیعەگەرایی تۆمەتبار دەکەن.
دو
لە سەر سێی دانیشتوانی کوردی ئێران( زۆرینەی پارێزگای کرماشان، گشت پارێزگاکانی
ئیلام و خوڕەم ئاوا و کوردە کانی خوڕاسان) و بە گشتی نزیک بە نیوەی کوردی دونیا شیعەیە.
ئەم
ناسیۆناڵیسمە سەقەتە لە گەڵ بیری نەتەوەیی قەت یەک ناگرێتەوە. لە کوێ جیهان بینراوە کە ناسیۆنالیسم بە بیانوی جیاوازی
ئایین، حاشا نیوەی نەتەوەکەی خۆی بکات؟
بەشێکی زۆر لە کەسانی خاوەن بڕوانامە و توێژی باسەوادی کورد کە لە
خزمەت ڕەوەندی ڕاستی سونەتی دان؛ لە جیاتی پرسیار و ڕەخنەی دەسڵات،
بونەتە شایەری دیوەخان و مەشغوڵی بڵاو کردنەوەی ئادرەسی هەڵە و گەوجاندنی
جەماوەرن.
فەرهەنگ و کەلتوری
کۆمەڵگا لە ژێر سیستەمی کوردایەتی
لە
ئاکامی ٣٤ ساڵ حکومەتی کوردی دەبینین کە ڕادەی سەقافەت و ڕووناکبیری باشور نزمترە
لە دەورەی پێش ڕاپەڕینی ١٩٩١. عەشیرەتگەری، توندئاژۆیی ئیسلامی سوننی، پیاوسالاری
و کوشتنی ناموسی پەرەسەندنێکی شێرپەنجەئاسای بە خۆیەوە دیوە.
بیری
نەتەوەیی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سوسیالیستی، سێکۆلاریسم، تەحەمولی عەقیدە،
مەڕام، دین و نەتەوی جیاواز(تۆلێڕانس، ڕەواداری) لە
پاشەکشەی بەردەوام دا بوە.
مینبەری
دین و نەتەوەفرۆشانی وەک عەودول لەتیف سەلەفی، مەلا عەلی کەڵەک، عەلی
قەرەداغی و... جمەی
هاتوە لە گوێگرانی نەوعی مەڕ بۆ شمشاڵ. بازاڕی گەوجاندن و ژەهراوی کردنی مێشکی
کۆمەڵگایان گەرم بوە و ویلا، ژن و پارە دەسکەوتیان.
ئێستا
ئاستی ڕووناکبیری، سەقافەت، نوێخوازی
و بیری ئازادی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بەرزترە لە باشوری
کوردستان.
کامیار
سابیر، ڕووناکبیری کورد، بەم شێوەیە
وێنەیێکی ڕیئالیستی(واقعبینانە) لە باشوری ژێر دەستی کوردایەتی دەخاتە بەر دەم(لە
گەڵ ڕێگا چارە)
"قەوارەی
هەرێمی کوردستان بەڵایەکی گەورەیە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە. ئەم دەسەڵاتە سیاسیەی
کە هەڵگری گوتاری کوردایەتییە و سەد ساڵێکە جگە لە ماڵوێرانی و ئەنفال و جینۆساید
هیچی تریان بەسەر خەڵک نەهێناوە، دەبێت کۆتایی بێت. تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بەم
هەموو نەهامەتیە، گەڕانەوەیە بۆ عێراق و فەشەل هێنانە بە گوتاری کوردایەتی و
تڕوهاتی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی. ئەمەش بە تاکە یەک ڕێگا ئەنجام دەدرێت، ئەویش
جەرائەتی سیاسیە و نەترسانە لە تەخوینی جەڵەبە نوخبەکەی کوردایەتی"
خەونی
گەورەی بەرەی
ڕاستی سونەتی ئەوەیە کە هەلێکی زێڕین وەک
باشوری ١٩٩١ و ٢٠٠٣ پەیدا بێ. جۆرج بوشێک دەوڵەتی ناوەندی شڕ و سڕ بکا یان لەناوی
بەرێ. جا ئەوکات بێنەوە سەر سفرەی ئامادە و فیدڕاڵیەت و تەنانەت سەربەخۆیی
ڕابگەیێنن.
قەیدی ناکات ئەگەر قەبارەی
دەوڵەتەکەیان وەک باشور لە نیوەی پارچە کوردستانەکەشیان کەمتر بێت. گرینگ ئەوەیە
پۆست، مەقام و ڕانت و خۆشی زیاتر بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان دەستەبەر بکەن.[38]
قەدەغەکان
لە خەونی نوێ فیۆداڵەکان دا جێگای زۆر شت نابێتەوە و بە کفر و ئیلحاد
دەژمێردرێت. وەک: ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە سیستمی کۆمەڵایەتی، هەڵوەشانەوەی چەوسانەوەی
چینایەتی و پلەداری دەسەڵات، دابینکردنی یەکسانی ژن و پیاو، دێموکڕاسی ڕاستەوخۆ.
بە تایبەت فەلسەفەی ژن،ژیان،ئازادی.
بۆ بەتاڵ نەبونی عەریزەیان
دەڵێن جارێ با دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزرێنین، بەرابەری و دادپەروەری و... کاتیان
دێت.
بەڵام مێژوی گشت گەلانی دونیا
نیشانی داوە کە چینی سەردەستی کۆمەڵگا هیچکات ڕێگا بە ئاڵ و گۆڕی بنەڕەتی لە
سیستمی چینایەتی و پلەداری دا نادات. چونکە بە قیمەتی لەناوچونی خۆی تەواو دەبێت.
کوردی
ڕۆژهەڵات لە
بەر دەم سێ مەترسی دا(پانتورک، دێموکڕات، ئیخوان)
لە ئەگەری هاتنە پێشی بۆشایی دەسەڵاتی ناوەندی ئێران، ڕۆژهەڵاتی
کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی پانتورک، دێموکڕات و ئیخوان دایە.
١- ئامانجی پانتورک داگیرکردنی ڕۆژهەڵات و دەرکردنی
کوردەکانە لە ماڵ و زێدی خۆیان.
پلانیان
پاکسازی گشتی نەتەوەی کوردە. دروست وەک ئەرمینیای ڕۆژئاوا (١٩١٥) باکووری زۆرینە یۆنانی
قوبرس (١٩٧٤) عەفرینی زۆرینە کوردی ڕۆژئاوا(٢٠١٨) قەرەباغی زۆرینە ئەرمەنی(٢٠٢٣).
پانتورک خاکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانی دەوێ، بەڵام خەڵکەکەی ناوێت. ئامانجی دەرکردنی کوردە لە خاک و زێدی خۆی.
وەک چارەنوسی ئەرمەنی قەرەباغ، یۆنانی قوبرس و کوردی عەفرین.[39]
٢- ئامانجی دێموکڕاتەکان کۆپی کردنی سیستمی نوێ دەرەبەگی
باشوری کوردستانە بۆ بەشی سونی نشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٣- ئامانجی ئیخوان و ئیسلامیەکانی دیکە گەڕاندنەوەی
کوردستانە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست وەک ئەفغانستان و باشوری کوردستان.
دێموکڕات و ئیخوان خەونی هاوبەشیان هەیە و دەتوانن یەک
بگرن.[40] بەڵام لە ئاڵ و گۆڕەکانی
چل ساڵەی ئاخری ئێران بێخەبەرن. نازانن کە پانتورک بە یارمەتی تورکیا و باکۆ میرنشینێکی
ژێر چەپۆکی وەک باشوریان پێ ڕەوا نابینن. پانتورک لە ئێستاوە بەشی زۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان
خستۆتە سەر نەخشەی دواڕۆژیان.
جیاوازی
ناسیۆناڵیسمی فارس و پان تورکیسم
فارسەکان بە گشتی و تەنانەت توندترین نەتەوەپەرەستەکانی ئێرانی(
پان ئێرانیست) دژی جیاخوازی و تەنانەت خودموختاری
و خودگەردانی هەڵوێستی خۆیان دەر بریوە. بەڵام هیچ کاتێک نەیانکوتوە کورد مەهاجیرن
و دەبێ ئەم خاكە بۆ ئەوان بەجێ بێڵن. لە بەرانبەردا پان تورانیەکان بوونی نەتەوەی کورد
لە سەر خاکی خۆیان قەبوڵ ناکەن.(تەواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بەشی زۆری
پارێزگای کوردستان و...)
پانتورکەکان تەنیا یەک ڕێگایان بۆ کورد دیاری کردوە. بەجێ
هێشتنی ماڵ و خاکیان. تەنانەت ئەگەر کورد هیچ داخوازیەکی نەتەوەیی نەبێت. مێژووی هاوچەرخ نیشانی داوە کە لە بۆشایی
دەسەڵاتی ناوەندی ئێران دەتوانن بە شەڕ بیسەپێنن[41]. بۆ زانیاری زیاتر لە خەونەکانی پانتورک تەلێویزیۆنی گۆناز تی وی و سایتە
ئینتێرنێتیەکانیان ببینن.
بەم نوسینانە نامهەوێ ببم بە بەشێک لە کین و بوغزی نەتەوایەتی
دژی نەتەوەیێکی دیکە. تەنیا ویستم بە شێوەیێکی ڕێئالیستی ویست، ئامانج و سیمای ڕاستەقینەی
نەتەوەپەرەستی گورگە بۆرەکان دەست نیشان بکەم.
ڕێزم هەیە بۆ گشت تورکی مرۆڤدۆست، ئاشتی خواز کە گیرۆدەی
ویروسی نەگبەتی نەتەوەپەرەستی نەبون. کە خۆشبەختانە نمونەیان زۆرە، بەڵام چونکە لە
لایەن بازەرگانانی شەڕ و جەهالەت پشتیوانی ناکرێن، دەنگیان کزە و کەمتر دەبیندرێن.
کورد دەبێ کارەسات لە پێش ڕوودان بکات. دەبێ چاوی خۆی بکاتەوە.
بزانێ لە کوێ دەژی و چ خەونێکیان بۆی دیوە. جێگا و پێگەی خۆی لە ناوچە دا بناسێ و بزانێ
چۆن دەتوانێ خۆی لە قڕکران یان دەربەدەری ڕزگار بکات. کورد پێویستە هەمیشە یەک قەدەم لە پێش نەیارانی بێت. بە پێچەوانەی
مێژویەکەی کە هەمیشە سەد قەدەم لە دوای نەیارەکانی بوە.
کرۆنۆلۆژی(خەتی زەمان) هاوژیانی
بنەماڵەی بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان
"مێژوو گەورەترین مامۆستای مرۆڤ و کۆمەڵگایە. گەلێک
مێژوو نەخوێنێتەوە یان لەبیر خۆی بەرێتەوە، ناچارە هەڵەکانی پێشینیانی دوپات
بکاتەوە"
بە پێچەوانەی ڕوانگەی خۆشبینانەی زۆربەی جەماوەر و تەنانەت
بەشێک لە ڕووناکبیران، هاوکاری بنەماڵی بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان بە هیچ
جۆرێک تاکتیکی و کورت ماوە نەبوە، نیە و نابێ. بەڵکە ئیستڕاتژیەکی نەگۆڕە.
بنەماڵەی بارزانی لە مێژووی شێست ساڵی ڕابردو دا، بێ چەتری
یەک یان دوو داگیرکەری کوردستان، یەک ڕۆژیش ژیانیان تێنەپەڕاندوە. کرۆنۆلۆژی
هاوژیانی بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان:
خشتەی هاوژیانی بنەماڵەی بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان
و...
|
ساڵەکان |
دەوڵەتی پشتیوانی بارزانی |
ئامانجی دەوڵەتی پشتیوان |
ئاکامەکان |
|
١٩٧٩-١٩٦١ |
محەمەد ڕەزاشای ئێران |
ڕووخاندنی حکومەتی عەبدولکەریم قاسم- سەرکوتی
شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران(حیزی دێموکڕات) |
عەبدولکەریم قاسم لە کوردستان مەشغوڵی شەڕی مەلا
مستەفا و ساواک بو، کە قەومی و بەعسیەکان هەلەکەیان قۆستەوە و دەوڵەتی قاسمیان
ڕوخاند. + لە لایەن مەلا مستەفا سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، سلێمان موعینی،
خەلیل شەوباش و مەلاڕەحیمی وەرتێ، قادر شەریف، دڵشاد ڕەسوڵی لە ڕێبەرانی حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە شێوازی جۆراوخۆر وەک تیرۆر و ئیعدام قوڕبانی کران؛
و دەیان شۆڕشگێڕی دیکە بە زیندویی ڕادەستی ساواکی ئێران کرانەوە کە زۆربەیان
ئیعدام کران |
|
١٩٧٩ تا ئێستا |
کۆماری ئیسلامی ئێران |
پاکسازی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان لە کۆمەڵە و دێموکڕات. |
پاکسازی ڕۆژهەڵات بە کوژرانی ٦٠٠ چەکداری قیادە موەقەت
لە ماوەی شەش ساڵ(تا ١٩٨٥) بە ئاکام گەییشت. ئێستاش دێموکڕات و کۆمەڵە لە باشور
ئۆردوگانشین کراون و لە ژێر کۆنتڕۆڵی بارزانی دان. |
|
١٩٦١ تا ٢٠٠٢ |
تورکیای سێکۆلار |
هاوکاری بۆ بنبڕکردنی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی
تورکیا+ شەڕ دژی پ ک ک |
کوشتنی هەر دوو ڕێبەری پارتی دێموکڕاتی کوردستانی
تورکیا(سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان١٩٧٢) بە کوشتدانی ٣٠٠٠ پێشمەرگە لە شەڕێ
هاوبەش تورکیا دژی پ ک ک + کۆمەڵکوژی ٨٠ گریلای بریندار و هەڵسوڕاوی سیاسی و
کادری دەرمانی و ڕۆژنامەوانی پ ک ک لە هەولێر(١٩٩٧) |
|
٢٠٠٢ تا ئێستا |
تورکیای ئیسلامی ئەردۆغان |
هاوکاری سەربازی، ئیستخباراتی ئەرتەش و میتی تورکیا بۆ
لێدانی پ ک ک ، دوشمنایەتی کوردانی ڕۆژئاوا. |
پەلکێشی سپای تورکیا بۆ زۆنی زەرد و دانانی ٨٠ پایگا.
هاوکاری ئیستخباراتی بۆ تیرۆری ڕێبەرانی پ ک ک بە دانانی جی پی ئیس،جاسوسی و
هاوکاری ئاشکرا و نادیاری سەربازی تا ئێستا درێژەی هەیە. |
|
١٩٧٨ تا ئێستا |
دەوڵەتەکانی ئێراق |
هاوکاری لە کوشتار و سەرکوتی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە
کوردەکانی دیکەی باشور. |
کوشتاری ٧٥٠ پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتمانی لە ١٩٧٨+
داسەپاندنی شەڕی ناوخۆیی دژی یەکیەتی. کارەساتی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ + پیلانی هاوبەش
لە گەڵ دەوڵەتی کازمی دژی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیەکان(٢٠٢٠) |
|
١٩٦١ تا ئێستا |
دەوڵەتی ئیسڕائیل |
هەڵگیرسانی شەڕ دژی عەبدولکەریم قاسم و درێژەدانی شەڕ
لە دژی حاکمانی دژە ئیسڕائیلی دوای قاسم |
ڕوخانی دەوڵەتی قاسم + مەشغوڵ بونی
دەوڵەتانی دژی ئیسڕائیلی ئێراق بە شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆ. |
|
٢٠١٤ |
داعش |
هاوکاری داعش بۆ داگیرکردنی پارێزگای موسڵ |
هاوکاری تیجاڕی و لۆجستیکی و سەربازی و ڕادەست کردنی
شەنگال، زومار، ڕەبیعە بە داعش(٢٠١٤) |
گەلی
کورد لە نێوان دوو بژاردە
خراپ و زۆر خراپ:
کێشەی کورد ئەوە نیە لە نێوان خراپ و باش یەکیان
هەڵبژێرێ. بەڵکە هەڵبژاردنە لە نێوان خراپ و زۆر خراپتر؛ یان ڕەش و زۆر
ڕەشتر.
١- مانەوە لە ناو سیستمی دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە=
خراپ
٢- ژیان لە ژێر دەسەڵاتی حیزبە سوننەتیەکان= زۆر خراپ
(لە ڕادەی کارەسات)
ئەگەر کورد تا ئێستا بۆ ئامانجێکی مەحاڵ خەباتی کردوە؛
دیسان درێژە بەم ڕێگایە بدات؟
یان تەسلیمی نەتەوەپەرەستانی تورک، عەرەب و فارس بێت بۆ
توانەوە لە ناو دەوڵەت-نەتەوەکانی تورکیا، ئێراق، سوریا و ئێران؟
«گوتم: کەوابوو ئاشنا
بەشی ئێمەش لەناو چوونە
گوتی: نا نا دوور بڕوانە، دوور بڕوانە، ئاسۆ ڕوونە...» (هێمن)
ڕێگای
سێهەم(یەک
هەنگاو بۆ پشتەوە، دە هەنگاو بۆ پێشەوە)
لادان لە کوێرە ڕێی کوردایەتی دیوەخان
و هەنگاونان و ڕێپێوان لە گەورەڕێی ئازادی، بەرابەری، مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیانی
گەلان.
لە جیاتی دەروێشایەتی لە سەرگوێلکی خانەقای شێخانی
کوردایەتی؛ ئاسۆی ڕوانین و بیرمان فراوانتر بکەین.
٩٩٪ی ڕۆئیاکانمان لە گەڵ ڕووناکبیران، ئازادیخوازان،
چینی مامناوەند و ژێردەستی گەلانی هاوچارەنوسمان لە ئێران، ئێراق،سوریە و تورکیا
یەک دەگرنەوە. وەک:
ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەرابەری ڕەگەزی، فێر
کردن و بارهێنانی خۆڕایی، دەرمانی خۆڕایی، هەلی کار بۆ هەموان بە یەکسانی، خانو و
ماڵ بۆ هەموان، پێشکەوتنی پیشەسازی و ئابوری، ئاوەدان کردنەوەی شار و دێهاتەکان
و....
