"کارەساتی شەنگال" پێوانەی ناسینی بەهرەی هۆشی جەماوەر* مەیمون یان مرۆڤ؟
"کارەساتی شەنگال" پێوانەی ناسینی بەهرەی هۆشی جەماوەر
مەیمون یان مرۆڤ؟
زانست مافی هەر مرۆڤێکە، بڵاو کردنەوەی وتارەکانی ئەم پەیجە بۆ هەوموو کەسێک ڕێگە پێدراوە
زانست مافی هەر مرۆڤێکە، بڵاو کردنەوەی وتارەکانی ئەم پەیجە بۆ هەوموو کەسێک ڕێگە پێدراوە
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی👈 فایلیPDF
برای دانلود پادکست 7 دقیقه ای نوشتار کلیک کنید 👈پادکست
مێژوو داستان و ئەفسانە نیە کە لە ڕابردو دا قەومابێ و تەواو بوبێ، بەڵکە گرینگترین دەرسی ژیانە کە دەتوانین لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دەرسانەدا ئێستای کۆمەڵگا بناسین و دواڕۆژیش پێشبینی بکەین.
"کارەساتی شەنگال" پێوانەی ناسینی بەهرەی هۆشی جەماوەر
مەیمون یان مرۆڤ؟
مێژوو داستان و ئەفسانە نیە کە لە ڕابردو دا قەومابێ و تەواو بوبێ، بەڵکە گرینگترین دەرسی ژیانە کە دەتوانین لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دەرسانەدا ئێستای کۆمەڵگا بناسین و دواڕۆژیش پێشبینی بکەین.
ناوەرۆک:
4. رووداوەکانی شەنگال لە زاری ژنێکی کورد"غەمگین"
5. رۆڵی مەسعود بارزانی و هێزەکانی پێشمەرگە لە جینۆسایدی ئیزەدییەکان لە شنگال
6. پاشخانی فکری سیاسی و مەزهەبی بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان
8. کوەردایەتی و ڕێبازی«دفع الافسد بالفاسد»
9. ئایا خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بیانی؟
10. سیستەمی ئابوری و خزمەتگوزاری ئێران و باشوری کوردستان لە دو تای یەک تەرازوو دا
11. شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی (1961-1975)
12. عیسا پژمان میعمار و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١
13. چۆن مەلا مستەفا کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە؟
14. مەلا مستەفا بارزانی و دەسەڵات
15. هێنانە دەروەی تەرمی مەلا مستەفا و تاوانبار کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
16. تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
17. A .پێگەی چینایەتی: لۆمپەنبورژوازی و نوێفئوداڵیسم
18. . B خەتی فکری سیاسی: راستگەرا، پاشڤەڕۆ و كۆنەپارێز
19. . C پاشخانی کولتووری: گرێدراوی ناسیۆنالیزم بە سوننیگەری
20. . D ڕێبازی سەفسەتە و ڕاستیگۆڕی
21. . E تاکتیکی شڵتاغ، زمانشڕی و چەواشەکاری
22. . F موخاتەبەکان: جەماوەری عەوام و ساویلکە
24. . H بەتاڵبوون لە هەست و سۆزی مرۆڤایەتی
26. سەرپەرشتیار و کرێکارانی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
27. پێشنیارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە
28. پرسیارەکانی قوتابخانەی کوردایەتی
https://www.youtube.com/watch?v=7d1TSuaHF4A
کارەساتی شەنگال
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی هەڵاتنی زیاتر لە ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق لە بەرانبەر هێرشی ٥٠٠ چەکداری داعش، ٦٤٠٠ کچ و ژنی کوردی ئیزەدی کرانە کۆیلەی سێکسی چەتە بۆگەن و ڕیشچڵکنەکانی داعش و ئەردۆغان.[1]
ڕۆژی یەکەم هەشت گریلا کە بە قاچاغی لە شەنگال بون، بە هاوکاری کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی لە سەر چیای شەنگال بەرگریان کرد. داعش نەیتوانی ئەم کێوە داگیر بکات. ئەگەر ئەم بەرگریە نەکرابایە، زیاتر لە سەد هەزار(١٠٠٠٠٠) ئیزەدی هەڵاتوو بۆ ئەم کێوەش ئەنفال دەکران.[2]
ڕۆژی دواتر هێزەکانی سوریای دێموکڕات خۆیان گەیاندە چیای شەنگال[3] و توانیان لە نێوان هێزەکانی داعش کۆریدۆرێکی ٥٠ کیلۆمەتری دروست بکەن و ئاوارەکانی چیای شەنگال بۆ ڕۆژئاوا دەرباز بکەن.[4]
باشترین پێوانە بۆ ئاشکرا کردنی میزانی بەهرەی هۆشی(iq) هەر کوردێک ئەوەیە بزانی چەند پرسیاری سەبارەت بە کارەساتی شەنگالی ٢٠١٤ بۆ دروست بوە؟ ئەگەر هیچ پرسیارێکی بۆ دروست نەبوبێت، دڵنیا بە کە بەهرەی هۆشی لە ئامۆزا شامپانزەکانی ئافریقایی زیاتر نیە.
کەسێک کە بەهرەی هۆشی بگاتە سنوری (٨٠)، پرسیارگەلێکی ئاوای بۆ ساز دەبێ:
١- ئەگەر مەسعود بارزانی وەک سەرۆک و بەرپرسی یەکەمی هەرێمی کوردستان، دەستوری پاشەکشەی خێرا و بێبەرگری داوە بە هێزەکانی، بۆچی فەرماندەکانی پێشمەرگە لەم فەرمانە دژە ئینسانی و دژە نەتەوەییە سەرپێچیان نەکردوە؟ تا لە کوژرانی هەزاران خەڵکی بێدیفاع و بە کۆیلە کرانی ٦٤٠٠ کچ و ژنی کورد پێشگیری بکەن.
٢- ئەگەر فەرماندەکان بێ دەستوری بارزانی خەڵکی شەنگالیان بێ بەرگری بۆ داعش جێهێشتوە، بۆچی هیچ فەرماندەیێک ڕادەستی دادگا نەکرا و سزا نەدرا؟
٣- ئەگەر بارزانی و فەرماندەکانی پێشمەرگەی شەنگال دەستوری ڕادەستکردنی شەنگال و ئیزەدیەکانیان بە داعشیان داوە؛ بۆچی لانی کەم ١٠٪ی پێشمەرگەکان (١٥٠٠پ.م) لەم دەستورە دژە ئینسانیە سەرپێچیان نەکردوە؟
مەگەر ئەم جەنگاوەرانە پێش ئەوەی پێشمەرگە و موچەخۆری حیزبەکەیان بن، ئینسان نەبون؟ ئەگەر ئینسانیش نەبوبن، خۆیان بە خاوەن شەڕەف و غیرەتی کوردی زانیوە. ئەی بە چ غیرەت و شەڕەفێک هەزاران کچ و ژنی کوردیان بۆ داعش جێ هێشتوە؟
مرۆڤی خاوەن هۆشی مامناوەند و ویژدان بە خۆی دەڵێ:" ئەگەر ئەم ١٠٪ی پێشمەرگە بە خاتری شەڕەف، هەست و عاتیفەی کوردایەتی و مرۆڤدۆستی، یەک ڕۆژ بەرگریان کردبایە بە دڵنیایی هەمو ئیزەدیەکان هەلی هەڵاتنیان بۆ فەراهەم دەکرا. خەڵک دەیانتوانی بگەنە ڕۆژئاوای کوردستان کە تەنیا پەنجا کیلۆمیتر لە شەنگال دورە.
لە درێژەی وتارەکە دەبینین کە چۆن قادر خۆرانی فەرمانەیەکی یەکیەتی نیشتمانی بە ٢٧ پێشمەرگە و ١٤ یەپەگە و یەپەژە پێشگیری کرد لە ئەنفالی ١١٠٠٠ ئیزەدی.[5]
ئەگەر پێشمەرگەکان پێش هەڵاتن، ١٠٪ی چەکەکانیان بۆ خەڵک جێهێشتبا، ئیزەدیەکان دەیانتوانی لانیکەم ڕۆژێک بەرگری بکەن و هەلی هەڵاتن بۆ ژن و مناڵەکانیان بڕەخسێنن. نەک ئەم کارەیان نەکرد، بەڵکو کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی کە چوبونە پێشیان و بۆ بەرگری داوای تفەنگیال لێ کردبون، کەوتنە بەر دەستڕێژی پێشمەرگە و سێ کەسیان لێ کوژرا. لەم ڕۆژە ڕەشە دا تەنیا تەقە و بەرگری پێشمەرگە قارەمانەکان! ئەوەندە بوە. ئێستاش کەسێک بە یەکێک لەم ١٥٠٠٠ پێشمەرگەیە بڵێ غیرەت و شەڕەفت نیە چونکە بەرگریت لەم خەڵکە نەکردوە؛ بە دڵنیایی تەواوی ئەو فیشەکانەی کە لە بەرابەر داعش نەیتەقاندون، لە جەستەی پرسیارکار دا بەتاڵ دەکا و غیرەت و شەڕەفی خۆی بە جیهان نیشان دەدا!
مرۆڤی کورد یان دەبێ زۆر بێشەڕەف بێ، یان بەهرەی هۆشی لە مەیمون سەرتر نەبێ کە پێی ئاسایی بێ ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق، شەوەکی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بێ ئاگادار کردنەوەی ئیزەدیەکان، بێ تەقاندنی یەک فیشەک، لە بەرانبەر ٥٠٠ چەتەی داعش شکست بخۆن؛ و بە سواری سەیارە بە خێرایی هەشتا کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵێن![6]
با وای دابنێیین کە ژمارەی داعش زیاتر لە ٥٠٠ زیاتر بون. بڵێیین ٥٠٠٠ یان ١٥٠٠٠ چەتەی دڕەندەی ئارەزومەندی "ملک یمین" هاتون تا کچ و ژنی کورد بکەنە کەنیز و سەبایا و پێاوەکانیش بکوژن. دیسان پرسیارەکان لە بارزانی و چەکدارەکانی زیاتر دەبن.
هێزی پێشمەرگە خاوەن تانک و چەکی قورس بون. لە توانایان دا هەبوە لانی کەم بۆ ڕۆژێک بەرگری بکەن تا هەلێکی یەک ڕۆژە بۆ هەڵاتنی خەڵک فەراهەم بکەن و ئیزەدیەکان بتوانن لە شار و دێهاتەکانیان بەرەو شوێنی ئارام دەرباز بن. بەڵام بۆچی ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیاندوە؟
ئایا ئەم پرسیارە بێجوابانە پیلانی کۆبونەوەی چوار قۆڵی تورکیا، داعش، ئیسڕائیل و پارتی دێموکڕاتی بارزانی(سێ ڕۆژ پێش کارەساتەکە)لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن، بۆ ڕادەست کردنی شەنگالی ئیستڕاتژیک بە داعش و تورکیا پشتڕاست ناکاتەوە؟
تراژیکۆمێدی شنگال
هەواڵە تۆقێنەرەکانی شنگال، کاتێک بەر مێشکی خەڵکانی نەزان و بێئاگا کەوتن، بوونە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێک تراژیکۆمێدی[7] (Tragicomedy)
لەو ڕۆژە شومانە دا، جگە لە خەڵکی عەوام، هەزاران کەسی خوێندەوار و خۆ بە سیاسی زان، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئیزیدیەکان چاویان بڕیبۆ تەلەفزیۆنی ڕووداوو!
ڕووداو، لە ڕۆڵی«شەریکی دز و ڕەفیقی کاروان»[8] حەقیقەتەکانی بەمشێوەیە دەستکاری کرد و لە مێشکی ئەم خەڵکانەی ئاخنی:
نیشاندانی بەشێک لە ڕووداوەکە. گۆڕینی جێگای هۆکار و هۆکرد(علت و معلول)، پیشاندانی بەشێک لە ڕاستییەکان، زەق کردنەوەی هاوکاری ئاوارەکان، شاردنەوەی هەڵاتنی چەکدارەکانیان پێش خەڵکی بێپەنا ، بەڵێنی درۆیینی دادگاییکردنی فەرماندەکانی پێشمەرگە هەڵاتووەکان و هتد...
نووسەری ئەم دێڕانە، کۆتا پلەی "تراژیکۆمێدی" شنگالی ئەو کاتە بینی کە لایەنگرانی بارزانی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەم ڕیسواییەیان بە ژیرمەندی و دانایی مەسعوود بارزانی تەفسیر کرد. خێلی سەر بە ولایەتی مەسعوود بارزانی دەیانگوت: «ئامانجی کاک مەسعوود ئەوە بووە کە بە قوربانیکردنی ژمارەیەک ئیزەدی و مێدیاییکردنی کارەساتەکە، سەرنجی جیهانییەکان بکێشێتە سەر چارەسەرکردنی کێشەی کوردستان»
شەنگال و پرسیارێک لە بارزانی
تۆ کە ٣٠٠٠ پێشمەرگەت بۆ توکیا لە شەڕی قەندیل بە کوشت دا، ئەی بۆچی ٣ پێشمەرگەت بۆ پاراستنی ٦٤٠٠ کچ و ژنی ئیزەدی بە کوشت نەدا؟
شەنگال و پرسیارێک لە خۆێنەر
خوێنەری بەڕێز ئایا تا ئێستا سەبارەت بە شەنگال پرسیارگەلێکی لەم جۆرەت بۆ ساز بوە؟
ئەگەر جوابەکەت "ئەرێ" بوو، دڵنیا بە کە پەرەسەندن و پێشکەوتنێکی بەردەوامی حەوت ملیۆن ساڵە، بۆ هەمیشە تۆی لە بن ئامۆزا کۆنەکانمان جیا کردۆتەوە.
بەڵام ئەگەر جوابەکەت "نا" بوو، لە زۆر شتی دیکە خۆت دا شک بکە. بەڵام لەوە دا شک مەکە کە تۆ بێبەهرەی لە سروشت، مێشک و هەستی مرۆڤایەتی.
گەر ناخوازین ببینە نێچیری تەبلیغاتی ژەهراوی تەلێویزیۆنەکانی ڕووداو، ک٢٤، بی بی سی، و ئاژانسەکانی مێشک خنکێن؛ ناچارین بە چاوی خۆمان ببینین و بە مێشکی خۆمان بیر بکەینەوە.
گەر خاوەنی لۆژیک و بیری ڕەخنەگرانە بین، نەک نابینە مەڕی گوێگری بلوێری شوان، بەڵکە وەک پرسیارکار و لێکۆڵەرێکی وشیار دەڕوانینە هەواڵ و لێکدانەوەکانی میدیاکان، ئەوسا دەتوانین ڕاستیە شاراوەکانی پشتی پەردە بدۆزیەوە.
قادر خۆرانی ئەو فەرماندەیەی یەکیەتی نیشتمانی کە نافەرمانی بەرپرسانی خیانەتکاری باشوری کرد و بە ٢٧ پێشمەرگە و ١٤ یەپەگە و یەپەژە پێشگیری کرد لە ئەنفالی ١١٠٠٠ ئیزەدی
دەقی وتارەکەی کاک قادر خۆرانی:
رۆژی (٣ / ٨ / ٢٠١٤) چی ڕوویدا؟
لێرە بەشێکی زۆر کەم لە راستییەکانی رووداوەکان باس دەکەم کە لەو رۆژە رەش و شومەدا روویانداوە.
ئێمە لە ناحیەی (رەبیعە) بووین:
١- سەرلەبەیانی، هەواڵی کەوتنی چەند گوندێکی سنووری شنگالمان پێ گەیشت.
٢- تا کاتی نیوەرۆ، هێزەکانی سنووری شنگال بەبێ شەر پاشەکشێیان کرد.
٣- دوای نیوەرۆ، (سنوونێ) و سنووری (سنوونێ) بەبێ شەر چۆڵ کران.
٤- ئەو هێزانەی کە پاشەکشێیان کرد لە سنووری شنگال و (سنوونێ)، بەلای ئێمەدا تێپەر بوون بۆ سحێلا بەبێ وەستان.
٥- نزیکەی نیوەرۆ، لەلایەن رێکخراوەکانی یەکێتی و خەڵکی یەکێتی لە سنووری (شنگال، سنوونێ و خانەسۆر) پەیوەندیم پێوە کرا. گوتیان بارودۆخ زۆر خراپە و کەس نییە بەرگری بکات. وتیان: "ئێمە و خەڵک کە بە هەزارانن، دێین بۆ (رەبیعە) ئەگەر ئێوە لەوێ بمێننەوە، ئەگینا داعش لە رێگەی (عوێنات) بۆ (رەبیعە) دێت و هەموومان دەکەوینە بەردەستی داعش و کۆمەڵکوژمان دەکات." گوتم: "ئێمە لێرەین و دەمێنینەوە، هەموو خەڵک بڕۆن، من ناڕۆم، ئەگەر سەرم لەسەر دانابێت."
٦- خەڵکی (شنگال، سنوونێ و خانەسۆر) بەرەو ئێمە بەرێکەوتن.
٧- هێزەکانی داعش لەو کاتەدا لە رێگەی (عوێنات) بەرەو ئێمە پێشڕەوییان کرد و تەقە دەستی پێ کرد، بەڵام لە شوێنی خۆیان راگیران.
٨- هێزەکانی لای ئێمە لە (رەبیعە) خۆیان کۆکردەوە بۆ رۆیشتن.
٩- داوام لێیان کرد بمێننەوە، چونکە خەڵک لە رێگەیە بۆ لای ئێمە و ناکرێت شوێنەکە چۆڵ بکەین بۆ داعش، بەڵام هەرچەند گوتم، بێسوود بوو.
١٠- سەرپەرشتیارەکانم ئاگادار کردمەوە کە هێزەکانی لای ئێمەش پاشەکشێ دەکەن. گوتیان: "ئێستا وەڵامت دەدەینەوە، بزانین چۆن دەبێت."
١١- دوای نیو کاتژمێر، تەلەفۆنم بۆ کردنەوە و گوتیان: "هێزەکەت پاشەکشێ پێ بکە." گوتم: "چۆن پاشەکشێ بکەم؟ خەڵک بەرەو ئێمە دێت، داعشیش دووبارە پێشڕەویی کردووە." گوتیان: "فەرمانت پێ دەکەین، پاشەکشێ بکە." گوتم: "خەڵکی ژن و منداڵ و مەدەنی لە رێگەدان، بەبێ شەر و بەرگری، بە هیچ شێوەیەک پاشەکشێ ناکەم، چونکە بەرپرسیارم لەبەردەم خوا و خەڵک."
١٢- دوای (١٠) خولەک، دووبارە پەیوەندیان کردەوە و گوتیان: "پاشەکشێ بکە، فەرمانە، جێبەجێی بکە." گوتم: "بۆ بەرگری و پێشڕەوی، هەرکەس فەرمان بدات، بە قسەی دەکەم و بەرپرسیاری خۆم دەزانم، بەڵام بۆ پاشەکشێ بەبێ شەر و بەرگری، فەرمانی هیچ کەس جێبەجێ ناکەم و کەسیش بە بەرپرسی سەر خۆم نازانم. نە منداڵێکی کورد، نە بستێکی خاکی کوردستان بەبێ شەر رادەستی داعش ناکەم." لەو کاتەدا، داوایان لە جێگرەکەم کرد کە سەر بە یەکەی (٨٠) بوو، خۆی و پێشمەرگەکانی پاشەکشێ بکەن. ئەوانیش پاشەکشێیان کرد و بەجێم هێشتن.
١٣- داعش لەو کاتەدا پەلاماری دا و ئێمە بەرگرییمان کرد. داوام لە فەرماندەکانی (YPG) کرد هێزی زیاتر بێنن، چونکە هێزەکانی خۆمان لە پاشەکشێدان و خەڵکی هاوڵاتی لە سنووری شنگال بەرەو ئێمە دێن، داعشیش دەیەوێت (رەبیعە) بگرێت. (YPG) لە ماوەیەکی کورتدا هێزەکانیان زیادی کرد و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاواش گەیشتنە لامان.
١٤- سەرەتای ئاپۆرای خەڵکی شنگال گەیشتنە لامان و داعش بۆ سێیەمجار پەلاماری دا، بەڵام بەرپەرچمان دانەوە.
١٥- نزیکەی عەسر، هاوڕێکانی (YPG) گوتیان: "هێزی پێشمەرگە هێشتا نێوان (شنگال و رەبیعە) ماوەتەوە. زانیاریمان هەیە کە نێوان (رەبیعە و سحێلا) چۆڵ کراوە و داعش لە سنووری (زومار) بەرەو (سحێلا و رۆژئاوا) بەرێکەوتووە. مەترسیمان هەیە کە رۆژئاوا بکەوێتە ژێر دەستیان. ناچارین بچین ئەو شوێنانە پڕ بکەینەوە." گوتم: "ئێرەش هێزی کەمی لێیە، من تەنها (٢٧) کەسم ماوە و سنوورەکە زۆر بەرفراوانە. هەندێک هێز بۆم بنێرنەوە." گوتیان: "باشە، (١٠) شەرڤانی YPG و (٤) شەرڤانی YPJ و دۆشکەیەکی (١٢ ملم) بە (٨٥) فیشەکەوە بۆت بەجێ دەهێڵین." ناچار رازیم بووم.
١٦- ئەوان بەرێکەوتن و داعش پەلاماری دا. (٢) شەرڤانی YPG شەهید بوون کە هەردووکیان باوک و کوڕ بوون، خەڵکی (دێرک) بوون، و (٢) شەرڤانیش بریندار بوون. ئەوانی دیکە تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکانیان بردەوە بۆ رۆژئاوا. ئێمە تەنها (٤) شەرڤانی (YPJ) بە دۆشکەیەکەوە لەلامان مانەوە.
١٧- داعش لە رێگەی شنگالیشەوە گەیشت و رێگەمان لێگرتن. بەو هێزە کەمە، لێمان سوڕان و گەیشتنە ناو (رەبیعە)، پشتی ئێمە بە تەواوی گیرا و ئابڵووقە دراین.
١٨- داوام لە پێشمەرگەکان کرد فیشەکێک بۆ خۆیان بهێڵنەوە بۆ ئەوەی خۆیان شەهید بکەن و بە هیچ شێوەیەک خۆیان رادەستی داعش نەکەن. زۆربەیان پاسەوان، چوار کوڕ و کەسوکارم بوون، لەگەڵ هەندێک ئەفسەری خۆڕاگری یەکێتی.
