سیسێر پێشەنگی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 




سیسێر پێشەنگی نەورۆزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

                                                                                     زاگرۆس


بۆ چاپ یان خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە نوسخەی👈PDF دابەزێنە 



مێژوو تەنیا گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو نییە، مێژوو زانستێکە بۆ ناسینی ڕابردوو، دۆزینەوەی یاساکانی پێشهاتە کۆمەڵایەتییەکان، تێگەیشتن لە ئێستا و پێشبینی داهاتوو

 ئەم کتێبە پێشکەشە بە هۆگرانی ئاشتی، ئازادی و دادپەروەری


ناوەرۆک:

1.     سیسێر لە ئاوێنەی مێژووی هاوچەرخ دا 3

2.     نەورۆزی باکور لە سیسێر. 9

3.     ڕۆژهەڵات و نەورۆزی نەتەوەیی ٢٠٢٤. 11

کورتە مێژووی نەورۆز و جامانە لە کوردستان. 13

4.     پیرەمێرد داهێنەری نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان. 18

5.     باکوری کوردستان و نەورۆزی نەتەوەیی. 20

6.     پڕۆسەی پێگەیاندن و گشتگیرکردنی نەورۆزی پیرەمێرد لە چوار پارچەی کوردستان. 22

7.     خاکی‌پۆش کردنی نەورۆزی٢٠٢٥. 24

8.     مێژووی جامانە لە کوردستان. 28

9.     شەدە و هەوری لە کەلتور و فەرهەنگی کوردی دا 34

10.  بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خەوی ئەسحابی کەهەف دا 39

پێگەی ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی. 40

11.  کوردایەتی_ئایدۆلۆژیای نوێدەرەبەگایەتی (Neo-feudalism) 42

12.  جیاوزی سەرمایەدار و سەروەتمەند (سەرمایە و سەروەت) 43

13.  تەرازوویەک بۆ دیتنی جیاوازی ڕووناکبیری ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان. 49

14.  بەسەرهاتی کاشیکارانی مەهاباد لە هەولێر. 49

15.  پاشخانی فکری سیاسی و مەزهەبی بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان. 51

ئۆلیگارشی کوردایتی. 54

16.  دەوڵەتی کوردی (فرۆشتنی خەونێکی نەزۆک بە خەڵکی کورد) 64

17.  کوێرە ڕێی کوردایەتی لە قووڵکەوە بەرەو سیاچاڵ. 69

18.  شکست و ناکامی سیستمی دەوڵەت-نەتەوە 71

19.  مامۆستا هێمن لە زیندانی دۆڵەتوی گەورکی سەردەشت.. 73

20.  "مامۆستاهێمن" و "ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" لە دادگای مێژوو دا 75

21.  ڕیشەناسی دەستەواژەی جاش... 76

22.  ئایا خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بیانی؟. 82

23.  سایکۆلۆژی ئاغا، شێخ و سەرۆک عەشیرە (شێری ناو‌ ماڵ و ڕێوی دەرەوە) 84

هەشت نموونەی مێژوویی لە ڕێبەرایەتی کارەساتباری سەرکردە کوردەکان. 86

24.  ١- شەڕی چاڵدێران (چوار دێران) 86

25.  دیوارێک لە گۆشت و خوێنی کوردان. 87

26.  ٢- شۆڕشی ئەمیرخانی لەپ زێڕین لە قەڵای دمدم. 88

27.  ٣- میر محەمەدی ڕەواندز(پاشای کۆرە) 90

28.  ٤- شۆڕشی سمایل ئاغای سمکۆ. 97

29.  ٥- ڕێبەرایەتی کارەساتباری سەرانی عەشایەر، شێخ و ئاغاواتی کورد لە جەنگی جیهانی یەکەم دا 98

30.  ٦- ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە. 102

31.  ئیستراتێژی "مشک و پشیلە" دیاری د.قاسملوو بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی (کۆنترۆڵ کردنی نەتەوەی کورد لە لایەن نەتەوەی تورک) 107

32.  ٧- شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی. 109

33.  ٨- شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی (1961-1975) 110

34.  چۆن مەلا مستەفا کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە؟. 117

35.  کوردستان یەک نوێن و دوو خەونی جیاواز. 120

حەوت نمونە لە خەرمان دزی کوردایەتی دیوەخان. 122

١- دەست بەسەرداگرتنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد 123

٢- لاسایی کردنەوە لە ناوی حیزب تا خودموختاری و ئاڵا. 128

٣- تەقلیدی فیدڕالیسم 131

٤- خۆ بە خاوەن کردنی ئەدەبیاتی سیاسی نوێ  "باشور، باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات.. 132

٥- خۆ بە خاوەن کردنی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە پاییزی٢٠٢٢. 135

36.  دوشمنایەتی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" لە شەش قۆناغ دا: 135

37.  مەرگەوەڕی ورمێ. 138

38.  پێگەی ژن لە سیستەمی کوردایەتی دیوەخان دا 143

٦- شەپۆل سواری "نەورۆزی نەتەوایەتی". 147

٧- خۆ بە خاوەن کردنی جامانە. 148

39.  دەوڵەمەندی خێڵی کوردایەتی دیوەخان لە مەیدانی سەفسەتە. 148

40.  کوردی ڕۆژهەڵات لە نێوان دوو ستەمکار. 154

ئیستڕاتژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاراستنی زێد و نیشتمان. 156

41.  ناوی کوردی لە ناو فارس و ئێرانیەکان دا 158

42.  کوردی ڕۆژهەڵات و دایکی نیشتمان. 161

43.  ڕێگای سێهەم "ئیستڕاتژی هاوژیانی لە گەڵ گەلانی ئێران". 167

44.  قازانجەکانی کوردی ڕۆژهەڵات لە یەکگرتویی لە گەڵ فارس و گەلانی دیکەی ئێرانی. 168

45.  سەرچاوە و پەڕاوێزەکان. 169

 

 

 

 


سیسێر لە ئاوێنەی مێژووی هاوچەرخ دا

سیسێر دێیەکی کۆنی ناوچەی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.[1] ئەم دێیە لە 15 کیلۆمەتریی ڕەبەت و 25 کیلۆمەتریی سەردەشتی ئازەربایجانی ڕۆژاوا دا هەڵکەوتوە.

سیسێر بە هۆی لەوەڕگەی زۆر و دەستڕاگەییشتنی هاوزەمان بە  دارستان و کوێستان بۆ ئاژەڵداری زۆر لەبار بوە. خەڵکی سیسێر بە هۆی ئەم پێگە تایبەتیە لە شوغڵی ئاژەڵداری دا سەرکەوتوو بوون. تا سەرەتاکانی ساڵانی 1980،ئاژەڵداری سەرەکیترین پیشەی ئەم ناوچەیە بوە.

لە سەردەمەکانی پێشوو دا تەنیا گوندە دەوڵەمەندەکان دەیانتوانی خەرجی خوێندنگەی ئایینی(حوجرەی فەقێ­یان) دابین بکەن. خەڵکی سیسێر بەهۆی شوێنی گونجاوی ئاژەڵداری و داهاتی زۆرەوە تا سەرەتاکانی ساڵانی 1960 میوانداری چالاکترین خوێندنگەی ئایینی ناوچەی سەردەشت بوون.

    لەم دێیە مامۆستایانی بە ناوبانگ وەک مەلا سەید حوسێن حوسێنی و مەلا برایم ئیسماعیل زادە وانەبێژی حوجرەی فەقێیان بوون.

     سیسێر دەیان مەلای پێشکەوتنخوازی پێگەیاندوە کە دەورێکی گرینگیان گێڕاوە لە دەوڵەمەند کردنی زمان، ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی دا. ناوی بەشێک لە مامۆستایانی پەروەردەی ئەم قوتابخانەیە:

١- مامۆستا کەریم فیدایی ناسراو بە فیردەوسی کورد[2] ٢- مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی ٣-مامۆستا شێخ جەلال حوسێنی ٤- مامۆستا مەلا عەبدوڵای حەسەن­زادە، ٤- مامۆستا مەلا خدر عەبباسی(سارتکێ) ٥- مامۆستا مەلا ڕەحمان ڕەحمانی ٦- مامۆستا مەلا محەممەدی بەردەڕەشی ٧-مامۆستا مەلا حەسەنی گۆڵێ ٨- مامۆستا مەلا ئەحمەدی گەنمانێ ٩- مامۆستا مەلا حەسەنی نستانێ ١٠- مامۆستا مەلا ڕەحیمی نەڵۆسە    

لە ساڵانی 1340ی کۆچی­ دا (1960ی زایینی)، مامۆستا و وانەبێژی ئایینی گوندەکە بە ناوی "مەلا براهیم ئیسماعیل­زادە" بە دروستی گۆڕانی کۆمەڵگەی کۆن و فێوداڵی بۆ مۆدێرنیزم پێشبینی کردبوو.  لە ساڵی 1342دا بە هەوڵی ئەم مەلا ڕووناکبیرە و کەسایەتی خۆشەویستی دێ بە ناوی کاک "مەلال مووسا زادە"خوێندنی نوێ لە سیسێر دامەزرا.

کاک مەلال مووسا زادە 

بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی دامەزرانی خوێندن و پەروەردەی نوێی سیسێر، ناسینی کەسایەتی خۆشەویستی گوندەکە کاک "مەلال مووسا زادە" گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

کاک مەلال هاوڕێی "ئیسماعیل شەریفزادە" "سولیمان معینی" و چالاکانی چەپگەرای کوردستان بوو. ئەو لە ساڵی 1343 دوای یەک ساڵ هەوڵی بێ­وچان توانی لە ئیدارەی پەروەردەی سەردەشت تەختە ڕەشەی نووسین بۆ قوتابخانە وەربگرێت. لەو کاتەدا ئوتومبیل زۆر کەم بوون. کاک مەلال ئێسترێکی بۆ سواری بارهەڵگرتن هەبوو. بەڵام بەهۆی دڵسۆزییەوە ڕازی نەبوو تەختە ڕەشە لەسەر ئێسترەکە بار بکات. چونکە نیگەران بوو کە بشکێ یان خەت و خەشی تێکەوێ. بۆیە تەختە ڕەشەکەی بە کۆڵ و شانی خۆی هەڵگرت و بە پێیان گەیاندیە سیسێر کە ٢٥ کیلۆمیتر لە سەردەشت دوور بوو.

کاک مەلال لە ساڵی 1347 بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستگیرکرا و دوو ساڵی ژیانی  لە زیندان دا بەسەربرد. لەم دوو ساڵەدا بە تەوای فێری خوێندنەوە و نووسین بوو. "ویل دورانت" مێژوونووسی بەناوبانگی کتێبی"مێژووی شارستانییەت" لە پێناسەی خوێندەواری دا گوتوویەتی: «سواد عبارت است از مهارت در کسبِ دانش و بینش علمی» (خوێندەواری بریتییە لە کارامەیی لە بەدەستهێنانی زانست و تێڕوانینی زانستی دا). لە پێناسەی نوێی یونسکۆدا، توانایی دروستکردنی گۆڕان، پێوەری خوێندەواریە. واتە کەسێک بە خوێندەوار دادەنرێت کە بتوانێت بە بەکارهێنانی خوێندنەوە و فێربوونەکانی، گۆڕانێک لە ژیانی خۆیدا دروست بکات.

 کاک مەلال نەک تەنیا لە ژیانی خۆی­دا گۆڕانی دروستکرد، بەڵکو توانی سەدان منداڵی خەڵکیش بخاتە سەر ڕێڕەوی گەشە و پێشکەوتن و بوو بە بناغەدانەری شۆڕشی کەلتوری و زانستی دێیەکەی. کاک مەلال تا ساڵی 1351 کە کۆچی دوایی کرد، بۆ چرکەیەک لە هاندانی منداڵان بۆ خوێندن و تێگەییشتن ڕانەوستا.

یەکەم مامۆستا

لە ساڵی 1342دا گەنجێک لە مەهاباد بە ناوی "میرزا ڕەحیم معینی شەڵماشی" بە پلەی دیپلۆم وەک مامۆستا لە ئیدارەی "فێرکردن و پەروەردە" دا دامەزرا و نێردرایە سەردەش.

"میرزا محەممەد" باوکی ئەم مامۆستایە، پێشتر نیشتەجێی سیسێر بوە و کۆچی کردبوو بۆ مەهاباد. "میرزا ڕەحیم" بەم پێشینە بنەماڵەییەوە، داوای لە بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردەی سەردەشت کرد کە بۆ وانە وتنەوە بدرێتە ئەم دێیە. داواکاری مامۆستا پەسەند کرا و ڕۆییشت بۆ سیسێر. کاتێک میرزا ڕەحیم دەچێتە سیسێر، بە پێشنیاری باوکی بوو بە میوانی بنەماڵەکانی "میرزا ئیسماعیل ئیسماعیلی" و "حاجی محەممەد ئیسماعیلزادە"

فێرگەیەکی شکۆمەند

 میرزا ئیسماعیل و حاجی محەممەد؛ هەمان شەو؛ میوانداریان لە کۆمەڵێک ڕیش­سپی و پیاوماقوڵانی سیسێر کرد تا لە سەر دامەزرانی خوێندنگە  گفتوگۆ بکەن. تا ئەو کاتە گوندەکە قوتابخانەی نەبوو. دروستکردنی قوتابخانە پێویستی بە زەوی، خەرج، کار و کاتی زۆر هەبوو.  کە لەو کات و ساتەی ساڵدا مومکین نەبوو. بۆیە هەموو ئامادەبووان ڕایانگەیاند کە خانووی هەر کامێکیان گونجاو بێ، بکرێتە قوتابخانە. ئەو زەمان گوندەکە نە تەنیا کارەبای نەبوو، بەڵکو چراتۆڕ،گڕسۆز و لامپا بە دەگمەن دەست دەکەوت. زۆرینەی خەڵک لە چرای نەوتی فتیلەیی و فانوس کەڵکیان وەردەگرت. لەو شەوەدا دیاریکردنی شوێنی گونجاوی قوتابخانە مومکین نەبوو. بۆیە ئەم کارەیان بۆ ڕۆژی دواتر دواخست. خانووەکانی ئەو سەردەمە لە بەرد، گڵ و داری دارستان دروستکرابوون و ژووری گونجاو و وتاغی گەورەیان تێدا نەبوو.

بەیانی ڕۆژی دواتر کە سەردانی خانووەکانیان کرد، دیتیان کە هیچیان بۆ فێرگە گونجاو نین. پێشنوێژ و مامۆستای ئایینی گوندەکە(مەلا براهیم ئیسماعیل­زادە) پێشنیازی کرد کە قوتابخانەی ئایینی (حوجرە)ش ببینن؛ بۆ ئەوەی ئەگەر گونجاو بێت؛ بۆ قوتابخانە بەکار بهێنرێت. بەڵام بینیان کە حوجرەش بچووکتر بوو لەوەی کە جێگای  ژمارەیەکی زۆری خوێندکار ببێتەوە.

لە کۆتاییدا هەیوانی مزگەوت، کە ڕووبەرێکی گونجاوی هەبوو، پەسەند کرا. سەقفی هەیوان لەگەڵ بینای مزگەوت هاوبەش بوو. دوو لای هەیوان دیواری مزگەوت بوو. لە دوو لایەکەی دیکە دا دیوارێکیان لە دار و تانە هەڵبەست. لە ناوەوە و دەرەوە بە کاگڵ سواغیان کرد. دەرگایەک و پەنجەرەیەکیان  لە ناو دیواری تانەکە دامەزراند.

ئەم کارانە بە هاوبەشیی هەموو خەڵکی گوندەکە لە کەمترین کاتدا جێبەجێ کران. بڕیار درا کە مامۆستاکە(میرزا ڕەحیم) بچێتە شار و ئامرازە پێویستەکانی فێرگە لە ئیدارەی خوێندن و پەروەردەوە وەربگرێت. بەڵام پەروەردەی سەردەشت ڕەتی کردەوە هەر جۆرە خزمەتگوزاری و ئامرازێک وەک مێز، کورسی، تەختە ڕەشە، تەنانەت کتێبیش بەم قوتابخانەیە بدات.

تەنیا دارتاشی گوندەکە بە ناوی"محەمەدشەریف پوورئەحمەد" (سووفی ئەحمەد) لە ناو  قوتابخانەکە دا چەند پایەی داری چەقاند و لە سەر پایەکان تەختەی داری دامەزراندن، تا لە جێگەی مێز کەڵکیان لێوەربگرن. خوێندکارەکان بەپێی بارودۆخی ماڵی بنەماڵەکانیان، تەلیسێک، لەتکە بەڕەیەک، یان چەلەنگی بەتاڵی نەوتیان لەگەڵ خۆیان دەهێنا تا لە جیاتی کورسی لە سەریان دانیشن. مامۆستای گەنج (ڕەحیم معینی شەڵماشی) یەک دەست کتێبی پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەبوو، کە بۆ وانە وتنەوەی 30 خوێندکار بەکاری دەهێنا. بەشێکی لە مووچە کەمەکەی خۆی بۆ کڕینی دەفتەر و قەڵەم بۆ خوێندکارەکان خەرجکرد.

ئیدارەی پەروەردەی سەردەشت لە ساڵی خوێندنی داهاتوو دا (١٣٥٤-١٣٥٣) ڕازی نەبوو بە بەردەوامی وانەوتنەوەی ئەو مامۆستایە لەم گوندەدا. بەڵام مامۆستای گەنج، بە هاوکاریی مەلا ئیبراهیم ئیسماعیل­زادە (کاک مەلال مووسا زادە) و گەورەکانی تری گوند، لە ماوەی نۆ مانگدا توانی بناغەی زانست و مەعریفەی نوێ بە شێوازێک دامەزرێنێت کە وەک شانامەی فیردەوسی لە هیچ با و بۆرانێک زیانی پێنەگات.  

مەلا برایم ئیسماعیل­زادە ڕووبەڕووی هێرشی هەندێک نەفامی ناوچەکە بوو کە ڕایانگەیاند کوڕەکەی ناردووەتە قوتابخانە بۆ خوێندنی «دەرسی شەیتان». مەلا برایم جوابی دانەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی: "اُطْلُبُوا الْعِلْمَ وَ لَوْ بِالصِّین" (بەدوای زانست دا بگەڕێ، تەنانەت ئەگەر لە چینیش بێت). بەم شێوازە توانی بیروڕای گشتی تەنانەت لە گوندەکانی تریش بە قازانجی پەروەردەی نوێ بگۆڕێت.

دووەم مامۆستای سیسێر «میرزا عەبدوڵڵا حەکیم­زادە» بوو. مەلا ئیبراهیم لەو ساڵەدا بۆ ئاسایشی مامۆستای تازە، خوێندکاری ئایینی وەرنەگرت و حوجرەی فەقێەکانی بە مامۆستا بەخشی تا لەگەڵ خێزانەکەی تیایدا نیشتەجێ بێت.

لە هەمان ساڵدا، حوسێن ئاغای خزری زەویەکی بەخشی بە قوتابخانەکە. خەڵکی گوند بە بەکارهێنانی کەرەستەی ناوخۆیی (بەرد، گڵ، دار) دوو ژوور و ڕاڕەوێکیان لەسەر دروستکرد. یەکێکیان بۆ ژووری نیشتەجێبوونی مامۆستا و ئەوی تریشی بۆ خوێندکاران تەرخانکرا.

لە ساڵەکانی دواتردا، مامۆستایانی دیکە ناسراو "آموزگار سپاهی" بە ناوەکانی ئەحمەدعلی ئیمامی خەڵکی ئەردەکانی یەزد، ئاغایانی دەستووری و فەلاحی خەڵکی سەنقوری کرماشان نێردرانە ئەم گوندە.

ساڵی ١٣٥٠دا یەکێک لە ٢٥٠٠ قوتابخانەکەی شاھەنشاهی لە سیسێر دروستکرا. سیسێر لە ساڵانی ١٣٥٠دا لە نێوان ٣٠٠ گوندی سەردەشت پلەی یەکەمی پەروەردەی نوێی بە دەست هێنا. یەکەم خوێندکاری گوندی سەردەشت کە توانی بچێتە زانکۆ خەڵکی ئەم دێیە بوو.

لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٣٥٠دا، لە سیسێر کەلتوری کتێب خوێنەوە گەشەی سەند. بەشێوەیەک کە دەیان کەس لە نەوەی یەکەمی خوێندەواری ئەم گوندە خوێنەری کتێبەکانی سەمەد بێھرەنگی، وەرگێڕاوەکانی محەممەد قازی و ئیبراهیم یونسی بوون (وەک «ماسیە ڕەشە بچکۆڵەکە» «خەرمەگەس»، «نان و شەراب»، «سپی ددان»، «دایک»، «چۆن پۆڵا ئاو دیدە بوو» و...

ژمارەی خوێندکارەکانی سیسێر کە تا ساڵی ١٣٥٧ بە پلەی مامۆستایی دامەزران، بە ١٧ کەس گەیشت. هەروەها چەندین کەسی تریان لە زانکۆکانی دیکە دەیانخوێند.

نوێگەرایی و ڕۆشنبیری لە چوارچێوەی بیروباوەڕی چەپ  لە ڕێگەی ئەم خوێندکارانەوە بە قووڵی ڕەگ و ڕیشەی داکوتا. چەمکەکانی نوێ وەک ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، یەکسانی ڕەگەزی، ئەدەب و کلتوری هەزاران ساڵەی زاگرۆسی گوندییان دەوڵەمەندتر کرد.

ئەم پێشەنگایەتە بە سەر دانیشتوانی سیسێر گران تواو بوو. زۆربەی مامۆستاکانی نەوەی یەکەم لە سەر کار دەرکران. تەنانەت نەوەی دووەمیان، سەرەڕای سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی زانستی دا، لە قۆناغی هەڵبژاردنی ئایدۆلۆژیک(گزینش) ڕەت دەکرانەوە.

نەورۆزی باکور لە سیسێر

  خەڵکی سیسێر بە هۆی باسەوادی، ئەزمون و پاشخانی فکری چەپ و پێشکەوتنخوازانە زووتر و قووڵتر لە ناوەرۆکی نەورۆزی باکور تێگەییشتن.

ئەم خەڵکە لە ژێر کارتێکەری بیری تازە و دیتنی کۆبونەوە جەماوەریەکانی نەورۆزی باکوری کوردستان یەکەم جار ساڵی ٢٠٠٨ (١٣٨٧) لە سەر شێوازی باکور مەڕاسمی نەورۆزیان پیرۆز کرد. میوانداریەکی بە شکۆیان لە میوانەکان کرد کە لە سەردەشت، ڕەبەت و دێهاتی جیرانەوە هاتبون. جێژنەکەیان بە تیپی موسیقا، هەڵپەڕکێ، ڕەشبەڵەک، شێعر و گۆرانی ڕازاندەوە.

     ساڵەکانی دواتر ئەم جێژنەیان بە بەشداری میوانانی زۆرتر لە سەردەشت، مەهاباد، پارێزگای کوردستان و تەنانەت تیکاب، قەزوێن و ئەردەوێڵ پیرۆز دەکرد.  

      نەورۆزی سیسێر لە ساڵەکانی ٢٠١٠و ٢٠١١  گەییشتە ڕەبەت و جەماوەرێکی زیاتر بەشداریان کرد. بەڵام لە ٢٠١٢ و ساڵانی دواتر دەوڵەت پێشگیری لێکرد.

     سەرەڕای بەربەستی زۆر، سیسێر تا کاتی نوسینی ئەم وتارە(٢٠٢٥) هەموو نەورۆزێک بێ پسانەوە ئەم ڕەسمەی درێژە پێداوە.

    ڕێ و ڕەسمی یادکردنەوەی نەورۆزی نەتەویی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٣ لە ژێر کارتێکەری جێژنەکانی سیسێر و ڕەبەت  لە چەندین دێهات و شارۆچکەی ڕۆژهەڵات بە تایبەت پارێزگای سنە سەری هەڵدایەوە.[3]

 

لە ڕاستەوە: نه‌ورۆزی مه‌ریوان، ده‌شتی “چۆڕ و نه‌‌نه‌”- کات: 29ی 12ی 1392 - نەورۆزی ئیلام ٢٠٢٤

 

لە ڕاستەوە: جێژنی نەورۆزی ڕەبەت ١٣٩٠(٢٠١١)- نەورۆزی سنە ٢٠٢٤                                                                                    

ڕۆژهەڵات و نەورۆزی نەتەوەیی ٢٠٢٤

     ساڵی ٢٠٢٤ نەمامە بچکۆڵەکەی نەورۆزی نەتەوەیی سیسێر دوای تێپەڕکردنی ١٦ زستان گەییشتە سەر بەر.

     لە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بۆ یەکەمین جار بە شێوازی باکوری کوردستان نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی بێ­وێنەی جەماوەری پێرۆز کرا.

    ئەم جێژنە بێ پسانەوە لە ماکۆ تا ئیلام بە شایی و ڕەشبەڵەک و شێعر و گۆرانی لە زۆربەی شارەکان و سەدان گەورەدێ بەڕێوە چوو. شوور و شەوقێکی وەک شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" کوردستانی ڕووناک کردەوە.

لە ڕاستەوە: نەورۆزی ٢٠٢٤ گوندی چەشمییەری سنه --  نەورۆزی ماکۆ- 2024

 

    ئەم جارەش "بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵات" وەک شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" ڕژانە سەر باغی تازە پێگەییشتوو تا بیکەنە مڵکی خۆیان. دەستیان کرد بە بەرچنین، بەدنێو و بێنێوەرۆک کردنی نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان. ناوئاخنیان کرد لە جلکی بۆر، ئاڵای چەتەگەری باشووری کوردستان و جامانە، تەنانەت جامانەی بەعس و بارزانی. ویستیان بەم شێوەیە سواری شەپۆلی جەماوەر بن و بۆنەیێکی نەتەوەیی بچوک بکەنەوە تا ئاستی بۆنەیێکی تەسکی حیزبی.

     بۆ ئەوان عەوامفریوی ئاسانتر بوو لە داهێنان، تێکۆشان و بەرهەمهێنانی نوێ. لایان وابوو دەکرێ بە نێوئاخنکردنی جامانە، ئاڵای چەتەگەری باشور و دروشمی پڕ زەرق و بەرقی کوردایەتی بێ­نێوەرۆک ببن بە خاوەنی بەرهەمی ٧٦ ساڵ خوێن و خەباتی بەرەی چەپ و نوێخوازی کوردستان.

لە درێژەی باسەکە دا بە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر دەبینین کە چۆن نەورۆز لە ماوەی ٧٦ ساڵ دا(٢٠٢٤-١٩٤٨) بە ڕەنج و تێکۆشانی ڕووناکبیران و دڵسۆزانی سلێمانی، باکور و سیسێری ڕۆژهەڵات کراەوتە بۆنەیێکی نەتەوەیی.

      بە شاهیدی سەدان بەڵگە و وێنە مێژوییەکانی ٧٦ ساڵی ڕابردوو بەرەی ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵات(دێموکڕاتەکان و لایەنگرانی بارزانی و...) هێچ بەشداریەکیان لە پڕۆسەی پێگەیاندنی باغی نەورۆزی نەتەوەیی دا نەبوە.

چەواشەکاری و شێواندنی مێژوو لە سەردەمی سەردەمی گڵۆبالیزم، پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان و جیهانی ئەکادیمی ئەمڕۆ دا سەر ناگرێ. "قطره دریاست، اگر با دریاست * ورنه او قطره و دریا، دریاست"(قەترە دەریایە، تا لە گەڵ دەریایە * دەنا ئەو قەترەیە و دەریا هەر دەریایە)

کورتە مێژووی نەورۆز و جامانە لە کوردستان

بە درێژایی هەزاران ساڵ نەورۆز جەژنێکی نێونەتەوەیی گەلانی کورد و ئێرانی بوە. تا ساڵی ١٩٤٨ لە چۆنیەتی یادکردنەوەی نەورۆز جیاوازیەکی بەر­چاو لە نێوان کورد و گەلانی دیکەی ئێرانی نەدەبینرا.

     ڕەسمە هاوبەشەکان بریتی بوون لە ئاور کردنەوە، چێشت لێنان، سەردانی ماڵی خزمان، دانی جێژنانەی گەورەساڵان بە مناڵان، ڕەنگ کردنی هێلکە، چاندنی سەوزە و...

     یادی نەورۆز لە شیعری شاعیرانی کوردی پێش پیرە مێرد(١٩٥٠-١٨٦٧) وەک بۆنەیێکی نەتەوەیی نابینرێ. ئەم شاعیرانە وەک شاعیرانی دیکەی گەلانی ئێرانی نەورۆزیان لە گەڵ ئەم دەستەواژانەی خوارەوە خستۆتە ناو ڕایەڵ و پۆی شێعرەکانیان:

خونچە، گوڵ، بولبول، یار، گوڵنار، دڵدار، دولبەر، نیگار، نەوبەهار، عاشقان، دڵفگار، دڵ­ئەفروز، زوڵف، ڕوخسار و قامەتی یار.[4]  تا ئەم ساڵانەی دوایی، بۆنە ئایینیەکانی وەک قوربان و کۆتایی ڕەمەزان گرینگترین جەژنەکانی زۆرینەی کورد بوون.

لە ڕوانگەی مامۆستا هێمن مێژووی نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی مەڕداری کورد و ئێرانی.[5]

پوختەی وتاری مامۆستا هێمن لە سەر نەورۆز:

"جێژنی مێهرەگان لە ١٦ی ڕەزبەر(مهر) بەڕێوە دەچوو. لەم ڕۆژەوە بەران دەخرایە ناو مەڕەکان. تا یەکی خەزەڵوەر پڕۆسەی ئاوس بونی مەڕەکان بە ئەنجام دەگەییشت.

     سەد ڕۆژ دواتر جێژنی سەدە بوە.(١٠ی ڕێبەندان کە لە کوردەواری بە بێڵندانە ناسراوە). لەم کاتە دا سەد ڕۆژ لە ئاوس بوونی مەڕەکان تێپەڕ بوە. دوای چلەی گەورە ساردی و بەستەڵەک تەواو دەبێ و ئیتر مەڕەکان لە خەم ڕەخساون و بەرناوێن.

      مەڕ پێنج مانگ دوای ئاوس بوون دەزێ کە دەکاتە نەورۆز. سێزدە ڕۆژ دواتر بەرخۆڵە لە کۆز دەردەکرا. لێرە دا سەرچاوەی جێژنی سێزدە بەدەریش دەبینینەوە"[6] 

    بە پێی لێکۆڵینەوەی مێژوونوسان دوازدە هەزار ساڵ ­پێش ئێستا دەسپێکی ژیانی مەڕداری و شوانکارەیی بوە.[7] بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە نێو گەلانی دونیای کۆن، ئاهەنگی نەورۆز لە کۆمەڵگەی سۆمەریدا باس دەکرێت.[8] دوای سومێریەکان لە ناو نوسراوەکانی بابلی[9] و ئاشوری[10] دا دەبینرێت. لە ناو گەلانی میزۆپۆتامیا، زاگرۆسی و ئێرانی دا نەورۆز وەک هێمای زیندووبوونەوە و نوێبوونەوە و سەرەتای ساڵی نوێ و سەرەتای وەرزی بەهار ئاهەنگ دەگێڕدرا. ئاهەنگ و خۆشی لە ڕۆژی نەورۆز دا هێمای بوژانەوەی ژیان و لەدایکبوونەوەی سروشت بوە.

 

    پێشینەی نەورۆز لە ئۆستورەی سیاوەش دا دەبینرێت.[11] ئۆستورەی سیاوەش ڕەنگدانەوەی سووڕی مردن و ژیانەوەیە لە سروشت دا. مەرگی سیاوەش هێمای مردنی سروشتە لە زستان دا. نەورۆز هێمای تێپەڕاندنی قۆناغی سەرما و سەغڵەتی زستان و ژیانەوەی سروشتە. گوڵە شلێرە وەک هێمای دوبارە ژیانەوەی شەهید لە ئۆستورەی سیاوەش سەرچاوەی گرتوە.[12]

     ئۆستورەی سیاوەش تێکەڵاوی کۆچی پڕ تڕاژدی حوسێن سەرەوەری شەهیدانی شیعە، عەلەوی، زەیدیە، یارسانی و سۆفیگەری بوو. لە ئاکام دا زیندووترین ئۆستورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لێ بەرهەم هات.[13]

   ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ئیسلامی سەدان ساڵ ئەم ئۆستورەیان کردۆتە ئایدۆلۆژی سەرهەەڵدان و شۆڕش دژی دەسەڵاتی خەلافەتی ئۆمەوی، عەباسی، عوسمانی و... 

میترائیسم  نە‌رم‌ئامێری(نرم افزار) ژیانی مەڕداری و کشت و کاڵ

زاگرۆس مەکۆی دوو شۆڕشی ئاژەڵداری و کشتوکاڵە لە ١٢٠٠٠ ساڵ پێش. ئایینی میترائیسم هەزاران ساڵ پێش زەردەشت لە زاگرۆس سەری هەڵداوە، گەشەی کردووە و پەرەی سەندووە.

میترائیسم بناغەی زانستی ئەستێرە ناسی دامەزراند و گەیاندە ئاستێکی بەرز کە ئێستاش کاری پێدەکرێت. میترائیسم کارامەترین نەرمەواڵەی (نرم افزارSoftware) ژیانی مەڕداری و کشت و کاڵ بوە. ئاوێنەی باڵانوێنی سووڕی ساڵ و سروشتی زاگرۆسە.

ڕەگ و ڕیشەی زۆرێک لە ساڵنامە مۆدێرنەکان دەچێتەوە سەر لە ساڵنامەی میترائیسم. ئابوری زاگرۆسیەکان کە لە سەر مەڕداری و کشت و کاڵ بوە، لە زستان دا توشی کێشەی قاتی و برسیەتی دەبوون. خۆر لە ژیانی ئەوان دا گرینگترین هێمای ژیان بوە. سێ دەستەواژەی میترا، مێهر و خۆر یەک واتایان هەیە.

     لە شەوی یەلدا بە دواوە بەردەوام ڕۆژەکان درێژتر دەبن و و شەو کورت دەبنەوە. تا لە هاوسەنگی بەهاری(یەکی خاکەلێوە)شەو و ڕۆژ بەرابەر دەبن کە پێی دەڵێن نەوڕۆز.

      بەشی زۆری ئایینی مەسیحیەت لە میترائیسم وەرگیراوە.[14] مێهر(میترا) یەکی بەفرانبار لە دایک دەبێ(ڕۆژەکان درێژ دەبنەوە) لە دایکبونی عیسا مەسیح بە چەند ڕۆژ کەم و زیاد دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕۆژە. ڕۆژی پشووی مەسیحیەکان یەکشەنبەیە بە مانای ڕۆژی خۆر. ناوی حەوت ڕۆژی حەفتە لە میترائیسم دا ڕادەی کاریگەری ئەم ئایینە لە مەسیحیەت نیشان دەدا.[15]

کەیوان‌شید (زحل=Saturn) = شەنبە

مێهرشید (خورشید=Sun)= یەکشەنبە

مه‌شید (ماه=Moon)= دووشەنبە

بەهرام‌شید (مریخ=Mars)= سێ شەنبە

تیرشید (عطارد=Mercury)= چوار شەنبە

هۆرمز شید (مشتری=Jupiter)= پێنج شەنبە

ناهید شید (زهره=Venus)=  جومعە.  هاوتای سۆغدی ئەم ناوانە بە دەسپێکی یەکشەنبە: مهرروز، ماه‌روز، بهرام‌روز، تیرروز، اورمزدروز، ناهیدروز و جیان‌روز (کیوان‌روز)

میحرابی عەڕەبی لە مێهرابەی میترائیسم وەرگیراوە.[16] ئەدەبیاتی عیرفانی ئێرانی پڕە لە هێماکانی میترائیسم. وەک شێعرە بەرزەکەی تەباتەبایی (پرستش به مستی است در کیشِ مهر)[17]

یەکێک لە ڕێوڕەسمەکانی میترایی ئەوە بوە کە لە گەڵ هەڵهاتنی خۆر ڕوویان لە ڕۆژهەڵات دەکرد و نیایشیان دەکرد. گۆڕی میترائیەکان بە وە دەناسرێنەوە کە ڕوو بە ڕۆژهەڵات نێژراون. چونکە خۆر مژدەدەری گەرم بونەوە و بووژانەوەی ژیانە و لە ئاکام دا قیبلەکەشیان خۆرهەڵات بوە. 

    سەردەمی ئێستا نەورۆز لە وڵاتانی ئەفغانستان، ئێران، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، قرقیزستان، قەزاغستان، تورکەمەنستان، ئازەربایجان، کوردستان و بەشێک لە پاکستان و هیندستان وەک ئاهەنگێک بۆ سەرەتای بەهار بەڕێوەدەچێت.

بۆنەکانی میترائیسم، شەوی یەلدا، جیژنی سەدە، بێڵندانە، جێژنی پیری شالیار، مەسیحیەت، و ئۆستورەی سیاوەش بە چەند ڕۆژ کەم و زیادەوە دەگەڕێنەوە بۆ یەک وەرز و زەمانی هاوبەش. کە نیشانەی ئەوەیە گشتیان یەک ڕێشەیان هەیە. 

پیرەمێرد داهێنەری نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان

     دوای شەڕی یەکەمی جیهانی نەتەوەی کورد بە پێچەوانەی زۆربەی گەلانی جیهان بێ­دەوڵەت مایەوە. ڕووناکبیرانی کورد نیگەرانی توانەوەی نەتەوکەیان بوون. ڕێگا چارەیان لە پتەوکردنی هوویەت و شوناسی نەتەوەیی دا دۆزیەوە. یەکێک لەم ڕووناکبیرانە پیرەمێرد بوو کە گەورەترین داهێنانی لەم بوارە دا کرد.

      لەو سەردەمە دا پیرەمێرد بە ناساندنی کەلتور، زمان، مێژوو، ئەدەبیات، داب و ڕەسمەکان لە ڕۆژنامەکانی ژین و ژیان خەریکی خەباتی نەتەوەیی بوو. بەڵام دەبینێ تەنیا توێژێکی کەمی کۆمەڵگای کوردستان خوێنەری نوسراوەکانی ئەون. لە ڕاستیدا شوناس سازی و پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی پێویستی بە هاوئاهەنگیی جەماوەری هەیە. پیرەمێرد بیری لە پڕۆژەیەکی بەربڵاوتر کردەوە کە هەموو کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کورد بتوانن تێیدا بەشدار بن و چالاکی بکەن.

      مامۆستا برایم ئەحمەد پێش نەورۆزی ١٩٤٨ ساڵح دیلان ڕادەسپێرێ بچێتە لای پیرەمێرد و داوای لێ­بکا شێعرێک بۆ نەورۆز بهۆنێتەوە.[18] داواکەی مامۆستا برایم ئەحمەد دەبێتە ئیلهامێک لە مێشکی پیرەمێرد بۆ دیتنەوەی ئەم پڕۆژەیەی کە بۆی دەگەڕا.   

   پیرەمێرد وەک ئەرەشمیدۆسی یۆنانی دەڵێ: "دۆزیمەوە دۆزیمەوە، نەورۆز"[19] هەر ئەو ڕۆژە بڕیاری دا نەورۆز بکاتە گۆڕەپانی پڕۆژە گەورەکەی. گۆڕەپانێک کە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کورد بە هەر زاراوە و بۆچوونێک لە خۆ بگرێ  تا خەباتی شوناس و نەتەوەیی تێدا بکەن.[20]

     پیرەمێرد لە هەنگاوی یەکەم دا "سروودی نەورۆز"ی هۆنیەوە و دای بە قادر دیلان کە ئاوازی بۆ دابنێ، تا حەمەساڵح دیلانی برای بتوانێ لە یەکەمین نەورۆزی نەتەوەیی دا بیچڕێت.[21]

      لە هەنگاوی دووهەم لە ڕۆژی ٢١ی مارسی١٩٤٨  حەشیمەتێکی زۆر بانگێشتن دەکا بۆ "گردی مامەیارە"ی سلێمانی. ئاگرێکی گەورەی کردەوە و بە مەڕاسمێکی بێ­وێنە ڕازاندیەوە.[22] پیرەمێرد بە خوێندنەوەی سروودی نەورۆز، ئاهەنگ گێڕان، شایی و هەڵپەڕکێ، ڕووحی کوردانەی وەبەر خست و بۆ هەمیشە کردی بە ڕێ و ڕەسمێکی نەتەوەیی.[23] 

     دوو ساڵ دواتر(١٩٥٠) پیرەمێرد کۆچی دوایی دەکا. خەڵکی سلێمانی تا بیست ساڵ دوای پیرەمێرد بە تەنیا ئەم جەژنەیان پیرۆز دەکرد.  دوایە شارەکانی "قەڵادزێ،هەڵەبجە، کۆیە و هەولێریشی گرتەوە.[24] لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم حەسەن زیرەک و ناسری ڕەزازی بە دەنگی زوڵاڵی خۆیان ڕووحێکی تازەیان خستە نەورۆزی نەتەوەیی و سرودە بە ناوبانگەکەی پیرەمێرد. نەورۆزی پیرەمێرد تا ئاخرەکانی سەدەی بیستەم جوغڕافیایەکی کەمی کوردستانی گرتبۆوە و جۆش و خرۆشێ پێویستی نەگرتبوو.[25]

باکوری کوردستان و نەورۆزی نەتەوەیی

     تا دەیەی هەشتای سەدەی بیستەم پڕۆژەی ئەتاتورک بۆ تواندنەوەی کورد گەییشتبۆ قۆناغەکانی کۆتایی. تەنانەت پێشتر ڕۆژنامەی میلیەتی تورکیا کاریکاتۆڕێکی چاپ کردبوو کە تێیدا گۆڕێکی لە داوێنی کێوی ئارارات کێشابۆوە لێی نوسرابو: " کوردستانی خەیاڵی لێرە نێژراوە"[26]

    ساڵێک دوای بەڕێوەچونی ڕێ و ڕەسمی یەکەمین نەورۆزی نەتەتەوەیی سلێمانی، لە باکوری کوردستان مناڵێک لە دایک بوو کە پڕۆژەی پیرەمێردی بە ئاکام گەیاند.(١٩٤٩)

ئەم مناڵە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی و خەیاڵی تورکیای بۆ توانەوەی کورد لە گۆڕ نا. سیستەمێکی دامەزراند کە بە پێچەوانەی حیزبە سونەتیەکانی پێشووی کوردستان خەباتی خۆی لە چوارچێوەی شەڕی چەکداری سنووردار نەکرد.

   بوارەکانی پەروەردە، فەلسەفە، مێژوو، مێتۆلۆژی(ئۆستورەناسی)، کەلتور، هونەر، مۆسیقا،  و تەنانەت ئافراندنی زمانی سۆرمانجی(تێکەڵاوێک لە زمانی سۆرانی و کرمانجی) بونە مەیدانی تێکۆشان. باکور لە درێژەی ئیستڕاتژی خەباتی هەمە لایەنە،کە گشت بوارەکانی دەگرتەوە، نەورۆزی پیرەمێردی دۆزیەوە. خوێندنەوەی تازە و داهێنانی دوبارەی لە سەر کرد.

پیرەمێرد داهێنەرینەورۆزی نەتەوەیی کورد بوە(مخترع Inventor)

شۆڕشگێڕانی باکور دۆزەرەوە و پەرەپێدەری داهێنانەکەی پیرەمێرد بوون. (discoverer and developer of the invention)

پڕۆسەی پێگەیاندن و گشتگیرکردنی نەورۆزی پیرەمێرد لە چوار پارچەی کوردستان

 

     لە ئاکامی کودتای کەنعان ئیڤرین(١٩٨٩-١٩٨٠) زیاتر لە شەشسەد هەزار کەس کەوتنە ناو زیندانە بەد­نێوەکانی تورکیا. هەزاران زیندانی ئیعدام کران. هەزارانی دیکەش لە ژێر شکەنجە دا کوژران یان بێ سەر و شوێن بوون. لەم دەورەیە دا هیچ مەیدانێک بۆ خەباتی مەدەنی نەمابوو.

      لە زیندانی ئامەدی باکوری کوردستان ڕۆژی ٢١ی ئاداری ١٩٨٢مەزلوم دۆغان[27] بە داگیرسانی سێ دەنکە شەمچە ئاگری نەورۆز پیرۆز دەکات.

       مەزلوم بە خەڵوزی دەنکە شەمچەکان لە سەر دیواری زیندانەکە دەنوسێت:"بەرخۆدان ژیانە،تەسلیمبوون مردنە" دوایە بە پشتێندەکەی خۆی هەڵداوەسێت و شەهید دەبێت.

      دوای مەزلوم چوار هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی (فەرهات کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجیم ئونەر) لە شەوی ١٨ی ئایاری١٩٨٢ وەک ئەوەی کە گۆڤەند بگێڕن دەستی یەکدەگرن و ئاگر لەجەستەی خۆیان بەردەدەن و هاوار دەکەن:"بەرخۆدان ژیانە، تەسلیم بوون مردنە"[28] بەم شێوازە هەر چواریان جەستەی خۆیان دەکەنە مەشخەڵی نەورۆز.

    ساڵانی دواتر سەرەڕای زەخت و زۆری دەوڵەتی دیکتاتۆری تورکیا لە زیندان و ناو شارەکانی باکور چالاکی نەورۆز بە تاک یان کۆمەڵێکی بچوک بەڕێوە دەچوو.

    لە دەیەی ١٩٩٠ ژمارەی بەشدار بوان لە هەڵکشانی بەردەوام دابوو. لە دەیەی ٢٠٠٠  نەورۆزەکانی ملیۆنی دیاربەکر و ئیستانبوڵ بوونە ئەمری واقیع.

 بەم جۆرە لە باکوری کوردستان نەورۆز بوو بە هێمای سەرهەڵدانەوە و بەرخۆدان، ڕینێسانس(Renaissance) و ژیانەوەی دووبارە.

 

ڕۆژئاوای کوردستان و نەورۆزی نەتەوەیی

       لە دوا ساڵەکانی سەدەی بیستەم دا نەورۆزی باکور گەییشتە ڕۆژئاوای کوردستان. پارتی یەکیەتی دێموکڕاتیک لە ساڵی ٢٠١٢ دەسەڵاتی گرتە دەست. لەم کاتەوە نەورۆزی ڕۆژئاوا لە فراوانترین ئاستی جەماوەری دا وەک گرینگترین بۆنەی نەتەوەیی پیرۆز دەکرێ.[29]

خاکی‌پۆش کردنی نەورۆزی٢٠٢٥

(بەهار لە قەفەسی پاییز دا، یان هەوڵێک بۆ کوشتنی رەنگەکان)

نەورۆز، جەژنی بەهار و لەدایکبوونەوەی سروشت و ژیانە، کە بە رەنگە شادەکانی زەرد (تیشکی خۆر)، سەوز (گەشە)، سوور (ژیان)، و شین (ئاسمان) دەناسرێتەوە.

رەوتی راستی سونەتی کوردایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەورۆزی ٢٠٢٥دا، بە پڕۆژەی "نەورۆزی خاکی‌پۆشان" هەوڵیان دا ئەم جەژنە نەتەوەییە تا ئاستی خۆیان دابەزێنن  و بیکەنە ئامرازێکی پرۆپاگەندەی حیزبی.

 

لە روانگەی زانستی ڕەوانشناسی، رەنگەکان کاریگەری قووڵ دەخەنە هەست و دەروونی مرۆڤەکان. رەنگە شادەکان ئومێد و وزە بە ژیان دەبەخشن. بە پێچەوانەوە، رەنگی خاکی یادخەرەوەی وەرزی پاییز و مردنە. وەک نموونە بڕوانە دەسپێکی شێعری پیرەهەڵۆ:

 پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە ... دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵدەوەرێ.[30]

هەڵبژاردنی خاکەرنگ، کە زیاتر لەگەڵ وشکەبیابانەکانی دەرەوەی زاگرۆسدا دەگونجێت، دوشمنایەتیەکی ئاشکرایە لە گەڵ سروشتی ڕەنگینی کوردستان.

خاکە ڕەنگ وەک هێمای جلی «پێشمەرگایەتی» بانگەشەی بۆ دەکرێت، بەڵام جوغڕافیای خەباتی پێشمەرگە لە شاخەکان و سەوزاییەکانی کوردستاندا بوە، نەک لە بیابانەکاندا.

لە روانگەیەکی بوم‌شناسی و سەربازییەوە، هەڵبژاردنی رەنگێکی وەک خاکەرنگ بۆ کوردستان، کە وڵاتێکی سەوز و شاخاوییە، لەگەڵ ژینگەی سروشتی زاگرۆسدا ناکۆکە. سەربازەکان لە جیهاندا لە ناوچە سەوز و شاخاویەکاندا رەنگەکانی سەوز، زەیتونی، قاوەیی و شاخی بەکار دەهێنن، لە کاتێکدا رەنگی خاکەرنگ زیاتر بۆ بیابانەکان گونجاوە.

 بانگەشەی ئەم رەنگە لە کوردستاندا، لە رووی سەربازییەوە هەڵەیە و نیشانەی نەناسینی جوغڕافیای کوردستانە. خاکەرنگ لەم خاکە رەنگینەدا، نە شاراوەیی(استتار) دروستدەکات و نە ناسنامەیەکی رەسەن.

نەورۆزی نەتەوەیی کوردستان بەرهەمی ٧٧ ساڵ ڕەنج و تێکۆشانی پێرەمێرد، باکور و سیسێرە. ئەم میراتە بە ئاڵای چەتەگەری باشوور،جامانەی عەڕەبی و جلکی بیابانی تاڵان ناکرێت. 

هەلپەرەستان تەنیا لە ناو جەماوەری دواکەوتووی وەک ئەفغانستان و باشوریی کوردستان دەتوانن مەوج‌سواری بکەن. کۆمەڵگای وشیار مەیدانی ڕمبازدێنی کۆنەپەرەستان نیە. پێویستە دڵسۆزانی گەل و نیشتمان بە نووسینەکانی خۆیان ڕووناکی بخەنە ناو ئەشکەوتە تاریکەکانی تەقلید، دواکەوتویی و نەزانی . لێرە دا نموونەیەک لەم تێکۆشانە فکریە بە قەڵەمی بەڕێز سامانی غەزالی دەخەمە ڕوو: 

«سیاسەتی حیزبی هەوڵ دەدا نەورۆز بکاتە بۆنەیەکی حیزبی و لە سەر ئەو بنەمایە سیمبۆل و نەماد و ویستی حیزبی دەخزێنێتە ناو بۆنەکانەوە. حیزبی‌بوونەوەی بۆنەیەکی نەتەوەیی چەند ئاکامی لێدەکەوێتەوە:

یەکەم؛ ئیزۆلەکردنی نەورۆز، چونکە نەورۆز یەک لە داڵە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە و دانی پێناسەی حیزبی بە مانای بەرتەسک‌کردنەوەی نەورۆز لە چوارچێوەی خەباتی حیزبی دایە و لە هەمان کاتیشدا لەمپەرخستنە بۆ بەشداری هەموو چین و توێژەکانیی کۆمەڵگا.

دووهەم؛ نەمایشی هێز، نەمایشێک کە هەم ڕووی لە خودی سیاسەتی حیزبییە هەم ڕووی لە کۆمەڵگای مەدەنییە و هەم ڕووی لە لایەنی دەسەڵاتە. بە واتایەک سیاسەتی حیزبی هەم بەگژ خۆیدا دەچێتەوە هەم بە گژ کۆمەڵگادا. ئەمە بەو واتایەیە کە گرێدانی پیوەندی کۆمەڵایەتی لە تەک ئەمری سیاسی هیچ بابەتییەتی(موضوعیت) نییە و ئەوەی گرینگە نەمایشی هێز لە ڕێگەی جلی خاکی و جامانەیە. تێکۆشانی بەرخۆدانی مەدەنی لە ماوەی دوو دەیە نەورۆزی کردە مەیدانی بەرخۆدانی کۆمەڵگا، خاکیپۆش کردنەوەی و بەحیزبیکردنی نەورۆز جۆرێک گواستنەوەی ڕێڕەوی شەڕە لە دەسەڵاتەوە بۆ کۆمەڵگا، سیاسەتی حیزبی خەریکە شەر لەگەڵ کۆمەڵگادا دەکات.

سێهەم؛ بە فەرهەنگی‌کردنی ئەمری سیاسی. سەرمەستی لە سەرکەوتنی خۆ بە نەمایش‌دەرهێنان چاوپۆشی لە فەرهەنگی‌بوونەوەی ئەمری سیاسی لێدەکەوێتەوە، ویستی نەمایشی لباس و جامانە کە تەنیا لە ڕمبازێنی پیاوانەدا مەجال پەیدا دەکا ، نەورۆزی تەنیا کردۆتە شایی و هەڵپەڕین کە لە داوێنی سروشتەوە بەڕێوەدەچێ بێ ئەوەی هەڵگری هیچ گوتەیەکی سیاسی بێ. نەورۆز دەبێتە شوێنی نەمایشی سووژەی حیزبی بێ ئەوەی هیچ سیاستکردنیک ڕووی دابێت.

چوارەم؛ بەرهەم‌‌هێنانەوەی موناسباتی دژە ژنانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا. سیاسەتی حیزبی تا ئێستاشی لەگەڵ بێ سیاسەتێکی مەعتووف بە ڕەگەزی پیاوە، حیزبیکردنەوەی نەورۆز، نەورۆز دەکاتە شوێنێکی پیاوانە کە ڕێگە لە بەشداری کردنی ژنان دەگرێت. ئەمە جۆرێک پاڵاوتن ساز دەکات کە  ژن بۆ بەشداربوون لە مەیدانی حیزبیدا تەنیا دەتوانێ بە نەمادی پیاوانەوە بەشدار بێ. بە جۆرێک نیزامیکردنەوەی گۆڕەپانی مەدەنی لێدەکەوێتەوە.

پێنجەم؛ یەکدەست‌سازی فەرهەنگی بەپێی نەمادگەلی حیزبی. خاکی‌پۆشکردنی نەورۆز بە واتای سڕینەوەی ڕەنگەکانە. نەورۆز لە مەیدانی سیاسەتی مەدەنی بە تەنەوعی ڕەنگەکانەوە کە خۆی بە مانای پلۆرالیزمی فکری و سیاسی دێ بەستێنێکی پلۆرالیزە و بەربڵاو ساز دەکات، یەکدەست‌کردنی نەورۆز بە جلی خاکی و جامانە یان هەر جلێکی‌تر کە وێنایەکی سیاسی_نیزامی هەیە خۆی وێنایەکە لە لۆژیکی داگیرکەر کە بە پێی مێشکی پیاو سالارانەوە ویستی یەک‌ڕەنگکردن و یەک‌دەنگکردنی هەیە»[31]

مێژووی جامانە لە کوردستان

     تا پەنجا ساڵ پێش ئێستا لە ناو کورد دا (بە تایبەت باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان) سەر ڕووتی عەیب بوو. "شەدە[32]و کڵاو" و "پێچ و کڵاو" تایبەت بە پیاوان بوون.[33] هەوری[34] تایبەتی ژنان بوو. کوڕانی کورد لە مناڵیەوە کڵاو و دەسترەیان دەبەست.

    سەرپێچی شێخ و سەیدەکان شەدەی مەیلەو سەوز بوو. مەندیل(مێزەر)ی سپی تایبەتی مەلاکان بوو و دەسترەی سپی تایبەت بە خوێندکارانی دینی( فەقێ). کەشیدەی زەرد تایبەتی حاجیەکان بوو.

چەند ناوی دیکەی شەدە بریتین لە: مشکیی، ڕەشتی، شەدەی هەورامی، تولبەند، سرکەیی، گوڵوەنی، کەشی، سەروێن و داژداری.

باشوری کوردستان و جامانە

    مێژووی جامانە لە باشوی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم.

     لەم زەمانەوە بەشێکی کەم لە چینی دەستڕۆییشتوی کورد(سەرۆک عەشیرە، ئاغاوات و شێخەکان) بۆ نیشان دانی دەوڵەمەندی و پلەی چینایەتیان جامانەیان لە سەر دەنا. سەرەتا جامانەیان لە گەڵ مشکی(شەدە) تێکەڵ دەکرد. بۆ نمونە بڕوانە وێنەکانی شێخ مەحمودی حەفید.

     جامانەی عەڕەب تا نێوەڕاستەکانی سەدەی بیستەم لە ناو بەشێکی بچوکی چینەکانی مامناوەندی باشوری کوردستان جێگای خۆی دۆزیەوە.

        لە یاغیگەری ئاغاوات دژی ئیسلاحاتی زەوی ناسراو بە شۆڕشی ئەیلول(١٩٧٥-١٩٦١) زۆرینەی کوردەکانی باشور لە جێگای شەدەی کوردی جامانەی عەڕەبیان خستە سەر خۆیان.

مەلا مستەفا و جامانە

     لە ساڵەکانی ١٩٣٢ تا ١٩٥٨ بەشێک لە بارزانیەکان بە هۆکاری شەڕی عەشیرەتی لە دژی عەشیرەتەکانی دیکەی کورد لە لایەن دەوڵەتی ئێراق بۆ ناوچەکانی ناسریە و سەماوەی باشوری ئێراق دوورخرابونەوە.[35]

      وردە وردە شەدەی بارزانیەکان شڕ و کۆن دەبوون و دەڕزین. ئەو زەمان لە بازاڕەکانی باشوور جامانەی سوور هەبوو. بەڵام شەدەی کوردی دەست نەدەکەوت.[36]

    بارزانیەکان بە ناچاری لە جیاتی شەدە، جامانەی سوریان دەکڕی و سەری خۆیان پێ­دەبەست. 

    عەبدولكەریم قاسم ساڵی ١٩٥٨ دەسەڵاتی پاشایەتی هەڵوەشاندەوە و بە قازانجی گەلان و چینی ژێردەستی ئێراق دەستی دایە ئیسلاحاتێکی گرینگی ئابوری،کۆمەڵایەتی و سیاسی.

    قاسم ساڵی ١٩٥٨ ڕێگای بە بارزانیە دوور خراوەکان دا بگەڕێنەوە.

 ئەوانیش هەر بەو جامانە سورانەوە گەڕانەوە گوندەکانی خۆیان لە بادینان و کردیانە هێمای عەشیرەیی خۆیان. قاسم دواتر مەلا مستەفاشی لە سۆڤیەت بۆ هێنانەوە.

    ئەگەر حکومەتی قاسم درێژەی کێشابایە، ئێراق و باشوری کوردستان دەبونە پێشەنگی مۆدێڕنیسم، پیشەسازی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و برایەتی و پێکەوەژیانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

عەبدولکەریم قاسم لە سێ لاوە توشی دوشمنایەتی بوو:

١- ئیمپریالیسمی ئامریکا و ناتۆ کە نەوتی هەرزانی ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(شادەماری ئابوری ڕۆژئاوا) لە دەستیان دەچوو.

٢- عەڕەبی قەومی، ڕەگەزپەرەست و بەعسیەکان

٣- ئاغاوات و سەرۆک عەشیرەکان کە زەویەکانیان بە سەر جوتیارەکان دابەش دەکران.

سەرەنجام ئەم سێ هێزە یەکیان گرت و بەم شێوازەی خوارەوە دەوڵەتی قاسمیان ڕوخاند:

     ساڵی ١٩٦١ لە باشوری کوردستان سەرۆک خێڵ، عەشیرەت و ئاغاواتی ناڕازی لە دژی ئیسلاحی زەوی شۆڕشێکی کۆنەپەرەستانەیان دەست پێکرد.

    عیسا پێژمان کارگێڕی نەهێنی ساواکی ئێران لە سفارەتی ئێران لە بەغدا، مەلامستەفای لە بەغداوە ناردە کوردستان و کردی بە ڕێبەری ئاغاواتی ناڕازی.[37]ساواکی ئێران، سیای ئامریکا و موسادی ئیسڕائیل پشتیوانی سەرەکی مەلا مستەفا بوون.[38]

    قاسم دوو ساڵ سەرگەرمی شەڕی کوردستان بوو و لە سەرکوتی پیلانگێڕانی بەغدا غافڵ مابوو. لە ئاکام دا ساڵی ١٩٦٣ بە کودتای بەعسی و قەومپەرەستانی عەڕەب کۆتایی بە ژیانی خۆی و دەوڵەتەکەی هات.

     بەم چەشنە دوشمنانی نێوخۆی کورد(چینی ئاغاوات، سەرۆک خێڵ و عەشیرە) لە گەڵ دوشمنانی دەروەی کورد (ساواک، سیا، موساد) ئەم دژە شۆڕشەیان بە سەر کورد و گەلانی ئێراق دا سەپاند.

    ناحەزانی کورد و مرۆڤایەتی توانیان قاسم و ئیسلاحاتەکەی لە گۆڕ بنێن و کوردی باشور و گەلانی ئێراق بخەنە گێژاوێک کە تائێستا لێی دەرنەچون.

لە شۆڕشی ئەیلول دا مەلا مستەفا بارزانی جامانەی کرد بە هێمای کوردایەتی دیوەخان.(١٩٧٥-١٩٦١)

    ساڵی ١٩٦٤ پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بوو بە دوو لەت. یەکیان بەرەی دەفتەری سیاسی و یەکیان بەرەی مەلامستەفا و عەشایەری سەر بە بارزانی.

    لەم زەمانەوە جامانەی ڕەش بوو بە هێمای جەماعەتی دەفتەری سیاسی و جامانەی سوور بوو بە هێمای بارزانیەکان.

     مەلا مستەفا زۆر دژی سەر ڕووت بوو. بە ڕادەیێک کەسانی خوێندەواری سەڕڕووتی بە (قو.ن.دەر) ناوزەد کردبوو.

     مەلا مستەفا بۆ کەسانی سەڕ ڕووتی سۆرانی ئەم دەستە واژەیەی بە دوو قات بەکار دەهێنا. یەکیان بە خاتری سۆرانی بونەکەیان کە پێیانی دەکوت "سۆرەی قوندەر" و یەکیان بە هۆکاری سەر ڕووتبون.[39]

ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جامانە

    تا دەیەی ١٩٧٠ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەگمەن جامانە دەکار هاتوە. لە ناو وێنەکانی کۆماری مەهاباد دا جامانە بەسەر نابینرێ.(١٩٤٦) تەنانەت پیاوی سەر ڕوتیش دیارنیە.

     لە دوا ساڵەکانی دەسەڵاتی حەمە ڕەزا شا دا بەشێک لە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(بە تایبەت ناوچەی موکریان) بە تەقلید لە کوردەکانی باشوور فێری جامانە بەستن بوون.(دەیەی حەفتای سەدەی بیستەم)

عەڕەب و جامانە

       نیاز دایکی داهێنانە. ژینگەی عەڕەبستان بیابانە. عەڕەبەکان بۆ خۆ پاراستن لە گەردەلوولی لم و هەتاوی گەرمی بیابان بە پارچەیێکی گەورە سەر و ڕووخساری خۆیان دادەپۆشی.

    وردە وردە ئەم پارچەیە خەت و خاڵی پەیدا کرد چەند ناویان لێناوە وەک یەشماغ، چفیه و کوفیه.[40] بەم شێوازە جامانە بوو بە بەشێک لە پۆشاک و کەلتوری عەڕەب.[41]

یاسر عەڕەفات و بەشێکی دیکەی ڕێبەرانی عەڕەب جامانەیان کردە هێمای خەباتی نەتەوەیی عەڕەب.

فارس و جامانە

    فارسەکان لە ڕێگای عەڕەبی خوزستان،حاجی و زیارەتکانی کەربەلا ئەم قوماشەیان پێ­گەییشتوە. جامانە لە زمانی فارسی دا بەم دەستەواژانە دەناسرێتەوە: چَفْیه، چَپیه،[42] کوفیه، آغبانو[43] 

 وێدەچێ دەستە واژەی "ئاغابانوو"ی کوردی لە آغبانوی فارسی وەرگیرابێ. هەر وەها جامانەی کوردی لە "جامە"ی فاسی وەرگیرابێ. جامە یانی پارچەی نەدرواو. جامەدان یانی بوخچەی هەڵگرتنی لیباس.(جامە+دان)

شەدە و هەوری لە کەلتور و فەرهەنگی کوردی دا

 

    بە پێچەوانەی جامانە، مێژووی شەدە و هەوری لە ناو کوردەواری دا زۆر کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا. شەدە لەکۆنەوە بە ڕەمز و هێمای کورد ناسراوە. جامانە بە هۆی بێ­ڕیشە بوونی تا ئێستا نەچۆتە ناو بەیت،شێعر و گۆرانی کوردی. بەڵام چەندەها گۆرانی و شێعرلە وەسف و سەنای جوانی شەدە و هەوری وتراوە:

ئەڵێن لەو بانە

شەدە هەرزانە

شەدە قابیلی باڵا بەرزانە

 

ئای شەدەلار بۆچ واتکرد

چاو بەکل بۆ چ واتکرد

 

زاوا لە بووکێ مەدە

توخوا لە بووکێ مەدە

ئەگەر لەبووکێ دەدەی

دەشێوێ دەسڕە و شەدە

 

هەی ملکەو ملکەو ملکە

شەدەو هەوری لە ملکە

 شەدەو دەسماڵ تێکەڵ بوو لەگەڵ زەردە لیمۆیە

 شەدەی شلومل تۆ پێچاتەوە، ڕیشەی جەرگەکەم تۆکێشاتەوە

یا خواجە بازارگان ئەچمە کرماشان، هەوریت بۆ تێرم مشکی لەکاشان

من شەدەم بۆ دەربەند ئەویست، کە دەربەند گیرا شەدەم بۆ چییە[44]

 

مێژووی ڕستن و چنینی جامانە و شەدە

    لە دوور زەمانەوە هەر کام لە دوو نەتەوەی عەڕەب و کورد بە پەشم و ئامرازی خۆماڵی جامانە و شەدەی خۆیان بەرهەم هێناوە. باشترین شەدەی کوردی لە هەورامان بەرهەم دەهات.   