بە پێچەوانە، ٩٩٪ی ڕۆئیاکانمان لە گەڵ چینی سەردەستی
کورد دژ بە یەکن.
هاوچارەنوسی کورد لە گەڵ گەلانی چەوساوە و ئازادیخوازانی
عەرەب، فارس و تورک دەیسەلمێنێ هاوخەباتی لە گەڵ ئەمانە دەتوانێ بژاردەی سێهەم
بێت.[42]
گەلی کورد دەتوانێ خەباتی خۆی لە گەڵ ڕوناکبیران،
شۆڕشگێڕان و دڵسۆزانی ئەم گەلانە گرێ بدات بۆ دەستەبەر کردنی سیستمێکی نوێی
ئینسانی کە بنەماکانی لە سەر دێموکڕاسی شوڕایی، دادپەروەری
کۆمەڵایەتی، سیکۆلاریسم، بەرابەری ڕەگەزی و نەتەوەیی، ئازادی بیر و
باوەڕ، فرە ڕەنگی، فرە کەلتوری، تۆلێڕانس، سەروەری یاسا و ...
دامەزرابێ.
بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" نیشانی دا کە
کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارەکانی کەلتوور و ڕووناکبیری خزمایەتی و
وێکچونی زیاتریان لە گەڵ گەلانی دیکەی ئێران بە تایبەت فارەسەکان هەیە تا
کوردەکانی باشور. بە پێچەوانە کوردەکانی خەسێنراو بە کوردایەتی دیوەخان و
کۆنەپەرەستی سەد ساڵ لە کورد و گەلانی دیکەی ئێران دواکەوتووترن.
گەرچی تا ئێستا زۆر هەل و کاتی زێڕێن لە دەست چوون، بەڵام
دەکرێ لە ئێستاوە لە بزنە ڕێی دیوەخان و چەتەگەری کوردایەتی فیئۆداڵ-عەشیرەیی لابدەین
و ڕێبازێکی جیاواز بگرینە بەر ڕێبازی ئازادی،
دیموکڕاسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، خۆشەویستی نیشتمان، برایەتی گەلان و یەکسانی ژیان.
خەڵکی
کورد لە نێوان دوو ستەمکار
چارەنووسی خەڵکی کورد لە نێوان دەوڵەت-نەتەوەی حاکم و
حیزبی کوردایەتی دا وەک داستانی دێوەرە(چەرچی) و جەردەی شێعرە بەرزەکەی عەبدوڵا
پەشێوە.
ئەم کوردانەی بۆ ڕزگار بوون لە بارەبەری جەردەی بێگانە،
دەچنە بن باری کوردایەتی دەرەبەگی خۆماڵی، لە نێوەرۆک و پەیامی عەبدوڵا پەشێو حاڵی
نەبوون و لە ئاکام دا ڕادەی سەقافەت و تێگەییشتوییان لە کەرەکەی پەشێو
نزمترە.
عەبدوڵا پەشێو کوردایەتی نوێ فێئۆداڵی ئاوا پێناسە
دەکات:
https://youtu.be/oyPcDIUb2pI?si=qIDJBzH6x117haok
دێوەرەیهک به سواری کهر،
ڕێیهکی دووری گرته بهر،
نهیهێڵا کهر بدا بێنێ
تا ڕێیان کهوته بژوێنێ.
کهر که بینیی وا لهو ناوە
گیاوگۆڵ سهری پێوەناوە،
میوانی گهورەی سروشته،
نه خێو، نه باری له پشته،
به زەڕەزەڕ، به غارەغار،
دنیای ههموو کردە بههار
لەپڕ خاوەن کهری زۆرزان
ههستی کرد وا لهودیو تهلان
ههرا و هۆریا و دەنگهدەنگه،
ئیتر زانیی کاری لهنگه!
گوتی: کهره گیان، گوێ گرە،
ئهو دەنگه دەنگی ڕێگرە!
ههتا زووە با بارت کهم
له ڕێگران ڕزگارت کەم
کەر دایه قاقای پێکهنین...
گوتی: قوربان، هاوڕێی شیرین!
بارەکهی من له خۆت بار که
ههتا زووە خۆت ڕزگار کە
که من کهر بم، بارەبهر بم
کورتان له پشت، ههشبهسهر بم
فهرقی چییه؟ دەرد ههر دەردە،
'کهری تۆ بم، یا هی جهردە! '
پەڕاوێز
و سەرچاوەکان
[1] - عەبدوڵا پەشێو
[2] - ساڵی ١٩٦١ عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک
لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە مەلا مستەفا دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش
هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ دابین بکات. مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان
لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی
زەوی. سەرچاوە بیرەوەریەکانی عیسا پێژمان
ئەفسەری پایە بەرزی ساواکی ئێران.
كوردی باشور تا
کودتای ١٩٥٨ی عەبدولکەریم قاسم، لە ژێر سیستەمی دەرەبەگی و عەشیرەتی دا دەژیا. دێنشین
و جوتیاری برسی و ڕەش و ڕوت، كە زۆرینەی خەڵكی كوردستانی پێك دەهێنا؛ لە ژیر ستەم و
زۆرداری شێخ، ئاغا و بەگ دا بوو.
خەڵک ناچار دەکران بەدانی سەرانە، مڵكانە، سوغرە،
سورانە، سمتانە، هێلكانە و لە هەندێ ناوچەش هەر كچێ شوی بكردایە، دەبو یەكەم شەوی بوكێنی،
ببرایە بۆ سەرجێیی لە گەڵ ئاغاكان.
عەشیرەتەكان بۆ
تالان و ڕاو و ڕوت، لەشكریان دەكردە سەر یەكتری. مەڕ، گاگەل و دانەوێڵەیان بە تاڵان
دەبرد و كوشتار و ماڵ وێرانی لێ دەكەوتەوە.
چینی ژێردەست هەرچەند
لە سایەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و عەشیرەتی دەچەوساویەوە و ماف خوراو بوو؛ بەڵام مەیل
و خۆشەویستی بۆ ئاغا و عەشیرەتەكەی هەبو. لەبەر ئەوەی لەدەرەوی عشیرەتەکەی پارێزراو
نەدەبوو.[6] ژیانی خەڵكی ڕەش و ڕوت لە "مەمرە و مەژی" زیاتر نەبو. لەو سەردەمەدا
زۆرینەی كورد هۆگری بۆ گەل، خاك و نیشتمان نەبو.
دوای سەركەوتنی
شۆڕشەكەی "عەبدولکەریم قاسم" بە پشتیوانی كەسانی ڕووناکبیر و پێشكەوتنخواز،
هەلێکی زێڕین بۆ کورد و گەلانی ئێراق هاتە پێش(١٩٥٨). خەڵكی عیراق و كوردستان لە هەمو
شارو شارۆچكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد:
هێزەكەمان ماركسیە
دژی ئیقتاع و ڕەجعیە
هێزەكەمان هێزی گەلە
هی كرێكارو ڕەنجبەرە
فەلاح زەوی خۆیەتی
ئاغا باوكە ڕۆیەتی
شای ئێران، ئیسڕائیل
و ئامریکا پیلانی لەناوبردنی شۆڕشی قاسمیان بە دوو قۆناغ بردە پێش:
١- لە کوردستان مەلامستەفایان کردە ڕێبەری ئاغاواتی
ناڕازی لە ئیسلاحی زەراعی(دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران) و لە ژێر ناوی کوردایەتی،
شۆڕشی کۆنەپەرەستانەی ئەیلولیان هەڵگیرساند(١٩٦١)
٢- لە بەغدا یارمەتی دارایی و ئیسخباراتی قەومی
و بەعسیەکانیان دا بۆ کودتا. کودتاچیەکان توانیان لە هەلی مەشغوڵ بونی قاسم بە شەڕی
کوردستان کەڵک وەرگرن و باشترین و خەڵکیترین حکومەتی ئێراقیان لە ناو برد.(١٩٦٣)
بەشێک لە بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلا ڕەسوڵی پێشنەماز
سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی باشوری کوردستان:
" بەدوای هاتنە سەرکاری زەعیم عەبدولکەریم قاسم دا و گەرانەوەی
بارزانی نەمڕ، دوای نێزیک بە دوازدە ساڵ؛ و پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول؛ بە هۆی دەسەڵات
وپشتیوانی حیزبی شیوعی عیراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تین بۆ هاتبوو.
کار گەیشتبۆ ئەوەی
کە موڵکەکانیان بە گوڕیسی لە نێوو وەرزێڕەکان دابەش کەن. بە تایبەتی لە دەڤەری پشدەر،
ڕانییە، قەزای دووکان و بیتوێن دا.
چەند کەس لە میراودەلیەکان، شێخ حوسێنی بۆسکێن،
کاک هەباسی مامەند ئاغای سەرکەپکان و مام کوێخا سمایلی تەلان، بڕیار دەدەن بچنە بەغدا
بۆ ڵای عەبدولکەریم قاسم؛ بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیێک بدۆزنەوە.
کاتێ دەچنە بەغدا،
چەند جار داوای دیتنی عەبدولکەریم قاسم دەکەن؛ ڕێگایان نادا. پاشان هەباس ئاغا کە دۆستایەتی
لەمێژینەی لەگەڵ بارزانی دەبێ، پێشنیار دەکا سەردانی بارزانی بکەن.
کاتێ بارزانی ڕێگایان
دەدا بە هەموویان داوا لە بارزانی دەکەن چیتر ئاوا دانەنیشێ و بۆ هەقی کورد! وەشاخ
کەوێ"[9]
مام جەلال تاڵەبانی
لە کتێبی دیداری تەمەن، سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ دەڵێ:
" ...ماوەیێک پێش هەڵگیرسانی شۆڕش،عەشایری کورد لە زۆر شوێنی کوردستاندا،
بە هاندانی مەلا مستەفا هەڵسابون.
لە ناوچەی سلێمانی
عەشایەری جاف، لە ناوچەی سورداش، بازیان، هەمەوەند، حاجی برایمی چەرمەگا، حاجی قادری
سمایل عوزێری، شێخ تەیفوری سەرگەڵو، کوێخا سمایلی تەلان، شێخ مەحمودی کارێزە، لە ناوچەی
شارباژێڕ و خۆشناوەتی و شاخی سەفین کۆمەڵێک عەشایەریتر هەڵسابون
ئەوەی ڕاست بێت،
ئەو ئاغایانە لە دژی ئیسلاحی زەراعی دروست بون. پارتی لە گەڵ ئیسلاحی زەراعی بو، بەڵام
مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەراعی بو. مەلا مستەفا پشتیوانی ئەو ئاغایانەی ئەکرد، دژ
بە یاسای ئیسلاحی زەراعی و بە کارێکی خراپ و بە خیلافی شەرعی ئەدایە قەڵەم."
[3] - https://anfsorani.com/%D8%AC%DA%A4%D8%A7%D9%83/%D8%AA%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B1%DB%8C-%DA%95%DB%86%DA%98%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%86%D8%A7%DA%A9%D8%A8%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%DA%98%DB%8E%D8%B1-%D8%B3%D8%A7%DB%8C%DB%95%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B3%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C-%D8%AF%D8%A7-10014
[4] - ئەمیری حەسەن پوور لە پێشەکی کتێبی (ژیان و بەسەرهاتی
عەبدولڕەحمانی زەبیحی- مامۆستا عولەما –عەلی کەریمی) دا دەنوسێت: دمەزراندنی (حدک)تەنیا
گۆڕینی ناوو قەوارەی کۆمەڵەی (ژ.ک)نەبوو، لەوە پتر، حدک ولانانی پرۆژەی گەورەی کوردستانی
گەورە و سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی گەڵاڵە کردبوو، حدک، کوردستانی گەورەی کۆمەڵەی (ژ.ک)
ی بەقەدەر موکریان تەسک کردەوە و سەربەخۆیی لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی ترجاند، گیران و
دەست بەسەر بوونی زەبیحی (بۆ ماوەیەک لە زەمانی کۆمار)دا هەتا گیران و کوژرانی بەڵگەیەکی زۆر سەبارەت بە
کێشەی کۆمەڵەی (ژ.ک) و (حدک) دەهێنێتە گۆڕێ.
ئەو کەسانەی کە
دەیانتوانی ببنە ئەندامی ژێکاف، بەڵام هەرگیز نەیاندەتوانی ببنە سەرۆک بریتی بوون لە
(ئاغا، شێخ ، مەلا و سەید)، ئەوەش لەبەر ئەوەی وەک ئەزموون دەرکەوتبوو کە ئەو جۆرە
کەسانە دەسەڵاتیان هەبێت دەبنە دیکتاتۆر! و ئەوانیش نایانەوێت دەسەڵات بەدەست دیکتاتۆرەکانەوە
بێت.
https://www.peyserpress.com/detail/3279
تشکیل حزب دمکرات کردستان ایران در سال ۱۹۴۵ بههیچوجه نتیجه
تکامل طبیعی کومله ژ.کاف نبود.
نوعی کودتای طبقه فرادست جامعه متشکل از ملاکین، سران عشایر
و روحانیون و شیوخ بلندمرتبه علیه سازمانی بود که توسط طبقه فرودست و روشنفکران طبقه
متوسط شهری ایجادشده بود. دلایل آن به این شرح است:
الف- حدود دو ماه قبل از انحلال کومله ژ.کاف سه تن از بنیانگذاران
کومله (رحمان ذبیحی، دلشاد رسولی و قاسم قادری) به طرز مشکوکی در بالانیش ارومیه توسط
حکومت وقت ایران دستگیر میشوند و تا هشت ماه در زندان نگهداری میشوند و زمانی آزاد
میشوند که در این فاصله کومله ژ.کاف منحل و حزب دمکرات تشکیل و جمهوری مهاباد اعلامشده
بود.
ب- مقایسهای بین یازده تن از بنیانگذاران کومله با سیزده
تن از چهرههای کابینه جمهوری مهاباد برای هر ذهن متوسطی مشخص میکند که مسئله اصلی
نهتنها تکامل و پیشرفت کومله ژ.کاف به حزبی فراگیر نبوده است، بلکه تغییر رهبری سیاسی
و قدرت سازماندهی از روشنفکران شهری و طبقه فرودست به طبقات فرادست جامعه بوده است.
در میان سیزده نفر کابینه قاضی محمد تنها نام
یک نفر به نام صدیق حیدری از یازده نفر بنیانگذار کومله ژ. کاف دیده میشود. بقیه
آنها کاملاً به حاشیه رانده شدند. در ادامه نام 11 تن بنیانگذار کومله ژ.کاف را ببینید
و مقایسه کنید با اسامی کابینه قاضی محمد:
مؤسسین کومله ژ.کاف این یازده نفر بودند:
١- حسین فروهر
٢- عبدالرحمن ذبیحی
٣- عبدالرحمن امامی
٤- عبدالقادر مدرسی
٥- نجمالدین توحیدی
٦- محمد نانوا زاده
٧- علی محمودی
8- محمد اصحابی
٩- عبدالرحمن کیانی
10- صدیق حیدری
11- قاسم قادری. (۱۶)
لیست کابینه وزیران جمهوری خودمختار مهاباد که عموماً از طبقه فرادست (شامل اقشار فئودال، ملاک،
بازرگان، شیخ، روحانی بانفوذ و...) بودند:
۱- نخستوزیر: حاجیبابا شیخ
۲- وزیر جنگ: محمدحسین سیف قاضی
۳- وزیر داخلِ: محمدامین معینی
۴- وزیر بهداشت و سلامت: محمد ایوبیان
۵- وزیر مشاور: عبدالرحمن ایلخانی زاده
۶- وزیر راه و ترابری: اسماعیل ایلخانی زاده
۷- وزیر اقتصاد: احمد الهی
۸- وزیر پست و تلگراف: کریم احمدی
۹- وزیر بازرگانی: مصطفی داوودی
۱۰- وزیر فرهنگ: مناف کریمی
۱۱- وزیر کشاورزی: محمود ولی زاده
۱۲- وزیر تبلیغات: صدیق حیدری
۱۳- وزیر کار: خلیل خسروی
۱۴- وزیر دادگستری: ملا حسین مجدی
مقایسه این دو لیست هر صاحبنظر منصفی را به این
نتیجه میرساند که قدرت سازمانی از روشنفکران و طبقه فرودست به طبقه فرادست انتقالیافته
است.
ج- بنیانگذاران کومله ژ.کاف برای جلوگیری از تسلط طبقات
فرادست و انحرافبهراست سازمان در نحوه جذب اعضا تدبیر مهمی اتخاذ کرده بودند، بهگونهای
که رؤسای عشایر، ملاکین و شیوخ را به عضویت سازمان قبول نمیکردند. با زندانیشدن سه
تن از رهبران مؤثر کومله ژ.کاف راه برای ورود و تسلط ملاکین، روحانیان بلندمرتبه، شیوخ
و رؤسای عشایر هموار شد. درنتیجه آن طبقات فرادست جامعه بهآسانی توانستند کومله ژ.کاف
را تصرف کنند.
**بعد از سقوط جمهوری مهاباد زمینه برای بازپسگیری سازمان
از دست طبقات مرفه جامعه فراهم شد؛ زیرا در این دوره هزینه مبارزه بسیار سنگین شده بود، بهجای پست
و مقام، زندان، شکنجه، اعدام و یا آوارگی در انتظار مبارزان بود. با روحیه تسلیم طلبی
و عافیت خواهی که در میان طبقات مرفه جامعه وجود دارد، تنها زمانی به گود مبارزه ملی
داخل میشوند که بدون هزینه و در دیوانخانه با خدموحشم و رفاه قابلانجام باشد. مبارزان
طبقه متوسط هرچند کومله ژ.کاف را احیا نکردند، (عبدالرحمان ذبیحی رهبر معنوی ژ. کاف
تلاشهای فراوانی برای احیای آن در تبعید انجام داد که ناکام ماند. ولی تا حدود زیادی
ارزشها و آرمانهای آن را زنده کردند. ولی
در طی دهههای بعد عموماً توسط دستگاه سرکوبگر شاهنشاهی و ملا مصطفی بارزانی با سرکوب،
مرگ و زندان... درگیر بودند که مهمترین فراز آن را در مبارزات پرشور کمیته انقلابی
حزب دمکرات (۱۹۶۸-۱۹۶۷) شاهد بودیم. بعد از بهمن ۵۷ مجدداً هزینه مبارزه
افت کرد. خلأ قدرت ناشی از سقوط شاه برای چندین سال فضای مناسبی را جهت فعالیتهای
سیاسی در کردستان ایجاد کرد؛ و این باعث شد که طبقات فرادست به صفوف مبارزه درون حزب
دمکرات رویآورند؛ و نیز افراد فرصتطلب بسیاری جذب شدند. اینها توانستند نیروهای
مبارز، صادق و انقلابی را به حاشیه رانده و حزب را به انحصار خود درآوردند.