١٩- ئەم دۆخە زیاتر لە (٧) کاتژمێر خایاند. لە لایەک، فشاری داعش زیادی دەکرد، لە لایەکی دیکە، فشاری هەندێک کەس کە تاوانباریان دەکردم کە پاشەکشێم نەکردووە. تەنانەت یەکێکیان گوتی: "خەتای تۆیە گەمارۆ دراوین، ئێستا دێم گوللەیەکت لە کەللەت دەدەم و دەتکوژم."
٢٠- فشاری داعش، گەمارۆ و دۆخەکە سات بە سات خراپتر دەبوو. خەڵکی مەدەنیش دەمێک بوو دەرباز بووبوون. بڕیارم دا بە ناو رەبیعەدا، کە پڕ بوو لە داعش، پاشەکشێ بکەین.
٢١- لە سیارەکانمان سەرکەوتین. گوتم: "بە ناو داعشدا دەرۆین، تەقەیان لێدەکەین. ئەگەر لێماندرا و سیارەکانمان پەککەوت، بە شەری کۆڵان بە کۆڵان خۆمان دەگەیەنینە رۆژئاوا (تەل کۆچەر). هەرکەسێک بریندار بوو، شەهیدی بکەن و بەجێی مەهێڵن. تەنانەت ئەگەر خۆشم بریندار بم، منیش بەجێم مەهێڵن، ئەگەر کوڕی خۆشم بێت، شەهیدی دەکەم." بەرێکەوتین، من خۆم سیارەکەم لێخوڕی و پێشمەرگەکان لە جامی سیارەکان تەقەیان لە داعش کرد. (٤) پێشمەرگە بریندار بوون، سێیان لە سیارەکەی من و یەکێک لە سیارەکانی تر. بە شەر، خۆمان گەیاندە رۆژئاوا.
٢٢- شەرڤانان بریندارەکانیان لێوەرگرتن و رەوانەی نەخۆشخانەی (دێرک) لە کانتۆنی جەزیرە کردن. ئێمەش لەگەڵ شەرڤانان لە دەرگای (تەل کۆچەر)ی سنووری ماینەوە.
ئەنجام:
توانیمان گیانی زیاتر لە (١١٠٠٠) یانزە هەزار خوشک و برای ئیزەدی ڕزگار بکەین لە کۆمەڵکوژی.
تێبینی:
لەسەر پاشەکشێ نەکردنم، لەلایەن هەندێک بەرپرسەوە چەندین جار لێپرسینەوەم لەگەڵ کراوە و پێم گوتراوە کە دەبوو فەرمانی سەرپەرشتیارەکانم جێبەجێ بکەم.
گوتم: "بەهۆی مانەوەمان، گیانی هەزاران ئیزەدی پارێزراوە."
گوتیان: "کێشە نەبوو ئەگەر هەزاران ئیزەدی تێدابچوونایە، ئەو چەند هەزارەش تێدابچوونایە."
بەرپرسێک گوتبووی: "هیچم بە دەست نەبا، (قادر خۆرانی)م ئاعدام دەکرد." ئێستا ئەو بەرپرسە نابەرپرسە و منیش نابەرپرسم.
ئایا من هەقی ئاعدامکردنم هەیە یان ئەو؟
رووداوەکانی شەنگال لە زاری ژنێکی کورد"غەمگین"
ژنێکی تێکۆشەر بە ناوی غەمگین، کە ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال بووە، وردەکارییەکانی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال و رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) لەو کۆمەڵکوژییە ئاشکرا دەکات. ئەم دیدارە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام دراوە و غەمگین یەکێکە لەو هەشت کەسەی کە دوای هەڵاتنی پێشمەرگەکانی پارتی، بەرگرییان لە ئێزدیەکان کردووە.
پیلانی نهێنی و هەڵاتنی پێشمەرگە
غەمگین دەڵێت دوو ڕۆژ پێش هێرشی داعش، سەربەست باپیر، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی، لە بەعاج کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ چەتەکانی داعش کردووە. کاتێک داعش هێرشی کرد، پێشمەرگەکان فەرمانیان پێ درابوو کە شەڕ نەکەن و خۆیان بکێشنەوە. خەڵکی ئێزدی هەوڵیان دا ڕێگری لە هەڵاتنی پێشمەرگەکان بکەن، بەڵام پێشمەرگەکان تەقەیان لە خەڵک کرد و چەند کەسیان کوشت. غەمگین دەڵێت: "پێشمەرگەکان چەکی قورسیان هەبوو، بەڵام ئیرادەی شەڕیان نەبوو. ئێمە بە چەکی سوک و ئیرادەیەکی بەهێز بەرگریمان کرد."
هێرشی داعش و گەمارۆدانی شەنگال
داعش دوای کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ، لە رێگەی تەلعەفەرەوە هێرشی کردە سەر شەنگال. شەنگال لە سێ لاوە گەمارۆ درابوو، و تەنها رێگەیەک بەرەو رۆژئاوای کوردستان مابووەوە. هەندێک لە سوننەکانی ناوخۆی شەنگال و تەلعەفەر لایەنگری داعش بوون و رێکخستنەکانیان لە ناو شارەکەدا پێکهێنابوو. غەمگین دەڵێت: "مەترسی تەنها لە دەرەوە نەبوو، بەڵکو لە ناوخۆش هەندێک کەس پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبوو."
بەرگریی تێکۆشەران
غەمگین و حەوت هاوڕێی گەریلای دیکە لە یەکەم چرکەکانی هێرشەکەوە شەڕیان کردووە و هەزاران ئێزدییان لە دەستی داعش رزگار کردووە. ئەوان بە چەکی سوک و ئیرادەیەکی زۆر بەرگرییان لە خەڵک کرد، لە کاتێکدا پێشمەرگەکانی پارتی شارەکەیان چۆڵ کردبوو. غەمگین دەڵێت: "خەڵک بە ئۆتۆمبێلەکانی پێشمەرگەکانی گرت، بەڵام ئەوان تەقەیان لە خەڵک کرد و تەنانەت منداڵێکیان کوشت."
کۆمەڵکوژی و قوربانیان
خەڵکی شەنگال بە دوو دەستە قوربانی بوون: یەکەم، ئەوانەی کەوتنە دەستی داعش، و دووەم، ئەوانەی لە کامپەکانی هەرێمی کوردستانن. غەمگین دەڵێت سیاسەتەکانی سەر ئێزدیەکان لە کامپەکان هیچ جیاوازییەکیان لە کوشتارەکانی داعش نییە. هەندێک هێز ژنانی ئێزدی بە داعش فرۆشتووە و ئێستاش بە ناوی ئازادکردنیان بازرگانییان پێوە دەکەن. ئەو داوا دەکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شەڕکردن بۆ رزگارکردنی ژنانی ئێزدی لە دەستی داعش و گەڕاندنەوەیان بۆ سەر خاکی خۆیان، رێزیان لێ بگرن.
ئەخلاق و ئیرادە
غەمگین جەخت لەوە دەکاتەوە کە بێ ئەخلاق و ئیرادە، چەک و هێزی زۆر هیچ سوودێکی نییە. ئەو دەڵێت: "پێشمەرگەکان بە چەکەکانیانەوە هەڵاتن، بەڵام ئێمە تەنها شەش کەس بووین و بە کڵاشینکۆف و ئیرادەیەکی بەهێز، هەزاران کەسمان پاراست." ئەو گومانی نییە کە پارتی لەگەڵ داعش رێککەوتنی نهێنی کردووە، و شەنگالی بە خەڵکەکەیەوە بە داعش فرۆشتووە.
رۆڵی مەسعود بارزانی و هێزەکانی پێشمەرگە لە جینۆسایدی ئیزەدییەکان لە شنگال
وتارێ گۆڤاری The Cradle لە ژێر سەردێڕی«Barzani's betrayal: Unmasking the Peshmerga's role in the Yazidi genocide» که در ڕێکەوتی ۱۲ فوریه ۲۰۲۴ بڵاو بۆتەوە:
لە مانگی ئابی ٢٠١٤، گرووپی تیرۆریستی داعش هەڵمەتێکی دڕندانەی دەستپێکرد بۆ کوشتار، کۆیلەکردن و ئازاردانی هەزاران کەس لە ئیزەدییەکان، کە کەمینەیەکی ئایینی-ئیتنیکییە لە ناوچەی شنگال لە عێراق. ئەم تاوانە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک جینۆساید ناسراوە. بەڵام شکایتێکی یاسایی کە لە دادگای ناوچەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن دی.سی پێشکەش کراوە، ئەم تۆمەتە سەرنجڕاکێشە کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، و هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەم کوشتارەدا بەرپرسیارن و لەگەڵ داعشدا هاوکاری کردووە.
پێشینەی شکایتە یاساییەکە
ئەم شکایتە لەلایەن سەندیکای قوربانیانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ستێفان ستۆدێرت، کە پێشتر ڕاوێژکاری سەرۆکەکانی ئەمریکا بووە، پێشکەش کراوە. شکایتەکە دەڵێت کە بارزانی بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان، بەتایبەتی کۆنترۆڵکردنی شنگال، جینۆسایدی ئیزەدییەکان رێکخستووە. شایەتحاڵییەکانی ئیزەدییەکان، وەک میرزا ئیسماعیل، سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی ئیزەدی، ئەم تۆمەتانە پشتڕاست دەکەنەوە. ئیسماعیل بە رۆژنامەی The Cradle وتویە:
جینۆسایدی ئیزەدییەکان پێشتر پلان بۆ دانرابوو. مەسعود بارزانی ویستی ئیزەدییەکان لەناوببات بۆ ئەوەی حکومەتێکی ئیسلامی لە کوردستان دابمەزرێنێت.
پێشینەی جینۆساید
ترسی ئیزەدییەکان لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال مانگەکان پێش ئابی ٢٠١٤ زیادی کردبوو. سەرەڕای سۆزەکانی پێشمەرگەکان کە وەک پارێزەرانی شەرەفمەند ناسراوبوون بۆ پاراستنی ئیزەدییەکان تا "دوایین دڵۆپی خوێن"، ئەم هێزانە بەرپرسایەتییەکانیان جێبەجێ نەکرد و بەپێچەوانەوە ئیزەدییەکانیان بێچەک کرد و رێگەیان لە هەڵهاتن گرت، کە بووە هۆی ئەوەی ئەوانە ببنە ئامانجی ئاسان بۆ داعش.
خیانەتی پێشمەرگە
لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، داعش هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوای عێراق. دوای کوشتنی جوتیارانی ئیزەدی لە شارۆچکەی ڕابعه لە مایسدا، ترسەکان زیادیان کرد. لە حوزەیرانی ٢٠١٤، کاتێک داعش مووسڵی گرت، کە بەپێی شکایتەکە بە یارمەتی بارزانی بوو، شنگال لە سێ لایەوە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی داعش. تەنها رێگەی هەڵهاتن بەرەو باکوور بوو، بەرەو سنووری سوریا و دواتر بەرەو دهۆک لە هەرێمی کوردستان.
سەرەڕای ئەوە، سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بە سەرۆکایەتی بارزانی بە ئیزەدییەکان سەلامەتییان دابوو کە پێشمەرگەکان پارێزگارییان لێدەکەن. سەربەست بایپری، سەرۆکی لقی هەفدەی پ.د.ک لە شنگال، بە خۆبەزلزانی وت کە "تا دوایین دڵۆپی خوێن لە شنگال بەرگری دەکەین." بەڵام لەگەڵ هەڕەشەی داعش، پێشمەرگەکان رێگەیان لە هەڵهاتنی ئیزەدییەکان گرت و چەکەکانیان سەرجەم کۆکردەوە.
بێچەککردنی ئیزەدییەکان
بەپێی شایەتحاڵییەکان، پێشمەرگەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک چەکەکانی ئیزەدییەکانیان کۆکردەوە، لەوانە چەکە قورسەکان کە هەندێک لە سەربازانی ئیزەدی سوپای عێراق لە مووسڵەوە هێنابوویان. ئەمی بیم، نووسەر و چالاکی مافی کورد، پشتڕاستی دەکاتەوە کە پێشمەرگەکان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئیزەدییەکان کەوتنە کار، نەک پاراستنیان.
رێگریکردن لە هەڵهاتن
لە هەندێک حاڵەتدا، پێشمەرگەکان بە شێوەیەکی چالاک رێگەیان لە هەڵهاتنی ئیزەدییەکان گرت. یەکێک لە ژێدەرەکان بە The Cradle وت کە لە یەکی ئاب، دوو رۆژ پێش هێرشی داعش، پێشمەرگەکان لە خاڵێکی پشکنین رێگەیان لە هەڵهاتنی ئەو و خێزانەکەی گرتووە و وتویانە:
لە بارزانی فەرمانمان وەرگرتووە کە کەس نەهێڵین هەڵبێت.
هەندێک کە سەرپێچی ئەم فەرمانانەیان کرد، تەقەیان لێکراوە.
هاوکاری کوردەکان لەگەڵ داعش
بە پێچەوانەی باوەڕی گشتی، هەندێک کورد لە هێرشەکەی شنگالدا لە ریزەکانی داعشدا بوون. یەکێک لە ژێدەرەکان بە The Cradle وت:
کوردەکانیش لە شنگالدا دەژیان، نەک تەنها عەرەبەکان. ئەندامانی کوردی داعش لە ئابی ٢٠١٤دا زۆرێک لە ئیزەدییەکانیان کوشت.
شایەتحاڵییەکی دیکە ئاشکرای کرد کە پێشمەرگەکان لە کاتی هەڵهاتنیان بەرەو کێوی شنگال، جلی پێشمەرگەیان لادا و جلی ڕەشی داعشیان لەبەرکرد.
پەنابردنی سەرکردەکانی داعش
دوای کوشتارەکە، هەندێک لە ئەندامانی کوردی داعش پەنایان بردە هەرێمی کوردستان کە لەژێر کۆنترۆڵی بارزانی بوو. قادر نادر، چالاکی کورد، ئاشکرای کرد کە سەرکردەکانی داعش، وەک سەڵاح مستەفا قورباش، لە هەولێر ژیاون و لەژێر پاراستنی بارزانی بوون. قورباش لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا لە ساڵی ٢٠١٤ کۆیلەکردنی ژنانی ئیزەدییەکانی پشتڕاست کردەوە.
ئامانجەکانی بارزانی
بەپێی شایەتحاڵییەکان، ئامانجی بارزانی و پ.د.ک کۆنترۆڵکردنی شنگال و گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی بوو. پارێزەرێکی ئیزەدی بە The Cradle وت:
موسڵمانە کوردەکان دانیشتووانی شنگال نین، بەڵام دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن. زەویەکان دەگرن، مزگەوت دروست دەکەن و خەڵک بە زۆر ئیسلام دەکەن.
ئەنجام
دوای دە ساڵ لە جینۆسایدی ئیزەدییەکان، رۆڵی مەسعود بارزانی و پێشمەرگەکان لەم کارەساتەدا هێشتا بە شێوەیەکی بەرفراوان نەناسراوە. بەڵام شایەتحاڵییەکان و بەڵگەکان، لەوانە بێچەککردنی ئیزەدییەکان، رێگریکردن لە هەڵهاتن، و هاوکاری هەندێک کورد لەگەڵ داعش، وێنەیەکی ترسناک لە خیانەت و رێکخستنی تاوان پیشان دەدەن. تا کاتێک بارزانی و سەرکردەکانی پ.د.ک بەرپرسایەتی کارەکانیان نەکەن، دادپەروەری بۆ ژێدەرە ئیزەدییەکان بەدەست نایەت.[9]
پاشخانی فکری سیاسی و مەزهەبی بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان
لە دابەشکاری فکری سیاسی دا، حیزبەکانی کوردایەتی سوننەتی و هێزە کۆنەپارێزەکان لە بەرەی ڕاستی سوننەتی دا جێ دەگرن. بەرەی ڕاستی سوننەتی لە گەڵ سیستمێک کە لە سەر بنەماکانی دابەشکاری چینایەتی، قۆرغکاری، بێعەداڵەتی و کۆنەپەرەستی بونیاد نراوە کێشەیان نیە.
کێشەی ئەوان ئەوەیە کە لەم سیستمە دا بەشی زیاتریان دەوێ. پارێزگار، فەرماندار، شارەدار، ڕەئیس ئیدارەکان، ڕانتخۆری بازەرگانی و بەرهەمهێنان، کارمەندانی گشت دەسگاکان کورد بن و لە حیزب و قەوم و قەبیلەی خۆیان!
بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردستان ڕەوتی چەپ و نوێخوازی کورد بە خەتەرێکی گەورەتر لە دەوڵەتانی ناوچە بۆ سەر بەرژوەندی خۆیان و چینی سەردەستی کورد دەبینن. ترسی ئەوەیان هەیە توشی چارەنوسی ئەنەکەسەی ڕۆژئاوا (ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریە) بن. ئەو کات ناچار دەبن خەونی سەد ساڵەی، ئاغایەتی، قۆرغکاری دەسەڵات و مافیاگەری بە سەر خەڵک دا بۆ هەمیشە بەرنە ژێر گۆڕ.
کەلتوری دوشمنایەتی گەلان پەرە پێدەدەن و برایەتی گەلان بە جاشایەتی دەزانن و لە هەمان کاتدا هاوکاری داگیرکەرانیش بە سیاسەتی حەکیمانە وەسف دەکەن. ئیستڕاتژی نەگۆڕیان سات و سەودا لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەکانی ناوچە بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کۆمەڵگای کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دایە.
بەرەی ڕاستی سونەتی کوردستان لە ژینگەیێکی ئیسلامی سوننە دا پەوەردە بوون.(موکریان و بادینان) ئەم بەرەیە ئەگەر بە ڕواڵەت سێکۆلار و دێموکڕاتیش بێ، دژی مەزهەبی شیعەیە. ناوزەد کردنی پەیڕەوانی کوردی شیعە بە کوردی پلاستیکی و تۆمەتبارکردنی ڕەقیبەکانیان بە شیعەگەرایی نیشانەی ئەم جیهانبینیە کورتبینانەیە.
لە ڕاستی دا دوو لە سەر سێی دانیشتوانی کوردی ئێران( زۆرینەی پارێزگای کرماشان، گشت پارێزگاکانی ئیلام و خوڕەم ئاوا و کوردە کانی خوڕاسان) و بە گشتی نزیک بە نیوەی کوردی دونیا شیعە و عەلەویە. ئەم ناسیۆناڵیسمە سەقەتە لە گەڵ بیری نەتەوەیی یەک ناگرێتەوە. ناسیۆناڵیسم لە هیچ وڵاتێک بە بیانوی جیاوازی ئایین حاشای لە نیوەی نەتەوەکەی خۆی نەکردوە. فڕۆید دەڵێ: "ڕاستینەی مرۆڤ لەم شتە دا نیە کە دەیڵێ، بەڵکە لەو شتە دایە کە لە وتنی خۆ دەپارێزێ. گەر دەتهەوێ بیناسی، نە بۆ وەتەکانی، بەڵکە بۆ نەوتراوەکانی گوێ گوێ بگرە"[10]
لێرە دایە کەسی خاوەن بیری ڕەخنەگرانە دەڕوانێتە دیوی پشتەوەی دروشمەکانی کوردایەتی. لە پشتی ئاڵا، سەربەخۆیی و موقەدەساتی کوردایەتی دا، نەک ئاسۆی ڕوونی ڕزگاری، بەڵکو بێنەهایەت پیسایی دەبینێ.
بازەرگانەکانی کوردایەتی دیوەخان هەرشتێکی لە بازاری جیهانی دا قیمەت بکا دەیفرۆشن؛ تەنانەت ئەگەر٦٤٠٠ ژن و کچی کوردی ئیزەدیش بکرێنە سەبایا و کۆیلەی سێکسی. بە شەرتێک کڕیارەکان(ئەردۆغان،قەتەر، ناتۆ و...) تەمەنی ئاغایەتیان بۆ درێژ بکەنەوە.
خەونی ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئامانجی "ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" کۆپی کردنی سیستمی نوێ دەرەبەگی باشوری کوردستانە بۆ بەشی سونی نشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. خەونی گەورەیان ئەوەیە کە هەلێکی زێڕین وەک باشوری ١٩٩١ و ٢٠٠٣ پەیدا بێ و جۆرج بوشێک یان تڕامپێک دەوڵەتی ناوەندی شڕ و سڕ بکا یان بیڕوخێنێ. جا ئەوکات بێنەوە سەر سفرەی ئامادە و فیدڕاڵیەت و تەنانەت سەربەخۆییش ڕابگەیێنن.
قەیدی ناکات ئەگەر قەبارەی دەوڵەتەکەیان وەک باشور تەنیا نیوەی نیشتمانی کورد لە ڕۆژهەڵات بگرێتەوە. گرینگ ئەوەیە پۆست، مەقام و ڕانت و خۆشی زیاتر بۆ خۆیان، بنەماڵەکانیان و چینی سەردەستی کورد دەستەبەر بکەن.[11]
حیزبەکانی ڕاستی سونەتی ڕۆژهەڵات (حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادی کوردستان و...) لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی و ئۆلیگارش و بازەرگانەکانی دیکەی کوردایەتی باشوری کوردستان ماهیەتی هاوبەشیان هەیە. ئەم حیزبانەش تەنیا ئامانجیان کۆپی کردنی سیستەمی چەتەگەری و کۆنەپەرەستانەی باشورە بۆ ڕۆژهەڵات.
لە خەونی نوێ فیۆداڵەکانی کوردایەتی دا زۆر شت بە کفر و ئیلحاد دەژمێردرێت. وەک: ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە سیستمی کۆمەڵایەتی، هەڵوەشانەوەی چەوسانەوەی چینایەتی و پلەداری دەسەڵات، دابینکردنی یەکسانی ژن و پیاو، دێموکڕاسی ڕاستەوخۆ، ناوەرۆکی فەلسەفەی ژن،ژیان،ئازادی و جیابیری. بۆ بەتاڵ نەبونی عەریزەیان دەڵێن جارێ با دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزرێنین، بەرابەری و دادپەروەری و... کاتیان دێت. بەڵام مێژوی گشت گەلانی دونیا نیشانی داوە کە چینی سەردەستی کۆنەپارێز هیچکات ڕێگا بە ئاڵ و گۆڕی بنەڕەتی لە سیستمی چینایەتی و پلەداری دا نادات. چونکە بە قیمەتی نەمانی خۆی تەواو دەبێت.