    رستن و چنینی جامانە بە تەکنیکی مۆدێڕن و کارخانەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە لە بەریتانیا کە بە یەشماغی لەندەنی بە نێوبانگ بوە.[45]

سەدام حوسێن و جامانەی سوور

   سەدان وێنە و فیلم لە دەورەی سەدام ماون کە نیشان دەدەن یەکێک لە هێماکانی سەدام و بەعسیەکان جامانەی سوور بوە.

حیزبی دێموکڕات، کۆمەڵەی ئێران و جامانە

    پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات و کۆمەڵە لە دوای ڕوخانی پاشایەتی کڵاو و جامەنەی ڕەشیان دەبەست. بەڵام زۆر دژی جامانەی سوور بوون کە بە هێمای پارتی دێموکڕاتی بارزانی ناسرابوو.

     ئەو زەمان بنەماڵەی بارزانی بە "ناوی قیادەی موەقەت" لە ژێر فەرمانی دەوڵەتی ئێران شەڕی دێموکڕات، کۆمەڵە و پاکسازی ڕۆژهەڵاتیان دەکرد.

      دوای دەسپێکردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی(2022-09-17) حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ پەرەسەندنی بیری چەپ، پێشکەوتنخوازی و باکور تەوەری(باکور محوری) بە خەستی ڕووی لە جامانە کرد.

     دێموکڕاتەکان لە نەورۆزی ٢٠٢٤ ویستیان بە  دەستەواژەگەلی وەک "نەورۆزی جامانەکان" "سەمای جامانەکان" "نەورۆزی مەشخەڵان"سواری شەپۆلی تازە بن و "نەورۆزی نەتەوەیی" بچوک بکەنەوە تا ئاستی بۆنەیێکی حیزبی.

تا ئێستا لایەنەکانی بەرانبەر دژ کردەوەیان نەنواندوە و خۆشیان جامانەیان دەکار هێناوە.  

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە مێژووی جلی کوردی بڕوانە وتارێکی سەعید کەرامەت بە دوو زمانی کوردی و فارسی:

https://dengekan.info/archives/10449

https://www.azadi-b.com/arshiw/?p=53846

https://www.azadi-b.com/M/file/lebas.kordi.SK.pdf

بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خەوی ئەسحابی کەهەف دا 

 بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(ڕاستی سوننەتی کوردایەتی و  ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز) لە ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم سی ساڵەی دوایی ئێران و ناوچە بێ­خەبەر ماون.

   ئەم بەرەیە نازانن کە پانتورک لە کاتی خۆی دا، بە یارمەتی تورکیا و باکۆ، تەنانەت میرنشینێکی ژێر چەپۆکی وەک باشوریان پێ ڕەوا نابینن. پانتورک خاکی کوردستانی بێ دانیشتوانەکانی دەوێ. دروست وەک قەرەباغی پاکسازی کراو لە ئەرمەنی.

  پانتورک لە ئێستاوە بەشی زۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان خستۆتە سەر نەخشەی دواڕۆژیان.

پێگەی ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی

لێرە دا "حیزب و هێزە سوننەتیەکانی نەتەوەیی کوردستان" بە "ڕەوتی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" پێناسە دەکەین.

 ڕەوتی "ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" نوێنەر و پارێزەری بەرژوەندی چینی دەستڕۆییشتوی کوردستانە. "چینی دەستڕۆییشتوی کوردستان" تایبەتمەندی دەرەبەگایەتی نوێی هەیە کە لە جیهان دا ناسراوە بە فیۆداڵیسمی نوێ(Neo-feudalism)[46]  

گەرچی چوار پارچەی کوردستان سیستەمی دەرەبەگایەتی کۆنی تێپەڕانەوە، بەڵام سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ جێگای سیستەمی کۆنی نەگرتۆتەوە. ئەوەی جێگای دەرەبەگایەتی کۆنی گرتۆتەوە، دەرەبەگایەتی نوێ­یە(Neo-feudalism)  

لە سەد ساڵەی ڕابردوو دا، بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی دیکەی دونیا، لە ئاکامی سیاسەتی دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم، هەڵکەوتەی جوگڕافیایی سەرسنور، دورەپەرێزمانەوە، شەڕ و نائارامی ناوخۆیی، سەرمایەداری بەرهەمهێنەر لە کوردستان پەرەی نەستاندوە.[47]

    لە کۆمەڵگایەک کە بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆی نیە، ناسیۆناڵیسم کە زادە و بەرهەمی بورژوازی ناوخۆیە، ناتوانێت بوونی هەبێت. ناکرێ لە پێشدا کچ(ناسیۆناڵیسم) لە دایک بێت و دوایە دایکی کچەکە(بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ) بێتە ژیان.[48]

چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردستان(Neo-feudal) چینێکی ئەنگەلیە و لەم توێژە بێ­بەرهەم و پڕمەسرەفانەی خوارەوە پێک هاتوە:

پاشماوەی ئاغاوات و مڵکدارەکان، کەسانی خاوەن مڵکی ناو شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ کرێ، ڕانتخۆرانی دەوڵەت و دەسەڵات، نوێنەرانی مەجلیس، قازی، مەلا و شێخی بەشدار لە ڕانتی دین و دەوڵەت،  دەڵاڵ و سەوداگەران  کە لە هەر بەستێنێک قازانجی تێدا‌بێ کار دەکەن وەک کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی نیشتەجێ‌بونی شارەکان، هەناردە و هاوردەکردنی نایاسایی کاڵا و شتومەک بە شەریکایەتی لە گەڵ بەرپرسانی دەستڕۆییشتوی دەوڵەت.(قاچاغچیەتی ڕانتی)

بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی خاوەن پێگەی جەماوەری بەهێزە. هەزاران خەڵکی عەوام، کاڵفام و بێسەوادی سیاسی بە بیستنی دەنگی دەهۆڵی کوردایەتی دەکەونە چەقڵەسەما و دەبنە دەنگدەر، شەڕکەر و سیاهی لەشکر. توێژەکانی شایەر، قەڵەم‌فرۆش، دین‌فرۆش، وڵاتفرۆش، لۆمپەن، بێکارە و بێعارەکان نانی خوساوی خۆیان لە سەرگوێلکی ڕاستی سوننەتی دا دەبینن.

      لە سەدەکانی ناوەڕاست چینی سەردەستی کوردی(میرنشینەکان، سەرۆک عەشیرە، شێخ و ئاغاوات) وەک ئامرازی دەسەڵاتی دەوڵەتانی عەڕەب و تورک و ئێرانی لە کوردستان دەوریان هەبوو.

     چینی سەردەستی ئێستای کورد لە گەڵ سیستمی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکم بە سەر کوردستان دژایەتیەکی بنەڕەتی نیە.     نەهایەتی ئاسۆی فکری ئەم چینە بێبەرهەم و مفتەخۆرە ئەوەیە کە پشکی زیاتریان لە سامان و دەسەڵات، سەروەری و ئاغایەتی، چەوساندنەوە و مژینی خوێنی خەڵکی کورد وەبەر بکەوێ.

       بە پێچەوانەی تەبلیغات و دروشمەکانیان،  بەرژوەندی چینی سەردەستی ئێستای کۆمەڵگای کوردی بە پێی نێوەرۆک و پێک‌هاتەی لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەربەخۆی کوردستان یەک ناگرێتەوە. بە تایبەت ئەگەر ئەم دەوڵەتە وەک سیستەمێکی پێشکەوتنخواز پابەندی دادپەروەری، یەکسانی، بەرابەری ژن و پیاو، شاییستە سالار، دەستپاک و دور لە ڕانتخۆری و گەندەڵێ بێت.

کوردایەتی_ئایدۆلۆژیای نوێ­دەرەبەگایەتی (Neo-feudalism)

 

نەتەوە و بیری نەتەوایەتی دیاردەیەکی نوێی ئابوری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیە کە دوای دەرکەوتنی مۆدێڕنیتە و سەرکەوتنی شۆڕشی پیشەسازی و ژێرکەوتن و داڕمانی سیستەمی ئاغایەتی و فیۆداڵیی لە ئوروپای سەدەی هەژدە سەری هەڵداوە.

    بۆ ئەوەی خانوو قایم بێت و نەڕوخێ، خشتەکانی بە چیمەنتۆ(سیمان) پێکەوە دەنوسێنن. ئایدۆلۆژیا کارکردی چیمەنتۆی خانووی هەیە بۆ بە یەکەوە گرێدانی تاکەکانی کۆمەڵگا. پێش مۆدێڕنیتە ئایدۆلۆژیای کۆمەڵگاکان لە سەر تەوەرەکانی(محور) هاوخێڵی، هاوقەبیلەیی، هاو زمانی و هاو ئایینی دامەزرابوون. 

     سەرمایەداران بۆ گەشەی کارخانە و زیاد‌کردنی بەرهەمی ناوخۆ، پێویستیان بە ئایدۆلۆژیەک بو، کە هەمو تاکەکانی کۆمەڵگا لە یەک ببەستێتەوە؛ تا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لە خزمەت ئابوری وڵات دا بن، کاڵای ناوخۆ بکڕن، لە پێناو پارێزگاری نیشتمان فیداکاری بکەن و بۆ وەدەست‌هێنانی بازاڕی فرۆش وڵاتانی دیکە داگیر بکەن.[49]

سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ پێویستی بە بازاڕی فرۆش، هەڵوەشانەوەی کۆت و بەندی کۆنی دەرەبەگایەتی و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتو، یاسا سەروەر، زانستمیحوەر و شاییستەسالار هەبوو. نیاز دایکی داهێنانە(اختراع). ئەم نیازە تازەیە بوو بۆ هۆکاری ئافراندنی ئایدۆلۆژیای ناسیۆناڵیسم. لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، سەرمایەداری بە نەرم ئامێری(software) ناسیۆناڵیسم توانی کۆمەڵگا لە سەر بنچینەیەکی تازە ڕێک بخاتەوە و لە سیستمی هەزاران ساڵەی ئەشڕافیەت، دەرەبەگایەتی، ئابووری نەزۆک و ئایدۆلۆژیا نەگۆڕ و چەقبەستووەکان ڕزگاری بکات. بە یاسا و ڕێسای وەک بەرابەری ژن و پیاو، سیستمی پەروەردە و بارهێنانی زانستی، ئازادی تاک، هۆمانیسم و... کۆمەڵگا بخاتە سەر هێڵ و ڕەیلی مۆدێڕنیتە.

       پێشنیازی دروستبونی ناسیۆناڵیزم، حیزب و ئیستڕاتژی دەوڵەت-نەتەوە، بەهێز بونی پێگەی سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆیە(بورژوازی). کوردستان چیینی سەرمایەداری نیە، بەڵام پڕە لە سەروەتمەندی جۆراوجۆر. جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان سەرمایەدار و سەروەتمەند.

جیاوزی سەرمایەدار و سەروەتمەند (سەرمایە و سەروەت)

سەرمایە بریتیە لە پووڵ، کاڵا و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان کە لە کەش و هەوایەکی لەبار دا گەشەی ئابوری، پیشەسازی، بە دامەزراوەیی کردنی کۆمەڵگا و سەروەری یاسا لە گەڵ خۆی دێنێ. بەڵام سەروەت لە زەوی دا چەقبەستوو دەمێنێتەوە، زاوو و زێی نیە، نابێتە هۆی گەشەی ئابوری،ئاوەدانی، زانست و ...

دوو نمونەی جیاوازی سەروەتمەند و سەرمایەدار

A-خاوەن خانووی کرێ- ئەم کەسانە بێ ئەوەی لە بەرهەمهێنانی ئابوری دا ڕۆڵێکیان هەبێ، داهاتیان هەیە. هەر یەک لەمانە، تەنانەت ئەگەر خاوەنی هەزار خانوی کرێ بێت، نابێتە سەرمایەدار. پێناسەکردنی ئەم توێژە بە سەرمایەدار، وەک ئەوە وایە کە زوێرو، کرم و ئەسپێی ناو لەش بە بەشێک لە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ بزانین.

B-خاوەن کارگەی کەوش- کەسێک کارگایەکی بچکۆڵەی دروستکردنی کەوش و دو کرێکاری هەبێت؛ چاوەڕوان دەکرێ کارگەکەی گەورەتر بکاتەوە، تەکنەلۆژیای نوێ دەکار بێنێ، کەوشی زیاتر بەرهەم بێنێت و کرێکاری زیاتر دامەزرێنێت. ئەم کەسە دەتوانێ لە پێشکەوتنی ئابوری، پیشەسازی و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دەوری هەبێت و لە ئاکام دا بە سەرمایەدار دەژمێردرێ.

     چینی سەردەستی کورد، نە تەنیا لە بەرهەمهێنانی ئابوری کوردستان نەخشێکی نیە، بەڵکە بارێکی قورسە لە سەر شانی زۆرینەی جەماوەر. سوننەتی، کۆنەپارێز و بەتاڵە لە هەر خەونێکی گەورەی ئینسانی. سیستمێکی پێشکەوتنخواز، بەرهەمهێنەر و دادپەروەر دەبێتە هۆکاری نەمانی ئەم چینە ئەنگەلیە.

     کێشەی ئەم چینە لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی حاکم، ڕەقابەت لە سەروەری و چەوساندنەوەیە بە سەر چینی ژێردەستی کورد(نزیک ٩٥٪ی جەماوەر). ئەم کێشەیە قووڵ نیە. وەک ئاغاوات، والی و میرنشینەکانی پێشوو دەتوانن ببنە شەریک و هاوژیانی ئیستراتژیکی داگیرکەر.  ئیستراتژی هاوژیانی ئاغاوات، سەرۆک عەشیرە، والی و میرە کوردەکان و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان(سەفەوەی ، عوسمانی و...) بەم شێوەیەی خوارەوە بوە:

ئەم چینە، وەک نوێنەر و خزمەتکاری دەوڵەت، داهاتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە گەڵ ناوەند بەش دەکرد، نەیارانی دەوڵەتیان سەرکوت دەکرد و لە کاتی شەڕ دا هێزی جەنگاوەری خۆیان دەنارد بۆ یارمەتی دەوڵەت. دەوڵەتیش پێگە و دەسەڵاتی ناوچەیی ئەم چینەی بە ڕەسمی دەناسی و لە دەست میر، خان، نەیاران و دەوڵەتانی دراوسێ دەیپاراستن. تێزی دوکتۆرینی مەلامستەفای بێ­سەواد، کۆپیەک بوو لەم ئیستڕاتژیە، کە بەم شێوەی خوارەوە دایڕشتوە و دوای خۆی لە لایەن کوڕ و نەوە و نەتیجەکانی پەیڕەو کراوە و دەکرێت: 

«هاوکاری داگیرکەران بۆ سەرکوتی شۆڕشگێڕانی چوار پارچەی کوردستان، لە پێناو وەرگرتنی یارمەتی دارایی، سەربازی و سیاسی بۆ ئاغایەتی بە سەر بەشێک لە باشور و قۆرغ کردنی سامانی کوردستان لە دەست بنەماڵەکەی و دەوڵەتی پشتیوان»

    هەر بوونەوەرێک لە ژینگەی تایبەتی خۆی دا دەتوانێ درێژە بە ژیانی خۆی بدات. لە جەمسەری باشور پەنگۆئەن و لە عەڕەبستان وشتر دەژیت. لە کوردستان سێو بەرهەم دێت و لە باشوی ئێران خورما. حیزب و هێزە سیاسییەکانی هەر کۆمەڵگایەک ڕەنگ‌دانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگای خۆیانن. هێزەکانی ناسراو بە ناسیۆنالیستی کورد هەڵقووڵاوی بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ نین. لە ئاکام دا ناتوانن نوێنەری فکر و ئامانجەکانی ناسیۆنالیسم و مۆدێڕنیسم بن. ئەمانە هەڵقوڵاو و نوێنەری چینێکن بە ناوی نوێ فیۆداڵ (Neo-feudal) بەرژوەندی ئەم چینە لە بنەڕەت ‌ڕا لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەردەم ناکۆکە و ئاسۆی فکری لە ئیمارەتێکی دواکەوتوی ژێردەستی داگیرکەرێکی کوردستان سەرتر ناڕوات. گرێدراوی فکری و ئابوری ئەم حیزبانە بە چینی کۆنەپارێز و ئەنگەلی کۆمەڵگای کورد دەیانخاتە بەرەی دژە بەرژوەندی زۆرینەی خەڵکی کورد.[50] سیستەمێک کە ئەم حیزبانە دەیانهەوێ بە سەر کۆمەڵگا دا بیسەپێنن دواکەوتوترە لە سیستەمی ئێستای دەوڵەتانی حاکمی کوردستان.[51] بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایە خوێنەران دەتوانن ئاوڕێک بدەنەوە بۆ مێژووی ئەم شەست ساڵەی دوایی باشوور و بڕوانن بۆ هۆکار و دەرئەنجامەکانی شۆڕشی مەلا مستەفای بارزانی دژی چاکسازیەکانی عەبدولکەریم لە ساڵی ١٩٦١ی زایینیو کارنامەی ٣٥ ساڵەی حاکمیەتی شێخ ئاغاکانی کوردایەتی باشوری کوردستان(٢٠٢٥-١٩٩١)

سیستەمی دەرەبەگایەتی نوێ (Neo-feudalism) لە باشوری کوردستان بە زمانی وێنە

دابەزینی ئاستی وشیاری فکری، فەرهەنگی  و کەلتوری باشوری کوردستان لە ژێر سیستەمی کوردایەتی دا

    لە ئاکامی ٣٥ ساڵ حاکمیەتی کوردایەتی دەبینین کە ڕادەی ئاگایی، تێگەیشتن و ڕووناکبیری باشور نزمترە لە دەورەی پێش ڕاپەڕینی١٩٩١

عەشیرەتگەری، توندئاژۆیی ئیسلامی سوننی، پیاوسالاری، کوشتنی ناموسی و جیاوازی چینایەتی پەرەسەندنێکی شێرپەنجەئاسای بە خۆیەوە بینیوە.[52]

      نیشتمان­پەروەری، بیری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سوسیالیستی، سێکۆلاریسم، تەحەمولی عەقیدە، مەڕام، دین و نەتەوی جیاواز و جیابیران لە پاشەکشەی بەردەوام دا بوە. مینبەری دین و نەتەوەفرۆشانی وەک مەلا عەلی باپیر، عەبدول لەتیف سەلەفی، مەلا مەزهەر، مەلا ئەحمەد پێنجوێنی، مەلا عەلی کەڵەک، مەلا عەلی قەرەداغی و... جمەی هاتوە لە گوێگرانی نەوعی مەڕ بۆ شمشاڵ. بازاڕی گەوجاندن و ژەهراوی کردنی مێشکی کۆمەڵگایان گەرم بوە و ویلا، ژن و پارە دەسکەوتیان.

   

سیستەمی "نوێ دەرەبەگایەتی" باشور بەهەشتی مافیای دینفرۆش و کوردفرۆش(٤=١)

یاخوا شێخ نەمرێ بۆ دین زەرەرە***دەبا دەروێش بمرێ حەو پشتی کەرە[53]

   تەرازوویەک بۆ دیتنی جیاوازی ڕووناکبیری ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان

     خوڵقێنەرانی فەلسەفەی"ژن ژیان ئازادی" بۆ ماوەی سی ساڵ لە باشور خەریکی بڵاو کردنەوەی بیری بەرابەری و یەکسانی بوون. بەڵام تەنانەت نەیانتوانی پێش بە کوشتاری ناموسی ژنان بگرن. لەم ٣٠ ساڵە دا بیست هەزار کچ و ژنی باشور بە دەستی باب، برا و کەس و کاریان کوژراون.[54] بەڵام لە ٢٦ی خەرمانانی ٢٠٢٢ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کرا بە ڕێبەر و ڕێنوێنی ڕۆژهەڵات و گشت گەلانی ئێران. ئەم بزوتنەوەیە بە زۆرێک لە ئامانجەکانی گەییشت و بە دەیان ساڵ کۆمەڵگای وەپێش خست.

بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" نیشانی دا کە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارەکانی کەلتوور و ڕووناکبیری خزمایەتی و وێکچونی زیاتریان لە گەڵ گەلانی دیکەی ئێران بە تایبەت فارەسەکان هەیە تا کوردەکانی باشور. بە پێچەوانە کوردەکانی خەسێنراو بە کوردایەتی دیوەخان و کۆنەپەرەستی، سەد ساڵ لە کورد و گەلانی دیکەی ئێران دواکەوتووترن.  

    لە حاڵێکدا خەڵکی تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، مازندەران، گیلان و... تێکەڵی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەبوون، خوێنیان دەدا و ئازاریان دەچێشت، بیست کەس لە هەولێری پایتەختی دوو میلیۆن نەفەری هەرێمی زۆنگ و زەلی باشوور پشتیوانی ڕۆژهەڵاتی نەکرد. بەڵام هەزاران کەسیان مۆری کوفر و بێئەخلاقیان خستە سەر ئەم بزوتنەوەیە.[55]

 

بەسەرهاتی کاشیکارانی مەهاباد لە هەولێر

ساڵی 2017 دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق، خەڵکی مەهاباد لە شەقامەکاندا کردیان بە شایی و هەڵپەڕکێ.

دواتر ژمارەیەک گەنجی ئەم شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران. باوکی یەکێک لەو زیندانیانە کە وەستای کاشیکاری بوو، دوای یەک مانگ هەوڵدان توانی کوڕەکەی ئازاد بکات.

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕووداوی لەو شێوەیە، وەستاکە لەگەڵ کوڕەکەی و سێ وەستای دیکەدا دەچنە کوردستانی عێراق.

لە بەشی کاشیکاری باڵەخانەیەکی گەورە و لوکسی یەکێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەست بە کار بوون. هەر پێنجیان خۆشحاڵ بوون کە لە پایتەختی خەونەکانی کوردایەتی دا کار دەکەن.

ڕۆژێک خاوەنی بیناکە هات بۆ سەردان. ئەم بینایە پێنج حەمامی هەبوو. کاشیکاری یەکێک لە حەمامەکان تەواو ببو. خاوەنەکە  سوپاسی کردن بۆ هونەر و لێهاتووییەکەیان. یەکێک لە کاشیکارەکان وتی قوڕبان حەمامم تێ­دا کرد. زۆر خۆش بوو.  یا خوا پیرۆز بێ لێتان ئەم خانوە جوانە.

خاوەنەکە وتی ئەم هێلتە (ئامێری کەندەکاری و هەڵوەشاندن) بهێنن. هێلتیان هێنا. خاوەنەکە بە کاشیکارەکەی گووت خەریک بە. کاشیکار وتی قوڕبان چی بکەم؟ خاوەنەکە وتی: هەموو ئەم کاشیانە لێ بکەنەوە.

 کاشیکار وتی: قوڕبان هەڵوەشاندنەوەی زۆر حەیفە. خاوەنەکە وتی: من لە گیرفانی تۆ خەرج ناکەم، خۆم پارەکەی دەدەم. حەمامێک کە کرێکاری ئێرانی حیز خۆی تێدا شۆردبێ، گوڵاوە و بە هێچ ئاوێک خاوێن نابێتەوە، دەی زوو دەست پێ بکەن. تا سبەی ئێوارە کە دێمەوە، دەبێ سەر لە نوێ ئەم حەمامە کاشیکاری بکەنەوە. کاشیکارەکان بە ناچاری دەست بە کار بوون. بە پێی دەستوری خاوەن­ماڵ هەر ئەم رۆژە بارێک کاشی نوێ بە ڕەنگی جیاوازیان هێنا بۆ بیناکە.

دوای ڕۆییشتنی خاوەن بیناکە، باوکی گەنجەکە وتی: سی ساڵ لە ئێران بۆ کورد و حەجەم کارم کردووە، کەس بە گڵاو چاوی لێنەکردووم. من دەگەڕێمەوە ئێران، ئێوەش کەیفی خۆتانە.

شەو هەموویان بڕیاریان دا بەیانیەکەی بگەڕێنەوە بۆ مەهاباد. ڕۆژی دواتر، لە کاتێکدا حەقدەستی یەک هەفتەیان لای خاوەنماڵ مابۆوە، پێش خۆرهەڵاتن، بەبێ ئاگاداری ئاغا و بەڕێوەبەرەکەی؛ بەرەو سنوری حاجی عومران وەڕێ کەوتن.

دوای ئەوەی گەیشتنە ئەم دیوی سنوور، بەپێی بڕیاری پێشوو، هەموویان تفیان لە سنوری ئەو دیو کرد. یەکێک لە کاشیکارەکان وتی: دەمەوێت نهێنیەکتان لا بدرکێنم. ئەم بەیانیە لە ژووری نوستنی خاوەنەکە پیساییم کرد. بۆ ئەوەی تا دەگەینە ئێران کەس هەستی پێ نەکات، کارتۆنێکم کاشی لە سەر پیساییەکە داناوە.

کوڕی کاشیکارەکە وتی: با منیش نهێنیەکتان لا بدرکێنم.جارێکی تر ناچمەوە زیندان، چونکە بۆ هەمیشە لە کوردایەتی ڕی.ا.م.  

پاشخانی فکری سیاسی و مەزهەبی بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان

    لە دابەشکاری فکری سیاسی دا، حیزبەکانی کوردایەتی سوننەتی و هێزە کۆنەپارێزەکان لە بەرەی ڕاستی سوننەتی دا جێ دەگرن. بەرەی ڕاستی سوننەتی لە گەڵ سیستمێک کە لە سەر بنەماکانی دابەشکاری چینایەتی، قۆرغکاری، بێعەداڵەتی و کۆنەپەرەستی بونیاد نراوە کێشەیان نیە.

    کێشەی ئەوان ئەوەیە کە لەم سیستمە دا بەشی زیاتریان دەوێ. پارێزگار، فەرماندار، شارەدار، ڕەئیس ئیدارەکان، ڕانتخۆری بازەرگانی و بەرهەمهێنان، کارمەندانی گشت دەسگاکان کورد بن و لە حیزب و قەوم و قەبیلەی خۆیان!

    بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردستان ڕەوتی چەپ و نوێخوازی کورد بە خەتەرێکی گەورەتر لە دەوڵەتانی ناوچە بۆ سەر بەرژوەندی خۆیان و چینی سەردەستی کورد دەبینن. ترسی ئەوەیان هەیە توشی چارەنوسی ئەنەکەسەی ڕۆژئاوا (ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریە) بن. ئەو کات ناچار دەبن خەونی سەد ساڵەی، ئاغایەتی، قۆرغکاری دەسەڵات و مافیاگەری بە سەر خەڵک دا بۆ هەمیشە بەرنە ژێر گۆڕ.

    کەلتوری دوشمنایەتی گەلان پەرە پێدەدەن و برایەتی گەلان بە جاشایەتی دەزانن و لە هەمان کاتدا هاوکاری داگیرکەرانیش بە سیاسەتی حەکیمانە وەسف دەکەن. ئیستڕاتژی نەگۆڕیان سات و سەودا لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کۆمەڵگای کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دایە.

     بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان لە ژینگەیێکی ئیسلامی سوننە دا پەوەردە بوون.(موکریان و بادینان) ئەم بەرەیە ئەگەر بە ڕواڵەت سێکۆلار و دێموکڕاتیش بێ، دژی مەزهەبی شیعەیە. ناوزەد کردنی پەیڕەوانی کوردی شیعە بە کوردی پلاستیکی و تۆمەتبارکردنی ڕەقیبەکانیان بە شیعەگەرایی نیشانەی ئەم جیهانبینیە کورتبینانەیە.

    لە ڕاستی دا دوو لە سەر سێی دانیشتوانی کوردی ئێران( زۆرینەی پارێزگای کرماشان، گشت پارێزگاکانی ئیلام و خوڕەم ئاوا و کوردە کانی خوڕاسان) و بە گشتی نزیک بە نیوەی کوردی دونیا شیعە و عەلەویە. ئەم ناسیۆناڵیسمە سەقەتە لە گەڵ بیری نەتەوەیی یەک ناگرێتەوە. ناسیۆناڵیسم لە هیچ وڵاتێک بە بیانوی جیاوازی ئایین حاشای لە نیوەی نەتەوەکەی خۆی نەکردوە. فڕۆید دەڵێ: "ڕاستینەی مرۆڤ لەم شتە دا نیە کە دەیڵێ، بەڵکە لەو شتە دایە کە لە وتنی خۆ دەپارێزێ. گەر دەتهەوێ بیناسی، نە بۆ وەتەکانی، بەڵکە بۆ نەوتراوەکانی گوێ گوێ بگرە"[56]

لێرە دایە کەسی خاوەن بیری ڕەخنەگرانە دەڕوانێتە دیوی پشتەوەی دروشمەکانی کوردایەتی. لە پشتی ئاڵا، سەربەخۆیی و موقەدەساتی کوردایەتی دا، نەک ئاسۆی ڕوونی ڕزگاری، بەڵکو بێنەهایەت پیسایی دەبینێ. 

بازەرگانەکانی کوردایەتی دیوەخان هەرشتێکی لە بازاری جیهانی دا قیمەت بکا دەیفرۆشن؛ تەنانەت ئەگەر٦٤٠٠ ژن و کچی کوردی ئیزەدیش بکرێنە سەبایا و کۆیلەی سێکسی. بە شەرتێک کڕیارەکان(ئەردۆغان،قەتەر، ناتۆ و...) تەمەنی ئاغایەتیان بۆ درێژ بکەنەوە.

    خەونی ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

     ئامانجی "ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" کۆپی کردنی سیستمی نوێ دەرەبەگی باشوری کوردستانە بۆ بەشی سونی نشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. خەونی گەورەیان ئەوەیە کە هەلێکی زێڕین وەک باشوری ١٩٩١ و ٢٠٠٣ پەیدا بێ و جۆرج بوشێک یان تڕامپێک دەوڵەتی ناوەندی شڕ و سڕ بکا یان بیڕوخێنێ. جا ئەوکات بێنەوە سەر سفرەی ئامادە و فیدڕاڵیەت و تەنانەت سەربەخۆییش ڕابگەیێنن.

    قەیدی ناکات ئەگەر قەبارەی دەوڵەتەکەیان وەک باشور تەنیا نیوەی نیشتمانی کورد لە ڕۆژهەڵات بگرێتەوە. گرینگ ئەوەیە پۆست، مەقام و ڕانت و خۆشی زیاتر بۆ خۆیان، بنەماڵەکانیان و چینی سەردەستی کورد دەستەبەر بکەن.[57]

حیزبەکانی ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵات (حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادی کوردستان و...) لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی و ئۆلیگارش و بازەرگانەکانی دیکەی کوردایەتی باشوری کوردستان ماهیەتی هاوبەشیان هەیە. ئەم حیزبانەش تەنیا ئامانجیان کۆپی کردنی سیستەمی چەتەگەری و کۆنەپەرەستانەی باشورە بۆ ڕۆژهەڵات.

لە خەونی نوێ فیۆداڵەکانی کوردایەتی ­دا زۆر شت بە کفر و ئیلحاد دەژمێردرێت. وەک: ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە سیستمی کۆمەڵایەتی، هەڵوەشانەوەی چەوسانەوەی چینایەتی و پلەداری دەسەڵات، دابینکردنی یەکسانی ژن و پیاو، دێموکڕاسی ڕاستەوخۆ، ناوەرۆکی فەلسەفەی ژن،ژیان،ئازادی و جیابیری. بۆ بەتاڵ نەبونی عەریزەیان دەڵێن جارێ با دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزرێنین، بەرابەری و دادپەروەری و... کاتیان دێت. بەڵام مێژوی گشت گەلانی دونیا نیشانی داوە کە چینی سەردەستی کۆنەپارێز هیچکات ڕێگا بە ئاڵ و گۆڕی بنەڕەتی لە سیستمی چینایەتی و پلەداری دا نادات. چونکە بە قیمەتی نەمانی خۆی تەواو دەبێت.

 

ئۆلیگارشی کوردایتی

ئەفلاتون و ئەرستۆ زاراوەی ئۆلیگارشییان بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی حوکمڕانی لەلایەن گروپێکی بچووک و گەندەڵەوە.

لە ڕوانگەی ئەم فەیلەسوفانە حکومەتی باش لە خزمەتی بەدیهێنانی دادپەروەری و فەزیلەت دایە و حکومەتی خراپیش دژی فەزیلەت و دادپەروەریە. حکومەتی باش لەسەر بنەمای فەزیلەت دامەزراوە فەزیلەتپەروەرە و حکومەتی خراپیش بە پێچەوانە...

ئەفلاتون لە ڕەخنەگرتن لە ئۆلیگارشی و ڕوونکردنەوەی کەموکوڕییەکانی، ئاماژە بەم شتانە دەکات: ڕێگریکردن لە هاتنە سەرەوەی کەسانی کەم­دەرامەت؛ چڕبوونەوەی ململانێی چینایەتی و پەرەسەندنی دوژمنایەتی لە کۆمەڵگادا لە نێوان هەژاران و دەوڵەمەندەکاندا؛ زیادکردنی دووری حاکم لە کۆمەڵگا و ترسی لە هاووڵاتیانی هەژار؛ وە سەرهەڵدانی دز و تاوانباران لەناو هەژاراندا، کە بەهۆی دابەشبوونی چینایەتی و هەژارییەوە کاریگەرییان لەسەرە.[58] ئەم حکومەتە بێتوانایە لە کاتی شەڕدا بەرگری لە وڵات بکات.(هەر وەک لە شەنگالی ١٠١٤ دا دیتمان)

لە ئۆلیگارشیدا کۆمەڵەیەکی بچووک لە خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆیان حوکمڕانی زۆرینەی خەڵک دەکەن و دەوڵەت بە شێوەیەکی ناوەندگەرایی لە چەند بنەماڵە و خێڵێکی گەورەدا دەپارێزرێت. ئەفلاتون پێی وایە لەم جۆرە حکومەتەدا یەکێتی کۆمەڵایەتی لەدەست دەچێت چونکە کۆمەڵگا بەسەر دوو گروپدا دابەش دەبێت: دەوڵەمەند و هەژار.[59]

ئۆلیگارشی حوکمی خراپی گروپێکی بچووکە. لە دەسەڵاتی ئۆلیگارشیدا، حاکمە گەندەڵەکان کۆمەڵگا بەرەو گەندەڵی و وێرانکاری دەبەن.

ئەرستۆ ئۆلیگارشی بە ئەرستۆکراسییەکی گەندەڵ وەسفی دەکات. بە بڕوای ئەرستۆ، لە ئۆلیگارشیدا، لەبری مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا، تەنیا بەرژەوەندیی کەمینەیەکی سنووردار و حکومەت لەبەرچاو دەگیرێت. هەروەها ئاماژە بە دەرئەنجام و مەترسییەکانی پەرەسەندنی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ سەروەت و سامان و توندڕەوی زیاتری ئۆلیگارشی دەکات.[60] لە هەموو جۆرەکانی ئۆلیگارشیدا، سەرکردەکان و بەرپرسانی حکومەت خەریکی گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی دەبن.[61]

ئۆلیگارشیەکان لەسەر یەک یان چەند بنەمایەکی خوارەوە پێکدێت: بنەماڵە، خێڵ، حزب، ئایین، خاوەن زەوی، سەربازی، سامان و دارایی. حکومەتی کوردستانی عێراق تایبەتمەندی هەموو ئەو ئۆلیگارشیانەی هەیە.

سیستەمی ئابووری حکومەتی کوردستانی عێراق لەسەر هیچ کام لە مۆدێلە ناسراوەکانی سەرمایەداری یان سۆسیالیستی دانەدامەزراوە. ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای نوێ­فیودالیزم دامەزراوە.

ئۆلیگارشی کورد بە سروشتی نوێ­فیوداڵی خۆی هاوکات دوژمنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سەرمایەداری بەرهەمهێنەر و پێشکەوتنخوازە. ئەم سیستەمە لە پێناو مانەوەی دا کۆمەڵگا بەرەو دواوە دەگەڕێنێتەوە. پەرەسەندنی بێسنوری جۆرەکانی ئیسلامی سیاسی وەک ئیخوان موسلیمین، سەلەفی، تەکفیری، جیهادی لە ژێر دەسەڵاتی ئۆلیگارشەکانی کوردایەتی دا، بە هیچ شێوەیەک بەڕێکەوت نییە. چونکە ئەم ڕەوتانە تۆوی ڕق و کینە و توندوتیژی و ژنکوژی و کوشتنی ناڕازی و کوشتنی شیعە لە کۆمەڵگادا دەچێنن.

لە ئەنجامدا فەرهەنگ و کولتووری پێشکەوتنخواز وەک ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی شارومەندی، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، دادپەروەری کۆمەڵایەتی تووشی پاشەکشە دەبن.  

حکومەتی کوردستانی عێراق لە ڕێگای ئەم ڕەوتانە ڕۆحی کۆیلایەتی و رەعیەتی لە کۆمەڵگا دا چاندوە. لە ئەنجامدا بە قیمەتی جەهەننەمی کردنی ژیانی ژیانی ٩٥٪ی جەماوەر بەهەشتێکی بێ­وێنەی بۆ کەمینەی ئۆلیگارشی کوردایەتی بەرهەم هێناوە. بەم شیکارییە دەتوانین دەستەواژەی "ئۆلیگارشی کورد" بۆ ناوهێنان و وەسفکردنی فۆرم و سروشتی حکومەتی کوردستانی عێراق بەکاربهێنین؛ کە ناونیشانێکی تەواو گونجاوە.

کوەردایەتی و ڕێبازی«دفع الافسد بالفاسد» 

کوردایەتی نە تەنیا دەرمانێک نیە لە حەدی«دفع الافسد بالفاسد» (شكاندنی فاسیدترین بە فاسیدێكی تر) بەڵکو ژەهرێکی کوشندەیە لە جۆری «دفع الاصلاح بالافسد». (شكاندنی چاکسازی بە فاسیدترین)

نموونەی زەقی ئەم مێژوویە، یاخیبوونی کۆنەپەرستانەی فیۆداڵ و سەرۆک عەشیرەکانی کوردستانی عێراقە لە دژی ئیسلاحی زیراعی وچاکسازییە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٦١ی زایینی دا. یاغیگەریەک کە گەورەترین هەلی مێژوویی بۆ پێشکەوتنی ئابوری، فەرهەنگی، سیاسی و دادپەروەی کۆمەڵایەتی لە ناو برد. یاغیگەریەک کە کورد و گەلانی ئێراقی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە. 

ئەگەر سیستەمی پێشکەوتنخوازانەی قاسم تا ئێستا درێژەی کێشابایە، داهاتی نەوت و کانزاکانی ئێراق لە جیاتی شەڕ، ماڵوێرانی و گەندەڵی بۆ دروست کردنی ژێرخانی ئابوری، پەرە سەندنی زانست، تەکنەلۆژیا و پەروەردەی شارومەندی ئازاد و وشیار خەرج کرابایە، بە دڵنیایی ئێراق دەبوو بە پێشەنگی ئازادی، ئاوەدانی و دادپەروەری. تیشکی ئەم پێشکەوتنە گشت وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووناک دەکردەوە. بەڵام ئامریکا و ناتۆ بە دەستی قەوەم­ پەرەستانی بەغدا و ئاغاواتی کۆنەپەرەستی کورد ئەم سیستەمەیان لە گۆڕ نا.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە جوتیارانی ئێران لە ژێر کاردانەوەی خەبەر و باسی ئیسلاحی زیراعی ئێراق خوازیاری ئەم ئیسلاحە بوون. ناڕەزایەتی ئێرانیەکان ڕۆژ بەڕۆژ لە دژی سیستەمی دەرەبەگایەتی زیادی دەکرد. خەتەری شۆڕشێکی چەپ و جوتیاری هاتبۆ ئاراوە.

 ئامریکا ،بۆ پێشگیری لە شۆڕشی ئێرانیان، شای ئێرانی ناچار کرد کە لە (1963-01-26) ڕیفڕاندۆمی ئیسلاحی زیراعی بکات. بەم شێوەیە سیستەمی عەبدولکەریم قاسم ماڵی جوتیارانی ئێرانیشی ئاوەدان کردەوە و لە دەست زوڵم و چەوسانەوەی هەزاران ساڵەی دەرەبەگایەتی نەجاتیان بوو.

حکومەتی عەبدولکەریم قاسم لە ڕێکەوتی (9 - 2 - 1963) چاردە(١٤) ڕۆژ دوای پەسەند کرانی ڕیفڕاندۆمی ئیسلاحی زیراعی ئێران ڕووخا و گشت چاکسازیەکانی لە گەڵ خۆی لە گۆڕ نران.

 بەڵام لە ئێران بە پێچەوانەی ئێراق چەرخی مێژوو بۆ پشتەوە نەگەڕایەوە یاسای ئیسلاحی زیراعی بە سەرکەوتویی بە ئەنجام گەییشت. 

ئەمڕۆ دەبینین گەلانی ئێرانی لە ئاستی کەلتور، ڕووناکبیری و شارستانیەت سەد ساڵ لە گەلانی ئێراق پێشکەوتوترن. هۆکاری ئەم جیاوازیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی  ١٩٦٣ کە سێگۆشەی "ناتۆ، عەشایەری کورد و قەومچی عەڕەب" توانیان حکومەتی قاسم بڕوخێنن و گەلانی ئێراق بخەنە ناو گێژاوی دوشمنایەتی نەتەوەیی و دەمارگرژی مەزهەبی بێ­کۆتایی.

کوردایەتی دیوەخان لە چوار پارچەی کوردستان یەک ماهیەت، یەک ئیستڕاتژی و یەک ئامانجی هەیە.(سەروەری و ئاغایەتی کەمینەیێکی٥%ی کورد بە سەر زۆرینەی٩٥%ی کورد.

     بەرژوەندی ڕەوتی کوردایەتی دیوەخان وەک نوێنەری چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی لە مانەوەی پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی، پلەداری سامان و دەسەڵات، سوننەتگەرایی، داخراوی کۆمەڵگا و بنەماڵە و ژێردەستەیی ژنان دایە.

    ڕێبازیان سات و سەودایە لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەردەست و دەوڵەتانی دراوسێ بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کۆمەڵگای کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

     تەجروبەی باشور لە ٣٥ ساڵی ڕابردوو دا نیشانی دا، کە دەوڵەت یان فیدڕالیسمی کوردایەتی دیوەخان بەهەشتی مافیای کوردایەتیە. بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.

     باشوری کوردستانی ژێر دەسەڵاتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک الطوایفی) لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشت‌وکاڵ، خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو، گاز، سیستمی بانکی، فەشەلی هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان دا جێ‌دەگرێ.

       لە ئاکامی دەسەڵاتی ٣٥ ساڵەی کوردایەتی دیوەخان، گەلی کورد باشور تەنانەت خەونەکانیشی لەدەست داوە. لە دەورەی داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی پێشتر، کورد ناوی منداڵەکانی دەنا ڕزگار، ڕووناک ،ئازاد، هیمن،هوشیار، بەختیار، ڕیبوار و...بەڵام ئێستا ناوەکان بوونە، ئایە، ئەسما، زوحا، ئیلیاس، یوسف، موبین، ئەیمەن، ئوسامە، زەید، ڕەجەب، خالید، موسعەب و...

    کامیار سابیر، ڕووناکبیری ناڕازی کوردی باشور، بەم شێوەیە وێنەیێکی ڕیئالیستی(واقعبینانە) لە باشوری ژێر دەستی کوردایەتی دەخاتە بەردەست: "قەوارەی هەرێمی کوردستان بەڵایەکی گەورەیە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە. ئەم دەسەڵاتە سیاسیەی کە هەڵگری گوتاری کوردایەتیە و سەد ساڵێکە جگە لە ماڵوێرانی و ئەنفال و جینۆساید هیچی تریان بەسەر خەڵک نەهێناوە...تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بەم هەموو نەهامەتیە، گەڕانەوەیە بۆ عێراق و فەشەل هێنانە بە گوتاری کوردایەتی و تڕوهاتی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی. ئەمەش بە تاکە یەک ڕێگا ئەنجام دەدرێت، ئەویش جەرائەتی سیاسی و نەترسانە لە تەخوینی جەڵەبە نوخبەکەی کوردایەتی"

دوو ڕوانگەی جیاواز: لە ساڵی ٢٠٢٤خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دێموکڕات دێن وەک ئامرازێک بۆ گەوجاندنی جەماوەر و سواربونیان دەبینێ. مامۆستا شێخ عێزەدین(چل ساڵ پێێشتر) بە ئامرازکردنی دین لە دەستی سیاستبازان دا، وەک خەتەرێکی سەر دین، جەماوەر و کۆمەڵگا دەبینێ.

پرسیارێک لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    دەیان ساڵە بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردستان بە گوێی خەڵک دا دەخوێنن کە "خراپترین دەوڵەتی کوردی لە باشترین دەوڵەتی بێگانە باشترە"

    ئایا تۆی کوردی خوێنەری ئەم وتارە دەتوانی لە ژێر سێبەری دەوڵەتێکی کورد­زمانی وەک باشور کە کۆمەڵگای گەڕاندۆتەوە سەدەکانی ناوەڕاست ژیان بکەی؟

    ئەگەر جوابەکەت ئەرێ بێت، یان مێشکت بە کوردایەتی دیوەخان برشاوی کراوە، یان ساویلکەی و پێت وایە لە دواڕۆژ دا ئەم دەوڵەتە کوردیە گۆڕانی بە سەر دا دێت و کۆمەڵگای کورد بەرەو پێشەوە دەبات!  "گۆزە هەر ئەوە دەدەڵێنێ کە لە هەناویدایە" (از کوزه همان برون تراود که در اوست)  لە دونیای زانستی ئەمڕۆ دا هەموو شتێک بە پێوانەی یاسایەک شڕۆڤە دەکرێت بە ناوی هۆکار و هۆکرد.(قانون علت و معلول) The law of cause and effect بە پێی ئەم یاسایە شتێکی ئاساییە کە دەبینین مانگای کوردایەتی باشور دوای ٣٥ ساڵ ئەم کاهینانەی لێ­بوە کە بونەتە مەرجەعی تەقلیدی ملوێنان جاماوەری باشور.↓

    ئەم کاهینانەی کوردایەتی لە مینبەر و مزگەوتەکانیان بە گوێی گوێگرانیان دا دەقیڕێنن: "دەبێ ئیتاعەت بکەن لە وەڵی ئەمری موسلمینی کوردی". لە ئاکام دا کۆمەڵگا خۆی دەچەمێنێتەوە تا بەچکە فیرعەونەکانی مفتەخۆر و ڕانتخۆری کوردایەتی سواریان دەبن.

    لە ئاکامی حکومەتی کوردایەتی باشور ئاستی هزر و لۆژیکی جەماوەری گەوجێنراو بە خوڕافات بە ڕادەیێک دادبەزیوە کە گوێڕایەڵ و پارێزەری سیستەمێکن لە سەر بنەمای ستەمکاری، جیاوازی ڕەگەزی و چینایەتی دامەزراوە.

مێژووی باشوور نیشانی دا هەتا مێشکەکان ئازاد نەکرێن، نیشتمان ئازادیش بکرێ دەبێتە بەهەشتی کەمینەی بازەرگانی کوردایەتی  و جەهەنەمی زۆرینەی جەماوەر. 

جیاوازی کوردایەتی باشور لە گەڵ پاڕچەکانی دیکەی کوردستان

      ئایا کوردایەتی تەنیا لە باشوری کوردستان و لە ژێر سێبەری بنەماڵەیی شێخانی بارزانی و تاڵەبانی ئاوا قیزەونە؛ و کوردایەتی حیزبە سونەتیەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکور جیاواز دەبێ؟

لە بنەڕەت دا کوردایەتی یەک نێوەرۆک، یەک ماهیەت و یەک ئامانجی نەگۆڕی هەیە. (وەدیهێنانی ئاوات و ئارەزۆکانی چینی سەردەست و مفتەخۆری کورد)

   کوردایەتی دوشمنی ئاشتی هەڵنەگری دەسەڵاتی عەڕەب، فارس و تورک نیە؛ بەڵکە ڕەقیبی ئەمانەیە بۆ سەروەری، ئاغایەتی، میرایەتی، چەوساندنەوەی خەڵکی کورد و تاڵانی سامانی سەر زەوی و بنزەویەکەی. کوردایەتی بە پێی ماهیەتی نەگۆڕێ خۆی، لە هەر پارچەیێکی کوردستان بە دەسەڵات بگات، وەک باشوری ئێستا، یەک ئاکامی هەیە. فیدڕالیسم یان هەر قەوارەیێکی کوردایەتی بەهەشتی مافیا و چینی سەردەستی کوردە؛ بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.

کوردی باشور لەم سەد ساڵە دا، نزیک بە سێسەد هەزار شەهیدی لە ڕێگای کوردایەتی داوە. لە ئاکام دا مافیاکانی کوردایەتی، ئۆلیگارش و دەست و پێوەندە گرێدراوەکانیان بونە خاوەنی زیاتر لە سێسەد ملیارد دۆڵار.

      دوای ٣٥ ساڵ دەسەڵاتی کوردی، بە هۆکاری ستەمکاری، نەبونی  خزمەتگوزاری، بێ کارەبایی، بێ نەوت و گازی، بێکاری و بێ مەعاشی ، ساڵانە دەیان هەزار کەسیان ئاوارەی هەندەران دەبن. سەدان کەسیشیان لە ڕێگای گەییشتن بە ئوروپا لە دەریای ئیژە و ناوەڕاست دا دەخنکێن.

   ئەزمونی باشور نیشانی دا کە کوردایەتی هیچ پێوەندێکی لە گەڵ ناسیۆناڵیسم و ڕزگاری نەتەوەیی نیە. بەڵکە لە ماهیەت دا دژی ئەم دوو بیرۆکەیە. ئاکامی کوردایەتی دیوەخان بۆ خەڵکی کورد بریتیە لە کوژران، ئاوارەیی، هەژاری و ماڵ‌وێرانی.

بەڵام شیخ و ئاغاکانی کوردایەتی، دین‌فرۆش، گەل فرۆش، نەوت فرۆش، شەهید فرۆش و شەنگال فرۆش، بە ژیانی ئاسایی لە گوندی لوبنانی، گوندی ئاڵمانی، شاری خەونەکان و شاری دزەکان و ... ڕازی نابن.

نێرینەکانیان جیا لە ویلا، ژیلا وکۆشکەکانی  کە لە باشور هەیانە؛ بەشی زۆری ژیانیان لە هۆتێلە شەش ئەستێرەکانی جیهان و دورگەکانی قەناری ئیسپانیا و... لە گەڵ حۆریە بەژن باریک، قژ زەرد و چاوشینەکان ڕادەبوێرن. مارکس دەڵێ: "کرێکاران نیشتمانیان نیە" بەڵام لە کوردستان ئەوە چینی سەردەستی کۆمەڵگایە کە نیشتمانی نیە.[62]

گەرچی تا ئێستا زۆر هەل و کاتی زێڕێن لە دەست چوون، بەڵام دەکرێ لە ئێستاوە لە بزنەڕێی کوردایەتی دیوەخان و چەتەگەری فیئۆداڵ-عەشیرەیی لابدەین و  ڕێبازێکی جیاواز بگرینە بەر ڕێبازی ئازادی، دیموکڕاسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، خۆشەویستی نیشتمان، برایەتی گەلان و یەکسانی ژیان.

 

دەوڵەتی کوردی (فرۆشتنی خەونێکی نەزۆک بە خەڵکی کورد)

       داستانی دەوڵەتی کوردی وەک بەسەرهاتی منداڵێکی هەژارە کە بیست ساڵ لە حەسرەتی کڕینی دوچەرخەیێک(پاسکیل) دا ماوەتەوە. خۆ ئێستا ئەگەر بشتوانێ بیکڕێ؛ ئیتر کارکرد، تام و چێژی کاتی خۆی نەماوە. هەرچەند دەورەکەی بەسەر چوە، بەڵام لێی بۆتە عوقدەیێک کە لە دەروون دا ئازاری دەدات.

       ئایا لە سەد ساڵی ڕابردوو دا، دەوڵەتی کوردی یان فیدڕالیسم، لە جوغڕافیای  سیاسی کوردستان ئیمکانی دامەزرانی هەبوە؟ یان تراویلکە و خەونێکی نەزۆک بوە کە بە خەڵکی کوردیان فرۆشتوە؟ ئایا فرۆشتنی خەونێکی نەزۆک کاسبیەکی نامرۆڤانە نیە؟

با بزانین دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی یان فیدڕالیسمی نەتەوەیی، جیا لە خەون و خەیاڵ، تا چ ڕادەیێک لە سەر ئەرزی واقیع دا مومکینە. 

پێنج پێشنیازی بونیادنانی دەوڵەت-نەتەوە

 

    ١-جوگڕافیای ئیتنیکی(نەتەوەیی) ٢-نەتەوە ٣-ئابوری  ٤-هێز (سیاسی و سەربازی) ٥-زەمان

بە لێکدانەوەیێکی واقێبینانە لەم پێج پێشنیازە دەبیبین کە هیچ‌کام لە پێش‌زەوینەکانی جوغڕافیای سیاسی، نەتەوە، ئابوری، هێز و زەمان بۆ ئامانجی دروست‌کردنی دەوڵەت-نەتەوەی کوردی گونجاو نیە. لە پێشدا بڕوانە جوگرافیای نەتەوەیی(Ethnic geography) پارێزگای ورمێ.

 

١. جوگرافیای نەتەوەیی(Ethnic geography) کوردستان

     کورد میراتگری جوغڕافیایێکە کە بە درێژایی مێژووی ٢٥٠٠ ساڵەی دوای مادەکان[63] بە هۆی کۆچی نەتەوەکانی دیکە و سیاسەتی دەوڵەتانی حاکم، تەواو شێواوە. لە گشت پارچەکانی کوردستان زیاتر لە نیوەی شار و دێهاتەکانی بونەتە ناوچەی کێشە لەسەر.

     بۆ نمونە لە کۆی ١٧ شاری  پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٢ شاری خوارەوە لە دوو نەتەوەی کورد و تورک پێکهاتون:

 ورمێ، سەلماس، خۆی، چالدێران، چایپارە، شووت، پۆلدەشت، ماکۆ، تیکاب، شاهیندێژ، نەغەدە، میاندواو

ئەم شارانە ئەگەرهەزاران ساڵیش ژینگەی کوردەکان بوبن، ئەرزی واقعی ئەمڕۆ پێمان دەڵێ کە ئەم ناوچانە تێکەڵاوێکن لە تورک و کورد.

نە تەنیا شارەکان؛ بەڵکە کۆڵان، گەڕەک، دێهات و موچە و مەزرایەکانیشیان تێکچندراون. سنوری کورد و تورک چۆن و بە چ قیمەتێک دیاری دەکرێ؟

ئایا کورد دەتوانێ بۆ دیاری کردنی سنوری هەزاران دەشت، کێو، پارک، گەڕەک،چۆم، جادە، تەپۆڵکە، دێهات و شارۆچکەی دوو نەتەوەیی شەڕی نەتەوی تورک بکات؟

خێڵی درۆی کوردایەتی دیوەخان بە لایەنگر و خەڵکی ساویلکەی کورد دەڵێن بە خۆشی بەشی دەکەین، یان ڕێکخراوی نەتەو یەکگرتوەکان سنورەکانمان بۆ دیاری دەکەن!

"هرکه نامخت از گذشت روزگار     نیز ناموزد ز هیچ آموزگار"

ڕێکخراوی نەتەو یەکگرتوەکان چەندە پێشگیری کرد لە داگیرکاری پانتورک لە قەرەباغ، عەفرین، لیبی، قوبرس و... هەر ئەوەندەش خێری بۆ کوردی ڕۆژهەڵات دەبێت.

 چوار پارچەی کوردستان پڕە لە گرێ‌کوێرەی وەها. کێشەی کوردانی باکوری خوڕاسان، چوار میلیۆن کوردی نیشتەجێی ئیستانبوڵ، میلیۆنان کوردە دابڕاوەکانی ناوەندی تورکیا، کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی ئێراق و باشوری کوردستان چون چارەسەر دەبێ؟

لە جوغڕافیا شێواوەکەی ڕۆژئاوا (باکوری سوریا) کە زۆر شار و دێهاتی ژمارەی دانیشتوانی غەیرە لە کورد زیاترە و شارەکانی دیکەشی وەک دورگەی(جەزیرە) ناو گەلانی‌‌دیکەن، چلۆن دەوڵەت-نەتەوەی کورد دروست دەکرێ؟

 سنوری کوردستان لە هیچ لایەک ناگاتە سەر دەریا. کەوتۆتە نێو چوار دەوڵەتی جیهانی سێهەمی کە قەباڵەی خاوەنداریەتی جوغرافیایەکەیان لە گیرفان دایە و لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەک گرتوەکانیش بە ڕەسمی ناسراون. لەم جوغڕافیایەدا چلۆن و چ دەوڵەتێک دروست دەبێ؟

٢. نەتەوە

 گەلی کورد خۆی لە جوغڕافیایەکەی شێواوترە. هەرچەند دوای چل ساڵ خەباتی بێ‌وچان توانراوە نێوەی کوردانی باکور لە توانەوە ڕزگار بکرێن؛ بەڵام نیوەکەی دیکە ئێستاش لە هەڵبژارتنەکاندا دەنگی خۆیان ڕەپاڵ ئیسلامیەکان و نەتەوەپەرەستەکانی تورک دەخەن.

بەشێکی زۆری کوردانی ڕۆژهەڵات و باشور ئێستاش خۆیان بە کورد نازانن. نیوەی کوردی کرماشان تەنانەت حازر نین بە زوانی خۆیان لە گەڵ مناڵەکانیان بدوێن. تەنیا کەمێکی لورەکان پێیان وایە کوردن. بۆ زۆرینەی کوردان؛ دین، مەزهەب، حیزب، تەنانەت خێل و عەشیرەتەکەیان لە پێش کوردایەتی دا جێ دەگرێ.

٣ .ئابوری

 دەوڵەت-نەتەوە دیاردەیێکی نوێیە کە لە لایەن بورژوازی بەرهەمهێنەری ناوخۆ بە ئامانجی گەشەی ئابوری و پیشەسازی دروست دەکرێ. لە کوردستان ئابوری بورژوازی زۆر لاوازە و پاشکۆی چینی بیبەرهەمی کوردە(لۆمپەن‌بورژوازی و فیۆداڵیسمی نوێ)

٤. هێز- خوێنەر خۆی دەزانێ کە کورد توانای هەڵوەشانەوەی سنوری چوار دەوڵەتی ناوچەی نیە.

٥ .زەمان

  لەبارترین زەمان بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردی دەورەی پێنج ساڵەی دوای کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی بوو(١٩٢٣-١٩١٨). ئیمپراتۆری عوسمانی و دەوڵەتی قاجار لە سەر لێواری گۆڕ دا بون. دەوڵەتانی سوریە و عێراق تازە خەریک بو لە مناڵدانی دایکیان بێنە‌دەرێ.

بەڵام ڕێبەرانی کورد وەک شێخ مەحمودی بەرزەنجی، شێخ سەعیدی پیران، ئیحسان نوری پاشا، سمایل ئاغای شکاک و ... کاتێک لە خەو هەستان کە ئیتر زەمانی بە‌کەڵک بۆ بونیادنانی دەوڵەتی کوردی بەسەر چوبو.

لە شەڕی دوهەمی جیهانی تەنیا ڕۆژهەڵات دەرفەتێکی بچوکی بۆ‌هاتەپێش، کە بەشی دروست کردن و سەقامگیرکردنی دەوڵەتی کوردی نەکرد.(کۆماری مەهاباد)

کورد وەک گەلانی یەکیەتی سۆڤیەت، یوگۆسلاوی و باڵکان بەختەوەر نەبو کە بەرژوەندی ئامریکا و ناتۆ لە هەڵوەشانەوەی دەوڵەتانی فرەنەتەوە و دەوڵەت‌سازی ناوچەکەی دابێت (دەیەی ١٩٩٠ی زایینی)

کوێرە ڕێی کوردایەتی لە قووڵکەوە بەرەو سیاچاڵ

     کوردی باشور دوای ڕیفڕاندۆمەکەی ٢٠١٧ نیوەی نیشتمانەکەی (ناوچە دوو نەتەوییەکان) لە دەست دا. ئەگەر نیوەکەی دیکەشی سربەخۆیی بە دەست هێنابایە، بە هۆی هەڵکەوتەی نالەباری جوغڕافیایی ناچار دەبوو ببێتە موستەعمەرەی تورکیا. (ازچاله به چاه افتادن)

       ئاکامەکانی دیوار کێشان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی یان فیدڕالیسمی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر خراپتر دەبن لە ڕیفڕاندۆمەکەی باشوری کوردستان.

     دیتمان ساڵی ٢٠١٧ بە دوای داگیر کرانی نیوەی خاکی باشور لە لایەن ئەرتەشی ئێراق، کوردەکانی ئەم ناوچانە لە ماڵ و نیشتمانی خۆیان دەرنەکران.

بەڵام حسابی پانتورک لە عەڕەب و فارس جیایە. ناوچە کێشە لەسەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتمانی دوو نەتەوەی کورد و تورکن. هەمیشە لایەنی بەهێزتر سنور دیاری دەکات. ڕۆژی سنورکێشان  پانتورک بە پشتیوانی باکۆ، تورکیا و ناتۆ گشت ناوچە کێشە لەسەرەکان+ پێنج شاری خالیس کوردنشینی باشوری پارێزگای ورمێ داگیر دەکەن(شنۆ، مەهاباد، بۆکان، سەردەشت و پیرانشار) تەواوی کوردەکانی ئەم پارێزگایە و تەنانەت بەشی زۆری پارێزگای سنەش لە کورد پاکسازی دەکەن.

     مێژوو دووپات دەبێتەوە. پاکسازی گەلانی ئەرمەنی و ئاشوری  لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێستای تورکیا (١٩٢٠-١٩١٥) دەرکرانی یۆنانی لە ئیزمیر و باشوری ڕۆژئاوای تورکیای ئێستا(١٩٢٣) دەرکرانی یۆنانی لە باکوری قوبرس(١٩٧٤) دەرکرانی ئەرمەنی لە قەرەباغ(٢٠٢٤-٢٠٢٠) دەرکرانی کورد لە عەفرین(٢٠١٨)

ڕاستیەکی مەترسیدار ئەوەیە کە بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم مەعامەلەیە ڕازین. لە ٢٠١٧ شێخ ئاغاکانی باشور ڕازی بوون لە پێناو ئاغایەتی و سەروەری بە سەر نیوەی باشور، چارەنوسی نیوەکەی دیکەی ڕادەستی دەوڵەتی ئێراق بکەن.  

    لۆژیک، عەقڵیەت و بەرژوەندی چینی سەردەستی کورد وەک سەرۆک خێڵ، ئاغاوات و بنەماڵە دەسەڵاتدارە کوردەکانی سەدەکانی پێشویە و هیچ گۆڕانکاری ڕیشەیی بە سەر دا نەهاتوە. ئامانجی ئەم چینە ئاغایەتی و سەروەریە بە هەر قیمەتێک بێت. تەنانەت ئەگەر ئەم ئاغایەتیە تەنیا نیوەی ڕۆژهەڵات، یان سێ شار و سێسەد گوندێک بگرێتەوە.

   حیزبە نەتەوەییەکانی کورد بە هۆکاری ماهیەت و بەرژوەندی چینایەتیان ناتوانن خاوەن پڕۆژە و ڕێگا حەلی نەتەوەیی بن. خۆیان بەشێکی سەرەکین لە کێشەی گەلی کورد و نیشتمانە جوانەکەی. خەتەری ئەمانە بۆ سەر ژیان و نیشتمانی کورد هاوتای خەتەری پانتورک و ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخوازە.

     تەجروبەی تاڵی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات زۆر بە نرخە. ئایا خەڵکی ڕۆژهەڵات ڕێگا دەدەن سیستەمی کۆنەپەستانە، نوێفیۆداڵی و چەتەگەری شێخ ئاغاکانی باشوور بۆ ڕۆژهەڵات کۆپی بکرێ؟

شکست و ناکامی سیستمی دەوڵەت-نەتەوە

  ئایا دەوڵەت-نەتە چارەسەری دەرد و ئازاری کۆمەڵگایە؟ وەدیهێنانی خەونە گەورەکانی مرۆڤ وەک:  ئاشتی، ئازادی، بەرابەری، گەشەی فکری جەماوەر، مۆدێڕنیتە، دێموکڕاسی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان و... بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاست شکستی خواردوە و داڕمانی کۆمەڵگاکانی لێکەوتۆتەوە.

   خەڵکانی ئەفغانستان، سۆمالی، پاکستان و تەنانەت باشوری کوردستان دەوڵەتیان هەیە. بەڵام لە گەلانی بێ دەوڵەت بەختەوەرتر نین.