[5] - لە دیواری فەیسبوکی لێکۆڵەر کاک عەلی
کەریمی وەرگیراوە:
٢٥ی گەلاوێژ یان
١ی خەزەڵوەر؟
گەلی دۆست و برادەران
تکایە با مێژوو و ڕۆژئەژمێرەکان وەک خۆیان هەڵدەینەوە و زانیاریی ڕاست و دروست بۆ نەوەکانمان
باس بکەین، شێواندن و چەواشەی ڕووداوە مێژووییەکانی کوردستان هێج قازانجێکی بۆ گەڵ
و نیشتمانەکەمان نابێ جگە لە سەرلێشێواویی و پێخۆشبوونی نەیاران و داگیرکەران بە مێژووی
کورد و کوردستان.
ئەوە چەند ساڵە
لاپەڕەکانی ڕۆژئەژمێر پەڕبەپەڕ هەڵدەدەمەوە و سەنگوسووژنی دەکەم، نەمدیت لە ٢٥ی گەلاوێژی
١٩٤٥ هیچ حیزب و کۆمەڵە و ڕێکخراوەیەکی سیاسی هاتبێتە چێکردن، بەڵام بە زەقی دیم چ
لە ڕۆژئەژمێری کوردی و چ لە "گۆڤاری نیشتمان"ی زمانحاڵی کۆمەڵەی ژێکاف لەم
ڕۆژەدا، ساڵی ١٩٤٢ بانگەوازی لە دایکبوونی خۆی کردوە و بە ناوی "سەری ساڵی کۆمەڵ"
لە نووسراوەکانی ساڵانی دوایشدا یادیان کردوەتەوە.
لە گەڕانی وردتردا
بۆم دەرکەوت لە یەکی خەزەڵوەر واتا ٢٣ی ئۆکتوبەری ١٩٤٥ بۆ یەکەمجار حیزبێکی سیاسی بە
نێوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد بە سەرکردایەتی پێشەوا قازی محەمەد
و بەشداری دەیان سەرۆک عەشیرە و کەسایەتی ناوچەی موکریان و خێڵەکانی دەوری شکاک و ورمێ
بانگەشەی بوون و دروستکردنی خۆی دەکات و بە ئاهەنگ و جێژن، شایی ولۆغان دوو مانگ دواتر
بە سەرۆک کۆماریی قازی محەمەد یەکەمین کۆماری کوردستان ڕادەگەیندرێت. تا ئێرە هیچ عەیب
و ئیرادێک لەم ڕەوت و مێژووییە نابیندرێت و هەر ئێستاش و هەر ئەمساڵێش یادی ٧٨مین ساڵی
دامەزراندنی حیزبی دیمۆکرات دەکرێتەوە!
ئەوەی جێی پرسیارە
بۆچی ٢٥ گەڵاوێژ پیرۆزە و یادی دەکرێتەوە و بۆچی یەکی خەزەڵوەر هیچ گرنگ نییە و ساڵوەگەری
بۆ ناکرێت؟!
ئەوەی لە میراتبەر
و خەباتگێڕانی دواتری حیزبی دیمۆکراتم بیستوە دەفەرموون دیمۆکرات هەمان درێژەپێدەری
کۆمەڵەی ژێکاف بوو بۆیە ٢٥ی گەلاوێژ دەکەینە ساڵوەگەری دیمۆکراتیش. جێگەی واقوڕمانە
مێژووی ٤ ساڵەی ژێکاف هەڵناگیرێت و تەنیا مانگ
و ڕۆژەکە دەکرێتە موڵکی ئەم حیزبە تازەیە، خۆ ئەگەر هاتبا لە یادی ساڵوەگەری حیزب لە
١٩٤٢وە حیسێب کرابا و ئەمساڵ یادی ٨١ ساڵەیان پیرۆز کردبا دیسان دەمانگوت شتێک، لە
٨٠ساڵی ڕابردوو میراتبەرانی حیزبی دیمۆکرات مێژووی "ژێکاف"یان بە ئی خۆیان
نەزانیوە و کەچی یەکی خەزەڵوەر فەرامۆش کراوە و ٢٥ی گەلاوێژ ڕۆژی "کۆمەڵەی ژێکاف"یان
بە جێی داناوە؟!
مێژووی کۆمەڵە
چ بە چالاکییەکانیان و چ بە سەرکردە و خەباتی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، نووسراو و زمانەوانیان،
کار و ڕۆژنامە و هەڵسوڕانیان لە بۆنە و یادەکانی حیزبی دیمۆکرات هیچ دیار نییە!
دوای ٨١ ساڵ باش
ئەوەیە یان ئەوەتا یەکی خەزڵوەری ١٩٤٥ بکرێتە جێژنی ساڵوەگەری حیزبی دیمۆکرات یان ئەوەی
٢٥ی گەلاوێژی ١٩٤٢، بکەنە دەسپێکی لە دایکبوونی
دیمۆکرات واتا ٨١مین ساڵی دیمۆکرات نەک ٧٨مین ساڵ؟!
بریا کەسێک، لایەنێک،
بە وردی و لۆجیک پەیوەندی ٢٥ی گەلاوێژ و دەسپێکی لە دایک بوونی حیزبی دیمۆکراتی بە
بی دەمارگرژی و بە بەڵگە بۆ شی دەکردینەوە؟!
عەلی کەریمی
2023-08-11
[6] - ووتاری قازی محەمەد لە دووی ڕێبەدانی ١٣٢٤ بە بۆنەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانەوە.
لە دیواری هاوڕێی
هێژا مامۆستا Hassan Ghazi
وەرگیراوە.
"نوتقی جهنابی
پێشهوا و ڕهئیس جمهووری بهرزی کوردستان
به بۆنهی دووی
ڕێبهندان
کوردستان مهوقهعییهتی
جوغرافیاییهکی مهخسووسی ههیه که بێ پسانهوه و بێ ئهوهی نهتهوه و میللهتێکی
که له نێویاندا فاسیل و لێکیان بپچڕێتهوه، کورد به سهریهکهوه و پێکهوه سکوونهتیان
تێیدا ههیه و دارای مالیکییهتی میللین دهوێدا. بهسهرهات و سهوابیقی تاریخییان
یهکه و عوموومهن تێیدا شهریکن. خاوهنی ئاداب و عادات و ڕسوومی میللییهکی وان
که هیچ جۆره سهدهمه و حهوادسێک نهیتوانیوه سستییهک لە بناغهی میللییهتی
ئهواندا پهیدا بکا.
کورد له قهدیم
ڕا ههزاران پادشا و حوکمدار و تهشکیلاتیان بووه. ههر لهم کوردستانی ئازادی ئێستا
دا بنهماڵهی ئومهرای موکری که سهرسلسلهی ئهوان ئهمیر سهیفودین بووه تا
(1020ی کۆچی) بئلئیستیقلال ئهمیر سهیفودین، سارم بهگ، شێخ حهیدهر،ئهمیر بهگ،
ئهمیر پاشا، تا دهگاته قوباد خان به دهستهڵات و قودرهتهوه حکوومهتیان کردووه.
میللهتی ڕهشید
و به غیرهتی کورد له ههموو دهور و زهمانێکدا ههر کهس خهیاڵی ئیستیلای نیشتمانی
ئهوانی بووبێ بهرهنگاری بوون و بهربهرهکانییان کردووه و له هیچ فیداکارییهک
دهستیان دانهنهواندووه. له پاش له دهستچوونی سهلتهنهت و حوکمداریشیان بۆ
وهگیرخستنهوهی ئیستیقلال و ئازادی قوربانیان داوه و له بهر ئهوهی که ههمیشه
له موبارهزه و مله دا بوون هیچ جۆره ئهزییهت و ئازارێک نهماوه نهی چێژن و
نهی بینن.
له گهڵ ئهوهش
ههموو کوێرهوهری و کوشتن و بڕینێکیان تهحهمول کردووه و قهت له ئامانج و ئارهزووی
خۆیان شل نهبوونهوه و له ڕێی وهدهست خستنهوهی ئازادیدا ووچانیان نهداوه،
به دڵێکی ئهوهنده بههێز و عهزمێکی هێنده سابیتهوه تێکۆشاون تا ئێستا هێزێکی
وا پهیدا نهبووه بتوانێ تێکڕا خهفهیان بکا، میره کوێرهیان کوشتووه بابان سهریان
ههڵداوه، بابانیان بێدهنگ کردووه ئهردهڵان بڵیند بوون، ئهوانیان له عهرزی
داوه بتلیسی بهرز بوونهوه و ههزاری دیکهی وهک ئهوان.
تا لهودواییانه
دا له پاش شهڕی بهینولمیلهلی پێشووهوه که دیکتاتۆری ئێران و تورکیا هاتنه سهر
کار و زمان و عادات و مهزههب و خسووسییاتی میللی کوردیان به جارێک لاواز و کز و
کهنهفت کرد، له هیچ وهحشییهت و دڕندهییهک ڕانهوێستان، خوێندن و نووسینی زمانی
کوردی مهمنووع و پۆشینی لیباسمان قهدهغه بوو.
نهیان دههێشت
له هیچ جۆره مهزایا و حقوقێکی بهشهرییهت بهشمان ببێ، ڕێگای فێر بوونی عیلم و
سهنعهتیان لێ بڕیبووینهوه. ههر رۆژه به بههانهیهک و ههر دهمهی به تهشقهڵهیهک
دهسته دهسته و پۆل پۆل کوردی ههژارو بهدبهختیان حهبس و تهبعید دهکرد و دهیان
کوشتن و له بهینیان دهبردن، حاسڵ و دهسڕهنجی ئهو میللهته بێچارهیان دهبرد
بۆخۆیان و ئهوانیشیان برسی و تینوو ڕووت و قووت دههێشتهوه.
تا له شههریوهری
1320 دا فریشتهی ئازادی دهزگای دیکتاتۆری و فاشیستی ڕهزاخانی تێک شکاند،کورد سهری
لهو ههموو فشار و ئهزییهته کهمێ فارغ بوو،فهوری ئیحساسی کرد چۆن دهبێ له فورسهت
ئیستیفاده بکات و ڕێگای سهلاح و وهدهست خستنی ئازادیی ئهو میللهته چییه و چ
بکا؟ پیاوانێکی به بیر و هۆش و بهشهرهف که زۆر له مێژ بوو خوێناوی دڵی خۆیان
دهخواردهوه و بۆ زهلیلی ئهو میللهته دووکهڵ له دهروونیان دههاته دهرێ
زۆر زوو تهشخیسیان دا که وهختی کاره و لهو فورسهته دهبێ بههره وهرگیرێ و
ئهوه تهواو ئهو ڕۆژهیه که پشتاوپشتمان چاوهڕوانی بوون. یهکجار و خێرا، بێوچان
و ڕاوێستان، دهستیان به کار کرد، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان تهشکیل دا و به دهستوبرد
خهریکی کاروباری میللی بوون و بهچاوێکی وورد و بهدیققهت ئیحتیاج و پێداویستی کوردیان
تهشخیس و بهدی کرد.
له پێش ههموو
شتێکدا ئیختیلافات و دووبهرهکانی عهشاییری که به دهسیسه و حیلهبازی ئیستیعمارچی
و دیکتاتۆران بۆ ئیستیسمار و خواردن و کڕووساندنهوهی ئهو میلهته، به قهولی خۆیان(
تفرقه بیانداز و حکومت کن ) دهبهینی خستبوون و تا ئهندازهیهک ئهو ئاوره بڵێسهی
ساندبوو برای دایکوبابی له یهک ترازاندبوو به کولی له گۆڕێ ههڵگیرا و نێوی عهشیرهت
و تهوایف و ههرچی ئهسبابی ئهو نیفاق و پڕش و بڵاویه بوو فڕێ درا و عوموومهن له
ژێر ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا کۆبوونهوه و یهک دڵ و یهک زمان تێکڕا بهرهو
ئامانجی ئازادی کهوتنه ڕێ.
زمانی زگ ماکمان
که لهگهڵ شیری دایک تێکهڵی خوێن و گۆشتی ئێمه بووه له زهمانی دیکتاتۆری دا
سهخت قهدهغهکرابوو، زمانی فارسی به زۆر تهحمیلی ئێمه و منداڵهکانمان دهکرا
و ئهو کاره پتر سهبهبی پاشکهوتنی کورد بوو، له مهداریسدا ڕهسمییهتمان پێدا
و خوێندن و تهحسیلمان به سهبک و تهرتیبی دنیا خسته سهرباری کوردی – چهند مهدرهسهی
کچان و کوڕانمان کردهوه،مهدرهسهی شهوانهمان داییر کرد و کتێب به زمانی کوردی
تهرجومه کران.چهند سهد کوڕ و کچ و پیاوی گهوره له مهداریسی شهوانه و ڕۆژانه
به زمانی کوردی دهخوێنن له جیاتی ئهوهی شهش حهوت ساڵ خهریکی خوێندن و فێربوونی
فارسی بن له مانگێک و دوو مانگدا دهبنه خوێندهوار و ههموو شتێک دهخوێننهوه
و دهنووسن. بۆ ناساندنی لیاقهتی میلی و وهدهرخستنی حهیاتی ئهدهبی و فهرههنگی
کورد و بۆ ڕاگهیاندنی هاواری خۆمان به گوێی دنیای بهشهرییهت و عهداڵهت موحتاجی
وهسیلهی چاپ و بڵاو کردنهوه بووین.چاپخانهی زۆر چاک تهئسیس کرا و دامهزرا، له
شاری خۆماندا، به زمانی خۆمان به چاپخانهی خۆمان گۆوار و ڕۆژنامه دهردهچێ و بیر
و فکر و داخوازی ئێمه له دنیا دا بڵاو دهکاتهوه.
حاسڵ و بهروبووی
ئێمه که میقدارێکی زۆر و زهوهند و به قیمهت بوو به فیڕۆیی له دهستیان دهر
دههێناین و دهستی ئیستیعمار سهدێکی له پێش ئێمه و بازاری دنیا دروست کرد بوو،
ڕێگای حهلمان دییهوه و تهجارهت و ئیقتیسادییاتی کوردستان زۆر باش تهئمین کرا.
له زهمانی دیکتاتۆریدا
که ههموو عهوارزێکیان لێ دهساندین کهم و زۆر وهسیلهی لهش ساغی و موعالهجه،
نه حهکیم، نه دەرمان، نه مهریزخانهیان بۆ ساز نهکردین،ئێمه بۆخۆمان مهریزخانهی
زۆر باش بهو زووانه داییر دهکهین و لهش ساغی ووڵاتمان تهئمین دهبێ. هێزێکی میللی
مان تهشکیل داوه که به شهجاعهتێکی تهواو حازره دیفاع له نیشتمان بکا.
دیاره موهفهقییهتی
ئێمه سهراسهر له عهینی مهڕامی دێمۆکڕاسی و له نهتیجهی فهعالییهتی حیزبی
دێمۆکڕاتی کوردستان و پشتیوانی عالهمی دێمۆکڕاته. له بهر ئهوه به دڵ و بهناو
دهڵێین: بژی موئهسیسینی دێمۆکڕات.
میللهتی کورد
ههزاران سهد و بهرههڵستی سهخت و سهههندهی له ڕێدا بوو. دهسته و دایهرهی
دیکتاتۆری بێ ووچان کارشکێنی ئێمهیان دهکرد و له هیچ نامهردییهک ڕانهدهوهستان.ئیجتیلافاتی
عهشاییر بۆ داخڵیش ئیشکاڵێکی گهوره بوو بۆ ئێمه.ئهمما ئهوانه هێچ کامێکیان نهیان
توانی پێش به ئێمه بگرن، به دڵێکی بههێز پایهداریمان کرد و ئیدامهمان به فهعالییهتی
خۆمان دا تا ئیستیقلال و ئازادی نهتهوهی کوردمان به دهست هێنا.
دیاره بهقایایهکی
ئهو خهتهراتهش که ماوه چ له داخڵدا و چ له خارجدا میلهتی کورد موبارهزهی
خۆی له گهڵیان ئیدامه پێ دهدا و به پشتیوانی خودا موزهفهر و مهنسوور دهبێ.
ئهو ڕۆ له نمایهندهکانی
تهواوی نهواحی و نوقاتی کوردستان بێ ڕعایهتی تهبهقات ئهعهم له ئاغا و ڕهعێت
و گهوره و چووک کۆ بوونهوه و یهک دڵ و یهک زمان هاواری دێمۆکڕاسی دهکهن و به
ڕێی دێمۆكڕات دا دهڕۆن ، قودرهت و قوهتی دێمۆکڕات نیشان دهدا.
*******
پاش تهواو بوومی
نوتقی جهنابی پێشهوا له تریبوون هات بێته خوارێ عهبدول کهرباسی (عهبدول ئهو
کهسهیه که ڕۆژی ههڵکردنی ئاڵا گایهکی به سهد تمهن کڕی و له بهرامبهری ئاڵا
دا کردی به قوربانی) که به ئهسلهحهوه له پشت تریبوون ڕاوهستابوو شانی دانواند
که جهنابی پێشهوا پێ له سهر شانی دانێ و بێته خوارێ بهڵا له بهر خووی تهوازوع
که له ڕهوشتی مومتازی پێشهوای بهرزه قوبووڵی نهفهرموو و بۆخۆی هاته خوارێ.