ئۆلیگارشی کوردایتی
ئەفلاتون و ئەرستۆ زاراوەی ئۆلیگارشییان بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی حوکمڕانی لەلایەن گروپێکی بچووک و گەندەڵەوە.
لە ڕوانگەی ئەم فەیلەسوفانە حکومەتی باش لە خزمەتی بەدیهێنانی دادپەروەری و فەزیلەت دایە و حکومەتی خراپیش دژی فەزیلەت و دادپەروەریە. حکومەتی باش لەسەر بنەمای فەزیلەت دامەزراوە فەزیلەتپەروەرە و حکومەتی خراپیش بە پێچەوانە...
ئەفلاتون لە ڕەخنەگرتن لە ئۆلیگارشی و ڕوونکردنەوەی کەموکوڕییەکانی، ئاماژە بەم شتانە دەکات: ڕێگریکردن لە هاتنە سەرەوەی کەسانی کەمدەرامەت؛ چڕبوونەوەی ململانێی چینایەتی و پەرەسەندنی دوژمنایەتی لە کۆمەڵگادا لە نێوان هەژاران و دەوڵەمەندەکاندا؛ زیادکردنی دووری حاکم لە کۆمەڵگا و ترسی لە هاووڵاتیانی هەژار؛ وە سەرهەڵدانی دز و تاوانباران لەناو هەژاراندا، کە بەهۆی دابەشبوونی چینایەتی و هەژارییەوە کاریگەرییان لەسەرە.[12] ئەم حکومەتە بێتوانایە لە کاتی شەڕدا بەرگری لە وڵات بکات.(هەر وەک لە شەنگالی ١٠١٤ دا دیتمان)
لە ئۆلیگارشیدا کۆمەڵەیەکی بچووک لە خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆیان حوکمڕانی زۆرینەی خەڵک دەکەن و دەوڵەت بە شێوەیەکی ناوەندگەرایی لە چەند بنەماڵە و خێڵێکی گەورەدا دەپارێزرێت. ئەفلاتون پێی وایە لەم جۆرە حکومەتەدا یەکێتی کۆمەڵایەتی لەدەست دەچێت چونکە کۆمەڵگا بەسەر دوو گروپدا دابەش دەبێت: دەوڵەمەند و هەژار.[13]
ئۆلیگارشی حوکمی خراپی گروپێکی بچووکە. لە دەسەڵاتی ئۆلیگارشیدا، حاکمە گەندەڵەکان کۆمەڵگا بەرەو گەندەڵی و وێرانکاری دەبەن.
ئەرستۆ ئۆلیگارشی بە ئەرستۆکراسییەکی گەندەڵ وەسفی دەکات. بە بڕوای ئەرستۆ، لە ئۆلیگارشیدا، لەبری مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا، تەنیا بەرژەوەندیی کەمینەیەکی سنووردار و حکومەت لەبەرچاو دەگیرێت. هەروەها ئاماژە بە دەرئەنجام و مەترسییەکانی پەرەسەندنی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ سەروەت و سامان و توندڕەوی زیاتری ئۆلیگارشی دەکات.[14] لە هەموو جۆرەکانی ئۆلیگارشیدا، سەرکردەکان و بەرپرسانی حکومەت خەریکی گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی دەبن.[15]
ئۆلیگارشیەکان لەسەر یەک یان چەند بنەمایەکی خوارەوە پێکدێت: بنەماڵە، خێڵ، حزب، ئایین، خاوەن زەوی، سەربازی، سامان و دارایی. حکومەتی کوردستانی عێراق تایبەتمەندی هەموو ئەو ئۆلیگارشیانەی هەیە.
سیستەمی ئابووری حکومەتی کوردستانی عێراق لەسەر هیچ کام لە مۆدێلە ناسراوەکانی سەرمایەداری یان سۆسیالیستی دانەدامەزراوە. ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای نوێفیودالیزم دامەزراوە.
ئۆلیگارشی کورد بە سروشتی نوێفیوداڵی خۆی هاوکات دوژمنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سەرمایەداری بەرهەمهێنەر و پێشکەوتنخوازە. ئەم سیستەمە لە پێناو مانەوەی دا کۆمەڵگا بەرەو دواوە دەگەڕێنێتەوە. پەرەسەندنی بێسنوری جۆرەکانی ئیسلامی سیاسی وەک ئیخوان موسلیمین، سەلەفی، تەکفیری، جیهادی لە ژێر دەسەڵاتی ئۆلیگارشەکانی کوردایەتی دا، بە هیچ شێوەیەک بەڕێکەوت نییە. چونکە ئەم ڕەوتانە تۆوی ڕق و کینە و توندوتیژی و ژنکوژی و کوشتنی ناڕازی و کوشتنی شیعە لە کۆمەڵگادا دەچێنن.
لە ئەنجامدا فەرهەنگ و کولتووری پێشکەوتنخواز وەک ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی شارومەندی، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، دادپەروەری کۆمەڵایەتی تووشی پاشەکشە دەبن.
حکومەتی کوردستانی عێراق لە ڕێگای ئەم ڕەوتانە ڕۆحی کۆیلایەتی و رەعیەتی لە کۆمەڵگا دا چاندوە. لە ئەنجامدا بە قیمەتی جەهەننەمی کردنی ژیانی ژیانی ٩٥٪ی جەماوەر بەهەشتێکی بێوێنەی بۆ کەمینەی ئۆلیگارشی کوردایەتی بەرهەم هێناوە. بەم شیکارییە دەتوانین دەستەواژەی "ئۆلیگارشی کورد" بۆ ناوهێنان و وەسفکردنی فۆرم و سروشتی حکومەتی کوردستانی عێراق بەکاربهێنین؛ کە ناونیشانێکی تەواو گونجاوە.
کوەردایەتی و ڕێبازی«دفع الافسد بالفاسد»
کوردایەتی نە تەنیا دەرمانێک نیە لە حەدی«دفع الافسد بالفاسد» (شكاندنی فاسیدترین بە فاسیدێكی تر) بەڵکو ژەهرێکی کوشندەیە لە جۆری «دفع الاصلاح بالافسد». (شكاندنی چاکسازی بە فاسیدترین)
نموونەی زەقی ئەم مێژوویە، یاخیبوونی کۆنەپەرستانەی فیۆداڵ و سەرۆک عەشیرەکانی کوردستانی عێراقە لە دژی ئیسلاحی زیراعی وچاکسازییە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٦١ی زایینی دا. یاغیگەریەک کە گەورەترین هەلی مێژوویی بۆ پێشکەوتنی ئابوری، فەرهەنگی، سیاسی و دادپەروەی کۆمەڵایەتی لە ناو برد. یاغیگەریەک کە کورد و گەلانی ئێراقی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە.
ئەگەر سیستەمی پێشکەوتنخوازانەی قاسم تا ئێستا درێژەی کێشابایە، داهاتی نەوت و کانزاکانی ئێراق لە جیاتی شەڕ، ماڵوێرانی و گەندەڵی بۆ دروست کردنی ژێرخانی ئابوری، پەرە سەندنی زانست، تەکنەلۆژیا و پەروەردەی شارومەندی ئازاد و وشیار خەرج کرابایە، بە دڵنیایی ئێراق دەبوو بە پێشەنگی ئازادی، ئاوەدانی و دادپەروەری. تیشکی ئەم پێشکەوتنە گشت وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووناک دەکردەوە. بەڵام ئامریکا و ناتۆ بە دەستی قەوەم پەرەستانی بەغدا و ئاغاواتی کۆنەپەرەستی کورد ئەم سیستەمەیان لە گۆڕ نا. جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە جوتیارانی ئێران لە ژێر کاردانەوەی خەبەر و باسی ئیسلاحی زیراعی ئێراق خوازیاری ئەم ئیسلاحە بوون. ناڕەزایەتی ئێرانیەکان ڕۆژ بەڕۆژ لە دژی سیستەمی دەرەبەگایەتی زیادی دەکرد. خەتەری شۆڕشێکی چەپ و جوتیاری هاتبۆ ئاراوە.
ئامریکا ،بۆ پێشگیری لە شۆڕشی ئێرانیان، شای ئێرانی ناچار کرد کە لە (1963-01-26) ڕیفڕاندۆمی ئیسلاحی زیراعی بکات. بەم شێوەیە سیستەمی عەبدولکەریم قاسم ماڵی جوتیارانی ئێرانیشی ئاوەدان کردەوە و لە دەست زوڵم و چەوسانەوەی هەزاران ساڵەی دەرەبەگایەتی نەجاتیان بوو.
حکومەتی عەبدولکەریم قاسم لە ڕێکەوتی (9 - 2 - 1963) چاردە(١٤) ڕۆژ دوای پەسەند کرانی ڕیفڕاندۆمی ئیسلاحی زیراعی ئێران ڕووخا و گشت چاکسازیەکانی لە گەڵ خۆی لە گۆڕ نران.
بەڵام لە ئێران بە پێچەوانەی ئێراق چەرخی مێژوو بۆ پشتەوە نەگەڕایەوە یاسای ئیسلاحی زیراعی بە سەرکەوتویی بە ئەنجام گەییشت.
ئەمڕۆ دەبینین گەلانی ئێرانی لە ئاستی کەلتور، ڕووناکبیری و شارستانیەت سەد ساڵ لە گەلانی ئێراق پێشکەوتوترن. هۆکاری ئەم جیاوازیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٣ کە سێگۆشەی "ناتۆ، عەشایەری کورد و قەومچی عەڕەب" توانیان حکومەتی قاسم بڕوخێنن و گەلانی ئێراق بخەنە ناو گێژاوی دوشمنایەتی نەتەوەیی و دەمارگرژی مەزهەبی بێکۆتایی.
کوردایەتی دیوەخان لە چوار پارچەی کوردستان یەک ماهیەت، یەک ئیستڕاتژی و یەک ئامانجی هەیە.(سەروەری و ئاغایەتی کەمینەیێکی٥%ی کورد بە سەر زۆرینەی٩٥%ی کورد. بەرژوەندی ڕەوتی کوردایەتی دیوەخان وەک نوێنەری چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردی لە مانەوەی پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی، پلەداری سامان و دەسەڵات، سوننەتگەرایی، داخراوی کۆمەڵگا و بنەماڵە و ژێردەستەیی ژنان دایە.
ڕێبازیان سات و سەودایە لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی سەردەست و دەوڵەتانی دراوسێ بۆ بەشداری لە ڕانتی دەوڵەتی، سەرکوت و چەوساندنەوەی چینی ژێردەستی کۆمەڵگای کوردی، سەرکوتی ئازادیخوازان، بەتایبەت ڕووناکبیران و هۆگرانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
تەجروبەی باشور لە ٣٤ ساڵی ڕابردوو دا نیشانی دا، کە دەوڵەت یان فیدڕالیسمی کوردایەتی دیوەخان بەهەشتی مافیای کوردایەتیە. بەڵام بۆ چینی مامناوەند و بندەستی کورد جەهەنەمێکی کارەساتبارترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوەی بێگانە.
باشوری کوردستانی ژێر دەسەڵاتی فیدڕالیسمی میرنشینی (ملوک الطوایفی) لە گشت بوارەکانی ئابوری، پیشەسازی، کشتوکاڵ، خزمەتگوزاری، کارەبا، ئاو، گاز، سیستمی بانکی، فەشەلی هێناوە. زۆرترین جیاوازی چینایەتی لە مێژوو دا تۆمار کردوە و لە ڕیزی یەکەمینەکانی گەندەڵی جیهان دا جێدەگرێ.
لە ئاکامی دەسەڵاتی ٣٤ ساڵەی کوردایەتی دیوەخان، گەلی کورد باشور تەنانەت خەونەکانیشی لەدەست داوە. لە دەورەی داگیرکاری سەدام و دەوڵەتانی پێشتر، کورد ناوی منداڵەکانی دەنا ڕزگار، ڕووناک ،ئازاد، هیمن،هوشیار، بەختیار، ڕیبوار و...بەڵام ئێستا ناوەکان بوونە، ئایە، ئەسما، زوحا، ئیلیاس، یوسف، موبین، ئەیمەن، ئوسامە، زەید، ڕەجەب، خالید، موسعەب و...
کامیار سابیر، ڕووناکبیری ناڕازی کوردی باشور، بەم شێوەیە وێنەیێکی ڕیئالیستی(واقعبینانە) لە باشوری ژێر دەستی کوردایەتی دەخاتە بەردەست: "قەوارەی هەرێمی کوردستان بەڵایەکی گەورەیە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە. ئەم دەسەڵاتە سیاسیەی کە هەڵگری گوتاری کوردایەتیە و سەد ساڵێکە جگە لە ماڵوێرانی و ئەنفال و جینۆساید هیچی تریان بەسەر خەڵک نەهێناوە...تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بەم هەموو نەهامەتیە، گەڕانەوەیە بۆ عێراق و فەشەل هێنانە بە گوتاری کوردایەتی و تڕوهاتی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی. ئەمەش بە تاکە یەک ڕێگا ئەنجام دەدرێت، ئەویش جەرائەتی سیاسی و نەترسانە لە تەخوینی جەڵەبە نوخبەکەی کوردایەتی"
دوو ڕوانگەی جیاواز: لە ساڵی ٢٠٢٤خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دێموکڕات دێن وەک ئامرازێک بۆ گەوجاندنی جەماوەر و سواربونیان دەبینێ. مامۆستا شێخ عێزەدین(چل ساڵ پێێشتر) بە ئامرازکردنی دین لە دەستی سیاستبازان دا، وەک خەتەرێکی سەر دین، جەماوەر و کۆمەڵگا دەبینێ.
ئایا خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بیانی؟
ئیسماعیل بێشکچی بە نوسینەکانی خزمەتێکی زۆری بە کورد کرد، کە جێگای ڕێز و دەستخۆشیە. بەڵام دوایە بە وتە بە نێوبانگەکەی گەورەترین خزمەتی بە چەتەگەری کوردی و داگیرکەرانی کوردستان کرد کە دەڵێ:
"خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەوڵەتی بێگانە" ئەم نوسخەیەی بێشکچی عیلاجی فاسیدە بە ئەفسەد. وەک شۆردنەوەی جلی میزاوی مناڵە بە پیسایی(گ...و)
بە پێوەری ئەم نوسخەیە دەسەڵاتی دەرەبەگی و کۆنەپەرەستانەی مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی باشتر بوە لە سیستەمی پێشکەوتنخواز و دادپەروەری عەبدول کەریم قاسم.
مێژووی سەدەی ڕابردووی کوردستان پێمان دەڵێ: خراپترین دەوڵەتی بیانی لە باشترین دەسەڵاتی کوردایەتی دیوەخان باشترە. چونکە سیستەمی دەوڵەتی بیانی تا ڕادەیەکی زۆر لە سەر مۆدێرنیسم دامەزراوە، بەڵام کوردایەتی دیوەخان لە سەر سیستەمی فیۆداڵیسمی نوێ و گەڕانەوە بۆ دوایە دامەزراوە و کۆمەڵگای کوردستان بۆ سەدەکانی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە.
بۆ نموونە بڕوانە جیاوازی ئاستی ڕووناکبیری و پێشکەوتنخوازی کوردی ڕۆژهەڵات بە نیسبەت کۆنەپەرەستی و دواکەوتویی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان.
سیستەمی ئابوری و خزمەتگوزاری ئێران و باشوری کوردستان لە دو تای یەک تەرازوو دا
خوێنەری هێژا، لە لێکۆڵینەوەی زانستی دا پێویستە باوەڕ و هەستی خۆمان تێکەڵی نوسین نەکەین. هەر دەوڵەت، ڕەوتی سیاسی یان حیزبێک کە بکەوێتە بەر باس و لێکدانەوە، لازمە بە بێ هیچ جۆرە ڕق یان عاتیفە، ڕاستیەکان بە پشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو، وەک خۆیان لە سەری بنوسرێن. نە زیاد و نە کەم.
ئاماژە کردن بە دەسکەوتەکانی وڵاتی ئێران لە بواری ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری بە نیسبەتی باشوری کوردستان، تەنیا بۆ هەڵسەنگاندن و ناسینی ماهیەتی چینی سەردەستی کوردە لە پارچەیێکی کوردستان.
پێویستە بزانین کە بە پێی ڕاپۆرتی شەفافیەتی نێونەتەوەیی لە پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی ( Corruption Perceptions Index) ئێران لە ناو ١٨٠ وڵات، ڕوتبەی ١٥٠ی پێدراوە.[58]
لێرە دا، باشوری کوردستان نەک لە گەڵ سیستمێکی بێکێشە و دەستپاکی وەک سوئێد، بەڵکە لە گەڵ یەکێک لە سی وڵاتی خوارەوەی جیهان بەرواەرد کراوە.
بیست ساڵ ئابوری ئێران لە یەک تای تەرازوو دا(٢٠٢٤-٢٠٠٤)
نێوانگری(معدل) داهاتی سەرانەی[59] ئێران لە بیستساڵی ڕابردوو ٤٠٠٠ دۆڵار بوە.[60] ئێران یەکێک لە پڕکێشەترین وڵاتانی دونیایە. بە هۆکارگەلی گەندەڵی ئیداری ناوخۆ، گەمارۆی ئابوری ئامریکا، دەستێوەردانی ئایدۆلۆژی و ئەمنیەتی لە وڵاتانی لوبنان، سوریە، ئێراق، یەمەن، فەلستین، ئافریقا و .... سەرمایەیێکی زۆر لە دەست دەدا.
بەڵام بە هۆی بە سیستەم کرانی بەڕێوەبەرایەتی ئابوری و بوروکراسیەکی ڕووتبە نێوەنجی جیهانی، ژێرخانی ئابوری لە بوژانەوە و بەرەوپێش چونی لەسەرەخۆ و بەردەوام دا بوە و ئەم دەسکەوتانەی تۆمار کردوە:
١. کارەبا - کارەبای(بەرق) دەوڵەتی ٢٤ سەعاتە بۆ ٩٩.٥٪ی ماڵەکانی ئێران دابینکراوە.[61]
٢. ڕێگاوبان -جادەی سەیارە(ماشێن) سێ هێندەی پێشوو زیادی کردوە. ڕێگای قەتار(شەمەندەفەڕ) گەییشتۆتە دوو هێندەی پێشوو.[62]
٣. ئاو- دروست کردنی سەدان بەنداوی گەورە، دابینکردنی ئاوی لولەکێشی بۆ ٩٨٪ی دانیشتوان.
٤. دونیای دیجیتاڵ- دیجیتاڵی کردنی سیستمی ئیداری، بانکداری پێشکەوتو و ئینتێرنێتی. (خەڵکی ئێران زۆربەی کار و باری ئیداری خۆیان لە سەر موبایلی زیرەک ئەنجام دەدەن. زۆر کەم پوڵ(پارە) هەڵدەگرن. کڕین و فرۆشتن لە ڕێگای کارتی ئیلەکترۆنیک و موبایل ئەنجام دەدرێ).
٥.کشت و کاڵ- دانی سوبسید و قەرزی کەم بەهرە بە جوتیاران بۆ کڕینی ئامێرەکان، ئاودێری قەترەیی و بارانی. دروست کردنی ژمارەیێکی زۆر ساردخانە تا باغداران بتوانن حاسڵاتی باغی تێدا ڕابگرن و لە کاتی خۆی دا بیفرۆشن.
٦. گاز- لەم بیست ساڵە دا ڕادەی گەییشتنی بۆری گاز لە ٤٠٪ گەییشتۆتە ٩٥٪ی کۆی تەوای ماڵەکانی شار و دێهاتی ئێران.[63]
٧. پیشەسازی دایک - پەرە پێدان و بونیادنانی دەیان پڕۆژەی ئیستڕاتژیکی پیشەسازی دایک وەک پێترۆشیمی، پاڵاوگە، ئاسن، پۆڵا، ماشێن سازی و ...
٨. موچە(حقوق)- دوانەکەوتنی موچەی کارمەندان. نەبونی سەرەی موچە لە بانکەکان.
٩. قەرز بۆ هاووڵاتی(وام) - قەرزی دەوڵەتی بۆ خەڵک وەک قەرزی خانوبەرە(سولفەی عەقار)، هاوسەرگیری(سولفەی زەواج)، کارگە، مەزرا، باغ، ئاژەڵدای و... سەرەڕای گەمارۆکانی ئامریکا، قەیرانی ئابوری و کەم بونەوەی داهاتی نەوت؛ ئەم خزمەتگوزاریانە بە ڕێژەیێکی مام ناوەندی بۆ خەڵک دابین کراون.
تونێلی بەنداوی ناتەواوی بێخمە دوای ٣٤ ساڵ دەسەڵاتی کوردی
بیست ساڵ ئابوری باشوری کوردستان لە تای دیکەی تەرازو دا(٢٠٢٤-٢٠٠٤)
نێوانگر(معدل)ی داهاتی سەرانەی هەرێمی کوردستان لە بیستساڵی پێشوو ٧٠٠٠ دۆڵار بوە.[64] (نزیک بە دوو هێندەی داهاتی سەرانەی ئێران).
1. کارەبا (بەرق)- دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە شەو و ڕۆژێک دا تەنیا ١٢ کاژێر کارەبای نیشتمانی بۆ خەڵک دابین کردوە.
٢. ڕێگاوبان- جادەی سەیارە(ماشێن) نەگەییشتۆتە دوو هێندەی پێشوو.(هی ئێران سێ هێندەی پێشوو زیادی کردوە). ڕێگای ئاسنی باشور- قەتار(شەمەندەفەڕ) ئێستا دەست پێنەکراوە.
٣. ئاو- بە هۆی دروست نەکردنی بەنداوی تازە و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی دروست کردنی بەنداوەکانی ئیستڕاتژیکی ڕژیمی پێشوو کێشەی دابین کردنی ئاوی ماڵان و کشت و کاڵ وەک خۆی ماوەتەوە.
چارەنوسی بەنداوی بێخمە نمونەیێکە لە کارەساتی دەسەڵاتی کوردایەتی دیوەخان کە دەتوانێ بۆ نەسلی ئەمڕۆ و داهاتوی کورد ئەزمونێکی بە نرخ بێت.[16]
٤. دونیای دیجیتاڵ- باشور لە دیجیتاڵی کردنی سیستمی ئیداری و بانکداری پێشکەوتو و ئینتێرنێتی یەکێک لە دواکەوتوترین نمونەکانی دونیایە.