    نیشان بەو نیشانەی زۆرترین ئاماری جێهێشتنی نیشتمان و پەناهەندە ییان تۆمار کردوە. دوای سەد ساڵ دەبینین کە عەرەب، فارس، پاکستانی و ئەفغانی خاوەن دەوڵەت، لە کوردی بێ‌دەوڵەت بەختەوەرتر نین. ئەم گەلانەش وەک کورد لە دەست ئەم دەردانەی خوارەوە دەناڵێنن:

   چەوسانەوە، هەژاری، بێکاری، دیکتاتۆری، گەندەڵی، زوڵم، جیاوازی چینایەتی، نایەکسانی مافی ژن و پیاو، کوشتنی ناموسی، دواکەوتویی، خوڕافات، جەهالەت، برشاوی بونی مێشکەکان، نەبونی ئازادی بیر و ئازادی تاک، برسی‌بون، ئاوارەیی و کوژرانی ڕوناکبیران.

     لە کوردستانی بێ­دەوڵەت و گەلانی خاوەن دەوڵەت، ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەم توێژە ئەنگەلانەی کۆمەڵگا دابین کراوە:

    بازەرگانانی دین و نەتەوە، سەروەتمەندانی بێبەرهەم، کەسانی هەڵپەرەست، لۆمپەن، شایەری دەسەڵات، قەڵەم‌فرۆش، نیشتمان‌فرۆش، قاتڵ و سەرکوتگەر. جیاوازی نێوان کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خاوەن دەوڵەت زۆر نیە، ئەوان بە زمانی خۆیان دەخوێنن و بە هەمان زمانیش دەچەوسێنەوە. بەڵام کورد ناچارە بە زمانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بخوێنێ و بچەوسێتەوە.   

ئێستا سەردەمی تەکنۆلۆژیای نوێ و پەیوەندیە جیهانیەکانە. لە سایەی بەجیهانی بوون  (globalization)دەستی دەوڵەتان تا ئاستێکی زۆر لە سەر کۆمەڵگاکان کورت بۆتەوە.

      هەر کوردێک لە هەر وڵاتێک بێ، دەتوانێ لە ڕێگای ئامرازەکانی پەیوەندی (ئینتێرنێت، موبایلی زیرەک، لەبتاب، تەلێویزیۆنی کوردی و...) فێری زمانی دایک بێت و تا ڕادەی لێکۆڵەر، نوسەر و شارەزای زمانەکەی بەرەو پێش بڕوات. تەنانەت دەوڵەتانی حاکمی کوردستانیش ناچار بوون خۆیان ئیزن بە کرانەوەی فێرگەی زمانی کوردی بدەن. پێشبینی دەکرێ ئەم کرانەوەیە لە دواڕاۆژ دا زۆر زیاتر دەبێ.

مامۆستا هێمن لە زیندانی دۆڵەتوی گەورکی سەردەشت

مامۆستا هێمن یەکێک لەو حەوت کەسەی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕات بوو کە بە هۆی جیابیری لە لە حیزبەکەیان جیا بوونەوە. کە دواتر بە پەیڕەوانی کۆنگرەی چوار ناسران. دوکتور قاسملوو و مەلا حەوڵا حەسەن زادە بۆ شکاندنی کەسایەتی مامۆستا هێمن ئەم دەستە واژانەیان ئاراستەی مامۆستا کرد:"جاشی میللی، پیرە جاش، سەرقافڵەی جاشان"  دوایە دەستوریان دا لە گوندی دۆڵەتووی گەورکی سەردەشت زیندانی کرا.

مامۆستا هێمن جیا لەوەی کە توێژەرێکی بەهەڵوێست، ڕووناکبیرێکی کەم­وێنە، بەرزترین شاعیری گەل و دۆستی هەژاران بوو، لە قسەی خۆش، تەنز و نوکتەسەنجی دا بێ­هاوتا بوو. لێرە دا نموونەکەک پێشکەشی خوێنەران دەکەم.

ساڵی ١٩٨١ کە مامۆستا هێمن لە دۆڵەتو زیندانی کرابو، "مامۆستا گۆران" قازی حیزبی دێموکڕات و بەرپرسی زیندانی "دۆڵەتو" بوو. "مامۆستا گۆران" "هێمن"ی زۆر خۆش دەویست، هەر بەو هۆیەشەوە ئیزنی دابوو کە "مامۆستا هێمن" بە ناوێکی دیکە ڕۆژانە بچێتە ناو دێ و لەگەڵ خەڵکەکەی دا پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەبێ. دانیشتوویەکی گوندەکە بە ناوی "کوێخا وەسمان" پەیوەندییەکی گەرمی لەگەڵ "مامۆستا هێمن" دامەزراندبوو و زۆرجار بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ لە ماڵەکەی خۆی دا میوانداری لێدەکرد.

 ڕۆژێک "کوێخا وەسمان" بە مامۆستا هێمن دەڵی ئەتۆ زۆر ساڵح و زانا دەبینم، وێناچێ پیاوێکی خراپ بوبی، پێم بڵێ بە چ تاوانێک زیندانی کراوی؟

 هێمن لە وەڵام­دا دەڵێت: من یەکێک بووم لە ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دێموکرات. لە گوندی ئاشی پشکاوێ[64] لە ڕێگای بەڵێنی درۆی هاوسەرگیری؛ کچە ڕەعیەتێکم هەڵخەڵەتاند. پەیوەندییەکەمان بوو بە هۆی دووگیانی کچەکە. کچەکە لە ماڵی باوکی منداڵی بوو. بەڵام من زەواجم لە گەڵ نەکرد. ئەوە تاوانی منە.

"کوێخا وەسمان" لە یەکەم دەرفەتدا دەچێتە لای "مامۆستا گۆران"و زۆری گلەیی لێدەکات و دەڵێ کە بۆچی پێشتر ئەم کابرا خراپەت بە من نەناساندووە. ئەوە مانگێکە هەموو ڕۆژێک لە ماڵەکەم دا بە شۆرباو مریشک میوانداری لێدەکەم.

"مامۆستا گۆران"بانگی "هێمن" دەکات و لێی دەپرسێ چێت بە کوێخا وەسمان کوتوە؟ "هێمن" لە وەڵامدا دەڵێت کە بە مەبەست تاوانی "ئە.ق"م خستۆتە سەر خۆم. بۆئەوەی دکتۆر قاسملوو منیش بنێرێتە ئەوروپا.

"مامۆستا گۆران"کە پێشتر بەسەرهاتی "ئە. ق"ی بیستبوو کە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە و لە جیاتی زیندان ڕەوانەی ئەوروپا کراوە، دەست دەکا بە پێکەنینێکی زۆر. "کوێخا وەسمان" توڕە دەبێت و دەڵێت تۆش گاڵتە بە من دەکەی!

"مامۆستا گۆران" ڕوو لە "مامۆستا هێمن" دەکات و دەڵێت: ئێستا کە ئەم دەستە گوڵەت بە ئاو داوە، دەبێ هەموو ڕووداوەکە وەک خۆی بۆ کوێخا بگێڕیەوە. هێمن بەسەرهاتی "ئە. ق" و کچە ڕەعیەتەکە دەگێڕێتەوە. لە دوایی دا دەڵێ ئێستا کە ئەم گوناهە گەورەیەم هێناوەتە سەر ملی خۆم، چاوەڕێی ئەوە دەکەم دەستبەجێ لە زیندان ئازاد بکرێم و ڕەوانەی ئەوروپا بکرێم.

ئەمجارە کوێخا سێمان کە بە تەواوی لە هەموو ڕووداوەکە حاڵی دەبێت، هێندە پێدەکەنێ تا چاوی پڕ دەبن لە ئاو،و دەڵێ ئیشاڵڵا قەت ئازاد ناکرێی. چونکە لە تۆ قسەخۆشتر نابینمەوە. لەمڕۆ بەدواوە هەتا ئەمن مابم،  تۆ میوانم دەبی بۆ نانی بەیانی و نیوەڕۆ و شەو.

"مامۆستاهێمن" و "ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" لە دادگای مێژوو دا

 مامۆستا هێمن ساڵی ١٩٨٥ ئیمتیازی گۆڤارێکی کوردی وەرگرت بە ناوی سروە. لە دەورەی ڕەشی دەیەی هەشتای زایینی دا، سروە بوو بە گەورەترین  قوتابخانەی فێرکاری زمان و ئەدەبیاتی کوردی.

    هەزاران کوردی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای سروە فێری خوێندنەوە و نوسینی زمانی کوردی بوون. سەدان نووسەر، توێژەر، ئەدیب و شاعیر لە مەکتەبی سروە پێگەییشتن و بوونە سەرمایەی نەتەوەیی.

     ڕێبەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران وەک ساڵانی پێشتر ئەم خزمەتەشیان بە جاشایەتی ناساند. تەنانەت زۆر کەس بە تاوانی نوسینی وتارێک لە گۆڤاری سروە کەوتنە بەر تەعنە و غەزەبی دێموکڕاتەکان و بە جاش ناودێر کران.

     برادەرانی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی تەنانەت دوای مردنی مامۆستا هێمن دەستبەرداری نەبوون و قین و بوغزی خۆیان بەم شێوەیە بە سەر جەنازەکەی دا ڕژاند. لە کاتی ناشتنی تەرمی مامۆستا هێمن دا لە ڕێگای گۆڕستانی بوداق سوڵتانی مەهاباد، لایەنگرانی دێموکڕات بە دروشمی "بژی بژی قاسملوو، بژی بژی دێمۆکڕات، هێمن جاشە نابێ لە گۆڕستانی شار دا بنێژرێ" هێرشیان کردە سەر هەڵگرانی جەنازەی مامۆستا و لە ئاکام دا جەنازەکەی مامۆستا هێمن لە سەر شانی جەماوەر کەوتە خوار و بەرەو دەم کەوتە سەر شەقام.[65]

     ئەو زەمان لە گۆڕستانی شاری مهاباد گۆڕێکیان بە هێـمن رەوا نەدەدیت. بەڵام لە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" دا، بۆ دژایەتی لە گەڵ فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" پەنایان بردە شێعرەکەی مامۆستا هێمن. دیارە ئەوەندەی لە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" دەترسن ئەوەندە لە دەوڵەتی ئێران ناترسن. ئێستا دوای چل ساڵ هەر مرۆڤێکی خاوەن مەعریفە و ویژدان دەزانێ کە بە هەموو خێڵی کوردایەتی دیوەخان بە قەد مامۆستا هێمن خزمەتیان بە گەل و نیشتمانی کورد نەکردوە.

ڕیشەناسی دەستەواژەی جاش

     خێڵی کوردایەتی دیوەخان لە ساڵی ١٩٦١ تا ئێستا ئەم دەستەواژەیان کردۆتە گۆپاڵ بۆ سەرکوتی جیابیران و نەیارانی خۆیان.

     بۆ روون کردنەوەی مێژوو، پێویستە تیشکی چرایەکەمان بگرینە ژێر زەمینە تاریکەکەی کوردایەتی. لێرە دا شیکاری و لێکدانەوەی "جاش" گرینگی تایبەتی هەیە.

      ساڵی ١٩٦١ی زایینی ئەم دەستە واژەیە لە شۆڕشی کۆنەپەرەستانەی مەلا مستەفا دژی چاکسازیەکانی عەبدولکەریم هاتە ناو ئەدەبیاتی سیاسی کورد.

     عەبدولکەریم قاسم زەوی بە سەر جوتیاران دابەش کرد. ئاغاوات و عەشایەری ناڕازی کورد دژی دابەشکاری زەوی شۆڕشیان کرد. ساواکی ئێران، سیای ئامریکا و موسادی ئیسڕائیل مەلا مستەفایان کردە ڕێبەری ئەم یاغیگەریە.

     "جەیش"دەستەواژەیێکی عەڕەبیە بە مانای ئەرتەش و هێزی سەربازی.[66] "جەیش الشعب" بۆ ناو بردنی هێزی چەکداری خۆجێیی دەکار دێت.

      ساڵی ١٩٦١ جەیش و جەیش الشەعب بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلانی ئێراق شەڕیان دەکرد. بەڵام مەلا مستەفا و عەشایەری کورد بۆ لە ناو بردنی ئەم دەسکەوتانە دەجەنگان.

    مەلا مستەفا بۆ شکاندنی کەسایەتی ئەو کوردانەی لە جەیش الشەعبی ئێراقی دامەزرابوون، دەستەواژەی "جەیش"ی  کردە "جاش" کە لە کوردی دا مانای مناڵی کەر دەگەیێنێت.

    داهێنەری یەکەمی ئەم دەستەواژەیە هەژار موکریانی بوو. لە یاغیگەری ئەیلوولی ١٩٦١، ئەم شێعرەی لە دژی کوردەکانی لایەنگری دەوڵەتی مرۆڤدۆست و پێشکەوتنخوازی عەبدولکەریم قاسم هۆنیەوە:

 ئێمە جاشین کوڕی کەر

بۆ پارەدەر بارەبەر

جاشی کەریم قاسم بووین

بۆ ئەو لە ناڵ و سم بووین

تۆپی ئەو بابی چاکمان

تۆ خۆت بکە بە داکمان

جاشی خۆتین ئەم هەلە

جاش قاسم نا، جاش فەلە

 قازی محەمەد ساڵی ١٩٤٦ لە سەردەمی کۆمار دا ناسناوی شاعیری نەتەوەیی بەخشی بە هەژار و هێمن. دوای ١٥ ساڵ ؛هەژارهەڵۆی بەرزەفڕی ئاسمانی ئەدەبی کوردی؛ بۆ بژیوی ژیان "سەر نەوی دای لە شەقەی شاباڵان"[67] و بوو بە شایەری دیوەخانەکەی بلە و بارزان. لە ئاکام دا 30 ساڵی ئاخری تەمەنی بە عیزەت و ئیحتڕام و دەوڵەمەندی لە بارزان و عەزیمیەی کەرەج ژیا.

      مامۆستا هێمن؛ شاعیری شیوەنی ئینسانی؛[68] هەرچەند کە "تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەرد"[69] بوو، بەڵام "قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نەبەزی"[70] و  بۆ خۆشگوزەرانی ژیان خۆی نەچەماندەوە و دانەبەزیە ناو بۆگەن و نزمایی[71].

خوێنەری بەڕێز خۆت داوەری بکە،،، ئەو کەسانەی پارێزگاریان لە ئیسلاحی زیراعی و دەسکەوتەکانی گەلانی ئێراق دەکرد شایانی ئەوە بوون کە پێیان بگوترێ جاش؟ یان ئەو کەسانەی بۆ لە خشتە بردنی ئیسلاحی زیراعی و خزمەتەکانی قاسم بە پیلانی ساواک، سیا و ئیسڕائیل شەڕیان دەکرد؟ 

      لەو زەمانەوە بەرەی"ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" ئەم دەستەواژەیە بۆ ناو زڕاندن و شکاندنی کەسایەتی و هێزەکانی جیابیری خۆیان دەکار دێنن. ئەم گۆپاڵەیان لە سەری هەزاران کەس دا شکاندوە. بۆ نمونە: مامە غەنی بلوریان، مامۆستا ئیڕاهیم ئەحمەد،  پەێڕەوانی کۆنگرەی چوار، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان(رێبەرایەتی شۆڕشگێر)، یەکیەتی نیشتمانی، مامۆستا هێمن و... بەم گۆپاڵە هەزاران کەسی جیابیر تووشی سووکایەتی، زیندان و ڕەشەکوژی و... بوونەوە.

لە دوو لاپەڕەی دوایی دا بڕوانە  ئەدەبیاتی ناوخۆی حیزبی دێموکڕاتانی ئێران کە چۆن دەستەواژەی جاش بۆ شکاندنی یەکتر دەکار دێنن. وێنەی ڕاگەیاندراوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران(ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ) سەبارەت بە جیا بوونەوە و شەڕی ئیعلامی کە دوایە گەییشتە شەڕی براکوژی و دەیان کوژراوو و سەدان بریندار و تەنانەت ئیعدامی ئەسیرانی لێکەوتەوە. (٧/١/١٣٦٧) ‫‫‫‫

ئایا خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بیانی؟

ئیسماعیل بێشکچی بە نوسینەکانی خزمەتێکی زۆری بە کورد کرد، کە جێگای ڕێز و دەستخۆشیە. بەڵام دوایە بە وتە بە نێوبانگەکەی گەورەترین خزمەتی بە چەتەگەری کوردی و داگیرکەرانی کوردستان کرد کە دەڵێ:

"خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بێگانە" ئەم نوسخەیەی بێشکچی عیلاجی فاسیدە بە ئەفسەد. وەک شۆردنەوەی جلی میزاوی مناڵە بە پیسایی(گ...و)

بە پێوەری ئەم نوسخەیە دەسەڵاتی دەرەبەگی و کۆنەپەرەستانەی مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی باشتر بوە لە سیستەمی پێشکەوتنخواز و دادپەروەری عەبدول کەریم قاسم. 

مێژووی سەدەی ڕابردووی کوردستان پێمان دەڵێ: خراپترین دەوڵەتی بیانی لە باشترین دەسەڵاتی کوردایەتی دیوەخان باشترە.  چونکە سیستەمی دەوڵەتی بیانی تا ڕادەیەکی زۆر لە سەر مۆدێرنیسم دامەزراوە، بەڵام کوردایەتی دیوەخان لە سەر سیستەمی فیۆداڵیسمی نوێ و گەڕانەوە بۆ دوایە دامەزراوە و کۆمەڵگای کوردستان بۆ سەدەکانی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە.

 بۆ نموونە بڕوانە جیاوازی ئاستی ڕووناکبیری و پێشکەوتنخوازی کوردی ڕۆژهەڵات بە نیسبەت کۆنەپەرەستی و دواکەوتویی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان. 

ئەگەر ئیستراتێژیت نیە، تۆ بەشێکی لە ئیستراتێژی کەسانی دیکە

     ئیستراتێژی[72](نەخشەی ڕێگا) گرینگترین فاکتەرە کە چارەنوسی هەر بونەوەر و بزوتنەوەیەک دیاری دەکات.

    لە شەڕی چاڵدێران[73](١٥١٤ز) تا ئێستا هۆکاری سەرەکی شکست و ناکامی کوردەکان نەبونی ئیستڕاتژی نەتەوەیی بوە.

     مێژووی پێنسەد ساڵی ڕابردووی کوردستان نیشان دەدات کە کورد ئیستراتێژی نەتەوەیی نەبوە و پاشکۆی ئیستراتێژی دەوڵەتانی جیران بوە.

      ڕێبەرانی کورد هۆکاری سەرەکی نەبونی ئیستڕاتژی و پاشکۆیەتی ئیستراتێژی دەوڵەتانی ناوچە بوون.[74]                                                           

      ڕێبەرانی کورد سەرۆک خێڵ، عەشیرەت، شێخ و ئاغاوات بوون کە ئاسۆی فکریان لە بەرژوەندی بنەماڵەیی یان دەمارگرژی ئایینی تێنەپەڕیوە. تاڕادەیەک کە بۆ شکاندنی یەکتر بوونەتە گۆپاڵی دەوڵەتانی عوسمانی، سەفەوی،قاجاڕ و...

    لە سەد ساڵی ڕابردوو دا حیزب و بزوتنەوەی ناسیۆناڵیستی کورد هاتونە مەیدانی سیاسەت. بەڵام تا ئێستا ڕێبەرایەتی ئەم حیزبانە لە دەست بنەماڵە کۆنە دەستڕۆییشتوەکان  و چینی نوێ­فیوداڵ(دەربەگایەتی نوێ) دا ماوەتەوە و بە ڕوانگە و عەقڵیەتی ئەوان سیاسەتیان کردوە.

       ئەم حیزبانە بە هۆی پێکهاتە و سروشتی چینایەتیان درێژکراوەی ڕێبەرایەتی سەرۆک خێڵ، شێخ، ئاغا و خانەدانەکانی ڕابردون. لە ئاکام دا وەک پارێزەری بەرژوەندی چینی سەردەستی کۆمەڵگای ناوچەی خۆیان سیاسەتیان کروە. حیزبەکان بە جل و بەرگێکی نوێ درێژەپێدەری ڕێبازی پێشینیان بوون.(ڕواڵەتی نوێ و سروشتی کۆن)[75]  گەلی کورد تا نەبێتە خاوەن ئیستراتێژیەکی دروستی نەتەوەیی کە لە سەر بنەماکانی زانستی، ڕیالیستی(واقعبینی) و پڕاگماتیستی(عملگرایی) داڕژابێت، لە بازنەی داخراوی مێژوو دا دەمێنێتەوە.

سایکۆلۆژی ئاغا، شێخ و سەرۆک عەشیرە (شێری ناو‌ ماڵ و ڕێوی دەرەوە)

 

سایکۆلۆژی(دەروونناسی) ئاغا، شێخ و سەرۆک عەشیرە لە ماوەی سەدان ساڵ دا ئاوا شکڵی گرتوە:

A- لە بەرانبەر ڕەعیەت، دەروێش و ژێردەستان: چەوسێنەر، توند و تیژ و بێ بەزەیی و خوێنڕێژ.

B- لە بەرانبەر دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی لە خۆی بەهێزتر: چەوساوە، چەماوە، خۆ بە کەم زان، نۆکەر سفەت و هەر دەم ئامادەی جاسوسی، شەڕ و پیلان دژی دوشمنانی دەوڵەتەکەیە.

مێژووی ئیمارەت و ئاغاواتە کوردەکانی سەر بە عوسمانی و ئێران پڕە لە ستەمکاری و بێڕەحمی بەرانبەر خەڵکی ژێردەستی کورد. بەڵام بۆ دەوڵەتی داگیرکەر، خۆیان وەک ڕەعیەتی خاوەن شکۆ حیساب دەکرد. زۆرترین شەڕ و شوریان لە بەرانبەر بنەماڵە و خێڵەکانی تر دا بووە. بۆ شکاندنی لایەنی کوردی ڕەقیبیان، هێزی سەربازی دەوڵەتی حاکمی خۆیان پەلکێشی شەڕ دەکرد.(دروست وەک ئەم شەشت ساڵەی بنەماڵەی بارزانی)

ڕۆڵی ڕێبەرانی کورد لە درێژەی شکستە مێژوویەکانی نەتەوەیی دا

ڕێبەرانی کورد تا دوای شەڕی جیهانی یەکەم، بنەماڵەی حوکمڕانی خۆجێی کوردی سەر بە حکوومەتەکانی ئێران و عوسمانی، سەرۆک عەشیرەت، شێخ و ئاغاواتەکان بوون.

     لە سەدەی بیستەم دا هێزەکانی هەڵگری شوناسی نەتەوەیی  بە هێندێک جیاوازی ڕووکەشی هەڵگری نێوەرۆک و درێژەپێدەری ڕێبازی ڕێبەرانی سەدەکانی پێش خۆیان بوون. 

    ئەم حیزبانە بە هۆکاری ماهیەت و پێکهاتەی چینایەتیان نوێنەر و پارێزەری بەرژوەندی چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردن(پاشماوەی ئاغاوات، شێخ و سەرۆک عەشیرتەکان، توێژی نوێ­فیۆداڵ، دەڵاڵ و لۆمپەنبورژوازی)

   هەرچەند لەم حیزبانە دا کەسانی پاک و نەتەوەیی تێکۆشانیان کردوە و تەنانەت گیانی خۆیان بەخت کردوە، بەڵام پێکهاتەی گشتی، ماهیەت و ڕۆڵی مێژوویی ئەم حیزبانە دەیانخاتە سەنگەری بەرگری لە بەرژوەندی چینی دەستڕۆییشتووی کۆمەڵگای کوردستان.(نمونە هەر دوو حیزبی دەسەڵات­داری بارزانی و تاڵەبانی لە باشوور)

    ڕێبەرانی ڕابردووی کورد بە هۆی پێگە و ماهیەتی چینایەتیان نەک هەر توانای داڕشتنی ئیستراتێژی نەتەوەی­یان نەبوە، بەڵکو خۆیان هۆکاری سەرەکی بزووتنەوەکانی بێ ئیستراتێژی بوون. زۆربەی ئەم ڕێبەرانە چارەنووسی گەلی کوردیان گرێدراوە بە ئیستراتێژی دەوڵەتانی ناوچە.

هەشت نموونەی مێژوویی لە ڕێبەرایەتی کارەساتباری سەرکردە کوردەکان

 

١- شەڕی چاڵدێران (چوار دێران)

 

ساڵی ١٥١٤ سوڵتان سەلیمی عوسمانی بە پشتیوانی زۆرینەی ڕێبەرانی کورد بوو بە براوەی شەڕەکە. ئاکامەکانی ئەم شەڕە بۆ نەتەوەی کورد:

A- دابەشکرانی نیشتمانی کورد لە نێوان هەردوو دەوڵەتی ئێران و عوسمانی.
 B
- دابڕانی چارەنوسی زۆرینەی نەتەوەی کورد لە فارس و ئێرانیەکان کە هەزاران ساڵ پێکەوە ژیابوون و خاوەن یەک ڕیشەی زمانی، نەژادی و کەلتوری بوون.

C- دەکارهێنانی ڕێبەرانی کورد لە لایەن ئێران و عوسمانی دژی دەوڵەتی بەرانبەر، زیانی زۆری مرۆیی و ئابووری کورد بە هۆی زۆری و درێژخایەنی شەڕەکانی ئەم دوو دەوڵەتە بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ.[76] 

D - تێکشکانی دەرونی کەسایەتی کورد، دروست بوونی ڕوحی وابەستەیی بە دەوڵاتانی جیران، خۆ خۆری و دوشمنکاری ناوخۆیی خێڵ و عەشیرەتەکانی کورد. (ئەم دیاردەیە لە ناو حیزبەکان تا ئێستا درێژەی هەیە)

دیوارێک لە گۆشت و خوێنی کوردان

 

کاتێک سوڵتان سەلیمی عوسمانی بڕیاری جەنگ لە دژی شا اسماعیلی سەفەوی دەدات، بە سەد هەزار جەنگاوەرەوە بەرەو ڕۆژهەڵات وەڕێ دەکەوێ. دایکی لە ترسی شکستی لەشکری عوسمانی تکای لێدەکات ئەم جەنگە نەکات!

سوڵتان سەلیم لە وەڵامدا بە دایکی دەڵێت:

 "لە نێوانی عوسمانی و سەفەوی دا دیوارێکم لە گۆشت و خوێن دروست کردوە، ئەم دیوارەش لە میر و هۆزە کوردەکان پێک هاتوە"

مێژوو شاهیدە کە ئەم دیوارە بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ ڕۆژهەڵاتی ئیمپڕاتۆری عوسمانی پاراست. بەڵام بە گۆشت و خوێنی چەندین میلیۆن مرۆڤی کورد.

جێگای وەبیر هێناوەیە تەنیا لە ماوەی ٤ ساڵ شەڕێ جیهانی یەکەم دا، نزیک بە یەک میلیۆن کورد بوونە قوڕبانی دوا هەناسە بۆگەناکانی ئیمپڕاتۆرە نەخۆشەکەی عوسمانی.[77] 

٢- شۆڕشی ئەمیرخانی لەپ زێڕین لە قەڵای دمدم

 

 شا عەباسی سەفەوی ساڵی ١٦٠٥ی زایینی نازناوی خانی بە ئەمیربەگ (سەرۆکی هۆزی کوردی سۆمای برادۆست) بەخشی و کردی بە والی پارێزگای ورمێ.

     ئەمیر بەگ کە پێشتر لە شەڕی عوسمانییەکان دەستێکی بڕابۆوە، لە لایەن شا عەباسەوە ڕێزی زۆری لێدەگیرێت. بە فەرمانی شا پیشەوانان دەست و قۆڵێکی ئاڵتونی سووریان بۆ دروست کرد. هەر بەو هۆیەشەوە بە ئەمیر خانی لەپ زێڕین ناسراوە.

    تورکەکانی عوسمانی بە بەڵێنی درۆی پشتیوانی و ناردنی سوپای یاریدەدەر لە شەڕ لەگەڵ ئێران، ئەمیر خانی لەپ زێڕین فریو دەدەن تا دژی شا عەباس شۆڕش بکات. خانی لەپ زێڕین قەڵای دمدەم کە دەکەوێتە ١٨ کیلۆمەتری باشووری ورمێ نۆژەن و قایم دەکات و تێیدا نیشتەجێ بوو.[78]

     شا عەباس کە ئەو کات لە شاری ئەردەبیل نیشتەجێ بوو، وەزیری متمانەپێکراوی خۆی، حاتەم بەگی ئۆردوبادی، ناردە ورمێ و فەرمانی پێکرد کە بە نەرمی و ئاشتەواییەوە خان لەم یاخیبوونە دوور بخاتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ حەلقەی دەوڵەتی ئێران. ئەم چوارێنەی ئەبو سەعید ئەبول خەیر وەک زمانحاڵی شای پێڕابگەیێنێ:

باز‌ آ باز‌ آ هر آنچه هستی باز‌ آ          گر کافر و گبر و بت‌پرستی باز‌ آ

این درگهِ ما درگهِ نومیدی نیست            صدبار اگر توبه شکستی باز‌ آ

بێرەوە بێرەوە هەرچی هەی بێرەوە              گەر کافر و گاور و بوتپەرەستی بێرەوە

ئەم دەرگایەی ئێمە دەرگای نائومێدی نییە       سەد جار گەر تۆبەت شکاند بێرەوە

ئەمیر خان هاتە دەشتی تەنیشت قەڵاکە و لە گەڵ حاتەم بەگ کەوتە دانوستان. بەڵام بەبێ ڕێککەوتن گەڕایەوە قەڵا. دەروازەکانی داخست و چەند تۆپێکی ئاراستەی هێزەکانی ئێرانییەکان کرد.

    هێزەکانی ئێران قەڵای دمدمیان گەمارۆ دا. قەڵاکە دوای شەش مانگ گیرا و دانیشتوانەکەی کۆمەڵکوژ کران.(١٦٠٩)

    دەرئەنجامی ئەم یاخیبوونە، کۆمەڵکوژی بەرفراوانی کوردەکان و دەرکردنی زۆرەملێیان بوو لە دەشتە بەپیتەکانی میرنشینی ورمێ.

    شا عەباس بۆ پێشگیری لە دەست تێوەردانی عوسمانی و یاخیبوونی دووبارەی ڕێبەرانی کورد، پێکهاتەی دانیشتوانی ویلایەتی ورمێ (ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێستا)ی بەم شێوەیە گۆڕی:

    ١٠ هەزار بنەماڵەی کوردی لە پارێزگای ورمێ بۆ خوراسان ڕاگواست. لە هەمان کاتدا ١٢ هەزار بنەماڵەی تورکی گواستەوە بۆ ئەم پارێزگایە. لەو ژمارەیەش، شا عەباس ١٠ هەزار ماڵی لە ورمێ، هەزار ماڵ لە تەکاب، هەزار ماڵی لە شاهیندێژ نیشتەجێ کردن.

    بەم شێوەیە پارێزگای ورمێ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی بەخۆوە بینی و بۆ هەمیشە سەروەرییەکەی لە ژێر کۆنتڕۆڵ و ئیرادەی کورد دەرچوو. 

    شاعەباس بە بیانووی پێوەندی و هاوکاری میرەکانی موکری(بە تایبەت خان عەبداڵی موکری برای شێخ حەیدەری والی موکریان) بە سوڵتانی عوسمانی و خانی لەپ­زێڕێن، کۆمەڵکوژی موکری قڕانی لە دژی میرانی موکری و خەڵکی ئەم ناوچەیە بە ئەنجام گەیاند و کوردەکانی لە مەراغە تا میاندواو پاکسازی کرد. تا ئەو کاتە نیشتمانی کوردان دەگەییشتە مەراغە و ناوەندی میرنشینی موکری گاودۆڵ بوو کە لە نێوان میاندواو و مەراغە هەڵکەوتبوو.(١٦٠٩)

    بەیت­بێژانی کورد چوارسەد ساڵە لە مەدحی ئازایەتی و زانایی خانی لەپ­زێڕین بەیت و بالۆرە دەڵێنەوە!!!   بڕوانە بەیتی دمدم  https://web.telegram.org/k/#@genjiserbemor

٣- میر محەمەدی ڕەواندز(پاشای کۆرە)

لێرە دا سێ ڕەوایەت سەبارەت بە پاشای کۆرە دەخەمە بەر چاوی خوێنەران. خۆتان قەزاوەت بکەن ئەم میرە ڕزگاردەر بوە، یان بەڵایەکی گەورەی سەر گەلی کورد؟

 مێژوو نوسی کورد محەمەدئەمین زەکی بەگ لە کتێبی"خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان" سەبارەت بە محەمەد پاشای ڕەواندزی:

« تەشەبوسێکی تر لە تەڕەف محەمەد پاشای ڕەواندزییەوە کرا. ئەم ئیمارەتە پچووکە لە ساڵی ١٨١٠ی میلادییەوە لە پاش ئۆغوز بەگ کەوتە دەس مستەفا بەگ، ئەم ئەمیرە لە تەڕەف حاکمانی بەبەوە زۆر ناڕەحەت کرا، لە حاڵی پیریدا کوڕێکی کە ناوی محەمەد بەگ وەیا میر محەمەد بوو، حکوومەتەکەی لە دەس سەند و باوکیشی لەساڵی ١٨٢٦دا وەفاتی کرد. میر محەمەد کە بە میرە کۆرە شۆرەتی بوو، بەڕاستی ئەمیرێکی زۆر ئازا و توند و بەکار بوو، ئەوسافی بڵندی حاکمییەتی جێی شوبهە نەبوو. ئەووەڵەن دراوسێیە پچووکەکانی وەکوو شیروان و برادۆستی هێنایە ژێر حوکمی خۆیەوە و لە ساڵی ١٨٣٠ی میلادیدا ئیعلانی سەربەخۆیی کرد. حاکمی بەبەی حەریری دەرپەڕاند و موڵکەکەی داگیر کرد. لە دواییدا لەشکری کردە سەر هەولێر و لە دوای موحاسەرە گرتی و چووە سەر کۆپری (ئاڵتوون کۆپری) و ئەوێشی زەوت کرد و ئیش و کاری ئیدارەی ئەم شارانەی ڕێک خست و پیاوی خۆی لە سەر دانان. لە دواییدا کۆیە و ڕانیەشی لە حکوومەتی بابان سەند و بەم تەرحە حدوودی حکوومەتی خۆی گەیاندە زێی کۆیە.

والیی بەغدا، عەلی پاشا، بەرامبەر بە قووەت و شەوکەتی میر محەمەد نەیتوانی هیچ بکا و بە ناعیلاجی ئیشەکەی بە شیرینی بڕیەوە و حکوومەتی میر محەمەدی بە ڕەسمی ناسی و ڕوتبەی پاشایی دایە.

محەمەد پاشا لە ساڵی ١٢٤٧ی هیجری (١٨٣١ی میلادی)دا چووە سەر یەزیدییەکانی شەرقی مووسڵ، سەبەبی چوونیشی ئەوە بوو کە ئەمیری یەزیدی، عەلی ئاغای بالکیی بە غەدر کوشتبوو و ئەم عەلی ئاغایە گەورەی عەشیرەتی «ئەلقووشی» بوو. لە دوای کوژرانی مامی، لە لای محەمەد پاشا شکاتی کرد و تەڵەبی حەقسەندنی کرد. ئەمیری ڕەواندز بە لەشکرێکی گەورەوە هات و لە زێی بادینانی (زابی گەورە) پەڕیەوە و هجوومی کردە سەر یەزیدییەکان و کوشتارێکی زۆری لێ کردن و ئەوانەی کە قوتار بوون، خۆیان خزاندە شاخی جۆدی و تۆرعابدین و سنجار و بەعزێکیشیان خۆیان هاویشتە ناو شاخان و دارستانان و بەشێکیشی چوون بۆ مووسڵ، بەڵام حاکمی مووسڵ لە ترسی لەشکری ڕەواندز پردەکەی بڕیبوو، لە بەر ئەوە یەزیدییەکان دەرنەچوون و لەشکری محەمەد پاشا گەیشتە سەریان و لە تەپۆڵکەی قۆیونجقدا موحاسەرەی کردن و لە دوای چەند ڕۆژێک بە سەریانا زاڵ بوو و کوشتنی.

محەمەد پاشا ساڵی دوایی ڕووی کردە جەزیرەی ئیبنی عومەر و ئەو ناوەی تاڵان کرد و لەوێوە چووە سەر قەڵای ئەزخ و لە دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ خەڵقەکەی، گەڕایەوە دەوری مووسڵ و سەر یەزیدییەکان و لەو ناوەدا کوشتارێکی زۆری کرد، حاکمی مووسڵ لە بەر بێ‌لەشکری و بێ‌هێزی و شیددەت و دەهشەتی محەمەد پاشا کەوتبووە ترس و لەرزەوە.

محەمەد پاشا ساڵی دوایی ڕووی کردە تەڕەفی عەقرە و لە دوای موحاسەرەیەکی کورت زەوتی کرد و ئیسماعیل پاشای حاکمی ڕایکرد. لە پاشدا چووە سەر زێبار کە بە دەس ئەمیری عیمادییە، سەعید پاشاوە بوو. محەمەد پاشا لە دوای شەڕێکی بەتوول و گەورە سەعید پاشای شکاند و لەو وڵاتەی دەرکرد و مووسا پاشای  کرد بە حاکمی عیمادییە؛ ئەم مووسا پاشایە لە عائیلەی ئومەرای بادینان بوو و ڕەقیبی سەعید پاشا بوو و خۆی کوتابووە لای محەمەد پاشا. محەمەد پاشا لە پاش ئیشی عیمادییە و دهۆک، زاخۆشی گرت و مەئمووری خۆی لە سەر دانا و لە هەموو وڵاتانی بادیناندا ئەمنییەت و ئیتاعەتێکی وا پەیا بوو کە کەس نەیبیستبوو، لە ترسی محەمەد پاشا کەس نەیئەوێرا خراپە بکا، ئەم ئەمیرە گەورەیە زۆر دیندار بوو و هیچ حەرەکەتێکی بەبێ فەتوا و ڕای عولەما نەئەکرد و قانوونی ئەو، قورئانی عەزیموششەئن و شەرعی شەریف بوو. وەکوو مێجر لونگریک ئەڵێ: زەبت و ڕەبت و ئەمنیەت و ڕاحەتی وڵاتی پاشا کۆرە، نامەسبووق بوو و بە تەواوی، عەکسی وڵاتانی دراوسێی وەکوو بەغدا بوو کە بەڕاستی لە قانوون و شەریعەت مەحرووم بوو.

لە دوای زاخۆ دیسانەوە ڕووی کردە جەزیرە و حەسەنکێف و جەزیرە و بەدرخانەکانی خستە ترس و لەرزەوە. ماردین و نەسیبینیشی تەهدید کرد. لە پاش گەڕانەوەی خەڵکی عیمادییە، مووسا پاشایان دەرکرد و دیسانەوە سەعید پاشایان  لە جێی دانایەوە و ئەم خەبەرە گەیشتە محەمەد پاشا و سەرلەنوێ بە لەشکرێکی زۆرەوە ڕووی کردە دەوری مووسڵ و خەڵقی ئەم شارە کەوتنە ترس و لەرزەوە. بەڵام محەمەد پاشا تەعەڕوزی نەکردە شارەکە و ڕووی کردە عیمادییە و سێ مانگ موحاسەرەی کرد و لە دواییدا شارەکە تەسلیم بوو و سەعید پاشایان تەسلیمی پاشا کوێرە کرد. محەمەد پاشا جەزای بێ‌ئیتاعەیی ئەهالیی بە شیددەت دا و زۆری لێ کوشتن و لە پاشدا ڕەسووڵ بەگی برای کرد بە حاکم بە سەریانەوە و عیمادییەی ڕەبتی ڕەواندز کرد.

لەم بەینەدا موتەسەڕیفی مووسڵ، محەمەد پاشا لە نەبوونی میرە کۆرە لە ڕەواندز، ئیستیفادەی کرد و ویستی مەرکەزەکەی بگرێ؛ واقیعەن وەکیلی میرە کۆرە، ڕەشید بەگ کشایە شاخەوە، بەڵام لەشکری مووسڵیش گەڕایەوە.

لەم بەینە حکوومەتی عوسمانی، سەدرولئەعزەمی پێشوو و والیی سیواس، مستەفا ڕەشید پاشای بۆ تەسکینی ئەو ناوە مەئموور کرد. والیی بەغدا و موتەسەڕیفی مووسیڵش ئەمری یارییەدانیان وەرگرت. مستەفا پاشا دەسی کرد بە لەشکر کۆکردنەوە. محەمەد پاشای ڕەواندزیش خۆی کێشایە مەرکەزی خۆی و ئینتیزاری وەزعییەتی ئەکرد.

لەشکری مستەفا پاشا بە سەر جەزیرە و زاخۆدا هاتە مووسڵ و لەوێ لەگەڵ لەشکری ئینجە بایەقداردا ڕوویان کردە ڕەواندز و لەشکری بەغداشی پیا گەیشت و لە دەشتی حەریردا هەڵیاندا. کۆر محەمەد پاشا، گەڵی عەلی بەگی گرتبوو و تێپەڕین لەم دەربەندە سەختە عادەتەن مومکین نەبوو. مستەفا ڕەشید پاشا کاغەزی بۆ محەمەد پاشا نووسی و گەلێ تەئمیناتی بە شەرەفی خۆی دایە و لە حاڵی دەخالەتیا عەفوی کردن و ناردنەوەی بۆ جێگەی خۆی پێ وەعد کرد {fn|بە گوێرەی ڕیوایەتێکی تر، ڕۆژی جومعە خەتیبی ڕەواندز کە یەکێ لە عولەمای مەشهوور بوو، لە خوتبەکەیدا باسی بێ‌شەرعییەتیی شەڕی لەگەڵ ئۆردووی خەلیفەدا کرد و لەشکری محەمەد پاشای سارد کردەوە. محەمەد پاشا لە دوای ئەمە چوو تەسلیم بوو. سەلابەتی دینییەی، مانعی شەڕکردنی بوو.

لە ڕیسالەیەکی دەسخەت کە لە خاتیراتی باش عالمی قەزای ڕەواندز خەیلانی حاجی عومەر ئەفەندی‌زادە ئەسعەد ئەفەندی ئیستنساخ کراوە، ئەڵێ: جەددی ئەم عائیلەیە کە «خەتی ئەفەندی» بووە، لە لای محەمەد پاشا زۆر موحتەڕەم بووە و ئەو نەسیحەتی محەمەد پاشای کردووە کە بچێ تەسلیم بێ و خۆشی لەگەڵیا لە سەعات شەشی شەودا چۆتە لای سەدرولئەعزەم، ڕەشید پاشا.} . لە سەر ئەمە محەمەد پاشا نەیویست خوێن لە بەینا بڕژێ و لە سەر قەول و بڕی مستەفا ڕەشید پاشا، هاتە ئۆردوو و تەسلیم بوو. واقیعەن ڕەشید پاشا ناردیە ئەستامۆڵ و لەوێ عەفویشی بۆ سەند و موساعەدەی کرا کە بگەڕێتەوە بۆ ڕەواندز، بەڵام لەم وەقتەدا مستەفا ڕەشید پاشا وەفاتی کرد. عەلی ڕەزا پاشای والیی بەغدا کە ڕەقیبی ڕەشید پاشا و دوشمنی محەمەد پاشا بوو، دەسبەجێ نووسی بۆ ئەستامۆڵ کە ئەگەر محەمەد پاشا بێتەوە ڕەواندز، ئیتر ئیدارەی حکوومەت زەحمەت ئەبێ و گونجایش نامێنێ. لە سەر ئەمە ئەستامۆڵ دەسبەجێ تەتەرێکی لەگەڵ فەرمانی کوشتندا نارد بە دوایا و لە سیواس گەیشت و لە تەڕەف والیی سیواسەوە ئەمری ئیعدام بەجێ هێنرا  .

لە دوای محەمەد پاشا موڵکەکەی بەرەبەرە کەوتە دەس تورک و ئیمارەتەکەی ڕەواندز بە تەواوی لە ناو چوو. بەم تەرحە شەوقی سەڵتەنەتی میرە گەورە کە لە زەرفی چوار ساڵدا لە حدوودی ئێرانەوە تا سنجار و حەسەنکێفی ڕووناک بووبووەوە، بە چاوەوە بوو و کوژایەوە. زۆر ڕەنگە ئەگەر ئەم ئەمیرە جەسوور و قەههارە ئەوەندەی ڕیعایەتی شەرعی ئەکرد، موڕاعاتی سیاسەتیشی بکردایە، لەم تەشەبوسەدا بە تەواوی موەفەق ئەبوو و حکوومەتێکی بەتوول و سەربەخۆی دائەمەزراند»[79]

مامۆستا هێمن سەبارەت بە میر محەمەدی ڕەواندز:

«کە میری گەورەی ڕەواندز(پاشای کۆرە) لە داگیرکردنی وڵاتانی سۆما و برادۆست بۆوە؛ بە وڵاتی لاجان دا دەگەڕاوە ڕەواندز؛ بە گوندی نەڵۆس دا کە گوندێکی زلە و دارای قەڵاتێکی بڵیندە، ڕابرد.

خەڵکی ئەم گوندە؛ کە بە بەگزادەی لیتان ناویان دەرکردبوو؛ پێیان وابوو میر شکاوە و بە شپڕزەیی هاتۆتەوە، دەستیان کرد بە گەپ لێدان و "قەبو قەبو"یان لێداناوە.

میر[پاشای کۆرە) ڕقی هەستا، گەڕاوە کوشتارێکی زلی لێ کردن، تەنیا ژنێک بە کوڕێکی ساوای مەمک مژەوە ڕزگاری بوو.»

[ژنەکە] بۆ لای "سابڵاغ" هەڵات لە گوندی "عیساکەند" جێگیر بوو. کوڕەکەی (وسوو) بەخێو کرد تا گەورە بوو، "وسوو" کرا بە گوێلکەوانی ئاغا.[80]

[مامۆستا هێمن لە درێژەی ئەم وتارە باسی خوێندنی "وسوو" لە مزگەوتی ڕۆستەم بەگی سابڵاغ دەکات؛ کە لەوێش ڕا دەڕوا بۆ خزمەت شێخی تەوێڵە و چەند ساڵان ڕیازەت دەکێشێت. پاشان لە لایەن ئەم شێخە ئیرشادی بۆ موکریان دەدرێتێ. مەلا وسوو دێتەوە موکریان و لە گوندی بورهان دادەنیشێت. مەشهوور دەبێ بە "شێخ شەمس الدین البرهانی"]

داعش  و پاشای كۆرە، كامیان تاوانبارترن؟

وتارێکی بەڕێز "عەلی مەحمود" ڕووناکبیر و چالاکوانی مافی مرۆڤی باشوری کوردستان:

« لە ماوەی دوانزە سەدەی رابردوو دا ئێزیدییەكان بەردەوام جینۆساید و تاڵان كراون و كچان و ژنانیان كراوە بە كەنیزەك و لە بازاڕی گەرمی كۆیلەی شارەكان فرۆشراون یان بەخشراون و وەك دەستكەوتی تاڵانی جەنگ دابەشكراون. پیاوان و منداڵانیشیان كراون بە كۆیلە و لە زۆربەی جارەكانیش بۆ خۆ رزگاركردن بە زۆر ئاینیان پێ گۆڕدراوە, یاخود باج و سەرانەی زۆریان بەسەردا سەپێنراوە.

 سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە زیاتر لە ملیۆن و نیوێك ئێزیدی لە ماوەی نێوان شەڕی چاڵدیران لە ساڵی ١٥١٤ی زایینی بۆ كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەم لە ساڵی ١٩١٩ی زایینی لە لایەن عوسمانی، سەفەوی و هەندێك میرو شێخی كوردەوە كوژراون. تەواوی ئەو تاوانانەش كە كراون بەرگی پیرۆزییان بەبەردا كراوە و بە جیهاد و غەزا لە مێژوو دا ناوزەد كراون.

 لەو 73 فەرمانەی پێشوو وەك ئاماژەی پێ دەدەین, پیاوانی موسڵمانی كورد لە ژێر پەرچەمی ئایین دا بەشدارییان لە زۆربەی تاوانەكاندا كردوە و شانازیشیان پێوەی كردووە.

بەشداریەكەیان چ بە شێوەی سەربەخۆ ئەنجامدراون، یاخود لە ژێر ئاڵای سوپای عوسمانی و سەفەوی و هەندێك جاریش خۆیان سەركردایەتی فەرمانەكانیان كردوە و تاكە بكەر و فەرماندەری تاوانەكان بوونە. تەنانەت تاوانەكانیان وەحشانەترینیان بووە لە مێژوودا.

ئەم تاوانبارە مەزنانە لە مێژوودا هەندێكیان بە پاڵەوانی ئەفسوناوی نەتەوە هەژمار كراون و ئێستاش شانازییان پێوە دەكرێت[ وەک میر محەمەدی ڕەواندز کە بە میرە کۆرە ناسراوە]

 [لە هاوینی ٢٠١٤ دا] داعش 6417 كەسی  لە ئێزیدییەكان رفاند.  لەوانە نزیك 3600 كەسیان تاكو ئێستا گەڕاونەتەوە، واتا 2783 كەسیان ماون و شوێنبزرن، 1397 كەسیشی كوشتووە.

بەلام پاشای كۆرەی رەواندز[81] كە بە ویقارەوە پەیكەرەكەی لە رەواندزە، زیاتر لە 95%ی ئێزیدییەكانی كوشتووە و بە كەنیزەك كردووە، لە كۆیەوە بۆ سەر زێی گەورە یەك كەسیانی لەسەر ئەو جوگرافیایە نەهێشتووە.[82]

هێنری لایارد (شوێنەوارناسی ئینگلیسی، ژیاوەی 1817 بۆ 1894) كە ڕۆڵی هەبووە لە وەستاندنی كۆمەڵكوژییەكە لە ئاستانەی پایتەختی عوسمانی، باسی لەوە كردووە كە نزیكەی سێ لەسەر چواری دانیشتوانی ئێزیدی لە شاخ، كوژراون.

 لە پەلامارەكەی پاشای كۆرە تاڵان و كوشت و بڕی ناوچەكانی شێخان و قوش و ئاكرێ و دەشتی موسڵ و كەڵەك و حەریر و چیای مەقلوبی .. گرتەوە. بەشێوەیەك دوو میرنشینی ئێزیدیی كوشتوبڕ كران و لەناو بران.

باس لە كوشتنی 135000 كەس و بە دیل و سەبایە كردنی 10000 كەس دەكرێت كە عەلی بەگی سەرۆكی ئێزیدییەكان لەناو دیلەكاندا بووە و دواتر بەدیلی كوشتوویانە.

 لەو شاڵاوە دا پاشای كۆرەی رەواندز 500 كچی جوانی ئێزیدی پێشكەش بە ئەمیرەكانی بابان و پشدەر و كۆیە كرد و ئەوانی دیكەی بەسەر موجاهیدەکانی دابەش كرد»[83]

 

٤- شۆڕشی سمایل ئاغای سمکۆ

 

 لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانی دا تورکەکانی عوسمانی توانیان سماعیل ئاغای سمکۆ فریو بدەن تا  لە کاتی میوانداری دا مارشیمۆنی ئاشووری و سەد هەواڵی ئەو بکوژێ.

    سمایل ئاغا دوایە دەست دەکا بە کوشتاری تورکی پارێزگای ورمێ.  بەشێک لە تورکەکان کە زمانی کوردیان دەزانی، خۆیان بە کورد دەناساند تا نەکوژرێن. سمایل ئاغا دەستوری دا ئەمانە ناچار بکرێن بڵێن "پڵاو" تورکەکان لە جیاتی پڵاو دەیانکوت "پیلاو". بەم ڕەوشە تورکەکان دەناسرانەوە و دەکوژران. 

     کوشتن و تاڵانکاری سمایل ئاغا نەتەوەکانی تورک، ئاشووری و ئەرمەنی تێپەڕاند و گەییشتە تاڵانی کوردەکانی مەهاباد. ساڵی ١٣٠٠ک (١٩٢١) سمایل ئاغا هەنگی ژاندارمەی سابڵاغ داگیر دەکا و ٣٠٠ ژاندارمەی ئەسیر ئیعدام دەکات. دوایە بە فەرمانی ئەو ماڵی خەڵکی ئەم شارە تاڵان دەکرێ و تەنانەت ژنانەکان ناچار دەکران کراس و دەرپێیکانیان داکەنن و بیدەن بە چەکدارانی سمایل ئاغا![84]

٥- ڕێبەرایەتی کارەساتباری سەرانی عەشایەر، شێخ و ئاغاواتی کورد لە جەنگی جیهانی یەکەم­ دا

  

 لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا، زۆربەی کوردستان بوو بە مەیدانی شەڕی ڕووس و عوسمانییەکان. ئیستراتێژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی سەبارەت بە کوردەکان کەڵک وەرگرتن بوو لە دەمارگرژی ئایینی بۆ ئەوەی شەڕی ڕووسیا، ئینگلیز و ئەرمەنیان پێ­بکات.[85] لەم جەنگە دا زۆرینەی ڕێبەرانی کورد بوونە موجاهیدی سوڵتانی عوسمانی و نزیک یەک ملیۆن کوردیان کردە قوربانی خەلافەت.[86]

     کۆنفیدراسیۆنی شێخەکانی قادری، نەقشبەندیی، شێخ مەحموودی بەرزنجە، شێخانی بیارە، زەنبیل، هەورامان و سەقز ئەم شەڕەیان وەک شەڕی ئیسلام و کوفر ناساند و فەتوای جیهادیان لە بەرژەوەندی عوسمانییەکان و حکومەتەکانی میحوەر دەرکرد.[87]

 قازی فەتاحی سابڵاغی لە دەسپێکی شەڕی یەکەمی جیهانیدا سەرۆکایەتیی بەرەی سەر بە عوسمانیی لە موکریان بە دەستەوە گرتبوو.[88] کەمینەیەکی کورد کە زاناتربون، وەک شێخ بابا سەعید بەرزنجی (شێخی غەوساباد) دژی جیهاد بوون.[89] قازی فه تاح سابڵاغی و شێخ و مەلا جیهادیەکان سەرکەوتوو بوون له هاندانی زۆرینەی کورد دژ به ڕوسەکان.

 سپای عوسمانی  بە هاوکاری کوردە جیهادیەکان ڕێبەرانی کوردی نەیاری جیهادیان دەستگیر و لەسێدارە دا (شێخ بابا سەعیدی بەرزنجە، محەممەد حوسێن خان حاکمی سابڵاغ، حەمەخان حاکمی بانە و سەیفەدین خانی ئەردەڵان حاکمی سەقز)

   لەشکری عوسمانی لە پاییزی ١٩١٥ هێرشیان کردە سابڵاغ، سەرکۆنسولی ڕوس لەم شارە "ئەلێکساندر ئیاس"[90] کە تەنیا ٥٠ چەکداری لە گەڵ بوو، هەڵات بۆ میاندواو.

عوسمانی و کوردە جیهادیەکان وەدوایان کەوتن و لە نزیک چۆمی مەجید خان، کۆلۆنێل ئەلێکساندر ئیاس و هاوڕێکانیان کوشت. سەر و ئامێری نێرینەی کوژراوەکانیان بڕی و خستیانە ناو زاریان. کوردە جیهادیەکان سەری بڕاوی کوژراوەکان دێنن بۆ سابڵاغ و لە بەردەم ماڵی قازی فەتاح بە سوکایەتی زۆرەوە نیشانی جەماوەر دەدەن.

    ڕووسەکان کە خەریکی پاشەکشە و چۆل کردنی ناوچەکە بوون، بە دیتنی ئەم جینایەتە بێ­بزەیانەی دژی ئەلێکساندر یاس و هاوڕێکانی، هێڕشێکی تووندیان هێنا و سوپای عوسمانی و کوردە جیهادیەکانیان لە موکریان تێکشکاند. سابڵاغیان گرت و نزیکەی حەوت هەزار کەسیان کۆمەڵکوژ کرد. ( لە ٢٠ی ژانڤییەی ١٩١٦ --- ٢٦ی بەفرانباری ١٢٩٤)

    ڕووسەکان بە مەبەستی پێشگیری لە یاغیگەری دووبارەی کوردە جیهادیەکان لە موکریان تا سەردەشت و قوڵایی ناوچەکانی ئێستای کوردستانی عێراق سیاسەتی قڕ کردنی گشتیان گرتە بەر. دوای کوشتاری زۆر لە هەر ماڵێکدا هەرچی دانەوێڵە و خۆراکیان دۆزیەوە، دەستیان بەسەردا گرت.

     ئەم لەشکرکێشییە گەورەترین برسێتی خۆراکی لێکەوتەوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار مرۆڤی کورد بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستدا. کوردی موکریان دوای ئەم کارەساتە بۆ نەوەیەک نەیتوانی پشتی خۆی ڕاست بکاتەوە. کارەساتی موکریان لە ساڵی ١٩١٦ تەنیا بەشێکی بچوک بوو لەو زنجیرە کارەساتانەی کە دەوڵەتی عوسمانی و سەرکردەکانی کورد بەسەر خەڵکی کوردیان هێنا.  ڕۆبەرت ئۆلسۆنی ئینگیسی دەگێڕێتەوە:

    " پێدەچێت زیاتر لە پێنج سەد هەزار (500 هەزار) کورد لە کاتی شەڕدا لە تورکیای [ئێستادا] گیانیان لەدەست­دابێت." کاتێک ژمارەی گیان لەدەست دانی کورد لە هەمان ماوە لە عێراق، سوریا، ئێران و ڕووسیادا زیاد بکەین بۆ ئەم ژمارەیە، ژمارەی مردنی کورد لە یەک ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە"[91]

    ڕێبەرانی نەزان و کۆنەپەرستی کورد، کوردیان کردە بەکرێگیراوی عوسمانی(گەورەترین دوژمنی مێژوویی نەتەوەی کورد) ئەو دوژمنەی کە دواتر لە ئیمپراتۆریەتی ئیسلامیەوە گۆڕا بۆ حکومەتێکی نوێ و پان تورک. دوای ١٠٠ ساڵ تا ئێستاش گەورەترین دوژمنی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و گشت جیهان.

«بۆچی کوردەکان، چ لە ئێران و چ لە عوسمانی، بە زۆرینەی زۆر وەڵامی ئەرێنییان بە بانگەوازی جیهاد دا؟ خۆ سوڵتان موحەممەدی پێنجەم داوای لە موسڵمانەکانی کریمە، قازان، تورکستان، بۆخارا، خێوە، هێندستان، چین، ئەفغانستان، ئێران، ئافریقا و هەموو دونیا کردبوو کە بۆ نەجاتی ئیسلام و خیلافەت لەگەڵ ئەرتەشی عوسمانی شەڕی وڵاتە هاوپەیمانەکان بکەن. چ قەومابوو کە شێخ و خەلیفە و مەلا و هۆزە گەورەکوردەکان لەمبەر و ئەوبەری سنوورەکانی ئێران وعوسمانیدا بەشداری شەڕی پیرۆز بوون؟

 بازیل نیکیتین دەڵێ کە لە دەشتی ورمێ، ئەم بانگەوازە سەرچاوەی هەموو کۆمەڵکوژی و وێرانییەک بوو کە بە سەر ئەو ناوچە دەوڵەمەند و ئاوەدانەدا هات.

چۆن بوو کە شەریفی مەککە، کە خۆی بە نەوە و نەتیجەی پێغمبەری ئیسلام دەزانی، وەڵامی بانگەوازی جیهادی سولتانی نەداوە و پاش ماوەیەکی زۆر تەفرەدان، وەڵامی نەرێنیی پێ داوە؟

بە پێچەوانەی ڕێبەرانی کورد، ئەو ڕێبەرە زانا و وریایە داوای لە عەرەبەکان کرد بۆ ئازادی وسەربەخۆیی وڵاتی خۆیان لە ڕیزی ئەرتەشی وڵاتە هاوپەیمانەکاندا دژی ئیمپراتۆریای عوسمانی شەڕ بکەن».[92]

ئەگەر ڕێبەرانی کورد ( پیاوانی ئایینی و شێخ و سەرکردە عەشیرەتەکان) لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕوویان لە ئیستراتێژی هاوپەیمانی لەگەڵ دوژمنانی دەوڵەتی عوسمانی بکردایە، دەیانتوانی وەک عەرەب و گەلانی دیکەی ژیر چەپۆکی تورک،[93] گەورەترین بەشی نیشتمانی خۆیان ئازاد بکەن (ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، سوریا وعێراقی ئێستا).

بەڵام خراپترین بژاردەیان هەڵبژارد (جیهاد بۆ سوڵتانی عوسمانی) گەورەترین دەرفەتی مێژووییان کردە گەورەترین کەوتنی کورد، و بۆ هەمیشە هەلی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیان لە ناو برد.[94]

   باوانمان لە جیاتی ئەزمون وەرگرتن لەم هەڵە مێژوییە، سەد ساڵە بە بەیت و بالۆرە یادی فەرماندەکەی عوسمانی لە کوردستان (ئەرکان خەلیل پاشا) بەرز و زیندوو ڕاگرتوە!!! بڕوانە بەیتی خەلیل‌ پاشا(ئەرکان)  https://t.me/genjiserbemor/51

 

٦- ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە

     

لە ٣١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨دا  کە ٦٨ ڕۆژ لە ڕووخانی ڕژێمی حەمە ڕەزاشا تێپەڕیبوو، ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە گێژاوێکی تاریکتر لە دەورەی پێشوو کە ئاکامەکانی تا ئێستا درێژەی هەیە. 

      حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەزاران چەکداری لە سەرانسەری کوردستان کۆ کردەوە و لە شاری دوو نەتەوەیی نەغەدە گردبوونەوەیەکی گەورەی ئەنجامدا. ئەم شارە وەک چوار ڕیانێک لە نێوان ورمێ، مەهاباد، شنۆ و پیرانشار هەڵکەوتوە.

   ئەو زەمانە  نزیکەی ١٥ هەزار تورک و ٥ هەزار کورد بێ کێشە تێی دا دەژیان. دۆستایەتی و تێکەڵاوی خێزانیان پێک هێنابوو و زۆریان ببونە خاڵ و خوشکەزا.

 یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم خزمایەتیە محەمەدی ئەوراز بوو، کە لە باوکێکی کورد و دایکێکی تورک هاتبۆ سەر دونیا. ئەو کەسەی گەییشتە لوتکەی کێوی ئێوێرێست و لە ساڵی ١٣٧٨ تا ١٣٨٠ و بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک وەک پیاوی ساڵی شاخەوانی ئێران ناسرا.[95]

     دوکتور قاسملو یاریگای شار هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی بەشی تورکنشینی بۆ ئەم کۆبونەوەیە دیاری کردبوو.

     ڕۆژی سی و یەکی خاکەلێوە ی ١٩٧٩ زیاتر لە پێنج هەزار چەکداری کورد کە لە سەرانسەری کوردستان لە بەشی کوردنشینی نەغەدە کۆ کرابونەوە، ڕویان کردە خیابانەکانی تورک نشین و بەرو یاریگای شار وەڕێ کەوتن.

     وەک بەڵگەی باوەڕپێکراو بڕوانە بەشێک لە بیرەوەریەکانی سەعید کوێستانی سەبارەت بە شەڕی نەغەدە:

        "برادەرانی کومیتەی شارستانی نەغەدە تا ڕۆژێکی کە ئەو سێڵاوە چەکدارە ڕووی لە شاری نەغەدە کرد، نەیاندەزانی چەکداری کوردستان دەنگ دراوە و ڕوو لە شاری نەغەدە دەکات"

    "لە بەیانی تا نزیک نیوەڕۆ هەر چەکدار بوو دەهاتە سەر ڕێگای باڵەخچی و دەچوو لە ڕیزێک دا ڕادەوەستا. ئەوەی کەڵاشینکۆفی پێ بوو لە ڕیزێک، ئەوەی بڕنۆی پێ بوو لە ڕیزێکی تر ڕیز دەبوون، بە کورتی هەتتا دەمانچە بە قەد و تاپڕ لەشانیش لە جێگا و ڕێزی تایبەتی خۆی هەبوو"

       بە تەرتیب و بە ڕیز بە شەقامی ئەسڵی شاری نەغەدە دا بەرەو مەیدانی فوتباڵ لە گەڕەکی حەجەمان هەرەکەتیان کرد. ئەو کارە لە ناتەبایی و ناکۆکی ئەو کاتە دا بۆ ئازەریەکان دەردێکی یەکجار زۆر گران و ناخۆش بوو"[96]

     پرسیارێکم هەیە لەو کەسانەی لە بیری تەقلیدی و ئیمانی کوێرانە ڕزگاریان بوە و بوونەتە خاوەن لۆژیک و ڕوانگەی پرسیارگەر و عەقڵی ڕەخنەگر.

     خوێنەری بەڕێز، خۆت قەزاوەت بکە ئەمە میتینگی ئاشتی و پێکەوە ژیان بوە یان مانۆڕی چەکداری و حەجەم تۆقاندن؟

     یەکێک لە دۆستانی بەشدار بووی میتینگەکە گێڕایەوە: "تەنانەت زۆرێک لە بەشدار بوانی کۆبونەوەکە کە تفەنگیان نەبوە، گۆپاڵیان هەڵگرتبوو"

    لە دەسپێکی کۆبونەوەکە تەقەیەکی هەوایی لە گەڕەکێکی تورکەکان بوو بە هۆی هەڵایسانی شەڕی دوو نەتەوەی کورد و تورک.

    دوو نەتەوە کە سەدان ساڵ مێژووی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیان هەبوو، هاوسەرگیریان کردبوو و ببون بە دۆست و خزم، لە چەند خولەکێکدا بوون بە دوژمنی خوێنی یەکتر.

    تورکەکانی نەغەدە لەم شەڕەدا بە ناچاری پەنایان بردە بەر مەلا حەسەنی ورمێ. مەلا حەسەنی ئەم هەلەی قۆستەوە وەک فریادڕەسی تورک دەرکەوت.