لهم کاته دا تهواوی عهشاییر و خهڵکی شاری هوروژمیان هێنا و ههموو دهستیان ماچ
کرد و بهیعهتیان دهگهڵ کرد، به جۆرێ خهڵک دهورهیان گرتبوو که ماوهی ساتێک
نهدهبیندرا که جهنابی پێشهوا له کوێیه و له ماوهی سێ ڕۆژ مهراسیمی بهیعهت
بێ ووچان دهوامی بوو.
سهرچاوه:جێژنی
سهربهخۆیی و ئیستیقلالی کوردستان یا درهوشینی ئهستێرهی خۆشبهختی کوردان
کۆکهرهوه: سهیید
محهمهدی حهمیدی
ڕۆژنامهی کوردستان،
ژمارهی 10، دووشهمۆ 15ی ڕێبهندان و ژمارهی 11،چوارشهمۆ 17ی ڕێبهندانی
1324ی ههتاوی
/ 4 و 6ی فێورییهی 1946ی زایینی."
[7] - بۆچی زەبیحی قسەی نەکرد؟
ڕەخنەکانی زەبیحی
لە خودی پێشەواو لە شێوازی کارکردن و بنەماکانی کۆمار زۆر بوون، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو
بەڵگانە نەچنە بەردەستی دوژمنان و نەیقۆزنەوە بۆ لاوازکردنی کۆمار نەیدەدرکاندن، یان
ڕاستتر لەناو زۆرینەدا باسی نەدەکردن، یەکێک لەوانە بابەتی تێکەڵکردنی ڕێوڕەسمە ئاینیەکانی
ناو کۆمار بوو، لەوانەش بەیعەت وەرگرتن و بەیعەت پێدانی گشتی کە ئەم کارە لەڕێوڕەسمی
حکومەت و دەوڵەتداری نوێدا جێگەی نابێتەوەو
شێوەیەکی تەواو ئایندارییە، ئەمیری حەسەن پوور لە هەمان سەرچاوەی پێشوودا دەچێتەوە
سەر ئەو بابەتەو دەڵێت: ئاشکرایە کەمەبەستی زەبیحی دژایەتی کردنی دینی ئیسلام نەبووەو
خۆشی دەیزانی کە زۆربەی بەڕێوەبەرانی کۆمار، لە ژیانی رۆژانەیاندا عەلمانی بوون، لەگەڵ
ئەوەشدا دەستەوداوێنی ئایین بوون لە بڵاوکروەکانی کۆمەڵەی (ژ.ک)دا بەدی دەکرێت، وادیارە
کە دەوڵەتی کورد لە دونیای فیکری زەبیحی دا: ڕژێمێکی سیاسی، ئیداریی، قەزایی، قانوونی
نائایینی و سیکۆلار بووە. هەر لەدرێژەی ئەو بابەتەدا ڕەخنە لە خودی زەبیحیش دەگرێت
و دەڵێت: لەلایەک زگی بەجوتیار و کرێکار دەسوتێ
و جاڕی شۆڕشی سوور لە دژی دەرەبەگایەتی دەداو لە لایەکی ترەوە بۆ درێژەدان بە خەباتی
نەتەوەیی پەنا دەباتە بەر ئاغاوەت و پارێزگەی گوندەکان، زەبیحی نەتوانی کوردایەت و
دەرەبەگایەتی پێکبێنی و نە خەباتی نەتەوایەتی و چینایەتی لێکبدات، ڕزگاری گەلی کورد
لە کراوەیی گوندەکان و لەبەرزایی چیاکاندا ، فیدای بەرژەوەندی عەشیرەییی دەرەبەگی کرا. https://www.peyserpress.com/detail/3279
[8] - حەمەدی مەولودە چرچ- کورد بوون- کۆکردنەوە
و داڕشتنەوەی وریا ماملێ
[9] - لەدایک بونی مناڵێکی زۆڵ
کوردایەتی دیوەخان
لە جێگای ناسیۆناڵیسم و نیشتمانپەروەری
كوردی باشور تا کودتای ١٩٥٨ی عەبدولکەریم قاسم،
لە ژێر سیستەمی دەرەبەگی و عەشیرەتی دا دەژیا. دێنشین و جوتیاری برسی و ڕەش و ڕوت،
كە زۆرینەی خەڵكی كوردستانی پێك دەهێنا؛ لە ژیر ستەم و زۆرداری شێخ، ئاغا و بەگ دا
بوو.
خەڵک ناچار دەکران بە دانی سەرانە، مڵكانە، سوغرە،
سورانە، سمتانە، هێلكانە و لە هەندێ ناوچەش هەر كچێ شوی بكردایە، دەبو یەكەم شەوی بوكێنی،
ببرایە بۆ سەرجێیی لە گەڵ ئاغاكان.
عەشیرەتەكان بۆ
تالان و ڕاو و ڕوت، لەشكریان دەكردە سەر یەكتری. مەڕ، گاگەل و دانەوێڵەیان بە تاڵان
دەبرد و كوشتار و ماڵ وێرانی لێ دەكەوتەوە.
چینی ژێردەست هەرچەند
لە سایەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و عەشیرەتی دەچەوساویەوە و ماف خوراو بوو؛ بەڵام مەیل
و خۆشەویستی بۆ ئاغا و عەشیرەتەكەی هەبو. لەبەر ئەوەی لەدەرەوی عشیرەتەکەی پارێزراو
نەدەبوو. ژیانی خەڵكی ڕەش و ڕوت لە "مەمرە و مەژی" زیاتر نەبو. لەو سەردەمەدا
زۆرینەی كورد هۆگری بۆ گەل، خاك و نیشتمان نەبو.
دوای سەركەوتنی
شۆڕشەكەی "عەبدولکەریم قاسم" بە پشتیوانی كەسانی ڕووناکبیر و پێشكەوتنخواز،
هەلێکی زێڕین بۆ کورد و گەلانی ئێراق هاتە پێش(١٩٥٨). خەڵكی عیراق و كوردستان لە هەمو
شارو شارۆچكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد:
هێزەكەمان ماركسیە
دژی ئیقتاع و ڕەجعیە
هێزەكەمان هێزی گەلە
هی كرێكارو ڕەنجبەرە
فەلاح زەوی خۆیەتی
ئاغا باوكە ڕۆیەتی
شای ئێران، ئیسڕائیل
و ئامریکا پیلانی لەناوبردنی شۆڕشی قاسمیان بە دوو قۆناغ بردە پێش:
١- لە کوردستان مەلامستەفایان کردە ڕێبەری ئاغاواتی
ناڕازی لە ئیسلاحی زەراعی(دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران) و لە ژێر ناوی کوردایەتی،
شۆڕشی کۆنەپەرەستانەی ئەیلولیان هەڵگیرساند(١٩٦١)
٢- لە بەغدا یارمەتی دارایی و ئیسخباراتی قەومی
و بەعسیەکانیان دا بۆ کودتا. کودتاچیەکان توانیان لە هەلی مەشغوڵ بونی قاسم بە شەڕی
کوردستان کەڵک وەرگرن و باشترین و خەڵکیترین حکومەتی ئێراقیان لە ناو برد.(١٩٦٣)
بەشێک لە بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلا ڕەسوڵی پێشنەماز
سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی باشوری کوردستان:
" بەدوای هاتنە سەرکاری زەعیم عەبدولکەریم قاسم دا و گەرانەوەی
بارزانی نەمڕ، دوای نێزیک بە دوازدە ساڵ؛ و پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول؛ بە هۆی دەسەڵات
وپشتیوانی حیزبی شیوعی عیراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تین بۆ هاتبوو.
کار گەیشتبۆ ئەوەی
کە موڵکەکانیان بە گوڕیسی لە نێوو وەرزێڕەکان دابەش کەن. بە تایبەتی لە دەڤەری پشدەر،
ڕانییە، قەزای دووکان و بیتوێن دا.
چەند کەس لە میراودەلیەکان، شێخ حوسێنی بۆسکێن،
کاک هەباسی مامەند ئاغای سەرکەپکان و مام کوێخا سمایلی تەلان، بڕیار دەدەن بچنە بەغدا
بۆ ڵای عەبدولکەریم قاسم؛ بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیێک بدۆزنەوە.
کاتێ دەچنە بەغدا،
چەند جار داوای دیتنی عەبدولکەریم قاسم دەکەن؛ ڕێگایان نادا. پاشان هەباس ئاغا کە دۆستایەتی
لەمێژینەی لەگەڵ بارزانی دەبێ، پێشنیار دەکا سەردانی بارزانی بکەن.
کاتێ بارزانی ڕێگایان
دەدا بە هەموویان داوا لە بارزانی دەکەن چیتر ئاوا دانەنیشێ و بۆ هەقی کورد! وەشاخ
کەوێ"
مام جەلال تاڵەبانی
لە کتێبی دیداری تەمەن، سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ دەڵێ:
" ...ماوەیێک پێش هەڵگیرسانی شۆڕش،عەشایری کورد لە زۆر شوێنی کوردستاندا،
بە هاندانی مەلا مستەفا هەڵسابون.
لە ناوچەی سلێمانی
عەشایەری جاف، لە ناوچەی سورداش، بازیان، هەمەوەند، حاجی برایمی چەرمەگا، حاجی قادری
سمایل عوزێری، شێخ تەیفوری سەرگەڵو، کوێخا سمایلی تەلان، شێخ مەحمودی کارێزە، لە ناوچەی
شارباژێڕ و خۆشناوەتی و شاخی سەفین کۆمەڵێک عەشایەریتر هەڵسابون.
ئەوەی ڕاست بێت،
ئەو ئاغایانە لە دژی ئیسلاحی زەراعی دروست بون. پارتی لە گەڵ ئیسلاحی زەراعی بو، بەڵام
مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەراعی بو. مەلا مستەفا پشتیوانی ئەو ئاغایانەی ئەکرد، دژ
بە یاسای ئیسلاحی زەراعی و بە کارێکی خراپ و بە خیلافی شەرعی ئەدایە قەڵەم."
ساڵی ١٩٦١ عیسا
پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە مەلا مستەفا
دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ دابین بکات.
مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی
ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی.
بەم شێوەیە ئاغاوات،
شێخ و عەشایەری کوردی بە نەهێنی لە ساواکی شای ئێران ئاوس بوون؛ و بەرهەمی ئەم زەواجە
بوو بە مناڵە زۆڵەکەی "کوردایەتی دیوەخان"
لە ئاکامی شۆڕشی
کوردایەتی و هەلپەرەستی عەڕەبە قەومی و بەعسیەکان، عەبدولکەریم قاسم لە گەڵ گشت چاکسازیەکانی
خرایە بن گڵ. ماڵ وێرانی، شەڕ، دواکەوتویی، چەتەگەری، توندئاژۆیی مەزهەبی، بە تاڵان
چونی نەوت و گاز، درێژەکێشانی سیستمی نابەرابەری و ... بوو بە میراتی کورد و گەلانی
بەشمەینەتی ئێراق.
مەلا مستەفا لە
ماوەی ١٤ ساڵ(١٩٦٤-١٩٦١) کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەدان ساڵ بەرەو پشتەوە گێڕاوە.
دوو نمونە::
١- مەلا مستەفا داب و نەریتی ڕەشبەڵەکی(شایی) کوردی
قاچاغ کرد. ئەم ڕەسمە لە دەورەی دایکسالاری بۆ کورد مابۆوە. لە شایی کوردی دا ژن هەڵدەبژێری
کە لە دەستی چ کەسێک هەڵپەڕێ. ئەمەش بەشێک لە مافەکانی ژنی بۆ دەگەڕاندەوە. مەلاکان
لە ماوەی ١٣٠٠ ساڵ دا نەیانتوانیبو لەناوی بەرن، بەڵام مەلا مستەفا لە شار و دێهاتی
بندەستی خۆی قاچاغی کرد.
٢- ڕەدوکەوتن و ژنهەڵگرتن ڕەسمێک بو کە لە کۆمەڵگای
کوردەواری وەک دەرگایەکی بچوکی ناڕەسمی کچ و کوڕانی ئازاد دەکرد بۆ هەڵبژارتنی هاوسەر.
مەلا مستەفا ئەم دەگایەشی بەست و بە پێی قانون کەسانێک ئەم یاسایەیان پێشێل کردبایە
مەحکوم بە کوژران دەبون.
هەرچەند حکومەتی عەشایەری مەلا مستەفا ساڵی
١٩٧٥ ڕوخا، بەڵام ئەم یاسایانە لە زەینی کۆمەڵگا دا ڕیشەی داکوتا و بوو بە کەلتور.
دوای مەلا، خەڵک
بۆخۆیان (باب- برا- ئامۆزا، مێرد و ...) بە کوشتنی کچ و ژنەکانیان ئەم کەلتورەیان زیندوو
ڕاگرت.
لە ١٩٩١ کە نیمچە
حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ئێستا(٢٠٢٤) نزیک سی هەزار کچ و ئافرەت
لە بە دەستی کەس و کاریان کوژراون.
گۆڕستانێکیی ژنانی
باشور کە لە ئاکامی کەلتوری نێرسالاری کوژراون
[10] - سەردار ئیرەج مەسجیدی(سەرۆکی بنکەی
ڕەمەزانی سپای پاسدارانی ئێران) میعماری ڕاپەڕینی ١٩٩١ی باشوری کوردستان بوو.
لە گەڵ شکستی
ئێراق لە کوەیت، شێعەکانی باشوری ئێراق دژی سەدام ڕاپەڕین. ئێران بۆ پێشگیری لە
سەرکوتی شیعەکان و دروست کردنی بەرەی دوهەمی شەڕ، پلانی ڕاپەڕینی کوردەکانی باشوری
کوردستانی بە سەردار مەسجیدی سپارد.
ساڵی ١٩٩١
پارتی دێموکڕاتی بارزانی هێزی چەکداری زۆر کەم بو. بەڵام لە گەڵ جاش و مستەشارەکان
پێوەندی هەبو. ڕاپەڕین لە غەیابی پارتی دا و لە سەر دەستی جەماوەری لایەنگری
یەکیەتی نیشتمانی لە ڕانیە و بە پێشەنگی عەلی نەبی و مام جوتیار دەستی
پێکرد.
لە پێشدا
پاریزگای سلێمانی، دوایە هەولێر، کەرکوک و دهۆک ئازاد کران. بنەماڵەی بارزانی لە
کەرەج، زێوە، دزە و ڕاژانی ورمێ ڕا گەڕانەوە باشور و هاتنە سەر خوانی ئامادە
و بونە شەریکی یەکیەتی لە حکومەتی باشوری کوردستان.
لەم زەمانە کە
دا پێگەی جەماوەری پارتی دێموکڕاتی بارزانی نەدەگەییشتە یەک لە سەر پێنجی
باشور، بە نۆکەرایەتی ئێران، تورکیا وئێراق خۆیان دەوڵەمەند کرد و بە
دەستوری داگیرکەران شەڕی کوردکوژیان بە سەر پ.ک.ک و یەکیەتی نیشتمانی دا
سەپاند.
بە ڕاکێشانی
جاشەکانی پێشو و کڕینی خەڵکانی برسی، قەڵەم فرۆش،گەل فرۆش حیزب فرۆش و مێژوو
فرۆش بوون بە هێزی یەکەم و ٨٠٪ی پارە و دەسەڵاتی ئەم دەڤەرەیان بۆ خۆیان
قۆرغ کرد.
[12] - دەیان مۆڵگەی سەربازی و جاسوسیان بۆ سەرکوتی جوڵانەوەکانی کورد لە نەوعی چل
پایگاکەی تورکیا لە بادینان دامەزراندوون و خەڵکیشای بە خوڕافات، کۆنەپەرەستی و بنەماڵەپەرەستی
سەرگەرم کردوە تا لە خەونەکانی ئازادی، بەرابەری و سەربەستی بەتاڵ بکرێن.
[13] -
ئابوری و خزمەتگوزاری ئێران و باشوری کوردستان لە دو تای یەک
تەرازو دا
خوێنەری هێژا،
لە لێکۆڵینەوەی زانستی دا پێویستە باوەڕ و هەستی خۆمان تێکەڵی نوسین نەکەین. هەر
دەوڵەت، ڕەوتی سیاسی یان حیزبێک کە بکەوێتە بەر باس و لێکدانەوە، لازمە
بە بێ هیچ جۆرە ڕق یان عاتیفە، ڕاستیەکان بە پشت بەستن بە سەرچاوەی
باوەڕپێکراو، وەک خۆیان لە سەری بنوسرێن. نە زیاد و نە کەم.
ئاماژە کردن
بە دەسکەوتەکانی وڵاتی ئێران لە بواری ئابوری و خزمەتگوزاری بە
نیسبەتی باشوری کوردستان، تەنیا بۆ هەڵسەنگاندن و ناسینی ماهیەتی
چینی سەردەستی کوردە لە پارچەیێکی کوردستان.
پێویستە
بزانین کە بە پێی ڕاپۆرتی شەفافیەتی نێونەتەوەیی لە پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی
( Corruption Perceptions Index) ئێران لە ناو ١٨٠ وڵات، ڕوتبەی ١٥٠ی
پێدراوە.
لێرە دا،
باشوری کوردستان نەک لە گەڵ سیستمێکی بێکێشە و دەستپاکی وەک سوئێد، بەڵکە لە گەڵ
یەکێک لە سی و یەک وڵاتی خوارەوەی جیهان بەرواەرد کراوە.
بیست ساڵ ئابوری ئێران لە یەک تای تەرازوو دا(٢٠٢٢-٢٠٠٢)
نێوانگری(معدل) داهاتی سەرانەی ئێران لە بیستساڵی ڕابردوو ٤٠٠٠ دۆڵار بوە. ئێران یەکێک لە پڕکێشەترین وڵاتانی
دونیایە. بە هۆکارگەلی گەندەڵی ئیداری ناوخۆ، گەمارۆی ئابوری ئامریکا،
دەستێوەردانی ئایدۆلۆژی و ئەمنیەتی لە وڵاتانی لوبنان، سوریە، ئێراق، یەمەن،
فەلستین، ئافریقا و .... سەرمایەیێکی زۆر لە دەست دەدا.
