کوردایەتی دیوەخان
دێوەره و که‌ر ( دێوەره= چەرچی- فروشنده دوره گرد روستاها) و( که‌ر= خر) دێوەرەیه‌ک به سواری که‌ر، ڕێیه‌کی دووری گرته به‌ر، نه‌یهێڵا که‌ر بدا بێنێ تا ڕێیان که‌وته بژوێنێ. که‌ر که بینیی وا له‌و ناوە گیاوگۆڵ سه‌ری پێوەناوە، میوانی گه‌ورەی سروشته، نه خێو، نه باری له پشته، به زەڕەزەڕ، به غارەغار، دنیای هه‌موو کردە به‌هار لەپڕ خاوەن که‌ری زۆرزان هه‌ستی کرد وا له‌ودیو ته‌لان هه‌را و هۆریا و دەنگه‌دەنگه، ئیتر زانیی کاری له‌نگه! گوتی: که‌ره گیان، گوێ گرە، ئه‌و دەنگه دەنگی ڕێگرە! هه‌تا زووە با بارت که‌م له ڕێگران ڕزگارت کە‌م کەر دایه قاقای پێکه‌نین... گوتی: قوربان، هاوڕێی شیرین! بارەکه‌ی من له خۆت بار که هه‌تا زووە خۆت ڕزگار کە که من که‌ر بم، بارەبه‌ر بم کورتان له پشت، هه‌شبه‌سه‌ر بم فه‌رقی چییه؟ دەرد هه‌ر دەردە، 'که‌ری تۆ بم، یا هی جه‌ردە! ' کوردایەتی دیوەخان (لە کوێرە ڕێی کوردایەتی بەرەو گەورەڕێی مرۆڤایەتی) ...