٥. کشت و کاڵ- لە جیاتی گەشەسەندنی کشت و کاڵ؛ زەویخۆری و داگیرکاری ژینگە و دەشت و کێو و دۆڵ و شاخ و کێوەکان دەبینین کە لە لایەن بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی سەر بە حیزبە سوننەتیەکان داگیر کراون و جادەی تایبەت، ویلا، باغی ڕازاوە، بیر و حەوزی مەلەوانیان بۆ ساز کراوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە سەرەڕای بونی زەوی پڕ پیت و بەرەکەت، گەلی باشور تەنانەت پیواز و پەتاتەکەی لە ئێران و تورکیا هاوردە دەکات.
٦. گاز- هەرچەند باشور ٢٥ تریلیون فوت مکعب گازی هەیە،[17] بەڵام بۆ ڕاکێشانی بۆری گازی شار و دێهاتەکان، هیچ هەنگاوێک نەنراوە. تەنانەت وەک زەمانی سەدامیش ناتوانن بەتڵی گاز(کەپسوول)ی ماڵان پڕ بکەنەوە.
٧. پیشە سازی دایک - بۆ بونیادنانی پیشەسازی دایک وەک پێترۆشیمی و ماشێن سازی هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
٨. موچە - بە تایبەت دوای گرێبەستی نەهێنی ڕادەست کردنی نەوتی باشور بە تورکیا(٢٠١٣) و ئابوری سەربەخۆ (سەر بە تورکیا) دواکەوتنی موچە، نیوە موچە و ... بۆتە کێشەیێکی بێکۆتایی.
٩. قەرز بۆ هاووڵاتی(وام) - قەرزی دەوڵەتی بۆ خەڵک قەرزی خانوبەرە(سولفەی عەقار)، هاوسەرگیری(سولفەی زەواج)، کارگە، مەزرا، باغ، ئاژەڵدای و... . تا ڕادەیێک ئەم خزمەتگوزاریانە لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ بۆ خەڵکی باشور دابین دەکرا. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ دوای سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ(سەر بە تورکیا) تا ئێستا ڕاوەستاوە.
لەم زەمانەوە نەوتی باشور بە گرێبەستی زۆر خراپتر لە گرێبەستە ئیستعماریەکانی سەد ساڵ لەوە پێشی ئینگلیس لە گەڵ وڵاتانی دواکەوتوی خاوەن نەوتی کەنداو، ڕادەستی تورکیا کراوە.
ئاشتی هەورامی کە لە ساڵی ٢٠٠٦ کرایە وەزیری سامانە سروشتیەکان، ساڵی ٢٠١٦ گۆشەیێک لە گرێبەستی ئابرووبەرانەی هەریم لە گەڵ تورکیای ئاشکرا کرد.
ئاشتی هەورامی: "ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بگاتە ١٠٠ دۆلار و تەنانەت یەک ملیۆن دۆڵاریش دۆخەکە هەروەک خۆی دەبێت."[18]
پێویستە ڕووناکبیران کۆدشکێنی و ڕەمزکردنەوەی بۆ بکەن. ئەم وتانەی نیشان دەدەن کە نەوتی هەرێم لە پێشدا بە پێی گرێبەستی نەهێنی بە قیمەتێکی زۆر نزم بە تورکیا فرۆشراوە. بە جۆرێک ئەگەر نرخی نەوتی جیهانی هەرچەند زیادیش بکات، نەوتی هەرێم هەر بە نرخی پێشوو ڕادەستی تورکیا دەکرێ.
حەفتا لە سەدی(٧٠٪) داهاتی باشور بۆ کوێ چوە و دەچێ؟
لەم بیست ساڵە دا، داهاتەکانی هەرێم[71] هێندە زۆر بون کە ئەگەر لە چوارچێوەی سیستمێکی زانستی و شەفاف بۆ ئاوەدانی، خدمەتگوزاری و پیشەسازی خەرج کرابا، گشت ئەم خەونانەی خوارەوە بۆ خەڵکی باشور وەدی دەهاتن:
دابین کردنی ئاو و کارەبا(بەرق)ی ٢٤ کاژێری، ئاوەدانکردنەوەی شار و دێهاتەکان، دابین کردنی یەکەی نیشتەجێ بون بۆ هەموان، دەرمان و تەندروستی خۆڕایی بۆ هەموان، ڕاکێشانی بۆری گاز بۆ هەمو شارەکان، دروست کردنی بەنداوی ئیستڕاتژیک، بوژانەوە و نوێ کردنەوەی کشت و کاڵ، پیشەسازی دایک، بە توریستی کردنی وڵات، نەهێشتنی بێکاری و هەژاری.
ئەم داهاتەی خەڵکی باشوری کوردستان کە سەرفی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری نەکرا، لەم بوارانە دا خەرج کرا:
١- زۆرترینی بۆ هەمیشە گوازرایەوە بۆ تورکیا، ئامریکا، ئوروپا، دوبەی، ئوستڕالیا و ... کە بەشی هەزاران ساڵی دیکەی نەوە، نەتیجەکان و نەدیدەکانی ئاغاکانی کوردایەتی دەکات.
٢- بە مڵکی شەخسی کردنی زیاتر لە نیوەی سەروەت و سامانی ئاشکرای باشور لە دەست بنەماڵەی بارزانی ، تاڵەبانی و دەست و پێوەندەکانیان.
٣- خەرج کردنی بودجەیێکی زۆر بۆ دەسگا ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی بنەماڵەیی و حیزبی.
٤- بە لۆبی کردنی دەسەڵاتدارانی پلە دوو تا دەی ئامریکا، ئوروپا و ناوچە بۆ پشتیوانی لە درێژەکێشانی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و چەتەگەری کوردی.
٥- کڕینی جاش و موستەشارەکانی پێشوو، قەڵەم فرۆش، دین فرۆش و نیشتمان فرۆش، حیزب فرۆش( وەک ئە نە کە سەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات)
٦- بەهێز کردنی هەمو جۆرە ئیسلامیەکی جیهادی، سیاسی، سەلەفی، وەهابی، ئیخوانی و ... کە توانیویانە لە گەمژاندنی خەڵک عەرەبستان، پاکستان و ئەفغانستان تێپەڕێنن. مافیای کوردایەتی بۆ درێژە دان بە تاڵانی سەرمایەی نەتەوەیی پێویستی بە کۆمەڵگایەکی دواکەوتویە. بۆ ئەم مەبەستە ئایینیان کردۆتە ئامرازی گەمژاندنی جەماوەر. لە زیاد کردنی ژمارەی مزگەوت، سەلەفی، جیهادی و ئیخوانی، توانیویانە لە ئێران، عەرەبستان، پاکستان و ئەفغانستان پێشکەون و ببنە یەکەمی جیهان. پێشبینی دەکرێ دوای چەتەگەری کوردایەتی نۆبەی ئیمارەتی ئیسلامی کوردستان دێت.
وەک مشتێ لە خەروارێ سامانی بەشێک لە نەوەکانی مافیای کوردایەتی سامانی ئیدریس کوڕی نێچیر، نەوەی ئیدریس، نەتیجەی مەلا مستەفا. یەکێک لە دەیان نەوە، نەتیجە و نەدیدەکانی باوکی ڕوحی کوردایەتی. ↓
شێخ بابۆ کوڕی بچوکی شێخ مەسعود بارزانیە. پێشمەرگە و کوڕی کورد بۆ پارە و مەعاشی ژیانیان بونەتە نۆکەر، پاسەوان، زیندانبان و غولامی ئەم بەچکەیە و هەزار نێرینەی دیکەی بنەماڵەی شێخ-ئاغا-عەشیرەتی بارزانی.↓
لەم وێنەیە بە خێرایی تێمەپەڕە. بە وردی سرنجی بدەیە، پڕە لە زانستە کۆمەڵایەتیەکانی وەک: مێژوو، کۆیلەداری و دەرەبەگایەتی، شێخایەتی و میرایەتی، نۆکەری و ئاغایەتی. لەم وێنەیە دا مێژووی سەد ساڵ کوردایەتی، لە دیوەخانی شێخ مەحمود تا بارەگای مەلا مستەفا و کۆشکی سەری ڕەشی مەسعود بارزانی دەبیندرێ.
ڕێگا بە خۆت بدە لە سەر باوەڕەکانت گومان بکەی. زانست لە ڕێگای شک، لێکۆڵینەوە، تاقیکردنەوە، ئیشتبا و ئەزمون حاسڵ دەبێ.
لە ژێر دەسەڵاتی کوردایەتی سێزدە کەس بونە ملیاردێری دۆڵار و ملیۆنێرەکانیش دە هەزار کەس تێپەڕێوە.[19] هەمو ئەوانەی سامانەكانیان گەیشتونەتە ملیارد دۆلار، یان خاوەنی کۆمپانیای حزبین یان كەسەكانی ناو حزبەکانن، یان كەسێك بەڕەمزی سەرپەرشتیی كۆمپانیاكە دەكات و چەند كەسێكی حزبی و بنەماڵەیی لەپشتەوەیە.
خشتەی داهاتی سەرانە، سەرمایەی ون بوو، سەرمایەی دیار لە خزمەت هاووڵاتیانی ئێران و باشوری کوردستان:
وڵات | نێوانگری(معدل) داهاتی سەرانە لە یەک ساڵ دا | سەرمایەی دیار لە خزمەت هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا
| سەرمایەی ونبوی هاووڵاتی لە یەک ساڵ دا
| سەرمایەی ونبوی هاوڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد | سەرمایەی دیار لە خزمەت هاو وڵاتی لە یەک ساڵ بە دەرسەد |
ئێران | ٣٥٠٠ دۆڵار[20] | ٢٤٥٠ دۆڵار | ١٠٥٠ دۆڵار | ٣٠٪ | ٧٠٪ |
هەرێمی کوردستان | ٧٠٠٠ دۆڵار[21] | ٢١٠٠دۆڵار | ٤٩٠٠دۆڵار | ٧٠٪ | ٣٠٪ |
دەبینین کە لە ئاکامی گەندەڵی ناوخۆیی و سیاسەتی دەستێوەردانی ئایدۆلۆژیک، سەربازی و ئابوری دەرەکی ئێران هەر هاووڵاتیەکی ئێرانی ساڵانە ٣٠٪ی داهاتەکەی لە دەست دەدا؛ کە دەبێتە ١٠٥٠ دۆڵار لە ساڵێک دا.
لە تای دیکەی تەرازوەکە دەبینین لە ئاکامی گەندەڵی دەسەڵاتدارانی هەرێم، هەر هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستان ساڵانە ٧٠٪ی داهاتەکەی لە دەست دەدا؛ کە دەبێتە ٤٩٠٠ دۆڵار لە ساڵێک دا. بە پێی ئامار وداتاکان دەسەڵاتی کوردایەتی تەنانەت بە بەراوەرد لە گەڵ سیستمێکی داخراو، گەمارۆدراو، پڕ لە هەڵە و نوقسانی وەک ئێران تەنیا بە دەستەواژەی کارەساتبار پێناسە دەکرێ.
شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی (1961-1975)
بنەماڵەی بارزانی "بەرەی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" ڕێبەرایەتی دەکەن و بوونەتە مەرجەعی تەقلیدی کوردایەتی چوار پارچەی کوردستان. بۆیە ناسینی مێژوو و ماهیەتی ئەم بنەماڵەیە گرینگی تایبەتی هەیە.
لە مێتۆدی مێژووناسی زانستی دا هەر ڕووداوێکی مێژوویی لە چوارچێوەی جوگرافی، کەلتووری، ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی سەردەمی خۆی دا لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێ. لە درێژەی وتارەکەدا وێنەیێک لە ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵکی باشوری کوردستان پێش چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم دەخەمە ڕوو.
كوردی باشور تا کودتای ١٩٥٨ی عەبدولکەریم قاسم، لە ژێر سیستەمی دەرەبەگی و عەشیرەتی دا دەژیا. دێنشین و جوتیاری برسی و ڕەش و ڕوت، كە زۆرینەی خەڵكی كوردستانی پێك دەهێنا؛ لە ژیر ستەم و زۆرداری شێخ، ئاغا و بەگ دا بوو. خەڵک ناچار دەکران بەدانی سەرانە، مڵكانە، سوغرە، سورانە، سمتانە، هێلكانە و لە هەندێ ناوچەش هەر كچێ شوی بكردایە، دەبو یەكەم شەوی بوكێنی، ببرایە بۆ سەرجێیی لە گەڵ ئاغا. عەشیرەتەكان بۆ تالان و ڕاو و ڕوت، لەشكریان دەكردە سەر یەكتری. مەڕ، گاگەل و دانەوێڵەیان بە تاڵان دەبرد و كوشتار و ماڵ وێرانی لێ دەكەوتەوە..
چینی ژێردەست هەرچەند لە سایەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و عەشیرەتی دەچەوساویەوە و ماف خوراو بوو؛ بەڵام مەیل و خۆشەویستی بۆ ئاغا و عەشیرەتەكەی هەبو. لەبەر ئەوەی لەدەرەوی عشیرەتەکەی پارێزراو نەدەبوو. ژیانی خەڵكی ڕەش و ڕوت لە "مەمرە و مەژی" زیاتر نەبو. لەو سەردەمەدا زۆرینەی كورد هۆگری بۆ گەل، خاك و نیشتمان نەبو.
دوای سەركەوتنی شۆڕشەكەی "عەبدولکەریم قاسم" بە پشتیوانی كەسانی ڕووناکبیر و پێشكەوتنخواز، هەلێکی زێڕین بۆ کورد و گەلانی ئێراق هاتە پێش(١٩٥٨). خەڵكی عیراق و كوردستان لە هەمو شارو شارۆچكەكان ڕژانە سەر شەقامەكان بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد:
هێزەكەمان ماركسیە
دژی ئیقتاع و ڕەجعیە
هێزەكەمان هێزی گەلە
هی كرێكارو ڕەنجبەرە
فەلاح زەوی خۆیەتی
ئاغا باوكە ڕۆیەتی
لە هەڵەبجە پارتی لەوسەردەمەدا پشتیوانی ئاغەوات و دەربەگ بوون دژ بە ئیسلاحی زراعی بۆ ئەمەش خەڵکیان بەناوی کافرییەوە لەدژی شوعییەکان هانداوە. ئەوکات لەهەڵەبجە خۆپیشاندان کراوە و دروشمەکان ئەمانە بوون:
فەلاح عەرزی خۆیەسی
دەرەبەگ باوکە ڕۆیەسی
فەلاح عەرزی کێڵاگە
دەرەبەگ قوڕی پێواگە.
بەشێک لە بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلا ڕەسوڵی پێشنەماز سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ی باشوری کوردستان:
« بەدوای هاتنە سەرکاری زەعیم عەبدولکەریم قاسم دا و گەرانەوەی بارزانی نەمڕ، دوای نێزیک بە دوازدە ساڵ؛ و پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول؛ بە هۆی دەسەڵات وپشتیوانی حیزبی شیوعی عیراقی لە وەرزێرەکان، تاقمی ئاغاکان زۆریان تین بۆ هاتبوو. کار گەیشتبۆ ئەوەی کە موڵکەکانیان بە گوڕیسی لە نێوو وەرزێڕەکان دابەش کەن. بە تایبەتی لە دەڤەری پشدەر، ڕانییە، قەزای دووکان و بیتوێن دا. چەند کەس لە میراودەلیەکان، شێخ حوسێنی بۆسکێن، کاک هەباسی مامەند ئاغای سەرکەپکان و مام کوێخا سمایلی تەلان، بڕیار دەدەن بچنە بەغدا بۆ ڵای عەبدولکەریم قاسم؛ بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیێک بدۆزنەوە. کاتێ دەچنە بەغدا، چەند جار داوای دیتنی عەبدولکەریم قاسم دەکەن؛ ڕێگایان نادا. پاشان هەباس ئاغا کە دۆستایەتی لەمێژینەی لەگەڵ بارزانی دەبێ، پێشنیار دەکا سەردانی بارزانی بکەن. کاتێ بارزانی ڕێگایان دەدا بە هەموویان داوا لە بارزانی دەکەن چیتر ئاوا دانەنیشێ و بۆ هەقی کورد! وەشاخ کەوێ»
مام جەلال تاڵەبانی لە کتێبی دیداری تەمەن، سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ دەڵێ:
«...ماوەیێک پێش هەڵگیرسانی شۆڕش،عەشایری کورد لە زۆر شوێنی کوردستاندا، بە هاندانی مەلا مستەفا هەڵسابون. لە ناوچەی سلێمانی عەشایەری جاف، لە ناوچەی سورداش، بازیان، هەمەوەند، حاجی برایمی چەرمەگا، حاجی قادری سمایل عوزێری، شێخ تەیفوری سەرگەڵو، کوێخا سمایلی تەلان، شێخ مەحمودی کارێزە، لە ناوچەی شارباژێڕ و خۆشناوەتی و شاخی سەفین کۆمەڵێک عەشایەریتر هەڵسابون. ئەوەی ڕاست بێت، ئەو ئاغایانە لە دژی ئیسلاحی زەراعی دروست بون. پارتی لە گەڵ ئیسلاحی زەراعی بو، بەڵام مەلا مستەفا دژی ئیسلاحی زەراعی بو. مەلا مستەفا پشتیوانی ئەو ئاغایانەی ئەکرد، دژ بە یاسای ئیسلاحی زەراعی و بە کارێکی خراپ و بە خیلافی شەرعی ئەدایە قەڵەم.»[22]
دوکتور قاسملو و عەبدوڵا جەسەن زادە لە کتێبی "خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد": «ساڵی ١٩٦١ هیندێک لە دەرەبەگەکانی کورستانی عێراق کە لە بەرنامەی ئیسڵاحی ئەرزی ڕیژێمی (عبدالکریم قاسم) ناڕازی بوون دەستیان دایە چەک و چوونە شاخی، پاش ماوەیەک پارتی دیمورکاتی کوردستان سەرۆکایەتی بزووتنەوە چەکداریەی گرتە دەستی خۆی درووشمی نەتەوایەتی خودموختاری بۆ کوردستان هەڵگرت»[23]
مەلا مستەفا بارزانی کە باکگراوندی (پاشخان) شێخایەتی، سەرۆک خێڵیەتی و ئاغایەتی هەبوو، لە لایەن ساواکی شای ئێران و ئیسرائیل کرا بە ڕێبەری ئاغا و مڵکدارەکانی ناڕازی لە ئیسڵاحی زیراعی و چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم[24] (١٩٧٥- ١٩٦١)
شای ئێران، ئیسڕائیل، ئینگلیس و ئامریکا لە ڕێگای دوو پێلان توانیان دەوڵەتی عەبدولکەریم قاسم بڕوخێنن
١- لە کوردستان مەلامستەفایان کردە ڕێبەری ئاغاواتی ناڕازی لە ئیسلاحی زەراعی(دابەشکاری زەوی بە سەر جوتیاران) و لە ژێر ناوی کوردایەتی، بەم شێوازەی خوارەوە شۆڕشی کۆنەپەرەستانەی ئەیلولیان هەڵگیرساند.
عیسا پژمان میعمار و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١
شۆڕشی ١٤ی تەموزی١٩٥٨لە عێراق سەری گرت و سیستمی پاشای ڕوخا و کۆماری جێگەی گرتەوە. بەڕەزامەندی عبدولکەریم قاسم ڕێکاری گەڕانەوەی مەلامستەفا لە سۆڤیەتەوە بۆ عێراق دەستپێکرد. دوای گەشتنەوەی بە عێراق لە شاری بەغداد نیشتەجێ بوو.
لەم کاتەدا دەبێت دەسەڵاتی ئێرانی بۆ تێکدانی ئارامییەکەی عێراق دەکەونەکار.
عیسا پژمان، کوردێکی خەڵکی سنەیە و لە دەزگای(سازمانی ئاسایشی پاشایەتی ئێران ـ ساواک)وەک ئەفسەر دەستبەکار دەبێت. ئەو بە هۆی لێهاتوویەکەیەوە لەلایەن ساواک و خودی محمد ڕەزا شای ئێرانەوە ڕادەسپێردرێت بۆ نزیکبوونەوە لە کوردانی باشووری کوردستان و هاندانیان دژی عبدولکەریم قاسم و تێکدانی ئارامی عێراق.
عیسا پژمان پێشنیازی خۆی بۆ پەسەندکردنی بیرۆکەکەی دەنووسێت: "بە زووترین کات و بەر لەوەی هەل و دەرەتان لە دەست بچێت، لەگەڵ ڕابەران و گەورە پیاوانی کوردی حیزبی عێراقی وتوێژ دەست پێبکرێت، ئەوانە دنە بدرێن لە بەغدا بڕۆنە دەرێ و بچنە مەڵبەندەکانی باکوور و لە ناوچەیەکی شیاودا دەست بکەن بە کۆکردنەوەی لایەنگرانی خۆیان."
سەرەتا ڕاپۆرتی خۆی بەناوی (گەڵاڵەی پیرۆز)ئامادە دەکات و بە محمد ڕەزاشای دەدات هەتا واژۆی پەسەندی خۆی لەسەربکات.
پژمان بە محمد ڕەزا شا ڕادەگەیەنێت: "ئەگەر ڕێبەرانی پارتی دیموکرات پێشنیازی ئێمە وەربگرن بە سودی ئێمە و دەتوانین زۆریان کەڵک لێوەرگرین. لەسەرەتاوە هەندێکیان کۆمەک دەکەین، ئەگەر باش جوڵانەوە یارمەتییان دەدەین، دەنا لێیان دەبڕین. تازە ئەگەر چەند دانە تفەنگی بڕنەو، کە هەزاران لەوانە لە عەمبارەکانماندا بێ کەڵک کەوتوون، یان چەند ملیۆن فیشەک و کەمێکیش پارە، ئەوەندە بۆ ئێمە گرنگ نیە لەو بابەتەوە یارمەتیان بدەین، ئەمە تاقیکردنەوەیەکە تا بزانین چەندەیان کەڵک لێوەردەگرین."
دوای گفتوگۆی شا و پژمان لەسەر پرۆژەکە و کارکردن لەسەری، عیسا پژمان ڕێگای باشووری کوردستان دەگرێتەبەر.
ئەو سەرتا بۆ سەرگرتنی کارەکەی بەڕێگەی قاچاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێتە شاری کەرکوک و لەوێ چاوی بە عومەر دەبابە دەکەوێت و ڕاسپارەی خۆی بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و سیاسی پارتی و خودی مەلامستەفاش دەنێرێت و چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەوان دەکات، عومەر دەبابە بۆ بەغدا و عیسا پژمانیش بۆ تاران دەگەڕێتەوە.