    ئەم دابەزینەی ئازەریەکان دوای سەد ساڵ پێشەنگایەتیان بوو لە خەباتی ئازادی، مەشروتە خوازی، سۆسیالیزم و نوێخوازی دا.

    تورکەکانیش بە جۆرێکی دیکە بوونە قوربانی خۆسەپێنی و هەلپەرەستی دوکتور قاسملو- مەلا حەسەنی و باڵای بەرزی میراتی فکری و ئازادیخوازانەی سەد ساڵەیان لە بن مینبەری مەلاحەسەنی دا چەماندوەوە.

    تا ئەو سەردەمە پێشڕەوانی تورک کەسانێکی وەک سەتارخان، باقرخان، حەیدەرخان عەمو ئۆغڵوو، ئەحمەد کەسرەوی، سەید جەعفەر پیشەوەری، سەمەد بێهڕەنگی، سەفەر قارەمانی، غوڵام حوسێن ساعیدی، بێهروز و ئەشرەف دێهقان بوون. بەڵام دوای شەڕی نەغەدە مەلا حەسەنیەکان بوونە مەرجەع و ڕێبەریان.

    لە هەر حیزبێکی پێشکەوتنخوازی دونیا دا ئەگەر کەسێک لە پۆستی سەرکردایەتی بە ستراتیژیەکی هەڵە زیانی قورس و قەرەبوو نەکراوە بە حزب و گەلەکەی بگەیەنێت، ئەو سەرکردەیە بۆ هەمیشە لە پۆستی سەرکردایەتی دووردەخرێتەوە.

   بەڵام دوای ئەم شەڕە پێگە و دەسەڵاتی د. قاسملو لە ناو حیزبەکەی قورس و قایمتر بوو. لەولاش مەلا حەسەنی کرایە دەسەڵاتداری یەکەمی پارێزگای ورمێ تا مردن.

    هەردووکیان وەک دوو جەمسەری یەک موقناتیس تەواوکەری یەکتر بوون لە تیژ کردنی ڕق و کینەی نەتەوایەتی دوو گەلی کورد و ئازەری دژ بە یەکتر. 

براوەی ئەم شەڕە مەلا حەسەنی، کۆماری ئیسلامی و پان تورکەکان بوون.

    چەند ڕۆژ پێش ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە، کۆمیتەی تورکەکانی نەغەدە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی تورک و کورد، هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتی ناسراوی شار، لەوانە مەعبودی، ئیبراهیم محرەر، موقەدەسی مەلای تورکەکان و مەلا ساڵح ڕەحیمی حیزبی دێموکرات و دکتۆر قاسملویان لە مەترسییەکانی ئەم کۆبونەوەیە ئاگادار کردبۆوە.

    داواکاری ئەوان ئەوە بوو کە حیزبی دێموکرات لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی چەکداری لە بەشی تورکنشینی نەغەدە خۆ بپارێزێ.

     لەسەر ئاستی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات کەسانی وەک محەممەد ئەمین سیڕاجی و کەریم حیسامی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئاکامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە ڕادەگەیەنن. بەڵام دکتۆر قاسملوو جوابی کەس ناداتەوە.[97]

    حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ناوەکەی دیارە کە هێزێکی نەتەوەییە، نەک حیزبێکی ژینگەپارێز یان سۆسیالیستی و فرە نەتەوەیی.

     کام عەقڵی سەلیم قەبوڵ دەکا حیزبێکی نەتەوەیی لە ناو نەتەویێکی جیاواز دا خەباتی نەتەویی بکات؟ خەبات بە شێوازی لەشکرکێشی، خۆپیشاندانی سەربازی و میتینگی چەکداری!

    هەر عەقڵێکی مامناوەند دەتوانێت پێشبینی بکات کە مانۆڕی چەکداری حیزبێکی ناسیۆناڵیست لە شارێکی دوو نەتەوەیی دا دەبێتە هۆکاری هەڵایساندنی ئاوری شەڕێکی درێژخایەنی نەتەوەیی.

    بەپێی گێڕانەوەی سولەیمان کاشانی چالاکی سیاسی شاری نەغەدە، لە یەکەم ڕۆژی شەڕ دا نزیکەی ١٠ کەس لە هەر دوو لا کوژراون.

      ژمارەی کەمی کوژراوانی ڕۆژی یەکەم ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هیچ کام لە لایەنە شەڕکەرەکان پلانێکی پێشوەختەیان بۆ شەڕ و کوشتار نەبووە.

       گردبوونەوەی حیزنی دیموکرات لە ناوچەی تورکەکان بەڕێوە چوە. تورکەکان لە سەربانی بیناکانیانەوە بەسەر گۆڕەپانەکەدا زاڵ بوون. ئەگەر تورکە چەکدارەکان پلانێکیان هەبوایە بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی تەواو، دەیانتوانی لە چەند خولەکی یەکەمدا سەدان چەکداری حیزنی دیموکرات و... بکوژن.

       بەڕێز سەعید کوێستانی دەگێڕێتەوە: "قەرە پەپاغی نەغەدە بە چەکەوە لە سەربان و کۆڵانان بوون و تەماشای ئێمەیان دەکرد. بە ڕاستی ئەگەر ئەو کات خەڵکیان کوشتبا زۆریان دەکوشت"[98]

     لە ڕاستیدا ئەم شەڕە دەرئەنجامی کاردانەوەی دەمارگرژی و ناڕازیبوونی تورکەکان بوو لە مانۆڕ و کۆبوونەوەی چەکداری پارتێکی ناسیۆنالیستی کوردی لە ناوچەی تورکنشینی نەغەدە.

    هەندێک لە سەرکردەکانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی پاکانە کردن بۆ دوکتور قاسملوو بەرپرسیارێتی ئەم کارە دەخەنە سەر شانی ڕەحمان حاجی ئەحمەدی. ئەمە عوزری خراپتر لە گوناحە.

    لەو سەردەمەدا حاجی ئەحمەدی نە تەنیا سەرۆکی حیزب نەبوە، بەڵکو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیش نەبوە. ئەگەر یەکێک بووبێت لە لایەنگرانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، هیچ لە بەرپرسیارێتی سەرکردە و کۆمیتەی ناوەندی حیزب کەم ناکاتەوە.

       سەعید کوێستانی دەڵێ: "من و مەلا محەمەدی خزری دژی کۆبونەوەی ئاوا لە گەڕەکی حەجەمان بوین.[لە لاپەڕەکانی دواتر دا ڕوونی دەکاتەوە کە بە کردەوە بۆ گۆڕینی جێگاکە هەنگاوی پێویستیان نەناوە] ڕەحمانی حاجی ئەحمەدی وەک مشاوری کۆمیتەی ناوەندی حیزب گوتویەتی برادەرانی کۆمیتەی ناوەندی پێیان خۆشە لە گەڕەکی حەجەمان بگیرێ"[99]

     سەعید کوێستانی: "[دوای شەڕی نەغەدە] حیزب بۆ هێندێک پرسیار ڕۆژێک ئەندامانی کۆمیتەی شارستانی نەغەدەی لە دەفتەری حیزب لە مەهاباد کۆ کردنەەوە. دوکتور قاسملو لە گەڵ کاک حەمەدەمین سیڕاجی بەشداری کۆبونەوەکە بوون.

     سەعید کوێستانی دەڵێ: " پێم وایە بە گشتی هەموو لایەک لەو ڕووداوە بەشدار بوین. بە تایبەت ئەندامانی کۆمیتەی شارستانی نەغەدە"[100]  سەعید کوێستانی بەم قسانەی لێفەیێکی ئەستوری بە سەر داداوە و هیچ لێکدانەوەیەکی لە سەر ئەم ئیستڕاتیە کارەساتبارە نەکردوە تا ببێتە ئەزمونی دواڕۆژ و دووپات نەکرێتەوە. 

     چل و شەش ساڵ دوای ئەم کارەساتە، کوردی ڕۆژهەڵات بە گشتی و کوردی نەغەدە بە تایبەتی دەبینن کە ئەم برینە لە جیاتی ساڕێژ بوونەوە چڵکی هەڵێناوە. بۆیە لە گەڵ خوێن، کێم و زوخاوی لێ دەڕژێ...

ئیستراتێژی "مشک و پشیلە" دیاری د.قاسملوو بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی (کۆنترۆڵ کردنی نەتەوەی کورد لە لایەن نەتەوەی تورک)

    دکتۆر قاسملوو بە ئیستراتێژی "مانۆڕی چەکداری، ترساندن و دەرپەڕاندنی تورک لە ناوچە دوو نەتەوەییەکان" دیارییەکی زۆر بەنرخی بە حکومەتی تازەی تاران بەخشی.

    ئەم ئیستڕاتژیەی دوکتور قاسملو بوو بە هۆی لە دایک بوون و تیۆریزە کرانی ئیستراتێژی  "کۆنترۆڵ کردنی نەتەوەی کورد بە دەستی نەتەوەی تورک"

یەکێک لە پێشمەرگە کۆنەکان و نزیک لە د.قاسملو بە ناوی ک.ج کە خۆی بەشداری شەڕی نەغەدە بوە، دەگێڕێتەوە:    " بڕیار بوو دوای نەغەدە کۆبوونەوەی هاوشێوە لە هەموو شار و ناوچە تێکەڵاوەکانی تورک-کورد بەرێوەبچێت(شاهیندێژ، تەکاب، خوی، ماکۆ، سەلماس، ورمێ، پۆلدەشت، چالدێران و...)

فارس واتەنی " تو خود حدیث مفصل بخوان از این مجمل" لێرە دا بۆمان ڕوون دەبێتەوە میتینگی نەغەدە هەڵەیەکی تاکتیکی نەبوە. بەڵکە قۆناغی یەکەمی ئیستڕاتێژی کارەساتباری دوکتور قاسملو بوە بۆ چاوترسێن کردن و دەرکردنی ئازەریەکان. 

دوکتور قاسملووی باسەواد و دونیا دیدە شەست ساڵ دوای سمایل ئاغای بێسەوادی سەرۆک خێڵ، هەمان ئیستڕاتژی تۆقاندن و دەرکردنی نەتەوەی تورک لە ناوچە تێکەڵاوەکان پەیڕەو دەکات.   کۆماری ئیسلامی ئێران لە دڵی ئیستڕاتێژی شکست­خواردوی دوکتور قاسملو[101] ستراتیژی زۆر کارا و هەمیشەیی خۆی دۆزییەوە(ئیستراتیژی مشک و پشیلە)

    دەوڵەتی ناوەندی لەلایەک پێگە و کاری بۆ تورک دۆزیەوە، لەلایەکی ترەوە لەڕێگەی تورکەوە بزووتنەوەی کوردی کۆنتڕۆڵ و سەرکوت کرد. به پێی ئه م ئیستراتێژیه له ماوه ی 45 ساڵی ڕابردوودا تورک هێزی پێویستیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کوردستان دابین کردوە..

    ئێستاش دوای ٤٥ ساڵ بە سەر تێپەڕبوونی شەڕی نەغەدە ٩٥%ی پۆستەکانی ئیداری، ماڵی، دادوەری و ...ی پارێزگای ورمێ لە دەست نەتەوەی تورک دایە. لە حاڵێکدا کە ژمارەی دانیشتوانی تورک کەمترە لە ٤٠%ی پێکهاتەکانی ئەم پارێزگایە . 

     کورد بونە کۆلبەر و تورک بونە پاسەوانی سنوری. کورد بونە زیندانی، تورک بونە زیندانبان، بازجو، قازی قازی و دادستان. کورد بونە قاچاغچی، کۆڵبەر و کارگەری کورەخانە، تورک بونە دەرەجەدار و ئەفسەری ئەرتەش، هێزی ئینتزامی، پۆلیس و کارمەندی ئیدارەکان. هەزاران خوێندکاری کوردی دەرچووی پزشکی و زانکۆ گرینگەکانی ئێران لە لایەن دەستەی گوزینشی عەقیدەتی تورکی ڕەد کراونەوە و توشی بێکاری و خەمۆکێ و هەژاری و ... بون. خەرجییەکانی حکومەتی ناوەندی بۆ ژێرخانی ئابووری، وەبەرهێنان، و خزمەتگوزاری بەشی کوردنشین زۆر کەمتر بوە لە بەشی تورکنشین...

 لەو کاتەوە تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت پارێزگای ورمێ بۆتە موستەعمەرەی ڕانەگەیێنراوی پان­تورکەکان...

٧- شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی

دەبوایە لێرەدا باس لە شەشەمین نموونەی مێژووییی ڕۆڵی کارەساتباری سەرکردە کوردەکان  بکەین لە بەردەوامبوونی شکست و ناکامی گەلی کورد. بەڵام شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی کتێبێکی مێژوویییە کە سەدان ڕوداوی مێژوویی تێدایە.

شەرەفخانی بەدلیسی خزمەتێکی گەورەی بە گەلەکەی کردووە. بە راستیش وتراوە کە "شەرەفنامە هیچ هاوتایەکی نییە، نە پێش خۆی و نە دوای خۆی". بۆ شارەزایی لە مێژووی کوردستان، خوێندنەوەی ئەم کتێبە گرنگی تایبەتی هەیە.

لێرەدا لەگەڵ ڕێز و سوپاسگوزاری بۆ شەرەفخان بەدلیسی سەبارەت بەو گەنجینەی بەنرخە کە بۆی بەجێی هێشتوین، پێم باشە ناوێکی­تر بەم کتێبە بدەم. ناوێک کە گوزارشت لە ناوەڕۆک و پەیام و وانەکانی ناو کتێبەکە دەکات.  

ناونیشانی هەر شتێک دەبێت لەگەڵ ناوەڕۆک و سروشتی خۆیدا بگونجێت. وەک چۆن ناتوانین بە دەشتێک بڵێین شاخ، ڕووبارێک بە گڕکان و مەڕێک بە کەمتیار و سەگێک بە هەڵۆ ناودێر بکەین.

لێرە دا بۆ ئەم کتێبە بەنرخە دوو ناو پێشنیار دەکەم تا بزانم کامیان پەسەند دەکرێت.

1- شەرمنامە 2- بێ­شەڕەفنامە

خوێنەری بەڕێز تکایە پەلە مەکە لە حوکمدان. ئامانجم سووکایەتیکردن بە گەلەکەم یان نوسەرەکە یان کتێبەکە نیە. من میللەتەکەمم خۆشدەوێت، بەڵام لە ئاست دوژمنانی ناوەوە و دەرەوەی گەلەکەم ناتوانم بێتەفاوەت بم.  

تۆش پێویستە یەکجار لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی زۆرینەی گەلی کورد ئەم کتێبە بخوێنیتەوە. ئەوکات بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەگەڵ من هاوڕا دەبیت کە ساویلکەیی، نەزانی، خۆخۆری، دوشمنکاری ناوخۆیی و براکوژی سەرۆک عەشیرەت، ئاغاوات و بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان زیاتر لە ٦٠٪ی نێوەرۆکی ئەم کتێبە پێک دەهێنن.

جگە لەم دوو وشەی"شەرمنامە" و بێشەڕەفنامە" نەمتوانی ناونیشانێکی تر بدۆزمەوە کە ڕەنگدانەوەی سروشت و هەڵسوکەوتی ئەو سەرکردە و ڕێبەرانەی کورد بێت. خوێنەری بەڕێز، ئەگەر ناونیشانێکی گونجاوتر دەزانیت، تکایە لێرە بینووسە...

٨- شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی (1961-1975)

بنەماڵەی بارزانی "بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" ڕێبەرایەتی دەکەن و بوونەتە مەرجەعی تەقلیدی کوردایەتی چوار پارچەی کوردستان. بۆیە ناسینی مێژوو و ماهیەتی ئەم بنەماڵەیە گرینگی تایبەتی هەیە.

لە مێتۆدی مێژووناسی زانستی دا هەر ڕووداوێکی مێژوویی لە چوارچێوەی جوگرافی، کەلتووری، ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی سەردەمی خۆی دا لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێ. لە درێژەی وتارەکەدا وێنەیێک لە ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵکی باشوری کوردستان پێش چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم دەخەمە ڕوو.

كوردی باشور تا کودتای ١٩٥٨ی عەبدولکەریم قاسم، لە ژێر سیستەمی دەرەبەگی و عەشیرەتی دا دەژیا. دێ‌نشین و جوتیاری برسی و ڕەش و ڕوت، كە زۆرینەی خەڵكی كوردستانی پێك دەهێنا؛ لە ژیر ستەم و زۆرداری شێخ، ئاغا و بەگ دا بوو. خەڵک ناچار دەکران بەدانی سەرانە، مڵكانە، سوغرە، سورانە، سمتانە، هێلكانە و لە هەندێ ناوچەش هەر كچێ شوی بكردایە، دەبو یەكەم شەوی بوكێنی، ببرایە بۆ سەرجێیی لە گەڵ ئاغا. عەشیرەتەكان بۆ تالان و ڕاو و ڕوت، لەشكریان دەكردە سەر یەكتری. مەڕ، گاگەل و دانەوێڵەیان بە تاڵان دەبرد و كوشتار و ماڵ وێرانی لێ دەكەوتەوە..

چینی ژێردەست هەرچەند لە سایەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و عەشیرەتی دەچەوساویەوە و ماف خوراو بوو؛ بەڵام مەیل و خۆشەویستی بۆ ئاغا و عەشیرەتەكەی هەبو. لەبەر ئەوەی لەدەرەوی عشیرەتەکەی پارێزراو نەدەبوو. ژیانی خەڵكی ڕەش و ڕوت لە "مەمرە و مەژی" زیاتر نەبو. لەو سەردەمەدا زۆرینەی كورد هۆگری بۆ گەل، خاك و نیشتمان نەبو.

دوای سەركەوتنی شۆڕشەكەی "عەبدولکەریم قاسم" بە پشتیوانی كەسانی ڕووناکبیر و پێشكەوتن‌خواز، هەلێکی زێڕین بۆ کورد و گەلانی ئێراق هاتە پێش(١٩٥٨). خەڵكی عیراق و كوردستان لە هەمو شارو شارۆچكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد:

هێزەكەمان ماركسیە

دژی ئیقتاع و ڕەجعیە

هێزەكەمان هێزی گەلە

هی كرێكارو ڕەنجبەرە

فەلاح زەوی خۆیەتی

ئاغا باوكە ڕۆیەتی

لە هەڵەبجە پارتی لەوسەردەمەدا پشتیوانی ئاغەوات و دەربەگ بوون دژ بە ئیسلاحی زراعی بۆ ئەمەش خەڵکیان بەناوی کافرییەوە لەدژی شوعییەکان هانداوە. ئەوکات لەهەڵەبجە خۆپیشاندان کراوە و دروشمەکان ئەمانە بوون:

فەلاح عەرزی خۆیەسی

دەرەبەگ باوکە ڕۆیەسی

فەلاح عەرزی کێڵاگە

دەرەبەگ قوڕی پێواگە.

بەشێک لە بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلا ڕەسوڵی پێشنەماز سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی باشوری کوردستان:

«  بەدوای هاتنە سەرکاری زەعیم عەبدولکەریم قاسم دا و گەرانەوەی بارزانی نەمڕ، دوای نێزیک بە دوازدە ساڵ؛ و پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول؛ بە هۆی دەسەڵات وپشتیوانی حیزبی شیوعی عیراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تین بۆ هاتبوو. کار گەیشتبۆ ئەوەی کە موڵکەکانیان بە گوڕیسی لە نێوو وەرزێڕەکان دابەش کەن. بە تایبەتی لە دەڤەری پشدەر، ڕانییە، قەزای دووکان و بیتوێن دا. چەند کەس لە میراودەلیەکان، شێخ حوسێنی بۆسکێن، کاک هەباسی مامەند ئاغای سەرکەپکان و مام کوێخا سمایلی تەلان، بڕیار دەدەن بچنە بەغدا بۆ ڵای عەبدولکەریم قاسم؛ بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیێک بدۆزنەوە. کاتێ دەچنە بەغدا، چەند جار داوای دیتنی عەبدولکەریم قاسم دەکەن؛ ڕێگایان نادا. پاشان هەباس ئاغا کە دۆستایەتی لەمێژینەی لەگەڵ بارزانی دەبێ، پێشنیار دەکا سەردانی بارزانی بکەن. کاتێ بارزانی ڕێگایان دەدا بە هەموویان داوا لە بارزانی دەکەن چیتر ئاوا دانەنیشێ و بۆ هەقی کورد! وەشاخ کەوێ»

مام جەلال تاڵەبانی لە کتێبی دیداری تەمەن، سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ دەڵێ:

«...ماوەیێک پێش هەڵگیرسانی شۆڕش،عەشایری کورد لە زۆر شوێنی کوردستاندا، بە هاندانی مەلا مستەفا هەڵسابون.     لە ناوچەی سلێمانی عەشایەری جاف، لە ناوچەی سورداش، بازیان، هەمەوەند، حاجی برایمی چەرمەگا، حاجی قادری سمایل عوزێری، شێخ تەیفوری سەرگەڵو، کوێخا سمایلی تەلان، شێخ مەحمودی کارێزە، لە ناوچەی شارباژێڕ و خۆشناوەتی و شاخی سەفین کۆمەڵێک عەشایەری‌تر هەڵسابون.     ئەوەی ڕاست بێت، ئەو ئاغایانە لە دژی ئیسلاحی زەراعی دروست بون. پارتی لە گەڵ ئیسلاحی زەراعی بو، بەڵام مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەراعی بو. مەلا مستەفا پشتیوانی ئەو ئاغایانەی ئەکرد، دژ بە یاسای ئیسلاحی زەراعی و بە کارێکی خراپ و بە خیلافی شەرعی ئەدایە قەڵەم[102]

دوکتور قاسملو و عەبدوڵا جەسەن زادە لە کتێبی "خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد": «ساڵی ١٩٦١ هیندێک لە دەرەبەگەکانی کورستانی عێراق کە لە بەرنامەی ئیسڵاحی ئەرزی ڕیژێمی (عبدالکریم قاسم) ناڕازی بوون دەستیان دایە چەک و چوونە شاخی، پاش ماوەیەک پارتی دیمورکاتی کوردستان سەرۆکایەتی بزووتنەوە چەکداریەی گرتە دەستی خۆی درووشمی نەتەوایەتی خودموختاری بۆ کوردستان هەڵگرت»[103]

     مەلا مستەفا بارزانی کە باکگراوندی (پاشخان) شێخایەتی، سەرۆک خێڵیەتی و ئاغایەتی هەبوو، لە لایەن ساواکی شای ئێران و ئیسرائیل کرا بە ڕێبەری ئاغا و مڵکدارەکانی ناڕازی لە ئیسڵاحی زیراعی و چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم[104] (١٩٧٥- ١٩٦١)

 شای ئێران، ئیسڕائیل، ئینگلیس و ئامریکا لە ڕێگای دوو پێلان توانیان دەوڵەتی عەبدولکەریم قاسم بڕوخێنن

١- لە کوردستان مەلامستەفایان کردە ڕێبەری ئاغاواتی ناڕازی لە ئیسلاحی زەراعی(دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران) و لە ژێر ناوی کوردایەتی، بەم شێوازەی خوارەوە شۆڕشی کۆنەپەرەستانەی ئەیلولیان هەڵگیرساند.

عیسا پژمان میعمار و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١

شۆڕشی ١٤ی تەموزی١٩٥٨لە عێراق سەری گرت و سیستمی پاشای ڕوخا و کۆماری جێگەی گرتەوە. بەڕەزامەندی عبدولکەریم قاسم ڕێکاری گەڕانەوەی مەلامستەفا لە سۆڤیەتەوە بۆ عێراق دەستپێکرد. دوای گەشتنەوەی بە عێراق لە شاری بەغداد نیشتەجێ بوو.

لەم کاتەدا دەبێت دەسەڵاتی ئێرانی بۆ تێکدانی ئارامییەکەی عێراق دەکەونەکار.

عیسا پژمان، کوردێکی خەڵکی سنەیە و لە دەزگای(سازمانی ئاسایشی پاشایەتی ئێران ـ ساواک)وەک ئەفسەر دەستبەکار دەبێت. ئەو بە هۆی لێهاتوویەکەیەوە لەلایەن ساواک و خودی محمد ڕەزا شای ئێرانەوە ڕادەسپێردرێت بۆ نزیکبوونەوە لە کوردانی باشووری کوردستان و هاندانیان دژی عبدولکەریم قاسم و تێکدانی ئارامی عێراق.

عیسا پژمان پێشنیازی خۆی بۆ پەسەندکردنی بیرۆکەکەی دەنووسێت: "بە زووترین کات و بەر لەوەی هەل و دەرەتان لە دەست بچێت، لەگەڵ ڕابەران و گەورە پیاوانی کوردی حیزبی عێراقی وتوێژ دەست پێبکرێت، ئەوانە دنە بدرێن لە بەغدا بڕۆنە دەرێ و بچنە مەڵبەندەکانی باکوور و لە ناوچەیەکی شیاودا دەست بکەن بە کۆکردنەوەی لایەنگرانی خۆیان."

سەرەتا ڕاپۆرتی خۆی بەناوی (گەڵاڵەی پیرۆز)ئامادە دەکات و بە محمد ڕەزاشای دەدات هەتا واژۆی پەسەندی خۆی لەسەربکات.

 پژمان بە محمد ڕەزا شا ڕادەگەیەنێت: "ئەگەر ڕێبەرانی پارتی دیموکرات پێشنیازی ئێمە وەربگرن بە سودی ئێمە و دەتوانین زۆریان کەڵک لێوەرگرین. لەسەرەتاوە هەندێکیان کۆمەک دەکەین، ئەگەر باش جوڵانەوە یارمەتییان دەدەین، دەنا لێیان دەبڕین. تازە ئەگەر چەند دانە تفەنگی بڕنەو، کە هەزاران لەوانە لە عەمبارەکانماندا بێ کەڵک کەوتوون، یان چەند ملیۆن فیشەک و کەمێکیش پارە، ئەوەندە بۆ ئێمە گرنگ نیە لەو بابەتەوە یارمەتیان بدەین، ئەمە تاقیکردنەوەیەکە تا بزانین چەندەیان کەڵک لێوەردەگرین."

دوای گفتوگۆی شا و پژمان لەسەر پرۆژەکە و کارکردن لەسەری، عیسا پژمان ڕێگای باشووری کوردستان دەگرێتەبەر.

ئەو سەرتا بۆ سەرگرتنی کارەکەی بەڕێگەی قاچاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێتە شاری کەرکوک و لەوێ چاوی بە عومەر دەبابە دەکەوێت و ڕاسپارەی خۆی بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و سیاسی پارتی و خودی مەلامستەفاش دەنێرێت و چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەوان دەکات، عومەر دەبابە بۆ بەغدا و عیسا پژمانیش بۆ تاران دەگەڕێتەوە.

ئامانجەکەی پژمان هاتەدی و سەرانی کوردی لەبەغدا بە پێشنیازەکەی ڕازی دەبن، وەک پژمان دەنووسێت: "دوای چەند ڕۆژ ئاگاداربووم، کە مەلامستەفا بەبیانووی جەژنی قوربانەوە چووەتە مەڵبەندی بارزان و هەروەها بەرپرسانی دیکەش بەبیانووی جۆراوجۆر گەڕابوونەوە بۆ باکوور، یان لە بەغدا خۆیان حەشاردابوو."

سەرەتای هاوکارییەکانی ساواک بۆ جوڵانەوە کوردییەکە، دەنووسێت: "بە ناردنی چەک و پارە دەستی پێکرد، لەگەڵ دابینکردنی دەرمان و پزیشک بۆ چارەسەرکردنی برینداران و نەخۆشەکانی ناو پێشمەرگە. دواتریش دەزگایەکی گەورەی بێسیم بۆ پەیوەندی نێوان سەرانی پارتی و تاران دامەزرا و کەوتەکار. ئەم بێسیمە لەگەڵ بەرپرس و یاریدەدەری و لەگەڵ کەلوپەلی پێویست ئامادەکرا و بەڕێکرا بۆ ناوچەکەیان. بۆ دڵنیایی محمد ڕەزاشا و گەرەنتی هاوکارییەکانیان بۆ دەسەڵاتی ئێرانی لەبەرامبەر هاوکارییەکانی ئەمان بۆ شۆڕشەکەیان، عیسا پژمان دەچێتە دیداری مەلامستەفا لە بەرزاییەکانی شیرین، کە جێگای مانەوەی بووە و نووسیویەتی: "لە مەلامستەفام ویست بۆ دڵنیایی شا و بەرپرسانی سەرەوەی ئێران پشتی قورئانم بۆ مۆربکات و سوێندی وەفاداریم سەبارەت بە شا و دەوڵەتی ئێران بۆ بخوات. مەلامستەفا وتی: من مەردم، بەڵێنێ کە داومە سەد قات پتر لە بەڵگە و سەنەد جێگایی دڵنیاییە، هەرچەند ئەگەر پێتوایە باشە ئەوەش دەکەم. منیش بێ یەک و دوو قورئانێکم پێ بوو لە کیفەکەم دەرمهێنا و شتێکم لەم بوارەدا نووسی کە باسم کرد، پێمدا هەتا واژۆی بکات. لە گەڕانەوەمدا بۆ تاران ناردم بۆ شا"[105]

٢- دەسگا جاسوسیەکانی ئامریکا، ئیسڕائیل و ئینگلیس لە بەغدا یارمەتی دارایی و ئیسخباراتی قەومی و بەعسیەکانیان دا بۆ کودتا. کودتاچیەکان توانیان لە هەلی مەشغوڵ بونی قاسم بە شەڕی کوردستان کەڵک وەرگرن و باشترین و خەڵکیترین حکومەتی ئێراقیان لە ناو برد.(١٩٦٣)

شەرمەساری مێژوو

    لە شۆڕشی ناسراو بە ئەیلول زۆرینەی کوردەکانی باشور بوونە بەشێک لە ئیستڕاتژی ساواک، سی ئای ئەی و مۆسادی ئیسرائیل لە دژی دەسکەوتەکانی نەتەوی کورد و گەلانی دیکەی ئێراق. بەم شێوەیە ڕێبەرانی کوردی باشور بوونە شەرمەزاری مێژوو.

 کوردی باشوور دوای شکستی دژە شۆڕشی ئەیلول توشی ئاوارەیی و کارەساتگەلێکی زۆر بوون. بەڵام مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی ژیانێکی شاهانەیان بۆ خۆیان فەراهەم کرد.[106] بەم شێوازە ناسیۆناڵیسمی کوردی بە زۆڵی لە دایک بوو و سیستەمی "کوردایەتی دیوەخان" لە جێگای "ناسیۆناڵیسم و نیشتمان‌پەروەری" دەرخواردی گەلی کورد درا.

چۆن مەلا مستەفا کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە؟

    تا ساڵی 1960 کوردی باشوور و کوردی ڕۆژهه­ڵاتی کوردستان له بواری شارستانیەت، بیر و کەلتور دا جیاوزایەکیان نەبوو. بەڵام ئێستا کوردی ڕۆژهەڵات سەد ساڵ لە کوردی باشور پێشکەوتووترن. مەلا مستەفا لە ماوەی ١٤ ساڵ(١٩٧٥-١٩٦١) کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە. بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی دابەزینی ئاستی وشیاری کۆمەڵگای باشور دوو نمونە دەخەینە ڕوو:

١- ڕەدوکەوتن و ژن‌هەڵگرتن

ڕەدوکەوتن و ژن‌هەڵگرتن ڕەسمێک بو کە لە کۆمەڵگای کوردەواری وەک دەرگایەکی بچوکی ناڕەسمی کچ و کوڕانی ئازاد دەکرد بۆ هەڵبژارتنی هاوسەر. مەلا مستەفا ئەم دەرگایەشی بەست و بە پێی قانون کەسانێک ئەم یاسایەیان پێشێل کردبایە، مەحکوم بە ئیعدام دەکران.

    هەرچەند حکومەتی مەلا مستەفا ساڵی ١٩٧٥ ڕووخا، بەڵام ئەم یاسایانە لە زەینی کۆمەڵگا دا ڕیشەی داکوتا و بوو بە کەلتور. دوای مەلا مستەفا، خەڵکی باشور خۆیان (باب- برا- ئامۆزا، مێرد و ...) بە کوشتنی کچ، خوشک و ژنەکانیان ئەم کەلتورەیان زیندوو ڕاگرت.

     لە ١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ٢٠٢٤ زیاتر لە بیست هەزار کچ و ژن بە دەستی کەس و کاریان کوژراون و یازدە هەزار ژنیش خۆیان سوتاندوە.[107]

    بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێچەوانەی باشور لە ٢٠١١ تا ٢٠٢٤ تەنیا 3 ژن بە هۆكاری كێشەی خێزانیەوە كوژراون. دوو بكوژیان هەڵهاتوونەتە هەولێر و لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە پارێزراون و سێهەم بكوژیش لە زینداندایە و سزای هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە.[108]

 

 

٢- شایی ڕەشبەڵەکی کوردی

مەلا مستەفا داب و نەریتی ڕەشبەڵەکی(شایی) کوردی حەرام و قاچاغ کرد. ئەم ڕەسمە لە دەورەی دایک¬سالاری بۆ کورد مابۆوە. لە شایی کوردی دا ژن هەڵدەبژێری کە لە دەستی چ کەسێک هەڵپەڕێ. ئەم جۆرە کەلتورانە بەشێک لە مافە زەوتکراوەکانی ژنانی بۆ ژنی دەگەڕاندەوە. مەلاکان لە ماوەی ١٣٠٠ ساڵ دا نەیانتوانیبوو ڕەشبەڵەک لە کەلتوری کورد بسڕنەوە. بەڵام مەلا مستەفا بە ناوی کوردایەتی لەم کارە دا سەرکەوتوو بوو.

کوردایەتی و دایکی نیشتمان

ئەزموونی باشور نیشانی دا، ئەگەر کوردایەتی دیوەخان لە چوارچێوەی هەر قەوارەیێک(خودموختاری، فیدڕاڵێ یان سەربەخۆیی) بە دەسەڵات بگا، کەمئەندامێکی قوڵە فیتنە، گرگن، سەر بە گێچەڵ، بە شڵتاغ  و "خائین بە دایکی خۆی" لێ ساز دەبێ؛ کە دایکی نیشتمان ڕۆژی سەد جاران لە داخانی دەمرێ. 

خوێنەری هێژا، لێم ببورە کە لەم وتارە لە دەستەواژەی ناحەز کەڵکم وەرگرتوە. بە ڕاستی هێچ واژەیێکی دیکەم نەدۆزیەوە پڕ بە پێستی ئەم کوردایەتیە بێ.

ئەگەر کورد وەک گەلانی وشیاری جیهان، نیشتمان بە دایکی خۆی بزانێ؛ ئاکاری وەک پاکسازی ڕۆژهەڵات بۆ ئێران، پاکسازی قەندیل بۆ تورک، ڕادەست کردنی ژنانی شەنگال بە داعش، داخستنی دەروازەی سیماڵکا بە ڕووی کوردانی ڕۆژئاوا،[109] کوشتنی هەزارانی وەک سەدیق ئەنجیری، سلێمان موعینی، ئەسعەد خودایاری، مەلا ڕەحیمی وەرتێ، دڵشاد ڕەسوڵی، قادر شەریف، خەلیل شەوباش، سەید ڕەسوڵی بابی گەورە، سەعید ئاڵچی، دوکتور شڤان[110]، دوکتور خالید، حوسێن بابە شێخی ئیزەدی، عەلی عەسکەری، مامە ڕیشە، بێریتان، ساڵح لاجانی و هاوڕێکانی چی کەمترە لە ڕەوشتی "لاقە کردنی دایک"؟

سەرچاوەی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان

    کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان ڕیشەی قووڵی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسیان هەیە. دەتوانین لە چوارچێوەی ناکۆکی دوو بەرەی ڕاستی سونەتی و چەپی نوێخواز شرۆڤەیان بکەین. درێژەی وتارەکە لێکدانەوەیێکی مێژوویی، فەرهەنگی و سیاسیە لە سەر ئەم بابەتە

کوردستان یەک نوێن و دوو خەونی جیاواز

     لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزوتنەوەی نەتەویی کورد تا ئێستا(١٠٠ ساڵ) دوو بیر و باوەڕی دژبەر(ڕاستی سوننەتی و چەپی نوێ­خواز) بەردەوام لە ململانێی ناوخۆیی دابوون. ئەم دوو ڕەوتە وەک دوو خەتی هاوتەریب(موازی) لە تەنیشت یەکدا چونە پێش.

    ڕەوتی ڕاستی سونەتی(بنەماڵەی بارزانی، دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان، زۆرینەی گروپەکانی ئیسلامی سیاسی سوننی) نوێنەری چینی سەردەست و دەسەڵاتخوازی کۆمەڵگای کوردن.

    ژینگەی ئابوری و فەرهەنگی بەرەی سیاسی ڕاستی سونەتی کوردستان لە درێژە کێشانی سیستمی پڕکۆت و بەندی پاشماوەی دەرەبەگایەتی، سوننەتگەرایی، ژێردەستەیی ژنان، داخراوی کۆمەڵگا و بنەماڵە، کۆنەپارێزی، جیاوازی چینایەتی، پلەداری سامان و دەسەڵات و پیاوسالاری دایە. بەڵام بە تام و بۆن و مەزەی کوردی.

    ئامانجیان سەروەری و دەسەڵات بە سەر کۆمەڵگای کوردیە. سیستەمێک کە زۆرینەی کورد ڕەعیەت بن و خۆیان ئاغا، کورد ئۆمەت بن و خۆیان ڕێبەر.

    خەونی بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵات[111] کۆپی کردنی سیستەمی نوێ­فیئۆداڵی،[112] مافیایی و کۆنەپەرەستانەی باشوری کوردستانە بۆ بەشی سونی نشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[113] 

ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵات چاوەڕوانن وەک ساڵی ١٩٩١ کە جۆرج بۆش سەرۆکی ئامریکا ئەرتەشی سەدامی لە باشوری کوردستان دەرکرد، ئێستاش تڕامپێک دەوڵەتی ناوەندی ئێران بڕوخێنێ، تا ئاغایانی کوردایەتی بە سڵاو و سڵاوات بگەڕێنەوە سەر سفرەی ئامادە(فارس گوتەنی "خوان یغما")  دەست بکەن بە ئاغایەتی بە سەر خەڵکی ڕۆژهەڵات.

   بەرەی کوردایەتی دیوەخان لە ساڵی ١٩٩١ کە دەسەڵاتی باشوری کوردستانیان گرتە دەست، ژێرخانی ئابوری باشوریان وێران کرد. هەرچی بۆیان دەفرۆشرا تاڵانیان کرد و لە ئێران بە حەراج فرۆشتیان. لە ماشێن و ئیمکاناتی ئیدارەکان، بەنداو، کارگە و کارخانە تا تەلی کارەبای شارەکان هەمویان تاڵان کرد.

   ئەگەر بۆشایی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵات بێتە پێش، بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، خەڵکی ڕۆژهەڵات توشی کارەساتێکی خراپتر لە باشور دەکەن. بەرق، گاز، گازۆڵ، بێنزین،ئاو، موچەی کارمەند و تەنانەت تەلێکی کابڵی بەرق بە حەواوە نامێنێ. بەڵام شەڕی براکوژی، شەڕی تورک، شەڕی مەزهەبی، تیرۆری ڕۆژنامەنوس، هۆگرانی ئازادی و دادپەروەری هەموو سنورێک تێدەپەڕێنن.

    ئاغای کوردی، ڕەییسی کوردی، وەزیری کوردی، ئاساییشی کوردی، شەپی کوردی، زیندانی کوردی، چەوسانەوەی کوردی، گەندەڵی کوردی، دەنگ‌دانی کوردی، تەزویری کوردی، مافیای زەوی‌خۆری کوردی، مۆڵی کوردی، ویلا و ژیلای کوردی. هەموی لە خزمەت چینی سەردەست و دەسەڵاتخوازی کوردی.

     لەم سیستەمە دا شایەرانی دیوەخان بە بەیت و بالۆرەی کوردی سابات و دیوەخانی ئاغایان دەڕازێننەوە و لە بەرماوی سفرەکەیان بەهرەمەند دەبن. 

 ئامانجی ڕەوتی چەپ و نوێخواز ؛بە پێچەوانەی بەرەی ڕاستی سونەتی؛ تێکدان و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی دابەشکاری چینایەتی، ڕەگەزی، قۆرغکاری دەسەڵات و ڕانتخۆریە.

    ماهیەتی چەپی سەردەم گۆڕینی بنەڕەتی سیستمی ئابوری، فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتیە. ئامانجیان ئەوەیە خەڵکی کورد لە ڕەعیەتی بگەنە پلەی شارومەندی ئازاد کە هیچ چین، حیزب، بنەماڵە و خێڵێک نەبێتە سەردار و سەروەریان. خەڵک لە چوارچێوەی سیستمێکی ئینسانی و دادپەروەرانە دا خۆیان سەرداری خۆیان بن. ئەم دوو بەرەیە خاوەنی دو خەونی دژ بە یەکن و نوێنەرایەتی دوو جەمجسەری جیاوازی کۆمەڵگای کوردستان دەکەن.

ئامانجی بەرەی سیاسی ڕاستی سونەتی کوردستان جێ­نشین­کردنی ستەمکاری کوردە لە جێگای ستەمکاری غەیرە کورد. ئامانجی بەرەی چەپ و نوێخواز نەهێشتنی ستەمکاریە لە هەر جل و بەرگێک دا بێ.

هەژاری کوردایەتی دیوەخان لە ئافراندن و داهێنانی فکری

لە سەد ساڵی ڕابردوو دا ڕێبەرانی بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردستان(لە شێخ و سەرۆک خێڵە بێسوادەکانی پێشوو تا ڕێبەرانی خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرای ئەمڕۆیان) هیچ داهێنانێکی فکری و مەعریفیان نەبوە.[114] بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم هەژاریە ڕوویان کردۆتە سەر خەرمان و بەرهەمی ئامادەی بەرەی چەپ و نوێخوازی کوردستان.

حەوت نمونە لە خەرمان دزی کوردایەتی دیوەخان

 

١- دەست بەسەرداگرتنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد

٢-لاسایی کردنەوە لە ناوی حیزب تا خودموختاری و فیدڕالیسم و ئاڵا

٣- تەقلیدی فیدڕالیسم

٤- خۆ بە خاوەن کردنی ئەدەبیاتی سیاسی نوێ"باشور، باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، یەک وڵات یەک خەبات"

٥- خۆ بە خاوەن کردنی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە پاییزی٢٠٢٢

٦- شەپۆل سواری "نەورۆزی نەتەوایەتی"

٧- خۆ بە خاوەن کردنی جامانە

سێ لە بناغەدانەرانی کۆملەی ژ.کاف لە ڕاستەوە: عەبدولڕەحمان زەبیحی، قاسم قادری، حوسێن فروهەر

١- دەست بەسەرداگرتنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد

لە ٢٥/٥/١٣٢١ (١٦-٨-١٩٤٢) کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لە مەهاباد لەلایەن شانزە ڕۆشنبیری چینی ناوەڕاستی مەهاباد و دوو چالاکی حیزبی هیوای کوردستانی عێراق (میرحاج و مستەفا خۆشناو) دامەزرا. پرۆفیسۆر عەباس وەلی سەبارەت بە بنەچەی چینایەتی ئەم گروپە دەڵێت: « کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لە ساڵی ١٩٤٢ لە شاری مەهاباد دروست بوو". ئەو کەسانەی ئەم گرووپەیان دروست کرد بە شێوەیەکی سەرەکی لە بورژوازی بچووکی شارەکان لە مەهاباد بوون. زۆربەیان ئەوانە بوون کە لە قوتابخانەکان کە لە سەردەمی ڕەزاشا خوێندویانە و دامەزراون. ئەم کەسانە بەگشتی یان لە فەرمانگە حکومییەکان کاریان دەکرد یان خاوەنی بزنسی بچووک بوون »

دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد مەرجی توندیان بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی دانابوو. لەوانە ڕێگە نەدان هاتنە ناوەوەی چینە باڵاکانی کۆمەڵگا (سەرۆک هۆزەکان، مڵکدارە گەورەکانی شار، فیۆداڵەکان، سەیدەکان، پیاوانی ئایینی کاریگەر و شێخەکان). چونکە ئەوان بە دروستی پێشبینیان کردبوو کە چینی سەرەوە ئەگەر ئەندامی ئەم ڕێکخراوە بن، دەتوانن دەست بەسەر سەرکردایەتیدا بگرن و کۆمەڵە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا  بە لاڕێ دا بەرن.

مەهاباد لە قۆناغی بۆشایی دەسەڵاتی ناوەندی ئێران (1945-1941) بە کردەوە لە ژێر دەسەڵاتی قازی محەمەد دا بوو. قازی محەمەد یەکێک لە بیست کەسایەتییە کاریگەرەکەی کوردستان بوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٣٢٠ چوون بۆ باکۆ.

تا سەرەتای ساڵی ١٩٤٥ داواکاری قازی محەمەد م بۆ پەیوەندیکردن بە کۆمەڵەی ژ.کاف بە هۆی دژایەتی عەبدولڕەحمان زەبیحی و زۆرینەی سەرکردایەتی کۆمەڵەوە شکستی هێنابوو. دواجار لە بەهاری ساڵی ١٩٤٥ یەکیەتی سۆڤیەت توانی قازی محەمەد بەسەر کۆملە دا بسەپێنێت. بەم شێوەیە  قازی وەک ئەندامی کۆمەڵە لە ژێر ناوی ڕێکخراوی بینایی وەرگیراوە.

دوای ئەوەی قازی بوو بە ئەندامی کۆمەڵە، پەیوەندی نێوان زەبیحی و قازی تاریکتر بوو. زەبیحی بۆ دوورکەوتنەوە لە توڕەیی و تۆڵەی قازی، ڕوو دەکاتە ژیانی نهێنی لە ماڵی هاوڕێکانیدا. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن قازی دەستگیر دەکرێت و زیندانی دەکرێت. دوای ١٥ ڕۆژ، هەژار موکریانی هاوڕێی نزیکی زەبیحی ڕەزامەندی قازی محەمەد وەردەگرێت بۆ ئازادکردنی زەبیحی. بەڵام ئەم ئازادییە زۆری نەخایاند. عەبدولڕەحمان زەبیحی لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ دوو سەرکردەی دیکەی کۆمەڵەی ژ.کاف بە ناوەکانی قاسم قادری و دلشاد ڕەسووڵی بە شێوەیەکی گوماناوی لە لایەن هێزەکانی شا لە باڵانیشی ورمێ دەستبەسەر و زیندانی کران. دوای هەشت مانگ لە زیندان ئازاد کران. لە غیابی ئەو سێ کەسەدا، فلتەرکردنی کۆملە لە بواری وەرگرتنی ئەندامی نوێدا لە کارکردن وەستا و زەمینە بۆ دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن فیۆداڵەکان و سەرکردەکانی عەشیرەتەکانەوە خۆشکرا.

٢- لاسایی کردنەوە لە ناوی حیزب تا خودموختاری و ئاڵا

    یەکیەتی سۆڤیەت دوای دامەزراندنی حیزبی دێموکڕاتی ئازەربایجانی ئێران، ڕۆژی یەکی خەزەڵوەری ١٣٢٤ (23/ 10/ 1945) لە موکریان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دامەزراند.

 شەست و دوو(٦٢) ڕۆژ دواتر٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ بە پەلە کۆماری خودموختاری مەهابادیان دامەزراند. قازی محەمەد لە وتاری ڕاگەیاندنی کۆمار دا بە یەک وشەش ناوی کۆمەڵەی ژ.کاف ی نەهێنا.[115]

     بە پێی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر بە پێچەوانەی ڕاگەیاندنی ڕەسمی، حیزبی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ دانەمەزراوە. بەڵکە لە ڕۆژی ١ی خەزەڵوەری ١٣٢٤ لە سەر دەستی ئاغاوات، سەرۆک عەشیرە و شێخ و دەرەبەگەکان و بە خنکاندنی کۆمەڵەی ژ. کاف دامەزرا.[116]  دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.کاف پەراوێز خران[117] و لە جێگای ئەوان مڵکدار، ئاغاوات، شێخ و سەرۆک عەشیرەکان بوونە وەزیر و کاربەدەستی کۆمار.[118] هەڵبژاردنی ناوی حیزب، ناوی کۆمار و ناوی خودموختاری لاسایی کردنەوەیەک بوو لە حیزبی دێموکڕاتی ئازەربایجان(تەورێز)

لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ١- ئاڵای کۆماری کوردستان  ٢- ئاڵای کۆماری کوردستان

لە پپێش­دا ئاڵای کۆماری کوردستان لەگەڵ ئاڵای کۆماری ئازەربایجان بەراورد بکەن.

شایانی باسە حکوومەتی قازی محەممەد ٤٠ ڕۆژ دوای حکومەتی پێشەوری دامەزرا. دەبینین ئاڵای کۆماری ئازەربایجان بە گۆڕانکاریەکی بچوک کراوەتە ئاڵای  کۆماری کوردستان. لە ماوەی ٦٢ڕۆژدا (لە ی1 خەزەڵوەر تا 2ی ڕێبەندانی 1324) سێ حاڵەتی کۆپیکردن ئەنجامدرا:

1- ناونیشانی"حیزبی دیموکراتی کوردستان" لە "حیزبی دیموکراتی ئازەربایجان"ەوە کۆپی کراوە.

2- کۆپی ناوی"کۆماری خودموختاری مەهاباد" لە "کۆماری خودموختاری ئازەربایجان

3- ئاڵای کۆماری کوردستان لە ئاڵای کۆماری ئازەربایجان کۆپی کراوە.

 

 دەبینین کە ئاڵای قازی محەمەد هەمان ئاڵای ئازەربایجان بوە کە جێگای ڕەنگی سوور و سەوزیان گۆڕیوە (ئاڵاکەیان سەروبن کروە) دووهێشوە ترێیەکەیان لابردوە، ڕووبان و گوڵە گەنمەکەیان هێشتۆتەوە، قەڵەمیان لە جێگای مەشعەل داناوە و ڕۆژی ئێرانیش کۆپی کراوە.

ساڵی ١٩٩٩ شێخ ئاغاکانی باشوری کوردستان گوڵە گەنم و قەڵەمەکەیان لە ئاڵای قازی سڕیەوە. چونکە هیچ نێوانێکیان لە گەڵ گوڵە گەنم وەک هێمای بەرهەم هێنانی ناوخۆیی و قەڵەم وەک هێمای زانست و پێشکەوتنخوازی نەبوو. بەرەی کوردایەتی دیوەخانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێ هیچ لێکدانەویەکی زانستی تەسلیمی  ئاڵا تەزویریەکەی کوردایەتی باشوور بوون.

 بە هەموو پێوەرێك ئەو ئاڵایەی ئێستای هەرێمی كوردستان، تەواو جیاوازە لەو ئاڵایەی سەردەمی قازی محەمەد لە ساڵی 1946 كە لە كۆماری كوردستان لە مهاباد هەڵكراوە، بۆیە ئێستا پرسیارەكە لەسەر ئەوەیە كە ئایا ئەو ئاڵایە ئەگەر ئاڵاكەی سەردەمی قازی محەمەدە بۆچی دەستكاری كراوە، كێ دەستكاری كردووە، " ئەگەر قازی محەمەد بە ئەمانەت داویەتیە دەست مستەفا بارزانی" بۆچی ئەو ئاڵایەی ئێستا نیە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان لەسەردەمی كۆتایی كۆماری كوردستان و دەستگیركردنی قازی محەمەد هیچ جۆرە بینینێك لە نێوان مستەفا بارزانی و قازی محەمەد روینەداوە و قازی محەمەد لە 23/12/1946 دەستگیركراوەو دوای زیاتر لە سێ مانگ لە 31/3/1947 لە سێدارە دراوە، لەو كاتانەشدا مستەفا بارزانی و بارزانییەكان لە مهاباد نەبوون لە شنۆ و نەغەدە نیشتەجێبوون، تەنانەت ( عەقید بەكر حەوێزی) كە ئەفسەر بووە لە سوپای كۆماری كوردستان و خەڵكی كۆیەیە لە كتێبەكەیدا بەناوی ( گەشتێك بە كۆماری مهاباد دا) ئاماژە بەوە دەكات كە دواینجار كە پێكەوە لەگەڵ مەلا مستەفا، قازی محەمەدیان بینیوە، هیچ ئەمانەتێكی نەداوە بە مەلا مستەفا. تەنها بە ئەوی وتوە: «ماشێنەكەی من بەرن و سودی لێ وەربگرن»، ئەویش جوابی داوەتەوە: «چاوم بەرایی نادات ماشێنی تۆ بەكاربهێنم و بۆ خۆت بیسوتێنە».[119]

٣- تەقلیدی فیدڕالیسم

حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران "خودموختاری" لە حیزبی دێموکڕاتی ئازەربایجان کۆپی کرد و دەیان  ساڵ بەبێ هیچ شیکارییەکی زانستی پێداگری لەسەر "خودموختاری" کرد.   دێموکڕاتەکان دوای پەنجا ساڵ لە دەیەی ١٩٩٠ی زایینی بە لاسایی­کردنەوەی پ.ک.ک "فیدرالیزم"یان لە جێگەی "خودموختاری" دانا و تا ئێستا تێی دا ماونەتەوە.

    بەڵام پ ک ک بە هۆکاری ماهیەتی پراگماتیستی خۆی توانای نوێبونەوەی هەبوو. دوای چەند ساڵ تێگەییشتن کە هەڵەیان کردوە. لە ئاکام دا لە فیدڕاڵیسمش پاشگەز بۆنەوە.

     لە شڕۆڤەی نوێیان دا بۆیان ڕوون بۆوە کە بە هۆی هەڵکەوتەی جوغرافیایی کوردستان، تێکەڵاوی و تێکچندراوی نەتەوەکانی ئەم جوغڕافیایە فیدڕاڵیسم ناعەمەلی و مەترسیدارە و دەبێتە هۆکاری شەڕی نەتەوەکان دژی یەکتر.

    لە جیاتی "فیدڕالیسم" داهێنانێکی نوێیان کرد بە ناوی "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک". لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆیان ڕوون بۆوە کە تەنانەت ئەم سیستەمەش (کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک) ناتەواوە و باگی[120] (bug) هەیە. بۆیە خۆیان لە چوارچێوەی ئەم داهێنانەش دا نەبەستەوە و بە پێی نیازی ڕۆژ گۆڕانکاری و نوێکاریان تێدا پێک هێنا.

     ئەم تیۆریەشیان بە ڕۆژ کردەوە و ناویان نا "خۆبەڕێوەڕی دیموکراتیک" کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆتە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کورد و پێکهاتەکانی دیکە.

     ئاپۆییەکانی سوریا ساڵی ٢٠١٥ "ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک" یان دامەزراند. ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ئامانجی خۆی بۆ کارکردن بە ئاراستەی "دامەزراندنی سیستەمێکی لامەرکەزی، عەلمانی و دیموکراتیک لە سەرتاسەری سوریا ڕاگەیاند.       ئێستا سیستەمی سوریای دێموکڕاتیک سەرەڕای بەربەستی زۆر و دوشمنایەتی تورکیا، سوریا،داعش، بارزانی و... سەرکەوتوترین نمونەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، یەکسانی مافی ژن و پیاو و دێموکڕاسی ڕاستەوخۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

٤- خۆ بە خاوەن کردنی ئەدەبیاتی سیاسی نوێ  "باشور، باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات

       هەر یەک لە دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان بە ناوی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بە سەر پارچەی خۆیان ناودێر کراون. وەک: حیزبی دێموکڕاتی (کوردستانی ئێران، کوردستانی ئێراق، کوردستانی سوریە، کوردستان تورکیا)

    ناوەرۆکەکەیان هاوتای ناوەکەیان بوە. هەر بۆیە تا دەیەی نەوەدی سەدەی بیستی زایینی ئەم حیزبانە لە ئەدەبیاتی سیاسی بۆ ناوهێنانی پارچەکانی کوردستان لە دەستەواژەکانی "باکور، باشور،  ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات" کەڵکیان وەرنەدەگرت.

   شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستان لە دەسپێکی خەباتیان(١٩٧٨) بە پێچەوانەی کوردایەتی سوننەتی خەباتی خۆیان لە چوارچێوەی شەڕێ چەکداری دا سنوردار نەکرد. لە گشت ئەم مەیدانانەی خوارەوە خەباتی بەردەوامیان کردوە:

کۆمەڵناسی، مێژوو، ئۆستورە ناسی، مۆسیقا، کەلتور، سوسیالیسم، ئاناڕشیسم، ژنۆلۆژی، ئێکۆلۆژی، ژینگە پارێزی، زمان، تانانەت ئافراندنی زمانی نوێی کوردی بە ناوی سۆرمانجی(تێکەڵاوێکی سۆرانی و کرمانجی کە هەر دوو ئاخێوەرانی سۆرانی و کرمانجی لێی تێدەگەن) 

یەکێک لە مەیدانەکانی خەباتیان بەرزکردنەوەی کەسایەتی تێکشکاوی کورد بوە کە هاوزەمان تێک شکاندنی ئەدەبیاتی سیاسی دەوڵەتانی حاکمی ناوچەکەشە. لەم ڕێبازە دا دروشمێکی نوێیان ئافراند:

 "باشور، باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، یەک وڵات یەک خەبات"

     شۆڕشگێڕانی باکور لە جێگای "کوردستانی تورکیا، کوردستانی ئێراق، کوردستانی سوریا، کوردستانی ئێران" دەستەواژەی نوێیان دەکار هێنا کە باری مانایی و هەڵوێستی نەتەوەیی و سیاسی تێدا دەبینرا. 

        لە دەیەی هەشتای سەدەی بیستەم دەستەواژەکانی "باکوری کوردستان، باشوری کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان" لە ناو ئەدەبیاتی سیاسی کورد دا جێگیر بوون.

      لە دەیەی نەوەدی سەدەی بیستەم دا، کوردایەتی دیوەخان لە چوار پارچەی کوردستان دوای تێپەڕینی پەنجا ساڵ لە تەمەنیان، بە لاسایی کردنەوەیێکی ناشیانە ئەم دەستەواژانەیان هێنایە ناو ئەدەبیاتی حیزبی خۆیان. بەڵام لە جیاتی پێزانین و سوپاسگوزاری، هەر بەم ئەدەبیاتە بە سەر خوڵقێنەرانی ئەم دەستەواژانە دا دەڕشانەوە. 

 

گفتوگۆیەکی سەرنج ڕاکێش

ڕۆژێک لە گەرمەی شۆڕشی "ژن، ژیان ئازادی" دا، لاوێکی مەهابادی لایەنگری کوردایەتی سوننەتی لە سەرەی نانەواخانە بۆ دوو کەسی دیکە قسەی دەکرد و دەیکوت:" ئێرە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، حیزبێکی باکوری کوردستان هەقی نیە لە ڕۆژهەڵات فەعالیەت بکا، جێگای حیزبی باشور لە باشوری کوردستانە، جێگای حیزبی ڕۆژئاواش لە ڕۆژئاوای کوردستانە"

پیرە پیاوێکی گۆچان بە دەست وەجواب هات وتی: " ڕۆڵە ئەم باشور و باکور و ڕۆژئاوا و ڕۆهەڵاتە لە کوێ فێر بووی؟

لاوەکە وتی: "جا خۆ مامە گیان منداڵیش ئەو کەلیماتانە دەزانن" 

مامە پیرە: "لە جیاتی تەماشای تەلێویزیۆنی ڕووداو بکەی، باشترە کتێب بخوێنیەوە بە تایبەت مێژوو"

لاوەکە: "مێژوو کای کۆن بە با کردنە، دەردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرمان ناکا"

مامە پیرە: " ئەگەر مێژووت خوێندبایە، دەتزانی  ئەم باشور و باکور و ڕۆژئاوا و ڕۆهەڵاتە لە پ ک ک فێر بووی.

لاوەکە: " ئەمن قەت چاو لە تەلێویزیۆنی ئەو جاشانە ناکەم.

مامە پیرە: " ئەو کەسانەی بوونە مەرجەعی تەقلیدی تۆ، خۆیان لە پ ک ک فێری ئەم دەستەواژانە بوون. قەدیمی گوتویانە کانیەکی ئاوت لێی خواردەوە بەردی تێ­ماوێ.

لاوەکە: " ئەمن قەت لە کانی ئەوانە ئاوم نەخواردۆتەوە"

مامە پیرە: " دەزانم ئاوی سەرچاوەکەت نەخوادۆتەوە، بەڵام هەر ئاوی ئەم سەرچاوەیە کە کەسانی دیکە خۆیان پێی شتوە و بە پیس و قووڕاوی گەییشتۆتە تۆ. هەر بۆیە ئێستا ئەو کەلیمانە بە سەر خەڵکی دیکە دا دەڕشێیەوە"

لاوەکە: "بە خوڵای ئەتۆش جاشی"

 ٥- خۆ بە خاوەن کردنی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە پاییزی٢٠٢٢

 

  ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ٢٠٢٢ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێکرد. [121] ئەم بزووتنەوەیە گەورەترین وەرچەرخانی مێژویی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گشت ئێران تۆمار کرد. دەسکەوتەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ گەلانی ئێران زیاترە لە کۆی گشت بزووتنەوەکانی ٤٣ ساڵ پێش خۆی.[122]

بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە نێوەرۆک دا چەپ، دادپەروەر، نێونەتەوەیی، ئاشتی خواز و بێ‌توندوتیژیە. رەوتی راستی سونەتی کوردستان(بە تایبەت حیزبی دێموکڕات) ئەم بزووتنەویەی وەک مەترسیەک دیت بۆ کەم بوونەوەی جەماوەری لایەنگریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بۆیە لە یەکەم ڕۆژ ڕا هەموو توانای خۆیان دژی ئەم بزووتنەوەیە وەگەڕ خست.

دوشمنایەتی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" لە شەش قۆناغ دا:

A. دوشمنکاری کورد و ئێرانی- ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ لە سەر گۆڕستانی ئایچی سەقز لایەنگرانی کوردایەتی دیوەخان نە تەنیا دەنگی خۆیان تێکەڵی جەماوەر نەکرد بۆ گوتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازدی" ، بەڵکە بۆ لابردن یان کەم ڕەنگ کردنەوەی ئەم دروشمە، دروشمێکی ئابڕووبەرانە و پڕ لە دووبەرەکی و دوشمنکاریان دەگووتەوە: "داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی ژینامانی" بڕوانە ئەم لینکە: https://youtu.be/MlGhuPdrqD8?si=GhuzO9VZ9WmclTGG

ویستیان بەم دروشمە کورد لە گەلانی دیکەی ئێران داببڕن. بەڵام گەلانی ئێران بە خوێنی خۆیان برایەتیان بۆ کورد سەلماند و پیلانی دوشمنایەتی گەلان پوچەڵ کرایەوە.[123]

B. گۆڕینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"- ویستیان لە ڕێگای هەندێک مێدیا و پەیجی سێبەریان بیگۆڕن و بیکەن بە " ژینا، کوردستان، ئازادی" بەڵام سەری نەگرت. بۆ نمونە بڕوانە ئەم پەیجەی سێبەری دێموکڕاتەکان بە ناوی "کوردانە"

C. لۆمپەنیسمی سیاسی- دوای شکستیان لە گۆڕین یان کەمڕەنگ­کردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێگای لۆمپەنیسمی سیاسی هاتنە مەیدانی عەوامفریوی بۆ ناشیرین کردنی خوڵقێنەران و پێشەنگانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان ئازادی"

چەند کۆنەساواکی و جاسوسی وەک "حامید گەوهەری" و "عەلی جەوانمەردی"[124] ڕاسپێردران تا شایەعەیێک بڵاو بکەنەوە و بڵێن جەماعەتی قەندیل هێزێکی خۆیان ناردۆتە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕشی ئێران بۆ سەرکوتی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی".[125] بەڵام بێجگە لە کەسانی گەوج و نەفام و مریدەکانی خۆیان کەس باوەڕی پێ‌نەکردن.


 

D. وتاری تەفزیۆنی- ڕێبەرەکانیان(خالید عەزیزی، حەسەن شەڕەفی، مستەفا هیجری و...) لە وتاری تەلەفزیۆنی دا وتیان ئەم دروشمە لە پێشدا هی ئێمە بوە.[126]

     پێیان وابوو “ژن، ژیان، ئازادی” وەک ئافتاوە کاڵایەکی مادیە و دەتوانن بیدزن و تاراتی پێ بکەن. بەڵام لە جیاتی تارات زوڕنایان پێ لێدا، ئەویش لە کونی گەورەی ڕا.

  دیتیان ئیدعای خاوەندارێتی “ژن، ژیان، ئازادی” بێ بەڵگە قبوڵ ناکرێ. دیوانی هەموو شاعیرەکانیان پشکنی بەڵام بە غەیری قژ، لێو،مەمک، سینگ، سمت، کوڵمە، لەنجە و لار، چاوی خومار، کەمەری باریکی ژنان هیچیان بۆ ساغ نەبۆوە.

لە مێژووی زارەکی دا هیچ بەیت و بالۆرەی کوردی نەما کە نەیپشکنن، بەڵام بە غەیری وتە بەناوبانگەکەی مەلا مستە فا بارزانی هیچیان نەدۆزیەوە کە تێڕوانین و فەرهەنگی کوردایەتی دیوەخان سەبارەت بە جێگە و پێگەی ژن نیشان دەدات.