بەڵام بە هۆی
بە سیستم کرانی بەڕێوەبەرایەتی ئابوری و بوروکراسیەکی ڕووتبەی کەمتر لە
نێوەنجی جیهانی، ژێرخانی ئابوری لە بوژانەوە و بەرەوپێش چونی لەسەرەخۆ و بەردەوام
دا بوە و ئەم دەسکەوتانەی تۆمار کردوە:
١- کارەبا کارەبای(بەرق)
دەوڵەتی ٢٤ سەعاتە بۆ ٩٩.٥٪ی ماڵەکانی ئێران دابینکراوە.
٢- ڕێگاوبان جادەی سەیارە(ماشێن) سێ
هێندەی پێشوو زیادی کردوە. ڕێگای قەتار(شەمەندەفەڕ) گەییشتۆتە دوو هێندەی پێشوو.
٣- ئاو دروست
کردنی سەدان بەنداوی گەورە، دابینکردنی ئاوی لولەکێشی بۆ ٩٨٪ی دانیشتوان.
٤- دونیای دیجیتاڵ دیجیتاڵی
کردنی سیستمی ئیداری، بانکداری پێشکەوتو و ئینتێرنێتی. (خەڵکی
ئێران زۆربەی کار و باری ئیداری خۆیان لە سەر موبایل ئەنجام دەدەن. زۆر کەم
پوڵ(پارە) هەڵدەگرن. کڕین و فرۆشتن لە ڕێگای کارتی ئیلەکترۆنیک و موبایل ئەنجام
دەدرێ).
٥- کشت و کاڵ دانی قەرزی
سوبسیدی و کەم بەهرە بە جوتیاران بۆ کڕینی ئامێرەکان، ئاودێری قەترەیی و
بارانی. دروست کردنی ژمارەیێکی زۆر ساردخانە تا باغداران بتوانن حاسڵاتی باغی تێدا
ڕابگرن و لە کاتی خۆی دا بیفرۆشن.
٦- گاز لەم
بیست ساڵە دا ڕادەی گەییشتنی بۆری گاز لە ٤٠٪ گەییشتۆتە ٩٥٪ی کۆی تەوای ماڵەکانی
شار و دێهاتی ئێران.
٧- پیشەسازی دایک پەرە
پێدان و بونیادنانی دەیان پڕۆژەی ئیستڕاتژیکی پیشەسازی دایک وەک
پێترۆشیمی، پاڵاوگە، ئاسن، پۆڵا، ماشێن سازی و ...
٨- موچە دوانەکەوتنی
موچەی کارمەندان. نەبونی سەرەی موچە لە بانکەکان.
٩- قەرزی دەوڵەتی
بۆ خەڵک قەرزی خانوبەرە(سولفەی عەقار)، هاوسەرگیری(سولفەی زەواج)،
کارگە، مەزرا، باغ، ئاژەڵدای و... . سەرەڕای گەمارۆکانی ئامریکا، قەیرانی ئابوری و
کەم بونەوەی داهاتی نەوت؛ ئەم خزمەتگوزاریانە تا ئێستا بۆ خەڵک دابین کراون.
بیست ساڵ ئابوری باشوری کوردستان لە تای دیکەی تەرازو دا(٢٠٢٢-٢٠٠٢)
نێوانگر(معدل)ی داهاتی سەرانەی هەرێمی کوردستان
لە بیستساڵی پێشوو
٧٠٠٠ دۆڵار بوە.[64] (نزیک بە دوو هێندەی داهاتی سەرانەی
ئێران).
1- کارەبا (بەرق) دەوڵەتی
هەرێمی کوردستان لە شەو و ڕۆژێک دا تەنیا ١٢ کاژێر کارەبای نیشتمانی بۆ خەڵک دابین
کردوە.
٢- ڕێگاوبان جادەی
سەیارە(ماشێن) نەگەییشتۆتە دوو هێندەی پێشوو.(هی ئێران سێ هێندەی پێشوو زیادی
کردوە). ڕێگای ئاسنی باشور- قەتار(شەمەندەفەڕ) ئێستا دەست پێنەکراوە.
٣- ئاو بە هۆی
دروست نەکردنی بەنداوی تازە و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی دروست کردنی
بەنداوەکانی ئیستڕاتژیکی ڕژیمی پێشو،کێشەی دابین کردنی ئاوی ماڵان و کشت و کاڵ وەک
خۆی ماوەتەوە.
تونێلی
بەنداوی ناتەواوی بێخمە دوای٣٤ ساڵ دەسەڵاتی کوردی.
٤-
دونیای دیجیتاڵ باشور
لە دیجیتاڵی کردنی سیستمی ئیداری و بانکداری پێشکەوتو و
ئینتێرنێتی یەکێک لە دواکەوتوترین نمونەکانی دونیایە.
٥- کشت و کاڵ لە
جیاتی گەشەسەندنی کشت و کاڵ؛ زەویخۆری و داگیرکاری ژینگە و دەشت و کێو و دۆڵ
و شاخ و کێوەکان دەبینین کە لە لایەن بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی سەر بە حیزبە
سوننەتیەکان داگیر کراون و جادەی تایبەت، ویلا، باغی ڕازاوە، بیر و حەوزی مەلەوانی
و ... بۆ ساز کراوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە سەرەڕای بونی زەوی پڕ پیت و بەرەکەت،
گەلی باشور تەنانەت پیواز و پەتاتەکەی لە ئێران و تورکیا هاوردە
دەکات.
٦- گاز هەرچەند
باشور ٢٥ تریلیون فوت مکعب گازی هەیە[66]، بەڵام بۆ ڕاکێشانی بۆری گازی شار و
دێهاتەکان، هیچ هەنگاوێک نەنراوە. تەنانەت وەک زەمانی سەدامیش ناتوانن بەتڵی
گاز(کەپسوول)ی ماڵان پڕ بکەنەوە.
٧- پیشە سازی دایک بۆ
بونیادنانی پیشەسازی دایک وەک پێترۆشیمی و ماشێن سازی هیچ هەنگاوێک
نەنراوە.
٨- موچە بە
تایبەت دوای گرێبەستی نەهێنی ڕادەست کردنی نەوتی باشور بە تورکیا(٢٠١٣) و ئابوری
سەربەخۆ (سەر بە تورکیا) دواکەوتنی موچە، نیوە موچە و ... بۆتە کێشەیێکی بێکۆتایی.
٩- قەرزی دەوڵەتی بۆ خەڵک قەرزی
خانوبەرە(سولفەی عەقار)، هاوسەرگیری(سولفەی زەواج)، کارگە، مەزرا، باغ، ئاژەڵدای
و... . تا ڕادەیێک ئەم خزمەتگوزاریانە لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ بۆ خەڵکی باشور دابین
دەکرا. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ دوای سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ(سەر بە تورکیا) تا ئێستا
ڕاوەستاوە.
لەم زەمانەوە
نەوتی باشور بە گرێبەستی زۆر خراپتر لە گرێبەستە ئیستعماریەکانی سەد ساڵ لەوە پێشی
ئینگلیس لە گەڵ وڵاتانی دواکەوتوی خاوەن نەوتی کەنداو، ڕادەستی تورکیا
کراوە.
ئاشتی هەورامی
کە لە ساڵی ٢٠٠٦ کراوەتە وەزیری سامانە سروشتیەکان، ساڵی ٢٠١٦ گۆشەیێک لە گرێبەستی
ئابرووبەرانەی هەریم لە گەڵ تورکیای ئاشکرا کرد.
ئاشتی
هەورامی: "ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بگاتە ١٠٠ دۆلار و تەنانەت ١
ملیۆن دۆڵاریش دۆخەکە هەروەک خۆی دەبێت."
پێویستە
ڕووناکبیران کۆدشکێنی و ڕەمزکردنەوەی بۆ بکەن. ئەم وتانەی نیشان دەدەن کە نەوتی
هەرێم لە پێشدا بە پێی گرێبەستی نەهێنی بە قیمەتێکی زۆر نزم بە تورکیا فرۆشراوە.
بە جۆرێک ئەگەر نرخی نەوتی جیهانی هەرچەند زیادیش بکات، نەوتی
هەرێم هەر بە نرخی پێشوو ڕادەستی تورکیا دەکرێ.
هەرێمی باشور
لە بوارەکانی گەندەڵی ئیداری، نەبونی سیستمێکی پێشکەوتوی دەرمانی و نەخۆشخانە،
نەبونی ئاسایش و پارێزراوی ژیانی هاوڵاتیان تەنیا لە گەڵ ئەفغانستان بەراوەرد
دەکرێ
[14] - حەفتا لە
سەدی(٧٠٪) داهاتی باشور بۆ کوێ چوە و دەچێ؟
لەم بیست ساڵە
دا، داهاتەکانی هەرێم هێندە زۆر بون کە ئەگەر لە چوارچێوەی
سیستمێکی زانستی و شەفاف بۆ ئاوەدانی، خدمەتگوزاری و پیشەسازی خەرج کرابا، گشت ئەم
خەونانەی خوارەوە بۆ خەڵکی باشور وەدی دەهاتن:
دابین کردنی
ئاو و کارەبا(بەرق)ی ٢٤ کاژێری، ئاوەدانکردنەوەی شار و دێهاتەکان، دابین کردنی
یەکەی نیشتەجێ بون بۆ هەموان، دەرمان و تەندروستی خۆڕایی بۆ هەموان، ڕاکێشانی بۆری
گاز بۆ هەمو شارەکان، دروست کردنی بەنداوی ئیستڕاتژیک، بوژانەوە و نوێ کردنەوەی
کشت و کاڵ، پیشەسازی دایک، بە توریستی کردنی وڵات، نەهێشتنی بێکاری و هەژاری.
ئەم داهاتەی
خەڵکی باشوری کوردستان کە سەرفی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری نەکرا، لەم بوارانە دا
خەرج کرا:
١- زۆرترینی
بۆ هەمیشە گوازرایەوە بۆ تورکیا، ئامریکا، ئوروپا، دوبەی، ئوستڕالیا و
... کە بەشی هەزاران ساڵی دیکەی نەوە، نەتیجەکان و نەدیدەکانی ئاغاکانی
کوردایەتی دەکات.
٢- بە مڵکی
شەخسی کردنی زیاتر لە نیوەی سەروەت و سامانی ئاشکرای باشور لە دەست بنەماڵەی
بارزانی ، تاڵەبانی و دەست و پێوەندەکانیان.
٣- خەرج کردنی
بودجەیێکی زۆر بۆ دەسگا ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی بنەماڵەیی و حیزبی.
٤- بە لۆبی
کردنی دەسەڵاتدارانی پلە دوو تا دەی ئامریکا، ئوروپا و ناوچە بۆ پشتیوانی لە
درێژەکێشانی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و چەتەگەری کوردی.
٥- کڕینی جاش
و موستەشارەکانی پێشوو، قەڵەم فرۆش، دین فرۆش و نیشتمان فرۆش، حیزب فرۆش( وەک ئە
نە کە سەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات)
٦- بەهێز
کردنی هەمو جۆرە ئیسلامیەکی جیهادی، سیاسی، سەلەفی، وەهابی، ئیخوانی و
... کە توانیویانە لە گەمژاندنی خەڵک عەرەبستان، پاکستان و ئەفغانستان
تێپەڕێنن.
دەسەڵاتی
چەتەگەری پێویستی بە گەلێکی مەڕ سیفەت هەیە تا بتوانێ درێژە بە سەروەری خۆی بدات.
ئەم ئەرکە پێرۆزەشیان خستە سەر شانی کاهینەکانی سەردەم(ئیسلامیە سونیەکان).
پێشبینی دەکرێ دوای چەتەگەری کوردایەتی نۆبەی ئیمارەتی ئیسلامی کوردستان
بێت.
مایکل ڕوبین
نوسەر و چاوەدێری سیاسی ئامریکایی بەشێک لە سامانی بنەماڵەی بارزانی بەم شێوەیە
ئاشکرا دەکا:
* مسعود بارزانی 48 ملیار دولار
* مسرور بارزانی 12 ملیار دولار
* ویسی بارزانی 1.5 ملیار و نێو دولار
* نیچیرفان بارزانی 25 ملیار دولار
* سیروان بارزانی 7 ملیار دولار
* سامان بارزانی 5 ملیاردولار
* سيداد بارزانی 4 ملیار دولار
* دلشاد بارزانی 15 ملیار دولار
* نهاد بارزانی 8 ملیار دولار
* سيهاد بارزانی 3 ملیار دولار
* هیمداد بارزانی 1 ملیار دولار
* بارزان بارزانی 2 مایار دولار
* رةوان بارزانی 2 ملیار دولار
* ادریس نیچیرفان 7 ملیار دولار
* ئارین مسرور 3 ملیار دولار
* یاسین بارزانی 3 ملیار دولار
* سعید بارزانی 6 ملیار دولار
* موکسی بارزانی 500 ملیون دولار
* بابو بارزانی 500 ملیون دولار
* نوح بارزانی کورە زای مسعود 500 ملیون دولار
بە پێی ئەم
ئامارە تەنیا سامانی ئاشکرا کراوی بنەماڵەی بارزانی دەگاتە ١٥٤ملیارد دۆڵار.
سامانی بنەماڵەی تاڵەبانی و ئۆلیگارشەکانی گرێدراوی ئەم دوو بنەماڵەیەش بە ٦٥
ملیارد دەخەمڵێندرێت.
سامانی
ملیاردێر و ملیۆنێرەکانی شەریکی مافیاکانی دەسەڵاتداری کورد(بێ ئەوەی هیچ
دەورێکیان هەبوبێ لە بەرهەمهێنان و گەشەی ئابوری) بەم چەشنەی خوارەویە:
سێزدە
ملیاردێر خاوەنی ٤٤ ملیارد دۆڵارن. سامانی دە هەزار ملیۆنێریش دەگاتە ٣٨ملیارد
دۆڵار. کۆی سامانی ئەمانەش دەبێتە٨٢ ملیارد دۆڵار.
دەبینین کە
سەرجەم، سامانی خەڵکی باشور کە لە لایەن مافیاکانی کوردایەتی و چینی سەردەستی کورد
تاڵان کراوە، ٣٠٠ ملیارد دۆڵاری تێدەپەڕاندوە
[15] - هەندێک کارگە و کارخانەی بچووک و
مامناوەندی لە کوردستان هەیە کە مۆنتاژکەری دەکەن و زۆرینەشیان بە ڕانتی دەوڵەتی
دامەزراون و وابەستەی دەسەڵاتی ناوەندین. کاریگەریان لە سەر ئابوری کوردستان زۆر
کەمە.
[16] - یوال نوح حەراری- پوڵ
[17] - لە ساڵی ١٧٧٦ کتێبی
"سەروەتی گەلان" خرایە بەر دەستی خوێنەران. نوسەرەکەی(ئادام ئێسمیتی ئیسکاتلەندی)
کە بە گەورەترین تیئۆریسیەنی سەرمایەداری بەرهەمهێنەر ناسراوە دەڵێ: " قازانجی
وەدەستهاتو لە لە بەرهەمهێنان دەبێ دیسان لە پێناو زیاد کردنی بەرهەمهێنان وەگەڕ بخرێتەوە"
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زۆربەی داهاتەکان لە هەر ڕێگایەک بە دەست هاتبن،
دەکرێنە سەروەتی نەزۆک.
مێژوو نیشانی داوە کە سەروەتی بێ سەرمایەنانەوە
دەبێتە هۆکاری داڕمانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و بەستەڵەکی سیاسی
تایبەتمەندی سەرەکی سیستمی پێشسەرمایەداری (فیئۆداڵی)
ئەوە بو کە پوڵ و داهات بۆ کەسانی خاوەن زەوی یان پلەداری دەوڵەتی بوو؛ و بە کەسب،
کار و بەرهەمهێنان بە دەست نەدەهات..
ئێستاش گەورەترین نەخۆشی ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست هەر ئەم کێشەیە بە شکڵ و ڕەنگی جیاواز. تەنانەت ئەو کەسانەی جیاواز لە ڕانتخۆرانی
دەوڵەتی، داهاتەکەیان لە ڕێگای کەسب، کار و بەرهەمهێنان بە دەست دێنن، بە پارەکەیان
خانو، مڵک و زەوی زیاد لە پێویست دەکڕن تا داهاتوی ئابوری خۆیان و بنەماڵەکانیان دەستەبەر
بکەن..
بۆ
ناسینی جیاوازی نێوان سەروەتمەند و سەرمایەدار لە خشتەی خوارەوە مانای ڕاستەوخۆی
واژە سەرەکیەکانی ئابوری سەرمایەداری بە زمانی کوردی نیشان دەدەین:
|
ئینگلئسی |
کوردی |
|
capitalism |
سەرمایەداری |
|
Capital, Fund |
سەرمایە |
|
wealth |
سەروەت |
|
Wealthy, Rich |
سەروەتمەند |
|
Proletariat |
چینی کرێکار |
|
Bourgeoisie |
چینی سەرمایەدار، سەوداگەر،
کاسبکار |
[18] - "هاوکاری داگیرکەران لە سەرکوتی شۆڕشگێڕانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە
پێناو وەرگرتنی یارمەتی دارایی، سەربازی و سیاسی بۆ ئاغایەتی بە سەر بەشێک لە باشور
و قۆرغ کردنی سامانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ بنەماڵەکەی و دەوڵەتی داگیرکەری پشتیوان"
[19] - بەشێکی زۆر لە نوێ فیۆداڵ و لۆمپەن بورژواکان؛ سیستمی سیاسی و ئابوری حاکم ناچاری
کردون لەم پێگەیە دا جێ بگرن. مایە پوچ بونی خاوەن کارگە و کارخانەکان زۆر ئاسان ڕوو
دەدات. بۆ وێنە چارەنوسی خوارێ، داستانێکە هەر دوپات دەبێتەوە:
"خاوەن سەرمایە کەرەسەی خاوی کارخانە لە ڕانتخۆری
دەوڵەتی یان دەڵاڵی بازاری ڕەش دەکڕێ. بەرهەمەکانی گرانتر لە بازاڕی جیهانی دەکەوێتە
دەست مشتەری ناوخۆ. کاتی هەناردە کردنی بەرهەمەکەی بۆ دەرەوەی سنورەکان، دەوڵەت لە
جیاتی ئاسانکاری، بەربەستی بۆ ساز دەکات. ئاکامەکەی دەبێتە لە دەستدانی قازانج و سەرمایە
و نەتوانینی دانەوەی قەرزی بانکی و تەنانەت زیندان و ..."