ئامانجەکەی پژمان هاتەدی و سەرانی کوردی لەبەغدا بە پێشنیازەکەی ڕازی دەبن، وەک پژمان دەنووسێت: "دوای چەند ڕۆژ ئاگاداربووم، کە مەلامستەفا بەبیانووی جەژنی قوربانەوە چووەتە مەڵبەندی بارزان و هەروەها بەرپرسانی دیکەش بەبیانووی جۆراوجۆر گەڕابوونەوە بۆ باکوور، یان لە بەغدا خۆیان حەشاردابوو."
سەرەتای هاوکارییەکانی ساواک بۆ جوڵانەوە کوردییەکە، دەنووسێت: "بە ناردنی چەک و پارە دەستی پێکرد، لەگەڵ دابینکردنی دەرمان و پزیشک بۆ چارەسەرکردنی برینداران و نەخۆشەکانی ناو پێشمەرگە. دواتریش دەزگایەکی گەورەی بێسیم بۆ پەیوەندی نێوان سەرانی پارتی و تاران دامەزرا و کەوتەکار. ئەم بێسیمە لەگەڵ بەرپرس و یاریدەدەری و لەگەڵ کەلوپەلی پێویست ئامادەکرا و بەڕێکرا بۆ ناوچەکەیان. بۆ دڵنیایی محمد ڕەزاشا و گەرەنتی هاوکارییەکانیان بۆ دەسەڵاتی ئێرانی لەبەرامبەر هاوکارییەکانی ئەمان بۆ شۆڕشەکەیان، عیسا پژمان دەچێتە دیداری مەلامستەفا لە بەرزاییەکانی شیرین، کە جێگای مانەوەی بووە و نووسیویەتی: "لە مەلامستەفام ویست بۆ دڵنیایی شا و بەرپرسانی سەرەوەی ئێران پشتی قورئانم بۆ مۆربکات و سوێندی وەفاداریم سەبارەت بە شا و دەوڵەتی ئێران بۆ بخوات. مەلامستەفا وتی: من مەردم، بەڵێنێ کە داومە سەد قات پتر لە بەڵگە و سەنەد جێگایی دڵنیاییە، هەرچەند ئەگەر پێتوایە باشە ئەوەش دەکەم. منیش بێ یەک و دوو قورئانێکم پێ بوو لە کیفەکەم دەرمهێنا و شتێکم لەم بوارەدا نووسی کە باسم کرد، پێمدا هەتا واژۆی بکات. لە گەڕانەوەمدا بۆ تاران ناردم بۆ شا"[25]
٢- دەسگا جاسوسیەکانی ئامریکا، ئیسڕائیل و ئینگلیس لە بەغدا یارمەتی دارایی و ئیسخباراتی قەومی و بەعسیەکانیان دا بۆ کودتا. کودتاچیەکان توانیان لە هەلی مەشغوڵ بونی قاسم بە شەڕی کوردستان کەڵک وەرگرن و باشترین و خەڵکیترین حکومەتی ئێراقیان لە ناو برد.(١٩٦٣)
شەرمەساری مێژوو
لە شۆڕشی ناسراو بە ئەیلول زۆرینەی کوردەکانی باشور بوونە بەشێک لە ئیستڕاتژی ساواک، سی ئای ئەی و مۆسادی ئیسرائیل لە دژی دەسکەوتەکانی نەتەوی کورد و گەلانی دیکەی ئێراق. بەم شێوەیە ڕێبەرانی کوردی باشور بوونە شەرمەزاری مێژوو.
کوردی باشوور دوای شکستی دژە شۆڕشی ئەیلول توشی ئاوارەیی و کارەساتگەلێکی زۆر بوون. بەڵام مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی ژیانێکی شاهانەیان بۆ خۆیان فەراهەم کرد.[26] بەم شێوازە ناسیۆناڵیسمی کوردی بە زۆڵی لە دایک بوو و سیستەمی "کوردایەتی دیوەخان" لە جێگای "ناسیۆناڵیسم و نیشتمانپەروەری" دەرخواردی گەلی کورد درا.
چۆن مەلا مستەفا کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە؟
تا ساڵی 1960 کوردی باشوور و کوردی ڕۆژههڵاتی کوردستان له بواری شارستانیەت، بیر و کەلتور دا جیاوزایەکیان نەبوو. بەڵام ئێستا کوردی ڕۆژهەڵات سەد ساڵ لە کوردی باشور پێشکەوتووترن. مەلا مستەفا لە ماوەی ١٤ ساڵ(١٩٧٥-١٩٦١) کۆمەڵگای باشوری کوردستانی سەد ساڵ گەڕاندەوە دوایە. بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی دابەزینی ئاستی وشیاری کۆمەڵگای باشور دوو نمونە دەخەینە ڕوو:
١- ڕەدوکەوتن و ژنهەڵگرتن
ڕەدوکەوتن و ژنهەڵگرتن ڕەسمێک بو کە لە کۆمەڵگای کوردەواری وەک دەرگایەکی بچوکی ناڕەسمی کچ و کوڕانی ئازاد دەکرد بۆ هەڵبژارتنی هاوسەر. مەلا مستەفا ئەم دەرگایەشی بەست و بە پێی قانون کەسانێک ئەم یاسایەیان پێشێل کردبایە، مەحکوم بە ئیعدام دەکران.
هەرچەند حکومەتی مەلا مستەفا ساڵی ١٩٧٥ ڕووخا، بەڵام ئەم یاسایانە لە زەینی کۆمەڵگا دا ڕیشەی داکوتا و بوو بە کەلتور. دوای مەلا مستەفا، خەڵکی باشور خۆیان (باب- برا- ئامۆزا، مێرد و ...) بە کوشتنی کچ، خوشک و ژنەکانیان ئەم کەلتورەیان زیندوو ڕاگرت.
لە ١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ٢٠٢٤ زیاتر لە بیست هەزار کچ و ژن بە دەستی کەس و کاریان کوژراون و یازدە هەزار ژنیش خۆیان سوتاندوە.[27]
بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێچەوانەی باشور لە ٢٠١١ تا ٢٠٢٤ تەنیا 3 ژن بە هۆكاری كێشەی خێزانیەوە كوژراون. دوو بكوژیان هەڵهاتوونەتە هەولێر و لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە پارێزراون و سێهەم بكوژیش لە زینداندایە و سزای هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە.[28]
٢- شایی ڕەشبەڵەکی کوردی
مەلا مستەفا داب و نەریتی ڕەشبەڵەکی(شایی) کوردی حەرام و قاچاغ کرد. ئەم ڕەسمە لە دەورەی دایک¬سالاری بۆ کورد مابۆوە. لە شایی کوردی دا ژن هەڵدەبژێری کە لە دەستی چ کەسێک هەڵپەڕێ. ئەم جۆرە کەلتورانە بەشێک لە مافە زەوتکراوەکانی ژنانی بۆ ژنی دەگەڕاندەوە. مەلاکان لە ماوەی ١٣٠٠ ساڵ دا نەیانتوانیبوو ڕەشبەڵەک لە کەلتوری کورد بسڕنەوە. بەڵام مەلا مستەفا بە ناوی کوردایەتی لەم کارە دا سەرکەوتوو بوو.
مەلا مستەفا بارزانی و دەسەڵات
مەلا مستەفا بۆ گەییشتن بە دەسەڵات هەموو کارێکی بۆ خۆی حەڵاڵ کردبوو. ئەم ڕەوشتە تا ئێستا لە ناو کور و نەوە و نەتیجەکانی دا پەیڕەو کراوە و دەکرێ. لێرە بەشێکی بچوک لەم ڕەوشتە و ئاکامەکانی دەخەینە بەر چاوی خوێنەران.
مەلا مستەفا و کێشەی جێنشینی شێخ عهبدولسهلامی بارزانی
"شێخ محهمهدی بارزان" باوكی "مەلا مستهفا بارزانی" خاوهنی سێ ژن بووه، له ژنی یهكهم عهبدولسهلامی دووهم، له ژنی دووهم (شێخ ئهحمهد، شێخ بابۆ و محهمهد سهدیق) له ژنی سێیهم (مستهفا بارزانی) كه له دایكهوه تاقانه بوو و هیچ خوشك و برایهكی نهبوە. بۆیه زۆر خۆی له براكانی جیا دهكردهوه. تهنیا محهمهد سهدیقی برای زۆر گوێڕایهلی مستهفا بوو. مستهفا بارزانی ههر له تهمهنی گهنجێتی دا كهسێكی زۆر خۆپهرست و شهرور بوە و كۆمهڵێك كهسی هاوتای خۆی بهدهوری خۆی كۆكردبۆوە..
دوای لە سێدارهدانی شێخ عهبدولسهلام لهلایهن دهولهتی عوسمانی له موسڵ، بهپێی وهسیهتی شێخ، دهبوایه سهروهری شێخایهتی تهریقهت بكهوتیایه ئهستۆی شێخ ئهحمهد. شاهد و موفتی ئهم وهسیهتنامهیهش یهكێك له كهسوكارهكانی بنهماڵهی مستهفا بارزانی بە ناوی "مهلا عهبدولرهحمانی مەلا مەحمود" بوو، كه ڕایگهیاندبوو بهپێی وهسیهتی شێخ عهبدولسهلام دهبێت شێخ ئهحمهد ببێته شێخی تهریقهت. بهڵام ئهم لێدوانهی مهلا عهبدلرهحمان پێچهوانهی خواستی مستهفا بارزانی بوو و پێی وتبوو كه دهبێت ناوی من بهێنیت بۆ جێنشینی شێخ عهبدولسهلام. بۆیه ههڕهشهی له مهلا عهبدولرهحمان كردبوو كه دهبێت له مزگهوت پشتگیری خۆی بۆ ئهو ڕابگهینێت نهك شێخ ئهحمهد.
مهلا عهبدلرهحمان له كۆتاییدا له ڕۆژی 09\01\1927 له مزگهوتی دهڤهری بارزان له وتارێكدا ئاماژه به وهسیهتهكه دهدات و ڕادهگهینێت كه مستهفا گهنجێكی جاهیل و ناپوخته و سهر وشكه كه بهكهڵكی سهركردایهتی تهریقهت و پێشهنگایهتی بۆ بارزانیهكان نایهت. لە ئاکام دا شێخ ئهحمهد دهبێته به شێخی بارزان.
ههر لهو ڕۆژه كاتێك "مهلا عهبدولرهحمان" له مزگهوت دێته دهرهوه لهلایهن مستهفا بارزانی كه تهمهنی ئهوكات 24 ساڵ بوە و لهگهڵ محهمهد سهدیقی برای له بهردهم مزگهوتهكه "مهلا عهبدولرهحمان" لهپشتهوه دهكاته ئامانج و دهیكوژێت. بەم جۆرە مەلا مستهفا بارزانی یهكهم تیرۆری لە ژیانی سیاسی خۆی دا تۆمار کرد.
دواێش رادهگهینێت كه هیچ كهس مافی نیه جهنازهی مهلا عهبدولرهحمان بنێژێت و دهبێت جهنازهی له ناوچهكهدا ببێته به پهند..
دواێ ماوهیهك (ههندێك سهرچاوه دهڵێن دوای 2 ڕۆژ) كه هیچ كهسێك جهسارهتی ئهوه ناكات جهنازهی مهلا عهبدولرهحمان لهعهرز ههلگریت، سێ كهسی خهڵكی گوندی "ههسنهك" سهر به دهڤهری بارزان وهكۆ نهریتێكی مرۆڤایهتی دهچن و جهنازهی مهلا عهبدولرهحمان بهخاك دهسپێرن.
بهڵام له ههمان ڕۆژ ئهو سێ كهسهش لهلایهن مستهفا بارزانی سزادهدرێن و دهكوژرین. له ترسی كهوتنی بهر غهزهب و كینهی مستهفا بارزانی جهنازهی ئهو سێ كهسهش چهند رۆژ له عهرز دهمێنێتهوه.
دایكی یهكێك لهو سێ كهسه دوای كوژرانی كورهكهی شێت دهبێت و بهرهو چۆل و چیاكاكان ههوار دهكات و تا كۆتایی تهمهن عهقلی خۆی لهدهست دهدات.
تهواوی 7 عهشیرهتی بارزان بهپێی وهسیهتی "مەلا عهبدولرهحمان" شێخ ئهحمهد وهكۆ شێخی خۆیان قبول دهكهن و چیتر هیچ له دهستی مستهفا بارزانی نایهت. بهڵام لە ژێرەوە ئهم شهڕه ههر درێژهی دهبیت. "مەلا مستهفا" دوای مردنی "شێخ ئهحمهد" ههموو لایهنگرانی شێخ ئهحمهد تهسفیه دهكات و بهدهستی خۆی یان رژێمی بهعس ههمویان لهناو دهبات (نمونه بنهماڵهی حهمهدئاغای مێرگهسۆری و شێخ عوسمانی باوكی شێخ ئهدههم بارزانی)
بۆ زانیاری زیاتر ههر بههۆی ئهم ههڵوێستهی خهڵكی گوندی ههسنهكان تا ئێستا ئهو گونده هیچ خزمهتگوزاری و ئاوهدانی بۆی نهكراوه و تهنانهت ڕێگهش بۆ نهبراوه. [29]
هێنانە دەروەی تەرمی مەلا مستەفا و تاوانبار کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
ساڵی١٩٨١ مەسعود و ئیدریس بارزانی جەنازەی باوکی خۆیان لە گۆڕ هێنایە دەر و تاوانەکەیان خستە ملی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. بەم بیانویە کەوتنە پێش پاسداری ئێرانی و شەڕی پاکسازی ڕۆژهەڵاتیان کرد.[30] هۆکاری ئەم کارە قیزەونە چی بو؟
بنەماڵەی بارزانی ببون بە چاشی کۆماری ئیسلامی ئێران و مانگانە دە ملوێن تمەنیان وەردەگرت. بەڵام پێشمەرگەکانیان شەڕیان بۆ نەدەکردن.
کاتێک سیناریۆی دەرهێنانەوەی تەرمی بارزانی و تۆمەتبار کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەنجام درا، چەکدارەکانی قیادە موەقەت باوەڕیان کرد و بە دڵ و گیان کەوتنە شەڕی ڕۆژهەڵاتیەکان. بە جۆرێک کە لە یەک ڕۆژ دا لە دۆڵی بایزاوای شنۆیە ٢٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕات و ١١ی کۆمەڵەیان کوشت.
لە درێژەی هێرشەکانیان دا توانیان بە هاوکاری هێزە کانی دەوڵەتی ئێران شارەکانی شنۆ، خانێ و ناوچە کوردنشینەکانی ورمێ لە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات پاکسازی بکەن. بۆ ئاشنایی زیاتر لەم سیناریۆیە بڕوانە دەقی نوسراوەکەی دوکتور قاسملو لە کتێبی "خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد"[31]
مەسعود دوای چل ساڵ لە جڵدی چواری بیرەوەریەکانی دا بۆ پاکانەی خۆی، دوکتور قاسملوی بە جاسوس و بەکرێگیراوی بەعسی ئێراق تۆمەتبار کرد.[32]
مەسعود بارزانی بۆ سەلماندنی تۆمەتەکانی خۆی سی و چوار ساڵ دوای مەرگی دوکتور قاسملو لە سیناریۆیەکی هەلپەرەستانە دا مەلا حەسەن ڕەستگار دەکێشێتە سەر شاشەی تەلێویزیۆنی ڕووداو و وێنەی قاسملو-سەدامی پێ بڵاو دەکاتەوە.[33]
ڕێڕەوانی دوکتور قاسملو کە لە سەرگوێلکی دیوەخانی بارزانی دەلەوەڕان، چاو و گوێی خۆیان بەست و هیچ هەڵوێستێکیان نەنواند.[34] هۆکاری تەسلیمی و بێهەڵوێستی دێموکڕاتەکانی ڕۆژهەڵات بەرانبەر دێموکڕاتەکانی باشور، ئەوەیە کە حیزبە ناسیۆناڵیستەکانی گشت پارچەکانی کوردستان یەک ماهیەت، یەک ئامانج و یەک ڕێبازیان هەیە. (ئاغایەتی و چەوساندنەوەی کوردەکانی ناوچەی خۆیان) ئەم قەزیەیە وەبیرهێنەرەوەی بەسەرهاتی شێخ، دەروێش و ژنەکەیەتی
"دەروێشێک زۆر هۆگری شێخەکەی بوو. ڕۆژێک دەروێش دەچێتەوە ماڵەکەی خۆی، دەبینێ شێخ سواری ژنەکەی بوە .شێخ دەترسێ و ڕاست دەبێتەوە. دەروێش دەڵێ: لەعنەت لە شەیتانی کوێر. یا حەزرەتی شێخ، ئەزانم ئەتەویست ڕادەی ئیمانم تاقی کەیەوە. بەڵام، لەو ڕۆژەوە کە بومە موریدت، بۆ چاو تروکانیکیش شکم لە گەورەیی و پاکی مورادی خۆم نەکردۆتەوە و نایکەم."
ئەوە داستانی موریدانی ڕۆژهەڵاتی شێخی بارزانە، کە دوای بڵاو بونەوەی کتێبەکەی شێخ مەسعود، وتیان لەعنەت لە شەیتانی کوێر. شێخ هەرچی لە دژی ڕێبەرانی کۆچکردومان فەرمویەتی، بۆ تاقی کردنەوە ئیمانی ئێمە بوە. بۆ چاو تروکانیکیش لە گەورەیی و پاکی مورادی خۆمان شک ناکەین.
ئەم بابەتە تازە نیە و ئاخرینیش نامێنێتەوە. هەر وەکی دیتمان کە کوشتن و تیرۆری کاک سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی یەکەمین و ئاخرین غەدری بارزانی نەمایەوە و هەموو جارێکیش بەیعەت و سەرسپاردنی موریدانی ڕۆژهەڵاتیش بۆ شێخەکەی بارزان تازە دەکرایەوە و دەکرێتەوە...
لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
لۆمپەنیزم، وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لە زۆر کۆمەڵگەدا وەک ئامرازێک بۆ پێشبردنی بەرژەوەندیی گرووپە ستەمکارەکان یان پاراستنی دەسەڵاتی سوننەتی بەکارهاتووە.
"لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" ئاماژەیەکە بە ڕەوتێکی کۆمەڵایەتی، فکری و سیاسی کە بە بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە، گۆڕینی مێژوو و چەواشەکاری هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووریی حیزبە سوننەتیەکانی کوردستان بپارێزن.
ئەم لۆمپەنیزمە باسکی مەیدانی حیزبەکانی هەڵگری شوناسی ناسیۆناڵیستی سوننەتی پاشەڕۆی عەشیرەتی بارزانیە. بەرچاوترینی ئەم حیزبانە بریتین لە پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق (PDK) حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران (PDKI) و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ENKS)
هەمیشە لە ناو ئەم حیزبانە دا کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز هەبوون و ئێستاش هەن. بەڵام مەیدانی سیاسەتی حیزبی زۆرتر لە دەست کەسانی هەلپەرەست و لۆمپەن دا بوە.
لۆمپەنەکانی داردەستی ئەم ڕەوتە، بە هۆی ماهیەت و بەرژوەندی کەسی چینایەتیان دوشمنی کۆمەڵگای دادپەروەر، یەکسان، دێموکڕاتیک و ئازادن وناتوانن پابەندی ئامانجە نەتەوەییەکان بن. بە پێچەوانە ئامرازن بۆ دروستبوونی ناکۆکیی ناوخۆیی و تێکدانی یەکگرتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان.
تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" لە بوارەکانی پێگەی چینایەتی، خەتی فکری سیاسی، پاشخانی کولتووری، ڕێباز و تاکتیک، دەروونناسی و کۆمەڵناسی:
A .پێگەی چینایەتی: لۆمپەنبورژوازی و نوێفئوداڵیسم
بەهۆی دابەشبوونی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت دا و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی ڕابردوو، چینی بورژوازیی بەرهەمهێنەری ناوخۆ، کە بناغەی ناسیۆنالیزمێکی مۆدێرنە، بە شێوەیەکی گونجاو گەشەی نەکردووە.
ئەم بار و دۆخە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی چینێکی بێبەرهەم، کۆنەپارێز و ستەمکار کە لە جیهان دا ناسراوە بە نوێفێئۆداڵ و لۆمپەنبورژوا.
حیزبە سوننەتییە کوردییەکان، کە خۆیان بە ناسیۆنالیست دەناسێنن، لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی ئەم چینە و پاشماوەکانی ئاغاوات، دەرەبەگ، شێخ و سەرۆرک عەشیرەکان دەکەن.
لۆمپەنەکان کەسانێکن تامەزرۆی داهاتێ کەمزەحمەت و پڕسوودن. ئەمانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارێزەری بەرژەوەندی چینە سەردەستەکانن و لە ناو حیزبە سوننەتییەکاندا وەک داردەست و تەبلیغاتچی جێ دەگرن.
. B خەتی فکری سیاسی: راستگەرا، پاشڤەڕۆ و كۆنەپارێز
لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە بنەڕەتدا لە چوارچێوەی جیهانبینیی سیاسیی ڕاستگەرا و سوننەتیدا جێ دەگرێت.
دژایەتی سەرەکیان لەگەڵ تەوەرە چەپەکان و نوێخوازەکان هەیە. ئەم دژایەتییە لە ترسی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان سەرچاوە دەگرێت کە دەتوانن پێکهاتەکانی دەسەڵاتی سوننەتی لاواز بکەن.
. C پاشخانی کولتووری: گرێدراوی ناسیۆنالیزم بە سوننیگەری
لە زاویەی کەلتووری و مەزهەبییەوە، "ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ "سوننیگەری" گرێ دراوە.
لە دوای شەڕی جیهانی دووەم، حیزبە سوننەتیە کوردییەکان لە ناوچەکانی موکریان، بابان و بارزان، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەیان سوننی مەزهەب بوون، سەرهەڵدەدەن. ئەم حیزبانە، تەنانەت ئەگەر بە ڕواڵەت سێکۆلاریش بووبن، لە ژێر کارتێکەری خەستی سوننیگەری دابون. ئەم تایبەتمەندیە "ناسیۆناڵیسم" و "سونیگەری" لێک گرێ داوە.
تا ڕادەیەک دەستەواژەی "شیعە" بۆ تۆمەتبارکردنی گروپە نەیارەکانیان بە کار دێنن.