مەلا مستەفا وتبوی:"ژن دەبی دەفرێ خۆ بشوا، شێوێ خۆ لێنێ، زارۆکێ خۆ مەزن بکا، نانێ خۆ بکا و گانێ خۆ بدا"

بە نێو ٤٢ ساڵ ئاڕشیوی ڕادیۆی حیزبەکانیان دا گەڕان. دیتیان یەک جاریش دەکاریان نەهێناوە.

 ئاڕشیوی گشت تەلەفزیۆن ، گۆڤار، مانگنامە، ساڵنامە، وێبلاگ و وێبسایتی حیزبیان پشکنی، بەڵام دەستبەتاڵتر لە پێشو گەڕانەوە.

 وتیان لە ساڵی ١٩٤٦ لە سەردەمی کۆماری مەهاباد دا یەکیەتی یایان(یەکیەتی ژنان) دامەزراوە.

      بەڵام لە ڕاستی دا یەکیەتی یایانی مەهاباد لاسایی کردنەوەیەکی ناشیانە لە کۆماری ئازەربایجان بوە و خاوەنی هیچ تیۆری و فەلسەفەیێکی یەکسانی خوازانە و دێموکڕاتیک نەبوە. بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە بیرەوەریەکانی بەڕێز کوبڕا عەزیمی ئەندامی ئەم یەکیەتیە.[127]

وتیان لە ناو کورد دا ژن هەمیشە ئازاد بوە. کورد شایی ڕەشبەڵکی هەبوە، ڕەدو کەوتن بۆ ئازادی ژن هەر هەبوە.

بەڵام دیتیان خەڵک لەبیریان ماوە کە مەلا مستەفا باوکی کوردایەتی دیوەخان  لەشۆڕشی چاردە ساڵەی دژی ئیسلاحی زەوی(١٩٦١تا ١٩٧٥)، شایی ڕەشبەڵەکی قاچاغ کردبو و بۆ ڕەدووکەوتنیش سزای کوشتنی دانابو.

دوایە وتیان پێشمەرگەی ژنمان هەبوە. بەڵام مێژوو شاهیدە کە نەک هەر پێشمەرگەی ژنیان نەبوە، بەڵکو مێژویەکی ڕەشیان سەبارەت بە پێشمەرگەی ژن هەیە. بۆ نموونە بڕوانە ڕووداوی  مەرگەوەڕی ورمێ لە ساڵی پاییزی ١٩٨٥ دا.

مەرگەوەڕی ورمێ

ساڵی ١٩٨٥ لە مەرگەوەڕی ورمێ کاتێک بیست پێشمەرگەی کۆمەڵەیان لە خەو دا کوشت و سێزدەی برینداریشیان بە ئەسیری ئێعدام کردن، دوایە بە نۆبە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر جەنازەی کچە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بە ناوەکانی: خ. ئەحمەدی لە دایکبووی نەغەدە، م.مودەڕەسی و ن.حەسەنخاڵی لە دایک بووی مەهاباد.

لە ئاخری دا پەنایان هێنا بۆ دیوانی شاعیرە دەرکراوەکەی پێشویان مامۆستا هێمنی نەمر. وتیان هێمن ئەو کات کە ئەندامی حیزبی دێموکڕات بوە، لە دوو بڕگە شێعری "یادگاری شیرین" دا سێ وشەی "ژن، ئازاد، ژین" ی دەکار هێناوە:[128]

"با هەزار (زێ) و (گادەر) و (لاوێن)ی ڕوونیشمان هەبێ

تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچــــــــــــــاوەکەی ژین لیخنه  

     پێیان وابو دەتوانن فیلێک لە ناو فینجانێک دا بشارنەوە و کاری دەیان ساڵ مەکتەبێکی گەورەی فکری، فەلسەفی و کۆمەڵایەتی لە ناو دێڕێک شێعر دا ون بکەن. نەیانزانی ئێستا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک چل ساڵ لەوەپێش نەماون. گەرچی خۆیان کە هەر لە خەونی ئاغایەتی چل ساڵ لەوە پێش‌دا دەژین. پێیان وابو خەڵک لەبیریان نەماوە کە ئاغایانی دێموکڕات بە تاوانی پێشکەوتنخوازی و جیابیری مامۆستا هێمنیان ناو نابوو"پێرە جاش" و ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی دۆڵەتووی سەردەشت زیندانیان کردبوو . لە توانای مێشکی خێڵی درۆی کوردایەتی دا نیە لە مانا، جەوهەر، ناوەرۆک، فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” تێبگات.[129]

E. سوننەکڕات کردنی شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی"- هەوڵیان دا بە تێکەڵ کردنی ئیسلامی سیاسی سووننەی بناژۆخواز ئەم شۆڕشە لە ماهیەتی چەپ،نوێخوازو دادپەروەرانەی بەتاڵ بکەن.

دێموکڕاتەکان لەگەڵ ئیسلامگەرایانی سیاسی سوننەی ناوچە سوننەنشینەکانی کوردستان یەکیان گرت تا هاوسەنگی هێز بە قازانجی خۆیان بگۆڕن. لەم ڕێبازە دا کۆبوونەوە و وتارەکانی ئیسلامگەرایانی سوننەیان بەشێوەیەکی زۆر فراوان لە تەلەڤیزیۆن و میدیاکانی خۆیان بڵاوکرانەوە. "حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران" بە یەکیەتی لە گەڵ "ئیسلامیەکان" بە کردەوە خۆی کردە "حیزبی سوننەکڕاتی کوردستانی ئێران"

 

سکرین‌شاتی بەشێک لە پۆستەکانی عەلی جەوانمەردی کە یەکیەتی دوو ڕەوتی ڕاستی سوننەتی کوردستان(کوردایەتی سوننەتی و ئیسلامی سیاسی سوونی) لە بەرامبەر بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشان دەدات.(خەزەڵوەری ١٤٠١بەرانبەر بە ٢٠٢٢ی زایینی)

F. لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی"

 لە ماوەی مانگی یەکەمی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" لە گشت بوارەکانی دوشمنایەتی گەلان، گۆڕینی دروشم، سوننەکڕات کردن، لۆمپەنیسمی سیاسی و عەوامفریوی بۆ ناشیرین کردنی خوڵقێنەران و پێشەنگانی "ژن، ژیان ئازادی" شکستیان خوارد.  دوایە هەموو توانای ئیعلامی و حیزبیان خستە گەڕ بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی"[130]

ئاغایانی کوردایەتی بە هاندانی جەماوەری ناڕازی بەرەو ئاور تێبەردانی بانک، شوێنە دەوڵەتیەکان و ماڵی بەسیجیە نێوخۆییەکان، بزووتنەوەکەیان خستە قۆناغی خوێنڕێژی و سەدان لاوی کوردیان بە کوشت دا. ئێستا ئەگەر بڕوانینە کێلی ئەم لاوانە دەبینین ڕێکەوتی شەهیدبونی زۆرینەی نزیک بە تەواویان دەگەڕێتەوە بۆ چل ڕۆژ دوای دەسپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان،ئازادی"

بۆ نموونە نووسەری ئەم ئەم تێکستە سەردانی گۆڕی ئەم قوڕبانیانەی کردوە لە گۆڕستانی مەهاباد. ئەنجامی خوێندنەوەی نوسراوەی سەر کێلەکان نیشانی‌دا ڕێکەوتی شەهید بوونیان لە ٤ تا ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ دایە. ئەگەر بڕوانین بۆ پەیجەکانی سێبەری دێموکڕاتەکانی وەک عەلی جەوانمەردی، دەبینین کە زۆرترین هاندانی توند و تیژی و تەنانەت چۆنیەتی شەڕ و سوتاندن و ... لەم دو حەوتویە دا بەرێوە چوە. 

لە ئاکامی ئەم ئاژاوە و فیتنەگێڕیانە تەنیا لە چوار شاری مەهاباد، شنۆ، بۆکان و پیرانشار ٤٧ لاوی ئازادیخوازی کورد گیانیان لە دەست دا.[131] شەڕ و توند و تیژی لە ڕادە بەدەری بەشێک لە شارەکانی کوردستان بوو بە هۆکاری ترسانی گەلانی دیکەی ئێرانی لە جیاخوازی کوردەکان. لە ئاکام دا زۆربەی گەلانی دیکەی ئێرانی پابەندی یەکیەتی خاکی ئێران لە شۆڕش دابڕان.

سکرین‌شاتی بەشێک لە پۆستەکانی عەلی جەوانمەردی بۆ لە خوێن گەوزاندنی بزووتنەوەی"ژن ژیان ئازادی" ( لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠١)

لە ڕاستی دا هەرچی دەسکەوتی ئەم شۆڕشەیە، بەرهەمی خەباتی نافەرمانی مەدەنی و بێ‌توند و تیژی جەماوەری ملیۆنی گەلانی ئێران، بە تایبەت ژنان، لاوان، قوتابی و دانشجویانە . بە دڵنیایی ئەگەر شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بێ توند و تیژی بچۆبایە پێش، تەمەنی درێژتر و  دەسکەوتەکانی زۆر زیاتر دەبوون.

     لە توانای مێشکی خێڵی درۆی کوردایەتی دا نیە لە مانا، جەوهەر، ناوەرۆک، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تێبگا. لایان وابوو "ژن، ژیان، ئازادی" وەک ئافتاوە کاڵایەکی مادیە و دەتوانن بیدزن و تاراتی پێ بکەن. بەڵام لە جیاتی تارات زوڕنایان پێ لێدا، ئەویش لە کونی گەورەی ڕا...

     ئێستاش نایانهەوێ بزانن کە "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکی بێ نێوەرۆک نیە. ڕێبازە، نوێ بوونەوەیە، رێنێسانسە، پچکڕاندنی کۆت و بەندی کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی و بەرماوخۆریە.

       ئەگەر ڕاست دەکەن، لێی تێدەگەن، بڕوایان پێی هەیە وتوانای بەرزەفڕیان هەیە، با لە ژیانی خۆیان دا دەکاری بێنن. با لە ڕێبەرایەتیاکانیان دا هاوسەرۆکایەتی ژن و پیاو پێک بێنن. مافی بەرابەر بدەن بە هاوژینەکانیان.

       با بەرنامەی ڕادوێ و تەلێویزیۆنەکانیان بە چەند ئایەتێک لە یەکسانی مافی ژن و پیاو دەست پێ بکەن.  یان لانی کەم  ئەم چەند ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز بە دەنگی زووڵاڵی ژنێک پێشکێشی گوێگرانیان بکەن!

     بەڵام نێرسالارانی چەقبەستوو لە سەدەکانی ناوەڕاست، ئێستاش هەموو گیانی ژن بە عەورەت دەبینن. بە دەنگی گەرم و دڵنەوازی ژنان هەستی سێکسیان تەحریک دەبێ.

      ئازادی ژن هەموو سەنگەرەکانی کۆیلایەتی مرۆڤ دەڕوخێنێ و جێگایەک ناهێڵيتەوە بۆ کۆیلە بوونی مرۆڤ. چونکە ژنی ئازاد نەوەیەکی هۆشیار بەرهەم دەهێنێت. نێرسالارانی پاشماوەی دەرەبەگایەتی لە نێو کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا جێگەیان نابێتەوە.

بەسیجیە ناوخۆیەکانی کوردستان لە مانگی یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" دا بێ‌لایەن مابوونەوە. بەڵام نێرسالارانی دێموکڕات بە ئاور تێبەردانی چەند ماڵی بەسیجی و نمایشی دەرپێی ژنەکانیان، بوونە هۆکاری ئەوەی بەشێک لە بەسیجیەکان بچنە پاڵ هێزەکانی دژە شۆڕش بۆ سەرکوتی جەماوەر.

پێگەی ژن لە سیستەمی کوردایەتی دیوەخان دا

 بەرەی کوردایەتی دیوەخان نە تەنیا داهێنەری فەلسەفە و دروشمی ژن ژیان ئازادی نەبوون، بەڵکە لەم شۆڕشە دا ڕۆڵی تێکدەری و گێرە شێوێنیان گێڕا.

    حیزبەکانی کوردایەتی لە سەردەمی فیۆدالیزم دا دروست بوون. زۆربەی سەرکردەکانیان ئاغاوات، شێخ و ئاغازادە بوون.

   بە پێچەوانەی سروشتی پێشکەوتنخوازانەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" جێگای ژن لە کەلتوری فیۆداڵی ­دا نزمترە لە پیاو و نزیکە لە ئاژەڵ.

   لە دونیای فیۆداڵی ڕابردوو دا گەورەترین ئازایەتی ئەوە بوە کە جلی ژێرەوەی ژنێکی ڕکابەر بە تاڵان بگری نیشانی خەڵکی بدەی.

    لایەنگران و هەڵسووڕاوانی مەیدانی کوردایەتی دیوەخان لە خەزەڵوەری ٢٠٢٢ لە گەرمەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا، لە مەهاباد هێرشیان کردە سەر ماڵی چند چەکداری خۆجێیی دەوڵەت کە ماڵیان لە ناو خەڵکی ئاسایی دابوو و خۆیان لە ماڵ نەبوون.

      قارەمانانی کوردایەتی ئاوریان لەم ماڵە بێ­دیفاعانە بەردا کە تەنیا ژن و منداڵی تێدا بوو. تەنانەت ژن و منداڵی یەکێک لەو ماڵانە شانسیان هێنا کە جیرانێکی باشیان هەبوو. لە خوارەوە ڕا ماڵەکەیان ئاور درابوو، بنەماڵەی جیرانەکەیان چووبونە سەربانەکەیان و لە وێڕا هەڵیانکێشابوون بۆ سەرێ و هێنابویانن بۆ ناو ماڵی خۆیان و پارزگاریان لێکردبوون.

     بیهێنە بەرچاوت ئەگەر ئەم ژن و منداڵە لە ئاوری کوردایەتی دا سوتابان، چارەنوسیی ئابڕووی کورد و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی چی لێدەهاتەوە؟ بە دڵنیایی ئابڕوویەک بۆ کورد نەدەمایەوە. زۆر خراپتر لە شەڕی نەغەدەی ١٩٧٩ لە سەر کورد گران دەکەوت. پاڵەوانەکانی کوردایەتی لە هێرشی قارەمانانەیان بۆ سەر ماڵەکان دەرپێی ژنەکانیان بە تاڵان دەبردن و وێنەی یادگاریان پێوە دەکێشا...

     ئەم کردەوە قێزەونانە، وەبیرهێنەرەوەی ئاکارەکانی کوردایەتی دێموکڕاتەکانە لە گوندەکانی مەنگوڕایەتی دەوروبەری مەهاباد.

     بەهاری ١٩٧٩ی لە سەردەمی سەرکردایەتیی دوکتور قاسملو دا،جلوبەرگی ژن و تارای بووکیان دەخستە سەر پیران و گەورە پیاوانی تایفەکانی مەنگوڕ بە کەر و تراکتۆر لە نێوان گوندەکان­دا دەیانگێڕان.

    ئەم کردەوانە بوونە هۆی ئەوەی کە تایفەکانی مەنگوڕ لە گوندەکانی خۆیانەوە ڕوو لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار بکەن و ببنە دووهەمین هێزی کوردی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان.

    پێش مەنگوڕەکان، قیادەی موەقەتی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، مەقامی یەکەم هێزی پیادەی بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی تازە دامەزراوی کۆماری ئیسلامی بەدەستهێنابوو. بڕوانە بۆ کتێبی "خیانەتەکانی قیادە مووقت بە نەتەوەی کورد" نوسینی دوکتور قاسملو- عەبدوڵا حەسەن زادە https://kurdipedia.org/default.aspx?q=2012090109435334932&amplng=14

  جەماعەتی کوردایەتی دیوەخان بە تێکەڵاو کردنی ئەدەبیاتی ناحەز و ناساز لە گەڵ دروشمی "ژن ژیان ئازادی" ئەم دروشمەیان  تا ئاستی باڵای کورتی خۆیان دابەزاند. وەک:

ژن ژیان ئازادی* جاش بەسە گەوادی

تا جاشێک بمێنێ* گەوادی هەر دەمێنێ

کێشەی کور حیجاب نیە* خاکەکەی ئازاد نیە

داگیرکەری ئێرانی* قاتڵی ژینامانی

  جەماعەتی کوردایەتی دیوەخان بە تێکەڵاو کردنی دروشمی ناحەز و ناساز لە گەڵ دروشمی "ژن ژیان ئازادی" ئەم دروشمەیان  تا ئاستی باڵای کورتی خۆیان هێنایە خوار.

     زۆربەی بەسیجییە خۆجێیەکان تا مانگێک دوای دەسپێکرانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بێلایەن مابوونەوە. بەڵام دوایە لە دەژکردەوە بە کردارە ناحەزەکانی کوردایەتی دیوەخان ڕێگایەکی دیکەیان هەڵبژارد.

   جەماعەتی کوردایەتی بەهۆی سروشتی پێش مۆدێرنیتەیان هەرگیز ناتوانن و نایانەوێت بزانن کە "ژن ژیان ئازادی" مانیفێستی نوێ­بوونەوە، ڕێنێسانس، ئازادی و بەرابەریە. ژنیش سەنتەری تێکۆشانی ئەم ئامانجانەیە.

    بە تاڵان بردنی جلی ژێرەوەی ژنی ڕکابەر نە تەنیا نیشانەی ئازایەتی نییە، بەڵکو نیشانەی نەفامی، ترسنۆکی و درێژەدان بە کولتووری فیۆداڵیە. لە جیهان­بینی "ژن ژیان ئازادی" دا هیچ جیاوازیەک نابینڕێت  لە نێوان دایکی چەکدارێکی دەوڵەت یان دایکی ڕکابەرێکی دەوڵەت و دەسەڵات.

سیمبولەکان و درووشمەکان ئەگەر وەک جیهانبینی و باوەر بێنە ناو پەروەردە، لە هەس و کەوتی ئەندامان و لایەنگران دا دەبن بە کردار. بەڵام ئەگەر وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهینانی ئیمتیاز و خوگونجاندن دەکار بێن، هیچ ئاڵوگۆڕێک لە کرداریان دا دروست ناکەن. 

ژن ژیان ئازادی بە بی تیپەراندنی کولتوری بارەگا و دیوەخان و بە بی گرینگی پیدان بە مافی ژن و ژینگەپاریزی نابیتە ئیستراتیژی هیچ حزبیک و هەر وەکوو تاکتیک بو خۆ گونجاندن لە گەل سەردەم و بەدەستهینانی دەسکەوتی حزبی دەمینیتەوە.

بۆ ئاشنایی بەرینتر، قووڵتر و هەمە لایەنە لە گەڵ دەسپێک، نێوەرۆک، ڕەوەند و ئاکامەکانی شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" بڕوانە ئەم لینکە:

 https://enqelab.info

 

٦- شەپۆل سواری "نەورۆزی نەتەوایەتی"

      ساڵی ٢٠٢٤ بۆ یەکەمین جار "نەورۆزی نەتەویی کوردسان" گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ماکۆ تا ئیلام گرتەوە. بۆ ماوەی نزیک بە یەک مانگ شور و شەوقێکی وەک شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بەهاری کوردەواری پڕ کرد لە شادی و بووژانەوە .

      بەرەی کوردایەتی دیواخان ئەم جارەش وەک شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"٢٠٢٢ لە خەوی هەشتا ساڵەیان هەستان و هاتنە مەیدان و دەستیان کرد بە بەرچنین، ڕووتاندنەوە و لە پەل و پۆ خستنی باغی نەورۆزی نەتەویی.[132] بە پێی سەدان بەڵگەی حاشاهەڵنەگر ئەم جۆرە نەورۆز پیرۆز کردنە بە زەحمەت و ماندووبونی بەرەی چەپ و نوێ خوازی کوردستان لەم سێ قۆناغەی خوارەوە دا ئافراندراوە، ڕێشەی داکوتاوە، گەشەی کردوە و گەییشتۆتە سەر بەر:   

١- پیرەمێرد لە سلێمانی(١٩٤٨)

٢- باکوری کوردستان(١٩٨٢)

٣- گوندی سیسێر(٢٠٠٨ تا ئێستا)

     کوردایەتی سوننەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم سێ قۆناغە دا هیچ بەشداریەکی نەبوە. ئەمانە دوو نەورۆز(١٩٧٩و١٩٨٠) لە چەندین شار و سەدان گوندی ڕۆژهەڵات حوکمڕانی هەبوە. 

    گەڕانێک لە ئاڕشیوی ئەم دوو ساڵە و زیاتر لە سی ساڵ ئۆردوگانشینی، چل و چوار ساڵ بەرنامەی ڕادیۆیی و سەدان گۆڤاریاریان نیشان دەدا کە ئەمانە لەم دەورانە دوور و درێژە دا بە  ئەندازەی نیو دانگی نەورۆزی ٢٠٢٤ بایەخیان بە نەورۆز و جامانە نەداوە.

٧- خۆ بە خاوەن کردنی جامانە

     ویستیان بە بڵاو کردنەوەی جامانە وەک هێمایەکی حیزبی(نەک نەتەوەیی) سواری شەپۆلی جەماوەر بن. لە درێژەی وتار دا بە شرۆڤە و بەڵگەی حاشاهەڵنەگر نیشانی دەدەین کە جامانە لە بنج و بناوان کەلتور و کەلەپوری عەڕەبە.

      جامانە ساڵی ١٩٦١ لە یاغیگەری کۆنەپەرەستانەی ئاغاوات و مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەوی کرایە هێمای کوردایەتی خێڵەکی و دەرەبەگی. هەر ئەم کوردایەتیەی سەدان ڕێبەر و کادری شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات و باکوری وەک خەلیل شەوباش، سلێمان موعینی، سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، مەلا ڕەحیم وێردی، قادر شەریف، کاوە مەرەغانی، دڵشاد ڕەسوڵی، جەماعەتی ساڵح لاجانی، سەعید ئاڵچی و دوکتور شوانی بۆ ساواکی ئێران و میتی تورک کوشت.

    کوردایەتیەکی کە پاڵەوانەکانی مێژووی کەسانی وەک سمکۆی شکاک[133] و مەلا مستەفا بوون. لە ڕاستی دا ئەم یاغیگەریانە زۆر لە سیستەمی دەوڵاتانی حاکم دواکەوتوتر و خراپتر بوون.

دەوڵەمەندی خێڵی کوردایەتی دیوەخان لە مەیدانی سەفسەتە

 

هەژاری خێڵی کوردایەتی دیوەخان لە مەیدانەکانی فەلسەفە، لۆژیک، مەعریفە و نوێبونەوە ڕوویەکی دیکەی هەیە پڕ لە دەوڵەمەندی.

خێڵی کوردایەتی دیوەخان لە شرۆڤە و بیری زانستی و منتقی دا کورتەباڵان. سەرەڕای زۆروێژی، نەیانتوانیوە تەنانەت یەک کتێب یان وتار لە چوارچێوەی مێتۆدۆلۆژی زانستی دا بەرهەم بێنن و بیخەنە بەر دەستی خوێنەران. بەڵام لە زەلکاوی سەفسەتە بازی و عەوامفریوی دا باشترین مەلەوانن . 

ئەگەر بە میتۆدۆلۆژی زانستی وتار و نوسراوەکانیان ئانالیز و شڕۆڤە بکەین، دەبینین کە ٩٥٪ی بەرهەمەکانیان لە چوارچێوەی بەشە جۆراوجۆرەکانی سەفسەتە دا جێ دەگرن.

کەمتر هەڵدەکەوێ یەک لاپەڕەی نوسراوی خۆیان یان ئاغا و سەرۆکەکانیان بەتاڵ بێت لە یەکێک لە بەشەکانی سەفسەتە. وەک: 

١- دژ بە یەک وێژی (پاڕادۆکس)

٢- گشتی وێژی(کلی گویی) 

٣- داشکانگەری(تقلیل­گرایی)

٤- گشتاندنی ناڕەوا(تعمیم ناروا)

٥- خەراپ و خەتابار کردنی لایەنی بەرانبەر، لە جیاتی نەقد و شڕۆڤەی فکر، کردار و بەرنامەکەی".(به فارسی تخریب و تخطئه مُخاطَب به جای نقد و تحلیل اندیشه، کردار و برنامه او)

ڕەشکردنی لایەنی بەرانبەر بە کەڵک وەرگرتن لەم ڕێکارانە ئەنجام دەگرێت: بوختان، قسە هەڵبەستن، ناو و ناتۆرە، ناو زڕاندن، سووکایەتی، دروست کردنی شوبهە، خەبەرسازی درۆیینەی بێ سەرچاوەی باوەڕپێکراو، جەوسازی، شایعەسازی، زمان بازی، چەواشەگەری، ڕاستیگۆڕی و ...

سەفسەتە ڕێکاری فریودان و گەوجاندنی جەماوەرەی نائاگاهە کە بە درێژایی مێژوو لە گشت کۆمەڵگایەک کاری پێکراوە. لە یونانی کۆن دا لە لایەن فیلسوفانی سوفستایی پێش سوقڕات لە 17 خال دا تیئۆریزە کراوە. تخریب و تخطئه مُخاطَب (خەراپ و خەتابار کردنی لایەنی بەرانبەر، لە جیاتی نەقد و شڕۆڤەی فکر، کردار و بەرنامەکەی). ئاسانترین بەشی سەفسەتەیە. ئەم ڕێکارە لە ناو خێڵی کوردایەتی دیوەخان دا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.

     مەلا مستەفای بێسەواد لە فەلسەفە و زانست دا کۆڵەوار بوو، بەڵام لە مەیدانی زمانشڕی و سەفسەتە دا خاوەن بەهرەیێکی بەرز بوو. بە جۆرێک ئێستاش ٤٥ ساڵ دوای مەرگی، قۆڕیات و دەستەواژە کورتەکانی نەقڵی مەجلیسانن. بۆ نموە سەبارەت بە بەشداری ژنان لە شۆڕش دا دەیکوت: "ژن دەبێ شێوێ خۆ بکا، قاپێ خۆ بشوا، نانێ خۆ بکا، زارۆکێ خۆ مەزن بکا و گانێ خۆ بدا" سەبارەت بە کوردی سۆرانی دەیوت(سۆرەی قوندەر پیاوی لێ هەڵناکەوێ، دەبێ بارزانی ژنەکانیان ئاوس بکەن...)

جەماەری عەوام و ساویکە گوێگری واعیزانی خێڵی کوردایەتی دیوەخان

    خەڵکانی بیرکۆڵ و هەژاری فکری کە ناتوانن زانست و خوڕافە، مەنتق و سەفسەتە، خەبەر و تەبلیغات، ڕووداو و شایەعە، شاعیر و شایەر، باسەواد  و شەییاد، زانستی عەقڵی و نەقڵی، بیری ئازاد و بیری کۆیلە، ژنی ئازادبیر و ژنی خۆفرۆش لێک جیا بکەنەوە.

      کەسانی ساویلکەی کۆمەڵگا کە بەهرەی هۆشیان لە مام ناوەند بۆ خوارێیە و توانای لێک دانەوە و بیرکردنەوەیێکی ڕەخنەگرانەیان نیە و بە بیستنی هێندێک دروشم و سەفسەتەبازی کوردایەتی بە تام و بۆنی سونیگەری وە تەقڵە سەما دەکەون.

     چەنەبازی و سەفسەتەی شەیادەکان باشتر قەبوڵ دەکەن  تا مەنتق و زانستی ڕوناکبیر و ئازادیخوازەکان. وەک ئەو خەڵکە ساویلکەیەیەن کە وێنەی مار لە جیاتی نوسینی مار بە سەواد تێدەگەن.

     کاتێک کەسانی وەک عەلی جەوانمەردی، ڕەحیم ڕەشیدی، عەزیز وەیسی و ئاوات بۆکانی پاشماوەی خۆراکی تەبلیغاتی میت و پاراستن بە سەریان دا دەڕشێنەوە، وەک حەقیقەتی موتڵەق قەبوڵی دەکەن و هەڵیدەلووشن.

بەڵام نە تەنیا ناتوانن لە قسەکانی دوکتور عەباسی وەلی، ئەمیر حەسەنپوور، مەریوان وریا قانع و... حاڵی نابن، بەڵکە زۆربەیان نایانناسن و ناشیانهەوێ بیانناسن.

گوستاڤ لوبۆن ڕەوانشناسی فەڕانسەوی دەڵێ:

 "جەماوەر(توده، عوام الناس) نە عەقڵی هەیە و نە بیریش دەکاتەوە چوونکە یان بە یەکجاری بیر و بۆچوونەکان پەسەند دەکات، یانیش بە یەکجاری ڕەتیان دەکاتەوە،  بە بێ ئەوەی بەرگەی گفتوگۆکردن لە سەر ئەو بیر و ڕایانە بگرێت . ئەوەی سەرکردە و ڕێبەرەکان بە گوێی دا دەچرپێنن، بە خێرایی مێشکی داگیردەکەن و جەماوەریش یەکسەر دەیانکاتە کردار و جوڵە"[134]

 شڵتاغ، زمانشڕی و چەواشەکاری خێڵی کوردایەتی دیوەخان

        خێڵی درۆی کوردایەتی دیوەخان کەم ئاگاهی و کەم خوێندنەوەی خۆیان، لە پشتی زمان شڕێ و چەواشەکاری دا دەشارنەوە. درۆ، جوێن، بوختان و بێشەرمی ئامرازی هەمیشەییانە. بە ڕووحی مەلا مستەفا سیاسەت دەکەن.

    مەلا بە کوردە سۆرانیەکانی دەگوت "سۆرەی قوندەر" جیابیرەکانی بە جاش ناوزەد دەکردن. لە حاڵێکدا بۆخۆی جاش و گوێ لە مستی ساواکی ئێران، میتی تورک و موسادی ئیسڕائیل بو.

     خێڵی درۆ لە بێحەیایی دا هەمو سنورێکی ئەخلاقی دەبەزێنن. تا ڕادەیێک کە قوڕبانی لە جیاتی جەللاد تاوانبار دەکەن. دەبینین کەسانی وەک "حامیدی گەوهەری" کۆنە ساواکی، وەک فاحیشەی سیاسی لە جیاتی قاتڵ(مەلا مستەفا)، شەهیدانی دەستی پاراستن (کاک سلێمان موعینی و دوکتور شوان و هاوڕێکانیان) تاوانبار دەکات. 

خێڵی درۆی کوردایەتی دیوەخان و رۆئیای ئینسانی

     خێڵی درۆی کوردایەتی دیوەخان بەتاڵن لە هەر خەونێکی گەورەی ئینسانی وەک دادپەروەری کۆمەڵایەتی، سۆسیالیزم، یەکسانی ژن و پیاو، ئازادی و دێموکڕاسی.

       گەورەترین ڕۆیایان ئەوەیە ئاغاکانیان( بنەماڵەی بارزانی و سەرانی حیزبە ڕاستگەرا و سونەتیەکان) ببن بە خاوەن دەسەڵات، ئاغا و میری کورد. خۆیان ببن بە نۆکەر، ڕاوێژکار، دەمڕاست، کارمەند، ئەندام و بەرپرسی حیزب، پۆستێکی ئیداری یان ئابوریان پێ بدرێ  و  سواری خەڵک بن و لە ڕانتی کوردایەتی بۆخۆیان و منداڵ و نەوەکانیان بەشدار بن.

      دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و بە ئاکام گەییشتنی پیلانی دوشمنانی گەلی کورد بۆ داسەپاندنی بنەماڵەی بارزانی وەک ئاغای یەکەمی باشوری کوردستان، هەزاران قەل و داڵی باشور، باکور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات گەییشتنە بەر دەرگای دیوەخانی بارزانی. لە تەختە پەینی کوردایەتی دیوەخان خۆیان گەوزاند و سڵاواتیان لە دیداری بارزانی لێدا و تا ئێستا لە دژی ئازادیخوازان، ڕووناکبیران و نەیارانی بنەماڵە دەقیڕێنن. لۆمپەنەکانی ڕۆژهەڵات، باکور و ڕۆژئاوا وەک قالۆنچە بۆ سەر تەرس و تەپاڵە بەرەو دیوەخانی بادینان و هەولێر ڕێچکەیان گرت...

    شایەر، ڕەقاسە، بەیت بێژ، مێژوو نووس(مێژوو ساز)، فاڵگیر، ڕۆژنامەوانی خۆفرۆش، کۆنە سیاسی برسی، پاشماوەی ئاغاوات و مڵکدار، سەید، شێخ، مەلا  و تەنانەت هێندێک حیزبیش( وەک حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، حیزبی شیوعی کوردستانی عێراق، حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی ئێراق، پارتی ئازادی کوردستانی حوسێنی یەزانپەناه ) بە خڕی چونە سەر خوانی دیوەخانی کوردایەتی بارزانی. بونە بەشێک لە دەستگای تەبلیغاتی بنەماڵەی بارزانی بۆ سپیکردنەوەی کارنامەی ڕەشی ئەم بنەماڵەیە و گەوجاندنی خەڵکی کورد.

    ئەرکی دیاریکراوی خێڵی درۆی بارزانی لەخشتەبردن و هەڵخەلەتاندنی جەماوەری ساویلکەی کوردە بۆ ڕەوایەتیدان بە ئاژاوەگێڕی، فیتنە و شەڕی بنەماڵەی بارزانی بەرانبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکەی کوردی چوار پارچەی کوردستان.   

 پرسیارەکانی قوتابخانەی کوردایەتی

ئاغاکەت بێگانە بێ، یان کورد زمان؟

شەپی بێگانە خۆشترە یان شەپی کوردی؟

پدەر سەگ باشترە، یان سەگباب؟

"کۆت و شەڵوار پۆش" ماڵت بخوا، یان "ڕانک و چۆغە پۆش"؟

زیندانبانەکەت بێگانە بێ، یان کورد زمانی نۆکەری بێگانە؟

زاڵمی بێگانە باشترە یان زاڵمی کورد؟

دزی دەرەکی باشترە یان دزی خۆماڵی ؟

گورگی کەژ و کێو بتخوا، یان گورگی خۆماڵی؟

سەرت لە بن پۆتینی بێگانە دا بێ، یان کەڵاشی کوردی؟

https://youtu.be/oyPcDIUb2pI?si=qIDJBzH6x117haok

کوردی ڕۆژهەڵات لە نێوان دوو ستەمکار

    چارەنووسی خەڵکی کورد لە نێوان دەوڵەت-نەتەوەی حاکم و حیزبی کوردایەتی دا وەک داستانی  دێوەرە(چەرچی) و جەردەی شێعرە بەرزەکەی عەبدوڵا پەشێوە.

ئەم کوردانەی بۆ ڕزگار بوون لە بارەبەری جەردەی بێگانە، دەچنە بن باری کوردایەتی دەرەبەگی خۆماڵی، لە نێوەرۆک و پەیامی عەبدوڵا پەشێو حاڵی نەبوون و لە ئاکام دا ڕادەی وشیاری و شعوریان لە کەرەکەی پەشێو نزمترە عەبدوڵا پەشێو کوردایەتی نوێ فێئۆداڵی ئاوا وێنا دەکات:

دێوەره و که‌ر    (دێوەره= چەرچی)[135]

دێوەرەیه‌ک به سواری که‌ر

ڕێیه‌کی دووری گرته به‌ر

نه‌یهێڵا که‌ر بدا بێنێ

تا ڕێیان که‌وته بژوێنێ

که‌ر که بینیی وا له‌و ناوە

گیاوگۆڵ سه‌ری پێوەناوە

میوانی گه‌ورەی سروشته

نه خێو، نه باری له پشته

به زەڕەزەڕ، به غارەغار

دنیای هه‌موو کردە به‌هار

لەپڕ خاوەن که‌ری زۆرزان

هه‌ستی کرد وا له‌ودیو ته‌لان

هه‌را و هۆریا و دەنگه‌دەنگه

ئیتر زانیی کاری له‌نگه

گوتی: که‌ره گیان، گوێ گرە

ئه‌و دەنگه دەنگی ڕێگرە

هه‌تا زووە با بارت که‌م

له ڕێگران ڕزگارت کە‌م

کەر دایه قاقای پێکه‌نین...

گوتی: قوربان، هاوڕێی شیرین

بارەکه‌ی من له خۆت بار که

هه‌تا زووە خۆت ڕزگار کە

که من که‌ر بم، بارەبه‌ر بم

کورتان له پشت، هه‌شبه‌سه‌ر بم

فه‌رقی چییه؟ دەرد هه‌ر دەردە

'که‌ری تۆ بم، یا هی جه‌ردە

      ئایا جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگا دەدەن تەجروبەی تاڵ و تاریکی باشور بگوازرێتەوە ڕۆژهەڵات و ستەمکاری کورد جێگای ستەمکاری فارس، تورک و عەڕەب بگرێتەوە؟ 

ئاغایانی کوردایەتی دیوەخان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ڕۆژهەڵات ئەزمونێکی لە ٣٥ ساڵ ستەمکاری کوردایەتی باشوور وەرنەگرتوە و ئاسۆی ڕوانینی کورتترە لە جیهانبینی کەرەکەی عەبدوڵا پەشێو.

 نازانن لەم ساڵانە دا دا گەشەی فکر و ڕووناکبیری کوردی ڕۆژهەڵات گەییشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز.

ئیستڕاتژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاراستنی زێد و نیشتمان

 

مادام کە خەونەکانی دوێنێ واقعیەتەکانی ئەمڕۆن، دەکرێ خەونەکانی ئەمڕۆش ببنە واقعیەتەکانی سبەینێ

تا سەد ساڵ لەوە پێش ماشێن، تەیارە، ڕادیۆ، تەلەویزیۆن، ماهوارە، ئینتێرنێت، هەڵوەشانەوەی سیستەمی ئاغا و ڕەعیەتی، خوێندەواری گشتی، زانکۆ، موبایلی زیرەک و ... خەون و خەیاڵ بوون. بەڵام ئەمڕۆ بوونەتە ئەمری واقیع.

ئەگەر پارێزگاری نیشتمان و بونیادنانی دواڕۆژێکی ڕوون و جوانتر بکەینە خەونی ئەمڕۆمان. مناڵەکانمان دونیای جوانی خۆیان لە نیشتمانەکەیان دا دەبیننەوە، نەک لە ئاوارەیی و هەڵوەدایی هەندەران دا.

بە پێچەوانەی گەلانی گەوج و نائاگا، گەلی وشیار دەتوانێ لە مەترسی دەرفەت بخوڵقێنێ. کوردی ڕۆژهەڵاتیش دەتوانێ بە عەقڵی سەردەمیانە، ئیستڕاتژی واقعبینانە و پراگماتیستی(عملگرایانە) خەونە ئینسانیەکانی لە گەڵ گەلانی هاوچارەنوسی خۆی بکاتە واقعیەتەکانی سبەینێ.

ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوسە(دوو گیانە) بەڵام با چاوەڕوانی لە دایک بوونی کۆرپەی ئازادی و بەختەوەری نەبین.  

 دەستێوەردانە ئیمپریالیستییەکان بونەتە هۆی ڕوخانی هێڵی فەرمانڕەواییە ستەمکارییە کلاسیکییەکان، سیاسەتی گشتی ئیمپریالیزم لەسەر تێکدانی وڵاتە گەورەکانی وەک لیبیا، عێراق، سووریا، ئێران و... دانراوە.

 ئامرازەکان و ئەنجامەکانی ئەم سیاسەتە، لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێڕەوە ڕەگەزی و ئایینییەکانی ناوچە دا دەبینرێن.

هەر کاتێک ئێران تووشی بۆشایی دەسەڵات بێت، پانتورکیزم دەتوانێت بکرێتە ئامرازێکی بەهێز و ئاسان بۆ دەستێوەردانی دەرەکی.

تورکیا لە قوبرسەوە تا ئێران و ئاسیای ناوەڕاستی دەوێت. سیاسەتی تەبلیغی پانتورک ئەوەیە کە فارسەکان، کوردەکان، ئەرمەنییەکان و یۆنانییەکان وەکو دوژمن،شەیتان و داگیرکەر بە جەماوەری شوێنکەوتویان بناسێنن.  تاکو بتوانن بە پشتگیری چەک و پارەی دەرەکی و بەدەستی گەنجە بێخەبەر و هاندەرەکانی یاریگا و شەقامەکان، ئەو ڕەگەز و نەتەوانە کۆمەڵکوژ یان ئاوارە بکەن.

پانتورکیسمی ئەردۆغانی ئەمڕۆ لە ماهیەت و ئامانج دا هاوشێوەی نازیسمی هیتلێری سەدەی ڕابردوویە. هێچ ڕێگا حەلێکی ئاشتیانە بۆ پێکەوە ژیانی گەلان، دراوسێکان و کەلتورە جیاوازەکان قەبووڵ ناکات.

  گفتوگۆکردن لەگەڵ پانتورک هیچ سوودێکی نییە. تەنها ڕێگا ناساندن و ئاشکرا کردنی ماهیەت و ئامانجەکانیانە بە کورد، ئازەری و گەلانی دیکەی ئێرانە. لەم ئەرکە دا ئازەریەکانی ئاشتی خواز، سەربەخۆ، دادپەروەر و ئیسلاح خواز دەتوانن یار و یاوەری کورد و گەلانی دیکەی پابەندی یەکیەتی خاکی ئێران بن. وەک ستارخان و باقرخان لە شۆڕشی مەشروتە دا.

 

ناوی کوردی لە ناو فارس و ئێرانیەکان دا

لە تورکیا ناوی کوردی وەک زۆربەی ناسنامە و کەلەپوری کوردی بە دزێو و ناحەز دەبینن و بۆ ناونانی مناڵەکانیان دەکاری ناهێنن. زۆرینەی عەڕەبەکانی سوریا و ئێراق گەرچی دوشمنایەتی زمان و کەلتوری کورد ناکەن، بەڵام  ناوی کوردی لە سەر مناڵەکانیان دانانێن. بەڵام فارس و گەلانی دیکەی ئێرانی بە ئیشقەوە ناوی جوانی کوردی دەخەنە سەر مناڵەکانیان. ئێستا لە تاران و گشت شارەکانی ئێران سەدان هەزار ناوی شیرین و جوانی کوردی دەبینین.

وەک: ڕوناک، ڕۆژین، ژینا، ڕۆژمان، شیلان، ژین، هانا، چنور، آوین، روژین، دلنیا، کەژاڵ، باران، هانا، زانیار، سیروان، اردلان، هورامان، هیوا، چیا، ژیان، ئاسۆ...

دوو وێنە لە یەک تابڵۆ دا- پێش خوێندنەوەی درێژەی وتارەکە سرنجێک بدە ئەم دوو وێنەیە.↑↑

وێنەی(سکرین­شات) دوو پەیجی فەیسبوکی ئێرانی و باسنیوزی باشوری کوردستان سەبارەت بە قامچی­لێدانی کچەکوردێکی ئازا و ئازادیخوازی دانیشتووی تاران.[136]

    لە ژێر هەر یەک لەم دوو پەیجانە دا "وەک مشتێ لە خەروارێ" کۆمێنتی بەشێک لە خوێنەرەکانیان دانراوە کە نیشاندەری کەلتور، ڕادەی سەقافەت، ڕووناکبیری، هەست و عاتیفەی مرۆڤایەتیە لە هەر یەک لەم دوو کۆمەڵگایە دا.

    زیاتر لە ٩٥%ی خوێنەرانی باسنیوزی باشوری کوردستان دەستخۆشیان لە قامچی­وەشێن کردوە. بە پێچەوانەی باشور تەواوی خوێنەرانی ئێرانی هاوسۆزی کچە کوردەکەن و بێزاری توندیان نواندوە بەرانبەر بە قامچی­لێدەران.

پرسیار: لە گەڵ کامیان دەتوانی بژی؟

١- کوردی مێشک برشاوی و ئاخندراو بە کۆنەپەرەستی لە نەوعی خوێنەرانی باسنیوزی باشوری کوردستان

٢- گەلانی ئێرانی هاودڵ،هاودەرد وهاوسۆزی کوردی پێشکەوتنخواز

جوابی بەشێک لە خوێنەران ئەوەیە: "هیچیان" بەڵام کوردایەتی دیوەخان لە هەر شوێنێک بگاتە دەسەڵات، فەرهەنگی خەڵک تا ئاستی باڵای کورتی خۆی دادەبەزێنێ. ئەزمونی ٣٥ ساڵەی دەسەڵاتی کوردایەتی باشور ئەم ڕاستیە تاڵەی بە ڕوونی نیشان داوە. "تجربه را تجربه کردن خطاست"

قەرەباغ- دووپات بوونەوەی مێژووی دەرکرانی ئەرمەنی لە ماڵ و زێدی خۆیان دوای ١٠٥ ساڵ

کوردی ڕۆژهەڵات و دایکی نیشتمان

  گرینگترین نیازی هەر گەلێک نیشتمانەکەیەتی.  مێژووی سەد ساڵی ڕابردووی کورد و گەلانی جیهان نیشانی داوە کە نەتەوکان دەتواننن بێ دەوڵەت بژین، بەڵام بێ خاک و نیشتمان لە ماوەی دوو تا سێ نەسل(٥٠ تا ٧٥ ساڵ) دا دەتوێنەوە و دەمرن.

نەتیجە دەگرین بە پێچەوانەی دەهۆڵ و زووڕنای تەزویری بارزانی و بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان،"دەوڵەتی کوردی" نیازی سەرەکی ئەمڕۆی کورد نیە. گرینترین نیازی کورد(نیازی مان و نەمان) پاراستنی زێد و نیشتمانەکەیەتی، لە دێیەکی کوردنشینی ماکۆ تا خواروترین گوندی کوردنشینی ئیلام.

   گەلێک کە خاک و نیشتمانی نەمێنێ،مەحکومە بە توانەوە و فەوتان. وەک گەلانی ئاشوری،لاز و چەرکەس کە لە تورکیای ئێستا دا تەنیا ناوێک و بیرەوەریەکیان ماوەتەوە و بەس.[137]

 ئێستا نیشتمانی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم داگیرکاری پانتورک، باکۆ و تورکیا دایە. باشترین گارانتی بۆ پێشگیری لە داگیرکرانی خاکی کوردی ڕۆژهەڵات لە لایەن پانتورکەکان، ئەویە کە کورد لە گەڵ ئێرانیەکان بە تایبەت فارسەکان یەکگرتنی ئیستڕاتژیک پێک بێنێ.

    دەکرێ ئەم یەکگرتنە گشت دانیشتوانی پابەندی مانەوەی کیانی ئێرانی، بە ئۆپۆزیسیۆن و حاکمیەتەوە لە خۆ بگرێت. بێ لەبەرچاوگرتنی نەوعی بیر و باوەڕ و حکومەت (دیکتاتۆڕ، دێموکڕات، پاشایەتی، کۆماری، سێکۆلار، دیندار، چەپ، ڕاست و...)

     لەم یەکیەتیە دا یەک شەرت گرینگترین نیازی کورد دابین دەکات. شەرتێک کە لایەنی ئێرانی(خەڵک، ئۆپۆزیسیۆن، حاکمانی تاران و...) گارانتی مانەوەی کورد لە سەر خاک و نیشتمانی خۆی بکات.[138]

    لە ئێستاوە گشت لایەنەکانی ئێرانی بە ئۆپۆزیسیۆن و حاکمیەتەوە، ئەم شەرتەیان بە تەواوی قەبوڵە و پێی پابەندن. چونکە مانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەشی جیانەکراوەی ئێران لە بەرژوەندی تاران لە دایە.

     لە هەموو زەمانێک دا هەر حکومەتێک لە تاران حاکم بێت، ڕاگرتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتوانەکانی بەشێک لە ئیستڕاتژی نەگۆڕی دەبێت.(بەرژوەندی کورد و زیانی پانتورک)

   مەبەست ئەوە نیە کورد تەسلیم بێت و دەست لە داخوازیە ڕەواکانی هەڵبگرێ. پێویستە کورد قەت لە بەرەو پێش چون ڕانەوەستێ. بەڵام وشیارانە و ئاگاهانە بچێتە پێش. پێویستە کورد وەک شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" پێشەنگی گەلانی ئێران بێت.

        لەم ڕووەوە باشترین ئیستراتیژی بۆ کورد ئەوەیە کە تێکۆشانی خۆی بۆ گەییشتن بە ئامانجە بەرزەکانی هاوبەشی ئینسانی لە گەڵ گەلانی دیکەی ئێرانی گرێ بدات. وەک دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەرابەری ژن و پیاو، نوێخوازی، ئاوەدانکردنەوەی وڵات، دێموکڕاسی، مافی کەمینەکان، مافی مرۆڤ، شایستە سالاری، ژینگەپارێزی و....   جوانترین نمونەی ئەم خەباتە شۆڕشی شکۆمەندی "ژن ژیان ئازادی" بوو کە کۆمەڵگای ئێرانی دەیان ساڵ بەرەو پێش برد.

سەعدی شیرازی ئێژێ: "علاج واقعه پیش از وقوع باید کرد"( پێویستە پێش ئەوەی ڕووداوەکە ڕوو بدات چارەسەر بکرێت)

کوردی ڕۆژهەڵات پێویستە ڕئالیست(واقعبین) و پڕاگماتیست(عملگرا) بێت. دەبێ جێگە و پێگەی خۆی لە ناوچە دا بناسێ، بزانێ چ خەونێکیان بۆی دیوە و چۆن دەتوانێ خۆی لە قڕکران یان دەربەدەری بپارێزێ. پێویستە بە پێچەوانەی مێژویەکەی کە هەمیشە دوو قەدەم لە دوای نەیارەکانی بوە، لە ئێستاوە یەک قەدەم لە پێش نەیارانی نێوخۆ و دەرەوی بێت.

یەکیەتی کوردی ڕۆژهەڵات، فارس و هێزەکانی پابەندی ئێرانی یەکپارچە ئیستڕاتژیەکی دووسەر قازانجە. کورد بە پشتیوانی فارس و تاران دەتوانێ نیشتمانەکەی لە داگیرکاری پانتورک، باکۆ و تورکیا بپارێزێ. تارانیش بە هێشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قووڵایی ئیستڕاتژیکی خۆی لە ڕۆژئاوای ئێران ڕادەگرێ. ئەم یەکیەتیە تەناتەت دەتوانێ پێشگیری بکا لە پیلانی تورکیا و باکۆ بۆ جیا کردنەوەی ئازەربایجان و بەشە تورک­زمانەکانی دیکەی ئێران.

 ئیستڕاتژی ڕئالیستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بنەمای هەرەمی ماسلۆ

    "کابرا نەیبوو نانی شەو، دەچوو پیوازی دەکڕی"  ئەمە پەندی پێشینیانە لە وەسفی مرۆڤی نەزان.[139]

    مرۆڤی ژیر و تێگەییشتوو لە پێشدا پێداویستییەکانی ژیانی بەپێی گرنگی ڕیزبەندی دەکات.(ڕوتبەبەندی،ڕەدەبەندی، پلەبەندی، پۆلێنکردن)

    یەکەمین هەنگاوی تەرخان دەکا بە دابین کردنی گرینگترین پێداویستی (پێداویستی ژمارە یەک) دوای دابین کرانی یەکەمین پێداویستی، هەنگاوی دووهەمی بۆ دابین کردنی دووهەمین پێداویستی تەرخان دەکا (پێداویستی ژمارە دوو) بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی سێهەم، چوارەم، پێنجەم و... هەر بەو جۆرە دەچێتە پێش.

    بەرەی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هاوتاکانی باشوریان(شێخ ئاغاکانی بارزانی و تاڵەبانی) بە هۆکاری ماهیەت و بەرژوەندی چینایەتییان  پێداویستیەکانی ژمارە یەک تا سێی زۆرینەی خەڵكی کورد نابینن و لە ژمارە چوارەوە دەست پێدەکەن.

    بەرەی ڕاستی سوننەتی وەک نوێنەری چینی دەستڕۆییشتوی کۆمەڵگا پێداویستیەکانی ژمارە یەک تا سێی خۆی دابین کراوە(پێداویستیە سەرەتاییەکان، خانوو و سامان و پێوەندی کۆمەڵایەتی و خێزانی)

    ئامانجی ڕاستی سوننەتی ڕۆژهەڵات پێداویستی ژمارە چواری ماسلۆیە. ئەم پێداویستیەشی بە پێی نیازی خۆی ئاوا تەفسیر و تەعبیر دەکات:"مافی نەتەوایەتی، فیدڕالیسم، سەربەخۆیی، کۆپی کردنی سیستەمی هیرارشی و کۆنەپەرەستانەی باشور، قەڵەوکردنی سونیگەری، ئیخوانیگەری، تێکەڵاوی دین و سیاسەت، دابەشکاری چینایەتی، داسەپاندنی یاساکانی دژی ژن، قۆرغکاری دەسەڵات و سامان لە دەست کەمینەی کوردایەتی" ئاکامی ئیستڕاتژی بەرەی ڕاستی سوننەتی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات بە یەکێک لەم دوو کارەساتە کۆتایی دێت:

١- وەک باشوری کوردستان نیوەی نیشتمانەکەی کە دوو یان چەند نەتەوییە لە دەست دەدات و لە نیوەکەی دیکەی سیستمێکی دواکەوتو و نوێ­فێئۆداڵ دادەمەزرێ(ستەمکاری کورد جێگای ستەمکاری فارس و تورک دەگرێتەوە)

٢- وەک ئەرمەنستانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تورکیای ئێستا(١٩١٥)، باکوری قوبرس(١٩٧٤)، عەفرین(٢٠١٨) و قەرەباغ(٢٠٢٣) هەموو خاکەکەی لە دەست دەدات و گشت دانیشتوانی ئاوارە دەبن.

    ئامانجانەکانی بەرەی چەپ و پێشکەوتنخواز ڕۆییشتن بەرەو پێداویستیەکانی ژمارە پێنجی ماسلۆیە. بەڵام پێشنیازی گەییشتن بەم ئامانجانە دابین کردنی نیازە سەرەتاییەکانی کۆمەڵگایە. (پێداویستیەکانی پلە یەک تا چواری ٩٥%ی جەماوەری کوردستان)

    بەرەی چەپ بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستیانە ڕوو دەکاتە ئیستڕاتژی برایەتی گەلان، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، یەکسانی ژن و پێاو و نوێخوازی.     لە ڕوانگەی بەرەی چەپ و پێشکەوتنخواز یەکگرتویی لە گەڵ گەلانی ئێران بۆ بونیادنانی ژیانێکی ئینسانی دەتوانێ کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات هاوڕێ و هاوئاهەنگ لە گەڵ گەلانی دیکەی ئێران بخاتە سەر هێڵی پێشکەوتن بۆ دابینکردنی نیازەکانی لە ژمارە یەک تا پێنج.

گەلی کورد لە نێوان سێ بژاردە

«گوتم:"کە وابوو، ئاشنا! بەشی ئێمە لەنێو چوونە" گوتی: "نا، نا، دوور بنواڕە، دوور بنواڕە، ئاسۆ ڕوونە...» (هێمن)

ئایا کێشەی کوردی ڕۆژهەڵات هەڵبژاردنە لە نێوان خراپ و خراپتر؟ ڕۆژهەڵات تەسلیمی دۆخی ئێستا بێت، یان کوردایەتی دیوەخان؟ ڕۆژهەڵات بژاردەی سێهەمی هەیە؟

"We cannot solve our problems with the same thinking we used when we created them"

ئەنیشتاین: «ئێمە ناتوانین کێشەکانمان بەو فکرە چارسەر بکەین، کە ئەو کێشانەی بۆ دروست کردوین»

نزیک بە ٩٩٪ی ڕۆئیاکانمان لە گەڵ ڕووناکبیران، ئازادیخوازان، چینی مامناوەند و گەلانی ئێرانی یەک دەگرنەوە. وەک: 

ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، شایستە ساڵاری، بەرابەری ڕەگەزی، فێر کردن و بارهێنانی خۆڕایی، دەرمانی خۆڕایی، هەلی کار بۆ هەموان بە یەکسانی، خانو و ماڵ بۆ هەموان، پێشکەوتنی پیشەسازی و ئابوری، ئاوەدان کردنەوەی شار و دێهاتەکان، پێکەوە ژیانی گەلان لە ژێر فەرهەنگ و یاسای فرەڕەنگی و فرەکەلتوری.

بە پێچەوانە نزیک بە ٩٩٪ی ڕۆئیاکانمان لە گەڵ چینی دەستڕۆییشتوو، مفتەخۆر و بێبەرهەمی کورد دژ بە یەکن.   

زۆرینەی خەڵکی کورد تەنیا لە زمان و پۆشاک و هاوڕای ئەم چینەن. بەرژوەندی ئابوری و سیاسی تەواو جیاوزیان هەیە. تەنانەت لە مۆسیقا و فەرهەنگیش یەک ناگرنەوە.  

" تا مێشکەکان ئازاد نەبن؛ نیشتمان ئەگەر ئازادیش بێت، دەبێتە بەهەشتی مافیای دین فرۆش وەک ئەفغانستان، یان مافیای نەتەوەفرۆش وەک باشوری کوردستان  و جەهەنەمێکی بۆگەن بۆ هاووڵاتیانی بە ڕەعیەت و کۆیلە کراو"

 ڕێگای سێهەم "ئیستڕاتژی هاوژیانی لە گەڵ گەلانی ئێران"

          بژاردەی سێهەم لادانە لە کوێرەڕێی کوردایەتی دیوەخان و هەنگاونانە لە گەورەڕێی ئازادی، بەرابەری، مرۆڤدۆستی، پێکەوە ژیانی گەلان، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی نیشتمان.

لادان لە کوێرە ڕێی کوردایەتی دیوەخان و هەنگاونان و ڕێپێوان لە گەورەڕێی ئازادی، بەرابەری، مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیانی گەلان. لە جیاتی دەروێشایەتی لە سەرگوێلکی خانەقای شێخانی کوردایەتی؛ ئاسۆی ڕوانین و بیرمان فراوانتر بکەین.

    ئەزموونی بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" نیشانی دا کە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارەکانی کەلتوور و ڕووناکبیری دا، خزمایەتی و وێکچونی زیاتریان لە گەڵ گەلانی دیکەی ئێران بە تایبەت فارەسەکان هەیە تا زۆرینەی کوردانی باشووری خەسێنراو بە کوردایەتی دیوەخان و کۆنەپەرەستی.

لە ئاکامی حەفتا ساڵ کوردایەتی دیوەخان و ٣٥ساڵ دەوڵەتی کوردی ڕاستی سونەتی باشور؛ ئاستی فەرهەنگ، بیرمەندی و شارستانیەتی کوردی باشوور سەد ساڵ لە کوردی ڕۆژهەڵات و گەلانی دیکەی ئێران نزمتر و دواکەوتووترە.

    هیچ عەقڵێکی سەلیم قەبووڵ ناکات سیستەمی هەرێمی زۆنگ و زەلی باشوور[140] بکرێتە ئۆلگوی دواڕۆژی کوردی ڕۆژهەڵات. هاوچارەنوسی کوردی ڕۆژهەڵات لە گەڵ گەلانی چەوساوە و ئازادیخوازانی ئێرانی دەیسەلمێنێ هاوخەباتی لە گەڵ ئەمانە دەتوانێ باشترین بژاردەی مومکین بێت.[141]

     فارس کوتەنی:"همدلی از همزبانی خوشتر است"(لە درێژەی وتارەکە دەبینین کە جیا لە هاودڵی لە گەڵ فارس و ئێرانی هاوزمانیشین. بۆ نمونە وەرگێڕاوی ئەم پەندە بە کوردی دەبێتە: "هاودڵی لە هاوزمانی خۆشترە")

      پێویستە بزانین کە بە پێی گشت لێکۆڵینە زانستیەکان زمانی کوردی لە گەڵ زمانە ئێرانیەکان درێژکراوەی یەک خێزان و یەک ڕێشەی زمانین. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەم وتارەی مامۆستا "شاسوار هەرشەمی"[142]

        کوردی ڕۆژهەڵات  کاتی تاقیکردنەوە و هەڵەکردنی نەماوە.[143] ناچارە لە سیاسەت دا ڕیالیست(واقیعگەرا) و پڕاگماتیست(عملگرا) بێت.      ڕۆژهەڵات دەتوانێ و دەبێ خەباتی خۆی لە گەڵ ڕوناکبیران، شۆڕشگێڕان و دڵسۆزانی گەلانی دیکەی ئێرانی گرێ بدات بۆ دەستەبەر کردنی سیستمێکی نوێی ئینسانی کە بنەماکانی لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دامەزرابێ:

      مافی مرۆڤ، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دێموکڕاسی، بەرابەری ڕەگەزی و نەتەوەیی، برایەتی گەلان، ئازادی بیر و باوەڕ و جیابیری، فرە ڕەنگی، فرە کەلتوری، تۆلێڕانس،شایستەسالاری، سەروەری یاسا ،نوێخوازی، ئاوەدانکردنەوەی وڵات، ژینگەپارێزی و بە گشتی ئامانجەکانی فەلسەفەی "ژن،ژیان، ئازادی"

ڤیکتۆرهوگۆ : «ئازادی لەو شوێنە دەست پێدەکات کە نەزانی کۆتایی دێت»

 

قازانجەکانی کوردی ڕۆژهەڵات لە یەکگرتویی لە گەڵ فارس و گەلانی دیکەی ئێرانی

١. پارێزراوی خاک و نیشتمان- تەواوی زێد و نیشتمانی کوردی ڕۆژهەڵات پارێزراو دەبێت. لە دورترین چیا و چۆمی کوردی پۆلدەشت و چالدێران تا ئاخرین دێی کوردنشینی پارێزگای خوزستان.

٢. گەشەی ئابوری- شەریکایەتی لە ژێرخانی ئابوری ئێران( سامانی نەوت و گاز، کارەبای ٢٤ سەعاتە، هەزاران کیلۆمیتر ئۆتۆبان و هێڵی ئاسن، بۆری گازی سەراسەری، بەشداری لە سیستەمی سەراسەری بانکی، بیمە، پۆست، تەندروستی و دەرمان) شەریکایەتی لە بازاڕی کار و سەرمایەی وڵاتێکی ئیستڕاتیکی ٩٠ میلیۆن نەفەری.

٣. جوغڕافیای بەرین و کراوە- شەریکایەتی لە جوغڕافیای فراوان بە ڕووبەری یەک ملیۆن شەش سەد و چل و هەشت هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی ئێران، دەستڕاگەیشتن بە ئاوەکانی کەنداوی فارس، دەریای عومان و دەریای مازندەران.

٤. پارێزراوی سەرمایەی ماڵی و مرۆڤی کوردستان- هەر وەک لە باشوری کوردستان دیتمان، بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی سەرمایەی وڵات و هێزی گەنجان و ژنانی کوردستان لە شەڕی ناوخۆیی و دەرەکی و قەڵەوکردنی کۆنەپەرەستی خەسار دەکات و خەڵکی ناڕازی ناچار بە کۆچی ملیۆنی بۆ هەندەران دەبن. بەڵام یەکگرتویی لە گەڵ گەلانی ئێران دەبێتە هۆکاری پێشگیری لە شەڕی ناوخۆ و دەستدرێژی دەرەکی. لە لایەکی تریشەوە سەرچاوە دارایی و مرۆییەکانی کورد بەرەو گەشەسەندنی ئابووری، دامەزراندنی دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ئاراستە دەکرێن. سەبارەت بە خزمایەتی خوێنی، زمانی و کەلتوری کورد و گەلانی ئێرانی و زەرورەتی هاوخەباتی، هاوژیانی و برایەتی ئەم گەلانە، بڕوانە ئەم وتارە بە زمانی فارسی[144]

سەرچاوە و پەڕاوێزەکان



[1] - سیسێر (Sî sêr، بە فارسی: سی‌سر) دێیەکە لە گوندستانی گەورکی سەردەشت، لە ناوچەی ڕەبەتی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ورمێ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتوە. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠۱۶ دا ٦٤١ کەس لە ١٤٨ بنەماڵەدا بووە. پاشماوەی قەڵایەکی زۆر کۆنی هەزاران ساڵەی لێماوە کە تا ئێستا نەزانڕاوە هی کام دەورەی مێژوییە.

[2]- استاد عبدالکریم هنرمند( فدایی) ۱۳۰۷_۱۳۷۲ه.ش. یکی از شاعران ملی و گرانقدر شهرستان مهاباد است که در طول حیات پربارش حدود۱۷هزار بیت شعر سروده که شامل ۴ اثر : ۱

) منظومه لاس و خزال در حدود ۴۷۵۰ بیت . داستان فولکلوریک دوران ناصرالدین شاه قاجار و همزمان با حکومت بابان در منطقه مابین مهاباد و سردشت و در روستای سویناس و حومه آن رویداده است. استاد فدایی در طول ده سال تحقیق آن را منظوم نمود

۲) منظومه دم دم نامه ، ماجرای قلعه دمدم و مقاومت تاریخی امیرخان برادوست و کردان اورمیه و مکری در برابر یورش شاه عباس اول به آن ایالت . این منظومه بیش از ۷۰۰۰ بیت شعر و بر وزن شاهنامه فردوسی می باشد. استاد فدایی در نوشتن این منظومه از کتابهای تاریخی مانند عالم آرای عباسی و تاریخ افشار و کتاب حرکت تاریخی کورد به خراسان و تحفه مظفریه و کتاب دمدم عربی شاملوف و کتاب شهیدان دمدم و کتاب قلای دمدم عزیز ابراهیمی و بیت شفاهی کردی درباره وقایع دمدم با صدای محمد ابراهیمی( حه مه دی به یتان) و نوشته های حسن مجدی درباره دمدم و ... استفاده نموده است

۳) دیوان اشعار بالغ بر ۴۰۰۰ بیت شعر به زبان کردی و فارسی.