کاتێک خاوەنسەرمایە دەبینێ کارخانەدار مایەپوچ دەبێ،
بەڵام ئەوانەی خانو و مڵکیان کڕیوە، سامانەکەیان چەند قات زیادی کردوە، زۆر ئاساییە
کە لە جیاتی بەرهەمهێنان و پیشەسازی ڕوو بکاتە کڕینی مڵک و خانوو.
[20] - لەدایک بونی مناڵێکی زۆڵ
کوردایەتی دیوەخان
لە جێگای ناسیۆناڵیسم و نیشتمانپەروەری
كوردی باشور تا کودتای ١٩٥٨ی عەبدولکەریم قاسم،
لە ژێر سیستەمی دەرەبەگی و عەشیرەتی دا دەژیا. دێنشین و جوتیاری برسی و ڕەش و ڕوت،
كە زۆرینەی خەڵكی كوردستانی پێك دەهێنا؛ لە ژیر ستەم و زۆرداری شێخ، ئاغا و بەگ دا
بوو.
خەڵک ناچار دەکران بەدانی سەرانە، مڵكانە، سوغرە،
سورانە، سمتانە، هێلكانە و لە هەندێ ناوچەش هەر كچێ شوی بكردایە، دەبو یەكەم شەوی بوكێنی،
ببرایە بۆ سەرجێیی لە گەڵ ئاغاكان.
عەشیرەتەكان بۆ
تالان و ڕاو و ڕوت، لەشكریان دەكردە سەر یەكتری. مەڕ، گاگەل و دانەوێڵەیان بە تاڵان
دەبرد و كوشتار و ماڵ وێرانی لێ دەكەوتەوە.
چینی ژێردەست هەرچەند
لە سایەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و عەشیرەتی دەچەوساویەوە و ماف خوراو بوو؛ بەڵام مەیل
و خۆشەویستی بۆ ئاغا و عەشیرەتەكەی هەبو. لەبەر ئەوەی لەدەرەوی عشیرەتەکەی پارێزراو
نەدەبوو.
ژیانی خەڵكی ڕەش
و ڕوت لە "مەمرە و مەژی" زیاتر نەبو. لەو سەردەمەدا زۆرینەی كورد هۆگری بۆ
گەل، خاك و نیشتمان نەبو.
دوای سەركەوتنی
شۆڕشەكەی "عەبدولکەریم قاسم" بە پشتیوانی كەسانی ڕووناکبیر و پێشكەوتنخواز،
هەلێکی زێڕین بۆ کورد و گەلانی ئێراق هاتە پێش(١٩٥٨). خەڵكی عیراق و كوردستان لە هەمو
شارو شارۆچكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد:
هێزەكەمان ماركسیە
دژی ئیقتاع و ڕەجعیە
هێزەكەمان هێزی گەلە
هی كرێكارو ڕەنجبەرە
فەلاح زەوی خۆیەتی
ئاغا باوكە ڕۆیەتی
شای ئێران، ئیسڕائیل
و ئامریکا پیلانی لەناوبردنی شۆڕشی قاسمیان بە دوو قۆناغ بردە پێش:
١- لە کوردستان مەلامستەفایان کردە ڕێبەری ئاغاواتی
ناڕازی لە ئیسلاحی زەراعی(دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران) و لە ژێر ناوی کوردایەتی،
شۆڕشی کۆنەپەرەستانەی ئەیلولیان هەڵگیرساند(١٩٦١)[7]
٢- لە بەغدا یارمەتی دارایی و ئیسخباراتی قەومی
و بەعسیەکانیان دا بۆ کودتا. کودتاچیەکان توانیان لە هەلی مەشغوڵ بونی قاسم بە شەڕی
کوردستان کەڵک وەرگرن و باشترین و خەڵکیترین حکومەتی ئێراقیان لە ناو برد.(١٩٦٣)
بەشێک لە بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلا ڕەسوڵی پێشنەماز
سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی باشوری کوردستان:
" بەدوای هاتنە سەرکاری زەعیم عەبدولکەریم قاسم دا و گەرانەوەی
بارزانی نەمڕ، دوای نێزیک بە دوازدە ساڵ؛ و پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول؛ بە هۆی دەسەڵات
وپشتیوانی حیزبی شیوعی عیراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تین بۆ هاتبوو.
کار گەیشتبۆ ئەوەی
کە موڵکەکانیان بە گوڕیسی لە نێوو وەرزێڕەکان دابەش کەن. بە تایبەتی لە دەڤەری پشدەر،
ڕانییە، قەزای دووکان و بیتوێن دا.
چەند کەس لە میراودەلیەکان، شێخ حوسێنی بۆسکێن،
کاک هەباسی مامەند ئاغای سەرکەپکان و مام کوێخا سمایلی تەلان، بڕیار دەدەن بچنە بەغدا
بۆ ڵای عەبدولکەریم قاسم؛ بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیێک بدۆزنەوە.
کاتێ دەچنە بەغدا،
چەند جار داوای دیتنی عەبدولکەریم قاسم دەکەن؛ ڕێگایان نادا. پاشان هەباس ئاغا کە دۆستایەتی
لەمێژینەی لەگەڵ بارزانی دەبێ، پێشنیار دەکا سەردانی بارزانی بکەن.
کاتێ بارزانی ڕێگایان
دەدا بە هەموویان داوا لە بارزانی دەکەن چیتر ئاوا دانەنیشێ و بۆ هەقی کورد! وەشاخ
کەوێ"
مام جەلال تاڵەبانی
لە کتێبی دیداری تەمەن، سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ دەڵێ:
" ...ماوەیێک پێش هەڵگیرسانی شۆڕش،عەشایری کورد لە زۆر شوێنی کوردستاندا،
بە هاندانی مەلا مستەفا هەڵسابون.
لە ناوچەی سلێمانی
عەشایەری جاف، لە ناوچەی سورداش، بازیان، هەمەوەند، حاجی برایمی چەرمەگا، حاجی قادری
سمایل عوزێری، شێخ تەیفوری سەرگەڵو، کوێخا سمایلی تەلان، شێخ مەحمودی کارێزە، لە ناوچەی
شارباژێڕ و خۆشناوەتی و شاخی سەفین کۆمەڵێک عەشایەریتر هەڵسابون.
ئەوەی ڕاست بێت،
ئەو ئاغایانە لە دژی ئیسلاحی زەراعی دروست بون. پارتی لە گەڵ ئیسلاحی زەراعی بو، بەڵام
مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەراعی بو. مەلا مستەفا پشتیوانی ئەو ئاغایانەی ئەکرد، دژ
بە یاسای ئیسلاحی زەراعی و بە کارێکی خراپ و بە خیلافی شەرعی ئەدایە قەڵەم."
ساڵی ١٩٦١ عیسا
پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە مەلا مستەفا
دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ دابین بکات.
مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی
ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی.
بەم شێوەیە ئاغاوات،
شێخ و عەشایەری کوردی بە نەهێنی لە ساواکی شای ئێران ئاوس بوون؛ و بەرهەمی ئەم زەواجە
بوو بە مناڵە زۆڵەکەی "کوردایەتی دیوەخان"
لە ئاکامی شۆڕشی
کوردایەتی و هەلپەرەستی عەڕەبە قەومی و بەعسیەکان، عەبدولکەریم قاسم لە گەڵ گشت چاکسازیەکانی
خرایە بن گڵ. ماڵ وێرانی، شەڕ، دواکەوتویی، چەتەگەری، توندئاژۆیی مەزهەبی، بە تاڵان
چونی نەوت و گاز، درێژەکێشانی سیستمی نابەرابەری و ... بوو بە میراتی کورد و گەلانی
بەشمەینەتی ئێراق.
[21] - ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم هۆکارانەی خوارەوە لە کاروانی پیشەسازی و زانستی سەردەم
دوا کەوت:
١-تێکەڵاوی بەهێزی دین لە گەڵ دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری.
٢-دەستتێوەردانی ئیمپریالیسم بۆ پێشگیری لە گەشەی ئابوری و
سیاسی لە ڕێگای کودتای سەربازی، پشتیوانی لە دیکتاتۆڕەکان و بەهێزکردنی ئیسلامی سیاسی
گرێدراوی خۆیان بۆ ئامانجی تاڵانی نەوت،گاز و...
٣- چەقبەستویی
مێژویی
[22] - دوازدە هەزار ساڵ
لەوەپێش بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤ دا کشت و کاڵ و یەکجێنشینی لەم شوێنە سەری هەڵداوە.
شەش هەزار ساڵ لەوە پێش پێی ناوەتە قۆناغی شارنشینی، دەوڵەت و کۆیلەداری.
ئەم سیستمە بۆ گەشە
و درێژەدان بە تەمەنی خۆی، نیازی بە لێک گرێدانی کۆمەڵگا هەبوە. هەر وەک چۆن چیمەنتۆ
(سمیت) خشتەکانی یەک خانوو پێکەوە دەنوسێنی، ئایدۆلۆژی بۆ لێک گرێدانی تاکەکانی کۆمەڵگا
ئەم ڕۆڵە دەبینێ. ئەم نیازە بوو بە هۆی ئافراندنی نەرمەواڵەی(نرم افزار) پێویست وەک
داستان،ئۆستورە، ستایشگا و دینە سەرەتاییەکان.
نەرمەواڵەی ئایدۆلۆژی لە ماوەی هەزاران ساڵ بە پێی
زەمان و ئیحتیاج لە ڕواڵەتدا گۆڕانگاری بە خۆیەوە بینیوە. بەڵام لە نێوەرۆک دا تەنیا
ڕێشەکەی ئەستورتر بوە. ناهێڵێ پیرۆزیەکانی وەک خاوەنداریەتی تایبەتی، سیستمی پلەداری(سیستمی
پلیکانی دەسەڵات و سەروەت) گۆڕانکاری بە سەر دابێت.
[23] - ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم سەد ساڵەی دوایی دا
گۆڕانی ئابوری، کەلتوری و کۆمەڵایەتی زۆری بە خۆیەوە دیتوە؛ بەڵام گۆڕانکاریەکان لە
بەستێنێکی نەخۆش دا هاتونە دی. لە ڕوالەت دا دەورەی کۆنی دەربەگی تێپەڕاندوە و ئێستا
سیستمی سەرمایەداری حاکمە.
دەبینین کە شتێک
بە ناوی ئاغا و ڕەعیەت نەماوە، زۆرینەی خەڵک لە شارەکان دەژین، بەرهەمهێنان بۆ بازاڕەکانە،
بەشی زۆرتری دەوڵەمەندەکان پێشینەی مڵکداری و بنماڵەیییان نیە. بەڵام سیستەمی
سەرمایەداری جێگای سیستەمی لۆنی نەگرتۆتەوە. ئەو سیستەمەی ئێستا نوێ دەرەبەگایەتیە
نیچە(فیلسوفی سەدەی
هەژدەی ئاڵمانی) دەڵێ: " بۆ ئەوەی کە بوتپەرەست نەبی، بوتشکاندنت بەس نیە. دەبێ
خووی بوتپەرەستیت تەرک کردبێ"
[24][24]
- "گشت ئەو
توێژە دەوڵەمەندانەی لە زیادکردنی بەرهەمی تێکڕای نیشتمانی(تولید ناخالص ملی) دەوریان نەبێت. بە واتایێکی دیکە تەواوی ئەو کەسانەی لە
بوارەکانی بەرهەمهێنانی کاڵای مادی،فکری،زانستی و خستنەڕووی ڕاژە (سرویس،خەدەمات) ڕۆڵێکیان نەبێت، یان کارەکەیان
بەرهەمی بە کەڵکی نەبێت یان ئاکامی خراپی بۆ کۆمەڵگا هەبێ، بە فیۆداڵیسمی نوێ و
لۆمپەنبورژوازی دەناسرێن. وەک:
١- بازەرگانەکان
٢- ڕانتخۆرانی دەوڵەت- ڕەئیس،جێگر و کارمەندانی
ساحەب پلە و پایەی بەرزی ئیدارەکان، نوێنەرانی مەجلیس، مەلا و شێخی بەشدار لە ڕانتی
دین و دەوڵەت، قازی، وەکیل و...
٣- دەڵاڵ و سەوداگەران- لە هەر بەستێنێک قازانجی تێدابێ کار دەکەن وەک کڕین و
فرۆشتنی زەوی نیشتەجێبونی شارەکان، قۆنتەراتچی پڕۆژەکانی ڕێگاو بان. هەناردە و هاوردەکردنی
نایاسایی کاڵا و شتومەک بە شەریکایەتی لە گەڵ بەرپرسانی دەستڕۆییشتوی دەوڵەت(قاچاغچیەتی
ڕانتی)
٤- بنەماڵە دەست ڕۆییشتوەکانی شار- پاشماوەی ئاغاوات
و مڵکدارەکان، کەسانی خاوەن مڵکی ناو شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ کرێ و...
[25] - دیوەخانی کوردایەتی لە پێنج قۆناغ دا
کوردایەتی
لە سەد ساڵی ڕابردوو دا، پێنج دەورە دەسەڵاتی بە خۆیەوە دیوە:
١- شێخ
مەحمود دەوری یەکەمی کوردایەتی لە دیوەخانی شێخ
مەحمود سەری هەڵدا(١٩٢٢- ١٩٢٠). شێخ دوای شەڕی یەکەمی
جیهانی لە بۆشایی دەسەڵاتی ئیمپڕاتوری عوسمانی گەییشتە لوتکەی
دەسەڵات. ناوبراو هەم شێخ بو هەم گەورەترین مڵکدار. ئاسۆی فکری لە
ئیمارەتێکی فیئۆداڵی ئیسلامی سەر ژێردەستی تورکیا یان زلهێزێکی دەرەوە زیاتر
نەدەڕۆییشت. پەراوێزکردن و سەرکوتی ڕووناکبیرانی چەپ و دێموکڕاتی کورد لەم
دەورەیە ڕا دەستی پێکرد. ساڵی ١٩٢١ حکومەتی دووەمی شێخ مەحمود لە سلێمانی
دروست دەبێت. لەم دەورەیە دا ئاغا و شێخ و مەلاکان، کە زۆربەیان دەستوپێوەندی شێخ مەحمود بوون، دژایەتیی
خوێندەوار و ڕووناکبیرەکانیان دەکرد.
بە وتەى
مێژوونووس تۆفیق وەھبی، شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروستکردبوو کە تۆفیق وەھبیشی
تێدابووە، ناویان نابوون (فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک کەسانی بێدین سەیر
دەکران.
جەماڵ عیرفان،
ڕووناکبیری دژە دەرەبەگی سلێمانی، یەکەم قوڕبانی بو کە ساڵی ١٩٢٢ لە لە ماڵەکەی
خۆیدا تیرۆر کرا.
٢- قازی محەمەد سەرەڕای خوێندەواری
و زانایی بە سەر دونیا دا، گەورەترین مڵکدار، مەلا و
قازی موکریان بو.
قازی لە
ژێر ڕێنوێنی یەکیەتی سۆڤیەت لە سەر لاشەی کۆمەڵەی ژ. کاف، حیزبی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێرانی دامەزراند، کە بە پێچەوانەی کۆمەڵەی ژ.ک نوێنەرایەتی چینی
سەردەستی کۆمەڵگای دەکرد.
قازی دوای
شەڕی دوهەمی جیهانی لە بۆشایی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی ئێران، بە هاوکاری ئەرتەشی
سوری سۆڤیەت کۆماری کوردستانی(مەهاباد) دامەزراند.(١٩٤٦)
کۆماری
ئازەربایجانی ئێران(تەورێز) دۆست و دەستە خوشکی کۆماری مەهاباد بوو. ئەم کۆمارە
تەنیا ٤٠ ڕۆژ پێش کۆماری مەهاباد دامەزرابو. لە ماوەی یەک ساڵ تەمەنی دا سیستمی
فیئۆداڵی هەڵوەشاندەوە، زەوی و زاری بە سەر جوتیاران دابەش کرد.
بەڵام کۆماری
کوردستان(مەهاباد) سیستمی فیئۆداڵی وەک خۆی هێشتەوە. تەنانەت بەشی زۆری وەزیر،
فەرماندە و کاربەدەستی کۆمار فیئۆداڵ بون. بۆ نمونە هەر چوار کەسایەتی کە قازی
دەرەجەی ژینڕاڵی پێبەخشین فیئۆداڵ یان سەرۆک عشیرە بوون. (حەمە حوسێن خانی سەیفی
قازی- عومەر خانی شکاک- حەمە ڕەشید خانی بانە- مەلا مستەفای بارزانی)
٣- مەلا
مستەفا بارزانی مەلا باکگڕاوەندی(پاشخان)
شێخایەتی، سەرۆک خێڵایەتی و ئاغایەتی هەبو؛ لە لایەن ساواکی شای ئێران و ئیسڕائیل
کرا بە ڕێبەری ئاغا و مڵدارەکانی ناڕازی لە ئیسلاحی زیراعی و چاکسازیەکانی
عەبدولکەریم قاسم (١٩٧٥- ١٩٦١)
٤- یەکیەتی
نیشتمانی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لەم دوو هێزە دا بیری چەپ
و دێموکڕاسی بەهێز بوو. هەرچەند لە کوردایەتی دیوەخان دور کەوتنەوە بەڵام بە
تەواویی لێی ڕزگار نەبون و دوایەش بە تەواوی کەوتنەوە سەر ڕێبازی دیوەخان (
١٩٩١- ١٩٧٦)
٥- بنەماڵەی
بارزانی(پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق) دەوری پێنجەم لە ١٩٩١ دەستی
پێکرد و تا ئێستاش درێژەی هەیە. تایبەتمەندی ئەم دەورەیە هەژمونی تەواوی
کوردایەتی دیوەخان و قەبوڵ کردنی سەروەری کوڕ و کوڕەزاکانی مەلا
مستەفایە. لە لایەن ئێران، تورکیا، ئێراق و تەنانەت ئامریکا و ناتۆ
بەهێز کرا. وەک هۆرەی ناوخۆیی بۆ سەرکوت و بە لاڕێدابردنی جوڵانەوەی کورد و
هێزە پێشکەوتنخوازەکان کەڵکی لێوەردەگرن . ئەم کوردایەتیە خۆی گەورەترین
کۆسپی ناسیۆناڵیسمی کوردیە. ئەوسارەکەی لە دەست دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان
دایە.(٢٠٢٢-١٩٩١)
[26] - بەرژوەندی چینی سەردەستی ئێستای کۆمەڵگا (نوێ
دەرەبەگایەتی و لۆمپەنبورژوازی کوردی) بە پێی نێوەرۆک و پێکهاتەی لە گەڵ
دەوڵەت-نەتەوەی سەربەخۆی کوردستان یەک ناگرێتەوە.