لە ڕاستی دا، زۆرینەی کوردەکانی ڕۆژهەڵات و بە گشتی نیوەی کوردی جیهان شیعە مەزهەبن. ئەمەش بۆتە هۆی قووڵتربوونی ناکۆکیی مەزهەبی و دوورکەوتنەوەی کوردە شیعە و عەلەویەکان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد.
. D ڕێبازی سەفسەتە و ڕاستیگۆڕی
لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە شیکردنەوەی زانستی و لۆژیکیدا کورتەباڵا و کەمتوانایە. بۆ جوبرانی ئەم لاوازیە پەنا بۆ ڕێبازی سەفسەتە دەبات. زۆرینەی بەرهەمەکانیان، لە وتارە سیاسی و نوسراوە میدیاییەکان تا فەزای مەجازی، پڕن لە سەفسەتەی وەک گشتیوێژی (کلیگویی)، داشکانگەری (تقلیلگرایی) دژوێژی (پاڕادۆکس) گشتاندنی ناڕەوا (تعمیم ناروا) و لە هەمویان زیاتر تاکتیکی "خەراپکردن و ڕەشکردنی لایەنی بەرانبەرە بەبێ نەقدکردنی دەقی وتار و نوسراوەکەی"
تاکتیکی "خەراپکردن و تۆمەتبارکردنی لایەنی بەرانبەر" ئامرازی سەرەکی ئەم ڕەوتەیە. بەم ڕێبازە دەرگای گفتوگۆی سیاسی ساغ و تەندروست دادەخەن و لە مەیدانی سەفسەتە دا ڕمبازدێن دەکەن.
لەم مەیدانە پڕۆفسۆرگەلی وەک "عەباس وەلی" و "کامڕان مەتین" لە بەرانبەر جنێوفرۆشێکی پلە چوار دا توشی شکست دەبن.
. E تاکتیکی شڵتاغ، زمانشڕی و چەواشەکاری
"لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" بێسەوادی و فەقری زانستی خۆی لە پشتی زمانشڕی، بوختان، و چەواشەکارییەوە دەشارێتەوە.
ئەم ڕەوتە جنێو، شڵتاغ و تۆمەتبارکردنی بێبنەما وەک ئامرازێک بۆ خەراپکردنی ناوبانگی کەسایەتی و گرووپە دژبەرەکان بەکار دێنێت. بە ڕووحی مەلا مستەفا سیاسەت دەکات.[35]
مەلا بە کوردە سۆرانیەکانی دەکوت "سۆرەی قوندەر"[36] جیابیرەکانی بە جاش ناوزەد دەکردن. لە حاڵێکدا بۆخۆی جاش و گوێ لە مستی ساواکی ئێران، میتی تورک و موسادی ئیسڕائیل بوو.
مەلامستەفا ۵۵ شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی ساواکی ئێران کردەوە و ڕێبەرەکانیشی (کاک سلێمانی موعینی، سەدیقی ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، خەلیل شەوباش، مەلا ڕەحیم وێردی، قادرشەریف و دڵشاد ڕەسوڵی) کوشتن و بە دەستوری میتی تورک ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کورستانی تورکیای (سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) تیرۆر و ئیعدام کردن.
نەوشیروان مستەفا دەڵێ: «مەلا مستەفا پیاوێکی جنێوفرۆش ودەم پیس بوو، وشەی"قوندەر"ی لە قسەکان دا بە زۆری بەکار ئەهێنا، لای وابوە لە ناو کوردا توهمەی دزی و داوێن پیسی کاریگەرترە لە توهمەی سیاسی.
کە باسی ناکۆکیەکانی خۆی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد و هاوڕێکانی لە ناو خەڵکدا تاوانباری دەکردن کە سواری ژنی خەلک دەبن، سواری پێشمەرگە دەبن و سواری یەکتر ئەبن".
هەندێ کەسی نزیک کە پێی دەلێن ئەم قسانە نەکا. مەلا مستەفا دەڵی" کورد لەوە تێناگا، کە بڵێم من ناکۆکی سیاسیم لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد هەیە. بەلام لەوە تێئەگا کە بڵێم دزیان کردوە و خەڵکیان گاوە و گانیان داوە... من دوژمنەکانی خۆم بەم ڕێگایە ئەشکێنم.[37]"
لۆمپەنیسمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی لە بێحەیایی دا هیچ سنورێک ناناسێت. تا ڕادەیێک کە قوڕبانی لە جیاتی جەللاد تاوانبار دەکا. دەبینین کەسانی وەک "حامیدی گەوهەری" کۆنە ساواکی، وەک فاحیشەی سیاسی لە جیاتی قاتڵ (مەلا مستەفا)، شەهیدانی دەستی پاراستن (کاک سلێمان موعینی و دوکتور شوان و هاوڕێکانیان) تاوانبار دەکات.[38]
بێشەرمانە دەورەی قیادە موەقەتەی مەسعود و ئیدریس و جاشایەتی و پاکسازی لە ڕۆژهەڵات و کوشتاری بە کۆمەڵی پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە لە ورمێ و شنۆ و خانێ بە کوردایەتی ڕەسەنی بارزانیەکان نیشان دەدەن.
بنەماڵەی بارزانی وەک مەرجەعی تەقلید و ڕێبەری ئەم ڕەوتە لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو دا هەزاران ڕووناکبیر و شۆڕشگێڕی وەک کاک سلێمان موعینی، دوکتور شڤان، بێریتان و "مامە ڕیشە"یان بۆ دەوڵەتانی ئێران، تورکیا و ئێراق کوشتوە. ئەم ڕێبازەیان تا ئێستاش درێژەی هەیە...
. F موخاتەبەکان: جەماوەری عەوام و ساویلکە
موخاتەبە سەرەکییەکانی "لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" جەماوەری عەوام و ساویلکەن کە توانای لێکدانەوەی زانستی و عەقڵی ڕەخنەگرانەیان نیە و بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریگەریی سەفسەتە و دروشمە پڕۆپاگەندەییەکان.
گوستاڤ لوبۆن، دەروونناسی فەرەنسی دەڵێ: «جەماوەر نە عەقڵی هەیە و نە بیریش دەکاتەوە. چوونکە یان بە یەکجاری بیروبۆچوونەکان پەسەند دەکات، یانیش بە یەکجاری ڕەتیان دەکاتەوە. ئەوەی بە گوێی دا دەچرپێنن، بە خێرایی مێشکی داگیردەکات و یەکسەر دەیانکاتە کردار و جوڵە»[39]
ئەم تایبەتمەندیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لۆمپەنەکان بتوانن بە بەکارهێنانی وتەی سادە و هەستبزوێن، کاریگەری زۆر لەسەر جەماوەر دروست بکەن.
کەسانی ساویلکە بە دەهۆڵ و زووڕنای شایەرانی دیوەخان دەکەونە چەقڵە سەما و درۆکانیان وەک حەقیقەتی مەتڵەق دەبینن و توانای دیتنی ئامانجە سیاسییەکانی پشت ئەم دروشمانەیان نیە.
. G نەبوونی رۆیای ئینسانی
لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی بە شێوەیەکی گشتی لە رۆیاکانی گەورەی ئینسانی، وەک دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی ژن و پیاو، ئازادی و دێموکڕاسی بەتاڵە.
ئامانجی سەرەکیان بەدەستهێنانی سوودی کەسی و بەرژوەندی حیزبەکەیانە. لە ئاکامی ئەم ڕێبازە دا، دەبینین لە باشوور پۆستە ئیداری و ئابوورییەکان بونەتە مڵکی لۆمپەنیزمی کوردایەتی، بە قیمەتی قوربانی کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئامانجە نەتەوەیەکان.
. H بەتاڵبوون لە هەست و سۆزی مرۆڤایەتی
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی "لۆمپەنیزمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی" نەبونی هەست و سۆزی مرۆڤایەتیە. بۆ نموونە، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی هەڵاتنی ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی بارزانی لە بەرانبەر هێرشی 3٠٠ چەکداری داعش، ٦٤٠٠ کچ و ژنی کوردی ئیزەدی کرانە کۆیلەی سێکسی چەتە بۆگەن و ڕیشچڵکنەکانی داعش و ئەردۆغان.
مرۆڤی کورد یان دەبێ زۆر بێشەڕەف بێ، یان بەهرەی هۆشی لە مەیمون سەرتر نەبێ کە پێی ئاسایی بێت ١٥٠٠٠ پێشمەرگەی بارزانی، بێ تەقاندنی یەک فیشەک، لە بەرانبەر ٣٠٠ چەتەی داعش شکست بخۆن؛ و بە سواری سەیارە بە خێرایی حەفتا کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵێن!
کارەساتی شەنگال کە بوو بە هۆی کوشتار و کۆیلەکردنی هەزاران ئێزیدی، ناخی هەر مرۆڤێکی راستەقینەی هێنایە جۆش. بەڵام لۆمپەنیسمی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، بەبێ هیچ ئاخ و ئۆفێک، ئەم تڕاژدیایەی وەک حیکمەتی مەسعود بارزانی ناساند. وتیان "مەسعود بارزانی" بۆیە ڕێگای بۆ ئەم ژینوسایدە کردۆتەوە، تا زلهێزانی جیهان تەداخول بکەن و دەوڵەتی کوردی دامەزرێنن!
I . بەرماوخۆری دەسەڵات
لۆمپەنیزم بە گشتی بەرماوخۆری دەسەڵاتە. دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و سەرهەڵدانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری لە باشووری کوردستان، لە چوار پارچەی کوردستان هەزاران کەس بە ناوی گۆرانی بێژ، شاعیر، ئەدیب، مێژوونوس، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و... وەک قالۆنچە بەرەو کۆمای تەرس چونە سەرگوێلکی دیوەخانی کوردایەتی.
https://www.youtube.com/watch?v=NDApxbq_UAo
https://youtu.be/1Be_JWsal_E?si=HjC1wChsw-OZId_z
سەرپەرشتیار و کرێکارانی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی
ئێستا "عەلی عەونی" سەرپەرشتیاری سەرەکی لۆمپەنیسمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتیە. دەیان کەسی وەک حامید گەوهەری، عەلی جەوانمەردی، عەبدولحەکیم بەشار و ئیبڕاهیم برۆ[40] لە ژێر ڕێنوێنیەکانی "عەلی عەونی" بۆ سپی کردنی بارزانی و پاشەڕۆیەکانی و ڕەشکردنی نەیارانی ئەم ڕەوتە خەریکی تەزویر، سەفسەتە، شڵتاغ و چەواشەکارین.
پێشنیارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە
لۆمپەنیزمی سیاسی ڕاستی سوننەتی کوردایەتی، وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کۆمەڵگە و سیاسەتی کوردستان هەبووە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە، ئەم پێشنیارانە پێشکەش دەکرێن:
١. بەهێزکردنی پەروەردە و ئاگاداریی گشتی:
بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداریی جەماوەر لە ڕێگەی بەهێزکردنی پەروەردە و میدیای بەرپرسیار، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی پڕۆپاگەندە، سەفسەتە و چەواشەکاری.
٢. پشتگیریکردن لە گفتوگۆی سیاسیی بەرفراوان:
دروستکردنی سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی سیاسیی ئازاد و بێلایەن. تا کەسانی کەمئاگا بتوانن لە نێوان خەبەر و پڕۆپاگەندە، لە نێوان مەنتق و سەفسەتە جیاوازیەکان ببینن.
٣. بەڵگەنامەکردنی مێژووی کوردستان:
نووسینەوەی مێژووی کوردستان بە تێڕوانینێکی بێلایەن و بە بەڵگە، بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕینی مێژوو و دابینکردنی بناغەیەک بۆ تێگەیشتنێکی دروست.
٤ .پەرەپێدانی سیستەمێکی سیاسیی بەرپرسیار، شەفاف و دادپەروەر:
لە سیستەمێکی وەها دا بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەونە پێش بەرژەوەندییە کەسی، حیزبی و بنەماڵەییەکان. لە ئاکام دا بەستێنی بەرماوخۆری تێک دەچێت و بەرماوخۆرەکان وەک کرمی باتڵاقی وشک کراو لەناو دەچن.
پرسیارەکانی قوتابخانەی کوردایەتی
ئاغاکەت بێگانە بێ، یان کورد زمان؟
شەپی بێگانە خۆشترە یان شەپی کوردی؟
پدەر سەگ باشترە، یان سەگباب؟
"کۆت و شەڵوار پۆش" ماڵت بخوا، یان "ڕانک و چۆغە پۆش"؟
زیندانبانەکەت بێگانە بێ، یان کورد زمانی نۆکەری بێگانە؟
زاڵمی بێگانە باشترە یان زاڵمی کورد؟
دزی دەرەکی باشترە یان دزی خۆماڵی ؟
گورگی کەژ و کێو بتخوا، یان گورگی خۆماڵی؟
سەرت لە بن پۆتینی بێگانە دا بێ، یان کەڵاشی کوردی؟
https://youtu.be/oyPcDIUb2pI?si=qIDJBzH6x117haok
پەڕاوێز و سەرچاوەکان
[1] - قادر خۆرانی . ئەو فەرماندەیەی یەکیەتی نیشتمانی کە فەرمانی مەسعود بارزانی بۆ پاشەکشەی بێبەرگری لە شەنگال قەبوڵ نەکرد. لە پەیجی فەیسبوکی خۆی دا ·
هەرگیز خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە بەلام لە خیانەت بەزامتر ئەوەیە گەل خیانەتکاران سزا نەدات
ـــ جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان کەوتنی شنگال و کەوتنی کەرکوک وەک ئەو جیاوازیانەی خوارەوە .
١- لە پێش ( ٣ ئابی ٢٠١٤ ) هیچ ڕێکخراوێکی جیهانی یان وولاتێکی زلهێز یان عراقی فیدرال داوای لە حکومەتی هەرێم نەکردبوو پاشەکشێ بەکەن بەبێ شەڕ سنوری شنگال چۆل بکرێ وە خاک و گەلەکەی تەسلیم بە ( داعش بکرێ ) كەچی .
بەلام پێش ( ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ) هەموو جیهان بە هێزی هاوپەیمانان و عراقیشەوە داویان دەکرد حوکمەتی هەرێم بگەڕێتەوە ئەو شوێنانەی خۆی کە پێش شەڕی داعش لێی بوو وە ڕێز لەو ڕێککەوتنە بگیرێ کە لە مانگی ( ٧ ی ٢٠١٦ ) لە ( پیرمام ) بە ئامادە بونی بەڕێز ( مسعود بارزانی ) سەرۆکی ئەوسای هەرێمی کوردستان واژۆکرابو لە نێوان وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت ( کریم سنجاری ) و ( ئەلیسا سلۆتکین ) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .
٢- لە سەرەتای هاتنی ( داعش ) بۆ ناو عراق لە مانگی ( ٦ ) وە یەکێتی بەرنگاری تیرۆرستانی داعش بۆوە لە سنوری دەسەلاتی خۆی وە هێزی ناردە ناو کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان وە لێنەگەڕا یەک گوندی کوردستان بکەوێتە دەست داعش .
بەلام لەسنوری دەسەلاتی ( پارتی ) مێش میوانی نەبوو بەلکو پێیان وابوو ئەوە شەڕی عراق و داعشە لە نێوان عەرەبی ( شیعە و سونە ) وە شەڕی کورد نیە وە پێیان وابوو ( یەکێتی ) لە خۆڕا شەڕی ( داعش ) دەکا وە له ئێستادا سنوری ( هەرێم ) لەگەل ( عراق ) چەند کیلۆمەترێکی کەم بەسەر یەکەوەیە بەلام لەگەل دەولەتی تازەی ( داعش ) سەدان کیلۆمەتر دراوسێ و هاوبەشین ، وە هەموو بازگەکانی نێوان سنوری ( پارتی و داعش ) کراوەبون ئالوگۆڕی بازرگانی نەوت و گاز و بەنزین و ئازوقە و ... ھتد وە هاموشۆی خەلکیش زۆر بە ئاسایی تێدا دەکرا .
٣- لە ڕۆژی ( ٣ / ٨ / ٢٠١٤ ) بە بێ شەڕو بەرگری و قوربانی لەناکاو هێزەکانی ( پارتی ) کە زیاتر لە ( ٢٢٠٠٠ ) بیست و دوو ھەزار پێشمەرگە دەبوو بە فەرمانی سەروی خۆیان بەهەزاران کیلۆمەتر سنوری شنگالیان چۆلکرد و پاشەکشێیان کردو داعش هاتنە شوێنیان لە کاتێکدا هەموو کورد و جیهانیش دەیزانی تیرۆرستانی داعش بە هاتنیان بۆ ئەو سنورە چەندە دڕندەو مەترسیدارە بۆ سەر کوردانی ( باشورو ڕۆژئاوای کوردستان ) بە گشتی و گەلی کوردی ئاین ( ئێزیدی ) بەتایبەتی .
بەلام لە ڕۆژی ( ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ) دوای ئەوەی لە ئەنجامی بەرگری بە دەیان پێشمەرگە شەهیدو بریندار بون وە لە پێناو نەڕژانی خوێنی زیاتری پێشمەرگە و پەرۆشی بۆ کەرکوک و خەلکەکەی کە وەک ( عفرین ) ی لێنەکرێ یەکێتی پاشەکشێی بە ھێزەکانی کرد بەمەش گیانی هەزاران پێشمەرگەی یەکێتی لەمەرگ ڕزگاری بوو وە کەرکوک لە وێراناکاری پارێزرا .
٤- لە ( ٣ ئابی ٢٠١٤ ) فەرمانتان بە هێزەکانتان و بە ئێمەشدا پاشەکشێ بکەین شەنگال و سنوری شەنگال کە زیاتر لە ( ٥٠٠٠٠٠ ) نیو ملیۆن کەسی کوردی ئاین ( ئێزدی و موسلمان و مەسیحی و شیعە ) ی تێدابوو بەبێ شەڕ ڕادەستی ( داعش ) بکرێ وە ڕێگریتان لێکردین شەڕ بکەین بەلام ئێمە شەڕو بەرگریمان کردو قوربانیشماندا فەرمانی ئێوەی خاک و گەل فرشمان جێبەجێ نەکرد .
بەلام لە ( ١٦ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ ) کەس فەرمانی بە هێزەکانی ئێوەی ( پارتی ) نەدابوو پاشەکشێ بکەن وە کەس دستی نەگرتبون بەرگری بکەن سەرەڕای ئەوەی هەزاران پێشمەرگەتان لە ناوچەکە هەبوو بەرگریتان نەکرد .
٥- دوای هاتنی داعش بۆ سنوری شنگال بەهەزاران ژن و مندال و خەلکی سڤیل بەدەستی تیرۆرستانی داعش کوژران یان لە قەبری بەکۆمەل زیندە بەچالکران و لەناوبران یان ئاوارەی ناوخۆی هەرێم و هەندەران بون ئەوە جگە لەوەی بە هەزاران ژن و کچی گەلی کوردی ئێزیدی کەوتنە بەردەستی داعش و دەستدرێژیان کرا سەر وە تاکو ئێستاش بەهەزارانیان بێ سەروشوێنن .
بەلام لە ( کەرکوک ) لە دوای گەڕانەوەی حکومەتی فیدڕال نەکەس بەدەستی حوکمەت کوژراوە نەکەس زیندەبەچالکراوە نە ژن و کچی کورد ڕفێندراوەو دەستدرێژی کراوەتە سەرو بێ سەروشونکراوە .
٦- بەسەدان پێشمەرگە بونە قوربانی تا شنگال لە دەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگارکرا لەبەر ئەوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بوو نەک دەولەتێکی دانپێدانراو وەک ئێوە بانگێشەتان بۆ دەکرد .
بەلام تا ئێستا لەسەر کەرکوک هیچ پێشمەرگەیێک نەبۆتە قوربانی لەبەر ئەوەی کەرکوک لە ژێر کۆنتڕۆلی حکومەتی فیدڕالدایە کە حکومەتی هەرێمیش بە گوێرەی دەستور بەشێکەو بەشدارە لە حکومەتی فیدڕالی عراق .
٧- جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ڕێککەوتنی ژێراوژێری لایەنێک حزبی لەگەل تیرۆریستانی داعش وە ڕێککەوتنی ئاشکرا لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕالی عراقی بە گوێرەی دەستور .
بۆیێ ھەقە لێژنەیێکی بێلایەن یان نێودەولەتی پێکبهێنرێ لەسەر کەیسی ( شنگال ) بۆ لێکۆلینەوەو سزادانی لایەنی تاوانبارو کەمتەرخەم
لەبەر ئەوەی گەلی کورد بە گشتی وە خوشک و برا کوردە ئاین ( ئێزدی ) يەکان بە تایبەتی هەرگیز خیانەتی خاک و گەلفرۆشانیان بیر ناچێتەوە بەلام لە خیانەت بەزامتر ئەوەیە گەل خیانەتکاران سزا نەدات .
(17 اکتبر 2024 فەیسبوکی قادر خۆرانی) https://www.facebook.com/qadir.xorani
[2] - - در گزارش ۱۳ اوت ۲۰۱۴، سازمان ملل تأیید کرد که حدود ۴۰٬۰۰۰ تا ۵۰٬۰۰۰ ایزدی در کوه شنگال محاصره شدهاند و جانشان در خطر است. برخی منابع محلی و رسانهها اعداد بالاتری (تا ۱۵۰٬۰۰۰ نفر) را ذکر کردهاند، اما آمار رسمی سازمانهای بینالمللی عموماً بین ۵۰٬۰۰۰ تا ۷۰٬۰۰۰ نفر است. https://news.un.org/en/story/2014/08/474992
[3] - https://www.facebook.com/share/v/1HpfayhLjz/
[4] - قادر خۆرانی
5 اوت 2024 ·
بە بەلگەو بۆ مێژوو لە ڕۆژێکی وەک ئەوڕۆدا چی ڕویدا .
دوای ئەوی بۆ دوو ڕۆژ لە گوندی ( تەلکۆچەر ) ی سەر سنوری ڕۆژئاواو باشوری کوردستان لەگەل هەڤالان ماینەوە و شەڕی داعشمان کرد لە بەرواری ( ٥ / ٨ / ٢٠١٤ ) لە دیوی ( ڕۆژئاوا ) ی كوردستان گەڕامەوە بۆ باشور ، هەوالیان پێدام گوتیان بە مەبەستی گرتنەوەو ئازادكردنی ناحیەی ( ربيعه ) ھێزی پێشمەرگە جولەی پێكراوە و بەرەو گوندی ( محمودیە ) ڕۆیشتيه ، زۆرم پێ خۆش بوو .