۴) کتاب میژووی ژیان/ زندگی نامه استاد فدایی. این کتاب هم حدود۱۰۰۰ بیت شعر می باشد. استاد فدایی در این کتاب تمام زندگی و رویدادهای تاریخی و اجتماعی معاصر خویش را به زبان شعر بیان نموده است.

نمونەیەک لە شێعرەکانی فیدایی:

کـه مــردم شین و گریــانت به مـن چــی؟
کـــه گوڵ چوو، ئاوی بــارانت به من چـی؟
لـه‌سه‌ر تـه‌رمی منی عـاشـق، بـه قوربان
ئـیـتـر زولـفـی پـه‌رێشـانت بـه من چـی؟

[3] - ئەم دێهاتانەی ڕێگای سیسێریان درێژە پێدا: دێهاتەکانی سەردەشت: نستان ٢٠١٣، دیواڵان 2015، بێروان ٢٠١٧ – پارێزگای کوردستان بەشێک لە دێهاتی مەریوان، سنە و کامیاران ...

[4] - مەولەوی: تەشریفی نەوبەھارە کە عالەم دەکا نوێ

دڵ چونکە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشکوێ

ئاماوە وەهار وەهاری شادی

بوی عەترێ نەسیم خونچەی ئازادی

خێڵخانەی خەفەت باربەنیش کەردەن

مەینەت روو نیان وە ماوای مەردەن

نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن

یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن

 

وەفایی:: نەسیمی بایی نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا

بەریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا

نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار یار ھاتە سەر خەندە

سەڵا ئەی بولبولان دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا

نەسیمی بای نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا

موریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا

نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار یار ھاتە سەر خەندە

سەڵا ئەی بولبولان دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا

 

حاجی قادری کۆیی: ڕۆژتە ئەی بایی نەورۆزی لەبن بەفری گران

کانی پێی سڕ بوو چناریش دەستی چوو پەنجەی تەزی

سونبولی زوڵف و گوڵی ڕوخسار و سەروی قامەتی

مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لە نێو باخی وزەوی

 

حەمدیی ساحێبقران: نەورۆزە، جەژنە بۆیە چراغانی عالەمە

یا ئاگرە لە عومری شێتا کوژایەوە

عەرعەر لە لەنجەدایە، لە ڕەقسایە سەروەکان

بەرگی چەمەن لە ڕەنگی زومڕەد کرایەوە

 

حەریق: دەڵێن وا جەژنی نەورۆزە دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە

وەرە بۆ جەژنە پیرۆزە بدەم ڕۆحم لەبەر ماوم

وەرە سەر چاوەیی چاوم، دەڵێی دەریای عەممانە

تەماشای ئەشکی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم

 

بێسارانی:

نەورۆز گوڵی هەن نە پای سەراوان

بەرمەیۆ نە سای ڕێزەی وەفراوان

سەرتاپا کەبوود، وێ بە خەم ڕەشتە

بۆی موشک و عەنبەر، بە خاڵدا وەشتە

پەل پەل نوختەی نوور، ڕێزەی مرواری

بە نوختەی خاڵان، وێ کەرد دیاری

دەستە بە دەستە چوون زوڵف وەشبۆ

بەر ئامان، مدران، کۆ کۆ نەپای کۆ

شێوەی نەورۆز گوڵ هابەو نەخشەوە

بەو نەخشی خاڵان وەشبۆی پەخشەوە

 

نالی: بیلجوملە دەچوونە دەر ژ مالان

حەتتا دەگەھیشتە پیر و کالان

ڕۆژا کو دەبوویە عیدێ نەورۆز

تەعزیم ژ بۆمە دەما دل ئەفرۆز

تەشریفی نەوبەھارە کە عالەم دەکا نوێ

دڵ چونکە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشکوێ

 

[5] - هێمن موکریانی- سەرجەم و کۆی شیعر و پەخشانی هێمن- پیاچونەوەی ژیلا و ئیلهام قەوامی- بڵاو کەرەوەی کوردستان سنە- چاپی دوهەم- ١٣٩٧-لاپەڕەی ٤٤٨ تا ٤٥٠

[6] - هێمن موکریانی- سەرجەم و کۆی شیعر و پەخشانی هێمن- پیاچونەوەی ژیلا و ئیلهام قەوامی- بڵاو کەرەوەی کوردستان سنە- چاپی دوهەم- ١٣٩٧-لاپەڕەی ٤٤٨ تا ٤٥٠

[7] -/ https://en.wikipedia.org/wiki/Animal_husbandry- https://rojnews.news/?p=268318

[8] -کهن‌ترین سند از برگزاری جشن نوروز تاریخی از دوره پادشاهی سومریان در شهر اوروک، مربوط به نیمه دوم هزاره پنجم پ. م تا دهه‌های نخست هزاره چهارم پ. م کهن‌ترین سند تاریخی گلدان پایه داری است ساخته از سنگ مرمر با بلندای ۹۰ سانتی‌متر که کلیه سطوح جانبی آن گلدان آراسته به نقش هائی است نمایانگر و نمودار جشن نوروزی زیرعنوان «جشن بهار» که دراین نقش‌ها پیشکش‌هایی چون گاو و سبزیجات با نقش یک مرد روحانی که به صورت سنت مذهبی عریان و درحال پیشکش سبدی بزرگ پر از انواع میوه‌های نوبرانه در دست به سوی ایزدبانو، که احتمالاً ایزدبانوی اینانا باشد، روان است.

بر اهمیت جشن نوروزی ومراسم این جشن بر دیواره های کاخ شاهان هخامنشی تاکید شده است

پشت سر این مرد روحانی عریان و نقش پا‌ها و دامان بلند، شخصی دیده می‌شود و همچنین حمل تنپوش منگوله دار شخص مورد اشاره به وسیله یک خدمتگزار، مشاهده می‌گردد که به نظر می‌رسد این مرد شاه بابل است و دراین اثر ارزنده تاریخی و هنری، روحانیان عریان دیگری نیز با سرهای تراشیده درحال آوردن پیشکش ظرف هایی پر از هدایا و کوزه‌های شراب و تعدادی بره گوسفند و میش دیده می‌شوند، درحالی که نقش‌هایی از گندم و غذا نیز به عنوان پیشکش به ایزدبانوی اینانا در بدنه این گلدان به تصویر کشانده شده‌اند.

در بخش زیرین این گلدان قوچ‌ها و میش‌هایی درحال گذر از کنار درختان خرما که در دو بازوی رودی روییده شده‌اند، نیز تزیین یافته است و مراسم نوروزی نقش شده دراین گلدان در سده‌های بعد در بابل به عنوان جشن نوروزی آکی تو (akittu) برگزار می‌شد.

کهنگی این گلدان از سوی صاحب کتاب بین النهرین و ایران باستان بین ۳۱۰۰ -۳۲۰۰ پ. م تخمین زده شده است. گلدان نماد جشن نوروزی به نظر می‌رسد که هر ساله در مراسم جشن نوروزی به وسیله کاهنان شهر اوروک به معرض نمایش گذاشته می‌شد.    http://www.knowclub.com/paper/?p=547

[9] - به عقیدۀ آرتور کریستن‌سن، ایرانشناس دانمارکی، این جشن در اصل جشنی بابلی بوده که در آغاز بهار به مدت 12 روز در پرستشگاه اساگیلای مردوک (خدای باروری و آفرینش و نگهبان بابل در عصر حمورابی) در حضور شاه بابل با شکوه تمام برپا می‌شده است و به آن زگموک (جشن آغاز سال) می‌‌گفتند. کورش پس از گشودن شهر بابل در سال 539 پیش از میلاد برای دلجویی از مردم بابل این جشن را در نخستین روز بهار سال 538 پیش از میلاد با حضور کاهنان شهر ومردم برپا کرد. از آن زمان این جشن رفته رفته در امپراتوری هخامنشی معمول شد. سال ایرانیان باستان، چنان که از سنگنوشته‌های بیستون برمی‌آید در پاییز آغاز می‌شد. اما زنده‌یاد مهرداد بهار معتقد است که جشن نوروز پیش از هخامنشیان در میان بومیان ایران رواج یافته بود و هخامنشیان آن را از بومیان ایران گرفته‌اند. نشانه‌هایی از برگزاری آیین نوروز درکاخ آپادانا در تخت جمشید وجود دارد که نشان می‌دهد پادشاهان هخامنشی به این آیین کهن گرویده بودند. در این روز شاه نمایندگان مردمان گوناگون را به حضور می‌پذیرفته و هدایایی از آنان می‌گرفته است.

http://tarikhirani.ir/fa/news/575

[10] - سال نو آشوری (سریانی) برابر با اول ماه نیسان (اول آوریل) برگزار می‌گردد. حدودا آغاز سال خورشیدی برابر با آغاز سال آشوری- سریانی است، نام این عید؛ خاب نیسان، هاب نیسین، هاب نیسون، آکیتو یا “رشا د شتا” است. کلمه اکیتو Akitu از ریشه سال نوی سریانی است.   https://safarnevis.com/?p=18878

[11] - بە پێی بەڵگە و ئاماژەکانی ناو شاهنامە، پەیوەندییەکی ڕەمزی لە نێوان سیاواش و نەورۆزدا هەیە. یەکێک لەو پەیوەندیانە لە کۆچی دوایی سیاواش دا دەبینرێت کە لە ئێران و توران ماتەمینی و ماتەمینی گەورەی لێکەوتەوە و ئێرانییەکان بۆ ماوەی ساڵێک جل و بەرگی ڕەشیان لەبەردا بوو. دوای ئەوە لە ڕۆژی نەورۆزدا ماتەمینیان گێڕا و جلی نوێیان لەبەر دەکرد و ئاهەنگیان گێڕا.

ئەفسانەی سیاڤاش هێمای باوەڕە تایبەتەکانی کولتووری کشتوکاڵی کۆمەڵگا ئاسیاییەکانە سەبارەت بە پایز و بەهار، وشکەساڵی و باران و ژیانی ڕووەک. لە قۆناغی پێش هاتنی ئاریەکان ئەم ئەفسانەیە کە لە ئەفسانەی خوداوەندە ڕووەکییەکانی میزۆپۆتامیا ئیلهام وەرگیراوە، فۆرمێکی بە پێی کولتووری ئێرانی لە نەجد و ئێران و دۆڵی سێتدی دۆزیەوە و بۆ ماوەیەک لە ئاسیای ناوەڕاست چڕ بووەوە لە نزیکەی سێ هەزار ساڵ لە شێوەی ڕێوڕەسمی دراماتیکدا.

ڕێوڕەسمی دێرینیی ماتەمینی سیاڤاش لە نەورۆز، قووڵایی باوەڕی جەماوەری خەڵک و گرنگی ئەم ئەفسانەیە لە نێو دانیشتوانی کەشاوەر لە ئاسیای ناوەڕاست نیشان دەدات.

[13] - https://www.zeitoons.com/80147

ئێستا ناوی حوسێن یەکێک لە سێ ناوی یەکەمی سونیەکانە.

[14] - نمادهای میترائیسم در مسیحیت: شباهت‌ها و تأثیرات

شباهت‌های نمادین

نور و روشنایی: هر دو دین، نور را نمادی از حقیقت، دانش و رستگاری می‌دانند. میترا به عنوان خدای نور و خورشید پرستش می‌شد و در مسیحیت نیز عیسی مسیح به عنوان نور جهان شناخته می‌شود.

آتش: آتش در هر دو آیین نمادی از پاکی، تقدس و تجدید حیات است. در میترائیسم، آتش در مراسم آیینی اهمیت زیادی داشت و در مسیحیت نیز شمع و آتش نمادهای مهمی هستند.

آب: آب در هر دو دین نمادی از تولد دوباره، تطهیر و زندگی جدید است. در میترائیسم، غسل تعمید وجود داشت و در مسیحیت نیز غسل تعمید یکی از مراسم اصلی است.

شام آخر: مراسم شام آخر در میترائیسم نیز وجود داشت که در آن اعضای این آیین نان و شراب را به عنوان نمادی از اتحاد با میترا مصرف می‌کردند. این مراسم شباهت زیادی به مراسم عشای ربانی در مسیحیت دارد.

صلیب: صلیب به عنوان نمادی از ابزار شکنجه عیسی مسیح شناخته می‌شود، اما در میترائیسم نیز نمادهایی شبیه به صلیب وجود داشت که به عنوان نماد چرخه زندگی و مرگ تفسیر می‌شد.

[17] - همی گویم و گفته‌ام بارها/ بود کیشِ من مهرِ دلدارها/ پرستش به مستی است در کیشِ مهر/ برون‌اند زین جَرگه هشیارهاhttps://www.ibna.ir/news/313938

[18] - https://www.youtube.com/watch?v=qdK-JWTmN0M

[19] - ئاماژە بە دۆزینەوەێکی گرینگی ئه ره شمیدوس( ٢٨٧ پێش زایین – ٢١٢) دوای ئەوەی هەنگاوی ناوە بۆ ناو حەمامێک و تێبینی ئەوەی کرد کە ئاستی ئاوەکە بەرزبووەتەوە. لەناکاو تێگەیشت کە قەبارەی ئاوی ئاوارە دەبێت یەکسان بێت بە قەبارەی ئەو بەشەی جەستەی کە ژێرئاوکەوتووە.

پاشان زانی کە قەبارەی تەنە ناڕێکەکان دەتوانرێت بە وردی بپێورێت، ئا کێشەیەکی پێشتر چارەسەرنەکراو. دەوترێت ئەو هێندە بە تامەزرۆییەوە باسی ئەو دۆزینەوەکەی کردووە کە خۆی باز دەداتە دەرەوە و بە ڕووتی بە شەقامەکانی سیراکیوزدا ڕادەکات. دهلیت: "دۆزیمەوە، دۆزیمەوە"

[20] - پیرەمێرد لەوتارێکیدا بەناوی (من و نەورۆز)لەژمارە ٧٣٧ی ٢٨مارتی ١٩٤٤لەڕۆژنامەی ژین دا دەڵێت"مناڵ بووم لای مەلاحسێنە گۆجە دەمخوێند، کەئەگەشتینە دەمی بەهاران مامۆستا دەیگوت بچن نەورۆزانە بهێنن، کاتێکیش چوومە ئەستەنبوڵ لەسەرای پادشاهیدا ڕۆژی نۆی مارت هەموو (وکەلا)و(وزرا)ئەهاتنە مابەین تەبریکاتیان دەکرد،نیشان بەو نیشانە موعجونی نەورۆزیان دەخوارد، شەوی نەورۆزیش هەموو منارە قەندیلیان دادەگیرسان.کەهاتمەوە بۆئێرە جارێک هەرلەخۆمەوە! نەورۆزم هاتاوەبیر، کەئەمە عەنعەنەو پیشەیەکی باوباپیرانمە ئێورەیەکی شەوی نەورۆز هەندێ دارم کڕی و کوڕگەلی زانستیم هەڵگرت و چوومە گردی یارەو ئاگری نەورۆزم کردەوە. بۆبەیانی سەیرانم کرد و لەودەشتە بەدەهۆڵ و زوڕنا هەڵپەڕین.نان و چێشت و چایەکی زۆرم بەخشیەوە".

[22] - نەورۆزی گردی مامەیارە چۆن بوو؟

لەو ڕۆژەدا پیرەمێرد خواردنی یاپراخی دروست کردووە و بردوویەتی بۆ خەڵک لەوێ بیخۆن، هەروەها وەکو سیمبۆلێکیش، لەو ڕۆژەدا 12 سەماوەر، بەپێی هەر 12 مانگی ساڵ لەوی جۆشدراوە و چایی بەسەر خەڵکدا دابەشکراوە، پیرەمێرد خوێندکارە کوڕ و کچەکانی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ چالاکی نەورۆز و چەندین چالاکییان پێشکەشکردووە، لەو ڕۆژەدا هیچ جیاوازییەکی ڕەگەزی نەکراوە و ژن و پیاو بەشدار بوون لە مەراسیمی نەورۆزدا، ئیتر بووە بە نەریتێکی بەردەوام و پیرەمێرد ساڵانە کردویەتی، تا ئێستاش زۆربەی خەڵک لەو ڕۆژەدا دەچنە دەرەوە و یاپراخ لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن، هەر بەو بۆنەیەشەوە پیرەمێرد شیعری نەورۆزی نووسیوە، دواتر لەلایەن ساڵح دیلان شیعرەکە کراوەتە گۆرانی، ئێستاکەش زیاتر لە نیو سەدەیە کە گۆرانی نەورۆز بە دەنگی حەسەن زیرەک لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە هەموو شوێنێکی کوردستان ( ئەمڕۆژی ساڵی تازەیەی نەورۆزە هاتەوە، جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و ەهاتەوە) دەبیسترێت.

پیرەمێردی شاعیر، ئامانجی لە زیندووکردنەوەی مەراسیمی جەژنی نەورۆز ئەوەبووە، کە بیکاتە سیمبولی تێکۆشانی گەلی کورد بەرامبەربە داگیرکەران، هەروەها ئامانجی لە هەڵبژاردنی گردی مامەیارە، ئەوەبووە کە ڕۆحێکی تێکۆشەرانەی وەک مامەیارە بۆ نێو تاکی کورد بگەڕێنێتەوە کە تا کۆتایی بەرگریی لە خاک و گەلی کوردستان بکات و هیچکات لەبەر دوژمن هەڵنەیەت و گەل و خاک بۆ داگیرکەران بەجێ نەهێڵێت وەک چۆن مامەیارە هەڵنەهات لەبەردەم سوپای داگیرکەری عوسمانیدا.

نووسینی ; ئامانج مەسرەف

چاووگی زانیاری;roie news

د. عزەدین مسەفا ڕەسوڵ

[23] - نەورۆز هەر لە دێر زەمانەوە لە نێو کورداندا بۆنەیەکی پیرۆز و گرینگ بووە، بەڵام پیرەمێرد  حەولی دا ئەو بۆنە گرینگ و پیرۆزە، وڵات‌داگرتر بکا. ئەگەر بەر لەو تەنیا چینێکی تایبەت لە لاوان و کوڕ و کاڵان لە بۆنەکانی نەورۆزدا بەشدار دەبوون، ئەو بە پێشەنگایەتیی خۆی ئەو وەهمەی ڕەواندەوە کە نەورۆز تەنیا هی چینێکی تایبەت و پلەیەکی تایبەتی تەمەنە. هەر  بۆیە لە سەرەتادا بە نووسینی چەند شیعر بۆ بەهار و نەورۆز ڕچەیەکی کردەوە و دواتر بە هۆی  ڕووداوێکی سیاسییەوە بە دانانی "سروودی بە هێزی نەورۆز" کە زیاتر لە سەد ساڵە دەکوترێتەوە و هیچ کوردێک  نییە نەیبیستبێ و نەیزانێ، لە ڕێگای زمانەوە ئەو بیرە قووڵەی خستە مێشکی خەڵکەوە و دواتر لە پانتای کۆمەڵایەتیشدا حەولی دا لە شاری سلێمانی  بە دیاریکردنی شوێنی  تایبەت و ڕێوڕەسمی تایبەت و گەورە و جەماوەری لە "کارێزی وەستا شەریف" و "گردی مامەیارە" ئەو بۆنەیە بە شێوەیەک زیندوو کاتەوە کە هەموان تێیدا بەشدار بن. https://diplomaticmagazine.net/detail/14279

[24] - لەڕاستیدا نەورۆز تایبەت نیە بەکوردەوە بەڵکوگەلانی وەک(فارس تورک ،تورک ،ئازەر ،تاجیک ئەفغان..هتد)تەنانەت فاتیمیەکانی میسڕیش بەهی خۆیان زانیوە، پێرەمێرد بەم کارەی دژی حکومەت وەستایەوە بەڕادەیەک موتەسەریفی سلێمانی(مەجید یەعقوب)ساڵی 1937ــ1938 نەی هێشت ئاهەنگی نەورۆز سازبکرێت، پیرەمێردیش لەهۆنراوەیەک ئاماژەی پێداوە و دەڵێت:

اخوا ئەوکەسەی کەئەم دووساڵە

ــ لێم کەوتە کیزە وەک زەردەواڵە

نەیهێشت ئاگری یارەبگڕێ

چەقۆی ئاهی من جەرگی هەڵدڕێی

دەبینین پیرەمێرد پرۆژەکەی سەری گرتووە و نەورۆزی کردووە بەچەکێکی نەتەوەی و سەرانی حکومەتی هێناوەتە سەرخەت بۆدژایەتیکردنی و ڕۆڵەکانی کوردیش زیاتری هەستی نەتەوایەتیان لەگەڵ ئاگری نەوروز گڕی دەگرت. https://diplomaticmagazine.net/detail/14279

[25] - کورتەیەک لە مێژووی نەورۆز

بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان نەورۆز پاشماوەی بیروباوەڕێکی ئایینیی گەلانی زاگرۆسە، ئەم جەژنە بەتەواویی گرێدراوی سروشتە.

د.مەولود ئیبراهیم لە کتێبی “نەورۆزی کورد لە ئەفسانەوە بۆ بە جیهانی بوون”دا بە بەڵگەی مێژوویی سەلماندوویەتی، نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ داستانی دەموزیی و ئینانای سۆمەری، کە دواتر لای ئاشوورییەکان بە تەموز و عەشتار ناودەبرێت.

سۆمەرییەکان ئەم ڕێوڕەسمەیان هەر لە ١ی نەورزۆی ئەمڕۆدا گێڕاوە و ئەمە سەری ساڵی سۆمەرییەکانە، بە جەژنی زەگمەگی سۆمەریی ناویان بردووە.

ئەم جەژنە مێژووەکەی بۆ کشتوکاڵی ئەشکەوت دەگەڕێتەوە، کە بەپێی شارەزایان مێژووی ئەم قۆناغە، بۆ ١٠ تا ١٢ هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە.

ئەم جەژنە لە میتۆلۆژیای سۆمەرییەکاندا بە واتای ژیانەوە و زیندووبوونەوەی دەموزییە لە داستانی دەموزیی و ئینانا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە مێژووییە، هەولێر یەکەمین شارە پەرستگای عەشتاری لێ دروستکراوە و ساڵانە جەژنی نەورۆزی لێ پیرۆز کراوە.

ئەمڕۆ لەلایەن چەندین نەتەوە لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو، فارس، تاجیک، ئەفغان، بەلوچ و ئازەر، بە کردنەوەی ئاگر و ڕێوڕەسمی جۆراجۆر نەورۆز پیرۆز دەکرێت، بەڵام هیچ گەل و نەتەوەیەک وەک کورد خاوەندارێتیی لەم جەژنە نەکردووە.

گەلی کورد لە دێرزەمانەوە وەکو جەژنێکی نەتەوەیی و سەری ساڵی کوردیی جەژنی نەورۆزی پیرۆزکردووە، هەروەها لە سەردەمی مادەکانەوە نەورۆز یەکەم ڕۆژی ڕۆژمێریی کوردییە تا ئەمڕۆ.

لە شانامەی فیردەوسییدا کە دەقێکی ئەفسانەییە هاتووە، نه‌ورۆز ئەو ڕۆژەیە کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به‌سه‌ر زوحاکدا سه‌رکه‌وت و کوردەکان به‌ ئاگرکردنەوە لەسەر شاخەکان بۆ گەیاندنی مژدەی سەرکەوتن و کۆتایی  بە ستەم و زۆرداریی، ئه‌و ڕۆژه‌یان کرده‌ جەژن.

لە سەدەی ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتی نکۆڵییکردنی دووژمنان لەسەر گەلی کورد و داگیرکاریی فەرهەنگیی و شێواندنی مێژوو و شەڕی تایبەتەوە، جەژنی نەورۆز بەرەو کاڵبوونەوە دەڕۆشت و لە جەوهەر و واتای خۆی دوورخرابوویەوە.

بەڵام لە دوای دروستبوونی شۆڕشی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە، لەپاڵ گێڕانەوەی نرخ و بەها نەتەوەییەکانی دیکەی کورد، جەژنی نەورۆزیش جارێکی تر وەرچەرخایەوە بۆسەر ڕێچکە مێژووییەکەی خۆی و بوو بە ڕۆژێکی گرنگ و واتادار بۆ گەلی کورد.

بەتایبەتی لە ٢١ی ئازاری ١٩٨٢دا ، کاتێک مەزڵوم دۆغان یەکێک لە پێشەنگەکانی  پەکەکە، بە چالاکییەکەی ڕۆحی بەرخۆدان و جەژنی نەورۆزی لە ناو زیندانی دیاربەکر یەکانگیر کرد.

ئەوکات پیرۆزکردنی نەورۆز لە تورکیا قەدەغەکرابوو، مەزڵوم دۆغان سێ دەنکە شقارتە دادەگیرسێنێت و لەسەر دیواری زیندانەکە دەنووسێت: “بەرخۆدان ژیانە..تەسلیمبوون مردنە” بە پشتوێنی پشتی خۆی هەڵدەواسێت و شەهید دەبێت.

بەدوای ئەویشدا، چوار هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی (فەرهات کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجیم ئونەر) لە شەوی ١٨ی ئایاری١٩٨٢ وەک ئەوەی کە گۆڤەند بگێڕن دەستی یەکدەگرن و ئاگر لەجەستەی خۆیان بەردەدەن و هاوار دەکەن”بەرخۆدان ژیانە..تەسلیمبوون مردنە”.

هەروەها ساڵی ١٩٩٨یش کادرێکی دیکەی پەکەکە بە ناوی سەما یوجە، لە ڕۆژی نەورۆزدا لە دژی ستەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئاگرتێبەردان لە جەستەی خۆی، ئاگری نەورۆزی لە ناو زیندانەکانی تورکیا گەشاندەوە و شەهیدبوو.

چیتر  لە کوردستان ڕۆژی نەورۆز بووبە هێمای بەرخۆدان و جەژنی سەرکەوتن بەسەر ستەمکاراندا، نەورۆز بووبە جەژنێکی گەورەی نەتەوەیی، کە بە ملیۆنان کەس بۆ پیرۆزکردنی ئەم جەژنە لە گۆڕەپانەکاندا کۆببنەوە و پەیامی بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەلی کورد بەگوێی داگیرکەراندا بدەن.

ساڵانە لە ٢١ی ئازار، کوردان و نەتەوەکانی دیکەش، لە گۆڕەپانی نەورۆز لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، بە ملیۆنان کەس کۆدەبنەوە و نەورۆز پیرۆزدەکەن، هەروەها سەدان هەزار کەسیش ڕوو لە چیای قەندیل دەکەن بۆ پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە. https://rojnews.news/?p=268318

[26] - ژنرال احسان نوری پاشا -مؤلف: رحیم اشنویی‌محمودزاده چاپ: 1386تعداد صفحات: 344قطع و نوع جلد: وزیری (شومیز) لە ساڵی ٢٠٢٣ گریلاکانی کوردستان لەم شوێنە نوسیان " خەیاڵی خاوی ئیستیعمار لێرە نێژراوە"

[27] - مەزلوم دۆغان: یەکێک بوو لە دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان. لەساڵی(١٩٥٥)دا،لەدایک بووە.لە نەورۆزی (١٩٨٢)دا،لەدژی زوڵم و زۆری دەوڵەتی تورکیادا،لە زیندانی دیاربەکر ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو،شەھید بوو.لەم کاتەوە بۆتە سیمبوڵی نەورۆزو بەرخودان. https://www.emrro.com/rojnamegeriyz.htm

[28] - ساڵی ١٩٩٨یش کادرێکی دیکەی پەکەکە بە ناوی سەما یوجە لە ڕۆژی نەورۆزدا بە سوتاندنی جەستەی خۆی ئاگری نەورۆزی لە ناو زیندانەکانی تورکیا گەشاندەوە و شەهید بوو. https://rojnews.news/?p=268318

[29] -

[30] - https://books.vejin.net/ck/text/35622

[31] - خاکیپۆش‌کردنی نەورۆز لە گەرمەی قەیرانی سیاستکردن لە کوردستاندا

https://govarikomar.org/%d8%ae%d8%a7%da%a9%db%8c%d9%be%db%86%d8%b4%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%86%db%95%d9%88%d8%b1%db%86%d8%b2-%d9%84%db%95-%da%af%db%95%d8%b1%d9%85%db%95%db%8c-%d9%82%db%95%db%8c%d8%b1%d8%a7/

[32] - کوتاڵێکی ئاوریشمی ڕەش یا سوورەترشییە ژنان لە سەری دەبەستن. ئەگەر هێلی بۆر و ڕەشی پێداهاتبێ لە ناوچەکانی تری کوردستان پێی دەڵێن مشکی، بەڵام لە موکریان ئەویش هەر بە شەدە دەناسن و زۆر تر پیاوان لە سەری دەبەستن. هێڵەکان دوو چەشنی پان و باریکیان هەیە کە بۆ پیاوان چەشنی خەتپان و بۆ ژنان چەشنی خەتباریکی پەسەندە. سێ قەوارەی بچووک و مامناوەندی و گەورەی هەیە ئەندازەی هەرە گەورەی 5.2 گەزە

[33] - تا ئێستاش لە ناوچەی موکریان پێچ و کڵاوی ڕەنگاو ڕەنگ بە کار دەهێندرێت

[34] - پارچەیەکی ئاوریشمی ناسکە بۆ سەرپێچی ژنان و ڕووبەند بە کار دێ

[35] - بەشێک لە بارزانیەکانی دور خراوە  ئەو کەسانە بوون کە ساڵی ١٩٤٧ دوای گەڕانەوەیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان ڕادەستی حکومەتی ئێراق کردبۆوە.

[36] - ئەو زەمان جامانەی ڕەنگ سوور لە وڵاتانی کەنداوهاوردەی باشوری عێراق دەکرا کە ئەوانیش لە هیندوستان دەیانکڕی.

[37] - ساڵی ١٩٦١ عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە مەلا مستەفا دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ دابین بکات. مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی.  سەرچاوە بیرەوەریەکانی عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواکی ئێران.

 

[38] - لە مێژووی گەلانی جیهان دا تەنیا دوو جار لە دژی ئیسلاحاتی زەوی شۆڕش کراوە. یەکەمیان کوردی باشور بە ئایدۆلۆژیای کوردایەتی و دووهەمینیان ئەفغانی بە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی و هەردوکیان بە سپۆنسەری ئامریکا و ناتۆ.

هەڵوەشانەوەی چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئیسلاحی زیراعی، کووژانەوەی چرای ڕووناکبیری، ڕێشە داکوتانی کۆنەپەرەستی، هەڵوەشانەوەی شیرازەی کۆمەڵگا، بە تاڵان چونی سەروەت و سامانی وڵات، مافیا سالاری و چەتە سالاری ئاکامەکانی ئەم دوو یاغیگەریە بوون بۆ کورد و ئەفغانی.

[39] - لە بیرەوەریەکانی حاجی شێخ عەبدوڵای کولیجە(یەکێک لە شۆڕشگێڕانی موکریانی ڕۆژهەڵات بوە  کە بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردوە)

[40] - isna.ir/xdysSw

[41] - https://en.wikipedia.org/wiki/Keffiyeh

[42] - https://www.cgie.org.ir/fa/article/240539/%DA%86%D9%81%DB%8C%D9%87

[43] - https://vajehyab.com/wiki پارچه ای نازک از جنس پنبه

[44] - دەربەند. مەبەست لەدەربەندی بازیانە.

کە دەكەوێتە سەر رێگای گشتی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی-كەركوك لەنزیك ناحیەی تەكیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، لەمانگی مایسی ساڵی 1919دا نەبەردێكی گەورەی لەدەربەندی بازیان دژی ئینگلیز تۆماركرد، لەو شەڕەدا شێخ بەبرینداری كەوتە دەست ئینگلیزو لەدادگایەكی كارتۆنیدا حوكمی لەسێدارەدانی درا و دواتر دوورخرایەوە بۆ هیندستان.

دەگێڕنەوە کە لەدەربەندی بازیان کە ئەوکات،شوێنێکی گونجاو لەباربووە بۆ گوڤەند و زەماوەند کردن.زۆربەخەڵکی ئاواییەکانی دەورووبەری لەوێدا کۆدەبوونەوە و سەیران دەکرد وو ئاهەنگیان دەگێڕا.

زەماوەندێک دەبێ.یەکێک لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئەیەوێ بچێت بۆ هەڵپەڕکێ و بۆ شایی.زۆر تامەزرۆ ئەبێ کەبچێ و لەوێ بەکامی دڵی خۆی هەڵپەڕێ.چونکە دەڵێن یاریشی بەنیازی چوونی ئەو ئاهەنگە بوو.

ئیدی لای هەموو دانیشتوانی ئاوایی باس لەوەدەکات لەوێ وام ئەکەم و وا هەڵئەپەڕم .

ئەنێرێ بۆ سلێمانی هەتا شەدەیەکی بۆ بکڕن.

بەڕێکەوت شەڕ هەڵدەگیرسێ،

پێدەچێ ئەم بەسەڕهاتە دروست لەسەرووبەندی شەڕی ئینگلیز و حکومەتەکەی شێخ مەحموددا ڕوویدابێ.

لەشکرێکی دوژمن دێت،دەربەند ئەگیرێ.ئیدی زەماوەند ناکرێ.

کابراش شەدەکەی بۆ دێتەوە.بەڵام بێ هیوا ئەبێ،ئەزانی کە دوژمن دەربەندی گرتووە،

دەگێڕنەوە هەتا ماوەیەکی زۆر هەرگریاوە وغەمی لە نەکردنی ئەو زەماوەندە خواردووە.

بۆیە هەتا مرد هەر ئەم قسەی ئەکرد بەدەم گریانەوە .

من شەدەم بۆ دەربەند ئەویست.کە دەربەند گیرا شەدەم بۆ چییە.

کە لەو ڕۆژەوە ئەم ڕوداوە بۆتە بە پەند و ئیدیۆمێکی ناو کۆمەڵگای کوردی و ڕۆژانە بەکادەهێنرێت.

[45] - یەكەمین وڵات كە  جامانەی كردە بەشێك لە كاری بازرگانی كۆمپانیای رستن و چنینی بەریتانیا بوو لە لەندەن. باشترین جامانەی دروست دەكرد كە بە یەشماغی لەندەنی بەناوبانگ بووە. كۆمپانیای هیندی خۆرهەڵاتی بەریتانی كاری بازگانییەكەی دەكرد بۆ ناوچەكانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، كەنداو، شام و...

دوای ئەوانیش كۆمپانیا ژاپۆنی، چینی و كۆرییەكانیش كەوتنە دروستكردنی  جامانە و چەند نەخش و رەنگی جیاوازیان داهێنا.

ساڵانی دواتر لە عیراق چەند كارگەیەكی دروستكردنی جامانە كرانەوە كە یەكێكیان لەبەغداد و دوانیان لەشاری كەربەلا و یەكێكیان لە موسڵ. https://knwe.org/KU/Details/817

[46] - نئو-فئودالیسم یا فئودالیسم نو، نظریه‌ای است دربارهٔ تولد مجدد برخی سیاست‌های حکمرانی، اقتصادی و زندگی عمومی در دوره معاصر که مشابه با سیاست‌های جوامع فئودالی در دوران‌های گذشته‌است، نظیر حقوق نابرابر و حمایت‌های قانونی برای عوام و اشراف.

چوارقۆناغی دەسەڵاتی نوێ فیۆداڵی کوردایەتی

سیستەمی نوێ فیۆداڵی کوردایەتی لە سەد ساڵی ڕابردوو دا، چوار دەورە دەسەڵاتی بە خۆیەوە دیوە:

١-حکومەتی شێخ مەحمود

دەوری یەکەمی کوردایەتی لە دیوەخانی شێخ مەحمود سەری هەڵدا (١٩٢٢- ١٩٢٠). شێخ دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە بۆشایی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی گەییشتە لوتکەی دەسەڵات.

ناوبراو هەم شێخ بوو هەم گەورەترین مڵکدار. ئاسۆی فکری لە ئیمارەتێکی فیئۆداڵی ئیسلامی سەر ژێردەستی تورکیا یان زلهێزێکی دەرەوە زیاتر نەدەڕۆییشت. پەراوێزکردن و سەرکوتی ڕووناکبیرانی چەپ و دێموکڕاتی کورد لەم دەورەیە ڕا دەستی پێکرد.

ساڵی ١٩٢١ حکومەتی دووەمی شێخ مەحمود لە سلێمانی دروست دەبێت. لەم دەورەیە دا ئاغا و شێخ و مەلاکان، کە زۆربەیان دەست و پەیوەندی شێخ مەحمود بوون، دژایەتیی خوێندەوار و ڕووناکبیرەکانیان دەکرد.

بە وتەی مێژوونووس تۆفیق وەهبی، شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروست کردبوو کە تۆفیق وەهبیشی تێدا بووە، ناویان نابوون (فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک کەسانی بێدین سەیر دەکران.

لە کەسانی ناو لیستەکە جەمال عیرفان وعارف صائیب ڕووناکبیرانی دژە دەرەبەگی سلێمانی، ساڵی ١٩٢٢ بە دەستوری شێخ مەحمود تیرۆر کران.

 

بە هۆی جوانەمەرگ بوونی حکومەتەکەی شێخ مەحمود باقی ڕوناکبیرانی ناو لیست لە تیرۆر ڕزگاریان بوو.

 

٢کۆماری مەهاباد

حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئاکامی کودتایەکی ناوخۆۆیی چینی دەستڕۆییشتووی مەهاباد لە دژی لاوان و ڕووناکبیرانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بوو

دەست نیشان کردنی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ بە ناوی ڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران درۆیەکی مێژوییە. لە ڕاستی دا ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢١ کۆمەڵەی ژ ک دامەزراوە.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە یەکی خەزەڵوەر واتا ٢٣ی ئۆکتوبەری ١٩٤٥ بە سەرکردایەتی قازی محەمەد و بەشداری دەیان سەرۆک عەشیرە و کەسایەتی ناوچەی موکریان و خێڵەکانی شکاک و دەوری ورمێ  لە سەر جەنازەی کۆمەڵەی ژ کاف دادەمەزرێت

لەم زەمانە دا سێ کەس لە بناغەدانەران و ڕێبەرانی کۆمەڵەی ژ ک لە زیندانی دەوڵەتی ناوەندی ئێران دا حەبس بوون(عەبدولڕەحمانی زەبیحی، قاسم قادری و دڵشاد ڕەسوڵی)

بۆچی قازی لە وتاری ڕایەیاندنی کۆمار دا بە یەک وشە ناوێکی لە کۆمەڵەی ژ کاف نەهێنا؟

دەمەزراندنی حیزبی دێموکڕات لە غەیابی سێ ڕێبەری ئەسڵی ک ژ ک و ناو نەهێنانی ک ژ کاف لە وتاری ڕایەگەیاندنی کۆمار جێگای پرسیارە.

 

قازی محەمەد دوای شەڕی دووەمی جیهانی لە بۆشایی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی ئێران، بە هاوکاری ئەرتەشی سوری سۆڤیەت کۆماری کوردستانی (مەهاباد) دامەزراند(١٩٤٦)

قازی محەمەد سەرەڕای خوێندەواری و زانایی بە سەر دونیا دا، گەورەترین مڵکدار، مەلا و قازی موکریان بوو.

کۆماری ئازەربایجانی ئێران (تەورێز) دۆست و دەستە خوشکی کۆماری مەهاباد بوو. ئەم کۆمارە تەنیا ٤٠ ڕۆژ پێش کۆماری مەهاباد دامەزرابوو. لە ماوەی یەک ساڵ تەمەنی دا سیستمی فیئۆداڵی هەڵوەشاندەوە، زەوی و زاری بە سەر جووتیاران دابەش کرد.

بەڵام کۆماری کوردستان (مەهاباد) سیستمی فیئۆداڵی وەک خۆی هێشتەوە. تەنانەت بەشی زۆری وەزیر، فەرماندە و کاربەدەستی کۆمار فیۆداڵ بوون. بۆ نمونە هەر چوار کەسایەتی کە قازی دەرەجەی ژینڕاڵی پێبەخشین فیۆداڵ یان سەرۆک عشیرە بوون. (حەمە حوسێن خانی سەیفی قازی- عومەر خانی شکاک- حەمە ڕەشید خانی بانە- مەلا مستەفای بارزانی)

مانگێک دوای دامەزرانی کۆماری مەهاباد بە دەستوری قازی محەمەد ڕووناکبیری دژە دەرەبەگی کورد غەفور مەحمودیان بە دەستی هاشم سەعید، سەعید مامە قالە بێستانچی و حەمەدی مەولودە چرچ تیرۆر کرا.

 

٣- شۆڕشی ئەیلول

مەلا مستەفا بارزانی باکگراوندی (پاشخان) شێخایەتی، سەرۆک خێڵیەتی و ئاغایەتی هەبوو.

لە لایەن ساواکی شای ئێران و ئیسرائیل کرا بە ڕێبەری ئاغا و مڵدارەکانی ناڕازی لە ئیسڵاحی زیراعی و چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم (١٩٧٥- ١٩٦١)

مەلا مستەفا لە ماوەی ١٤ ساڵ(١٩٦٤-١٩٦١) کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەدان سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە.

دوو نمونە:

١- مەلا مستەفا داب و نەریتی ڕەشبەڵەکی(شایی) کوردی قاچاغ کرد. ئەم ڕەسمە لە دەورەی دایک­سالاری بۆ کورد مابۆوە. لە شایی کوردی دا ژن هەڵدەبژێری کە لە دەستی چ کەسێک هەڵپەڕێ. ئەمەش بەشێک لە مافەکانی ژنی بۆ دەگەڕاندەوە. مەلاکان لە ماوەی ١٣٠٠ ساڵ دا نەیانتوانیبوو لەناوی بەرن، بەڵام مەلا مستەفا لە شار و دێهاتی بندەستی خۆی قاچاغی کرد.

٢- ڕەدوکەوتن و ژنهەڵگرتن ڕەسمێک بو کە لە کۆمەڵگای کوردەواری وەک دەرگایەکی بچوکی ناڕەسمی کچ و کوڕانی ئازاد دەکرد بۆ هەڵبژارتنی هاوسەر. مەلا مستەفا ئەم دەرگایەشی بەست و بە پێی قانون کەسانێک ئەم یاسایەیان پێشێل کردبایە مەحکوم بە ئیعدام دەبون.

هەرچەند حکومەتی مەلا مستەفا ساڵی ١٩٧٥ ڕووخا، بەڵام ئەم یاسایانە لە زەینی کۆمەڵگا دا ڕیشەی داکوتا و بوو بە کەلتور.

دوای مەلا، خەڵک بۆخۆیان (باب- برا- ئامۆزا، مێرد و ...) بە کوشتنی کچ و ژنەکانیان ئەم کەلتورەیان زیندوو ڕاگرت.

لە ١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ئێستا نزیک سی هەزار کچ و ئافرەت بە دەستی کەس و کاریان کوژراون.

لە مێژووی گەلانی جیهان دا تەنیا دوو جار لە دژی ئیسلاحاتی زەوی شۆڕش کراوە. یەکەمیان کوردی باشور بە ئایدۆلۆژیای کوردایەتی و دووهەمینیان ئەفغانی بە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی و هەردوکیان بە سپۆنسەری ئامریکا و ناتۆ.

هەڵوەشانەوەی چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئیسلاحی زیراعی، کووژانەوەی چرای ڕووناکبیری، ڕێشە داکوتانی کۆنەپەرەستی، هەڵوەشانەوەی شیرازەی کۆمەڵگا، بە تاڵان چونی سەروەت و سامانی وڵات، مافیا سالاری و چەتە سالاری ئاکامەکانی ئەم دوو یاغیگەریە بوون بۆ کورد و ئەفغانی.

٤- هەرێمی باشوری کوردستان

باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە مەیدانی ڕمبازدێنی فیۆداڵیسمی نوێ(Neo-feudalism)

تەجروبەی باشور نیشانی دا، کە فیدڕالیسم بەهەشتی مافیای کوردایەتیە. بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.

لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیان ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنوسی وەک سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، ویداد حوسێن، ڕەئوف ئاکرەیی، دوکتور سیروان، لیسی شمیتی ئاڵمانی، کاوە گەرمیانی، شوکری زەینەدین، جیهان تەها و... تیرۆر کران.

زۆرینەی ڕووناکبیران، پەراوێز یان ئاوارەی هەندەران کراون. بەشێکیشیان بوونە موچەخۆر و شایەری دیوەخان. ئەمە یانی داڕووخانی هزر و فکری کۆمەڵگا.

باشوری کوردستانی ژێر دەسەڵاتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک الطوایفی)لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشت‌وکاڵ، خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو، گاز، سیستمی بانکی، بیمە و پەروەردە فەشەلی هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان دا جێ‌ دەگرێ.

 

[47] - لە جیاتی چینی سەرمایەداری بەرهەمهێنەر(بورژوازی)، ئەم کۆمەڵە توێژانەی خوارەوە بوونیان هەیە کە سەرجەم وەک چینیسەردەست پێناسە دەکرێن و ١٠٪ی کۆمەڵگای کوردی پێک دێنن:

توێژەکانی چینی سەردەستی کوردستان:

١- بازەرگانەکان- کاڵا بەرهەمهێنراوەکانی شارە گەورەکانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم هاوردەی کوردستان دەکەن و بەرهەمە کشت و کاڵی، ئاژەڵداری و مەعدەنیەکان هەناردە دەکەن.

٢- ڕانتخۆرانی دەوڵەت- ڕەئیس،جێگر و کارمەندانی ساحەب پلە و پایەی بەرزی ئیدارەکان، نوێنەرانی مەجلیس، مەلا و شێخی بەشدار لە ڕانتی دین و دەوڵەت، قازی، وەکیل و...

٣- دەڵاڵ و سەوداگەران- لە هەر بەستێنێک قازانجی تێدابێ کار دەکەن وەک کڕین و فرۆشتنی زەوی نیشتەجێبونی شارەکان، قۆنتەراتچی پڕۆژەکانی ڕێگاو بان. هەناردە و هاوردەکردنی نایاسایی کاڵا و شتومەک بە شەریکایەتی لە گەڵ بەرپرسانی دەستڕۆییشتوی دەوڵەت(قاچاغچیەتی ڕانتی)

٤- بنەماڵە دەست ڕۆییشتوەکانی شار- پاشماوەی ئاغاوات و مڵکدارەکان، کەسانی خاوەن مڵکی ناو شار،پاساژ، دوکان، و خانووی زیادی بۆ کرێ و...

٥- سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ (بورژوازی)- خاوەن کارگە و کارخانەکان، کەسانی خاوەن سازەی یارمەتیدەری بەرهەمی باغی و کشت و کاڵی وەک ساردخانەی سێو، کارگای دروست کردنی سیپە(جەعبە)ی میوە، کارخانەی قەند، ئارد، سیلۆ، جوجەخانە، کارگەی خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەر، کوشتارگای مریشک و ...

سەرمایەداری بەرهەمهێنەری ناوخۆ بە هۆی بەرژوەندی ئابوری، سەرەڕای چەوساندنەوی چینی کرێکار، هێندێک تایبەتمەندی شۆڕشگێڕانە و پێشکەوتنخوازانەی هەیە.

وەک گەشەی ئابوری، دروست کردنی هەلی کار، هەڵوەشاندنەوەی مڵکداری و پاشماوەکانی فیئۆداڵیزم، ئازادکردنی ژنان لە کۆت و بەندی بە میرات ماوی دەرەبەگایەتی و ژێردەستەیی بنەماڵە، سەروەری یاسا، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و زانست، کز کردنی سوننەت و خوڕافات و...

بورژوازی کورد توێژێکی کەمینە و کزی ناو چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردستانە. ناتوانێ نوێنەرایەتی و ڕێبەری سیاسی ئەم چینە بگرێتە دەست. ناچارە بۆ مانەوەی خۆی گوێڕایەڵ و پاشکۆی زۆرینەی توێژە بێبەرهەمەکانی چینی سەردەستی کوردستان بێت. یان سەرمایەکەی لە پایتەخت و شارە گەورەکانی دەوڵەت نەتەوەی سەردەست وەگەڕ خات. (من ئاگادارم هێندێک سەرمایەداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شارە ناوەندیەکانی ئێران بە تایبەت تاران سەرمایەگوزاریان کردوە)

بەرژوەندی چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی لە مانەوەی پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی، پلەداری سامان و دەسەڵات، سوننەتگەرایی، داخراوی کۆمەڵگا و بنەماڵە، ژێردەستەیی ژنان، سات و سەودا لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەردەست بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کۆمەڵگای کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دایە.

[48] - مەگەر حیزبێکی هەڵقوڵاوی بیری مۆدێڕنیتە کە هەردەم ئامادەی نوێ¬بونەوە بێت و ئیستڕاتژیەکانی لە سەر بنەمای ڕئالیسم و پڕاگماتیسم داڕژابێت. وەک حیزبی دەسەڵاتداری چین کە ڕێگای سێسەد ساڵەی ڕۆژئاوای بۆ حەفتا ساڵ کورت کردەوە و توانی وڵاتێکی فیۆداڵی وێران بگەیێنێتە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوی جیهان.

[49] - دینی مەسیحی ئەم توانایەی نەبو. بە ناچار دینێکێ نوێیان ئافراند بە نێوی ناسیۆنالیسم کە لە سەر بنەمای نەتەوە بونیاد نراوە.

سەرمەیەداری لە قۆناغی یەکەمی گەشەی خۆی(سەدەکانی١٨ و ١٩) لە ڕێگای شۆڕشی پیشەسازی کۆمەڵگای لە کۆت و بەندی دونیای کۆنی فیئۆداڵی رزگار کرد.

دەستەواژەی نوێ وەک هۆمانیسم(ئینسان‌گەرایی) سێکۆلاریسم، جوادایی دین لە سیاسەت، مافی مرۆڤ و ... خوڵقاند. هەمو ئەم گۆڕانکاریانەی لە پێناو بەرژوەندی خۆی هێنایە ئاراوە کە گشت کۆمەڵگای لێ بەهرەمەند بو.

بەڵام لە قۆناغی دوهەم کە بە سەرمایەداری ماڵی ناسراوە و لە ١٩٠٠ی زایینی تا ئێستا دەوامی هەبوە، جیهانی توشی زۆر کارەساتی وەک شەڕی ئیمپریالیستی، کۆلۆنیالیسمی نوێ و کۆمەڵکوژی کردوە.[49]

کوردستان و کورد دوای شەڕی جیهانی یەکەم بە سەر چوار دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەشکرا.

[50] - چینەکانی مامناوەند و ژێردەستی کورد زۆرینەی خەڵکی کورد پێک دێنن(٩٥%)

[51] - باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە مەیدانی ڕمبازدێنی فیۆداڵیسمی نوێ(Neo-feudalism)

تەجروبەی باشور نیشانی دا، کە فیدڕالیسم بەهەشتی مافیای کوردایەتیە. بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.

لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیان ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنوسی وەک سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، ویداد حوسێن، ڕەئوف ئاکرەیی، دوکتور سیروان، لیسی شمیتی ئاڵمانی، کاوە گەرمیانی، شوکری زەینەدین، جیهان تەها و... تیرۆر کران.

زۆرینەی ڕووناکبیران، پەراوێز یان ئاوارەی هەندەران کراون. بەشێکیشیان بوونە موچەخۆر و شایەری دیوەخان. ئەمە یانی داڕووخانی هزر و فکری کۆمەڵگا.

باشوری کوردستانی ژێر دەسەڵاتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک الطوایفی)لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشت‌وکاڵ، خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو، گاز، سیستمی بانکی، بیمە و پەروەردە[51] فەشەلی هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان دا جێ‌ دەگرێ.

بە پێی ئامار وداتاکان دەسەڵاتی کوردایەتی تەنانەت بە بەراوەرد لە گەڵ سیستمێکی داخراو، گەمارۆدراو، پڕ لە هەڵە و نوقسانی وەک ئێران تەنیا بە دەستەواژەی کارەساتبار پێناسە دەکرێ.[51]

بەراوردکردنی دوو سیستم. خشتەی بیست ساڵەی داهاتی سەرانە، سەرمایەی ون بوو و سەرمایەی دیار لە خزمەت هاووڵاتیانی ئێران و باشوری کوردستان(٢٠٢٣-٢٠٠٣)

وڵات

نێوانگری(معدل) داهاتی سەرانە لە یەک ساڵ دا

سەرمایەی دیار لە خزمەت هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا

سەرمایەی ونبوی هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا

سەرمایەی ونبوی هاوڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد

سەرمایەی دیار لە خزمەت هاو وڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد

ئێران

٤٠٠٠ دۆڵار

٢٨٠٠ دۆڵار

١٢٠٠ دۆڵار

٣٠٪

٧٠٪

هەرێمی کوردستان

٧٠٠٠ دۆڵار

٢١٠٠دۆڵار

٤٩٠٠دۆڵار

٧٠٪

٣٠٪

 

دەبینین کە لە ئاکامی گەندەڵی ناوخۆیی و سیاسەتی دەستێوەردانی ئایدۆلۆژیک، سەربازی و ئابوری دەرەکی ئێران هەر هاووڵاتیەکی ئێرانی ساڵانە ٣٠٪ی داهاتەکەی لە دەست دەدا(١٢٠٠دۆڵار لە ساڵێک دا)

تای دیکەی تەرازوەکە نیشان دەدا، لە ئاکامی گەندەڵی ناوخۆ و وابەستەیی بە تورکیا هەر هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستان، ساڵانە ٧٠٪ی داهاتەکەی لە دەست دەدا (٤٩٠٠ دۆڵار)

نێوانگری(معدل) داهاتی ساڵانەی تاکە کەسی باشور، نزیک بە دوو هێندەی داهاتی تاکی ئێرانی بوە.

بەڵام خزمەتگوزاری دەوڵەتی هەرێم لە بونیادنان و گەشەی ژێرخانی ئابوری و دابین کردنی خۆشگوزەرانی، بۆ هەر تاکێکی هەرێم، زۆر کەمتر لە تاکی ئێرانی بوە.[51]

لە هەموو جیهان ئاسانکاری دەکرێت بۆ وەبەرهێنەرانی پیشەسازی. بەڵام لە باشوری کوردستان ئەگەر کەسانی دڵسۆز ویستویانە بە پارە و سەرمایەی خۆیان کارگا و کارخانە دەمەزرێنن، ناچار کراون لە گەڵ یەکێک لە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی یان بنەماڵەکانی دیکەی حاکم ببنە شەریک.

 

[52] - کوردی باشور تەنانەت خەونەکانیشی لەدەست داوە. لە دەورەی داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی پێشتر، ناوی منداڵەکانی دەنا ڕزگار، ڕووناک و هەڵمەت. چونکە لە ڕۆئیای ڕزگاری و ڕووناکی دا دەژیا لە پێناو ئاواتەکانی ئامادەی هەڵمەت و هێرش بوو.

بەڵام ئێستا ناوی ئوسامە، ئەسرا، سومەیە، زورار، زەید، بیلال، موسعەب،سەعد، خالید، عومەر، عەبدولمەناف و عەبدول... بەسەر مناڵەکەی دەسەپێنێ.

[53] - ئەسڵی شیعرەکەی شێخ رەزای تاڵەبانی بەم شێوەیە:

یاخوا شێخ نەمرێ بۆ دین زەرەرە

با دەروێش بمرێت ڕێگەی لەبەرە

دەروێشی ناکەم فێری فێڵەبم

دڵداری ئەکەم هەر جاحێڵەبم

دەروێشی نـاکـەم بـاری گرانە

دەروێش قابیلی شای کەسنەزانە

[55] - بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستی ئەم ئیدعایە تماشای ئەم لینکەی فەیسبوکی باسنیوزی باشور بکەن

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=330149713183629&id=100085658093862&set=a.109568961908373&locale=az_AZ

شێخ ئاغاکانی کوردایەتی لەم ٣٣ ساڵە دا مێشکی جەماوەری ئەم هەرێمەیان نێوئاخن کردوە لە دەمارگرژی مەزهەبی، تایەفی و قەبیلەیی. تا ئاسانتر سواریان بن و ڕمبازدێنیان لە سەر پشتی بکەن.

[57] - احزاب ملی‌گرای کردستان ایران با خاستگاه طبقاتی (نماینده قشر غیر مولد و فرادست کردستان) و وابستگی سیاسی به بارزانی آرمان‌شهر خود را در کپی کردن سیستم ارتجاعی کردستان عراق به بخشی از مناطق سنی نشین کردستان ایران می‌بینند.

تخصص و هوشمندی زیادی لازم نیست تا با رمزگشایی از این تویت مصطفی هجری رهبر حزب دمکرات کردستان ایران در گرماگرم جنبش "زن زندگی آزادی" بتوانیم به فضای مغزی و آرزوهای وی راه پیدا کنیم.



تویت نشان از این دارد که ایشان سودای «شکل‌گیری حکومت خودمختار اقلیم کردستانِ [ایران]» کپی برابر اصل سیستم ارتجاعی فئودال- عشیره‌ای کردستان عراق را در سر می‌پرورانند.

ناسازگاری وی و شرکایش با مرکزگرایان٬ آقای رضا پهلوی و نیز عدم التزام به تمامیت ارضی ایران به خاطر حل دمکراتیک مسئله ملی٬ پلورالیسم٬ دمکراسی و عدالت اجتماعی نیست.

بلکه سهم خواهی از نوع مافیای کوردایتی کردستان عراق است تا پیشاپیش امتیاز آقایی و سروری بر تعدادی از شهرهای سنی نشین کردستان ایران را برای خود و هم‌کیشانش کسب کند.

 

[58] - https://www.radiofarda.com/a/f3-oligarchy-islamic-republic/28401865.htm

[59] - https://www.asriran.com/fa/news/857732

[60] - https://www.radiofarda.com/a/f3-oligarchy-islamic-republic/28401865.html

[61] - کلپتوکراسی (Kleptocracy)

[62] - لە بەرامبەر دا زۆرینەی کۆمەڵگا (چینی ژیر دەست) خاوەن هەستی نەتەوەیی و هۆگری ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەرین.

 

[63] - ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا کورد بە خیانەت کۆتایی ھاتووە ؟

ئەستیاگ پادشای ماد: تۆ لەپشت ئەو خیانەتەوە بووی هارپاگ ؟؟؟

ھارپاک وەڵامی دایەوە: بەڵێ من نامەم بۆ کۆرش ناردوە ھێرش بکاتە سەرمان و ئەم سەرکەوتنەش بە ھی خۆم دەزانم،

ئەستیاگ ڕوی کردە ھارپاک وتی: تۆ نەفامترین و نا عادلترین مرۆڤی ئەم جیھانەی، بێ ئەقڵیەکەت ئەوەیە دەت توانی خۆت ببی بە پادشا، لەکاتێکدا کە دەسەڵاتت داوەتە دەست یەکێکی تر، خەڵکی میدت کرد بە کۆیلەی پارس(فارس)، ئەگەر قەرارە جگە لە ئەو کەسێکی تر حوکم بکات با کەسێکی میدی بێت نەک نەتەوەکەت ببێ بە کۆیلەی فارس کە ھیچ تاوانێکیان نیە، لە کاتێکدا ئێمە دەسەڵات داربوین و ئەوان کۆیلەی مید بوون،

گفتوگۆی پادشای بەدیل گیراوی مادەکان (ئەستیاگ یان ئەژدەھاک) لەگەڵ سەرکردەی سوپاکەی خۆی (ھارپاک) کە خیانەتی لێکرد لەساڵی ٥٥٠ پ.ز و بەھۆیەوە ئیمپڕاتۆری ماد کە حوکمی نیوەی ڕۆژھەڵاتی دەکرد ڕوخاو دەسەڵات کەوتە دەست فارسەکان،

سەرچاوە: (ھێرۆدۆت ٤٨٤_٤٢٥ی پێش‌زاین)

[64] - گوندی ئاشی پشکاوێ دەکەوێتە سەر سنووری شاری سەردەشت- ئێراق

[66] - https://www.almaany.com/fa/dict/ar-fa/%D8%AC%D9%8A%D8%B4/

[67] - شێعری "هەڵۆ هەر بەرزە" -لە کتێبی بۆ کوردستان بەرهەمی هەژار (1921-1991):

سەر نەوی دای لە شەقەی شاباڵان

هاتە وێرانەیەکی جێ ماڵان

بوو بە میوانی قەلێکی ڕووڕەش

چەپەڵ و ڕژد و لە مەردی بێبەش

[68] - شێعری مامۆستا هێمن موکریانی- ناڵەی جودایی

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی یە

[69] - شێعری مامۆستا هێمن موکریانی- کوردم ئەمن- ١٩٤٢

 گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن

قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم

ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم

نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە

لەت لەتم کەن، بمکوژن، ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن

[70] - شێعری مامۆستا هێمن موکریانی- کوردم ئەمن- ١٩٤٢

[71] - شێعری "هەڵۆ هەر بەرزە" -لە کتێبی بۆ کوردستان بەرهەمی هەژار (1921-1991): یان لەناو بۆگەن و نزماییی ژیان/ یان بە سەربەرزییەوە بسپێرە گیان

 

[72] - ئیستراتێژی = بەکارهێنانی ئاسانکارییەکان بۆ پلاندانان بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو؛ سیاسەت.

پلاندانان و ئۆپەراسیۆنی ڕاستەوخۆی جەنگ - پلان، فێڵ، هەر پلانێکی درێژخایەن بۆ ئامانجێکی دیاریکراو.

[73] - ئەنجامی جەنگەکە بۆ سەر کوردستان:

١- خاکی کوردستان دابەشکرا لە نێوان هەردوو دەوڵەتەکەدا و بە شە گەورەکەی خۆرئاوای کوردستان بەر دەوڵەتی عوسمانی کەوت.

٢- کوردستان کەوتە نێوان جەنگێکی درێژخایەمی نێوان هەردوو ئیمپڕاتۆریەتەکەوە بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ.

٣- تێکشکاندنی کەسایەتی کورد لە ڕووی دەروونی و کەسێتییەوە، بەوەی ئیتر نەتەوەی کورد بووە وابەستەی هەر یەکێک لەم دوو دەوڵەتە و چارەنووسی بەسترا بە بەهێزی و لاوازی ئەم دەوڵەتانەوە.

٤- زیانی زۆری مرۆی و ئابووری بە کوردستان گەیشت بە هۆی زۆری و درێژخایەنی شەڕەکانیانەوە و تێوەگلانی نەتەوەی کورد لە شەڕەکانیانەوە، بەبێ ئەوەی کورد هیچ پەیوەندییەکی پێیانەوە هەبێت.

[74] - ڕاستییەکان تاڵن

عەبدوڵڵا سەمەدی/ کاتێک سڵامەتیی خۆمان یا عەزیزمان دەشێوێ و نەخۆش دەکەوین، پەنا بۆ پشکنین (ئازمایش/ فەحسی گشتی)ی سەرجەم ئەندامەکانی لەشمان دەبەین و لە ئەنجامی پشکنینەکە ورد دەبینەوە. لە شیکردنەوەدا، خاڵە ئەرێنییەکان وەلا دەنێین و بە جیددی لە سەر خاڵە لاواز و نەرێنییەکان، کە ڕاستییەکی تاڵن، ڕادەوەستین و بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنین و بیر لە چارەسەری و ڕاوێژی پسپۆڕ دەکەینەوە. خۆدزینەوە لەم ڕاستییە تاڵانە نەک هیچ دەردێک دەرمان ناکا، بەڵکوو ئاکامی مەترسیداریشی لێ دەکەوێتەوە. بێ‌گومان ئەگەر بێتو دوور لە چاوی پزیشک، بە ناوی دڵسۆزییەوە، بێین و هەموو خاڵە نەرێنییەکان دەستکاری بکەین و سەرجەم بە لای باشدا بیانگۆڕین، پزیشک حەقیەتی بە عەقڵی ئێمە پێبکەنێ، چونکە ئەوە نە خۆشەویستییە و نە دڵسۆزی، بەڵکوو بە زیانی نەخۆشەکە تەواو دەبێ و تەنانەت دەچێتە خانەی دوژمنایەتیەکی نەزانانەشەوە. /هەرچەند ڕاستگۆیی و دڵسۆزی لە کۆمەڵێکی دیل و دواکەوتوودا تاوانێکی گەورەیە و لە سەر خاوەنی بە گران دەنووسرێ، بەڵام قەڵەمی بەرپرس و دڵسۆز خۆی لێ ناشارێتیەوە و تاوانەکەشی دەداتەوە. نموونە لەمبارەوە گەلێک زۆرە و من بەیناوبەین دەیانخەمە بەرچاوان. یەک لەو نموونانە، «حەکیم کاکەوەیس»ە، کە لێرەدا تەنیا هەندی لاپەڕەیەک لە چاوپێکەوتنەکەی بەڕێز «هەڵۆ بەرزنجەیی» لە دوو توێی کتێبە بەنرخەکەی «پرسیارەکان هێشتا تینووی وەڵامن» هەڵدەبژێرم:

من پێموایە کێ زیاتر سووکایەتی بە کورد کردووە، کورد زیاتر دووی ئەو کەوتووە. «بەعسی» بوونی سەدان هەزار کورد، بەڵگەیەکی زیندوو و نێزیکەدەستە...(ل 18) چۆن ئەمانە نەنووسم؟! چۆن خەڵکیان لێ ئاگادار نەکەمەوە؟! چۆن نەڵێم کورد خەسڵەتی کۆیلەی زەلیلی تێدا هەیە و پێویستە بەو نەخۆشییەی خۆی بزانێ تا چارەسەری بکا؟!(ل 19)

من دەمەوێ هەموو کورد ئەوە بزانێ کە بە درێژایی‌ی مێژووی سەدان ساڵ، ئێمە پەراوێز و مەوالی و سوارەی حەمیدی و جاش بووینە و تەنانەت لە شۆڕشگێڕێتیشدا بۆ خەڵکی ترمان کردووە... کۆماری کوردستان، سۆڤیەتی پێ لە خشتە برا؛ شۆڕشی شێخ مەحموود، بەرهەمەکەی بۆ ترک بوو؛ شۆڕشی ئەیلوول، ڕێککەوتنی جەزائیری بۆ ئێران لێ کەوتەوە؛ شۆڕشەکانی دوای ئەوانەش، دەسەڵاتیان لە سوننە سەندەوە و وەک چەپکە گوڵ دایانە دەستی عارەبی شیعە.