بە تایبەت
ئەگەر ئەم دەوڵەتە وەک سیستمێکی بەرهەمهێنەر و پێشکەوتنخواز؛ پابەندی دادپەروەری،
یەکسانی، بەرابەری ژن و پیاو، شاییستە سالاری، دەستپاک و دور لە ڕانتخۆری و
گەندەڵێ بێت.
نەهایەتی
ئاسۆی فکری ئەم چینە ئەوەیە کە پشکی زیاتری لە سامان و دەسەڵات، سەروەری و
ئاغایەتی، چەوساندنەوە و مژینی خوێنی خەڵکی کورد وەبەر بکەوێ.
[27] - خشتەی هاوکاری بنەماڵەی بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان
و دەوڵەتانی بێگانە
|
ساڵەکان |
دەوڵەتی پشتیوانی بارزانی |
ئامانجی دەوڵەتی پشتیوان |
ئاکامەکان |
|
١٩٧٩-١٩٦١ |
محەمەد ڕەزاشای ئێران |
ڕووخاندنی حکومەتی عەبدولکەریم قاسم-
سەرکوتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران(حیزی دێموکڕات) |
عەبدولکەریم قاسم لە کوردستان مەشغوڵی
شەڕی مەلا مستەفا و ساواک بو، کە قەومی و بەعسیەکان هەلەکەیان قۆستەوە و دەوڵەتی
قاسمیان ڕوخاند. + لە لایەن مەلا مستەفا سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، سلێمان
موعینی، خەلیل شەوباش و مەلاڕەحیمی وەرتێ، قادر شەریف، دڵشاد ڕەسوڵی لە ڕێبەرانی
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە شێوازی جۆراوخۆر وەک تیرۆر و ئیعدام قوڕبانی
کران؛ و دەیان شۆڕشگێڕی دیکە بە زیندویی ڕادەستی ساواکی ئێران کرانەوە کە
زۆربەیان ئیعدام کران |
|
١٩٧٩ تا ئێستا |
کۆماری ئیسلامی ئێران |
پاکسازی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆمەڵە و دێموکڕات. |
پاکسازی ڕۆژهەڵات بە کوژرانی ٦٠٠
چەکداری قیادە موەقەت لە ماوەی شەش ساڵ(تا ١٩٨٥) بە ئاکام گەییشت. ئێستاش
دێموکڕات و کۆمەڵە لە باشور ئۆردوگانشین کراون و لە ژێر کۆنتڕۆڵی بارزانی
دان. |
|
١٩٦١ تا ٢٠٠٢ |
تورکیای سێکۆلار |
هاوکاری بۆ بنبڕکردنی پارتی دێموکڕاتی
کوردستانی تورکیا+ شەڕ دژی پ ک ک |
کوشتنی هەر دوو ڕێبەری پارتی دێموکڕاتی
کوردستانی تورکیا(سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان١٩٧٢) بە کوشتدانی ٣٠٠٠ پێشمەرگە لە
شەڕێ هاوبەش تورکیا دژی پ ک ک + کۆمەڵکوژی ٨٠ گریلای بریندار و هەڵسوڕاوی سیاسی
و کادری دەرمانی و ڕۆژنامەوانی پ ک ک لە هەولێر(١٩٩٧) |
|
٢٠٠٢ تا ئێستا |
تورکیای ئیسلامی ئەردۆغان |
هاوکاری سەربازی، ئیستخباراتی ئەرتەش و
میتی تورکیا بۆ لێدانی پ ک ک ، دوشمنایەتی کوردانی ڕۆژئاوا. |
پەلکێشی سپای تورکیا بۆ زۆنی زەرد و
دانانی ٨٠ پایگا. هاوکاری ئیستخباراتی بۆ تیرۆری ڕێبەرانی پ ک ک بە دانانی جی پی
ئیس،جاسوسی و هاوکاری ئاشکرا و نادیاری سەربازی تا ئێستا درێژەی هەیە. |
|
١٩٧٨ تا ئێستا |
دەوڵەتەکانی ئێراق |
هاوکاری لە کوشتار و سەرکوتی هێزە
ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دیکەی باشور. |
کوشتاری ٧٥٠ پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتمانی
لە ١٩٧٨+ داسەپاندنی شەڕی ناوخۆیی دژی یەکیەتی. کارەساتی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ + پیلانی
هاوبەش لە گەڵ دەوڵەتی کازمی دژی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیەکان(٢٠٢٠) |
|
١٩٦١ تا ئێستا |
دەوڵەتی ئیسڕائیل |
هەڵگیرسانی شەڕ دژی عەبدولکەریم قاسم و
درێژەدانی شەڕ لە دژی حاکمانی دژە ئیسڕائیلی دوای قاسم |
ڕوخانی دەوڵەتی قاسم + مەشغوڵ
بونی دەوڵەتانی دژی ئیسڕائیلی ئێراق بە شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆ. |
|
٢٠١٤ |
داعش |
هاوکاری داعش بۆ داگیرکردنی پارێزگای
موسڵ |
هاوکاری تیجاڕی و لۆجستیکی و سەربازی و
ڕادەست کردنی شەنگال، زومار، ڕەبیعە بە داعش(٢٠١٤) |
[28] - چینی سەردەستی کۆمەڵگا کاتێک ڕازی بە یەکیەتی
نەتەوەیی دەبێت کە گشت بەرژوەندیەکانی پارێزراو بن و خۆێ ڕابەری ئەم یەکیەتیە بێت.
دەبینین کە بە
تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ پەیمانی ستڕاتژیکی یەکیەتی نیشتمانی و پ.د.ک لە گەندەڵی ڕێبەرایەتی
ی.ن.ک و پاشکۆیەتی ئەم هێزەی بۆ پارتی شتێکی زیاتری لێ سەوز نەبوە.
تەنانەت بەشداری هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی وەک گۆڕان لە
حکومەتی هەرێم، بە قیمەتی بەتاڵ بون لە بیری گۆڕانکاری و بونە بەشێک لە سیستمی خێڵەکی
و دواکەوتوی ئاغاکانی باشور تەواو بو.
[29] - لێرە دا نمونەیێکی مێژویی لە یەکیەتی چینی سەردەستی
کۆمەڵگای داگیرکراو لە گەڵ داگیرکەران لە بەرانبەری هێزە شۆڕشگێڕ و چەپیەکان دەخەینە
ڕوو:
لە ساڵەکانی
(١٩٤٥- ١٩٣٧) بەشێکی زۆری خاکی چین لە لایەن ژاپۆن داگیر کرابو. بۆ بەرەنگاربونەوەی
داگیرکەر یەکیەتیەکی ناچاری لە نێوان حیزبی کومونیست و حیزبی میللی کۆمینتانگی دەسەڵاتدار
پێک هات.
کومۆنیستەکان زەربەی
گەورەیان لە ئەرتەشی ژاپۆن دەدا، بەڵام هێزەکانی کۆمینتانگ بە خاتری گەندەڵی ماڵی و
ئیداری کە لە ناویان دا بو، نەیاندەتوانی ئاکامێکی باش بە دەست بێنن. دەستوریان پێدرا
کە لە شەڕی هاوبەشی دژی ژاپۆن لە پشتەوە ڕا بە نەهێنی کومونیستەکان بکەنە ئامانج و
بیانکوژن...
[30] - تێزی دوکتورینی مەلا مستەفای بێسەواد "دابین
کردنی بەرژوەندی دەوڵەت یان دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە پێناو پشتیوانی ئەوان
بۆ ئاغایەتی بە سەر باشور دا"
لە دەیەی ١٩٦٠ی زایینیدا مەلا مستەفای بێسەواد
توانی تێزی دۆکترینی خۆی بۆ دەسەڵات بە سەرکەوتویی دابڕێژێ.
بیرۆکەی تێزەکە
کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی میرنشینە کوردەکانی گرێدراوی دەوڵەتانی عوسمانی و ئێران
کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەی زایینیدا کۆتاییان پێهات.
میرنشینەکان بە
پێی نزیکی جوغڕافیایی و میزانی دەسەڵاتی هەر یەک لەم دو زلهێزە دەسەڵاتی ناوچەیی خۆیان
لە گەڵ یەکێک لەم دو دەوڵەتە گرێ دەدا.
هاوژیانی میرنشین
و دەوڵەت بۆ هەردوکیان پڕقازنج بوە. میرنشین ناوچەکەی بە ماڵیات، باج و خەراج و شەڕکەرەروە
خستۆتە خزمەت دەوڵەت. دەوڵەتیش ئاغایەتی ویراسی بۆ میر و بنەماڵەکەی مسۆگەر کردوە و
لە هێرشی میرنشین و دەوڵەتی دیکە پاراستویەتی.
پوختەی تێزی دۆکترینی
نەنوسراو، بەڵام گەڵاڵە کراو و بە پڕاتیک کراوی
مەلا مستەفا بەم شێوەیە:
"دابین کردنی بەرژوەندی دەوڵەت یان دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان
لە پێناو پشتیوانی ئەوان بۆ ئاغایەتی بە سەر باشور دا"
مەلا مستەفا لە
ساڵەکانی ١٩٦٠ی زایینی دۆکترینی خۆی لە ئاستێکی بەربڵاو بە کردەوە دەرهێنا. کوردانی
باشور، باکور و ڕۆژهەڵات بونە قوڕبانی ئەم ئیستڕاتژیە.
بۆ ڕازی کردنی تورکیا ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی
کوردستانی تورکیا دوکتور شوان و سەعید ئالچی کوشت.
سەدیق ئەنجیری،
ئەسعەد خودایاری، سلێمان موعینی، خەلیل شەوباش و مەلاڕەحیمی وەرتێ لە ڕێبەرانی حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە شێوازی جۆراوخۆر وەک تیرۆر و ئیعدام قوڕبانی کران؛ و
دەیان شۆڕشگێڕی دیکە بە زیندویی ڕادەستی ساواکی ئێران کرانەوە کە زۆربەیان ئیعدام کران.
دوای ئاشبەتاڵی
١٩٧٥ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دروست کرا و بو بە جێگای هیوای کوردانی ڕۆژهەڵات و
باکوریش. بەڵام کاردانەوەی تورک و ئێرانی لێکەوت. لە ساڵی ١٩٧٦ لە ماڵی دوکتور عەبدوڵای
مەولەوی لە ژێر چاوەدێری نوێنەری ساواکی ئێران و میتی تورک قیادەی موەقەتی پارتی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێراق دامەزرا.
دەوڵەتانی ئێران
و تورکیا سەرکوتی بزوتنەوەی چەکداری کوردی سێ پارچەی ئێران، ئێراق و تورکیایان پێ سپارد.
چەک و تفاقی باشیان پێدان و ڕەوانەی کێوەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێراق کران.
یەکەمین گورزی قورس بەر یەکیەتی نیشتمانی کەوت
و لە کارەساتی حەکاری ٧٠٠ پێشمەرگەی لە دەست
دا و ڕێبەرانی ئەم کاروانەش( عەلی عەسکەری، دوکتور خالید و حسێن بابە شێخ) دوای تەسلیم
بون و گیرانیان بە ئارپیچی ئیعدام کران١٩٧٨
بارزانیەکان دوای
هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە داگیرکرانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک کارامەترین
هێزی میلیشایی ژێر فەرمانی ئێران ڕۆڵیان گێڕا و تەنانەت ٦٠٠ شەهیدیشیان دا.
لە ساڵی ١٩٨١ بە
پیلانی مەلا حەسەنی ورمێ، مەسعود و ئیدریس بارزانی جەنازەی مەلامستەفا لە گۆڕ دەرهێنرا
و تاوانەکەیان خستە پاڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.
ئەم تاکتیکە بو
بە هۆی ئەوەی کە چەکدارەکانی قیادە موەقەت باوەڕ بەو سیناریۆیە بێنن و بە رقێکی قووڵ
بکەونە شەڕ. بە جۆرێک تەنانەت لە ڕۆژێکدا لە دۆڵی بایزاوای شنۆیە ١١پێشمەرگەی کۆمەڵە
و ٢٢ی حیزبی دێموکڕاتیان کوشت.
توانیان هەتا ساڵی ١٩٨٣ بە هاوکاری سپا و ئەرتەشی ئێران
توانیان ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوای ورمێ، شنۆ و خانێ تا ئاڵوەتانی سەردەشت پاکسازی
بکەن.
[31] - لە ساڵی ١٩٦١ مەلامستەفا بە نێوی کوردایەتی
لە لایەن ساواکی ئێران کرا بە ڕابەری شۆڕشی ئاغاواتی ناڕازی لە دابەشکرانی زەوی. ڕوناکبیران
و هەڵسوواراوانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان بە دوای مەلا دا کەوتنە ڕێ.
ئەم شۆڕشە لە سەرەتاوە
دو باڵی هەبو:
١-بنەماڵەی مەلا مستەفا،عەشیرەتەکەی، ئاغاوات،
پلەدارانی هۆز و دێهاتەکان
٢- ڕوناکبیران، کەسانی هەڵقوڵاوی چینی نێوەنجی شارەکان،
دێموکڕات، نوێخواز و چەپەکان و ... کە دوایە بە باڵی مەکتەبی سیاسی ناسران.
ئەم دو باڵە لە
نێوەرۆک و ئامانجدا زۆر جیاواز بون. تا ئەو ڕادەیەی کە باڵی مەکتەبی سیاسی لە چاکسازی
و ئامانجەکانی عەبدولکەریم قاسم نزیکتر بون تا کوێرە شۆڕشێکی کە لە هەمو خەونێکی پێشکەوتنخوازی،
دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ، ئازادی تاک، بەرابەری ژن و پیاو، ئازادی بیر و باوەڕ
و... بەتاڵ بو.
باڵی مەکتەبی سیاسی
فریای ئەوە نەکەوتن کە بەخۆیان دابێنەوە تا لە پاشکۆیی کوردایەتی عەشیرەیی-دەرەبەگی
جیا بنەوە و سەربەخۆ بە شوێن ئامانجەکانیان دا بڕۆن یان ببنە هاوکاری چاکسازیەکانی
دەوڵەتی عەبدولکەریم قاسم.
لە ساڵی ١٩٦٣ لە
حاڵێدا کە دەوڵەت خەرێکی شەڕی کوردستان بوو و ئاگای لە ناو خۆی نەمابو، نەتەوەیی و
بەعسیەکان بە هاوکاری ئامریکا، شای ئێران و ئیسڕائیل کۆتاییان بە سیستمی دادپەروەرانەی
عەبدولکەریم قاسم هێنا.
باڵی مەکتەبی سیاسی
پێیان وابو کە لە ململانێ ناوخۆییدا دەتوانن بە شێوەیێکی دێموکڕاتیک کۆتایی بە ویلایەتی
موتڵەقەی مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی بێنن.
مەلا مستەفا پشتبەستو
بە هێزی چەکداری عەشیرەیی و شەڕوانی بێسەواد لە ساڵی ١٩٦٥ کودتای بەسەر بالی مەکتەبی
سیاسی دا کرد. هێندێکی لێکوشتن و ئەوانی دیکە ئاوارەی ئێران و هەمەدان کران. مەلا مەکتەبسیاسیەکی
کارتۆنی لە کەسانی هەلپەرەست و گوێ لەمستی خۆی پێکهێنا. پارتی دێموکڕاتی کوردستانی
ئێراق بەرهەمی ئەم کودتایەیە.
لە سەر بەڵێنی و داوای مەلامستەفا جەماعەتی مەکتەبی
سیاسی گەڕانەوە باشور. بەڵام دەستبەسەر کران. کە زانیان مەلا دەیهەوێ بیانکوژێ، بۆ
نەجاتی گیانیان هەڵاتن بۆ ناو شارەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئێراق. بە هاوکاری شایەرانی
دیوەخانی وەک هەژاری موکریانی، خالیدی حیسامی و ئەمیری قازی ناوی جاشیی ٦٦یان ڕەپاڵ
خستن و لەوێش دەستبەرداریان نەدەبون لە جیاتی مۆڵگەی دەوڵەتی هێرشیان دەبردە سەریان
و ئەندام و لایەنگرانیان بە تاوانی جاشێتی ئیعدام دەکردن.
تەنانەت لە مفاوزاتی حکومەتیشدا پێش ئەوەی داوای
مافی کورد بکەن داوای دەرکردن و ڕادەستکردنەوەی جەلالیەکانیان (باڵی مەکتەبی سیاسی)
دەکرد.
زیاتر لە ٦٠ ساڵە ئەم شەڕە درێژەی هەیە. ئەوەی تا ئێستا بە
ناوی سوڵح، هاوپەیمانی و تەنانەت دەوڵەتی شەریکایەتی هاتۆتە ئاراوە، تەنیا ئاگربەستێکی
کاتی بوە بە خاتری دروستبونی باڵانسی هێز و نیاز
دەستوەردانی ئامریکا و دەوڵەتانی داگیرکەر بوە.
[32] - لە بەرامبەر دا زۆرینەی کۆمەڵگا (چینی ژیر دەست) خاوەن هەستی نەتەوەیی و هۆگری
ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەرین.