كاك ( ڕەعد عومەر Raad Omar ) كە پەیامنێری كەنالی تەلەفزیۆنی ( كوردسات ) ی یەکێتی بوو پەیوەندی پێوە كردم گوتی لە سەیتەرەی سەر پردی ( پیشخابور ) ڕێگریم لێ دەكەن نایەلن دەرباز ببم بۆ ئەوەی ڕومالی چالاكی و بەرەو پێشچونی پێشمەرگە بكەم تكای لێكەردم بچم دەربازی بكەم .
چومە سەیتەری پردی ( پیشخابور ) بە ئاسایشەكانم گوت بۆ ڕێگاتان لە پەیامنێری ڕاگەیاندنی یەكێتی گرتوە ؟
گوتیان ڕێنمایمان بۆ ھاتوە جگە لە كەنالەکانی ڕاگەیاندنی ( پارتی ) ڕێگە بە كەنالی ڕاگەیاندنی ھیچ حزب و لایەنێكی تر نەدەین دەرباز ببن .
گوتم لەبەر چی مەگەر ( پارتی ) بە تەنھا شەڕی داعش دەكا ئەی ئەوەنیە ئێمەش پێشمەرگەی ( یەكێتی )ـن لەو سنورە بەشداری شەڕەکانین .
گوتیان ڕێنمایی سەروی خۆمانە ناتوانین ڕێگە بە ڕاگەیاندنی هیچ لایەنێک بدەین جگە لە ڕاگەیاندنکارەکانی ( پارتی ) .
گوتم ئەوە من لەگەل خۆم دەیبەم مەردبن ئێوە ڕێم لێ بگرن .
كاك ( ڕەعد عومەر ) م لەگەل خۆم سواری سەیارەكرد كەوتمەڕێ زانیان جدیمەو زۆر توڕەمە نەوێران ڕێگریم لێ بكەن یەكسەر بەڕێ كەوتم بەرەو بورجی مەحمودیە ، لە ڕێگابوین ئاسایش تەلەفۆنیان بۆ کاک ( ڕەعد عومەر ) کرد گوتیان لە گەڕانەوە کە بێرە دادەیەوە چارەت دەکەین ، گوتم کاک ( ڕەعد ) مەترسە من خۆم لەگەلت دەبم چۆن تۆم هێنا هەر ئەوهاش دەتگێڕمەوە .
كاتێك گەیشتینە گوندی ( وەلید ) و بەرەو گوندی ( بەھار ) دەڕۆیشتین لە ڕێگا دیمەنێكی زۆر سەیرم بینی دەتگوت ڕۆژی حەشرەو كۆچڕەوەكەی بەھاری سالی ( ١٩٩١ ) هەزارو نۆسەردو نەوەت و یەكەو بگرە زۆر خراپتریش بە دەیان ( ھەمەری ) ڕەنگ (سەوزی تۆخی ڕەشباو ) کە سەر بە لیوای ( تایبەتی دووی ) پارتی بون بە پانتایی جادەی بە خێراییەكی زۆر خێرا وەك ئەوەی ڕاونرابن بەروە ڕوی ئێمە دەھاتن و بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی پڕ چەك و پێشمەرگە بە دوایانەوە بوو .
ھەمەرەكان ئەوەندە بە خێرایی و تەنگەتاو ناوندی جادەیان گرتبو بەرەو ڕومان دەھاتن ئەگەر لە جادە لامان نەدابوایە قەراغ جادەو ناو خۆل خۆیان پێدا دەكێشاین و ھەلاھەلایان دەكردین و گومانی تێدانەبوو دەیانكوشتین ، ناچار لامانداو سەیارەکانمان ڕاگرت تا ھێزەكە بە تەواوی لێمان تێپەڕین كە ژمارەیان لە چەند ھەزارێك زیاتر دەبون ، زۆر ھاوارم كرد ڕامەكەن غیرەتتان هەبی بەلام دیار بوو ترس و تۆقین زال بو بەسەر ڕوخساریان ھیچ گرنگیان بە ھاوارو بانگەوازی من نەدا وەك ئەوی گوێشیان لێ نەبوبێ وابوو .
دوای ڕاكرنی ھێزەكە ھەر لە ڕۆخ جادەو لەو شوێنەی لێی وەستابوین چاوپێكەوتنێكم لە گەل كەنالی ( كوردسات ) كرد ئێستاش ڤیدیۆی چاوپێكەتنەكەم ماوە نامەوێ بچمە ناو ناوەرۆكی چاوپێكەوتنەكە با لەوە زیاتر درێژی نەکەمەوە .
دواتر تەلەفۆنم بۆ ھەڤال ( دەلیل ) كرد كە فەرماندەیەكی بالای ( یەكینەكانی پارستنی گەل Y-P-G ) ی سەر سنوری ( ڕۆژئاوا و باشور ) ى كوردستان بوو .
گوتم ھەڤال ( دەلیل ) ئێوە لە كوێن ؟
گوتی ئێمە لە بورجی ( محمودیە ) ین ئەی تۆ لە كوێی ؟
گوتم من لە نێوان گوندی ( بەھار و بورجی محمودیە ) م نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە پشت ئێوەم ئەوە دێمە لاتان .
كە چومە لای ھەڤالان لە بورجی ( مەحمودیە ) سەیرم كرد ھەردوو فەرماندەی یەپەگە ھەڤال ( دەلیل ) و ھەڤال ( سەلیم دێرك ) نزیكەی ( ٤٠ تا ٥٠ ) شەڕڤانیان لەگەل بوو لەوێ بون .
گوتم ھەڤال ( دەلیل ) ئەوە چ ڕوی داوە ئەو ھەموو ھێزەی پێشمەرگە بۆ وا بە تەنگەتاوی دەتگوت ( عزرائیل ) بە دوایانەوە بوو بۆ ڕایانكرد و پاشەكشێیان كرد ؟
ھەڤال ( دەلیل ) زۆر بە ھێمنی و بە زەردەخەنەیەكەوە گوتی خودێ ھیچ نەبوە تەنھا ئەوەیە ھێزێكی زۆری پێشمەرگە لێرە كۆمببون داعش ھەستی پێ كردن لە ( رەبیعە ) ھەمەرێكیان ھات بەرەو ئێرە بۆ چاودێری كردنی جموجۆلی پێشمەرگە كەچی فەرماندەكانی پێشمەرگە گوتیان ئەو ھەمەرە بۆمبڕێژ كرایە خۆی پێماندا دەتەقێنتەوە یەكسەر ھەر ھەمویان ڕایان كرد .
گوتم كوا ھەمەرەكە ؟
گوتی وەرە نیشانت بدەم ، كە سەیرم كەر لە دوری ( ١ تا ٢ ) كیلۆمەتر لەودیو گوندی ( مەحمودیە ) وەستاوە تەنها بۆ چاودێری .
ماوەیەک لەگەل هەڤالان بەیەکەوە ماینەوە دواتر دەنگی تەقینەوەو تەقەو تۆپ باران دەهات لە سەر سنوری ڕۆژئاوا لە ( تەلکۆچەر ) ، هەڤال ( دەلیل ) بە جیهازی بێسیم پەیوەندی پێیانەوە کرد گوتیان ( هەڤال دەلیل زوکەن وەرن هێرشەکی گرانی داعش لەسەر مەیە ) ، هەڤال ( دەلیل ) و هەڤال ( سەلیم دێرک )ـی ڕوخسەتیان لێم خواست گوتیان پێویستە هەر ئێستا بگەینە ( تەلکۆچەر ) هەڤالان هێرشەکی قورسیان لەسەرە ، منیش گوتم زۆر باشە هەڤال خواتان لەگەل و سەرکەوتنبی ٳن شاءالله .
تەلەفۆنم بۆ سەروی خۆم کرد زانیاریم پێدان گوتم بگەڕێنەوە ئێمە لە ( محمودیە ) ین لێرە وەزعەکان ئارامە هیچ شتێکی وانیە جێگەی مەترسیبی ، بەلام گوێیان پێ نەدام .
پێش هاتنی داعش ئەرکی فەوجەکەی ئێمە لەو سنورە بوو هەندێک ڕەبیەو سەنگەری بەهێزمان هەبوو لە نێوان گوندی ( بەهار و قاهیرە ) کە نزیکە ( ٢ ) کیلۆمەتر لە بورجی ( محمودیە ) دور بوو ، ئێمە ژمارەیەکی کەم مابوینەوە کشاینەوە بۆ ڕەبیەک کە لە نێوان گوندی ( بەهار و قاهیرە ) بوو .
دوبارە پەیوەندیم کرد بە سەروی خۆم داوامکرد بگەڕێنەوە لامان یان ئەوەتا هەندێک فیشەکی کلاشیکۆف و بیکەیسی و گولە ( RPG ) مان بۆ بنێرێن ، زۆر پێم سەیر بوو پێیان گوتم تۆ فەرماندەی پێشمەرگە نەمای تۆ ئێستا بوی بە فەرماندەی ( P-K-K و Y-P-G ) داوای فیشەک لە ( P-K-K و Y-P-G ) بکە با ئەوان بتاندەنێ ، گوتم کوا ئەوان فیشەکیان هەیە دواتر من لە ( باشورم ) خۆ لە ( ڕۆژئاوا ) نیم ، گوتیان کەیفی خۆتە پەیوەندیت بە ئێمەوە نەماوە .
ئێمە لە ڕوی ورەوە ورەمان زۆر بەرز بوو بەلام چونکێ ڕۆژانی پێشتر بە تایبەتی لە ڕۆژی ( ٣ / ٨ / ٢٠١٤ ) توشی شەڕ هاتبوین فیشەکمان پێ نەمابوو ، ناچار تەلەفۆنم بۆ کاک ( ڕۆژ ) کرد کە ئەوسا بەرپرس بوو لە دەزگای ( زانیاری ) یەکێتی پێم گوت بارودۆخی ئێمە بەو شێوەیەیە نە هێزەکان دەگەڕێنەوە لامان نە فیشەکیشمان دەدەنێ پێم دەلێن تۆ فەرماندەی پێشمەرگە نەماوی بوی بە فەرماندەی ( P-K-K و Y-P-G ) داوای فیشەک لە ئەوان بکە .
گوتم کاک ( ڕۆژ ) ئەگەر بکرێت داوا لە دژەتیرۆری یەکێتی خۆمان بکە زەخیرە ( عیتاد ) م بۆ بنێرن دەنا بێ فیشەک شەڕ ناکرێ دوای کەس گلەییم لێ نەکا ناچارم منیش وەک ئەوان ڕابکەم و ناوچەکە بۆ ( داعش ) چۆل بکەم .
کاک ( ڕۆژ ) گوتی چ جۆرە ( عیتاد ) زەخیرەیەکتان دەوێ ؟
گوتم فیشەکی ( کلاشینکۆف و بی کەی سی و ئێم فۆڕ و گولەی RPG ) گولەی ئاڕپیجی دژە تانک و دژە ئەشخاس .
گوتی جا خۆتان ڕادەگرن هەتا دەتانگاتێ ؟
گوتم ئەگەر دلنیابین بۆمان دەنێرن بشکوژرێین شوێنی خۆمان بەجێ نایەلین .
کاک ( ڕۆژ ) گوتی هەر ئێستا بە ( دژەتیرۆر ) دەلێم بۆتان بنێرن .
دوای سعاتێک تلەفۆنی کرد گوتی ئەوە بۆتانم نارد .
برادەرانی دژەتیرۆر لە سلێمانی بەڕێ کەوتن دوای نزیکەی ( ٦ ) سعات دوو مێکزەمینی ( دژەتیرۆر ) گەیشتنە لامان کاک ( خالید سونەیی و کانەبی سونەیی ) کە دوو برابون لە دژەتیرۆر بون لەگەل چەند کەسێکی تری دژەتیرۆری یەكێتی زەخیرە ( عیتاد )ـێکی باشیان بۆ هێنابوین ، گوتم باشە ئەوە چۆن وا زوو گەیشتن ، گوتیان والله سیارەکانمان وا لێدەخوڕی تەکەرێکی لە سەر زەوی ئەوەی تر لە ئاسمان بوو گوتمان با زوو فریای ( قادر )ـی برامان بکەوین .
شایانی باسە کاک ( خالید سونەیی و کانەبی ) برای بۆ من وەک دوو برای ڕۆحی بون زۆر چیرۆک و بەسەرهاتی كوردانەمان بەیەکەوە هەیە کە لێرەدا ناکرێ باسیان بکەم .
بەو عیتادەی کە ( دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر ) ی یەکێتی بۆ ئێمەیان نارد توانیمان ( ٣ ) سێ ڕۆژ بەرگری بکەین چەندین هێرشی ( داعش ) تێک بشکێنین کە لە سنوری گوندی ( سعودیە ) ی عەرەب نشین بۆیان دەکردین ، تەنانەت ڕۆژێکیان هێرشی ( داعش ) زۆر قورس بوو لەسەرمان هەڤال ( دەلیل ) لە پشت ئێمە لەسەر سنوری ( ڕۆژئاوا ) ی کوردستان بوو گوتی هەڤال ( قادر ) شەڕەکە لەسەرتان زۆر قورسە وا ئێمە دێین بۆ یارمەتی دانتان ، گوتم نەکەی هەڤال ( دەلیل ) بە هیچ شێوەیەک نێن منیان تاوانبار کردیە بە ئێوە پێیان گوتوم تۆ بوی بە ( p-k-k و Y-P-G ) ئێستا ئێوە بێن بارودۆخ بۆ من خراپتر دەبی ، گوتی خەمی ئێوەمە نەوەک بشکێن ، گوتم کێشە نیە ئەگەر نەمانتوانی خۆمان ڕابگرین دێینە سەر سنور بۆ لای ئێوە ئەوکات بەیەکەوە بەرگری دەکەین ، گوتی تەمام .
دوای ئەوەی زانیان ئێمە سنورەکە چۆل ناکەین دوای دوو سێ ڕۆژ هێزەکانی پێشمەرگە گەڕانەوە لای ئێمە لە سنوری گوندە ( قاهیرە ، بەهار ، وەلید ، عەلیۆکا ، ئیسکا ، تەحتۆکا .... هتد ) جێگیر بون .
شایانی باسە دانیشتوانی گوندکانی ئەو سنورە هەر هەمویان گوندەکانیان چۆل کردبوو تا دەگاتە سەر پردی ( پیشخابور ) کە دەیان گوند دەبون و سنورەکی زۆر بەرفرەوان بوو دوای ماوەیک کە زانیان ئێمە سنورەکە جێ ناهێلین گەڕانەوە سەر جێگاو ڕێگای خۆیان ، مالیان ئاوابێ تا ئێستاش خۆیان بە قەرزارو منەتباری من دەزانن .
ئەو سنورە بۆ داعش زۆر گرنگ بوو لەبەر دوو هۆکار :
١- بە کەوتنی ئەو سنورە سنوری ( ڕۆژئاوا ) ی کوردستان بە تەواوی دەکەوتە بەردەست و ڕەحمەتی ( داعش ) کە ئەوەش بۆ ( داعش ) زۆر گرنگ بوو دەیانتوانی باشتر گەمارۆی ( ئیدارەی خۆسەری کانتۆنی جەزیرە ) بدەن و لەوێوە هێرش بکەنە سەر ( کانتۆنی جەزیرە ) و دەست بگرن بە سەر بیرە نەوتەکانی سنوری ( دێرک و ڕمێلان ) .
٢- لەو ناوچەیە لە دیوی ( باشور ) ی کوردستان دەیان بیرە نەوتی لێ بوو داعش هەولی دەدا دەست بەسەر ئەو بیرە نەوتانە دابگرێ ئێمە بەرگریمان كردو ڕێگەمان پێ نەدا .
دوای ئەوەی بارودۆخەکە ئارام بۆوە پارتی لە ڕێگای تەنکەرەوە دەستی کرد بە گواستنەوە نەوتی ئەو سنورە بۆ ( خەزانەکانی ) نەوت لە گوندی ( دێرەبون ) لەوێشەوە بە ڕێگای بۆڕی ڕاستەوخۆ نەوتەکەیان بۆ ناو خاکی تورکیا دەنارد .
تەنها داهاتی نەوتی ئەو سنورە بەشی ئەوەی دەکرد نیوەی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانی پێ بدرێ کەچی لەبەرژەوەندی بەرپرسێکی بالا ئەو نەوتە ساغ دەکرایەوە تا ئێستاش کەس نازانێ داهاتەکەی چەندو بۆ کوێ دەچێ .
سەرەڕای ئەوەی ئێمە ئەو سنورەمان پاراست و نەمان هێشت بکەوێتە بەردەستی ( داعش ) کەچی بە تۆمەتی ( P-K-K و Y-P-G ) بون و توهمەتی پاشەکشێ نەکردن و بەرگری كردن لە شەنگال و شەنگالیەكان تاوانباریان کردم لە بڕی خەلات سزادرام .
https://www.facebook.com/qadir.xorani
[5] - قادر خۆرانی
5 اوت 2024 ·
بە بەلگەو بۆ مێژوو بە بەلگەو بۆ مێژوو ( ١٠ ) سال بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکی وەک ئەوڕۆدا ئەوە هەلوێستی سەرکردایەتی ( یەکێتی ) بوو لە بەرامبەر کارەساتی ڕادەستکردنی ( شەنگال و شەنگالیەکان ) بە تیرۆریستانی ( داعش ) .
لە یادمە بەڕێز کاک ( ھەلۆ پێنجوێنی ) کە ئەوسا بەرپرسی مەلبەندی ( موصل ) بوو دوای ئەوەی لە بەرواری ( ٣ / ٨ / ٢٠١٤ ) ئەو کارەساتە بەسەر ( شەنگال و شەنگالیەکان )ـدا ھات داوای لە بەڕێز ( ھێرۆ خان ) کرد ڕێگەی پێ بدا بە ھاواری گەلی ( شەنگال ) برایانی ئێزدی بچێ و بچێتە سەر چیای ( شەنگال ) بۆ ئەوەی چارەسەرێکی دۆخەکە بکەن ، ئەوە بوو بەڕێز ( ھێرۆخان ) پێی گوتبوو ئەوەی پێت دەکرێ بۆ ھاوکاری و پشتیوانی ( شەنگال ) و برایانی ( ئێزدی ) بیکە .
بۆیە ھەلۆ بەرزەفڕەکەی پێنجوێن لە بەرواری ( ٥ / ٨ / ٢٠١٤ ) خۆی و پاسەوانەکانی و چەندین کادرو پێشمەرگەی مەلبەندی ( موصل ) و کۆمیتەی (شەنگال ) کە بەشێکیان لە برا ئێزیدیەکان بون بە هێزێکی تۆکمەو پڕ چەک و تەقەمەنی و دۆشکەی ( ١٢٫٥ ) ملیم و بیکەسی و تەقەمەنیێکی زۆر لە ( بەعشیق )ـەوە بە ڕێگای پردی ( خاپور )ـدا ڕویشتن بۆ ڕۆژئاوا ( ئەو ڕێگایەی بە دەیان هێزی پارتی بە هەمەر و چەکی قورسەوە پێیدا ڕایان دەکرد بەرەو زاخۆ و دهۆک ) و هەموو مەیدانی بەردەم دوژمنیان بە زوماڕو ڕەبیعەشەوە چۆل کردبوو وە کۆنتڕۆلی پردی ( سحێلا و بیشخابور ) یان لە دەست دابوو کە ڕەتلەکەی کاک ( هەلۆ ) و پێشمەرگەکانی ( یەکێتی ) بەرەو مەیدانی شەڕ ئەڕۆیشتن پێشمەرگەکانی ( پارتی )ـش بەرەو شارەکانی هەرێم هەلدەهاتن .
بەڕێز کاک ( هەلۆ ) و پێشمەرگەکانی ( یەکێتی ) بەور ئاسا لە ڕێگای ڕۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندە سنوری ( شەنگال ) و لە سەر چیای ( شەنگال ) سەنگەریان گرت گیرسانەوە ، بڕێکی باشیش ئاو و خۆراک و پێداویستی پزیشکیان لەگەل خۆیان گەیاندە ئاوارەکان .
لەیادمە دوای چەند ڕۆژێک تەلەفۆنی بۆ کردم گوتی ئاوارەکان زۆرن سنورەکەش بەرفرەوانە ھەولی تیرۆرستانی ( داعش ) چڕو بەردەوامە بۆ ئەوەی چیای ( شەنگال ) داگیر بکەن و برا ئاوارە ( ئێزدی )ـیەکان جینۆساید بکەن .
لێی پرسیم چی بکەین ھەر نەبێ لایەنی کەم ( ١٠٠ ) پێشمەرگەیەک بگەینینە سەر چیای ( شەنگال ) بۆ بەرگری لەبەر ئەوەی ھێزەکان لێرە بە گوێرەی پێویست نیەو نا بەرامبەرەو سنورەکە زۆر و فرەوانە .
گوتم کاک ( ھەلۆ ) نازانم چی بکەین من تەنھا وەک چارەسەرێکی بە پەلە خۆم بەدەستە ئەگەر دەلێی خۆم و ( ١٠٠ ) پێشمەرگە لەگەل خۆم دێنم لە ڕێی ڕۆژئاواوە خۆم دەگەینمە سەر چیای ( شەنگال ) .
گوتی ئاخر بۆ تۆ نابی تۆ بەرپرس و فەرماندەی فەوجی لە لیوا یەکگرتوەکان ڕەنگە وەزارەت لێت قەبول نەکا دواتر لات دەدەن لە بەرپسیارەتی .
گوتم کێشە نیە با لامدەن لە بەرپسیارەتی یەکێکی تر لە جێی من دانێن لای من بەرپسیارەتی ئەوەیە کە لە کاتی تەنگانەو لێقەومان بەرپرسبی بەرامبەر کێشە نەتەوییەکان و گەلی خۆت نەک لە شێنەیی کەشوفشی بەرپسیارەتی بەسەر خەلکەوە بکەین لەکاتی تەنگانەش پشت لە میللەتی خۆمان بکەین .
گوتی باشە پرس بە برادەران دەکەم لە وەزارەت دوایی وەلامت دەدەمەوە .
دواتر وەلامی دامەوە گوتی ڕەزامەند نەبون بۆ تۆ بەلام کێشە نیە بەدیلم پیداکرد بە برادەرانی مەلبەندم گوت ھەندێک پێشمەرگەی مەلبەندی ( موصل ) م بۆ ڕەوانە بکەن .