شۆڕشی کورد ئەو حکوومەتانەی ڕووخاند و ئەوی تری لە جێی دانا:

- «قاسم»، کورد لاوازی کرد و بەعس ڕووخاندی.

- بەعسی 1963، کورد لاوازی کرد و «سەلام عارف» خواردی.

- «سەلام و ڕەحمانی برای»، کورد لاوازی کردن و دیسان بەعس خواردی.

- کە دیسان شەڕی بەعسمان کرد، شیعەکان بەرهەمەکەیان خوارد.

من هەست دەکەم کارێکمان بە ناوی شۆڕشەوە کردووە، خوێن و ماڵوێرانییەکەی بۆ خۆمان بووە و دەستکەوتیشی بۆ دوژمن... دەمەوێ بە لای کەمەوە کورد بیرێک لە ئەنجامی شۆڕشەکانی خۆی بکاتەوە تا بە قەدەر خۆیان شانازییان پێوە بکات، نەک بە قەدەر باڵای شەهیدەکان و قەبارەی خەسارەت و ماڵوێرانییەکان. شەهیددان خەسارەتە و دەستکەوت نییە...(ل 12)

هەر کوردێک ئەمڕۆ نەتەویی‌یانە بیر بکاتەوە و بدوێ و بنووسێ، زۆر بە زەحمەت لە نیشتمانی ئێمەدا جێی دەبێتەوە. سەروبنی سەرانی کورد لە ناخ و نەفس و دەروون و بوونی سیاسی و ئینسانیدا کۆیلە و زەلیلن... «عەمر مووسا» لە گۆڕە فیرعەونییەکانی میسرەوە هاتە هەولێر و لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا خاکی کوردستانی بە خاکی عارەب دانا، کەچی یەک پەرلەمانتێری کورد فززەی لێوە نەهات. ئەوە خەجاڵەتییە...(ل16)

تەماشای فارسەکان بکە چۆن ئایینی ئیسلامیان بۆ خۆیان بەکارهێنا و بوونی نەتەوایەتیی خۆیان پێ پاراست و ڕێیان نەدا ببنە پاشکۆ و موالیی عارەبەکان. لای ئەوان «قەعقاع» ناوی نییە، چونکە لە قادسییەدا کەرامەتی نەتەوەیی بریندار کردوون و ژنی لێ بە تاڵان بردوون. «ئەبوو لوئلوئە»ی یەخسیری غەزاکان، کە قەت نەبووە مسوڵمان، عومەری خەلیفەی لە عارەبستان کوشت، کەچی ئەوان قەبرێکیان لە وڵاتی خۆیاندا بە ناویەوە ساز دا و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ زیارەتی دەکەن و ڕەحمەتی بۆ دەنێرن...(ل 16-17)

ترکەکانیش کە بوونە مسوڵمان، ئایینەکەیان بۆ بەرژەوەندیی نەتەوایەتیی خۆیان بەکار هێنا و نەک هەر قەبووڵیان نەبوو ببنە مەوالی و ژێردەستەی عارەب، بگرە بوون بە مەولاشیان و دوای ئەوەی بورج و منارەیان لە کەللەی سەریان دروست کرد، سەدان ساڵیش بە ناوی سەلتەنەتی عوسمانییەوە حوکمیان کردن. «حەسەن عەلەوی» دەڵێ: ترک ڕازی نەبوون چوار خەلیفەکەی ئیسلام بکەنە مایەی شانازیی خۆیان، بەڵکوو «تەیموور لەنگ» و «هۆلاکۆ»یان کرد بە جێی شانازیی نەتەوایەتییان. کەچی کورد لە مەزەبەکانی ئیسلامیشدا «شافعی»یان هەڵبژارد، کە وا باوە لە مەزەبەکانی تر عارەبچێتی زیاتر تێدایە. ئیمامی شافعی مەرجی بانگدان و تەکبیری بە عارەبی داناوە، بەڵام «ئەبوو حەنیفە» گردەبڕ جائیزی کردووە عەجەم (ناعارەب) بە زمانی خۆیان بۆخۆیان بانگ بدەن. کورد بۆچی نەبوو بە حەنەفی؟! ئەبوو حەنیفە تەنانەت ئەوەشی جائیز کردووە خەلیفەی مسوڵمانان ناعارەب بێ؛ بۆیە ترکەکان قۆستیانەوە و بوون بە خەلیفە، بەڵام کورد بە لایدا نەچوون...(ل 17)

مرۆ نازانێ هاوار بۆ کوێ بەرێ؟ خەریکە وام لێ بێ... دەست لە نووسین هەڵگرم. نازانم چ قوتابخانەیەک ئەو هەموو جنێوفرۆش و شەڕانگێز و بەربەستانەی پەروەردە کردووە و چۆن ئەو شوێنە هەستیارانەیان دۆزیوەتەوە و لە چ خەتێکەوە خەڵکی وەکوو من دەدۆزنەوە تا بەربەست لە بەردەمیدا دانێن و جنێوی پێ بدەن...(ل 37)

-----------------

[پرسیارەکان هێشتا تینووی وەڵامن، چاوپێکەوتن لەگەڵ حەکیم کاکەوەیس‌دا، ئامادەکردنی هەڵۆ بەرزنجەیی، کەرکووک، ؟ 2010]

[75] - هۆکارەکانی ئەم چەقبەستووییە ئەمانەن: جوغڕافیای سیاسی نالەبار، ژینگەی ئابوری و کۆمەڵایەتی نوێ دەرەبەگایەتی و دەست تێوەردانی دەوڵەتانی ناوچە.

[76] - https://www.historyofkurd.com/2016/02/11

[77] - " پێدەچێت زیاتر لە پێنج سەد هەزار (500 هەزار) کورد لە کاتی شەڕدا لە تورکیای [ئێستادا] گیانیان لەدەست¬دابێت." کاتێک ژمارەی گیان لەدەست دانی کورد لە هەمان ماوە لە عێراق، سوریا، ئێران و ڕووسیادا زیاد بکەین بۆ ئەم ژمارەیە، ژمارەی مردنی کورد لە یەک ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە" قیام شیخ سعید پیران (کردستان – 1925) نويسنده: رابرت اولسون  ، مترجم: ابراهیم یونسی ابراهیم یونسی ، انتشارات موسسه انتشارات نگاه – 1377

[78] - ادیب الشعرا. میرزا رشید-  تاریخ افشار- پی دی اف- ص ٢٠-  25

[79] - لە کتێبی: خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١) محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)

[80] - مامۆستاهێمن- هەواری خاڵی-بەسەرهاتی شێخ یوسف شەمسەالدین البرهانی- بۆکان ئینتشاراتی زانکۆ-١٣٩- چاپی یەکەم- لاپەڕەی ٦٢

[81] - میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) میری دەوڵەتی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکوو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧دا. بە "میری کۆرە" و بە "پاشای گەورە"ش ناسراوە و میری ھەرە ناوداری دەوڵەتی سۆران بووە. ساڵی ۱٨۲٦ میر محمەمەد کرایە میری سۆران.

[82] - "ایاد جلال بابان یعید افترا‌وات المندوب السامی البریطانی-صباح كنجی". https://www.speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=448&Jmare=12213

[83] - https://www.speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=448&Jmare=12213

[84] - محمد صمدی در کتاب تاریخ مهاباد از قول قادر مدرسی شاهد زنده این رویداد چنین نگاشته است:

" هنوز مصیبت [جنگ جهانی اول] تمام نشده بود که بلایی بزرگتر بر سر اهالی [مهاباد] آمد و آن هم یورش اسماعیل آقا (سمکو) و سید طه افندی بود با حدود پنج شش هزار نفر سوار عشایر شکاک / هرکی / مامش / و ... به مهاباد حمله ور شده پس از تارومار کردن هنگ ژاندارمری به فرماندهی سرهنگ ملک زاده و تیر باران کردن تمامی ژاندارمها [سیصد تن ] مهاباد را ایلات و عشایر خدا نشناس غارت کردند حتی لباس و شلوار زنها را نیز از تنشان درآورده و شهر را تبدیل به ویرانه‌ای کردند و عده‌ای هم بخاطر دفاع از مال و دارائیشان کشته شدند. اینهم مصیبت برادران دینی و ملی و راستی باید آنهائی که این مسأله را یکی از جنبشهای اجتماعی و تاریخی اکراد می‌دانند جواب دهند که به چه دلیل چنین اداعایی دارند؟ مبارزه نبود بلکه ننگ بود." صمدی. سید محمد- تاریخ مهاباد-مهاباد. نشر رهرو- 1373 شمسی- ص 147

کسروی. احمد- تاریخ هیجده ساله آذربایجان- تهران. انتشارات نگاه. تهران. 1386 ص 720

[85] - اولسون. رابرت- قیام شیخ سعید پیران- مترجم ابراهیم یونسی-تهران. انتشارات نگاه- چاپ اول 1377.  حکوومەتی ئێران لەم شەڕەدا بێلایەنی خۆی ڕاگەیاند و بە کردەوە بۆ بەرژەوەندی هیچ کام لە لایەنە پەیوەندیدارەکان نەچووە ناو شەڕەکەوە.

[86] - اولسون. رابرت- قیام شیخ سعید پیران- مترجم ابراهیم یونسی-تهران. انتشارات نگاه- چاپ اول 1377.  حکوومەتی ئێران .   لەم ساڵانە دا سەرۆک هۆز و خێلەکانی کوردستان نەک بیری سەربەخۆیی وڵاتی کوردیان نەبوە، بەلکە خۆیان بوونە هاوسەنگەر و هاوپەیمانی ئەرتەشی عوسمانی. لە پاش تەواوبوونی شەڕیش زیاتر لە سێ هەزار چەکداری کورد چوونە ڕیزی هێزەکانی مستەفا کەمالەوە کە بۆ سەربەخۆیی تورک و ئازادیی وڵاتەکەی بە شەڕ دەهات و بنەمای دیسکۆرسی خۆی لەسەر نەجاتی ئیسلام و برایەتیی کورد و تورک دامەزراندبوو.

[87] - اسامی 20 تن از شیوخ، رهبران مذهبی، سران عشایر و ملاکینِ کُرد که در جنگ جهانی اول مردمِ کُردستان را قربانی مطامعِ سلطانِ خونخوارِ عثمانی کردند:

 1- قاضی فتاح سابلاغی 2- شیخ جلال زینوی (حسینی نقشبندی) 3- شیخ حسام الدین نقشبندی 4- شیخ بابا حکیم سید زنبیل 5-شیخ نجم الدین 6 – مولانا محمد صادق خلیفهِ شیخ شمس الدینِ برهان 7-ملا محمد سعید رئیس علمای مکری 8- شیخ رئوف ضیائی 9-شیخ عبدالقادر نهری 10-شیخ بیاره 11-شیخ تویله هورامان 12-علی آقا مظفر العشایر 13-حمزه آقای مامش 14- حاج محمد آقای ایلخانی دهبکری 15 - حاج معروف آقای سهام لشکر دهبکری 16-مفتی سلیمان آقای مظفر النظام 17-حاج عبدالرحمان بیگ ایلخانی بیگ زاده 18-گلابی آقای دهبکری 19-قرنی آقا امیر عشایر مامش 20-محمد صالح خان عظام الملک بیگ زاده. 

سه رچاوه:  سعیدی. سید مسعود- زندگی نامه عارف شهید حضرت شیخ بابا سعید برزنجی غوث آباد- انتشارات زانکو- 1396. چاپ اول- ص 49

[88] - قازی فەتاح بە ئاشکرا دژایەتیی ڕووسەکانی کردووە کە بە کافری پێناسە دەکردن. ڕەنگە هەر ئەمەیش وای کردبێت کە کۆنسوولی ڕووسیای لە سابڵاغ خۆش نەویستبێت، دەنا ئەو کەسایەتییەی وەک مرۆڤ نەناسیوە و وێ ناچێ هاتوچۆی کردبێت. بە پێچەوانەوە، نێوانی لەگەڵ تورکە عوسمانییەکان کە موسوڵمانی سوننە بوون، خۆش بووە. لەگەڵ موحەممەدحوسێن خانی سەرداری موکری، حاکمی سابڵاغ، ئاوی بە جۆگەلەیەکدا نەڕۆیشتووە. دیار نییە ئەو ڕقەبەرایەتییە لەسەر ئەوە بووە کە سەرداری موکری نوێنەرایەتیی حکومەتی تارانی کردووە یاخود کەسایەتیی حاکمی بە دڵ نەبووە. هەروەها نێوانی لەگەڵ هێندێک سەرۆک عەشیرەتی کوردیش خۆش نەبووە، لەوانە حاجی موحەممەدئاغای ئیلخانیزادە، سەرۆکی هۆزی دێبوکری و بایز پاشای مەنگوڕ، سەرۆکی هۆزی مەنگوڕ. لە سەردەمی سەڵتەنەتی موزەفەرەدین شای قاجاردا و لەسەر سکاڵای سەرۆک عەشیرەتەکان، قازی فەتاح ماوەی دوازدە ساڵ لە سابڵاغ دوور خراوەتەوە. ئەو ماوەیە یان لە بەندیخانە بووە یان لە ژێر چاودێریدا. لە بەڵگەنامەکانی «بهارستان» (مەجلیسی ئێران)دا دەر دەکەوێت کە سەیفەدین خانی ئەردەڵانی حاکمی سەقزیشی خۆش نەویستووە. بە گشتی قازی فەتاح زۆر دیپلۆمات نەبووە و ڕۆحی شەڕانێتیی تێدا بەهێز بووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەیش خۆشەویستی دانیشتوانی شارەکەی بووە و زۆریان رێز و حورمەت لێ گرتووە. بەشێک وەک ناجی و پشتیوان و قارەمان چاویان لێ کردووە و بەشێکیش لێی ترساون و حیسابیان لێ بردووە. دیارە کەسانێکیش هەبوون کە خۆشیان نەویستووە و بە ئاشکرا ئەو هەستەیان دەربڕیوە. قازی فەتاح لە دەسپێکی شەڕی یەکەمی جیهانیدا سەرۆکایەتیی بەرەی سەر بە عوسمانیی لە سابڵاغ بە دەستەوە گرتبوو.

کۆمەڵکوژیی سوپای ڕووسیای تێزاری لە سابڵاغ و ناوچەکانی دەوروبەر؛ ژانڤییە و فێڤرییەی ١٩١٦ -نووسینی سوهەیلا قادری-  https://govarikomar.com/

[89] - هێندێک لە شێخەکان و چەند پیاوی ئایینیی بەناوبانگی کوردیش، بە نێوی ئایین و لەسەر بنەمای تەفسیری قورئان و کتێبە ئایینییەکان، بانگەوازی شەڕی پیرۆزیان ڕەت کردەوە. یەکێک لەوانە شێخ بابا سەعیدی بەرزنجی بوو کە لە غەوس‌ئاباد، گوندێکی نزیک مەهاباد، خانەقا و تەکیەی ئاوەدان و موریدی زۆری هەبوو. شێخ بابا زمانی عەرەبی و فارسی و کوردی و فەرەنسیی دەزانی و لە چەند شاری گەورەی وەکوو بەغدا و قاهیرە ژیابوو و لە ئەلئەزهەر دەرسی خۆێندبوو. لە هێندستان فێری زانستی پزیشکی و گیادەرمانی ببوو و لە غەوس‌ئاباد دەرمانخانەیەکی دانابوو وخەریکی دەرمانی نەخۆشان و گولان بوو. شێخ بابا سەعید چەند حەکیمێکی ژنیشی بۆ ئامادەکردنی دەرمانەکان و چارەسەرکردنی هێندێک لە نەخۆشییە سەرەتاییەکان پەروەردە کردبوو. دەستی نووسینی هەبوو و خەریکی وەرگێڕانی کتێبی قانوونی ئیبنی سینا بوو. ئاشنای ئەستێرەناسی و هۆگری عیرفان بوو. چەندین شێعری عارفانەی لە پاش بە جێ ماوە.[۳۴] شێخ بابا کە دۆستایەتی و هاوپێوەندیی لەگەڵ کۆلۆنێل ئیاس، کۆنسوولی ڕووسیا لە سابڵاغ هەبووە، لە ڕووی سیاسییەوە دژ بە خەلیفەی عوسمانی بوو و لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە لە مافی ئیسلامیدا جیهاد بە هۆی بەرئەنجامەکانیەوە دیاردەیەکی ناخۆشەویستە.

سەرچاوە: لە لۆڤیسای فێنلاندەوە تا غەوساباتی کوردستان، تاهیری قاسمی، ٢٠١٧

 بازیل نیکیتین کە شێخ بابا بە پیاوێکی زانا، عالم، بەڕێز و مرۆڤدۆست وەسف دەکات، باسی چەند مامۆستای ئایینیی دیکەیش لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا دەکات کە پێیان وا بوو ئەو شەڕە ناڕەوایە و داوای جیهاد لەگەڵ شەریعەتدا ناگونجێت. ئەو کەسانە بریتی بوون لە ئەبووبەکر ئەفەندیی هەولێر، موحەممەد ئەفەندیی کۆی سنجاق (کۆیە)، عەبدولقادر ئەفەندیی بیارە و شێخ تەها ئەفەندیی حەکاری.

قادری. سهیلا – مجله کومار Aug ۱۸, ۲۰۲۴  

chrome-extension://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://govarikomar.com/wp-content/uploads/2024/08/komalkuji-supai-Russia.pdf

 

[90] - کۆلۆنێل ئەلێکساندر ئیاس، ئەفسەرێکی بە ڕەچەڵەک فەنلاندی و دیپلۆمات و ڕۆژهەڵاتناس، وەک کۆنسوولی ئەو وڵاتە لە سابڵاغ دیاری کرا. دیارە جگە لە سابڵاغ، کونسووڵخانەیەکی گشتیی ڕووسیا لە تەورێز و دوو کۆنسوولخانەی دیکەیش لە ورمێ و لە خۆیە کرابوونەوە و کۆنسوولی خۆیان هەبوو.

کۆلۆنێل ئیاس لە ١٣ی ئۆکتۆبری ١٩١٢ گەیشتە سابڵاغ و لە لایەن سەردار موحەممەدحوسێن خانی موکریی حاکمی شارەکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. ئەو وەک ئۆتۆریتە لە دەستدرێژیکردنی تورکەکان بۆ سەر خاکی ئێران تووڕە بوو و بەو شێوەیە ناڕەزایی خۆی دەردەبڕی. تورکەکان ئەو کارەیان بە دژایەتیی خۆیان لێک دایەوە و قینیان لێ هەڵگرت.

لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵدا کە کۆلۆنێل ئیاس کۆنسوولی سابڵاغ بوو، چەند ئەرکێکی بەنرخی بە ئەنجام گەیاند. یەک لەوانە گەشتێک بوو بۆ نێو عەشیرەتەکانی مەنگوڕ و مامەش و پیران کە لە ڕۆژئاوای شارەکە دەژین. دیارە مەبەستی سەرەکی لەو کارە بەڕێوەبردنی سیاسەتی ڕووسیا بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەستبوونی ئەو هۆزانە بە تورکەکان بوو. کۆلۆنێل ئیاس لە پاش گفتوگۆ و ئاخافتنێکی زۆر توانیی سەرۆک هۆزەکان بێنێتە سەر ئەو قەناعەتە کە دەست لە کاروباری یەکتر وەر نەدەن و دەستدرێژی نەکەنە سەر شوێنی ژیانی یەکتر و لە ئەگەری کێشەدا داوای ناوبژیوانی لە ئەو بکەن.

کۆلۆنێل ئیاس وەک کۆنسوولی ڕووس لە سابڵاغ، ڕۆژانە ڕاپۆرتی نهێنیی بۆ کۆنسوولی گشتیی ڕووسیا لە تەورێز ناردووە و لە ڕاپۆرتەکاندا باسی هەلومەرجی شارەکەی کرددوە.[۹] لە ڕاپۆرتی مانگی ڤێڤرییەی ١٩١٣، باسی هەستی بەرزی تورکدۆستیی خەلکی سابڵاغ و ناوچەکانی دەوروبەری دەکات کە بۆ سەرکەوتنی ئەرتەشی عوسمانی لە شەڕەکانی باڵکاندا جێژن و شادییان کردووە. هەروەها ئاماژە بەوەیش دەکات کە سەرۆک عەشیرەتەکانی دێبوکری و بەگزادە و بەشێک لە کاسبکارانی سابڵاغ، پارەیان بۆ سوپای تورک کۆ کردووەتەوە. ئیاس کاتێک باسی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شارەکە دەکات، تەنیا ئاماژە بەو کەسانە دەدات کە دژ بە ڕووسیا بوون. یەکیان قازی عەلیی ئیمام جومعەیە کە لە کاتی نوێژی بەکۆمەڵدا دوعای بۆ سەرکەوتنی سوپای تورک کردووە، ئەوی دیکەیش قازی فەتاحە کە بە ڕێبەری دژبەرانی ڕووسیا ناوی لێ بردووە و دەلێ کە «ناوبراو هەموو کات هەوڵی داوە سەرۆک عەشیرەتەکان دژی یەکتر بە شەڕ بدات.» لە کۆی گشتیی راپۆرتەکانیدا دەردەکەوێت کە ئەو برازا و مامەیەی خۆش نەویستووە و بە تایبەت لەسەر قازی فەتاح قەڵەمەکەی بە توندی داگرتووە.

قادری. سهیلا – مجله کومار Aug ۱۸, ۲۰۲۴  

chrome-extension://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://govarikomar.com/wp-content/uploads/2024/08/komalkuji-supai-Russia.pdf

[91] - قیام شیخ سعید پیران (کردستان – 1925) نويسنده: رابرت اولسون  ، مترجم: ابراهیم یونسی ابراهیم یونسی ، انتشارات موسسه انتشارات نگاه - 1377

[92] -قادری. سهیلا – مجله کومار Aug ۱۸, ۲۰۲۴  

chrome-extension://efaidnbmnnnibpcajpcglclefindmkaj/https://govarikomar.com/wp-content/uploads/2024/08/komalkuji-supai-Russia.pdf

[93] - سەرکردەکانی عەرەب و بەرهەمی ئیستراتێژی دروست لە کاتی گونجاودا

لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا سەرکردەکانی عەرەب (بنەماڵەکانی هاشمی و ئالی سەعود) ئیستراتێژی هاوپەیمانییان لەگەڵ کافرە ئینگلیزەکان لەدژی داگیرکەرانی موسڵمانی خەلیفەی عوسمانی گرتەبەر.

لە ئەنجامی ئەم ستراتیژە دروستە، دوای 400 ساڵ توانیان نیشتمانی خۆیان لە ستەمکارانی تورکی موسڵمان پاکسازی بکەن.

بەم شێوەیە زۆر وڵاتی عەرەبی لەوانە سعوودیە، عێراق، ئوردن، یەمەن، عومان، کوەیت، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هتد لەدایک بوون.

[94] - بە نیسبەت کوردستان، سیڤەر و لۆزان جێگای سایکس-پیکۆیان گرتەوە

پەیماننامەی سیڤەر، کە لە ١٠ی ئابی ١٩٢٠دا واژۆ کرا رێک بە مانای هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سایکس-پیکۆ بوو.

ماددەکانی ٦٢ و ٦٣ و ٦٤ پەیماننامەی سیڤەر بەئاشکرا مافی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی یەکگرتووی کوردستانی دەداتە کورد، کە هەردوو بەشی باکور و باشوری کوردستان لەخۆ دەگرێت.

مەرجی دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە زۆر سادە بوو. لە پەیماننامەکەدا داوا لە کورد دەکرێت کە ماوەی ٦ مانگدا حکومەتێکی کوردستانی دابمەزرێنن و لە ماوی یەک ساڵیشدا نوێنەر بنێرنە (کۆمەڵەی گەلان- لە جێگای نەتەوە یەکگرتووەکانی ئێستا بوو) و ئارەزووی خۆیان پیشان بدەن بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە.

پەیماننامەکە تەئکید دەکاتەوە کە تورک بەهیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە رێ لەم دەوڵەتە بگرێت.

کورد لەو ٦ مانگە سەر قاڵی چی بوو؟

جاشایەتی بۆ تورک و شەڕ لەگەڵ ئەرمەنی و یۆنانی و فەرەنسی لە پێناو تورکدا

خۆ خەڵەتاندن بوو بە ناوی برایەتی دینی کورد و تورک و ناردنی دەیان وەفد بۆ پاریس و لەندەن کە کورد نایەوێت لە تورک جیا بێتەوە.

شەڕ و ململانێی ناوخۆیی خێڵ و تەریقەتەکان.

کورد ئەو هەلی یەک ساڵەی لەدەست دا. سەرەنجام بەریتانیا ئامانجی کوردی لە پاراستنی برایەتی لەگەڵ تورک و مانەوە لەژێر چەپۆکی تورکەکاندا لە پەیماننامەی لۆزاندا هێنایە دی و باشوری کوردستانیشی لە بێ خاوەنیدا دا بە عێڕاق. (گێڕانەوەی ئارام ڕەفعەت لە پۆستی فەیسبوک- لە ژێر ناوی بەرچاو روونییەک دەربارەی رۆڵی سایکس-پیکۆ لە دابەشبوونی کوردستاندا- 26 اکتبر 2020  )

 

[95] - مدارک کسب شده و قلل فتح شد: «محمد اوراز» ستون کوهنوردی ایران"

- دیپلم رشته اقتصاد اجتماعی فارغ‌التحصیل خرداد 1366سال 1379 اخذ گواهینامه رشته کارشناسی تربیت بدنی محض (دانشگاه ادبیات و علوم انسانی دانشگاه ارومیهفتح قله اورست در سال 1377 (مقام طلای جهان) ارتفاع 8878 مترسال 1378 صعود به قله چوایو ارتفاع 8201 متر ـ مدال نقره جهانفتح قله ماکالو به سال 1380 بدون ماسک اکسیژن مقام طلای جهانسال 1381 فتح قله لوتسه بدون استفاده از ماسک اکسیژن به ارتفاع 8516 متر مدال طلای جهانصعود به قله گاشربروم یک تا ارتفاع 7900 متر - مقام طلای آسیامرد سال کوهنوردی در سال‌های 78-79-80دارنده اولین مدال طلای تاریخ ورزش آذربایجان غربی— فتح قله مون بلان بلندترین قله رشته کوه آلپ در سال 1378http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=19278

[96]- کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٨٦

[97] - بیرەوەریاکانی کەریم حیسامی- بەرگی ٦ لاپاڕەی ٦٠

[98] - کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٨٧

[100] - کوێستانی. سەعید کاوە- ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حدکا- پی دی ئێف- سوێد- لاپەڕە ١٩٤-١٩٣

[101] - ئیستراتێژی دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە بە لەشکرکێشی و مانۆڕی چەکداری لە شارە دوو نەتەوەییەکانی کورد و تورک نشین  بتوانێ تورکەکان چاوترسێن بکات و بن لە ترسی کورد ماڵ و زێدی خۆیان بە جێ بێڵن.

[102] - مام جەلال- دیداری تەمەن- بەشی یەکەم- سەلاح ڕەشید- لاپەڕەی ١٧٦

[103] - "خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد". ئینتشاراتی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران١٦/٩/١٩٨١ ____٢٥/٦/١٣٦٠                                           

[104] - ساڵی ١٩٦١ عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە مەلا مستەفا دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ دابین بکات. مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی.  سەرچاوە بیرەوەریەکانی عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواکی ئێران.

[105] - کتێبی/نهێنییەکانی بەستنی پەیمانی ١٩٧٥ی ئەلجەزائیر، عیسی پژمان، وەرگێڕانی/ناسر ئیبراهیمی، سوید١٩٩٧،لاپەڕەکانی ٥٦ـ ٦٠ـ ٦١ـ ٦٢ـ ٦٧ـ ٦٨ـ ٧٠

[106] - دكتور مه‌حمود عوسمان چوون باسی دزینی پاره‌ی شورش ده‌كات؟

له‌ دوای ئاشبه‌تاڵی، لە ساڵی 1977 به‌ ناوی لژنه‌ی ته‌حزیری - پ د ك، دكتور مه‌حمود عوسمان كتێبێكی 160 لاپه‌ری به‌ڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ ناوی (تقییم مسیرة الثورة الكوردية, وانهارها والدرس والعبر المستخلصة منها) - هه‌ڵسه‌نگاندی چاره‌نووسی شورشی كوردی، وله‌ بارچوونی و ئه‌و وانه‌ وپه‌ندانه‌ی لێ پوخته‌ كراون. ناوبراو باسی بودجه‌ی شورش ده‌كات كه‌ 48 ملیون دیناری ئه‌وكات بوون، له‌ كاتێكدا كه‌ پاره‌ی عراقی سێ به‌رامبه‌ری دولاری ئه‌مریكی بوو، واته‌ 48×3= 144 ملیون دولار، ده‌كات. ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌رزاق و داهاتی دامه‌زراوه‌ی فرشگاه كه‌ 2 ملیون دینار بوو، تایبه‌ت بوون به‌ شورش. دوای ئاشبه‌تاڵی 1975، مه‌لا مسته‌فا به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی گشت ئه‌و بودجه‌یه‌ ئاودیوی ئێران ده‌كات وبه‌ میزاجی خۆی و دوو كوره‌كانی هه‌لسوكه‌وتی پیده‌كه‌ن له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ داهاتی شورشێكی 14 ساڵی بوو، و ده‌بوایه‌ له‌ كونگره‌ی قسه‌ی له‌ سه‌ركرابایه‌، نه‌ك بو مه‌رامی شه‌خصی به‌كارهێنرابووایه‌! دكتور مه‌حمود عوسمان بێجگه‌ له‌ وورده‌كاری تری ته‌خشانی داهاتی شورش، باسی كاڵفامی سه‌رانی شورش وهۆكاره‌كانی ئاشبه‌تاڵی زور به‌ راشكاوانه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ی ده‌كات. دان به‌وه‌ ده‌نێت كه‌ سه‌ركردایه‌تی - مه‌لا مسته‌فا و كۆڕه‌كانی- سه‌ركرده‌ی شورش نه‌بوون، به‌لكو به‌ زهنیه‌تی بنه‌ماله‌یی وئاغای عه‌شیره‌ت سیاسه‌تیان ده‌كرد، وهه‌ر ئه‌مه‌ش بوو، بویه‌ هۆكاری پێكدادانی چینی روشنبیر له‌ ناو شورش و چینی خێله‌كی به‌ رابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا. دكتور مه‌حمود عوسمان ئارگومه‌نتێك ده‌هێنێته‌وه‌ وده‌لێ ؛ لێكدانه‌وه‌ی بارودوخی سیاسی لای مه‌لا مسته‌فا لێكدانه‌وه‌یه‌كی بازرگانی بوو، سه‌رانی شورش له‌ جیاتی سه‌ركرده‌ی شورشی بوبن، كران به‌ چینێكی فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ سه‌ر حسابی شورش و ملله‌ت. وهه‌رگیز شورش سه‌رنه‌ده‌كه‌وت ماده‌م ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ته‌نها به‌وه‌ ده‌نازی كه‌ خاوه‌نی چه‌ك وپاره‌ و پێگه‌ی عه‌شیره‌ت و ئایینی بێت! ناوبراو ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بڕیاری ئاشبه‌تاڵی و تێكدانی به‌رگری نشتیمانی تاكلایه‌نه‌ له‌ لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه‌ درابوو، به‌ر له‌ وه‌ی ئێمه‌ له‌ حاجی ئومه‌ران دانوستاندنی له‌ سه‌ر بكه‌ین له‌ 16-3-1975، كه‌ زورینه‌مان له‌ گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئه‌وه‌بووین، به‌رگری بكه‌ین و خۆمان نه‌ده‌ینه‌ ده‌ست، دوای رێكه‌وتنامه‌كه‌ی جه‌زائیر، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا كه‌ له‌ ئێران هاته‌وه‌ هه‌ستمان پێكرد كه‌ له‌ گه‌ڵ شاه رێككه‌وتووه‌ كه‌ ئاشبه‌تاڵی بكات! ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدابوو كه‌ بێچكه‌ له‌ 48 ملیون دیناره‌كه‌ی بودجه‌ی شورش، نزیكه‌ی 15 ملیون فیشه‌كی برنو وره‌شاش + 5 هه‌زار قونبه‌له‌ی مه‌دفه‌عیه‌ وهاون وموشه‌كی بازوكامان هه‌بوون! له‌ گه‌ڵ 6 هه‌زار چه‌كداری رێكخراو + 40،000 كیلومه‌تری خاكی ئازاد كه‌ به‌ ده‌ست شورشه‌وه‌ بوو+ ئه‌رزاقی 8 مانگی گشت شورش یشمان هه‌بوو. واته‌ ئاماده‌كاری گه‌وره‌مان هه‌بوو كه‌ به‌رخودان بكه‌ین و ئاشبه‌تاڵی نه‌كه‌ین، كه‌چی له‌ پشت ئێمه‌ و به‌بێ راوێژ مه‌لا مسته‌فا بریاری ئاشبه‌تاڵی دابوو، له‌و ماوه‌یه‌ كۆرته‌ش بواری ئه‌وه‌ نه‌بوو، خومان رێكبخه‌ین وگوێ نه‌ده‌ینه‌ بریاری مه‌لا مسته‌فا، چونكه‌ هه‌موو شتێكی مونوپوڵ كردبوو، به‌ بریاری خۆی و دوو كوره‌كه‌ی (ئیدریس + مه‌سعود)ه‌وه‌. ته‌نانه‌ت له‌و هه‌فته‌یه‌ واته‌ 16-3-1975 هه‌تاوه‌كو 21-3-1975، هه‌رچی چه‌ك هه‌یه‌ به‌ گه‌وره‌ و بچوك درایه‌ ده‌ست رژێم و به‌شێكی سوتان بو ئه‌وه‌ی كه‌س شورش ده‌ستپێنه‌كاته‌وه‌ وبگره‌ هه‌رچی نه‌یاری خۆی بوو له‌ ناو زیندانی رایاتی پاراستن گوله‌بارانكردن به‌ ماڵی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوریشه‌وه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان شورش هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه‌! ته‌نانه‌ت 300 زیندانی تری ناو رایاتیش به‌ رێككه‌وتن له‌ گه‌ل شای ئێران ته‌سلیم به‌ ئێران كران، له‌ كاتێكدا رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وله‌تی داوای كرد ته‌سلیم به‌ ئێران نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ پێشێلی مافه‌كانی مروڤی نێوده‌وله‌تی یه‌، كه‌چی مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌شی كرد - كه‌ پێ ده‌چێت پاره‌ی پێ وه‌رگرتبێت! دوای گواسته‌وه‌ی بودجه‌ی شورش به‌ شیوه‌یه‌كی نهێنی بو ئێران و گۆله‌بارانكردنی نه‌یاره‌كانی، خۆشی له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی 100 خانووی له‌ شای ئێران وه‌رگرت له‌ كه‌ره‌ج كه‌ خوشترین ناوچه‌ی تاران بوو، ونزیكه‌ی 170،000 خه‌لكی كوردیش په‌نابه‌ربوون و له‌ ناخوشترین ژیاندا له‌ كامپه‌كانی ئێران په‌رتكران وره‌زیل كران.

به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌بێ بیانووی له‌ میدیاكانی ئێران كه‌وته‌ پیاهه‌ڵدان به‌ شای ئێران، وته‌نانه‌ت به‌ شای ئێرانی ووتبوو "ئێمه‌ گه‌لی توین، ومادام تو رازیت به‌ رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، گره‌نتی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌و رێكه‌وتننامه‌ ده‌بینی، ئێمه‌ش رازین به‌وه‌ وئێران ولاتی دایكه‌ بو ئێمه‌ وهه‌رگیز له‌ دژی ناوه‌ستین، وئێمه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی توین پێمان بلێ بمره‌ ده‌مرین و پێمان بلێ بژین ده‌ژین ..."!! دكتور مه‌حمود عوسمان له‌ لاپه‌ره‌كانی 90 ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ بارزانی هیچ له‌ خه‌می ئه‌و ملله‌ته‌ نه‌بوو، ئه‌وان خۆیان له‌ ژیانێكی شاهانه‌ ده‌ژیان ملله‌تیش له‌ ئه‌وپه‌ڕی ناخوشی وده‌رده‌سه‌ری، ته‌نانه‌ت له‌ كامپی كرمانشاه (انزلی) جه‌ندورمه‌كانی ئیران 8 ڕوله‌ی كوردیان گوڵه‌ باران كردن، بارزانی ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌كی سه‌ره‌خوشی و نارازیش ده‌رنه‌كرد! ته‌نانه‌ت كه‌ عراق داوای 30 په‌نابه‌ری كوردی كرد كه‌ تومه‌تباكرابوون، ئێران هه‌ر 30 كورده‌كه‌ی ته‌سلیم به‌ عراق كردن وله‌ ناوبران كه‌چی مه‌لا مسته‌فا و كۆڕه‌كانی زمانیان نه‌ بزواند!! تا ره‌وشه‌كه‌ وایلێهات چه‌ندین هه‌ڤاڵی مه‌كته‌ب سیاسی داوای به‌ستنی گونگره‌ی كرد له‌ بارزانی بو ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئاشبه‌تاڵی وخیتاب بو خه‌لكی په‌ناهه‌نده‌ و چاره‌نووسی بودجه‌ی شورش، كه‌چی به‌ بیانووی لاواز خۆی له‌ ولامه‌كه‌ ده‌زییه‌وه‌!! دوای ئه‌وه‌ له‌ به‌ر به‌خشینی گشتی - عفو عام - ده‌وله‌تی عراقی نزیكه‌ی 60 هه‌زار كورد گه‌رانه‌وه‌، له‌ عراقیش دوایی بو باشور گواسترانه‌وه‌ وه‌ك سزایه‌ك، وبه‌شێكی تریشی له‌ دوای دوو ساڵ گه‌رانه‌وه‌ تووشی ده‌رده‌سه‌ری وگرتن ولێدان وكوشتنی رژێم بوونه‌وه‌ - له‌ به‌رچاوی سه‌رانی شورش كه‌ له‌ كه‌ره‌ج ژیانی شاهانه‌یان به‌رێ ده‌كرد! ته‌نانه‌ت پێیان خوش نه‌بوو، كوردانی په‌ناهه‌نده‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وروپاش، وله‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بوو خه‌لكه‌كه‌ ره‌زیل وبێ ده‌ستهه‌لات وناهوشیار بێ، كه‌ ئێمه‌ داوامان كرد به‌و بودجه‌یه‌ هه‌ندێك كادر بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ بو زه‌ماله‌ی خویندن، یه‌كسه‌ر ره‌دكرایه‌وه‌. وبه‌شێك له‌ كۆڕانی خانه‌واده‌كه‌شیان به‌و پاره‌یه‌ ناردنه‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا!

ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رانی شورش به‌رامبه‌ر به‌ خه‌لكی نه‌یاری خۆی و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی، تیروركردنی هه‌ریه‌ك له‌ سكرتێرانی پارتی چه‌پی كوردانی باكور و روژئاوا و روژهه‌لات، به‌ر له‌ ئاشبه‌تاڵی، و به‌كارهێنانی پێشمه‌رگه‌ بو لێدانی خه‌باتی چه‌كداری سیاسی كوردانی روژهه‌لات له‌ لایه‌ن شاوه‌ دوای ئاشبه‌تاڵ.

[108] - لەوەوە بۆمان دەردەكەوێت كە بۆچی لە ڕۆژئاوای كوردستاندا ژنكوژی بوونی نییە و باشووری كوردستانیش بۆتە مەرگەساتی ئافرەتان. واتا لە ڕۆژئاوای كوردستاندا گەورەترین سزای ژنكوژ دەدرێت و لە باشووریشدا ژنكوژ دەپارێزرێت.

سەرچاوە: ژاوەرۆ ڕوخزایی Jawero Roxzayi

[109] - پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق لە ساڵەکانی ٨-١٩٩٧ بە هاوکاری تورکیا شەڕێکی خوێناوی بە سەر پ ک ک داسەپاند. بە ئۆپێراسیۆنی هاوبەش لە گەڵ سپای تورکیا دژی گریلاکانی پ ک ک قەناعەتی نەکرد و تەنیا لە ڕۆژێ ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ زیاتر لە هەشتا کادری ڕۆژنامەوانی، دەرمانی و گریلای برینداری پ ک ک لە هەولێر کۆمەڵکوژ کردن.

 

وێنەی بەشێک لە ڕۆژنامەوانان، کادری دەرمانی و بریندارانی پ ک ک کە لە هەولێر کۆمەڵکوژ کران (١٩٩٧)

خەندەکی بارزانی بۆ خنکاندنی شۆڕشی  ڕۆژئاوا

ساڵی ٢٠١٤ لە حاڵێکدا کە بەشێک لە هێزە کوردیەکانی باشور بە قاچاغی چەک و پێداویستیان بۆ ڕۆژئاوا دەنارد، پارتی دەروازەی سیمالکای بە سەر داخستن و خەندەکی بە ڕویان دا لێدا و ٨٠٠٠ بەکرێگیراوی کوردی ڕۆژئاوای بە یارمەتی سپای تورک لە ژێر ناوی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕێکخستن بۆ بە گژدا چونەوەی شۆڕشەکەیان.

 

[110] - ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا( سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش، دۆست و هاوکاری بارزانی بون. ساڵی ١٩٧١ مەلا مستەفا بارزانی پیلانی میتی تورکیای بە شێوەی خوارەوە جێبەجێ کرد:

سەرەتا پاراستن لە گوندی قومری، نزیك سنوری توركیا لە دیوی كوردستانی باشور، سەعید ئاڵچی كوشت. دوایی بە بیانوی ئەوەی دكتۆر شڤان، سەعید ئاڵچی كوشتووە، بە فەرمانی بارزانی خرایە زیندانی ڕایات و پاش چەند مانگێك گوللـە باران كرا لە ئاکام‌دا پ د ک ت توشی شکست و ئاشبەتاڵ بو. بڕوانە ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە https://www.youtube.com/watch?v=WMgAqZIHaXs

[111] - (حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران+ئیخوان+ سەلەفی و ڕەوتەکانی دیکەی سوننی سیاسی...)

[112] - باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە مەیدانی ڕمبازدێنی فیۆداڵیسمی نوێ(Neo-feudalism)

تەجروبەی باشور نیشانی دا، کە فیدڕالیسم بەهەشتی مافیای کوردایەتیە. بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.

لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیان ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنوسی وەک سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، ویداد حوسێن، ڕەئوف ئاکرەیی، دوکتور سیروان، لیسی شمیتی ئاڵمانی، کاوە گەرمیانی، شوکری زەینەدین، جیهان تەها و... تیرۆر کران.

زۆرینەی ڕووناکبیران، پەراوێز یان ئاوارەی هەندەران کراون. بەشێکیشیان بوونە موچەخۆر و شایەری دیوەخان. ئەمە یانی داڕووخانی هزر و فکری کۆمەڵگا.

باشوری کوردستانی ژێر دەسەڵاتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک الطوایفی)لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشت‌وکاڵ، خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو، گاز، سیستمی بانکی، بیمە و پەروەردە فەشەلی هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان دا جێ‌ دەگرێ.

کوردی باشور تەنانەت خەونەکانیشی لەدەست داوە. لە دەورەی داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی پێشتر، ناوی منداڵەکانی دەنا ڕزگار، ڕووناک و هەڵمەت. چونکە لە ڕۆئیای ڕزگاری و ڕووناکی دا دەژیا لە پێناو ئاواتەکانی ئامادەی هەڵمەت و هێرش بوو.

بەڵام ئێستا ناوی ئوسامە، ئەسرا، سومەیە، زورار، زەید، بیلال، موسعەب،سەعد، خالید، عومەر، عەبدولمەناف و عەبدول... بەسەر مناڵەکەی دەسەپێنێ.

عەبدولەتیف سەلەفی، عەلی قەرەداغی، عەلی باپیر و عەلی کەڵەکەکان بونە مەرجەعی تەقلیدی جەماوەر.

ئەم هەرێمە لە ناوەرۆک دا دەوری میرنشینێکی تورکیا دەگێڕێ. چینی سەرەست و بنەماڵە دەست ڕۆییشتوەکان سەروەت و سامانی سەرزەوی و بن‌زەوی لە پێناو بەردەوام‌بونی ئاغایەتی خۆیان ڕادەستی داگیرکەرێکی دەرەکی وەک تورکیا دکەن.

بە پێی ئامار وداتاکان دەسەڵاتی کوردایەتی تەنانەت بە بەراوەرد لە گەڵ سیستمێکی داخراو، گەمارۆدراو، پڕ لە هەڵە و نوقسانی وەک ئێران تەنیا بە دەستەواژەی کارەساتبار پێناسە دەکرێ.

[113] - کێ بوون ئەوانەی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ١٤ی تەممووزیان پێ هەرس نەکرا؟؟

١- بەعسیەکان و قەومیە فاشیستەکان، بۆیە لە ١٩٥٩ هەوڵی تیرۆری ع.قاسمیان دا، لە ٨-٢-١٩٦٣ کودەتایان لەدژی شۆڕش و قاسم کرد و بەمەرگی هەردووکیان تەواو بوو.

٢- ئەمریکا و ئینگلیز، لە رێگەی ساواکی ئێرانی، دژایەتی شۆڕشیان دەکرد و هانی دەرەبەگ و کۆنەپەرستە کورد و سوونەکانیان دەدا تاکو دژایەتی ع.قاسم بکەن، نمونەی شەواف لە موسڵ و تورکمان لە کەرکوک.

٣- کوردی کۆنەپەرست و نۆکەر بە هاندانی ساواک و ئینگلیز لە ١١-٩-١٩٦١ بەناوی پەدەکە و م.بارزانی لەدژی شۆڕش دەرکەوتن و بوونە هێزی لەناوبردنی شۆڕش، بۆیە چەکدارانی ئەیلول تەنها ماڵوێرانیان بۆ گەلی کورد هێنا.

٤- یەکێتی سۆڤیەتی جاران و حیزبی شیوعی عێراقی لەگەڵ ئەوەی هیچ پشتیوانیەکی قاسم نەبوون، لەپشتەوەش بیریان بۆ دەکۆڵی، بۆیە کاتێک قەومی و بەعسی هاتنە دەسەڵات و کۆمەڵکوژی شوعیەکانیان کرد، ئەوکات زانیان چ هەڵەیەکیان کردووە.

٥- نەتەوەپەرستی پاشڤەڕۆی عەرەبی، بەسەرۆکایەتی میسر و سوریا، زۆرترین دوژمنایەتی ع.قاسمیان کرد، لەبەر ئەوەی نەچووە ژێرباری بەناو یەکێتی عەرەبی و عێراقی نەخستە خزمەت بەرژەوەندیەکانیان، بۆیە کاتێک بەعسی بوونە دەسەڵات ئەوکات زانیان، چ ماڵوێرانییەکیان بۆ خۆیان دروست کرد. (خۆگر کەمال)

بەراورد ێک  نێوان حکوموتی هەرێمی کوردستان و عەبدولکەری قاسم:

لە ماوەی ٣٣ ساڵ حکومرانی کوردی لە هەرێمی بچکۆلەی چەند ملیۆنی وسێ شاردا کە بەسەرەوت وسامانێکی زەبەلاحەوە نەیانتوانیوە بەقەت تەنها نینۆکێکی سەرکردەیەکی عێراقی (عەبدالکریم قاسم ) خزمەت بەمیللەتەکەیان وئاوەدانی وبنیاتنانی کوردستان بکەن.

لەکاتێکدا سەرکردە (عەبدالکریم قاسم ) تەنها لەماوەی ٤ ساڵ وشەشە مانگ و٢٥ رۆژدا بزانن چۆن ولاتەکەی عیراقی بنیات ناوە وئاوەدانی کردۆتەوە بە سەدان بریار لەبەرژەوەندی میللەت وبەسەدان پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ میللەت .

لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەم سەرۆکەی وڵاتی عیراقدا بەبێ ئەوەی یەک دینار بدزێت بۆ گیرفانی خۆی وکۆشک وتەلار بۆ خۆی وخزم وکەسوکاری بکات وە هەرچی پارەی خەزێنەی وڵات بووە تەرخانی کردەو دەستکراوە بە جێ بەجێ کردنی پرۆژەکان وعێراق ماوەی دەسەڵاتیدا کە لە رێکەوتی ١٤\٧\١٩٥٨ بووە تاکو ٨\٢\١٩٦٣

دەستکەوتەکان:

- دامەزراندنی کۆماری عێراقی سەربەخۆ و تەواو سەروەر.

- دەرچوونی عێراق لە پەیمانی کۆڵۆنیالیزمی بەغدا.

- ئازادکردنی دراوی عێراقی لە بلۆکی ئیستەرلین.

- ڕزگارکردنی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان.

- کشانەوە لە کۆنترۆڵی هاوپەیمانییە سەربازییەکان.

- هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو پەیماننامە کۆڵۆنیالیانەی کە سەروەری نەتەوەیی پێشێل دەکەن.

- دەرکردنی یاسای کۆمەڵەکان و یاسای چاکسازی کشتوکاڵی.

- دەستکەوتی گەورە لەبواری خزمەتگوزاری، دابینکردنی نیشتەجێبوون، دروست کردنی دامەزراوەی پەروەردەیی و تەندروستی، و بەهێزکردنی ژێرخان.

-یاسای ڕیفۆرمی کشتوکاڵ کە جوتیاری لە دەرەبەگ ڕزگار کرد(بریاری چاکسازی کشتوکاڵی ولێسەندنەوەی زەوی وزار لەدەربەگەکان بۆ جوتیاران)    دەسەڵاتی کوردی لە دوای ١٩٩١ وە ئەم یاسایەی هەڵوەشاندەوە

-یاسای نەزاهەت (بریاری ئەمەت لەکوێ بوو ؟مەبەستی سەروەت وسامان تایبەت بە ئەستۆ پاکی بەرپرسان)

-یاسای باری کەسێتی ( کەمافەکانی ئافرەتی جێگیرتر کرد)

-یاسای  ژمارە ٨٠ خۆماڵی کردنی نەوت

-دروست کردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

-٢٣٣٤ قوتابخانە

-٧٧٦ قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ بە تەمەنەکان

-....

 

[114] - لە مەیدانەکانی داڕشتنی ئیستڕاتژی یان تاکتیکی خەبات لە سەر بنەمای پراگماتیزم(عملگرایی) و ڕیالیزم(واقعبینی) هیچ بەرهەمێکیان نەبوە. لەم بوارانە دا تەنانەت لە خوڵقاندنی دروشمێک یان ڕستەیێکی زانستی بێ­توانا بوون.

[115] -  ووتاری قازی محەمەد لە دووی ڕێبەدانی ١٣٢٤ بە بۆنەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانەوە.

لە دیواری هاوڕێی هێژا مامۆستا Hassan Ghazi وەرگیراوە.

"نوتقی جه‌نابی پێشه‌وا و ڕه‌ئیس جمهووری به‌رزی کوردستان

به‌ بۆنه‌ی دووی ڕێبه‌ندان

کوردستان مه‌وقه‌عییه‌تی جوغرافیاییه‌کی مه‌خسووسی هه‌یه‌ که‌ بێ پسانه‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ و میلله‌تێکی که‌ له‌ نێویاندا فاسیل و لێکیان بپچڕێته‌وه‌، کورد به‌ سه‌ریه‌که‌وه‌ و پێکه‌وه‌ سکوونه‌تیان تێیدا هه‌یه‌ و دارای مالیکییه‌تی میللین ده‌وێدا. به‌سه‌رهات و سه‌وابیقی تاریخییان یه‌که‌ و عوموومه‌ن تێیدا شه‌ریکن. خاوه‌نی ئاداب و عادات و ڕسوومی میللییه‌کی وان که‌ هیچ جۆره‌ سه‌ده‌مه‌ و حه‌وادسێک نه‌یتوانیوه‌ سستییه‌ک لە‌ بناغه‌ی میللییه‌تی ئه‌واندا په‌یدا بکا.

کورد له‌ قه‌دیم ڕا هه‌زاران پادشا و حوکمدار و ته‌شکیلاتیان بووه‌. هه‌ر له‌م کوردستانی ئازادی ئێستا دا بنه‌ماڵه‌ی ئومه‌رای موکری که‌ سه‌رسلسله‌ی ئه‌وان ئه‌میر سه‌یفودین بووه‌ تا (1020ی کۆچی) بئلئیستیقلال ئه‌میر سه‌یفودین، سارم به‌گ، شێخ حه‌یده‌ر،ئه‌میر به‌گ، ئه‌میر پاشا، تا ده‌گاته‌ قوباد خان به‌ ده‌سته‌ڵات و قودره‌ته‌وه‌ حکوومه‌تیان کردووه‌.

میلله‌تی ڕه‌شید و به‌ غیره‌تی کورد له‌ هه‌موو ده‌ور و زه‌مانێکدا هه‌ر که‌س خه‌یاڵی ئیستیلای نیشتمانی ئه‌وانی بووبێ به‌ره‌نگاری بوون و به‌ربه‌ره‌کانییان کردووه‌ و له‌ هیچ فیداکارییه‌ک ده‌ستیان دانه‌نه‌واندووه‌. له‌ پاش له‌ ده‌ستچوونی سه‌لته‌نه‌ت و حوکمداریشیان بۆ وه‌گیرخستنه‌وه‌ی ئیستیقلال و ئازادی قوربانیان داوه‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه‌ له‌ موباره‌زه‌ و مله‌ دا بوون هیچ جۆره‌ ئه‌زییه‌ت و ئازارێک نه‌ماوه‌ نه‌ی چێژن و نه‌ی بینن.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو کوێره‌وه‌ری و کوشتن و بڕینێکیان ته‌حه‌مول کردووه‌ و قه‌ت له‌ ئامانج و ئاره‌زووی خۆیان شل نه‌بوونه‌وه‌ و له‌ ڕێی وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی ئازادیدا ووچانیان نه‌داوه‌، به‌ دڵێکی ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز و عه‌زمێکی هێنده‌ سابیته‌وه‌ تێکۆشاون تا ئێستا هێزێکی وا په‌یدا نه‌بووه‌ بتوانێ تێکڕا خه‌فه‌یان بکا، میره‌ کوێره‌یان کوشتووه‌ بابان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، بابانیان بێده‌نگ کردووه‌ ئه‌رده‌ڵان بڵیند بوون، ئه‌وانیان له‌ عه‌رزی داوه‌ بتلیسی به‌رز بوونه‌وه‌ و هه‌زاری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وان.

تا له‌ودواییانه‌ دا له‌ پاش شه‌ڕی به‌ینولمیله‌لی پێشووه‌وه‌ که‌ دیکتاتۆری ئێران و تورکیا هاتنه‌ سه‌ر کار و زمان و عادات و مه‌زهه‌ب و خسووسییاتی میللی کوردیان به‌ جارێک لاواز و کز و که‌نه‌فت کرد، له‌ هیچ وه‌حشییه‌ت و دڕنده‌ییه‌ک ڕانه‌وێستان، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی مه‌منووع و پۆشینی لیباسمان قه‌ده‌غه‌ بوو.

نه‌یان ده‌هێشت له‌ هیچ جۆره‌ مه‌زایا و حقوقێکی به‌شه‌رییه‌ت به‌شمان ببێ، ڕێگای فێر بوونی عیلم و سه‌نعه‌تیان لێ بڕیبووینه‌وه‌. هه‌ر رۆژه‌ به‌ به‌هانه‌یه‌ک و هه‌ر ده‌مه‌ی به‌ ته‌شقه‌ڵه‌یه‌ک ده‌سته‌ ده‌سته‌ و پۆل پۆل کوردی هه‌ژارو به‌دبه‌ختیان حه‌بس و ته‌بعید ده‌کرد و ده‌یان کوشتن و له‌ به‌ینیان ده‌بردن، حاسڵ و ده‌سڕه‌نجی ئه‌و میلله‌ته‌ بێچاره‌یان ده‌برد بۆخۆیان و ئه‌وانیشیان برسی و تینوو ڕووت و قووت ده‌هێشته‌وه‌.

تا له‌ شه‌هریوه‌ری 1320 دا فریشته‌ی ئازادی ده‌زگای دیکتاتۆری و فاشیستی ڕه‌زاخانی تێک شکاند،کورد سه‌ری له‌و هه‌موو فشار و ئه‌زییه‌ته‌ که‌مێ فارغ بوو،فه‌وری ئیحساسی کرد چۆن ده‌بێ له‌ فورسه‌ت ئیستیفاده‌ بکات و ڕێگای سه‌لاح و وه‌ده‌ست خستنی ئازادیی ئه‌و میلله‌ته‌ چییه‌ و چ بکا؟ پیاوانێکی به‌ بیر و هۆش و به‌شه‌ره‌ف که‌ زۆر له‌ مێژ بوو خوێناوی دڵی خۆیان ده‌خوارده‌وه‌ و بۆ زه‌لیلی ئه‌و میلله‌ته‌ دووکه‌ڵ له‌ ده‌روونیان ده‌هاته‌ ده‌رێ زۆر زوو ته‌شخیسیان دا که‌ وه‌ختی کاره‌ و له‌و فورسه‌ته‌ ده‌بێ به‌هره‌ وه‌رگیرێ و ئه‌وه‌ ته‌واو ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ پشتاوپشتمان چاوه‌ڕوانی بوون. یه‌کجار و خێرا، بێوچان و ڕاوێستان، ده‌ستیان به‌ کار کرد، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان ته‌شکیل دا و به‌ ده‌ستوبرد خه‌ریکی کاروباری میللی بوون و به‌چاوێکی وورد و به‌دیققه‌ت ئیحتیاج و پێداویستی کوردیان ته‌شخیس و به‌دی کرد.

له‌ پێش هه‌موو شتێکدا ئیختیلافات و دووبه‌ره‌کانی عه‌شاییری که‌ به‌ ده‌سیسه‌ و حیله‌بازی ئیستیعمارچی و دیکتاتۆران بۆ ئیستیسمار و خواردن و کڕووساندنه‌وه‌ی ئه‌و میله‌ته‌، به‌ قه‌ولی خۆیان( تفرقه‌ بیانداز و حکومت کن ) ده‌به‌ینی خستبوون و تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌و ئاوره‌ بڵێسه‌ی ساندبوو برای دایکوبابی له‌ یه‌ک ترازاندبوو به‌ کولی له‌ گۆڕێ هه‌ڵگیرا و نێوی عه‌شیره‌ت و ته‌وایف و هه‌رچی ئه‌سبابی ئه‌و نیفاق و پڕش و بڵاویه‌ بوو فڕێ درا و عوموومه‌ن له‌ ژێر ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا کۆبوونه‌وه‌ و یه‌ک دڵ و یه‌ک زمان تێکڕا به‌ره‌و ئامانجی ئازادی که‌وتنه‌ ڕێ.

زمانی زگ ماکمان که‌ له‌گه‌ڵ شیری دایک تێکه‌ڵی خوێن و گۆشتی ئێمه‌ بووه‌ له‌ زه‌مانی دیکتاتۆری دا سه‌خت قه‌ده‌غه‌کرابوو، زمانی فارسی به‌ زۆر ته‌حمیلی ئێمه‌ و منداڵه‌کانمان ده‌کرا و ئه‌و کاره‌ پتر سه‌به‌بی پاشکه‌وتنی کورد بوو، له‌ مه‌داریسدا ڕه‌سمییه‌تمان پێدا و خوێندن و ته‌حسیلمان به‌ سه‌بک و ته‌رتیبی دنیا خسته‌ سه‌رباری کوردی – چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی کچان و کوڕانمان کرده‌وه‌،مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه‌مان داییر کرد و کتێب به‌ زمانی کوردی ته‌رجومه‌ کران.چه‌ند سه‌د کوڕ و کچ و پیاوی گه‌وره‌ له‌ مه‌داریسی شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ به‌ زمانی کوردی ده‌خوێنن له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌ش حه‌وت ساڵ خه‌ریکی خوێندن و فێربوونی فارسی بن له‌ مانگێک و دوو مانگدا ده‌بنه‌ خوێنده‌وار و هه‌موو شتێک ده‌خوێننه‌وه‌ و ده‌نووسن. بۆ ناساندنی لیاقه‌تی میلی و وه‌ده‌رخستنی حه‌یاتی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی کورد و بۆ ڕاگه‌یاندنی هاواری خۆمان به‌ گوێی دنیای به‌شه‌رییه‌ت و عه‌داڵه‌ت موحتاجی وه‌سیله‌ی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ بووین.چاپخانه‌ی زۆر چاک ته‌ئسیس کرا و دامه‌زرا، له‌ شاری خۆماندا، به‌ زمانی خۆمان به‌ چاپخانه‌ی خۆمان گۆوار و ڕۆژنامه‌ ده‌رده‌چێ و بیر و فکر و داخوازی ئێمه‌ له‌ دنیا دا بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

حاسڵ و به‌روبووی ئێمه‌ که‌ میقدارێکی زۆر و زه‌وه‌ند و به‌ قیمه‌ت بوو به‌ فیڕۆیی له‌ ده‌ستیان ده‌ر ده‌هێناین و ده‌ستی ئیستیعمار سه‌دێکی له‌ پێش ئێمه‌ و بازاری دنیا دروست کرد بوو، ڕێگای حه‌لمان دییه‌وه‌ و ته‌جاره‌ت و ئیقتیسادییاتی کوردستان زۆر باش ته‌ئمین کرا.

له‌ زه‌مانی دیکتاتۆریدا که‌ هه‌موو عه‌وارزێکیان لێ ده‌ساندین که‌م و زۆر وه‌سیله‌ی له‌ش ساغی و موعاله‌جه‌، نه‌ حه‌کیم، نه‌ دەر‌مان، نه‌ مه‌ریزخانه‌یان بۆ ساز نه‌کردین،ئێمه‌ بۆخۆمان مه‌ریزخانه‌ی زۆر باش به‌و زووانه‌ داییر ده‌که‌ین و له‌ش ساغی ووڵاتمان ته‌ئمین ده‌بێ. هێزێکی میللی مان ته‌شکیل داوه‌ که‌ به‌ شه‌جاعه‌تێکی ته‌واو حازره‌ دیفاع له‌ نیشتمان بکا.

دیاره‌ موه‌فه‌قییه‌تی ئێمه‌ سه‌راسه‌ر له‌ عه‌ینی مه‌ڕامی دێمۆکڕاسی و له‌ نه‌تیجه‌ی فه‌عالییه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و پشتیوانی عاله‌می دێمۆکڕاته‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ به‌ دڵ و به‌ناو ده‌ڵێین: بژی موئه‌سیسینی دێمۆکڕات.

میلله‌تی کورد هه‌زاران سه‌د و به‌رهه‌ڵستی سه‌خت و سه‌هه‌نده‌ی له‌ ڕێدا بوو. ده‌سته‌ و دایه‌ره‌ی دیکتاتۆری بێ ووچان کارشکێنی ئێمه‌یان ده‌کرد و له‌ هیچ نامه‌ردییه‌ک ڕانه‌ده‌وه‌ستان.ئیجتیلافاتی عه‌شاییر بۆ داخڵیش ئیشکاڵێکی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێمه‌.ئه‌مما ئه‌وانه‌ هێچ کامێکیان نه‌یان توانی پێش به‌ ئێمه‌ بگرن، به‌ دڵێکی به‌هێز پایه‌داریمان کرد و ئیدامه‌مان به‌ فه‌عالییه‌تی خۆمان دا تا ئیستیقلال و ئازادی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان به‌ ده‌ست هێنا.

دیاره‌ به‌قایایه‌کی ئه‌و خه‌ته‌راته‌ش که‌ ماوه‌ چ له‌ داخڵدا و چ له‌ خارجدا میله‌تی کورد موباره‌زه‌ی خۆی له‌ گه‌ڵیان ئیدامه‌ پێ ده‌دا و به‌ پشتیوانی خودا موزه‌فه‌ر و مه‌نسوور ده‌بێ.

ئه‌و ڕۆ له‌ نمایه‌نده‌کانی ته‌واوی نه‌واحی و نوقاتی کوردستان بێ ڕعایه‌تی ته‌به‌قات ئه‌عه‌م له‌ ئاغا و ڕه‌عێت و گه‌وره‌ و چووک کۆ بوونه‌وه‌ و یه‌ک دڵ و یه‌ک زمان هاواری دێمۆکڕاسی ده‌که‌ن و به‌ ڕێی دێمۆكڕات دا ده‌ڕۆن ، قودره‌ت و قوه‌تی دێمۆکڕات نیشان ده‌دا.