[33] - ١-جوگڕافیای سیاسی. کورد میراتگری جوغڕافیایێکە
کە بە درێژایی٢٥٠٠ ساڵەی دوای مادەکان بە هۆی کۆچی نەتەوەکانی دیکە و سیاسەتی دەوڵەتانی
حاکم، تەواو شێواوە.
لە گشت پارچەکانی
کوردستان زیاتر لە نیوەی شار و دێهاتەکانی بونەتە ناوچەی کێشە لەسەر.
بۆ نمونە لە لە کۆی ١٧ شاری شاری پارێزگای ورمێ ڕۆژهەڵاتی ١٢ شاری خوارەوە
لە دوو نەتەوەی کورد و تورک پێکهاتون:
ورمێ، نەغەدە، سایینقەڵا، تیکاب، سەلماس، ماکۆ، خۆی،
پولدەشت، چاڵدران، شوت، چایپارە و میاندواو.
ئەم شارانە ئەگەرهەزاران ساڵیش ژینگەی کوردەکان بوبن، ئەرزی
واقعی ئەمڕۆ پێمان دەڵێ کە ئەم ناوچانە تێکەڵاوێکن لە تورک و کورد. نە تەنیا شارەکان؛ بەڵکە کۆڵان، گەڕەک، دێهات
و موچە و مەزرایەکانیشیان تێکچندراون. سنوری کورد و تورک چۆن و بە چ قیمەتێک دیاری
دەکرێ؟ تورک چەندین دەوڵەتی بەهێزی هەیە و ژمارەیان زۆر لە کورد زیاترە. چوار پارچەی
کوردستان پڕە لە گرێکوێرەی وەها.
کێشەی کوردانی
باکوری خوڕاسان، سێ میلیۆن کوردی نیشتەجێی ئیستانبوڵ، میلیۆنان کوردە دابڕاوەکانی ناوەندی
تورکیا، کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی ئێراق و باشوری کوردستان چون چارەسەر دەبێ؟
لە جوغڕافیا شێواوەکەی ڕۆژئاوا (باکوری سوریا)
کە زۆر شار و دێهاتی ژمارەی دانیشتوانی غەیرە لە کورد زیاترە و شارەکانی دیکەشی وەک
دورگەی(جەزیرە) ناو گەلانیدیکەن، چلۆن دەوڵەت-نەتەوەی کورد دروست دەکرێ؟
سنوری کوردستان لە هیچ لایەک ناگاتە سەر دەریا.
کەوتۆتە نێو چوار دەوڵەتی جیهانی سێهەمی کە قەباڵەی خاوەنداریەتی جوغرافیایەکەیان لە
گیرفان دایە و لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەک گرتوەکانیش بە ڕەسمی ناسراون. لەم جوغڕافیایەدا
چلۆن و چ دەوڵەتێک دروست دەبێ؟
٢- نەتەوە. کورد خۆی لە جوغڕافیایەکەی شێواوترە.
هەرچەند دوای چل ساڵ خەباتی بێوچان توانراوە نێوەی کوردانی باکور لە توانەوە ڕزگار
بکرێن؛ بەڵام نیوەکەی دیکە ئێستاش لە هەڵبژارتنەکاندا دەنگی خۆیان ڕەپاڵ ئیسلامیەکان
و نەتەوەپەرەستەکانی تورک دەخەن.
بەشێکی زۆری کوردانی
ڕۆژهەڵات و باشور ئێستاش خۆیان بە کورد نازانن. نیوەی کوردی کرماشان تەنانەت حازر نین
بە زوانی خۆیان لە گەڵ مناڵەکانیان بدوێن. تەنیا کەمێکی لورەکان پێیان وایە کوردن.
بۆ زۆرینەی کوردان؛ دین، مەزهەب، حیزب، تەنانەت خێل و عەشیرەتەکەیان لە پێش کوردایەتی
دا جێ دەگرێ.
٣- ئابوری. دەوڵەت-نەتەوە دیاردەیێکی نوێیە کە لە
لایەن بورژوازی ناوخۆ بە ئامانجی گەشەی ئابوری و پیشەسازی دروست دەکرێ. لە کوردستان
ئابوری بورژوازی زۆر لاوازە و پاشکۆی چینی بیبەرهەمی کوردە(لۆمپەنبورژوازی)
٤- هێز. خوێنەر خۆی دەزانێ کە کورد توانای هەڵوەشانەوەی
سنوری چوار دەوڵەتی ناوچەی نیە.
٥- زەمان.
لەبارترین زەمان بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردی دەورەی پێنج ساڵەی دوای کۆتایی
شەڕی یەکەمی جیهانی بو(١٩٢٣-١٩١٨). ئیمپراتۆری عوسمانی و دەوڵەتی قاجار لە سەر لێواری
گۆڕ دا بون. دەوڵەتانی سوریە و عێراق تازە خەریک بو لە مناڵدانی دایکیان بێنەدەرێ.
بەڵام ڕێبەرانی
کورد وەک شێخ مەحمودی بەرزەنجی، شێخ سەعیدی پیران، ئیحسان نوری پاشا، سمایل ئاغای شکاک
و ... کاتێک لە خەو هەستان کە ئیتر زەمانی بەکەڵک بۆ دەوڵەتی کوردی بەسەر چوبو.
لە شەڕی دوهەمی
جیهانی تەنیا ڕۆژهەڵات دەرفەتێکی بچوکی بۆهاتەپێش، کە بەشی دروست کردن و سەقامگیرکردنی
دەوڵەتی کوردی نەکرد.(کۆماری مەهاباد)
کورد وەک گەلانی
یەکیەتی سۆڤیەت، یوگۆسلاوی و باڵکان بەختەوەر نەبو کە بەرژوەندی ئامریکا و ناتۆ لە
هەڵوەشانەوەی دەوڵەتانی فرەنەتەوە و دەوڵەتسازی ناوچەکەی دابێت (دەیەی ١٩٩٠ی زایینی).
[34] - پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق لە
ساڵەکانی ٨-١٩٩٧ بە هاوکاری تورکیا شەڕێکی خوێناوی بە سەر پ ک ک داسەپاند. بە
ئۆپێراسیۆنی هاوبەش لە گەڵ سپای تورکیا دژی گریلاکانی پ ک ک قەناعەتی نەکرد و
تەنیا لە ڕۆژێ ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ زیاتر لە هەشتا کادری ڕۆژنامەوانی، دەرمانی و
گریلای برینداری پ ک ک لە هەولێر کۆمەڵکوژ کردن.
وێنەی بەشێک
لە ڕۆژنامەوانان، کادری دەرمانی و بریندارانی پ ک ک کە لە هەولێر کۆمەڵکوژ کران
(١٩٩٧)
|
|
|
خەندەکی بارزانی بۆ خنکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا |
ساڵی ٢٠١٤ لە
حاڵێکدا کە بەشێک لە هێزە کوردیەکانی باشور بە قاچاغی چەک و پێداویستیان بۆ
ڕۆژئاوا دەنارد، پارتی دەروازەی سیمالکای بە سەر داخستن و خەندەکی بە ڕویان دا
لێدا و ٨٠٠٠ بەکرێگیراوی کوردی ڕۆژئاوای بە یارمەتی سپای تورک لە ژێر ناوی
پێشمەرگەی ڕۆژ ڕێکخستن بۆ بە گژدا چونەوەی شۆڕشەکەیان.
[35] - ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا(
سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش، دۆست و هاوکاری بارزانی بون.
ساڵی ١٩٧١ مەلا مستەفا بارزانی پیلانی میتی تورکیای بە شێوەی خوارەوە جێبەجێ کرد:
سەرەتا پاراستن
لە گوندی قومری، نزیك سنوری توركیا لە دیوی كوردستانی باشور، سەعید ئاڵچی كوشت. دوایی
بە بیانوی ئەوەی دكتۆر شڤان، سەعید ئاڵچی كوشتووە، بە فەرمانی بارزانی خرایە زیندانی
ڕایات و پاش چەند مانگێك گوللـە باران كرا لە ئاکامدا پ د ک ت توشی شکست و ئاشبەتاڵ
بو. بڕوانە ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە
https://www.youtube.com/watch?v=WMgAqZIHaXs
[36] - https://peshmergekan.com/?p=51781&fbclid=IwAR0BcZBjiahlu8yJpzjyKUQ5UWvPjAwmjrwy-TilWY6PGyKhF6H7rsfyy2M
https://globalgovernment2012.blogspot.com/2014/12/blog-post.html
[37] -مەسعود بارزانی لە کتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد
" زۆر هێرش دەکاتە سەر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و شەهید دوکتۆر قاسملوو
و حیزبی دێمۆکڕات بە بەعسی بوون تاوانبار دەکا.
https://youtu.be/DZ42-yuMwiA?si=pQefCwh7ipfOh4DN
[38] - احزاب ملیگرای کردستان ایران با خاستگاه طبقاتی (نماینده
قشر غیر مولد و فرادست کردستان) و وابستگی سیاسی به بارزانی
آرمانشهر خود را در کپی کردن سیستم ارتجاعی کردستان عراق به بخشی از مناطق سنی
نشین کردستان ایران میبینند.
تخصص و هوشمندی
زیادی لازم نیست تا با رمزگشایی از این تویت مصطفی هجری رهبر حزب دمکرات کردستان
ایران در گرماگرم جنبش "زن زندگی آزادی" بتوانیم به فضای
مغزی و آرزوهای وی راه پیدا کنیم.
تویت نشان از این
دارد که ایشان سودای «شکلگیری حکومت خودمختار اقلیم کردستانِ [ایران]» کپی برابر
اصل سیستم ارتجاعی فئودال- عشیرهای کردستان عراق را در سر میپرورانند.
ناسازگاری وی و
شرکایش با مرکزگرایان٬ آقای رضا پهلوی و
نیز عدم التزام به تمامیت ارضی ایران به خاطر حل دمکراتیک مسئله ملی٬ پلورالیسم٬ دمکراسی و عدالت
اجتماعی نیست.
بلکه سهم خواهی از
نوع مافیای کوردایتی کردستان عراق است تا پیشاپیش امتیاز آقایی و سروری بر تعدادی
از شهرهای سنی نشین کردستان ایران را برای خود و همکیشانش کسب کند.
[39] -
[40] - دێموکڕات و ئیخوانە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شانسی ئەوەیان یان نییە وەک بارزانی بکرێنە خاوەنی میرنشینێکی کوردی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا.
چونکە پلانی پانتورک
و تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردنی جاش و کرێ گرتەی کورد و دامەزراندنی ئیمارەتێکی
کوردی وا بەستە نییە.
[41] - مادام توانیان ئەرمینیای گەورە لە
باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیای ئێستا بسڕنەوە (١٩١٥) و قەرەباغی زۆرینە ئەرمەنی (٧٦%) لە
دانیشتوانی ئەرمەنی پاکسازی بکەن (٢٠٢٣) لە ئەگەری هاتنە پێشی بۆشایی دەسەڵات دەتوانن
ئەم بەڵایەش بە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهێنن.
[42] - دوای سەد ساڵ دەبینین کە عەرەب، فارس، پاکستانی و ئەفغانی خاوەن دەوڵەت، لە
کوردی بێدەوڵەت بەختەوەرتر نین. ئەم گەلانەش وەک کورد لە دەست ئەم دەردانەی خوارەوە
دەناڵێنن:
چەوسانەوە، هەژاری،
بێکاری، دیکتاتۆری، گەندەڵی، زوڵم، جیاوازی چینایەتی، نایەکسانی مافی ژن و پیاو، کوشتنی
ناموسی، دواکەوتویی، خوڕافات، جەهالەت، برشاوی بونی مێشکەکان، نەبونی ئازادی بیر و
ئازادی تاک، برسیبون، ئاوارەیی و کوژرانی ڕوناکبیران.
لە کوردستان و گشت ئەم وڵاتانە، ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەم توێژە ئەنگەلانەی
کۆمەڵگا دابین کراوە:
بازەرگانانی دین
و نەتەوە، سەروەتمەندان، کەسانی هەڵپەرەست، لۆمپەن، شایەری دەسەڵات، قەڵەمفرۆش، نیشتمانفرۆش،
قاتڵ و سەرکوتگەر.
جیاوازی نێوان
کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن دەوڵەت زۆر نیە، ئەوان بە زمانی خۆیان دەخوێنن
و بە هەمان زمانیش دەچەوسێنەوە. بەڵام کورد ناچارە بە زمانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بخوێنێ
و بچەوسێتەوە.
ئاڵوەتان ئەو جێگایەیە کە
ساڵی ۱۹۸۲ لە مانگی ئۆکتۆبەردا هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان دەچنە هاوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ایران
ئەوکات سوپای پاسداران تەنگی بە پێشمەرگە هەڵچنی بوو _
هێزی پشتیوان کە کۆمەڵێك کوڕی مەیدانی
خوێن گەرم بوون ، لە ڕزەکانی یەكێتی بە هەستکردن بە ئەرکی
هاو خوێنی هاو زمانی و نەتەوەیی
دەچنە هاوکاری برا پێشمەرگەکانیان لەناوچەی سەردەشت ، ئەو
کات ملازم عمر سەرپەرشتی ئەو هێزەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت
یەکێ لەو لاوە جوانە هەڵبژاردانە کە
لە مەیدانی شەڕەکەدا ، ڕۆڵێکی کارای دەبێت کاک سەلامی کوێخا
عزیزە _
کە ئەو کات لەهەڕەتی لاوی و جوانیدا بووە ـ
ئەو ڕۆژگارە _
لێرەدا هەر وەسف و سەنای زیندوەکان .
لازم نیە ، بە باشی ئەزانم ناوی کۆمەڵێک لەو گیان
بەختکردوانە بنوسین کە دەستمان کەوتووە
بۆ ئەوەی ناویان بە زیندووی بمێنێتۆ
شەهیدانی ڕیزەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەڵوەتان
یەکەم _
تالب عومەر شریف ۱۹٥۹ سلێمانی چوارتا پێشمەرگەی
تیپی ۳۷ ی شارباژێڕلە ۲٥ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونە مشک
دووهەم
حوسێن داود ڕەشید ۱۹٥۳
پێشمەرگەی تیپی ٥۱ ی گەرمیان ڕۆژی ۲۲ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە
لە نزیک ئاڵوەتان
سێهەم _
حوسێن مستەفا ڕەسووڵ ۱۹٥۷ بنگرد پێشمەرگەی تیپی ٤۷ ی پیرە
مەگرون لە ڕۆژی ۱٤ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە ڕەبەت
چوارهەم
سەردار حوسێن عبدڵا ۱۹٥۸ هەولێر پێشمەرگەی تیپی ۸۳ ی هەورێ
ڕۆژی ۲۲ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پێنجەم
سەعدی بکر بایز تەوێڵە هەڵەبجە پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان
ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونەمشک
شەشەم
عدنان عومە ر ڕسوڵ ۱۹٥۷ کرکوک پێشمەرگەی کەرتەی یەکی ساڵەیی
تیپی ۲۱ کرکوک ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە کونەمشک
حەوتەم
عومەر محمد علی
۱۹٦٤ هەڵبجە پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید
کراوە لە کونە مشک
هەشتەم _
عێزەدین محێدین محمد ۱۹٥۹ سلێمانی قەڵادزێ پێشمەرگەی تیپی
۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۹ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهید کراوە لە ئاڵوەتان
نۆهەم
فاتیح ڕەئوف ڕەحیم سەنگاوی ۱۹٦٦ / سلێمانی سەنگاو پێشمەرگەی
کەرتی سێی هەمەوەندی تیپی ٥۷ ی سەگرمە ڕۆژی ۲۳ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ لەسەر شاخی کونە مشک
_شهد کراوە
دەهەم
فاتح مستەفا امین ۱۹٤۹ / سیروان دوجەیلە پێشمەرگەی
تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ لە ئاڵوەتان شهید کراوە
یانزە
فەیسەڵ علی حسن ناسراو بە فیسڵ ملا علی ۱۹٥۷ هەڵەبجە
پێشمەرگەی تیپی ۱۱ی هەورامان ڕۆژی ۱۷ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ لە کونەمشک
شهید کراوە
دوانزە
محمد خدر سعید کفری پێشمەرگەی تیپی ٥۱ ی گەرمیان
ڕۆژی ۲۲ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە
سیانزە
مستەفا علی معروف سلێمانی هۆندەرێنە پێشمەرگەی تیپی ۳۳ی
سلێمانی ڕۆژی ۱٤ ی ۱٠ ی ۱۹۸۲ شهیدا کراوە لە ئاڵوەتان
چواردە
نەزیر واحید محمد ۱۹٦٦ هەولێر باڵەک پێشمەرگەی تیپی ۱۲ ی
سۆران ڕۆژی ۲۲ ی ۱٠ی ۱۹۸۲ شهید کراوە هەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەوەی لە نێوان ناوەکاندا سەرنجی ڕاکێشام کۆتا ناوە نەزیر
واحید کە تەمەنی زۆر منداڵ بووە شانزە ساڵ بۆ بەرەکانی شەڕ هەر زۆر منداڵە / دەبێت
لەکاتی هەواڵی شهید بوونی کوڕەکەیان چ هەست و احساسێکیان هەبوو بێت باوک و دایکی
یادی هەموو گیان بەختکردوان بەرزو پیرۆز و سەلامەتی بۆ
هەموو جەنگاوەرە خۆ
نەویستەکان و کاک سلام دەخوازم
تێبینی لەشەڕی ئاڵوەتاندا لە هاوکاری (حدکا )دا نزیک بە
پەنجا پێشمەرگەی یەکێتی شهید بوون و گیانیان بەخت کردوە ، نزیک بە چل و پێنج
چەکداری قیادە موەقەتەی پارتیش لە هاوکاری سوپای پاسدارانی ایرانا کوژراون ئێساش
کەس و کارەکانیان لە مەلاکانی ایران پارەکەیان وەرەگرن وە ناوی شهیدانەوە ،
گوتم با هەر بزانن خاسە……………………
هێمن ئەحمەد هۆرێنی

نظرات
ارسال یک نظر