ئەو ڕوداوەی کە باسی دەکەم شتێکمان بۆ دەسەلمێنێ کە لەو ڕۆژە ڕەش و تەنگانەدا کاک ( ھەلۆ ) ی سەرکردە چۆن ھەلوێستی وەرگرت بڕیاریدا ژیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە بەھاواری برا ئێزیدیەکانەوە بچێ .
ئەی ھەلوێستی بەڕێز ( ھێرۆخان ) کە داوای لە کاک ( ھەلۆ ) کرد دەستکراوەبێ بۆ ھەر ھەنگاوێکی پێویست بە مەبەستی بە ھاوار وەچونی شنگالیەکان .
لێرەدا چەند پرسیارەک دێتە گۆڕێ :
- ئایا بەڕێز ( ھێرۆخان ) بەرپرسی یەکەم و بالای باشور بوو یان بەرپرسی یەکەمی یەکێتی کەچی ئەو ھەلوێستە جوان و بڕیارە بەرپرسانەیدا بۆ پشتیوانی و بەھاوار وەچونی برا ئێزدیەکانمان ؟
- بەڕێز کاک ( ھەلۆ پێنجوێنی ) بەرپرسی مەلبەندی موصل بوو بۆ گەیشتە سەر چیای شنگال ئەگەر خەمی گەلی شنگال و نیشتمانەکەی نەبوایە ؟
- ئەی بەرپرسی لقی ( شەنگال ) لە کوێ بوو بۆ نەگەیشتە چیای ( شەنگال ) و بەھاواری برا ئێزدیەکان و گەلی شەنگال بچێ ؟
- ئەی بەرپرسە بالاو سیاسیەکانی ھەرێم و حزبەکانی تر بۆ فەرمانیان نەدا لە ڕێگای ڕۆژئاوا ھێز ڕەوانەی چیای ( شەنگال ) بکەن بە فریای برایانی ( ئێزدی ) بکەون .
[7] - تراژدی کمدی، تراژیکمدی یا خوشسوگنامه[۱] (انگلیسی: Tragicomedy) گونهای ادبی آمیخته از فرمهای تراژدی و کمدی است که معمولاً در ادبیات نمایشی دیده میشود. این اصطلاح هم در توصیف آثار تراژدی که از عناصر کمیک بهره میگیرند و هم دربارهٔ آثار تراژیک با پایان خوش به کار میرود.
[8] - شریکِ دزد و رفیقِ قافله» معنی شریک دزد و رفیق قافله چیست؟۱- به کسی می گویند که سعی دارد با دورویی و رفتار منافقانه خود، هم با دشمنان دوست باشد و هم با دوستانش رابطه دوستی برقرار کند تا از هردو طرف به او سود برسد. ۲- به دشمنی می گویند که خود را به شکل دوست خیرخواه به انسان عرضه می کند تا او را فریب دهد.
داستان (ریشه) ضرب المثل: کاروان تجاری قرار بود اجناس بسیار گران بهایی را به شهر دیگری ببرند و بفروشند. آنها می دانستند که با فروش اجناسشان در این سفر به سود بسیاری دست پیدا خواهند کرد و از طرفی خبر داشتند که در مسیرشان راهزن هایی وجود دارند که بی شک به کاروان آنها حمله کرده و تمام اشیاء گران بهایشان را به غارت خواهند برد. بنابراین از قبل نقشه ای کشیدند تا از گزند راهزنان در امان بمانند.
[9] - https://medyanews.net/masoud-barzanis-role-in-yazidi-genocide-scrutinised-in-new-lawsuit/
[11] - احزاب ملیگرای کردستان ایران با خاستگاه طبقاتی (نماینده قشر غیر مولد و فرادست کردستان) و وابستگی سیاسی به بارزانی آرمانشهر خود را در کپی کردن سیستم ارتجاعی کردستان عراق به بخشی از مناطق سنی نشین کردستان ایران میبینند.
تخصص و هوشمندی زیادی لازم نیست تا با رمزگشایی از این تویت مصطفی هجری رهبر حزب دمکرات کردستان ایران در گرماگرم جنبش "زن زندگی آزادی" بتوانیم به فضای مغزی و آرزوهای وی راه پیدا کنیم.
تویت نشان از این دارد که ایشان سودای «شکلگیری حکومت خودمختار اقلیم کردستانِ [ایران]» کپی برابر اصل سیستم ارتجاعی فئودال- عشیرهای کردستان عراق را در سر میپرورانند.
ناسازگاری وی و شرکایش با مرکزگرایان٬ آقای رضا پهلوی و نیز عدم التزام به تمامیت ارضی ایران به خاطر حل دمکراتیک مسئله ملی٬ پلورالیسم٬ دمکراسی و عدالت اجتماعی نیست.
بلکه سهم خواهی از نوع مافیای کوردایتی کردستان عراق است تا پیشاپیش امتیاز آقایی و سروری بر تعدادی از شهرهای سنی نشین کردستان ایران را برای خود و همکیشانش کسب کند.
[12] - https://www.radiofarda.com/a/f3-oligarchy-islamic-republic/28401865.htm
[13] - https://www.asriran.com/fa/news/857732
[14] - https://www.radiofarda.com/a/f3-oligarchy-islamic-republic/28401865.html
[15] - کلپتوکراسی (Kleptocracy)
[16] - بەنداوی بێخمە یەکێک بوو لە پرۆژە مەزن و ستراتیژیەکان بۆ کۆکردنەوەی ئاوی زێی گەورەو لقەکانی. پرۆژەکە هێندە گەورە بو کە بە پرۆژەی گاپی عێراق دەناسرا. توانای گلدانەوەی ۱۷ ملیارد مەتر سێجا ئاوی هەبو، کە دەیتوانی یەک ملیۆن دۆنم زەوی بەراو بکات. ناوچەکەی دەکردە شوێنێکی گەشتیاری دڵگیر.
ساڵی ۱۹۸۷ دەستکراوە بە جێبەجێکردنی تا ساڵی ۱۹۹۱ توانراوە ۳۳ لەسەدی پرۆژەکە تەواو بکرێ. هەمان ساڵ بەهۆی راپەرینەوە پرۆژەکە وەستاو هەموو ئوتومۆبیل و کەلوپەل و ئامێرو ژێرخانێکی پرۆژەکە لەلایەن دەسەلاتدارانی کورد ئاودیوی ئێران کران. لەلایەن خەلکیش ھەندێک کەل و پەل تاڵان کرا کە ھەمووی بە ١٧٥ملیۆن دۆلار دەخەملێنرا.
ساڵی ۲۰۰٥ ئەمریکیەکان و حکومەتی عێراقی پرۆژەکەیان زیندوو کردەوەو بڕی ٥ ملیارد دۆلاری لەسەر بودجەی حکومەتی فیدراڵی بۆ تەرخانکراو بریار بوو بە ۸ ساڵ پرۆژەی بەنداوەکە بە هەموو وردەکاریەکانیەوە تەواو بوایە.
بەهۆی ئەو بەنداوە دەریاچەیێکی گەورە دروست دەبوو کە پەنداوەکەی دەگەیەییشتە ۱٤٦ کیلۆمەتر. ملیۆنەها دۆنم زەوی بۆ جۆرەها کشتوکاڵ بەراو دەکرا.
٢٥٠٠ مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، کە هەموو باشور ۳٥۰۰ مێگاواتی پێویستە . هەزاران هەلی کار و دەرفەتی گەورەی ئابوری وەک کشت و کاڵ، ماسیگیری و گەشتیاری بە دوای دا دەهات.
مەسعود بارزانی لە حاڵێکدا کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بو، چوارچێوەی فکری لە سەرۆک خێڵی بارزاندا تێپەری نەدەکرد، بە بیانوی ئەوەی بەشێکی زۆری دەڤەری بارزان ژێر ئاو دەکەوێ پێشی جێجەجێکردنی پرۆژەکەی گرت.
[22] - مام جەلال- دیداری تەمەن- بەشی یەکەم- سەلاح ڕەشید- لاپەڕەی ١٧٦
[23] - "خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد". ئینتشاراتی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران١٦/٩/١٩٨١ ____٢٥/٦/١٣٦٠
[24] - ساڵی ١٩٦١ عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواک لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا پێوەندی بە مەلا مستەفا دەکا. بەڵێنی پێدەدا ئەگەر شۆڕش هەڵگیرسێنێ؛ هەمو جۆرە پشتیوانیەکی بۆ دابین بکات. مەلا مستەفا بە بیانوی جێژنی قوربان لە بەغدا ڕا دەچێتەوە بارزان و دەبێتە ڕێبەری ئاغاواتی ڕاپەڕێوی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی. سەرچاوە بیرەوەریەکانی عیسا پێژمان ئەفسەری پایە بەرزی ساواکی ئێران.
[25] - کتێبی/نهێنییەکانی بەستنی پەیمانی ١٩٧٥ی ئەلجەزائیر، عیسی پژمان، وەرگێڕانی/ناسر ئیبراهیمی، سوید١٩٩٧،لاپەڕەکانی ٥٦ـ ٦٠ـ ٦١ـ ٦٢ـ ٦٧ـ ٦٨ـ ٧٠
[26] - دكتور مهحمود عوسمان چوون باسی دزینی پارهی شورش دهكات؟
له دوای ئاشبهتاڵی، لە ساڵی 1977 به ناوی لژنهی تهحزیری - پ د ك، دكتور مهحمود عوسمان كتێبێكی 160 لاپهری بهڵاو دهكاتهوه، به ناوی (تقییم مسیرة الثورة الكوردية, وانهارها والدرس والعبر المستخلصة منها) - ههڵسهنگاندی چارهنووسی شورشی كوردی، وله بارچوونی و ئهو وانه وپهندانهی لێ پوخته كراون. ناوبراو باسی بودجهی شورش دهكات كه 48 ملیون دیناری ئهوكات بوون، له كاتێكدا كه پارهی عراقی سێ بهرامبهری دولاری ئهمریكی بوو، واته 48×3= 144 ملیون دولار، دهكات. ئهمه بێجگه له چهك و تهقهمهنی و ئهرزاق و داهاتی دامهزراوهی فرشگاه كه 2 ملیون دینار بوو، تایبهت بوون به شورش. دوای ئاشبهتاڵی 1975، مهلا مستهفا به شێوهیهكی نهێنی گشت ئهو بودجهیه ئاودیوی ئێران دهكات وبه میزاجی خۆی و دوو كورهكانی ههلسوكهوتی پیدهكهن له كاتێكدا ئهوه داهاتی شورشێكی 14 ساڵی بوو، و دهبوایه له كونگرهی قسهی له سهركرابایه، نهك بو مهرامی شهخصی بهكارهێنرابووایه! دكتور مهحمود عوسمان بێجگه له ووردهكاری تری تهخشانی داهاتی شورش، باسی كاڵفامی سهرانی شورش وهۆكارهكانی ئاشبهتاڵی زور به راشكاوانه له كتێبهكهی دهكات. دان بهوه دهنێت كه سهركردایهتی - مهلا مستهفا و كۆڕهكانی- سهركردهی شورش نهبوون، بهلكو به زهنیهتی بنهمالهیی وئاغای عهشیرهت سیاسهتیان دهكرد، وههر ئهمهش بوو، بویه هۆكاری پێكدادانی چینی روشنبیر له ناو شورش و چینی خێلهكی به رابهرایهتی مهلا مستهفا. دكتور مهحمود عوسمان ئارگومهنتێك دههێنێتهوه ودهلێ ؛ لێكدانهوهی بارودوخی سیاسی لای مهلا مستهفا لێكدانهوهیهكی بازرگانی بوو، سهرانی شورش له جیاتی سهركردهی شورشی بوبن، كران به چینێكی فهرمانڕهوای دهوڵهمهند له سهر حسابی شورش و مللهت. وههرگیز شورش سهرنهدهكهوت مادهم ئهو بنهماڵهیه تهنها بهوه دهنازی كه خاوهنی چهك وپاره و پێگهی عهشیرهت و ئایینی بێت! ناوبراو ئهوه ئاشكرا دهكات كه بڕیاری ئاشبهتاڵی و تێكدانی بهرگری نشتیمانی تاكلایهنه له لایهن مهلا مستهفاوه درابوو، بهر له وهی ئێمه له حاجی ئومهران دانوستاندنی له سهر بكهین له 16-3-1975، كه زورینهمان له گهڵ ههلبژاردهی ئهوهبووین، بهرگری بكهین و خۆمان نهدهینه دهست، دوای رێكهوتنامهكهی جهزائیر، بهڵام مهلا مستهفا كه له ئێران هاتهوه ههستمان پێكرد كه له گهڵ شاه رێككهوتووه كه ئاشبهتاڵی بكات! ئهمه له كاتێكدابوو كه بێچكه له 48 ملیون دینارهكهی بودجهی شورش، نزیكهی 15 ملیون فیشهكی برنو ورهشاش + 5 ههزار قونبهلهی مهدفهعیه وهاون وموشهكی بازوكامان ههبوون! له گهڵ 6 ههزار چهكداری رێكخراو + 40،000 كیلومهتری خاكی ئازاد كه به دهست شورشهوه بوو+ ئهرزاقی 8 مانگی گشت شورش یشمان ههبوو. واته ئامادهكاری گهورهمان ههبوو كه بهرخودان بكهین و ئاشبهتاڵی نهكهین، كهچی له پشت ئێمه و بهبێ راوێژ مهلا مستهفا بریاری ئاشبهتاڵی دابوو، لهو ماوهیه كۆرتهش بواری ئهوه نهبوو، خومان رێكبخهین وگوێ نهدهینه بریاری مهلا مستهفا، چونكه ههموو شتێكی مونوپوڵ كردبوو، به بریاری خۆی و دوو كورهكهی (ئیدریس + مهسعود)هوه. تهنانهت لهو ههفتهیه واته 16-3-1975 ههتاوهكو 21-3-1975، ههرچی چهك ههیه به گهوره و بچوك درایه دهست رژێم و بهشێكی سوتان بو ئهوهی كهس شورش دهستپێنهكاتهوه وبگره ههرچی نهیاری خۆی بوو له ناو زیندانی رایاتی پاراستن گولهبارانكردن به ماڵی حهمهد ئاغای مێرگهسوریشهوه له ترسی ئهوهی له سهر دهستی ئهوان شورش ههڵنهگیرسێتهوه! تهنانهت 300 زیندانی تری ناو رایاتیش به رێككهوتن له گهل شای ئێران تهسلیم به ئێران كران، له كاتێكدا رێكخراوی خاچی سوری نێودهولهتی داوای كرد تهسلیم به ئێران نهكهن، ئهوه پێشێلی مافهكانی مروڤی نێودهولهتی یه، كهچی مهلا مستهفا ئهوهشی كرد - كه پێ دهچێت پارهی پێ وهرگرتبێت! دوای گواستهوهی بودجهی شورش به شیوهیهكی نهێنی بو ئێران و گۆلهبارانكردنی نهیارهكانی، خۆشی له گهڵ خانهوادهكهی 100 خانووی له شای ئێران وهرگرت له كهرهج كه خوشترین ناوچهی تاران بوو، ونزیكهی 170،000 خهلكی كوردیش پهنابهربوون و له ناخوشترین ژیاندا له كامپهكانی ئێران پهرتكران ورهزیل كران.
بهوهش نهوهستا، بهبێ بیانووی له میدیاكانی ئێران كهوته پیاههڵدان به شای ئێران، وتهنانهت به شای ئێرانی ووتبوو "ئێمه گهلی توین، ومادام تو رازیت به رێكهوتننامهی جهزائیر، گرهنتی بهرژهوهندی ئێران لهو رێكهوتننامه دهبینی، ئێمهش رازین بهوه وئێران ولاتی دایكه بو ئێمه وههرگیز له دژی ناوهستین، وئێمه له ژێر فهرمانی توین پێمان بلێ بمره دهمرین و پێمان بلێ بژین دهژین ..."!! دكتور مهحمود عوسمان له لاپهرهكانی 90 ئهوهش ئاشكرا دهكات كه بارزانی هیچ له خهمی ئهو مللهته نهبوو، ئهوان خۆیان له ژیانێكی شاهانه دهژیان مللهتیش له ئهوپهڕی ناخوشی ودهردهسهری، تهنانهت له كامپی كرمانشاه (انزلی) جهندورمهكانی ئیران 8 ڕولهی كوردیان گوڵه باران كردن، بارزانی تهنانهت بهیاننامهكی سهرهخوشی و نارازیش دهرنهكرد! تهنانهت كه عراق داوای 30 پهنابهری كوردی كرد كه تومهتباكرابوون، ئێران ههر 30 كوردهكهی تهسلیم به عراق كردن وله ناوبران كهچی مهلا مستهفا و كۆڕهكانی زمانیان نه بزواند!! تا رهوشهكه وایلێهات چهندین ههڤاڵی مهكتهب سیاسی داوای بهستنی گونگرهی كرد له بارزانی بو ئاشكراكردنی هۆكارهكانی ئاشبهتاڵی وخیتاب بو خهلكی پهناههنده و چارهنووسی بودجهی شورش، كهچی به بیانووی لاواز خۆی له ولامهكه دهزییهوه!! دوای ئهوه له بهر بهخشینی گشتی - عفو عام - دهولهتی عراقی نزیكهی 60 ههزار كورد گهرانهوه، له عراقیش دوایی بو باشور گواسترانهوه وهك سزایهك، وبهشێكی تریشی له دوای دوو ساڵ گهرانهوه تووشی دهردهسهری وگرتن ولێدان وكوشتنی رژێم بوونهوه - له بهرچاوی سهرانی شورش كه له كهرهج ژیانی شاهانهیان بهرێ دهكرد! تهنانهت پێیان خوش نهبوو، كوردانی پهناههنده بچنه دهرهوه و ئهوروپاش، وله بهرژهوهندی ئهوان بوو خهلكهكه رهزیل وبێ دهستههلات وناهوشیار بێ، كه ئێمه داوامان كرد بهو بودجهیه ههندێك كادر بنێرینه دهرهوه بو زهمالهی خویندن، یهكسهر رهدكرایهوه. وبهشێك له كۆڕانی خانهوادهكهشیان بهو پارهیه ناردنه ئهوروپا و ئهمریكا!
ئهمهو جگه له سیاسهتی چهوتی سهرانی شورش بهرامبهر به خهلكی نهیاری خۆی و باڵی مهكتهبی سیاسی، تیروركردنی ههریهك له سكرتێرانی پارتی چهپی كوردانی باكور و روژئاوا و روژههلات، بهر له ئاشبهتاڵی، و بهكارهێنانی پێشمهرگه بو لێدانی خهباتی چهكداری سیاسی كوردانی روژههلات له لایهن شاوه دوای ئاشبهتاڵ.
[27] - رۆژنامەی (تەلەگراف): (11) هەزار ژن لە هەرێمی كوردستان خۆیان سوتاندووە. ژن ئەم كردەوە تۆقێنەرە تراژیدیە, بە تاكە رێگا دەزانن بۆ هەڵهاتن لە توندوتیژی ناو ماڵەكان.
[28] - لەوەوە بۆمان دەردەكەوێت كە بۆچی لە ڕۆژئاوای كوردستاندا ژنكوژی بوونی نییە و باشووری كوردستانیش بۆتە مەرگەساتی ئافرەتان. واتا لە ڕۆژئاوای كوردستاندا گەورەترین سزای ژنكوژ دەدرێت و لە باشووریشدا ژنكوژ دەپارێزرێت.
سەرچاوە: ژاوەرۆ ڕوخزایی Jawero Roxzayi
[29] -ژیان و كهسایهتی سهركردهی شۆڕهشگر و رۆناكبیر، شههیدی دهستی تیرۆر له بادینان، شههید رهئوف كامل ئاكرهیی (Reuf Kamil Akreyi)و تیرۆری نوخبهكانی كورد ل ههرێم- https://www.facebook.com/ReufKamilAkreyi
[30] - https://peshmergekan.com/?p=51781&fbclid=IwAR0BcZBjiahlu8yJpzjyKUQ5UWvPjAwmjrwy-TilWY6PGyKhF6H7rsfyy2M
https://globalgovernment2012.blogspot.com/2014/12/blog-post.html
[31] - https://globalgovernment2012.blogspot.com/2014/12/blog-post.html
[32] -مەسعود بارزانی لە کتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد " زۆر هێرش دەکاتە سەر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و شەهید دوکتۆر قاسملوو و حیزبی دێمۆکڕات بە بەعسی بوون تاوانبار دەکا.
[33] - https://www.youtube.com/watch?v=6Ni9lIFVr-8
[34] - وەک ئەوەیە کابرایەک باوکی بنەماڵەیێک بکوژێ و دایکی ماناڵەکان بکاتە ژنی خۆی. مناڵەکانیش کابرا بە باوکی خۆیان قەبوڵ بکەن و سڵاوات لە دیداری ئەو لێبدەن و دژی نەیارانی تازە بابەکەیان ڕەجەزخانی بکەن.
[35] - لە دەورەی دەرەبەگی دا هیچ بنەماڵەیێک نەبوە کە نێو و ناتۆرەیێکی سوکی بەسەر دا نەسەپابێ. وەک گوێ پان، مل دەزوو، چاو زەق، حەمە بزنە، کڵاو لۆتی و ... تەنانەت مشک، مار، ڕێوی، جشک، مێروو، کرم، قالۆچە و زۆربەی حەیوانەکان ناوی خۆیان لەم لیستە دا دەدۆزیەوە. ئەمەش بۆ ئەوەی بوە تا ڕەعیەتەکان خۆیان بە بچوک و سوک بزانن و نەخەڵەتابن ڕۆژێک فکری دەرچون لە باج، خەراج و بێگاری ئاغا بکەنەوە.
[36] - هەرکەسێک سەر ڕوت به ایە پێی دەکوت قوندەر. (تا چل ساڵ لەوە پێش لە ناو خەڵکی ئاسایی دا، چینی خوێندەوار کە پێچ، کڵاو، دەسترە و جامانەیان لە سەر نەدەنا، بە سەرڕووت دەناسران).
[37] - نەوشیروان مستەفا (کتێبی" پەنجەکانیەکتر ئەشکێنن"لاپەرە 86)
[39] - گوستاڤ لۆبۆن - سایکۆلۆژیای جەماوەر- وەرگێڕانی سەلاح سەعدی- بڵاوگەی_ئاویەر ۱۴۰۰ ی کۆچی
[40] - “عەبدولحەکیم بەشار” سەرۆکی ئەلپارتی، “ئیبڕاهیم برۆ”، سکرتێری گشتیی “پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا”
نظرات
ارسال یک نظر