*******

پاش ته‌واو بوومی نوتقی جه‌نابی پێشه‌وا له‌ تریبوون هات بێته‌ خوارێ عه‌بدول که‌رباسی (عه‌بدول ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵا گایه‌کی به‌ سه‌د تمه‌ن کڕی و له‌ به‌رامبه‌ری ئاڵا دا کردی به‌ قوربانی) که‌ به‌ ئه‌سله‌حه‌وه‌ له‌ پشت تریبوون ڕاوه‌ستابوو شانی دانواند که‌ جه‌نابی پێشه‌وا پێ له‌ سه‌ر شانی دانێ و بێته‌ خوارێ به‌ڵا له‌ به‌ر خووی ته‌وازوع که‌ له‌ ڕه‌وشتی مومتازی پێشه‌وای به‌رزه‌ قوبووڵی نه‌فه‌رموو و بۆخۆی هاته‌ خوارێ. له‌م کاته‌ دا ته‌واوی عه‌شاییر و خه‌ڵکی شاری هوروژمیان هێنا و هه‌موو ده‌ستیان ماچ کرد و به‌یعه‌تیان ده‌گه‌ڵ کرد، به‌ جۆرێ خه‌ڵک ده‌وره‌یان گرتبوو که‌ ماوه‌ی ساتێک نه‌ده‌بیندرا که‌ جه‌نابی پێشه‌وا له‌ کوێیه‌ و له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مه‌راسیمی به‌یعه‌ت بێ ووچان ده‌وامی بوو.

سه‌رچاوه‌:جێژنی سه‌ربه‌خۆیی و ئیستیقلالی کوردستان یا دره‌وشینی ئه‌ستێره‌ی خۆشبه‌ختی کوردان

کۆکه‌ره‌وه‌: سه‌یید محه‌مه‌دی حه‌میدی

ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ی 10، دووشه‌مۆ 15ی ڕێبه‌ندان و ژماره‌ی 11،چوارشه‌مۆ 17ی ڕێبه‌ندانی

1324ی هه‌تاوی / 4 و 6ی فێورییه‌ی 1946ی زایینی."

 ساڵێک دواتر١٩٤٦  بە لاسایی کردنەوەی ڕۆژهەڵات حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق دامەزرا. هەر بەم شێوازە ساڵەکانی دواتر حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی سوریە و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا دامەزران.

[116] - ٢٥ی گەلاوێژ یان ١ی خەزەڵوەر؟

گەلی دۆست و برادەران تکایە با مێژوو و ڕۆژئەژمێرەکان وەک خۆیان هەڵدەینەوە و زانیاریی ڕاست و دروست بۆ نەوەکانمان باس بکەین، شێواندن و چەواشەی ڕووداوە مێژووییەکانی کوردستان هێج قازانجێکی بۆ گەڵ و نیشتمانەکەمان نابێ جگە لە سەرلێشێواویی و پێخۆشبوونی نەیاران و داگیرکەران بە مێژووی کورد و کوردستان.

ئەوە چەند ساڵە لاپەڕەکانی ڕۆژئەژمێر پەڕبەپەڕ هەڵدەدەمەوە و سەنگ‌و‌سووژنی دەکەم، نەمدیت لە ٢٥ی گەلاوێژی ١٩٤٥ هیچ حیزب و کۆمەڵە و ڕێکخراوەیەکی سیاسی هاتبێتە چێکردن، بەڵام بە زەقی دیم چ لە ڕۆژئەژمێری کوردی و چ لە "گۆڤاری نیشتمان"ی زمانحاڵی کۆمەڵەی ژێکاف لەم ڕۆژەدا، ساڵی ١٩٤٢ بانگەوازی لە دایکبوونی خۆی کردوە و بە ناوی "سەری ساڵی کۆمەڵ" لە نووسراوەکانی ساڵانی دوایشدا یادیان کردوەتەوە.

لە گەڕانی وردتردا بۆم دەرکەوت لە یەکی خەزەڵوەر واتا ٢٣ی ئۆکتوبەری ١٩٤٥ بۆ یەکەمجار حیزبێکی سیاسی بە نێوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد بە سەرکردایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بەشداری دەیان سەرۆک عەشیرە و کەسایەتی ناوچەی موکریان و خێڵەکانی دەوری شکاک و ورمێ بانگەشەی بوون و دروستکردنی خۆی دەکات و بە ئاهەنگ و جێژن، شایی ولۆغان دوو مانگ دواتر بە سەرۆک کۆماریی قازی محەمەد یەکەمین کۆماری کوردستان ڕادەگەیندرێت. تا ئێرە هیچ عەیب و ئیرادێک لەم ڕەوت و مێژووییە نابیندرێت و هەر ئێستاش و هەر ئەمساڵێش یادی ٧٨مین ساڵی دامەزراندنی حیزبی دیمۆکرات دەکرێتەوە!

ئەوەی جێی پرسیارە بۆچی ٢٥ گەڵاوێژ پیرۆزە و یادی دەکرێتەوە و بۆچی یەکی خەزەڵوەر هیچ گرنگ نییە و ساڵوەگەری بۆ ناکرێت؟!

ئەوەی لە میراتبەر و خەباتگێڕانی دواتری حیزبی دیمۆکراتم بیستوە دەفەرموون دیمۆکرات هەمان درێژەپێدەری کۆمەڵەی ژێکاف بوو بۆیە ٢٥ی گەلاوێژ دەکەینە ساڵوەگەری دیمۆکراتیش. جێگەی واق‌‌وڕمانە مێژووی ٤ ساڵەی ژێکاف  هەڵناگیرێت و تەنیا مانگ و ڕۆژەکە دەکرێتە موڵکی ئەم حیزبە تازەیە، خۆ ئەگەر هاتبا لە یادی ساڵوەگەری حیزب لە ١٩٤٢وە حیسێب کرابا و ئەمساڵ یادی ٨١ ساڵەیان پیرۆز کردبا دیسان دەمانگوت شتێک، لە ٨٠ساڵی ڕابردوو میراتبەرانی حیزبی دیمۆکرات مێژووی "ژێکاف"یان بە ئی خۆیان نەزانیوە و کەچی یەکی خەزەڵوەر فەرامۆش کراوە و ٢٥ی گەلاوێژ ڕۆژی "کۆمەڵەی ژێکاف"یان بە جێی داناوە؟!

مێژووی کۆمەڵە چ بە چالاکییەکانیان و چ بە سەرکردە و خەباتی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، نووسراو و زمانەوانیان، کار و ڕۆژنامە و هەڵسوڕانیان لە بۆنە و یادەکانی حیزبی دیمۆکرات هیچ دیار نییە!

دوای ٨١ ساڵ باش ئەوەیە یان ئەوەتا یەکی خەزڵوەری ١٩٤٥ بکرێتە جێژنی ساڵوەگەری حیزبی دیمۆکرات یان ئەوەی ٢٥ی گەلاوێژی ١٩٤٢،  بکەنە دەسپێکی لە دایکبوونی دیمۆکرات واتا ٨١مین ساڵی دیمۆکرات نەک ٧٨مین ساڵ؟!

بریا کەسێک، لایەنێک، بە وردی و لۆجیک پەیوەندی ٢٥ی گەلاوێژ و دەسپێکی لە دایک بوونی حیزبی دیمۆکراتی بە بی دەمارگرژی و بە بەڵگە بۆ شی دەکردینەوە؟!

عەلی کەریمی

2023-08-11

لە دیواری فەیسبوکی لێکۆڵەر کاک عەلی کەریمی وەرگیراوە

[117] - بۆچی زەبیحی قسەی نەکرد؟

ڕەخنەکانی زەبیحی لە خودی پێشەواو لە شێوازی کارکردن و بنەماکانی کۆمار زۆر بوون، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو بەڵگانە نەچنە بەردەستی دوژمنان و نەیقۆزنەوە بۆ لاوازکردنی کۆمار نەیدەدرکاندن، یان ڕاستتر لەناو زۆرینەدا باسی نەدەکردن، یەکێک لەوانە بابەتی تێکەڵکردنی ڕێوڕەسمە ئاینیەکانی ناو کۆمار بوو، لەوانەش بەیعەت وەرگرتن و بەیعەت پێدانی گشتی کە ئەم کارە لەڕێوڕەسمی حکومەت و  دەوڵەتداری نوێدا جێگەی نابێتەوەو شێوەیەکی تەواو ئایندارییە، ئەمیری حەسەن پوور لە هەمان سەرچاوەی پێشوودا دەچێتەوە سەر ئەو بابەتەو دەڵێت: ئاشکرایە کەمەبەستی زەبیحی دژایەتی کردنی دینی ئیسلام نەبووەو خۆشی دەیزانی کە زۆربەی بەڕێوەبەرانی کۆمار، لە ژیانی رۆژانەیاندا عەلمانی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەوداوێنی ئایین بوون لە بڵاوکروەکانی کۆمەڵەی (ژ.ک)دا بەدی دەکرێت، وادیارە کە دەوڵەتی کورد لە دونیای فیکری زەبیحی دا: ڕژێمێکی سیاسی، ئیداریی، قەزایی، قانوونی نائایینی و سیکۆلار بووە. هەر لەدرێژەی ئەو بابەتەدا ڕەخنە لە خودی زەبیحیش دەگرێت و دەڵێت:  لەلایەک زگی بەجوتیار و کرێکار دەسوتێ و جاڕی شۆڕشی سوور لە دژی دەرەبەگایەتی دەداو لە لایەکی ترەوە بۆ درێژەدان بە خەباتی نەتەوەیی پەنا دەباتە بەر ئاغاوەت و پارێزگەی گوندەکان، زەبیحی نەتوانی کوردایەت و دەرەبەگایەتی پێکبێنی و نە خەباتی نەتەوایەتی و چینایەتی لێکبدات، ڕزگاری گەلی کورد لە کراوەیی گوندەکان و لەبەرزایی چیاکاندا ، فیدای بەرژەوەندی عەشیرەییی دەرەبەگی کرا. https://www.peyserpress.com/detail/3279

[118] - کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد و کۆماری مەهاباد

ساڵی ١٩٤٢ کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لە لایەن ڕووناکبیران و کەسانی چینی مامناوەند و ژێردەستی مەهاباد و موکریان دامەزرا. بە پێی یاسای نێوخۆیی کۆمەڵە، سەرۆک عەشیرە، شێخ، ئاغاوات؛ و بە گشتی کەسانانی چینی سەردەست بە ئەندام قەبوڵ نەدەکران.

بە دروستی پێشبینیان کردبو ئەگەر ئەم چینە بێنە ناو ڕێکخراوەکەیان، ڕێبەری دەگرنە دەست خۆیان و کۆمەڵە لە ڕێباز و ئامانجی بناغەدانەران دوور دەکەنەوە. 

هاوینی ١٩٤٥ سێ ئەندامی سەرەکی کۆمەڵە بە ناوەکانی ڕەحمان زەبیحی، قاسم قادری و دڵشاد ڕەسوڵی، بە شێوەیێکی گوماناوی لە باڵانیشی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی شا گیران.

لە بۆشایی دورکەوتنەوەی ئەمانەدا، قازی محەمەد بە ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا. بە دوای ئەو دا ڕێگا بۆ هاتنە ناوەوەی توێژی سەردەست کرایەوە. لە ژێر ڕێنوێنی باقرۆف سەرۆک کۆماری خودموختاری ئازەربایجان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سەر پاشماوەی کۆمەڵە ساز کرا. لە دووی ڕێبەندانی ١٩٤٦ کۆماری مەهاباد بە ڕێبەری قازی محەمەد دامەزرا.

سێ گیراوەکەی کۆمەڵەی ژ.ک دوای دامەزرانی کۆمار ئازاد بون و هاتنەوە مەهاباد. بەڵام لە گەڵ باقی دامەزرێنەرانی کۆمەڵە لە حکومەتی قازی محەمەد پەراوێز خران.

لە ناو کابینەی قازی دا تەنیا یەک نەفەر لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە پۆستی وەزارەتی پێدرا (سەدیق حەیدەری).

دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک لە دەورەی یازدە مانگەی کۆمار دا سەرەڕای ناڕەزایەتی لە سیستمی حاکم، بە خاتری خزمەت بە خەونی گەورەی نەتەوایەتی، بە هەموو توانای خۆیان لە خزمەت کۆمار دا مانەوە.

بە دیتنی لیستی دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک و کابینەی قازی محەمەد هیچ شکێک لەوە دا نامێنێتەوە چینی سەردەست(ئاغاوات وبنەماڵە دەوڵەمەندەکان) ڕێبەرایەتی بزوتنەوەی لە ڕووناکبیر و چینی ژێردەست دەرهێناوە. 

 

دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک ئەم کەسانە بوو.:

 ۱-عبدالرحمن ذبیحی

۲- حسین فروهـر

 ۳- عبـدالرحمن امامی

 ۴- عبدالقادر مدرسی

 ۵-نجم الدین توحیـدی

 ۶- محمـد نانوا زاده

 ۷- علـی محمـودی

 ۸- محمـد اصـحابی

 ۹- عبدالرحمن کیانی

 ۱۰- صدیق حیدری

۱۱-قاسم قادری

 

لیستی کابینەی کۆماری خورموختاری مەهاباد کە زۆرتر لە چینی سەردەست بون.( فیئۆداڵ، شێخ، مەلای دەسترۆییشتوو) :

 ۱- نخست‌وزیر: حاجی‌بابا شیخ

۲- وزیر جنگ: محمدحسین سیف قاضی

۳- وزیر داخلِ: محمدامین معینی

۴- وزیر بهداشت و سلامت: محمد ایوبیان

۵- وزیر مشاور: عبدالرحمن ایلخانی زاده

۶- وزیر راه و ترابری: اسماعیل ایلخانی زاده

۷- وزیر اقتصاد: احمد الهی

۸- وزیر پست و تلگراف: کریم احمدی

۹- وزیر بازرگانی: مصطفی داوودی

۱۰- وزیر فرهنگ: مناف کریمی

۱۱- وزیر کشاورزی: محمود ولی زاده

۱۲- وزیر تبلیغات: صدیق حیدری

۱۳- وزیر کار: خلیل خسروی

۱۴- وزیر دادگستری: ملا حسین مجدی 

دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک لە دەورەی یازدە مانگەی کۆمار دا سەرەڕای ناڕەزایەتی لە سیستمی حاکم، بە خاتری خزمەت بە خەونی گەورەی نەتەوایەتی، بە هەموو توانای خۆیان لە خزمەت کۆمار دا مانەوە 

 

[120] - باگ یا bug چیست؟

در زبان انگلیسی، Bug (با تلفظ “باگ”) یک اشکال یا ایراد است. این کلمه عمدتاً در بین برنامه نویسان، تسترها و گیمرها استفاده می شود. اما به چه معنا است؟ یک نقص ناهماهنگی بین فناوری، هدف برنامه و رفتار واقعی سیستم است.

[121] - دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە شاهیدی هەزاران وێنە و فیلمی دۆکۆمێنتاری، زیاتر لە بیست ساڵ شناسنامەی هەبوو.  کچانی کۆبانی لە ٢٠١٤ بەم دروشمە داعشیان تێکشاند. بەم دروشمە پاێتەختی داعش لە ڕەقە ئازاد کرا. هەڤاڵەکانیان هەر بەم دروشمە شەنگالیان لە داعش پاکسازی کرد کە فیلمی کچانی ڕۆژ بە ئەکتەری گوڵشیفتە فەراهانی بەرهەمی ئەو خەبات و فەلسەفەیە بو. (٢٠١٨)

https://www.namasha.com/v/W2FWm9pj

     لەم هەموو ساڵانە جەماعەتی کوردایەتی دیوەخان بۆ یەک جاریش لە گۆشەی یەک ڕۆژنامە، مانگنامە یان ڕادیۆ و تەلەفزیۆن باسیان نەکردبوو.

[122] - https://enqelab.info/

[123] - بێ بەشداری گەلانی ئێرانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە سەقز و سنە تێنەدەپەڕی.  بڕوانە ئەم کرۆنۆلۆژیە بە زمانی فارسی:

کرونولوژی(خط زمان) جنبش "زن زندگی آزادی"

 

کرونولوژی(خط زمان) جنبش "زن زندگی آزادی"

1-تهران- ژینا در بازداشت گشت ارشاد

 مأموران گشت ارشاد ژینا امینی را که به همراه برادرش به تهران سفرکرده بود، روز سه‌شنبه، ۲۲ شهریور، در بزرگراه حقانی، بازداشت کردند.  ژینا ساعاتی بعد در اثر مهمان‌نوازی! کارکنان گشت ارشاد به حالت اغما فرورفت و روانه بیمارستان کسری گردید.

2- تهران- ژینا در اغماء

روز 24 شهریور نیلوفر حامدی خبرنگار اجتماعی روزنامه شرق، اولین کسی بود خود را به بالین ژینای در اغماء رساند و عکسی باشکوه از او تهیه کرد و همراه با خبر درگذشت وی منتشر کرد.  این عکس به‌سرعت جهانی شد و همدلی و همنوایی بی‌نظیری در جامعه ایرانیان ایجاد کرد.

چند روز بعد نیلوفر حامدی بازداشت شد. پس از وی جمع کثیری از روزنامه‌نگاران و فعالان سیاسی ازجمله زهرا توحیدی و هدی توحیدی، علیرضا خوشبخت، روح‌الله نخعی، یلدا معیری، مجید توکلی، هانیه دائمی و فاطمه رجبی بازداشت شدند.

3- تهران- انتشار اولین مصاحبه با بستگان ژینا

 روز 24 شهریور 1401 الهه محمدی خبرنگار روزنامه هم‌میهن ساعتی قبل از مرگ ژینا گفتگویی با دایی و مادربزرگ ژینا به انجام رساند که فردای آن روز در روزنامه هم‌میهن منتشر نمود.  این مصاحبه همدردی بسیار گسترده‌ای در سراسر ایران را به دنبال داشت. 

4- تهران- خشم و التهاب

 روز 25 شهریور 1401 مرکز اطلاع‌رسانی پلیس تهران در اطلاعیه‌ای، ادعا کرد که این دختر جوان «به‌صورت ناگهانی» دچار عارضه قلبی شده است.   صحت این اطلاعیه دولتی برای اکثریت مردم ایران غیرقابل‌باور بود و عموماً ضرب و شتم پلیس را عامل این مرگ دانستند. خشم و التهاب جامعه را فراگرفت

5- تهران- ابراز نارضایتی شخصیت‌های سیاسی، فرهنگی، ورزشی و علمی

 هم‌زمان با اعلام مرگ ژینا امینی دهها شخصیت سیاسی، فرهنگی، علمی، ورزشی و هنری در تهران و سایر نقاط ایران اعلام نارضایتی کردند. ازجمله محمود صادقی، پروانه سلحشوری، طیبه سیاوشی و دکتر پزشکیان از نمایندگان پیشین مجلس، جلیل رحیمی جهان‌آباد، عضو کمیسیون امنیت ملی و سیاست خارجی مجلس، سعید دهقان وکیل دادگستری، زهرا رهنورد از رهبران جنبش سبز که در حصر خانگی بسر برد، علی دایی و علی کریمی از ستارگان فوتبال ایران، دکتر مازیار اشرفیان بناب استاد و مدرس پزشکی قانونی و ژنتیک دانشکده پزشکی دانشگاه کنت- انگلستان ، مسعود کیمیایی کارگردان باسابقه سینما ، حزب اتحاد ملت ایران، حزب ندای ایرانیان، کمپین حقوق بشر ایران. درنتیجه زمینه یک خیزش مردمی فراهم گردید.

6- تهران- اولین اعتراض خیابانی

 عصر روز جمعه 25 شهریور 1401 زنان روشنفکر، فعالان مدنی و آزادیخواهان تهران در جلو بیمارستان کسری و خیابان‌های اطراف آن گردآمده و علیه آمران و عاملان این قتل به اعتراض پرداختند.  معترضین متحمل باطوم و کتک‌کاری شده و عده‌ای نیز بازداشت شدند. بدین گونه اولین جرقه جنبش زده شد. 

7- الهه در سقز

الهه محمدی خبرنگار روزنامه هم‌میهن صبح روز 26 شهریور 1401 با امکانات خبرنگاری در مراسم تشییع‌جنازه ژینا در سقز حضور یافت.

 وی صحنه‌های مترقی جنبش مردم و خصوصاً شعار "ژن ژیان آزادی" را پوشش وسیع خبری داد؛ و از انعکاس شعارهای تنگ‌نظرانه، قومی و تفرقه‌افکنانه هواداران حزب دمکرات خودداری کرد.

8- سقز- شروع جنبش عمومی "زن زندگی آزادی"

 روز 26 شهریور در آرامستان آیچی سقز جنبش عمومی با شعار "زن زندگی آزادی" شروع شد. در این روز شعارهای دو جریان سیاسی چپ‌گرا و راست‌گرا کاملاً متضاد و در مقابل هم بود. شعارهای راست‌گراها (هواداران حزب دمکرات کردستان ایران) عبارت بودند از:

 "اشغالگر ایرانی، قاتل ژینای مایی(داگیرکه ری ئیرانی، تو قاتلی ژینامانی)  - کوردستان گورستان فاشیستان" 

شعارهای دمکرات‌ها دو لبه و دوپهلو بودند. زیرا هم‌زمان علیه دولت مرکزی، کشور ایران و سایر ایرانیان خصوصاً فارس‌ها بودند.  درنتیجه چنین شعاری می‌توانست عامل بیزاری ایرانیان و مخالفت با این جنبش شود. 

در مقابلِ دمکرات‌ها گروه‌های آزادیخواه، چپ و معتقدان برادری ملت‌ها با الگوبرداری از مبارزان روژآوا (کردستان سوریه) شعار "ژن ژیان آزادی" "مقاومت زندگی است" و "شهید نمی‌میرد" را فریاد زدند.

الهه محمدی خبرنگار اعزامی هم‌میهن و سایر شهروند خبرنگاران حاضر درصحنه، شعارهای تنگ‌نظرانه و انحرافی هواداران حزب دمکرات را پوشش نداده و سانسور کردند. ولی شعارهای  "ژن ژیان آزادی" و نیز سخنرانی لیلا عنایت زاده  فعال حقوق زنان و عضو انجمن ژیانَوَی سقز را به تمام جهان مخابره کردند.

شعار «ژن، ژیان، آزادی» به‌سرعت سایر مناطق استان کردستان خصوصاً سنندج، دیواندره و کامیاران را فراگرفت.

9- تهران- انتشار گزارش الهه از شروع جنبش "زن زندگی آزادی"

 الهه محمدی در 27 شهریور گزارش مبسوطی از رویدادهای 26شهریور سقز تحت عنوان "یک وطن اندوه" در روزنامه هم‌میهن منتشر کرد.  این گزارش بر محور شعار «ژن، ژیان، آزادی» (زن، زندگی، آزادی) متمرکز بود.

 10- دانشگاه تهران- پژواک آوای "ژن ژیان آزادی" به زبان فارسی

صعود و فراز اصلی جنبش در 27 شهریور1401 در محوطه دانشگاه تهران اتفاق افتاد.

 در این روز دانشجویان کُرد و غیر کُرد که عمومان چپ، سکولار و یا تحت تأثیر جنبش روژاوای کردستان سوریه بودند شعار "ژن ژیان آزادی" را برای اولین بار در تاریخ به زبان فارسی سر دادند. 

پوشش وسیع خبری این حرکت باعث شد که شعار "زن، زندگی، آزادی" در جایگاه رهبر، قطب‌نما و شناسنامه قیام سرتاسری ایرانیان نمایان شود.

سادگی، شیوایی، شورانگیزی و زایندگی این شعار پُرشور و پُرشعور هنوز هم نیروی محرکه اصلی این جنبش است.

غنای ذاتی این شعار باعث شد سریعاً دیوارهای قومی، خونی، نژادی، زبانی، مذهبی و آپارتاید جنسی فروبریزند. پس از 44 سال همگرایی ایرانیان جایگزین واگرایی شد. 

عنوان "زن زندگی آزادی" کاملاً برازنده این جنبش بود.

11- زنان ایرانی- کارزار مبارزه با حجاب اجباری

 از اولین روزهای جنبش، زنان ایرانی به‌صورت گسترده‌ای اقدام به کنار گذاشتن حجاب اجباری و به آتش انداختن روسری‌ها کردند. این رویه به مهم‌ترین نماد جنبش "زن زندگی آزادی" بدل شد.

در همراهی با زنان ایرانی، برخی زنان سینماگر ازجمله گلاب آدینه، فاطمه معتمدآریا، کتایون ریاحی، افسانه بایگان، هنگامه قاضیانی، شقایق دهقان، ترانه علیدوستی، باران کوثری، بهاره ارجمند، لاله مرزبان، آزاده صمدی با برداشتن حجاب اجباری در مراسم عمومی از این جنبش حمایت کردند. اعتراضی که هزینه‌های قضایی برای آن‌ها به دنبال داشت.

12- تهران- ویدئو ترانه برای...

در اولین روزهای مهرماه 1401 شروین حاجی پور خواننده جوان با خلق به‌موقع ویدئو ترانه "برای..."  توانست روحی تازه بر جنبش بدمد. به‌گونه‌ای این اثر به‌سرعت به یکی دیگر از نمادهای مهم اعتراضات سراسری تبدیل شد.  شروین روز هفتم مهر 1401 حدود ۴۸ ساعت بعد از انتشار اثر خویش بازداشت شد.

واکنش به بازداشت شروین حاجی پور در توییتر و اینستاگرام بسیار گسترده بود و حتی باعث شد از آن روز به بعد کلیپ‌های بیشتری بر اساس این ترانه ساخته شود. مونا برزویی ترانه‌سرای ساکن ایران هم در این روز بازداشت شد.

13- دانشگاه پیشرو در جنبش زن زندگی آزادی

بعد از شکل‌گیری «جنبش زن، زندگی، آزادی»، جنبش دانشجویی ایران بعد از یک دوره فترت طولانی، ظهوری دوباره یافت و در یک دوره چندماهه رکورد کنش‌های نقادانه در تاریخ جنبش دانشجویی را ازلحاظ گستره و عمق شکست. سرتاسر دانشگاه‌های ایران به این جنبش پیوستند.

حتی در شهرهای ترک‌زبان که پانتورک‌ها از پیوستن مردم به جنبش پیشگیری می‌کردند، در بخش دانشجویی ناکام ماندند و  دانشگاه‌های این مناطق و حتی دانش آموزان بسیاری به جنبش پیوستند.

بسیاری از استادان دانشگاه‌های گوناگون کشور با شور و حرارت بی‌سابقه‌ای  از این جنبش حمایت کردند و متحمل هزینه‌های زیادی شدند. به‌گونه‌ای که بنا بر آمار روزنامه اعتماد طی یک سال پس از شروع جنبش دست‌کم ۱۱۰ استاد دانشگاه اخراج شده‌اند.

[124] - عه لی جەوانمەردی و حامید گەوهەری  پێوەرێکن بۆ ناسینی کۆمەڵگای کوردی، هەر کەسێک بە زوڕنای ئەم شایەرانەی بەر دەرگای دیوەخان هەڵپەڕێ، نیشانەی بێشعوری، گەوجی، نەفس نزمی و زاتێکی نەخۆش و کرمۆڵە

[125] - حامید گەوهەری: هێزێکی پەکەکە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان https://www.basnews.com/so/babat/776621

[126] - خالد عزیزی (@KhalidAzizii) سخنگوی @PDKIfarsi در گفتگویی با صدای آمریکا مدعی شده که شعار #ژن_ژیان_آزادی " هیچ ربطی به عبدالله اوجالان رهبر دربند PKK ندارد و ریشه در مبارزات احزاب و زنان کردستان ایران دارد.

اما مطلقا در هیچ یک از نشریات و رسانه های حزب دموکرات کُردستان ایران و دیگر احزاب کردستانی "کردستان ایران هیچ ردی از بکار گرفته شدن شعار #ژن_ژیان_ئازادی" وجود ندارد.

[127] - کوبڕا عەزیمی چاپی یەکەم- سوید-٢٠٢٤- کتاب ئەرزان- لاپەڕە ١١٦-١١٧-١٢٦

دامه زراندنی یه کیتی یایان

یه ک دوو مانگ دوای راگه یاندنی کوماری کوردستان، واته روژی١٣ ی ناوریلی ١٩٤٦ی زایینی یه کیتی پایانی کوردستان به سه روکایه تی مینا خانمی ژنی پیشه وا قازی محه مه د دامه زرا. هه ر له سه ره تای دامه زراندیه وه وا بریار درابوو که هه ر گه ره که ی سه روکی خوی هه بیت له یه که م کوبوونه وه دا پرسیاری نه ری ژنه ده وله مه ندی فلانه که ره ک کنیه؟ هاته .گوری به شدار بووه کانی ناو کوبوونه وه که ناوی پایانی ده ستر ویشتووی گه ره که کانیان یه ک به دوای یه کدا هه لده دان به م جوره ئه م خانمانه ی که له خواره وه

ناویان دينم له لايه ن مینا خانمه وه وه ک سه روکی گه ره ک داندران زیبا خانم ژنی سه ید عه بدولای ته هازاده، سه روکی گه ره کی قوله قه بران تامینه خانم ژنی حاجی مسته فای داودی سه روکی گه ره کی قیبله ، کولسوم خانم ژنی میرزا مسته فای سولتانیان سه روکی گه ره کی هه رمه نیان خورشید خانم ژنی حاجی سالحی شاتری سه روکی گه ره کی بازار خه جیج خانمی قازی سه روکی گه ره کی چومی سه ید نایشه خانم ژنی حاجی مسته فای شاتری سه روکی گه ره کی حاجی حه سه نیان سه دیقه خانم ژنی میرزا مه حمودی وه لی زاده، سه روکی گه ره کی خری، زارا خانم ژنی ناغای مه وله وی سه روکی گه ره کی رزگه یان پیروز خانم ژنی میرزا عه زیزی مشیری سه روکی گه ره کی مزگه وتی جومعه ماوزه ری بله زاده سه روکی گه ره کی جووله كان كاری سه روک که ره که کان له سه ره تادا ناگادار کردنه وه ی ژنه کانی گه ره کی خویان له کوبوونه وه کان و جیژنه کان بوو ئه و سه روک که ره کانه ته نانه ت جاری وابوو هه ره شه یان له ژنه کان ده کرد ئه و که سه ی نه یه ت بو کوبوونه وه که جه ریمه ده کری و ده بی غه رامه بدا.

جگه له مامؤستاكان و سه روک گه ره که کان، کومه لیک ژنی زوری دیکه ش ئه ندامی یه کیتی پایان بوون هوی ئه ندامه تی به شیکیان دیاره خوشه ویستییان بو گه ل و خاک بوو و به دل ده هاتن هیندیکیشیان له لایه ن میرده کانیان را هان ده دران بو ئه وه ی بتوانن شوینیک له کو ماردا بو خویان مسوگه ر بکه ن ته نانه ت به شیک له ژنانی مه هاباد ده هاتنه ئه و کوبوونه وانه که میرده کانیان زور چاره ی کوماریان نه ده ویست به لام بو خویان له كوبونه وه کاندا به شدار ده بوون و

جاری واش بوو یارمه تی مالیشیان ده دا جا نازانم ئه وه بومه به ستی پاراستنی مال و ملک و داراییه که یان بوو یان شتیکی دیکه ی له پشته وه بوو هه ر ئه ندامه ش ده بوایه مانگانه دو و قرآن حه قی ئه ندامه تی به ریکخراوه که بدایه یه کیتی پایان خه زیندار و ده فته رداری هه بوو سه ره تا سه روک گه ره که کان مانگانه کانیان کو ده کرده وه و ده یاندا به خه زینه دار و ده فته رداریش ده ینووسی هیوا هه بوو مانگی دوو قرانه که شی نه ده دا کاریشی به فه قیر و ده وله مه ندیه وه نه بوو. بق نموونه روژیک خانمیک له خیزانیکی نیودار هاته مالمان و تکای کرد که مانگانه که ی لی وه رنه گرین له و كاته زور پیم سه یر بوو و ته نانه ت که میک حه په سام به لام ئیستا که بیری لی ده که مه وه له دلی خوم دا ده لیم به لكو ئه و ژنه له ماله وه ده سته لاتی نه بووبی و میرده که ی ئیزنی نه دابیت و ئه وه نده ی له به ر ده ستدا نه بووبیت که بتوانی مانگانه که ی بدا ئه و دراوه ش که کو ده کراوه

....بلاویان نه کرده بووه . من راستیه کانی کومه لگاکه م نووسیبوو و به ته ما نه بووم سووکایه تی به هیچ که س بکه م پیم وابوو له جیاتی ره خنه ی رووخینه ر و دژایه تی له گه ل نه و جوره نووسینانه ده بوایه گیرو گرفتانه مان دابا گشتمان پیکه وه هه ولی دوزینه وه ی چاره سه ریک بو ئه و...

دوای ئه وه ی که چه ند نووسينيكيان بو بلاو نه کردمه وه یان سانسوریان ده کرد له و لاشه وه ژنان ئه و نووسینانه یان به خراب لینک ده داوه هیندیک پشتم سارد بووه و هیچیترم نه نووسی نه نه وه ی که ئیدی نه نووسم نا ده ستم له نووسین هه لنه گرت به لام هیچ نووسراویه کی دیکه م بو روژنامه ی کوردستان نه نارد.

[128] - با هەزار (زێ) و (گادەر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هەبێ /تاکو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە /گوارەکەی زێڕت بەکار نایە، لە گوێ بگرە قسەم /لایقی گوێی تۆ عەزیزم شێعری سادەی هێمنە/ مەهاباد – ١٣٢٤

[129] - ئێستاش نایانهەوێ بزانن کە "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکی بێ نێوەرۆک نیە. ڕێبازە، نوێ بوونەوەیە، رێنێسانسە، پچکڕاندنی کۆت و بەندی کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی و بەرماوخۆریە.

       ئەگەر ڕاست دەکەن، لێی تێدەگەن، بڕوایان پێی هەیە وتوانای بەرزەفڕیان هەیە، با لە ژیانی خۆیان دا دەکاری بێنن. با لە ڕێبەرایەتیاکانیان دا هاوسەرۆکایەتی ژن و پیاو پێک بێنن. مافی بەرابەر بدەن بە هاوژینەکانیان.

       با بەرنامەی ڕادوێ و تەلێویزیۆنەکانیان بە چەند ئایەتێک لە یەکسانی مافی ژن و پیاو دەست پێ بکەن.  یان لانی کەم  ئەم چەند ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز بە دەنگی زووڵاڵی ژنێک پێشکێشی گوێگرانیان بکەن!

     بەڵام نێرسالارانی چەقبەستوو لە سەدەکانی ناوەڕاست، ئێستاش هەموو گیانی ژن بە عەورەت دەبینن. بە دەنگی گەرم و دڵنەوازی ژنان هەستی سێکسیان تەحریک دەبێ.

      ئازادی ژن هەموو سەنگەرەکانی کۆیلایەتی مرۆڤ دەڕوخێنێ و جێگایەک ناهێڵيتەوە بۆ کۆیلە بوونی مرۆڤ. چونکە ژنی ئازاد نەوەیەکی هۆشیار بەرهەم دەهێنێت. نێرسالارانی پاشماوەی دەرەبەگایەتی لە نێو کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا جێگەیان نابێتەوە.

[130] - فەلسەفە و شۆڕشی "ژن، ژیان ،ئازادی" لە نێوەرۆک دا بزووتنەوەیەکی ناتوند و تیژیە. ڕەمزی سەرکەوتنی ئەم ڕێبازەش لە ماهیەتی ڕیفۆڕمیستی و ناتوند و تیژی دایە. لە مانگی یەکەمی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" برایەتی گەلان جێگای دوشمنایەتی گەلانی گرتەوە. بەڵام مەسعود بارزانی  بۆ بە لاڕێ دابردنی شۆڕش، عەلیە مشکەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەرکداری فیتنەگێڕی کرد. دەرئەنجامی ئاژەواگێڕیەکان١- زۆرینەی خەڵکی ئێران بە هۆکاری نیگەرانی لە جیاخوازی کوردەکان لە شۆڕش دابڕان٣- ڕەخساندنی بەهانەی سەرکوتکردنی خوێناوی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی"

 

[131] - https://www.radiofarda.com/a/investigative-report-on-those-who-got-killed-during-recent-protests-in-iran/32124711.html

[132] - شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ساڵی ٢٠٢٢ لە گەرمەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا دێموکڕاتەکان ترسی ئەویان لێنیشت کە لە ئاڵ و گۆڕی تازە دا وەک ئەنەکەسەکانی ڕۆژئاوا لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە و خەونی سەد ساڵەیان بۆ ئاغایەتی سەروەری بە سەر خەڵکی کوردی ڕۆژهەڵات پووچەڵ بێتەوە.

لە ئاکام دا چەند دژکردەوەیان ئەنجام دا، وەک: یەکیەتی لە گەڵ ئیسلامی و مەلاکانی سونی ڕۆژهەڵات.  خۆ بە خاوەن کردنی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی و نێو ئاخن کردنی شۆڕشی جەماوەری لە جامانەی ڕەش و سوور و هێنانی ئاڵای دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژهەڵات.

ویستیان بە هێنانە کایەی مەلا ئیخوانیەکان و سەرپۆش و ئاڵای بارزانی بە قیمەتی کۆنەپەرەستەنە کردنی بزووتنەوەکە سواری مەوجی جەماوەری ڕاپەڕیو بن. حیزبی دێموکڕات و ئیخوان یەکیان گرت. بەڵام نە لە دژی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو لە دژی ڕووحی سێکۆلار و پێشکەوتنخوازانەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"

 

 

[133] - سمایل ئاغای سمکۆ ساڵی ١٣٠٠ه.ش(١٩٢١م) هەنگی ژاندارمەری سابڵاغ (مەهاباد) دەگرێ و بە دەستوری ئەو چەکدارەکانی

خەڵکی ئەم شارە تاڵان دەکەن. تاریخ مهاباد – نوشته سید محمد صمدی – انتشارات رهرو مهاباد- چاپ 1373 ص ۱۴۷-۱۴۸)

شورش اسماعیل آقا (سمکو)  « هنوز مصیبت[جهاد کردها در خدمت سلطان عثمانی و قتل عام مردم مهاباد و موکریان۱۹۱۶] تمام نشده بود که بلایی بزرگتر بر سرا اهالی آمد و آن هم یورش اسماعیل آقا(سمکو) و سید طه افندی بود.

با پنج-شش هزار سوار عشایر شکاک/هرکی/مامش و ... به مهاباد حمله ور شده و پس از تار و مار کردن هنگ ژاندارمری به فرماندهی سرهنگ ملک زاده و تیرباران کردن تمامی ژاندارم ها٬ مهاباد را ایلات و عشایر غارت کردند. حتی لباس و شلوار زنها را نیز از تنشان در آورده و شهر را تبدیل به ویرانهای کردند و عده ای هم بخاطر دفاع از مال و دارائیشان کشته شدند.

این هم مصیبت برادران دینی و ملی؛ و راستی باید آنهائی که این مسئله را یکی از جنبشهای اجتماعی و تاریخی اکراد می دانند٬ جواب دهند که به چه دلیل چنین ادعایی دارند؟ مبارزه نبود. بلکه ننگ بود.

این مرتبه هم چندین بار مهاباد بین قوای دولتی و شکاک ها دست به دست گشت و اهالی همه آواره و سرگردان در دهات و شهرها بیکار و تیره روز می گشتند و علاوه بر غارت شدن٬ مجبور بودند هر یک از از ۱۵ تا ۲۰ نفر سوار ناتراشیده پذیرایی کنند.

در حالی که آه در بساط نداشتند٬ لازم بود شام و ناهار به اینها بدهد. آنچه که من به چشم خود دیدم که چەها کردند٬ قلم از بیان آن شرم دارد...

[134] - گوستاڤ لۆبۆن - سایکۆلۆژیای جەماوەر- وەرگێڕانی سەلاح سەعدی- بڵاوگەی_ئاویەر ۱۴۰۰ ی کۆچی

[135] - فەرهەنگۆک:

دێوەرە: دەسگێڕ، چەرچی، دەسفرۆشی گەڕۆکی لادێ

خێو: خاوەن، ماخۆ، خودان

ته‌لان: هەوراز، زوورگ و هەڵەت، گرد

جه‌ردە: چه‌ته، ڕێگر، که‌سێکه ڕێگا به خه‌ڵک بگرێ و به زۆر ڕووتی کاته‌وە

[136] - گێڕانەوەی بەسەرهاتی جێبەجێ کرانی حوکمی کۆماری ئیسلامی بەسەر #رویا_حشمتی ، بە زمانحاڵی خۆیەوە: (١٣ی بەفرانباری ٢٠٢٣)

https://www.facebook.com/groups/mahfele.ahle.ketab/posts/3807598519472999/

"ئەم بەیانییە تەلەفۆنم بۆ پارێزەرەکەم کرد بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٧٤ شەلاق و چووینە داواکاری گشتی- قەزای ۷.

لە درگای چوونە ژوورەوە کە تێپەڕین سەرپۆشەکەم لابرد. لەگەڵ چوونە ژوورەوەمان دەنگی گریان و هاواری ژنێک لە پلیکانەکانەوە دەهات کە خەریک بوون ڕۆکێشی خوارێیان دەکرد.

پارێزەکەم وتی:«رۆیا گیان جارێکی تر بیری لێ بکەوە. کارگەرێکانی قامچی بۆ درێژماوە دەمێننەوە و ئازارت ئەدەن

چووینە لقی ١ی جێبەجێ کردنت سزاکان.

کارمەندی لقەکە وتی: «لەچکەکەت بکەرەوە سەرت بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت

وتم: «هەر بۆیە ئەمرۆ قامچیم لێ دەدرێ، لەسەری ناکەم.» پێوەندیان گرت و جەلادەکە هاتە سەرەوە و وتی:«سەرپۆشەکەت لەسەربکە و شوێنم بکەوە»

وتم:«لەسەری ناکەم

وتی:«لەسەری ناکەی؟ بەجۆرێک قامچیت لێدەدەم کە بزانیت لە کوێیت، هەروەها دۆسیەیەکی نوێت بۆ دەکەمەوە، تا ٧٤ی دیکەش میوانت بکەم.» هەمدیسان لەسەرم نەکرد..

چووینە خوارەوە، چەند گەنجیان بە هۆی شەراب خواردنەوە هێنابوو. پیاوەکە بە شەڕئاژۆیی و هەڕەشەوە دووبارەی کردەوە: پێت ناڵێم لەسەری بکە؟» نەمکرد. دوو ژنی باڵاپۆش هاتن و بەزۆری لەچکەکەیان بەسەر سەرمدا کێشا بەڵام من دیسان دامکەندەوە، ئەمە چەند جارێک ڕووی دا. تا ئەوەیکە  دەستمیان لە دواوە کەلەپچە کرد و لەچکەکەیان بە زۆری کردەوە سەرم.

لەو پلیکانانەی ژنەکەی پێشوویان بە گریان بردبوو، منیشیان بردە قاتی ژێرزەوی. ژورێکی بچووک لە سوچێکی پارکینگ دا. دادوەر و جەلاد و ژنێکی باڵاپۆش دەوریان دابووم.

ژنەکە وەک بڵێی شتێکی دەزانی چەندجارێک ئاهێکی هەڵکێشا و وتی:«دەزانم، دەزانم

دادوەری مەندیل بەسەر بە ڕووم پێدەکەنی. شێوەی لە پیاوە جینگوڕەکەی کوندە کوێر دەچوو (وەرگێڕ: بوف کور/کوندە کوێر کتێبی رۆمانە لە نووسینی سادق هیدایەت)، ڕووم لێی وەرگێڕا.

درگا ئاسنییەکەیان کردەوە، دیواری ژوورەکە لە چیمەنتۆ بوو، لە سووچێکی ژوورەکەدا تەخێکی لێبوو کە دەستبەند و پێ بەندی ئاسنین لە هەردوولاوە لێی جۆش کرابوو. کەرەستەیەکی دیکەی هاوشێوەی پایەی تەختەی نگارکێشی لە ناوەڕاستی

ژوورەکە کە ئەویش دەستبەند و پێبەندی ئاسنینی ژەنگ هێناوی پێوە جۆش کرابوو و کورسی و مێزەکی بچووک کە لەسەر میزەکەش چەندین قامچی لەسەر بوو. ژوورێکی ئەشکەنجەدانی سەدەی ناوەڕاستیی بوو!

دادوەر پرسیاری کرد:«تۆ باشیت خانم؟ کێشەت نییە؟» وەک ئەوەی بوونی نەبێت، هیچ وەڵامم نەدایەوە.

وتی:«لەگەڵ تۆمە خانم

من دیسانیش وەڵامم نەدایەوە.

جەلادەکە وتی:«پاڵتۆکەت داکەنە و لەسەر ئەو تەختە ڕاکشێ

پاڵتۆ و لەچکەکەم بە کانڤاسی ئەشکەنجەکەدا هەڵواسی.

وتی:«لەچکەکەت لەسەر بکە

وتم:«نایکەم، قورئانەکەت بخەرە ژێر قۆڵتەوە و لێم بدە

لەسەر تەختەکو ڕاکشام. ژنەکە هات و وتی: «تکات لێدەکەم سەرسەختی نەکە» و لەچکەی بەسەرم کێشا. جەلادەکە دەستی برد و یەکێک لە قامچییە چەرمینەکانی هەڵبژارد، دوو دەور لە دەستی هاڵاند و هات بەرەو من.

دادوەر کوتی زۆر توندی لێمەدە.

جەلاد دەستی کرد بە لێدانم. شانەکانم، پشتم، سمتم، ڕانەکانم، قاچەکانم،... و جارێکی تر سەر نەوێ...ئیتر ژمارەی لێدانەکانم نەژمارد. لەژێر لێوەمەوە دەمخوێندەوە: به نام زن، به نام زندگی، دریده شد لباس بردگی، شب سیاه ما سحر شود، تمام تازیانه ها تبر شود...(وەرگێڕ: بەشێک لە سرودی ئاخێز، لە زانکۆی هونەری تاران بە شێوەی نهێنی لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا خوێندراوە)

 

تەواو بوو. لەوێ دەرکەوتین. نەمهێشت وابزانن کە ژانیان پێم گەیاندووە. بچووکتر لەو قسانەن کە من بە قامچیی بشکێنن. چووینەوە سەرەوە بۆ لای دادوەرەی جێبەجێکاری سزاکان. ژنە باڵاپۆشەکەش لەدوامەوە دەهات و هۆشی لەوە بوو کە نەکا لێچکەی سەرم بکەوێ.

لەبەردەرکی شوێنی مەبەست، هەمدیسان سەرپۆشەکەم فڕێدا. ژنەکە وتی: «تکات لێ دەکەم بەسەرتی دادەوە.»جوابم نەداوە. دیسان بەزۆری لەچکەیان کێشا بەسەرم دا.

دادوەر وتی:«ئێمە خۆمان بەم مەسەلەیە دڵخۆش نین، بەڵام دەستوورەو دەبێت جێبەجێ بکرێت

من هیچ گرینگیم پێ نەدا.

وتی:«ئەگەر بتەوێت بە شێوازێکی تر بژیت، دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوەی وڵات»

وتم:«ئەم وڵاتە بۆ هەمووانە

وتی:«بەڵێ، بەڵام دەبێت یاسا پەیڕەو بکرێت

وتم: «با یاسا کاری خۆی بکات، ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆڕاگریمان."

لە ژوورەکە هاتمە دەرەوەو جارێکی تر لەچکەکەم فڕێ دا. #ژن_ژیان_ئازادی."

 

 

[137]- نمونەی ئەرمەنستانی گەورەی ڕۆژئاوا هەڵکەوتوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێستای تورکیا(١٩١٥) یان قەرەباغی ٢٠٢٣ یان ئاشوریەکانی ئێراق کاتێک جوغڕافیای ژیانیان لە دەست دا و ئاوارە بوون، ئیتر هەموو شتێکیان لە دەست دا.

[138] - لەم یەکگرتنە دا هەرچی لایەنی ئێرانی مافی زیاتر بۆ کورد بە ڕەسمی بناسێ خۆشتر و شیرینترە.

[139] - مەبەست لە مرۆڤی گەمژەیە کە لە حاڵێدا نانی نیە، دەچێ پیواز دەکڕێ  و دوایە ئیتر نانەکەی پێ ناکڕدرێ و پیوازەکەشێ بێ نان پێ ناخورێ و لە ئاکام دا لە برسان دەمرێ.

 

[140] - ئاماژە بە شێعرێکی سوارەی ئیلخانی زادەیە بە ناوی شار(گوڵم، هەرێمی زۆنگ و زەل چلۆن ئەبێتە جاڕەگوڵ؟ لە شاری تۆ، لە بانی عەرشە قۆنەرەی دراو. شارەکەت، ئاسکە جوانەکەم، تەسکە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو... کێ لە شاری تۆ، لە شاری قاتڵی هەژار، گوێ ئەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ؟ بناری پڕ بەهاری دێ، ڕەنگی سوور و شین ئەدا ، لە شیعر و عاتیفەی گەشم

، ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم ")

 

[141] - دوای سەد ساڵ دەبینین کە عەرەب، فارس، پاکستانی و ئەفغانی خاوەن دەوڵەت، لە کوردی بێ‌دەوڵەت بەختەوەرتر نین. ئەم گەلانەش وەک کورد لە دەست ئەم دەردانەی خوارەوە دەناڵێنن:

چەوسانەوە، هەژاری، بێکاری، دیکتاتۆری، گەندەڵی، زوڵم، جیاوازی چینایەتی، نایەکسانی مافی ژن و پیاو، کوشتنی ناموسی، دواکەوتویی، خوڕافات، جەهالەت، برشاوی بونی مێشکەکان، نەبونی ئازادی بیر و ئازادی تاک، برسی‌بون، ئاوارەیی و کوژرانی ڕوناکبیران.

لە کوردستان و گشت ئەم وڵاتانە، ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەم توێژە ئەنگەلانەی کۆمەڵگا دابین کراوە:

بازەرگانانی دین و نەتەوە، سەروەتمەندان، کەسانی هەڵپەرەست، لۆمپەن، شایەری دەسەڵات، قەڵەم‌فرۆش، نیشتمان‌فرۆش، قاتڵ و سەرکوتگەر.

جیاوازی نێوان کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن دەوڵەت زۆر نیە، ئەوان بە زمانی خۆیان دەخوێنن و بە هەمان زمانیش دەچەوسێنەوە. بەڵام کورد ناچارە بە زمانی دەوڵەت-نەتەوەی حاکم بخوێنێ و بچەوسێتەوە.

[142] - زمانە زاگرۆسییەکان و زمانە ئێرانییەکان!  (نوسینی شاسوار هەرشەمی)

ناوبەناو، دەبینم کە بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست، هەردوو تێرمی مێژویی زمانە زاگرۆسیەکان و زمانە ئێرانییەکان، تێکەڵ دەکرێن، یان بۆ جیاکردنەوەی زمانی کوردیی، یان با ڕوونتر بڵێم، بەلای ناسیۆنالیستانی ناشارەزا لە زانستی زمان، بۆ دوور خستنەوەی کورد و خاکەکەی، لە دەوڵەتی ئێران و بزوتنەوەی فاشیزمی فارسیی و پان ئیرانیزم، بۆ پۆلێن کردنی زمانی کوردیی، چەمکی زمانە زاگرۆسییەکان، لەجیاتی زمانە ئێرانییەکان بەکاردێنن.

با بزانین هیچ لێکچوون و جیاوازیەک لەنێوان ئەو دوو چەمکە و ئەم دوو تێرمە زمانەوانیەدا هەیە؟

ناوی زمانە زاگرۆسییەکان، وەکو تێرم لە زانستی دابەشبوونی مێژوویی زمانەکاندا نیە و تازەیە. ئەگەر وەک دەربڕینێکی جوگرافییش وەریبگرین، ئەوا زاراوەکە تەنیا ئەو زمانانەی سەرەتای مێژو دەگرێتەوە، کە زمانی ئەو گەلانە بووە، کە لە بنارەکانی کێوی شاهۆ، یان زاگرۆس ژیاون. وەک ئێلامیی، گۆتیی، نایریی، خالتیی، کاسیی، هوریی و هیدیش. زۆرجاران بەمانە دەگوترا لۆلۆیی و لولوبی، بە واتای جۆراوجۆری وەک چیایی، دوژمن، کەودەن. و تاد.

زۆرێک لەو زمانانە و گەلەکانیان، شوێنەواری زمانەوانییان لەپاش بەجێنەماوە و بۆ ئێمە تا ڕادەیەکی زۆر نەناسراون. هەندێکیان تەنیا چەند ناوێکی میر و پاشاکانیان زاندراوە، لە ڕێگای تابڵۆ قوڕییە بەجێماوەکانی سومێریی، بابلیی و ئاشورییانەوە. لەو تابڵۆیانەدا، بەتەنێ هەندێک ناوی شوێن و پاشا و شتی کەمی دیان لەسەر دەزانین. هەندێکی دی، نوسراویان بەجێهێشتوە، وەک ئێلامیی و خالتییەکان، بەڵام هێشتا بەشی ئەوە ناکەن تا زمانەکانیان پۆلێن بکرێن، بەڵام بە دڵنیایی لە کوردیی دوورن. ئەو گەل و نەتەوانە، کە پێناچێت خۆشیان زمانی هاوبەشیان لەگەڵ یەک هەبووبێت، هاوکات لە کات و سەردەم و شوێنی لێکجیاواز دەرکەوتوون. نزیکەی تێکڕاشیان، پێش هاتنی هیندۆروپییەکان لەوێ ژیاون و خەڵکی بنەڕەتیی و بومیی ئەوێ بوون.

کەواتە زمانە زاگرۆسیەکان بۆچیی؟

ئەم زاراوەیە، بە تازەیی و لەلایەن سوپەڕناسیۆنالیستانی کورد داهێندراوە، تا بەم ناوە، زمانی کوردی لە وشەی (ئێران) و زمانەکانی دی جیابکەنەوە و پێگەیەکی بەرزتر و خودایی بە کوردی ببەخشن و تا ڕادەیەکیش بیکەنە بنەڕەتی تێکڕای زمانەکانی سەر ڕووی گۆی زەوی.

سەیرەکەی لەمەدایە، کە زۆرێک لەوانە هەر ناشزانن، کە وشەی زاگرۆس ناوێکی گرێکییە بۆ زنجیرە چیای شاھۆ، کە لە باکوری ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە (گۆڵی وان) بۆ باشور و تا سەر کەنداوی فارس شۆڕبۆتەوە. لە دەقە گرێکییە کۆنەکاندا، ناوەکە بە هەردوو زاگاریو، هەروەها زاگیرتۆس هاتووە. ناوەکە لە سەرەتای سەدەی بیستەوە، سەرەتا لە زمانی فارسیی بەکارهاتووە و دواتریش لە ڕێگای دەقە فارسییەکانەوە. کەوتۆتە ناو کوردیی.

جا با بێمەوە سەر ئەو گەلانەی کە زووتر و پێش هیندۆروپییان لە بنارەکانی زاگرۆس دەژیان و دەپرسم، گەلۆ ئەی ئەوانە چیان بەسەرهات و دەبێت بۆ کوێ چووبن؟ بێگومان هەر لە ناوچەکانی خۆیان ماونەتەوە و بە کورتوکرمانجیی، تێکەڵ بە گەلانی دی بوون و بەرە بەرە زمانی تازەیان وەرگرتووە. بۆیە بە دووری نازانم، کە زوربەی ئەوانە، دواتر لە پێکهاتنی ڕووخساری نەتەوەیی کورد، بەشدار بووبن. ئەم قسەیەم، لە ڕووی خوێن و ڕەگەز و پێکهاتەی بۆماوەیی و D N A و شێوە و ڕەنگی پێست و چی و چی، ڕەنگە ڕاست بێت. بەڵام من باسی زمان دەکەم، نەک خوێن.

زمان و نەژاد، دوو شتن، کە هەرگیز پێکناگەن. ئێمە لە زانستی زماندا، کارمان بە نەژاد و خوێنپاکیی و جیاوازی ڕەگەزیی گەلان نیە و تێکەڵکردنی زمان و خوێن و ڕەگەز، تەنیا نەزانیی و بێئاگایی دەگەیەنێت.

با مێژو، یان زانستی بۆماوەیی D.N.A یش بیسەلمێنێت، کە کورد و فارس و ئەفغان و بەلوچ، خوێن و بنەچەیان لێکجیایە. با مێژونوسانیش بیسەلمێنن و بشڵێن، کە بنەڕەتی کوردان، لە لولو، گۆتیی، هوریی، هیتیی، ماننیی و میدیی و … هاتووە، بەڵام هیچ کەس ناتوانێت بیسەلمێنێت و بڵێت، زمانی کوردیی، سەر بە هەمان خێزان نیە، کە فارسیی و دەریی و گیلەکیی و بەلوچییش دەگرێتەوە.

ئەمە وەک ئەوە وایە، کە سوریی، سودانیی، تونسیی و میسریی، با نەژادیشیان لێکجیا بێت، بەڵام عارەبیی زمانی زگماکیانە. لێرەدا دەردەکەوێت، کە نەژاد و بنەچە، چ کارێکی بە زمانەوە نیە.

کەواتە با لە ڕووی خوێنیشەوە ئێمە زاگرۆسیی بین، بەڵام لە ڕوانگەی هەر گۆشەیەکی زمانەوانییەوە، زاندراوە کە زمانی کوردیی، زمانێکی سەر بە هیچ یەکێک لە زمانەکانی زاگرۆسیی نیە و زۆر بە ڕوونیش هیندۆڕوپییە. لەناو ئەو خێزانە زمانییە گەورەیەشدا، سەر بە لکە زمانەکانی هیندۆ-ئێرانییە.

دواتر کە زمانە هیندۆروپییەکان لە سەدەی هەژدەدا پۆلێن کران، بە هۆی بوونی ناوی ئاریانە و ئێران لە نوسراوە کۆنەکانی ئاڤێستا و پەهلەویی، شارەزایان ناویان لەو زمانانە ناوە زمانە ئێرانیەکان. هەروەها لەبەر ئەوەی، کە کورد و بەلوچ و ئەوانەی دیش، بێ دەوڵەت بوون و دواتریش فارسەکان ناوی دەوڵەتی فارس و قاجاریان، لە ١٩٣١ز بۆ ئێران گۆڕی، جۆرێک لە حەساسیەت بەرامبەر بە ناوەکە پەیدا بووە، با پێش ناوی دەوڵەتی ئێرانیش، تێرمە زمانەوانیەکە بەکارهاتبێت.

دەبێت تێبگەین، کە مەبەست لە ئێرانیی، ئەوە نیە کە ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە، بەشێکین لە ئێران. زمانی ئۆسیتیی لە ڕوسیا و گورجستان قسەی پێدەکرێت، بەڵام دیسان زمانێکی ئێرانییە. زمانی خەڵکی بوخارای ئۆزبەگستان، دیسان بەشێکە لە زمانە ئێرانیەکان، وەک زمانی دەریی، تاجیکیی، دەردیی، پەشتونیی، بەلوچیی. تاتیی، تالیشیی، گیلەکیی، تا دەگاتە سەر فارسیی.

بە هەمان شێوەش، زمانە کۆن و مردووەکانی ئاڤێستایی. مادیی، سوغدیی، خواڕەزمیی، مازندەرانیی، ئازەریی، یەغنابیی و زۆری دیش، هەر زمانانی ئێرانیی بوون. هیچ شارەزایەکی زمانناسیی، ئەو زمانانەی سەرەوە، نەیگوتووە کە نابێت، بە زمانەکەمان بگوترێت ئێرانیی، سەرەڕای ئەوەش هەندێکیان دەوڵەتی خۆیشیان هەیە. دەزانم لەبەر (دەوڵەتی ئێران)، ناوەکە لای بەشێکی کوردان، کە زمانەوان نین، حەساسیەتی پەیدا کردووە.

ڕاستیه‌که‌ی، هەموو ناو لێنانه‌کان، بناغه‌یه‌کی زانستیان نیه‌. شاره‌زایانی هه‌موو دنیا، ده‌ڵێن (زمانه‌ هیندۆروپییه‌کان)، به‌ڵام ئه‌لمانه‌کان به‌ ته‌نێ ده‌ڵێن (هیندۆگێرمانی)، که‌ له‌ ڕووی جوگرافیشه‌وه‌ دروست نیه‌، چونکه‌ جوگرافیای زمانانی کێلتیی و ڕۆمانیی ناگرێته‌وه.

وەک لە سەرەتادا گوتمان، زمانه‌ هیندۆروپییه‌کان، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک لکه‌ زمان، یان بنخێزانه‌ زمان دابه‌ش کراون، که‌ هه‌ندێکیان گه‌وره‌ و ناسراون، وه‌ک: بنخێزانه‌کانی ڕۆمانیی، گێرمانیی، سلاڤیی و تاد. هه‌ندێکی دیش که‌من، یان تاقانه‌ن، وه‌ک ئه‌رمه‌نیی. ئه‌لبانیی و گرێکیی. تا ڕاده‌یه‌ک زمانانی کێڵتییش (ئیرله‌ندیی، سکۆتیی، کیمیریی (وێلزی). به‌شێکیشیان زمانی له‌ناوچوون و ته‌نیا ده‌ق و نوسراویان لێ به‌جێماوه‌. وه‌ک: هیتیی، سانسکریتیی، ئاڤێستایی، تۆخاریی، لاتینیی، لوڤیی.

هەروەک ناوی زمانه‌ ئێرانییه‌کان، له‌گه‌ڵ جوگرافیای سیاسی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌ت یه‌ک ناگرێته‌وه‌. زمانه‌ ئێرانییه‌کان به‌ پانتاییه‌ک بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، کە له‌ کێوه‌کانی پامیر و هیندوکوشی تاجیکستان ده‌ست پێده‌کات، تا ده‌گاته‌ که‌نداوی فارس و سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. له‌ باکوریش، له‌ ئه‌نادۆله‌وه‌، تا ده‌گاته‌ پشت کێوه‌کانی که‌فکاسه‌وه‌.

هاوکات، شوێنی جوگرافیای بوونی زمانه‌کانیش، به‌ دروستی له‌گه‌ڵ دابه‌ش بوونیان به‌سه‌ر ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناگونجێت. بۆ نمونه‌ به‌لوچیی ده‌که‌وێته‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام زمانێکی سه‌ر به‌ باکوری ڕۆژئاوایه‌. ئۆسێتییش ده‌که‌وێته‌ باکوری ڕۆژئاوا و ئەو دیو که‌فکاسه‌وه‌، که‌چی سه‌ر به‌ زمانه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانی ئێرانییه‌. به‌ گشتی سنوری نێوان لکه‌ زمانه‌کانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، بیابانی که‌ویری ناوه‌ڕاستی ئێرانه‌.

زمانه‌ ئێرانییه‌کان، بریتین لە یەکێک لە بنخێزانە گرنگەکانی زمانە ھیندۆروپیەکان. زمانە ئێرانییەکان کۆمەڵێک زمانی لەناوچوو و زمانی زیندو لەخۆ ده‌گرێت. لە زمانە لەناوچووەکان، میتانیی، مانیی، مادیی، ئاڤێستایی، پارتیی، پەھلەویی، ئازەریی، تەبەریی، سوغدیی، مازندەرانیی، خوزیی و ھیدیش.

ئاڤێستایی یەکێکە لەو زمانە کۆنانەی هیندۆروپی، کە شان بە شانی سانسکریتیی، گرێکیی و لاتینیی، دەقی نوسراوی بۆمان ماوەتەوە. زمانه‌ ئێرانییه‌کان، بۆ سه‌ر دوو ده‌سته‌ زمان دابه‌ش ده‌بن. ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتی. ئه‌وانیش ده‌بنه‌ چه‌ند به‌شێک. وه‌ک:- زمانه‌کانی باکوری ڕۆژئاوا: له‌ناویاندا، کوردیی (به‌ زاراوه‌کانی هه‌ورامیی و زازاکیی، یان دملیی). به‌لوچیی. ئازه‌ریی کۆن. تاتیی. تالشیی. ئیشتیهاردیی و....

زمانه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای ناوه‌ندی: له‌ ناویاندا، خوانساریی. نایینیی. به‌هدینانیی، یان ده‌ریی زه‌رده‌شتیی. هه‌روه‌ها زمانه‌ خه‌زه‌ریه‌کان، وه‌ک گیله‌کیی. مازنده‌رانیی. ته‌به‌ریی و.... زمانه‌کانی باشوری خۆرئاوایی: لەوانە فارسیی، لوڕیی، لاریی و.... ئینجا زمانه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌ نوێکان: له‌وانه‌، په‌شتونیی. واخیی. ئۆرموریی. په‌ڕاچیی. یه‌غنۆبیی. ئۆسێتیی. شوغنیی. یدغه‌یی. ڕۆشه‌نیی. مونجیی و.... ھەروەھا زمانە کۆنه‌کانی خۆرئاوایی: مادیی. پارتیی. په‌هله‌ویی. لەسەر شوێنی زمانی ئاوێستا، باوەڕی لێکجیا هەیە. بە گومانی زۆر سەردەمی زمانەکە، دابەشبوونەکانی ئەو زمانانە دانەکەوتووە، بۆیە کاریگەری ئاڤێستایی بەسەر هەموو لکە زمانەکانەوە ماوەتەوە.

[143] - آزمایش و خطا- Trial and error

[144] - https://asoroj.blogspot.com/2025/06/blog-post_5.html

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

آسیب‌شناسی کردستان ایران(پانتورک‌ها، ملی‌گرایانِ سُنَّتی کُرد، اسلام‌گرایانِ افراطی سُنّی)

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر دەم سێ مەترسی دا (پانتورک، ڕاستی سوننەتی کوردایەتی ، ئیسلامی سیاسی سوننەی بناژۆخواز)

تهران و کردستان، عمقِ استراتژیکِ همدیگر